پرۆپاگه‌ندای ئیعجازی زانستیی باسی شاخی (ضین)
نمونه‌یه‌ک له ساخته‌کاریه‌کانی عه‌بدولمه‌جید زیندانی
سه‌روه‌ر
پێنجوێنی
یه‌کێک
له ساخته‌کاریه‌کانی (عه‌بدولمه‌جید زیندانی) ئه‌وه‌یه باسی ئاڕاسته‌ی قیبله‌ی مزگه‌وتێکی
هه‌ره‌کۆن ده‌کات له صه‌نعاء و له حه‌دیثێکدا باس کراوه که پێغه‌مبه‌ر چۆن
ڕێنمایی داوه بۆ دیاریکردنی ئاڕاسته‌ی قیبله‌که‌ی و وتویه‌تی که با ئاڕاسته‌ی
قیبله‌ی مزگه‌وته‌که به‌ره‌و شاخی (ضین) بێت.. (زیندانی) یش دێت شوێنی ئه‌و شاخه
به (گوگڵ‌ئێرث) دیاری ده‌کات..
لێره‌ش
که هه‌ندێک به ناوی (سه‌نته‌ری کوردستان بۆ ئیعجازی زانستی!) و گۆڤاری (هه‌یڤ)
ته‌پڵ بۆ ئه‌و ساخته‌کاریانه لێ ده‌ده‌ن؛ ئه‌و بابه‌تانه به وه‌رگێڕان و ئاماده‌کردن
بڵاو ده‌که‌نه‌وه.. بۆیه ده‌بینین (باوکی زانیار) ناوێک ئه‌و
بابه‌ته‌ی (زیندانی) ی وه‌رگێڕابو.. که پێش هه‌مو شتێک له نوسینی ناوی نوسه‌ردا
هه‌ڵه‌ی کردبو که نوسیویه‌تی (زه‌نه‌دانی)! ئه‌وه‌ش نمونه‌ی ته‌حقیق و ساخکردنه‌وه‌کانی
(سه‌نته‌ری کوردستان)!! له‌م دواییه‌شدا گۆڤاری (هه‌یڤ) هه‌مان بابه‌تی بڵاو کردوه‌ته‌وه،
که هه‌مان سه‌نته‌ری کوردستان ده‌ری ده‌کات.. که گۆڤارێکه خه‌ریکی ساخته‌کردنی
هۆشیاریی خه‌ڵکه له ڕێگه‌ی ساخته‌کردن (تزویر) ی بابه‌ته زانستیه‌کان و
ئیستیغلالکردنیانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌قه ئیسلامیه‌کان، ئه‌مه‌ش به ته‌حریف
و گۆڕینی مانای ده‌قه‌کان و ملبادانی بابه‌ته زانستیه‌کانیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
مه‌به‌سته‌که‌ی خۆیاندا بگونجێن.. که له مه‌ودوا زیاتر ئه‌و ساخته‌کاریانه‌یان
ئاشکرا ده‌که‌ین..
ئه‌و
بابه‌ته فێڵی زۆری تێدایه.. له‌م لێکۆڵینه‌وه کورته‌دا هه‌ندێک له‌و فیڵانه
ئاشکرا ده‌که‌م:
٭
سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌که له سه‌رچاوه‌کانه‌وه ده‌هێنین:
ـ
ئه‌مه ده‌قی حه‌دیثه‌که‌یه که طه‌به‌رانی له (وه‌بر) ی کوڕی (عیسا) ی خوزاعه‌یی (وبر بن عیسی الخزاعي) ه‌وه
ده‌یگێڕێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: (إذا بنيت مسجد صنعا‌ء، فاجعله عن يمين
جبل، يقال له "ضين")..(١).
ـ
دواتر (هه‌یثه‌می) ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی طه‌به‌ڕانی ده‌هێنێته‌وه، به‌م شێوه‌یه:
(وعن زيد بن عيسى الخزاعي قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "إذا
بنيت مسجد صنعا‌ء؛ فاجعله عن يمين جبل يقال له صير"). ئینجا ده‌ڵێت: طه‌به‌ڕانی
له (المعجم الأوسط) دا ڕیوایه‌تی کردوه و سه‌نه‌ده‌که‌ی (حه‌سه‌ن) ـه(٢).
ـ
هه‌روه‌ها (ئه‌بو نوعه‌یم) شتێکی تا ڕاده‌یه‌ک هاوشێوه ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م
ده‌ڵێت له (وه‌بر) ی کوڕی (یوخه‌ننیس) [یوحه‌ننیس؟] ـه‌وه و ده‌ڵێت له‌و مزگه‌وته
نوێژ بکه نه‌ک بڵێت با ئاڕاسته‌که‌ی به‌ره‌و فڵان شاخ بێت:
(حدثنا
سليمان بن وهب، عن النعمان بن بزرج، أن وبر بن يخنس قال: قال لي رسول الله صلى
الله عليه وسلم: «إذا قدمت صنعا‌ء فأت مسجدها الذي بحيال الضيئيل جبلا بصنعاء، فصل
فيه»)(٣).
ـ
هه‌روه‌ها "ئیبن ئه‌سسه‌که‌ن" (ابن السكن) و "ئیبن مه‌نده" (ابن منده) یش، به‌م شێوه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی ئه‌بو نوعه‌یم
گێڕاویانه‌ته‌وه.. وه‌کو عه‌سقه‌لانی له (الإصابة في تمييز الصحابة) دا هێناویه‌تی(٤).
ـ
سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌که‌ی (ڕازی) [ئه‌حمه‌دی کوڕی عه‌بدوڵڵای ڕازیی صه‌نعانی]، که زیندانی لێی نه‌قڵ کردوه؛ له (عبد
الرزاق) ـه‌وه نه‌قڵی ده‌کات، و ده‌ڵێت: (عبد الرزاق) وتویه‌تی: (حماد بن سعيد بن
رمانة) وتویه‌تی: یه‌کێک له مامۆستاکان (شه‌یخه‌کان) ـم پێی ڕاگه‌یاندوم که پێغه‌مبه‌ر
فه‌رمانی کردوه به (وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیسی ئه‌نصاری) ـ کاتێک ناردی بۆ صه‌نعاء
که ببێته والیی ئه‌وێ ـ و پێی وت: بانگیان بکه بۆ باوه‌ڕ، جا ئه‌گه‌ر به
گوێیان کردیت؛ ئیتر نوێژ دابنێ، جا ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش به گوێیان کردیت؛ فه‌رمان
بده به دروستکردنی مزگه‌وت بۆیان له باخه‌که‌ی (باذان) دا، له‌و به‌رده‌ی له
بنچینه‌ی (غومدان) دایه و با ڕوی له‌و شاخه بێت که پێی ده‌وترێت (ضِیْن)...
