عه‌لمانیه‌ت له‌نێوان ئیسلام و مه‌سیحیه‌تدا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
بنه‌مای (عه‌لمانیه‌ت) له بیری مرۆڤی موسوڵماندا هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك گرفته، هه‌ر له گرفتی پێناسه‌كردنه‌وه هه‌تا گرفتی پاساودان و ڕونكردنه‌وه‌ی پێویستبونی بۆ چاره‌ی قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆرهه‌ڵاتی. ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كان، كه عه‌لمانیه‌ت ڕێگری سه‌رسه‌خته له‌به‌رده‌م ئه‌جێندا سیاسیه‌كانیاندا، هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر بیانویه‌ك بێت وا خه‌ڵك حاڵی بكه‌ن كه عه‌لمانیه‌ت تایبه‌ته به بارودۆخی كۆمه‌ڵگای مه‌سیحیی ئه‌ورۆپاییه‌وه، كه گوایه بارودۆخێكی تایبه‌تی بوه و عه‌لمانیه‌ت له‌و بارودۆخه تایبه‌تیه‌دا هاتوه‌ته كایه و گه‌شه‌ی كردوه، بۆیه ـ ده‌ڵێن ـ عه‌لمانیه‌ت له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا ته‌نێكی نامۆیه و تۆوێكه كه له زه‌مینی ئیسلامی‌دا جێگه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت و شین نابێت. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسانه‌ش هه‌ندێك به‌ڵگه و بیانو ده‌خه‌نه ڕو، كه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕاڤه‌یان بكه‌ین و هه‌ڵیانبسه‌نگێنین.
تێبینی ده‌كرێت ئیسلام وه‌كو مه‌سیحیه‌ت چینی كه‌هه‌نوتی تێدا نیه، واته چینێك نیه كه جیاواز بن له ڕه‌شه‌خه‌ڵك و به‌شداریی ژیانی ئاسایی نه‌كه‌ن و ڕه‌به‌ن بن. ئه‌مه به‌ڵگه و بیانوی سه‌ره‌كیی ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئیسلام كێشه‌ی چینی پیاوانی ئایینیی نیه و دامه‌زراوه‌ی وه‌كو (كلێسا) ی نیه كه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا تێهه‌ڵكێش بوبێت تا پێویست بكات ده‌وڵه‌ت و كلێسا جیا بكرێنه‌وه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئیسلام ئایینێكی شه‌ریعه‌تیه (هه‌روه‌كو ئایینی یه‌هودی) كه هه‌مو بواره‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ ده‌خاته ژێر ڕكێفه‌وه، و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌وتۆی (ئایینی و سیاسی) و (خوایی و زه‌مه‌نی) ی تێدا نیه به‌ڵكو تێكه‌ڵكردنێكی زۆری تێدایه كه نه‌ك هه‌ر ئایینی ده‌كات به سیاسی، به‌ڵكو سیاسییش ده‌كات به ئایینی، واته نه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئایینی زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر بواری سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌ی سیاسییش پیرۆز ده‌كات و ده‌یكاته پارێزه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری ئایین. له به‌رامبه‌ره‌وه له ئایینی مه‌سیحیدا هه‌رچه‌ند چینی كه‌هه‌نوتی هه‌یه كه جیاوازن له ڕه‌شه‌خه‌ڵك و حسابی جیاوازیان هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا مه‌سیحیه‌ت و كه‌نیسه خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كن له بواری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه له ئینجیل‌دا له‌سه‌ر زمانی مه‌سیحه‌وه هاتوه (ئه‌وه‌ی هی كایسه‌ره بیده‌ن به كایسه‌ر، ئه‌وه‌شی هی خوایه بیده‌ن به خوا) (مه‌تتاى: ٢٢: ٢١، ماركوس: ١٢: ١٧، لوكا: ٢٠: ٢٥)، جگه له‌مه‌ش هه‌میشه دامه‌زراوه‌ی ئایینی و دامه‌زراوه‌ی سیاسی له مێژوی مه‌سیحیدا جیاواز بون، به‌و واتایه‌ی نه‌بونه‌ته یه‌ك دامه‌زراوه (ئه‌گه‌رچی كه‌سێتیی ئیمپراتۆری مه‌سیحیی پیرۆز كراوه و كه‌سێتیی پاپای كلێسای ڕۆمایش ده‌سه‌ڵاتی زۆری هه‌بوه)، وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئیسلامدا هه‌بوه: له ئیسلامی شیعی‌دا به‌ڕه‌هایی هه‌ردو دامه‌زراوه‌كه كۆكراونه‌ته‌وه، له ئیسلامی سوننییشدا تا ڕاده‌یه‌ك وا بوه كه ڕژێمی خیلافه‌ت ڕژێمی سیاسی بوه و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی پیرۆزكراوی یه‌كه‌میش بوه چونكه خه‌لیفه فه‌رمانڕه‌وای سه‌رده‌م بوه و له هه‌مان كاتیش‌دا (إمام) واته جێبه‌جێكه‌ری یاسای ئایین بوه و خاوه‌نی مافی پیرۆزكراوی جێنشینیی پێغه‌مبه‌ر بوه.
