سه‌له‌فیه‌كانی تونس
که‌مینه‌یه‌كی نامۆ و خۆنمایشكه‌ر و توندوتیژ
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی‌دا، به‌تایبه‌تی میسر و
مۆریتانیا و تونس و سوریا و یه‌مه‌ن و ئوردون و پاكستان و ئه‌فغانستان، سه‌رباری
سه‌عودییه لانكی یه‌كه‌میان، بزوتنه‌وه‌ی سه‌له‌فی سه‌ریان هه‌ڵ‌داوه.
ئه‌م بزوتنه‌وانه به‌وه جیا ده‌كرێنه‌وه كه دژی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا
و ئازادیه‌كانی ده‌وه‌ستنه‌وه، و دیارترین دیمه‌نیان خۆنمایشكردنیانه به
كاری ئاژاوه و توندوتیژی، به بیانوی داواكاریی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت.
یه‌كێك له‌و
وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ی كه خه‌ریكه ته‌وژمی سه‌له‌فیی تێدا ده‌بوژێته‌وه،
(تونس) ـه. هه‌رچه‌ند له سه‌رده‌می ڕژێمی تونسیی پێشودا بزوتنه‌وه‌یه‌كی
شاردراوه و بێده‌نگ بو، به‌ڵام دوای شۆڕی تونسی ده‌ركه‌وته‌وه و كۆمه‌ڵێك
كه‌سایه‌تیی ئایینی و مه‌لا و بانگخواز ده‌ركه‌وتن كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن
بۆ سه‌له‌فیه‌ت كه ئه‌وان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕابردوی شكۆمه‌ندی ئوممه‌ت
پێشكه‌شی ده‌كه‌ن، له‌مانه: (الخطيب الإدريسي) و (أبو جهاد كمال بن محمد
المرزوقي) و (البشير بن حسن) و (أبو عبد الله المظفّر) و (أبو عياض)، كه ناوی
خوازراو به‌كار ده‌هێنن، و هه‌ندێكیان پێشتر له هه‌نده‌ران ده‌ژیان، و هه‌ندێكی
تریان ساڵانێكیان له به‌ندیخانه‌كانی تونس و ئیتالیا و گوانتانامۆ به‌سه‌ر
بردوه، كه له‌سه‌ر هه‌ڵنان بۆ جیهاد و شه‌ڕكردن گیراون.
سه‌له‌فیه‌كان له تونس حیزبێكی سیاسی‌یان پێك نه‌هێناوه،
و ته‌وژمێكی خاوه‌ن ڕێكخستنی ئاشكرا و ڕێگه‌پێدراوی یاسایش نین، به‌ڵكو له هه‌شتاكانه‌وه
ڕێكخستنێكی نهێنی بون، كه ناوگه‌لێكیان له خۆیان ده‌نا، وه‌كو (به‌ره‌ی ئیسلامی)
"الجبهة الإسلامیة" و (گروپی بانگه‌واز و پێڕاگه‌یاندن) "جماعة الدعوة والتبلیغ"
و (سه‌ربازانی ئه‌سه‌دی كوڕی فوڕات) "جند أسد بن الفرات".
بێ گومان ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی سه‌له‌فیه‌ت له تونس له‌مانه‌ش
كۆنتره. ڕاستیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاریگه‌ریی بیری (ئیبن ته‌یمییه)
و (ئیبن عه‌بدولوه‌ههاب) و شوێنكه‌وتوه‌كانیان. ئیتر تونسیش له‌و كاریگه‌ریه
به‌دور نه‌بوه. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی توندڕه‌وی وه‌ههابیه‌ت
ده‌ركه‌وت و سه‌ركه‌وت و ڕاپه‌ڕی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئایینی
عوسمانیه‌كاندا، و به بیانوی پاككردنه‌وه‌ی ئایین له خڵته‌ی بیدعه كه‌وته
سه‌پاندنی ڕێباز و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، و ئیتر كۆمه‌ڵێك ڕابه‌ر و پێشه‌وا و سه‌رۆكی
تێدا هه‌ڵ‌كه‌وت كه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌بوه، وه‌كو (ئه‌لبانی) و (عوثه‌یمین) و (بن
باز)، و باڵێكی سه‌له‌فیی سیاسیی توندڕه‌ویش له میسر له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌یید
قوتب و پاشان (موحه‌ممه‌د ئیسماعیل) و (سه‌عید عه‌بدولعه‌ظيم) و (عومه‌ر تیلمیسانی) و ئه‌وانی تر گه‌شه‌ی كرد و گوازرایه‌وه بۆ سه‌عودییه و
وڵاتی عه‌ره‌بیی تریش. ئیتر به‌م شێوه‌یه تۆوی سه‌له‌فیه‌ت گه‌یشته
تونسیش و، له‌وێش گه‌شه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ زانكۆی دێرینه‌ی (الزیتونة) دا چه‌ند
جار تێك گیران. و ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌ی چاكسازی و فیكری نوێخوازیی تونس و ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك ریفۆرمیست و بیرمه‌ندی تونسیی وه‌كو (خیر ا‌لدین باشا) و (الطاهر الحداد)
و (الطاهر بن عاشور) نه‌بوایه؛ ئێسته تونس شێوه‌یه‌كی تری وه‌رده‌گرت
و به‌م شێوه‌یه نه‌ده‌ناسرا به نوێخوازی و فره‌یی فیكر و عه‌لمانیه‌ت و
چاكسازیی ئایینی.
له ڕاستیدا ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ته‌وژمه سه‌له‌فیه
له تونس چاوه‌ڕوانكراو بو، پێش شۆڕشیش له گه‌شه‌دا بون، و هه‌تاكو هه‌ڵمه‌تی
هێزه‌كانی ئاسایشیش بۆسه‌ریان، به‌تایبه‌تی هه‌ڵمه‌ته هه‌ره تونده‌كه‌ی
ساڵانی (٢٠٠٦) و (٢٠٠٧)، نه‌یتوانی هه‌ڵكشانیان بوه‌ستنێتێت، كه ئه‌و كاته
به‌پێی سه‌رژمێریی كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ له تونس سه‌له‌فیه‌كان ٦ هه‌زار
گیراویان هه‌بوه، كه ڕه‌نگه له واقیعدا له‌وه زیاتریش بوبن. هه‌ر
بۆیه دوای شۆڕش كه‌شه‌كه له‌بار بو بۆ گه‌ڕانه‌وه و ده‌ركه‌وتنیان. به‌تایبه‌تی
كه سه‌ركوتكردنی بزوتنه‌وه‌ی (النهضة) له سه‌رده‌می سه‌رۆكی لادراودا كارێكی
كرد ته‌وژمێك دروست ببێت باوه‌ڕی به‌و په‌یڕه‌وی كاری سیاسیه مه‌ده‌نیه
نه‌بێت كه بزوتنه‌وه‌ی (النهضة) له‌سه‌ری ده‌ڕوات.
نوسه‌رێكی تونسییش، به ناوی (یاسین بن عه‌لی)، خۆی
داناوه بۆ به‌رگریكردن له سه‌له‌فیه‌كانی تونس. له‌م دواییه‌دا وتارێكی
بڵاو كردوه‌ته‌وه كه داوا ده‌كات ئه‌و ته‌وژمه سه‌له‌فیه ناشیرین نه‌كرێت
و به توندڕه‌وی تۆمه‌تبار نه‌كرێت، به‌و پێیه‌ی كه بیروڕا و بیركردنه‌وه‌ی
ئه‌وان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی (كیتاب و سوننه‌ت) وه‌ستاوه. ده‌ڵێت: بانگخوازانی
سه‌له‌فیه‌ت هه‌ر ئه‌وه ده‌ڵێن كه خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی وتویانه،
و ته‌نها بانگه‌شه بۆ داوه‌ریكردن به شه‌رعی خوا ده‌كه‌ن و پڕۆژه‌ی
خۆرئاوایی دیمۆكراسی له خۆ ناگرن، و نكولی له بنه‌ما چه‌سپاوه‌كانی ئیسلام
ناكه‌ن و ئه‌وه‌ی یه‌كده‌نگیی ئوممه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ره ڕه‌ت ناكه‌نه‌وه،
و عه‌قیده تێكه‌ڵ ناكه‌ن به فه‌لسه‌فه‌ی یۆنان و هیند و خۆرئاوا، و له
كاره‌كانیاندا ته‌نها به حوكمی شه‌رعه‌وه پابه‌ند ده‌بن..
