ده‌رباره‌ی ئيعجازی ژماره‌يی قورئان
سه‌ره‌تايه‌كی ڕه‌خنه‌يی
سه‌ره‌تايه‌كی ڕه‌خنه‌يی
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
قورئان له بير‌ى ئايينيى ئيسلاميدا له‌جێى كه‌سێتيى (مه‌سيح) ـه له‌بيرى ئايينيی مه‌سيحيدا. چۆن (مه‌سيح) له ئايينی مه‌سيحيدا هه‌مو تايبه‌تمه‌نديه‌كانى (خواوه‌ند) ى وه‌رگرتوه و به‌و هۆيه‌وه به‌رگێكى ميتافيزيايی و بانسروشتى كراوه به به‌رى بونه‌وه‌رێكى مادديدا كه (يه‌شوعى نازه‌رێتى) ـه له ڕۆڵى (مه‌سيح) دا؛ هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ش (قورئان) له ئايينى ئيسلام‌دا هه‌مو تايبه‌تمه‌نديه‌كانى (خواوه‌ند) ى پێ به‌خشراوه و به‌و شێوه‌يه‌ش پله و ئاستێكى خواوه‌ندى و بانسروشتى ده‌درێته ديارده‌يه‌كى سروشتى و مێژويى وه‌كو ده‌ركه‌وتن و پێكهاتنى ده‌قێكى ئايينيى وه‌كو (قورئان). ئه‌وه‌ى سه‌رنجيش ڕاده‌كێشێت ئه‌وه‌يه ئه‌م به‌راورده له ده‌قى سه‌ره‌كيى هه‌ردو ئاينه‌كه‌يشدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له ڕێگه‌ى چه‌مكى (وشه) ـه‌وه: له ئينجيلى (يۆحه‌ننا) دا كه ده‌قێكى سه‌ره‌كيه بۆ لاهوتى مه‌سيحى (مه‌سيح) به (وشه) "الكلمة" ده‌ناسێنرێت كه چه‌مكێكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بير‌ى گريكى. له ده‌قى سه‌ره‌كيى ئيسلاميشدا قورئان به (وشه) "الكلمة" و (وشه‌ى خوا) "كلمة الله" ده‌ناسێنرێت. ئه‌م لێكچونه له زاراوه و ناساندندا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هاوشێوه‌يى ميكانيزمى بيركردنه‌وه‌ى ئايينى له هه‌ردو ئاييندا ده‌رده‌خات ئه‌و راستيه ده‌رده‌خات كه هه‌ردو ئايين (خواوه‌ند) به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن له بونه‌وه‌رێك يان له ديارده‌يه‌كى سروشتيدا كه ـ وه‌كو وتمان ـ (مه‌سيح) ـه بۆ ئايينى مه‌سيحى و (قورئان) ـه بۆ ئيسلام. ئه‌مه‌ش چونكه (وشه) له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رجه‌سته‌كه‌رى ويست و بيرۆكه‌ى دڵه؛ بوه‌ته هێماى به‌رجه‌سته‌بون، بۆيه ئه‌گه‌ر (مه‌سيح) و (قورئان) "وشه" ى خوا بن؛ ئه‌وه ماناى وايه خواوه‌ند (وه‌كو ويست و كه‌سێتى) به‌رجه‌سته بوه تێياندا.
ئه‌م سه‌ره‌تايه ده‌رباره‌ى (لاهوت) ى مه‌سيحى و (عه‌قيده) ى ئيسلامى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بو له‌وه بگه‌ين: بۆچى موسوڵمان كاتێك باس له قورئان ده‌كات و ڕاڤه‌ى ده‌كات و پۆلێنى ده‌كات؛ وه‌كو خواوه‌ند مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات؟! بۆ نمونه: له مێژوى گه‌شه‌كردنى بير‌ى ئايينى و (كه‌لام) ى ئيسلاميدا ده‌بينين زۆربه‌ى موسوڵمانان (قورئان) ـيان به به‌شێك له (زاتى ئيلاهى) داناوه به‌و پێيه كه (قورئان) (قسه) ى خوايه و (قسه‌كردن) " سيفه‌ت " ى خوايه، و به‌م پێيه‌ش وه‌كو خوا هه‌ربو " أزلي" ـه و به‌شێكه له خودى خوا كه هه‌ر له بونى هه‌ربوى خواوه ئه‌ويش هه‌يه، به‌م پێيه قورئانيش هه‌ربوه و شتێكى داهاتو و دروستكراو نيه. ئه‌مه له‌لايه‌نى لاهوتى و كه‌لاميه‌وه. له‌لايه‌نى ڕاڤه و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ق؛ موسوڵمان به شێوه‌يه‌كى ئاسايى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قورئاندا ناكات، به شێوه‌يه‌ك لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌ى بۆ ده‌كات كه ـ به بيركردنه‌وه‌ى خۆى ـ له‌گه‌ڵ ئاستى خوادا بگونجێت، هه‌ميشه واتايه‌كى زۆر گه‌وره و مه‌به‌ستێكى زۆر باڵ و خواييانه له قورئان چاوه‌ڕێ ده‌كات. كه ئه‌مه كێشه‌ى زۆرى بۆ قوتابخانه ئيسلاميه‌كانى ڕاڤه‌ى ده‌ق دروست كردوه. ئينجا هه‌ر له سه‌ره‌تاى مێژوى گه‌شه‌ى بير‌ى ئيسلاميه‌وه ئه‌و بيرۆكه‌يه گه‌شه‌ى كردوه كه قورئان ده‌قێكى نائاساييه و چه‌ندان توانا و تايبه‌تمه‌نديى هه‌يه كه له تواناى مرۆڤدا نين و به هيچ به‌رهه‌مێكى مرۆڤ به‌راورد ناكرێت. ئه‌م توانا خوايى و تايبه‌تيه‌ى قورئان به زاراوه‌ى ئيسلامى به (ئيعجاز) گوزارشى لىَ ده‌كرێت كه وشه‌كه له خۆي‌دا به واتاى (توانابڕين) و (نه‌تواناكردن) و (ده‌سته‌وه‌ستانكردن) ـه و ده‌بێته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ى گوايه هيچ مرۆڤێك تواناى ئه‌وه‌ى نيه به‌رامبه‌رى قورئان بوه‌ستێته‌وه و بتوانێت به‌رامبه‌ركێى بكات و به‌رهه‌مێكى وه‌كو قورئان بخاته ڕو. ئه‌وه‌ى ـ له‌م باره‌يه‌وه ـ له سه‌ره‌تاوه گه‌شه‌ى كردوه و بنه‌ڕه‌تێكى له قورئاندا هه‌يه؛ ئه‌وه‌يه كه پێى ده‌وترێت (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) "الإعجاز البلاغي". له قورئاندا چه‌ند ده‌قێك هه‌ن كه به‌رامبه‌كێ (تحدّي) ى عه‌ره‌ب [ده‌قێكيان ده‌ڵێت مرۆڤ و جنۆكه!] ده‌كه‌ن به‌وه‌ى بتوانن وه‌كو قورئان بڵێن. ئه‌م ده‌قانه بنه‌ڕه‌تى ئه‌و تيۆريه ئيسلاميه‌ن كه پێى ده‌وترێت (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) (الإعجاز البلاغي) كه قسه و باسێكى زۆرى له‌سه‌ر ڕه‌وانبێژيى قورئان به‌دواى خۆي‌دا هێناوه و بنه‌ڕه‌تى زانسته و زمانيه‌كانى ڕه‌وانبێژيى عه‌ره‌بييشه. ئێمه له‌سه‌ر (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) ى قورئانيش تێبينيمان هه‌يه و لێكدانه‌وه‌ى سروشتيمان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕ‌وى داوه، كه له بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا به ناوی (ئيعجازی ڕه‌وانبێژيی قورئان و هه‌وڵی 'موته‌نه‌ببي' بۆ وتنی په‌خشانێكی وه‌كو قورئان) تيشكێكمان خستوه‌ته سه‌ری..
به هه‌ر حاڵ بيرۆكه‌ى (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) بنه‌ڕه‌تێكى له قورئاندا هه‌يه. به‌ڵام له سه‌رده‌مى نوێ‌دا مرۆڤـى موسوڵمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕوبه‌ڕوى هێز و ته‌وژم و ته‌حه‌ددياتى نوێى زۆر بوه‌ته‌وه و توشى نامۆيى بوه و هه‌ست به بێسودى و سواويى به‌ڵگه‌سازى و به‌رگريكاريى ئيسلاميى ته‌قليدى ده‌كات؛ له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌دات بيرۆكه‌ى (ئيعجاز) له‌سه‌ر بنه‌ماى نوێ دابڕێژێته‌وه. گرنگترينى ئه‌و ته‌وژم و تيۆريه ئيسلاميه نوێيانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه دروست بون (ئيعجازى زانستى) و (ئيعجازى ژماره‌يى) ـن.
من ماوه‌يه‌كى زۆره ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر (ئيعجازى ژماره‌يى) بدوێم و لێكۆڵينه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌كارانه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌م كردبو به مه‌رج له‌سه‌ر خۆم كه بتوانم ڕه‌گ‌وڕيشه‌ى ئه‌و چه‌مكه قورئانيه (يان ئه‌و ژماره قورئانيه) بدۆزمه‌وه كه بوه‌ته سه‌رچاوه‌ى قوتابخانه‌ی (ئيعجازى ژماره‌يى)، مه‌به‌ستم چه‌مكى ئه‌و (١٩) فريشته‌يه‌ى كه قورئان ده‌ڵێت خه‌زێنه‌دار و سه‌رۆكارى دۆزه‌خن: (عليها تسعة عشر) (المدثر: ٣٠). ئه‌م چه‌مك و بيرۆكه‌يه تا ئێستا نه‌متوانيوه ڕه‌گ‌وڕيشه و باكگراوندى بدۆزمه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار كه ده‌ستم بۆ بابه‌ته‌كه ده‌برد؛ ئه‌و لايه‌نه ساردى ده‌كردمه‌وه. ئه‌م چه‌مكه (١٩ فريشته‌ى دۆزه‌خ) و به‌تايبه‌تى ژماره (١٩)؛ به‌ته‌واوى په‌يوه‌ست بوه به قوتابخانه‌ى (ئيعجازى ژماره‌يى) ه‌وه، به‌تايبه‌تى له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانيه‌وه، دواتريش هه‌ندێك ژماره‌ى تر بايه‌خى زياتريان په‌يدا كردوه لاى گه‌لێك له نوسه‌رانى بوارى ئيعجازى ژماره‌يى، وه‌كو ژماره (٧).
سه‌رهه‌ڵدانى قوتابخانه‌ى (ئيعجازى ژماره‌يى) به شێوه‌يه‌كى ڕێكخراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توێژينه‌وه و نوسينه‌كانى نوسه‌رى به‌بنه‌ڕه‌ت ميسرى (ڕه‌شاد خه‌ليفه) (١٩٣٥ ـ ١٩٩٠) كه بۆ خۆى پسپۆڕى بوارى كيمای ئه‌ندامى بو و نيشته‌جێى ئه‌مێريكا بو. ناوبراو ژماره‌ى پيته‌كانى (بسم الله الرحمن الرحيم) ى به شێوازى نوسينى عوثمانى (كه ١٩ پيتن) كرده بنه‌ڕه‌ت و كۆلكه‌ى ژمێره‌ى پيت و وشه‌كانى قورئان و كرديه ترازويه‌ك بۆ سيسته‌مێكى ژمێره‌يى (حسابي) له قورئاندا و ڕايگه‌ياند كه سيسته‌مێكى ژمێره‌يى له قورئاندا دۆزيوه‌ته‌وه كه له تواناى مرۆڤدا نيه و موعجيزه‌يه‌كى خواييه، و لێره‌وه چه‌مكى (ئيعجازى ژماره‌يى) (الإعجاز العددي) داڕێژرا و شێوه‌ى گرت. ناوبراو ئه‌م ژماره‌يه‌ى ده‌به‌سته‌وه به‌و ده‌قه قورئانيه‌وه كه باسمان كرد و ئاماژه ده‌كات بۆ (١٩) فريشته كه گوايه ده‌ركه‌وان و ياساوڵ و كليلدارى دۆزه‌خن! واته ئه‌م ژماره‌ى (١٩) ى وه‌كو هێمايه‌ك ده‌بينى بۆ ئه‌و سيسته‌مه ژمێره‌ييه‌ى كه ئه‌و له قورئاندا دۆزيبويه‌وه به پشتبه‌ستن به كۆلكه‌ى ژماره (١٩) به‌و پێيه كه گه‌لێك ژماره و تێكڕا و سه‌رژمێريى قورئان به‌بێ ماوه به‌سه‌ر ژماره (١٩) دا دابه‌ش ده‌بن. ئه‌مه‌ش به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌و دو بابه‌ته هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى واتايى و بابه‌تييان پێكه‌وه هه‌بێت.. به‌ڵام ئه‌و به شێوه‌يه‌ك ده‌قه قورئانيه‌كه‌ى (المدثر: ٣٠ ٣١) ى ده‌به‌سته‌وه به‌و ڕژێمه ژمێرييه‌وه كه ئه‌و له قورئاندا ده‌يدۆزييه‌وه كه له شێوازى لێكدانه‌وه‌ى هێمايى و (باطني) نزيك ده‌بوه‌وه. به‌ڵام موسوڵمانان له گه‌رمه‌ى خۆشييان به‌و ته‌وژمه كه له‌گه‌ڵ سۆزى ئايينيياندا ده‌گونجا؛ هه‌ستيان به‌و سروشته (باطني) ـه‌ى ميتۆده‌كه‌ى نه‌ده‌كرد. هه‌تا ده‌ركه‌وت كه ناوبراو به‌هائيه و سه‌رچاوه‌ى يه‌كه‌مى بير و ميتۆده‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پيرۆزيى ژماره (١٩) لاى به‌هائيه‌كان كه بنه‌ڕه‌تى ڕۆژژمێرى به‌هائيه (ڕۆژ ژمێرى به‌هائى ١٩ مانگه و هه‌ر مانگێكى ١٩ ڕۆژه). دواتر بيركردنه‌وه‌ى ناوبراو به‌ته‌واوى گۆڕا (يان وه‌كو خۆى ده‌ركه‌وت) و ڕايگه‌ياند كه (حه‌ديث) سه‌رچاوه‌يه‌كى ئيسلام نيه و دواتريش ڕايگه‌ياند كه خۆی ئه‌و (نێردراوى خوا) يه كه له قورئاندا (آل عمران: ٨١) ئاماژه‌ى بۆ كراوه به‌و پێيه كه خوا په‌يمانى له ڕابردوان وه‌رگرتوه كه ده‌بێت شوێنى بكه‌ون كاتێك هات: (وإذ أخذ الله ميثاق النبيين لما آتيتكم من كتاب و حكمة ثم جاءكم رسول مصدق لما معكم لتؤمنن به و لتنصرنه)، كه ده‌قه قورئانيه‌كه بۆ خۆى مه‌به‌ستى (موحه‌ممه‌د) ه، به‌ڵام ڕه‌شاد خه‌ليفه ڕايگه‌ياند كه مه‌به‌ستى ئه‌وه! هه‌روه‌ها له قورئاندا دو ئايه‌ت هه‌ن (التوبة: ١٢٨، ١٢٩) كه باسى پێغه‌مبه‌رى ئيسلام (موحه‌ممه‌د) ده‌كه‌ن ئه‌و وتى ئه‌و دو ئايه‌ته زياد كراون بۆ قورئان و ئه‌مه‌ش واته قورئان ده‌ستكارى (ته‌حريف) كراوه و گوايه ئه‌مه‌يشى هه‌ر به‌پێى ژمێره و دابه‌شبونه‌كانى ژماره (١٩) بۆ ده‌ركه‌وتوه! بۆيه له كۆتاييدا دواى ئه‌وه‌ى فه‌تواى كوفراندن و كوشتنى له‌لايه‌ن (ئيبن باز) و (قه‌ڕه‌ضاوى) ـه‌وه ده‌رچو؛ له مزگه‌وته‌كه‌ى خۆي‌دا له ئه‌مێريكا به چه‌قۆ كوژرا!
ئه‌مه باكگراوندى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئاڕاسته و ته‌وژمه‌يه كه به (ئيعجازى ژماره‌يى) ده‌ناسرێت و تا ئێستاش ئه‌و موسوڵمانانه‌ى سورن له‌سه‌ر داب‌ونه‌ريتى ڕه‌سه‌نى ئيسلامى (مه‌به‌ستم: سه‌له‌فيه‌كان) به چاوى گومان بۆى ده‌ڕوانن به‌ڵكو به‌توندى ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستا نوسه‌رانى نوێى ئه‌و بواره توانيويانه ئه‌و ده‌ستپێكه خراپه‌ى ته‌وژمه‌كه بشۆنه‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و جارێكى تر لايه‌نگر و جه‌ماوه‌رى زۆر له‌ناو موسوڵماناندا بۆ ته‌وژم و ئاڕاسته‌كه‌يان په‌يدا بكه‌ن، و ئێستا له‌ناو به‌شێكى زۆر له ناوه‌نده ئيسلاميه‌كاندا (ئيعجازى ژماره‌يى) وه‌كو (ئيعجاز) ێكى قورئان و شێوازێكى سه‌ركه‌توى بانگه‌وازى ئيسلامى بۆى ده‌ڕوانرێت. به‌ڵكو لاى هه‌ندێك بوه‌ته به‌شێك له ئيسلام و باوه‌ڕى ئيسلامى.
ده‌مه‌وێت جارێكى تر بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ده‌قه قورئانيه‌كه‌ى (المدثر: ٣٠) كه له باسى دۆزه‌خدايه و ئاماژه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى دۆزه‌خ (١٩) فريشته‌ى به‌سه‌ره‌وه هه‌يه كه سه‌رپه‌رشتيى ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌نده تا ئێستا سه‌رچاوه‌ى راسته‌وخۆى ئه‌و بيرۆكه قورئانيه‌م نه‌دۆزيته‌وه (واته ده‌قێكى ئايينيى پێش ئيسلامم نه‌دۆزيوه‌ته‌وه كه ئاماژه بۆ ١٩ فريشته بكات يان ئاماژه بۆ ١٩ كه‌سێتيى خواوه‌ندى بكات كه په‌يوه‌ندييان به دۆزه‌خ يان جيهانى ژێره‌وه هه‌بێت).. به‌ڵام چه‌مكه‌كه به گشتى نمونه‌يه‌كى ئه‌و بيرۆكه ئايينيانه‌يه كه له مێژويه‌كى كۆنه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌ن ده‌رباره‌ى دۆزه‌خ يان جيهانى ژێره‌وه كه كولتوره كۆنه‌كاندا خه‌ياڵ كراوه كه جيهانى مردوانه و ـ گوايه ـ ده‌كه‌وێته ژێر زه‌وى. به‌پێى كولتوره كۆنه‌كان كۆمه‌ڵێك له خواوه‌نده‌كان خواوه‌ند و خاوه‌ن و سه‌رپه‌رشتيارى جيهانى ژێره‌وه‌ن كه گيانى مردوه‌كانيان به‌ند كردوه. بۆ نمونه له ئايينى شومه‌رى (و ـ به‌گشتى عيراقى) دا كۆمه‌ڵێك خواوه‌ند باس كراون كه فه‌رمانڕه‌واى جيهانى ژێره‌وه‌ن (ئه‌وه‌ى سه‌رنجڕاكێشيشه ئه‌وه‌يه ئه‌و خواوه‌ندانه گه‌لێكيان يان سه‌ره‌كيه‌كانيان له هه‌مان كاتدا خواوه‌ندى ئاگرن! ئه‌مه‌ش په‌يوه‌نديى به بيرۆكه‌ى دۆزه‌خى ئاگرينه‌وه هه‌يه و په‌يوه‌نديى به‌وه‌شه‌وه هه‌يه كه له ڕێگه‌ى گڕكان و لاڤاى گڕكانه‌وه هه‌ستيان كردوه ژێره‌وه‌ى ڕ‌وى زه‌وى ئاگرينه). به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی گه‌ڕاوم؛ هيچ داب‌ونه‌ريتێكم نه‌بينيوه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م خواوه‌ندانه‌ى جيهانى ژێر زه‌وى له كو‌لتور و ئايينه كۆنه‌كاندا باسيان هه‌يه، په‌يوه‌نديى به ژماره (١٩) ه‌وه هه‌بێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده هه‌بێت كه به پێى ئه‌و ناوانه‌ی له هه‌ندێك داب‌ونه‌ريت و ده‌قى ئايينى عێراقيى كۆن (شومه‌رى و بابيلى) دا گه‌يشتون؛ ژماره‌ی ئه‌و خواوه‌ندانه له (١٩) نزيك ده‌بنه‌وه.. به‌ڵام نه (١٩) ی ڕێكن، و نه هيچ ئاماژه‌يه‌كيش بۆ ژماره (١٩) هه‌يه.
