زنجیره‌ی هه‌ڵه‌کانی ته‌فسیره کوردیه‌کان
له‌م زنجیره‌یه‌دا تێبینیه‌کانمان له‌سه‌ر هه‌مو ته‌فسیر و وه‌رگێڕانه کوردیه‌کانی قورئان ده‌خه‌ینه ڕو..

(١)
هه‌ڵه‌کانی ته‌فسیری ئاسان
"ته‌فسیری ئاسان، بۆ تێگه‌یشتنی قورئان"، له ئاماده‌کردنی بانگخوازی
ئیسلامی (بورهان محه‌مه‌د ئه‌مین) که له ئێران ناسراوه به (بورهانی
ئه‌مینی).. که له ڕێگه‌ی وه‌رگێڕانی ته‌فسیری ناودار به (تفسیر
المقتطف) ـه‌وه ئاماده‌ی کردوه، که له نوسینی (د. مصطفی خرم‌دل)
|موصطه‌فا خوڕڕه‌م‌دڵ| ـه.. و سه‌ره‌تا بڕیار وا بوه ناوبراو له‌گه‌ڵ (م.
حه‌سه‌ن شه‌مێرانی) و (م. صه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین) ئه‌و
ته‌فسیره بکه‌ن به کوردی، به‌ڵام دواتر هه‌مو کاره‌که‌یان
خستوه‌ته سه‌ر شانی (م. بورهان) ی ناوبراو..
ئه‌م ته‌فسیره کوردیه ـ که ده‌توانین پێی بڵێین ته‌فسیره‌که‌ی یه‌کگرتو! ـ نه وه‌رگێڕانی ته‌واوه، وه‌کو شاکاره‌که‌ی مامۆستا (هه‌ژار) ـ که جاری وا هه‌یه خۆی ده‌دات له ڕه‌وانبێژیی ده‌قه قورئانیه‌که ـ و نه ته‌فسیری ته‌واوه.. چونکه هه‌رچه‌ند ده‌قه‌که ڕاسته‌وخۆ ده‌کاته کوردی به‌ڵام له ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌سته‌واژه‌ی زیادکراوه‌وه له‌ناو که‌وانه‌کاندا شتی تر زیاد ده‌کات که هه‌م مانای ده‌قه‌کان به ئاقارێکی تردا ده‌به‌ن و هه‌م کاره‌که له وه‌رگێڕان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه، و ئه‌مه‌ش ده‌یکاته ته‌فسیر و لێکدانه‌وه، له کاتێکدا کاره‌که له بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌رگێڕانێکی ڕاسته‌وخۆیه و له‌سه‌ر زمانی ده‌قه‌که‌وه قسه ده‌کات نه‌ک وه‌کو ته‌فسیر بڵێت ئه‌م ده‌قه مه‌به‌ستی ئه‌مه‌یه..
(م. بورهان) بانگخوازێکی ئیسلامیه و وه‌کو هه‌مو بانگخوازه ئیسلامیه‌کانی تری ئه‌م سه‌رده‌مه شاره‌زاییه‌کی ڕوکه‌شی له ئیسلام و زانسته ته‌قلیدیه عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌کان هه‌یه، بۆیه ته‌فسیره‌که‌ی که ده‌رچو پڕبو له هه‌ڵه‌ی ته‌فسیری و زمانه‌وانی، به شێوه‌یه‌ک ده‌بوا چاپه یه‌که‌مه‌کانی ئه‌و ته‌فسیره ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرایه و کۆ بکرانایه‌ته‌وه.. بۆ نمونه: ده‌قێکی وه‌کو (واللیل إذا عسعس) که خۆی یانی ([سوێند] به شه‌و کاتێک داهات) یان (کاتێک ڕۆیی).. به‌ڵام ناوبراو ئه‌م وشه‌ی (عسعس) ـه‌ی له‌گه‌ڵ وشه‌ی (نعس) تێکه‌ڵ کردبو که واتای (خه‌واڵویی) ده‌دات، بۆیه بۆ ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌ته نوسیبوی (... شه‌و کاتێک وه‌کو گیاندارێک خه‌وه‌نوچکه دایده‌گرێت)!!! که ئه‌مه هه‌م هه‌ڵه‌یه‌کی حه‌یابه‌ره‌یه و هه‌م پێکه‌نیناوییشه..
ئه‌مه و ده‌یان و بگره سه‌دان هه‌ڵه‌ی تر له‌و به‌ناو ته‌فسیره‌دا هه‌بون..