خۆنمایشكردن
سه‌له‌فیه‌كان دوای شۆڕش و دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی
زۆر بو مت ببون و خه‌ریكی كاری نهێنی بون؛ ویستیان به شێوه‌یه‌كی زه‌ق و هه‌رائامێز
خۆیان ده‌رخه‌ن، بۆیه به شێوه‌یه‌كی نمایشكارانه دابه‌زینه سه‌ر شه‌قام
و خۆیان نمایش كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه ببێته بابه‌تێكی ده‌نگده‌ره‌وه
له میدیاكاندا و له هه‌مان كاتدا مه‌سجێك بۆ هه‌مو لایه‌ك بنێرن كه ته‌وژمه‌كه‌مان
به‌ڕێوه‌یه و ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
ئه‌وه بو هه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌و چه‌ند مانگه‌ی دوای شۆڕشدا شێوازێكیان بۆ خۆنمایشكردن گرته به‌ر، كه بریتیه له نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌ویش نه‌ك له مزگه‌وت، به‌ڵكو له شه‌قامی (الحبیب بورقیبة) له تونسی پایته‌خت، كه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و هێزه‌كانی ئاسایش‌دا نوێژی نمایشكارانه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان كرد، و ئینجا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی تردا كه‌وتنه خۆپێشاندان و ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی خوێناوی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس.
ئه‌وه بو هه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌و چه‌ند مانگه‌ی دوای شۆڕشدا شێوازێكیان بۆ خۆنمایشكردن گرته به‌ر، كه بریتیه له نوێژی به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌ویش نه‌ك له مزگه‌وت، به‌ڵكو له شه‌قامی (الحبیب بورقیبة) له تونسی پایته‌خت، كه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك و هێزه‌كانی ئاسایش‌دا نوێژی نمایشكارانه‌ی به‌كۆمه‌ڵیان كرد، و ئینجا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ی تردا كه‌وتنه خۆپێشاندان و ڕوبه‌ڕونه‌وه‌ی خوێناوی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس.
ئه‌م ده‌ركه‌وتنه زه‌قه‌ی سه‌له‌فیه‌كان، له
كاتێكدا پێشتر هاوڵاتیی تونسی ئه‌وانه‌ی ته‌نها له سینه‌ما و سه‌ته‌لایت و
زنجیره مێژوییه‌كاندا بینیبو، هاوڵاتیانی توشی شۆك كرد، چونكه ئه‌وانه دیمه‌نێكی
ترسناكیان هه‌بو به ڕیشه درێژه‌كانیان و سمێڵه تاشراوه‌كانیان و جل‌وبه‌رگ
و كڵاوه ئه‌فغانیه‌كانیان و ئاڵا ڕه‌ش و سپیه‌كانیان كه (لا إله إلا الله)
یان پێوه‌یه، و به‌مه‌ش خه‌ڵكانی دیاری كایه سیاسی و ڕۆشنبیریه‌كه‌یان
توشی سه‌رسوڕمان و بێزاری كرد.
ئاژاوه‌نانه‌وه
دوای ئه‌وه، سه‌له‌فیه‌كان، له هه‌نگاوێكی كت‌وپڕدا،
پلانی جوڵه و ده‌ركه‌وتن و په‌ستانه‌كانیان گۆڕی، ئه‌م جاره‌یان مه‌یدانی
جه‌نگه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ كه‌شی زانكۆكان، و ویستیان شقارته له پڵیته‌ی
ئاژاوه‌یه‌كی تر بده‌ن، كاتێك هه‌وڵی سه‌پاندنی (په‌چه) ی ڕه‌شیان له‌لایه‌ن
خوێندكاره كچه سه‌له‌فیه‌كانه‌وه كرد به كلیلێك بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان
بخزێننه ناو زانكۆ. له كۆتاییشدا ئه‌مه سه‌ری كێشا بۆ به‌ریه‌ككه‌وتنی
سه‌له‌فیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كۆلێژی ئادابی (سوسه) و پاشان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
كۆلێژی ئادابی (مه‌نوبه)، كه تا ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه درێژه‌ی هه‌یه.
