شێواندنی ئایینی ئێزدی و هاندان بۆ توندوتیژی دژی ئێزدیان
لای هه‌ندێك له ئیسلامیه‌كان
ده‌رباره‌ی لێدوانی بانگخوازی ئیسلامی
(عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ساڵح)
له‌سه‌ر ئێزدیه‌كان
لای هه‌ندێك له ئیسلامیه‌كان
ده‌رباره‌ی لێدوانی بانگخوازی ئیسلامی
(عه‌بدولواحید محه‌مه‌د ساڵح)
له‌سه‌ر ئێزدیه‌كان
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له سه‌رده‌می ئێستای جیهانی ئیسلامی‌دا دیارده‌ی واعیزی ته‌له‌ڤیزیۆنی و بانگخوازی ته‌له‌ڤیزیۆنی كۆمه‌ڵگای ئیسلامیی ته‌نیوه‌ته‌وه و بوه‌ته دیارده‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش كه تێڕامان و هه‌ڵوێسته‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت. كۆمه‌ڵێك واعیز و وتاربێژی ئیسلامی كه كه‌مترین شاره‌زاییان له ئایینه‌كه‌ی خۆیشیان هه‌یه و له بیری هاوچه‌رخ و كولتوره‌كان و ئایینه‌كانی تر بێ‌ئاگان؛ زاڵ بون به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی و هۆشیاریی میللیی ئیسلامی‌دا و ئاڕاسته‌كردنی عه‌قڵی مرۆڤی موسوڵمانیان به‌ده‌سته. ئه‌م واعیزه ته‌له‌ڤیزیۆنیانه، له‌وه‌دا له‌گه‌ڵ واعیزه كۆنه‌كانی سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامی یه‌ك ده‌گرنه‌وه كه هه‌میشه وته و وتاره‌كانیان كه‌مترین متمانه و بناخه‌ی زانستی‌یان هه‌یه، هه‌رچی ببیستن و ببینن ده‌یگێڕنه‌وه بۆ خه‌ڵك (هه‌روه‌كو چینی واعیزه‌كان "وُعّاظ" و چیرۆكبێژه‌كان "قُصّاص" ی سه‌ره‌تای مێژوی ئیسلامی كه هه‌مو چیرۆكه ئه‌فسانه‌یی "خُرافيّ" ـه‌كانی كه‌له‌پوری ئیسلامی ئه‌مانه په‌ره‌یان پێ داون و بڵاویان كردونه‌ته‌وه). هه‌رچی شایعه و پرۆپاگه‌ندا هه‌یه و به كه‌ڵكی وتار و بیركردنه‌وه‌كانی خۆیان و هۆشیاره ئه‌فسانه‌ییه‌كه‌یان بێت؛ ده‌یخه‌نه گه‌ڕ و به ناوی دین و عه‌قڵ و زانسته‌وه ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ نه‌زانی و بێئاگایی و به‌دحاڵیبون و ساده‌ییه‌كانی خۆیان، سه‌رباری توندڕه‌وی و ده‌مارگیرییان به‌رامبه‌ر هه‌مو ته‌وژمه فیكریه‌كانی تر و كو‌لتور و ئایینه‌كانی تر و ڕێباز و گروپه‌كانی تری ئایینه‌كه‌ی خۆیشیان. هه‌مو ئه‌مه‌ش به زمان و شێوازێكی هانده‌رانه كه گوێگره‌كانی خۆیان ـ كه موسوڵمانی ساده و ته‌قلیدین و زۆربه‌یان گه‌نج و تازه‌پێگه‌شتون ـ پڕ ده‌كه‌ن له ڕق و ده‌مارگیری و توندڕه‌وی و به‌كه‌مزانین به‌رامبه‌ر شوێنكه‌وتوانی ئاڕاسته فیكری و ئایینیه‌كانی تر. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م واعیزه نوێیه ته‌له‌ڤیزیۆنیانه به‌وه له چینی واعیزه‌ك كۆنه‌كان جیا ده‌بنه‌وه كه ئه‌م واعیزه نوێیانه به هۆی داگیركردنی كه‌ناڵه ئاسمانیه ئایینیه‌كان و وتاری بینراو و بیستراوی ئایینیه‌وه ناوبانگی زۆریان په‌یدا كردوه و هه‌ندێكیان وه‌كو ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و هونه‌ری ناوبانگیان هه‌یه، و هه‌ندێكیشیان پیشه‌كه‌یان كردوه‌ته بزنس و پاره‌په‌یداكردن و له‌و ڕێگه‌وه سه‌روه‌تی زۆر و زه‌به‌ندیان پێكه‌وه ناوه، چونكه كاڵا و شمه‌كه‌كه‌یان له‌و كۆمه‌ڵگا خۆرهه‌ڵاتیه دواكه‌وتوانه‌دا هێشتا بره‌وی هه‌یه و داواكاریی له‌سه‌ره.
په‌تای ئه‌و دیارده‌یه كوردستانیشی گرتوه‌ته‌وه. چه‌ند "بانگخواز" و واعیزێكی ئیسلامی ته‌له‌ڤیزیۆن و وتاره ئایینیه په‌خشكراوه‌كانیان داگیر كردوه و بونه‌ته ڕوخسار و ڕواڵه‌تی ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی كه عه‌قڵه ئیسلامیه میللیه‌كه ئاڕاسته ده‌كات. ئه‌م واعیزانه نه زانای ئایینی (مه‌لا) ن و نه له ئاستی هۆشیاریی چینی ڕۆشنبیریشدان، نه شاره‌زاییان له زانسته ئایینیه ته‌قلیدیه‌كان هه‌یه، و نه هۆشیارییه‌كی زانستی و نوێیشیان هه‌یه. به‌پێی تێگه‌یشتن و ئاره‌زوی خۆیان ده‌م له ئایین و له هه‌مو بواره‌كانی تریش ده‌كوتن و له هه‌مو ئه‌م بوارانه‌شدا هه‌ڵه‌ی ئابڕوبه‌ره‌ش ده‌كه‌ن و چه‌مكی چه‌وت و تێگه‌شتنی ناقۆڵا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، و زۆر جار جه‌ماوه‌ریش هان ده‌ده‌ن بۆ توندڕه‌وی و ڕق به‌رامبه‌ر نه‌یاره فیكری و ئایینیه‌كانیان. ڕه‌نگه دیارترینی ئه‌مانه لێره ئه‌وانه بن كه پێیان ده‌وترێت (حاجی كاروان) و (مامۆستا هاوڕێ) و (مامۆستا عه‌بدولواحید). ساڵانێكه ئه‌مانه جه‌ماوه‌رێكی ئیسلامی و ئاییندار، به‌تایبه‌تی له چینی لاوی ئاییندار، به وتاره‌كانیان ئاڕاسته ده‌كه‌ن، و بێ گومان به‌رپرسیارن له‌و ڕقه ئایینیه‌ی لای گه‌نجانی ئیسلامی و ئاییندار هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی له بیركردنه‌وه‌دا جیاوازن، و به‌رپرسیارن له گه‌لێك له‌و لێكدانه‌وه و تێگه‌شتنه چه‌وتانه‌ی ده‌ق و چه‌مكه ئایینیه‌كان كه بڵاو ده‌بنه‌وه و هه‌ندێك جار فه‌توای ناقۆڵا و نابه‌رپرسانه و توند و نه‌شیاویش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. له هه‌مویان دیارتر له نه‌شاره‌زایی و توندی و ده‌ركردنی فه‌توای ناقۆڵا و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌مك و فێركاریی چه‌وت و هه‌ڵه و سوكایه‌تیكردندا به بیر و ئایینه‌كانی تر؛ ناوبراو به (مامۆستا عه‌بدولواحید) ه كه به (دكتۆر عه‌بدولواحید) یش ناو ده‌برێت، كه دكتۆرایه‌كی پزیشكیی له سودان (قیبله‌ی خوێندنی باڵای گه‌لێك له ئیسلامیه‌كان) هێناوه‌ته‌وه، و له هه‌مان كاتیش‌دا وتاری ئایینیی زۆری په‌خش كردوه.
ناوبراو له ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند جار به وتار و فه‌توا ناقۆڵاكانی كێشه‌ی دروست كردوه و بوه‌ته جێی ڕه‌خنه و ڕه‌تكردنه‌وه و به‌ڵكو تانه و ته‌شه‌ر و گاڵته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكیش. له‌م دواییه‌شدا له وتارێكیدا له‌سه‌ر ئێزدیه‌كان هه‌وڵی داوه ئێزدیه‌كان له بازنه‌ی كوردبون بباته ده‌ره‌وه و بڵێت ئێزدیه‌كان كورد نین، و هه‌وڵ ده‌دات جه‌ماوه‌ری موسوڵمان له ئێزدیه‌كان و كرێكاره ئێزدیه‌كان هان بدات، و به هه‌مو شێوه و بیانو و به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و ناڕاست هه‌وڵ ده‌دات ئایینی ئێزدی و مرۆڤی ئێزدی ناشیرین بكات. ئێمه له‌م وتاره‌دا هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر گرنگترین جومگه‌كانی وتاره‌كه‌ی ده‌كه‌ین و نه‌زانیه‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ین:
بنچینه‌ی ناوی ئێزدیه‌كان و كوردبونیان
ئیسلامیه‌كان به‌گشتی نایانه‌وێت كورد له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام و له پێش ئیسلام و له پاش ئیسلام بون و كیانێكی هه‌بوبێت یان هه‌بێت. به‌لای ئه‌وانه‌وه ئیسلام كوردی دروست كردوه، و كورد پێش ئیسلام ئه‌گه‌ر وه‌كو گروپێكیش هه‌بوبێت؛ هیچ نه‌بون و هیچ‌كاره نه‌بون و نوسینیان نه‌بوه و ده‌وڵه‌تیان نه‌بوه، ئیتر گوایه كه ئیسلام هاتوه و كوردستانی داگیر كردوه؛ كورد هیچی نه‌بوه له ده‌ستی بدات و له دوای ئیسلامه‌وه ئینجا كورد شارستانێتی و نوسین و ده‌وڵه‌تی هه‌بوه. به‌م شێوه‌یه كورد ته‌نها له قاڵبی ئیسلامدا ده‌بینن و نایانه‌وێت كه‌س باسی كوردی زه‌رده‌شتی و كوردی یه‌زدانپه‌رست و كوردی مه‌سیحی و كوردی یه‌هودی بكات، و پێیان خۆش نیه كه‌س باسی كوردی پێش ئیسلام و كولتوری كوردیی پێش ئیسلام و ئایینی كوردیی پێش ئیسلام بكات. دڵیان ده‌تۆقێت له‌وه‌ی كورد بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕه‌گ‌وڕیشه و پێشینه پێش‌ئیسلامی و نائیسلامیه‌كانی، ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی هێمایی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ئیحتیفالی و زانستییش بێت. و لێره‌وه به هه‌مو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تیی ئایینیانه‌ی توندی هه‌ر ڕه‌گه‌زێكی پێش‌ئیسلامی و نائیسلامیی كولتوری ئێسته‌ی كوردیش ده‌كه‌ن. ئه‌م دیارده‌یه‌ی فیكری ئیسلامیه‌كانی كوردستان ده‌ركه‌وته و ته‌جه‌للیی زۆره و له هه‌مو هه‌ڵوێسته‌كانیاندا سه‌باره‌ت به پرسی كورد و مێژوه‌كه‌ی و كولتوره‌كه‌ی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، هه‌ر له بابه‌تی جه‌ژنی (نه‌ورۆز) ه‌وه هه‌تا ده‌گات به هه‌ر باسێكی مێژوی كورد له پێش ئیسلام و له كاتی هاتنی ئیسلام و دواتریشدا. ڕاستیه‌كه‌ی ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل بۆ شیكردنه‌وه و به‌دواداچونی ئه‌م دیارده‌یه ته‌رخان بكرێت، و لێره‌دا مه‌به‌سته‌كه‌مان هه‌ر ئه‌وه‌نده بو كه ئه‌م هه‌وڵه‌ی واعیزی ناوبراو بۆ سه‌لماندنی كوردنه‌بونی ئێزدیه‌كان له‌و دیارده‌یه‌ی فیكری ئیسلامیه‌كانی كوردستانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، و ته‌نها نمونه‌یه‌كی ئه‌و دیارده‌یه‌یه.
ناوبراو به ڕاڤه‌یه‌كی هه‌ڵه و ناڕاست و به پشتبه‌ستن به چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌گه‌رومه‌گه‌ر بۆ ناوی "ئێزدی" هه‌وڵ ده‌دات بیسه‌لمێنێت ئێزدیه‌كان كورد نین و ئه‌و كورده ڕه‌سه‌نه نین كه ده‌وترێت:
پێش هه‌مو شتێك، له‌بریی "ئێزدی" و "ئێزیدی"، ئه‌و ناوه‌كه به شێوه هه‌ڵه باوه‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه كه "یه‌زیدی" ـه، و ئینجا چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه هه‌ڵده‌ڕێژێت و ناتوانێت هیچیشیان بسه‌لمێنێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌یانهَینێته‌وه كوردنه‌بونی ئێزدیه‌كان پێشان بده‌ن:
ـ سه‌ره‌تا ده‌ڵێت ناوی (ئێزدیه‌كان) له ناوی (یه‌زیدی كوڕی موعاویه) وه هاتوه! و ئه‌م لێكدانه‌وه میللیه ده‌كاته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئێزدیه‌كان كورد نین! هه‌تا ئه‌گه‌ر ئێسته ئێزدیه‌كان خۆیان باسی (سوڵتان یه‌زید) بكه‌ن و بیشڵێن ئه‌وه (یه‌زیدی كوڕی موعاویه) یه؛ ئه‌مه ته‌نها كاریگه‌ریی كه‌له‌پوری ئیسلامیه به‌سه‌ریانه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی چه‌مك و زاراوه‌كانی خۆیانه له قاڵبی هه‌ندێك چه‌مك و زاراوه و ناوی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا. ئیتر لێكدانه‌وه‌ی ناوی ئێزدی یاخود یه‌زدی به‌وه‌ی له ناوی ("یه‌زید"ی كوڕی موعاویه) وه هاتوه؛ له لێكدانه‌وه‌یه‌كی میللیی هه‌ڵه زیاتر نیه. هه‌تا ئه‌گه‌ر گریمان مه‌به‌ست یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌یه و ئێزدیه‌كان ئه‌م یه‌زیده‌یان پیرۆز كردوه و كردویانه به كه‌سێتیی پیرۆزی سه‌ره‌كییان؛ هێشتا ئه‌مه نابێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه كورد نین و نه‌وه‌ی یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌ن. هه‌تا ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌و قسه‌یه‌ش ڕاست بێت كه گوایه كۆمه‌ڵێك ئومه‌وی دوای كه‌وتنی خیلافه‌تی ئومه‌وی و زاڵبونی عه‌بباسیه‌كان په‌نایان بردوه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه؛ هێشتا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی ئومه‌وی بۆ یه‌زید به‌ته‌نها هیچ پاساوێكی نیه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نابێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئێزدیه‌كان له نه‌وه‌ی ئه‌وانه بن. هه‌تا ئه‌گه‌ر شێخ (عه‌دیی كوڕی موسافیر) ـ وه‌كو وتراوه ـ ئومه‌وییش بوبێت و ئه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌كه ڕاست بێت؛ هێشتا ناتوانرێت هه‌مو ئێزدیه‌كان به نه‌وه‌ی ئه‌و دابنرێن (ته‌نها چینی "شێخ" و چینی "میر" كه هه‌ر لقێكن له چینی شێخ، ده‌توانرێت به نه‌وه یان هاوڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌و دابنرێن)، چونكه ده‌زانین كه پێش شێخ عه‌دییش ئێزدیه‌كان هه‌بون و ئایینه‌كه‌یان ڕه‌گه‌ز و پێكهێنه‌ری زۆر كۆنی تێدایه، و شێخ عه‌دی ته‌نها صۆفییه‌كی موسوڵمان بوه و هه‌تا (ئیبن ته‌یمییه) ستایشی خۆی و شوێنكه‌وتوانی كردوه، و خه‌ڵكی ناوچه‌كه شوێنی كه‌وتون و ئێزدیه‌كان كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی ئه‌و و خۆیان داوه‌ته پاڵی و دوای ئه‌و ئایینی ئێزدی تا ڕاده‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیسلام تێكه‌ڵ بوه و شێخ عه‌دییش بوه‌ته كه‌سێتییه‌كی سه‌ره‌كیی پیرۆز له ئایینه‌كه‌دا. ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئومه‌ویی شێخ عه‌دییش دور نیه دوای لكانی ناوه‌كه‌ی به ناوی ئێزدیه‌كانه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ناوه به نه‌وه‌ی (یه‌زید) دروست بوبێت.
ـ جارێكی تر ناوبراو ده‌ڵێت ناوی (ئێزدی) له ناوی "یه‌زد" یاخود "یه‌زدان" ـه‌وه هاتوه كه بۆ پێناسه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ: ناوی دێیه‌كه له ئێران! جارێ هیچ كاتێك شاری "یه‌زد" به "یه‌زدان" ناو نه‌براوه، ئینجا "یه‌زد" هه‌مو كاتێك هه‌ر شار بوه و دێیه‌ك نه‌بوه وه‌كو ئه‌م نه‌زانه ده‌ڵێت. له سه‌رده‌می ساسانیه‌وه و هه‌تا ئێسته‌ش شاری یه‌زد بنكه‌یه‌كی گرنگی ئایینی زه‌رده‌شتیه، و سه‌نته‌ری پارێزگای یه‌زده له ئێران. ئینجا لێكدانه‌وه‌ی ناوی "ئێزدی" به ناوی شاری یه‌زد؛ بیروڕایه‌كی زۆر لاواز و ناڕاسته، چونكه هه‌رچه‌ند هه‌ردو ناوه‌كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ وشه‌ی "یه‌زد" ی په‌هله‌وی كه به واتای خواوه‌نده (به‌رامبه‌ری "یه‌زه‌ته" ی ئه‌وێستایی، وه‌كو دواتر به‌تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین)، به‌ڵام ناوی شاری یه‌زد له‌وه‌وه هاتوه كه ئه‌م شاره په‌یوه‌ست بوه به ناوی پاشای ساسانی ("یه‌زدێگێرد" ی یه‌كه‌م) ـه‌وه، یان ڕه‌نگه له ناوه كۆنه‌كه‌یه‌وه هاتبێت كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ئیمپراتۆرێتیی ماد و له‌سه‌رچاوه كلاسیكه‌كانه‌وه به چه‌ند شێوه‌یه‌كی وه‌كو Yazatis و Ysatis و Issatis گه‌یشتوه، و دیاره هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ی ئێرانیه كۆنه‌كه، واته "یه‌زه‌ته". له لاكه‌ی تریشه‌وه ناوی ئێزدیه‌كان ("یه‌زدیه‌كان") ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان یه‌زدانپه‌رست (یه‌زه‌ته‌په‌رست) ـن، واته له بنه‌ڕه‌تدا په‌رستشكاری خواوه‌نده ئێرانیه‌كانی ئایینیه ئێرانیه كۆنه‌كه (پێش‌زه‌رده‌شتیه‌كه) بون، هه‌رچه‌ند دواتر كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئایینی زه‌رده‌شتی و یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلامی و هه‌تا ئایینه عێراقیه كۆنه‌كانیش. كه‌واته په‌یوه‌ندیی ئێزدیه‌كان به شاری یه‌زده‌وه ته‌نها له ڕیشه‌ی ناوه‌كه‌یاندایه و هیچی تر. ئه‌گه‌ر ئێزدیه‌كان له بنه‌ڕه‌ته‌وه له شاری یه‌زده‌وه هاتبێتن؛ ده‌بوایه ئێزدیه‌كان زه‌رده‌شتی بونایه نه‌ك بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئایینه ئێرانی-كوردیه كۆنه‌كه.
ـ جارێكی تر ده‌ڵێت: ناوی (ئێزدی) له "یه‌زدان" ـه‌وه هاتوه و ئه‌مه‌ش وشه‌یه‌كی فارسیه!
ئه‌م بێئاگایه نازانێت وشه‌ی "یه‌زدان" هه‌ر پێش ده‌ركه‌وتنی زمانی فارسیی نوێ له زمانه ئێرانیه خۆرئاواییه‌كه‌ی قۆناغی ناوه‌ڕاستدا هه‌بوه، به په‌هله‌ویی ئه‌شكانی (كوردیی ناوه‌ڕاست) و په‌هله‌ویی ساسانی (فارسیی ناوه‌ڕاست) ـه‌وه، بۆیه تایبه‌ت نیه به فارسیه‌وه و، كوردی و فارسی و زمانه ئێرانیه خۆرئاواییه‌كانی تریش تێیدا هاوبه‌شن.
دوای ئه‌وه‌ش ناوبراو تكا له موسوڵمانانی ئێسته ده‌كات وشه‌ی "یه‌زدان" له بریی ناوی (الله) به‌كار نه‌هێنن، له كاتێكدا موسوڵمانانی عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی ناوی "یه‌زدان" ـیان له‌جێی ناوی (الله) داناوه كاتێك ڕسته‌ی (لا إله إلا الله، محمد رسول الله) یان وه‌رگێڕاوه بۆ په‌هله‌وی (دواتر درێژه به‌م باسه ده‌ده‌ین). به‌ڵام ئه‌م واعیزه نه‌زانه ده‌یه‌وێت له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌می كۆچی‌دا موسوڵمانان ناوی "یه‌زدان" به كوفر بزانن! وه‌كو هاوڕێ نه‌زانه‌كانی له لیسته گۆڕانۆ-ئیسلامیه‌كانی پارله‌مانی كوردستان. لێره‌وه به‌دواوه تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر وشه‌ی "یه‌زدان" و ده‌یسه‌لمێنین كه موسوڵمانانی سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچییش له‌جێی ناوی (الله) به‌كاریان هێناوه.

ڕیشه و پێشینه‌ی وشه‌ی "یه‌زدان"
وشه‌ی (یه‌زدان)، هه‌رچه‌ند ئێسته له كوردیی نوێ‌دا به واتایه‌كی تاك (مفرد) به‌كار دێت [وه‌كو وشه‌ی «ئێلۆهیم» ی عیبری كه هه‌رچه‌ند ئامڕازی كۆ «یم» ی پێوه‌یه به‌ڵام له ده‌قی ته‌وڕاتدا به واتای خواوه‌ندی تاك به‌كار هاتوه]، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا شێوه‌ی كۆی وشه‌ی (یه‌زد) ه، كه ئه‌م وشه‌یه (به شێوه‌ی «یزدت» |یه‌زه‌ت| و |یه‌زه‌د| و |یه‌زد|) له په‌هله‌وی (زمانی ئێرانیی خۆرئاوایی قۆناغی ناوه‌ڕاست) ـه‌وه هاتوه به واتای (خودا)، شێوه‌ی كۆیشی (یه‌زدان) هه‌ر له په‌هله‌ویدا (به شێوه‌ی «ی‌ز‌د‌ا‌ن» |یه‌زه‌تان| و |یه‌زتان| و |یه‌زدان|) هه‌یه به واتای (خودایان) یان ڕۆحه خواییه گه‌وره‌كان(١). وشه په‌هله‌ویه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وشه‌ی «یه‌زه‌ته» ی ئه‌وێستایی به هه‌مان واتا، له ڕیشه‌یه‌كه‌وه به واتای (په‌رستن، پیرۆزكردن..)، بۆیه واتای ڕیشه‌یی وشه‌كه ده‌بێته (په‌رستراو) یان (شایه‌نی په‌رستن). وشه‌كه به‌گشتی له ئه‌ده‌بیاتی زه‌رده‌شتیدا ناوێكی گشتی بوه به واتای هه‌ر خواوه‌ندێكی لاوه‌كی كه ناگاته پله‌ی خواوه‌ندی گه‌وره (ئه‌هوره مه‌زده). به‌م پێیه‌ش له چه‌مكی (فریشته) ی ئایینه ئیبراهیمی (یه‌هودی ـ مه‌سیحی ـ ئیسلامی) ه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه، چۆن هه‌ر فریشته‌یه‌ك له‌و سێ ئایینه به‌ناو یه‌كتاپه‌رستیه‌دا فرمانێكی هه‌یه كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی (خوای گه‌وره) دا جێبه‌جێی ده‌كات؛ به هه‌مان شێوه (یه‌زه‌ته) كانیش له ده‌قه زه‌رده‌شتیه‌كاندا كۆمه‌ڵێك ڕۆحی گه‌وره‌ی وه‌كو (فریشته) ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان فرمانێكی هه‌یه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی خوای گه‌وره‌دا كه (ئه‌هوره مه‌زده) یه. ئیتر هیچ كاتێك ناوی كه‌سی (اسم العلم) ی هیچ خواوه‌ندێك نه‌بوه، به‌ڵكو ناوێكی گشتی بوه به واتای خواوه‌ند یان وه‌كو كه‌سێتیی فریشته. هه‌ر له ئه‌ده‌بیاتی په‌هله‌ویدا به واتای خوا به‌ڕه‌هایی به‌كار هاتوه، بۆ نمونه: له سه‌ره‌تای كتێبی (ئه‌ردا ویراز نامه‌گ) ی په‌هله‌ویدا، هاتوه: «په‌د نامی یه‌زدان»، واته: «به ناوی خوا».
دانانی ناوی یه‌زدان له‌جێی ناوی "الله" لای موسوڵمانانی سه‌ده‌ی (١ ك.)
كاتێكیش له كارخانه‌كانی دراولێدانی ئێران‌دا دیناری زێڕ و درهه‌می زیو (نیوه ساسانی و نیوه عه‌ره‌بی) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كه‌وه ـ دوای داگیركاریی ئیسلامی ـ لـێدراوه و ده‌سته‌واژه و ناونیشانه ئیسلامیه‌كان (وه‌كو: «لا إله إلا الله» و «محمد رسول الله») ی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌نراوه؛ ناوی «الله» به هه‌مان وشه‌ی «یه‌زد» یاخود «یه‌زه‌د» دانراوه‌ته‌وه: ئه‌وه‌ش له دو دراوی لێدراوی نیوه‌ی دوه‌می سه‌ده‌ی (١ ك.) دا ده‌بینینه‌وه:
ـ یه‌كه‌میان ـ كه كۆنترین وه‌رگێڕانی په‌هله‌وی بۆ ڕسته‌ی «محمد رسول الله» له خۆ ده‌گرێت ـ: درهه‌مێكی زیوه كه ساڵی ٧٠ ك.) له (گه‌رم) ی (كه‌رمان) لـێدراوه، له ڕوه‌كه‌ی («شێر» ه‌كه‌ی) وێنه‌ی پاشای ساسانی خوسره‌وی دوه‌م (په‌روێز) ه، له‌به‌رده‌م ڕوی پاشادا به په‌هله‌وی نوسراوه «م‌ه‌م‌ت پ‌گ‌ت‌ام‌ب‌ل یزدت'» |مه‌همه‌د په‌یگامبه‌ر-ی یه‌زه‌د|، ئه‌مه‌ش واته «موحه‌ممه‌د په‌یامبه‌ری خوا» (محمد رسول الله)، له پشتی سه‌ری پاشایشه‌وه به په‌هله‌وی نوسراوه «گ‌د‌ه اب‌زوت» |خوه‌رره‌ه ئه‌بزود| واته «شكۆمه‌ندی [ی پاشا] زیاتر و به‌رده‌وام بێت» كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه داب‌ونه‌ریتێكه بۆ پاشاكانی ئێران بوترێت، له خواریشه‌وه به عه‌ره‌بیی كوفه‌یی نوسراوه «بسم الله ولي الأمر». له پشته‌كه‌ی («خه‌ت» ـه‌كه‌ی) یشی چه‌ند شتێك هه‌ن: ئاگردانی زه‌رده‌شتی و دو پاسه‌وانی ئاگره‌كه له هه‌ردو لایه‌وه، ئینجا له لای ڕاسته‌وه به په‌هله‌وی شوێنی لێدانی درهه‌مه‌كه نوسراوه: «گ‌ل‌م ك‌ل‌م‌ان» |گه‌رم، كه‌رمان|، له لای چه‌پیشه‌وه به په‌هله‌وی ساڵی لێدانه‌كه‌ی به مێژوی كۆچی نوسراوه: «ه‌پ‌ت‌اد'» |هه‌فتاد| واته ساڵی (٧٠ ك.)(٢).
درهه‌مێكی زیو كه ساڵی (٧٠ ك.) له (گه‌رم) ی (كه‌رمان) لێ‌دراوه
دوه‌میان ـ كه كۆنترین وه‌رگێڕانی په‌هله‌وی بۆ جوته ڕسته‌ی «لا إله إلا الله، محمد رسول الله» له خۆ ده‌گرێت ـ: درهه‌مێكی زیوی تره كه ساڵی (٧٢ ك.) له سیستان له لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وی سیستانه‌وه كه (عبد العزیز بن عبد الله بن عامر) بوه، لـێدراوه. جا له‌سه‌ر ڕوه‌كه‌ی دیسان وێنه‌ی خوسره‌وی په‌روێزه، له‌به‌رده‌م ڕوی پاشادا ناوی فه‌رمانڕه‌وای ناوبراو به په‌هله‌وی به شێوه‌ی «اپ‌دول‌اج‌ی‌ج ی اپ‌دول‌ا ی ام‌ی‌ل» |ئه‌بدولعزیز-ی ئه‌بدوڵڵا-ی ئامیر| نوسراوه. له‌پشتی سه‌ری پاشایشه‌وه به په‌هله‌وی به هه‌مان شێوه نوسراوه «گ‌د‌ه اب‌زوت» |خوه‌رره‌ه ئه‌بزود|، له خواریشه‌وه به عه‌ره‌بیی كوفه‌یی نوسراوه «بسم الله العزيز». له پشته‌كه‌یشی به په‌هله‌وی ئه‌م پێنج دێڕه نوسراوه:
«دو ه‌پ‌ت‌ات» |دۆ هه‌فتاد|، واته ساڵی (٧٢ ك.).
«یزدت'ی ب‌را ۆل‌ێ» |یه‌زه‌د-ئێو بێ ئۆی|، واته: «خوایه‌ك جگه له ئه‌و».
«اه‌رن یزدت' ل‌ۆی‌ت'» |ئه‌نی یه‌زه‌د نێست|، واته: خوای تر نیه. ئه‌م دو دێڕه سه‌رجه‌م ده‌كاته «لا إله إلا الله».
«م‌ه‌م‌ت پ‌گ‌ت‌ام‌ب‌ل ی یزدت» |مه‌همه‌د په‌یگامبه‌ر-ی یه‌زه‌د|. ئه‌مه‌ش ده‌كاته «محمد رسول الله».
«س‌ك». ئه‌مه‌ش یانی سه‌كه‌ستان «سجستان» (سیستان)(٣).
دواتر له كوردی و فارسی‌دا وشه‌ی (یه‌زدان) ـ به‌تایبه‌تی به كاریگه‌ریی باوه‌ڕی ئیسلامی ـ به‌ته‌واوی واتای خواوه‌ندی تاك و جیهانیی وه‌رگرتوه، به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت بكرێته وه‌رگێڕانێكی كوردی و فارسی له به‌رامبه‌ری ناوی (الله) دا. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌قی سوێنده یاساییه‌كه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی (سوێند ده‌خۆم به یه‌زدانی مه‌زن..)؛ له ڕاستیدا به‌مه ده‌قه‌كه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی (أقسم بالله العظيم..) وه‌رگێڕاوه. به‌ڵام ئیسلامیه‌كان له سركی و لاوازی و نه‌زانیی خۆیان به‌دگومانن له وشه‌ی (یه‌زدان) و ڕاده‌كه‌نه‌وه بۆ وشه‌ی (خودا). ئه‌مه لای ئه‌ندام پارله‌مانه گۆڕانۆ-ئیسلامیه‌كان(!)، لای واعیزه‌كه‌یش وایه كه نابێت وشه‌ی "یه‌زدان" به‌كار بهێنرێت چونكه فارسیه!! و ده‌بێت هه‌ر "الله" به‌كار بێت! وه‌كو ئه‌وه‌ی ناوی الله زۆر كوردی بێت! له كاتێكدا نه‌ك هه‌ر ته‌نها له عه‌ره‌بیه‌وه بۆمان هاتوه به‌ڵكو له عه‌ره‌بییشدا ڕه‌سه‌ن نیه و ـ وه‌كو ئه‌لفۆنس مینگانا ده‌ری خستوه ـ له ئه‌ڵڵاها ی سوریانیی لای مه‌سیحیه نێستۆریه‌كانی پێش ئیسلامه‌وه چوه‌ته عه‌ره‌بیه‌وه، و پێش ئیسلامیش هه‌بوه و ئینجا چوه‌ته قورئانه‌وه.
له به‌شی دوه‌مه‌وه دێینه سه‌ر ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی كوردیی ڕه‌سه‌نی ئێزدیه‌كان، و داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان له هه‌ڵمه‌تی داگیركاری (فتوحات) ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا، و ئینا جینۆساید و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی ئێزدیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كانه‌وه، و شێوازه‌كانی تری ئه‌و واعیزه نه‌زانه‌ی ناومان برد بۆ شێواندن و ناشیرینكردنی ئایینی ئێزدی و هاندانی خه‌ڵك دژی ئێزدیه‌كان.
ـ یه‌كه‌میان ـ كه كۆنترین وه‌رگێڕانی په‌هله‌وی بۆ ڕسته‌ی «محمد رسول الله» له خۆ ده‌گرێت ـ: درهه‌مێكی زیوه كه ساڵی ٧٠ ك.) له (گه‌رم) ی (كه‌رمان) لـێدراوه، له ڕوه‌كه‌ی («شێر» ه‌كه‌ی) وێنه‌ی پاشای ساسانی خوسره‌وی دوه‌م (په‌روێز) ه، له‌به‌رده‌م ڕوی پاشادا به په‌هله‌وی نوسراوه «م‌ه‌م‌ت پ‌گ‌ت‌ام‌ب‌ل یزدت'» |مه‌همه‌د په‌یگامبه‌ر-ی یه‌زه‌د|، ئه‌مه‌ش واته «موحه‌ممه‌د په‌یامبه‌ری خوا» (محمد رسول الله)، له پشتی سه‌ری پاشایشه‌وه به په‌هله‌وی نوسراوه «گ‌د‌ه اب‌زوت» |خوه‌رره‌ه ئه‌بزود| واته «شكۆمه‌ندی [ی پاشا] زیاتر و به‌رده‌وام بێت» كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه داب‌ونه‌ریتێكه بۆ پاشاكانی ئێران بوترێت، له خواریشه‌وه به عه‌ره‌بیی كوفه‌یی نوسراوه «بسم الله ولي الأمر». له پشته‌كه‌ی («خه‌ت» ـه‌كه‌ی) یشی چه‌ند شتێك هه‌ن: ئاگردانی زه‌رده‌شتی و دو پاسه‌وانی ئاگره‌كه له هه‌ردو لایه‌وه، ئینجا له لای ڕاسته‌وه به په‌هله‌وی شوێنی لێدانی درهه‌مه‌كه نوسراوه: «گ‌ل‌م ك‌ل‌م‌ان» |گه‌رم، كه‌رمان|، له لای چه‌پیشه‌وه به په‌هله‌وی ساڵی لێدانه‌كه‌ی به مێژوی كۆچی نوسراوه: «ه‌پ‌ت‌اد'» |هه‌فتاد| واته ساڵی (٧٠ ك.)(٢).
درهه‌مێكی زیو كه ساڵی (٧٠ ك.) له (گه‌رم) ی (كه‌رمان) لێ‌دراوه
«دو ه‌پ‌ت‌ات» |دۆ هه‌فتاد|، واته ساڵی (٧٢ ك.).
«یزدت'ی ب‌را ۆل‌ێ» |یه‌زه‌د-ئێو بێ ئۆی|، واته: «خوایه‌ك جگه له ئه‌و».
«اه‌رن یزدت' ل‌ۆی‌ت'» |ئه‌نی یه‌زه‌د نێست|، واته: خوای تر نیه. ئه‌م دو دێڕه سه‌رجه‌م ده‌كاته «لا إله إلا الله».
«م‌ه‌م‌ت پ‌گ‌ت‌ام‌ب‌ل ی یزدت» |مه‌همه‌د په‌یگامبه‌ر-ی یه‌زه‌د|. ئه‌مه‌ش ده‌كاته «محمد رسول الله».
«س‌ك». ئه‌مه‌ش یانی سه‌كه‌ستان «سجستان» (سیستان)(٣).
دواتر له كوردی و فارسی‌دا وشه‌ی (یه‌زدان) ـ به‌تایبه‌تی به كاریگه‌ریی باوه‌ڕی ئیسلامی ـ به‌ته‌واوی واتای خواوه‌ندی تاك و جیهانیی وه‌رگرتوه، به شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت بكرێته وه‌رگێڕانێكی كوردی و فارسی له به‌رامبه‌ری ناوی (الله) دا. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌قی سوێنده یاساییه‌كه‌ی داناوه و نوسیویه‌تی (سوێند ده‌خۆم به یه‌زدانی مه‌زن..)؛ له ڕاستیدا به‌مه ده‌قه‌كه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی (أقسم بالله العظيم..) وه‌رگێڕاوه. به‌ڵام ئیسلامیه‌كان له سركی و لاوازی و نه‌زانیی خۆیان به‌دگومانن له وشه‌ی (یه‌زدان) و ڕاده‌كه‌نه‌وه بۆ وشه‌ی (خودا). ئه‌مه لای ئه‌ندام پارله‌مانه گۆڕانۆ-ئیسلامیه‌كان(!)، لای واعیزه‌كه‌یش وایه كه نابێت وشه‌ی "یه‌زدان" به‌كار بهێنرێت چونكه فارسیه!! و ده‌بێت هه‌ر "الله" به‌كار بێت! وه‌كو ئه‌وه‌ی ناوی الله زۆر كوردی بێت! له كاتێكدا نه‌ك هه‌ر ته‌نها له عه‌ره‌بیه‌وه بۆمان هاتوه به‌ڵكو له عه‌ره‌بییشدا ڕه‌سه‌ن نیه و ـ وه‌كو ئه‌لفۆنس مینگانا ده‌ری خستوه ـ له ئه‌ڵڵاها ی سوریانیی لای مه‌سیحیه نێستۆریه‌كانی پێش ئیسلامه‌وه چوه‌ته عه‌ره‌بیه‌وه، و پێش ئیسلامیش هه‌بوه و ئینجا چوه‌ته قورئانه‌وه.
له به‌شی دوه‌مه‌وه دێینه سه‌ر ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی كوردیی ڕه‌سه‌نی ئێزدیه‌كان، و داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان له هه‌ڵمه‌تی داگیركاری (فتوحات) ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا، و ئینا جینۆساید و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی ئێزدیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كانه‌وه، و شێوازه‌كانی تری ئه‌و واعیزه نه‌زانه‌ی ناومان برد بۆ شێواندن و ناشیرینكردنی ئایینی ئێزدی و هاندانی خه‌ڵك دژی ئێزدیه‌كان.
ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی كوردیی ڕه‌سه‌نی ئێزدیه‌كان
واعیزه‌كه (مامۆستا عه‌بدولواحید)، به چه‌ند بیانویه‌ك ده‌یه‌وێت ئێزدیه‌كان له بازنه‌ی كوردبون بكاته ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ش:
ـ گوایه ناوی "یه‌زیدی" له ناوی "یه‌زید" ی كوڕی موعاویه‌وه هاتوه، به‌و پێیه‌ی كه ئه‌مانه ئه‌م كه‌سێتیه ده‌په‌رستن یان پیرۆزیه‌كان كردوه، و ئیتر دراونه‌ته پاڵ ئه‌و. لێره‌وه ده‌یه‌وێت بگاته ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه سه‌ر به ئومه‌ویه‌كانن و كورد نین.
ـ جارێكی تر هه‌وڵ ده‌دات ناوی "یه‌زیدی" بگێڕێته‌وه بۆ ناوی شاری "یه‌زد"، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌وه‌ی كه گوایه ئێزدیه‌كان فارسن.
ـ جارێكی تریش ناوی "یه‌زیدی" له وشه‌ی "یه‌زدان" ـه‌وه هاتوه و ئه‌مه‌ش وشه‌یه‌كی فارسیه. و گوایه ئه‌مه ئێزدیه‌كان ده‌كات به فارس.
له به‌شی پێشودا له‌سه‌ر پوچی و به‌ربادیی ئه‌م سێ ڕاڤه‌یه دواین، به‌ڵام لێره‌دا سه‌ره‌نجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ناوبراو بۆی گرنگ نیه كام له‌م لێكدانه‌وانه لێكدانه‌وه ڕاسته‌كه‌یه، و هه‌ست به‌وه ناكات كه هه‌ر یه‌كێك له‌و لێكدانه‌وانه ئه‌وانی تر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه! ئه‌مه‌ش ده‌ردێكه له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا، كه جاری وا هه‌یه چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌قێك ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌كیش چه‌ند ئه‌نجامگیرییه‌ك كه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌مو ئه‌نجامه‌كانیش وه‌كو ئه‌نجامی سه‌لمێنراو وه‌رده‌گرن! به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه هه‌ر چه‌سپاندنی هه‌ر لێكدانه‌وه‌یه‌ك ده‌بێته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌كانی تر. لێره‌شدا ئه‌وه‌نده بۆ واعیزی ناوبراو گرنگه كه بگاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئێزدیه‌كان كورد نین، ئیتر به چ به‌ڵگه و ڕێگه‌یه‌ك ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه و كام به‌ڵگه‌یه ڕاسته و ده‌بێته به‌ڵگه؛ بۆی گرنگ نیه!