ده‌قه قورئانيه‌كه‌ى (المدثر: ٣٠، ٣١) ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كه (ئه‌هلى كيتاب) ـ كه لێره‌دا ره‌نگه به‌تايبه‌تى جوله‌كه بگرێته‌وه ـ ئاگاييان له باسى ئه‌و (١٩) فريشته‌يه هه‌يه: (وما جعلنا عدتهم إلا فتنة للذين كفروا ليستيقن الذين أوتوا الكتاب..) (المدثر: ٣١). ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌يه‌نێته ئه‌و بڕوايه‌ى كه ڕه‌نگه ده‌قێكى يه‌هوديى لاوه‌كى هه‌بوبێت كه باسى ئه‌م (١٩) فريشته‌يه‌ى كردبێت. هه‌رچه‌نده ئێمه تا ئێستا ده‌قێكى وامان نه‌بينيوه‌ته‌وه يان ڕه‌نگه ده‌قێكى لاوه‌كى بوبێت كه وه‌كو داب و نه‌ريت مابێته‌وه و وه‌كو ده‌ق نه‌مابێته‌وه.
پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت ئاماژه بكه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كه ئه‌م ته‌وژمه نه‌يتوانيوه و ناشتوانێت له‌ناو هه‌مو موسوڵماناندا لايه‌نگر و پشتگير په‌يدا بكات.. چونكه جگه له‌وه‌ى پشت ده‌به‌ستێت به كۆمه‌ڵێك ژمێره (حسابات) ى بيركاريانه‌ى ئاڵۆز و زۆركاريانه و بێ‌توانا له ڕ‌وى بڕواپێهێنانه‌وه؛ جگه له‌وه ئه‌م ته‌وژمه هيچ بنه‌ڕه‌تێكى له بير‌ى ئايينيی ئيسلامى و كه‌له‌پورى ئيسلاميی ڕه‌سه‌ندا نيه.. هه‌ر بۆيه له ناوه‌ندا ئيسلاميه نمونه‌ييه‌كاندا (به‌تايبه‌تى: ناوه‌نده سه‌له‌فيه‌كان كه توانيويانه ده‌ست بگرن به بير‌ى ئايينيى ئيسلامى و ڕه‌سه‌نه‌وه) نه‌يتوانيوه جێگه‌ى خۆى بكاته‌وه چونكه ده‌زانن كه ئه‌و ته‌وژمه له نه‌وه‌ى ئيسلامیی يه‌كه‌مدا نه‌بوه و له (ئوممه‌ت) ى ئيسلاميدا بير‌ى لىَ نه‌كراوه‌ته‌وه هه‌تا له سه‌رده‌مى نوێ‌دا له سه‌رچاوه‌يه‌كى گوماناويه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، مه‌به‌ستيشم له سه‌رچاوه گوماناوى ئه‌و ئاڕاسته‌يه‌يه كه (ڕه‌شاد خه‌ليفه) دروستى كرد كه پێشتر چيرۆكه‌كه‌يمان گێڕايه‌وه و له كۆتاييدا ده‌سته‌كه‌ى ئاشكرا بو و ده‌ركه‌وت (به‌هائى) ـه و له‌ژێر كاريگه‌ريى پيرۆزيى ژماره (١٩) ى به‌هائيدا ئه‌و ژماره‌يه‌ى كردوه‌ته بنچينه‌ى ژمێره له قورئاندا و ده‌ركه‌وت كه ده‌يه‌وێت گۆڕانكارى له ئيسلام‌دا بكات و ئايينێكى تر‌ى وه‌كو (به‌هائى) له ئيسلام جيا بكاته‌وه.. بۆيه له ناوه‌نده ئيسلاميه ڕه‌سه‌نخوازه‌كاندا تا ئێستاش متمانه ناكه‌ن به ته‌وژمى ئيعجازى ژماره‌يى و ڕه‌خنه‌ى زۆر به‌هێزيشى لىَ ده‌گرن. له‌م باره‌يه‌وه سه‌رنج ڕاده‌كێشم بۆ توێژينه‌وه‌يه‌كى (د. أحمد شكري) به‌ناوى (مقالة الإعجاز العددي ـ دراسة نقدية) كه له زۆربه‌ى سايته ئيسلاميه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها نامه‌يه‌كى ماسته‌ر به ناوى (أسرار الحروف و حساب الجمل ـ عرض و نقد) له‌لايه‌ن (طارق بن سعيد القحطاني) له‌به‌شى (عه‌قيده) ى كۆلێژى (الدعوة و أصول الدين) له زانكۆى (أم القرى) له مه‌ككه پێشكه‌ش كراوه.
شايانى ئاماژه‌يه كه ته‌نها له‌ناو موسوڵمانان و سوننيه‌كاندا نيه كه به‌و شێوه‌يه لێكدانه‌وه‌ى ژماره‌ييانه بۆ ده‌ق و وشه پيرۆزه‌كان ده‌كرێت.. به‌ڵكو پێشتر له‌ناو جوله‌كه‌دا ئه‌و لێكدانه‌وه ژماره‌ييه هه‌بوه و له ڕاستيدا ئه‌م ته‌وژمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌له‌پوره ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى جوله‌كه له بوارى (جيماتريا) Gematria و به‌هاى ژماره‌يى پيته‌كان هه‌يانبوه، چه‌نكه جوله‌كه (مه‌به‌ستم عيبريه‌كان پاشماوه‌ى دانيشتوانى شانشينيى يه‌هودا) وه‌كو يه‌كێك له گه‌له ساميه كۆنه‌كان بۆ ژماردن پيته‌كانى (ابجد) يان به‌كار هێناوه: به‌هاى (١) يان داوه‌ته (ا)، (٢) بۆ (ب)، (٣) بۆ (جـ)، و به‌م شێوه‌يه هه‌مو پيتێكى (ابجد...) به‌هايه‌كى ژماره‌يى وه‌رده‌گرێت. بۆيه له ده‌ستنوسه يه‌هوديه‌كان و چاپه ته‌قليديه‌كانياندا (وه‌كو چاپى تاناخ و ته‌لمود) تا ئێستاش پيته‌كان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ ژماردن. ئيتر له‌نێو جوله‌كه‌دا به‌هاى ژماره‌يى پيته‌كان بوه‌ته بنچينه‌ى ئاڕاسته‌يه‌كى هێمايى و (باطني) له لێكدانه‌وه‌ى ده‌ق و وشه پيرۆزه‌كاندا كه بۆ نمونه له ئه‌ده‌بياتى (قه‌ببالاهـ) ى يه‌هوديدا به‌ڕونى شوێنه‌وارى ده‌بينينه‌وه (وا ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ قورئانيشدا ئه‌مه‌يان كردوه: سه‌رچاوه ئيسلاميه‌كان ده‌گێڕنه‌وه كه يه‌هوديه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگايه لێكدانه‌وه‌يه‌كی له‌و شێوه‌يه‌يان كردوه بۆ پيته‌كانی "ال‌م" كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك سوره‌تی قورئاندا هاتون و وتويانه ئه‌وه به‌پێی به‌ها ژماره‌ييه‌كه‌ی ئاماژه ده‌كات بۆ ته‌مه‌نی "ئوممه‌ت" ی ئيسلام). به‌م شێوه‌يه له‌نێو جوله‌كه‌دا ئاڕاسته‌يه‌كى لێكدانه‌وه‌يه‌ى هێمايى و ژماره‌يى ده‌قه‌كان و ده‌رهێنانى نهێنى له به‌هاى ژماره‌يى پيت و وشه‌كان دروست بوه كه له‌گه‌ڵ ته‌وژمى ئيعجازى ژماره‌ييدا يه‌ك ده‌گرنه‌وه و هاوشێوه‌ييان هه‌يه. شايه‌نی ئاماژه‌يه كه ئيعجازچيه‌كانيش زۆر جار بۆ سازكردنی ئيعجازه ژماره‌ييه‌كانيان پشت ده‌به‌ستن به به‌های ژماره‌يی پيته‌كان به‌پێی حسابی (ابجد).
هه‌روه‌ها له‌نێو موسوڵماناندا لاى (شيعه) يش يان هه‌ندێكيان ئيعجازى ژماره‌يى بايه‌خى پىَ ده‌درێت و زۆر جاريش بۆ مه‌به‌ستى خۆيان به‌كارى ده‌هێنن. بۆ نمونه: له هه‌ندێك ده‌قى قورئانيى وه‌كو (إنما يريد الله ليذهب عنكم الرجس ـ أهل البيت! ـ ويطهركم تطهيرا) و (انما وليكم الله و رسوله و الذين آمنوا الذين يقيمون الصلاة و يؤتون الزكاة وهم راكعون) كه په‌يوه‌ندييان هه‌يه به باسى (ئه‌هلى به‌يت) و (عه‌لى) ـه‌وه هه‌يه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌پێى به‌هاى ژماره‌يى پيته‌كان و وشه‌كان به‌ڵگه ده‌ربهێنن بۆ (ئيمامه‌ت) ى ئيمامه‌كانيان و (دوازده ئيمام). ئه‌و شێواز و ميتۆده‌يش كه ئه‌و نوسه‌ره شيعيانه به‌كارى ده‌هێنن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؛ هه‌مان شێواز و ميتۆدى نوسه‌ره‌كانى تر‌ى بوارى ئيعجازى ژماره‌ييه و هه‌مان شێوازه، هه‌مويان ئه‌و مه‌به‌سته ده‌رده‌هێنن له ده‌قه‌كه كه خۆيان مه‌به‌ستيانه. ئه‌وه‌ش نيشانه‌ى ئه‌وه‌يه كه ئه‌و مه‌به‌سته شاردراوانه بونيان نيه به‌ڵكو دروست ده‌كرێن. به‌گشتى ته‌وژمى ئيعجازى ژماره‌يى له‌گه‌ڵ ته‌وژمه (باطني) ـه‌كانياندا يه‌ك ده‌گرێته‌وه له ده‌رهێنانى نهێنى و مه‌به‌ستى شاراوه‌دا له وشه‌كان زياد له‌و مه‌به‌سته وزمانيه‌ى كه هه‌مو خه‌ڵك تێى ده‌گه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت سه‌رنج ڕابكێشم بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و نوسه‌ر و توێژه‌رانه‌ى له بوارى ئيعجازى ژماره‌ييدا ده‌نوسن هيچيان ڕه‌ڤه‌مه‌ند (مفسر) و زاناى بوارى (زانسته‌كانى قورئان) (علوم القرآ‌ن) نين به‌ڵكو ـ ده‌گمه‌ن نه‌بێت ـ هه‌مويان له بابه‌تى (ئه‌ندازيار) و (ماتماتيكناس) و بوارى ترن. بۆيه به‌ڕونى هه‌ست ده‌كرێت كه ئه‌وانه شاره‌زايى و پسپۆڕييان له بوارى قورئان و لێكۆڵينه‌وه قورئانيه‌كاندا نيه به‌ڵكو كه‌سانێكن له ماتماتيكدا شاره‌زاييه‌كيان هه‌يه و باوه‌ڕێكى ئايينييشيان هه‌يه و ئه‌م باوه‌ڕه پاڵيان پێوه ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى ماتماتيكى ساز بكه‌ن له‌سه‌ر توانا و تايبه‌تمه‌نديى له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و خواييانه‌ى قورئان.. به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چ ديارده‌يه‌كدا ده‌كه‌ن و به‌بێ ئه‌وه‌ى له مێژوى قورئان شاره‌زا بن و به ده‌ستنوس و گێڕانه‌وه‌كانى قورئان و ڕێنوس و خوێندنه‌وه‌كه‌ى ئاشنا بن. به‌م شێوه‌يه‌ش ئه‌و هه‌مو توێژينه‌وه و زمانه‌وانى و ڕه‌وانبێژيانه‌ى له ڕابردودا له‌لايه‌ن ڕاڤه‌مه‌نده‌كانه‌وه به‌رهه‌م هێنراون له‌سه‌ر قورئان؛ ئێستا هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ى لاوازى وه‌كو (ئيعجازى زانستى) و (ئيعجازى ژماره‌يى) جێى ئه‌وانه‌يان گرتوه‌ته‌وه كه زياتر هۆشياريى مرۆڤى موسولمَان توشى ساخته‌يى ده‌كه‌ن و له كه‌له‌پورى ئيسلامييش دايده‌بڕن.
تا ئێره ته‌نها پێشه‌كييه‌ك و هۆشيارييه‌كى مێژويى بو له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه. ئينجا ميتۆد و گريمانه و بنه‌ماكانى (ئيعجازى ژماره‌يى) ده‌خه‌ينه ژێر بارى توێژينه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌يى تايبه‌تمه‌ند، و ساخته‌كاريه‌كانى ئه‌م ته‌وژمه ڕون ده‌كه‌ينه‌وه.
لێره‌وه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ساخته‌ييه‌كانى ته‌وژمى ئيعجازى ژماره‌يى ده‌رده‌خه‌ين:
ئيعجازچيه‌كان تا ئيستا هه‌رچييان كردوه و هه‌ر ڕێكه‌وتێكى ماتماتيكييان ده‌رهێناوه له قورئان؛ هه‌موى له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و موصحه‌فه بوه كه ئێسته باوه له خۆرهه‌ڵاتى جيهانى ئيسلامى و له ئورۆپا و زاڵ بوه به‌سه‌ر جيهانى ئيسلاميدا. له ڕاستيدا ئه‌و نوسه‌رانه ئه‌وه‌نده ئاگاييان له مێژوى قورئان نيه تا بزانن كه ئه‌و موصحه‌فه‌ى ئيسته باوه ته‌نها چاپێكى قورئانه كه پشت ده‌به‌ستێت به ته‌نها گێڕانه‌وه‌يه‌كى قورئان بۆ ته‌نها خوێندنه‌وه‌يه‌كى قورئان. ئيتر نازانن كه (٢٠) گێڕانه‌وه‌ى تريش هه‌ن كه هه‌مويان له ئيسلام‌دا به (موته‌واتير) داده‌نرێن و به قورئان حسێبن چونكه (١٠) خوێندنه‌وه‌ى ڕه‌سمى و موته‌واتير هه‌يه بۆ قورئان.
لێره‌دا تيشكێك ده‌خه‌ينه سه‌ر خوێندنه‌وه (قراءة) و گێڕانه‌وه (رواية) و موصحه‌فه‌كانی قورئان:
هيچ ده‌قێكی ئايينی وه‌كو قورئان ناكۆكی له گه‌يشتن و گه‌ياندنی ده‌قه‌كه‌يدا ڕوی نه‌داوه. له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی (وتن) و (نوسين) ناكۆكی له گه‌يشتنی وشه و پيته‌كانی قورئاندا ڕويان داوه: له‌سه‌ر ئاستی وتن و گێڕانه‌وه؛ چه‌ند گێڕانه‌وه‌يه‌كی ده‌ماوده‌می جياواز گه‌يشتون، به شێوه‌يه‌ك (ئه‌بو عوبه‌يد) له كتێبی (القراءات) ی خۆي‌دا، كه به داخه‌وه فه‌وتاوه و نه‌گه‌يشتوه پێمان، نزيكه‌ی (٢٥) خوێندنه‌وه‌ی جياوازی تۆمار كردوه، هه‌روه‌ها (ئه‌بولقاسيمی هوذه‌لی) له كتێبی (الكامل في القراءات الخمسين) ياخود (الكامل في القراءات العشر والأربعين الزائدة عليها) ی خۆي‌دا (٥٠) خوێندنه‌وه‌ی جياوازی تۆمار كردوه. له‌م هه‌مو خوێندنه‌وه جياوازه‌ی قورئان؛ ته‌نها (١٤) خوێندنه‌وه له هه‌مويان بڵاوتر بون و ناودارترن، كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م خوێنه‌رانه‌ن: (نافيع) و (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) له مه‌دينه‌ييه‌كان، (ئيبن كه‌ثير) و (ئيبن موحه‌يصين) و (يه‌زيدی) له مه‌ككه‌ييه‌كان، (ئيبن عامير) له شاميه‌كان، (ئه‌بو عه‌مر) و (يه‌عقوب) و (حه‌سه‌نی به‌صڕه‌يی) له به‌صڕه‌ييه‌كان، (عاصيم)، (حه‌مزه)، (كيسائی) و (خه‌له‌ف) و (ئه‌عمه‌ش) له كوفه‌ييه‌كان. له‌مانه ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی (١٠) خوێنه‌ريان به (موته‌واتير) داده‌نرێن و به (قورئان) حسێبن، ئه‌مانه‌ش: (نافيع)، (ئه‌بو جه‌عفه‌ر)، (ئيبن كه‌ثير) ، (ئيبن عامير)، (ئه‌بو عه‌مر)، (يه‌عقوب)، (عاصيم)، (حه‌مزه)، (كيسائی) و (خه‌له‌ف). له‌ناو ئه‌م (١٠) خوێندنه‌وه‌يه‌شدا حه‌وت دانه‌يان له‌وانی تر بڵاوتر و ناودارترن، هه‌تا زۆر خه‌ڵك وا ده‌زانێت هه‌ر ئه‌مانه (موته‌واتير) ن، ئه‌مانه‌ش: (نافيع)، (ئيبن كه‌ثير) ، (ئيبن عامير)، (ئه‌بو عه‌مر)، (عاصيم)، (حه‌مزه)، (كيسائی).
جياوازی و ناكۆكيه‌كانی ئه‌م خوێندنه‌وانه؛ هه‌ر ئه‌وانه نين كه له‌نێوان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده خوێنه‌ره‌ی قورئاندان، به‌ڵكو هه‌ر يه‌كه له‌م ده خوێنه‌ره‌ی قورئانيش دو گێڕه‌ره‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تيی هه‌ن كه هه‌ر يه‌كه‌يان خوێندنه‌وه‌يه‌كی نيمچه‌جياواز له مامۆستاكه‌ی واته خوێنه‌ره‌كه ده‌گێڕێته‌وه. به‌مه‌ش ده‌بنه (٢٠) گێڕه‌ره‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
(وه‌ڕش) و (قالون) ی (نافيع).
(به‌ززی) و (قونبول) ی (ئيبن كه‌ثير).
(دوری) و (سوسی) ی (ئه‌بو عه‌مر).
(هيشام) و (ئيبن ذه‌كوان) ی (ئيبن عامير).
(شوعبه) و (حه‌فص) ی (عاصيم).
(خه‌له‌ف) و (خه‌للاد) ی (حه‌مزه).
(ئه‌بولحاريث) و (دوری) ی (كيسائی).
(ئيبن ويردان) و (ئيبن جه‌مماز) ی (ئه‌بو جه‌عفه‌ر).
(ڕوه‌يس) و (ڕوح) ی (يه‌عقوب).
(ئيسحاقی وه‌ڕڕاق) و (ئيدريسی حه‌دداد) ی (خه‌له‌ف).
به هه‌مان شێوه چوار خوێندنه‌وه‌كه‌ی تريش؛ هه‌ر يه‌كه‌يان دو گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌يه:
(به‌ززی) و (ئيبن شه‌نه‌بوذ) ی (ئيبن موحه‌يصين).
(ئيبن ئه‌لحه‌كه‌م) و (ئيبن فه‌ڕه‌ح) ی (يه‌زيدی).
(ئيبن ئه‌بی نه‌صڕی به‌لخی) و (دوری) ی (حه‌سه‌نی به‌صڕه‌يی).
(حه‌سه‌نی موططه‌وويعی) (المطوعي) و (ئه‌بولفه‌ڕه‌جی شه‌نه‌بوذی) ی (ئه‌عمه‌ش).
ئه‌مه هه‌موی كرديه (٢٨) گێڕانه‌وه بۆ قورئان. له‌ناو ئه‌مانه‌دا (٢٠) گێڕانه‌وه‌كه‌ی (١٠) خوێندنه‌وه موته‌واتيره‌كه؛ به قورئان داده‌نرێن، چونكه به‌گشتی به موته‌واتير حسێبن، ئيتر پيرۆزيی قورئانيان هه‌يه، و ده‌كرێت نوێژيان پێ بخوێنرێت و به قورئان دابنرێن. ئه‌مه‌ش يانی ده‌كرێت (٢٠) موصحه‌فی جياواز له‌سه‌ر بنچينه‌ی ئه‌و (٢٠) خوێندنه‌وه‌يه چاپ بكرێن.