دوای ئه‌مه و له ئه‌نجامی چاوپۆشینی حكومه‌تی
تونسیی نوێ له جم‌وجوڵه ناڕێكه‌كانیان، سه‌له‌فیه‌كان چالاكی و جم‌وجوڵیان
برده ئاستێكی توندتر: ئه‌وه بو ڕۆژانی ١١ و ١٢ ی مانگی ٦ ی ئه‌م ساڵ، كۆمه‌ڵێك
سه‌له‌فی به پشتگیریی كۆمه‌ڵێك ته‌وروه‌شێن و چه‌قۆکێش (بلطجیة) كرده‌وه‌گه‌لێكی
ئاژاوه و توندوتیژی و وێرانكارییان ئه‌نجام دا، له ٦ پارێزگای تونس، كه
ژماره‌یه‌كی زۆری ماڵ‌وموڵكی گشتی و خه‌ڵكیان وێران كرد و كوژرانی كه‌سێك و
برینداربونی زیاتر له سه‌د كه‌سی تری لـێ كه‌وته‌وه. كه ئه‌وه
توندترین ئاژاوه بو له تونس له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه ڕو بدات.
خۆپێشاندانی سه‌له‌فیه‌کانی تونس له دژی چه‌ند تابلۆیه‌کی شێوە‌کاری
ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ش ناڕه‌زایی بو له پێشانگایه‌كی كۆمه‌ڵێك هونه‌ری شێوه‌كاری، له فێستیڤاڵێكی ڕۆشنبیریدا له مه‌دینه‌ی (المرسی) له باكوری پایته‌خت، له ١٠ ی مانگی ٦، ڕێك خرابو، كه له‌و پێشانگایه‌دا چه‌ند تابلۆیه‌ك دانرابون كه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان به سوكایه‌تی به پیرۆزیه‌كانی ئیسلام له قه‌ڵه‌میان داب‌و.. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی مه‌لایه‌كی سه‌له‌فی به ناوی (حسین العبیدي) كه پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی به‌ناوبانگی (الزیتونة) بو له تونس، ئه‌و هونه‌رمه‌نده شێوه‌كارانه‌ی ته‌كفیر كرد و فه‌توای حه‌ڵاڵیی خوێنیانی دا.
مه‌لا حوسه‌ین عوبه‌یدی
دوابه‌دوای ئه‌م ئاژاوه‌یه، حكومه‌تی نوێی تونس هه‌ستی به مه‌ترسیی سه‌له‌فیه‌كان كرد، و هه‌ڵوێستێكی جیددیی به‌رامبه‌ریان وه‌رگرت و بڕیاری دا له‌وه زیاتر كه‌مته‌رخه‌می و شلگیری به‌رامبه‌ریان نه‌نوێنێت، و ئه‌وه‌ی ده‌رك كرد كه كه‌مته‌رخه‌می و شلگیریی شه‌ش مانگی پێشتر بوه‌ته هۆی سنوربه‌زاندنیان. ئیتر ئه‌وه بو پۆلیس ١٤٠ كه‌سی گومانلێكراویان ده‌ستگیر كرد به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان له‌و كرده‌وه توندوتیژانه، كه زۆربه‌یان سه‌له‌فین، له‌وانه پێشنوێژی مزگه‌وتێكی له شاری (جندوبة) له باكوری خۆرئاوای وڵات كه خه‌ڵكی هه‌ڵنابو بۆ كوشتنی پیاوانی ئاسایش. وه‌زاره‌تی دادیش ڕایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر كراون به‌پێی یاسای (قه‌ڵاچۆكردنی تێرۆر) ـ كه ساڵی ٢٠٠٣ ده‌رچوه ـ دادگایی ده‌كرێن. وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه هه‌ڵوێستی وه‌رگرت، ئه‌وه بو ئه‌و وه‌زراره‌ته‌ش مه‌لا (حوسه‌ینی عوبه‌یدی) ی ناوبراوی كه فه‌توای حه‌ڵاڵیی خوێنی هونه‌رمه‌نده‌كانی داب‌و؛ له‌سه‌ر كاری وتاردان لابرد و بڕیاری دا جارێکی تر نه‌چێته‌وە سه‌ر مینبه‌ر.
