کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا

سه‌روه‌ر پێنجوێنی
هه‌رمه‌گیددۆن
وشه ئینگلیزیه‌كه (ئارمه‌گێد'ن) Armageddon ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (ئه‌رمه‌گێدۆن) Armagedon ی لاتینیی ده‌قی ڤولگاتا (وه‌رگێڕانی لاتینیی په‌یمانی كۆن و په‌یمانی نوێ)، شێوه لاتینیه‌كه‌ش له شێوه‌ی گریكی (هه‌رمه‌گێدۆن) Ἁρμαγεδών ـه‌وه هاتوه، كه دواتر ڕیشه‌ی عیبریی ده‌سته‌واژه‌كه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه. وشه ئینگلیزیه‌كه له فه‌رهه‌نگه‌كاندا به دو شێوه مانا ده‌كرێت: مه‌زنترین جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی چاكه و هێزه‌كانی خراپه له كۆتایی ڕۆژگاردا، له‌گه‌ڵ واتایه‌كی لاوه‌كی: هه‌ر جه‌نگێكی مه‌زنی یه‌كلاكه‌ره‌وه(١). ئه‌م زاراوه‌یه بوه‌ته ناونیشانی گه‌لێك قسه‌وباس ده‌رباره‌ی جه‌نگێكی گه‌وره‌ی جیهانیی یه‌كلایی، نه‌ك هه‌ر له نوسینه مه‌سیحیه‌كاندا، به‌ڵكو له گه‌لێك نوسینی سیاسییشدا، به‌ڵكو ده‌ڵێن حه‌وت له سه‌رۆكه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مێریكا باوه‌ڕیان به جه‌نگی جیهانیی هه‌رماگیددۆن هه‌بوه، و گوایه (رۆناڵد ریگان) كاتی خۆی وتویه‌تی "ئه‌م نه‌وه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه كه (هه‌رمه‌گیددۆن) ده‌بینێت".. هه‌ندێك نوسه‌ری ئیسلامی‌یش بیرۆكه‌كه‌یان قۆسته‌وه و كردیان به به‌شێك له ئه‌ده‌بیاتی پێشبینیی ئیسلامیی نوێ شانبه‌شانی كه‌سێتیه‌كانی (ده‌ججال) و (سوفیانی) و (مه‌هدی) وهتد.. له‌م نوسه‌رانه (أمین محمد جمال ا‌لدین) كه نوسه‌رێكی میسریه و كتێبێكی بڵاوكرده‌وه به ناوی (هرمجدون ـ آخر بيان يا أمة الإسلام) (چاپی: المكتبة التوفيقية ـ مصر)، به‌م شێوه‌یه‌ش بیرۆكه‌كه چوه ناو عه‌قڵی ئیسلامییشه‌وه.