ئێسته له‌م (٢٠) خوێندنه‌وه‌يه‌ی قورئان ته‌نها هه‌ندێكيان به‌كار ده‌هێنرێن و موصحه‌فيان پێ چاپ ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ن:
ـ موصحه‌فی (حه‌فص): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (حه‌فص) له خوێندنه‌وه‌ی (عاصيم) ی كوفه‌ييه‌وه. ئه‌مه ئێسته بڵاوترين گێڕانه‌وه و موصحه‌فی قورئانه، كه له خۆرئاوای جيهانی ئيسلامی، واته وڵاته موسوڵماننشينه‌كانی ئاسيا، له‌گه‌ڵ ئورۆپا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شوێنی باكوری ئه‌فريقايش وه‌كو ميصر، به‌كار دێت و ڕه‌سميه. ده‌وترێت كه عوثمانيه‌كان ئه‌م گێڕانه‌وه‌يه‌ی (حه‌فص) يان به‌و شێوه‌يه بڵاو كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا پێشتر بڵاو نه‌بوه و به‌كارهێنانی ده‌گمه‌ن بوه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عوثمانيه‌كان حه‌نه‌فی بون، ئه‌بو حه‌نيفه‌ش خوێندنه‌وه‌ی قورئانی له (عاصيم) وه‌رگرتوه.
ـ موصحه‌فی (وه‌ڕش): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (وه‌ڕش) له خوێندنه‌وه‌ی (نافيع) ی مه‌دينه‌ييه‌وه. سه‌ره‌تا له ميصر بڵاو بوه، ئينجا بڵاو بوه‌ته‌وه به ئه‌فريقادا، ئێسته له زۆربه‌ی وڵاته موسوڵماننشينه‌كانی ئه‌فريقادا باوه و كاری پێ ده‌كرێت، به‌تايبه‌تی له جه‌زائير و مه‌غريب و مۆريتانيا، هه‌روه‌ها له وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فريقا، وه‌كو: سه‌نيگال، نه‌يجه‌ر، مالی، نه‌يجيريا، و تا ڕاده‌يه‌كيش له هه‌ندێك ناوچه‌ی ميصر و ليبيا و چاد و باشور و خۆرئاوای تونس بڵاوه. و دوای موصحه‌فی (حه‌فص) بڵاوترين موصحه‌فی قورئانه. چه‌ند چاپێكی هه‌يه، به‌تايبه‌تی له تونس و جه‌زائير، و هه‌روه‌ها له سه‌عودييه‌ش چاپ كراوه.
ـ موصحه‌فی (قالون): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (قالون) له خوێندنه‌وه‌ی (نافيع) ی مه‌دينه‌ييه‌وه. ئه‌مه‌شيان له هه‌ندێك وڵاتی موسوڵماننشينی ئه‌فريقادا باوه و به‌كار دێت، به تايبه‌تی له ليبيا، كه له‌وێ گێڕانه‌وه‌ی قالون خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌سميه و موصحه‌فی قالون به ناوی (مصحف الجماهيرية) چاپ كراوه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی تونس (كه له‌وێش موصحه‌فێكی قالون چاپ كراوه) و هه‌ندێك شوێنی تری ئه‌فريقا به‌كار دێت، هه‌روه‌ها له سوريا و سه‌عودييه‌ش چاپ كراوه. بايه‌خی گێڕانه‌وه‌كه‌ی (قالون) له‌وه‌دايه كه زياتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خودی (نافيع) ده‌گونجێت، به‌ڵام (وه‌ڕش) پێش (نافيع) مامۆستای تری هه‌بون.
ـ موصحه‌فی (دوری): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (دوری) له خوێندنه‌وه‌ی (ئه‌بو عه‌مر) ی به‌صڕه‌ييه‌وه. ئه‌مه زياتر له صۆماڵ و چاد و نه‌يجيريا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فريقا به‌گشتی، باوه. له سودان چاپ كراوه، هه‌روه‌ها له سه‌عودييه‌ش چاپ كراوه.
ئيتر ئه‌و موصحه‌فه‌ی ئێسته باوه و ئيعجازچيه‌كانی ئيعجازی ژماره‌يی پشتى پێ ده‌به‌ستن؛ ـ وه‌كو وتمان ـ ته‌نها چاپێك و گێڕانه‌يه‌كى قورئانه و هيچى زياتر نيه له خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه و موصحه‌فه‌كانى تر. به‌ڵكو وا ده‌رده‌كه‌وێت بڵاوبونه‌وه‌ى موصحه‌فى حه‌فص زياتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى عوثمانيه‌كان له كاتى خۆيان‌دا په‌سه‌نديان كردوه و بڵاويان كردوه‌ته‌وه به‌و وڵاتانه‌دا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتياندا بون. جارى وايش هه‌يه گێڕانه‌وه‌ى حه‌فص به‌ته‌نها خۆى جياواز ده‌بێت له هه‌مو (١٩) گێڕانه‌وه‌كه‌ى تر يان له زۆربه‌يان.. ئيتر چۆن ده‌كرێت هه‌ر ئه‌م گێڕانه‌وه‌يه پشتى پێ ببه‌سترێت و هه‌ر ئه‌وه به قورئان دابنرێت و ئه‌وانى تر پشت گوێ بخرێن؟
ئينجا چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى سه‌رقاڵى باس و خواسى ئيعجازى ژماره‌يين تۆزێكيش خۆيان سه‌رقاڵ بكه‌ن به موصحه‌فه‌كانى تره‌وه؟ ئينجا ئه‌گه‌ر له‌وانيشدا ڕێكه‌وتى ماتماتيكييان به‌دى كرد؛ ماناى وايه ئه‌مه هه‌ر ڕێكه‌وته و له خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه ناپيرۆز و ناموته‌واتيره‌كانى قورئانيشدا هه‌ر ڕێك ده‌كه‌وێت و مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ر. ئه‌گه‌ريش هه‌ر ته‌نها پشت ببه‌ستن به موصحه‌فى حه‌فص؛ ئه‌وه ده‌بێت بزانن كه ته‌نها موصحه‌فى حه‌فص قورئان نيه و قورئان ته‌نها موصحه‌فى حه‌فص نيه.
و هه‌مو ئه‌و ژمێره و حسابانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای موصحه‌فی حه‌فص ده‌كرێن و هه‌مو ئيعجازانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ژماره و حسابانه بنيات ده‌نرێن؛ له موصحه‌فه‌كانی تردا هه‌ڵ‌ده‌وه‌شێنه‌وه، چونكه پيته‌كان و وشه‌كان و ژماره‌كانيان و ژماره‌ی ئايه‌ته‌كان جياواز ده‌بن و هه‌ر موصحه‌فێك له (١٩) موصحه‌فه‌كه‌ی تر ژمێر و حسابی خۆی هه‌يه. له خاڵی دواتردا زياتر له‌مه ده‌دوێين.
ئينجا ئه‌و گێڕانه‌وه و موصحه‌فانه‌ی باسمان كردن، هه‌رچه‌نده هه‌مويان به‌گشتى هه‌ر يه‌ك ده‌قن؛ به‌ڵام جياوازييشييان زۆره، به شێوه‌يه‌ك ئه‌م جياوازيه له ژماردنى پيته‌كاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه كه ژمێره و سه‌رژمێريه‌كانى ئيعجازى ژماره‌يى به‌سه‌ر يه‌كدا تێك ده‌دات. بۆ نمونه: ئه‌م گێڕانه‌وه و موصحه‌فانه له پيته‌كانى فرمانى ڕانه‌بردو (مضارع) و گه‌لێك لايه‌نى تردا جياوازييان زۆره. لێره‌وه له ژماره‌ى پيته‌كانى (نـ) و (يـ) و (تـ) جياوازى و ناكۆكييه‌كى زۆريان تێ ده‌كه‌وێت.
نوسه‌رانى بوارى ئيعجازى ژماره‌يى پشتيان به‌وه به‌ستوه كه شێوازى نوسينه‌وه‌ى قورئان (كه پێى ده‌وترێت "رسم المصحف") خواييه و پيرۆزه، بۆيه بنه‌مايه‌كى بنه‌ڕه‌تيى ته‌وژمه‌كه‌يان ئه‌وه‌يه شێوازى نوسينه‌وه‌ى قورئان حيكمه‌ت و نهێنيى خوايى تێدايه و گوايه ئه‌وان به لێكدانه‌وه و ژمێره ماتماتيكيه‌كانيان ئه‌و حيكمه‌ت و نهێنيانه ده‌دۆزنه‌وه. به‌م شێوه‌يه ده‌كه‌ونه لێكدانه‌وه‌ى ئه‌و ديارده سه‌يرانه‌ى له ڕێنوسى عه‌ره‌بيى قورئاندا هه‌ن. بێ گومان له ڕێنوسى عه‌ره‌بيى قورئاندا هه‌ندێك ديارده‌ى سه‌ير هه‌ن كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ داب‌ونه‌ريتى نوسينى ئه‌و قۆناغه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ قۆناغى گه‌شه‌كردنى ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بيه، جگه له‌وه‌ى له نوسينه‌وه‌ى قورئاندا هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى ڕێنوس و شێوازی تايبه‌تی له نوسيندا ڕويان داوه. ئه‌و كه‌سه‌ى قسه له‌سه‌ر نوسينه‌وه‌ى قورئان ده‌كات؛ ده‌بێت ئاگادارى مێژوى ڕێنوسى عه‌ره‌بى و نوسينه‌وه‌ى قورئان بێت، نه‌ك وا بزانێت ئه‌و ڕێنوسه له ئاسمانه‌وه هاتوه و به خه‌ياڵى خۆى پاساوى بۆ بهێنێته‌وه.
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت مشت‌ومڕێك بكه‌م له‌سه‌ر باوه‌ڕى خواييبون و پيرۆزيى ڕێنوسى موصحه‌ف. ئه‌وان پێيان وايه كاتێك قورئان نوسراوه‌ته‌وه؛ ئه‌و نوسينه‌وه‌يه به ڕێنماييه‌كى خوايى بوه. به‌ڵام ئێمه ده‌پرسين: چۆن ئه‌و ڕێنماييه خواييه گه‌يشتوه به نوسه‌ره‌كانى به‌ر ده‌ستى پێغه‌مبه‌ر؟ خۆ هه‌مو لايه‌ك ده‌زانين كه پێغه‌مبه‌ر نه‌خوێنده‌وار بوه و نوسه‌ر هه‌بون له‌به‌ر ده‌ستيدا كارى نوسينيان بۆ كردوه، ئيتر به چ ڕێگه‌يه‌ك ئه‌و نوسه‌رانه ڕێنمايى وه‌ربگرن بۆ نوسينه‌وه‌ى ده‌قه‌كه؟ نه پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆى هيچی نوسيوه‌ته‌وه، نه هيچی پێ وتون بۆ شێوازى نوسينه‌وه. هه‌روه‌ها هيچ ده‌قێكى ئيسلامييش نيه ڕێنوسى قورئان به خوايى پێناسه بكات. له‌به‌ر ئه‌وه پێم وايه به خواييزانينى ڕێنوسى قورئان شتێكه به‌پێى باوه‌ڕى ئيسلامييش ڕێى تێ ناچێت. ئيتر چۆن ده‌كرێت ڕێنوسى موصحه‌ف بكرێته بنچينه‌ى ئيعجازى ژماره‌يى و نهێنيى خوايى لێ بدۆزرێته‌وه؟!
ئينجا ئه‌گه‌ر به‌پێى لۆجيكى ئيعجازى ژماره‌يى بێت و ئه‌و جياوازى و ناكۆكيانه‌ى كه ڕێنوسى موصحه‌ف هه‌نى له‌گه‌ڵ ڕێنوسى عه‌ره‌بي؛ له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه خوا ويستبێتى هه‌ندێك نهێنى و حيكمه‌ت و ئه‌ندازه‌ى ژمێره‌يى له ده‌قه‌كه‌دا بشارێته‌وه تا دوايى ده‌ربكه‌وێت؛ ئه‌وا هه‌ر به‌پێى ئه‌و بيركردنه‌وه‌يه ده‌بێت خوا پێويستى به‌وه هه‌بوبێت نوسه‌ره‌وه‌كانى قورئان به‌و شێوازه تايبه‌تيه بنوسن و ئه‌و ناكۆكى و جياوازيانه دروست بكه‌ن كه له ڕێنوسى موصحه‌فدا هه‌ن به به‌راورد به ڕێنوسى عه‌ره‌بيى ئاسايى بۆ ئه‌وه‌ى خوا بتوانێت ئه‌و ئه‌ندازه ژمێره‌ييه‌ى ده‌يه‌وێت له ده‌قه‌كه‌دا دايبنێت بۆى بچێته سه‌ر! ئايا ده‌بێت موسوڵمان وا بير بكاته‌وه كه خوا پێويستيى به‌وه هه‌يه؟! به موسوڵمان ده‌ڵێم: خوا نه‌يده‌توانى به ڕێنوسى ئاساييش ئه‌و جۆره نهێنى و حيكمه‌تانه له ده‌قه‌كاندا دابنێت؟!
له‌به‌ر ئه‌وانه شتێكى ڕونه كه نوسينه‌وه‌ى قورئان به‌پێى ئه‌و هه‌نده شاره‌زاييه بوه كه صه‌حابيه‌كان هه‌يانبوه له ڕێنوسى عه‌ره‌بى و به‌پێى ڕێنوسى عه‌ره‌بيى ئه‌و كات و قۆناغ و شوێنه بوه. ئه‌گه‌ريش وابێت؛ كه‌واته ڕێنوسى قورئان له خۆي‌دا نابێته بنه‌ماى ژماردن و ژمێره‌ى پيت و وشه‌كانى قورئان. به‌ڵكو ده‌بێت پێوه‌رێكى تر هه‌بێت وه‌كو (ده‌نگ) و وتن. به‌ڵام وه‌كو وتمان وه‌كو (وتن) يش جياوازى و ناكۆكييه‌كى زۆر هه‌يه له گێڕانه‌وه ده‌نگيه‌كانى قورئاندا كه هه‌مويشيان هه‌ر خوێندنه‌وه‌ى جياوازى ده‌ستنوسه كۆنه‌كانى قورئانن كه زۆربه‌ى بزوێن و خاڵ (نوخته) كانيان بۆ نه‌كراوه. به‌م شێوه‌يه هه‌رچى بنيات نراوه له ڕێكه‌وتى ماتماتيكى كه ئه‌وان به حيكمه‌ت و نهێنيى خوايى لێكى ده‌ده‌نه‌وه؛ هه‌موى له‌سه‌ر بنچينه‌ى ڕێنوسى موصحه‌ف بوه، ڕونيشمان كرده‌وه كه موصحه‌ف له لايه‌نى ڕێنوسه‌وه ديارده‌يه‌كى ئاسايى و مێژوييه و كارێكى سروشتى و خۆڕسكى بوه و ناكرێت نهێنيى خوايى لێ بدۆزرێته‌وه. موصحه‌فه‌كانيش جياوازييان زۆره له گه‌لێك له پيته‌كاندا به‌تايبه‌تى ئه‌و پيتانه‌ى كه به خاڵ (نوخته) جيا ده‌بنه‌وه و له هه‌ندێك وشه‌يشدا جياوازييان هه‌يه. دواتريش له جيهانى ئيسلاميدا موصحه‌فه‌كان له نوسينى گه‌لێك پيت و وشه‌دا ناكۆكى و جياوازىيان هه‌بوه. بۆيه موصحه‌فێكى كۆتايى و يه‌كگرتو نيه كه پشتى پێ ببه‌سرێت و بوترێت ئه‌وه قورئانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ر ڕێنوسى قورئان له بنه‌ڕه‌تدا ديارده‌يه‌كى سروشتيه. به‌ڵام ئيعجازچيه‌كان ئاگاييان له‌م مێژوه نيه.
وه‌كو پێشتر وتمان، قوتابخانه‌ی ئيعجازی ژماره‌يی قورئان له‌سه‌ر ئه‌وه وه‌ستاوه كه ڕێنوسی قورئان خوايی و پيرۆزه و شێوازه تايبه‌تيه‌كانی و ژماره‌ی پيت و وشه‌كانی حيكمه‌ت و نهێنی خواييان تێدايه، ئه‌مه‌ش مانای وايه بێ‌ئاگان له مێژوی رێنوسی عه‌ره‌بی و ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه‌ی كه يه‌كه‌م جار قورئانی پێ نوسراوه‌ته‌وه، ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بيه تايبه‌تيه‌ی كه له موصحه‌فدا هه‌يه تا ڕاده‌يه‌ك جياوازه له ڕێنوسی عه‌ره‌بی، دواتر لێره‌وه نوسه‌رانی ئيعجازی ژماره‌يی ئه‌و تايبه‌تمه‌ندی و شێوازه تايبه‌تيه‌ی ئه‌و ڕێنوسه و ڕه‌نگدانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ژماره‌ی پيت و وشه‌كانی قورئان، به نهێنی خوايی لێك ده‌ده‌نه‌وه و پێيان وايه به ڕێنمويی خوايی ئه‌و ڕێنوسه به‌و شێوه‌يه ئاڕاسته كراوه. ئه‌مه له كاتێكدا ئێمه له مێژوی ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بيه ئاگادارين و ده‌زانين كه ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه‌ی له نوسينه‌وه‌ی قورئاندا به‌كار هاتوه له ڕێنوسی (نه‌به‌طی) وه‌رگيراوه و له پرۆسێسێكی مێژويدا، كه ئێسته بڕگه‌و جومگه‌كانی به ته‌واوی ئاشكرا بوه، گه‌شه‌ی كردوه و گه‌لێك له پاشماوه و نمونه‌كانی ئه‌و مێژوی گه‌شه‌كردنه ئێسته له‌به‌ر ده‌ستدان، ڕێنوسی (نه‌به‌طی) يش لقێكه له ڕێنوسی ئارامی، ئه‌م ڕێنوسه كه نمونه‌يه‌كی ڕێنوسه ساميه‌كانه، به هه‌ندێك تايبه‌تمه‌ندی جيا ده‌بێته‌وه، كه ڕه‌نگدانه‌وه‌يان له ڕێنوسی قورئان و ژماره‌ی پيت و وشه‌كانی قورئاندا هه‌يه، له‌وانه ڕێنوسه ساميه‌كان به گشتی كورتكردنه‌وه (اختزال) يا تێدايه، چونكه به گشتی پيته نه‌بزوێنه‌كان (الصوامت) consonant ده‌نوسرێن له‌و ڕێنوسه‌دا، ئيتر زۆربه‌ی بزوێنه‌كان (الصوائت) Vowels پشتگوێ ده‌خرێن، ئه‌م بزوێنانه سه‌ر‌وبۆر (بزوێنه كورته‌كان) و زۆرێك له بزوێنه درێژه‌كان (ئه‌ليف، واو، ياء) ده‌گرنه‌وه. به‌م شێوه‌يه هه‌مو بزوێنێكی بچوك (سه‌ر، بۆر، ژێر) گه‌لێك له ئه‌ليف و واو و يائه‌كان نوسينيان له ڕێنوسه ساميه‌كاندا پشتگوێ ده‌خرێت به‌و پێيه كه پيته نه‌بزوێنه‌كان بنه‌ڕه‌تن (به‌تايبه‌تی كه مادده زمانيه‌كان له‌م زمانه ساميانه‌دا له بنه‌ڕه‌تدا له سێ پيتی نه‌بزوێن پێك دێن) و پيته بزوێنه‌كان شتی جوڵاو و گۆڕاون، و ئينجا پشت ده‌به‌سرێت به‌وه‌ی خوێنه‌ر بۆ خۆی تێده‌گات و ده‌توانێت بيخوێنێته‌وه و به سه‌ليقه‌ی زمانه‌وانيی خۆی ده‌توانێت ئه‌و سه‌ر‌وبۆر و بزوێنانه دابنێت كه نه‌نوسراون، به‌تايبه‌تی كه ئه‌و كولتوره ساميانه له بنه‌ڕه‌تدا كولتوری ده‌ماوده‌من و نوسين ته‌نها بۆ چه‌سپاندنی داب‌ونه‌ريتی ده‌ماوده‌مه و ته‌نها بۆ بيرخستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه وتراوه‌يه كه له سنگدا هه‌ڵ‌ده‌گيرێت و له بنه‌ڕه‌تدا پشت ده‌به‌سرێت به له‌به‌ركردن، و نوسين ته‌نها بۆ چه‌سپاندن و بيرخستنه‌وه‌يه. ڕێنوسی عه‌ره‌بی ـ قورئانييش نمونه‌يه‌كی ئه‌م ڕێنوسه ساميانه‌يه، بۆيه (بسم الله الرحمن الرحيم) له ڕێنوسی قورئاندا (١٩) پيته، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر هه‌مو ده‌نگه بزوێن و نه‌بزوێنه‌كانی ئه‌م ڕسته‌يه بژمێرين؛ له (٣٠) يش تێپه‌ڕ ده‌كات، له هه‌مو ڕێنوسه ساميه‌كاندا وشه‌ی (الله) ياخود (إله) به لابردنی ئه‌ليفی نێوان لام و هائه‌كه ده‌نوسرێت، وشه‌ی (رحمن) يش له عيبری و سوريانی و رێنوسی عه‌ره‌بی ـ باشوری (موسنه‌د) ی پێش ئيسلام‌دا هه‌ر به‌م شێوه‌يه به لابردنی ئه‌ليفی نيێوان ميم و نونه‌كه ده‌نوسرێت، ده‌سته‌واژه‌ی (بسم) يش له بنه‌ڕه‌تدا به عه‌ره‌بی بريتيه له (باسم) واته (ب+اسم) به‌ڵام به (بسم) ده‌نوسرێت: يان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا ده‌خوێنرێته‌وه و زۆريش به‌كار دێت بۆيه به‌و شێوه‌يه ده‌نوسرێت، يان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه له سوريانيدا بريتيه له (بشم) (شم=اسم) و ڕه‌نگه ئه‌مه بوبێته داب‌ونه‌ريتێك له نوسيندا و له ڕێگه‌ی ڕێنوسی (نه‌به‌طی) ـه‌وه گواسترابێته‌وه بۆ ڕێنوسی عه‌ره‌بی. به‌م شێوه‌يه ده‌بينين شێوازی نوسينی عه‌ره‌بيی قورئان ڕه‌گ‌وڕيشه‌ی مێژويی خۆی هه‌يه، بۆيه ژماره‌ی پيت و وشه‌كانی قورئان ڕاسته‌وخۆ به‌ستراونه‌ته‌وه به‌و مێژوه‌وه كه ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه هه‌يه‌تی، له ڕێنوسی قورئاندا بزوێنه كورته‌كان زۆر ده‌گمه‌ن نه‌بێت نه‌نوسراون، له بزوێنه درێژه‌كانيش (ئه‌ليف و واو و ياء) ژماره‌يه‌كی زۆريان نه‌نوسراون، به شێوه‌يه‌ك زانينی ئه‌و (ئه‌ليف و واو و ياء) ی له ڕێنوسی قورئاندا هه‌ن و نه‌نوسراون يان نوسراون يه‌كێكه له زانسته ترادسيۆنی (تقليدي) ه كانی قورئان، به پێی هه‌ندێك به‌ڵگه‌ش وا ده‌رده‌كه‌وێت له قۆناغێكدا (وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رده‌می حه‌ججاج بوبێت) نوسينی قورئان له لايه‌نی نوسينی ئه‌م ئه‌ليف و واو يائانه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتبێت، به گشتيش هه‌ميشه له موصحه‌فه ده‌ستنوسه‌كاندا ناكۆكی هه‌يه له نوسين و ژماره‌ی ئه‌م پيتانه‌دا، له موصحه‌فه‌كانی سه‌ده كۆچيه‌كانی (٥) به دواوه ئه‌م ئه‌ليف و واو يائه نه‌نوسراوانه دانراونه‌ته‌وه و به پێی ڕێنوسی عه‌ره‌بی نوێ نوسراون، ئه‌مه‌ش تا سه‌ده‌يه‌ك له‌مه‌و پێش به‌رده‌وام بو كاتێك سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردو ڕێنوسه موصحه‌فيه‌كه زيندو كرايه‌وه.
