چمکێک له وێنه‌ی کورد له که‌له‌پوری عه‌ره‌بی-ئیسلامی‌دا
تیشکێک بۆسه‌ر وشه‌ی (الأکراد) له نوسراوه عه‌ره‌بی-ئیسلامیه‌کاندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
وشه‌ی (أکراد) وشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه
عه‌ره‌ب دایانهێناوه.. مه‌به‌ستیان له‌م وشه‌یه به‌ڕواڵه‌ت ئه‌وه‌یه بڵێن
"کورده‌کان".. به‌ڵام چه‌ند مه‌به‌ستێکیان له پشتی ئه‌م وشه‌یه‌وه هه‌یه:
١. بۆ ئه‌وه‌ی وا
پێشان بده‌ن کورد گه‌لێکی یه‌کگرتو نیه و چه‌ند گروپ و خێڵێکی جیاوازن..
٢. ئه‌م جۆره کۆیه
(أکراد) له زه‌ینی عه‌ره‌بدا بچوککردنه‌وه‌ی تێدایه [وه‌کو له ڕێزمانی عه‌ره‌بیدا
وتراوه "جه‌معی ته‌کسیر" له‌سه‌ر کێشی "أفعال" بۆ که‌میه، واته
بۆ ژماره‌یه‌کی که‌مه]، چونکه ئه‌گه‌ر بڵێن (الکرد)؛ ئه‌مه داننانه به‌وه‌دا که
کورد گه‌لێکن یان نه‌ته‌وه‌یه‌کن، به‌ڵام که ده‌ڵێن "کورده‌کان" (الأکراد)؛
ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که کۆمه‌ڵه خەڵکێکن..
٣. له‌سه‌ر پێوانه‌ی
وشه‌ی (أعراب) ی خۆیان؛ وا پێشان بده‌ن که کورد کۆمه‌ڵێک خێڵی غه‌واره و ده‌شته‌کی
و بیاباننشین و تاڵانچین.. هه‌ر بۆیه له کتێبه ئیسلامیه کۆنه‌کاندا وتراوه:
"کورده‌کان" (الأکراد) ده‌شته‌کیه‌کان "أعراب" ی فارس (أعراب فارس)
ـن:
* طه‌به‌ری له ته‌فسیره‌که‌یدا
ئه‌م قسه‌یه له (موجاهید) ه‌وه که یه‌کێکه له تابیعیه موفه‌سسیره‌کان ده‌گێڕێته‌وه..
بڕوانه: الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن.
تحقیق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ١٨، ص. ٤٦٤:
"(وَانْصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ)... وقيل: إن الذي قال ذلك
رجل من أكراد فارس... حدثني يعقوب، قال: ثنا ابن علية، عن ليث، عن مجاهد، في قوله:
(حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آلِهَتَكُمْ) قال: قالها رجل من أعراب فارس، يعني الأكراد".
له‌م ده‌قه‌وه دیاره که کوردیان به به‌شێک له
فارس داناوه، به‌ڵکو کوردیان به ده‌شته‌کیه‌کانی فارس داناوه.. وه‌کو زاراوه‌ی
(تورکی شاخ) ی تورکه‌کان که به کوردی ده‌ڵێن..
* هه‌روه‌ها هه‌ندێک
له فه‌قیهه موسوڵمانه‌کان (حه‌نه‌فیه‌کان) وتویانه: پێشنوێژیی ئه‌عراب (عه‌ره‌بی
ده‌شته‌کی) و ئه‌کراد و تورکمان مه‌کروهه یانی باش نیه!
ابن عابدين، رد المحتار على الدر المختار (حاشیة
ابن عابدین). دار الفكر، بيروت. الطبعة الثانية، ١٩٩٢. جـ. ١، ص‌ص. ٥٥٩، ٥٦٠.
* زانایه‌کی ئایینیی
ئیسلامیی تر که (مه‌ڕعیی که‌ڕمیی حه‌نبه‌لی) ـه به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێت: کورده‌کان (ئه‌کراد)
ده‌شته‌کیه‌کانی فارسن، وه‌کو چۆن ئه‌عراب ده‌شته‌کیه‌کانی عه‌ره‌بن و ئه‌رمه‌ن ده‌شته‌کیه‌کانی
ڕۆمن و تورکمان ده‌شته‌کیه‌کانی تورکن!
"واعلم أن لفظَ
الأعراب هوَ في الأصل اسم لسكان باديةِ العَرَبِ، وإلاَّ فكلُّ أمَّةٍ لها حاضرة وبادية،
فباديةُ العَرَب الأعراب، وبادية الروم الأرْمَن، وباديةُ الفُرْس الأكْرَاد، وباديةُ
التُرْكِ التركُمَان".
مرعي بن يوسف بن أبى بكر بن أحمد الكرمي المقدسي
الحنبلي، مسبوك الذهب في فضل العرب وشرف العلم على شرف النسب. تقدیم وتحقیق وتعلیق:
الدكتور نجم عبد الرحمن خلف. مكتبة الرشد للنشر والتوزيع، الرياض. الطبعة الأولى،
١٩٩٠. ص. ٥٩.
* زانایه‌کی ئایینیی
ئیسلامیی تر، به ناوی (محمد عبد الرٶوف المناوي)، له کتێبی (فیض القدیر) دا
"کورده‌کان" (الأکراد) له‌گه‌ڵ "تورکه‌کان" (الأتراک) و
"که‌للـه‌پوته‌کانی عه‌ره‌ب" (أجلاف العرب) به‌راورد ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌مانه
(یانی: کورده‌کان و تورکه‌کان و که‌للـه‌پوته‌کانی عه‌ره‌ب)؛ له پله‌ی ئاژه‌ڵه‌وه
نزیکن.. ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: "دەبینیت کورده‌کان و تورکه‌کان و که‌للـه‌پوته‌کانی
عه‌ره‌ب، هه‌رچه‌ند له پله‌ی ئاژه‌ڵه‌وه نزیکن؛ به سروشتی خۆیان ڕێز له پیر ده‌گرن..".
"(الشيخ في أهله)
وفي رواية في قومه (كالنبي في أمته) أي يجب له من التوقير مثل ما للنبي صلى الله عليه
وسلم في أمته منه، أو المراد يتعلمون من علمه ويتأدبون من أدبه لزيادة تجربته التي
هي ثمرة عقله. ولذلك تر‌ى الأكراد والأتراك وأجلاف العرب مع قرب رتبتهم من البهيمة يوقرون
الشيخ بالطبع".
المناوي، عبد الرؤوف، فيض القدير شرح الجامع الصغير.
المكتبة التجارية الكبرى، مصر. الطبعة الأولى، ١٣٥٦ هـ. جـ. ٤، ص. ١٨٥.