ئاژاوه‌كانی بورما
له‌نێوان بورماییه بوزاییه‌كان و كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیای موسوڵماندا
له‌نێوان بورماییه بوزاییه‌كان و كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیای موسوڵماندا
ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی
بوزایی و كوشتنی، له‌لایه‌ن سێ موسوڵمانی كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیاوه، ئاژاوه‌كه‌ی هه‌ڵگیرساندوه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ڕوداوه‌كان هه‌مویان له مانگی ڕابردودا،
مانگی حه‌زیران (٦ / ٢٠١٢)، ڕویان داوه.
ئه‌وه بو له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك، زنجیره‌یه‌ك كاری توندوتیژی و ئاژاوه و وێرانكاری له بورما Burma (میانمار Myanmar)، له خۆرئاوای وڵات، له هه‌رێمی سه‌ر كه‌نار و شاخاویی (ئاراكان) Rakhine(١) ی هاوسنور له‌گه‌ڵ به‌نگلادێش، هه‌ڵگیرساوه، كه بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه. و هه‌رچه‌ند كێشه و ئاژاوه‌كه له ڕۆژی ١٩ ی مانگی ٦ ه‌وه به‌ته‌واوی كۆتایی پێ هاتوه، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه و هه‌روه‌ها شێواندنی ڕاستیی ڕوداوه‌كان هه‌تا ئێستا كۆتایی پێ نه‌هاتوه.
ئه‌وه بو له سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك، زنجیره‌یه‌ك كاری توندوتیژی و ئاژاوه و وێرانكاری له بورما Burma (میانمار Myanmar)، له خۆرئاوای وڵات، له هه‌رێمی سه‌ر كه‌نار و شاخاویی (ئاراكان) Rakhine(١) ی هاوسنور له‌گه‌ڵ به‌نگلادێش، هه‌ڵگیرساوه، كه بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ی خستوه‌ته مه‌ترسیه‌وه. و هه‌رچه‌ند كێشه و ئاژاوه‌كه له ڕۆژی ١٩ ی مانگی ٦ ه‌وه به‌ته‌واوی كۆتایی پێ هاتوه، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه و هه‌روه‌ها شێواندنی ڕاستیی ڕوداوه‌كان هه‌تا ئێستا كۆتایی پێ نه‌هاتوه.
ئه‌م ئاژاوه و په‌شێویه‌ی ڕوی
داوه؛ توندترین توندوتیژیی ڕه‌گه‌زی-ئایینیه له بورما له‌دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی
چاكسازیی (ثهین زه‌ین) له سه‌ره‌تای
ساڵی پێشوه‌وه دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی جێی حوكمی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی بگرێته‌وه
كه پێشتر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كرد، و (ثهین
زه‌ین) په‌یمانی داب‌و كه یه‌كیه‌تیی نیشتمانی له‌و وڵاته‌دا بهێنێته دی كه وڵاتێكه
له هه‌مو وڵاتانی تری ئاسیا نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێدایه (وتراوه: له بورما ١٣٥ گروپی
نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه!). به‌ڵام ڕه‌نگه ئه‌م توندوتیژیانه ئه‌و هه‌وڵه په‌ك بخه‌ن.
سه‌ره‌تا و ورده‌كاریی
ئاژاوه‌كه
وه‌كو (aljazeera.com) یش و گه‌لێك ئاژانسی
تر بڵاویان كرده‌وه، تێكگیران و ئاژاوه‌كه دوابه‌دوای ئه‌وه ڕویان دا كه له
شاری ماونگدۆ Maungdaw له‌و هه‌رێمه كه شارێكی
سنوریه، کچێكی بوزایی له‌لایه‌ن سێ كه‌س له كه‌مینه‌ی موسوڵمانی (ڕۆهینگیا) توشی
ده‌ستدرێژیی سێكسی (اغتصاب) ی به‌كۆمه‌ڵ هات و ئینجا كوژرا، كه موسوڵمانه‌كان به‌گشتی
به‌م تاوانه تۆمه‌تبار كران، ئیتر شاڵاوێكی كاری تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه
(١٠) موسوڵمانی تێدا بوه قوربانی.
دو وێنه‌ی کچه بوزاییه‌که که ده‌ستدرێژیی به‌کۆمه‌ڵی کرابوە سه‌ر و کوژرابو
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه له
كه‌مینه‌ی موسوڵمانی (ڕۆهینگیا) ده‌ستدرێژیی سێكسییان كرده سه‌ر ئه‌و كچه ئاراكانیه
بوزاییه و كوشتیان؛ ئاراكانیه بوزاییه‌كان بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه ده
كه‌سیان كوشت له موسوڵمانه‌كانی كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیا كه به سه‌ردان هاتبونه ئه‌و
شوێنه و به پاسێك ده‌ڕۆشتن كه پاسه‌كه‌یان له‌لایه‌ن هێرشبه‌ره‌كانه‌وه سوتێنرا.


دو وێنه‌ی ده موسوڵمانی ئاراکان که به شێوەیه‌کی دڕندانه به ده‌ستی ئاراکانیه بوزاییه‌کان کوژرابون؛ له
کاردانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سێکسیی به‌کۆمه‌ڵ و کوشتنی کچێکی بوزایی
ئیتر ئاژاوه‌كه گه‌وره‌تر بو و موسوڵمانه ڕۆهینگیاییه‌كانیش دوای نوێژی جومعه (ڕۆژی
٨ / ٦)، به ژماره‌ی نزیكه‌ی (١٠٠٠) كه‌س، هێرشیان كرده سه‌ر بوزاییه‌كانی ناوچه‌كه
و ده‌ستیان كرد به به‌ردبارانكردن و سوتاندنی ماڵ و بیناكانی شاره‌كه و حه‌وت كه‌سیشیان
كوشت و (٤٠) گوندی بوزاییه‌کانیان سوتاند به (٥) په‌رستگای ڕاهیبه بوزاییه‌کانه‌وە له‌گه‌ڵ په‌رستگایه‌کی هیندۆسی [به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك؛ هه‌تا (٨ / ٦) (٢٠ ـ ٣٠) كوژراو هه‌بوه، جگه له بریندار
كه ده‌برانه نه‌خۆشخانه‌ی شاری ماونگدۆ].
