کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
ئینجیلی به‌رنابا ده‌بێته مژده‌ی مه‌سیح به هاتنی موحه‌ممه‌د؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ده‌قێكی تر كه له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا بایه‌خێكی زۆی پێ ده‌درێت و له‌و جه‌نگه‌دا كه هه‌ڵ گیرساوه له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌تدا نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، ده‌قێكی ساخته‌یه كه به (ئینجیلی به‌رنابا) ناسراوه. له‌م ده‌قه‌دا ناوی (موحه‌ممه‌د) به‌ڕاشكاوی و به ده‌سته‌واژه‌ی (موحه‌ممه‌د پێغمبه‌ری خوا) (محمد رسول الله) هاتوه كه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئیسلامیی ڕونه، ئه‌وه‌ش كاتێك ده‌ڵێت: یه‌شوع به خوا داده‌نرێت هه‌تا (موحه‌ممه‌د پێغمبه‌ری خوا) و ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست ده‌كاته‌وه. جگه له‌وه‌ش (موحه‌ممه‌د) به فریادڕده‌س (مه‌سیح) داده‌نێت.
ئه‌م ده‌قه ساخته‌یه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان زۆر دڵی پێ خۆش ده‌كه‌ن و به تاكه ئینجیلی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌زانن، هه‌ندێكیشیان بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌یان بۆ دروست نه‌بێت ده‌ڵێن: تاكه ئینجیلێكه (هه‌ندێكیان خۆیان له‌وه‌ش ده‌پارێزن و ده‌ڵێن: ده‌قێكه) كه هه‌ندێك ڕاستیی تێدا مابێته‌وه. له كاتێكدا هه‌مو دنیا (جگه له نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان) ده‌زانێت كه ئه‌و ده‌قه ده‌قێكی ساخته‌یه و كۆنیش نیه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست (سه‌ده‌كانی ١٤ و ١٥ ز.)، و مه‌سیحییه‌ك به ناوی (مارینۆ) كه موسوڵمان بوه نوسیویه‌تی (به ئیتالی)، دواتریش وا ده‌رده‌كه‌وێت موسوڵمانێكی ئیسپانی به ناوی (مصطفى العرندي) وه‌ریگێڕاوه بۆ زمانی ئیسپانی. به‌م شێوه‌یه دره‌نگانێك به زمانی ئیتالی(!) و دوای (دانتێ)(!) و له‌ژێر كاریگه‌ریی (كۆمیدیای خوایی) ـه‌كه‌یدا نوسراوه. ئیتر ده‌قه‌كه هه‌ر به‌و دو زمانه هه‌یه، له كاتێكدا ئینجیل (به‌تایبه‌تی ئینجیلی یه‌كه‌م و ڕاسته‌قینه!) ده‌بێت به (ئاڕامی) زمانی ئه‌و كاته‌ی فه‌له‌ستین، بێت، یان هیچ نه‌بێت ده‌بێت به (یۆنانی) بێت كه بوه‌ته زمانی ستانداردی ئینجیل. بێ گومان له كۆندا (ئینجیلی به‌رنابا) هه‌بوه و ده‌بێت هه‌ر به (یۆنانی) یش بوبێت، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و ده‌قه فه‌وتاوه و نه‌ماوه‌ته‌وه، ته‌نها ناوی له لیستی ڕه‌شی كتێبه قه‌ده‌غه‌كاندا لای كلێسا ماوه‌ته‌وه، چونكه ده‌قێكی گنۆستیكی (غنوصي) بوه و نوسه‌رێكی سه‌ر به گروپێكی مه‌سیحیی ناڕه‌سمی نوسیویه‌تی و داویه‌تیه پاڵ (به‌رنابا) كه یه‌كێكه له نێردراوه مه‌سیحیه‌كان و وه‌كو خزمه‌تكارێكی پۆڵس وابوه. به‌ڵام ئه‌و ده‌قه‌ی كه ئێسته له‌به‌ر ده‌ستدایه ده‌قێكی تازه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، ئه‌و بیر و چه‌مكه ئایینیانه‌ی كه له‌خۆیان ده‌گرێت دره‌نگێك په‌یدا بون، هه‌تاكو له وه‌سفی دۆزه‌خدا كاریگه‌ریی (كۆمیدیای خوایی) ی (دانتێ) ی پێوه دیاره! زمانه‌كه‌یشی دیاری كراوه زمانی چ ناوچه‌یه‌كی ئیتالیای دوای دانتێیه! له وه‌سفكردنی جیۆگرافیا و تۆپۆگرافیای فه‌له‌ستیندا (كه گوایه له‌وێ نوسراوه!) ئه‌وه‌نده هه‌ڵه‌ی تێدایه كه به‌سن بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه هه‌ر فه‌له‌ستینی نه‌بینیوه!
ئه‌م كتێبه ساخته‌یه تێكه‌ڵكردنێكی سه‌یر و ناچونیه‌كه له چه‌مكه یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلامیه‌كان و، تێكه‌ڵه‌یه‌كی نه‌گونجاوه له ژیاننامه‌ی مه‌سیح به‌پێی ئینجیله‌كان له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلامی ده‌رباره‌ی مه‌سیح. به شێوه‌یه‌ك نه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی مه‌سیحیدا ده‌گونجێت نه له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئیسلامی. بایه‌خی بۆ نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان هه‌ر له‌وه‌دایه كه ده‌سته‌واژه‌ی "موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه" (محمد رسول الله) ی به‌ڕاشكاوی تێدایه! كه ئه‌وه‌ش هه‌ر له خۆیدا به‌ڵگه‌ی ڕونی ئه‌وه‌یه كه ده‌قه‌كه ساخته‌یه و دوای ئیسلام و به مه‌به‌ستی داكۆكی له ئیسلام نوسراوه، چونكه ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ئیسلامیی ڕوته و به‌سراوه‌ته‌وه به هزری عه‌ره‌بیه‌وه (واته ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه ڕه‌سه‌ن بوایه و پێش ئیسلام بوایه ڕسته‌كه به‌و داڕشتنه نه‌ده‌بو).
جگه له‌وه‌ش له لایه‌كه‌وه (موحه‌ممه‌د) به (مه‌سیح) داده‌نێت نه‌ك (یه‌شوع)، كه ئه‌وه به ئیسلامیش نامۆیه و له‌گه‌ڵ قورئانیشدا پێچه‌وانه‌یه. له‌به‌رامبه‌ریشه‌وه یه‌سوع ته‌نها به پێغه‌مبه‌رێك داده‌نێت كه پێش موحه‌ممه‌د هاتوه و مژده به هاتنی ئه‌و ده‌دات، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئایینی مه‌سیحیدا ناگونجێت. به كورتی: ده‌قێكی ساخته‌یه كه چه‌مكه‌كانی تێكه‌ڵ كردوه، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنێكی وه‌ستایانه‌ش نا!
تێروانینی ڕه‌خنه‌یی