بۆیه دوای چه‌ند چاپێک یه‌کگرتو لیژنه‌یه‌کی له چه‌ند مه‌لا و شاره‌زایه‌کی ناو یه‌کگرتو پێک هێنا، له‌مانه (م. مو‌سا)، (م. شێخ ئه‌مین)، (م. عه‌بدوڵڵا نه‌جمه‌دین) و هه‌ندێکی تر له‌گه‌ل (م. بورهان) خۆی.. ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌رکیان ئه‌وه بو به‌و ته‌فسیره‌دا بچنه‌وه و هه‌ڵه‌کانی ڕاست بکه‌نه‌وه..
کاتی خۆیشی ده‌فته‌رێک له‌و هه‌ڵانه‌ی چاپه یه‌که‌مه‌کانی ئه‌و ته‌فسیره‌م پڕ کردبوه‌وه و داوام کرد منیش له‌و لیژنه‌یه‌دا به‌شدار بم، به‌ڵام پێیان خۆش نه‌بو کوڕێکی منداڵکاری وه‌کو من له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕیش‌سپیانه‌دا دابنیشم و له ئاستی ئه‌واندا قسه بکه‌م!! و وتیان ته‌نها ده‌فته‌ره‌که‌مان بده‌رێ!
به‌م شێوه‌یه چاپه‌کانی دواتری ئه‌و ته‌فسیره به‌رهه‌می پێداچونه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌ن..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره و جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هێشتا ئه‌و ته‌فسیره له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو پێداچونه‌وه و لیژنه‌گرتن و مه‌سره‌فه‌دا هه‌ڵه‌ی سه‌یر و پێکه‌نیناویی تێدا ماوه‌ته‌وه، که ڕه‌نگه لیژنه‌که‌ش هه‌ندێک هه‌ڵه‌ی نوێی خستبێته ناو ته‌فسیره‌که‌وه..
له‌م زنجیره‌یه‌دا دانه‌دانه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی چاپه نوێیه‌کانی ئه‌و ته‌فسیره ده‌خه‌ینه ڕو..
به‌شێک له هه‌ڵه‌کانی ته‌فسیری ئاسان هه‌ڵه‌ی زمانی و ته‌فسیرین که ناتوانن به‌رگرییان لێ بکه‌ن به‌ڵکو ده‌بێت ته‌نها داوای لێبوردن بکه‌ن، به‌ڵام به‌شێکی تری ڕه‌نگه دوای ڕاستکردنه‌وه‌یشی سور بن له‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌ڵانه‌ن که به‌ئه‌نقه‌ست کردویانن به مه‌به‌ستی گونجاندنی ده‌قه‌که له‌گه‌ڵ زانستی نوێ‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وا خه‌ڵک تێ‌بگه‌یه‌نن که گوایه قورئان باسی ڕاستیه‌کانی زانستی نوێی کردوه.. هه‌روه‌ها هه‌ندێک شوێنیش که ڕه‌نگه بۆ سه‌رده‌می نوێ و بیری نوێ ئاڵۆزی دروست بکات به شێوه‌یه‌ک ده‌ستکاریی ته‌فسیره‌که‌یان کردوه که بیگونجێنن له‌گه‌ڵ ئامانجی خۆیاندا.. وه‌کو بابه‌تی کۆیله له قورئاندا و بابه‌تی په‌یمانی خوایی به به‌خشینی خاکی قودس و ده‌وروبه‌ری به جوله‌که که له قورئانیشدا هاتوه.. له‌م بابه‌تانه‌شدا هه‌وڵیان داوه ته‌فسیره‌که به شێوه‌یه‌ک بێت که مانای ئایه‌ته‌که زه‌ق نه‌کاته‌وه و پینه یان په‌رده‌پۆشی بکات..
به‌گشتییش ئه‌م ته‌فسیره نمونه‌یه‌کی زۆر خراپی (ته‌فسیر به بیروڕای شه‌خسی) (التفسیر بالرأي) ـه، یانی پابه‌ند نابێت به‌و ته‌فسیر و لێکدانه‌وانه‌ی که به ڕیوایه‌ت و گێڕانه‌وه له پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه‌کانی و شوێنکه‌وتوانیان و موفه‌سسیرە دامه‌زرێنه‌کانه‌وە هاتون.. و لێکدانه‌وەی شه‌خسی و بیروڕای تایبه‌تی زاڵ ده‌کات به‌سه‌ر ده‌قه‌کاندا و کولتور و بیروڕای خۆی و ڕێبازی ئایینی و بیرۆکه زانستیه نوێیه‌کان له‌جێی واتای بنچینه‌یی و ڕه‌سه‌نی ده‌قه‌کان داده‌نێت و ـ به‌کورتی ـ زۆر جار ده‌قه‌که ده‌کاته ده‌فرێک بۆ بیروڕاکانی خۆی..
