ئاوێزانبون و تێكه‌ڵنه‌بونی ڕوبار و ده‌ریا
له‌نێوان قورئان و ئه‌فسانه‌ی كۆندا
له‌نێوان قورئان و ئه‌فسانه‌ی كۆندا
ئه‌م
لێکۆڵینه‌وه‌یه سه‌ره‌تا ده‌وروبه‌ری ساڵی ٢٠٠٠ نوسراوه و به‌شێکه له کتێبی "ڕه‌خنه
له لێکدانه‌وه‌ی زانستی بۆ قورئان" که ئاماده‌ی چاپه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
یه‌كێك
له‌و ئاماژه قورئانیه سروشتیانه‌ی كه قوتابخانه‌ی (ئیعجازی زانستیی قورئان) به‌كاریان
ده‌هێنێت بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی گوایه قورئان زانیاریی سروشتی و گه‌ردونیی وای
تێدایه كه له مێژوی مرۆڤایه‌تیدا بۆ یه‌كه‌م جار قورئان باسی كردون و ته‌نها
ئێسته زانستی نوێ توانیویه‌تی بیاندۆزێته‌وه؛ ئه‌و ئاماژه قورئانیه‌یه بۆ ئه‌و
دیارده سروشتیه‌ی كه ڕو ده‌دات كاتێك ڕوبار ده‌ڕژێته ده‌ریا. وه‌كو هه‌میشه،
نوسه‌رانی قوتابخانه‌ی (ئیعجازی زانستیی قورئان)، له ڕاڤه‌ی ئه‌و ئاماژه
قورئانیه‌دا، به كۆمه‌ڵێك فێڵ و چاوبه‌ستی و به شێواندنی واتای بنه‌ڕه‌تیی ده‌قه
قورئانیه‌كان، بابه‌ته‌كه له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌خه‌نه پێش چاوی خوێنه‌ران،
ئه‌گه‌رنا نه ئه‌و زانیاریه (ده‌رباره‌ی دیارده‌ی تێكه‌ڵنه‌بونی ئاوی ڕوبار و ده‌ریا
كاتێك به یه‌ك ده‌گه‌ن) تایبه‌ته به قورئانه‌وه و پێش قورئان باس نه‌كرابێت،
نه ئه‌و دیاره سروشتیه‌ی ناو ئاوی زه‌ریاكان كه زانستی نوێ باسی لـێ ده‌كات ئه‌و
دیارده‌یه‌یه كه قورئان مه‌به‌ستی بوه. به‌م شێوه‌یه:
ئه‌و ئاماژه قورئانیه له‌م چه‌ند ده‌قه‌دا هاتوه: (وهو الذي مرج البحرین: هذا عذب فرات وهذا ملح أُجاج، وجعل بینهما برزخا وحجرا محجورا) (الفرقان: ٥٣). (وجعل بین البحرین حاجزا) (النمل: ٦١). (وما یستوی البحران: هذا عذب فرات سائغ شرابه وهذا ملح أُجاج) (فاطر: ١٢). (مرج البحرین یلتقیان، بینهما برزخ لا یبغیان) (الرحمن: ١٩، ٢٠). (عبد المجید الزنداني) ته‌نها ده‌قی دواییان (مرج البحرین یلتقیان) ده‌گرێته ده‌ست و ده‌ڵێت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دۆزرایه‌وه كه ده‌ریا و زه‌ریاكان یه‌ك بارسته‌ی هه‌ماهه‌نگ نین به‌ڵكو چه‌ند بارسته‌یه‌كن كه جیاوازن له گه‌رمی و سوێری و چڕی و زینده‌وه‌ری ئاوی و ڕاده‌ی توانه‌وه‌ی ئۆكسجێندا، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه شێوه به‌ربه‌ست (حاجز) ێك له‌نێوان بارسته‌كاندا هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه كاتێك ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی پێك ده‌گه‌ن له گه‌روی (جبل طارق) دا، ئاوه‌كه‌یان ده‌ڕژێته یه‌ك به‌ڵام به‌ته‌واوی تێكه‌ڵ نابن و هه‌ر ئاوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی له گه‌رمی و سوێری و چڕی و.. هتد ده‌پارێزێت(١)، به‌هه‌مان شێوه له گه‌روی (بۆسفۆر) یشدا كاتێك ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست به یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌هه‌مان شێوه له گه‌روی (باب المندب) دا له نێوان ده‌ریای سور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن (زه‌ریای هیندی) دا(٢). جگه له (الزندانی) هه‌ندێك نوسه‌ری تری لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه دو دیارده‌ی تر باس ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌میان: له هه‌ندێك ناوچه‌دا دو ڕوبار به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئینجا به یه‌ك ڕێڕه‌دا ده‌ڕۆن به‌ڵام ئاوه‌كه‌یان تێكه‌ڵ نابێت و هه‌ر ئاوه‌ی له لایه‌كه‌وه ده‌ڕوات و ده‌ڵێیت شتێكیان له نێواندایه، بۆ نمونه له به‌نگلادش دو ڕوبار له یه‌ك ڕێڕه‌ودا له (چانگام) ه‌وه ده‌ڕۆن به‌ره‌و (ئه‌راكان) له بورما، كه یه‌كیان شیرین و سازگاره و ئه‌ویتر سوێره و تێكه‌ڵیش نابن و به ڕونی نێوانیان دیاره، هه‌روه‌ها له پێكگه‌یشتنی هه‌ردو ڕوباری گانج و جه‌منا له شاری (الله آباد) ی هیندستاندا (چونكه ڕوباری جه‌منا یه‌كێكه له زێ "رافد" ه‌كانی ڕوباری گانج) هه‌مان دیارده هه‌یه كه ئاوی ڕوباری جه‌منا ده‌ڕژێته ڕوباری گانجه‌وه به‌ڵام تێكه‌ڵ نابن.
