سه‌روه‌ر پێنجوێنی
وشه‌ی (سوراحی) ئێسته له كوردی و فارسی و توركی و ئازه‌ری و عه‌ره‌بیی
ڕۆژانه‌دا به‌كار دێت. به‌ڵام ده‌بێت ڕیشه‌ی چى بێت و كام له‌و زمانانه
خاوه‌نی یه‌كه‌می وشه‌كه بن؟
ئایا وشه‌كه كوردیه و فارسی و توركی و عه‌ره‌بی بردویانه؟! [له‌م بابه‌ته به‌ڕێز كاك (زاگرۆس زه‌رده‌شتی) له وتارێكدا به ناوی "زمان و زمانی کوردی" له سایتی كوردستانپۆست (٢٠ / ١٢ / ٢٠٠٩)، نوسیویه‌تی: "(سوراحی) كه له ڕه‌سه‌نیدا كوردیه و پێكهاتووه له دوو وشه‌ی لێكدراو (سور + ئاخ): (سور) له زمانی كوردیدا ناوه، ناوی ره‌نگێكه، به كرمانجی سه‌روو به (خاك) ده‌بێژن (ئاخ). له ئه‌نجامدا ناوێكی لێكدراو پێكدێنێ كه ده‌بێته (سوورئاخ) به‌ڵام توركه‌كان دزیویانه و پێی ده‌ڵین (سوراحی) . ئێمه ده‌زانین كه گۆزه و دیزه له قوڕه‌سوور دروستكراوه"! یانی "سوراخ" ـه گریمانه‌ییه‌كه‌ی خۆی چوه‌ته توركیه‌وه و بوه‌ته "سوراحی"! هه‌روه‌ها پێی وایه وشه‌ی "ویژدان" كوردیی ڕه‌سه‌نه و له "وێژدان" ـه‌وه هاتوه! یانی له "وجدان" ی عه‌ره‌بیـه‌وه نه‌هاتوه!].
یان وشه‌كه فارسیه و هاتوه‌ته كوردی و توركی و عه‌ره‌بیه‌وه؟ یان توركیه و هاتوه‌ته كوردی و فارسی و عه‌ره‌بیه‌وه؟ یان عه‌ره‌بیه و هاتوه‌ته كوردی و فارسی و توركیه‌وه؟ یان چی؟
له كوردیدا:
وشه‌ی "سوراحی"، به‌م شێوه‌یه بیستومه و بینیومه، به‌ڵام له (هه‌مبانه بۆرینه) دا به "سوڕاحی" نوسراوه، و به (دۆلكه، تونگه) پێناسه‌ی كردوه. ئه‌وه‌ی من بیستومه و بینیومه "سوراحی" له كوردیدا به شێوه‌گۆزه‌یه‌كی شوشه یان پلاستیك ده‌وترێت، بۆ هه‌ڵگرتنی ئاوی خواردنه‌وه، كه ده‌سك و ده‌می هه‌یه، به‌ڵام لوله‌ی نیه، ملیشی نیه یان كورته و باریكیش نیه. هه‌رچه‌ند له بنه‌ڕه‌تدا و له زمانی تردا به گۆزه‌ڵه‌ی لوله‌داریش و به هی گڵینیش وتراوه.
له فارسی‌دا:
هه‌رچه‌ند زیاتر "تنگ" |تۆنگ| و "پارچ" به‌كار دێت، به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه‌ش به‌كار هاتوه كه به "صراحی" ده‌نوسرێت و به |صۆڕاحی| ده‌خوێنرێته‌وه، و له واتا و به‌كارهێنانه كوردیه‌كه‌وه نزیكه، به‌ڵام فه‌رهه‌نگه فارسیه‌كان ده‌ڵێن تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی شه‌راب و كهوله‌مه‌نیی تر، وه‌كو ده‌بینین ئه‌م واتایه و (شێوه‌ی نوسینی وشه‌كه‌ش) كاریگه‌ریی عه‌ره‌بیه. هه‌ر بۆیه فه‌رهه‌نگه فارسیه‌كان ده‌ڵێن ڕاسته‌وخۆ له "صُراحِيَّة" |صوڕاحییه| ی عه‌ره‌بیه‌وه هاتوه.