ئه‌وه‌ی كه عه‌لمانیه‌تی كرده چاره‌سه‌رێكی پێویست له ئه‌ورۆپا، ئه‌وه بو كه‌نیسه (دامه‌زراوه‌ی ئایینی) خۆی زاڵ كردبو به‌سه‌ر ژیانی گشتی و دامه‌زراوه‌ی سیاسی‌دا و، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی سیاسی‌دا هاوپه‌یمانییه‌كی هه‌بو كه به‌یه‌كه‌وه ژیانی خه‌ڵكیان كۆنتڕۆڵ كردبو، به‌م شێوه‌یه كه‌نیسه مافی پیرۆزكراوی فه‌رمانڕه‌وایی به‌خشیبوه دامه‌زراوه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه‌ی سیاسییش ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌دا دابه‌ش كردبو.
ئه‌وه‌ش كه عه‌لمانیه‌تی له جیهانی ئیسلامدا كرده چاره‌سه‌رێكی پێویست، ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی سیاسی هه‌بو كه هاوپه‌یمانی و هه‌ماهه‌نگیی ته‌واوی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئایینی‌دا هه‌بو و خۆی به خاوه‌نی مافی پیرۆزی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌زانی و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ئایینی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد و پارێزه‌ر و جێبه‌جێكه‌ری یاسای ئایین بو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تێكه‌ڵكردنی (ئایینی) و (سیاسی) له هه‌ناوی ئیسلام خۆیدا هه‌یه و ئه‌زمونی یه‌كه‌می ئیسلام وای كردوه دامه‌زراوه‌ی سیاسی هه‌ر هه‌مان دامه‌زراوه‌ی ئایینی یان هه‌ر به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بێت، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر له ده‌قی قورئاندا ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی (وليّ الأمر) به جێگره‌وه‌ی (خوا و پێغه‌مبه‌ر) دانراوه (أطيعوا الله ورسوله وأولي الأمر منكم) (النساء: ٥٩)، ئه‌مه‌ش واته له ئیسلامدا، هه‌رچه‌ند چینێكی ڕه‌به‌ن نیه كه به‌شداریی ژیانی گشتی نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ر خودی (فه‌رمانڕه‌وای سیاسی) ی ئیسلامی له هه‌مان كاتدا (فه‌رمانڕه‌وای ئایینی) ی یه‌كه‌میشه، هه‌ر خۆی (ئیمام) ـه، هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی كاتیی به ده‌سته‌وه‌یه و هه‌ر خۆیشی یاساكانی شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌یانپارێزێت (جا ئیتر خۆی ئه‌و توانا و زاناییه‌ی هه‌بێت یان كۆمه‌ڵێك زانای ئایینیی پسپۆڕ له ده‌ربار و ده‌ست‌وپێوه‌ندیدا هه‌بن كه نه‌خشه‌ی بۆ بكێشن و ئاڕاسته‌ی بكه‌ن و فه‌توای بۆ بده‌ن).