دوه‌میان: كاتێك ڕوبار ده‌گات به ده‌ریا یان زه‌ریا (كه ئه‌و شوێنه پێی ده‌وترێت "الخور" Firth)، بۆ نمونه كاتێك ڕوباری ئه‌مازۆن Amazon ده‌گات به زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی تا سه‌دان كیلۆمه‌تر ئاوی ئه‌تڵه‌سی ده‌بێته ئاوێكی شیرین و سازگار، واته ئاوی ڕوباری ئه‌مازۆن تا سه‌دان كیلۆمه‌تر ئاوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له ئاوڕێژگه (مصب) ه‌كه‌ی دورده‌خاته‌وه، هه‌مان دیارده له ئاوڕێژگه‌ی ڕوباری نیل له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا هه‌ستی پێكراوه (پێش ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی "السد العالی")، هه‌روه‌ها له ئاوڕێژگه‌ی (شط العرب) دا له كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا و، له ئاوڕێژگه‌ی ڕوباری میسیسیپی دا له كه‌نداوی مه‌كسیكدا و، له ئاوڕێژگه‌ی ڕوباری یانگ ـ تسی ـ كیانگ (ڕوباری شین) دا له ده‌ریای باشوری چیندا، هه‌مان دیارده هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له ناوجه‌رگه‌ی ده‌ریادا ئاوی سوێر ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵكو له ئێران‌دا ڕوبار هه‌ن كه كاتێك ده‌گه‌ن به ده‌ریا ئاوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه(٣). نوسه‌ری ئیسلامی (وحید ا‌لدین خان) خۆی ده‌ڵێت له كۆنه‌وه مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌م دیارده‌یه‌ی داوه واته تێكه‌ڵنه‌بونی ڕوبار و ده‌ریا(٤).
له ڕاستیدا دیارده‌ی پێكگه‌یشتنی (ڕوبار ـ ده‌ریا) و تێكه‌ڵنه‌بونیان ڕیشه‌ی قوڵی له بیر و هه‌ستی مرۆڤدا هه‌یه بۆیه قورئانیش بۆ هه‌ژاندنی مرۆڤ ده‌یخاته‌وه گه‌ڕ:
ئه‌و ئاماژه قورئانیه له‌م چه‌ند ده‌قه‌دا هاتوه: (وهو الذي مرج البحرین: هذا عذب فرات وهذا ملح أُجاج، وجعل بینهما برزخا وحجرا محجورا) (الفرقان: ٥٣). (وجعل بین البحرین حاجزا) (النمل: ٦١). (وما یستوی البحران: هذا عذب فرات سائغ شرابه وهذا ملح أُجاج) (فاطر: ١٢). (مرج البحرین یلتقیان، بینهما برزخ لا یبغیان) (الرحمن: ١٩، ٢٠). (عبد المجید الزنداني) ته‌نها ده‌قی دواییان (مرج البحرین یلتقیان) ده‌گرێته ده‌ست و ده‌ڵێت ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا دۆزرایه‌وه كه ده‌ریا و زه‌ریاكان یه‌ك بارسته‌ی هه‌ماهه‌نگ نین به‌ڵكو چه‌ند بارسته‌یه‌كن كه جیاوازن له گه‌رمی و سوێری و چڕی و زینده‌وه‌ری ئاوی و ڕاده‌ی توانه‌وه‌ی ئۆكسجێندا، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه شێوه به‌ربه‌ست (حاجز) ێك له‌نێوان بارسته‌كاندا هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه كاتێك ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی پێك ده‌گه‌ن له گه‌روی (جبل طارق) دا، ئاوه‌كه‌یان ده‌ڕژێته یه‌ك به‌ڵام به‌ته‌واوی تێكه‌ڵ نابن و هه‌ر ئاوه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی خۆی له گه‌رمی و سوێری و چڕی و.. هتد ده‌پارێزێت(١)، به‌هه‌مان شێوه له گه‌روی (بۆسفۆر) یشدا كاتێك ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست به یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌هه‌مان شێوه له گه‌روی (باب المندب) دا له نێوان ده‌ریای سور و كه‌نداوی عه‌ده‌ن (زه‌ریای هیندی) دا(٢). جگه له (الزندانی) هه‌ندێك نوسه‌ری تری لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قانه دو دیارده‌ی تر باس ده‌كه‌ن:
یه‌كه‌میان: له هه‌ندێك ناوچه‌دا دو ڕوبار به یه‌ك ده‌گه‌ن و ئینجا به یه‌ك ڕێڕه‌دا ده‌ڕۆن به‌ڵام ئاوه‌كه‌یان تێكه‌ڵ نابێت و هه‌ر ئاوه‌ی له لایه‌كه‌وه ده‌ڕوات و ده‌ڵێیت شتێكیان له نێواندایه، بۆ نمونه له به‌نگلادش دو ڕوبار له یه‌ك ڕێڕه‌ودا له (چانگام) ه‌وه ده‌ڕۆن به‌ره‌و (ئه‌راكان) له بورما، كه یه‌كیان شیرین و سازگاره و ئه‌ویتر سوێره و تێكه‌ڵیش نابن و به ڕونی نێوانیان دیاره، هه‌روه‌ها له پێكگه‌یشتنی هه‌ردو ڕوباری گانج و جه‌منا له شاری (الله آباد) ی هیندستاندا (چونكه ڕوباری جه‌منا یه‌كێكه له زێ "رافد" ه‌كانی ڕوباری گانج) هه‌مان دیارده هه‌یه كه ئاوی ڕوباری جه‌منا ده‌ڕژێته ڕوباری گانجه‌وه به‌ڵام تێكه‌ڵ نابن.