دیمه‌نێکی ئاژاوه و ماڵ‌سوتاندنه‌کان
ڕاهیبێکی بوزایی وه‌ستاوە به‌دیار په‌رستگایه‌کی سوتاویانه‌وە
سیتوه‌ی، ١١ / ٦
سیتوه‌ی، ١١ / ٦
سوتاندنی په‌رستگایه‌کی هیندۆسی
له‌لایه‌ن ئاژاوەگێڕه ڕۆهینگیاییه‌کانه‌وه، دواتر پۆلیس گه‌یشتون
ئیتر بارودۆخه‌كه زیاتر ته‌قایه‌وه و ئاژاوه و گێره‌شێوێنییه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن هه‌ردو لاوه به‌رپا بو و ده‌ست كرا به سوتاندنی ماڵ و دوكانێكی زۆر، و ـ و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ـ كوژراوی هه‌ردولا گه‌یشته (٥٤) له هه‌ردولا (دوایین لێدوانی ڕه‌سمیی بورما ده‌ڵێت: سه‌رجه‌م ٦٢ كه‌س له‌و ئاژاوه‌یه‌دا كوژراون)، سه‌رباری برینداره‌كان، و سه‌ده‌ها هه‌زار ماڵ و بینا و په‌رستگای بوزایی و ئیسلامی سوتان، و هه‌زاران (١٥ هه‌زار) بوزایی و موسوڵمان ئاواره بون، له سه‌رجه‌م ویلاتی ئاراكاندا.
که‌سێکی کوژراو به ده‌ستی ڕۆهینگیاییه ئاژاوه‌گێڕه‌کان له گوندی بیان فیو
ئاراکانییه‌کی بوزایی که به ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕی ڕۆهینگیایی موسوڵمان کوژراوە
بوزاییه‌کی کوژراو به ده‌ستی ئاژاوه‌گێڕه‌کان، به بڕینی قوڕقوڕاگه
قوربانییه‌کی تری بوزاییه‌کان له ئاژاوه‌که‌دا
ئاراکانییه‌کی بوزایی تر که به ده‌ستی ڕۆهینگیاییه ئاژاوه‌گێڕه‌کان کوژراوە
به‌و پێیه‌ش كه ڕۆهینگیاییه موسوڵمانه‌كان له‌و ناوچانه‌ی ئاژاوه‌كه‌دا زۆرینه‌ن؛ زۆربه‌ی ئه‌و ئاژاوه و وێرانكاریه ئاژاوه‌گێڕه‌كانی ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه. به تایبه‌تی که زانیاریه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن له به‌نگلادێشیشه‌وە به هه‌زاران هاتون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له ئاژاوه‌که‌دا بکه‌ن.
دیمه‌نێکی ئاژاوەگێڕە ڕۆهینگیاییه موسوڵمانه‌کان
به شمشێر و شوشه نه‌وته‌وە
به شمشێر و شوشه نه‌وته‌وە
هاتنی هه‌زاران به‌نگلادێشی بۆ به‌شداری له ئاژاوه‌که‌دا
ئاراکانییه‌ک به چه‌کی خۆماڵیه‌وه له‌به‌ر ده‌م ماڵێکی سوتاودا له ئاژاوه‌که‌دا
سیتوی، ١٠ / ٦
ئاراکانییه‌ک به‌دیار ماڵێکی سوتاوەوە له ئاژاوه‌که‌دا
سیتوه‌ی
سوتانی ماڵ و بیناکان، له (سیتوه‌ی) ی پایته‌خت
یه‌کێک له گونده بوزاییه سوتێنراوه‌کان
گوندێکی تری سوتێنراو و وێنرانکراوی بوزاییه‌کان
ژنانی بوزایی به دارحه‌یزه‌رانه‌وە به‌رگری له ماڵه‌کانیان ده‌که‌ن
سیتوه‌ی، ٩ / ٦
گوندێکی سوتاوی موسوڵمانه ڕۆهینگیاییه‌کان
سیتوه‌ی، ١٠ / ٦
سیتوه‌ی، ١٠ / ٦
دواتر كه لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی
كرا؛ به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمیی بورما سێ پیاو وه‌كو تۆمه‌تباری ئه‌و ده‌ستدرێژیه به‌کۆمه‌ڵ و كوشتنه‌ی به‌رامبه‌ر كچه بوزاییه‌كه كرابو؛ له به‌رده‌م دادگادا ئاماده بون.
وبه‌پێی زانیاریه‌كان، یه‌ك له‌و سێ تاوانباره خۆی كوشتوه، و دوانه‌كه‌ی تریش
حوكمی له‌سێداره‌دانیان ده‌رچوه.
و (٣٠) كه‌سی بوزاییش ده‌ستگیر
كراون له‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بوه له كوشتنی ئه‌و موسوڵمانانه‌دا كه له یه‌كه‌م
كاردانه‌وه‌دا كوژراون له تۆڵه‌ی ئه‌و كچه‌دا كه ده‌ستدرێژیی سێكسی كرابوه سه‌ر
و كوژرابو.
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین كه له
ڕاستیدا ئه‌و سێ كه‌سه ڕۆهینگیاییه موسوڵمانه هه‌ڵگیرسێنه‌ری ئاژاوه‌كه بون.
پێكدادانه‌كه‌ش له‌نێوان دو لایه‌ندایه
له ئاراكان:
ـ لایه‌كیان هه‌ر خه‌ڵكی ئاراكانن
و به ئایین بوزایین، و له باشوری ویلایه‌تی ئه‌راكان ده‌ژین، جا ئیتر یان خه‌ڵكی
ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌ن یان له‌وێ نیشته‌جێ بون.
ـ لایه‌نه‌كه‌ی تریش كه‌مینه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و ئایینین كه پێیان ده‌وترێت (ڕۆهینگیا) كه وه‌كو نه‌ته‌وه جیاوازن
له بورماییه‌كانی تر و بنچینه‌یان له باشوری ئاسیا (به‌نگلادێش..) ـه‌وه هاتوه،
و له باکوری ویلایه‌ته‌كه ده‌ژین، و وه‌كو ئایینیش جیاوازن له ئاراكانیه‌كانی
تر چونكه موسوڵمانن، له كاتێكدا ئاراكانیه‌كانی تر بوزایین. له دواییدا ڕیشه‌ی
ئه‌م جیاوازی و ناكۆكیانه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه.
چه‌ند که‌سێکی ڕۆهینگیایی موسوڵمان
له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێک چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی کۆمه‌کن
هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی
بورما و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌كه
دوابه‌دوای دروستبونی ئاژاوه‌كه
و ئه‌و كوشتار و وێرانكارییه‌ی كه كرا، سه‌رۆكی وڵات، (ثهین زه‌ین) Thein Sein، له ته‌له‌ڤیزیۆنی ڕه‌سمیی
بورماوه، باری نائاسایی (الطوارئ) و قه‌ده‌غه‌كردنی هات‌وچوی ڕاگه‌یاند (له شاره‌كانی
ماونگدۆ Maungdaw و بوثيداونگ Buthidaung)
و فه‌رمانی دا هێزه‌كانی سوپا بڵاو بونه‌وه به ناوچه‌كه‌دا و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربازی
له ویلایه‌تدا ڕاگه‌یه‌نرا، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و جێگیریی بارودۆخه‌كه و چه‌سپاندنی
یاسا له ناوچه‌كه‌دا، و وریایی دا له‌وه‌ی كه ئه‌و په‌شێوی و ئاژاوانه هه‌ڕه‌شه
له‌و چاكسازیه دیمۆكراسیانه ده‌كه‌ن كه له‌و وڵاته‌دا كراوه دوای نیو سه‌ده
له ده‌سه‌ڵاتی میلیتاری.