ته‌فسیر(!!) ی ئاسان(!)، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه نوسیویه‌تی: "هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه، ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌مو کون و که‌لێنێکه‌وه به‌لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن".
لێره‌دا ئه‌وه ناکه‌ین به کێشه که ناوی (یأجوج و مأجوج) ـیان هه‌ر وا به‌ساده‌یی داناوه‌ته‌وه، به شێوه‌ی (یاجوج و ماجوج).. که ئه‌م دو ناوه له عه‌ره‌بیدا وایان لێ دێت، ئه‌گه‌رنا له بنه‌ڕه‌ته عیبریه‌که‌دا بریتین له (گۆگ) גּוֹג و (ماگۆگ) מָגוֹג. ده‌نگی "گ" له عه‌ره‌بیدا بوه‌ته "ج" و ده‌نگی "ۆ" یش ده‌بێته "و"، ئینجا له قه‌صیده‌یه‌کی (مار یه‌عقوبی ساروقی) دا به سوریانی که چیرۆکی ئه‌سکه‌نده‌ر (ذو القرنین) و گۆگ و ماگۆگ ده‌گێڕێته‌وه، ناوی "گۆگ" هه‌میشه به (ئه‌لیف) ێکی سه‌ره‌تایی دێت، واته به شێوه‌ی (ئاگۆگ)، جا ـ وه‌کو مینگانا ده‌ڵێت ـ ئه‌م شێوه‌ی (ئاگۆگ) ـه بنچینه‌ی شێوه‌ی (یاجوج) ـه عه‌ره‌بی ـ قورئانیه‌که‌یه.. ئینجا دواتر له خوێندنه‌وه ـ گێڕانه‌وه‌ی (حه‌فص) و هه‌ندێکی تردا ئه‌لیفی هه‌ردو (یاجوج) و (ماجوج) به هه‌مزه خوێنراونه‌ته‌وه و بونه‌ته (یأجوج) و (مأجوج).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناکه‌ین به کێشه که (یأجوج و مأجوج) ی به (دو تیره) پێناسه کردوه.. چونکه ته‌فسیره کۆنه‌کانیش هه‌مان هه‌ڵه ده‌که‌ن کاتێک به (تیره) (قبیلة) ئاماژه ده‌که‌ن بۆ (یأجوج و مأجوج).
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ناکه‌ین به کێشه که نوسیویانه (دو تیره) و وایان‌زانیوه (ماجوج) [ماگۆگ] یش وه‌کو (یاجوج) [گۆگ] کۆمه‌ڵێکن یان گه‌لێکن.. له کاتێکدا ده‌سته‌واژه‌ی (ماگۆگ) מָגוֹג ی عیبری لێکدراوه له (ما) که به واتای (ی..) یان (له...ـه‌وه) یه، له‌گه‌ڵ (گۆگ)، که به‌م شێوه‌یه ئاماژه ده‌کات بۆ زه‌ویی گۆگ، بۆیه بڕوای زانستی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که (گۆگ) ئاماژه ده‌کات بۆ گه‌له‌که، و (ماگۆگ) ئاماژه ده‌کات بۆ وڵاته‌که‌یان [کتێبی حێزێقیال (٣٨، ٣٩) به ڕونی ده‌ڵێت: "گۆگ‌ی زه‌مینی ماگۆگ" גּוֹג אֶרֶץ הַמָּגוֹג |گۆگ ئێرێص هه-ماگۆگ|].. ئیتر له بنه‌ڕه‌تدا ئاماژه بۆ دو گه‌ل نه‌کراوه به ناوی (گۆگ) و (ماگۆگ)، ئه‌مه شتێکه دواتر هاتوه‌ته کایه‌وه، ئینجا هه‌ر له‌و ده‌قه عیبریانه‌دا (خولقاندن: ١٠: ٢. ڕۆژان‌ی یه‌که‌م: ١: ٥. حێزێقیال: ٣٠: ٦) ئاماژه کراوه بۆ گه‌لێک به ناوی (ماگۆگ) به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌بێ باسی (گۆگ).. به‌ڵام دواتر کتێبی (خه‌ونی یۆحه‌ننا: ٢٠: ٨) ی مه‌سیحی ده‌سته‌واژی جوتی (گۆگ و ماگۆگ) ی داهێناوه..
