بیروڕای پیاوانی هۆشیاری بیری ئیسلامی
دەرباره‌ی ئه‌و سه‌رگه‌رمیه‌ی پێی دە‌وترێت
"لێکدانه‌وه‌ی زانستیی قورئان" و "ئیعجازی زانستیی قورئان"
دەرباره‌ی ئه‌و سه‌رگه‌رمیه‌ی پێی دە‌وترێت
"لێکدانه‌وه‌ی زانستیی قورئان" و "ئیعجازی زانستیی قورئان"
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(١)
سه‌یید قوطب
سه‌یید قوطب (١٩٠٦ ـ ١٩٦٦)
ناوبراو ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی له‌و ته‌فسیره به‌ناوبانگه‌یدا ده‌ربڕیوە که به ناوی (في ظلال القرآ‌ن) چاپ کراوه.
به‌رگی چاپه نایابه‌که‌ی ته‌فسیری (في ظلال القرآ‌ن)
له به‌شێك له وته‌كانیدا ده‌ڵێت: (سه‌رم سوڕ ده‌مێنێت له ساویلكه‌یی ئه‌و خوێنگه‌رمانه‌ی که له حه‌ماسی خۆیان بۆ قورئان هه‌وڵ ده‌ده‌ن شتێك بلكێنن به قورئاندا كه په‌یوه‌ندیی پێوه‌ی نیه و واتایه‌ك بسه‌پێنن به‌سه‌ریدا كه مه‌به‌ستی نه‌بوه و، كۆمه‌ڵێك زانیاریی هه‌نده‌كیی بواری پزیشكی و كیمیا و گه‌ردونناسی و ئه‌وانه‌ی لێ ده‌ربهێنن.. وا ده‌زانن به‌وه گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن).
"وإني لأعجب لسذاجة المتحمسين لهذا القرآ‌ن، الذين يحاولون أن يضيفوا إليه ما ليس منه، وأن يحملوا عليه ما لم يقصد إليه وأن يستخرجوا منه جزئيات في علوم الطب والكيمياء والفلك وما إليها.. كأنما ليعظموه بهذا ويكبروه!"(١)
شایانی سه‌رنجه كه (سید قطب) ئه‌و قسه‌یه له‌سه‌ر ده‌قی (ویسألونك عن الأهلة..) (البقرة: ١٨٩) ده‌كات، كه بێگومان ئه‌و دژایه‌تیه‌ی لێكدانه‌وه‌ی زانستی له لۆژیكی وه‌ڵامی ئه‌و ده‌قه‌وه هاتوه (قل: هی مواقیت للناس والحج)، چونكه لێكدانه‌وه‌ی شێوه جیاجیاكانی مانگ به‌وه‌ی (بۆ دیاریكردنی كاته‌كانه) لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئامانجه‌كی «غائيّ» و ڕواڵه‌تیه كه ئه‌مه جیاوازه له میتۆدی زانست كه بریتیه له (وصف) ی (حقیقة) ی شته‌كان، له لایه‌كی تره‌وه چه‌مكی وه‌ڵامه‌كه عه‌ره‌ب سه‌دان ساڵ له‌وه‌پێش ئاماده بوه لایان. به شێوه‌یه‌ك (شهر) و (تأریخ) له بنه‌ڕه‌تدا له واتای "مانگ" (قمر) ـه‌وە هاتون ["شهر" یاخود "سه‌ر" لە عه‌ره‌بیی کۆندا به واتای مانگ (قمر) بوه، "تاریخ" یش له "ورخ" ـه‌وە هاتوه که ئه‌میش له عه‌ره‌بیی کۆندا به واتای مانگ (قمر) بوە].
له ڕاستییشدا قورئان به‌م وه‌ڵامه سروشتی گوتاری خۆی ده‌رده‌خات.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه:
سید قطب، في ظلال القرآ‌ن. دار الشروق، القاهرة، الطبعة التاسعة، ١٩٨٠. مجـ. ١، جـ. ٢، ص. ١٨١. مجـ. ٤، جـ. ١٢، ص. ١٨٥٧. مجـ. ٤، جـ. ١٧، ص‌ص. ٢٣٧٥، ٢٣٧٦.
(١) بڕوانه:
سید قطب، في ظلال القرآ‌ن. دار الشروق، القاهرة، الطبعة التاسعة، ١٩٨٠. مجـ. ١، جـ. ٢، ص. ١٨١. مجـ. ٤، جـ. ١٢، ص. ١٨٥٧. مجـ. ٤، جـ. ١٧، ص‌ص. ٢٣٧٥، ٢٣٧٦.