کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
فه‌تحی كۆنستانتینییه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داگیركردنی (كۆنستانتینۆپۆلیس) (شاره‌كه‌ی كۆنستانتین) (القسطنطينية) به درێژایی هه‌ردو خیلافه‌تی ئومه‌وی و عه‌بباسی وه‌كو خه‌ونێك كه نایه‌ته دی مایه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه داگیركردن (فه‌تح) ی كۆنستانتینییه بو به خه‌ونێكی ئیسلامی.. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سوپای ئیسلامی ـ عه‌بباسی له‌گه‌ڵ بیزانتیه‌كان ببوه خویه‌ك و نه‌ریتێكی هاوینه، به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌كاندا. سێیه‌م خه‌لیفه‌ی عه‌بباسی (مه‌هدی) زۆر به چالاكی ده‌جه‌نگی له‌گه‌ڵ بیزانتیه‌كان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هێرشی سوپاكه‌ی تا ئه‌نقه‌ره و بۆسفۆر ده‌ڕۆیشت. (ڕه‌شید) (واته هارونی ڕه‌شید) یش هێشتا فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ناوچه‌كانی خۆرئاوای قه‌ڵه‌مڕه‌وی عه‌بباسی بو كه جه‌نگی له‌گه‌ڵ بیزانتیه‌كان به‌رپا كرد و جاری وا هه‌بو ده‌گه‌یشته به‌ر ده‌روازه‌كانی كۆنستانتینییه، دواتریش كه بو به خه‌لیفه چه‌ند جارێك هه‌ڵمه‌تی بردوه‌ته سه‌ر بیزانتیه‌كان. پێش عه‌بباسیه‌كانیش، ئومه‌ویه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا كۆنستانتینییه فه‌تح بكه‌ن، بۆ نمونه (سوله‌یمانی كوڕی عه‌بدولمه‌لیك) سامانی زۆر و سه‌ربازی زۆری له‌و پێناوه‌دا به‌زایه دا، كه هه‌وڵێكی سه‌رنه‌كه‌وتوی دا بۆ داگیركردنی كۆنستانتینییه. پێش ئه‌ویش، یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بو سوفیان ئه‌و كاته‌ی هێشتا (وه‌لی عه‌هد) بو ئابڵوقه‌ی كۆنستانتینییه‌ی دا. له‌مانه‌وه تێده‌گه‌ین كه فه‌تحی كۆنستانتینییه هه‌ر له كاتێكی زوه‌وه خه‌ونێكی ئیسلامی بوه. بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه گێڕانه‌وه و فه‌رموده دروست ببێت كه مژده‌ی ئه‌وه بدات و پێشبینیی ئه‌وه بكات كه سه‌ركرده‌یه‌كی ئیسلامیی لێهاتو ئه‌و شاره (فه‌تح) ده‌كات.. جا پێشتر ئه‌و مژده و پێشبینیه ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ركرده ئیسلامیه‌ی كه كۆنستانتینییه (فه‌تح) ده‌كات؛ به‌سه‌ر سوڵتان (موحه‌ممه‌دی فاتیح) ی عوسمانی‌دا ده‌چه‌سپێنرا كه ئه‌و شاره‌ی داگیر كرد (ساڵی ١٤٥٣ ز.). به‌ڵام ئێسته دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م خیلافه‌تی عوسمانییان له كۆنستانتینییه ڕوخاند و توركیاش بوه‌ته (توركیای عه‌لمانی)؛ بۆیه زۆرێك له نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ئه‌م فه‌تحه‌ی كۆنستانتینییه ده‌كه‌ن به یه‌كێك له نیشانه‌كانی ڕۆی دوایی و ڕوداوێكی داهاتو، به‌تایبه‌تی نوسه‌ری كتێبی (هرمجدون ـ آخر بيان يا أمة الإسلام) كه پێی وایه (فه‌تحی كۆنستانتینییه) یه‌كێكه له كار و ده‌ستكه‌وته‌كانی مه‌هدی، و یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ڕۆی دوایی. كه ئێمه ڕونمان كرده‌وه ئه‌و بیرۆكه‌یه چۆن دروست بوه.