ئه‌مه‌ش واته كۆمه‌ڵگای ئیسلامی زیاتر له كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی پێویستیی به عه‌لمانیه‌ت (جیاكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سیاسی و دامه‌زراوه‌ی ئایینی) هه‌یه، چونكه له ئیسلامدا جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له‌نێوان (ئایینی) و (سیاسی) دا نیه و دامه‌زراوه‌ی سیاسی له هه‌مان كاتدا لوتكه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئایینیه، به‌ڵام مه‌سیحیه‌ت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه (كه‌نیسه) و (ئیمپراتۆریه‌ت) ی جیا كردوه‌ته‌وه، و له‌سه‌ر زمانی مه‌سیحه‌وه (مافی خوا) و (مافی فه‌رمانڕه‌وا) ی جیا كردوه‌ته‌وه، و هه‌رچه‌ند كه‌نیسه ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆر و كایسه‌ردا دابه‌ش كردوه و ئیمپراتۆر و كایسه‌ریش له‌گه‌ڵ كه‌نیسه‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان دابه‌ش كردوه؛ به‌ڵام هیچ كاتێك نه‌بوه كه (ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) ی مه‌سیحی خۆی سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی بوبێت یان فه‌رمانڕه‌وای سیاسی ڕۆڵی پیاوی كه‌نیسه‌ی بینیبێت یان پیاوی كه‌نیسه بوبێته فه‌رمانڕه‌وای سیاسی. كه ئه‌مانه له ئیسلامدا هه‌مویان واریدن و ڕویانداوه: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئیسلامدا له هه‌مان كاتدا به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ئایینییشه (له ئیسلامی شیعه‌یی و سوننه‌ییشدا)، جگه له‌وه‌ش زۆر به‌ئاسایی پیاوی ئایینی له ئیسلامدا ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وای سیاسی، و فه‌رمانڕه‌وای سیاسییش ئۆتۆماتیكی ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و جێبه‌جێكه‌ری یه‌كه‌می شه‌ریعه‌تی ئایینی (هه‌ر خۆیشی پێشنوێژی ده‌كات و وتاری نوێژی هه‌ینی ده‌خوێنێت!!) و ـ ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێت ـ ده‌توانێت هه‌ر خۆی سه‌رچاوه‌ی فه‌توا و پرس‌وڕای ئایینی بێت. ئه‌مانه له مێژوی ئیسلامدا (به‌تایبه‌تی سه‌ره‌تاكانی ئه‌و مێژوه) واقیعی به‌رچاون و پێویست ناكات نمونه‌یان له‌سه‌ر بهێنینه‌وه، خه‌لیفه و والیه‌كان گه‌لێكیان له بنه‌ڕه‌تدا زانای ئایینی بون، كاتێكیش ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه‌ته ده‌ست؛ كاروباری ئایینییشیان گرتوه‌ته ده‌ست، بۆ نمونه: خه‌لیفه‌ی پایته‌خت، و والیی شارێك، بۆ خۆی پێشنوێژیی كردوه و وتاری هه‌ینیی خوێندوه‌ته‌وه و بۆ خۆی سه‌رپه‌رشتیی جێبه‌جێكردنی یاسا شه‌رعیه‌كانی كردوه.