ئه‌مه هه‌موی جگه له‌وه‌ی ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه‌ی كه قورئانی پێ نوسراوه‌ته‌وه پێشتر بۆ نوسينی عه‌ره‌بی به‌كار هاتوه، به هۆی ئه‌مه‌يشه‌وه گه‌لێك له‌و داب‌ونه‌ريتانه‌ی له نوسينی وشه‌كاندا لای ئاراميه‌كان و (نه‌به‌طيه‌كان) هه‌بون گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بيه‌ش و له قورئانيشدا ده‌ركه‌وتون، بۆ نمونه: سه‌رنج ده‌درێت وشه‌ی وه‌كو (صلاة) و (زكاة) له قورئاندا به (صلوه) و (زكوه) نوسراون، ئێسته ده‌ركه‌وتوه له به‌ر ئه‌وه‌يه كه ئه‌و دو وشه‌يه به شێوه ئارامی و (نه‌به‌طی) ـه‌كه‌يان ده‌نگی (و) يان تێدايه و به‌و شێوه‌يه ده‌نوسرێن، ئه‌م شێوه نوسينه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نوسينی قورئانيش، هه‌روه‌ها كاتێك وشه‌ی (مئه) له قورئاندا به (مائه) نوسراوه، ئه‌مه هه‌رچه‌ند لێكدانه‌وه‌ی تری بۆ كراوه، به‌ڵام ئێسته ده‌ركه‌وتوه كه‌وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له (نه‌به‌تيدا) بريتيه له (مائت) و وا ده‌نوسرێت و وا ده‌خوێنرێته‌وه، دواتر ئه‌م نوسينه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نوسينی عه‌ره‌بيش.
له لايه‌كی تريشه‌وه ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه‌ی كه قورئانی پێ نوسراوه‌ته‌وه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بزوێنی كورت و زۆربه‌ی خاڵ (نوخته) كان و هه‌روه‌ها (هه‌مزه) ی بۆ ناكرێت (سه‌رباری گه‌لێك له بزوێنه درێژه‌كان)؛ جا كاتێك صه‌حابيه‌كان به‌م ڕێنوسه قورئانيان نوسيوه‌ته‌وه هه‌ستيان كردوه هه‌ندێك جار ڕێنوسه‌كه ناتوانێت ئه‌و وتراوه بگه‌يه‌نێت كه مه‌به‌ستيانه بينوسنه‌وه، بۆيه هه‌ندێك جار وشه‌كه‌يان به شێوه‌يه‌ك نوسيوه كه جياوازه له ڕێنوسی ياسايی، بۆ نمونه:
ـ نوسيويانه (إنما يخشي الله من عبادة العلماؤا)، له كاتێكدا ده‌بوايه بنوسرايه (العلما‌ء).. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستيان كردوه ئه‌و (العلما‌ء) ی ئه‌وان ده‌ينوسن به‌ڕونى واتاكه ناگه‌يه‌نێت، بۆيه واوێكيان نوسيوه بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ريى وشه‌ى (العلما‌ء) به‌ڕونى ده‌ربكه‌وێت.
ـ هه‌روه‌ها بۆ نوسينى ده‌سته‌واژه‌يه‌كى وه‌كو (لشيء) نوسيويانه (لشاى) واته (لِشَاْيْءٍ)، واته ئه‌لفێكيان له‌نێوان شين و يائه‌كه‌دا زيادكردوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستيان كردوه ئه‌گه‌ر بنوسن (لشى) هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نابێت له‌سه‌ر هه‌مزه‌كه‌ى (شي‌ء)، كه ئه‌و كاته هه‌مزه نه‌بوه، واته هێماى هه‌مزه نه‌بوه، به‌زۆرييش سوكه‌ڵه كراوه، يان ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستيان كردوه (لشى) له‌گه‌ڵ (لشتى) تێكه‌ڵ ده‌بێت.
ـ هه‌روه‌ها بۆ نوسينى (لأذبحنه) |له‌ئه‌ذبه‌حه‌ننه‌هو| (لـ + أذبحـ + ـنـ + ـه)، نوسيويانه (لااذبحنه) واته ئه‌ليفێكى زياده‌يان نوسيوه، (لااذبحنه) يش بريتيه له (لأاذبحنه) واته ئه‌ليفى يه‌كه‌ميان هه‌مزه‌يه و ئه‌ليفى دوه‌ميان له‌بريى بزوێنى كورت (فتحة) ى هه‌مزه‌كه دانراوه، واته هێماى بزوێنێكى درێژيان بۆ بزوێنێكى كورت داناوه.. بۆيه به‌م شێوه‌يه‌ش نوسراوه چونكه هه‌ستيان كردوه (لاذبحنه) واته (لأذْبَحنه) ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ (لأذَبِّحنه) تێكه‌ڵ ببێت. به‌م شێوه‌يه گه‌لێك وشه‌يان به شێوه‌يه‌ك نوسيوه كه جياوازه له ڕێنوسى ياسايى بۆ مه‌به‌ستێكى تايبه‌تيى خۆيان.
هه‌روه‌ها زۆرجار وشه‌يان له‌سه‌ر بنه‌ماى وتن و گۆكردن نوسيوه نه‌ك بنه‌ڕه‌تى وشه‌كه. به‌م شێوه‌يه نوسيويانه (ليكه) له‌بريى (الأيكة)، چونكه هه‌مزه‌كه‌ى سوكه‌ڵه كراوه و سواوه، له‌بريى هه‌مزه‌كه سه‌ر (فه‌تحه) ه‌كه چوه‌ته سه‌ر لامه‌كه و بوه‌ته (له‌يكه)، بۆيه نوسيويانه (ليكه).
زۆرجاريش له گه‌ياندن (وصل) و نه‌گه‌ياندن (فصل) دا شێوازى جياوازيان به‌كار هێناوه: جارى وا هه‌يه (إنما) به (إن ما) نوسراوه و (إن ما) يش به (إنما) نوسراوه. جارى وا هه‌يه (ما لِـ..) به (مالِ..) نوسراوه: (ما لهذا الرسول) نوسراوه (مالِ هذا الرسول)! به‌م شێوه‌يه يه‌ك ڕێسايان له گه‌ياندن و نه‌گه‌ياندندا په‌يڕه‌وی نه‌كردوه. ئه‌مه‌ش كارێكى كردوه ژماره‌ى وشه‌كان له قورئاندا گوزارش له ژماره‌يه‌كى ڕاسته‌قينه نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێى ڕێساى گشتى وشه‌كان به يه‌ك بگه‌يه‌نرێن ژماره‌ى وشه‌كانى قورئان ده‌گۆڕێت.
به‌م شێوه‌يه ده‌بينين ڕێنوسى قورئان پڕۆسێسێكى سروشتى بوه و ئه‌ڵقه‌يه‌ك بوه له زنجيره‌ى گه‌شه‌كردنى نوسينى عه‌ره‌بى كه لقێكه له نوسينى ئاڕامى ـ نه‌به‌طى، و ئه‌و ديارده نامۆيانه‌ى له‌و ڕێنوسه‌دا هه‌ن په‌يوه‌ندييان به ڕه‌گ‌وڕيشه‌ى ئه‌و نوسينه‌وه هه‌يه. نه‌ك ئه‌وه‌ى نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى بێئاگايانه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه وا ده‌زانن خوا ويستويه‌تى ئه‌و وشانه به‌و شێوه تايبه‌تى و سه‌يره بنوسرێن!! هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ئايينييشيان نيه بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى ڕێنوسى قورئان خوايى بێت. پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م لايه‌نه دواين.
ئێمه بۆيان ده‌سه‌لمێنين كه ئه‌و شێوازى ڕێنوسه‌ى له قورئاندا په‌يڕه‌ويى كراوه، له‌هه‌مو ئه‌و ده‌قه عه‌ره‌بيانه‌يشدا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوسراون په‌يڕه‌وى كراوه. ئه‌و چه‌ند نوسين و نه‌خشه عه‌ره‌بيه كه‌مانه‌ى پێش ئيسلام كه دۆزراونه‌ته‌وه به هه‌مان ڕێنوسن، هه‌روه‌ها هه‌مو نوسراوه عه‌ره‌بيه‌كانى سه‌ره‌تاى مێژوى ئيسلامى كه له‌سه‌ر به‌رد نه‌خش كراون يان له‌سه‌ر به‌رد و چه‌رم نوسراون؛ به هه‌مان ڕێنوسن.. ده‌ى ئايا ئه‌وانيش ڕێنوسه‌كه‌يان خواييه و ئيعجازى ژماره‌يى تێدايه؟!!
نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى ده‌ڵێن كه ئه‌وان بۆ ژماردنى پيته‌كانى قورئان پشت ده‌به‌ستن به ڕێنوسى موصحه‌ف. ڕاسته ئه‌وان به‌گشتى پشت به‌و ڕێنوسه ده‌به‌ستن، به‌ڵام كاره‌كانيان كه‌م‌وكوڕى و ساخته‌يى زۆرى تێدايه به شێوه‌يه‌ك كه ژماردنه‌كه ده‌بێته ساخته‌كارييه‌ك.
بۆ نمونه:
ـ ئه‌وان هه‌مو هه‌مزه‌يه‌ك حسێب ده‌كه‌ن به پيتێك، واته هه‌مزه‌ى وه‌كو (شي‌ء) و (خبء) حسێب ده‌كه‌ن، له كاتێكدا له ڕێنوسى موصحه‌فدا هيچ هه‌مزه‌يه‌ك نه‌نوسراوه، هه‌مزه وه‌كو هێما هه‌ر نه‌بوه (دواتر ـ وه‌كو ده‌ڵێن ـ خه‌ليلی فه‌ڕاهيدی هێمای هه‌مزه‌ی داهێناوه)، وه‌كو وتنيش له شێوه‌زارى حيجازيدا ـ كه قورئان به‌پێى ئه‌وه داڕێژراوه و هه‌ر به پێى ئه‌وه‌ش نوسراوه ـ هه‌مزه له سه‌ره‌تاوه نه‌بێت ئيتر به زۆرى سوكه‌ڵه كراوه. بۆ نمونه (شي‌ء) به (شيّ) وتراوه و هه‌ر واش نوسراوه ("شَيْئًا" به شێوه‌ی "شيا" نوسراوه)، (الخَبْءَ) به (الخَبَ) وتراوه و هه‌ر واش نوسراوه (الخب). بۆيه پێويستييان به هه‌مزه نه‌بوه. دواتر له شێوه‌زاره‌كانى تردا ـ كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بيی فه‌صيحه جێگيره‌ن كه گه‌لێك له تايبه‌تمه‌نديه‌كانی له شێوه‌زاری نه‌جديه‌وه وه‌رگرتوه ـ هه‌مزه‌كان خوێنراونه‌ته‌وه و ئينجا هێمايان بۆ دانراوه واته (ء).
ئه‌مه ده‌رباره‌ى هه‌مزه‌ی ته‌نها (الهمزة المفردة) كه ئه‌وان حسێبى ده‌كه‌ن له كاتێكدا له ڕێنوسى موصحه‌فدا نيه.
ـ ده‌رباره‌ى هه‌مزه‌ى سه‌ر ئه‌ليف و واو و ياء؛ ئه‌وان هه‌ر به هه‌مزه حسێبى ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌يه، له ڕاستيدا ئه‌وانه هه‌ر ئه‌ليف و واو و يائن، هه‌ر وا وتراون و هه‌ر وايش نوسراون، جا دواتر له شێوه‌زار و خوێندنه‌وه‌يه‌كى تردا به هه‌مزه خوێنراونه‌ته‌وه و ئينجا هه‌مزه‌يان له‌سه‌ر نوسراوه؛ ئه‌مه شتێكى تره و نايانكات به هه‌مزه. بۆ نمونه (يؤمنون) له بنه‌ڕه‌تدا (يومنون) يه و هه‌ر وا خوێندراوه‌ته‌وه و هه‌ر واش نوسراوه. به‌ڵام نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى ئه‌و پيتانه به هه‌مزه حسێب ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ڕێنوسى موصحه‌فه و نه‌زانييه‌كی ئابڕوبه‌ريشه له تايبه‌تمه‌نديه‌كانی نوسينه‌وه‌ی قورئان و زانستی (رسم المصحف).
ـ جگه له‌وه‌ش له حسابكردنى ئه‌و پيتانه‌شدا كه ئه‌وان به هه‌مزه حسابيان ده‌كه‌ن ديسان كێشه هه‌يه، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كێشه هه‌يه له‌سه‌ر شێوازى نوسينى ئه‌و هه‌مزه‌يه‌ى دواتر زياد كراوه بۆ ڕێنوسى قورئان.. بۆ نمونه:
ـ وشه‌يه‌كى وه‌كو "رؤوف" |ڕه‌ئووف| به (روف) نوسراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به (ڕه‌ووف) خوێنراوه‌ته‌وه چونكه هه‌مزه‌كه‌يان سوكه‌ڵه كردوه، ئينجا ئه‌و نوسه‌ره‌وانه‌ى قورئان پيتى وه‌كو (و) [و هه‌روه‌ها (ا) و (ي)] يان له نوسيندا دوباره نه‌كردوه‌ته‌وه، بۆيه له‌بريى (رووف) نوسراوه (روف). ئينجا دوايى كه (و) ى يه‌كه‌م هه‌مز كراوه واته به هه‌مزه خوێندراوه‌ته‌وه؛ ناكۆكى دروست بوه له‌سه‌ر شوێنى دانانى هێماى هێمای هه‌مزه‌كه: هه‌يانه كردويه‌تى به (رءوف) واته هه‌مزه‌يه‌كى ته‌نهاى بۆ زياد كردوه، كه موصحه‌فى ئێسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌يه و سه‌ركه‌وتوش نيه، هه‌يشيانه كردويه‌تى به (رؤوف) واته هه‌مزه‌كه‌ى له‌سه‌ر واوه‌كه داناوه و واوێكى بچوكى دواى ئه‌وه زياد كردوه، كه ئه‌مه‌يان سه‌ركه‌وتوه و گونجاوتره. به‌ڵام نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى ئه‌م شتانه نازانن، ئه‌وان ده‌بينن له موصحه‌فى ئێسته نوسراوه (رءوف) و ئه‌مه‌ش به (ڕاء) ێك و (هه‌مزه) يه‌ك و (واو) ێك و (فاء) ێك حسێب ده‌كه‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ى كه هه‌مزه‌كه زياده‌يه (له بنه‌ڕه‌تى ڕێنوسى موصحه‌فدا نيه) و واوه‌كه‌يش له‌بريى دو واوه: واوى يه‌كه‌م سوكه‌ڵه‌كراوى هه‌مزه‌يه و واوى دوه‌م واوى بنه‌ڕه‌تى شێوگى وشه‌كه‌يه كه له‌سه‌ر كێشى (فعول) ــه. بۆيه ژماردنه‌كه‌يان هه‌ڵه‌يه، چونكه هه‌مزه له ڕێنوسى موصحه‌فدا نيه و له بابی (رسم) نيه تا وه‌كو پيت حساب بكرێت به‌ڵكو له بابی (ضبط) ـه و وه‌كو سه‌ر‌وبۆر وايه، و جگه له‌وه‌ش ـ به ڕاى من ـ دانانى هه‌مزه‌ی ته‌نها له‌و شوێنه‌دا (واته "رءوف") هه‌ڵه‌يه، ڕاسته‌كه‌ى به لاى منه‌وه ئه‌وه‌يه بنوسرێت (رؤوف). ژماردنى ڕاستيش ئه‌وه‌يه وشه‌كه له ڕێنوسى موصحه‌فدا بريتيه له (ڕاء) ێك و (واو) ێك و (فاء) ێك: (روف). بۆيه ئه‌گه‌ر سه‌يری موصحه‌فه كوفه‌ييه بێنوخته و بێسه‌روبۆره‌كان بكرێت؛ ده‌بينرێت نوسراوه (روف).
يان بۆ نمونه : له موصحه‌فدا كاتى خۆى نوسراوه (امنا)، ئه‌مه واته (آمنا) |ئامه‌ننا| به ڕێنوسى نوىَ، له موصحه‌فى ئێسته‌دا ده‌نوسرێت (ءامنا)، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر حسابى پيت بۆ هه‌مزه‌كه بكه‌ين؛ هه‌ڵه‌يه، نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌ييش شوێن ئه‌م هه‌ڵه‌يه ده‌كه‌ون كاتێك هه‌مزه‌يه‌ك حسێب ده‌كه‌ن. له ڕاستيدا مه‌به‌ست له (امنا) ى موصحه‌ف (أامنا) يه، واته دو ئه‌ليف كه به يه‌ك ئه‌ليف گوزارشتيان لىَ كردوه چونكه ئه‌وان ئه‌ليف و واو و يائيان دوباره نه‌كردوه‌ته‌وه. ئێسته‌ش له موصحه‌فی ئێسته‌دا وه‌كو (ضه‌بط) ـ نه‌ك وه‌كو (ڕه‌سم) ـ هه‌مزه‌يه‌كی ته‌نها له‌پێش ئه‌ليفه‌كه‌ی (امنا) داده‌نرێت و ده‌يكه‌نه (ءامنا)، بۆ ئه‌وه‌ی به (آ) |ئا| بخوێنرێته‌وه و له خوێندنه‌وه‌دا وشه‌كه ببێته (آمنا) |ئامه‌ننا|، كه له‌مه باشتر و ڕاستتر ـ به ڕای من ـ ئه‌وه‌يه هه‌مزه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ليفه‌كه بكرێت و ئه‌ليفێكی بچوكيش دوای ئه‌وه بكرێت، به‌م شێوه‌يه (أَٰمَنَّا).
