ئایا قورئان ئاماژه‌ی بۆ چه‌ند خۆر و چه‌ند مانگ کردوه؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
قورئان ده‌ڵێت: (ومن آياته الليل والنهار والشمس والقمر لا تسجدوا للشمس ولا للقمر واسجدوا لله الذي خلقهُنَّ إن كنتم إياه تعبدون) (فصلت: 37)..
به‌پێی قسه‌ی هه‌ندێک له نوسه‌ره‌کانی (ئیعجازی زانستی): "قورئان له‌و ده‌قه‌دا ڕاستییه‌كی زانستی ده‌خاته ڕو، ئه‌ویش له ده‌سته‌واژه‌ی (خلقهن) دا ئاماژه‌ی بۆ کراوه ، كه ڕاناوی (هن) بۆ خۆر و مانگی به‌كارهێناوه ، (هن) یش له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا بۆ كۆ به‌كاردێت و (هما ) بو دوان (مثنی) به‌كاردێت لێره‌وه ده‌گه‌ین به‌و ئه‌نجامه‌ی بۆچی قورئان وشه‌ی (خلقهن) ی له‌جێی (خلقهما) به‌كارهێناوه: له زانستی گه‌ردونناسیدا ده‌ركه‌وتوه كه خۆر یه‌كێكه له‌و 200 میلیار ئه‌ستێره‌یه‌ی گه‌له‌ستێره‌ی ڕێگای كاكێشان و میلیاره‌ها گه‌له‌ستێره هه‌یه كه هه‌ر یه‌كه‌یان میلیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی تیایه. هه‌روه‌ها ته‌نها له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا نزیكه‌ی 170 مانگ هه‌یه: مه‌ریخ 2 موشته‌ری 64 زوحه‌ل 62 ئورانوس 28 نیپتون 13 زه‌وی 1 عوطارید 1"
یانی گوایه کاتێک ڕاناوی (هن) له ده‌سته‌واژه‌ی (خلقهن) دا کۆیه؛ ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ئه‌ستێره‌ی وه‌کو خۆر زۆره و پاشکۆی وه‌کو مانگ زۆره..!!
با بزانین ڕاستیه‌که چۆنه؟
له ڕاستیدا ڕاناوی کۆی (هن) له ده‌سته‌واژه‌ی (خلقهن) دا؛ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ر چوار (اللیل) و (النهار) و (الشمس) و (القمر) که پێشتر باس کراون.. موفه‌سسیره‌کان وا ده‌ڵێن.. بو نمونه طه‌به‌ری ده‌ڵێت: [وقیل (وَاسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي خَلَقَهُنَّ) فجمع بالهاء والنون، لأن المراد من الكلام: واسجدوا لله الذي خلق الليل والنهار والشمس والقمر، وذلك جمع].. هه‌روه‌ها (زه‌مه‌خشه‌ری) و (قوڕطوبی) یش وا ده‌ڵێن.. (قوڕطوبی) بیروڕایه‌کی تریش نه‌قڵ ده‌کات که ده‌ڵێت ئه‌و ڕاناوه کۆیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردو (الشمس) و (القمر) به‌ته‌نها به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرێت له عه‌ره‌بیدا مامه‌ڵه‌ی کۆ له‌گه‌ڵ جوت بکرێت بۆیه ڕاناوه‌که کۆیه.. گه‌لێک موفه‌سسیریش پێیان وایه که ڕاناوه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و شتانه‌ی پێشتر باس کراون به‌و پێیه‌ی که (آيات) ـن چونکه له سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێت (ومن آياته..)..
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و ڕاناوه کۆیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به باسی ئه‌وه‌وه نیه که گوایه ئایه‌ته‌که ئاماژه ده‌کات بۆ ئه‌ستێره‌کان (خۆره‌کان) و مانگه‌کان (پاشکۆکان)..
ئه‌گه‌ر ڕاسته قورئان زانیویه‌تی که خۆر یه‌کێکه له ئه‌ستێره‌کان؛ بۆچی یه‌ک جاریش به (نجم) ئاماژه‌ی بۆ خۆر نه‌کردوه و هه‌مو جارێک (شمس) له (نجوم) جیا ده‌کاته‌وه؟
ئه‌سڵه‌ن بۆچی یه‌ک جاریش باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردوه که (زه‌وی) یش یه‌کێکه له‌و ته‌نه ئاسمانیانه‌ی که له بۆشایی ئاسماندان و ده‌سوڕێنه‌وه؟! هه‌مو جارێک زه‌وی له ئاسمان و ته‌نه ئاسمانیه‌کان جیا ده‌کاته‌وه..
ئینجا بۆچی بۆ یه‌ک جاریش قورئان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌کردوه که مانگ پاشکۆی زه‌ویه؟ ئه‌ی بۆ یه‌ک جاریش ئاماژه‌ی بۆ مانگی تر نه‌کردوه؟
بۆچی قورئان بۆ یه‌ک جاریش نه‌یوت "خۆره‌کان" (شموس) و "مانگ‌ـه‌کان" (أقمار)؟ زاری به‌سرابو؟!!
***
به‌سه چه‌واشه‌کاری و خه‌ڵک خه‌ڵه‌تاندن و گۆڕین و ته‌حریفی ماناکانی قورئان و شه‌ق‌هه‌ڵدان له قسه‌ی هه‌مو موفه‌سسیره‌کانی قورئان هه‌ر له پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌تا دوایی..