کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئاڵا زه‌رده‌كانی سوپایه‌ك له خۆرئاواوه،
به سه‌رۆكایه‌تیی شه‌له‌كه‌ی كینده!
گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان ئاماژه بۆ هاتنی ئاڵاگه‌لێكی تر ده‌كه‌ن كه ئه‌مان له‌لای خۆرئاواوه دێن، كه مه‌به‌ست خۆرئاوای باكوری ئه‌فریقایه.. گێڕانه‌وه‌كان ده‌ڵێن: ئاڵاگه‌لێكی زه‌رد له‌لای خۆرئاوا (مغرب) وه دێن كه مه‌به‌ست ناوچه‌كانی (تونیس) و ئه‌ولاتره به سه‌رۆكایه‌تیی پیاوێكی شه‌ل له هۆزی كینده.. به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان هاتنی ئه‌م سوپایه‌ش یه‌كێكه له سه‌ره‌تا و ڕێخۆشكه‌ره‌كانی هاتنی (مه‌هدی).. ئه‌م پێشبینیه به‌ڕونی دیاره كه له ڕوداوێكی ڕابردوی مێژوی ئیسلامیه‌وه هاتوه، كه بریتیه له هاتنی هێزێك له‌و خێڵه عه‌ره‌بانه‌ی كه پێشتر به‌ره‌و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامی كۆچیان كردوه و له‌وێ قه‌واره‌ی سیاسی‌یان پێكه‌وه ناوه و هه‌ندێك جار به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات كشاونه‌ته‌وه.. یه‌كێك له‌مانه خێڵی (كینده) كه پێشتر له باشوری نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ژیان به‌ڵام به‌شێكیان كۆچیان كرد بۆ میسر له‌گه‌ڵ (عه‌مری كوڕی عاص) دا، دواتریش به‌ره‌و خۆرئاوای ئه‌فریقا كۆچیان كردوه، هه‌تا كۆمه‌ڵێك پاشایان له ئیسپانیا لێ هه‌ڵ كه‌وتوه كه به پاشاكانی ئه‌لمێریا Almeria ده‌ناسرێن، ئه‌مه‌ش واته به‌ره‌و خۆرئاوای جیهانی ئیسلامی ڕۆشتون و سه‌ركرده و پاشایان لێ هه‌ڵ كه‌وتوه. دیاره ئه‌و گێڕانه‌وانه ئاماژه بۆ ئه‌م خێڵه ده‌كه‌ن و بیرۆكه‌كه له ده‌نگ‌وباسی سه‌ركرده و پاشاكانی ئه‌م خێڵه له خۆرئاوای جیهانی ئیسلامی وه‌رگیراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ڕوداوێكی له‌و جۆره‌ی كه چیرۆكه‌كه ئاماه‌ی بۆ ده‌كات كه سوپایه‌ك به ئاڵای زه‌رده‌وه و به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركرده‌یه‌كی شه‌ل له خێڵی كینده بێن به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات هه‌تا ده‌گه‌نه (قهنطهره) ی میسر؛ نمونه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه له مێژوی ئیسلام و ئه‌و خێڵه‌دا نابینینه‌وه.. ئه‌وه ده‌زانین كه (فاتیمیه‌كان) له (تونیس) ـه‌وه ده‌رچون و میسریان داگیر كرد و (قاهیره) یان كرده پایته‌ختی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان له فه‌له‌ستین و سوریا و لوبنانیش بڵاو كرده‌وه، به‌وه‌ش ناسراون كه سوپاكه‌یان ئاڵاكه‌ی زه‌رد بوه، (قهنطهره) یش ده‌كرێت وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بخوێنرێته‌وه بۆ دێیه‌ك به‌و ناوه‌وه له میسر له‌نێوان (پۆر سه‌عید) و (ئیسماعیلییه) دا، كه ڕه‌نگه له‌و شوێنه سوپای فاتیمیه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه ڕوبه‌ڕو بوبێتنه‌وه.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م ته‌وژمه‌ی (فاتیمیه‌كان) بكه‌ینه بنچینه‌ی چیرۆكی ئه‌و گێڕانه‌وانه؛ ئه‌و كێشه‌یه‌مان بۆ دروست ده‌بێت كه داگیركردنی میسر له‌لایه‌ن فاتیمیه‌كانه‌وه له ساڵی (٣٥١ ك.) دا بوه، له كاتێكدا ئه‌و گێڕانه‌وانه پێشتر هه‌بون، بۆ نمونه (نوعه‌یم كوڕی حه‌مماد) له كتێبی (الفتن) دا گێڕاونیه‌وه، كه ناوبراو ساڵی (٢٢٨ ك.) مردوه. لێره‌وه ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئایینیانه‌ی به پێشبینیه‌كه هه‌یه پێی وا بێت كه هاتنی (فاتیمیه‌كان) به‌و شێوه‌یه‌ی باسمان كرد ڕاستده‌رچونی پێشبینیه‌كه‌یه، به‌ڵام پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت ئه‌وه فه‌رامۆش نه‌كرێت كه به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان هاتنی ئه‌م ئاڵا زه‌ردانه هاوكاته یان نزیكه له كاتی هاتنی (ئاڵا ڕه‌شه‌كان) و ده‌ركه‌وتنی (مه‌هدی).
هه‌ر چۆنێك بێت؛ ماده‌م گێڕانه‌وه‌كه باسی خێڵی (كینده) ده‌كات كه به‌ره‌و خۆرئاوا چون و سه‌ركرده‌یان لێ هه‌ڵ كه‌وتوه، كه‌واته له ڕوداوه‌كانی مێژوی ئیسلامیی كۆنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه.. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گه‌لێك نوسه‌ر و ڕۆشنبیری ئیسلامی ده‌ركی ئه‌مه ناكه‌ن و وا له بابه‌ته‌كه حاڵی ده‌بن كه له داهاتودا یان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هاتنی ئه‌و سوپایه له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ڕوده‌دات و هه‌ندێكیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بیرۆكه‌كه به‌سه‌ر هێزێكی دیاریكراو و سه‌ركرده‌یه‌كی دیاریكراودا بچه‌سپێنن. له‌مانه (أمین محمد جمال ا‌لدین) له كتێبێكه‌یدا (هرمجدون ـ آخر بيان يا أمة الإسلام)، كه ئه‌و پێی وایه مه‌به‌ست له‌و سوپایه هێزی هاوپه‌یمانانه كه هات بۆ لێدانی ئه‌فغانستان! ئه‌و سه‌ركرده شه‌له‌ش كه گێڕانه‌وه‌كان ئاماژى بۆ ده‌كه‌ن؛ گوایه ئه‌وه (ڕیچارد مایه‌رز) ه كه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی بو و سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی ده‌كرد بۆ لێدانی تالیبان و (شه‌ل) یش بو! گوایه (قهنطهره) یش (یانی پرد)، ئاماژه‌یه بۆ (نۆكه‌ندی سوێس) كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌وێوه په‌ڕینه‌وه! با له میتۆدی هه‌ڵه و نازانستیی نوسه‌ر ببوێرین، به‌ڵام زه‌قترین هه‌ڵه‌ی ئه‌م نوسه‌ره ئه‌وه‌یه كه وشه‌ی (مغرب) به چه‌مكی (خۆرئاوا) ی ئێسته لێك ده‌داته‌وه! له كاتێكدا (مه‌غریب) له ده‌قه ئیسلامیه‌كانی كۆندا ته‌نها ئاماژه‌یه بۆ (خۆرئاوا) ی جیهانی ئیسلامی كه ده‌كاته خۆرئاوای باكوری ئه‌فریقا و باشوری ئیسپانیا (ئه‌نده‌لوس)! ئینجا خۆی له‌وه بێ‌ئاگا كردوه كه ئه‌و سه‌ركرده شه‌له له گێڕانه‌وه‌كاندا له خێڵی (كینده) یه، ئیتر (ڕیچارد مایه‌رز) چ په‌یوه‌ندییه‌كی به خێڵی (كینده) ه‌وه هه‌یه؟!!
هه‌ر له‌م بابه‌ته لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی تر هه‌یه بۆ (ئاڵا زه‌رده‌كان)، كه دیاره لایه‌نێكی دژ به شیعه‌ی لوبنان دروستی كردوه، و ده‌ڵێت ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ (حیزبوڵڵا) كه ئاڵاكه‌یان زه‌رده! كه ئه‌مه‌یان پێویست ناكات هه‌وڵی ڕه‌خنه‌كردنیشی بده‌ین!