ئه‌شکه‌نجه‌دان به فه‌رمانی موحه‌ممه‌د
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئه‌و کاته‌ی که موسوڵمانه‌کان به ته‌وجیهی موحه‌ممه‌د قه‌ڵای خه‌یبه‌ری جوله‌که‌کانیان گرت.. که‌سێک به ناوی (کینانه‌ی کوڕی ئه‌ل-ڕه‌بیع‌ی کوڕی ئه‌بولحوقه‌یق) (كنانة بن الربيع بن أبي الحقيق) گیرا که ده‌زانرا ئاڵتون و زێڕ و زیوی به‌نو نه‌ضیری لایه و له شوێنێکدا شاردویه‌تیه‌وه.. که گرتیان کینانه نکولیی له‌وه کرد گه‌نجینه‌یه‌کی وای لا بێ و حه‌شاری دابێ.. پاشان پیاوێکی یه‌هودی هات (یان هێنرا) و شوێنی گه‌نجینه‌که‌ی به موحه‌ممه‌د وت.. ئیتر ده‌ریان‌هێنا، به‌ڵام موحه‌ممه‌د وتی ئه‌مه هه‌موی نیه و شوێنی ئه‌وه‌ی ترمان پێ بڵێ.. ئیتر که نکولیی کرد؛ موحه‌ممه‌د کینانه‌ی ناوبرای دا به ده‌ست صه‌حابییه‌که‌وه که (زوبه‌یری کوڕی ئه‌ل-عه‌ووام) ـه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به ئاره‌زوی خۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی بدا هه‌تا شوێنی هه‌مو زێڕ و زیوه‌که ئاشکرا بکات و زانیاریی شوێنی گه‌نجینه‌که‌ی لێ ده‌ربهێنێ..
زوبه‌یری کوڕی عه‌ووامیش به‌م شێوه‌یه ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌دا: چیلکه‌یه‌کی ئاگرکردنه‌وه‌ی هێنا و گڕی ده‌دا و ده‌یدا له سنگی!
به‌ڵام هه‌رچه‌ند به‌و شێوه‌یه ئه‌شکه‌نجه‌ی دا؛ هیچی لێ په‌یدا نه‌بو [تومه‌ز داماوه هیچ شتێکی تری لا نه‌بوه تا شوێنه‌که‌ی بڵێ].
ئیتر که هیچی لێ سه‌وز نه‌بو و خه‌ریک بو بمرێ، موحه‌ممه‌د کابرای داماوی ته‌سلیم به موحه‌ممه‌دی کوڕی مه‌سله‌مه کرد تا به ئاره‌زوی خۆی بیکوژێ له تۆڵه‌ی مه‌حمودی برایدا که کوژرابو(١).
ئه‌م تاوان و ئه‌شکه‌نجه‌دانه شێوازی مافیا و بانده‌کان بیر ده‌خاته‌وه!
به مه‌رجێک کینانه ئه‌و مه‌حموده‌ی نه‌کوشتبو، به‌ڵکو (مه‌ڕحه‌ب) ناوێکی یه‌هودی کوشتبوی که به‌رداشێکی خستبوه خواره‌وه به‌سه‌ریدا کاتی ئابڵوقه‌دانی قه‌ڵاکانی خه‌یبه‌ر..
شایه‌نی ئاماژه‌یه که کینانه‌ی ناوبراو تازەزاوا بو، تازە "صه‌فییه" ی هێنابو، ئینجا که کینانه به‌و شێوه‌یه کوژرا؛ موحه‌ممه‌د صه‌فییه‌ی هه‌ڵ‌گرته‌وه بۆ خۆی و ماره‌ی کرد، چونکه ژنێکی زۆر جوان بو!
په‌راوێز:
(١) بۆ هه‌واڵی ئه‌م ئه‌شکه‌نجه‌دانه له‌به‌ر خاتریی دۆزینه‌وه‌ی زێڕ و زیوی جوله‌که‌کان، بڕوانه:
ابن هشام، السيرة النبوية. تحقيق: مصطفى السقا وإبراهيم الأبياري وعبد الحفيظ الشلبي. شركة مكتبة ومطبعة مصطفى البابي الحلبي وأولاده بمصر. الطبعة الثانية، ١٩٥٥. جـ. ٢، ص‌ص. ٣٣٦، ٣٣٧: (وأتي رسول الله صلى الله عليه وسلم بكنانة بن الربيع، وكان عنده كنز بني النضير، فسأله عنه، فجحد أن يكون يعرف مكانه، فأتى رسول الله صلى الله عليه وسلم رجل من يهود، فقال لرسول الله صلى الله عليه وسلم: إني رأيت كنانة يطيف بهذه الخربة كل غداة، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم لكنانة: أرأيت إن وجدناه عندك، أأقتلك؟ قال: نعم، فأمر رسول الله صلى الله عليه وسلم بالخربة فحفرت، فأخرج منها بعض كنزهم، ثم سأله عما بقي، فأبى أن يؤديه، فأمر به رسول الله صلى الله عليه وسلم الزبير بن العوام، فقال: عذبه حتى تستأصل ما عنده، فكان الزبير يقدح بزند في صدره، حتى أشرف على نفسه، ثم دفعه رسول الله صلى الله عليه وسلم إلى محمد بن مسلمة، فضرب عنقه بأخيه محمود بن مسلمة).
هه‌مان ده‌قی (ئیبن هیشام) پێشتر (ئیبن ئیسحاق) هێناویه‌تی:
ابن إسحاق، السيرة النبوية. تحقيق وتعليق وتخريج: أحمد فريد المزيدي. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٤. ص. ٤٧٨.
هه‌روه‌ها بڕوانه:
الطبري، تاريخ الأمم والملوك. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٠٧ هـ. جـ. ٢، ص. ١٣٨.
البغوي، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. تحقیق وتخریج: محمد عبد الله النمر، عثمان جمعة ضميرية - سليمان مسلم الحرش. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الرابعة، ١٩٩٧. جـ. ٧، ص. ٣٠٩.
ابن كثير، البداية والنهاية. تحقيق: عبد الله بن عبد المحسن التركي. دار هجر للطباعة والنشر والتوزيع والإعلان. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. جـ. ٦، ص‌ص. ٢٩٤، ٢٩٥.
الكلاعي، الاكتفاء بما تضمنه من مغازي رسول الله صلى الله عليه وسلم والثلاثة الخلفاء. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٢٠هـ. جـ. ١، ص. ٤٧٩.
الدياربكري، تاريخ الخميس في أحوال أنفس النفيس. دار صادر، بيروت. جـ. ٢، ص. ٤٧.
المقدسي، البدء والتاريخ. مكتبة الثقافة الدينية، بور سعيد. جـ. ٥، ص. ١٤.
شایه‌نی ئاماژه‌یه (ئیبن سه‌عد) یش له کتێبی (طبقات) دا چیرۆکێکی نزیک له‌وه‌ی (ئیبن ئیسحاق) ده‌گێڕێته‌وه، بڕوانه:
ابن سعد، الطبقات الكبرى. تحقیق: إحسان عباس. دار صادر، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٦٨. جـ. ٢، ص. ١١٢.