که‌واته بنچینه‌ی هه‌ردو وشه‌که هه‌ر وشه‌ی (گۆگ) ـه، باوترین و به‌هێزترین بیروڕای زانستییش ئه‌وه‌یه که ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر ناوی پاشایه‌کی لیدیاییه که ناوی له نوسراوه ئاشوریه‌کاندا به شێوه‌ی (گوگو) Gugu یان (گوگگو) Guggu هاتوه و له نوسراوه گریکیه‌کاندا به شێوه‌ی Γύγης |گیگێس| (به ئینگلیزی "جایجیز" Gyges) هاتوه، که ساڵانی (٧١٦ ـ ٦٧٨ پ. ز.) پاشا بوه و خاوه‌نی پاشانشینییه‌کی به‌هێز بوه له سه‌ده‌ی (٧ پ. ز.) دا. ئیتر دیاره دوایی ناوه‌که‌ی بوه‌ته ناوێک بۆ گه‌لێک له‌و گه‌لانه‌ی که له ئه‌نادۆڵ ژیاون و ناسراون به هێرشکردن بۆسه‌ر وڵاتانی ده‌وروبه‌ریان.
دواتریش له ده‌قه یه‌هودیه‌کان و ئینجا ده‌قه مه‌سیحیه‌کاندا، ناوی (گۆگ) و پاشان (گۆگ و ماگۆگ) له باسی ڕوداوه‌کانی کۆتایی ڕۆژگاردا به‌کار هاتون، به‌و پێیه‌ی ئاماژه ده‌که‌ن بۆ گه‌لێکی خراپه‌خواز که هێرش ده‌هێنن بۆسه‌ر شاره پیرۆزه‌که (ئورشه‌لیم) و ئه‌مه‌ش به‌شێک ده‌بێت له ڕوداوه‌کانی کۆتایی، که دواتر له ئیسلامدا ئه‌م دیمه‌نه وه‌رگیراوه به هه‌ندێک گۆڕانکاریه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ی وا لێک دراوه‌ته‌وه که (گۆگ و ماگۆگ) یان (یاجوج و ماجوج) هێرش ده‌هێنن بۆسه‌ر وڵاتی عه‌ره‌ب و ئه‌مه‌ش به‌شێک ده‌بێت له ڕوداوه‌کانی کۆتاییهاتنی جیهان.
ئه‌م ورده‌كاریانه که درێژه‌ی زیاتریشیان هه‌یه، له (ته‌فسیری ئاسان) داوا ناکه‌ین و ئه‌مه شتێکه له توانای ئه‌واندا نیه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه سێ هه‌ڵه‌ی زه‌ق له لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م به‌ناو ته‌فسیره‌دا هاتون که نیشانه و به‌ڵگه‌ی نه‌شاره‌زایین له زمانی عه‌ره‌بی و له ته‌فسیر:
١. وشه‌ی (حدب) |حه‌ده‌ب| یان به (کون و که‌لێن) ته‌فسیر کردوه!! که ئه‌مه له هیچ کون و که‌لێنێکی زمانی عه‌ره‌بی و ته‌فسیردا جێی نابێته‌وه! به‌ڵکو هه‌مو فه‌رهه‌نگه‌کانی زمانی عه‌ره‌بی و هه‌مو ته‌فسیره‌کان پێمان ده‌ڵێن که (حدب) |حه‌ده‌ب| یانی (به‌رزایی،هه‌وراز)، که وشه‌که ده‌قاوده‌ق واتای (کوڕایی) ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له عورفی زمانی‌دا به به‌رزایی ده‌وترێت له زه‌ویدا، وه‌کو گرد و یاڵ و هه‌ر به‌رزاییه‌ک.. ده‌قه‌که ئاماژه ده‌کات بۆ دیمه‌نی هاتنی سوپایه‌ک کاتێک به‌خێرایی له به‌رزاییه‌کانی ده‌وروبه‌ره‌وه دێنه خواره‌وه و هێرش ده‌هێنن..
