ئایا قورئان ئاماژه‌ی کردوه بۆ نیشتنی گه‌ردی مس
له‌سه‌ر به‌رگی کانزایی گالیسکه ئاسمانیه‌کان له بۆشایی ئاسماندا؟
له‌سه‌ر به‌رگی کانزایی گالیسکه ئاسمانیه‌کان له بۆشایی ئاسماندا؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
یه‌کێک له‌و لێکدانه‌وه بێ‌نرخ و پڕوپوچانه‌ی که
(زه‌غلول نه‌ججار) بڵاویان ده‌کاته‌وه بۆ هه‌ندێک ده‌قی قورئان؛ ئه‌وه‌یه که له‌سه‌ر
وشه‌ی (نحاس) وتویه‌تی له‌م ده‌قه‌دا که ده‌ڵێت:
(يا معشر الجن والإنس!
إن استطعتم أن تنفذوا من أقطار السماوات والأرض؛ فانفذوا، لا تنفذون إلا بسلطان...
يرسل عليكما شُواظ من نار ونُحاس، فلا تنتصران) (الرحمن: 33 ـ 35)
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی گۆترەکارانەی ئیعجازیەکان؛ ئه‌م ئایه‌ته باسی هه‌وڵی مرۆڤ ده‌کات بۆ چونه بۆشایی ئاسمان و باسی ناڕه‌حه‌تیه‌کانی
ئه‌و هه‌وڵانه ده‌کات!
له کاتێکدا ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته هه‌مو هه‌وڵێکیان
بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن که مرۆڤ به قه‌ده‌رێکی خوایی ئابڵوقه دراوه و ناتوانێت له هیچ
لایه‌کی ئاسمان و زه‌ویه‌وه بۆی ده‌ربچێت و له ده‌ستی خوا خۆی ڕزگار بکات، و ده‌ڵێت
ئه‌گه‌ر هه‌وڵیش بدات له لایه‌که‌وه ده‌رباز ببێت؛ ئه‌وا خوا شتی وای بۆ ده‌نێرێت
که هه‌وڵه‌که‌ی پاک ده‌خات و ئیتر ناتوانن سه‌رکه‌وتو ببن (فلا تنتصران)... به‌ڵام ئیعجازیەکان هه‌ر به زۆری زۆرداری قسه‌ی ئایه‌ته‌که ده‌گۆڕن و ده‌ڵێن ئه‌م ئایه‌ته ده‌ڵێت مرۆڤ گه‌شتی ئاسمانی ده‌کات!!
له‌م بابه‌ته زه‌غلول نه‌ججار به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر
وشه‌ی (نحاس) ده‌دوێت و ده‌ڵێت: هاوڕێییه‌کی به ناوی (عبدالله الشهابي) بۆی باس کردوه
که له پێشانگای بۆشایی ئاسمان و فڕۆکه‌وانی له واشینتۆن گالیسکه [یاخود: که‌پسول]
ی (ئه‌پۆلۆ) ی بینیوه و سه‌رنجی داوه چه‌ند هێڵێک له ته‌نی گالیسکه‌که‌دا دروست
بوه که به (کاربۆناتی مس) پڕبونه‌ته‌وه.. ئینجا وتویه‌تی: له که‌سێکی لێپرسراو
و شاره‌زای ئه‌و پێشانگایه‌ی پرسیوه که ئایا توخمی مس له پێکهاته‌ی به‌رگی ئه‌و
گالیسکه‌یه‌دا هه‌یه؟ ئه‌ویش وتویه‌تی: نه‌خێر! ئه‌میش وتویه‌تی: ئه‌ی ئه‌م کاربۆناتی
مسه چیه له‌سه‌ر ته‌نی ئه‌و گالیسکه‌یه؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا وتویه‌تی: ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له بۆشایی ئاسماندا گه‌ردی مس هه‌یه و به‌ر ته‌نی گالیسکه‌که ده‌که‌ون
و پێوه‌ی ده‌لکێن، کاتێکیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زه‌وی و گالیسکه‌که به چینێکی به‌رگه‌هه‌وادا
تێپه‌ڕ ده‌بێت که شێ و دوانه‌ئۆکسیدی کاربونی هه‌یه؛ کارلێک ڕو ده‌دات و ئه‌و گه‌رده
مسانه ئه‌بن به کاربۆناتی مس.. جا به تێگه‌شتنی دەستکردی (زغلول) و ئه‌و (الشهابي)
ـه؛ ئه‌م گه‌رده مسانه که نیشتون له‌سه‌ر به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گالیسکانه ؛
ئه‌و (نحاس) ـه‌یه که ده‌قه‌که ئاماژه‌ی بۆ کردوه!!
که بێ گومان ئه‌مه تێگه‌شتنێکی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه..
چونکه ده‌قه‌که وه‌کو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی زۆر جیددی و له‌ناوبه‌ر باسی ئه‌وه‌ی کردوه
و ئینجا له کۆتاییدا ده‌ڵێت له هه‌وڵه‌که‌دا سه‌رکه‌وتو نابن (فلا تنتصران)! ئیتر
چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌گونجێت که هه‌ندێک گه‌ردی مس بلکێت به به‌رگی گالیسکه‌که‌وه
که هیچ زیانێکیش ناگه‌یه‌نن به گالیسکه‌که؟ یانی هه‌ڕه‌شه خواییه‌که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه؟
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ست دێت؟ ئه‌گه‌ر وا بێت؛ که‌واته هه‌ڕه‌شه‌که‌ی هیچ نیه
و هیچ مه‌ترسییه‌کی بۆ مرۆڤ نیه و ناتوانێت هه‌وڵه‌کانی مرۆڤ په‌ک بخات!! جا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک
هه‌ڕه‌شه‌ی خوایی بێت؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له توانادا هه‌یه؟!
ئه‌سڵه‌ن که‌ی گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه
که ئایه‌ته‌که باسی ده‌کات؟ ئایه‌ته‌که ده‌ڵێت مرۆڤ ناتوانێت له ده‌ستی خوا خۆی
ده‌رباز بکات و له لایه‌کی ئاسمان و زه‌ویه‌وه هه‌ڵ‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له خوا ده‌رباز
بکات.. ئاشکرایشه که ئامانجی گه‌شته ئاسمانیه‌کان ئه‌وه نیه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی
به‌و مه‌به‌سته‌وه نیه که ده‌قه‌که باسی ده‌کات.. ئیتر چۆن ده‌گونجێت ده‌قه‌که
ببێته ئاماژه بۆ باسی گه‌شته ئاسمانیه‌کان؟!
ئینجا زه‌غلولەکە هه‌ر له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌ی "نحاس"
دا هه‌ڵه‌ی کردوه:
وشه‌ی "نحاس" له‌و ئایه‌ته‌دا به مانای دوکه‌ڵه، به‌تایبه‌تی دوکه‌ڵی خالصی بێ‌گڕ.. به‌م پێیه‌ش "شواظ" یانی بڵێسه و "نحاس" یانی
دوکه‌ڵ.. به‌تایبه‌تی له‌بنه‌ڕه‌تا ئه‌و دوکه‌ڵه‌ی که له‌گه‌ڵ گڕی سوردایه یان له
ئاگری سور به‌رز ده‌بێته‌وه (هه‌ر بۆیه پێیشی وتراوه "نحاس"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
وه‌کو ڕه‌نگی مس سوره).. چونکه گڕی شین و مه‌یله‌و سپی دوکه‌ڵی ڕه‌شی نیه یان هه‌ر
دوکه‌ڵی نیه.. جا بۆیه له بنه‌ڕه‌تدا "نحاس" یانی دوکه‌ڵی ڕه‌ش که له ئاگری سور
به‌رز ده‌بێته‌وه، "شواظ" یش یانی بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره سوره.. له ئایه‌ته‌که‌شدا
به‌تایبه‌تی "نحاس" یانی دوکه‌ڵی بێ‌گڕ، "شواظ" یش یانی بڵێسه‌ی بێ‌دوکه‌ڵ..
و ئه‌مه یه‌که‌م جار نیه که قورئان هه‌ڕه‌شه ده‌کات به دوانه‌ی پێکه‌وه‌به‌سراوی (ئاگر+دوکه‌ڵ).. له زۆر شوێنی تریشدا هه‌ڕه‌شه ده‌کات به‌و دو شته پێکه‌وه‌به‌سراوه، وه‌کو له باسی دۆزه‌خدا، که باسی ئاگره‌که‌ی
و دوکه‌ڵه ڕه‌شه‌که‌ی ده‌کات.. وه‌کو ده‌ڵێت: (في سموم وحميم، وظل من يحموم) (الواقعة:
42، 43)، که "یحموم" یانی (دوکه‌ڵی ڕه‌ش)، هه‌روه‌ها له شوێنێکی تریشدا ئاماژه بۆ
دوکه‌ڵی دۆزه‌خ ده‌کات که ده‌ڵێت: (انطلقوا إلى ظل ذي ثلاث شعب) (المرسلات: 30)، که
مه‌به‌ستی له‌م سێبه‌ر "ظل" ـه هه‌ر دوکه‌ڵه.
(ئاگر+دوکه‌ڵ) ئه‌و
دو شته پێکه‌وه‌به‌سراوه‌یه که مرۆڤ له کۆنه‌وه لێیان ترساوه، بۆیه قورئانیش
مرۆڤ به‌و دوانه ده‌ترسێنێت..
سه‌یری ته‌فسیره‌کان بکه‌ن بزانن چۆن زۆربه‌ی ته‌فسیره‌کان
وشه‌ی "نحاس" له ئایه‌ته‌که‌دا به دوکه‌ڵ ته‌فسیر ده‌که‌ن، و هه‌ندێکیان ته‌نها
ئه‌م مانایه بۆ وشه‌ی "نحاس باس ده‌که‌ن و باسی مس ناکه‌ن.. و موفه‌سسیری
گه‌وره (طه‌به‌ری) ئه‌وه به ڕاست داده‌نێت که وشه‌ی "نحاس" له ئایه‌ته‌که‌دا به
مانای دوکه‌ڵه.. و ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا لێکدانه‌وه‌ی ئیبن عه‌بباس و سه‌عیدی کوڕی
جوبه‌یر و خه‌لیلی فه‌ڕاهیدی و زۆرێکی تره له مه‌فه‌سسیره‌کان..
بڕوانه:
الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. تحقيق: أحمد
محمد شاكر. الطبعة الأولى، 2000. جـ. 23، ص. 48.
و موفه‌سسیره‌کان نمونه‌ی شیعری عه‌ره‌بییش ده‌هێننه‌وه
که چۆن وشه‌ی "نحاس" به واتای دوکه‌ڵ به‌کار هاتوه.. وه‌کو دێڕه شیعرێکی (نابیغه‌ی
جه‌عدی) که ئه‌ڵێت:
تُضِيءُ كضَوْءِ سِراجِ السَّلِيطِ * لم يجعَلِ
اللهُ فِيه نُحاسا
و ئه‌گه‌ر قورئان باسی (مس) بکات بۆ سزادان؛ باسی
مسی تواوه ده‌کات که پێی ده‌ڵێت "قطر" |قیطڕ| و به وشه‌ی "نحاس" ئاماژه‌ی بۆ ناکات..
و ئه‌و موفه‌سسیرانه‌ش که وشه‌ی "نحاس" ـیان به مس لێک داوه‌ته‌وه؛ هه‌مویان ته‌نها باسی "مسی تواوه" یان
کردوه (که له ڕاستیدا "قوڕقوشمی تواوه" و "مسی تواوه" له‌و
بابه‌تانه بون که له جیهانی کۆندا بۆ سزادان و ئازاردان باو بون و باس کراون)، نه‌ک
توخمی مس به‌گشتی، بۆیه ناکرێت وشه‌که ئاماژه بێت بۆ هه‌ندێک گه‌ردی مس!!
بۆیه تکا وایه له‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر قورئان ده‌که‌ن؛ له خۆیانه‌وه ته‌فسیر نه‌که‌ن.. ته‌فسیری قورئان به قورئان خۆی و به
ته‌فسیری پێغه‌مبه‌ر و صه‌حابه و موفه‌سسیره کۆنه‌کان و زمانی عه‌ره‌بیی ڕه‌سه‌ن ده‌کرێت..