کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
ده‌سته‌واژه‌ی "پێغه‌مبه‌رێك وه‌كو مو‌سا" ئاماژه و مژده‌یه به موحه‌ممه‌د؟
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
ده‌سته‌واژه‌ی "پێغه‌مبه‌رێك وه‌كو مو‌سا" ئاماژه و مژده‌یه به موحه‌ممه‌د؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
یه‌كێك له‌و ده‌قه ته‌وڕاتیانه‌ی كه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا زۆر بایه‌خیان پێ دراوه وه‌كو مزگێنی به هاتنی موحه‌ممه‌د وه‌كو پێغه‌مبه‌ر، ئه‌و ده‌قه‌ی ته‌وڕاته كه گوایه خواوه‌ند یهواه به‌رامبه‌ر مو‌سا وتویه‌تی: (له‌نێو خۆیاندا [ده‌قاوده‌ق: له‌نێو براكانیاندا] پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو تۆیان بۆ ده‌نێرم، و قسه‌ی خۆم ده‌خه‌مه سه‌ر زمانی، ئیتر هه‌مو ئامۆژگاری و فێركاریه‌كانی منیان پێ ده‌ڵێت..) (كتێبی دوباره خوێندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت "التثنية": ١٨: ١٨). لێره‌دا ده‌قه عیبریه‌كه ئاماژه بۆ (پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو مو‌سا) ده‌كات. جا ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی له‌بریی ئه‌وه‌ی چه‌مكی ده‌قه‌كه شیكار بكات دێت به‌راوردێك له‌نێوان (موحه‌ممه‌د) و (عیسا) ده‌كات تا ڕون ببێته‌وه كامه‌یان له مو‌سا ده‌چێت و به‌م پێیه‌ش كامه‌یان مه‌به‌سته له‌و مزگێنیه‌دا. به‌راورده‌كه له‌م چه‌ند خاڵه پێك دێت:
ـ عیسا به‌پێی باوه‌ڕی مه‌سیحی خوا بوه و شێوه‌ی مرۆڤی وه‌رگرتوه، به‌ڵام مو‌سا و موحه‌ممه‌د ته‌نها پێغه‌مبه‌ر بون.
ـ به‌پێی باوه‌ڕی مه‌سیحی عیسا بۆیه كوژرا بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی مرۆڤایه‌تی بسڕێته‌وه، به‌ڵام مو‌سا و موحه‌ممه‌د ئه‌و باسه‌یان له‌سه‌ر نیه.
ـ به‌پێی باوه‌ڕی مه‌سیحی عیسا چوه بۆ جیهانی ژێر زه‌وی ئینجا هاتوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام ده‌نگ‌وباسی وا ده‌رباره‌ی مو‌سا و موحه‌ممه‌د نیه.
ـ مو‌سا و موحه‌ممه‌د دایك و باوكیان هه‌بوه، به‌ڵام عیسا ته‌نها دایكی هه‌بوه.
ـ مو‌سا و موحه‌ممه‌د به شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌دایك بون، به‌ڵام عیسا به (موعجیزه) یه‌ك له‌دایك بوه.
ـ مو‌سا و موحه‌ممه‌د ژنیان هێناوه و منداڵیان هه‌بوه، به‌ڵام عیسا به ڕه‌به‌نی مایه‌وه.
ـ مو‌سا و موحه‌ممه‌د هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ریعه‌تی نوێی هێناوه، به‌ڵام عیسا وتویه‌تی من ته‌نها هاتوم بۆ ته‌واوكردنی شه‌ریعه‌تی مو‌سا.
ـ مو‌سا و موحه‌ممه‌د له هه‌مان كاتدا دو سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاتدار بون، عیسا وا نه‌بوه.
ـ مو‌سا و موحه‌ممه‌د به شێوه‌یه‌كی سروشتی مردون و ئێسته له گۆڕی خۆیاندان، به‌ڵام عیسا یان له خاچ دراوه ودواتر زیندو بوه‌ته‌وه و ئێسته له ئاسمانه (بیروباوه‌ڕی مه‌سیحی) یان نه‌مردوه و هه‌ڵ كێشراوه بۆ ئاسمان (بیروباوه‌ڕی ئیسلامی).
ئینجا كه ده‌قه‌كه ده‌ڵێت (له‌نێو براكانیاندا)، له‌سه‌ر ئه‌مه بۆچونه ئیسلامیه‌كه ده‌ڵێت ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ عه‌ره‌ب (نه‌وه‌ی ئیسماعیل) كه ده‌بنه برای عیبرانیه‌كان (نه‌وه‌ی ئیسحاق)، ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌كه كه‌سێكی یه‌هودی بوایه وه‌كو عیسا ده‌بوایه بیوتایه (له‌نێو خۆیاندا). له كاتێكدا مه‌سیحیه‌كان ده‌ڵێن مه‌به‌ست له پێغه‌مبه‌ری وه‌كو مو‌سا هه‌مان یه‌شوعه چونكه وه‌كو مو‌سا ئه‌ویش یه‌هودی بوه. واته هه‌ردو لایه‌نی مه‌سیحی و ئیسلامی ناكۆكن له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی (له‌نێو براكانیاندا).
هه‌ر له‌م بابه‌ته ده‌قێكی تر هه‌یه كه ئه‌ویش ئاماژه بۆ پێغه‌مبه‌ری وه‌كو مو‌سا ده‌كات و ده‌ڵێت: دوای مو‌سا پێغه‌مبه‌رێك له‌ناو به‌نو ئیسڕائیلدا وه‌كو ئه‌و نه‌هاتوه (دوباره خوێندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت: ٣٤: ١٠). كه ئه‌م ده‌قه به‌پێی بۆچونه ئیسلامیه‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو مو‌سا به‌نو ئیسڕائیل ناگرێته‌وه به‌ڵكو عه‌ره‌ب ده‌گرێته‌وه.