ـ (ئێزدیه‌كان) هه‌مان (داسنیه‌كان) ـن:
ئه‌وه‌ی ئه‌و واعیزه و هاوشێوه‌كانی ئاگاییان لـێ نیه؛ ئه‌و ڕاستیه‌یه كه ئێزدیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئێزدیه‌كانی شێخان و شه‌نگار؛ له بنه‌ڕه‌تدا هه‌مان (داسنی) ـه‌كانن كه خێڵێكی ڕه‌سه‌ن و كۆنی كورد بون له نزیكی موسڵ و كاتی خۆی (عوتبه‌ی كوڕی فه‌رقه‌د) له هه‌ڵمه‌تی داگیركاری (فتوحات) ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا ناوچه‌كه‌یانی داگیر كردوه.
ـ "داسنیه‌كان" لای مێژونوس و جیۆگرافه‌ره موسوڵمانه‌كان:
هه‌مو مێژونوس و جیۆگرافه‌ره ئیسلامیه‌كانی ڕابردو باسی خێڵی "داسنی" ی كوردی‌یان كردوه، كه ئێزدیه‌كانی ئێسته‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ن. كه دیاره واعیزی ناوبراو ئاگایی له‌م زانیاریه سه‌ره‌تاییه نیه.
مێژونوس و جیۆگرافه‌ره ئیسلامیه‌كان، باسی خێڵێكی كورد ده‌كه‌ن كه به (الداسنية) ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن دراونه‌ته پاڵ چیایه‌ك له نزیكی موسڵ به ناوی (داسن). بۆ نمونه: یاقوتی حه‌مایی ده‌ڵێت: (داسن: ناوی چیایه‌كی گه‌وره‌یه له باكوری موسڵ له لای خۆرهه‌ڵاتی دیجله‌وه [تا ئێره (ابن عبد الحق) له "مراصد الاطلاع" دا دوباره‌ی ده‌كاته‌وه]، خه‌ڵكێكی زۆری تێدایه له هۆزه كورده‌كان پێیان ده‌وترێت داسنیه‌كان "الداسنية")(٤) (تێبینی: "داسن" و "داسنية" له ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كاندا به |داسین| و |داسینییه| ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام دیاره "ی" ـه بزوێنه كورته‌ی دوای پیتی "س"، له عه‌ره‌بیدا بۆی ساز بوه، و ده‌كرێت به "داسێن" و "داسێنی" یش بخوێنرێته‌وه. ئه‌گه‌رنا ناوه‌كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا "داسن" و "داسنی" ـه). هه‌روه‌ها (ابن فضل الله العُمَريّ) له "مسالك الأبصار" دا، كاتێك خێڵ و هۆزه كورده‌كان ده‌ژمێرێت؛ یه‌كێك له‌و خێڵانه‌ی نزیك موسڵ ده‌ژمێرێت: (الداسنية) [هه‌رچه‌ند له چاپكراوه‌كه‌دا به "الداسنية" هاتوه](٥). به هه‌مان شێوه (ئیبن حه‌وقه‌ل) له كتێبی "صورة الأرض" ناوی چیاكانی داسن (جبال داسن) و ئاوه‌دانیی داسن (بلد داسن) ده‌بات(٦). به هه‌مان شێوه (ابن الفقيه) له "البلدان" دا له ئاوه‌دانیه‌كانی ناوچه‌ی موسڵ، له‌گه‌ڵ ناوه‌كانی وه‌كو (الحديثة) و (نينوى) و (باعذرا) و (حزّة) و (باجرمى)، ناوی (الداسن) یش ده‌بات(٧). هه‌روه‌ها ئیبن خوردادبێهـ (ابن خرداذبه) له "المسالك والممالك" دا؛ كاتێك ئاوه‌كانیه‌كانی سه‌ر به موسڵ له‌لای خۆرهه‌ڵاتی دیجله‌وه ده‌ژمێرێت؛ ناوی (داسن) یش ده‌بات(٨).
به‌م شێوه‌یه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به (داسنیه‌كان) ناو ده‌بران، واته به عه‌ره‌بی ده‌وترا (الداسنية) و (الدواسن)، و لای سوریانیه‌كانیش ده‌وترا (ده‌سنایێ).
ئه‌م ناوه هه‌رچه‌ند وه‌كو ناوێكی جیۆگرافیایی لێكدراوه‌ته‌وه و گوایه (داسن) ناوی چیایه‌كه، و ڕه‌نگه مه‌به‌ست چیای شه‌نگار بێت (هه‌رچه‌ند شه‌نگار ده‌كه‌وێته لای خۆرئاوای دیجله نه‌ك خۆرهه‌ڵات)، یان ئه‌و چیایه بێت كه پێی ده‌وترێت (تاس). به‌ڵام بڕوام وایه ئێزدیه‌كان ئه‌و ناوه‌یان به‌خشیوه به چیاكه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه، واته ئێزدیه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا پێیان وتراوه یان به خۆیان وتوه (داسنی)، ئینجا چیاكه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وان لێی نیشته‌جێن ناوی (داسن) ی وه‌رگرتوه. ناوه‌كه‌ش له وه‌سفی ئایینی ئێزدیه‌كانه‌وه هاتوه، چونكه ناوه‌كه (داسنی) له‌وه‌وه هاتوه كه ئه‌وان ده‌ێڤه‌په‌رست "ده‌ێڤه‌یه‌سنه" ـن نه‌ك مه‌زده‌په‌رست "مه‌زده‌یه‌سنه" (=زه‌رده‌شتی) ، ئه‌مه‌ش یانی به‌ڵكو له‌سه‌ر ئایینه ئێرانی-كوردیه كۆنه‌كه ماونه‌ته‌وه و نه‌بونه‌ته زه‌رده‌شتی (=ئه‌هوره‌مه‌زده په‌رست) (ئه‌گه‌رچی دواتر كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی ئایینی زه‌رده‌شتییش). به‌م شێوه‌یه ده‌سته‌واژه‌ی "ده‌ێڤه‌یه‌سنه" كه دواتر بوه‌ته "دێویه‌سنا"، و له كۆتاییدا بوه‌ته "داسنی".

داگیركردنی ناوچه‌كه‌یان له هه‌ڵمه‌تی داگیركاری (فتوحات) ی عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا
ـ داگیركردنی "داسن" له‌لایه‌ن (عوتبه‌ی كوڕی فه‌رقه‌د) ه‌وه:
سه‌رچاوه‌كانی مێژوی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی مێژوی داگیركاری (فتوحات) ی ئیسلامی ده‌گێڕنه‌وه كه چۆن (عوتبه‌ی كوڕی فه‌رقه‌د) به فه‌رمانی (عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب) ناوچه‌گه‌لێكی ده‌وروبه‌ری موسڵ داگیر ده‌كات و له‌وانه‌ش (داسن). (به‌لاذوری) له (فتوح البلدان) دا ده‌گێڕێته‌وه: (ساڵی ٢٠، عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب مه‌وصیلی سپارد به "عوتبه"ی كوڕی "فه‌رقه‌د"ی سوله‌یمی " عتبة بن فرقد السلمي"، ئیتر خه‌ڵكی نینه‌وا شه‌ڕیان كرد له‌گه‌ڵی، ئیتر قه‌ڵاكه‌ی ـ كه ده‌كاته قه‌ڵای لای خۆرهه‌ڵات ـ گرت دوای شه‌ڕ، ئینجا له دیجله په‌ڕیه‌وه، ئیتر خه‌ڵكی قه‌ڵاكه‌ی تر [واته ئه‌وه‌ی لای خۆرئاوا] له‌گه‌ڵی ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رانه "جزية" و هه‌ر كه‌سێكیش به‌جێی ده‌هێڵێت ڕێگه‌ی پێ بدرێت بڕوات. هه‌روه‌ها له مه‌وصیل دێرگه‌لێكی دیته‌وه، كه خه‌ڵكه‌كانیان له‌گه‌ڵی ڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر سه‌رانه، ئینجا ناوچه‌ی "مه‌رج" ["مه‌رگا"] ی و گونده‌كانی گرت، و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی "باهه‌درێ" و "باعه‌درێ" و "حیبتون" [="هه‌فتون"، "خفتیان"] و "الحيانة" و "المعلة" و "داسن" [له چاپكراوه‌كه‌دا نوسراوه "داسیر"] و هه‌مو چیا قه‌ڵائاساكانی كورده‌كان-ی گرت "ثم فتح المرج وقراه وأرض باهذرى وباعذرى وحبتون والحيانة والمعلة وداسير وجميع معاقل الأكراد"(٩). (ابن الفقيه) له (البلدان) هه‌مان په‌ره‌گراف ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: (... ئینجا مه‌رج و بانهه‌درا و باعه‌ذرا و داسن و هه‌مو چیا قه‌ڵائاساكانی كورده‌كان و قه‌ردێ و بازه‌بدێ و هه‌مو ئاوه‌دانیه‌كانی سه‌ر به مه‌وصیل، و ئیتر بون به هی موسوڵمانان) "ثم فتح المرج وبانهذرا وباعذرا وداسن وجميع معاقل الأكراد وقردى وبازبدى وجميع أعمال الموصل فصارت للمسلمين"(١٠). و (ابن الأثير) یش له (الكامل) ـدا هه‌مان په‌ره‌گرافی (ابن الفقيه) دوباره ده‌كاته‌وه(١١).

"تیراهی"، ناوێكی تر بۆ ئێزدیه‌كان:
هه‌ندێك جار ئێزدیه‌كان به "تیراهی" ناو ده‌برێن، ئه‌مه‌ش وا لێك ده‌درێته‌وه كه له "تیر" ه‌وه هاتوه به واتای تیشك، و مه‌به‌ست تیشكی خۆره، و به‌م شێوه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ پاشماوه‌ی په‌رستشێكی میترایی. كه‌واته ئه‌م ناوه ئاماژه ده‌كات بۆ بنه‌ڕه‌تی میترایی ئایینی ئێزدی، و ناوێكی ئایینیی ته‌واوه. هه‌ندێكیش ده‌ڵێن "تیراهی" یاخود "تیراهییه" ناوی چه‌ند خێڵێكی كوردی زه‌رده‌شتی بوه. كه ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشودا پێچه‌وانه‌یه. بۆیه ساخكردنه‌وه‌ی ئه‌م لایه‌نه هه‌ڵده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تێكی تر.
ئێزدیه‌كان وزمانه كوردیه‌كه‌یان
واعیزی ناوبراو سه‌رنجی ئه‌وه‌ی نه‌داوه كه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئێزدیه‌كان به شێوه‌زاری كورمانجی (كرمانجیی باكور) ده‌دوێن و هه‌ر ئه‌م زمانه كوردیه‌ش زمانی سروته ئایینیه‌كانیان و كتێبه پیرۆزه‌كانیانه، بۆ نمونه: كتێبی "مسحه‌فا ڕه‌ش" به كورمانجیه، هه‌روه‌ها هه‌مو (قه‌ول) ـه‌كانیان ـ كه گه‌نجینه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كه‌له‌پوری ئایینیی ئێزدین ـ هه‌ر به كورمانجین. جا ئه‌گه‌ر گروپێك دوای ئه‌و مێژوه دورودرێژه و ئه‌و هه‌مو گۆڕانكاریه هێشتا هه‌ر به شێوه‌زارێكی كوردی بئاخێون؛ ئیتر چۆن ده‌كرێ به عه‌ره‌ب یان فارس له قه‌ڵه‌م بدرێن؟!
هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌یه‌وێت له ڕێگه‌ی جیاوازیی زمان و شێوه‌زاری ئێزدیه‌كان له شێوه‌زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست، ئێزدیه‌كان نامۆ به كورد پێشان بدات. كه ده‌ڵێت: "كوردیه‌كه‌یان ته‌واو نیه". ده‌یه‌وێت بڵێت ئه‌وانه كوردی ڕه‌سه‌ن نین بۆیه نازانن به كوردییه‌كی ڕێك‌وپێك بدوێن! به‌ڵام ئه‌و دیاره نازانێت كه كرمانجیی باكور (بۆ نمونه: بادینی)، هه‌ر به‌و شێوه‌یه جیاوازیی هه‌یه له كرمانجیی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ش هه‌ر شێوه‌زارێكی كوردیه.
و ئه‌گه‌ر به‌شێكیش له ئێزدیه‌كان به عه‌ره‌بی بدوێن، وه‌كو ئێزدیه‌كانی به‌عشیقه و به‌حزانی؛ ئاساییه، چونكه ده‌وروبه‌ریان عه‌ره‌بن و زمانی عه‌ره‌بی زاڵ بوه به‌سه‌ریاندا.

ئێزدیه‌كان و ڕه‌چه‌ڵه‌كی عه‌ره‌بی-ئومه‌وی
ناسنامه‌ی ئێزدیه‌كان له هه‌مان كاتدا تێكه‌ڵ به باسی ئومه‌ویه‌كان بوه. ئه‌مه‌ش له چه‌ند لایه‌كه‌وه:
* ناوی "ئێزدی" به (یه‌زیدی كوڕی موعاویه) لێك دراوه‌ته‌وه، و گوایه ئه‌و "سوڵتان ئێزی" ـه‌ی كه ئێزدیه‌كان باوه‌ڕیان پێیه‌تی و وه‌كو خواوه‌ندی سه‌ره‌كیی ئایینه‌كه‌یان وایه؛ هه‌مان یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌یه. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له داب‌ونه‌ریتی میللیی ئێزدیه‌كانیشدا هه‌بێت؛ ته‌نها كاریگه‌رییه‌كی كه‌له‌پوری ئیسلامیه و هه‌وڵێك بوه بۆ ده‌رخستنی باوه‌ڕ و چه‌مكه‌كانیان له قاڵب و به‌رگی كۆمه‌ڵێك ناو و زاراوه‌ی ئیسلامی و عه‌ره‌بیدا. ئه‌گه‌رنا ناوی "ئێزد" و "یه‌زد" ئاشكرایه كه له هه‌مان "یه‌زه‌ته" و "یه‌زد" و "یه‌زدان" ی ئێرانیه‌وه هاتوه و ئاماژه ده‌كات بۆ خواوه‌ند یان فریشته‌كان (له به‌شی داهاتودا كه دێینه سه‌ر پێناسه‌ی ته‌واوی ئایینه‌كه؛ زیاتر ئه‌م لایه‌نه ڕون ده‌كه‌مه‌وه).. ئیتر لێكدانه‌وه‌ی به ناوی (یه‌زید) كاریگه‌ریی لێكدانه‌وه و ڕیشه‌ناسییه‌كی میللیی هه‌ڵه‌یه.
* شێخ عه‌دیی كوڕی موسافیر، كه ئه‌و و نه‌وه‌كانی به دامه‌زرێنه‌ری ئایینی ئێزدیی نوێ داده‌نرێن، له لایه‌نی ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه به (ئومه‌وی) ناوبراوه. ئه‌م وه‌سفه لای (ئیبن خه‌للیكان) یش هاتوه، كه به‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كات: "الشيخ عَدِيّ بن مُسافِر [بن إسماعيل بن موسى بن الحسن بن مروان، كذا أملى نسبه بعض ذوي قرابته] الهكاري مسكنًا"(١٢)، هه‌رچه‌ند ڕه‌چه‌ڵه‌كه ئومه‌ویه‌كه (بن إسماعيل بن موسى بن الحسن بن مروان) له ته‌نها ده‌ستنوسێكی (وفيات الأعيان) دا هاتوه، به‌ڵام ئه‌مه بوه‌ته بنچینه‌یه‌ك بۆ وه‌سفكردنی به "عه‌دیی" ی كوڕی "موسافیر" ی (ئومه‌وی). ئینجا لێره‌وه ده‌رگا ئاوه‌ڵا كراوه بۆ خه‌یاڵی ئه‌وه‌ی كه گوایه شێخ عه‌دی وه‌كو ئومه‌وییه‌ك له ترسی عه‌بباسیه‌كان هه‌ڵهاتوه و له لوبنانه‌وه هاتوه‌ته دۆڵی لالیش! له كاتێكدا له‌دایكبونی شێخ عه‌دی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له ٣ سه‌ده دوای كه‌وتنی ئومه‌ویه‌كان!
* ئه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌كه ئومه‌ویه‌ی شێخ عه‌دی؛ بوه‌ته داب‌ونه‌ریتێك له نه‌وه‌كانیدا، كه وه‌كو چینێكی ئه‌ریستۆكراتی له‌ناو ئێزدیه‌كاندا خۆیان به ئومه‌وی ده‌زانن، كه ئه‌مه ئیددیعایه‌كی تایبه‌ته به چینی "میر" ه‌وه. و زۆرینه‌ی ئێزدیه‌كان له چینی "مورید" ن، و چینی "شێخ" و "میر" كه‌مینه‌یه‌كن كه ئه‌و داب‌ونه‌ریته‌یان هێشتوه‌ته‌وه. جاروبار هه‌ندێك له میره ئێزدیه‌كان ئه‌و ڕه‌چه‌ڵه‌كه ئومه‌ویه‌ی خۆیان دوپات ده‌كه‌نه‌وه، و له‌م لایه‌نه‌شه‌وه زۆر جار سیاسی و نوسه‌ره عه‌ره‌بچی و عێراقچیه‌كان هانیان ده‌ده‌ن.

جینۆساید و پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی ئێزدیه‌كان
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كانه‌وه
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كانه‌وه
ـ كورته‌یه‌ك له جینۆساید و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان:
ئه‌وه‌ی وا دیار واعیزی ناوبراو ئاگایی لێی نیه؛ ئه‌و مێژوه‌ی ئێزدیه‌كانه كه وه‌كو كوردی ڕه‌سه‌ن و خۆڕاگر له‌سه‌ر ناسنامه و كولتوری خۆیان ١٤٠٠ ساڵه تاڵی و ئازار ده‌كێشن به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه یه‌ك‌له‌دوای‌یه‌ك‌ـه‌كانه‌وه و ده‌یان هه‌ڵمه‌تی جینۆساید و پاكتاوكردنی ڕێكخراویان به‌سه‌ر هاتوه كه موسوڵمانانی ده‌وروبه‌ریان (هه‌ر له عه‌بباسیه‌كانه‌وه هه‌تاكو عوثمانیه‌كان و صه‌فه‌ویه‌كان و هه‌تا میره كورده موسوڵمانه‌كانیش، هه‌تا هه‌ر خێڵێكی موسوڵمانی چڵكاوخۆری تر له عه‌ره‌ب و كورد) بۆیان ڕێك‌خستون. و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئایین و كو‌لتور و زمان و ناسنامه‌ی خۆیان خۆڕاگرن. كوردی ساخته نین وه‌كو ئه‌ییوبیه‌كان بچن خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی-ئیسلامیی میسر و شام بكه‌ن و واز له هه‌مو ناسنامه‌یه‌كی كوردی بهێنن و له هه‌مو شتێك‌دا ببنه عه‌ره‌ب. بۆیه په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام و ئایینی ئێزدى، یاخود موسڵمانان و ئێزدیان، تێره له توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه و راوه‌دونان. ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له رابردودا له چه‌ندین هه‌ڵمه‌تدا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر ئێزدیه‌كان و كوشت و كوشتار و قه‌سابخانه‌ی ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام داوه. ئه‌مه‌ش برینێكی قوڵی یاده‌وه‌ریی ئێزدیه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ره‌شی په‌یوه‌ندیی ئیسلامی ـ ئێزدیه، كه ئه‌مڕۆ ناتوانین له یادی بكه‌ین و باسی نه‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌سته‌ی كه ئێسته له جیهانی ئیسلامی‌دا به گشتی و له ناوه‌نده ئیسلامیه‌كاندا به تایبه‌تی دژی ئێزدیه‌كان دروست بوه یاخود دروست كراوه بۆن‌وبه‌رامی ئه‌و رۆژانه‌ی ڕابردوی پێوه‌یه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هێرشانه، كه تۆماركردنیان پێویستیی به كارێكی دۆكیومێنتاریی گه‌وره هه‌یه، له‌م چه‌ند سه‌رباسه سه‌ره‌كیه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت:
ـ ساڵی (١٢٥٤ ز.) (بدر ا‌لدین لؤلؤ) ی فه‌رمانڕه‌وای موسڵ، دوای ئه‌وه‌ی باج و سه‌رانه‌ی زۆر قورسی له‌سه‌ر ئێزدیه‌كان دانا، هێرشێكی گه‌وره‌ی رێكخست بۆ سه‌ریان كه جه‌نگاوه‌رانی ئێزدی روبه‌ڕوی بونه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی نابه‌رامبه‌ریی هێزه‌كاندا ئێزدیه‌كان شكان و ژماره‌یه‌كی زۆریان لـێ كوژرا و ئه‌وانى تر دیل كران، له‌مانه سه‌دیان كران به دارا و سه‌دی تریان سه‌ربڕان. جگه له‌وه‌ی كه گۆڕی شێخ عه‌دییان هه‌ڵ دایه‌وه و ئێسك‌وپروسكیان سوتاند.
ـ ساڵی (١٧٤٣ ز.) (نادر شا) ی ئه‌فشاری له سه‌رده‌می (ته‌هماسب) شای صه‌فه‌ویدا، هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی شێخان و هه‌مو ئاوه‌دانیه‌كانی ئێزدیانی له‌سه‌ر زێی گه‌وره و له به‌عشیقه و چیای شێخ عه‌دی روخاند و میری ئێزدیانی دیل كرد.
ـ ساڵی (١٧٥٢) (سوله‌یمان پاشا) ی به‌غداد، به سوپایه‌ك، كه پاڵپشتی هه‌ندێك له میره كورده‌كان و خێڵه عه‌ره‌به‌كانی هه‌بو، هێرشی كرده سه‌ر چیای شه‌نگار و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر دێهاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا و، زیاتر له هه‌زار كه‌سی له ئێزدیه‌كان كوشت.
ـ دڵڕه‌قترین هێرشێك، ئه‌و هێرشه به‌دناوه‌یه كه ساڵی (١٨٣٢) میری خوێنڕێژی ره‌واندوز (میری كۆره) (محه‌ممه‌د پاشا) به یه‌كگرتنی خێڵه كورده‌كانی ده‌وروبه‌ر رێكی خستوه بۆ سه‌ر ئێزدیه‌كان، له شێخان و شه‌نگار، به‌و پێیه كه موسڵمان نین و (شه‌یتانپه‌رست) ـن، ئه‌مه‌ش به هاندانی (مه‌لا یه‌حیای مزوری) له‌و مه‌لا كوردانه‌ی گوێڕایه‌ڵیی (خه‌لیفه) ی عوسمانییان به ئه‌ركی ئایینی ده‌زانی. ئه‌میری ئێزدیان له‌و كاته‌دا (عه‌لی به‌گ) شكا و كوژرا، و ئێزدیه‌كانی شێخان به‌ره‌و موسڵ هه‌ڵهاتن، به‌ڵام كاته‌كه به‌هار بو و ئاوی روبار هه‌ستابو و پرده‌كه‌یشی داپۆشیبو، بۆیه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك توانیان بپه‌ڕنه‌وه، ئیتر ئه‌وانی تر له‌وبه‌ر مانه‌وه، تا هێزه‌كانی میری ره‌واندوزیان پێ گه‌یشت و له قه‌سابخانه‌یه‌كی بێوێنه‌دا ره‌شه‌كوژیان كردن. موسڵیه‌كان كه له‌وبه‌ره‌وه شایه‌تی ره‌شه‌كوژیه‌كه بون نه‌چون به هانای هاواره‌كانیانه‌وه، چونكه مه‌سیحیه‌كان هیچیان پێ نه‌ده‌كرا و موسڵمانه‌كانیش له بنه‌ڕه‌تدا پێیان خۆش بو (شه‌یتانپه‌رسته‌كان) له‌ناوببرێن. سه‌ره‌نجام چه‌ند هه‌زارێك له ئێزدیه‌كان كوژران و (١٠٠٠٠) ی تریش به دیل گیران كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌مو په‌رستگا و زیاره‌تگا ئێزدیه‌كان سوتێنران. شایه‌نی باسه، میری كۆره، كه به ده‌مارگیریی ئایینی ناوی ده‌ركردوه، چه‌ندین هێرشی ترسناكی تری كردوه‌ته سه‌ر مه‌سیحیه‌كان (سوریان) له قوش و ته‌لكه‌یف و ته‌له‌سقیف و دێهاتی ده‌وروبه‌ری موسڵ و هه‌روه‌ها تورعابیدین و شارۆچكه‌ی بازه‌بدێ. جگه له‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا میری كۆره میرنشینیه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر حسابی میرنشینیه كوردیه‌كانی ده‌وروبه‌ر فراوان كردوه.
ـ (حافیز پاشا) ی دیاربه‌كر و (ره‌شید پاشا) ی موسڵ، هه‌وڵیان دا ئێزدیه‌كانی شه‌نگار ملكه‌چ بكه‌ن، كه دوای هه‌ندێك به‌رگری ساڵی (١٨٣٧) ئه‌و ئامانجه‌یان به‌ده‌ست هێنا و چاودێرێكی موسڵمانیان به‌سه‌ره‌وه دانان، دوای ئه‌وه‌ی (٣٤) گوندی ناوچه‌ی شه‌نگاریان تاڵان كرد و سوتاند. ساڵی (١٨٤٤) یش حافیز پاشا هێرشێكی تری كرده‌وه. ئه‌مانه‌ش به ئاماژه‌ی عوسمانیه‌كان.
هه‌مو هه‌ڵمه‌تێكیش له‌مانه قه‌سابخانه‌ی لـێ ده‌كه‌وته‌وه، ئێزدیه‌كانیش په‌نایان ده‌برد بۆ ئه‌شكه‌وته‌كان، كه له‌و په‌ناگانه‌یشدا به دوكه‌ڵ و به زه‌بری تۆپ له‌ناوده‌بران.. ئێزدیه‌كان ناوبه‌ناو سكاڵایان ده‌برد بۆ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته ئورۆپاییه‌كان.. تا له كۆتاییدا ساڵی (١٨٤٧) توانیان سه‌رنجی لۆرد (ستراتفۆرد) Stratford رابكێشن و له ڕێیه‌وه ئیسته‌نبول دانبنێت به ئایینه‌كه‌یاندا و له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵ بوێردرێن.
ـ به‌ڵام سه‌ختترین هه‌ڵمه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ره‌شه‌كوژی، ئه‌وه بو كه ئێزدیه‌كانی شه‌نگار و شێخان ساڵی (١٨٩٢) توشی هاتن، له‌لایه‌ن سه‌رتیپ (عومه‌ر پاشا) ـه‌وه سه‌رتیپ «فریق» ی سوپای توركی، كه له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه راسپێردرابو بۆ كۆمه‌ڵێك كاروبار له هه‌ردو ویلایه‌تی به‌غداد و موسڵدا، له‌وانه: كۆكردنه‌وه‌ی باجی نه‌دراوی بیست ساڵ، راگواستنی ده‌شته‌كیه‌كان و رازیكردنیان به ژیانی گوندنشینی، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئێزدیه‌كانی شه‌نگار و شێخان له بتپه‌رستیه‌وه بۆ ئیسلام. عومه‌ر پاشا كه پیاوێكی دڵڕه‌ق و كه‌للـه‌ڕه‌ق بو، ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و ده‌مڕاستانی ئێزدیی بانگهێشت كرد بۆ موسڵ، بۆ دانیشتنێكی (ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن) و به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك پێشه‌وای ئایینیی ئیسلامی و مه‌سیحی. عومه‌ر پاشا له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌و سه‌رۆكه ئێزدیانه‌ی سه‌رپشك كرد: ئه‌گه‌ر واز له شه‌یتانپه‌رستی بهێنن پله‌وپایه‌ی به‌رز و ره‌زامه‌ندیی خوایان ده‌ست ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان دایه‌وه كه واز ناهێنن. ئیتر هه‌مویانی خسته زیندانه‌وه، كه هه‌ندێكیان مردن، و هه‌ندێكیان رایان كرد، و هه‌ندێكی تریشیان له ژێر باری ئازارداندا به رواڵه‌ت شایه‌تمانیان هێنا. ئینجا سوپایه‌كی نارده سه‌ر گونده‌كانیان و سه‌رپشكی كردن له نێوان موسڵمانبون و مردن‌دا، ئیتر نزیكه‌ی (٥٠٠) پیاویان لـێ كوژرا و ژن و مناڵه‌كانیان به‌دیل گیران. ژماره‌یه‌كی زۆریان له ترساندا بونه موسڵمان، و ناچار كران پێنج فه‌ڕزه‌ی نوێژ و ئه‌ركه ئایینیه‌كانی تر جێبه‌جێ بكه‌ن و، مه‌لایان بۆ هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان فێری بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بكه‌ن. جگه له‌مانه‌ش مه‌زارگاكانیان روخێنران، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌حزانی و به‌عشیقه.
هه‌ڵمه‌تی كوشتار و ئه‌شكه‌نجه بۆسه‌ر ئێزدیه‌كان هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش به‌رده‌وام بو، كه ساڵی (١٩١٨) یش عوسمانیه‌كان هێزێكیان به سه‌رۆكایه‌تیی (ئیبراهیم به‌گ) نارده سه‌ر چیای شه‌نگار، و له جه‌نگێكی نابه‌رامبه‌ردا ئێزدیه‌كان به چه‌كه ساكاره‌كانی خۆیان روبه‌ڕویان بونه‌وه، سه‌ره‌نجامیش (١٣٠) كه‌سی ئێزدی كوژران و زیانی ماددیی گه‌وره‌شیان لـێ كه‌وت(١٣).

ئایینی ئێزدی چیە و بۆچی ئەم ناوەی هەیە؟
هەرچەند ئایینی ئێزدی سیستەمێكی ئاڵۆز و فرەچینە، و لەدوای (شێخ عەدیی) ـەوە زۆر كەوتوەتە بەر كاریگەریی ئیسلام و ئەمەش وای كردوە لە بنەڕەتە ئێرانی/كوردیەكەی تا ڕادەیەك دور بكەوێتەوە و لە گەلێك دیمەن و ناو و دروشم و شێوەدا ڕواڵەتێكی ئیسلامی وەربگرێت؛ بەڵام لەگەڵ هەمو ئەوەشدا هێشتا ئەم ئایینە بنچینە و بنەڕەتە ئێرانی/كوردیەكەی ون نەكردوە، و ناوەكەی و بیروباوەڕە بنەڕەتیەكانی و سروتەكانی و دەقە ڕەسەنەكانی (بەتایبەتی "قەول" ـەكان كە ڕەسەنترن لە دەقەكانی وەكو "مسحەفا ڕەش" و "جیلوە")، بەڕونی بنچینە ئێرانی-كوردیەكەی دەخەنەوە پێش چاو. ناوی "ئێزدی" شێوەی ناوەكەیە بە شێوەزاری خۆیان، و لە بنەڕەتدا هەر هەمان وشەی "یەزد" ە، كە لە بەشێكی پێشودا ڕونمان كردەوە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی "یەزەتە" ی ئەوێستایی، بە واتای پەرستراو و خواوەند، و وشەكە زیاتر بەو خواوەندە لاوەكیانەی ئایینە ئێرانیەكە وتراوە كە لە ئایینی زەردەشتیدا خراونەتە كەنارەوە و وەكو فریشتە و خواوەندی لاوەكی ماونەتەوە (هەرچەند وشەكە، بە شێوەی كۆی، واتە "یەزدان"، لە كۆتاییدا واتای خواوەندی تاكی وەرگرتوە و بەم واتایە لە كوردی و فارسی‌دا بەكار دێت). بۆیە ئایینی ئێزدی ("یەزدی") دەتوانرێت بە "یەزەتە(یەزدان)پەرستی" ناو ببرێت (كە ئایینە ئێرانی-كوردیە كۆنەكەی پێش چاكسازیە زەردەشتیەكەیە، واتە نە بونەتە زەردەشتی و نە چونەتە سەر ئایینە ئیبراهیمیەكان) و بە جۆرێك لە "فریشتەپەرستی" دابنرێت (هەرچەند پێناسەكردنەوەی ئەو "یەزەتە" یاخود خواوەندانە، بە "فریشتە"، بەپێی پێناسە و تێڕوانینی ئایینە یەكتاپەرستیەكانی دواترە). و دیارە ئایینە كوردیە كۆنەكە بەگشتی لەم بابەتە بوە، كە هەمان ئایینە ئێرانیە كۆنەكەیە كە پێكدێت لە پەرستشە ئێرانیە كۆنەكان كە بەدەوری كۆمەڵێك خواوەندی ئێرانی و هیندی-ئێرانیی كۆندا دروست بون، و دیارترینیان خواوەند "میترە" یە كە خواوەندی ڕوناكی و پەیمان و پارێزەری ڕاستی بوە. بۆیە ئایینی ئێزدییش پاشماوەیەكی ئایینی میترەییە وەكو ئایینێكی ئێرانیی كۆن، بەو پێیە كە پەرستشی میترە گرنگترین و بڵاوترین پەرستش بوە لە ئایینە ئێرانیە پێش-زەردەشتیەكەدا، ئینجا ئایینی یەزدی لە ناوچەكانی موسڵ و دیاربەكر و حەلەب و ئەرمەنستان و ناوچەی قەوقاز و هەندێك ناوچەی ئێران‌دا بڵاو بوە، كە ئەم ناوچانەش هەمان مەودای بڵاوبونەوەی ئایینی میترەیین لە سەرەتادا (بە تایبەتی كە ئایینی میترەیی لە قۆناغێكی زودا ئایینی دەوڵەتی میتانی بوە لە دەوروبەری ١٤٠٠ پ. ز. دا، و دواتریش بەم ناوچانەدا تێپەڕ بو بەرەو جیهانی رۆمانی). لە ناوچەی (الحضر) ی خوار موسڵیش پاشماوەی ئایینی میترەیی دۆزراوەتەوە، كە ئەم ناوچەیەش تێكەڵ و هاوسنورە لەگەڵ ناوچەی ئێزدیەكانی دەوری موسڵ (لێرەوە زانای كورد "تۆفیق وەهبی" پێی وایە ئایینی ئێزدی پاشماوەی ئایینی میترەیی ئەم ناوچەیەیە، و لێكۆڵینەوەیەكی تێروتەسەلی بۆ سەلماندنی ئەم بۆچونە نوسیوە). ئینجا هەر لەمەوە كە ئێزدیەكان شوێنكەوتەی پەرستشێكی ئێرانیی پێش-زەردەشتین؛ ناوی "داسنی" یان وەرگرتوە، كە ئەمەش یانی "مەزدەیەسنە" (=زەردەشتی) نین بەڵكو دەێڤەپەرست "دەێڤەیەسنە" ـن، ئەمەش یانی زەردەشتی (=ئەهورەمەزدە پەرست) نین (ئەگەرچی دواتر كەوتونەتە بەر كاریگەریی ئایینی زەردەشتییش) بەڵكو لەسەر ئایینە ئێرانی-كوردیە كۆنەكە ماونەتەوە، و دواتر دەستەواژەی "دەێڤەیەسنە" بوەتە "داسنی".
بەڵام ئەوەندە هەیە دواتر ئایینی زەردەشتی (ی ستانداردی سەردەمی ساسانیەكان) و ئایینی مانی و مەسیحی - نەستۆری و هەتاكو ئایینی یەهودی و دواتریش ئیسلام (بە تایبەتی رێبازی شیعە)، سەرباری كو‌لتور و داب‌ونەریتی ئایینیی عێراقیی دێرین، كاریان كردوەتە سەر ئایینی یەزدی و دیمەنێكی فرە چینیان پێ بەخشیوە.
ئەی واعیزەكەمان (مامۆستا عەبدولواحید) چیی زانیوە دەربارەی ناوی "ئێزدی" یاخود "یەزدی"؟ ئەو زانینی بەلاوە گرنگ نەبوە، تەنها ئەوەندەی بۆ گرنگە بڵێت ئەمانە كورد نین (تەنها لەبەر ئەوەی موسوڵمان نین)، بۆیە جارێك دەڵێت ناوی یەزدی لە ناوی یەزیدی كوڕی موعاویەوە هاتوە، و كەواتە عەرەبن و ئومەوین! و جارێكی تریش دەڵێت لە ناوی شاری (یەزد) ەوە هاتوە، و كەواتە خەڵكی كوردستان نەبون و لە عەجەمستانەوە هاتون! و جارێكی تریش دەڵێت لە وشەی "یەزدان" ـەوە هاتوە و ئەمەش وشەیەكی فارسیە و كەواتە ئەوان فارسن! و پێی وایە ئەمانە لە یەك كاتدا دەشێت هەمویان ڕاست بن!!

كەسێتیی "مەلەك تاوس"
كەسێتیی (مەلەك تاوس) كە بوەتە هێمای ئایینی ئێزدی، كەسێتییەكی سەنتەریە لەو ئایینەدا، و وەكو كەسێتیی گەورەی گەورەفریشتەكان وایە لە ئایینەكانی تردا، و لە ئایینی ئێزدی‌دا لە كرداری بەڕێوەبردنی بونەوەردا جێی خواوەند دەگرێتەوە (واتە خواوەندی دروستكەر پێش هەمو شتەكانی تر دروستی كردوە و بەڕێوەبردنی بونەوەری پێ سپاردوە. هەروەكو ئەو چەمكەی لە ئایینە ئیبراهیمیەكاندا هەیە دەربارەی ئەوەی چۆن خواوەند بەڕێوەبردنی بونەوەری بە فریشتەكان و بەتایبەتی چەند گەورەفریشتەیەك سپاردوە)، و دەتوانین بڵێین فریشتە/خواوەندێكە، گەورەترین فریشتەیە، وەكو چۆن لە ئایینە ئیبراهیمەكاندا گەورەفریشتەی وەكو (میكائیل) لەوانی تر گەورەترە. ئینجا ناوەكەیشی هەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات: "مەلەك" هەر هەمان وشە عەرەبیە "مَڵك" ـە بە واتای فریشتە، ناوی "تاوس" یش هەرچەند گۆڕاوە و بیروڕای لێك‌جیاواز دروست بوە لەسەری، بەڵام تاكە لێكدانەوەیەك كە هەوڵێكی زانستی بێت و جێی پەسەندكردن بێت، ئەوەیە كە مامۆستایان (ئەمین زەكی) و (تۆفیق وەهبی) پێشنیاریان كردوە، كە وشەی "تاوس" لە بنەڕەتدا بەو واتایە نەبوە كە باوە، واتە هەمان ئەو وشە كۆنینە و هاوبەشەی نێوان زمانەكانی ناوچەكە نیە كە بە باڵندەی تاوس دەوترێت (بەم واتایە وشەكە بە بنەڕەت دراڤیدیە، و چوەتە زمانە گریكی و زمانە ئێرانیەكان و زمانە سامیەكانیشەوە)، بەڵكو لە هەمان وشەی θεός |تـ[ـهـ]ـێۆس=ثێۆس| ی گریكیەوە هاتوە بە واتای خواوەند. دیارە لە بنەڕەتدا لە ناوچەی دەوروبەری موسڵ ئەو وشەیە بە كاریگەریی دەسەڵات و شارستانێتیی گریكی بڵاو بوەتەوە و بە واتای خواوەند بەكار هاتوە، و هەتا چوەتە زمانی ئارامیی ئەو ناوچەیەوە و شێوەی "تاۆس" و "تاوس" ی وەرگرتوە و دواتر بۆ ئێزدیەكان ماوەتەوە و بوەتە ناوی ئەو گەورەفریشتەیەی ئەوان باوەڕیان پێیەتی، بەم شێوەیە واتای "مەلەك تاوس" دەبێتە "فریشتە/خواوەند". بەڵام دواتر و بە تێپەڕبونی ڕۆژگار و بە میللیبونی باوەڕ و چەمكەكان و سادەبونەوە و داخورانی باوەڕی ئێزدی لەژێر سایەی دەسەڵاتی ئیسلامیی چەوسێنەرەوەدا؛ واتای بنەڕەتیی وشەكە لە بیر چوەتەوە و بەو واتا باوە لێك دراوەتەوە كە باڵندەی تاوسە. و هەر لێرەوە ئایكۆنی باڵندەی تاوس بوەتە ئایكۆنێكی بنەڕەتی لە ئایینی ئێزدی‌دا، و ئیتر لە كەلەپوری ئێزدی‌دا چەند ئایكۆنێكی هەڵگیراو پەیدا بون كە نواندنی كەسێتیی مەلەك تاووسن، هەرچەند زیاتر شێوەی كەڵەشێریان هەبوە تاكو باڵندەی تاوس!
ئایا ئەوان شەیتان دەپەرستن؟
باوەڕی ئێزدی لە سەردەمێكی كۆنەوە كەوتوەتە بەر كاریگەریی ئایینە ئیبراهیمیەكان، واتە ئایینی یەهودی و مەسیحی و ئیسلامی. دەركەوتەیەكی ئەم كاریگەریە لە كەسێتیی مەلەك تاووسدایە. وا دیارە ئەم كەسێتیە بە كاریگەریی ئایینی یەهودی و دواتر ئیسلامی لەژێر ڕۆشنایی كەسێتیی فریشتەیەكدا بە ناوی (عەزازیل) داڕێژراوەتەوە، كە فریشتەیەكی گلاوە (كەوتو لە ڕیزی فریشتەكان بۆ خوارەوە بۆ ئاستی شەیتانەكان) و بوەتە كەسێتیی (شەیتان) لەو ئایینە ئیبراهیمیانەدا، هەرچەند هەر لەم ئایینە ئیبراهیمیانەشدا دەوترێت كە عەزازیل سەرەتا هەر فریشتەیەك بوە یان لە جیهانی خوایی و بەهەشتدا بوە، و دواتر لەو جیهانە دەركراوە و بوەتە سەرۆكی شەیتانەكان و ڕۆحە خراپەخوازەكان. ئینجا وا دەردەكەوێت لە كەلەپوری ئێزدی‌دا هەندێك ئاكاری فریشتەییانەی كەسێتیی عەزازیل وەرگیراون، یان وەكو كەسێتیی فریشتەیی پێش گلانی و كەوتنی و بونی بە شەیتان وەرگیراوە. لەم بارەیەوە كەلەپوری ئێزدی ئەو چەمكەی لە ئایینە ئیبراهیمیەكان وەرگرتوە كە یەكتاپەرستیی عەزازیل تەواوتر بوە لە فریشتەكانی تر چونكە ئامادە نەبوە كڕنوش بۆ ئادەم ببات و سور بوە لەسەر ئەوەی تەنها كڕنوش بۆ خوا ببات. ئەم بیرۆكەیە سەرباری ئەوەی ڕەسەن نیە لە ئایینی ئێزدی‌دا و تەنها كاریگەریی ئایینە ئیبراهیمیەكانە بەسەریەوە؛ سەرباری ئەوە وەرگرتنی كەسێتیەكە و پێناسەكردنیەتی وەكو فریشتە نەك وەكو شەیتان، واتە ئەوەی ئێزدیەكان مەبەستیانە عەزازیلی فریشتەیە نەك شەیتان. هەر بۆیە ئەوان پێناسەی ئەو كەسێتیە بە شەیتان ڕەت دەكەنەوە، و پێناسەی خۆیشیان وەكو شەیتانپەرست ڕەت دەكەنەوە و پێیان وایە كە ئەوە ناووناتۆرەیەكە كە دوژمنەكانیان سازیان كردوە بۆیان. و ئەمەیە حەقیقەتی هەستیاربونی ئێزدیەكان بە باسی شەیتان، كە هەستیاربونە بە تۆمەتێك كە بۆیان ساز كراوە، و بە لێكدانەوەیەكی ناڕاست كە بۆ كەسێتیە پیرۆزەكەیان كراوە كە كەسێتییەكی فریشتەییە. ئەگەرنا ئەوانیش وەكو ئاییندارەكانی تر گیانە خراپەخواز و شەیتانیەكان بە نەفرەت دەكەن.
هەر لێرەوە ئەوەش ڕون دەبێتەوە كە ئەوەی واعیزەكە دەیڵێت كە گوایە ئێزدیەكان بە پیتی "ش" یش هەستیارن؛ تەواو دورە لە ڕاستیەوە، بەڵكو زۆر لە ناوەكانیشیان پیتی "ش" ی تێدایە، بەتایبەتی ناوە كوردیەكانیان.

