کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
فه‌تحی خوز و كیرمان
به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان، یه‌كێك له كاره گه‌وره‌كانی (مه‌هدی) كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت، بریتیه له (فه‌تحكردن) ی (خوز) و (كیرمان) "فتح خوز وكرمان". كه ئه‌مه‌ش هه‌ر له بابه‌ته‌كانی مێژوی ئیسلامیی كۆن و به‌تایبه‌تی مێژوی (فوتوحات) ـه.. به‌تایبه‌تی كه ئه‌و دو هه‌رێمه پێشتر فه‌تح كراون: (خوز) واته (خوزستان) كه هه‌رێمێكه له باشوری خۆرئاوای ئێرانی ئێسته كه ئێسته (عه‌ره‌بستان) و (ئه‌حواز) ی پێ ده‌وترێت. ئه‌م هه‌رێمه ساڵی (١٨ ك. / ٦٤٠ ز.) فه‌تح كراوه. (كیرمان) یش هه‌رێمێكه له ئێران ده‌كه‌وێته خۆرئاوای بیابانی (لوط)، ئه‌م هه‌رێمه (ڕه‌بیعی كوڕی زیاد) ده‌وروبه‌ری (٢٧ ك. / ٦٤٩ ز.) ده‌ستی كرد به فه‌تحكردنی، و دواتریش (ئیبن مه‌سعودی سوله‌یمی) (ابن مسعود السلمی) ته‌واوی كرد. بۆیه ده‌توانین بڵێین كه ئه‌م مژده و پێشبینیه به فه‌تحكردنی (خوز وكرمان) له‌لایه‌ن (مه‌هدی) ـه‌وه؛ ته‌نها پڕكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی داهاتوه به یاده‌وه‌ریی ڕوداوه‌كانی ڕابردو. به‌ڵام نوسه‌ره ئیسلامیه بلیمه‌ته‌كه‌مان له (هرمجدون ـ آخر بيان يا أمة الإسلام) دا پێی وایه باسی (فه‌تحكردنی خوز و كیرمان) ئاماژه‌یه بۆ فه‌تحكردنی (روسیا) و (چین) و (هیندستان) له‌لایه‌ن مه‌هدیه‌وه! بۆ ئه‌وه‌ی وا خوێنه‌ر تێبگه‌یه‌نێت كه مه‌هدی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا داگیر ده‌كات! به‌ڵام چۆن (خوز و كیرمان) به (روسیا و چین و هیندستان) پێناسه ده‌كات؟!؛ ئه‌وه با بۆ خۆی به‌جێ بهێڵین و كاتی پێوه نه‌كوژین!