دواى ئه‌مانه، ئه‌و پيتانه‌ى ده‌خوێنرێنه‌وه و نه‌نوسراون، وه‌كو گه‌لێك له ئه‌ليف و واو و يائه‌كان و هه‌ندێكى كه‌م له نه‌بزوێنه‌كان (وه‌كو نونى "ننجي" كه نوسراوه "نجى")؛ ئه‌مانه ڕاسته له ڕێنوسى موصحه‌فدا نين به‌ڵام به‌شێكن له ده‌قه‌كه، نه‌نوسينيان ناكاته ئه‌وه‌ى كه قورئان نين و حسابيان بۆ نه‌كرێت.. به‌ڵام نوسه‌رانى قوتابخانه‌ى ئيعجازى ژماره‌يى ئه‌م پيتانه حسێب ناكه‌ن! كه‌واته ژماره‌يه‌كى زۆرى پيته‌كانى قورئانيان پشتگوىَ خستوه له ژمێره‌كانياندا، له كاتێكدا قورئان له بنه‌ڕه‌تدا (وتن) ــه و نوسينه‌كه‌ى ته‌نها بۆ (چه‌سپاندن) ى ده‌قه‌كه و (بيرخستنه‌وه) ى له‌به‌ركراوه‌كه‌يه. ئه‌مه‌ش ساخته‌ييه‌كى تر‌ى ژمێره و حساباتى نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌ييه.
به‌م شێوه‌يه ده‌بينين ژماردنى پيته‌كان به‌پێى ڕێنوسى موصحه‌ف لای ئيعجازچيه‌كانی ئيعجازی ژماره‌يي؛ ساخته‌يى و كێشه‌ى زۆرى تێدايه.
له ڕاستيدا ڕێنوسى موصحه‌ف هه‌ر له بنه‌ڕه‌تيشدا زۆر زه‌حمه‌ته بكرێته بنه‌ماى ژماردنى پيته‌كان، چونكه ناكۆكيى زۆر ڕ‌وى داوه له نوسينى گه‌لێك پيتدا، خوێندنه‌وه‌كانيش به شێوه‌يه‌كى ناكۆك پيته‌كان ده‌خوێننه‌وه و نوخته و هه‌مزه‌يان بۆ ده‌كه‌ن. زۆر پيتيش هه‌ن به‌بێ نوخته و (ضبط) جيا نابنه‌وه و ناژمێردرێن : (يـ ـ ـيـ) و (بـ ـ ـبـ) و (نـ ـ ـنـ) و (ثـ ـ ـثـ) له بنه‌ڕه‌تدا هاوشێوه‌ن، هه‌روه‌ها (ب) و (ت) و (ث) هاوشێوه‌ن، هه‌روه‌ها (ج ـ جـ ـ ـجـ) و (ح ـ حـ ـ ـحـ) و (خ ـ خـ ـ ـخـ) هاوشێوه‌ن، هه‌روه‌ها (رـ ـر) و (ز ـ ـز)، هه‌روه‌ها (فـ ـ ـفـ) و (قـ ـ ـقـ)، هه‌روه‌ها (د ـ ـد) و (ذ ـ ـذ)، هه‌روه‌ها (س ـ سـ ـ ـس) و (ش ـ شـ ـ ـش)، هه‌روه‌ها (ص ـ صـ ـ ـص) و (ض ـ ضـ ـ ـض)، هه‌روه‌ها (ط ـ ط ـ ـط) و (ظ ـ ظ ـ ـظ)، هه‌روه‌ها (ع ـ عـ ـ ـع) و (غ ـ غـ ـ ـغ)، هه‌روه‌ها (ـه ـ ـة)، هه‌روه‌ها (ا ـ ـا) و (أ ـ ـأ)، هه‌روه‌ها (و ـ و) و (ؤ ـ ـؤ)، هه‌روه‌ها (ی ـ ـی) و (ئ ـ ـئ)، هه‌روه‌ها (ي) و (ى)... ئه‌م پيتانه به خوێندنه‌وه و به نوخته و (ضبط) ديارى ده‌بن و جيا ده‌بنه‌وه. بۆيه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕێنوسى موصحه‌ف بنه‌ڕه‌تێكى چه‌سپاو نيه بۆ ژماردنى پيته‌كان. ئينجا كێشه‌كه ئه‌وه‌يه بۆ قورئان خوێندنه‌وه‌يه‌كى دياريكراويش نيه، به‌ڵكو ناكۆكييه‌كى زۆر ڕ‌وى داوه، بۆيه (وتن) ى قورئانيش شتێكى دياريكراو نيه، بۆيه ده‌توانين بڵێين ژماردنى دڵنيايى پيته‌كانى قورئان ئه‌سته‌مه. چونكه به‌پێی هه‌ر خوێندنه‌وه‌يه‌ك، و به‌ڵكو به‌پێی هه‌ر گێڕانه‌وه‌يه‌كيش، ژماردنێكی پيته‌كان دێته كايه، واته هه‌ر خوێندنه‌وه‌يه‌ك و هه‌ر گێڕانه‌وه‌يه‌ك پيته‌كانی ژماره‌يه‌كيان هه‌يه كه جياوازه له ژماره‌ی پيته‌كانی خوێندنه‌وه‌كانی تر و گێڕانه‌وه‌كانی تر، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌كانيش له چه‌ند ڕێگه (طريق) ێكه‌وه گه‌يشتون كه ناكۆكييان هه‌يه.
ئه‌م سه‌ره‌تايه ده‌رباره‌ى (لاهوت) ى مه‌سيحى و (عه‌قيده) ى ئيسلامى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌بو له‌وه بگه‌ين: بۆچى موسوڵمان كاتێك باس له قورئان ده‌كات و ڕاڤه‌ى ده‌كات و پۆلێنى ده‌كات؛ وه‌كو خواوه‌ند مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات؟! بۆ نمونه: له مێژوى گه‌شه‌كردنى بير‌ى ئايينى و (كه‌لام) ى ئيسلاميدا ده‌بينين زۆربه‌ى موسوڵمانان (قورئان) ـيان به به‌شێك له (زاتى ئيلاهى) داناوه به‌و پێيه كه (قورئان) (قسه) ى خوايه و (قسه‌كردن) " سيفه‌ت " ى خوايه، و به‌م پێيه‌ش وه‌كو خوا هه‌ربو " أزلي" ـه و به‌شێكه له خودى خوا كه هه‌ر له بونى هه‌ربوى خواوه ئه‌ويش هه‌يه، به‌م پێيه قورئانيش هه‌ربوه و شتێكى داهاتو و دروستكراو نيه. ئه‌مه له‌لايه‌نى لاهوتى و كه‌لاميه‌وه. له‌لايه‌نى ڕاڤه و مامه‌ڵه‌كردنه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ق؛ موسوڵمان به شێوه‌يه‌كى ئاسايى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قورئاندا ناكات، به شێوه‌يه‌ك لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌ى بۆ ده‌كات كه ـ به بيركردنه‌وه‌ى خۆى ـ له‌گه‌ڵ ئاستى خوادا بگونجێت، هه‌ميشه واتايه‌كى زۆر گه‌وره و مه‌به‌ستێكى زۆر باڵ و خواييانه له قورئان چاوه‌ڕێ ده‌كات. كه ئه‌مه كێشه‌ى زۆرى بۆ قوتابخانه ئيسلاميه‌كانى ڕاڤه‌ى ده‌ق دروست كردوه. ئينجا هه‌ر له سه‌ره‌تاى مێژوى گه‌شه‌ى بير‌ى ئيسلاميه‌وه ئه‌و بيرۆكه‌يه گه‌شه‌ى كردوه كه قورئان ده‌قێكى نائاساييه و چه‌ندان توانا و تايبه‌تمه‌نديى هه‌يه كه له تواناى مرۆڤدا نين و به هيچ به‌رهه‌مێكى مرۆڤ به‌راورد ناكرێت. ئه‌م توانا خوايى و تايبه‌تيه‌ى قورئان به زاراوه‌ى ئيسلامى به (ئيعجاز) گوزارشى لىَ ده‌كرێت كه وشه‌كه له خۆي‌دا به واتاى (توانابڕين) و (نه‌تواناكردن) و (ده‌سته‌وه‌ستانكردن) ـه و ده‌بێته ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ى گوايه هيچ مرۆڤێك تواناى ئه‌وه‌ى نيه به‌رامبه‌رى قورئان بوه‌ستێته‌وه و بتوانێت به‌رامبه‌ركێى بكات و به‌رهه‌مێكى وه‌كو قورئان بخاته ڕو. ئه‌وه‌ى ـ له‌م باره‌يه‌وه ـ له سه‌ره‌تاوه گه‌شه‌ى كردوه و بنه‌ڕه‌تێكى له قورئاندا هه‌يه؛ ئه‌وه‌يه كه پێى ده‌وترێت (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) "الإعجاز البلاغي". له قورئاندا چه‌ند ده‌قێك هه‌ن كه به‌رامبه‌كێ (تحدّي) ى عه‌ره‌ب [ده‌قێكيان ده‌ڵێت مرۆڤ و جنۆكه!] ده‌كه‌ن به‌وه‌ى بتوانن وه‌كو قورئان بڵێن. ئه‌م ده‌قانه بنه‌ڕه‌تى ئه‌و تيۆريه ئيسلاميه‌ن كه پێى ده‌وترێت (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) (الإعجاز البلاغي) كه قسه و باسێكى زۆرى له‌سه‌ر ڕه‌وانبێژيى قورئان به‌دواى خۆي‌دا هێناوه و بنه‌ڕه‌تى زانسته و زمانيه‌كانى ڕه‌وانبێژيى عه‌ره‌بييشه. ئێمه له‌سه‌ر (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) ى قورئانيش تێبينيمان هه‌يه و لێكدانه‌وه‌ى سروشتيمان هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى كه ڕ‌وى داوه، كه له بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا به ناوی (ئيعجازی ڕه‌وانبێژيی قورئان و هه‌وڵی 'موته‌نه‌ببي' بۆ وتنی په‌خشانێكی وه‌كو قورئان) تيشكێكمان خستوه‌ته سه‌ری..
به هه‌ر حاڵ بيرۆكه‌ى (ئيعجازى ڕه‌وانبێژى) بنه‌ڕه‌تێكى له قورئاندا هه‌يه. به‌ڵام له سه‌رده‌مى نوێ‌دا مرۆڤـى موسوڵمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕوبه‌ڕوى هێز و ته‌وژم و ته‌حه‌ددياتى نوێى زۆر بوه‌ته‌وه و توشى نامۆيى بوه و هه‌ست به بێسودى و سواويى به‌ڵگه‌سازى و به‌رگريكاريى ئيسلاميى ته‌قليدى ده‌كات؛ له‌به‌ر ئه‌وانه هه‌وڵ ده‌دات بيرۆكه‌ى (ئيعجاز) له‌سه‌ر بنه‌ماى نوێ دابڕێژێته‌وه. گرنگترينى ئه‌و ته‌وژم و تيۆريه ئيسلاميه نوێيانه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه دروست بون (ئيعجازى زانستى) و (ئيعجازى ژماره‌يى) ـن.
من ماوه‌يه‌كى زۆره ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر (ئيعجازى ژماره‌يى) بدوێم و لێكۆڵينه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌كارانه‌ى له‌سه‌ر بكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌م كردبو به مه‌رج له‌سه‌ر خۆم كه بتوانم ڕه‌گ‌وڕيشه‌ى ئه‌و چه‌مكه قورئانيه (يان ئه‌و ژماره قورئانيه) بدۆزمه‌وه كه بوه‌ته سه‌رچاوه‌ى قوتابخانه‌ی (ئيعجازى ژماره‌يى)، مه‌به‌ستم چه‌مكى ئه‌و (١٩) فريشته‌يه‌ى كه قورئان ده‌ڵێت خه‌زێنه‌دار و سه‌رۆكارى دۆزه‌خن: (عليها تسعة عشر) (المدثر: ٣٠). ئه‌م چه‌مك و بيرۆكه‌يه تا ئێستا نه‌متوانيوه ڕه‌گ‌وڕيشه و باكگراوندى بدۆزمه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر جار كه ده‌ستم بۆ بابه‌ته‌كه ده‌برد؛ ئه‌و لايه‌نه ساردى ده‌كردمه‌وه. ئه‌م چه‌مكه (١٩ فريشته‌ى دۆزه‌خ) و به‌تايبه‌تى ژماره (١٩)؛ به‌ته‌واوى په‌يوه‌ست بوه به قوتابخانه‌ى (ئيعجازى ژماره‌يى) ه‌وه، به‌تايبه‌تى له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانيه‌وه، دواتريش هه‌ندێك ژماره‌ى تر بايه‌خى زياتريان په‌يدا كردوه لاى گه‌لێك له نوسه‌رانى بوارى ئيعجازى ژماره‌يى، وه‌كو ژماره (٧).
سه‌رهه‌ڵدانی گوته‌ی (ئيعجازی ژماره‌يی)
ئه‌مه باكگراوندى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ئاڕاسته و ته‌وژمه‌يه كه به (ئيعجازى ژماره‌يى) ده‌ناسرێت و تا ئێستاش ئه‌و موسوڵمانانه‌ى سورن له‌سه‌ر داب‌ونه‌ريتى ڕه‌سه‌نى ئيسلامى (مه‌به‌ستم: سه‌له‌فيه‌كان) به چاوى گومان بۆى ده‌ڕوانن به‌ڵكو به‌توندى ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده ئێستا نوسه‌رانى نوێى ئه‌و بواره توانيويانه ئه‌و ده‌ستپێكه خراپه‌ى ته‌وژمه‌كه بشۆنه‌وه و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و جارێكى تر لايه‌نگر و جه‌ماوه‌رى زۆر له‌ناو موسوڵماناندا بۆ ته‌وژم و ئاڕاسته‌كه‌يان په‌يدا بكه‌ن، و ئێستا له‌ناو به‌شێكى زۆر له ناوه‌نده ئيسلاميه‌كاندا (ئيعجازى ژماره‌يى) وه‌كو (ئيعجاز) ێكى قورئان و شێوازێكى سه‌ركه‌توى بانگه‌وازى ئيسلامى بۆى ده‌ڕوانرێت. به‌ڵكو لاى هه‌ندێك بوه‌ته به‌شێك له ئيسلام و باوه‌ڕى ئيسلامى.
ژماره (١٩)
ده‌قه قورئانيه‌كه‌ى (المدثر: ٣٠، ٣١) ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كه (ئه‌هلى كيتاب) ـ كه لێره‌دا ره‌نگه به‌تايبه‌تى جوله‌كه بگرێته‌وه ـ ئاگاييان له باسى ئه‌و (١٩) فريشته‌يه هه‌يه: (وما جعلنا عدتهم إلا فتنة للذين كفروا ليستيقن الذين أوتوا الكتاب..) (المدثر: ٣١). ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌يه‌نێته ئه‌و بڕوايه‌ى كه ڕه‌نگه ده‌قێكى يه‌هوديى لاوه‌كى هه‌بوبێت كه باسى ئه‌م (١٩) فريشته‌يه‌ى كردبێت. هه‌رچه‌نده ئێمه تا ئێستا ده‌قێكى وامان نه‌بينيوه‌ته‌وه يان ڕه‌نگه ده‌قێكى لاوه‌كى بوبێت كه وه‌كو داب و نه‌ريت مابێته‌وه و وه‌كو ده‌ق نه‌مابێته‌وه.
ئيعجازی ژماره‌يی يه‌كده‌نگيی له‌سه‌ر نيه له‌ناو موسوڵماناندا
لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌يی پێشينه‌ی لای جوله‌كه هه‌يه
شيعه‌كانيش ئيعجازی ژماره‌يی به‌كار ده‌هێنن
ئيعجازچيه‌كانی ئيعجازی ژماره‌يی، هيچيان پسپۆڕ و شاره‌زای قورئان و موصحه‌ف و ته‌فسير نين
ساخته‌ييه‌كانی ميتۆدی ئيعجازی ژماره‌یی
لێره‌وه له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ساخته‌ييه‌كانى ته‌وژمى ئيعجازى ژماره‌يى ده‌رده‌خه‌ين:
ئيعجازی ژماره‌يی پشت ده‌به‌ستێت به ته‌نها يه‌ك گێڕانه‌وه/موصحه‌فی قورئان له كۆی ٢٠!
لێره‌دا تيشكێك ده‌خه‌ينه سه‌ر خوێندنه‌وه (قراءة) و گێڕانه‌وه (رواية) و موصحه‌فه‌كانی قورئان:
هيچ ده‌قێكی ئايينی وه‌كو قورئان ناكۆكی له گه‌يشتن و گه‌ياندنی ده‌قه‌كه‌يدا ڕوی نه‌داوه. له‌سه‌ر هه‌ردو ئاستی (وتن) و (نوسين) ناكۆكی له گه‌يشتنی وشه و پيته‌كانی قورئاندا ڕويان داوه: له‌سه‌ر ئاستی وتن و گێڕانه‌وه؛ چه‌ند گێڕانه‌وه‌يه‌كی ده‌ماوده‌می جياواز گه‌يشتون، به شێوه‌يه‌ك (ئه‌بو عوبه‌يد) له كتێبی (القراءات) ی خۆي‌دا، كه به داخه‌وه فه‌وتاوه و نه‌گه‌يشتوه پێمان، نزيكه‌ی (٢٥) خوێندنه‌وه‌ی جياوازی تۆمار كردوه، هه‌روه‌ها (ئه‌بولقاسيمی هوذه‌لی) له كتێبی (الكامل في القراءات الخمسين) ياخود (الكامل في القراءات العشر والأربعين الزائدة عليها) ی خۆي‌دا (٥٠) خوێندنه‌وه‌ی جياوازی تۆمار كردوه. له‌م هه‌مو خوێندنه‌وه جياوازه‌ی قورئان؛ ته‌نها (١٤) خوێندنه‌وه له هه‌مويان بڵاوتر بون و ناودارترن، كه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م خوێنه‌رانه‌ن: (نافيع) و (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) له مه‌دينه‌ييه‌كان، (ئيبن كه‌ثير) و (ئيبن موحه‌يصين) و (يه‌زيدی) له مه‌ككه‌ييه‌كان، (ئيبن عامير) له شاميه‌كان، (ئه‌بو عه‌مر) و (يه‌عقوب) و (حه‌سه‌نی به‌صڕه‌يی) له به‌صڕه‌ييه‌كان، (عاصيم)، (حه‌مزه)، (كيسائی) و (خه‌له‌ف) و (ئه‌عمه‌ش) له كوفه‌ييه‌كان. له‌مانه ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی (١٠) خوێنه‌ريان به (موته‌واتير) داده‌نرێن و به (قورئان) حسێبن، ئه‌مانه‌ش: (نافيع)، (ئه‌بو جه‌عفه‌ر)، (ئيبن كه‌ثير) ، (ئيبن عامير)، (ئه‌بو عه‌مر)، (يه‌عقوب)، (عاصيم)، (حه‌مزه)، (كيسائی) و (خه‌له‌ف). له‌ناو ئه‌م (١٠) خوێندنه‌وه‌يه‌شدا حه‌وت دانه‌يان له‌وانی تر بڵاوتر و ناودارترن، هه‌تا زۆر خه‌ڵك وا ده‌زانێت هه‌ر ئه‌مانه (موته‌واتير) ن، ئه‌مانه‌ش: (نافيع)، (ئيبن كه‌ثير) ، (ئيبن عامير)، (ئه‌بو عه‌مر)، (عاصيم)، (حه‌مزه)، (كيسائی).
جياوازی و ناكۆكيه‌كانی ئه‌م خوێندنه‌وانه؛ هه‌ر ئه‌وانه نين كه له‌نێوان خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ده خوێنه‌ره‌ی قورئاندان، به‌ڵكو هه‌ر يه‌كه له‌م ده خوێنه‌ره‌ی قورئانيش دو گێڕه‌ره‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تيی هه‌ن كه هه‌ر يه‌كه‌يان خوێندنه‌وه‌يه‌كی نيمچه‌جياواز له مامۆستاكه‌ی واته خوێنه‌ره‌كه ده‌گێڕێته‌وه. به‌مه‌ش ده‌بنه (٢٠) گێڕه‌ره‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
(وه‌ڕش) و (قالون) ی (نافيع).
(به‌ززی) و (قونبول) ی (ئيبن كه‌ثير).
(دوری) و (سوسی) ی (ئه‌بو عه‌مر).
(هيشام) و (ئيبن ذه‌كوان) ی (ئيبن عامير).
(شوعبه) و (حه‌فص) ی (عاصيم).
(خه‌له‌ف) و (خه‌للاد) ی (حه‌مزه).
(ئه‌بولحاريث) و (دوری) ی (كيسائی).
(ئيبن ويردان) و (ئيبن جه‌مماز) ی (ئه‌بو جه‌عفه‌ر).
(ڕوه‌يس) و (ڕوح) ی (يه‌عقوب).
(ئيسحاقی وه‌ڕڕاق) و (ئيدريسی حه‌دداد) ی (خه‌له‌ف).