دوه‌میان: كاتێك ڕوبار ده‌گات به ده‌ریا یان زه‌ریا (كه ئه‌و شوێنه پێی ده‌وترێت "الخور" Firth)، بۆ نمونه كاتێك ڕوباری ئه‌مازۆن Amazon ده‌گات به زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی تا سه‌دان كیلۆمه‌تر ئاوی ئه‌تڵه‌سی ده‌بێته ئاوێكی شیرین و سازگار، واته ئاوی ڕوباری ئه‌مازۆن تا سه‌دان كیلۆمه‌تر ئاوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له ئاوڕێژگه (مصب) ه‌كه‌ی دورده‌خاته‌وه، هه‌مان دیارده له ئاوڕێژگه‌ی ڕوباری نیل له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستدا هه‌ستی پێكراوه (پێش ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی "السد العالی")، هه‌روه‌ها له ئاوڕێژگه‌ی (شط العرب) دا له كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا و، له ئاوڕێژگه‌ی ڕوباری میسیسیپی دا له كه‌نداوی مه‌كسیكدا و، له ئاوڕێژگه‌ی ڕوباری یانگ ـ تسی ـ كیانگ (ڕوباری شین) دا له ده‌ریای باشوری چیندا، هه‌مان دیارده هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك له ناوجه‌رگه‌ی ده‌ریادا ئاوی سوێر ده‌ست پێ ده‌كات، به‌ڵكو له ئێران‌دا ڕوبار هه‌ن كه كاتێك ده‌گه‌ن به ده‌ریا ئاوه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه(٣). نوسه‌ری ئیسلامی (وحید ا‌لدین خان) خۆی ده‌ڵێت له كۆنه‌وه مرۆڤ سه‌رنجی ئه‌م دیارده‌یه‌ی داوه واته تێكه‌ڵنه‌بونی ڕوبار و ده‌ریا(٤).
له ڕاستیدا دیارده‌ی پێكگه‌یشتنی (ڕوبار ـ ده‌ریا) و تێكه‌ڵنه‌بونیان ڕیشه‌ی قوڵی له بیر و هه‌ستی مرۆڤدا هه‌یه بۆیه قورئانیش بۆ هه‌ژاندنی مرۆڤ ده‌یخاته‌وه گه‌ڕ:
كه‌واته سێ دیارده هه‌ن:
پێكگه‌یشتنی (ده‌ریا ـ ده‌ریا) و (ڕوبار ـ ڕوبار) و (ڕوبار ـ ده‌ریا)، لێره‌دا
یاسایه‌ك هه‌یه له شله‌كاندا كه ئه‌و دیاردانه لێك ده‌داته‌وه، ئه‌ویش یاسای
کشانی ڕوكاری (التوتـُّر السطحي) Surface Tension ه، به‌پێی ئه‌م یاسایه شله جیاوازه‌كان یه‌كتر
ڕاكێشان (تجاذب) ی گه‌ردیله‌كان (ی ڕوكاری ده‌ره‌وه) یان جیاوازه، بۆ نمونه له
نێوان ڕۆن و ئاو یان ئاوی سازگار و ئاوی سوێردا، به‌ربه‌ستێكی گه‌ردیله‌یی دروست
ده‌بێت له نێوان ڕوكاری هه‌ردوكیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه به سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێننه‌وه(٥). له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای
ئه‌تڵه‌سی له (جبل طارق) دا پێك ده‌گه‌ن ئاوی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست كه قورستره
به‌ژێر ئاوی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا ده‌ڕوات و ده‌نیشێته چینه‌كانی ژێره‌وه، به‌هه‌مان
شێوه له (بۆسفۆر) دا ئاوی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست كه قورستره، چونكه سوێرتره،
به چینه‌كانی ژێره‌وه‌دا ده‌ڕواته ده‌ریای ڕه‌ش، ئاوی ده‌ریای ڕه‌شیش كه سوكتره
له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا به‌ره‌و ده‌ریای ڕه‌ش ده‌چێت(٦).
سه‌باره‌ت به‌و دو ڕوباره‌ش كه له به‌نگلادشه‌وه به‌ره‌و بورما ده‌ڕۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ڕوباره بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یان ڕوبارێكی گه‌وره و ڕێڕه‌و فراوانه و ـ به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه
ـ سسته، ڕاده‌یه‌ك خوێ له ڕێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌توێنێته‌وه ناوخۆی و تاڕاده‌یه‌ك
سوێر ده‌بێت، بۆیه كاتێك ڕوباره‌كه‌ی تری تێده‌ڕژێت ڕاده‌ی سوێرییان جیاوازه و
هه‌ر ئاوه‌ی به‌لایه‌كی ڕێڕه‌وه‌كه‌دا ده‌ڕوات. به‌هه‌مان شێوه كاتێك ڕوبار ده‌گات