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پۆلیس و سه‌له‌فیه‌کان له تونس
جگه له‌مانه‌ش، له ڕۆژانی ١٢ هه‌تا ١٤ ی مانگی ٦، هات‌وچوی شه‌وانه له‌و پارێزگایانه‌ی كه ئاژاوه و كاری تێكده‌رانه و وێرانكاریی تێدا كرابو قه‌ده‌غه كرا. هه‌روه‌ها خۆپێشاندانه‌كانی (هه‌ینیی به‌هاناوه‌هاتنی پیرۆزیه‌كانی ئیسلام) كه توندترین ڕیكخستنی سه‌له‌فی له تونس، كه (دیدارگای پشتیوانانی شه‌ریعه‌ت) "ملتقی أنصار الشریعة"، بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كردن.
ده‌رباره‌ی هۆكار و پاڵنه‌ری دیار و نادیاری ئه‌و
چالاكیه سنوربه‌زێنیانه‌ی سه‌له‌فیه‌كان و ئاژاوه‌كانیان له شه‌قامی
تونسیدا، گه‌لێك لێكدانه‌وه هه‌ن:
زۆربه‌ی چاودێران له‌و بڕوایه‌دان شلگیری و كه‌مته‌رخه‌میی
حكومه‌تی نوێ له جێبه‌جێكردنی یاسا به‌سه‌ر سه‌له‌فیه‌كاندا و چاوپۆشین
له سنوربه‌زێنیه‌كانیان له ٦ مانگی دوای شۆڕشدا، هۆكاریی سه‌ره‌كیی ئه‌و
په‌تپچڕاندنه‌ی سه‌له‌فیه‌كان بوه. بۆ نمونه: ڕۆژنامه‌نوس و شیكاركاری
تونسی (علی العایدي بن منصور)، له وته‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس)، وتی: ده‌بوایه
حكومه‌ته‌كه‌ی (حمادي الجبالي) (سێكریتێری پارتیی ڕاپه‌ڕینی تونسی و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی
شۆڕش) كه مه‌ترسیی له‌ده‌ستده‌رچونی بارودۆخه‌كه‌ی له‌سه‌ره، لایه‌نی
ئاسایشی توندوتۆڵا بكردایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌وێته گێژاوی
ئاژاوه و بێشیرازه‌ییه‌وه.
(سه‌میر ئه‌مغار)
یش، كه مامۆستای كۆمه‌ڵناسیه و پسپۆڕی كاروباری بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كانه،
ئه‌و شلگیری و چاوپۆشینه‌ی حكومه‌تی تونسی به‌رامبه‌ر سه‌له‌فیه‌كان، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی تونسی سودی بینیوه له بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی
سه‌له‌فیه‌كان.
(علیة
العلاني)، توێژه‌ری تونسیی پسپۆڕ له مه‌سه‌له‌ی سه‌له‌فیه‌كاندا، باسی له
سێ جۆر هۆكاری كرد كه بونه‌ته زه‌مینه‌ی ئه‌و كاره توندوتیژانه‌ی سه‌له‌فیه‌كان،
ئه‌وانه‌ش هۆكاری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی و ئایدیۆلۆجیایی.. به بڕوای
ناوبراو، هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه
ژماره‌ی بێكاران و پشتگوێخراوان له زیادبوندا بوه كه ئه‌مانه ژماره‌ی سه‌له‌فیه‌كانی
زیاد كردوه، هۆكاره ئاسایشیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه حكومه‌ت نه‌یتوانیوه
تێكچونی ئاسایش له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كاندا چاره‌سه‌ر بكات، هۆكاره
ئایدیۆلۆجیاییه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات، واته حكومه‌تی نوێی تونس، نه‌یتوانیوه
نمونه‌یه‌كی سه‌رمه‌شق بۆ كۆمه‌ڵگای تونسی نوێ دیاری بكات و له‌نێوان نمونه‌ی
ئیسلامێكی میانه‌ڕه‌وی گونجاو له‌گه‌ڵ دیمۆكراسی و نێوان ئیسلامێكی پارێزكاری
دژ به نوێگه‌ری ڕاڕا بوه و خۆی ساخ ناكاته‌وه. به‌م شێوه‌یه چاودێران
پێیان وایه سه‌له‌فیه‌كان سودیان له‌و حاڵه‌تی ناجێگیریی كۆمه‌ڵایه‌تی و
ئاسایشیه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت بینیوه، بۆیه دوای شۆڕش چه‌ند
سه‌د كه‌سێك ده‌بون به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی ١٠ هه‌زار كه‌س ده‌بن.