شێخ عەدی و ئایینی ئێزدی
شێخ عەدی، كە ئەمیش كاریگەرییەكی تری ئیسلامە لە ئایینی ئێزدی‌دا، كەسێتیەكی ناڕۆشنە، و لە بنەڕەتدا دامەزرێنەری تەریقەتی (العَدَویّة) یە، و لە سەرچاوە عەرەبیەكاندا باسی هاتوە بە ناوی (عَدِيّ بن مُسافِر الأُمَوِيّ) (٤٦٧-٥٥٧ ك. / ١٠٧٣-١١٦٢ ز.)، و ئەو سەرچاوانە دەڵێن لە (بیت فار) ی نزیك (بَعْلبَكّ) ی لوبنان لە دایك بوە و ماوەیەكیش لە مەدینە ژیاوە و لە بەغدادیش خوێندویەتی و پاشان چوەتە لای كوردەكانی هەكاری و لەوێ خەڵوەتگەی هەبوە و خەڵكێكی زۆری ناوچەكە شوێنی كەوتون و هەر لەوێ كۆچی دوایی كردوە و مەزارگای لە (لالیش) ـە.. دواتریش وا دەردەكەوێت یەزدیەكانی ناوچەكە كردویانە بە پێشەوایەكی خۆیان و كتێبی (موصحەفی رەش) یان داوەتە پاڵی، یان شوێنكەوتە و موریدەكانی دواتر لەگەڵ یەزدیەكاندا تێكەڵ بون و تێكەڵەیەك لە تەریقەتی عەدەوی و ئایینی یەزدی پێك هاتوە، و رەنگە شێخ عەدی بۆ خۆیشی رێبازی خۆی لە تەصەووفدا لەگەڵ داب‌ونەریتی یەزدیدا گونجاندبێت.. بە پێی داب‌ونەریتی یەزدی و نوسراوە مێژوییە كلاسیكیەكان ئەم كەسە بە بنەڕەت ئومەوی-مەڕوانی بوە و رەچەڵەكی دەچێتەوە سەر (مەڕوانی كوڕی حەكەم) و گوایە رشتەی رەچەڵەكی بەم جۆرەیە: (عدیّ بن مسافر بن إسماعیل بن موسی بن مروان بن الحسن بن مروان)، لێرەوە نەوەی شێخ عەدییش بە (ئومەوی) ناو براون و بە پێی هەندێك هەواڵی مێژویی هەندێك جار تۆمەتبار كراون بە شۆڕش بۆ زیندوكردنەوەی دەسەڵاتی ئومەوی، ئینجا نیشانەیەكی (ئومەویبون) یش لە سەردەمانی دواییدا بریتی بوە لە داكۆكی لە (یەزید) ی كوڕی (موعاویە) لە بەرامبەر نەفرەت «لعن» ی عەلەوی و عەبباسیەكاندا.. بۆیە ناوی (یەزدی) لەگەڵ ناوی (یەزید) ی ئومەویدا تێكەڵ كراوە، و پاشان بە هۆی پەیوەندیی بنەماڵەی شێخ عەدی بە رەچەڵەكی ئومەویەوە (كە دڵنیا نین ئەم پەیوەندیە تا چ رادەیەك مێژوییە) یان لەبەر ئەوەی گوایە بەشێك لە خەڵكی هەكاری لە بنەڕەتدا كۆمەڵێكی ئومەوی بون (پێش شێخ عەدییش) و دوای شكستهێنانیان لەبەردەم هەڵمەتی عەبباسیەكاندا لەو ناوچەیە جێگیر بون؛ لەگەڵ ناوی عەرەبیی (یەزید) دا تێكەڵ كراوە، جگە لەوەی كەسێتیی (یەزید) یان پیرۆز كردوە لە شێوەی (سوڵتان ئێزی) دا، كە لە كەلەپوری میللیی ئێزدی‌دا زۆر جار بە یەزیدی كوڕی موعاویە لێك دراوەتەوە.. بەڵام وەكو وتمان ئەمە كاریگەریی كەلەپوری ئیسلامی و عەرەبیە بەسەر كەلەپوریە ئێزدیەكەوە.
عەدیی كوڕی موسافیر، و "عەددی كوڕی مسفر"!
واعیزی ناوبراو هەر ئەوەندە لە كەسێتیی شێخ عەدی دەزانێت كە بە ('عەدد'ی كوڕی 'مسفر') ناوی دەبات! ئیتر نازانێت ناوی "عديّ" یش بخوێنێتەوە و بە |عەدد| دەیخوێنێتەوە، لە كاتێكدا ئەو ناوە بە |عەدیی| دەخوێنرێتەوە. بە |عودەی| یش ناخوێنرێتەوە، وەكو (ماكوان كەریم) ئەو هەڵەیەی كردوە لەو بابەتەیدا كە تازە بۆ فریاكەتنی دكتۆر عەبدولواحیدەكە نوسیویەتی.. جگە لە (ماكوان كەریم) یش، هەندێكی تر لە ئیسلامیەكان ویستیان ئەو هەڵەیەی (مامۆستا عەبدولواحید) پینە بكەن، بەوەی كە لە دەقێكی عەرەبیی كۆنی مەسیحیدا، كە نوسراوی (رامیشوع) ی ڕەبەنە، ناوی "مسافر" بە شێوەی "مسفر" هاتوە! بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن هەڵەكەی پینە بكەن. لە كاتێكدا ئەم ناوە لە هەمو سەرچاوەكاندا بە شێوەی "مُسافِر" |موسافیر| هاتوە، بەڵام واعیزەكە ئەمە بە |مسفر| دەخوێنێتەوە! كە ئەگەر گریمان ناوەكە "مسفر" یش بوایە؛ دەبوایە بە شتێكی وەكو |موسفیر| یان |میسفەر| یان |موسەففیر| یان |موسەففەر| یان |مەسفەر| یان |مەسفیر| بخوێنرایەتەوە. بەڵام بانگخوازەكە كە دەم لە هەمو شتێك دەكوتێت بە نەشارەزایی؛ وەكو عادەتی نەخوێنەوار و كۆلكەخوێنەوار؛ ناوێرێت یان نازانێت ناوەكە بە بزوێنەكانیەوە بخوێنێتەوە! هەر وەكو وشەیەكی كوردی خوێندویەتیەوە!! ئەمە وەكو ئەوە وایە كەسێك بێت ناوی "محمد" |موحەممەد| هەر بە |محمد| بخوێنێتەوە! یان وشەیەكی وەكو "ملاكم" |مولاكیم| بە |ملكم| بخوێنێتەوە!!
جا ئەگەر لە دەستنوسێكدا ناوی شێخ عەدی بە شێوەی "عدی بن مسفر" هاتبێت [وەكو لەو دەقەی "ڕامیشوع" ی ڕەبەندا هاتوە]؛ ئەمە شتێكی ئاساییە، بۆ دەستنوس ئاساییە، چونكە لە دەستنوسە عەرەبیەكاندا ئەم جۆرە كورتەكاری "اختزال" ـە هەمیشە هەیە. لە زۆربەی دەستنوسە عەرەبیە كۆنەكاندا نەنوسینی ئەلیف هەیە، ئەمەش لاساییكردنەوەی نوسینی قورئانە. وەكو بۆ نمونە: "هارون" بە "هرون" دەنوسرێت، "إسحاق" بە "اسحق" دەنوسرێت، "إبراهیم" بە "ابرهیم" دەنوسرێت. لەبەر ئەوە ئاساییە ناوی "مسافر" یش بە "مسفر" بنوسرێت، بەڵام لە خوێندنەوەدا دەبێت بە |موسافیر| بخوێنرێتەوە.
بەڵام كاتێك واعیزەكە ئەو ناوە بە |مسفر| دەخوێنێتەوە؛ تەنها نەزانیی خۆی ئاشكرا دەكات.. هەر كەسێكی تریش ئەو ناوە بە شێوەی "مسفر" نەقڵ بكات؛ هەڵە دەكات، چونكە لە عەرەبیی ئێستەدا ئەلیفەكان دەنوسرێن و دەبێت وشەكە بە شێوەی "مسافر" بنوسرێتەوە. لە هەمان كاتیش‌دا هەمو ئەو سەرچاوانەی باسی (شێخ عەدیی) ـیان كردوە؛ هەمویان بە "عَدِیُّ بنُ مُسافِر" |عەدیی‌و بن‌و موسافیر| ناویان هێناوە. هەر كەسێكی ئێزدییش بدوێنە؛ ئەگەر نەخوێنەواریش بێت؛ ناوەكە بە شێوەی "شێخ ئادی" دەڵێت. بەڵام واعیزەكە ئەم ناوە بە |عەدد| دەزانێت و دەخوێنێتەوە، دوای ئەوەش "مسافر" بە |مسفر| دەخوێنێتەوە. لەگەڵ ئەم هەمو نەشارەزایی و نەخوێنەواریەدا؛ هێشتا هاتوە شەرحی ئەو ئایینە دەكات و گاڵتە بە شوێنكەوتوانی دەكات.

***
بانگخوازە ئیسلامیەكە، (مامۆسا عەبدولواحید)، سەربارەی هەڵە و گۆترەكاریەكانی سەبارەت بە بنچینەی ناو و ناسنامە و مێژوی ئایینی ئێزدی و ئێزدیەكان؛ لە درێژەی وتارەكەیدا و هەر لەگەڵ ئەو هەڵە و گۆترەكاری و سادەكاریانەدا، كۆمەڵێك باوەڕ و سروت و داب‌ونەریت و دیاردە دەداتە پاڵ ئێزدیەكان، بۆ ناشیرینكردن و بێزەوەركردنیان لای كوردی موسوڵمان و بۆ هاندانی گەنجی موسوڵمان لەدژیان. و داب‌ونەریتە ئێزدیەكان بە شێوەیەكی ناشیرین وێنە دەكات و گاڵتەیان پێ دەكات. ئەمەش هەموی بۆ یەك مەبەست: ئامانجی ئەوەیە بڵێت ئێزدیەكان لەلایەنی مرۆڤایەتییشەوە لەو ئاستەدا نین ئێمەی كوردی موسوڵمان بە ب‌را و هاونەتەوەی خۆمانیان بزانین، و لە ئەنجامدا دەڵێت: "حاشا ئەوانە كورد بن"! و هەروەها گەنجی موسوڵمانیش هان دەدات بۆ سوكایەتیكردن بە مرۆڤی ئێزدی و بەتایبەتی كرێكارە ئێزدیەكان.
با بزانین بۆ ئەو ئامانجە ناپەسەندە چ فكرێكی كردوەتەوە!

یەكتاپەرستیی شەیتان
ـ دەڵێت: ئێزدیەكان دەڵێن: "یەكتاپەرستیی شەیتان تەواوتر بوە كە ئامادە نەبوە سوژدە بۆ ئادەم ببات".
لە بەشی پێشودا ڕونم كردەوە كە كاتێك لە باوەڕی ئێزدی‌دا كەسێتیی (مەلەك تاوس) لەگەڵ كەسێتیی (عەزازیل) بەرامبەر دەكرێتەوە؛ ئەم كەسێتیەی (عەزازیل) وەكو كەسێتییەكی فریشتەیی وەرگیراوە نەك شەیتانی، و ئەمەش هەر ئەنجامێكی كاریگەریی ئایینە ئیبراهیمیەكان و بەتایبەتی ئیسلامە بەسەر باوەڕی ئێزدیەوە. ئیتر پێناسەكردنی ئەو كەسێتیە بە "شەیتان" لە ڕوانگەی بیری ئایینێكی ئیبراهیمیەوەیە نەك ئێزدی، و هەتا ئەگەر وشەی "شەیتان" یش بەكار بێت لەبەر ئەوەی ئەم وشە باوە بۆ ئاماژەكردن بۆ كەسێتیی عەزازیل؛ هێشتا ئەمە وشە و ناونیشانێكە و بەو باوەڕ و پێناسەیەوە نیە كە لە ئایینە ئیبراهیمیەكاندا هەیە. هەر لێرەوە هەندێك لە ئاكار و دیمەنەكانی كەسێتیی عەزازیل لە ئایینێكی ئیبراهیمیی وەكو ئیسلامدا خوازراون و دزەیان كردوەتە ناو داب‌ونەریتی ئێزدیی میللیەوە، وەكو ئەوەی كە عەزازیل ئامادە نەبوە سوژدە بۆ ئادەم ببات. كە ئەمە تەنها دوبارەكردنەوەی چیرۆكە یەهودی-ئیسلامیەكەیە و ڕەسەنایەتیی لە باوەڕی ئێزدی‌دا نیە. و ئینجا ستایشكردنی كەسێتیی عەزازیل بەوەی یەكتاپەرستتر بوە لە فریشتەكانی تر چونكە ئامادە نەبوە سوژدە بۆ ئادەم ببات؛ ئەم بیرۆكەیەش هەر لە كەلەپوری ئیسلامیەوە دزەی كردوەتە ناو كەلەپوری ئێزدی: پێشتر هەندێك لە موتەصەوویفەكان بیركردنەوەی وەهایان هەبوە، كە ئەمە بەتایبەتی لە (ئەحمەدی غەزالی) ی برای ئیمامی (غەزالی) دەگێڕرێتەوە ("ابن أبی الحدید" لە "شرح نهج البلاغة" دا ئەوەی لـێ دەگێڕێتەوە، دەڵێت: لایەنگریی "ئیبلیس" ی دەكرد و بە "سید الموحدین" ناوی دەبرد، و دەیوت: دەبێت لە ئیبلیسەوە یەكتاپەرستی فێر ببین چونكە سوژدەی نەبرد بۆ غەیری گەورەكەی! هەروەها "ئیبن جەوزی" یش ئەم لایەنگریەی ناوبراو بۆ ئیبلیس دەگێڕێتەوە). بۆیە شتێكی چاوەڕوانكراوە ئەم بیرۆكەیە كە لە كەلەپوری تەصەووفی ئیسلامیەوە هاتوە؛ ڕێی خۆی بدۆزێتەوە بۆناو كەلەپوری ئێزدی، لە چوارچێوەی هەوڵی شوێنكەوتوانی ئایینی ئێزدی بۆ نزیككردنەوەی باوەڕەكەیان لە كەشی باوەڕی ئیسلامی و كەسێتی و چەمك و بیرۆكەكانی جیهانبینیی ئیسلامی، چونكە كۆمەڵگای ئیسلامی سروشتێكی ناچاركەری هەیە و پەستانی زۆر دەخاتە سەر ئەوانەی لە بیری ئایینی‌دا جیاوازن.

سوژدەبردن بۆ زەوی؟!
ـ دەڵێت: "كە بەیانیان خۆر هەڵدێت؛ ئێزدیەكان سوجدە دەبەن بۆ ئەرز. ئەرزەكە دەلێسنەوە و ماچی دەكەن".
ئەم باسە؛ باسی سروتێكی ئایینی ئێزدیە، بەڵام ئەو بە هەڵە و بە شێواندن و ناشیرینكردنەوە باسی دەكات. جارێ پێش هەمو شتێك سوژدەبردن لەسەر زەوی؛ سوژدەبردن نیە بۆ زەوی! كاتێك پەرستشكار سوژدە دەبات و سەر دەخاتە سەر زەوی؛ سوژە بۆ زەویەكە نابات، بەڵكو سوژدە بۆ هێزێكی بەرز دەبات، بونەوەرێك یان هێزێك كە زۆر لە زەوی بەرزترە. ئەوەی لەم سروتە وا تێگەیشتبێت كە سوژدەبردنە بۆ زەوی؛ مانای وایە توانای تێگەیشتنی سادەترین دیمەنی ژیانی ڕۆحیی مرۆڤی نیە. ئایا موسوڵمان كاتێك لە نوێژدا كڕنوش دەبات و سەر دەخاتە سەر زەوی؛ سوژدەی بۆ زەوی بردوە؟! یان كاتێك ڕوەو كەعبە سوژدە دەبات؛ سوژدەی بۆ كەعبە بردوە؟! دیسان ماچكردنی زەوی؛ ئەگەر ئێزدی لە كاتی كڕنوشبردندا ئەوەش بكات؛ هەر تەواوكەری سوژدەبردنە بۆ هێزێكی بەرز و خوایی و پەرستنی زەوی نیە، ئەگەریش ئاماژە بكات بۆ ـ بە نمونە ـ پیرۆزیی خاكی دۆڵی لالش؛ هێشتا ئەمەش هاوشێوەی لە ئایینە یەكتاپەرستیەكاندا هەیە، ئایا كاتێك موسوڵمانیش بەردە ڕەشەكە ماچ دەكات و دەستی بۆ دەبات و دەست دەگرێت بە ئەڵقە و بەرگی كەعبەوە و ماچی دەكات؛ ئەو بەردە و كەعبەی پەرستوە؟! ئایا ستەم نیە بەم شێوەیە سروتە ئایینیەكان لێكدانەوەی ڕواڵەتیی گۆترەكارانەیان بۆ بكرێت؟! موسوڵمانان چی بە خەڵك دەڵێن ئەگەر خەڵك بەو شێوەیە لێكدانەوە بۆ سروتەكانیان بكەن و گاڵتەیان پێ بكەن؟!
ئەمەی كە ئەو باسی دەكات و شتێكی بیستوە و نازانێت چۆنە؛ بریتیە لە سروتی سوژدەبردن بۆ هێزە خواییەكە كە لە گەرمایی و ڕوناكیی خۆردا بەرجەستە دەبێت، كاتی هەڵهاتنی خۆر و ئاوابونی. هەتا لە ئایینی زەردەشتیدا وزە و ڕوناكیی خۆر و ئاگر بە بەرجەستەكەری هێزە خواییەكە دانراون و سروتی پەرستش ڕوبەڕوی ئەو وزە و ڕوناكیە ئەنجام دەدرێت و دەبنە "بابەت" ی پەرستشەكە.
خۆش ئەوەیە بۆ خۆی دەڵێت: "كە بەیانیان خۆر هەڵدێت"؛ بەڵام هێشتا وا دەزانێت سوژدەبردنەكە بۆ زەویە!