له توركیدا:
پێشتر به پیتی عه‌ره‌بی وه‌كو فارسیه‌كه به شێوه‌ی "صراحی" نوسراوه، ئێسته‌ش به لاتینیه‌كه‌ی به sürahi ده‌نوسرێت و به "سوراهی" ده‌خوێنرێته‌وه، و له واتا و نمونه كوردیه‌كه‌وه نزیكه. و وتراوه كه وشه توركیه‌که له عه‌ره‌بیه‌وه هاتوه.

مادده‌ی "صراحی" له فه‌رهه‌نگی (قاموس ترکی) ـه‌که‌ی (شه‌مسه‌ددین سامی)
چاپی ١٣١٧ ک.
له ئازه‌ریدا:چاپی ١٣١٧ ک.
وه‌كو توركیه‌كه به sürahi ده‌نوسرێت.
له ئوردودا:
له فارسیه‌وه وشه‌كه چوه‌ته زمانی ئوردوه‌وه، هه‌ر به شێوه‌ی सुराही |سوراهی|، كه له‌وێ به گۆزه‌ڵه‌ی گڵینی مل‌درێژ بۆ هه‌ڵگرتنی ئاو، ده‌وترێت. ئینجا وشه‌كه له ئوردوه‌وه چوه‌ته ئینگلیزییش به شێوه‌ی surahi.
له عه‌ره‌بیدا:
له عه‌ره‌بیدا وشه‌كه "صُراحِيَّة" |صوڕاحییه| یه، ده‌نگی (یێ) یه‌كه‌ی ده‌گیرێت، واته گرته "شَدّة" ی هه‌یه، و له عه‌ره‌بیدا وشه‌كه به‌تایبه‌تی و ته‌نها به گۆزه‌ڵه و تێهه‌ڵگری مه‌ی و شه‌راب ده‌وترێت. فه‌رهه‌نگه عه‌ره‌بیه كۆنه‌كان ئه‌م وشه‌یه‌یان هێناوه، ڕاسته له فه‌رهه‌نگی (كتاب العین) دا نه‌هاتوه كه (الخلیل) دایناوه و (الليث) ته‌واوی كردوه و یه‌كه‌م فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بیه، به‌ڵام یه‌كه‌م جار (ئیبن دوڕه‌ید) له فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی (جمهرة اللغة) دا هێناویه‌تی و ده‌ڵێت: وشه‌ی "صُراحِيَّة" كۆمه‌ڵێك به‌كاری ده‌هێنن و به ده‌فر و گۆزه‌ی مه‌ی (خمر) ی ده‌ڵێن، و نازانم ڕیشه‌كه‌ی چیه "ولغة لقوم يسمون الآنية من أواني الخمر صراحية، ولا أدري ما أصلها"، به‌م شێوه‌یه ئیبن دوڕه‌ید گومانی هه‌یه وشه‌كه عه‌ره‌بی بێت و له عه‌ره‌بیدا ڕیشه‌دار بێت، ئینجا ئاماژه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له عه‌ره‌بیدا وشه‌ی "صُراحِيَة" |صوڕاحیه| [به‌بێ گرتنی "یێ" یه‌كه‌ی] هه‌یه به واتای (ڕاشكاو) و (ڕون)، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌وترێت "كَلّمتُه صُراحيَةً" واته به‌ڕونی و ڕاشكاوی قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد، ئیبن دوڕه‌ید ده‌ڵێت ئه‌مه‌یان عه‌ره‌بییه‌كی دروست و ته‌واوه. فه‌رهه‌نگه‌كانی دوای (جمهرة اللغة) ی ئیبن دوڕه‌ید، وه‌كو (المحكم والمحيط الأعظم) و (المخصص) ی (ئیبن سیده) و (لسان العرب) ی (ئیبن مه‌نظور) و (الكلیات) ی (ئه‌بولبه‌قاء) و (تاج العروس) ی (زه‌بیدی)،هه‌مویان هه‌مان وشه (صُراحِيَّة) ده‌هێنن به واتای (گۆزه‌ڵه‌ی مه‌ی) و هه‌مان گومانه‌كه‌ی ئه‌ویش له‌وه‌ی عه‌ره‌بیی ڕیشه‌دار بێت ده‌گێڕنه‌وه.
