ئایا له ئیسلامدا ده‌ستشۆردن پێش نانخواردن هه‌یه و سوننه‌ته؟
حه‌دیثێكی صه‌حیح: "پێغه‌مبه‌ر دوای چونه سه‌ر پێشاو نانی خواردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست بشوات"
ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له كتێبی (پیاوانی ئایینی و گوتار و ئاستی مه‌عریفییان له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا) كه زنجیره مشت‌ومڕێكه له‌گه‌ڵ مه‌لاكانی (یه‌كێتیی زانایان) و ئاماده‌ی چاپه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
سه‌ره‌تا لایه‌نێك له داب‌ونه‌ریتی پاك‌وخاوێنی و خۆشۆردن و ده‌ستشۆردنی یه‌هودی به‌خێرایی ده‌خه‌ینه‌ڕو: به‌پێی ده‌قه‌كانی (په‌یمانی كۆن) پیاوانی ئایینیی یه‌هودی (لاویه‌كان و كاهینه‌كان) ده‌بوایه خۆیان (ده‌ست و قاچیان) به ئاو بشۆردایه (كۆڕه‌و: ٣٠: ١٨ ـ ٢٠، ٤٠: ١٢. لاویه‌كان: ٨: ٦، ١٦: ٤، ٢٤) و جله‌كانیان بشۆردایه (سه‌رژمێری: ٨: ٢١، ١٩: ٧) ئه‌گه‌ر بیانویستایه ئه‌ركه ئایینیه‌كانی خۆیان له په‌رستگا و سروته‌كانی په‌رستندا ڕاپه‌ڕێنن، بۆیه ده‌قه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه (حه‌وزی خۆشۆردن) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست كراوه. ده‌قه‌كه له هه‌ندێك شوێندا ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌و شۆردنه بكه‌ن پێش ئه‌و كاره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرن (كۆڕه‌و: ٣٠: ٢٠). به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌مو كه‌سێك به‌پێویست داده‌نێت دوای ڕزگاربونی له هه‌ندێك نه‌خۆشی یان دوای ده‌ستدان له جه‌سته‌ی مردویه‌ك و بۆ گه‌لێك مه‌به‌ستی تر خۆی و پۆشاكه‌كه‌ی به ئاو پاك بكاته‌وه (لاویه‌كان: ١٤: ٨، ١٥: ٥، ١٧: ١٥).
ئینجا له ئایینی یه‌هودیدا پێش نانخواردن سوننه‌ته مرۆڤ ده‌ست بشوات، بۆ نمونه: له ته‌لموددا (ته‌لمودی بابیلی) ئاماژه بۆ پێویستبونی شۆردنی ده‌ست پێش نانخواردن ده‌كات و درێژه ده‌دات به چۆنێتی و مه‌رج و شێوازی ئه‌و ده‌ست شۆردنه (ته‌لمودی بابیلی، سیدری ناشیم נשים، كتێبی سۆطاهـ סוטה، لا. ٤ب)..
به‌ڵكو به‌شی زۆری ده‌قه یه‌هودیه‌كان له ته‌وڕات و له ته‌لمود و ده‌قه یه‌هودیه‌كانی تر، ته‌رخان ده‌كرێت بۆ باسی پاك‌وخاوێنی، بۆ نمونه: به‌شێكی گه‌وره له ته‌لمود (میشناهـ و ڕاڤه‌كه‌ی: گیماراهـ) سیدری (طۆهۆرۆت) טהרות (به عه‌ره‌بی: طهارات) ـه كه هه‌موی ته‌رخانه بۆ باسی پاك‌وخاوێنی، به‌تایبه‌تی پاك‌وخاوێنیی ئایینی. به هه‌مان شێوه به‌شێكی سه‌ره‌كیه له كتێبی (تۆسێفتا) תוספתא و به‌شێكیشه له كتێبی (میشناهـ تۆراهـ) משנה תורה ی (موسای كوڕی مه‌یمون) ی ناسراو به (هه‌ڕامبام)، كه ئه‌مانه‌ش وه‌كو ته‌لمود له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی فیقهی یه‌هودین. (ئه‌مه به‌راورد بكه به‌وه‌ی به‌شێكی سه‌ره‌كی له سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی بریتیه له "كتاب الطهارة").