ئه‌ده‌بیاتی مه‌سیحی و خۆرئاوایی بیرۆكه‌كه‌ی له بڕگه‌یه‌كی (خه‌ونه‌كه‌ی یۆحه‌ننا) وه وه‌گرتوه، كه ئه‌و ده‌قه خۆی پڕه له هێما و بیرۆكه و ئاماژه‌ی چڕ‌وپڕ ده‌رباره‌ی داهاتو، له‌و بڕگه‌یه‌دا ده‌ڵێت: (و فریشته‌ی شه‌شه‌م په‌رداخه‌كه‌ی ڕشت به‌سه‌ر ڕوباری گه‌وره‌ی "فوڕات" دا ئیتر ئاوه‌كه‌ی وشكی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌ی ڕوباره‌كه ببێته ڕێگه‌ی تێپه‌ڕبونی ئه‌و پاشایانه‌ی له خۆرهه‌ڵاته‌وه دێن، له‌و كاته‌شدا سێ ڕۆحی پیسم بینی كه له بۆق ده‌چون و له ده‌می هه‌ر سێ "ئه‌ژدیها" و "ده‌عبا ترسناكه‌كه" و "پێغه‌مبه‌ری درۆزن (ده‌ججال)" ـه‌وه ده‌رچون، و سێ ڕۆحی شه‌یتانین كه توانای ده‌رخستنی موعجیزه‌یان هه‌یه و ده‌چن بۆ لای هه‌مو پاشاكانی زه‌وی و كۆیان ده‌كه‌نه‌وه بۆ جه‌نگ له‌و ڕۆژه گه‌وره‌یه‌دا ڕۆژی ئه‌و خوایه‌ی كه توانای به‌سه‌ر هه‌مو شتێك‌دا هه‌یه.. و ڕۆحه شه‌یتانیه‌كان هه‌مو سوپاكانی جیهانیان له شوێنێكدا كۆكرده‌وه كه به عیبری پێی ده‌وترێت "هه‌رمه‌گیددۆن") (خه‌ونه‌كه‌ی یۆحه‌ننا: ١٦: ١٢ ـ ١٦). ده‌بینین ده‌قه‌كه ئاماژه ده‌كات بۆ ڕودانی جه‌نگێكی جیهانی له‌نێوان هه‌مو هێزه‌كانی جیهاندا كه له داهاتودا ڕوده‌دات، وه‌كو دواتریش ده‌بینین وشه‌ی (هه‌رمه‌گیددۆن) ئاماژه‌ی تێدایه بۆ شوێنێك له فه‌له‌ستین، بۆیه به‌پێی باوه‌ڕی مه‌سیحی ئه‌و ڕوداوه گه‌وره‌یه له فه‌له‌ستین ـ كه جوله‌كه‌ش بۆ ئه‌وێ ده‌گه‌ڕێنه‌وه ـ ڕوده‌دات. ئینجا بیری ئیسلامی‌یش بیرۆكه‌كه‌ی له خۆگرت به‌و پێیه كه جه‌نگێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له فه‌له‌ستین له‌نێوان جوله‌كه و خۆرئاوای هاوپه‌یمانی و نێوان عه‌ره‌ب و موسوڵمانان، و ڕۆڵی (مه‌سیح) و (مه‌هدی) یشی تێدا ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین بیرۆكه‌كه له بیری ئیسلامیشدا زه‌مینێكی به‌پیتی ده‌ست كه‌وتوه بۆ چه‌كه‌ره‌كردن.
لێره‌وه به‌پێی میتۆده‌كه ئه‌و بیرۆكه‌یه شیكار ده‌كه‌ین:
(هه‌رمه‌گیددۆن) ده‌سته‌واژێكی به‌بنه‌ڕه‌ت عیبریه: (هه‌ر-مه‌گیددۆ) הַר מְגִדּוֹ یان (هه‌ر-مه‌گیددۆن) הַר מְגִדּוֺן له عیبریدا: "هه‌ر" הַר واته شاخ، چیا، "مه‌گیددۆ" מְגִדּוֹ یان "مه‌گیددۆن" מְגִדּוֺן: ناوی شوێنه‌كه یاخود چیاكه‌یه. كه‌واته ئاماژه‌یه بۆ چیایه‌ك یان گردێك، كه له ڕاستیدا شوێنێكه له فه‌له‌ستین ئێسته لای عه‌ره‌ب پێی ده‌وترێت (تلّ المتسلم) و لای جوله‌كه پێی ده‌وترێت (تلّ مجدّو)، شوێنه‌كه كه‌وتوه‌ته خۆرهه‌ڵاتی (حه‌یفا) و خۆرئاوای شارۆچكه‌ی (بیت شان) كه ئێسته (بیسان) ی پێ ده‌وترێت. شوێنه‌كه له گردێكی شێوه‌هێلكه‌یی پێك دێت كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر گوزه‌رگه‌یه‌كی ستراتیجیی گرنگدا كه چیای (كه‌رمه‌ل) له چیاكانی ناوه‌وه‌ی فه‌له‌ستین جیا ده‌كاته‌وه. له‌م گرده‌دا شوێنه‌واری شارێكی كه‌نعانیی كۆن دۆزراوه‌ته‌وه كه پێی وتراوه شاری (مه‌گیددۆ) و موئابیه‌كان دروستیان كردوه و سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی هه‌زاره‌ی (٤ پ. ز) واته ده‌وری (٣٥٠٠ پ. ز.). ئه‌م شاره له كاتی خۆیدا شارێكی قایم بوه و خاڵێكی ستراتیجی و كلیلی ئه‌و ڕێگا بازرگانی و سه‌ربازیه بوه كه میسر و سوریا و بابیلی پێگه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌میشه پێویست بوه میسر كۆنتڕۆڵی ئه‌و خاڵه بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بتوانێت و ڕێگه‌ی هه‌بێت به‌ره‌و ناوه‌وه‌ی فه‌له‌ستین بجوڵێت(٢). هه‌ر بۆیه ئه‌و گوزرگه‌یه چه‌ند ڕوداوێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینیوه كه به‌تایبه‌تی بۆ سوریاییه‌كان و له‌مانیش عیبریه‌كان گرنگ بون و له یاده‌وه‌رییاندا ماونه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش كارێكی كردوه ناوی شوێنه‌كه له بیری عیبریه‌كاندا ببێته هێما و ناونیشانی شوێنێك كه له‌و شوێنه‌دا هێزێكی گه‌وره‌ی دژ به عیبریه‌كان كۆ ببێته‌وه و زیانی گه‌وره به عیبریه‌كان بگه‌یه‌نێت. به‌پێی تۆماره‌كانی مێژو له‌و شوێنه‌دا دو ڕوداوی گرنگ و یه‌كلایی ڕویان داوه:
یه‌كه‌میان: دوای ئه‌وه‌ی میسریه‌كان له سه‌ره‌تای بنه‌ماڵه‌ی ١٨هه‌مدا و به سه‌رۆكایه‌تیی (ئه‌حموس) توانییان (هیكسۆس) له میسر ده‌ربكه‌ن كه كۆمه‌ڵێك گه‌له‌هۆزی ئاسیایی (سامی و هیندی ـ ئورۆپایی) بون، و میسریه‌كان هه‌تا باشوری فه‌له‌ستینیش ڕاویان نان، دوای ئه‌وه پاشا میسریه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی (١٨هه‌م) شێوازی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان گۆڕی و ده‌ستیان دایه قایمكردنی سنوری باكوری خۆرهه‌ڵاتیان واته باشوری فه‌له‌ستین كه پێشتر هیكسۆس لێره‌وه هاتنه باكوری میسر. به‌ڵام دواتر له سه‌رده‌می ("تحوتموس"ی دوه‌م) و (حه‌چه‌پسوت) دا چالاكیی سه‌ربازیی میسری دایه كزی و ده‌سه‌ڵاتی میسر له سوریا و فه‌له‌ستین كه‌م بوه‌وه، ئه‌مه‌ش بواری دا به ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی سوریا بكه‌ونه جوڵه و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی و وه‌ده‌رنانی هێزه میسریه‌كان، به پشتگیریی ده‌وڵه‌تی میتانی كه ده‌یویست ئه‌و ده‌وڵه‌تۆكانه وه‌كو سه‌ره‌نێزه‌یه‌ك له‌دژی میسر به‌كار بهێنێت و بیانكاته به‌ربه‌ست و هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگری له‌به‌رامبه‌ر میسردا. تا له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ("تحوتموس" ی سێیه‌م) (١٤٨٢ ـ ١٤٥٠ پ. ز.) دا شۆڕشێكی به‌رفراوان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی میسر له سوریا به سه‌رۆكایه‌تیی میری شاری (قادیش) Cadesh ("تلّ نبي مند" ی ئێستا) له‌سه‌ر ڕوباری (العاصي) سه‌ری هه‌ڵ دا. ئه‌م میره توانیی سنوری ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی فراوان بكات تا گیشته شاری (الجلیل) و هه‌تا شاری (مه‌گێددۆ) كه كردبویه مۆڵگه‌یه‌ك و خاڵی كۆبونه‌وه‌ی سوپا هاوپه‌یمانه‌كانی دژ به میسر له‌مانه‌ش میتانیه‌كان و خه‌ڵكانی ناوچه‌كانی باكوری خۆرئاوای سوریا. ئیتر میسر كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره چونكه مه‌گیددۆ خاڵێكی ستراتیجیی گرنگ بو كه ڕێگه‌ی بازرگانی و سه‌ربازیی میسر ـ سوریای كۆنتڕۆڵ ده‌كرد. بۆیه ("تحوتموس" ی سێیه‌م) ـ كه ناوداره به‌وه‌ی له ماوه‌ی ٢٠ ساڵدا ١٧ جار سوپای بردوه‌ته سوریا ـ هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و به سوپاكه‌ی هێرشی كرده سه‌ر سوپا هاوپه‌یمانه‌كان كه له (مه‌گیددۆ) خۆیان قایم كردبو، و ئیتر سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریاندا و ئه‌و شاره‌ی دوای ئابڵوقه‌ی (٧) مانگ گرت و به‌م شێوه‌یه‌ش توانیی فه‌له‌ستین بگێڕێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی میسر و به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی هیكسۆسی له فه‌له‌ستین كۆتایی پێ هێنا و ده‌سه‌ڵاتی میسری له فه‌له‌ستین و سوریا چه‌سپاند(٣). ئیتر ("تحوتموس" ی سێیه‌م) جه‌نگێكی گه‌وره و یه‌كلاكه‌ره‌وه بباته‌وه كه ـ وه‌كو (كۆلین ویلسۆن) ده‌ڵێت ـ (لوتكه‌ی چاخی كۆن و ده‌ستپێكی تێكه‌ڵبونی شارستانێتیه كۆنه‌كان) بو، و توانیی ئیمپراتۆرێتییه‌ك پێك بهێنێت كه له فوڕات (ی سه‌ره‌وه) درێژ ده‌بێته‌وه بۆ میسر، واته نێوان هه‌ردو ڕوباری (فوڕات) ی باكوری سوریا و (نیل)، ئه‌م واقیعه‌ش دواتر لای نوسه‌رانی ده‌قه عیبریه‌كان بوه‌ته خه‌ونێك كه له پێكهێنانی شانشینییه‌ك له‌نێوان فوڕات و نیلدا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
بێ گومان، ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه كه به سه‌ركه‌وتنی سوپا میسریه‌كه و شكانی سوپا سوریاییه هاوپه‌یمانه‌كان (كه عیبریه‌كانیش په‌یوه‌ندییان پێیانه‌وه هه‌یه) كۆتایی هات؛ كاریگه‌ریی له هزری مرۆڤی كۆمه‌ڵگای سوریایی كۆندا ماوه‌ته‌وه و دواتر له بیری عیبریدا ـ دواتر بیری مه‌سیحی ـ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و كراوه به جه‌نگێك له‌نێوان هێزه‌كانی چاكه و هێزه‌كانی خراپه‌دا، و وه‌كو پێشبینییه‌ك و خۆزگه‌یه‌ك كه له داهاتودا بێته دی به‌رهه‌م هاتوه، كه گوایه جه‌نگێكی هه‌ره‌گه‌وره یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌نێوان هێزی چاكه و هێزی خراپه‌دا ڕوده‌دات و به سه‌ركه‌وتنی هێزی چاكه‌كار كۆتایی دێت.. تا له ده‌قی (خه‌ونه‌كه‌ی یۆحه‌ننا) دا ده‌ركه‌وتوه. بێ گومان ئایینی مه‌سیحی سودی زۆری له بیرۆكه‌كه وه‌رگرتوه، چونكه به‌پێی بیری مه‌سیحی دوای ئه‌و جه‌نگه (شانشینیی خواوه‌ند) دێت و زه‌وی ده‌بێته‌وه به به‌هه‌شتی (عه‌دن) و ئیتر مه‌سیحیه‌كان هه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌مینه نوێیه ده‌ژین. ئه‌مه‌ش هێزێكی زۆری داوه به ئایینی مه‌سیحی.

ڕودای دوه‌م كه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری بیرۆكه‌ی (هه‌رمه‌گیددۆن) ـه، ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر له هه‌مان ده‌ربه‌ندی (مه‌گیددۆ) ڕو ده‌دات و هه‌مان دیمه‌ن له‌و خاڵه‌دا دوباره ده‌بێته‌وه، كه ئه‌م جاره‌یان په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به عیبریه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه بو فیرعه‌ونی بنه‌ماڵه‌ی (٢٦هه‌م) نێخاو Nechao ی دوه‌م (٦٠٩ ـ ٥٩٤ پ. ز.) ویستی به‌و ده‌ربه‌نده‌دا تێپه‌ڕبێت بۆسه‌ر فوڕاتی سه‌ره‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئاشوریه‌كان، ئیتر پاشای شانشینیی یه‌هودا (یۆشیا) Josia (٦٣٩ ـ ٦٠٩ پ. ز.) ویستی ڕێگه‌ی لێ بگرێت بۆیه له مه‌گیددۆ خۆی قایم كرد و خۆی حازر كرد بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی، به‌ڵام نێخاو سه‌ركه‌وت به‌سه‌ریدا (هه‌ر ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوانكراوه!!)، ئیتر یۆشیا كوژرا و دوای ئه‌وه‌ش نێخاو پاشای نوێی یه‌هودا (واته "یۆئاحاز" ی كوڕی "یۆشیا") ی دیل كرد و بردی بۆ میسر.
ئاشكرایه كه ئه‌م تێكشانه‌ی یه‌هوداییه‌كان زیاتر له ڕوداوی یه‌كه‌م كاریگه‌ریی له هزری یه‌هودی (و پاشان مه‌سیحی) به‌جێ هێشتوه، چونكه تێكشانی شانشینییه‌كی عیبری بوه، به‌تایبه‌تی كه شانشینیی یه‌هودا بنچینه‌ی ڕاسته‌وخۆی (كه‌سێتیی یه‌هودی) ی كۆنی سه‌رده‌می نوسینـ(ـه‌وه) ی ده‌قه عیبریه‌كان بوه.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه ئه‌و پێشبینیه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی یۆحه‌ننا له بنه‌ڕه‌تدا ڕوداوێكی گه‌وره‌ی مێژوی ڕابردوه و به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه‌ته‌وه كه ببێته پێشبینیی داهاتو، دوای مۆنتاجكردنی و ده‌ستكاریكردنی له به‌رژه‌وه‌ندیی بیری خۆی.
په‌راوێز:
(١) بۆ نمونه بڕوانه:

Webster’s New Collegiate Dictionary. U.S.A. 1953. P. 48.
(٢) ده‌رباره‌ی ته‌پۆڵكه/شاری مه‌گیددۆ، بڕوانه:
خمار، قسطنطين، موسوعة فلسطين الجغرافية. بيروت ـ ١٩٦٩. ص. ١٢٤.
دائرة المعارف الكتابية. دار الثقافة، لبنان. مادتا: (هرمجدون) و (مجدّو).
(٣) بۆ نمونه بڕوانه:

Encyclopedia Britannica. Items: Armageddon & Megiddo.
هه‌روه‌ها: فرحان، وليد محمد صالح، "الصراع الدولي في الشرق الأدنى بين القرنين الخامس عشر و الثالث قبل الميلاد"، مجلة (آداب الرافدين)، العدد (١١)، ١٩٧٩ . ص‌ص. ٢١٩ ، ٢٢٠.