خۆی له زمانی عه‌ره‌بیدا مادده‌ی (ص‌رح) واتای ڕونی و پوختیی تێدایه، بۆیه "صَرَحَ" یانی (ڕونی كرده‌وه) و چاوگه‌كه‌ی "صَرْح" ـه، "صَرُحَ" یانی (پوخت "خالص" بو) و چاوگه‌كه‌ی "صَراح" و "صَراحة" و "صُرُوحة" ـه به واتای (پوختی)، ئینجا وشه‌ی تری لێ دروست ده‌بێت: "صَرَّحَ" یانی به‌ڕونی و ڕاشكاوی ده‌ری بڕی، هه‌روه‌ها "صارَحَ" یانی ڕون و ڕاشكاو بو له‌گه‌ڵیدا و به‌و شێوه‌یه ڕوبه‌ڕو دواندی، چاوگی ئه‌م فرمانه‌ی دوای به شێوه‌ی "مُصارَحة" و "صِراح" ـه و به شێوه‌ی "صُراح" یش هاتوه هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌یان ڕه‌نگه ناوی چاوگ (اسم المصدر) بێت نه‌ك چاوگ (ناوی چاوگ ناوێكه بۆ ئه‌و كاره‌ی كه چاوگه‌كه گوزارشی لێ ده‌كات). له‌و چاوگانه‌ی پێش‌و، هه‌ردو "صَراح" و "صُراح" وه‌كو ئاوه‌ڵناو به‌كار دێن به واتای پوخت و بێخه‌وش و ڕون و ئاشكرا (له عه‌ره‌بیدا چاوگ جارجار له واتادا ده‌بێته ئاوه‌ڵناو و ناوی بكه‌ریش)، ئینجا له "صُراح" وشه‌ی تر دروست ده‌كرێت وه‌كو "صُراحيّ" و "صُراحيَة"، به‌م شێوه‌یه "صَراح" و "صُراح" و "صُراحيّ" و "صُراحيَة" هه‌مویان ئاوه‌ڵناون به واتای پوخت و بێخه‌وش و ڕون و ئاشكرا. بۆ نمونه: درۆی "صُراح" و "صُراحيّ" و "صُراحيَة" یانی درۆی ئاشكرا كه به‌سه‌ر كه‌سدا تێپه‌ڕ نابێت! هه‌روه‌ها (مه‌ی) ی "صُراح" و "صُراحيّ" و "صُراحيَة" یانی مه‌یی پوخت كه هیچی تێكه‌ڵ نه‌كرابێت، لێره‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه‌ی "خمر" به واتای (مه‌ی) له عه‌ره‌بیدا زۆر جار مێیانه (مؤنث) ـه، له‌به‌ر ئه‌وه كاتێك ئاوه‌ڵناوی "صُراحيّ" بۆ وشه‌ی "خمر" به‌كار دێت؛ ده‌وترێت "خمر صُراحيّة"، ئینجا وشه‌ی "كأس" یش هه‌یه كه بریتیه له په‌رداخی مه‌ی كاتێك مه‌یی تێدایه، به نیازی وشه‌ی "خمر" ه‌وه ئه‌میش زۆر جار وه‌كو وشه‌یه‌كی مێیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، وه‌كو وتراوه "كأس صُراحيّة" واته په‌رداخه مه‌یی پوخت به‌بێ تێكه‌ڵه، لێره‌وه گومان بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئه‌م ئاوه‌ڵناوی "صُراحيّة" یه كه جاروبار ده‌بێته وه‌سفی په‌رداخی مه‌ی؛ واتاكه‌ی گه‌شه‌ی كردبێت و بوبێته ناوێك بۆ گۆزه‌ڵه‌ی تێهه‌ڵگه‌ری مه‌ی. به‌م شێوه‌یه ڕیشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیمان بۆ وشه‌كه دامه‌زراند! شایه‌نی ئاماژه‌یه كه (خه‌فاجی) یش له (شفا‌ء الغليل) دا وشه‌ی "صُراحيّة" ی وه‌كو ناوێك بۆ گۆزه‌ڵه‌ی مه‌ی به وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی ڕه‌سه‌ن داناوه، كه ده‌ڵێت: وشه‌ی "صُراحية" فارس و ڕۆم به شوشه‌یه‌كی ده‌ڵێن كه شه‌رابی تێدا هه‌ڵ ده‌گیرێت، و وشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیی دروست و ته‌واوه كه خاوه‌نی (القاموس) پشتگوێی خستوه و نه‌یهێناوه! "صُراحيَة: ... يستعملها الفرس والروم لزجاجة معروفة يوضع فيها الشراب، وهي لغة عربية صحيحة أهملها في القاموس..".