به هه‌مان شێوه چوار خوێندنه‌وه‌كه‌ی تريش؛ هه‌ر يه‌كه‌يان دو گێڕه‌ره‌وه‌ی هه‌يه:
(به‌ززی) و (ئيبن شه‌نه‌بوذ) ی (ئيبن موحه‌يصين).
(ئيبن ئه‌لحه‌كه‌م) و (ئيبن فه‌ڕه‌ح) ی (يه‌زيدی).
(ئيبن ئه‌بی نه‌صڕی به‌لخی) و (دوری) ی (حه‌سه‌نی به‌صڕه‌يی).
(حه‌سه‌نی موططه‌وويعی) (المطوعي) و (ئه‌بولفه‌ڕه‌جی شه‌نه‌بوذی) ی (ئه‌عمه‌ش).
ئه‌مه هه‌موی كرديه (٢٨) گێڕانه‌وه بۆ قورئان. له‌ناو ئه‌مانه‌دا (٢٠) گێڕانه‌وه‌كه‌ی (١٠) خوێندنه‌وه موته‌واتيره‌كه؛ به قورئان داده‌نرێن، چونكه به‌گشتی به موته‌واتير حسێبن، ئيتر پيرۆزيی قورئانيان هه‌يه، و ده‌كرێت نوێژيان پێ بخوێنرێت و به قورئان دابنرێن. ئه‌مه‌ش يانی ده‌كرێت (٢٠) موصحه‌فی جياواز له‌سه‌ر بنچينه‌ی ئه‌و (٢٠) خوێندنه‌وه‌يه چاپ بكرێن.
ئێسته له‌م (٢٠) خوێندنه‌وه‌يه‌ی قورئان ته‌نها هه‌ندێكيان به‌كار ده‌هێنرێن و موصحه‌فيان پێ چاپ ده‌كرێت، كه ئه‌مانه‌ن:
ـ موصحه‌فی (حه‌فص): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (حه‌فص) له خوێندنه‌وه‌ی (عاصيم) ی كوفه‌ييه‌وه. ئه‌مه ئێسته بڵاوترين گێڕانه‌وه و موصحه‌فی قورئانه، كه له خۆرئاوای جيهانی ئيسلامی، واته وڵاته موسوڵماننشينه‌كانی ئاسيا، له‌گه‌ڵ ئورۆپا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك شوێنی باكوری ئه‌فريقايش وه‌كو ميصر، به‌كار دێت و ڕه‌سميه. ده‌وترێت كه عوثمانيه‌كان ئه‌م گێڕانه‌وه‌يه‌ی (حه‌فص) يان به‌و شێوه‌يه بڵاو كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا پێشتر بڵاو نه‌بوه و به‌كارهێنانی ده‌گمه‌ن بوه. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عوثمانيه‌كان حه‌نه‌فی بون، ئه‌بو حه‌نيفه‌ش خوێندنه‌وه‌ی قورئانی له (عاصيم) وه‌رگرتوه.
ـ موصحه‌فی (وه‌ڕش): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (وه‌ڕش) له خوێندنه‌وه‌ی (نافيع) ی مه‌دينه‌ييه‌وه. سه‌ره‌تا له ميصر بڵاو بوه، ئينجا بڵاو بوه‌ته‌وه به ئه‌فريقادا، ئێسته له زۆربه‌ی وڵاته موسوڵماننشينه‌كانی ئه‌فريقادا باوه و كاری پێ ده‌كرێت، به‌تايبه‌تی له جه‌زائير و مه‌غريب و مۆريتانيا، هه‌روه‌ها له وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فريقا، وه‌كو: سه‌نيگال، نه‌يجه‌ر، مالی، نه‌يجيريا، و تا ڕاده‌يه‌كيش له هه‌ندێك ناوچه‌ی ميصر و ليبيا و چاد و باشور و خۆرئاوای تونس بڵاوه. و دوای موصحه‌فی (حه‌فص) بڵاوترين موصحه‌فی قورئانه. چه‌ند چاپێكی هه‌يه، به‌تايبه‌تی له تونس و جه‌زائير، و هه‌روه‌ها له سه‌عودييه‌ش چاپ كراوه.
ـ موصحه‌فی (قالون): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (قالون) له خوێندنه‌وه‌ی (نافيع) ی مه‌دينه‌ييه‌وه. ئه‌مه‌شيان له هه‌ندێك وڵاتی موسوڵماننشينی ئه‌فريقادا باوه و به‌كار دێت، به تايبه‌تی له ليبيا، كه له‌وێ گێڕانه‌وه‌ی قالون خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌سميه و موصحه‌فی قالون به ناوی (مصحف الجماهيرية) چاپ كراوه، هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی تونس (كه له‌وێش موصحه‌فێكی قالون چاپ كراوه) و هه‌ندێك شوێنی تری ئه‌فريقا به‌كار دێت، هه‌روه‌ها له سوريا و سه‌عودييه‌ش چاپ كراوه. بايه‌خی گێڕانه‌وه‌كه‌ی (قالون) له‌وه‌دايه كه زياتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خودی (نافيع) ده‌گونجێت، به‌ڵام (وه‌ڕش) پێش (نافيع) مامۆستای تری هه‌بون.
ـ موصحه‌فی (دوری): له‌سه‌ر بنچينه‌ی گێڕانه‌وه‌ی (دوری) له خوێندنه‌وه‌ی (ئه‌بو عه‌مر) ی به‌صڕه‌ييه‌وه. ئه‌مه زياتر له صۆماڵ و چاد و نه‌يجيريا و ناوه‌ڕاستی ئه‌فريقا به‌گشتی، باوه. له سودان چاپ كراوه، هه‌روه‌ها له سه‌عودييه‌ش چاپ كراوه.
ئيتر ئه‌و موصحه‌فه‌ی ئێسته باوه و ئيعجازچيه‌كانی ئيعجازی ژماره‌يی پشتى پێ ده‌به‌ستن؛ ـ وه‌كو وتمان ـ ته‌نها چاپێك و گێڕانه‌يه‌كى قورئانه و هيچى زياتر نيه له خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه و موصحه‌فه‌كانى تر. به‌ڵكو وا ده‌رده‌كه‌وێت بڵاوبونه‌وه‌ى موصحه‌فى حه‌فص زياتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى عوثمانيه‌كان له كاتى خۆيان‌دا په‌سه‌نديان كردوه و بڵاويان كردوه‌ته‌وه به‌و وڵاتانه‌دا كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتياندا بون. جارى وايش هه‌يه گێڕانه‌وه‌ى حه‌فص به‌ته‌نها خۆى جياواز ده‌بێت له هه‌مو (١٩) گێڕانه‌وه‌كه‌ى تر يان له زۆربه‌يان.. ئيتر چۆن ده‌كرێت هه‌ر ئه‌م گێڕانه‌وه‌يه پشتى پێ ببه‌سترێت و هه‌ر ئه‌وه به قورئان دابنرێت و ئه‌وانى تر پشت گوێ بخرێن؟
ئينجا چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى سه‌رقاڵى باس و خواسى ئيعجازى ژماره‌يين تۆزێكيش خۆيان سه‌رقاڵ بكه‌ن به موصحه‌فه‌كانى تره‌وه؟ ئينجا ئه‌گه‌ر له‌وانيشدا ڕێكه‌وتى ماتماتيكييان به‌دى كرد؛ ماناى وايه ئه‌مه هه‌ر ڕێكه‌وته و له خوێندنه‌وه و گێڕانه‌وه ناپيرۆز و ناموته‌واتيره‌كانى قورئانيشدا هه‌ر ڕێك ده‌كه‌وێت و مه‌سه‌له‌كه ده‌بێته ئه‌گه‌ر و مه‌گه‌ر. ئه‌گه‌ريش هه‌ر ته‌نها پشت ببه‌ستن به موصحه‌فى حه‌فص؛ ئه‌وه ده‌بێت بزانن كه ته‌نها موصحه‌فى حه‌فص قورئان نيه و قورئان ته‌نها موصحه‌فى حه‌فص نيه.
و هه‌مو ئه‌و ژمێره و حسابانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای موصحه‌فی حه‌فص ده‌كرێن و هه‌مو ئيعجازانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م ژماره و حسابانه بنيات ده‌نرێن؛ له موصحه‌فه‌كانی تردا هه‌ڵ‌ده‌وه‌شێنه‌وه، چونكه پيته‌كان و وشه‌كان و ژماره‌كانيان و ژماره‌ی ئايه‌ته‌كان جياواز ده‌بن و هه‌ر موصحه‌فێك له (١٩) موصحه‌فه‌كه‌ی تر ژمێر و حسابی خۆی هه‌يه. له خاڵی دواتردا زياتر له‌مه ده‌دوێين.
جياوازيی خوێنده‌وه و گێڕانه‌وه و موصحه‌فه‌كانی قورئان، و ئيعجازی ژماره‌يی!
(ڕه‌سمی موصحه‌ف)، و ئيعجازی ژماره‌يی
لێره‌دا من ده‌مه‌وێت مشت‌ومڕێك بكه‌م له‌سه‌ر باوه‌ڕى خواييبون و پيرۆزيى ڕێنوسى موصحه‌ف. ئه‌وان پێيان وايه كاتێك قورئان نوسراوه‌ته‌وه؛ ئه‌و نوسينه‌وه‌يه به ڕێنماييه‌كى خوايى بوه. به‌ڵام ئێمه ده‌پرسين: چۆن ئه‌و ڕێنماييه خواييه گه‌يشتوه به نوسه‌ره‌كانى به‌ر ده‌ستى پێغه‌مبه‌ر؟ خۆ هه‌مو لايه‌ك ده‌زانين كه پێغه‌مبه‌ر نه‌خوێنده‌وار بوه و نوسه‌ر هه‌بون له‌به‌ر ده‌ستيدا كارى نوسينيان بۆ كردوه، ئيتر به چ ڕێگه‌يه‌ك ئه‌و نوسه‌رانه ڕێنمايى وه‌ربگرن بۆ نوسينه‌وه‌ى ده‌قه‌كه؟ نه پێغه‌مبه‌ر بۆ خۆى هيچی نوسيوه‌ته‌وه، نه هيچی پێ وتون بۆ شێوازى نوسينه‌وه. هه‌روه‌ها هيچ ده‌قێكى ئيسلامييش نيه ڕێنوسى قورئان به خوايى پێناسه بكات. له‌به‌ر ئه‌وه پێم وايه به خواييزانينى ڕێنوسى قورئان شتێكه به‌پێى باوه‌ڕى ئيسلامييش ڕێى تێ ناچێت. ئيتر چۆن ده‌كرێت ڕێنوسى موصحه‌ف بكرێته بنچينه‌ى ئيعجازى ژماره‌يى و نهێنيى خوايى لێ بدۆزرێته‌وه؟!
ئينجا ئه‌گه‌ر به‌پێى لۆجيكى ئيعجازى ژماره‌يى بێت و ئه‌و جياوازى و ناكۆكيانه‌ى كه ڕێنوسى موصحه‌ف هه‌نى له‌گه‌ڵ ڕێنوسى عه‌ره‌بي؛ له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه خوا ويستبێتى هه‌ندێك نهێنى و حيكمه‌ت و ئه‌ندازه‌ى ژمێره‌يى له ده‌قه‌كه‌دا بشارێته‌وه تا دوايى ده‌ربكه‌وێت؛ ئه‌وا هه‌ر به‌پێى ئه‌و بيركردنه‌وه‌يه ده‌بێت خوا پێويستى به‌وه هه‌بوبێت نوسه‌ره‌وه‌كانى قورئان به‌و شێوازه تايبه‌تيه بنوسن و ئه‌و ناكۆكى و جياوازيانه دروست بكه‌ن كه له ڕێنوسى موصحه‌فدا هه‌ن به به‌راورد به ڕێنوسى عه‌ره‌بيى ئاسايى بۆ ئه‌وه‌ى خوا بتوانێت ئه‌و ئه‌ندازه ژمێره‌ييه‌ى ده‌يه‌وێت له ده‌قه‌كه‌دا دايبنێت بۆى بچێته سه‌ر! ئايا ده‌بێت موسوڵمان وا بير بكاته‌وه كه خوا پێويستيى به‌وه هه‌يه؟! به موسوڵمان ده‌ڵێم: خوا نه‌يده‌توانى به ڕێنوسى ئاساييش ئه‌و جۆره نهێنى و حيكمه‌تانه له ده‌قه‌كاندا دابنێت؟!
له‌به‌ر ئه‌وانه شتێكى ڕونه كه نوسينه‌وه‌ى قورئان به‌پێى ئه‌و هه‌نده شاره‌زاييه بوه كه صه‌حابيه‌كان هه‌يانبوه له ڕێنوسى عه‌ره‌بى و به‌پێى ڕێنوسى عه‌ره‌بيى ئه‌و كات و قۆناغ و شوێنه بوه. ئه‌گه‌ريش وابێت؛ كه‌واته ڕێنوسى قورئان له خۆي‌دا نابێته بنه‌ماى ژماردن و ژمێره‌ى پيت و وشه‌كانى قورئان. به‌ڵكو ده‌بێت پێوه‌رێكى تر هه‌بێت وه‌كو (ده‌نگ) و وتن. به‌ڵام وه‌كو وتمان وه‌كو (وتن) يش جياوازى و ناكۆكييه‌كى زۆر هه‌يه له گێڕانه‌وه ده‌نگيه‌كانى قورئاندا كه هه‌مويشيان هه‌ر خوێندنه‌وه‌ى جياوازى ده‌ستنوسه كۆنه‌كانى قورئانن كه زۆربه‌ى بزوێن و خاڵ (نوخته) كانيان بۆ نه‌كراوه. به‌م شێوه‌يه هه‌رچى بنيات نراوه له ڕێكه‌وتى ماتماتيكى كه ئه‌وان به حيكمه‌ت و نهێنيى خوايى لێكى ده‌ده‌نه‌وه؛ هه‌موى له‌سه‌ر بنچينه‌ى ڕێنوسى موصحه‌ف بوه، ڕونيشمان كرده‌وه كه موصحه‌ف له لايه‌نى ڕێنوسه‌وه ديارده‌يه‌كى ئاسايى و مێژوييه و كارێكى سروشتى و خۆڕسكى بوه و ناكرێت نهێنيى خوايى لێ بدۆزرێته‌وه. موصحه‌فه‌كانيش جياوازييان زۆره له گه‌لێك له پيته‌كاندا به‌تايبه‌تى ئه‌و پيتانه‌ى كه به خاڵ (نوخته) جيا ده‌بنه‌وه و له هه‌ندێك وشه‌يشدا جياوازييان هه‌يه. دواتريش له جيهانى ئيسلاميدا موصحه‌فه‌كان له نوسينى گه‌لێك پيت و وشه‌دا ناكۆكى و جياوازىيان هه‌بوه. بۆيه موصحه‌فێكى كۆتايى و يه‌كگرتو نيه كه پشتى پێ ببه‌سرێت و بوترێت ئه‌وه قورئانه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ى هه‌ر ڕێنوسى قورئان له بنه‌ڕه‌تدا ديارده‌يه‌كى سروشتيه. به‌ڵام ئيعجازچيه‌كان ئاگاييان له‌م مێژوه نيه.
ڕێنوسی عه‌ره‌بی ـ حيجازيی قورئان، و ئيعجازی ژماره‌يی
ئه‌مه هه‌موی جگه له‌وه‌ی ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه‌ی كه قورئانی پێ نوسراوه‌ته‌وه پێشتر بۆ نوسينی عه‌ره‌بی به‌كار هاتوه، به هۆی ئه‌مه‌يشه‌وه گه‌لێك له‌و داب‌ونه‌ريتانه‌ی له نوسينی وشه‌كاندا لای ئاراميه‌كان و (نه‌به‌طيه‌كان) هه‌بون گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بيه‌ش و له قورئانيشدا ده‌ركه‌وتون، بۆ نمونه: سه‌رنج ده‌درێت وشه‌ی وه‌كو (صلاة) و (زكاة) له قورئاندا به (صلوه) و (زكوه) نوسراون، ئێسته ده‌ركه‌وتوه له به‌ر ئه‌وه‌يه كه ئه‌و دو وشه‌يه به شێوه ئارامی و (نه‌به‌طی) ـه‌كه‌يان ده‌نگی (و) يان تێدايه و به‌و شێوه‌يه ده‌نوسرێن، ئه‌م شێوه نوسينه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نوسينی قورئانيش، هه‌روه‌ها كاتێك وشه‌ی (مئه) له قورئاندا به (مائه) نوسراوه، ئه‌مه هه‌رچه‌ند لێكدانه‌وه‌ی تری بۆ كراوه، به‌ڵام ئێسته ده‌ركه‌وتوه كه‌وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له (نه‌به‌تيدا) بريتيه له (مائت) و وا ده‌نوسرێت و وا ده‌خوێنرێته‌وه، دواتر ئه‌م نوسينه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نوسينی عه‌ره‌بيش.
له لايه‌كی تريشه‌وه ئه‌و ڕێنوسه عه‌ره‌بی ـ حيجازيه‌ی كه قورئانی پێ نوسراوه‌ته‌وه؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بزوێنی كورت و زۆربه‌ی خاڵ (نوخته) كان و هه‌روه‌ها (هه‌مزه) ی بۆ ناكرێت (سه‌رباری گه‌لێك له بزوێنه درێژه‌كان)؛ جا كاتێك صه‌حابيه‌كان به‌م ڕێنوسه قورئانيان نوسيوه‌ته‌وه هه‌ستيان كردوه هه‌ندێك جار ڕێنوسه‌كه ناتوانێت ئه‌و وتراوه بگه‌يه‌نێت كه مه‌به‌ستيانه بينوسنه‌وه، بۆيه هه‌ندێك جار وشه‌كه‌يان به شێوه‌يه‌ك نوسيوه كه جياوازه له ڕێنوسی ياسايی، بۆ نمونه:
ـ نوسيويانه (إنما يخشي الله من عبادة العلماؤا)، له كاتێكدا ده‌بوايه بنوسرايه (العلما‌ء).. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستيان كردوه ئه‌و (العلما‌ء) ی ئه‌وان ده‌ينوسن به‌ڕونى واتاكه ناگه‌يه‌نێت، بۆيه واوێكيان نوسيوه بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ريى وشه‌ى (العلما‌ء) به‌ڕونى ده‌ربكه‌وێت.
ـ هه‌روه‌ها بۆ نوسينى ده‌سته‌واژه‌يه‌كى وه‌كو (لشيء) نوسيويانه (لشاى) واته (لِشَاْيْءٍ)، واته ئه‌لفێكيان له‌نێوان شين و يائه‌كه‌دا زيادكردوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستيان كردوه ئه‌گه‌ر بنوسن (لشى) هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نابێت له‌سه‌ر هه‌مزه‌كه‌ى (شي‌ء)، كه ئه‌و كاته هه‌مزه نه‌بوه، واته هێماى هه‌مزه نه‌بوه، به‌زۆرييش سوكه‌ڵه كراوه، يان ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستيان كردوه (لشى) له‌گه‌ڵ (لشتى) تێكه‌ڵ ده‌بێت.
ـ هه‌روه‌ها بۆ نوسينى (لأذبحنه) |له‌ئه‌ذبه‌حه‌ننه‌هو| (لـ + أذبحـ + ـنـ + ـه)، نوسيويانه (لااذبحنه) واته ئه‌ليفێكى زياده‌يان نوسيوه، (لااذبحنه) يش بريتيه له (لأاذبحنه) واته ئه‌ليفى يه‌كه‌ميان هه‌مزه‌يه و ئه‌ليفى دوه‌ميان له‌بريى بزوێنى كورت (فتحة) ى هه‌مزه‌كه دانراوه، واته هێماى بزوێنێكى درێژيان بۆ بزوێنێكى كورت داناوه.. بۆيه به‌م شێوه‌يه‌ش نوسراوه چونكه هه‌ستيان كردوه (لاذبحنه) واته (لأذْبَحنه) ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ (لأذَبِّحنه) تێكه‌ڵ ببێت. به‌م شێوه‌يه گه‌لێك وشه‌يان به شێوه‌يه‌ك نوسيوه كه جياوازه له ڕێنوسى ياسايى بۆ مه‌به‌ستێكى تايبه‌تيى خۆيان.
هه‌روه‌ها زۆرجار وشه‌يان له‌سه‌ر بنه‌ماى وتن و گۆكردن نوسيوه نه‌ك بنه‌ڕه‌تى وشه‌كه. به‌م شێوه‌يه نوسيويانه (ليكه) له‌بريى (الأيكة)، چونكه هه‌مزه‌كه‌ى سوكه‌ڵه كراوه و سواوه، له‌بريى هه‌مزه‌كه سه‌ر (فه‌تحه) ه‌كه چوه‌ته سه‌ر لامه‌كه و بوه‌ته (له‌يكه)، بۆيه نوسيويانه (ليكه).