ئه‌وه‌ش ڕاسته كه له مێژوی ئیسلامی‌دا، چینی (فه‌قیهه‌كان) و زانا ئایینیه‌كان له لایه‌ك و، چینی (خه‌لیفه) و (والی) و (سولطان) ـه‌كان له لایه‌كی تره‌وه، جیا بون، و هه‌ندێكیش له فه‌قیهـ و زانا ئایینیه‌كان به‌رهه‌ڵستكار و ئۆپۆزیسیۆن بون.. ئه‌مه ڕاسته، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ڕاسته كه زۆربه‌ی ئه‌و فه‌قیهـ و زانا ئایینیانه لایه‌نگر و پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی بون و بونه‌ته كۆڵه‌كه‌یه‌كی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه (بڕوانه: ڕۆڵبینینی ئیمام "ئه‌وزاعی" بۆ ئومه‌ویه‌كان، و فه‌قیهه حه‌نیفه‌ییه‌كانی وه‌كو "حه‌سه‌نی شه‌یبانی" و "ئه‌بو یوسوف" بۆ عه‌بباسیه‌كان، و پێگه‌ی "شه‌یخولئیسلام" لای سوڵتانی عوسمانی)، ئه‌و فه‌قیهـ و زانا ئایینیانه‌ش كه به‌رهه‌ڵستكار و ئۆپۆزیسیۆن بون له ڕاستیدا لایه‌نگر و شۆڕشگێڕی ئاڕاسته‌ی سیاسیی به‌رهه‌ڵستكار و ئۆپۆزیسیۆن بون واته ئه‌مانیش سه‌وداسه‌ری سیاسی‌یان هه‌بوه به‌ڵام لایه‌نگری هێزێكی سیاسیی تر بون. سه‌رباری ئه‌وه‌ش هیچ ڕێگرێك نه‌بوه له‌وه‌ی یه‌كێك له‌و فه‌قیهانه ببێته ده‌سه‌ڵاتدار یان پشتگیری ده‌سه‌ڵاتێك یان شۆڕشێك، یان یه‌كێك له‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه ببێته فه‌قیهـ و ئیجتیهاد و بیروڕای فیقهیی هه‌بێت یان ئاڕاسته‌كه‌ر و هانده‌ری ڕێبازێكی فیقهی یان عه‌قیده‌یی بێت.. نه‌ك هه‌ر ڕێگر نه‌بوه له‌و حاڵه‌ته به‌ڵكو ڕویشی داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕاسته كه چینی زانا ئایینیه‌كان له ئیسلامدا وه‌كو چینی (كه‌هه‌نوت) ی مه‌سیحی نه‌بون، واته وه‌كو پیاوانی كلێسا ڕه‌به‌ن نه‌بون و دوره‌په‌رێز نه‌بون و دانه‌بڕاون له ژیانی خه‌ڵك. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا چینی زانایانی ئایینی تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه و پله‌وپایه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌تییان هه‌یه، بۆیه جیاوازن له ڕه‌شه‌خه‌ڵك. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌مان جیاكردنه‌وه‌ی نێوان (ڕه‌شه‌خه‌ڵك) و (چینی پیاوانی ئایینی) له كۆمه‌ڵگای ئیسلامییشدا هاوشێوه‌ی هه‌بوه و هه‌یه، ئه‌گه‌رچی چینی پیاوانی ئایینی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا به‌و شێوه‌یه‌ی دامه‌زراوه‌ی كلێسا و چینی كه‌هه‌نوتی مه‌سیحی ڕێكخراو و پله‌به‌پله نه‌بێت. هه‌ر به هه‌مان شێوازی پیاوانی كلێسا، چینی زانایانی ئایینی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا به‌كار هێنراون بۆ پشتگیریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌وای سیاسی‌دا هاوپه‌یمان بون و هه‌مو ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی پشتی به‌ستوه به پشتگیریی ڕێبازێكی ئیسلامی و زانایانی ئایینیی هه‌ڵگری ئه‌و ڕێبازه.