بڕوانه: الخفاجي، شهاب الدين، شفا‌ء الغليل فيما في كلام العرب من الدخيل. المطبعة الوهبية، مصر، ١٣٨٣ هـ. ص. ١٤٤.
به‌ڵام ئایا وایه؟ خه‌فاجی دو هه‌ڵه‌ی كردوه: "صُراحيّة" ی به شێوه‌ی "صُراحيَة" هێناوه كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان ـ وه‌كو ئاوه‌ڵناوێك به واتای پوخت ـ له نمونه‌كانی شێوگه عه‌ره‌بیه‌كانی ناو كتێبه‌كه‌ی (سیبه‌وه‌یهـ) دا هاتوه، بۆیه به عه‌ره‌بیی ته‌واوی داناوه. هه‌ڵه‌ی دوه‌میشی ئه‌وه‌یه لای له گومانه‌كه‌ی (ئیبن دوڕه‌ید) نه‌كردوه‌ته‌وه و زمانه‌كانی تریش نه‌گه‌ڕاوه تا بزانێت عه‌ره‌بی له كوێوه هێناویه‌تی.
ئه‌وه‌ی كه ـ ڕه‌نگه بۆ یه‌كه‌م جار ـ ڕیشه‌ی وشه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی ڕون كرده‌وه، نوسه‌رێكی موصڵی بو به ناوی (د. داوود چه‌له‌بی)، كه زمانزانێكی هه‌ڵكه‌وته بوه، و وه‌رگێڕانێكی عه‌ره‌بیی بۆ (ڤێندیداد) یش به‌رهه‌م هێناوه، و گه‌لێك كاری ورد و گه‌وره‌ی هه‌یه، یه‌كێك له‌مانه كتێبێكی ڕچه‌شكێنه له بواری خۆیدا به ناوی (الآثار الآرامية في لغة الموصل العامية)، كه له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا ئه‌و وشانه ده‌هێنێت كه له زمانی عه‌ره‌بیی ڕۆژانه‌ی عێراق و به‌تایبه‌تی موصڵدا هه‌ن و ڕیشه و بنچینه‌ی ئارامی (سوریانی) یان هه‌یه، و لێره‌وه به‌شداری ده‌كات له ڕونكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی سوریانی له عه‌ره‌بیدا، عه‌ره‌بیی عاممیانه و عه‌ره‌بیی فه‌صیحیش. له‌م كتێبه‌دا له‌سه‌ر وشه‌ی (صُراحيّة) ده‌ڕوات: دوای ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه ده‌كات كه وشه‌كه له عه‌ره‌بیی ڕۆژانه‌ی موصڵدا به‌كه‌می به‌كار دێت، و ده‌ڵێت وشه‌كه له توركیدا "صلاحية" یه(!)، و له ڕێگه‌ی (تاج العروس) ـه‌وه قسه‌كه‌ی ئیبن دوڕه‌یدیش ده‌هێنێت؛ ئینجا ده‌ڵێت: من ده‌ڵێم وشه‌كه له ܨܠܽܘܚܺܝܬܳܐ | صلوحيثا | ي سوریانیه‌وه هاتوه به واتای سوراحی و تۆنگه و گۆزه‌ڵه. ئینجا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه خه‌فاجی وشه‌كه‌ی به عه‌ره‌بیی ته‌واو زانیوه، یانی هه‌ڵه‌ی كردوه.
بڕوانه: الجلبي، داود، الآثار الآرامية في لغة الموصل العامية. مطبعة النجم الكلدانية، الموصل، ١٩٣٥. ص. ٦٠.