(عبد الرزاق قال: حمّاد بن سعيد بن رمانة قال: أخبرني بعض مشايخي أن رسول الله صلى
الله عليه وسلم أمر وبر بن يحنس الأنصاري ـ حين أرسله إلى صنعا‌ء واليا عليها ـ،
فقال: ادعهم إلى الإيمان، فإن أطاعوا لك به؛ فاشرع الصلاة، فإذا أطاعوا لك بها؛
فمر ببناء المسجد له‌م في بستان باذان من الصخرة التي في أصل غمدان، واستقبل به
الجبل الذي يُقال له ضِيْن...)(٥).
هه‌رچه‌ند
دواتر (ڕازی) گێڕانه‌وه‌ی تر نه‌قڵ ده‌کات که ده‌ڵێن ئه‌وه (ئه‌بان) ی کوڕی
(سه‌عید) ـه که پێغه‌مبه‌ر ناردویه‌تی و ئه‌و مزگه‌وته‌ی صه‌نعائی له باخه‌که‌ی
(باذان) دا دروست کردوه(٦).
دواتریش
گێڕانه‌وه‌ی تریش نه‌قڵ ده‌کات که ده‌ڵێن ئه‌وه (فه‌ڕوه‌ی کوڕی موسه‌یکی موڕادی)
ـه که پێغه‌مبه‌ر ناردویه‌تی و ئه‌و مزگه‌وته (مزگه‌وتی صه‌نعاء) ی دروست کردوه(٧)..
ئیتر
بابه‌ته‌که ته‌م‌ومژاویه، هه‌رچه‌ند به‌پێی سه‌رچاوه‌کان پێغه‌مبه‌ر ئه‌و سێ که‌سه
و هه‌ندێکی تریشی ناردوه بۆ یه‌مه‌ن، به‌ڵام خۆ ده‌بێت هه‌ر یه‌کێکیانی ناردبێت و
ئه‌و مزگه‌وته‌ی دروست کردبێت، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌کان ڕون نین و ته‌م‌ومژاوی و
ناکۆکن.
دوای
ئه‌وانه‌ش (ڕازی) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باسی (وه‌بر) و ده‌ڵێت: گێڕدراوه‌ته‌وه(!) که
پێغه‌مبه‌ر به (وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیس) ی وتوه: با مزگه‌وته‌که ڕوی له
(ضِین) بێت (استقبل به ضينًا) ياخود (استقبل به ضينَ).
"في
حديث بعضهم: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال لوبر بن يحنس: استقبل به ضينًا،
وبعض الرواة يقول: ضينَ"(٨).
ئینجا
ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌مه‌ش گێڕانه‌وه‌ی تر ده‌هێنێت که ده‌ڵێت (وه‌هبی کوڕی مونه‌ببیهـ)
وتویه‌تی با مزگه‌وته‌که ڕوی له (ضین) بێت، یان وه‌هب ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ر
گێڕاوه‌ته‌وه:
ڕازی
ده‌ڵێت: وه‌هبی کوڕی مونه‌ببیهـ وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: و با مزگه‌وته‌که
ڕوی له "ضین" بێت..:
(قال
وهب بن منبه: قال رسوال الله صلى الله عليه وسلم: واستقبل بقبلته ضين..). دوای ئه‌مه‌ش
گێڕانه‌وه‌یه‌کی تر ده‌هێنێت که ده‌ڵێت: کاتێک (ئه‌ییوبی کوڕی یه‌حیای ثه‌قیفه‌یی)
مزگه‌وتی صه‌نعائی دروست کرد؛ وه‌هبی کوڕی مونه‌ببیهـ وتی: (با قیبله‌که‌ی ڕوی له‌و
شاخه بێت که پێی ده‌وترێت "ضین"، چونکه ئه‌وه قیبله‌ی خه‌ڵکی صه‌نعائه)!
(استقبلوا بالقبلة إلى الجبل الذي يقال له ضين، فإنه قبلة أهل صنعا‌ء)(٩).
دواتریش
هه‌مان شت ده‌گێڕێته‌وه که گوایه (وه‌هبی کوڕی مونه‌ببیهـ) وتویه‌تی: (ئه‌گه‌ر
ویستتان قیبله‌که‌ی دابنێن؛ ڕوی بکه‌نه "ضین) (إن أردتم أن تنصبوا قبلته؛
فاستقبلوا به ضينا)(١٠). لێرەدا دەبینین قسه‌که قسه‌ی (وه‌هبی کوڕی مونه‌ببیهـ) خۆیه‌تی!
ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌یه‌کی جیاوازی تریش ده‌کات به‌نێوان ئه‌م دو گێڕانه‌وه‌یه‌دا،
که ده‌ڵێت: (ئیبن ڕوممانه) وتویه‌تی: (کاتێک ئه‌بانی کوڕی سه‌عید هاتوه بۆ صه‌نعاء؛
بناغه‌ی مزگه‌وته‌که‌ی له باخه‌که‌ی (باذان) دا له بنچینه‌ی تاوێره‌که‌دا داناوه
و ڕوی کردوه‌ته "ضین") (قال ابن رمانة: لما قدم أبان بن سعيد صنعا‌ء؛ أسّ
المسجد في بستان باذان في أصل الصخرة واستقبل به ضين)(١١).
ئینجا
دواتریش ڕازی ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر وه‌بری ناردوه بۆ صه‌نعاء... و ئه‌و مزگه‌وته‌که‌ی
له صه‌نعاء دروست کردوه، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن: ئه‌و ته‌نها سیفه‌ت و شێوه‌ی مزگه‌وته‌که‌ی
پێ وتون(١٢).
دوای
هه‌مو ئه‌وانه‌ش جارێکی تر ئه‌وه به‌ڕاست داده‌نێت و په‌سه‌ند ده‌کات که (فه‌ڕوه)
نه‌ک (وه‌بر) مزگه‌وته‌که‌ی صه‌نعائی به‌و شێوازه تایبه‌تیه دروست کردوه(١٣).. وه‌کو دواتریش بۆی ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
به‌م
شێوه‌یه ده‌بینین گێڕانه‌وه‌کانی (ڕازی) په‌شێویی زۆریان تێدایه.
٭
پێش هه‌مو شتێک ده‌کرێت گومان له هه‌مو هه‌واڵه‌که بکرێت، چونکه ئه‌م هه‌واڵه
لاوه‌کیه و ته‌نها له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ی طه‌به‌رانی [و (ئه‌بو نوعه‌یم) و (ڕازی) ی
خاوه‌نی کتێبی (تاریخ صنعا‌ء) و هه‌ندێکی تر] دا هاتوه، و هه‌رچه‌ند (هه‌یثه‌می)
له (مجمع الزوائد) دا له‌سه‌ر سه‌نه‌ده‌که‌ی طه‌به‌رانی ده‌ڵێت باش (حه‌سه‌ن) ـه؛ به‌ڵام
نه‌بونی هه‌واڵه‌که له سه‌رچاوه‌کانی تری حه‌دیثدا ـ به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه
متمانه‌داره‌کان ـ و نه‌بونی ڕێگه‌ی تر که به‌هێزی بکات؛ نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن که هه‌واڵه‌که
ئه‌سڵێکی ئه‌وتۆی نیه.. و هیچ دور نیه دوای دروستکردنی ئه‌و مزگه‌وته به ماوه‌یه‌کی
زۆر؛ ئه‌و قسه‌یه دروست بوبێت..
٭
له‌سه‌ر سه‌نه‌دی گێڕانه‌وه‌که قسه و ڕه‌خنه هه‌یه:
ـ له
سه‌نه‌دی گێڕانه‌وه‌که‌ی (طه‌به‌ڕانی) دا، که‌سێک هه‌یه به ناوی (عه‌بدولمه‌لیکی
کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی ذیماری) (عبد الملك بن عبد الرحمن الذماري)، ئینجا طه‌به‌ڕانی
ده‌ڵێت: ته‌نها (عه‌بدولمه‌لیکی ذیماری) ئه‌م قسه‌یه‌ی له (وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیس)
ـه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه.. ئینجا ئه‌م (عه‌بدولمه‌لیکی ذیماری) ـه قسه‌ی له‌سه‌ره:
ئه‌گه‌ر هه‌ر به ناوی (عبد الملك بن عبد الرحمن الذماري) ناوی به‌رین و نه‌ڵێین
هه‌مان (عبد الملك بن عبد الرحمن الشامي) ـه؛ ئه‌وا هه‌ندێک له زانایانی (جه‌ڕح
و ته‌عدیل) به متمانه‌دار (ثقة) یان داناوه، به‌ڵام ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌ل
وتویه‌تی: "(ته‌صحیف) ی ده‌کرد [واته ناو و ده‌سته‌واژه‌کانی ده‌شێواند] و
نه‌یده‌زانی ئه‌وه‌ی نوسیویه‌تی بیخوێنێته‌وه" (كان يصحف لا يحسن يقرأ
كتابه)(١٤). که‌واته
جۆره لاوازییه‌کی تێدایه.. ئه‌گه‌ریش بڵێین ئه‌م (عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمان)
ـه هه‌ر هه‌مان (عه‌بدولمه‌لیکی کوڕی عه‌بدوڕڕه‌حمانی شامی) (عبد الملك بن عبد
الرحمن الشامي) ـه؛ ئه‌وا به‌م ناوه‌وه یه‌کده‌نگی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که حه‌دیث
و گێڕانه‌وه‌ی لاوازه و لێی وه‌رناگیرێت.. بۆ نمونه: (بوخاری) و (ئه‌بو زوڕعه)
وتویانه: حه‌دیثی نه‌ناسراو (په‌سه‌ندنه‌کراو) ه (منکر الحدیث)(١٥).
ئیمامی
(ذه‌هه‌بی) یه‌کێکه له‌وانه‌ی که ئه‌وه‌ی ساخ کردوه‌ته‌وه و په‌سه‌ند کردوه که
(عبد الملك بن عبد الرحمن الذماري) هه‌ر هه‌مان (عبد الملك بن عبد الرحمن الشامي)
ـه.. هه‌ر ئه‌مه‌ش له ڕاست ده‌چێت، چونکه ـ وه‌کو ئه‌لبانی ده‌ڵێت ـ جاری
وا هه‌یه بۆ یه‌ک حه‌دیث له ڕێگه‌یه‌که‌وه به (ذیماری) ناوی ده‌برێت و له
ڕێگه‌یه‌کی تریشه‌وه به (شامی) ناوی ده‌برێت، مانای وایه هه‌ر یه‌ک که‌سن، هه‌ردوکیشیان
کونیه‌یان (أبو العباس) ـه [هه‌رچه‌ند (الذماري) ـه‌که کونیه‌ی (أبو هشام) یشی هه‌یه].. هه‌ر بۆیه (ئه‌لبانی) یش وەکو (ذەهه‌بی) پێی وایه هه‌ر
یه‌ک که‌سن و هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که گێڕانه‌وەی لاواز و ناپه‌سه‌ندە(١٦).
له‌به‌ر
ئه‌وانه (به‌حه‌سه‌ن‌دانان) (تحسین) ـه‌که‌ی هه‌یثه‌می بۆ سه‌نه‌دی گێڕانه‌وه‌که
ناتوانێت بیباته ڕیزی حه‌دیثی صه‌حیح و متمانه‌پێکراو..
ـ گێڕانه‌وه‌کانی
تری ئه‌بو نوعه‌یم و هه‌ندێکی تر؛ ڕاسته له ڕوی سه‌نه‌ده‌وه ڕه‌نگه کێشه‌یان
نه‌بێت، به‌ڵام گێرانه‌وه‌ی ئه‌مانه ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر به صه‌حابیه‌که (وه‌بری
کوڕی یوحه‌ننیس) ی وتوه: کاتێک گه‌یشتیته مزگه‌وته‌که‌ی صه‌نعاء؛ نوێژی تێدا بکه
(إذا قدمت صنعا‌ء فأت
مسجدها.. فصلّ فيه)! نه‌ک بڵێت با قیبله‌که‌ی ڕوی له شاخی فڵان بێت..
ـ گێڕانه‌وه‌که‌ی
(ڕازی) یش که زیندانی لێی نه‌قڵ کردوه، له (عبد الرزاق) ـه‌وه نه‌قڵی ده‌کات و
ده‌ڵێت: (عبد الرزاق) وتویه‌تی: (حماد بن سعيد بن رمانة) وتویه‌تی: یه‌کێک له
مامۆستاکان (شه‌یخه‌کان) ـم پێی ڕاگه‌یاندوم که پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی کردوه به
(وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیسی ئه‌نصاری)... (عبد الرزاق قال: حمّاد بن سعيد بن رمانة
قال: أخبرني بعض مشايخي أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أمر وبر بن يحنس
الأنصاري..)(١٧).
که‌واته
گێڕانه‌وه‌که‌ی (ڕازی) ته‌نها نه‌قڵه نه‌ک ڕیوایه‌ت، چونکه ئه‌وه سه‌نه‌د نیه،
به‌ڵکو دیاره له ڕێگه‌یه‌که‌وه له (عبد الرزاق الصنعاني) ـه‌وه نه‌قڵی ده‌کات،
چونکه (عبد الرزاق الصنعاني) (٢١١ ک.) مردوه.. یانی نزیکه‌ی ٢ سه‌ده پێش ڕازی..
ئینجا دوای ئه‌وه‌ش گێڕانه‌وه له (شه‌یخێک) ـه‌وه به‌بێ ناوبردنی نابێته سه‌نه‌د،
ئه‌گه‌ر سه‌نه‌دیش بێت؛ (ته‌دلیس) ـه. که‌واته گێڕانه‌وه‌که‌ی ڕازی وه‌کو ڕیوایه‌ت
هیچ قورساییه‌کی نیه.. ته‌نها نه‌قڵه. ئه‌گه‌ر به ڕیوایه‌تیش دابنرێت؛ لاوازه،
چونکه پچڕانی زۆری تێدایه.
شایه‌نی
باسه ئه‌و ده‌نگ‌وباسه له (مصنف) ـه‌که‌ی (عبد الرزاق) یشدا شوێنه‌واری نیه.
٭
ئینجا ڕیوایه‌ته‌که‌ی (طه‌به‌ڕانی) ده‌ڵێت وتویه‌تی "با مزگه‌وته‌که ڕوی له‌لای ڕاستی
شاخی (ضین) بێ".. به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی (ڕازیی صه‌نعانی) له کتێبی (تأریخ
صنعا‌ء) دا که زیندانی باسی ده‌کات؛ وتویه‌تی: "با مزگه‌وته‌که ڕوی له شاخی
(ضین) بێ" (واستقبل به الجبل الذي يقال له ضين)..
ئه‌م
(دیاریکردنی قیبله) یه شتێکی زۆر ساده‌یه، دیاره زانراو بوه که ئه‌و شاخه
له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی مه‌ککه‌یه، ئیتر وتراوه با مزگه‌وته‌که ڕوی له‌و شاخه بێت
یان ڕوی له‌لای ڕاستی ئه‌و شاخه بێت.. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تاییترین شێوازی دیاریکردنی
قیبله و ئاڕاسته‌کانه.. و هیچ عیلمێکی تێدا نیه.. به‌ڵام زیندانی هاتوه وێنه‌ی
که‌عبه و وێنه‌ی مزگه‌وته‌که‌ی صه‌نعاء و وێنه‌ی شاخی (ضین) ی له (گوگڵ‌ئێرث) ـه‌وه
هێناوه و هێڵێکی کێشاوه که هه‌ر سێ خاڵه‌که ببڕێت و ئینجا ده‌ڵێت:
"کێشانی هێڵێک له‌نێوان دو شاری دور له یه‌ک پێویستیی به‌مانه هه‌یه:
ئامڕازی وه‌کو نه‌خشه و زانینی گۆشه‌ی لادانی دو شوێنه‌که له باکوری مه‌گناتیسی
به‌پێی هێڵه‌کانی درێژی و پانی، هه‌روه‌ها زانینی به‌رزیی هه‌ردو شاره‌که له
ئاستی ڕوی ده‌ریاوه".. ئینجا ده‌ڵێت: "مرۆڤ ته‌نها له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
توانیی نه‌خشه‌ی وردی زه‌وی بکێشێت و هێڵه‌کانی درێژی و پانی بکێشێت و ئاستی به‌رزیی
وشکانیه‌کان له‌چاو ئاستی ڕوی ده‌ریا دیاری بکات".. لێره‌وه ده‌گاته ئه‌و
ئه‌نجامه‌ی که پێغه‌مبه‌ر به عیلمێکی خوایی توانیویه‌تی هێڵێکی ڕاست له نێوان
مزگه‌وتی صه‌نعاء و شاخی (ضین) و كه‌عبه‌دا بكێشێت به‌م شێوه‌یه‌ش ئاڕاسته‌ی قیبله‌ی
مزگه‌وتی صه‌نعاء دیاری بکات!
هێڵێک که به‌پێی لێکدانه‌وەی زیندانی دەکه‌وێته سه‌ر هه‌ر
سێ
مزگه‌وتی صه‌نعاء و شاخی ضین و که‌عبه
مزگه‌وتی صه‌نعاء و شاخی ضین و که‌عبه
به‌ڵام
ئه‌م قسانه فێڵکردنن له خه‌ڵک.. چونکه:
پێغه‌مبه‌ر
(یان ئه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی ساز کردوه) هیچ هێڵێکی نه‌کێشاوه، ئه‌وه (زیندانی)
خۆیه‌تی که وێنه‌ی حازری له (گوگڵ‌ئێرث) ـه‌وه هێناوه و هێڵی ڕاکێشاوه له‌سه‌ر
ئه‌و سێ خاڵه و به یه‌کی گه‌یاندون..
ئه‌و
قسه‌یه‌ی که له‌و گێڕانه‌وه‌یه‌دا هاتوه ته‌نها ئه‌وه بوه که با مزگه‌وته‌که
ڕوی له شاخی (ضین) بێت یان لای ڕاستی ئه‌و شاخه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوه‌و قیبله
بێت..
دیاره
پێشتریش خه‌ڵکی مه‌ککه له ڕێگه‌ی خه‌ڵکی یه‌مه‌نه‌وه زانیویانه که ئه‌و شاخه
له‌وێ ڕوی له مه‌ککه‌یه، یانی ئاماژه ده‌کات بۆ ئاڕاسته‌ی مه‌ککه.. ئه‌وه‌ش
شتێکی ئاسایی و ئاسانه.. هه‌میشه‌ش له کۆندا شاخ و شتی وایان کردوه به نیشانه‌ی
ئاڕاسته‌کان.. به‌تایبه‌تی شاخێکی وه‌کو (ضین) که بۆ خه‌ڵکی یه‌مه‌ن و به‌تایبه‌تی
صه‌نعائیه‌کان زۆر دیار و ناودار بوه و نیشانه و مه‌شخه‌ڵێک بوه بۆیان.. (ڕازی)
یش ده‌گێڕێته‌وه که (وه‌هبی کوڕی مونه‌ببیهـ) وتویه‌تی که شاخی (ضین) قیبله‌ی
خه‌ڵکی صه‌نعائه!(١٨) ئه‌مه‌ش یانی پێشتریش لای
خه‌ڵکی صه‌نعاء زانراو بوه که ئاڕاسته‌ی ئه‌و شاخه هه‌مان ئاڕاسته‌ی مه‌ککه‌یه..
بێ
گومان ئه‌و قسه‌یه هه‌ر له‌وه‌وه هاتوه که زانراو بوه لای خه‌ڵکی صه‌نعاء که
ئاڕاسته‌ی ئه‌و شاخه به‌ره‌و مه‌ککه‌یه، و شاخه‌که‌ش نیشانه‌یه‌کی گه‌وره و
دیار بوه و ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ی پێ دیاری کراوه..
ئه‌ی
له کۆندا چۆنیان زانیوه که ئاڕاسته‌ی قیبله له کوێیه؟ چۆن له‌و سه‌ره‌تایه‌وه
ئاڕاسته‌ی قیبله‌یان دیاری کردوه؟ قیبله‌ی ئه‌و هه‌مو مزگه‌وته له سه‌ره‌تاوه
چۆن دیاری کراوه؟
٭
جگه له‌مانه‌ش ئه‌و شاخی (ضین) ـه‌ی که زیندانی شوێنه‌که‌ی له‌سه‌ر (گوگڵ‌ئێرث)
دیاری ده‌کات؛ پێویستیی به به‌ڵگه‌دارکردنی زیاتر هه‌یه و ده‌بێت به‌دڵنیایی
شوێنه‌که‌ی بزانین..