ئه‌مه سه‌باره‌ت به ئایینی یه‌هودی كه وتمان له‌و ئایینه‌دا شۆردنی ده‌ست پێش نانخواردن سوننه‌ته، به‌ڵام ئایا له ئیسلامدا ئه‌و سوننه‌ته هه‌یه؟ ده‌توانم بڵێم له ئیسلامدا شتی وا نیه! (ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیسلام ئایینێكی بیابانیتره له ئایینی یه‌هودی، له ژیانی بیابانییشدا ئاو ده‌گمه‌نه و زۆر ده‌ستی پێوه ده‌گیرێت، له هیچ ده‌قێكی ئیسلامیی پشت‌ڕاست‌کراوه‌دا نه‌هاتوه كه ده‌ستشۆردنی پێش خۆراك‌خواردن به سوننه‌ت و كارێكی پێویست دابنێت، بۆیه ئه‌و كاره له ئیسلامدا نه‌بوه‌ته سوننه‌تێك، بۆیه له كولتوری ئیسلامییشدا نه‌بوه‌ته داب‌ونه‌ریتێكی ڕه‌سه‌ن، ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه كاریگه‌ریی ڕۆشنبیریی توندروستیی نوێیه)، ته‌نها بۆ نوێژ ده‌ست و قاچ ده‌شۆردرێن، ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و جه‌سته‌یه شیاو بێت بۆ په‌رستش و په‌رستگا (وه‌كو ده‌ڵێن: له حزوری خوادا!)، نه‌ك له‌به‌ر خاتریی پاك‌وخاوێنی. ئه‌مه‌ش ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌مه كه ده‌ڵێم ده‌ستشۆردنی پێش نانخواردن له ئیسلامدا نیه:
نه‌سائی به سه‌نه‌دێكی صه‌حیح (حه‌دیثی ژماره ٦٧٠٣) گێڕاوێتیه‌وه، له ئیبن عه‌بباسه‌وه، كه: پێغه‌مبه‌ر پیسایی كردوه "تبرّز"، پاشان چوه‌ته ده‌ره‌وه "ثم خرج"، ئینجا نانی خواردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست ببات بۆ ئاو "فطعم ولم يمس ما‌ء"، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: (.. أن رسول الله صلى الله عليه وسلم تبرّز ثم خرج، فطعم ولم يمس ما‌ء)! شایه‌نی باسه نه‌سائی ئه‌م حه‌دیثه له بابێكدا ده‌گێڕێته‌وه به‌ناونیشانی (ده‌ستنه‌شۆردن پێش نانخواردن) (باب ترك غسل اليدين قبل الطعام)، ئه‌مه‌ش واته سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێش نانخواردن ده‌ست ناشۆردرێت! [ئه‌گه‌ر دوای پیساییكردنیش بێت!](١).
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د هه‌مان شت ده‌گێڕێته‌وه (حه‌دیثی ژماره ٢٠١٦): هه‌ر له ئیبن عه‌بباسه‌وه: (أن رسول الله تبرّز، فطَعِمَ، ولم يمسّ ماءً). و شێخ شوعه‌یبی ئه‌ڕنائوط ده‌ڵێت: به‌پێی مه‌رجی موسلیم صحیحه!(٢). هه‌روه‌ها هه‌ر له ئیبن عه‌بباسه‌وه: پێغه‌مبه‌ر پیسایی كرد، ئینجا ئێسكێكیان یان بۆ هێنا (كه گۆشتی پێوه بو)، ئه‌ویش به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستنوێژ بگرێت و ده‌ست بشوا لێی خوارد (تبرّز رسول الله صلى الله عليه وسلم لحاجته ثم رجع فأُتي بعَرَق فلم يتوضأ فأكل منه)(٣).