زۆرجاريش له گه‌ياندن (وصل) و نه‌گه‌ياندن (فصل) دا شێوازى جياوازيان به‌كار هێناوه: جارى وا هه‌يه (إنما) به (إن ما) نوسراوه و (إن ما) يش به (إنما) نوسراوه. جارى وا هه‌يه (ما لِـ..) به (مالِ..) نوسراوه: (ما لهذا الرسول) نوسراوه (مالِ هذا الرسول)! به‌م شێوه‌يه يه‌ك ڕێسايان له گه‌ياندن و نه‌گه‌ياندندا په‌يڕه‌وی نه‌كردوه. ئه‌مه‌ش كارێكى كردوه ژماره‌ى وشه‌كان له قورئاندا گوزارش له ژماره‌يه‌كى ڕاسته‌قينه نه‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێى ڕێساى گشتى وشه‌كان به يه‌ك بگه‌يه‌نرێن ژماره‌ى وشه‌كانى قورئان ده‌گۆڕێت.
به‌م شێوه‌يه ده‌بينين ڕێنوسى قورئان پڕۆسێسێكى سروشتى بوه و ئه‌ڵقه‌يه‌ك بوه له زنجيره‌ى گه‌شه‌كردنى نوسينى عه‌ره‌بى كه لقێكه له نوسينى ئاڕامى ـ نه‌به‌طى، و ئه‌و ديارده نامۆيانه‌ى له‌و ڕێنوسه‌دا هه‌ن په‌يوه‌ندييان به ڕه‌گ‌وڕيشه‌ى ئه‌و نوسينه‌وه هه‌يه. نه‌ك ئه‌وه‌ى نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى بێئاگايانه كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن كه وا ده‌زانن خوا ويستويه‌تى ئه‌و وشانه به‌و شێوه تايبه‌تى و سه‌يره بنوسرێن!! هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى ئايينييشيان نيه بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى ڕێنوسى قورئان خوايى بێت. پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م لايه‌نه دواين.
ئێمه بۆيان ده‌سه‌لمێنين كه ئه‌و شێوازى ڕێنوسه‌ى له قورئاندا په‌يڕه‌ويى كراوه، له‌هه‌مو ئه‌و ده‌قه عه‌ره‌بيانه‌يشدا كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا نوسراون په‌يڕه‌وى كراوه. ئه‌و چه‌ند نوسين و نه‌خشه عه‌ره‌بيه كه‌مانه‌ى پێش ئيسلام كه دۆزراونه‌ته‌وه به هه‌مان ڕێنوسن، هه‌روه‌ها هه‌مو نوسراوه عه‌ره‌بيه‌كانى سه‌ره‌تاى مێژوى ئيسلامى كه له‌سه‌ر به‌رد نه‌خش كراون يان له‌سه‌ر به‌رد و چه‌رم نوسراون؛ به هه‌مان ڕێنوسن.. ده‌ى ئايا ئه‌وانيش ڕێنوسه‌كه‌يان خواييه و ئيعجازى ژماره‌يى تێدايه؟!!
نه‌زانيی ئيعجازچيه‌كان له ژماردنی پيته‌كانی قورئاندا
بۆ نمونه:
ـ ئه‌وان هه‌مو هه‌مزه‌يه‌ك حسێب ده‌كه‌ن به پيتێك، واته هه‌مزه‌ى وه‌كو (شي‌ء) و (خبء) حسێب ده‌كه‌ن، له كاتێكدا له ڕێنوسى موصحه‌فدا هيچ هه‌مزه‌يه‌ك نه‌نوسراوه، هه‌مزه وه‌كو هێما هه‌ر نه‌بوه (دواتر ـ وه‌كو ده‌ڵێن ـ خه‌ليلی فه‌ڕاهيدی هێمای هه‌مزه‌ی داهێناوه)، وه‌كو وتنيش له شێوه‌زارى حيجازيدا ـ كه قورئان به‌پێى ئه‌وه داڕێژراوه و هه‌ر به پێى ئه‌وه‌ش نوسراوه ـ هه‌مزه له سه‌ره‌تاوه نه‌بێت ئيتر به زۆرى سوكه‌ڵه كراوه. بۆ نمونه (شي‌ء) به (شيّ) وتراوه و هه‌ر واش نوسراوه ("شَيْئًا" به شێوه‌ی "شيا" نوسراوه)، (الخَبْءَ) به (الخَبَ) وتراوه و هه‌ر واش نوسراوه (الخب). بۆيه پێويستييان به هه‌مزه نه‌بوه. دواتر له شێوه‌زاره‌كانى تردا ـ كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بيی فه‌صيحه جێگيره‌ن كه گه‌لێك له تايبه‌تمه‌نديه‌كانی له شێوه‌زاری نه‌جديه‌وه وه‌رگرتوه ـ هه‌مزه‌كان خوێنراونه‌ته‌وه و ئينجا هێمايان بۆ دانراوه واته (ء).
ئه‌مه ده‌رباره‌ى هه‌مزه‌ی ته‌نها (الهمزة المفردة) كه ئه‌وان حسێبى ده‌كه‌ن له كاتێكدا له ڕێنوسى موصحه‌فدا نيه.
ـ ده‌رباره‌ى هه‌مزه‌ى سه‌ر ئه‌ليف و واو و ياء؛ ئه‌وان هه‌ر به هه‌مزه حسێبى ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌يه، له ڕاستيدا ئه‌وانه هه‌ر ئه‌ليف و واو و يائن، هه‌ر وا وتراون و هه‌ر وايش نوسراون، جا دواتر له شێوه‌زار و خوێندنه‌وه‌يه‌كى تردا به هه‌مزه خوێنراونه‌ته‌وه و ئينجا هه‌مزه‌يان له‌سه‌ر نوسراوه؛ ئه‌مه شتێكى تره و نايانكات به هه‌مزه. بۆ نمونه (يؤمنون) له بنه‌ڕه‌تدا (يومنون) يه و هه‌ر وا خوێندراوه‌ته‌وه و هه‌ر واش نوسراوه. به‌ڵام نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى ئه‌و پيتانه به هه‌مزه حسێب ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ى ڕێنوسى موصحه‌فه و نه‌زانييه‌كی ئابڕوبه‌ريشه له تايبه‌تمه‌نديه‌كانی نوسينه‌وه‌ی قورئان و زانستی (رسم المصحف).
ـ جگه له‌وه‌ش له حسابكردنى ئه‌و پيتانه‌شدا كه ئه‌وان به هه‌مزه حسابيان ده‌كه‌ن ديسان كێشه هه‌يه، چونكه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كێشه هه‌يه له‌سه‌ر شێوازى نوسينى ئه‌و هه‌مزه‌يه‌ى دواتر زياد كراوه بۆ ڕێنوسى قورئان.. بۆ نمونه:
ـ وشه‌يه‌كى وه‌كو "رؤوف" |ڕه‌ئووف| به (روف) نوسراوه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به (ڕه‌ووف) خوێنراوه‌ته‌وه چونكه هه‌مزه‌كه‌يان سوكه‌ڵه كردوه، ئينجا ئه‌و نوسه‌ره‌وانه‌ى قورئان پيتى وه‌كو (و) [و هه‌روه‌ها (ا) و (ي)] يان له نوسيندا دوباره نه‌كردوه‌ته‌وه، بۆيه له‌بريى (رووف) نوسراوه (روف). ئينجا دوايى كه (و) ى يه‌كه‌م هه‌مز كراوه واته به هه‌مزه خوێندراوه‌ته‌وه؛ ناكۆكى دروست بوه له‌سه‌ر شوێنى دانانى هێماى هێمای هه‌مزه‌كه: هه‌يانه كردويه‌تى به (رءوف) واته هه‌مزه‌يه‌كى ته‌نهاى بۆ زياد كردوه، كه موصحه‌فى ئێسته له‌سه‌ر ئه‌مه‌يه و سه‌ركه‌وتوش نيه، هه‌يشيانه كردويه‌تى به (رؤوف) واته هه‌مزه‌كه‌ى له‌سه‌ر واوه‌كه داناوه و واوێكى بچوكى دواى ئه‌وه زياد كردوه، كه ئه‌مه‌يان سه‌ركه‌وتوه و گونجاوتره. به‌ڵام نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى ئه‌م شتانه نازانن، ئه‌وان ده‌بينن له موصحه‌فى ئێسته نوسراوه (رءوف) و ئه‌مه‌ش به (ڕاء) ێك و (هه‌مزه) يه‌ك و (واو) ێك و (فاء) ێك حسێب ده‌كه‌ن، بێ‌ئاگا له‌وه‌ى كه هه‌مزه‌كه زياده‌يه (له بنه‌ڕه‌تى ڕێنوسى موصحه‌فدا نيه) و واوه‌كه‌يش له‌بريى دو واوه: واوى يه‌كه‌م سوكه‌ڵه‌كراوى هه‌مزه‌يه و واوى دوه‌م واوى بنه‌ڕه‌تى شێوگى وشه‌كه‌يه كه له‌سه‌ر كێشى (فعول) ــه. بۆيه ژماردنه‌كه‌يان هه‌ڵه‌يه، چونكه هه‌مزه له ڕێنوسى موصحه‌فدا نيه و له بابی (رسم) نيه تا وه‌كو پيت حساب بكرێت به‌ڵكو له بابی (ضبط) ـه و وه‌كو سه‌ر‌وبۆر وايه، و جگه له‌وه‌ش ـ به ڕاى من ـ دانانى هه‌مزه‌ی ته‌نها له‌و شوێنه‌دا (واته "رءوف") هه‌ڵه‌يه، ڕاسته‌كه‌ى به لاى منه‌وه ئه‌وه‌يه بنوسرێت (رؤوف). ژماردنى ڕاستيش ئه‌وه‌يه وشه‌كه له ڕێنوسى موصحه‌فدا بريتيه له (ڕاء) ێك و (واو) ێك و (فاء) ێك: (روف). بۆيه ئه‌گه‌ر سه‌يری موصحه‌فه كوفه‌ييه بێنوخته و بێسه‌روبۆره‌كان بكرێت؛ ده‌بينرێت نوسراوه (روف).
يان بۆ نمونه : له موصحه‌فدا كاتى خۆى نوسراوه (امنا)، ئه‌مه واته (آمنا) |ئامه‌ننا| به ڕێنوسى نوىَ، له موصحه‌فى ئێسته‌دا ده‌نوسرێت (ءامنا)، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر حسابى پيت بۆ هه‌مزه‌كه بكه‌ين؛ هه‌ڵه‌يه، نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌ييش شوێن ئه‌م هه‌ڵه‌يه ده‌كه‌ون كاتێك هه‌مزه‌يه‌ك حسێب ده‌كه‌ن. له ڕاستيدا مه‌به‌ست له (امنا) ى موصحه‌ف (أامنا) يه، واته دو ئه‌ليف كه به يه‌ك ئه‌ليف گوزارشتيان لىَ كردوه چونكه ئه‌وان ئه‌ليف و واو و يائيان دوباره نه‌كردوه‌ته‌وه. ئێسته‌ش له موصحه‌فی ئێسته‌دا وه‌كو (ضه‌بط) ـ نه‌ك وه‌كو (ڕه‌سم) ـ هه‌مزه‌يه‌كی ته‌نها له‌پێش ئه‌ليفه‌كه‌ی (امنا) داده‌نرێت و ده‌يكه‌نه (ءامنا)، بۆ ئه‌وه‌ی به (آ) |ئا| بخوێنرێته‌وه و له خوێندنه‌وه‌دا وشه‌كه ببێته (آمنا) |ئامه‌ننا|، كه له‌مه باشتر و ڕاستتر ـ به ڕای من ـ ئه‌وه‌يه هه‌مزه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ليفه‌كه بكرێت و ئه‌ليفێكی بچوكيش دوای ئه‌وه بكرێت، به‌م شێوه‌يه (أَٰمَنَّا).
دواى ئه‌مانه، ئه‌و پيتانه‌ى ده‌خوێنرێنه‌وه و نه‌نوسراون، وه‌كو گه‌لێك له ئه‌ليف و واو و يائه‌كان و هه‌ندێكى كه‌م له نه‌بزوێنه‌كان (وه‌كو نونى "ننجي" كه نوسراوه "نجى")؛ ئه‌مانه ڕاسته له ڕێنوسى موصحه‌فدا نين به‌ڵام به‌شێكن له ده‌قه‌كه، نه‌نوسينيان ناكاته ئه‌وه‌ى كه قورئان نين و حسابيان بۆ نه‌كرێت.. به‌ڵام نوسه‌رانى قوتابخانه‌ى ئيعجازى ژماره‌يى ئه‌م پيتانه حسێب ناكه‌ن! كه‌واته ژماره‌يه‌كى زۆرى پيته‌كانى قورئانيان پشتگوىَ خستوه له ژمێره‌كانياندا، له كاتێكدا قورئان له بنه‌ڕه‌تدا (وتن) ــه و نوسينه‌كه‌ى ته‌نها بۆ (چه‌سپاندن) ى ده‌قه‌كه و (بيرخستنه‌وه) ى له‌به‌ركراوه‌كه‌يه. ئه‌مه‌ش ساخته‌ييه‌كى تر‌ى ژمێره و حساباتى نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌ييه.
به‌م شێوه‌يه ده‌بينين ژماردنى پيته‌كان به‌پێى ڕێنوسى موصحه‌ف لای ئيعجازچيه‌كانی ئيعجازی ژماره‌يي؛ ساخته‌يى و كێشه‌ى زۆرى تێدايه.
له ڕاستيدا ڕێنوسى موصحه‌ف هه‌ر له بنه‌ڕه‌تيشدا زۆر زه‌حمه‌ته بكرێته بنه‌ماى ژماردنى پيته‌كان، چونكه ناكۆكيى زۆر ڕ‌وى داوه له نوسينى گه‌لێك پيتدا، خوێندنه‌وه‌كانيش به شێوه‌يه‌كى ناكۆك پيته‌كان ده‌خوێننه‌وه و نوخته و هه‌مزه‌يان بۆ ده‌كه‌ن. زۆر پيتيش هه‌ن به‌بێ نوخته و (ضبط) جيا نابنه‌وه و ناژمێردرێن : (يـ ـ ـيـ) و (بـ ـ ـبـ) و (نـ ـ ـنـ) و (ثـ ـ ـثـ) له بنه‌ڕه‌تدا هاوشێوه‌ن، هه‌روه‌ها (ب) و (ت) و (ث) هاوشێوه‌ن، هه‌روه‌ها (ج ـ جـ ـ ـجـ) و (ح ـ حـ ـ ـحـ) و (خ ـ خـ ـ ـخـ) هاوشێوه‌ن، هه‌روه‌ها (رـ ـر) و (ز ـ ـز)، هه‌روه‌ها (فـ ـ ـفـ) و (قـ ـ ـقـ)، هه‌روه‌ها (د ـ ـد) و (ذ ـ ـذ)، هه‌روه‌ها (س ـ سـ ـ ـس) و (ش ـ شـ ـ ـش)، هه‌روه‌ها (ص ـ صـ ـ ـص) و (ض ـ ضـ ـ ـض)، هه‌روه‌ها (ط ـ ط ـ ـط) و (ظ ـ ظ ـ ـظ)، هه‌روه‌ها (ع ـ عـ ـ ـع) و (غ ـ غـ ـ ـغ)، هه‌روه‌ها (ـه ـ ـة)، هه‌روه‌ها (ا ـ ـا) و (أ ـ ـأ)، هه‌روه‌ها (و ـ و) و (ؤ ـ ـؤ)، هه‌روه‌ها (ی ـ ـی) و (ئ ـ ـئ)، هه‌روه‌ها (ي) و (ى)... ئه‌م پيتانه به خوێندنه‌وه و به نوخته و (ضبط) ديارى ده‌بن و جيا ده‌بنه‌وه. بۆيه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕێنوسى موصحه‌ف بنه‌ڕه‌تێكى چه‌سپاو نيه بۆ ژماردنى پيته‌كان. ئينجا كێشه‌كه ئه‌وه‌يه بۆ قورئان خوێندنه‌وه‌يه‌كى دياريكراويش نيه، به‌ڵكو ناكۆكييه‌كى زۆر ڕ‌وى داوه، بۆيه (وتن) ى قورئانيش شتێكى دياريكراو نيه، بۆيه ده‌توانين بڵێين ژماردنى دڵنيايى پيته‌كانى قورئان ئه‌سته‌مه. چونكه به‌پێی هه‌ر خوێندنه‌وه‌يه‌ك، و به‌ڵكو به‌پێی هه‌ر گێڕانه‌وه‌يه‌كيش، ژماردنێكی پيته‌كان دێته كايه، واته هه‌ر خوێندنه‌وه‌يه‌ك و هه‌ر گێڕانه‌وه‌يه‌ك پيته‌كانی ژماره‌يه‌كيان هه‌يه كه جياوازه له ژماره‌ی پيته‌كانی خوێندنه‌وه‌كانی تر و گێڕانه‌وه‌كانی تر، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت گێڕانه‌وه‌كانيش له چه‌ند ڕێگه (طريق) ێكه‌وه گه‌يشتون كه ناكۆكييان هه‌يه.
وشه‌ی ڕێنوسی و وشه‌ی ڕێزمانی
كێشه‌يه‌كى تر‌ى قوتابخانه‌ى ئيعجازى ژماره‌يى له ژماردنى وشه‌كانى قورئاندا ئه‌وه‌يه (وشه) به (وشه‌ى ئيملايى) ده‌زانن و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه وشه‌كان ده‌ژمێرن. بۆ نمونه : ده‌سته‌واژه‌يه‌كى وه‌كو (فأسقيناكموه) لاى ئه‌وان يه‌ك وشه‌يه! له كاتێكدا له ڕ‌وى ڕێزمانيه‌وه (٥) وشه‌يه : فـ + أسقى + نا + كم + ه. كه‌واته ژماردنى وشه‌كان لاى ئه‌وان ژماردنێكى ڕاسته‌قينه نيه و شتێكى ده‌ستكرده. ته‌نها (وشه‌ى ڕێزمانى) ڕاسته‌قينه‌يه و چه‌سپاوه و هه‌ميشه‌ييه، (وشه‌ى ئيملايى) شتێكى ڕواڵه‌تيه و چه‌سپاويش نيه، چونكه جارى وا هه‌يه دو وشه پێكه‌وه ده‌لكێنرێن و ده‌بنه يه‌ك وشه‌ى ئيملايى: بۆ نمونه ده‌سته‌واژه‌ى (وأن لو) له قورئاندا؛ به (وَأَلَّوْ) يش نوسراوه (له‌سه‌ر بنه‌ماى گۆكردن). بابه‌ته‌كه په‌يوه‌نديى به (وصل و فصل) ـه‌وه هه‌يه، كه په‌يوه‌نديى به سروشتى نوسينى عه‌ره‌بيه‌وه هه‌يه نه‌ك ته‌نها به ڕێنوسى قورئانه‌وه. جگه له‌وه‌ى كه نوسه‌ره‌وه‌كانى قورئانيش زۆر جار له گه‌ياندن و نه‌گه‌ياندندا شێوازى جياوازيان به‌كار هێناوه. كه‌واته بنه‌ماى ژماردنى (وشه‌ى ئيملايى) بنه‌مايه‌كى ڕاسته‌قينه نيه و ئه‌و ژماردنه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه بێت ساخته ده‌رده‌چێت.
له قورئاندا وتن بنچينه‌يه، موحه‌ممه‌د وتنه‌كه‌ی گه‌ياندوه. نوسين ته‌نها بۆ چه‌سپاندن و هێشتنه‌وه‌يه‌تی.
ئه‌گه‌ر ڕێنوسی موصحه‌ف پشت پێ ببه‌سرێت بۆ ژماردنی پيته‌كان؛ ئه‌مه ژماردنێكی ناته‌واو و ناڕاست ده‌رده‌چێت. كاتێك دو (ا)، واته (ئه‌ليف)، له (بسم الله الرحمن الرحيم) دا، نانوسرێن؛ ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه بونيان نه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر (وتن) پشت پێ ببه‌ستين بۆ ژماردنی پيته‌كان؛ ديسان ئه‌ميش كاره‌كه ئه‌سته‌م ده‌كات، چونكه ـ وه‌كو ئاماژه‌مان پێ دا ـ (وتن) ی قورئانيش يه‌كگرتو و يه‌ك شێوه نيه، به‌ڵكو چه‌ند خوێندنه‌وه‌يه‌ك و چه‌ند گێڕانه‌وه‌يه‌ك و چه‌ند ڕێگه‌يه‌ك هه‌ن بۆ وتنی قورئان، و به‌پێی هه‌ر يه‌كه له‌مانه‌ش ژماردنی پيته‌كان و ژماردنی هه‌ر پيتێك له‌وانه ژماره‌يه‌كی جياواز ده‌رده‌چێت.