ئیتر ئه‌وه بو ڕۆژی (سێ‌شه‌ممه)
(١٢ / ٦)، بۆ بڵاوه‌پێكردنی خه‌ڵكه‌كه له پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه، شاری سیتوه‌ی
Sittwe (ئه‌كیاب) (كه له‌م
شاره‌دا ڕۆهینگیاییه‌كان زۆرن و ئاراكانیه بوزاییه‌كان كه‌مترن)، پۆلیس (نه‌ك
سوپا) له گه‌ڕه‌كێكدا به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه (ئاژاوه‌گێڕه ڕۆهینگیاییه‌كان) دا ته‌قه‌یان
كرد، ئیتر بڵاوه‌یان پێ كردن. هه‌روه‌ها له گه‌ڕه‌كێكی تریشدا هه‌مان شتیان كرد
بۆ بڵاوه‌پێكردنی حه‌شاماتی سه‌دان كه‌سی تر له‌وانه كه به به‌رد و دار خه‌ریكی
وێرانكاری بون.
و به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، مامه‌ڵه‌ی
سوپا له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا زۆر گونجاو و نه‌رم بوه، ئه‌گه‌ریش ته‌قه‌یه‌ك كرابێت
ته‌نها بۆ ئاگاداركردنه‌وه و سڵه‌ماندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه ئاژاوه‌گێڕه‌كه بوه.
هه‌روه‌ها هه‌ر كاتێك ئاژاوه‌گێڕه
ڕۆهینگیاییه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا بچه‌نه شاره‌كه و دێهاتی ده‌وروبه‌ره‌وه؛ هێزه‌كان
به‌ریان پێ ده‌گرتن و نه‌یانده‌هێشت بچنه پێشه‌وه بۆ ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌كه.
دو دیمه‌ن له شاری ماونگتۆ، و ئاژاوه‌که‌ی و هه‌وڵی هێزه‌کان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی
(سه‌رنج بده که ئاژاوه‌گێڕه‌کان له‌م دو دیمه‌نه‌دا ڕۆهینگیاییه موسوڵمانه‌کانن)
(سه‌رنج بده که ئاژاوه‌گێڕه‌کان له‌م دو دیمه‌نه‌دا ڕۆهینگیاییه موسوڵمانه‌کانن)
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا شتێكی
زانراوه كه كاری ئاژاوه‌گێڕی به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵ ناكرێت. و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی
كه دراون بۆ ڕاگرتنی ئاسایش وێرانكاریی زۆر كراوه، و كۆمه‌ڵێك گوندی بوزیه‌كانی
ده‌وروبه‌ریان گڕیان تێ به‌ردراوه.
سه‌رۆك (ثهین زه‌ین) له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆن ڕای گه‌یاند
و وتی كه توندوتیژیی نێوان گروپه ئایینیه‌كان ئه‌گه‌ر زیاتر ته‌شه‌نه بكات؛ ڕه‌نگه
ئه‌م گۆڕان و وه‌رچه‌رخانه‌ی بورما به‌ره‌و دیمۆكراسی بخاته مه‌ترسیه‌وه.
وتاره‌که‌ی سه‌رۆک (ثهین زه‌ین) له‌سه‌ر ته‌له‌ڤیزیۆنی بورما (MRTV) بۆ داوای هێوربونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان
١١ / ٦ / ٢٠١٢
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌گه‌ر
مه‌سه‌له ڕه‌گه‌زی و ئایینیه‌كان بخه‌ینه پێشه‌وه، و بكه‌وینه دوای ئه‌و ڕق و
قینه‌یه‌ی كه كۆتایی نایه‌ت و شوێن ئه‌و حه‌زه بكه‌وین كه هه‌یه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
و ئاژاوه‌گێڕی، و به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر تۆڵه‌كردنه‌وه و تۆقاندن و كوشتنی یه‌كتر؛
ئه‌و كاته مه‌ترسیی ئه‌وه دێته ئاراوه كه په‌شێویه‌كان ته‌شه‌نه‌ی زیاتر بكه‌ن
و له ویلایه‌تی ئاراكانیش بچنه ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها وتی: "جا ئه‌گه‌ر
ئه‌مه ڕو بدات؛ ده‌بێت گه‌ل ده‌ركی ئه‌وه بكات كه جێگیری و ئاشتیی وڵات و پرۆسه‌ی
وه‌رچه‌رخان بۆ دیمۆكراسی و گه‌شه‌پێدان كه هێشتا له قۆناغی كاتیدایه‌تی؛ زۆر زیانی
پێ ده‌كه‌وێت و زۆر شتمان له ده‌ست ده‌رده‌چێت".
و په‌یمانیشی دا كه هه‌مو ئه‌وانه‌ی
زیانیان پێ گه‌یشتوه و كه‌س‌وكار و ماڵ‌وموڵكیان تێدا چوه؛ قه‌ره‌بویان بۆ بكاته‌وه،
و داوایشی كرد له هاوڵاتیان كه دڵفراوانی و لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بێت هه‌تا قه‌یرانه‌كه
چاره‌سه‌ر ده‌بێت و تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها وتی كه "له‌گه‌ڵ
گروپه ئایینیه‌كان و سه‌رۆك و ده‌مسپیه ئایینیه‌كان و حیزبه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پیاوماقوڵانی گوند و شارۆچكه‌كان كار ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه سه‌رۆكی ئۆپۆزیسیۆنی
بورما، خاتو (ئه‌ونگ سان سو چی) Aung
San Suu Kyi، هه‌ڵگری خه‌ڵاتی (نۆبێڵ) ی ئاشتی (ساڵی ١٩٩١)، له وته‌یه‌كدا بۆ
(بی‌بی‌سی) ڕایگه‌یاند كه "ئه‌و ئاژاوانه ڕویان
نه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته‌دا یاسا باڵاده‌ست بوایه".
ئه‌ونگ سان سو چی، له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ جنێف
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مێریكا، خاتو (هیلاری كلینتۆن)، ڕۆژی دوشه‌ممه (١١ ی ٦)، داوای كرد ئه‌و
توندوتیژیانه ڕابگێرێن، و وتی: (ئه‌و بارودۆخه‌ی ویلایه‌تی ئاراكان ئه‌و ڕاستیه
دوپات ده‌كاته‌وه كه زۆر پێویسته هه‌مو گروپه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان ڕێز
له یه‌كتر بگرن، و هه‌وڵی زۆر بدرێت بۆ به‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتمانی له
بورما)، هه‌روه‌ها داوای له ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه كرد كه لێپێچینه‌وه‌ی خێرا و لێپرسینه‌وه
و لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌ففاف بكات.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوی (نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان)
به هانای ئاواره‌كانه‌وه چوه. و ڕۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌وه‌یان باس كردوه
كه (٤١٠٠) كه‌س له‌وانه‌ی ماڵ‌وحاڵی خۆیان له ده‌ست داوه؛ په‌نایان بردوه بۆ
په‌رستگا بوزاییه‌كان و قوتابخانه‌كان و باره‌گاكانی پۆلیس.
پێشینه‌ی كێشمه‌كێشی
نێوان ڕۆهینگیا و ئاراكانیه‌كانی تر
هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ی بوه هۆی هه‌ڵگیرساندنی
ئاژاوه‌كه، لاقه‌كردن و كوشتنی ئه‌و كچه بو له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه له كه‌مینه‌ی
موسوڵمانی (ڕۆهینگیا) كه كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییشن، واته له ڕوی
نه‌ته‌وه و له ڕوی ئایینیشه‌وه جیاوازن؛ به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه قوڵتره و پێشینه‌ی
هه‌یه و هه‌ستیارییه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیا هه‌یه. دواتر تیشك ده‌خه‌ینه
سه‌ر ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی ئه‌م هه‌ستیاریه.
ئاژاوه‌كه به پله‌ی یه‌ك ئاژاوه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییه، و كێشمه‌كێشی نێوان دو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه، و ئینجا ئیتر كێشه و
ناكۆكیه ئایینیه‌كه‌ش نه‌وت ده‌كات به‌سه‌ر ئاگره‌كه‌دا و زیاتر ده‌یته‌قێنێته‌وه.
حكومه‌ته یه‌ك‌له‌دوای‌یه‌كه‌كانی
بورما و بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ده‌یه كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیا ده‌چه‌وسێننه‌وه، كه ژماره‌یان
به (٨٠٠) هه‌زار كه‌س داده‌نرێت. حكومه‌ت وه‌كو هاوڵاتی حسابیان بۆ ناكات و مافیان
ناداتێ و ڕه‌گه‌زنامه‌ی بورماییان پێ نابه‌خشێت، و له باکوری ویلاته‌كه‌دا ئابڵوقه‌ی
داون و ڕێگه نادات له‌و ناوچه‌یه بڕۆنه ده‌ره‌وه بۆ شوێنانی تر، به‌ڵكو حسابی
په‌نابه‌ری نایاسایی و هاتویان بۆ ده‌كات له به‌نگلادێشه‌وه، به‌و بیانوه‌ی كه
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ داگیركردنی ئینگلیزدا هاتونه‌ته بورما. ئه‌وه ڕاسته كه هه‌ندێكیان
ماوه‌یه‌كی زۆر نیه هاتونه‌ته ئه‌و وڵاته، به‌گشتییش له كو‌لتور و زماندا جیاوازن
له موسوڵمانه‌كانی تری بورما.. به‌ڵام گه‌لێكیشان بۆ چه‌ند نه‌وه‌یه‌كه له
بورما ده‌ژین، و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش ڕایانگه‌یاندوه بۆ ڕای گشتی كه جیاكاریی
زۆریان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت.
ئینجا له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌نگلادێشیش
له‌ولاوه ئاماده نیه وه‌ریان بگرێت و ده‌یاننێرێته‌وه، و ده‌سه‌ڵاتی به‌نگلادێش
ده‌ڵێت ڕۆهینگیا چه‌ند سه‌ده‌یه‌كه له بورما ده‌ژین و ده‌بێت له‌و وڵاته وه‌كو
هاوڵاتی دانیان پێدا بنرێت.
ئیتر نه بورما وه‌كو هاوڵاتی
وه‌ریانده‌گرێت نه به‌نگلادێش.
بۆیه نه به‌نگلادێش و نه ئه‌مێریكا
و نه ئورۆپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هیچیان هه‌وڵیان نه‌داوه قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر
بكه‌ن و ستایشی حكومه‌ته‌كه‌ش ده‌كه‌ن به‌و پێی باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كه‌دا
كردوه!
هێزه‌کانی حکومه‌تی بورما کۆمه‌ڵێک گوندنشینی موسوڵمانی ڕۆهینگیا ده‌گوازنه‌وه بۆ که‌مپی زۆره‌ملێ
له كاتێكدا به‌پێی زانیاریی ڕێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ ئه‌و كه‌مینه‌یه سته‌مێكی زۆریان لێ ده‌كرێت و مافیان ده‌خورێت و ده‌ستدرێژییان
لێ ده‌كرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی به زۆر كاریان پێ ده‌كرێت و توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنانیان
ده‌كرێت، و هه‌روه‌ها كۆت‌وبه‌ندی زۆر له‌سه‌ر هاوسه‌رگیری و وه‌چه‌خستنه‌وه و جوڵه
و هات‌وچویان دانراوه، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زۆر نه‌بن و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بڵاو
نه‌بنه‌وه به ناوچه‌كانی تریشدا. و له‌و كاته‌وه هه‌رێمه‌كه خراوه‌ته سه‌ر
بورما؛ له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆریی میلیتاریدا چه‌ندان جار توشی ئاژاوه و کوشت‌وكوشتار و دورخستنه‌وه و ڕاگواستن و سته‌می زۆر بونه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه به هه‌زاران له ڕۆهینگیا
هه‌مو ساڵێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕابكه‌ن و په‌نا ببه‌ن بۆ به‌نگلادێش و مالیزیا و شوێنانی
تر، و خۆیان ده‌رباز بكه‌ن له‌و ژیانه پڕ له سته‌مه‌ی بۆیان دروست بوه.
په‌نابه‌رانی ڕۆهینگیا له به‌نگلادێش
کۆمه‌ڵێك له پیاوانی ڕۆهینگیا که ده‌یانه‌وێت له سنور بپه‌ڕنه‌وە بۆ به‌نگلادێش
کۆمه‌ڵێک په‌نابه‌ری ڕۆهینگیا له ڕێگه‌یاندا به‌رەو به‌نگلادێش، که پاسه‌وانانی سنوری بورما گرتویانن
هه‌ر بۆیه ئێسته‌ش ڕۆهینگیاییه‌كان
له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌نگلادێش و ببنه په‌نابه‌ری ئه‌وێ. به‌تایبه‌تی له ئاژاوه‌کانی ئه‌م جاره‌شدا دوچاری ئاواره‌یی و گواستنه‌وه‌ی به‌زۆر و توندوتیژی بونه‌وه. هه‌ر
له كاتی ئاژاوه‌که‌دا نزیكه‌ی ١٠٠٠ كه‌س له ڕۆهینگیا هه‌وڵیان دا بچنه
به‌نگلادێشه‌وه به‌ڵام به‌نگلادێش وه‌رینه‌گرتن و گه‌ڕاندیه‌وه.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش
داواكارن له به‌نگلادێش كه وه‌ریان بگرێت.
ئه‌مه له كاتێكدا كه به‌نگلادێش
پێشتر په‌نابه‌ری زۆری وه‌گرتوه، كه نزیكه‌ی (٣٠٠) هه‌زار كه‌س له ڕۆهینگیاییه‌كان
له به‌نگلادێش په‌نابه‌رن و ده‌ژین یان له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌ریدان.
به كورتی: به‌پێی پۆلێنی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتوه‌كان، ڕۆهینگیا یه‌كێكن له‌و گه‌لانه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی زۆرترین سته‌م و چه‌وساندنه‌وه
ده‌بنه‌وه، و ده‌بێت چاره‌سه‌رێكی ڕیشه‌یی بۆ كێشه‌كه‌یان بكرێت.
ڕۆڵی ئایین له ته‌قاندنه‌وه‌ی
كێشه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌كاندا
هه‌رچه‌ند ئه‌و ئاژاوه گه‌وره‌یه‌ی
له بورما ڕوی دا به پله‌ی یه‌ك ده‌ركه‌وته‌ی كێشمه‌كێشێكی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تیه؛
به‌ڵام ئه‌م ڕوداوانه‌ی بورما ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌سه‌لمێنن كه ئایینه‌كان هه‌میشه
هۆكارێكی یارمه‌تیده‌رن بۆ ته‌قانده‌وه‌ی ئه‌و جۆره كێشه نه‌ته‌وه‌ییانه. زۆر
كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له جیهاندا هه‌ن كه به هۆی جیاوازییانه‌وه له ئایینی زۆرینه
توشی چه‌وساندنه‌وه و سته‌می زیاتر ده‌بن. نمونه‌یه‌كی نزیك؛ ئه‌و كه‌مینانه‌ن كه
له وڵاتانی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی‌دا ده‌ژین، وه‌كو كه‌مینه سوریانیه‌كان، و ئێزدیه‌كان
و قیبتیه‌كان، كه سه‌رباری ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و زمانیان جیاوازه له زۆرینه‌ی ده‌وروبه‌ریان؛
ئایینیشیان به هه‌مان شێوه جیاوازه، بۆیه به هۆی ئه‌مه‌وه توشی چه‌وساندنه‌وه
و بڕاندنه‌وه و سته‌می زۆرتر ده‌بن، و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر جیاوازیی ئایینی له گۆڕێ‌دا
نه‌بوایه؛ توشی كێشه نه‌بونایه، یان به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بو كه بوه. به هه‌مان
شێوه هه‌مان بارودۆخ له بورما له ویلایه‌تی ئاراكان هه‌یه: كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
(ڕۆهینگیا)، هه‌م له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه جیاوازن كه بنه‌چه‌ی به‌نگلادێشیان
هه‌یه، هه‌م له‌لایه‌نی ئایینیه‌وه جیاوازن كه موسوڵمانن و كه‌مینه‌یه‌كی ئایینین
له‌ناو زۆرینه‌ی ئاراكانیه‌كانی تردا كه بوزایین. بۆیه چاوه‌ڕوانكراوه كه جیاوازیه
ئایینیه‌كه ئاگری كێبه‌ركێ و كێشمه‌كێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه خۆش بكات.
شێواندنی ڕاستیه‌كان
له ڕاگه‌یاندنی ئیسلامی‌دا
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو ده‌ستدرێژی
و سته‌مه‌ی كه ده‌كرێت له‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی-ئایینیه له بورما؛ هێشتا ئه‌و
چیرۆك و پرۆپاگه‌ندایه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیسلامیی ناڕه‌سمی ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌چونی
قه‌سابخانه و جینۆساید و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌وانه‌ی به (موسوڵمانه‌كانی بورما)
ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت، له ئاژاوه گه‌وره‌كه‌ی مانگی (٦) ی ئه‌م ساڵدا؛ ئه‌فسانه‌یه‌كه
و ناڕاسته. هه‌ر كه‌سێكیش هه‌واڵی ئاژاوه‌كانی بورما وه‌كو خۆی ئاگادار بێت؛ ئه‌م
ڕاستیه ده‌زانێت. و ڕه‌نگه به‌شێكی ئه‌م پرۆپاگه‌ندا ناڕاسته له بنه‌ڕه‌تدا ڕۆهینگیاییه‌كان
خۆیان په‌ره‌ی پێ بده‌ن بۆ ڕاكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك به‌لای كێشه‌كه‌ی خۆیاندا كه
تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێ خراوه. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئیسلامیی ناڕه‌سمی، مه‌به‌ستم
سایت و یانه‌كانیان و په‌یجه‌كانیان له فه‌یسبوك كه ئاڕاسته‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كه‌ن،
زۆر زیاتری پێوه ده‌نێن و وا خه‌ڵكیان حاڵی كردوه كه ئه‌م ماوه‌یه ترسناكترین قه‌سابخانه و
كوشتار و سوتاندنی مێژو بۆ (موسوڵمانه‌كانی بورما) ڕێك خراوه!
ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و ڕۆهینگیاییانه‌ی
كه له ویلایه‌تی ئاراكاندان؛ ته‌نها ئایینیان جیاواز نیه له ئاراكانیه‌كانی تر،
به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌شیان جیاوازه له‌وان، به‌ڵكو زۆرینه‌شیان له سه‌رده‌می نوێ‌دا
هاتونه‌ته ناوچه‌كه، وه‌كو دواتر له كورته‌یه‌كی مێژوییدا ده‌رباره‌ی ڕۆهینگیا
و ویلایه‌تی ئاراكان ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی
تریشه‌وه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ڕۆهینگیادایه، واته ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه به‌زۆری
له به‌نگلادێشه‌وه و له سه‌رده‌مانی نوێ‌دا هاتون و نیشته‌جێ بون.. ئه‌گه‌رنا له‌گه‌ڵ
موسوڵمانه‌كانی تری ئه‌و وڵاته‌دا كێشه‌یه‌ك له ئارادا نیه، ئه‌وانه‌ش وه‌كو:
ـ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی به بنه‌ڕه‌ت
هیندین، كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له (رانگۆن) Rangoon یاخود (یانگۆن) Yangon (پایته‌ختی پێشوی
بورما و پایته‌ختی ناوچه‌ی یانگۆن) ده‌ژین. كه ئه‌مانه له‌گه‌ڵ بورماییه‌كان تێكه‌ڵ
بون: هه‌ندێكیان له دایكه‌وه بورمایین و هه‌ندێكی تریان به‌ته‌واوی بورمایین. به‌زۆری
سوننین، و كه‌مێكیان شیعه‌ن.
ـ پانثای Panthay، یاخود موسوڵمانه چینیه بورماییه‌كان.
ـ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه به‌بنه‌ڕه‌ت
مالیزیایین و له شاری (كۆثاونگ) Kawthaung ی باشوری بورمان.
ـ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی پێیان ده‌وترێت
(زێربادی) Zerbadi،
كه ئه‌مانه به‌رهه‌می تێكه‌ڵاوبون و هاوسه‌رگیرین له‌نێوان ئه‌و پیاوه موسوڵمانانه‌ی
له وڵاتانی باشوری ئاسیا و خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاسته‌وه هاتون و نێوان ژنانی بورمایی.
بورماییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌مینه
موسوڵمانانه‌دا كێشه‌یان نیه (هه‌رچه‌ند له ڕابردودا دیكتاتۆریه‌تی میلیتاریی پێش‌و
ئازادیی ته‌واوی به هه‌ندێك له‌مانه‌ش نه‌داوه، به‌ڵام چه‌وساندنه‌وه و سته‌مێكی
ئه‌وتۆ نه‌بوه). كێشه‌كه له‌گه‌ڵ ڕۆهینگیادایه كه زۆربه‌یان له به‌نگلادێشه‌وه
و له سه‌رده‌می نوێ‌دا وه‌كو هێزی كار هاتونه‌ته ویلایه‌تی ئاراكان.. وه‌كو
دواتر به‌درێژی باسی دێت.
و به‌پێی سه‌رژمێریه ڕه‌سمیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش؛ موسوڵمانانی بورما (٢,٢٧) میلیۆنن [هه‌رچه‌ند ده‌کرێت گومان له‌م ژماره‌یه بکرێت و به که‌م دابنرێت]، له کاتێکدا ڕۆهینگیا ته‌نها (٨٠٠) هه‌زارن، به‌م پێیه له‌چاو موسوڵمانه‌کانی تری بورمایشدا که‌مینه‌ن. که‌واته بونی کێشه له‌گه‌ڵ ڕۆهینگیادا ناکاته بونی کێشه له‌گه‌ڵ موسوڵمان به‌گشتی، چونکه موسوڵمانانی بورما ته‌نها ڕۆهینگیا نین، موسوڵمانه‌کانی تریش زۆرترن له ڕۆهینگیا.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پرۆپاگه‌ندا ئیسلامیه چه‌نده ناڕاسته و چه‌نده هه‌رزانه، كه وا خه‌ڵك تێ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی ئێسته له بورما ڕو ده‌دات پاكتاوێكی ڕه‌گه‌زی و جینۆسایدێكی سه‌رتاسه‌ریه له‌لایه‌ن بوزاییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ناکۆکیی ئایینی ده‌رهه‌ق به (موسوڵمانه‌كانی بورما) ده‌كرێت!
و به‌پێی سه‌رژمێریه ڕه‌سمیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ش؛ موسوڵمانانی بورما (٢,٢٧) میلیۆنن [هه‌رچه‌ند ده‌کرێت گومان له‌م ژماره‌یه بکرێت و به که‌م دابنرێت]، له کاتێکدا ڕۆهینگیا ته‌نها (٨٠٠) هه‌زارن، به‌م پێیه له‌چاو موسوڵمانه‌کانی تری بورمایشدا که‌مینه‌ن. که‌واته بونی کێشه له‌گه‌ڵ ڕۆهینگیادا ناکاته بونی کێشه له‌گه‌ڵ موسوڵمان به‌گشتی، چونکه موسوڵمانانی بورما ته‌نها ڕۆهینگیا نین، موسوڵمانه‌کانی تریش زۆرترن له ڕۆهینگیا.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پرۆپاگه‌ندا ئیسلامیه چه‌نده ناڕاسته و چه‌نده هه‌رزانه، كه وا خه‌ڵك تێ ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی ئێسته له بورما ڕو ده‌دات پاكتاوێكی ڕه‌گه‌زی و جینۆسایدێكی سه‌رتاسه‌ریه له‌لایه‌ن بوزاییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ناکۆکیی ئایینی ده‌رهه‌ق به (موسوڵمانه‌كانی بورما) ده‌كرێت!
ئینجا كۆمه‌ڵێك وێنه و ڤیدیۆ
به‌كار ده‌هێنن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆپاگه‌ندا كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئاژاوه‌كانی
بورماوه نیه:
ـ جارێك ڤیدیۆیه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
كه سوتاندنی چه‌ند جادوگه‌رێك له كینیا (ئه‌فریقا) پێشان ده‌دات به‌ڵام وا پێشانی
ده‌ده‌ن كه ئه‌وه دیمه‌نی سوتاندنی موسوڵمانه‌كانی بورمایه!
ـ جارێكی تر وێنه‌ی قوربانیه‌كانی
ته‌قینه‌وه‌ی تانكه‌رێكی نه‌وت له كۆنگۆی خۆرهه‌ڵات (ئه‌فریقا) ده‌هێنن و وا پێشكه‌شی
ده‌كه‌ن كه وێنه‌ی موسوڵمانه‌كانی بورمایه وسوتێنراون!
به مه‌رجێك به‌ڕونییش له‌م وێنه و
ڤیدیۆیانه‌وه دیاره كه قوربانیه‌كان ئه‌فریقایین و بورمایی نین!!
ـ جارێكی تر وێنه‌ی قوربانیانی
بومه‌له‌زه‌یه‌ك له چین، كه بوزایین، و كۆمه‌ڵێك پیاوی ئایینی بوزایی خه‌ریكی هه‌وڵی
ئه‌سپه‌رده‌كردنیانن، ده‌هێنن و وا خوێنه‌ر و بینه‌ر حاڵی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه بوزاییه‌كانن
ئه‌وه‌نده موسوڵمانیان كوشتوه!
ـ و چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆی تر
كه باسی ڕوداوی تر ده‌كه‌ن، ده‌هێنن و وه‌كو پرۆپاگه‌ندایه‌ك بۆ مه‌سه‌له‌ی كه‌مینه‌ی
ڕۆهینگیا كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن و بۆ گه‌وره‌پێشاندانی ڕوداوه‌كان و به ناونیشانی
جینۆساید و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی (موسوڵمانه‌كانی بورما) ـ که ئێسته له کاردایه! ـ پێشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن.
ئه‌م دیارده‌یه له ڕاگه‌یاندنی
ئیسلامیی ناڕه‌سمیدا، نیشانه‌ی چه‌ند شتێكه، له‌وانه: ئه‌وه‌مان پێشان ده‌دات كه
عه‌قڵی ئیسلامیی شه‌عبی تا ڕاده‌ی نه‌خۆشی حه‌زی له شیوه‌ن و ڕۆڕۆیه و تام ده‌بینێت
له خۆپێشاندان وه‌كو قوربانی و به دیمه‌نی سته‌ملێكراوی و كوژراوی و سوتاوی
و..هتد (من زۆر جار وتومه: جه‌ماوه‌ری ئیسلامی دیپلۆمیان له شیوه‌ندا هێناوه!).
به‌وه ئاسوده ده‌بێت كه وه‌كو قوربانی و سته‌ملێكراوی هه‌میشه‌یی ده‌ركه‌وێت،
به‌وه هه‌ست و سۆزه ئایینیه‌كه‌ی ده‌بزوێت. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین هیچ پرسیار و گومانێكیان
له پرۆپاگه‌نداكان نیه، ناپرسن: كوا سه‌رچاوه؟ كوا زانیاری؟ كوا ڕاپۆرتی ورد؟
ئه‌گه‌ر جینۆسایدێكی له‌م شێوه‌یه له‌م ماوه‌یه‌دا له كاردایه؛ چۆن كه‌ناڵه‌كان باسی ناكه‌ن؟ هیچ..
هیچ پرسیارێك ناكه‌ن و هیچ گومانێكیان نیه. ئاخر مرۆڤ كاتێك هیوایه‌ت و حه‌زی له
شتێك بو؛ ناپرسێت ئه‌و شته تا چ ڕاده‌یه‌ك ڕاستیه و واقیعیه، ئه‌و حه‌زی لێ ده‌كات
و به‌وه ئاسوده ده‌بێت، بۆیه ناپرسێت و چه‌ن‌وچونی نیه، هه‌ر نایه‌وێت بپرسێت،
ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش پێی بڵێت ئه‌و شته به‌و شێوه‌یه نیه؛ ڕوی لێ گرژ ده‌كات و وا
لێكی ده‌داته‌وه كه ده‌یه‌وێت له خۆشییه‌كی زۆر دوری بخاته‌وه!
هه‌روه‌ها ئه‌و دیارده‌یه نیشانه‌ی
ئه‌وه‌یشه كه عه‌قڵی ئیسلامیی شه‌عبی هه‌میشه بۆ پاساو ده‌گه‌ڕێت بۆ ڕق و نه‌فره‌ت
و توندوتیژی و ڕه‌فزكردن و دوژمنكاریه‌كانی خۆی. له ده‌رفه‌تێك و بیانویه‌ك ده‌گه‌ڕێت
كه بۆی بسه‌لمێنێت ئه‌م جیهانه هه‌موی دڕنده و نامرۆڤ و دڵڕه‌ق و بێڕه‌وشته و
هه‌ر موسوڵمان به‌زه‌یی هه‌یه و هه‌ستی مرۆڤایه‌تیی تێدایه و هه‌ر موسوڵمان دڵ و
ویژدانی هه‌یه و ڕه‌وشتی هه‌یه. بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ـ گوایه ـ ئه‌وه نیه
هه‌ر موسوڵمانه ده‌كوژرێت به‌ده‌ستی ناموسوڵمان؟!! ئه‌مه‌یه ئه‌و بیركردنه‌وه و
دنیابینیه‌ی له پشتی ئه‌و ئالوده‌بونه‌ی عه‌قڵی ئیسلامیی شه‌عبیه‌وه هه‌یه به‌و
پرۆپاگه‌ندا و هه‌واڵ و دیمه‌نه ڕاست و ناڕاستانه‌ی كه بڵاو ده‌كرێنه‌وه بۆ پێشاندنی
موسوڵمان وه‌كو قوربانیی هه‌میشه‌یی. ئه‌مه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه عه‌قڵی
ئیسلامیی شه‌عبی هه‌میشه ده‌گه‌ڕێت بۆ پاساوی ئه‌و هه‌مو ڕق و قین و هه‌سته ناشیرینه‌ی
هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی تر كه موسوڵمان نین. و ده‌كرێت خوێندنه‌وه‌ی زیاتریش
بۆ ئه‌م دیارده‌یه بكرێت.
هه‌روه‌ها نیشانه‌ی حاڵه‌تێكی
تریشه: نیشانه‌ی ئه‌و ده‌رده كوشنده‌یه‌یه كه ڕزگاربون لێی زه‌حمه‌ته، كه بریتیه
له‌و ده‌ردی نه‌خوێندنه‌وه و نه‌خوێنده‌واری و ساده‌یی و خۆشباوه‌ڕیه‌ی كه له
جه‌ماوه‌ری ڕه‌شه‌خه‌ڵك و به‌تایبه‌تی له جه‌ماوه‌ره ئیسلامیه‌كه‌دا هه‌یه كه
عه‌قڵێكی ئیسلامیی شه‌عبی ئاڕاسته‌یان ده‌كات. دوژمنی سه‌ره‌كییان خوێندنه‌وه و خۆماندوكردن
و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و ساخكردنه‌وه‌یه، ئاشقی ته‌ممه‌ڵی و بابه‌تی ساده
و ساكار و قسه‌ی ساده و بێناوه‌ڕۆكن. زیاتر حه‌زیان له شتێكه كه به ده‌نگ یان
وێنه و ده‌نگ و زۆر به‌ساده‌یی شتێكی ساده‌كراو و خۆشكراویان پێ بڵێ. ئیتر بابه‌تێك
تۆزێك ئاڵۆز بێت و به‌دواداچونی بوێت؛ به‌لایدا ناچن. [من خۆم وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ستم
لێ دابێت هه‌ستم به‌م حاڵه‌ته كوشنده‌یه كردوه: جاری وا هه‌بوه كه‌سێك له‌و تایپ
و جۆره ویستویه‌تی بزانێت من بیروڕام له‌سه‌ر بابه‌تێک چیه، به‌ڵام له‌بریی ئه‌وه‌ی خۆی ماندو بكات
به خوێندنه‌وه‌ی نوسینێكی چڕوپڕی من له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه؛ تكای له خۆم كردوه به
دو وشه پێی بڵێم مه‌به‌ستم چیه و (ده‌مه‌وێت بڵێم چی!)!! زۆر جار له‌بریی هه‌مو
خوێندنه‌وه و به‌دواداچون و تێڕامانێك ته‌نها به‌وه ده‌ست هه‌ڵ ده‌گرن كه له
نوسه‌ر ده‌پرسن: (تۆ ئه‌ته‌وێ بڵێی چی؟)!! هه‌ر بۆیشه هه‌میشه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی
ورد و گه‌وره له دو قسه‌ی شێواو و ناته‌واودا كورت ده‌كه‌نه‌وه].
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌و عه‌قڵه
ئیسلامیه شه‌عبیه [كه شێوه و تایپێكی عه‌قڵه شه‌عبیه دواكه‌وتوه‌كه‌یه]؛ هه‌مان
ئه‌و سوته‌مه‌نی و خۆراكه‌یه كه هێزه‌كانی ئیسلامی سیاسی له‌سه‌ری ده‌ژین و هێز
و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی لێ به‌ده‌ست ده‌هێنن.