هه‌روه‌ها (تیرميذی) هه‌مان حه‌دیث له بابی (في ترك الوضوء قبل الطعام) واته (ده‌رباره‌ی ده‌ستنوێژنه‌گرتن پێش نانخواردن)، ده‌گێڕێته‌وه (حه‌دیثی ژماره ١٨٤٧): له ئیبن عه‌بباسه‌وه: پێغه‌مبه‌ر له پێشاو (سه‌رئاو) ده‌رچو، ئیتر خواردنێكیان بۆ هێنا، به‌ڵام وتیان: ئاوێكت بۆ نه‌هێنین ده‌ستنوێژی پێ بگریت؟ وتی: فه‌رمانم پێ كراوه كاتێك ویستم نوێژ بكه‌م ئینجا ده‌ستنوێژ بگرم (أن رسول الله صلى الله عليه و سلم خرج من الخلاء فقُرِّب إليه طعام فقالوا: "ألا نأتيك بوَضوء؟"، قال: "إنما أمرت بالوُضوء إذا قمت إلى الصلاة") (ئه‌لبانی ده‌ڵێت: صه‌حیحه). ئینجا تیرمیذی ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه (سوفیانی ثه‌وری) یش پێی خۆش نه‌بوه كه پێش نانخواردن ده‌ست بشوات(٤).
ئینجا له گه‌لێك ڕێگه و گێڕانه‌وه‌ی تره‌وه هاتوه كه ئه‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ر دوای چونه سه‌ر پێشاو له‌و گۆشت و ئێسكه‌ی خواردوه، لێیان پرسیوه: (ئه‌وه ده‌ستنوێژ ناگریت؟!)، یان (ئاوت بۆ نه‌هێنین ده‌ستنوێژ بگریت؟)، ئه‌وه‌یش له وه‌ڵامدا وتویه‌تی: (جا بۆ؟ نوێژ ده‌كه‌م تا ده‌ستنوێژ بگرم؟!)، یان وتویه‌تی (نوێژ ناكه‌م تا ده‌ستنوێژ بگرم!) یان تویه‌تی (هه‌ر كاتێك نوێژم كرد ئینجا ده‌ستنوێژ ده‌گرم)(٥). وه‌كو پێشتریش له گێڕانه‌وه‌كه‌ی (تیرميذی) دا بینیمان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پێغه‌مبه‌ر پاك‌وخاوێنی و ده‌ستشۆرینی هه‌ر بۆ نوێژ ویستوه نه‌ك بۆ ته‌ندروستی و پاك‌وخاوێنیی ده‌ست‌وپل كاتی نانخواردن!
ئه‌وه‌ی هاتوه ده‌رباره‌ی ده‌ستشۆردنی پێش خۆراك‌خواردن ته‌نها بۆ كه‌سی (له‌شپیس) هاتوه، كه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك له‌شپیس بو كاتێك ویستی بخه‌وێت یان نان بخوات با وه‌كو ده‌ستنوێژ ده‌ستی بشوات. هه‌تاكو ئه‌و حه‌دیثه‌ش كه ده‌ڵێت هه‌ر كه‌سێك له خه‌و هه‌ستا با ده‌ستی بشوات پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی بخاته ده‌فرێكه‌وه، هه‌ر مه‌به‌ستی ده‌فری ئاوی ده‌ستنوێژه نه‌ك خۆراك!
یه‌ك حه‌دیث هه‌یه كه ڕێگه‌یه‌كی (البوصیري) له (إتحاف الخيرة المهرة) دا هێناویه‌تی كه ده‌ڵێت: "پێغه‌مبه‌ر كاتێك ویستی نان بخوات ده‌سته‌كانی ده‌شۆرد.." (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا أراد أن يأكل غسل يديه). ئه‌مه گێڕانه‌وه‌یه‌كی لاوازه و به حه‌دیثێكی لاواز (ضعيف) داده‌نرێت، چونكه (صالح بن أبي الأخضر) ناوێك له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌یه كه حه‌دیثی وه‌رناگیرێت، وه‌كو (شهاب ا‌لدین البوصیري) له (إتحاف الخيرة المهرة بزوائد المسانيد العشرة) دا باس ده‌كات(٦).
هه‌ر ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌یه كه دواتر (عه‌سقه‌لانی) له (المطالب العالية) دا ده‌یهێنێت: هه‌ر له عائیشه‌وه كه تویه‌تی: (إن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا أراد أن يأكل غسل يديه). ئه‌مه‌ش سه‌نه‌ده‌كه‌ی ئه‌و (صالح بن أبي الأخضر) ه‌ی تێدایه و لاوازه(٧).