تێروانینی ڕه‌خنه‌یی
ئه‌و ده‌قه‌ی كه له ته‌وڕات (كتێبی دوباره خوێندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت "التثنية": ١٨: ١٨) دا ڕوبه‌ڕوی (مو‌سا) ده‌ڵێت كه (له‌نێو براكانیاندا) پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو ئه‌ویان بۆ ده‌نێرێت، ئه‌مه هه‌ر چه‌مكێكی تایبه‌ته به ئایینی یه‌هودیه‌وه، كه ده‌ڵێت (پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو مو‌سا)، مه‌به‌ست ته‌نها ئه‌وه‌یه كه مو‌سا یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌رێكی خاوه‌ن شه‌ریعه‌تی به‌نو ئیسڕائیله، بۆیه مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌رێك بێت كه وه‌كو مو‌سا لێهاتو و خاوه‌ن فێركاری و شه‌ریعه‌ت بێت.. دیاره كه‌سێتیی مو‌سا له‌و لایه‌نانه‌وه بوه‌ته هێمای پێغه‌مبه‌ری نمونه‌یی بۆیه وتراوه (وه‌كو مو‌سا). ئینجا كه ده‌ڵێت (له‌نێو براكانیاندا)، ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه كه له خۆیان نه‌بێت و له براكانیان بێت، به‌ڵكو مه‌به‌ست له (براكانیان) هه‌ر (خۆیان) ـه، واته هه‌ر له‌نێو خۆیاندا كه برای یه‌كترن، به ده‌سته‌واژه‌یه‌كی وردتر: كه‌سێك كه برای خۆیانه و له گه‌لی خۆیانه.. نه‌ك مه‌به‌ست ئه‌وه بێت كه له خۆیان نه‌بێت و له گه‌لێكی تری وه‌كو عه‌ره‌ب بێت، وه‌كو نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت.
ئیتر هه‌مو ئه‌و به‌راورده‌یش ده‌یكه‌ن له‌نێوان (موحه‌ممه‌د) و (عیسا) دا بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كامیان (وه‌كو مو‌سا) یه هه‌موی نیشانه‌ی نه‌بونی چێژی زمانه‌وانی و نه‌بونی توانای تێگه‌شتنی ده‌قه! كاتێك ده‌ڵێت "پێغه‌مبه‌رێك وه‌كو مو‌سا" مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌رێك بێت كه به ئه‌ندازه‌ی مو‌سا گه‌وره بێت (به‌ڕه‌هایی)، نه‌ك خوێنه‌رێكی ده‌قه‌كه بچێت كۆمه‌ڵێك سیفه‌ت بدۆزێته‌وه كه هاوبه‌ش بن له‌نێوان (مو‌سا) و (موحه‌ممه‌د) دا و له (عیسا) دا نه‌بن، چونكه له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌م به‌راورده له خۆیدا فێڵێكه، چونكه به‌راوردكار ده‌چێت به‌راورده‌كه له (مو‌سا) و (موحه‌ممه‌د) دا ته‌سك ده‌كاته‌وه و پشتیش ده‌به‌ستێت به جیاوازیه‌كانی ئه‌و دوانه له‌گه‌ڵ (عیسا).. واته به‌راورده‌كه له كۆتاییدا ده‌بێته هه‌وڵێك بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له (موحه‌ممه‌د) و له (عیسا) كامیان له (مو‌سا) ده‌چێت یان سیفه‌تی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌یه. ئیتر ئه‌و به‌راورده هیچ سودی نیه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ پێغه‌مبه‌رێك (به‌ڕه‌هایی) وه‌كو مو‌سا وایه.. ئێمه ده‌توانین ئه‌و سیفه‌ته هاوبه‌شانه‌ی نێوان (مو‌سا) و (موحه‌ممه‌د) كه له (عیسا) دا نین له پێغه‌مبه‌رێكی وه‌كو (مانی) و گه‌لێك له پێغه‌مبه‌ره یه‌هودیه‌كانیشدا ببینینه‌وه. چونكه به‌راورده‌كه ته‌سك كراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سیفه‌تانه به‌نده كه له (عیسا) دا نین، ئه‌مه‌ش به‌راوردێكی ناته‌واوه و ده‌توانین كه‌سانێكی زۆر ببینینه‌وه كه ئه‌و سیفه‌تانه‌ی (عیسا) یان تێدا نه‌بێت و به‌م شێوه‌یه‌ش له مو‌سا بچن!
به هه‌مان شێوه ئه‌و ده‌قه‌ی تریش كه ده‌ڵێت (دوای مو‌سا پێغه‌مبه‌رێك له‌ناو به‌نو ئیسڕائیلدا وه‌كو ئه‌و نه‌هاتوه) (دوباره خوێندنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت: ٣٤: ١٠)، مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی له به‌نو ئیسرائیل ده‌رده‌چێت و بۆ عه‌ره‌ب ده‌مێنێته‌وه، وه‌كو نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت! به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی تر كه له به‌نو ئیسڕائیلدا هه‌ڵ كه‌وتون هیچیان ناگه‌نه‌وه به مو‌سا و له ئاستی ئه‌ودا نین. شتێكی ئاشكرایه كه داب‌ونه‌ریتی یه‌هودی مو‌سا به دامه‌زرێنه‌ری ئایینی یه‌هودی داده‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئاساییه كه وه‌كو گه‌وره‌ترین پێغه‌مبه‌ر پێناسه‌ی بكات.