ئێزدیەكان و ڕەنگی شین
ـ دەڵێت: "حەزیان لە ڕەنگی شینە، چونكە دەڵێن لە ڕەنگی تاوس دەچێت"!
ڕاستە باڵندەی تاوس، بە كاریگەریی كەسێتیی (مەلەك تاوس)، پیرۆزیی پەیدا كردوە، و لە هەندێك لایەنەوە وەكو (تەوتەم) ێكی لـێ هاتوە بۆ ئێزدیەكان. لێرەوە گەلێك چەمك و بیرۆكە و داب‌ونەریت لای ئێزدیەكان پەیدا بون كە ـ بە لای كەمەوە ـ پاساودان و ڕاڤەكردنیان لە بیری ئێزدی‌دا پشت دەبەستێت بە شێوە و ئاكاری باڵندەی تاوس. بەڵام بانگخوازەكە لێرەدا جارێكی تر نەزانیی خۆی دەسەلمێنێتەوە كە دەڵێت "حەزیان لە ڕەنگی شینە، چونكە دەڵێن لە ڕەنگی تاوس دەچێت"، چونكە بەڕاستی ئێزدیەكان پۆشینی ڕەنگی شین لە خۆیان قەدەغە دەكەن نەك حەزی لـێ بكەن، ئەوان حەزیان لە پۆشینی ڕەنگی سپیە نەك شین. كە لە ئیسلامیشدا پۆشینی ڕەنگی سپی سوننەتە و بایەخی ئایینیی هەیە و بە نیشانەی پاكی دەدەنرێت (لە كەلەپوری فەرمودەی ئیسیلامیدا دراوەتە پاڵ پێغەمبەری ئیسلام كە موسوڵمان هان دەدات بۆ پۆشینی ڕەنگی سپی، بە چەند دەستەواژەیەك، لەمانە: "خير ثيابكم البياض، فألبسوها أحياءكم، وكفنوا فيها موتاكم" لای حاكيم، "البسوا من ثيابكم البياض، فإنها من خير ثيابكم، وكفنوا فيها موتاكم" لای ئەبو داوود و ئەحمەد و تیرمیذی، "البسوا من ثيابكم البياض، وكفنوا فيها موتاكم فإنها من خير ثيابكم" ی ئیبن حیببان). ئەمەش لەبەر ئەوەیە ڕەنگی سپی ڕەنگێكی ڕوناكە، و وەكو هێمایەكی ڕوناكیی خوایی وایە، و ئینجا پاكە و پیسی ناشارێتەوە و بوەتە نیشانەی پاكی (بۆ عەرەبیش لە بنەڕەتەوە پۆشینی ڕەنگی سپی ناچاریە چونكە گەرما ڕەت دەكاتەوە و بۆ شوێنە گەرمەكان باشە).
لێرەدا دەكرێت ئەم پرسیارە بكەین: ئەم مامۆسا ئیسلامیە، وەكو هیچ زانیارییەكی ورد و پێویستی نیە؛ هیچ نەبێت بە وێنە یان لە تەلەڤیزیۆنەكاندا پیاوانی ئایینی ئێزدیی نەبینیوە چۆن هەمویان یان زۆربەیان سپی دەپۆشن و شینپۆشیان نیە؟!
دیارە بیستویەتی كە ئێزدیەكان دەربارەی پۆشینی ڕەنگی شین بیرۆكەیەك یان داب‌ونەریتێكیان هەیە، ئیتر ئەم بیرۆكە تەم‌ومژاویەی بە خەیاڵی خۆی داڕشتوەتەوە، و گوێگرەكانیشی وا دەزانن هەموی زانست و حیكمەتە!

تف‌كردن لای ئێزدیەكان
ـ دەڵێت: "ڕقیان لە تف‌كردنە".
تف‌كردن، بەتایبەتی لەسەر زەویی گشتی و لەبەر چاوكی خەڵكدا، كە كارێكی جوان نیە و تەندروستیانەش نیە، و ئەمەش لایەنێكی جوانی داب‌ونەریتی ئێزدیە كە تفكردنی لەسەر زەوی بە كارێكی خراپ و ناشیرین داناوە، و هەمو كەسێكیش سود و پاساوی تەواوی ئەم داب‌ونەریتە دەزانێت و لە هەمو كۆمەڵگاكاندا تف‌كردن لەبەر چاوی كەسانی تردا شتێكی جوان نیە و زۆر جار بۆ سوكایەتیكردن و وەكو جۆرێك لە جوێندان بەكار دێت. ئەگەرچی لە كەلەپوری ئێزدی‌دا بە پاساو و ڕاڤەی ئایینیانە ئەم داب‌ونەریتە ڕاڤە بكرێت و ڕابگیرێت (وەكو ئەوەی ئەو قەدەغەكردنە بۆ ڕێزگرتنە لە زەوی، یان وەكو خەڵكی تر دەڵێن كە گوایە ئێزدیەكان ئەو كارە بە سوكایەتی بە مەلەك تاوس دەزانن!)؛ بەڵام لای بانگخوازە ئیسلامیەكە ئەم قەدەغەكردنە، یان ئەم "كەراهەت" ی تف‌كردنە سەر زەوی لە ئایینی ئێزدی‌دا، بە شتێكی خراپ و نەنگییەك دەزانرێت!!
شایەنی ئاماژەیە لە داب‌ونەریتی ئیسلامییشدا تف‌كردن بە كارێكی ناشیرین دانراوە، بەتایبەتی ئەگەر ڕوەو قیبلە بێت یان دیواری ئاڕاستەی قیبلە بگرێتەوە، یان لەناو مزگەوت و پەرستگا و شوێنی نوێژكردندا بێت. لە دەقەكانی فەرمودەدا هاتوە كە پێغەمبەر وتویەتی: تف‌كردن لە مزگەوتدا گوناهێكە "البصاق فی المسجد خطیئة" یان "التفال فی المسجد خطیئة"، هەروەها دەڵێت پێغەمبەر تفێكی لەسەر دیواری لای قیبلە بینیوە؛ كڕاندویەتی. و لە هەندێك ڕێگەوە هاتوە كە پێغەمبەر تفكردنی بەلای ڕاستیدا پێ خراپ بوە. هەتا تف‌كردن بەرەو پێش؛ لە فیقهی ئیسلامی‌دا بە خراپ دانراوە.
كەواتە داب‌ونەریتە ئێزدیەكە لە ئیسلامیشدا هاوشێوەی هەیە. ئەگەر لە ئیسلامدا تف‌كردن لە مزگەوتدا گوناه بێت؛ ئەوا لە ئایینی ئێزدی‌دا هەمو خاكی زەوی بە پاك و پیرۆز دەزانرێت و تف‌كردن لەسەری بە گوناه دەزانرێت. لە ئیسلامیشدا ئەو بیرۆكەیە كە هەیە كە زەوی پاكە و دەكرێت سوژدەی لەسەر ببرێت "جعلت لی الأرض مسجدا وطهورا". بەم شێوە داب‌ونەریتە ئایینیەكان لە گەلێك بابەت و مەبەستدا هاوشێوەییان هەیە، چونكە هەمویان بەرهەمی هەمان هزری مرۆڤن.

ئایا خۆیان ناشۆن؟!
ـ دەڵێت: ئێزدیەكان خۆیان ناشۆن و حەمامیان نیە. ئینجا بە گاڵتەپێكردنەوە دەڵێت: "ئەگەر بڕیارە بچینەوە سەر دینی ئەوان؛ با حەمام و ئاودەستەكانمان تێك بدەین"!! هەروەها دەڵێت: "موسوڵمانترینیان ئەوەیە كە خۆی ناشوات و ساڵێكە حەمامی نەبینیوە".
ئەمە یەكێكە لەو پرۆپاگەندایانەی هەمیشە موسوڵمانان بڵاویان كردوەتەوە دەربارەی ئێزدیەكان، كە گوایە خۆیان ناشۆن یان بۆ ماوەی زۆر خۆیان ناشۆن. ئێزدیەكانیش وەكو هەمو خەڵكی تر خۆیان دەشۆن، و بەڵكو ڕەنگە لە زۆر خەڵكی تریش زیاتر بایەخ بدەن بە خۆشۆردن، بەڵكو خۆشۆردن بەشێكە لە سروتە ئایینیەكانیان، بۆ نمونە: كانییەك هەیە لەنزیكی گۆڕی شێخ عەدی، كە لای ئەوان پیرۆزە، و پێی دەوترێت (زەمزەم)، كە لە كێوێك هەڵدەقوڵێت كە بە (المرجة) ناودارە، و ئەوان پێی دەڵێن كێوی (عەرەفات) [لێرەوە سەرنج دەدرێت كە ئێزدیەكان هەوڵیان داوە سروت و پیرۆزیەكانی خۆیان لە ناونیشانە ئیسلامیەكانەوە نزیك بكەنەوە]. جا بەشێك لە سروتی حەجی ئێزدی ئەوەیە كە دەچنە سەر ئەو كانیە و لە ئاوەكەی دەخۆنەوە و خۆیانی پێ دەشۆن. بەڵكو ئاو لە ئایینی ئێزدی‌دا پیرۆزە و بوەتە بەشێك لە بونیادی سروتیەكانیان. هەر بۆیە لە نوێژی بەیانیان (خۆرهەڵاتن) و ئێواران (خۆرئاوابون) و نیوەڕۆیان (خۆرترازان لە ناوەڕاستی ئاسمان) ـیاندا، كە ڕوەو خۆر و بە دەستی بەرزكراوە بەرەو ئاسمان بە ملكەچی دەوەستن؛ دەبێت پێش ئەوە جوان بە ئاو دەستنوێژ (ئەوان دەڵێن "دەستنڤێژ")ی گرتبێت. كە ئەمە لە ڕۆژێكدا سێ جار دوبارە دەبێتەوە.
بەڵام وەكو هەر كۆمەڵگایەكی خۆرهەڵاتی مەرج نیە هەمو تاكێكی ئێزدی پابەند بێت بەو پاكۆكاری و دەستنوێژ و خۆشۆردنەوە، و ئەوانەیان كە باری ژیانیان سەختە یان كاری قورسیان هەیە؛ دەگونجێت كەم خۆیان بشۆن، بەتایبەتی لەژێر سایەی نەبونی ڕۆشنبیری و دواكەوتنی ناوچەكەدا بەگشتی.
ئیتر ئەوەی بانگخوازەكە دەیڵێت كە گوایە ئەوانەیان زۆر پابەندن بە ئایینەكەیانەوە (ئەو دەڵێت "موسوڵمانترینیان"!!)؛ ئەوانەن كە "خۆیان ناشۆن و ساڵێكە حەمامیان نەبینیوە"؛ ئەمە تەواو دورە لە ڕاستیەوە. خۆنەشۆردن لە ئایینی ئێزدی‌دا فەزیلەت نیە، و پێچەوانەی سروتە ئایینیەكانیشیانە. ڕەنگە لە ڕابردودا هەندێك پەرستشكاریان، هەروەكو هەندێك لە سۆفیەكان لە ڕابردوی كۆمەڵگای ئیسلامییشدا، لە ئەنجامی خەڵوەت و گۆشەگیریی زۆر بایەخی بە خۆشۆردن نەدابێت، كە ئەمە لە هەندێك سۆفیی موسوڵمانی تەركەدنیایش دەگێڕنەوە.
ئەوەی لەم بارەیەوە لە هەندێك لەو سەرچاوانەدا هەیە كە كەسانی نائێزدی و موسوڵمان نوسیویانن دەربارەی ئێزدیەكان و متمانەی تەواویان نیە بە شارەزایی و دەستپاكیەوە باسی داب‌ونەریتە ؛ ئەوە نیە كە ئێزدیەكان خۆیان ناشۆن، بەڵكو ئەوەیە كە ناچنە گەرماو (حەمام) و ئاودەستەوە، و گوایە ئەم جۆرە شوێنانە بە پەناگە و حەشارگەی شەیتان دەزانن! ئەم بیركردنەوەیە كە هاوشێوەی لە كەلەپوری ئیسلامی‌دا هەیە، وەكو ئەو گێڕانەوەیەی دەڵێت پێغەمبەر لە كاتی چونە سەر پێشاودا وتویەتی: "اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث"، كە لە ڕاڤەی "الخبث والخبائث" ـەدا زانایانی ئایینی ئیسلامی وتویانە: مەبەست شەیتانەكانە لە نێر و لە مێ، لێرەوە لە كەلەپوری ئیسلامی‌دا ئەو بڕوایە دەبینینەوە كە تا ئێستاش بەردەوامە كە گوایە لە ئاودەستتدا شەیتان هەیە كە پێیان دەوترێت شەیتانەكانی ئاودەست "شیاطین الخلا‌ء"!! من نازانم تا چ ڕادەیەك ئەم بیركردنەوەیە لای ئێزدیەكان هەبوە یان هەیە، بەڵام ئەگەری هەیە ئەمەش هەر پرۆپاگەندایەكی ئیسلامی بێت و لەو خەیاڵەوە سەرچاوەی گرتبێت كە لای موسوڵمان هەیە دەربارەی "شەیتانەكانی ئاودەست"! لەگەڵ ئەوانەشدا هەر ئەو سەرچاوە نائێزدی و ئیسلامیانە بۆ خۆیان دەڵێن ئێزدیەكان لەم دواییانەدا ئەو هەستیاریەیان بەرامبەر گەرماو و ئاوەدەست نەماوە و لایان ئاسایی بوەتەوە!

ئایا شێخ عەدی بە خوا دەزانن؟
ـ دەڵێت: ئێزدیەكان عەددی كوڕی موسافیر "بە خوا دەزانن".
ئەمە یەكێكە لەو پرۆپاگەندایانەی كە سەرچاوە ئیسلامیەكان بڵاویان كردوەتەوە بۆ شێواندنی ئایینی ئێزدی. نوسیویانە كە گوایە ئێزدیەكان شێخ عەدی بە خوا دادەنێن، و خوا خۆیەتی، و گوایە ئێزدیەكان دەڵێن شێخ عەدی بەرز بوەتەوە بۆ ئاسمان و نان و پیاز(!) ی لەگەڵ خوا خواردوە!! و گوایە دەڵێن لە ڕۆژی دواییدا شێخ عەدی ئێزدیەكان دەخاتە سەر نانەشانێك لەسەر سەری خۆی و بەبێ لێپرسینەوە دەیانباتە بەهەشت! هەتاكو كۆمەڵێك شیعریان خستوەتە سەر زمانی كە گوایە دەریدەخەن كە داوای خوایەتیی كردوە و باسی زانست و دانستی ڕەها و زانینی هەمو شتێك دەكات و بڕوای وایە كە بونەوەر هەموی گوێڕایەڵی ئەوە! ئەمە نمونەیەكە لەو شیعرە ساختەیە كە دراوەتە پاڵی: علمي أحاط حقيقة الأشياء * وحقيقتي قد مازجت أيائي. وأنا عدي الشام ابن مسافر * قد خصني الرحمن بالأسماء. والعرش والكرسي وسبع والثرى في طي علمي، لا إله سوائي. وأنا الذي جا‌ء الرجال بأسرهم * طوعًا إليّ وقبلوا قدمائي. هەر لەم شیعرە هەڵبەسراو و لاواز و پڕ لە ڕەكاكەت و هاودژیەوە دیارە كە پرۆپاگەنداكە لە بنەڕەتەوە بێبناخەیە، چونكە ئەگەر زیادەڕەویی ئێزدیەكان لە ڕێزگرتن و پیرۆزكردنی شێخ عەدیدا ڕاست بێت؛ هێشتا شتێكی زانراوە كە شێخ عەدی بۆ خۆی ناكرێت شتی وا بڵێت، شێخ عەدی بۆ خۆی صۆفییەكی موسوڵمان بوە كە جێی ستایشكردنی پێشەواكانی ئیسلام بوە، بە شێوەیەك (ئیبن تەیمییە) بە "الشیخ العارف القدوة" ناوی دەبات: لە "الرسالة العدویة" دا كە ناردویەتی بۆ بنەماڵەی شێخ عەدی و شوێنكەوتوانی تەریقەتەكەی و ئێستە لە "مجموع الفتاوی" كەیدا هەیە، بەم شێوەیە دەست پێ دەكات و دەڵێت: "من أحمد ابن تيمية إلى من يصل إليه هذا الكتاب من المسلمين المنتسبين إلى السنة والجماعة، المنتمين إلى جماعة الشيخ العارف القدوة أبي البركات عدي بن مسافر الأموي ـ رحمه الله ـ ومن نحا نحوهم. وفقهم الله لسلوك سبيله وأعانهم على طاعته وطاعة رسوله صلى الله عليه وسلم وجعلهم معتصمين بحبله المتين"(١٤).
لە درێژەی قسەكانیشیدا دەگەڕێتەوە بۆ ستایشی زیاتری شێخ عەدی و بە گەورەیی و پیاوچاكی و شوێنكەوتەیی سوننە وەسفی دەكات و بە یەكێك لە پیر و پیاوچاكە گەورەكانی ئیسلام ناوی دەبات و دەڵێت لە (عەقیدە) شدا لە عەقیدەی پیرانی پێشتری ئەهلی سوننە لای نەداوە.. ئەوەتا دەڵێت: (وفيكم من أولياء الله المتقين من له لسان صدق في العالمين فإن قدماء المشايخ الذين كانوا فيكم مثل الملقب بشيخ الإسلام أبي الحسن علي بن أحمد بن يوسف القرشي الهكاري وبعده الشيخ العارف القدوة عدي بن مسافر الأموي ومن سلك سبيلهما فيهم من الفضل والدين والصلاح والاتباع للسنة ما عظم الله به أقدارهم ورفع به منارهم. والشيخ عدي ـ قدس الله روحه ـ كان من أفاضل عباد الله الصالحين وأكابر المشايخ المتبعين وله من الأحوال الزكية والمناقب العلية ما يعرفه أهل المعرفة بذلك. وله في الأمة صيت مشهور، ولسان صدق مذكور وعقيدته المحفوظة عنه لم يخرج فيها عن عقيدة من تقدمه من المشايخ الذين سلك سبيلهم..)(١٥).
بەڵام دیارە ئەو كتێب و سەرچاوانەی درەنگانێك لەسەر ئێزدیەكان لەلایەن هەندێك نوسەری موسوڵمان بۆ ناشیرینكردنی ئایینی ئێزدی دەستیان بۆ شێواندنی كەسێتیی ئایینیی شێخ عەدییش بردوە.
ڕاستە هەر سەردەمی ئیبن تەیمییەش هەندێك شوێنكەوتوانی شێخ عەدی زیادەڕەوییان كردوە لە ڕێز و پیرۆزیی شێخ عەدیدا. ئیبن تەیمییە لە جێیەكی تری "مجموع الفتاوی" دا دەڵێت: "والشيخ عدي بن مسافر بن صخر كان رجلا صالحا وله أتباع صالحون ومن أصحابه من فيه غلو عظيم يبلغ به‌م غليظ الكفر"(١٦). دەڵێت شوێنكەوتەی باشی هەیە، بەڵام هەندێك لەوانە زیادەڕەوی لە ڕێزگرتنیدا دەكەن تا ڕادەی ئەوەی بگاتە كفر. ئەمەش شتێكی واریدە لە شوێنكەوتوانی هەر گروپێكی ئایینی‌دا، بەتایبەتی لە تەریقەتەكاندا، كە دامەزرێنەری تەریقەتە پیرۆز دەبێت و خەڵكانێك زیادەڕەوی لەوەدا دەكەن.
بەڵام بانگخوازە ئیسلامیەكە بەڕەهایی و گشتی دەڵێت ئێزدیەكان شێخ عەدی دەپەرستن، بە شێوەیەك گوێگر وا حاڵی دەكات كە پەرستراوی ئێزدیەكانە! لە كاتێكدا پەرستراوی ڕاستەقینەی ئەوان هەر "یەزدان" ـە، كە بە "خودێ" یش ئاماژەی بۆ دەكەن، و بڕوایان وایە (تاووس مەلەك) كە گەورەترین فریشتەیە دروستكراوی ئەوە. ئیتر دیارە كە شێخ عەدی (شێخادی) لای ئێزدیەكان لە شێخێكی گەورە و نوێكەرەوەی مێژوی ئایینەكەیان زیاتر نیە. ئیتر ئەگەر زیادەڕەویی هەندێك یان هۆنراوەیەكی دەستكرد كە زیادەڕەویی تێدابێت لە پیرۆزكردنی شێخ عەدیدا بكرێتە بەڵگەی ئەوەی كە ئێزدیەكان شێخ عەدی دەپەرستن؛ ئەمە وەكو ئەوە وایە بڵێین موسوڵمانانیش (غەوث) دەپەرستن چونكە وەكو خوا لێی دەپاڕێنەوە یارمەتییان بدات!