هه‌روه‌ها (الطيوري) له (الطيوريات) دا هه‌مان شت ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌ڵێت: له عائیشه‌وه: (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا أراد أن يأكل غسل يديه، وإذا أراد أن ينام وهو جنب توضأ وُضوءَه للصلاة). كه دیسان سه‌نه‌دی ئه‌مه‌ش لاواز (واهي) ـه: ئه‌م دو كه‌سه له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا هه‌ن: (محمود بن محمد الأنصاري) كه لاوازه، (محمد بن عبد الله بن المطلب) كه متمانه‌ی نیه و گومان‌لێكراو (متهم) ـه(٨).
به‌ڵام جگه له لاوازیی سه‌نه‌ده‌كه‌یشی له ڕاستیدا هه‌ر نمونه‌یه‌كی ئه‌و گێڕانه‌وانه‌یه كه ده‌رباره‌ی له‌شپیس هاتون:
له گێڕانه‌وه‌كه‌ی (الطيوري) ـه‌وه حاڵی ده‌بین كه باسه‌كه هه‌موی باسی كه‌سی له‌شپیس (جنب) كه ئه‌گه‌ر ویستی نان بخوات؛ ده‌ست ده‌شوات، یان ئه‌گه‌ر ویستی بخه‌وێت؛ ده‌ستنوێژ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر حه‌دیثه‌كه‌ی پێش‌و لای (بوصیری) و (عه‌سقه‌لانی) به‌ڕونی پێمان نه‌ڵێن كه قسه‌كه ده‌رباره‌ی كه‌سی له‌شپیسه؛ ئه‌وه ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه بۆمان ڕون ده‌كاته‌وه.
به‌ڵكو حه‌دیثی دروست و صه‌حیحیش ده‌بینینه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی ڕونتر باس ده‌كه‌ن كه ئه‌م ده‌ستشۆردنه بۆ كه‌سی له‌شپیسه:
١. (موسلیم) ده‌گێڕێته‌وه: له عائیشه‌وه: (پێغه‌مبه‌ر كاتێك له‌شپیس بوایه و بیویستایه بخوات یان بخه‌وێت؛ وه‌كو ده‌ستنوێژی نوێژ ده‌ستنوێژی ده‌گرت) (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا كان جنبا فأراد أن يأكل أو ينام؛ توضأ وضوءه للصلاة)(٩).
٢. هه‌روه‌ها نه‌سائی ده‌گێڕێته‌وه: له عائیشه‌وه: (أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان إذا أراد أن ينام وهو جُنُب؛ توضأ، وإذا أراد أن يأكل؛ غسل يديه)(١٠)، له شوێنی تردا هه‌مان شت ده‌گێڕێته‌وه و دوای (یأكل) ئه‌مه‌شی بۆ زیاد ده‌كات (أو یشرب)(١١).
هه‌روه‌ها (ئه‌بو داوود) هه‌مان شت ده‌گێڕێته‌وه: له عائیشه‌وه: (أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا أراد أن يأكل أو ينام؛ توضأ)، ئینجا گێڕانه‌وه‌كه ده‌ڵێت: عائیشه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كاتێك پێغه‌مبه‌ر له‌شپیس بوه (تعني وهو جُنُب)(١٢). هه‌روه‌ها له (عه‌مماری كوڕی یاسیر) ه‌وه: (أن النبي صلى الله عليه وسلم رخّص للجنب إذا أكل أو شرب أو نام، أن يتوضأ)(١٣). هه‌ر له (عه‌ممار) ه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (رخّص للجنب إذا نام، أو أكل، أو شرب؛ أن يتوضأ)(١٤).
هه‌روه‌ها (ئیبن ئه‌بی شه‌یبه) ده‌یگێڕێته‌وه: له موجاهیدیان پرسیوه ده‌رباره‌ی له‌شپیس نان بخوات، وتویه‌تی: (يغسل يديه ويأكل)(١٥).
هه‌روه‌ها (داریمی) ده‌یگێڕێته‌وه: له عائیشه‌وه: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أجنب فأراد أن يأكل أو ينام؛ توضأ)(١٦).
هه‌روه‌ها (ئیبن ماجه) ده‌یگێڕێته‌وه: له عائیشه‌وه: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أراد أن يأكل وهو جنب؛ توضأ)(١٧).