یه‌کێک له موفه‌سسیره هه‌ره‌کۆنه‌کان، که (قه‌تاده) یه، وشه‌ی "أکمة" |ئه‌که‌مه| (گرد) و "نجو" |نه‌جو| (به‌رزایی) به‌کار ده‌هێنێت بۆ ڕاڤه‌ی (حدب). هه‌روه‌ها موفه‌سسیره‌کانی تریش.. وشه‌ی وه‌کو "شرف" |شه‌ڕه‌ف| و "شريف" |شه‌ریف| و "نشز" |نه‌شز، نه‌شه‌ز| یش به‌کار ده‌هێنن بۆ ڕاڤه‌ی (حدب) که ئه‌مانه‌ش هه‌ر به واتای (به‌رزایی) ـن. ڕاڤه‌ی (حدب) به "شرف" و "شريف" (شوێنی به‌رز) له (ئیبن عه‌بباس) ـه‌وه هاتوه.. طه‌به‌ری بۆ خۆیشی هه‌ر ئه‌مه هه‌ڵ ده‌بژێرێت و به سه‌نه‌دی خۆی له (قه‌تاده) و (ئیبن زه‌ید) ی ده‌گێڕێته‌وه. هه‌روه‌ها له (عیکریمه) و (ئه‌بو صالیح) و (سوفیانی ثه‌وری) و موفه‌سسیره‌کانی تریشه‌وه هاتوه.
بۆ نمونه؛ بڕوانه:
يحيى بن سلام، تفسير يحيى بن سلام. تحقيق: د. هند شلبي. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٤. جـ. ١، ص. ٣٤٣.
الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. تحقیق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ١٨، ص‌ص. ٥٣١، ٥٣٢.
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقیق: سامي بن محمد سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الثانية، ١٩٩٩. جـ. ٥، ص. ٣٧٢.
ابن قتيبة، غريب القرآ‌ن. تحقیق: أحمد صقر. دار الكتب العلمية. ص. ٢٨٨.
الراغب، المفردات في غريب القرآ‌ن. تحقیق: صفوان عدنان الداودي. دار القلم ـ الدار الشامية، دمشق ـ بيروت. الطبعة الأولى، ١٤١٢ هـ. ص. ٢٢٢. مادة (حدب).
ابن منظور، لسان العرب. دار صادر، بيروت. الطبعة الثالثة، ١٤١٤ هـ. جـ. ١، ص. ٣٠١. مادة (حدب).
هه‌ندێک له موفه‌سسیره‌کان ده‌سته‌واژه‌ی (من کل حدب) به (له هه‌مو شوێنێکه‌وه) ڕاڤه‌وه ده‌که‌ن، له‌مانه (موجاهید) و (موقاتیل)، به‌ڵام ئه‌مانه پێیان وایه ڕسته‌ی (وهم من كل حدب ينسلون) باسی مرۆڤه‌کان به‌گشتی ده‌کات که چۆن هه‌مو مرۆڤه‌کان له هه‌مو شوێنێکه‌وه ده‌رده‌چن و زیندو ده‌بنه‌وه [که ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه‌کی لاوازه].. بۆیه ئه‌مه بۆ لێکدانه‌وه‌یه‌ک نابێت که ئه‌م دێڕه به باسی (یاجوج و ماجوج) لێک بداته‌وه..
بڕوانه:
مجاهد، تفسير مجاهد. تحقیق: د. محمد عبد السلام أبو النيل. دار الفكر الإسلامي الحديثة، مصر. الطبعة الأولى، ١٩٨٩. ص. ٤٧٤.
مقاتل، تفسير مقاتل بن سليمان. تحقیق: عبد الله محمود شحاته. دار إحياء التراث، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٢٣ هـ. جـ. ٣، ص. ٩٢.
الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. جـ. ١٨، ص. ٥٣٠.
(سوفیانی ثه‌وری) یش وتویه‌تی (حدب) له‌م ده‌قه‌دا یانی شوێنی وشک له زه‌وی.
بڕوانه:
الثوري، تفسير الثوري، دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٨٣. ص. ٢٠٥.
هه‌روه‌ها وتراوه (ده‌درێته پاڵ ئیبن عه‌بباس) که گوایه (حدب) وشه‌یه‌کی شێوه‌زاری جوڕهومیه، و به واتای لا "جانب" يان "ناحية" یه، (من کل حدب) واته: (له هه‌مو لایه‌که‌وه).
بڕوانه:
السامري، أبو أحمد (بإسناده إلى ابن عباس)، اللغات في القرآ‌ن. تحقیق: صلاح الدين المنجد. مطبعة الرسالة، القاهرة. الطبعة الأولى، ١٩٤٦. ص. ٣٧.
مسائل نافع بن الأزرق لعبد الله بن عباس. تحقيق: د. محمد أحمد الدالي. الجفان والجابي للطباعة والنشر. الطبعة الأولى، ١٩٩٣.ص. ١٧٥.