به ده‌ریا به‌هۆی جیاوازیی زۆری ڕاده‌ی سوێرییانه‌وه ئاوی سازگاری ڕوبار تا ماوه‌یه‌كی
دور له ئاوڕێژگه‌كه به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌مێنێته‌وه، ئیتر نه ئاوی سوێری ده‌ریا
ده‌دات به‌سه‌ر ئاوی ڕوباردا، نه ئاوی ڕوباریش به‌شێوه‌یه‌كی فراوان تێكه‌ڵی ئاوی
ده‌ریا ده‌بێت. ئه‌م به‌ربه‌سترانه‌ی نێوان ڕوبار و ده‌ریا په‌یوه‌ندیی به‌هێزی
كێشكردنی زه‌ویشه‌وه هه‌یه، چونكه هێزی كێشكردن ئاوه‌كان به‌ره‌و چه‌قی زه‌وی
ڕاده‌كێشێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاوه‌كان سه‌رناكه‌ون به‌ڵكو به‌ره‌و نزمی ده‌ڕۆن،
بۆیه ئاوی ڕوبار به ته‌وژم به‌ره‌و ده‌ریا ده‌ڕوات به‌ڵام ئاوی ده‌ریا سه‌رناكه‌وێت
بۆ ڕێڕه‌وی ڕوبار، له كاتی هه‌ڵكشان (مَدّ) ی ده‌ریاشدا به هۆی كێشكردنی مانگه‌وه
ئاوی ڕوباره‌كه له‌ژێر ئاوی ده‌ریاكه‌دا به سازگاری ده‌مێنێته‌وه و تێكه‌ڵ نابن(٧). ئینجا پێویسته په‌یوه‌ندیی هه‌ریه‌كه له سێ
دیارده‌كه به چه‌مكی ده‌قه قورئانیه‌كانه‌وه ڕون بكه‌ینه‌وه:
أ. سه‌باره‌ت به دیارده‌ی
یه‌كه‌م (له نێوان زه‌ریا و ده‌ریاكاندا: بارسته زه‌ریاییه‌كان، له گه‌روه‌كاندا):
ئه‌مه ئه‌و دیارده‌یه نیه كه ده‌قه قورئانیه‌كان لێی دواون، چونكه هه‌رچه‌ند
له ده‌قی (الرحمن: ١٩) و (النمل: ٦١) دا وشه‌ی (البحرین) به‌كار هاتوه به‌ڵام له
ده‌قه‌كانی (الفرقان: ٥٣) و (فاطر: ١٢) دا چه‌مكی (البحرین) پێناسه ده‌كرێت به (عذب
فرات ـ ملح أُجاج)، به‌م پێیه ده‌بێت ئاوێكیان سازگار و ئه‌ویتریان سوێر بێت، له
كاتێكدا ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای سور
و كه‌نداوی عه‌ده‌ن، هه‌مویان ئاوی سوێرن. له لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی (البحرین) یش به
(دو ده‌ریا) له خۆیدا نیشانه‌ی ئاگاییه‌كی ڕوكه‌شه له زمانی عه‌ره‌بی. جگه له‌وه‌ش
جیاوازیی نێوان دو ئاوه‌كه له سازگاری (عذوبة) و سوێری (ملوحة) دایه به‌پێی
ده‌قه‌كان، ئیتر جیاوازیی گه‌رمی و چڕی و.. هتد په‌یوه‌ندیی به ده‌قه‌كانه‌وه
نیه. به‌ڵام (الزنداني) ته‌نها ده‌قی (مرج البحرین یلتقیان) ده‌خاته‌ڕو و ده‌قه‌كانی
تر فه‌رامۆش ده‌كات.
ب. سه‌باره‌ت به دیارده‌ی
دوه‌م (له نێوان دو ڕوباردا): ئه‌م دیارده‌یه له زوه‌وه مرۆڤ سه‌رنجی داوه و
دۆزراوه‌یه‌كی نوێ نیه. هه‌ندێك لایه‌ن له‌م دیارده‌یه‌دا هه‌یه كه وا بكات ئه‌و
دیارده‌یه بێت كه ده‌قه قورئانیه‌كان لێی دواون. وه‌كو ئه‌وه‌ی ڕوباره بنه‌ڕه‌تیه‌كه
تا ڕاده‌یه‌ك سوێره و ڕوباره‌كه‌ی تریش سازگاره، ئه‌مه له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی (عذب
فرات ـ ملح أُجاج) دا ده‌گونجێت، سه‌باره‌ت به وشه‌ی (البحرین) یش وشه‌ی (البحر)
له عه‌ره‌بیدا به ڕوباری گه‌وره‌ش ده‌وترێت(٨).
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (ڕوباری سوێر) شتێكی بڵاو و به‌ناوبانگ نیه و هه‌میشه
وا باو بوه كه ئاوی سوێر ده‌ریایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دیارده‌یه‌ش مه‌به‌ستی
ده‌قه‌كان نیه.
ج. سه‌باره‌ت به دیارده‌ی
سێیه‌م (ڕوبار ـ ده‌ریا): ئه‌مه‌یه مه‌به‌ستی ده‌قه قورئانیه‌كان كه كاتێك
ڕوبار (عذب فرات) ده‌گات به ده‌ریا (ملح أجاج)، به‌م پێیه یه‌كێكیان ده‌ریا (بحر)
ه، له زمانی عه‌ره‌بییشدا شێوازی زاڵكردن (التغلیب) هه‌یه، وه‌كو ئه‌وه‌ی به
مانگ و خۆر وتراوه (قمران)، به هه‌مان شێوه به ده‌ریا و ڕوبار وتراوه (بحران)،
له‌م باره‌یه‌وه (ڕاغیبی ئه‌سفه‌هانی) ده‌ڵێت: (إنما سُمّي العذب بحرا لكونه مع
الملح، كما یقال للشمس والقمر: قمران)(٩)، هه‌روه‌ها
(سه‌یید قوطب) ده‌ڵێت: (سمّاهما بحرین علی سبیل التغلیب)(١٠).