٭ و
ئینجا به‌پێی ڕیوایه‌ته ئه‌ساسیه‌که‌ی طه‌به‌رانی ئاڕاسته‌ی قیبله‌ی مزگه‌وته‌که‌ی
صه‌نعاء ڕوی له‌لای ڕاستی شاخی (ضین) بوه واته ڕوی له شوێنێک بوه که ده‌کاته
لای ڕاستی شاخه‌که، له کاتێکدا زیندانی هێڵه‌که‌ی به‌سه‌ر لوتکه‌یه‌کی شاخه‌که‌دا
بردوه! ئه‌مه‌ش بێ گومان ساخته‌کاریی تیایه.. با وه‌کو قسه‌ی حه‌دیثه‌که هێڵه
به‌لای ڕاستی شاخه‌که‌دا ببات بزانین هێڵه‌که ده‌گات به کوێ!!
٭ زیندانی به‌پێی به‌رنامه‌ی (گوگڵ‌ئێرث) هێڵێکی کێشاوه له مزگه‌وته‌که‌ی صه‌نعائه‌وه و به‌سه‌ر شاخی (ضین) دا بردویه‌تی هه‌تا سه‌ر که‌عبه.. منیش بۆ خۆم به (گوگڵ‌ئێرث) ئه‌وه‌م تاقی کرده‌وه؛ ڕاست ده‌رده‌چێت.. به‌ڵام بۆچی ڕاست ده‌رده‌چێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به یارمه‌تیی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌توانیت هێڵێکی ڕاست له‌نێوان دو خاڵی گۆی زه‌ویدا بکێشیت، لێره‌وه کێشانی هێڵێکی ڕاست له‌نێوان مزگه‌وته‌که‌ی صه‌نعاء و که‌عبه‌دا ئاسانه و شتێکی به‌ڵگه‌نه‌ویسته.. ڕاسته ئه‌م هێڵه به‌سه‌ر شاخی (ضین) یشدا ده‌ڕوات، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌توانرێت له‌و شاخه‌وە ژماره‌یه‌کی زۆر هێڵ بکێشرێت به‌ره‌و که‌عبه که بێ گومان ته‌نها یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ مزگه‌وته‌که‌ی صه‌نعائدا ڕێک و ته‌ریب ده‌بێته‌وه..
دیمه‌نی گشتیی شاخی (ضین) له ئاسمانه‌وە، له (گوگڵ‌ئێرث)
ـه‌وە
ئینجا ئه‌و شاخه ڕوبه‌ری زۆرە و چه‌ند لوتکه‌یه‌کیشی هه‌یه، هه‌ڵبژاردنی لوتکه‌یه‌ک به‌ته‌نها؛ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه هێڵ‌کێشانه‌که ده‌ستکرده.. ئه‌گه‌ر هه‌ر لوتکه‌یه‌کی تری شاخه‌که هه‌ڵ بژێرین، به‌ڵکو هه‌ر خاڵێکی تری شاخه‌که هه‌ڵ بژێرین؛ هێڵ‌کێشانه‌که ڕاست و ڕێک ده‌رناچێت..
ئینجا شتی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه که حه‌دیثه‌که بۆ خۆی دیاریکردنی هیچ لوتکه و خاڵێکی سه‌ر شاخه‌که‌ی تێدا نیه.. تاقه دیاریکردنێک که له حه‌دیثه‌که‌دا هه‌یه؛ ئه‌وه‌یه که له گێڕانه‌وه‌که‌ی (طه‌به‌ڕانی) دا هاتوه که ئه‌میش ناڵێت با قیبله‌ی مزگه‌وته‌که ڕێک ڕوی له شاخی (ضین) بێت، به‌ڵکو ده‌ڵێت با له‌لای ڕاستی ئه‌و شاخه بێت! ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر هێڵه‌که به‌لای ڕاستی ئه‌و شاخه‌دا ببه‌ین؛ هێڵه‌که ڕو ناکاته که‌عبه و زۆریش دور ده‌که‌وێته‌وه!!
٭
چه‌ند کتێبێک به ناوی (تاریخ صنعا‌ء) ـه‌وه هه‌ن، له‌مانه دوانیان ناودارن و چاپ
کراون:
ـ
کتێبی (تاریخ صنعا‌ء) که به (تاریخ صنعا‌ء الیمن) یش ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت، دانراوی
(إسحاق بن يحيى بن جرير الصنعاني) (ابن جرير الصنعاني) ـه که ده‌وروبه‌ری (٤٥٠
ک.) مردوه.. و کتێبه‌که‌ی به ناوی (تاریخ صنعا‌ء) چاپ کراوه به ته‌حقیقی (عبد
الله بن محمد الحبشي) له: صه‌نعاء (مكتبة السنحاني).
ـ
کتێبی (تاریخ صنعا‌ء) یش که به (تاریخ صنعا‌ء الیمن) یش ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت و ٣
به‌شه، ئه‌میان دانراوی (أحمد بن عبد الله الرازي الصنعاني) ـه، که کتێبه‌که‌ی
(ته‌نها به‌شی سێیه‌می) به ناوی (تاریخ مدینة صنعا‌ء) به ته‌حقیقی (د. حسين عبد
الله العمري) چاپ کراوه و له‌به‌ر ده‌ستمدایه.. ئه‌میان ده‌وروبه‌ری (٤٦٠ ک.)
مردوه، وه‌کو موحه‌ققیقی کتێبه‌که ساخی کردوه‌ته‌وه.
به‌ڵام
له (إيضاح المكنون) دا شتێکم بینی که گومانی له‌م دیاریکردنه‌ی مردنی (أحمد بن
عبد الله الرازي الصنعاني) به (٤٦٠ ک.) بۆ دروست کردم.. که ده‌ڵێت: (أحمد بن عبد
الله الرازي) ساڵی (٩٦٢ ک.) له دانانی ئه‌م کتێبه بوه‌ته‌وه!
"تاريخ
صنعا‌ء اليمن لأحمد بن عبد الله الرازي فرغ منه سنة ٩٦٢ في ثلاث مجلدات"(١٩).
به‌ڵام
موحه‌ققیقی کتێبه‌که به‌ڵگه‌ی زۆری هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دانه‌ر له سه‌ده‌ی
(٥ ک.) دا ژیاوه و (٤٦٠ ک.) مردوه.. دانه‌ریش بۆ خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات
که ساڵی (٤٠٦ ک.) له مه‌ککه بوه!
له‌به‌ر
ئه‌وه دیاره زانیاریه‌که‌ی خاوه‌نی (إيضاح المكنون) ورد نیه و وا دیاره ئه‌وه
مێژوی نوسینه‌وه (نسخ) ی ده‌ستنوسێکی کتێبه‌که بێت نه‌ک دانانی..