ئه‌مانه‌ی دوایی بیروڕای لاوازن، و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری موفه‌سسیره‌کان و زمانزانه‌کان هه‌ر لێکدانه‌وه‌ی یه‌که‌میان باس کردوه: (حدب): به‌رزایی..
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی (ته‌فسیری ئاسان) چۆن کردویانه به (کون و که‌لێن)؟! هه‌ر له خه‌یاڵی خۆیانه‌وه! دیاره وه‌کو جڕوجانه‌وه‌ر بیریان له (یاجوج و ماجوج) کردوه‌ته‌وه بۆیه باسی (کون و که‌لێن) ده‌که‌ن..!
٢. وشه‌ی (ینسلون) یان به "به‌لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن" لێک داوه‌ته‌وه!
موفه‌سسیره‌کان تا ئێستا به دو شێوه ئه‌م وشه‌یه‌یان ڕاڤه کردوه:
ا. زۆرینه‌یان، هه‌تا (ئیبن عه‌بباس) یش، ده‌ڵێن: (ینسلون) واته: "به‌خێرایی دێن" (يسرعون) يان (يعجلون فى مشيهم) يان به‌گشتی "دێن" (یقبلون) [ئه‌مه‌ی دوایی ده‌سته‌واژه‌ی ئیبن عه‌بباسه]، فرمانی ڕابردوی (ن‌س‌ل) |نه‌سه‌له| ڕانه‌بردوی (ینسل) |یه‌نسیلو، یه‌نسولو| به واتای (به‌خێرایی ڕۆشتن) ـه، چاوگه‌که‌شی "ن‌س‌ل" |نه‌سل، نه‌سه‌ل| و "نسلان" |نه‌سه‌لان| ـه.. و باسیان کردوه که ئه‌مه له بنه‌ڕه‌تدا جۆره ڕۆشتنێکی خێرای گورگه (نسلان الذئب)، که هه‌نگاوی کورت و خێراخێرایه، که ئه‌م جۆره ڕۆشتنه "خبب" |خه‌به‌ب| یشی پێ ده‌وترێت، ئیبن عه‌بباس ئه‌م (ینسلون) ـه‌ی به ڕۆشتنی (خبب) ڕاڤه کردوه.
بۆ نمونه؛ بڕوانه:
ابن أبي حاتم، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقيق: أسعد محمد الطيب. مكتبة نزار مصطفى الباز، مكة. الطبعة الثالثة، ١٤١٩ هـ. جـ. ٨، ص. ٢٤٦٧.
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. تحقيق: أحمد البردوني وإبراهيم أطفيش. دار الكتب المصرية، القاهرة. الطبعة الثانية، ١٩٦٤. جـ. ١١، ص. ٣٤١.
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. جـ. ٥، ص. ٣٧٢.
ابن قتيبة، غريب القرآ‌ن. ص. ٢٨٨.
الراغب، المفردات في غريب القرآ‌ن. ص. ٨٠٣. مادة (ن‌س‌ل).
ابن منظور، لسان العرب. جـ. ١١، ص. ٦٦١.
ب. هه‌ندێکی که‌میان، وه‌کو (قه‌تاده) و (یه‌حیای کوڕی سه‌للام) و (موقاتیل)، ده‌ڵێن (ینسلون) واته: دێنه ده‌ره‌وه (یخرجون). ئه‌مه‌یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی واتاییه و ده‌قاوده‌ق نیه، و له تێگه‌شتنی ده‌قه‌کانه‌وه وه‌ریان‌گرتوه، به‌تایبه‌تی که قه‌تاده ئه‌م ڕسته‌یه‌ی (وهم من كل حدب ينسلون) به باسی هه‌مو مرۆڤه‌کان و زیندوبونه‌وه‌یان له ڕۆژی دواییدا لێک ده‌داته‌وه، بۆیه دیمه‌نی ده‌رچونی مرۆڤه‌کان له شوێنی ئه‌سپه‌رده‌کردنیان له‌ناو خاک‌دا کاتێک زیندو ده‌بنه‌وه ده‌هێننه پێش چاو.. هه‌مان تێگه‌یشتن له (ئیبن عه‌بباس) یشه‌وه هاتوه...
بڕوانه:
يحيى بن سلام، تفسير يحيى بن سلام. جـ.١، ص. ٣٤٣.
مقاتل، تفسير مقاتل بن سليمان. جـ.٣، ص. ٩٢.
الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. جـ.١٨، ص. ٥٣٠.