خۆڵی گۆڕی شێخ عەدی
ـ دەڵێت: مرۆڤی ئێزدی "لە كاتی ژنهێناندا خۆڵی سەر گۆڕەكەی عەددی كوڕی موسافیر دەهێنێت و دەیخوات، یان دەبێت نانەڕەقەی ماڵی شێخ یان میر بخوات".
ئەمەش هەر بەشێكە لە پرۆپاگەندای كۆمەڵگای ئیسلامی و شێواندنی داب‌ونەریتە ئێزدیەكان. سەرچاوەی ئەم پرۆپاگەندایە دو شتە: یەكێكیان ئەوەیە لە داب‌ونەریتی زەماوەنددا لای ئێزدیەكان زاوا دەچێت بۆ ماڵی شێخ یان مەزارگەیەك بۆ تەبەڕوك و خوێندنەوەی هەندێك ویردی ئایینی بەسەریدا. ئەمە لە لایەك، لە لایەكی ترەوە داب‌ونەریتێكی ئایینی هەیە لای ئێزدیەكان كە بریتیە لە دروستكردن و هەڵگرتنی (بەرات) كە بریتیە لە تۆپەڵەیەكی بچوكی خڕ لە قوڕی دۆڵی لالش یان گۆڕی شێخ عەدی بەتایبەتی كە مرۆڤی ئێزدی لەگەڵ خۆی وەكو مفەڕك هەڵی دەگرێت (وەكو ئەوەی كە لای شیعە هەیە دەربارەی گڵی گۆڕی حوسەین "التربة الحسینیة"). لێرەوە پرۆپاگەندایەك لە كۆمەڵگای ئیسلامی‌دا دروست بوە كە گوایە هەمو ئێزدییەك بەیان بڕێك لە گڵی گۆڕی شێخ عەدی هەڵدەگرێت و دەیخوات! ئەو پرۆپاگەندایەش كە بانگخوازە ئیسلامیەكە باسی دەكات هەر لەم بابەتەیە.

قەدەغەی ژن‌وژنخوازی لەگەڵ موسوڵمان
ـ دەڵێت: "یەزیدی موسوڵمانی ناوێت". "یەك یەزیدی ژنی نەداوە بە كوردی موسوڵمان". "ژن‌وژنخوازی لەگەڵ غه‌یری خۆیاندا حەرامە لایان".
ڕاستە ئایینی ئێزدی ئایینێكی داخراوە و ژن‌وژنخوازی لەگەڵ شوێنكەوتوانی ئایینەكانی تر نابن. بەڵام خۆ ئەمە بە پلەی كەمتر و زیاتر لە ئایینەكانی تریشدا هەیە. لە ئیسلامیشدا ڕێگە نەدراوە بەوەی ژنی موسوڵمان مێرد بە پیاوی ناموسوڵمان بكات. بۆچی ئەوە بۆ ئیسلام ئاساییە بەڵام بۆ ئایینێكی تر جێیی هەمو ڕەخنە و تێبینییەكە؟ دەڵێت: "یەك یەزیدی ژنی نەداوە بە كوردی موسوڵمان"، بەڵام ئێمەش دەتوانین بپرسین: ئەی تا ئێستا یەك موسوڵمان ئامادە بوە ژن بدات بە ئێزدی؟!

ئایینداری نوێ وەرناگرن
ـ دەڵێت: "لایان حەرامە خەڵكی تر بۆ ئایینەكەی خۆیان بانگ بكەن. سجنێكی گەورەیان بۆ خۆیان دروست كردوە".
ڕاستە ئایینی ئێزدی ئایینێكی نابانگخوازی و نامژدەدەرە، بۆیە ئایینێكی داخراوە، و ئایینداری لەو ئایینەدا لەگەڵ ناسنامەی نەتەوەیی و ئینتیمای بنەچەییدا گرێ دراوە، وەكو گەلێك لە ئایینەكانی تری دنیا، وەكو: ئایینی هیندۆسی، و ئایینی یەهودی (ی دوای سەدەی ١٣ ز.). ئەم جۆرە ئایینانە ئایینی نەتەوەن و تایبەتمەندیی نەتەوەییان هەیە، بۆیە بانگەوازكردنی خەڵكانی تر لە نەتەوە و زمان و گروپی نەتەوەیی جیاواز وارید نیە لەو ئایینانەدا. ئایینی ئێزدییش لەم جۆرە ئایینانەیە، بۆیە ئایینداری نوێ كە بە ڕەچەڵەك ئێزدی نەبێت وەرناگرن و بە هەمان شێوە ژن‌وژنخوازییش لە دەرەوەی ماڵ و خێزانە ئێزدیەكان ناكەن. لە ناوچەكەدا هەر ئایینی ئێزدی نیە كە بەو شێوەیەیە، بەڵكو ئایینی صابیئی (مەندایی) و كاكەیی (كە ئەمیش لقێكی تری ئایینە كوردیە كۆنەكەیە كە یەزدانپەرستیە) و هەتاكو ـ لە بنەڕەتدا ـ زەردەشتییش هەر لەو بابەتەیە. بێ گومان لەم حاڵەتەدا پاراستنی ئینتیمای نەتەوەیی و نەتوانەوە لەگەڵ گروپە نەتەوەییەكانی تردا ئامانجێكە. هەر لەبەر ئەوە ئایینی ئێزدی لە چوارچێوەی نەتەوەی كوردیدا ماوەتەوە، و گروپێكی بچوك نەبێت لە بەعشیقە كە بنەچەی عەرەبییان هەیە و گوایە لەگەڵ شێخ عەدیدا لە شامەوە هاتون؛ ئیتر زۆرینەی هەرەزۆری ئێزدیەكان كوردن. ئەم تایبەتمەندیە لە ئایینی ئێزدی‌دا توندتریش بوە و ئایینداری نوێ ئەگەر كوردیش بێت وەرناگرن.
ڕاستە ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی داخران و گۆشەگیربونی ئەو گروپە ئایینیە كە بانگەوازی ئایینی ناكات و خەڵك ڕاناكێشێت بۆناو خۆی، بەڵام لە ئەنجام و واقیعدا باشترە لەو ئایینانەی خۆیان بە جیهانی دەزانن و بەزۆر بێت یان بە خۆشی؛ خەڵك ڕادەكێشن بۆ ئایینەكەی خۆیان، و بەم شێوەیە ناسنامە جیاوازەكان لە بۆتەی ناسنامە ئایینی و نەتەوەی-زمانیەكەی ئایینەكەدا دەتوێننەوە، بەڵكو لەو پێناوەدا توندوتیژییش ئەنجام دەدەن و باوەڕیان بە جیهاد و جەنگی پیرۆزیش هەیە بۆ ئەو مەبەستە و لێرەوە مێژویەكی خوێناوی و پڕ لە توندوتیژییان دروست كردوە.
ئایینێكی داخراو ـ وەكو ئایینی ئێزدی ـ كە بانگەوازی ئایینی نەكات و پەستان نەخاتە سەر كەس بۆ چونەناو ئایینەكە؛ خراپە، یان ئایینێكی خۆبەجیهانیزانیوی وەكو ئایینی ئیسلام كە تا ئێستا دەسەڵاتدارە ئیسلامیەكان لە مێژودا دەیان هەڵمەتی توندوتیژی و قەسابخانەیان ڕێكخستوە بۆ موسوڵمانكردنی ـ بۆ نمونە ـ ئێزدیەكان؟! وەرنەگرتنی ئایینداری نوێ خراپە یان بەزۆر موسوڵمانكردن؟ كە بەدرێژایی مێژوی ئیسلامی پەیڕەو كراوە لە ڕێگەی بنەمای (جیهاد) و سەندنی سەرانە و پەراوێزخستنی شوێنكەوتوانی ئایینەكانی ترەوە. ئایینێك كە تایبەت بێت بە شوێنكەوتوانیەوە و بۆ خەڵكانی تر نەبێت؛ خراپە یان ئایینێك كە هەمو ئایینەكانی تر بە بەتاڵ بزانێت و هەر خۆی بە ئایینی ڕاست بزانێت بۆ هەمو كۆمەڵگاكان؟!

كوشتنی موسوڵمانبویان
ـ دەڵێت: ئەو كەسەی بیەوێت موسوڵمان بێت؛ ڕێك لە شوێنی خۆیدا دەیكوژن. دەڵێت: وەكو "دادە دۆعا"!
ڕاستە لای ئێزدیەكان وازهێنان لە ئایینەكان و چونە سەر ئایینی تر؛ زۆر سەختە، و ئەو ئێزدیەی دەچێتە سەر ئایینێكی تر هەڕەشەی لـێ دەكرێت. ڕاستە ئەم هەڕەشەیە وەكو قسەیەكی مەبدەئی هەیە، بەڵام نەبینراوە ئەم هەڕەشەیە وەكو یاسایەك جێبەجێ بكرێت. ڕوی داوە كەسانێك یان بەشێك لە خێڵێكی ئێزدی بونەتە موسوڵمان و هیچیش ڕوی نەداوە. ئەمەش چونكە ئەو هەڕەشەیە یاسایەكی ئایینی نیە و سەركردایەتیی ئێزدییش بە تەنگی جێبەجێكردنیەوە نیە. بەڵام لە ئیسلامدا وەكو یاسایەكی پیرۆز كە لە ڕابردودا خەریك بوە كۆدەنگیی هەمو فیقهزانەكانی ئیسلامی لەسەر بێت؛ چەسپاوە كە موسوڵمانی هەڵگەڕاوە (مرتدّ) لە ئیسلام دەكوژرێت، و ئەم یاسایە بوەتە هۆی كۆتاییهاتنی ژیانی مرۆڤێكی زۆر لە كۆمەڵگای ئیسلامی‌دا و بۆ مەبەستی تریش بەكار هاتوە.
ئینجا نمونە بە كوژرانی كچە ئێزدیەكە (دوعا خەلیل ئەسوەد) دەهێنێتەوە و وەكو عادەتی ڕاگەیاندنی ئیسلامیی میللی بە (دادە دۆعا)، ناوی دەبات، ئەمەش ناوبردنیەتی بە (خوشكی موسوڵمان). لە كاتی خۆیشیدا ڕاگەیاندنی گروپە ئیسلامیە توندڕەوەكان كارەساتەكەی بە ناونیشانی كوشتنی خوشكێكی موسوڵمان بڵاو كردەوە و سودی لـێ بینی بۆ دروستكردنی ڕق لەلای موسوڵمان بەرامبەر ئێزدیەكان و بۆ ڕێ‌خۆشكردن بۆ توندوتیژیەكانیان بەرامبەر ئێزدیەكان، كە هەر بەدوای ئەوەدا قەسابخانەی گەورەیان بۆ ئێزدیەكانی ناوچەكە ڕێكخست، وەكو ئەو هێرشە تێرۆریستیەی كردیانە سەر ئێزدیەكان لە كۆمەڵگای (القحطاویة) كە نزیكەی دو هەزار مرۆڤی ئێزدی بوە قوربانی. پێش كارەساتەكەی كوشتنی دوعایش غەوغای موسوڵمانی ناوچەكە ـ دوای كێشەیەكی كۆمەڵایەتیی هاوشێوە ـ هێرشیان كردبوە سەر گەلێك ناوەندی ئێزدیەكان و وێرانكارییان تێدا كردبو، بۆیە كاتێك كێشەی دوعا دەركەوت؛ ویژدانی مرۆڤی ئێزدیی ناوچەكە بە شێوەیەك وروژێنرابو بەرامبەر موسوڵمان كە بە هەستیارییەكی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ كێشەدا كرد و هەر بۆیە خەڵكێكی سەرجادە لە ئێزدیەكان بەو شێوەیە تۆڵەیان لە دوعا كردەوە، نەك لەبەر ئەوەی موسوڵمان ببو، بەڵكو لەبەر ئەوەی لەگەڵ گەنجێكی موسوڵماندا ڕەدو كەوتبو و ڕای كردبو. كە ئەوانەی تاوانەكەیان دەست پێ كرد؛ كەس‌وكار و خزمی خۆی بون، و ئیتر ئەوەی لە سەرجادە ڕو دەدات كۆنتڕۆڵ ناكرێت و خەڵكانی لابەلا و سەرجادەیی ئاڕاستەی دەكەن و نابێتە دەربڕی هەڵوێستی كۆی كۆمەڵگاكە و عەقڵە ئاڕاستەكەرەكانی. بەڵام ڕاگەیاندنی ئیسلامی هەتا ئێستاش سورە لەسەر ئەوەی كە ئەو تاوانە بەرامبەر كچێكی تازەموسوڵمان بوە لەسەر ئەوەی موسوڵمان بوە.. ئەمەش بۆ پڕكردنی موسوڵمانی ئاسایی لە ڕق بەرامبەر ئێزدیەكان. من هەست دەكەم هەمیشە كۆمەڵگای ئیسلامی لە كێشە فیكری و ئایینیەكانی خۆی بۆ كۆمەڵگای ئێزدی و كێشەكانی دەڕوانێت، بۆیە كاتێك كردارێك لە ئێزدیەكان یان هەندێكیان دەبینێت؛ لە ڕوانگەی كێشەكانی خۆی و جیهانبینیەكەی خۆیەوە وێنای دەكات و مانای دەكات.

ئەی موسوڵمان دان بەواندا دەنێت؟!
ـ دەڵێت: "ئەو ئیعتیراف بە تۆی موسوڵمان ناكات".
ناوبراو بۆ هەڵنانی موسوڵمانانی گوێگری خۆی دژی ئێزدیەكان و ئامادەكردنیان بۆ هەستیاربون بە ئێزدیەكان و وێناكردنیان وەكو دوژمنێكی ئایینی؛ ئەو بیركردنەوەیە دەخاتە مێشكیان كە مرۆڤی ئێزدی مرۆڤی موسوڵمانی پێ قبوڵ نیە و "ئیعتیراف" بە موسوڵمان و ئایینەكەی ناكات! ئەمەش بۆ ڕێگەخۆشكردن بۆ هاندانی موسوڵمان بۆ ئەوەی لە هیچ ڕویەكەوە "ئیعتیراف" بە مرۆڤی ئێزدی نەكات! ئەم مامۆستا ئیسلامیە دەیەوێت و بۆ ئەوە تێدەكۆشێت مرۆڤی كوردی موسوڵمان لە هیچ لایەنێكەوە دان بە مرۆڤی ئێزدی‌دا نەنێت: نە بە خاوەنی ئایینێكی ئاسمانییان بزانێت بەڵكو ئایینەكەیان بە شیرك و بە لادان لە ئیسلام و گومڕایی بزانێت، و نە بە كوردیان بزانێت، و نە بە مرۆڤی خاوەن كەرامەت و پلەی مرۆڤایەتییان بزانێت بەڵكو بە كۆمەڵێك بونەوەری پیس‌وپۆخڵ و ناشارستانییان بزانێت.
ئێمەش دەتوانین بپرسین: تا ئێستە موسوڵمانان چەندە "ئیعتیراف" ـیان بە ئێزدیەكان كردوە؟ تا ئێستا موسوڵمانان ئایینی ئێزدییان وەكو ئایینێكی ئاسمانی ناساندوە؟ ئەوەی ئێمە تا ئێستە بینیومانە بەدرێژایی مێژوی ئیسلامی؛ ئەوەیە كە موسوڵمانان حسابی (ئەهلی كیتاب) یش بۆ ئێزدیەكان ناكەن، بەڵكو بە كۆمەڵێكی فرەپەرست "مشرك" یان گومڕا و لادەر لە ئیسلامیان زانیون، و وازیان لـێ نەهێناون خەریكی ژیان و ئایینی خۆیان بن، بەڵكو بەدرێژایی مێژوی ئیسلامی هەڵمەتی چەساندنەوە و ئەشكەنجەدان وەرگەڕاندنیان لە ئایینی خۆیان و لەناوبردنیان ڕێك خستوە بۆیان، و هەمیشەش بە پرۆپاگەندای خراپ ئایین و كولتورەكەیانیان ناشیرین كردوە.

ئێزدی ڕقی لە موسوڵمانە یان موسوڵمان ڕقی لە ئێزدیە؟
مێژو شایەتی بۆ كامیان دەدات؟
مێژو شایەتی بۆ كامیان دەدات؟
ـ هەر لە درێژەی قسەكانیدا بۆ ئامادەكردنی دەرونی مرۆڤی موسوڵمان بۆ ئەوەی ڕقی لە مرۆڤی ئێزدی ببێتەوە؛ دەڵێت: دەزانن لە دڵەوە چەندە ڕقی لە تۆی موسوڵمانە؟
ئەم قسەیە هیچ نیە جگە لە هەوڵی هەڵنان و ئامادەكردنی مرۆڤی موسوڵمان بۆ ئەوەی هەر كاتێك مرۆڤی ئێزدیی بینی یان مامەڵەی لەگەڵ كرد؛ ڕقی لێیی ببێتەوە و ئەم ڕقەیشی بە ڕقێكی ڕەوا و پاساودار بزانێت بەو پێیەی كە گوایە مرۆڤی ئێزدی ڕقی لە موسوڵمانە. ئەمە گەمەیەكی دەرونیی ترسناكە ئەم (واعیز) ە دەیكات بە دەرونی مرۆڤی موسوڵمان. گەمەكە پشت دەبەستێت بە هەستیاركردنی دەرونی مرۆڤێك بەرامبەر مرۆڤێكی تر، و وێنەكردنی مرۆڤەكەی تر ـ لە مێشكی ئەم مرۆڤەدا كە گەمەكە بە مێشكی دەكرێت ـ بەوەی كە هەستێكی نێگەتیڤی بەرامبەر ئەم هەیە، ئەمەش بەو ئامانجەی ئەو هەستە نێگەتیڤە لای ئەم مرۆڤە بەرامبەر مرۆڤەكەی دروست ببێت.
ئێمە تەنها ئەو پرسیارە دەكەین: ئەی باشە موسوڵمان بۆ ئەوەندە ڕقی لە مرۆڤی ئێزدیە كە تەنها ساڵی ٢٠٠٧ لە كۆمەڵگای قەحتانییە دو هەزار مرۆڤی ئێزدی لە زنجیرە تەقینەوەیەكدا كوژران؟!

ژن لە ئایینی "زەرادەشتی" دا!
ـ دەڵێت: لە ئایینی زەردەشتی و ئێزدی‌دا ڕێزی ژن نیە و ژن وەكو كاڵا سەیر دەكەن.
لێرەدا دەیەوێت شتێك بڵێت دەربارەی بارودۆخی ژن لەسەر ئایینی ئێزدی‌دا، بەڵام لە خۆیەوە باسی ئایینی زەردشتییش دەخاتە ئەو باسەوە. ئێمە دڵنیاین بەشێكی بچوكیش لەو تۆزەی لە سایت و یانە ئیسلامیەكانی ئینتەرنێت دەربارەی ئایینی ئێزدی خوێندویەتیەوە لە ئایینی زەردەشتی نازانێت، بۆیە دڵنیاین هیچ نازانێت دەربارەی بارودۆخی ژن لە ئایینی زەردەشتیدا.
و سەرنجیش دەدەین ناوی "زەردەشتی" بە شێوەی "زەرادەشتی" دەهێنێت، ئەمەش لاساییكردنەوەی عەرەبە كە لەبریی "زەردەشت" و "زەردەشتی" دەنوسن و دەڵێن "زەرادەشت" و "زەرادەشتی"، بانگخوازەكەی لای ئێمەش لەبەر ئەوەی هەر لەو سەرچاوەوە ئاوی خواردوەتەوە؛ وەكو ئەوان ناوەكان دەڵێت.. ئەمەش نیشانەیەكی ترە لەسەر ئەوەی زانیاریی ئەم مامۆسایە لەو بابەتەی قسەی تێدا دەكات لە پرۆپاگەندای سایت و یانە عەرەبی-ئیسلامیەكانی ئینتەرنێت زیاتر نیە.

كچی ئێزدی بە میرات دەگیرێت؟!
ـ دەڵێت: كە پیاوێكی ئێزدی دەمرێت؛ كچەكەی بە میرات دەگیرێت نەك میرات ببات!
ئەمەی كە گوایە كچ بە میرات دەگیرێت؛ لە پرۆپاگەندایەكی بەتاڵ زیاتر نیە، و نازانم ئەم قسە ناقۆڵایەی لە كوێوە هێناوە! بەڵام سەبارەت بەوەی ئافرەت لە كۆمەڵگای ئێزدی‌دا میرات نابات؛ ئەمە ڕاستییەكە و كێشەیەكی كۆمەڵگای ئێزدیە. لە سایەی كولتوری پیاوسالاری و كەڵەكەبونی داب‌ونەریتی سەدان ساڵی دەسەڵاتی پیاو كە چەسپاوی و تا ڕادەیەك پیرۆزیی وەرگرتوە؛ پیاو لە كۆمەڵگای ئێزدی‌دا میرات و هەتاكو مارەیی ئافرەتی بەدەستە (هەرچەند لە مێژوی كۆنتری ئایین و كۆمەڵگای ئێزدی‌دا بەو شێوەیە نەبوە). بۆیە ئافرەت لەو كۆمەڵگا میرات لە باوك و برای نابات، هەتاكو سەرپەرشتیار (ولي) ی ئافرەتەكە؛ دەتوانێت دەست وەربداتە مارەیی ئەو ئافرەتەوە. هەروەها ژن دوای مردنی مێردەكەی؛ ئەگەر لەسەر ماڵەكە نەمێنێت؛ بێبەش دەبێت لە میراتی مێردەكەی. بەگشتی داب‌ونەریتی ئێزدی لە بابەتی میراتدا ستەمی لە ئافرەت كردوە و لە هەمو ئایینەكانی تر زیاتر لەم لایەنەوە مافی ژنی خواردوە. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دەقە ئێزدیەكان لەم لایەنەوە بێدەنگن، و بابەتەكە بەجێ‌هێڵراوە بۆ داب‌ونەریت و لێكدانەوەی پیاوانی ئایینی و خێڵەكی كە لە سایەی دەسەڵاتی داب‌ونەریتەوە تا ڕادەیەك چەسپاوی و پیرۆزییان وەرگرتوە و بونەتە (یاسا) یەكی نەنوسراو. بەڵام ئێستا ڕۆشنبیران و چینی خوێندەواران و ڕوناكبیرانی ئێزدی لە هەوڵی ئەوەدان كە لەم لایەنەی یاسای باری كەسێتیی مرۆڤی ئێزدی‌دا چاكسازی بكەن، و ئەو ستەمەی لەژێر سایەی دەسەڵاتی خێڵ و كۆنەپارێزەكاندا لە ژنی ئێزدی كراوە هەڵبگرن. لە ڕاستیدا ئەم كێشەیە لە كۆمەڵگای موسوڵماننیشدا هەیە: هەرچەند لە دەقە ئیسلامیەكاندا ژن بەشی خۆیی لە میراتدا هەیە (هەرچەند لە زۆربەی حاڵەتەكەدا بەشی كەمترە لە بەشی پیاو، یان نیوەی بەشی پیاوی هەیە)، بەڵام دەبینین لە كۆمەڵگای موسوڵماننشینی خێڵەكی و دواكەوتودا ژن لە واقیعدا بێبەش دەكرێت لە میرات و بە نەنگی و عەیبە دەزانرێت داوای بەشەمیراتی خۆی بكات. بۆیە بابەتە بەسراوەتەوە بە ڕادەی دواكەوتویی و پێشكەوتویی كۆمەڵگاوە، و تا كۆمەڵگا تەقلیدی و خێڵەكی و پیاوسالاری بێت؛ ستەمكردن لە ژن بەردەوام دەبێت، و لە جەوهەردا بابەتەكە پەیوەندیی بە ئایینداریەوە نیە.

كچی ئێزدی بە كڕین مارە دەكرێت؟!
ـ د‌ڵێت: كاتێك ئێزدییەك دەچێتە داوای كچێكی ئێزدی؛ دەبێت بیكرێت. دەبێت پارەیەك زێڕێكی بدات، چونكە كاڵایە.
ئەمەی كە باسی دەكات وەكو ئەوە وایە باسی (شیربایی) ی كۆمەڵگایەكی دواكەوتوی موسوڵمان‌نشین بكرێت و ئەمە بكرێتە بیانویەك بۆ ئەوەی بەگشتی بوترێت كچی موسوڵمان بە كڕین مارە دەكرێت، كە ئەمە گشتاندنێكە و ستەمێكی زۆری تێدایە.
لەم چەند دەیەی دواییدا ئێزدیەكان بە ژمارەی زۆر ڕویان كردوەتە ئەورۆپا، و لەبەر ئەوەش بەپێی یاسای ئایینەكەیان بۆیان نیە لە دەرەوەی ئایینەكەی خۆیان ژن‌وژنخوازی بكەن؛ كێشەیەك هاتوەتە پێش بۆیان، ئەویش ناڕەحەتیی دەستكەوتنی هاوسەرە لە ئایینی خۆیان. بۆیە گەنجی ئێزدی لە ئەورۆپاوە بەزەروری و تایبەتی دێنەوە بۆ نیشتمانی خۆیان بۆ ئەوەی كچ لە كۆمەڵگاكەی خۆیان بخوازن، ئەمەش كارێكی كردوە مارەیی كچی تا ڕادەیەكی زۆر بەرز ببێتەوە، و زۆر پیاوی ئێزدییش ئەم حاڵەتەیان بەكەڵك هێناوە بۆ سودبینین لەو مارەییە زۆرەی دێتە دەستی كە مارەیی كچەكەی یان خوشكەكەیەتی، بەم شێوەیە هەندێك جار وەكو كڕینی لـێ دێت كە گەنجەكە بە پارەیەكی زۆرەوە دێتەوە و ئەو پارەیە دەخاتە مستی باوكی كچەوە بۆ ئەوەی بەمسۆگەری هاوسەری دەست بكەوێت و پێش گەنجەكانی تر بكەوێت! ئەم قەیرانە دیاردەیەكی نوێیە لە كۆمەڵگای ئێزدی‌دا و بارودۆخیًكی تازە دروستی كردوە. و ڕۆشنیرانی ئێزدی لە هەوڵدان چارەی بكەن و ئەو مارەییە قورسە كەم بكەنەوە و لە ئاستێكی مەعقولدا ڕایبگرن.
بەڵام بانگخوازەكە بە شێوەیەك باس‌وخواسی ئەو قەیرانە بەكەڵك دەهێنێت كە گوێگری خۆی وا حاڵی دەكات كە یاسایەكی ئایینیە لەو ئایینەدا كە دەبێت كچ بە كڕین داوا بكرێت و مارە بكرێت! ئیتر كاتێك ئایینداری ئایینێك دەیەوێت ئایینێكی تر ناشیرین بكات هەمو هەڵس‌وكەوتی شوێنكەوتوانی ئایینەكەی تر بەكەڵك دەهێنێت بۆ ناشیرینكردنی ئەو ئایینە. و ئەمەش شتێكی چاوەڕوانكراوە لە هەر بانگخواز و موبەششیرێكی ئایینی.

ئایینی ئێزدی "شیرك" ـە؟! ئەی ئیسلام؟!
ـ هەروەها ناوبراو ئایینی ئێزدی بە ئایینی (شیرك) دادەنێت.
لە ڕاستیدا هەر كەسێك تۆزێكیش بە ئایینی ئێزدیی هاوچەرخ ئاشنا بێت؛ دەزانێت كە ئێزدیەكان تەنها ناوی یەك خودا دەبەن، و هەمان وشەی (خودا) بەكار دەهێنن بۆ ناوبردنی ئەو یەكە خوایە، كە دەڵێن (خودێ)، ئیتر (مەلەك تاووس) یش هەر فریشتەیەكی خولقێنراوی ئەوە.
هەرچەند لە ڕاستیدا تا ئێستا هیچ ئایینێك نەیتوانیوە یەكتاپەرستیی ڕەها ڕەچاو بكات، و هەمیشە "جیهانی خوایی" بە فرەیی و قەرەباڵغی ماوەتەوە و لە ئایینە ـ ناوزەد بە ـ یەكتاپەرستیەكانیشدا لە جیهانی خوادا لەجێی خواوەندە لاوەكیەكان (فریشتەكان) رۆڵ دەبینن، و ئیتر فرەییەكە لە جیهانی خواییدا هەر وەكو خۆی بەردەوامە، تەنها ناونیشان و (ناونان) ـەكە جیاوازە.
بۆیە هیچ ئایینێك لەم ئایینە نوێیانە ناتوانێت لافی یەكتاپەرستیی ڕەها لێ بدات و ئایینەكانی تر بە فرەپەرستی لە قەڵەم بدات، چونكە هەمان دیاردە لە خۆیشیدا بەدی دەكرێت.
بۆیە كاتێك بانگخوازێكی ئیسلامی ئایینێكی وەكو ئایینی ئێزدی بە فرەپەرستی (شرك) لە قەڵەم بدات؛ ئەمە لە ڕاستیدا تۆمەتباركردنە بە تۆمەتێك كە یەخەی ئایینەكەی خۆیشی دەگرێتەوە، و دەرگاكردنەوەیە بە ڕوی مشت‌ومڕێكی ئایینیی نەزۆكدا كە تەنها ڕەوتی پێكەوەژیانی نێوان ئایینەكان ئیفلیج دەكات و هیچی تر.

ئایا ئێمە بانگەشە بۆ ئایینی ئێزدی دەكەین؟!
ـ دوای ئەوەی بە هەمو شێوەیەك هەوڵ دەدات ئایینی ئێزدی و شوێنكەوتوانی ناشیرین بكات؛ دەڵێت: ئێوە دەمانبەوە بۆ ئەو دینە؟
وا دەزانێت ئێمەمانان بانگەشە دەكەین بۆ گەڕانەوەیەكی ئایینیانە و باوەڕدارانە بۆ ئایینێكی كۆنی كەڵەكەبوی قۆناغی مێژویی جۆراوجۆر، وەكو چۆن خۆی بانگەشەكە دەكات بۆ گەڕانەوەی دەقاودەق بۆ ئایینێك كە لە قۆناغێكی مێژوی نیمچەدورگەی عەرەبیدا و لە چوارچێوە و كۆنتێكستێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی و كولتوریدا سەری هەڵداوە.
بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە مرۆڤی ئێزدی لەوە زیاتر كە پێی كراوە ئازار نەدرێت و كەسێتی و كولتورەكەی ناشیرین نەكرێت و سەركوت نەكرێت، و بزانرێت لەسەر ئەوەی دەستیان گرتوە بە كولتوری كۆنینە و ڕەسەنی كوردیی خۆیانەوە و لەسەر ئایینە كوردیە كۆنەكە ماونەتەوە؛ بەو شێوەیە توشی ئەشكەنجە و ئازار و سەركوتكردن و گۆشەگیربون هاتون. و زیندوكردنەوەی ئەم مێژوە و هێنانەبەرباسی ئەم كولتورە كۆنینە و ڕەسەنە؛ گەڕانەوەیەكی ئایینی نیە بۆ ئایینێكی كۆن، بەڵكو گەڕانەوەیەكی هێماییە و تەكاندنی تەپ‌وتۆزی سەدان ساڵە لەسەر كولتورێكی كۆنینە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كولتورێكی بەشێكی زۆر لە كورد بوە. بەڵام ئیسلامیەكان لە ڕوانگەی خۆیانەوە هەمو هەڵس‌وكەوتێكی بەرامبەرەكانیان دەكەن، خۆیان بە بیروباوەڕ و وەكو دۆگما (عقیدة) ی ئایینی دەگەڕێنەوە بۆ كولتوری عەرەبی-ئیسلامی، و ئیتر وا دەزانن هەر كەسێكیش باسی ئایینی ئێزدی و ئایینی زەردەشتیی كرد؛ ئەمە گەڕانەوەیە بۆ ئایینێك وەكو باوەڕ و ئایینداری.

ناوبردنی شەیتان لای ئێزدیەكان
ـ ئەگەر لای ئێزدییەك بڵێیت: "ش" پێی ناخۆشە، چونكە بە باسی شەیتانی دەزانێت. ئینجا ئەگەر لەبەر دەمیدا بڵێیت: "شەیتان"؛ یان دەبێت بتكوژێت، یان خۆی بكوژێت، یان دەبێت خێرێك بكات!
ئەمەش یەكێكە لەو پرۆپاگەندا ئیسلامیە هەرزانانەی كە لە سایت و یانە ئیسلامیەكانی ئینتەرنێتدا ـ كە ڕۆشنبیرییەكی ئیسلامیی دەمارگیری میللی پەخش دەكەن ـ زۆر بەرچاو دەكەون، كە گوایە ئەگەر ئێزدییەك گوێی لە نوێژخوێنێكی موسوڵمانەوە بێت كە لە نوێژەكەیدا نەفرەت لە شەیتان دەكات (بۆ نمونە: كە دەڵێت "الشیطان الرجیم")؛ دەبێت یان ئەو نوێژخوێنە موسوڵمانە بكوژێت، یان خۆی بكوژێت، ئەگەر ئەوانەیشی نەتوانی؛ دەبێت یەك هەفتە بەڕۆژو بێت و قوربانییەكیش بكات بۆ (مەلەك تاووس). بانگخوازە ئیسلامیەكەش هەر ئەم پرۆپاگەندایەی سایت و یانە ئیسلامیەكانی ئینتەرنێتی خوێندوەتەوە و وەكو زانیارییەكی عەنتیكە دەیداتەوە بە گوێگرانی، و ئەم پرۆپاگەندایەش بە كەڵك دەهێنێت بۆ دروستكردنی هەستیاریی زیاتر بە مرۆڤی ئێزدی لای موسوڵمان.

نەخشەیەك بۆ توڕەكردنی كرێكاری ئێزدی تا ڕادەی توندوتیژی و خۆكوشتن!
ـ دەڵێت: "ئەگەر ویستت ئێزدییەك زۆر توڕە بكەیت یان خۆی بكوژێت یان تۆ بكوژێت یان پارەیەكی زۆری بە فیڕۆ بڕوات و هەرچی پارەی كرێكاریت داوەتێ داینێت؛ كە كاری بۆ كردیت؛ هەتا ئێوارە پارەكەی مەدەرێ، ئینجا كە داوای پارەكەی كرد؛ بڵـێ: ئا! شەیتان بە نەعلەت بێت وەڵایی بیرم چو. ئیتر ئەو پارەیەی كە ئەو ڕۆژە ئیشی بۆ كردوە دەبێت داینێت".
ئەمە ئیتر هەڵنانێكی زۆر ڕاشكاوانەیە بۆ سوكایەتیكردن بەو كرێكارە كوردە ئێزدیانەی كە لە وڵاتی خۆیان كە كوردستانە كار دەكەن، و بۆ ئازاردانیان، و بەڵكو بۆ هەڵگیرساندنی ئاژاوەیەكی ئایینی كە كاریگەریی زۆر خراپی دەبێت لەسەر پێكەوەژیانی ڕەنگە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردی.
سەرنجی ئەم "تەگبیر" ە نامرۆڤانەیە بدە كە بە خەیاڵی ئەم بانگخوازە ئیسلامیەدا هاتوە! موسوڵمان هەڵدەنێت درۆ بكات و بە درۆ بڵێت "بیرم چو"! و لەگەڵ ئەوەشدا هەر بۆ توڕەكردنی مرۆڤە ئێزدیەكە و بەئەنقەست نەفرەتێك لە شەیتان بكات؛ بۆ ئەوەی ئەو ئێزدیە توشی كێشەیەكی ئایینی ببێت و ناچار ببێت بەپێی ئایینەكەی یان موسوڵمانەكە بكوژێت یان خۆی بكوژێت یان هەموی ئەو پارەیەی بە ڕەنجی شان پەیدای كردوە سەرفی بكات بۆ قوربانیكردن وەكو كەففارەتی ئەو حاڵەتە!
من بەڕاستی قسەكەرێكی ئایینی شك نابەم قسەی لەوە ناقۆڵاتر و تەگبیری لەوە نامرۆڤانەتر و پێشنیاری لەوە هەرزەكارانەتر بەدەمیدا هاتبێت.
لە ڕاستیدا كۆمەڵگای ئیسلامی لەم جۆرە مامۆستا و پێشەوایانەی هەیە، بۆیە تا بێت زیاتر دەكەوێتە هەڵدێری توندوتیژی و و دوبەرەكیی ئایینی و ناعەقڵانیەت و دژایەتیی ئازادیەكانی مرۆڤ. بە داخەوە.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه: فه‌رهه‌نگی په‌هله‌ویی مه‌كه‌نزی، مادده‌ی "yazd":

Mackenzie, D. N., A Concise Pahlavi Dictionary. Oxford University Press. 1986. P. 97.
فه‌رهه‌نگی په‌هله‌ویی نیبێرگ، مادده‌ی "yazet":
Nyberg, Henrik Samuel, A Manual of Pahlavi. II: Ideograms, Glossary, Abbreviations, Index, Grammatical Survey, Corrigenda to Part I. Wiesbaden: Otto Harrassowitz, 1974. P. 226.
(٢) بڕوانه: باغ‌بیدى، حسن رضائى (استاد دانشگاه تهران)، «دربارهء چند مهرنوشته و سكه‌نوشته‌ء ساسانی و عرب‌ساسانی». آیینه (میراث)، شماره‌ء ٤٨، ١٠/٤/١٣٩٠ هـ. ش. ص‌ص. ٨٥، ٨٦.
(٣) بڕوانه: باغ‌بیدى، «دربارهء چند مهرنوشته و سكه‌نوشته‌ء ساسانی و عرب‌ساسانی». ص‌ص. ٨٦، ٨٧.
(٤) ياقوت، الحموي، معجم البلدان. بيروت: دار صادر. الطبعة الثانية، ١٩٩٥. جـ. ٢، ص. ٤٣٢.
ابن عبد الحق، مراصد الاطلاع على أسماء الامكنة والبقاع. بيروت: دار الجيل. الطبعة الأولى، ١٤١٢ هـ. جـ. ٢، ص. ٥.٩.
(٥) العمري، ابن فضل الله، مسالك الأبصار في ممالك الأمصار. تحقيق: كامل سلمان الجبوري. بيروت: دار الكتب العلمية. جـ. ٣، ص. ٢.٧.
(٦) ابن حوقل، صورة الأرض. بيروت: دار صادر (أوفسيت عن طبعة ليدن، ١٩٣٨). جـ. ١، ص. ١٦٩، جـ. ٢، ص‌ص. ٢٩٧، ٣٧.
(٧) ابن الفقيه، البلدان. تحقيق: يوسف الهادي. بيروت: عالم الكتب. الطبعة الأولى، ١٩٩٦. ص. ١٧٩.
(٨) ابن خرداذبه، المسالك والممالك. بيروت: دار صادر (أوفسيت عن طبعة ليدن، ١٨٨٩). ص. ٢٤٥.
(٩) البلاذري، فتوح البلدان. بیروت: دار ومكتبه الهلال. ١٩٨٨. ص. ٣٢٣: (فتح الموصل).
(١٠) ابن الفقيه، البلدان. ص‌ص. ١٧٦، ١٧٧.
(١١) ابن الأثير، الكامل في التاريخ. تحقيق: عمر عبد السلام تدمري. بيروت: دار الكتاب العربي. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. جـ. ٢، ص. ٣٤٩.
(١٢) ابن خلكان، وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان. تحقيق: إحسان عباس. بيروت: دار صادر. جـ. ٣، ص. ٢٥٤.
(١٣) بۆ كورته‌ی مێژوی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئێزدیان، بڕوانه:

Joseph, Isya, Devil Worship: The Sacred Books and Traditions of the Yezidiz. Boston; R. G. Badger, 1919. Chap. VII: Persecution, pp. 205-9.
(١٤) بڕوانە: ابن تيمية، مجموع الفتاوى. تحقيق: عبد الرحمن بن محمد بن قاسم. ١٩٩٥. المدينة النبوية: مجمع الملك فهد لطباعة المصحف الشريف. جـ. ٣، ص. ٣٦٣.
(١٥) بڕوانە: ابن تيمية، مجموع الفتاوى. جـ. ٣، ص. ٣٧٧.
(١٦) بڕوانە: ابن تيمية، مجموع الفتاوى. جـ. ١١، ص. ص. ١، ٣.