هه‌روه‌ها (ئیبن حیببان) ده‌یگێڕێته‌وه: له عائیشه‌وه: (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أراد أن ينام وهو جنب؛ لم ينم حتى يتوضأ، وإذا أراد أن يأكل؛ غسل يديه وأكل)(١٨).
هه‌روه‌ها (هه‌یته‌می) هه‌مان گێڕانه‌وه‌ی (ئیبن حیببان) ی هێناوە: له عائیشه‌وه: (كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا أراد أن ينام وهو جنب لم ينم حتى يتوضأ وإذا أراد أن يأكل غسل يديه وأكل)(١٩).
ئه‌مانه‌ش به‌ڕونی باس ده‌كه‌ن كه قسه‌كه هه‌موی ده‌رباره‌ی كه‌سی له‌شپیسه، چونكه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر له‌شپیس بوایه (وهو جُنُب) و بیویستایه بخه‌وێت؛ ده‌ستنوێژی ده‌گرت، ئه‌گه‌ر بیشیویستایه بخوات (یان بخواته‌وه)؛ ده‌ستی ده‌شۆرد.
ئه‌نجام:
له ئیسلامدا ده‌ستشۆرین پێش نانخواردن سوننه‌ت نیه و كاری پێغه‌مبه‌ر نیه. ئه‌و ده‌ستشۆردنه‌ی كه هاتوه ته‌نها بۆ له‌شپیس هاتوه كه سوننه‌ته پێش ئه‌وه‌ی بخوا ده‌ست بشوا. ئیتر بۆ حاڵه‌تی ئاسایی سوننه‌ت نیه.
بۆیه (ئیبن قه‌ییمی جه‌وزییه) له (تهذيب سنن أبي داوود) دا وه‌كو ئه‌نجامێكی ئه‌م باسه ده‌ڵێت: ده‌رباره‌ی شۆردنی ده‌ست پێش نانخواردن دو قسه هه‌یه لای زانایانی ئایینی ئیسلام: یه‌كه‌میان ده‌ڵێت سوننه‌ته و شتێكی خوازراو (مستحب) ـه، ئه‌وی تریش ده‌ڵێت: سوننه‌ت و (مستحب) نیه، ئینجا ئیبن قه‌ییم ده‌ڵێت: ڕاسته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه سوننه‌ت نیه و موسته‌حه‌بب نیه، به‌پێی ئه‌و حه‌دیثه‌ی نه‌سائی و و تیرميذی و شافیعی ده‌یگێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له (سوفیانی ثه‌وری) ـه‌وه پێمان گه‌یشتوه كه ده‌ستشۆرینی پێش نانخواردنی پێ خۆش نه‌بوه! یانی نه‌خوازراو (مه‌كروهـ) بوه به‌لایه‌وه! ڕه‌نگه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و حه‌دیثه‌ی نه‌سائی و ئه‌وانی تر ده‌یگێڕنه‌وه(٢٠).
په‌راوێز:
(١) النسائي، السنن الكبرى. تحقيق: حسن عبد المنعم شلبي. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠١. جـ. ٦، ص. ٢٥٥. الحديث رقم ٦٧٠٣.
(٢) أحمد، مسند أحمد. تحقيق: شعيب الأرنؤوط، عادل مرشد، وآخرين. إشراف: د عبد الله بن عبد المحسن التركي. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠١. جـ. ٣، ص. ٤٦٢. الحدیث رقم ٢٠١٦.
(٣) أحمد، مسند أحمد. جـ. ٤، ص. ٣٤٥. الحديث رقم ٢٥٧٠.
(٤) الترمذي، الجامع الصحيح (سنن الترمذي). تحقيق: أحمد محمد شاكر وآخرين. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. ٤، ص. ٢٨٢. الحديث رقم ١٨٤٧.
(٥) بۆ نمونه، بڕوانه: ابن عبد البر، التمهيد لما في الموطأ من المعاني والأسانيد. تحقيق: مصطفى بن أحمد العلوي , محمد عبد الكبير البكري. وزارة عموم الأوقاف والشؤون الإسلامية، المغرب. ١٣٨٧ هـ. جـ. ١٧، ص. ٤٢.
(٦) البوصيري، إتحاف الخيرة المهرة بزوائد المسانيد العشرة. تحقيق: دار المشكاة للبحث العلمي بإشراف أبو تميم ياسر بن إبراهيم. تقديم: فضيلة الشيخ الدكتور أحمد معبد عبد الكريم. دار الوطن للنشر، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٩. جـ. ٤، ص. ٢٨٢. باب: غسل اليدين عند الأكل وما جا‌ء في الأكل على غير وضوء. الحديث رقم ٣٥٧٣.
(٧) العسقلاني، ابن حجر، المطالب العالية بزوائد المسانيد الثمانية. ١٧ رسالة علمية قدمت لجامعة الإمام محمد بن سعود. تنسيق: د. سعد بن ناصر بن عبد العزيز الشثري. دار العاصمة، دار الغيث ـ السعودية. الطبعة الأولى، ١٤١٩هـ. جـ. ١٠، ص. ٧٣٨. الحديث رقم ٢٤٠٦.
(٨) الطيوري، الطيوريات. دراسة وتحقيق: دسمان يحيى معالي، عباس صخر الحسن. مكتبة أضواء السلف، الرياض. الطبعة الأولى، ٢٠٠٤. جـ. ١، ص. ٢٤. الحديث رقم ١٢.
(٩) مسلم، المسند الصحيح المختصر بنقل العدل عن العدل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم. تحقيق: محمد فؤاد عبد الباقي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. ١، ص. ٢٤٨. الحديث رقم ٣٠٥.
(١٠) بۆ نمونه، بڕوانه: النسائي، السنن الكبرى. جـ. ١، ص. ١٧١. الحديث رقم ٢٥٠. جـ. ٦، ص. ٢٥٥. الحديث رقم ٦٧٠٤.
(١١) بۆ نمونه، بڕوانه: النسائي، السنن الكبرى. جـ. ١، ص. ١٧٢. الحديث رقم ٢٥١.
(١٢) أبو داوود، سنن أبي داوود. تحقيق: محمد محيي الدين عبد الحميد. المكتبة العصرية، صيدا ـ بيروت. جـ. ١، ص. ٥٧. الحديث رقم ٢٢٤.
(١٣) أبو داوود، سنن أبي داوود. جـ. ١، ص. ٥٧. الحديث ٢٢٥.
(١٤) أبو داوود، سنن أبي داوود. جـ. ٤، ص. ٧٩. الحديث ٤١٧٦.
(١٥) ابن أبي شيبة، الكتاب المصنف في الأحاديث والآثار. تحقيق: كمال يوسف الحوت. مكتبة الرشد، الرياض، الطبعة الأولى، ١٤٠٩ هـ. جـ. ١، ص. ٦٦٦. الحديث رقم ٦٦٦.
(١٦) الدارمي، سنن الدارمي. تحقيق: حسين سليم أسد الداراني. دار المغني للنشر والتوزيع، السعودية. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ٢، ص. ١٣١٩. الحديث رقم ٢١٢٣.
(١٧) ابن ماجه، سنن ابن ماجه. تحقيق: محمد فؤاد عبد الباقي. دار إحياء الكتب العربية، فيصل عيسى البابي الحلبي. جـز ١، ص. ١٩٤. الحديث رقم ٥٩١.
(١٨) ابن حبان، الإحسان في تقريب صحيح ابن حبان (ترتيب: ابن بلبان). تحقيق وتخريج وتعليق: شعيب الأرنؤوط. مؤسسة الرسالة، بيروت، الطبعة الأولى، ١٩٨٨. جـ. ٤، ص. ٢٠. الحديث رقم ١٢١٨.
(١٩) الهيتمي، موارد الظمآن إلى زوائد ابن حبان. تحقيق: محمد عبد الرزاق حمزة. دار الكتب العلمية. ص. ٨١. الحديث رقم ٢٣١.
(٢٠) ابن القيم، تهذيب سنن أبي داود وإيضاح علله ومشكلاته (بهامش: عون المعبود شرح سنن أبي داود، للعظيم‌آبادي). دار الكتب العلمية، بيروت، الطبعة الثانية، ١٤١٥ هـ. جـ. ١٠، ص. ١٦٨.