ابن أبي حاتم، تفسير القرآ‌ن العظيم. جـ. ١٠، ص. ٣١٩٨.
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. جـ. ١١، ص. ٣٤١.
السامري، (بإسناده إلى ابن عباس)، اللغات في القرآ‌ن. ص. ٣٧.
ده‌قێکی تریش هه‌یه هه‌مان فرمانی (ینسلون) به‌کار ده‌هێنێت و باسی زیندوبونه‌وه ده‌کات: (ونفخ في الصور فإذا هم من الأجداث إلى ربهم ينسلون) (يس: ٥١)، ئه‌مه‌ش وای کردوه که واتای (ده‌رده‌چن) له (ینسلون) بفامرێته‌وه.. [هه‌ر بۆیه (حدب) به (جدث) یش، که تاکی (أجداث) ـه، خوێنراوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌یان به واتای "گۆڕ" ه].
(طه‌به‌ری) یش هه‌ردو واتاکه کۆ ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: (به‌پێ و به‌خێرایی ده‌رده‌چن، وه‌کو ڕۆشتنی خێرای گورگ) "يخرجون مشاة مسرعين في مشيهم كنسلان الذئب".
بڕوانه: الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. جـ.١٨، ص. ٥٣٢.
له ڕاستیدا فرمانی (ینسلون) له هه‌ردو ده‌قه‌که‌دا هه‌ر به وتای (خێرا ده‌ڕۆن) ـه.. و زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌کان به‌م شێوه‌یه ڕاڤه‌یان ده‌که‌ن.. ئیتر ڕاڤه‌کردن به (ده‌رده‌چن) لێکدانه‌وه‌یه‌کی واتاییه و له ده‌قه‌که‌ی تره‌وه (ونفخ في الصور فإذا هم من الأجداث إلى ربهم ينسلون) وه‌رگیراوه. جگه له‌وه‌ی که فرمانی (ن‌س‌ل) |نه‌سه‌له| هه‌ندێک جار واتای "ده‌رده‌چێت" یاخود "ده‌چێته ده‌ره‌وه" وه‌رده‌گرێت.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی (ته‌فسیری ئاسان) چۆن (ینسلون) یان به (به‌لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن) لێک داوه‌ته‌وه؟ هه‌ر له خۆیانه‌وه..! ئه‌گه‌رنا تاکه یه‌ک موفه‌سسیریش ئه‌م وشه‌یه‌ی به (په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن) لێک نه‌داوه‌ته‌وه، یانی که‌س ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی نه‌کردوه! و دیاره ئه‌وانه ئه‌م فرمانی (ینسل) ـه‌یان له‌گه‌ڵ مانای (ن‌س‌ل) دا تێکه‌ڵ کردوه که واتایه‌کی تری مادده‌ی (ن‌س‌ل) ـه و به واتای (منداڵبون) و (وه‌چه‌خستنه‌وه) یه، ده‌وترێت: (نَسَلَ الولدَ)، واته: منداڵه‌که‌ی بو، یان منداڵه‌که‌ی لێ بوه‌وه. لێره‌وه وه‌چه و منداڵ پێی ده‌وترێت "ن‌س‌ل" |نه‌سل|. به‌ڵام هێشتا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌شه‌وه ناکرێت فرمانی (ینسلون) لێک بدرێته‌وه، چونکه فرمانی (نَسَلَ) به واتای (وه‌چه‌خستنه‌وه) فرمانێکی تێپه‌ڕه و ده‌بێت به‌رکار (مفعول) ـه‌که باس بکرێت، به‌ڵام له ده‌قه‌که‌دا (ینسلون) هیچ به‌رکارێک باس نه‌کراوه و دیاره فرمانێکی تێنه‌په‌ڕه، دوای ئه‌مه‌ش (ته‌فسیری ئاسان) نوسیویه‌تی (زۆر ده‌بن) که ئه‌مه ـ له مادده‌ی "ن‌س‌ل" ـ ته‌نها وشه‌یه‌کی وه‌کو (یتناسلون) ده‌توانێت واتای وا بگه‌یه‌نێت!
ئه‌مه دو هه‌ڵه‌ی زه‌ق که هه‌ڵه‌ی زمانی و ته‌فسیرین و یه‌ک بۆره ته‌فسیریش نیه پشتگیریی بکات!