قوتابخانه‌ى ئيعجازى ژماره‌يى، جگه له ژماردنى پيته‌كان و وشه‌كان، پشت ده‌به‌ستێت به ژماردنى ئايه‌ته‌كانيش. به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن كه ئه‌م ژماردنه‌ى له موصحه‌فى ئێسته‌دا هه‌يه ته‌نها ژماردنێكى ئايه‌ته‌كانى قورئانه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژماردنى كوفه‌ييه‌كان. ئەوەش چونکە ژماردنی ئايه‌ته‌كانی دوای پێغه‌مبه‌ر كراوه و ناكۆكيی تێدايه: هه‌ر يه‌كه له كوفه‌ييه‌كان و به‌صڕه‌ييه‌كان و حيجازی (مه‌ككه‌يی ـ مه‌دينه‌يی) ـه‌كان و شاميه‌كان؛ ژماردنی جياوازی خۆيان هه‌يه بۆ ئايه‌ته‌كان. واته ئه‌م چه‌ند ژماردنه هه‌ن:
١. ژماردنی خه‌ڵكی مه‌دينه: ئه‌مه‌ش دو جۆره:
ا. ژماردنی مه‌دينه‌يی يه‌كه‌م (العد المدني الأول): ئه‌مه قورئانخوێنی مه‌دينه (نافيع) له دو مامۆستای خۆي: (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) و (شه‌يبه‌ی كوڕی نه‌صصاح) ـه‌وه، گێڕاوێتيه‌وه. ئه‌م ژماردنه لای قوتابيه كۆنه‌كانی نافيع كاری پێ كراوه.
ب. ژماردنی مه‌دينه‌يی دوايی (العد المدني الأخير): ئه‌مه قورئانخوێنێكی مه‌دينه (ئيسماعيلی كوڕی جه‌عفه‌ر) له (ئيبن جه‌مماز) ه‌وه، ئه‌ميش له (شه‌يبه) ی ناوبراو و (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) ی ناوبراوه‌وه، گێڕاوێتيه‌وه. ئێسته ئه‌م ژماردنه له خوێندنه‌وه‌ی نافيعدا كاری پێ ده‌كرێت.
٢. ژماردنی خه‌ڵكی مه‌ككه: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنی مه‌ككه (ئيبن كه‌ثير).
٣. ژماردنی خه‌ڵكی كوفه: ئه‌مه يه‌كێك له قورئانخوێنه‌كانی كوفه كه (حه‌مزه) يه گێڕاوێتيه‌وه.
٤. ژماردنی خه‌ڵكی به‌صڕه: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنێكی به‌صڕه كه (عاصيمی جه‌حده‌ری) ـه.
٥. ژماردنی خه‌ڵكی شام: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنێكی شام كه (يه‌حيای كوڕی ئه‌لحاريثى ذيماری) ـه كه خوێندنه‌وه‌كه‌ی قورئانخوێنی شام (ئيبن عامير) ده‌گێڕێته‌وه.
بڕوانه:
السخاوي، جمال القراء وكمال الإقراء. تحقيق: د. مروان العطية، د. محسن خرابة. دار المأمون للتراث، دمشق ـ بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. ص‌ص. ٢٧٤، ٢٧٥.
به‌م شێوه‌يه له زۆربه‌ی سوره‌ته‌كاندا ناكۆكی هه‌يه له ژماردنی ئايه‌ته‌كانيدا، چونكه هه‌ندێك له خوێنه‌ره‌كان هه‌ندێك وشه به سه‌ری ئايه‌ت حساب ناكه‌ن كه ئه‌وانی تر حسابيان كردوه، بۆيه ژماره‌ی دانه‌دانه‌ی ئايه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت و ژماره‌ی سه‌رجه‌می ئايه‌ته‌كانی سوره‌ته‌كه‌ش به‌پێی خوێنه‌ره‌كان جياواز ده‌بێت. بۆ نمونه: سوره‌تى (البقرة) لاى كوفه‌ييه‌كان (٢٦٨) ئايه‌ته لاى به‌صڕه‌ييه‌كان (٢٦٧) ـه، لاى حيجازيه‌كان (٢٦٥) ـه، لاى شاميه‌كان (٢٦٤) ـه. كه‌واته ژماردنه‌كه له خۆي‌دا به‌شێك نيه له قورئان، واته پيرۆز نيه، و ئينجا ناكۆكييشى تێدايه.
ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه ژماردنی ئايه‌ته‌كان ناكۆكيی تێدايه، و شتێكيشه دوای ته‌واوبونی قورئان ساز كراوه، و نابێته به‌شێك له قورئان به واتا ئايينيه پيرۆزه‌كه‌ی، هه‌تا ئيعجازی بۆ ساز بكرێت.
به‌ڵام ئيعجازچيه‌كان ئه‌م شتانه نازانن و چاپێكی سه‌عوديی قورئان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و هه‌مو ديارده‌يه‌كی ئه‌و چاپه به وه‌حی و قورئان ده‌زانن و ئيعجازی بۆ ساز ده‌كه‌ن!
ژماردنی سوره‌ته‌كانیش ڕێكخستنێكی قورئانه كه دوای پێغه‌مبه‌ر كراوه. ڕێكخستنی سوره‌ته‌كان له موصحه‌فدا كارێك بوه كه له موصحه‌فه ستاندارده‌كه‌ی (عوثمان) دا صه‌حابيه‌كان به بيروڕا و (ئيجتيهاد) ی خۆيان كردويانه، يانی (توقيفي) نيه، كه ئه‌مه‌ش ڕای زۆرينه (جمهور) ی زاناكانی ئيسلامی له‌سه‌ره، له‌مانه ئيمام (ماليك) و باقيللانی (يه‌كێك له‌و دو بيروڕايه‌ی كه لێيه‌وه گه‌يشتوه) و ئيبن فاريس، به‌ڵگه‌كه‌يشيان ئه‌وه‌يه ئه‌گه‌ر ڕێكخستنی سوره‌ته‌كان (توقيفي) و خوايی بێت؛ صه‌حابيه‌كان نه‌يانده‌توانی موصحه‌فيان هه‌بێت به ڕێكخستنی جياواز، بۆ نمونه: موصحه‌فی عه‌لی به‌پێی ڕێكخستنی كاتی و مێژويی بو يانی به سوره‌تی (اقرأ) ده‌ستی پێ ده‌كرد، موصحه‌فی (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود) و (ئوبه‌يی كوڕی كه‌عب) يش كه‌مێك له ڕێكخستنی موصحه‌فه‌كه‌ی ليژنه‌كه‌ی (عوثمان) ده‌چن به‌ڵام جياوازييه‌كی زۆريشيان هه‌بوه.
بڕوانه:
السيوطي، أسرار ترتيب القرآ‌ن. دار الفضيلة للنشر والتوزيع. ص. ٤١.
السيوطي، الإتقان في علوم القرآ‌ن. تحقيق: محمد أبو الفضل إبراهيم. الهيئة المصرية العامة للكتاب. ١٩٧٤. جـ. ١، ص. ٢١٦ (وأما ترتيب السور فهل هو توقيفي أيضا أو هو باجتهاد من الصحابة؟ خلاف، فجمهور العلما‌ء على الثاني منهم مالك والقاضي أبو بكر في قوليه).
و هه‌ندێك به‌ڵگه‌يش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێكخستنه‌ی هه‌يه به ڕێنمايی و فه‌رمانی (عوثمان) خۆی بوه و ئه‌وانی تريش په‌سه‌نديان كردوه، و ڕه‌نگه كه‌سێكی وه‌كو (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود) ناڕازييش بوبێت، چونكه هه‌ندێك سه‌ره‌داو هه‌ن كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو ئاماده نه‌بوه موصحه‌فه‌كه‌ی خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه بۆ سوتاندنی دوای ده‌ركردنی موصحه‌فی ستاندارد.
له‌به‌ر ئه‌وه ڕێكخستنی سوره‌ته‌كان و ئه‌و ژماره‌يه‌ی هه‌ر سوره‌تێك له‌و ڕێكخستنه وه‌ری ده‌گرێت به‌شێك نيه له قورئان هه‌تا حسابی (وه‌حی) ی بۆ بكرێت و ئيعجازی ڵ ده‌ربهێنرێت.
بە هەمان شێوە؛ دابه‌شكردنی قورئان بۆ (٣٠) جوزء و (٦٠) حيزب؛ شتێكه دوای پێغه‌مبه‌ر كراوه و ناكۆكييشی تێدايه: لای هه‌ندێك قورئان كراوه به (٣٠) جوزء، لای هه‌ندێكی تر كراوه به (٦٠) جوزء، لای ئه‌م كۆمه‌ڵه‌يه‌ی دوه‌م ئه‌م چه‌ند ئايه‌ته‌كه‌ی سوره‌تی (التوبة) ده‌كه‌وێته جوزئی (٢٠)! چونكه لای ئه‌مانه جوزئی (٢٠) له‌دوای ئايه‌تی (التوبة: ٩٢) و سه‌ره‌كه‌ی (ما ينفقون) ده‌ست پێ ده‌كات.
بڕوانه:
الداني، البيان في عدّ آي القرآ‌ن. تحقيق: غانم قدوري الحمد. مركز المخطوطات والتراث، الكويت. الطبعة الأولى، ١٩٩٤. ص‌ص. ٣١٧، ٣١٨.
به‌ڵام ئيعجازچيه‌كان ته‌نها چاپه سه‌عودييه‌كه‌ی قورئانيان لايه و هيچی تر نازانن له قورئان، ئه‌و چاپه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و ئيعجازی ڵ ده‌رده‌هێنن، وا ده‌زانن ئه‌و چاپه لای خواوه هاتوه!
ئه‌و ڕێكه‌وته ژماره‌ييانه‌ى نوسه‌رانى ئيعجازى ژماره‌يى ده‌يدۆزنه‌وه، له ژماردنى پيت و وشه و ئايه‌ت و سوره‌ته‌كانى قورئاندا؛ كۆمه‌ڵێك ڕێكه‌وتن كه ئه‌و نوسه‌رانه به لێكدانه‌وه‌ى خۆيان سازى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رنا هيچ به‌رنامه و ميتۆدێكى چه‌سپاويان نيه، به‌زۆر ساز ده‌كرێن و (ته‌كه‌للوف) و ده‌ستكردييه‌كى زۆريان تێدايه.. هه‌ر جاره‌ى به‌رنامه‌يه‌ك به‌كار ده‌هێنن و تێبينيى لايه‌نێك ده‌كه‌ن، جارێكى تر به‌رنامه‌يه‌كى تر ده‌خه‌نه گه‌ڕ و تێبينيى لايه‌نێكى تر ده‌كه‌ن. بۆيه ئه‌و (سيسته‌م) ـه ژماره‌ييه‌ى كه باسى لىَ ده‌كه‌ن و گوايه له قورئاندا هه‌يه، ده‌ستكرده و ناكرێت به (سيسته‌م) ێكى ڕاسته‌قينه دابنرێت، چونكه بنه‌ماى ڕۆشن و هه‌ميشه‌يى نيه.
و له داهاتودا زياتر په‌ره به‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه ده‌ده‌م تا ده‌بێته لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی گشتگير: گشتگير به شيكاره‌كانی و به نمونه‌كانی.
و په‌يمان ده‌ده‌م له هيچ چه‌واشه‌كارييه‌كانی ئيعجازچيه‌كان بێده‌نگ نه‌بم، ئه‌مانه ئيسلاميشيان شێواندوه و خه‌ڵكيشيان چه‌واشه كردوه.
وتنی قورئان بنچينه‌يه بۆ ده‌قی قورئان، كه ئه‌ميش ناكۆكيی تێدايه!
ئه‌گه‌ر ڕێنوسی موصحه‌ف پشت پێ ببه‌سرێت بۆ ژماردنی پيته‌كان؛ ئه‌مه ژماردنێكی ناته‌واو و ناڕاست ده‌رده‌چێت. كاتێك دو (ا)، واته (ئه‌ليف)، له (بسم الله الرحمن الرحيم) دا، نانوسرێن؛ ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه بونيان نه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر (وتن) پشت پێ ببه‌ستين بۆ ژماردنی پيته‌كان؛ ديسان ئه‌ميش كاره‌كه ئه‌سته‌م ده‌كات، چونكه ـ وه‌كو ئاماژه‌مان پێ دا ـ (وتن) ی قورئانيش يه‌كگرتو و يه‌ك شێوه نيه، به‌ڵكو چه‌ند خوێندنه‌وه‌يه‌ك و چه‌ند گێڕانه‌وه‌يه‌ك و چه‌ند ڕێگه‌يه‌ك هه‌ن بۆ وتنی قورئان، و به‌پێی هه‌ر يه‌كه له‌مانه‌ش ژماردنی پيته‌كان و ژماردنی هه‌ر پيتێك له‌وانه ژماره‌يه‌كی جياواز ده‌رده‌چێت.
ژماردنی ئايه‌ته‌كان، و ئيعجازی ژماره‌يی
١. ژماردنی خه‌ڵكی مه‌دينه: ئه‌مه‌ش دو جۆره:
ا. ژماردنی مه‌دينه‌يی يه‌كه‌م (العد المدني الأول): ئه‌مه قورئانخوێنی مه‌دينه (نافيع) له دو مامۆستای خۆي: (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) و (شه‌يبه‌ی كوڕی نه‌صصاح) ـه‌وه، گێڕاوێتيه‌وه. ئه‌م ژماردنه لای قوتابيه كۆنه‌كانی نافيع كاری پێ كراوه.
ب. ژماردنی مه‌دينه‌يی دوايی (العد المدني الأخير): ئه‌مه قورئانخوێنێكی مه‌دينه (ئيسماعيلی كوڕی جه‌عفه‌ر) له (ئيبن جه‌مماز) ه‌وه، ئه‌ميش له (شه‌يبه) ی ناوبراو و (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) ی ناوبراوه‌وه، گێڕاوێتيه‌وه. ئێسته ئه‌م ژماردنه له خوێندنه‌وه‌ی نافيعدا كاری پێ ده‌كرێت.
٢. ژماردنی خه‌ڵكی مه‌ككه: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنی مه‌ككه (ئيبن كه‌ثير).
٣. ژماردنی خه‌ڵكی كوفه: ئه‌مه يه‌كێك له قورئانخوێنه‌كانی كوفه كه (حه‌مزه) يه گێڕاوێتيه‌وه.
٤. ژماردنی خه‌ڵكی به‌صڕه: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنێكی به‌صڕه كه (عاصيمی جه‌حده‌ری) ـه.
٥. ژماردنی خه‌ڵكی شام: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قورئانخوێنێكی شام كه (يه‌حيای كوڕی ئه‌لحاريثى ذيماری) ـه كه خوێندنه‌وه‌كه‌ی قورئانخوێنی شام (ئيبن عامير) ده‌گێڕێته‌وه.
بڕوانه:
السخاوي، جمال القراء وكمال الإقراء. تحقيق: د. مروان العطية، د. محسن خرابة. دار المأمون للتراث، دمشق ـ بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. ص‌ص. ٢٧٤، ٢٧٥.
به‌م شێوه‌يه له زۆربه‌ی سوره‌ته‌كاندا ناكۆكی هه‌يه له ژماردنی ئايه‌ته‌كانيدا، چونكه هه‌ندێك له خوێنه‌ره‌كان هه‌ندێك وشه به سه‌ری ئايه‌ت حساب ناكه‌ن كه ئه‌وانی تر حسابيان كردوه، بۆيه ژماره‌ی دانه‌دانه‌ی ئايه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت و ژماره‌ی سه‌رجه‌می ئايه‌ته‌كانی سوره‌ته‌كه‌ش به‌پێی خوێنه‌ره‌كان جياواز ده‌بێت. بۆ نمونه: سوره‌تى (البقرة) لاى كوفه‌ييه‌كان (٢٦٨) ئايه‌ته لاى به‌صڕه‌ييه‌كان (٢٦٧) ـه، لاى حيجازيه‌كان (٢٦٥) ـه، لاى شاميه‌كان (٢٦٤) ـه. كه‌واته ژماردنه‌كه له خۆي‌دا به‌شێك نيه له قورئان، واته پيرۆز نيه، و ئينجا ناكۆكييشى تێدايه.
ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه ژماردنی ئايه‌ته‌كان ناكۆكيی تێدايه، و شتێكيشه دوای ته‌واوبونی قورئان ساز كراوه، و نابێته به‌شێك له قورئان به واتا ئايينيه پيرۆزه‌كه‌ی، هه‌تا ئيعجازی بۆ ساز بكرێت.
به‌ڵام ئيعجازچيه‌كان ئه‌م شتانه نازانن و چاپێكی سه‌عوديی قورئان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و هه‌مو ديارده‌يه‌كی ئه‌و چاپه به وه‌حی و قورئان ده‌زانن و ئيعجازی بۆ ساز ده‌كه‌ن!
ژماردنی سوره‌ته‌كان، و ئيعجازی ژماره‌يی
بڕوانه:
السيوطي، أسرار ترتيب القرآ‌ن. دار الفضيلة للنشر والتوزيع. ص. ٤١.
السيوطي، الإتقان في علوم القرآ‌ن. تحقيق: محمد أبو الفضل إبراهيم. الهيئة المصرية العامة للكتاب. ١٩٧٤. جـ. ١، ص. ٢١٦ (وأما ترتيب السور فهل هو توقيفي أيضا أو هو باجتهاد من الصحابة؟ خلاف، فجمهور العلما‌ء على الثاني منهم مالك والقاضي أبو بكر في قوليه).
و هه‌ندێك به‌ڵگه‌يش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێكخستنه‌ی هه‌يه به ڕێنمايی و فه‌رمانی (عوثمان) خۆی بوه و ئه‌وانی تريش په‌سه‌نديان كردوه، و ڕه‌نگه كه‌سێكی وه‌كو (عه‌بدوڵڵای كوڕی مه‌سعود) ناڕازييش بوبێت، چونكه هه‌ندێك سه‌ره‌داو هه‌ن كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ناوبراو ئاماده نه‌بوه موصحه‌فه‌كه‌ی خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه بۆ سوتاندنی دوای ده‌ركردنی موصحه‌فی ستاندارد.
له‌به‌ر ئه‌وه ڕێكخستنی سوره‌ته‌كان و ئه‌و ژماره‌يه‌ی هه‌ر سوره‌تێك له‌و ڕێكخستنه وه‌ری ده‌گرێت به‌شێك نيه له قورئان هه‌تا حسابی (وه‌حی) ی بۆ بكرێت و ئيعجازی ڵ ده‌ربهێنرێت.
ژماردنی جوزئه‌كان و حيزبه‌كان ، و ئيعجازی ژماره‌يی
بڕوانه:
الداني، البيان في عدّ آي القرآ‌ن. تحقيق: غانم قدوري الحمد. مركز المخطوطات والتراث، الكويت. الطبعة الأولى، ١٩٩٤. ص‌ص. ٣١٧، ٣١٨.
به‌ڵام ئيعجازچيه‌كان ته‌نها چاپه سه‌عودييه‌كه‌ی قورئانيان لايه و هيچی تر نازانن له قورئان، ئه‌و چاپه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و ئيعجازی ڵ ده‌رده‌هێنن، وا ده‌زانن ئه‌و چاپه لای خواوه هاتوه!
ئيعجازچيه‌كان ڕێكه‌وت ده‌كه‌ن به سيسته‌م!
***
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه ته‌نها سه‌ره‌تايه‌ك بو بۆ ده‌رخستنی ساخته‌ييه‌كانی ئه‌و سه‌رگه‌رمييه‌ی پێی ده‌وترێت (ئيعجازی ژماره‌يی) و هه‌ڵه‌ی ميتۆد و گريمانه‌كانی. گرنگ ئه‌وه‌يه ئه‌و گريمانانه‌م له بنچينه‌وه هه‌ڵ‌وه‌شاند كه ئيعجازچيه‌كانی ئيعجازی ژماره‌يی كردويانه به بنه‌ماكانی كاره‌كه‌ی خۆيان، وه‌كو ژماردنی پيت و وشه و ئايه‌ت و سوره‌ت و حيزب و جوزئه‌كانی قورئان به‌و شێوه‌يه‌ی خۆيان ده‌يانژمێرن، كه سه‌لماندم ژماردنێكی ساخته‌يه، و هه‌روه‌ها ساخته‌يی پشتبه‌ستنيان به ڕێنوسی موصحه‌ف و خراپ تێگه‌شتنيان له‌و ڕێنوسه و به‌تايبه‌تی له (هه‌مزه).و له داهاتودا زياتر په‌ره به‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه ده‌ده‌م تا ده‌بێته لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كی گشتگير: گشتگير به شيكاره‌كانی و به نمونه‌كانی.