بێ گومان ئێمه ناڵێین ئیسلامیش هیچ جیاكردنه‌وه‌یه‌كی (ئایینی) و (سیاسی) ی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ـ وه‌كو (جۆرج طه‌رابیشی) سه‌رنجی داوه ـ هه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی (پێغه‌مبه‌رایه‌تی) و (پاشایه‌تی) و، (خیلافه‌ت) و (سه‌لطه‌نه‌ت)، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌بێته جیاكردنه‌وه‌ی (ئایینی) و (سیاسی)، هه‌روه‌كو له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا تا ڕاده‌یه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی (كاروباری ئایینی) و (كاروباری دنیایی) هه‌یه، وه‌كو ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌رباره‌ی چاككردنی دارخورماكان كه تویه‌تی (ئێوه ده‌رباره‌ی كاروباری دنیایی خۆتان زیاتر ده‌زانن) "أنتم أعلم بأمور دنیاكم"، جۆرج طه‌رابیشی پێی وایه ئه‌م ڕسته‌یه هیچی كه‌متر نیه له ڕسته‌ی (ئه‌وه‌ی هی كایسه‌ره؛ بیده‌ن به كایسه‌ر، ئه‌وه‌شی هی خوایه؛ بیده‌ن به خوا) ی ئینجیل، ده‌ڵێت ڕسته‌كه‌ی ئینجیل ته‌وژمی عه‌لمانیی ئه‌ورۆپایی زیندوی كرده‌وه و ئه‌و واتا عه‌لمانیه‌ی پێ به‌خشی، ده‌ڵێت ده‌كرێت ڕسته موحه‌ممه‌دیه‌كه‌ش هه‌مان واتای عه‌لمانیانه‌ی پێ بدرێت له‌لایه‌ن ته‌وژمی عه‌لمانیی خۆرهه‌ڵاتیه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ده‌سته‌واژه‌ی (عه‌لمانی) له خۆرهه‌ڵاتیشدا پێش سه‌ده‌ی نۆزده‌یش به‌كار هاتوه، به‌ڵام ته‌نها وه‌كو زاراوه‌یه‌كی كلێسایی، به واتای (ئه‌وه‌ی ڕه‌به‌ن نیه، ئه‌وه‌ی له ڕه‌شه‌خه‌ڵكه)، بۆیه ده‌ڵێت زاراوه‌كه نامۆ نیه به كولتوری خۆرهه‌ڵاتی. هه‌روه‌ها طه‌رابیشی به‌ڵگه به‌و ده‌قه ئیسلامیانه ده‌هێنێته‌وه كه جیاوازی ده‌كه‌ن له‌نێوان موحه‌ممه‌د وه‌كو پێغه‌مبه‌ر و خاوه‌نی سروش و موحه‌ممه‌د وه‌كو مرۆڤێك كه ده‌گونجێت هه‌ڵه بكات.. پێی وایه ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌كی عه‌لمانیه‌ته له ناوجه‌رگه‌ی ئیسلامیشدا. بۆیه طه‌رابیشی پێی وایه كه عه‌لمانیه‌ت له ئیسلامیشدا تۆوی هه‌یه و ئامانجێكی ئیسلامییشه و پێویستییه‌كی ئیسلامییشه، به‌تایبه‌تی كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی هه‌میشه ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێكی تائیفی و مه‌زهه‌بی بۆیه عه‌لمانیه‌ت ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌تێكی خۆماڵییش بێت ده‌بێته پێویستییه‌كی واقیعه‌كه.
ئه‌م سه‌رنجانه‌ی طه‌رابیشی تا ڕاده‌یه‌ك له جێی خۆیاندان، به‌ڵام خۆیشی ئه‌وه ده‌زانێت كه هه‌تا ته‌وژمی عه‌لمانیه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا به‌ته‌واوی په‌ره نه‌گرێت و به‌هێز نه‌بێت؛ نه ده‌قه‌كان ده‌توانن ببنه پشتگیری عه‌لمانیه‌ت و ئه‌و ئاماژه‌یه‌یان لـێ ده‌خوێنرێته‌وه، نه ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ش بۆ ده‌قه‌كان كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر واقیعه‌كه. له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌س نه‌یوتوه له هیچ ئایینێكدا هیچ جیاكردنه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی، یان مه‌رجیعیه‌تی سیاسی و مه‌رجیعیه‌تی ئایینی، یان كاروباری دنیایی و كاروباری ئایینی، نه‌كراوه.. قسه‌كه له‌وه نیه، له‌و كاته‌وه كۆمه‌ڵگای مرۆڤ گه‌شه‌ی كردوه و ئاڵۆز بوه؛ ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه كه‌م تا زۆر ده‌كرێت.. به‌ڵكو قسه‌كه له‌وه‌یه تا چ ڕاده‌یه‌ك ـ له ئایینێكدا