٣. کاتێک ڕسته‌ی (وهم من كل حدب ينسلون) یان وه‌رگێڕاوه؛ نوسیویانه: (ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌مو کون و که‌لێنێکه‌وه به‌لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن).. واته هیچ حسابێکیان بۆ ئامڕازی په‌یوه‌ندیی "و" نه‌کردوه که ده‌ڵێت (وَهُمْ..). ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌که له هه‌مو ته‌فسیر و وه‌رگێڕانه کوردیه‌کانی قورئاندا سه‌رنج ده‌درێت، که ده‌بینین هیچ بایه‌خ ناده‌ن به به‌ستنه‌وه‌ی ڕسته‌کان به یه‌که‌وه، که ده‌قه‌که زۆر جار به ئامڕازی وه‌کو "و" و "فـ" ڕسته‌کان به یه‌که‌وه په‌یوه‌ست ده‌کات، به‌ڵام ته‌فسیر و وه‌رگێڕانه کوردیه‌کان په‌یوه‌ستیان ناکه‌ن و ئامڕازی "و" و "فـ" پشتگوێ ده‌خه‌ن.. لێره‌شدا ده‌بوایه بوترایه (که ئه‌وانه...) له‌بریی (ئه‌وانه...)، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت که ڕسته‌ی (وهم من كل حدب ينسلون) حاڵه‌تی (یاجوج و ماجوج) ئه‌وانه‌ی پێشتر باس کراون پێشان ده‌دات و ڕسته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ نیه تا به‌م شێوه‌یه (ئه‌وانه ئه‌و کاته...) بکرێته ڕسته‌یه‌کی ته‌واو نوێ.. ئامڕازیی په‌یوه‌ندیی "و" له‌م ده‌قه‌دا بۆ پێشاندانی حاڵه‌تی ئه‌و شته یان که‌سه‌یه که پێشتر باس کراوه، واته (عاطفة) نیه و بۆ په‌یوه‌ستکردنه‌وه (عطف) نیه، به‌ڵکو (حالیة) یه، هه‌ر بۆیه (وهم من كل حدب ينسلون) ده‌بێت به (که ئه‌وانه له هه‌مو به‌رزاییه‌که‌وه به‌خێرایی دێن) وه‌ربگێڕدرێت، نه‌ک (ئه‌وانه..)، لێره‌دا "که" ی کوردی ده‌توانێت ئه‌و واتایه بگه‌یه‌نێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌م "و" ه‌ی ڕسته‌ی (وهم من كل حدب ينسلون) که (حالیة) یه؛ سه‌رچاوه کۆنه‌کان به پێویستیان نه‌زانیوه باسی بکه‌ن چونکه ڕونه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه نوێیانه‌ی که (ئیعراب) ی وشه‌به‌وشه‌ی قورئان ده‌که‌ن، باسی ده‌که‌ن.. بۆ نمونه؛ بڕوانه:
الدرويش، محي الدين، إعراب القرآ‌ن وبيانه. دار الإرشاد، سورية. جـ. ٦، ص. ٣٦٣: "والواو للحال".
ئێسته پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: وا وتمان (م. بورهان) شاره‌زای ته‌فسیر و زمانی عه‌ره‌بی نه‌بوه، ئه‌ی ئه‌و لیژنه مه‌لا و شاره‌زایه‌ی که به‌و ته‌فسیره‌دا چونه‌ته‌وه ئیش و کاریان چی بوه که ئه‌م هه‌ڵه زه‌قانه‌یان چاک نه‌کردوه؟!
دو‌ریش نیه ئه‌م هه‌ڵه‌یه کاری لیژنه‌که خۆی بێت!
ئه‌ی ئه‌و هه‌مو مه‌لا و به‌ناو شاره‌زا ئیسلامیه‌ی دە چاپی (ته‌فسیری ئاسان) یان بینیوە؛ چۆن هەستیان به‌م هەڵه زەقانه نه‌کردوە؟!
هه‌ر نیازیشیان نیه چاکی بکه‌ن؟!

به هه‌ڵه‌کانی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه ده‌ست پێ ده‌که‌م که ده‌ڵێت: (حتى إذا فتحت يأجوج ومأجوج وهم من كل حدب ينسلون) (الأنبیاء: ٩٦).ته‌فسیر(!!) ی ئاسان(!)، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه نوسیویه‌تی: "هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ربه‌سته‌که‌ی (ذو القرنین) له‌سه‌ر دو تیره‌ی یاجوج و ماجوج ده‌کرێته‌وه، ئه‌وانه ئه‌و کاته له هه‌مو کون و که‌لێنێکه‌وه به‌لێشاو په‌یدا ده‌بن و زۆر ده‌بن".