ئه‌مه‌م
بۆ زیاده‌زانیاری باس کرد.. به‌ڵام گۆڤاری (هه‌یڤ) له‌بریی (٤٦٠ ک.) به (٤٦ ک.)
چاپیان کردوه!! جگه له‌وه‌ی ناوی شاخی (ضین) یان به شێوه‌ی (چین) چاپ کردوه!!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئیعجازیه‌کانی گۆڤاری (هه‌یڤ) ته‌نها بابه‌ته‌که‌یان وه‌رگێڕاوه
بۆ کوردی و هیچ خۆیان ماندو نه‌کردوه بۆ ساخکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که و بێ گومان
کتێبه‌که‌ی (ڕازی) یشیان نه‌بینیوه.. بێ گومان هه‌ر بیریشیان له‌و ساخکردنه‌وه و
خۆماندوکردنه نه‌کردوه‌ته‌وه!! خه‌یاڵیش ده‌که‌ن که که‌س نیه له‌بریی ئه‌وان
خۆی ماندو بکات و بابه‌ته‌که ساخ بکاته‌وه!
٭
خۆش ئه‌وه‌یه: له کاتێکدا زیندانی ده‌نگ‌وباس و هه‌واڵه‌که له کتێبی (تاریخ
مدینة صنعا‌ء) نه‌قڵ ده‌کات؛ له ڕاستیدا دانه‌ری ئه‌و کتێبه پێی وایه که ئه‌و
ده‌نگ‌وباسه ده‌بێت بدرێته پاڵ صه‌حابییه‌کی تر به ناوی (فه‌ڕوه‌ی کوڕی موسه‌یکی
موڕادی) (فروة بن مسیک المرادي)! دانه‌ری کتێبه‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی به سه‌نه‌دی
خۆی بیگێڕێته‌وه ده‌ڵێت: "کاتێک (فه‌ڕوه‌ی کوڕی موسه‌یکی موڕادی) به فه‌رمانی
پێغه‌مبه‌ر ڕوی کرده و صه‌نعاء و (میخلاف) ه‌کانی و حه‌ضڕه‌مه‌وت؛ پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی
پێ کرد مزگه‌وتی صه‌نعاء له‌نێوان تاوێره خڕه سه‌وزه‌که و نێوان قه‌ڵای غومدان
دروست بکات، و شاخی (ضین) [له چاپکراوه‌که‌دا به ضه‌ین (ضَین) ضه‌بط کراوه]
بکاته قیبله‌که‌ی" (ثم لما توجه فروة بن مسيك المرادي إلى صنعا‌ء ومخاليفها
وحضرموت بأمر رسول الله صلى الله عليه وسلم؛ أمره أن يبني مسجد صنعا‌ء بين الصخرة
المُلَملَمة الخضراء وبين قلعة غمدان، ويجعل قبلته جبل ضَين..)(٢٠).
هه‌روه‌ها
کتێبه‌که له هه‌مان شوێندا ناوی (وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیسی ئه‌نصاری) ده‌هێنێت و
ده‌ڵێت هه‌ندێک له گێڕانه‌وه‌کان وتویانه که ئه‌م (وه‌بر) ه مزگه‌وتی صه‌نعائی
دروست کردوه، به‌ڵام دانه‌ر پێی وایه له ڕاستیدا (فه‌ڕوه‌ی کوڕی موسه‌یکی
موڕادی) دروستی کردوه و زۆربه‌ی گێڕانه‌وه‌کان پشتگیریی ئه‌مه ده‌که‌ن! و ده‌ڵێت:
ئێسته مزگه‌وته‌که پێی ده‌وترێت (مزگه‌وتی فه‌ڕوه‌ی کوڕی موسه‌یک) (مسجد فروة بن
مسیک)(٢١).
ئه‌مه
هه‌موی له کاتێکدا که زیندانی ده‌نگ‌وباسه‌که له‌م کتێبه‌وه نه‌قڵ ده‌کات و ده‌ڵێت
به‌پێی ئه‌و کتێبه (وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیسی ئه‌نصاری) مزگه‌وته‌که‌ی دروست کردوه..
ڕاسته دانه‌ر ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ش ده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌کان به‌زۆری
پشتگیریی ئه‌وه ده‌که‌ن که صه‌حابیه‌که (فه‌ڕوه) یه نه‌ک (وه‌بر).
من
ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر ده‌نگ‌وباسه‌که ڕاست بێت؛ ئه‌وه‌ی پێ ده‌چێت ڕاست بێت ئه‌وه‌یه
که له ڕاستیدا (فه‌ڕوه‌ی کوڕی موسه‌یکی موڕادی) مزگه‌وتی صه‌نعائی دروست کردوه
نه‌ک (وه‌بر)، ئه‌مه‌ی دوه‌میان (وه‌بر) کاتێک پێغه‌مبه‌ر ناردویه‌تی بۆ یه‌مه‌ن
[که به‌پێی سه‌رچاوه‌کان بۆ کارێکی تر نێرداوه که ناردویه‌تی بۆلای (الأبناء)]؛
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی پێ وتوه که گه‌یشتیته ئه‌ومزگه‌وته نوێژی تێدا بکه (فصل
فیه). یان ڕه‌نگه (وه‌بر) مزگه‌وتێکی تری دروست کردبێت نه‌ک مزگه‌وته ناوداره‌که‌ی
صه‌نعاء.
٭
شتێکی تر که زیندانی ئاگایی لێی نیه ئه‌وه‌یه حه‌دیثه‌که به شێوه‌یه‌کی تر
لای (ئه‌بو نوعه‌یم) هاتوه که ناوی شاخێکی تر ده‌بات یان به‌لای که‌مه‌وه شاخه‌که
که مزگه‌وته‌که به‌رامبه‌ریه‌تی ناوی (ضین) نیه به‌ڵکو ناوی "ضه‌یئیل"
(الضيئيل) ـه:
(حدثنا
سليمان بن وهب، عن النعمان بن بزرج، أن وبر بن يخنس قال: قال لي رسول الله صلى
الله عليه وسلم: «إذا قدمت صنعا‌ء فأت مسجدها الذي بحيال الضيئيل جبلا بصنعاء، فصل
فيه»)(٢٢).
له‌م
گێڕانه‌وه‌یه‌دا شاخه‌که ناوی (ضه‌یئیل) ـه نه‌ک (ضین)، ئه‌مه‌ش گومان له‌سه‌ر
هه‌مو بابه‌ته‌که دروست ده‌کات.. ئینجا ده‌بینین لێره‌دا قسه‌ی پێغه‌مبه‌ر بۆ (وه‌بر)
ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه که وه‌ختێک چوه ئه‌و مزگه‌وته‌ی به‌رامبه‌ری شاخی (ضه‌یئیل)
ـه؛ نوێژی تێدا بکات! نه‌ک پێی بڵێت وا دروستی بکه که ڕوی له شاخی فڵان بێ یان
ڕوی له‌لای ڕاستی ئه‌و شاخه بێت.. که‌واته باوه‌ڕ به کامیان بکه‌ین: گێڕانه‌وه‌که‌ی
(طه‌به‌رانی) و (ڕازی) یان ئه‌مه‌ی (ئه‌بو نوعه‌یم)؟! ئه‌مه هه‌موی گومان دروست
ده‌کات و پێویسته پێش هه‌مو شتێک بابه‌ته‌که ساخ بکرێته‌وه له‌بریی لاف‌وگه‌زافی
بونی ئیعجاز!
شایه‌نی
ئاماژه‌یه ئه‌م ناوه، واته (ضه‌یئیل)، له سه‌رچاوه‌کانی تردا زیاتر گۆڕاوه و
شێواوه، بۆ نمونه: لای (ئیبن ئه‌ثیر) له (أسد الغابة) دا له‌بریی (الضیئیل) به
(الصيبل) هاتوه(٢٣).
له
گێڕانه‌وه‌ی (ابن السکن) و (ابن منده) یشدا، وه‌کو لای (عه‌سقه‌لانی) یش له
(الإصابة في تمييز الصحابة) دا هاتوه، ناوه‌که به شێوه‌ی (الضبيل) هاتوه!(٢٤)
ئه‌مه‌ش
به‌ته‌واوی بابه‌ته‌که ته‌م‌ومژاوی ده‌کات.. ئه‌گه‌ر بشڵێین (الصيبل) و (الضبيل)
و ته‌نها شێواندن و (ته‌صحیف) ـن؛ هێشتا ده‌مێنێته‌وه که له‌سه‌ر (الضیئیل) یش
زانیارییه‌کی ئه‌وتۆمان نیه که لێی دڵنیا بین.. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌کانی
تر ده‌ڵێن (ضین) نه‌ک (الضیئیل)! ئیتر متمانه به چی بکه‌ین؟!
هه‌یثه‌می
له (مجمع الزوائد) دا ناوی (ضین) یشی به شێوه‌ی (صیر) هێناوه کاتێک گێڕانه‌وه‌که‌ی
(طه‌به‌ڕانی) ده‌هێنێت! وەکو پێشتر هێنامانه‌وە.
٭
سه‌رنجی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین ناوی ئه‌و (صه‌حابی) ـه‌ی گوایه ئه‌و قسه‌یه‌ی له پێغه‌مبه‌ره‌وه
گێڕاوه‌ته‌وه؛ له‌و سێ گێڕانه‌وه‌یه‌دا جیاوازه: له گێڕانه‌وه‌که‌ی (طه‌به‌ڕانی)
دا ناوی به (وه‌بر) ی کوڕی (عیسا) ی (خوزاعه‌یی) (وبر بن عیسی الخزاعي) هاتوه. له
گێڕانه‌وه‌که‌ی (ئه‌بو نوعه‌یم) دا ناوی به (وه‌بر) ی کوڕی (یوحه‌ننیس) (وبر بن
یحنس) هاتوه، لای (صه‌نعانی) یش به شێوه‌ی (وه‌بر) ی کوڕی (یوحه‌ننیس) ی ئه‌نصاری
(وبر بن یحنس الأنصاري)، واته به نیسبه‌تی (الأنصاري) له‌بریی (الخزاعي) [له هه‌ندێک
سه‌رچاوه‌ی تریشدا ئه‌م که‌سه به نیسبه‌تی (الکلبي) ناوی ده‌برێت نه‌ک (الخزاعي)
یان (الأنصاري)]. لای (هه‌یثه‌می) یش که له (مجمع الزوائد) دا له طه‌به‌ڕانیه‌وه
نه‌قڵی ده‌کات به (زه‌یدی کوڕی عیسا) هێناویه‌تی! واته (وبر) ی کردوه به
(زید)!
ئه‌وه‌ی
که لێره‌دا تا ڕاده‌یه‌ک متمانه‌ی هه‌یه ته‌نها (وه‌بری کوڕی یوحه‌ننیس) ـه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی تر ئه‌م ناوه دوپات ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ر ئه‌م
که‌سه‌ی ناردوه بۆ یه‌مه‌ن.. به‌ڵام ئه‌م ناکۆکیه نیشانه‌یه‌کی تری بێبنه‌مایی
گێڕانه‌وه‌که‌یه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌کانی تر ناوی صه‌حابیی تر ده‌به‌ن
نه‌ک (وه‌بر)، وه‌کو پێشتر باسمان کرد..
٭
ئینجا گێڕانه‌وه‌که‌ی (طه‌به‌رانی) ده‌ڵێت (ڕوی له‌لای ڕاستی شاخه‌که بێت) و
گێڕانه‌وه‌که‌ی (ڕازی) و (ئه‌بو نوعه‌یم) ده‌ڵێت (به‌رامبه‌ری شاخه‌که)! ئیتر
باوه‌ڕ به کامیان بکه‌ین؟! ئه‌و دوانه جیاوازن و حساباتی جیاواز دروست ده‌که‌ن..
ئیتر پشت به کامیان ببستین..؟!
باوه‌ڕیشم
وایه که ئه‌و دو گێڕانه‌وه‌یه‌ی که ده‌ڵێن (به‌رامبه‌ری شاخه‌که)؛ مه‌رج نیه
ئه‌وه‌ی لێ بفامرێته‌وه که مزگه‌وته فیت به‌رامبه‌ری شاخه‌كه بێت، به‌ڵکو ڕه‌نگه
ئه‌مانه زانیاریی ته‌م‌ومژاوی بن و ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی طه‌به‌رانی وردتر بێت که
ده‌ڵێت (به‌رامبه‌ری لای ڕاستی شاخه‌که) یانی ڕوی له‌و لایه بێت که ده‌که‌وێته
لای ڕاستی شاخه‌که.. له لێکدانه‌وه‌ی ده‌قه ئیسلامیه‌کانیشدا ڕێسایه‌ک هه‌یه
که بریتیه له لێکدانه‌وه‌ی ده‌قه گشتی و ناڕۆشنه‌کان به‌پێی ده‌قه ڕۆشن و
تایبه‌تکاره‌کان..
ئه‌و
کاته حساباتی زیندانی داده‌ڕمێت که هێڵه‌که‌ی به‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌که‌دا بردوه..!
٭٭٭
ئیتر
منیش خۆم داناوه بۆ ساخکردنه‌وه‌ی دانه‌دانه‌ی لاف‌وگه‌زافه‌کانی ئه‌و هیوایه‌ت و
سه‌رگه‌رمیانه‌ی پێیان ده‌وترێت (ئیعجازی عیلمی) و (ئیعجازی عه‌ده‌دی) و (ئیعجازی
ته‌شریعی) و (ئیعجازی تاریخی) و باقیی سه‌رگه‌رمی و هیوایه‌ته‌کانی تر، به‌تایبه‌تی
مزگێنیه‌کان (بشارات) و موعجیزه‌کان (معجزات) و پێشبینیه‌کان (تنبؤات) ی داهاتو..
و له‌سه‌ر هه‌مویان نوسین و لێکۆڵینه‌وه‌م ده‌بێت.. تا ئێسته‌ش له‌سه‌ر زۆر شت له‌وانه
نوسیومه و ساخم‌کردوه‌ته‌وه و ڕونم کردوه‌ته‌وه چ فێڵێکیان تێدایه.. و ده‌مێکیشه
خه‌می ئه‌و بابه‌تانه‌م خواردوه و ئیشم تێدا کردون..
په‌راوێز:
په‌راوێز:
(١) الطبراني، المعجم الأوسط. تحقیق: طارق بن عوض الله بن محمد , عبد المحسن بن
إبراهيم الحسيني. دار الحرمين، القاهرة. ج. ١، ص. ٢٥٣. الحدیث رقم (٨٣١).
(٢) بڕوانه:
الهيثمي،
مجمع الزوائد ومنبع الفوائد. تحقيق: حسام الدين القدسي. مكتبة القدسي، القاهرة. ١٩٩٤.
جـ. ٢، ص. ١٢. الحدیث رقم (١٩٦٦).
(٣) أبو نعيم، معرفة الصحابة. تحقيق: عادل بن يوسف العزازي. دار الوطن للنشر،
الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٨. ج. ٥، ص. ٢٧٣٢. الحدیث رقم (٦٥١٦).
(٤) بڕوانه:
ابن
حجر، الإصابة في تمييز الصحابة. تحقيق: عادل أحمد عبد الموجود، علي محمد معوض. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤١٥ هـ. جـ. ٦، ص‌ص. ٤٦٨ ـ ٤٦٩: (أن
وبر بن يحنس قال قال لي رسول الله صلى الله عليه و سلم إذا قدمت صنعا‌ء فأت مسجدها
الذي بحيال الضبيل جبل بصنعاء فصل فيه).
(٥) بڕوانه: الرازي، تاريخ مدينة صنعا‌ء. تحقيق ودراسة: د. حسين عبد الله العمري. دار الفكر المعاصر، بيروت ـ دار الفكر، دمشق. الطبعة الثالثة، ١٩٨٩. ص. ١٢٧.
(٥) بڕوانه: الرازي، تاريخ مدينة صنعا‌ء. تحقيق ودراسة: د. حسين عبد الله العمري. دار الفكر المعاصر، بيروت ـ دار الفكر، دمشق. الطبعة الثالثة، ١٩٨٩. ص. ١٢٧.
(٦) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٢٨.
(٧) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص‌ص. ١٢٩، ١٣٠.
(٨) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٣.
(٩) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٣.
(١٠) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٥.
(١١) الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٣.
(١٢) بڕوانه: تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٨٩، ١٩٠.
(١٣) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ٥٣٣.
(١٤) بڕوانه:
(١١) الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٣.
(١٢) بڕوانه: تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٨٩، ١٩٠.
(١٣) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ٥٣٣.
(١٤) بڕوانه:
ابن
حجر، تهذيب التهذيب. مطبعة دائرة المعارف النظامية، الهند. الطبعة الأولى، ١٣٢٦
هـ. جـ. ٦، ص. ٤٠١.
(١٥) بڕوانه: ابن حجر، تهذيب التهذيب. جـ. ٦، ص. ٤٠١.
(١٦) بڕوانه:
الألباني، سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيء في الأمة. دار المعارف، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٢. جـ. ٦، ص. ٤٢١.
(١٧) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٢٧.
(١٨) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٣.
(١٩) بڕوانه:
إسماعيل بن محمد أمين بن مير سليم الباباني البغدادي، إيضاح المكنون في الذيل على كشف الظنون. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. ١، ص. ٢١٦.
(٢٠) بڕوانه: الرازي، تاريخ مدينة صنعا‌ء. ص. ٥٣٠.
(٢١) بڕوانه: هه‌مان سه‌رچاوه و شوێن.
(٢٢) بڕوانه:
(١٥) بڕوانه: ابن حجر، تهذيب التهذيب. جـ. ٦، ص. ٤٠١.
(١٦) بڕوانه:
الألباني، سلسلة الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيء في الأمة. دار المعارف، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٢. جـ. ٦، ص. ٤٢١.
(١٧) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٢٧.
(١٨) بڕوانه: الرازي، تاریخ مدینة صنعا‌ء. ص. ١٣٣.
(١٩) بڕوانه:
إسماعيل بن محمد أمين بن مير سليم الباباني البغدادي، إيضاح المكنون في الذيل على كشف الظنون. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. ١، ص. ٢١٦.
(٢٠) بڕوانه: الرازي، تاريخ مدينة صنعا‌ء. ص. ٥٣٠.
(٢١) بڕوانه: هه‌مان سه‌رچاوه و شوێن.
(٢٢) بڕوانه:
أبو
نعيم، معرفة الصحابة. ج. ٥، ص. ٢٧٣٢. الحدیث رقم (٦٥١٦).
(٢٣) بڕوانه:
ابن الأثير، أسد الغابة في معرفة الصحابة. تحقيق: علي محمد معوض، عادل أحمد عبد الموجود. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٤. جـ. ٥، ص. ٤٠٨: (أن النبي صلى الله عليه وسلم قال له: إذا أتيت مسجد صنعا‌ء الذي بحيال الصيبل - جبل بصنعاء -؛ فصل فيه).
(٢٤) بڕوانه:
ابن حجر، الإصابة في تمييز الصحابة. جـ. ٦، ص‌ص. ٤٦٨ ـ ٤٦٩: (أن وبر بن يحنس قال قال لي رسول الله صلى الله عليه و سلم إذا قدمت صنعا‌ء فأت مسجدها الذي بحيال الضبيل جبل بصنعاء فصل فيه).
(٢٣) بڕوانه:
ابن الأثير، أسد الغابة في معرفة الصحابة. تحقيق: علي محمد معوض، عادل أحمد عبد الموجود. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٤. جـ. ٥، ص. ٤٠٨: (أن النبي صلى الله عليه وسلم قال له: إذا أتيت مسجد صنعا‌ء الذي بحيال الصيبل - جبل بصنعاء -؛ فصل فيه).
(٢٤) بڕوانه:
ابن حجر، الإصابة في تمييز الصحابة. جـ. ٦، ص‌ص. ٤٦٨ ـ ٤٦٩: (أن وبر بن يحنس قال قال لي رسول الله صلى الله عليه و سلم إذا قدمت صنعا‌ء فأت مسجدها الذي بحيال الضبيل جبل بصنعاء فصل فيه).