ـ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی به‌سه‌ر یه‌كتردا خۆیان ده‌سه‌پێنن و ده‌بنه سێبه‌ری یه‌كتر، تا چ ڕاده‌یه‌ك ـ له كو‌لتورێكدا ـ كاروباری دنیایی و كاروباری ئایینی تێهه‌ڵكێش ده‌بن. كه پێم وایه ئه‌م خۆسه‌پاندن و تێهه‌ڵكێشكردنه له هه‌ردو ئایینی مه‌سیحی و ئیسلامییشدا هه‌یه، به‌ڵام له ئیسلامدا زۆرتره، له ئیسلامدا زیاتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و كاروباری دنیایی و كاروباری ئایینی تێهه‌ڵكێش كراون، زیاتر (سیاسی) پیرۆز كراوه و زیاتر (ئایینی) به‌سیاسی كراوه، زیاتر ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و پاساوی ئایینی دراوه به دامه‌زراوه‌ی سیاسی و زیاتر كاریگه‌ریی سیاسی و فرمانی سیاسی دراوه به دامه‌زراوه‌ی ئایینی. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی خودی ئایینی ئیسلام كه هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه مۆركێكی سیاسیی هه‌بوه و هه‌ر له كه‌سێتیی (پێغه‌مبه‌ر) دا هه‌ردو ده‌سه‌ڵاته سیاسی و ئایینیه‌كه كۆكراونه‌ته‌وه، دواتریش ده‌سه‌ڵاتداره ئیسلامیه‌كان هه‌میشه خۆیان وه‌كو جێگر و جێنشینی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره پێناسه كردوه، بۆیه ئه‌وانیش هه‌مو كاتێك هه‌ردو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له خۆیاندا كۆكردوه‌ته‌وه، مه‌گه‌ر خه‌لیفه لاواز بوبێت و زیاتر (سوڵتان) ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌بوبێت له‌و كاته‌دا خه‌لیفه بوه‌ته هێمایه‌كی ئایینی، یان مه‌گه‌ر كه‌سێتییه‌كی ئایینیی گه‌وره و به‌هێز ڕه‌وایه‌تیی ئایینیی خه‌لیفه‌كی له‌ق كردبێت. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی وه‌كو وتمان ئیسلام ئایینێكی شه‌ریعه‌تیه و (شه‌ریعه‌ت) یش هه‌بو بابه‌ته‌كانی ژیان، به ژیانی سیاسییشه‌وه، ده‌كات به بابه‌تی یاسا ئایینیه‌كان.

پیاوی ئایینی و زانای ئایینی
گه‌لێك له نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن له ئیسلامدا (پیاوی ئایینی) نیه به‌ڵكو (زانای ئایینی) هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن عه‌لمانیه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگای ئیسلامی پاساوی نیه به‌و پێیه كه له ئیسلامدا چینی پیاوانی ئایینی و پله‌ی (كه‌هه‌نوت) نیه، و ده‌ڵێن موسوڵمانان هه‌مویان پیاوی ئایینن. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م قسه‌یه ته‌نها چاوبه‌ستییه‌كه كه پشت ده‌به‌ستێت به به‌كه‌ڵكهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی وه‌كو (پیاوی ئایینی) (رجل ا‌لدین) كه وه‌رگێڕانێكی حه‌رفی و هه‌ڵه‌یه بۆ ده‌سته‌واژه‌ی clergyman كه ئه‌گه‌ر ده‌قاوده‌قیش وه‌رگێڕانی بۆ بكرێت ده‌بێته (پیاوێك كه پله‌ی كه‌هه‌نوتیی هه‌یه و ئه‌ندامێكی ئه‌و ڕژێمه‌یه)، نه‌ك (پیاوی ئایینی)، هه‌روه‌ها وشه‌ی man مه‌رج نیه له‌و ده‌سته‌واژانه‌دا به (پیاو) وه‌ربگێڕدرێت بۆ زمانێكی تر، چونكه ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژه‌یه ته‌نها كه‌سێك ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و سیفه‌ته‌ی یان ئه‌و پیشه‌یه‌ی هه‌بێت، بۆیه باشتر وایه ده‌سته‌واژه‌یه‌كی وه‌كو clergyman به "كهنوتي" یان "كاهن" وه‌ربگێڕدرێت نه‌ك "رجل الكهنوت" نه‌خوازه‌ڵا "رجل ا‌لدین". هه‌رچه‌ند له ئینگلیزی‌دا زاراوه‌ی clergywoman یش هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌میش به "كهنوتية" یان "كاهنة" وه‌ربگێڕدرێت نه‌ك "مرأة الكهنوت"!
