کورته‌ی مێژوی مزگێنی
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
ته‌وڕات ئاماژه‌ی بۆ "پێغه‌مبه‌ری ئیسماعیلی" کردوە؟
ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
ته‌وڕات ئاماژه‌ی بۆ "پێغه‌مبه‌ری ئیسماعیلی" کردوە؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
بۆ دۆزینه‌وه‌ی بنچینه‌ی ئه‌و نزایه‌ی ئیبراهیم (و ئيسماعيل) كه له قورئاندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه كه گوایه نزای كردوه پێغه‌مبه‌رێك له نه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌ڵ‌كه‌وێت، كه له‌سه‌ر زمانی ئیبراهیم و ئيسماعيله‌وە ده‌ڵێت: (وَإِذْ يَرْفَعُ إِبْرَاهِيمُ الْقَوَاعِدَ مِنَ الْبَيْتِ وَإِسْمَاعِيلُ: "رَبَّنَا! تَقَبَّلْ مِنَّا، إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ. رَبَّنَا! وَاجْعَلْنَا مُسْلِمَيْنِ لَكَ وَمِنْ ذُرِّيَّتِنَا أُمَّةً مُسْلِمَةً لَكَ، وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا، وَتُبْ عَلَيْنَا، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ. رَبَّنَا! وَابْعَثْ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آيَاتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَيُزَكِّيهِمْ، إِنَّكَ أَنْتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) (البقرة: ١٢٧- ١٢٩)؛ ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی ئاماژه بۆ ئه‌و ده‌قه‌ی ته‌وڕات ده‌كات كه ده‌ڵێت: له نه‌وه‌ی ئیسماعیل گه‌لێكی گه‌وره دروست ده‌بێت و خوا پیرۆزی ده‌كات و به‌ره‌كه‌تی تێ ده‌خات (خولقاندن: ١٧: ٢٠).
تێروانینی ڕه‌خنه‌یی
کاتێک قورئان نزایه‌كی ئیبراهیم ده‌گێڕێته‌وه كه گوایه نزای كردوه پێغه‌مبه‌رێك له نه‌وه‌ی ئیسماعیل هه‌ڵ كه‌وێت؛ لێره‌وه ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی ئاماژه بۆ ده‌قێكی ته‌وڕات ده‌كات كه ده‌ڵێت: له نه‌وه‌ی ئیسماعیل گه‌لێكی گه‌وره دروست ده‌بێت و خوا پیرۆزی ده‌كات و به‌ره‌كه‌تی تێ ده‌خات (خولقاندن: ١٧: ٢٠). له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی نوێ‌دا ئه‌م ده‌قه ته‌وڕاتیه وا لێك‌ده‌درێته‌وه كه ئاماژه‌یه بۆ موسوڵمانان، واته ئه‌و (گه‌له گه‌وره) ـه‌ی كه ده‌قه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات بریتیه له (ئوممه‌ت) ی ئیسلامی، ئه‌و (به‌ره‌كه‌ت و پیت‌وفه‌ڕ) یش ئاماژه‌یه بۆ هاتنی ئیسلام له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسماعیلدا. له كاتێكدا ئاشكرایه بۆ هه‌ر خوێنه‌رێكی بێلایه‌ن كه ده‌قه‌كه باسی نه‌وه‌ی ئیسماعیل ده‌كات، واته ئه‌و خێڵانه‌ی باكوڕی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی كه به (ئیسماعیلیه‌كان) ناو براون و به‌پێی كه‌له‌پوری دێرینی ناوچه‌كه ده‌چنه‌وه سه‌ر باپیره‌یه‌ك به ناوی (ئیسماعیل). ئه‌و (به‌ره‌كه‌ت و پیت‌وفه‌ڕ) ه‌یش كه ده‌قه‌كه لێی ده‌دوێت هه‌ر ئاماژه‌یه‌كه بۆ زۆریی ئه‌و خێڵه ئیسماعیلیانه و ڕۆڵیان له ناوچه‌كانی باكوری نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا. ئیتر لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كه به بارێكی تردا شتێكی بێبه‌ڵگه و گۆتره‌كاریه.