دیارده‌ی زمانیی (التغلیب) له زمانی عه‌ره‌بیدا له پێگه‌ی دوالیزم «الثنائیة» ه‌وه
هاتوه له هزری عه‌ره‌بیدا، ئه‌وه‌ش له سوره‌تی (الرحمن) دا به ڕونی ده‌رده‌كه‌وێت
به شێوه‌یه‌ك له‌و سوره‌ته‌دا هه‌مو شتێك بوه‌ته دوان، هه‌تاوه‌كو به‌هه‌شتیش ده‌بێته
دو به‌هه‌شت، خوایش كه وه‌سف ده‌كرێت به دو سیفه‌ت وه‌سف ده‌كرێت(١١). ته‌فسیره‌كانیش ئه‌و دیارده‌یه‌یان باس كردوه،
بۆ نمونه (البیضاوي) ده‌ڵێت وه‌كو دیجله ده‌ڕژێته ده‌ریا تا چه‌ند فه‌رسه‌خێكیش
تامی ناگۆڕێت. كه ئه‌مه دیاره ئه‌زمونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
ڕاوی ماسی و مرواری ده‌كه‌ن. (البيضاوي) نمونه‌ی ڕوباری نیل و ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاستیش
ده‌هێنێته‌وه به‌ڵام پێی وایه كه لێره‌دا به‌ربه‌سته‌كه بریتیه له‌و زه‌ویه‌ی
كه ئاوی نیل له ده‌ریا جیا ده‌كاته‌وه. سه‌رنجیش ده‌ده‌ین ده‌قه قورئانیه‌كه
له (الفرقان: ٥٣) و (فاطر: ١٢) دا خۆی (البحرین) به (عذب) و (ملح) دیاری ده‌كات،
له (النمل: ٦١) و (الرحمن: ١٩) دا ته‌فسیره‌كان به‌گشتی (البحرین) به (العذب
والملح) دیاری ده‌كه‌ن(١٢). له هه‌ندێك ته‌فسیردا
له (النمل: ٦١) و (الرحمن: ١٩) دا وه‌كو بۆچونێكی بێهێز و لاوه‌كی باسی ئه‌وه ده‌كرێت
كه (البحرین) بریتیه له ده‌ریای فارس و ده‌ریای ڕۆم (كه‌نداوی عه‌ره‌بی و ده‌ریای
سپی ناوه‌ڕاست) كه له زه‌ریادا پێك ده‌گه‌ن و (برزخ) ه‌كه‌ش وشكانیه‌كانی
نێوانیانه(١٣). هه‌روه‌ها بۆچونێكی تر هه‌یه كه
(الطبري) په‌سه‌ندی كردوه كه (البحرین) بریتیه له ده‌ریای ئاسمان و ده‌ریای زه‌وی،
ئه‌م بیرۆكه‌یه زۆر دێرینه و په‌یوه‌ندیی به هزری دێرینی عێراقی و میسری و
یۆنانیه‌وه هه‌یه، به‌ڵام بۆ ئه‌م ده‌قه قورئانییانه ناشێت.
له عێراقدا ئه‌و دیارده‌یه
زۆر به‌ڕونی هه‌ستی پێ كراوه، به‌تایبه‌تی كه زه‌وی‌وزاری كشت‌وكاڵی سودی بینیوه
له دیارده‌كه، چونكه ئه‌و ئاوی ڕوباره‌ی كه له ئاوڕێژگه و كه‌ناردا به
سازگاری ده‌مێنێته‌وه له كاتی هه‌ڵكشانی ده‌ریادا پاڵی پێوه ده‌نرێت بۆسه‌ر
وشكانی و ده‌بێته ئاودێرییه‌كی باشی زه‌ویه‌كان(١٤).
عێراقیه دێرینه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك
دیارده‌كه كاری تێ كردبون كه ئاوی شیرین و ئاوی سوێریان كردبوه خواوه‌ند، ئه‌وه‌ش
له (داستانی خولقاندن) ی بابیلیدا، كه ئاپسو خواوه‌ندی ئاوی شیرینه و تیامه‌ت
خواوه‌ندی ئاوی سوێره و ئه‌م دوانه‌ش ژن و مێرد بون، ئه‌وه‌ش هێمای پێكگه‌شتنی
ڕوبار و ده‌ریایه، داستانه‌كه ده‌ڵێت ئاسمان و زه‌وی و شته‌كانی تر له پێكگه‌شتنی
ئه‌و دوانه‌وه په‌یدابون. ئه‌م بیرۆكه‌یه له سه‌ره‌تای داستانی دروستبونی
بابیلیدا ده‌رده‌كه‌وێت(١٥).
هه‌روه‌كو عێراقیه دێرینه‌كان
شوێنی پێكگه‌شتنی ڕوبار و ده‌ریایان دانابو به شوێنی خواوه‌نده‌كان و به‌و به‌هه‌شته‌ی
كه مرۆڤه نه‌مره‌كانی به‌هه‌تاهه‌تایی له‌گه‌ڵ خواوه‌نده‌كاندا تێدا نیشته‌جێ ده‌بێت.
هه‌رچه‌ند لای شومه‌ریه‌كان ئه‌و به‌هه‌شته‌ی كه شوێنی خواوه‌نده‌كان و نه‌مره‌كانه
(دێلمون) ه كه (به‌حره‌ین) ی ئێسته ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام لای بابیلیه‌كان شوێنی
به‌یه‌كگه‌شتنی ڕوبار و ده‌ریایه، بۆ نمونه له چیرۆكی (تۆفان) ی بابیلیی ناو
داستانی گیلگامێشدا كه باسی ئوتنه‌پشتیم ده‌كات كه به‌رامبه‌ری (نوح) ی ته‌وڕات
و قورئانه (به‌ڵكو وشه‌ی «نوْح» له وشه‌ی «نه‌پش» ه ئه‌ككادیه‌كه‌وه هاتوه)،
ده‌ڵێت خواوه‌نده‌كان نه‌مرییان پێ به‌خشی و وه‌كو ئه‌وان له (زاری ڕوباره‌كان)
دا ده‌ژی، كه (زار) Emboucure (ده‌قاوده‌ق: ده‌م) جۆره گوزارشێكه له ئاوڕێژگه «مصبّ»(١٦). هه‌ر لێره‌وه پێم وایه ئه‌و (مجمع البحرین) ه‌ی
كه (الخضر) ی تێدابوه ئه‌ویش هه‌ر شوێنی پێكگه‌شتنی ڕوبار و ده‌ریایه و، ئه‌مه‌ش
كلیلی دۆزینه‌وه‌ی واتای چیرۆكه‌كه‌ی (موسی) و (الخضر) ه، به‌ڵام ئه‌مه وه‌كو مه‌ته‌ڵێك
بۆ خوێنه‌ر ده‌هێڵمه‌وه.
هه‌روه‌ها له هزری
یۆنانییشدا كه‌سێتییه‌ك هه‌بو به ناوی ئۆكیانۆس (أقیانوس) Oceanus Ὠκεανός، كه ـ له ڕوه گه‌ردونیه‌كه‌یه‌وه و له خه‌یاڵگه‌ی ئه‌واندا ـ
بریتی بو له ڕوبارێكی گه‌وره كه ده‌وری هه‌مو بونه‌وه‌ر (زه‌وی) داوه، ئه‌م
ڕوباره ده‌كه‌وێته پشت ده‌ریاوه و له‌گه‌ڵ ده‌ریادا ئاوێزانه به‌بێ ئه‌وه‌ی
تێكه‌ڵ ببن. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت ده‌كه‌وێته پشت ده‌ریاوه و وڵاتی ئه‌ثیۆپیاییه
به‌هێزه‌كان و وڵاتی كورته‌باڵا بچوكه‌كانیشی له نزیكدایه، به‌پێی ئه‌وه ڕه‌نگه
نمونه‌ی واقیعیی ئه‌و ڕوباره گه‌ردونیه ڕوباری نیل بێت كه به‌شبه‌حاڵی یۆنانیه‌كان
ده‌كه‌وێته پشت ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاسته‌وه و، ئه‌ثیۆپیا (باكوری سودان) له‌سه‌ر
رۆخیه‌تی و نیشتمانی كورته‌باڵا ئه‌فریقاییه‌كان (وه‌كو توا و كورته‌باڵاكانی تری
ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا) یش له نزیك سه‌ره‌تاكه‌یدایه‌تی.
بیرۆكه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌وری
هه‌مو جیهانی داوه ـ جگه له پێشینه میسریه‌كه‌ی ـ پێشینه‌یه‌كی عێراقی ـ شومه‌ریشی
هه‌یه كه یۆنانیه‌كان له كه‌لدانیه‌كانه‌وه وه‌ریان گرتوه.
پێشینه
میسریه‌كه‌ی بیرۆكه‌ی (ئۆكیانوس) ئه‌وه‌یه كه میسریه‌كان جگه له‌و نیله‌ی كه
به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕوات باوه‌ڕیان به نیلێكی تر بوه كه به‌ژێر زه‌ویدا ده‌ڕوات
و له‌و دو ئه‌شكه‌وته‌دا كه نیلی سه‌ر زه‌ویی لـێ هه‌ڵده‌قوڵێت ئه‌و دو نیله پێك
ده‌گه‌ن و كاتێك نیلی سه‌ر زه‌وی ده‌ڕژێته ده‌ریا له‌وێشدا پێك ده‌گه‌نه‌وه، به‌م
شێوه‌یه ده‌وری وشكانییان داوه، لێره‌وه ئه‌و وێنه‌یان ناونابو (ئه‌ڵقه‌ی مه‌زنترین)(١٧).
پێشینه
عێراقیه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه عێراقیه‌كان (به‌تایبه‌تی بابیلی و ئاشوریه‌كان) باوه‌ڕیان
وابوه كه ئاوی ژێر زه‌وی (كه پێیان ده‌وت ئاپسو) به‌شێوه‌یه‌كه كه زه‌وی (وشكانی)
وه‌كو دورگه‌یه‌كی سه‌رئاو كه‌وتو وایه به‌سه‌ریه‌وه و له هه‌مو لایه‌كیشه‌وه
ده‌وره‌ی زه‌ویی داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و ئاوی ژێر زه‌ویه سه‌رچاوه‌ی هه‌مو
ئاوه شیرینه‌كان و ڕوباره‌كانی سه‌رزه‌ویه(١٨).
له ڕاستیدا
ئه‌و شێوه‌یه لای میسریه‌كانیش بوه كه زه‌وی به‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌ویه‌وه‌یه (كه
ئه‌وان پێیان ده‌وت نون Nun)
و هه‌مو لایه‌كی به‌و ئاوه ده‌وره داوه، كه له‌م شێوه‌یه‌دا (ئه‌ڵقه‌ی مه‌زنترین)
و (سه‌وزی گه‌وره‌ترین) یان پێ ده‌وت(١٩).
له‌م
دو پێشینه‌یه‌وه بیرۆكه یۆنانیه‌كه گه‌شه‌ی كرد، بۆیه هه‌مو ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی
تێدایه كه باس كران: ئۆكیانوس نمونه‌ی گشتیی ڕوباره و سه‌رچاوه‌ی هه‌مو ڕوباره‌كانه،
ده‌وره‌ی هه‌مو جیهانی داوه و له‌به‌رئه‌وه‌ش به مارێك نیگارشیان كردوه كه
كلكی له ده‌میایه‌تی، له‌گه‌ڵ ده‌ریادا ئاوێزان ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ ببن(٢٠).
ئه‌م
بیرۆكه‌یه‌ی دواییش (ڕوبارێك له‌گه‌ڵ ده‌ریادا ئاوێزان ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ
ببن) هه‌مان بیرۆكه‌ی ده‌قه قورئانیه‌كه‌یه كه ده‌ڵێت ڕوبارێك ده‌گات به ده‌ریایه‌ك
و تێكه‌ڵیش نابن.
شایه‌نی ئاماژه‌یه،
مێژونوسی سروشتیی گه‌وره‌ی ڕۆمان (پلینیی گه‌وره) Pliny the Elder له كتێبی (مێژوی سروشتی) Naturalis Historia دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و
دیارده‌یه‌ی گه‌روه‌كانیش كردوه كه له‌وێدا دو ده‌ریا به یه‌ك ده‌گه‌ن، كه سه‌رنجی
داوه تۆڕی ڕاوچیه‌كان له گه‌روی بۆسفۆر (نزیك ئیستانپۆل) به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش
به‌ملاولادا دێت و ده‌چێت و ڕاده‌وه‌شێت.. لێره‌وه پلینی ئه‌و ئه‌نجامه‌ی به‌ده‌ست
هێنا كه له‌ژێره‌وه ته‌وژمی ئاوێكی تر هه‌یه كه به‌ژێر ئاوه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا
تێپه‌ڕ ده‌بێت.. بۆیه پلینی له سه‌ده‌ی (١ ز. ) دا كۆنترین نوسراوی ده‌رباره‌ی
دیارده‌كانی ئاوڕێژگه‌كان و هاتوچوی ئاوه‌كانی تۆمار كردوه. كه پلینی (٥) سه‌ده
پێش ئیسلام نوسیویه‌تی و لێكدانه‌وه‌ی زانستییشی بۆ كردوه نه‌ك ـ وه‌كو قورئان ـ
بیداته پاڵ كارێكی خوایی. بێ گومان ئه‌وه‌ی پلینی سه‌رنجی داوه سه‌رنجی هه‌مو
ڕاوچیه‌كانی جیهانی كۆنیش بوه كه چاودێری تۆڕه‌كانی خۆیان كردوه له‌ناو ئه‌و
ئاوانه‌دا.
هه‌روه‌ها نوسه‌ری ئیسلامیی
گه‌وره (وحید ا‌لدین خان) له كتێبی (الإسلام یتحدی) دا به‌ڕاشكاوی ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت
كه دیارده‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی دو ڕوبار كه تێكه‌ڵی یه‌كتر نابن له ڕۆژگاری كۆنه‌وه
سه‌رنج دراوه، وه‌کو پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد.
په‌راوێز:
(١) الزنداني، سنريهم آياتنا في الآفاق وفي
أنفسهم حتى يتبين له‌م أنه الحق. ص‌ص. ٤٦ ـ ٤٩.
من
علوم الأرض القرآنية. ص‌ص. ١٠٨، ٢٣٣.
(٢) من علوم الأرض القرآنية. ص‌ص. ٧٢، ٢٣٣.
حقائق
القرآ‌ن والعلم الحديث، عامر تحسين. مطبعة الزهراء، الموصل، ١٩٨٦. ص. ١٠١.
(٣) من علوم الأرض القرآنية. ص‌ص. ١٠٧، ١٠٨.
الإسلام
يتحدى، وحيد الدين خان. تعريب: ظفر الاسلام خان، مراجعة وتحقيق: د. عبد الصبور
شاهين. دار البحوث العلمية، بيروت، الطبعة السادسة، ١٩٨١. ص. ١٤٢.
حقائق
القرآ‌ن. ص. ١٠٠.
الظاهرة
القرآنية والعقل، دراسة مقارنة للكتب المقدسة، علا‌ء الدين المدرس. مطبعة العاني،
بغداد، الطبعة الاولى، ١٩٨٦. ص‌ص. ٢٢٢، ٢٢٣.
(٤) الإسلام يتحدى. ص. ١٤٢.
(٥) من علوم الأرض القرآنية. ص‌ص. ١٠٨ ،٢٣٣.
الإسلام
يتحدى. ص. ١٤٣.
ملامح
كونية في القرآ‌ن، شاكر عبد الجبار. ص‌ص. ٨، ٦٠. مطبعة منير ـ بغداد، الطبعة
الاولى، ١٩٨٥. ص. ٥٨.
الظاهرة
القرآنية والعقل. ص. ٢٢٢.
(٦) من علوم الأرض القرآنية: ٢٣٣.
(٧) من علوم الأرض القرآنية. ص. ٢٣٣.
المشاهد
في القرآ‌ن الكريم، دراسة تحليلية وصفية، د. حامد صادق قنيبي. مكتبة المنار،
الزرقاء، الأردن، الطبعة الأولى، ١٩٨٢. ص‌ص. ٩٢، ٩٣.
ملامح
كونية. ص. ٥٨.
القرآ‌ن
ـ محاولة لفهم عصري، مصطفى محمود. دار العودة، بيروت. ص. ١٧٦.
الله
والكون، د. محمد جمال الدين الفندي. الهيئة المصرية العامة للكتاب، ١٩٧٦. ص‌ص.
٤٦٤، ٤٦٥.
(٨) القاموس المحيط، الفيروزآبادي. تحقيق: مكتب
تحقيق التراث في مؤسسة الرسالة، بيروت، الطبعة السادسة، ١٩٩٨. ص. ٣٤٦.
لسان
العرب، ابن منظور. دار احياء التراث العربي، بيروت، الطبعة الاولى، ١٩٨٨. جـ. ١، ص‌ص.
٣٢٣، ٣٢٤.
المعجم
الوسيط، د. ابراهيم أنيس (وآخرين). دار الأمواج، بيروت، الطبعة الثانية، ١٩٩٠. ص.
٤٠.
مختار
الصحاح، الرازي. دار الكتاب العربي، بيروت. ص. ٤١.
مفردات
ألفاظ القرآ‌ن، الراغب الإصفهاني. تحقيق: صفوان عدنان داودي. دار القلم، دمشق،
الدار الشامية، بيروت، الطبعة الاولى، ١٩٩٢. ص‌ص. ١٠٨، ١٠٩.
(٩) مفردات ألفاظ القرآ‌ن. ص. ١٠٩.
(١٠) في ظلال القرآ‌ن، سيد قطب. دار الشروق،
القاهرة، الطبعة التاسعة، ١٩٨٠. مج. ٥، جـ. ٢٠، ص. ٢٦٥٧.
(١١) الضرورة الشعرية ـ دراسة أسلوبية، السيد
إبراهيم محمد. ص‌ص. ١٠١ ـ ١٢٥. دار الأندلس ـ بيروت، الطبعة الثالثة، ١٩٨٣.
(١٢) تفسير القرطبي (الجامع لاحكام القرآ‌ن). دار
الكتب العلمية، بيروت، ١٩٩٣. جـ. ١٣، ص‌ص. ٣٩، ١٤٩، جـ. ١٤، ص‌ص. ٢١٣، ٢١٤.
تفسير
ابن كثير (تفسير القرآ‌ن العظيم). دار الكتب العلمية، بيروت، ٢٠٠٠. جـ. ٣، ص‌ص.
٣٧٥، جـ. ٤، ص. ٤٧٧.
تفسير
الخازن (وبهامشه تفسير النسفي). المطبعة الميمنية، مصر، ١٣١٧هـ.، توزيع المكتبة
الشعبية، بيروت. جـ. ٣، ص. ٣١٠، جـ. ٤، ص. ٢١٠.
تفسير
البيضاوي (بحاشية شيخزاده). إستنبول، ١٩٩١. جـ. ٣، ص‌ص. ٤٥٨، ٤٩٨، ٤. ص‌ص. ٣٣٤.
الفتوحات
الالهية (حاشية على تفسير الجلالين)، سليمان الجمل. المكتبة التجارية الكبرى، مصر،
١٣٧٧هـ. جـ. ٣، ص. ٣٢٣، جـ. ٤، ص. ٢٥٦.
في
ظلال القرآ‌ن. مج. ٥، جـ. ٢٠، ص. ٢٦٥٧، مج. ٦، جـ. ٢٧، ص. ٣٤٥٢.
الأساس
في التفسير، سعيد حوى. دار السلام، القاهرة، الطبعة الثانية، ١٩٨٩. جـ ٧، ص. ٤٠٣٠،
جـ. ١٠، ص‌ص. ٥٦٥٠، ٥٦٥١.
(١٣) البيضاوي، جـ. ٣، ص. ٤٩٨، جـ. ٤، ص. ٣٣٤.
(١٤) الظاهرة القرآنية والعقل. ص. ٢٢٣.
(١٥) مغامرة العقل الاولى، دراسة في الأسطورة،
سوريا و بلاد الرافدين، فراس السواح. دار الكلمة، بيروت، الطبعة الرابعة، ١٩٨٥. ص‌ص.
٢٩٧، ٣٠٤.
أساطير
من بلاد مابين النهرين، ستيڤاني دالي. ترجمة: د. نجوى نصر. دار جامعة أكسفورد
للنشر، ١٩٩١. ص. ٢٨١.
الفكر
السياسي في العراق القديم، د. عبد الرضا الطعان. دار للنشر، بغداد، ١٩٨١. ص‌ص.
٣٥٨، ٣٥٩.
المعجم
المبسط لـ (ملحمة جلجامش)، داود سلمان الشويلي. مجلة (المورد)، العدد (٣)، ٢٠٠٠.
ص. ٧٧.
ما
قبل الفلسفة، الإنسان في مغامرته الفكرية الأولى، فرانكفورت، ولسن، جاكوبسن.
ترجمة: جبرا ابراهيم جبرا، مراجعة: د. محمود الامين. مؤسسة فرانكلين، دار مكتبة
الحياة، بغداد. ص‌ص. ٢٠٠ ـ ٢٠٣.
تأريخ
حضارة وادي الرافدين، د. أحمد سوسه. دار الحرية للطباعة، بغداد، ١٩٨٦. جـ. ١. ص‌ص.
٣٨٥، ٤٤٠.
رموز
وطقوس، دراسات في الميثولوجيا القديمة، جان صدقة. رياض الريس للكتب والنشر، لندن،
١٩٨٩. ص‌ص. ١٨، ١٩.
الأديان
في تأريخ شعوب العالم، سيرغي أ. توكاريف. ترجمة: د. أحمد م. فاضل. الاهالي، دمشق،
الطبعة الاولى، ١٩٩٨. ص. ٣٤٥.
أثر
الكتابات البابلية في المدونات التوراتية، الاب سهيل قاشا. بيسان، بيروت، الطبعة
الاولى، ١٩٩٨. ص‌ص. ١١٦، ١٤٠، ٢٣٥، ٢٤٩.
الحضارات
السامية القديمة، سبتينو موسكاتي. ص‌ص. ٥٨، ٥٩. ترجمة: د.السيد يعقوب. الهيئة
المصرية العامة للكتاب، ١٩٩٧.
بخور
الآلهة، دراسة في الطب والسحر والاسطورة والدين، خزعل الماجدي. الاهلية، عمان،
الطبعة الاولى، ١٩٨٨. ص. ٩٩.
ملامح
من التلاقح الحضاري بين الشرق والغرب، علي الشوك. مكتبة رمضان، دار المدى، دمشق،
الطبعة الاولى، ١٩٩٦. ص. ٥٢.
دراسات
في الاساطير والمعتقدات الشعبية، صالح بن حمادي. دار بو سلامة، تونس. ص. ١٦.
(١٦) ملحمة كلكامش. ترجمة: طه باقر. ص‌ص. ١٦٢،
٢٠٨.
أساطير
من بلاد مابين النهرين. ص. ٦٩.
(١٧) تأريخ مصر، من أقدم العصور إلى الفتح
الفارسي، برستد. ترجمة: د. حسن كمال. المطبعة الاميرية، القاهرة، الطبعة الاولى،
١٩٢٩. ص. ٣٦.
(١٨) تأريخ حضارة وادي الرافدين. جـ. ١، ص‌ص.
٤٥٤، ٤٥٨، ٤٥٩، جـ. ٢، ص. ٤٩.
(١٩) ما قبل الفلسفة. ص‌ص. ٣٥، ٣٦، ٦٠.
(٢٠) المعجم الميثولوجي (القسم ٤)، لطفي الخوري.
مجلة (التراث الشعبي)، العددان (٧، ٨)، ١٩٨٤. ص. ٣٧١.
الإنياذة،
ڤرجيليوس. ترجمة: د. محمد حمدي إبراهيم. الهيئة المصرية العامة للكتاب، ١٩٧٧. جـ.
٢، ص‌ص. ٢٧٢، ٢٧٤ (هامش).
معجم
الأساطير اليونانية و الرومانية، سهيل عثمان، عبد الرزاق الأصفر. دمشق، ١٩٨٢. ص.
١١٢.
معجم
ديانات وأساطير العالم، إمام عبد الفتاح إمام. مكتبة مدبولي، القاهرة. جـ. ٣، ص.
٤٥.
ملامح
من التلاقح الحضاري بين الشرق والغرب، علي الشوك. مكتبة رمضان، دار المدى، دمشق،
الطبعة الاولى، ١٩٩٦. ص. ٥٢.