دیاره وشه‌كه له "صلوحيثا" ی سوریانیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ عه‌ره‌بی و وشه‌ی "صُراحيّة" ی لێ دروست كراوه: ده‌نگی "ل" بوه‌ته "ر" [چونکه ئه‌م دو ده‌نگه شوێنی ده‌رچون و دروستبونیان له یه‌که‌وه نزیکه.. بۆیه له هه‌ندێک حاڵه‌تدا ده‌گۆڕێن و یه‌کێکیان ده‌بێته ئه‌وی تریان. هه‌رچه‌ند نمونه‌یه‌کی وا نابینمه‌وه که وشه‌یه‌کی سوریانی ده‌نگی "ل" ی تێدا بێت و که هاتبێته عه‌ره‌بیه‌وه ئه‌و ده‌نگه بوبێته "ر"، و پێ‌ده‌چێت یه‌که‌م جار وشه‌ی "صلوحیتا" له عه‌ره‌بیدا بوبێته "صولاحییه" و ئینجا بوبێته "صوراحییه"، گۆڕانی ده‌نگی "ل" بۆ "ر" له عه‌ره‌بیدا نمونه‌ی تری هه‌یه: "طلمساء" ـ واته تاریکی ـ ده‌بێته "طرمساء"، "أملط" ـ به تیر ده‌وترێت ئه‌گه‌ر په‌ڕی پێوه نه‌بێت ده‌بێته "أمرط"، و له عه‌ره‌بیی عاممیانه‌شدا "یا لیت" بوه‌ته "یا ریت"]، و ده‌نگی "و" لای عه‌ره‌ب وه‌كو ئه‌لیفی مه‌یله‌و ده‌نگی "و" بیری لێ كراوه‌ته‌وه بۆیه كراوه به ئه‌لیف، پاشگری "يث" ـه سوریانیه‌كه وه‌كو هه‌میشه به پاشگری "ـيّة" ی عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدراوه، بۆیه ده‌نگی "ی" ی وشه عه‌ره‌بیێنراوه‌كه ده‌نگی گیراو "مشدد" ه. و ڕه‌نگه سه‌ره‌تا بوبێته "صُلاحيّة" (و ڕه‌نگه "صَلاحيّة" یش) و ئینجا بوبێته "صُراحيّة".
ئینجا با بزانین وشه سوریانیه‌كه ڕیشه و بنچینه و پێشینه‌ی چۆنه؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌وه‌یه بچین بۆ لای (پاین سميث) (١٨١٨ ـ ١٨٩٥) و فه‌رهه‌نگه (سوریانی ـ لاتینی) ـه گه‌وره‌كه‌ی (٤٥١٦ ستون له ٢٢٥٨ لاپه‌ڕه‌دا!) به ناوی (گه‌نجینه‌ی زمانی سوریانی) Thesaurus syriacus (چاپی ١٨٧٩ ـ ١٩٠١)، ده‌بینین وشه‌كه‌ی ܨܠܽܘܚܺܝܬܳܐ |صْلُوحِيتَا| هێناوه، یه‌كسه‌ر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه وشه‌كه به‌بنه‌ڕه‌ت عیبری ـ ئارامیه (مه‌به‌ست ئه‌و ئارامیه‌یه كه به‌شێكی زۆر له كه‌له‌پوری یه‌هودیی پێ نوسراوه‌ته‌وه، وه‌كو ته‌رگوم و میدراش و ته‌لمود، و به پیتی عیبری ده‌نوسرێت و وشه‌ی عیبریی زۆریشی تێ كه‌وتوه یانی عیبریی په‌یمانی كۆن، و به‌پێی داب‌ونه‌ریت به "كه‌لدانی" ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت)، و له عیبری و ئارامیدا به شێوه‌ی צְלֹחִית |صێلۆحیت| ـه (ناوێكی مێیانه‌یه)، و ده‌شڵێت كۆ "جمع" ـه‌كه‌ی له عیبریدا צְלָחוֹת |صێلاحۆت| و له ئارامیدا צְלוֹחִיתָא |صێلۆحوتا| یه. به دو وشه‌ی لاتینی ڕاڤه‌ی وشه‌كه ده‌كات: phiala واته (كاسه)، lagena واته گۆزه‌ڵه "جَرّة" و سوراحی. ئینجا وشه سوریانه‌كه به‌راورد ده‌كات له‌گه‌ڵ وشه‌ی "صلاحية" ی عه‌ره‌بی، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه به "صَلاحيّة" نوسیویه‌تی له‌بریی "صُلاحيّة".