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌ق و هه‌ڵه‌ی زاراوه‌ی clergyman ئه‌م زاراوه هه‌ڵه‌یه‌ی هێناوه‌ته‌وه كایه، واته (پیاوی ئایینی)، بۆیه قسه‌كردن له‌م زاراوه‌یه بێسوده، به‌تایبه‌تی بۆ مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (ئایا له ئیسلامدا دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌یه له ڕژێمی كه‌هه‌نوتی مه‌سیحی بچێت یان نا؟). بۆیه نه‌بونی زاراوه‌كه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا نیشانه‌ی هیچ شتێكی ئه‌وتۆ نیه، چونكه زاراوه‌كه له خۆیدا ڕیشه و بنه‌ڕه‌تی نیه و به‌رهه‌می وه‌رگێڕانێكی تازه و درشت و ده‌قاوده‌قی زاراوه‌یه‌كی ئه‌ورۆپاییه. ئینجا زاراوه‌ی (زانایانی ئایینی) (علما‌ء الدين) كه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا به‌كار دێت، له ڕاستیدا هه‌ر ده‌بێته ئاماژه بۆ چینی پیاوانی ئایینی له ئیسلامدا، كه چینێكن له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا پێگه‌ی تایبه‌تییان هه‌یه و به چه‌ند نیشانه و پله‌یه‌ك جیا ده‌بنه‌وه له ڕه‌شه‌خه‌ڵك، هه‌ر له جل‌وبه‌رگ و ڕواڵه‌ته‌وه هه‌تاكو پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كاریگه‌ریی سیاسی. واته له كۆتاییدا زاراوه‌ی (زانای ئایینی) هه‌ر ده‌بێته هاوشێوه‌ی زاراوه‌ی clergyman ی مه‌سیحی، چونكه (زانای ئایینی) به هه‌ر كه‌سێك ده‌وترێت كه ئه‌و جل‌وبه‌رگه ئایینیه‌ی هه‌بێت و پێشنوێژی و كاروباری ئایینیی تر ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش واته له كۆتاییدا هه‌ر ده‌بێته ئاماژه بۆ چینێك كه فرمانیان و شێوازی ژیانی ڕۆژانه‌یان و سه‌رچاوه‌ی بژێوییان جیاوازه له ڕه‌شه‌خه‌ڵك. ئیتر ئه‌گه‌ر وشه‌ی (زانا) لێره‌دا به‌كار هاتوه ئه‌وه واتایه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه‌كی نیه، چونكه (زانای ئایینی) به هه‌ر كه‌سێك ده‌وترێت كه له چینی (مه‌لایان) بێت ئه‌گه‌ر زاناییه‌كی ئه‌وتۆیشی نه‌بێت. له داب‌ونه‌ریتی یه‌هودییشدا به پیاوی ئایینی ده‌وترێت (حاخام) كه به واتای (دانا) (حكیم) ـه! داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی‌یش خزمایه‌تیی زۆری له‌گه‌ڵ داب‌ونه‌ریتی یه‌هودی هه‌یه. هه‌تا له شێوه و جل‌وبه‌رگیشدا پیاوی ئایینیی ئیسلامی و پیاوی ئایینیی یه‌هودی (ی خۆرهه‌ڵاتی) به‌ئاسته‌م جیا ده‌كرێنه‌وه!
ئه‌و جیاوازیه‌ش كه زانایانی ئایینیی ئیسلامی هه‌یانه له كه‌هه‌نوتی مه‌سیحی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشتی هه‌ر یه‌ك له دو ئایین، ئایینی مه‌سیحی له لایه‌كه‌وه میراتگری ئاڕاسته زوهدی و دنیانه‌ویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستی ئه‌و چه‌نده سه‌ده‌یه‌ی پێش زایینه، بۆیه ڕێسای (ڕه‌به‌نی) له ئایینی مه‌سیحیدا بوه‌ته فه‌زیله‌تێك و مه‌رجێكیش بۆ پله‌ی كه‌هه‌نوت. له لایه‌كی تریشه‌وه دامه‌زراوه‌ی ئایینیی مه‌سیحی تایبه‌تمه‌ندی و زاراوه و پله‌به‌ندیی زۆری له كارگێڕیی ڕۆمانی بۆ ماوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و دامه‌زراوه ئایینیه هه‌ڕه‌میه‌ت و ڕێكخستنی زۆری تێدایه. ئه‌مه كارێكی كردوه ئه‌و دامه‌زراوه‌یه جیاوازیی زۆری له دامه‌زراوه‌ی ئایینیی ئیسلامی ببێت، به شێوه‌یه‌ك بوترێت ڕژێمێكی وه‌كو كلێسا و كه‌هه‌نوت له ئیسلامدا نیه، له كاتێكدا ته‌نها شێوه و ڕێكخستنه‌كه‌یه‌تی كه كردویه‌تیه شتێكی جیاواز، ئیتر بیانوهێنانه‌وه به‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت بریتیه له (جیاكردنه‌وه‌ی كلێسا له ده‌وڵه‌ت) بیانویه‌كی زۆر لاوازه (كه ـ به داخه‌وه ـ "جابیری" یش كه‌وته هێنانه‌وه‌ی ئه‌م بیانوه لاوازه‌وه)، چونكه عه‌لمانیه‌ت، یاخود به‌عه‌لمانیكردن، بریتیه له جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ت نه‌ك كلێسا و ده‌وڵه‌ت (جۆرج طه‌رابیشی هه‌ر زو ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌ی لـى گرت، هه‌ر له شیوه‌نه‌كه‌یدا)، ئه‌گه‌ریش ئیسلام كلێسای نیه مانای ئه‌وه نیه دامه‌زراوه‌ی ئایینیی وای نیه كه جێی كلێسا بگرێته‌وه، دامه‌زراوه‌ی ئایینیی هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك بارودۆخی تایبه‌ت به خودی ئایینه‌كه كارێكیان كردوه جیاواز له كلێسا ده‌ربكه‌وێت.
له به‌رامبه‌ره‌وه كه‌سێتیی پیاوی ئایینی له هه‌ردو ئایینی یه‌هودی و ئیسلامی‌دا هاوشێوه‌یه، به‌تایبه‌تی ئایینی یه‌هودیی خۆرهه‌ڵاتی، به شێوه‌یه‌ك كه كه‌سێتیی (مه‌لا) (زانا) و (حاخام) (دانا) زۆر هاوشێوه‌ن، هه‌ر له شێوه‌ی جل‌وبه‌رگ و ڕواڵه‌ته‌وه، هه‌تا شێوازی ژیان كه به پیرۆزكردنی ژنهێنان و خێزانداری جیا ده‌بێته‌وه، هه‌تا ده‌گاته لاف‌وگه‌زافی زانایی و دانایی!
ئه‌م ڕاڤه‌یه‌م له‌سه‌ر هه‌ردو زاراوه‌ی (پیاوی ئایینی) و (زانای ئایینی)، بۆ ئه‌وه بو ڕون ببێته‌وه كه بیانوهێنانه‌وه‌ی نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان به‌وه‌ی چینی (پیاوی ئایینی) له ئیسلامدا نیه، سه‌ركه‌وتو نیه، چونكه ئه‌گه‌ر زاراوه‌ی (پیاوی ئایینی) یان (كاهین) نه‌بێت زاراوه‌ی تر هه‌یه جێی بگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ی وه‌كو (كلێسا) و (كه‌هه‌نوت) نه‌بێت دامه‌زراوه‌ی تر هه‌یه كه هه‌مان چینی پیاوی ئایینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت به هه‌مان كاریگه‌ری و هه‌مان فرمان و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه. پێشتریش ئه‌وه‌مان ڕون كرده‌وه كه له ئیسلامدا دام‌وده‌زگای سیاسی سیفه‌تی ئایینیی هه‌یه و فه‌رمانڕه‌وای سیاسی له ئیسلامدا له هه‌مان كاتدا فه‌رمانڕه‌وای ئایینییشه و جێبه‌جێكه‌ر و پارێزه‌ری یاسا ئایینیه‌كانه. بۆیه ده‌ڵێین عه‌لمانیه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگای ئیسلامی پێویسته، به‌ڵكو پێویستتریشه، به به‌راورد به كۆمه‌ڵگای مه‌سیحی.