هۆكارێكی چواره‌م كه ژماره‌یه‌ك چاو‌دێر لێی ده‌دوێن،
ئه‌وه‌یه ئۆپۆزیسیۆنی چه‌پ كه خۆی دابه‌شبونه‌كانی په‌رێشانی كردوه نه‌توانیوه
به‌رگری له نمونه سه‌رمه‌شقه لیبڕاڵیه‌كی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگا بكات.
سه‌میر ئه‌مغار، ئاگایی دا له‌وه‌ی كه سه‌له‌فیه‌كان
به‌م چالاكی و نمایشه سنوربه‌زێن و خۆده‌رخستنانه‌یان ده‌یانه‌وێت ده‌نگی
خۆیان له چركه‌ساتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا بگه‌یه‌نن كه چركه‌ستنی
داڕشتنی ده‌ستوری نوێیه كه ئه‌م ده‌ستوره چوارچێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن
بۆ یاسا و دامه‌زراوه‌كان و كۆمه‌ڵگای وڵات دیاری ده‌كات.
له هه‌مان كاتیش‌دا وته و ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رۆكی
ڕێكخستنی قاعیده (ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری) ڕۆڵیان هه‌بو له ته‌قاندنه‌وه‌ی
توندوتیژیه‌كانی تونس‌دا، كاتێك هه‌مان ڕۆژی ١٠ ی مانگی ٦ داوای له تونسیه‌كان
كرد ڕاپه‌ڕین بكه‌ن به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕیندا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی
داوای نه‌كرد شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بكرێته سه‌رچاوه بۆ یاسادانان له ده‌ستوردا.
هه‌رچه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك نیه بونی په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌نێوان زه‌واهیری
و گرۆپی (پشتیوانانی شه‌ریعه‌ت) بسه‌لمێنێت، به‌ڵام مه‌ترسیی ئه‌و په‌یوه‌ندیه
له ئارادایه.
(ڕاشید غه‌ننوشی)
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین، له لایه‌نی خۆیشیه‌وه ڕایگه‌یاندبو كه
قاعیده به هیچ شێوه‌یه‌ك له تونس ده‌ستی ناڕوات، و وتی "زه‌واهیری
كاره‌ساتێكه به‌رۆكی ئیسلام و موسوڵمانانی گرتوه".
له كۆتاییدا، ده‌ڵێین: له كاتێكدا له تونس و له‌ژێر
سایه‌ی حكومه‌تێكدا كه پارتییه‌كی ئیسلامی دایمه‌زراندوه؛ ئه‌و مه‌لایانه‌ی
ئاژاوه ده‌نێنه‌وه و خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ كاری تێكده‌رانه؛ ده‌ستگیر
ده‌كرێن و له‌سه‌ر كاری وتاردان لاده‌برێن و دادگایی ده‌كرێن؛ خێره له
كوردستانێكدا كه ساڵه‌هایه جێگیریی به خۆیه‌وه بینیوه و ده‌سه‌ڵاتێكی
ناوزه‌د به عه‌لمانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات؛ ئه‌و مه‌لا كوردانه‌ی كه به
هه‌مان شێوه به وتاری ئایینی خه‌ڵك هان ده‌ده‌ن بۆ ئاژاوه و كرده‌وه‌ی
تێكده‌رانه؛ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كی جیددی‌یان له‌گه‌ڵ ناكرێت؟ یانی چی له
تونسی نوێ‌دا وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی بۆ خۆی مه‌لایه‌كی ته‌كفیری و هانده‌ر
بۆ ئاژاوه له‌سه‌ر وتاردان لاده‌بات به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌زگا
ئایینیه‌كان به‌یاننامه دژی لێپرسینه‌وه له مه‌لاكان ده‌رده‌كه‌ن؟
سه‌رچاوه:
١.
"محللون: ما يشجّع السلفيين هو تسامح الحكومة مع تجاوزاتهم". (إيلاف)،
٢٠ / ٦ / ٢٠١٢.
٢. "الحركة السلفية: وُلدت مع ابن تيمية وكبرت في عصور انحطاط المسلمين وعادت بعد الثورات". جريدة (الشروق) التونسية. ٥ / ١١ / ٢٠١١.