مادده‌ی ܨܠܽܘܚܺܝܬܳܐ له فه‌رهه‌نگی Thesaurus syriacus ی (پاین سمیث)
چاپی ١٩٠١
بڕوانه: چاپی ١٩٠١
Payne Smith, Robert, Thesaurus syriacus. Oxonii: E
typographeo Clarendoniano, M.DCCCC.I. II, 3407.
וַיֹּאמֶר, קְחוּ-לִי צְלֹחִית חֲדָשָׁה, וְשִׂימוּ שָׁם, מֶלַח; וַיִּקְחוּ, אֵלָיו
(وه‌ی‌یۆمێر، قێحو-لی صێلۆحیت حه‌داشاهـ شام مێله‌ح وه‌ی‌ییق‌حو ئێلاو) (پاشایانی دوه‌م: ٢: ٢٠)، واته: (و وتی: "گۆزه‌یه‌ك [یان: كاسه‌یه‌ك] ی تازه‌م بۆ بهێنن و خوێی تێ بكه‌ن"، و بۆیان هێنا).
ئه‌م وشه عیبریه، צְלֹחִית |صێلۆحیت|، به‌رامبه‌ره له‌گه‌ڵ צְלוּחִיתָא |صێلوحیتا| ی ئارامی و ܨܠܽܘܚܺܝܬܳܐ|صلوحیتا| ی سوریانی، و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ "صاحل" ی حه‌به‌شی (جێعزی)، و "صێنحه" و "صێنا" ی حه‌به‌شیی ئه‌محه‌ری، و دوای ئه‌مانه‌ش له‌گه‌ڵ "ص‌ح‌ن" |صه‌حن| ی عه‌ره‌بی، كه ئه‌مانه هه‌موی به واتای كاسه‌ن. ئه‌مه‌ش یانی له عیبری و ئارامی و سوریانیدا له مادده‌ی "ص‌ل‌ح" ـه، له جێعزیدا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و بوه‌ته "ص‌ح‌ل"، له ئه‌محه‌رییشدا بوه‌ته "ص‌ن‌ح"، له عه‌ره‌بییشدا بوه‌ته "ص‌ح‌ن". له عه‌ره‌بیدا وشه‌ی "ص‌ح‌ن" |صه‌حن| بنه‌ڕه‌تیه، به‌ڵام "صُلاحيّة" و "صُراحيّة" له ڕێگه‌ی سوریانیه‌وه بۆی هاتوه.
هه‌ر له عیبریدا وشه‌كه به شێوه‌ی צֵלָחָה |صێلاحاهـ| هه‌یه، كه به بابه‌تی قاپ‌وقاچاخی چێشت‌لێنان ده‌وترێت. هه‌روه‌ها به شێوه‌ی צַלַּחַת |صه‌للـه‌حه‌ت| یش هه‌یه، كه به واتای ده‌فر (قاپ) ـه.
ده‌رباره‌ی צְלֹחִית و به‌رامبه‌ره ئارامی و سوریانی و حه‌به‌شی و عه‌ره‌بیه‌كانی و شێوه‌كانی تری؛ بڕوانه:
Gesenius, William, A Hebrew and English Lexicon of the Old Testament,
with an Appendix containing the Biblical Aramaic dased on the Lexicon
of William Gesenius as translated by Edward Robinson. Edited by Francis
Brown, S. R. Driver, and Charles A. Briggs. Oxford: Clarendon Press,
1906. P. 852.
كه‌واته وشه عیبریه‌که، צְלֹחִית |صێلۆحیت|، واتا
ڕیشه‌ییه‌كه‌ی شتی درێژ و درێژكراوه‌یه، كه ئه‌مه به بابه‌تی
كه‌مۆڵه‌شوشه و گۆزه‌ڵه وتراوه كه مل‌درێژ و درێژكۆله‌ن.
شێوه‌ی צֵלָחָה |صێلاحاهـ| یش، كه بابه‌تی قاپ‌وقاچاخی چێشت‌لێنان ده‌گرێته‌وه، واته ڕیشه‌ییه‌كه‌ی شتی پان و ناوته‌خته، وه‌كو قاپی گه‌وره و تاوه.
شێوه‌ی צַלַּחַת |صه‌للـه‌حه‌ت| یش، كه به واتای ده‌فر (قاپ) ـه، واتا ڕیشه‌ییه‌كه‌ی شتی به‌رز و قوڵه.
ئه‌م وشانه هه‌مویان سه‌ر به مادده‌ی "ص‌ل‌ح" צלח ی عیبری و ئارامین: فرمانێكی عیبری ـ ئارامی (له عیبریی په‌یمانی كۆنه‌وه، چوه‌ته ناو ئارامییش) به شێوه‌ی צָלַח |صاله‌ح| و צָלֵחַ |صالێحه| و צְלַח |صێله‌ح|، كه به چه‌ند واتایه‌ك دێت كه به‌سه‌ر دو واتای سه‌ره‌كیدا دابه‌ش ده‌بن:
١. له عیبریدا צָלַח |صاله‌ح|، و له ئارامیدا צָלַח |صاله‌ح| و צְלַח |صێله‌ح|: هێرش و ته‌وژم و چون به‌سه‌ر شتێكی تردا و تێپه‌ڕبون به‌ناو شتێك‌دا و شه‌قكردنی، و كۆمه‌ڵێك واتای په‌یوه‌ست، وه‌كو تێپه‌ڕبونی خێرا و به‌ته‌وژم به‌سه‌ر شتێك‌دا، وه‌كو په‌ڕینه‌وه له ڕوبارێك.
٢. له عیبریدا צָלַח |صاله‌ح| و צָלֵחַ |صالێحه| و له ئارامیدا צָלַח |صاله‌ح| و צְלַח |صێله‌ح| [= ܨܠܰܚ |صله‌ح| ی سوریانی "ص‌ل‌ح" |صه‌له‌حه| ی عه‌ره‌بی]، به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن، و گونجاوی و له‌باری و لێوه‌شاوه‌یی، و باشی (له واتایانه‌دا به‌رامبه‌ری مادده‌ی "ص‌ل‌ح" ی عه‌ره‌بی ده‌بێته‌وه). و هه‌ندێك واتای په‌یوه‌ست، وه‌كو واتای به‌ره‌وپێشچون و و گه‌شه‌كردن و به‌هێزبون و بوژانه‌وه. [ئه‌م واتایه‌ش وه‌كو گه‌شه‌كردنێك له واتای یه‌كه‌مه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه كاتێك شتێك شتێكی تر تێده‌په‌ڕێنێت و شه‌قی ده‌كات و به ناویدا ده‌ڕوات؛ ئه‌مه یانی سه‌ركه‌وتو بوه له تێپه‌ڕبوندا، بۆیه واتاكه‌ی گه‌شه‌ی كردوه بۆ سه‌ركه‌وتن له كارێكدا، ئه‌مه‌ش یانی گونجاوی و لێوه‌شاوه‌یی و لێهاتویی، هه‌روه‌ها یانی باشی، و لێره‌وه واتای به‌ره‌وپێشچون و گه‌شه‌كردنیش ده‌دات.
ده‌رباره‌ی فرمانه عیبری و ئارامیه‌كانی צָלַח و צָלֵחַ و צְלַח؛ بڕوانه:

Gesenius, A Hebrew and English Lexicon of the Old Testament. P. 852.
Jastrow, Marcus, A Dictionary of the Targumim, the Talmud Babli and Yerushalmi, and the Midrashic Literature. London: Luzac & Co., New York: G. P. Putnam's Sons. 1903. V. 2, P. 1283.
دو مه‌به‌ستم له‌م گه‌شته به‌دوای ڕیشه‌ی وشه‌ی "سوراحی" دا هه‌بو:
یه‌كه‌میان: ساخكردنه‌وه‌ی ڕیشه‌ی وشه‌ی "سوراحی"، كه هه‌رچه‌ند ته‌نها وشه‌یه‌كه، به‌ڵام له زانست‌دا هیچ شتێكی لاوه‌كی و ته‌نها و هه‌نده‌كی (جزئي) كه‌م نیه.
دوه‌میان: ڕاهاتن له‌گه‌ڵ گه‌ڕان و كنه‌كردنی زۆر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌ی وشه‌كان له زمانی كوردیدا. چونكه زۆر جار وا ڕاهاتوین بۆ ڕیشه‌ی هه‌ر وشه‌یه‌ك ڕیشه‌سازییه‌كی كوردیانه‌ی ده‌ستكردی بۆ ساز ده‌كه‌ین، به‌و بیانوه‌ی گوایه كارێكی نه‌ته‌وه‌دۆستی و كوردانه ده‌كه‌ین! به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها قوربانیی ده‌ستی ئاسۆته‌سكی و په‌له‌په‌لی و ته‌ممه‌ڵیین!
Jastrow, Marcus, A Dictionary of the Targumim, the Talmud Babli and Yerushalmi, and the Midrashic Literature. London: Luzac & Co., New York: G. P. Putnam's Sons. 1903. V. 2, P. 1283.
جا وا
ده‌رده‌كه‌وێت له‌م واتای به‌ره‌وپێشچون و زیادكردن و گه‌شه‌كردنه‌وه،
واتاكه‌ی گه‌شه‌ی كردبێت تا ئه‌و حاڵه‌ته‌ش بگرێته‌وه كه شتێك به باری
درێژیدا یان به باری ته‌ختیدا یان به باری به‌رزی و قوڵیدا زیادی
كردبێت، ئیتر به‌م شێوه‌یه وشه‌ی لێ دروست كرابێت به واتای شتی درێژ
(كه‌مۆڵه‌شوشه و گۆزه‌ڵه) و شتی پان و ناوته‌خت (تاوه و ده‌فری
گه‌وره) و شتی به‌رز و قوڵ (قاپ).
ئه‌گه‌ریشی هه‌یه مادده‌ی צלח "ص‌ل‌ح" له عیبریدا سێ بنچینه‌ی جیاواز بێت: ١. واتای هێرش و ته‌وژم و چون به‌سه‌ر شتێك‌دا. ٢. سه‌ركه‌وتن و گونجاوی و باشی و به‌ره‌وپێشچون و و گه‌شه‌كردن و به‌هێزبون . ٣. واتاكانی گۆزه‌ڵه و قاپ و كاسه.. به‌م شێوه‌یه مادده‌ی צלח "ص‌ل‌ح" به واتای كاسه و قاپ سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و په‌یوه‌ندیی به دو واتا سه‌ره‌كیه‌كه‌ی تره‌وه نابێت و ڕیشه واتاییه‌كه‌ی نه‌زانراو ده‌بێت یان له‌و وشانه ده‌بێت كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ شتێكی به‌رجه‌سته یان ئامڕازێك دانراون. وه‌كو چۆن له عه‌ره‌بییشدا مادده‌ی "ص‌ل‌ح" و مادده‌ی "ص‌ح‌ن" سه‌ربه‌خۆ و جیاوازن.

ئه‌نجام
وشه‌كه به‌بنه‌ڕه‌ت، عیبریه: "صێلۆحیت" צְלֹחִית، و ئینجا
چوه‌ته ئارامیه‌وه و بویشه به "صێلوحیتا" צְלוּחִיתָא (ئه‌لیفی كۆتایی
ئامڕازی ناساندنه له ئارامی و سوریانیدا)، ئینجا ئه‌مه له سوریانیدا
به شێوه‌ی "صلوحیتا" ܨܠܽܘܚܺܝܬܳܐ ماوه‌ته‌وه. زمانی عه‌ره‌بی ئه‌م وشه
سوریانیه‌ی وه‌رگرتوه به شێوه‌ی "صه‌لاحییه" (صَلاحيّة) و پاشان بوه‌ته
"صولاحییه" (صُلاحيّة)، ئه‌مه‌ش زیاتر گۆڕاوه و بوه‌ته "صوڕاحییه"
(صُراحيّة). پاشان ئه‌م شێوه‌یه عه‌ره‌بیه چوه‌ته فارسی و كوردی و توركی
و ئازه‌ریه‌وه به شێوه‌ی "صوڕاحی"، له فارسییشه‌وه چوه‌ته ئوردو هه‌ر
به شێوه‌ی "سوراحی"، و له‌مه‌وه ئینگلیزییش به شێوه‌ی surahi
وه‌ریگرتوه.دو مه‌به‌ستم له‌م گه‌شته به‌دوای ڕیشه‌ی وشه‌ی "سوراحی" دا هه‌بو: