کورتەی مێژوی پێشبینی
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
ڕوداوەکانی کۆتایی ڕۆژگار و نیشانەکانی ڕۆژی دوایی
لە ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی‌دا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ڕوخانی كه‌عبه
له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كاندا ئاماژه بۆ ڕوداوێكی تر ده‌كرێت كه نیشانه‌یه‌كی نزیكبونه‌وه‌ی ڕۆژی دواییه، ئه‌ویش ڕوخانی كه‌عبه‌یه، كه به‌پێی گێڕانه‌وه‌كان كه‌سێكی حه‌به‌شی ده‌ست به‌سه‌ر كه‌عبه‌دا ده‌گرێت و تاڵانی ده‌كات و ده‌یڕوخێنێت.. گێڕانه‌وه‌كان ئه‌و كه‌سه حه‌به‌شیه به (ذو السويقتين) ناو ده‌برێت، ئه‌وه‌ش یانی دو قاچی بچوك و كورتی هه‌یه.. هه‌روه‌ها به (سه‌ر بچوك) وه‌سف ده‌كرێت.. ئه‌م پێشبینیه به‌ڕونی دیاره كه سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵی هه‌ندێك له فه‌رمانڕه‌وا حه‌به‌شیه‌كانی یه‌مه‌نی پێش ئیسلام بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر حیجازدا، یان تێپه‌ڕبون به حیجازدا به ئامانجێكی سه‌ربازی ـ سیاسی، كه دواتر لای عه‌ره‌بی حیجاز به هه‌وڵی ڕوخاندنی كه‌عبه لێك دراوه‌ته‌وه.. ئه‌و وه‌سفانه‌ش، وه‌كو (قاچ بچوك) و (سه‌ر بچوك)، سیفه‌تی بڵاوی مرۆڤی حه‌به‌شی و ئه‌فریقایین به‌گشتی. ئیتر له‌مانه‌وه پێشبینییه‌ك دروست بوه كه گوایه له نزیكی كۆتایی جیهاندا كه‌سێكی حه‌به‌شی به‌و شێوه و شكڵه كه‌عبه ده‌ڕوخێنێت.. بۆیه ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی بیرۆكه‌كه دیاره.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆشنبیری ئیسلامیی ئێسته هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه‌سێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ربكه‌وێت و له داهاتودا كه‌عبه بڕوخێنێت! له هه‌موی خۆشتر ئێسته له گه‌لێك ناوه‌ندی ئیسلامی‌دا ئه‌و بیرۆكه‌یه بڵاو بوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌و قوله ڕه‌شه‌ی كه گێڕانه‌وه‌كان به (ذو السويقتين) ناوی ده‌به‌ن و گوایه كه‌عبه ده‌ڕوخێنێت؛ ئه‌گه‌ری هه‌یه (ئۆباما) بێت!! كه ئه‌میش ڕه‌شه و ده‌چێته‌وه سه‌ر بنه‌چه‌یه‌كی ئه‌فریقایی.. له (گوگڵ) دا بنوسه (ذو السويقتين + أوباما) سه‌دان بابه‌تی له‌سه‌ر دێت له سایته ئیسلامیه‌كاندا!!