کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
جه‌نگه گه‌وره‌كه (الملحمة الكبرى)
گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان باسی ئه‌م جه‌نگه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن به یه‌كێك له ڕوداوه گه‌وره‌كانی نزیك كۆتایی جیهان، و به (هه‌رمه‌گیددۆنی ئیسلامی) داده‌نرێت.. به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه له‌نێوان (ڕۆم) و (موسوڵمانان) دا ده‌بێت به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌هدی، ڕۆمیش له‌و جه‌نگه‌دا سوپایه‌ك ده‌هێنن كه له (هه‌زار هه‌زار) سه‌رباز پێك دێت. جه‌نگه‌كه گوایه له (دابق) ی نزیك دیمه‌شق ڕو ده‌دات، كه هه‌ردو سوپا به ئه‌سپ و شمشێره‌وه ڕوبه‌ڕوی یه‌كتر ده‌بنه‌وه. سه‌ره‌نجام مه‌هدی به سوپاكه‌یه‌وه ده‌یانشكێنێت و خوێنێكی زۆر ده‌ڕژێت. ئه‌م پێشبینیه ئیسلامیه كت‌ومت له ڕوداوێكی ڕابردوی مێژوی ئیسلامیه‌وه وه‌گیراوه: ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه‌ی كه به (یوم دابق) له سه‌رچاوه‌كانی مێژوی ئیسلامی‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه جه‌نگێكی گه‌وره بو له‌نێوان ڕۆم (بیزانتیه‌كان) و موسوڵمانان، به سه‌رۆكایه‌تیی میرێكی عه‌بباسی به ناوی (صاڵیح كوڕی عه‌لی) كه مامی (مه‌نصور) و میری شام بو. جه‌نگه‌كه له شارۆچكه‌ی (دابق) له باكوری سوریا ڕوی دا. سه‌ره‌نجامیش بیزانتیه‌كان شكان كه (سه‌د هه‌زار) ده‌بون (به‌ڵام گێڕانه‌وه‌كان شته‌كه زل ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هه‌زار هه‌زار!). كوشتارگه‌یه‌كی گه‌وره بو و خوێنێكی زۆری بیزانتیه‌كان ڕژا. پێشتریش هه‌ر له سه‌رده‌می ئومه‌وی و سه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌بباسیشه‌وه جه‌نگ و ڕوبه‌ڕونه‌وه له‌نێوان هه‌ردولادا ڕوی داب‌و، به شێوه‌یه‌ك ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كان وه‌كو نه‌ریتێكی هاوینه‌یان لى هاتبو له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌كانه‌وه، وه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان دا. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه ئه‌م پێشبینیه ڕاسته‌وخۆ له ده‌نگ‌وباسی ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌ی سه‌رده‌می عه‌بباسیه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه. به‌ڵام نوسه‌ر و ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كانی ئێسته، وه‌كو نوسه‌ره ئیسلامیه بلیمه‌ته‌كه‌مان، پێیان وایه ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌وره‌یه كه له‌نێوان موسوڵمانان (به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌هدی) و ئورۆپای مه‌سیحی ـ زایۆنیدا له داهاتودا ڕو ده‌دات!