به‌كورتی؛ ڕاگه‌یاندنی ئیسلامیی
شه‌عبی ده‌یه‌وێت وا خه‌ڵك حاڵی بكات كه ئه‌وا جینۆسایدێكی سه‌رتاسه‌ری له كاردایه
بۆ بڕاندنه‌وه‌ی موسوڵمانه‌كانی بورما، له كاتێكدا له‌و ئاژاوه گه‌وره‌یه‌دا چه‌نده
موسوڵمانی كه‌مینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆهینگیا كوژراون؛ ئه‌وه‌نده‌ش بوزایی ئاراكان
كوژراون. چه‌ند ماڵ‌ومڵكی ئه‌و موسوڵمانانه سوتاوه؛ ئه‌وه‌نده و زیاتریش ماڵ‌ومڵكی
بوزاییه‌كان سوتاوه.
ئینجا ده‌یانه‌وێت بڵێن ماده‌م
له ڕاگه‌یاندندا باسی ئه‌و جینۆسایده ناكرێت؛ كه‌واته ئه‌مه بێده‌نگیه له جینۆسایدێك
و ڕازیبونه به‌وه‌ی ڕو ده‌دات! و هاوار ده‌كه‌ن به هانای موسوڵمانانی بورماوه بچن
وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستاش كوشت و كوشتار به‌رده‌وام بێت!
بێ گومان سه‌رچاوه ئیسلامیه ڕه‌سمیه‌كانیش
تا ڕاده‌یه‌ك بێده‌نگن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه
بێت ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی بیگوازنه‌وه؛ ڕه‌نگه ده‌ركه‌وێت كه خه‌تای موسوڵمانه‌كانیشی
تێدا بوه و هه‌ر چه‌ند كه‌سێك له‌وان به تاوانێكی قێزه‌ون كه لاقه‌كردنی به‌كۆمه‌ڵ
و كوشتنی كچێكی بوزاییه ئاژاوه‌كه‌یان هه‌ڵگیرساندوه و ـ و دوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی
قێزه‌ونی بوزاییه‌كانیش ـ دیسان موسوڵمانه‌كان خراپتر تۆڵه‌یان كردوه‌ته‌وه و زۆرتر
ئاژاوه‌یان ناوه‌ته‌وه و وێرانكارییان كردوه... له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینین ئه‌و سه‌رچاوه
ئیسلامیه ڕه‌سمیانه به‌ته‌واوی و وه‌كو خۆی هه‌واڵه‌كه ناگوێزنه‌وه به‌ڵكو زیاتر
سه‌ربورده‌یه‌كی مێژویی گه‌لی ڕۆهینگیا ده‌گێڕنه‌وه و ته‌نها باسی بارودۆخی سه‌ختیان
ده‌كه‌ن له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یاندا.
كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی
پێشینه‌ی مێژویی (ڕۆهینگیا) و ویلایه‌تی (ئاراكان)
(ڕۆهینگیا) (الرُوينجية) Rohingya (چونكه ناوی مێژویی ناوچه‌كه ڕۆهانگ
Rohang ـه)؛ كه‌مینه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ـ ئایینین له
بورما (٣٪ ی دانیشتوانی بورما پێك ده‌هێنن)، كه له ویلایه‌تی (ئاراكان) ده‌ژین
كه ١٧ شار و ٣٨٧١ گوندی هه‌یه.
كورته مێژویه‌كی ئاراكان و ڕۆهینگیا:
به‌پێی مێژوی ده‌ماوده‌می ئاراكانیه‌كان؛
مێژوی یه‌كه‌م شانشینیی ئاراكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی (٣٣٢٥ پ. ز.)! ئه‌مه‌ش ـ گوایه
ـ له‌سه‌ر ده‌ستی پاشایه‌ك به ناوی (مارایو) Marayu، و به‌پێی ئه‌و مێژوه
میللیه گه‌لی كۆنی ئاراكان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زۆر پێش ئه‌و مێژوه! به‌ڵام له ڕاستیدا
مێژوی یه‌كه‌م شانشینیی مێژویی ئاراكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (٤
ز.)، واته سه‌ره‌تای (٣٠٠ ز.) ه‌كان، كه ئه‌وه‌ش شانشینیی دانناڤاتی Dannavati
(دانیاوادی Danyawadi)
ـه. دواتر گه‌لێك فه‌رمانڕه‌وای بوزایی و هه‌روه‌ها موسوڵمان فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌و
شانشینیه‌یان كردوه. ئه‌مه‌ش واته شانشینیی ئاراكان هه‌مو كاتێك ئیسلامی نه‌بوه،
به‌ڵكو وه‌كو دواتر ده‌بینین له سه‌ده‌ی (١٥ ز.) ه‌وه شانشینیی ئاراكان شێوه‌یه‌كی
ئیسلامی و به‌نگلادێشی وه‌رده‌گرێت، به كاریگه‌ریی به‌نگلادێش.
له كۆتاییشدا مۆغول و ئینجا پۆرتوگالیه‌كان
هه‌رێمی ئاراكانیان داگیر كردوه.
ساڵی ١٧٨٥ یش بورما ئاراكانی
داگیر كرد، دواییش ساڵی ١٨٢٦ به‌پێی ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك بورما ئه‌و هه‌رێمه‌ی بۆ
بریتانیه‌كان واز لێ هێنا. ساڵی ١٩٤٨ یش كاتێك بورما سه‌ربه‌خۆیی وه‌رگرت و ده‌سه‌ڵاتی
بریتانیای به‌سه‌ره‌وه نه‌ما؛ هه‌رێمی (ئاراكان) خرایه سه‌ر بورما، و ساڵانی ١٩٩٠
كانیش ناوه‌كه‌ی له (ئاراكان) Arakan
ـه‌وه، كه ناوه باوه‌كه‌یه‌تی، گۆڕرا بۆ (ره'كان) [وتنی ئاراكانیه‌كان] یاخود
(یه'كان) [وتنی بورماییه‌كان] Rakhine.
له كۆتایی سه‌ده‌ی (٢٠) دا، ژماره‌ی
دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكان گه‌یشتوه‌ته نزیكه‌ی (٢) میلیۆن كه‌س، كه نزیكه‌ی (٩٠٪)
ی ئه‌مانه له بورما (ئاراكان) ده‌ژین، و زیاتر له (١٠٪) یان له به‌نگلادێش و
كه‌مێكی تریان له هیندستان ده‌ژین. ئێسته‌ش دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكان (٣,٨٣٦,٠٠٠)
كه‌سه.
له لایه‌نی ئایینه‌وه زۆربه‌ی
خه‌ڵكی هه‌رێمی ئاراكان بوزایین و هه‌ندێكیشیان هیندۆسی و هه‌ندێكیشیان مه‌سیحین،
و نزیكه‌ی (١٥٪) یان موسوڵمانن، دواتر باسی ئه‌مانه دێت. [له‌سه‌ر ئاستیی هه‌مو
بورماش؛ ڕێژه‌ی موسوڵمانانی بورما ـ به‌پێی سه‌رژمێریی ڕه‌سمیی بورما ـ (٤٪) ـه، هه‌رچه‌ند
گومان له‌و ڕێژه‌یه ده‌كرێت، و ڕه‌نگه ڕێژه‌كه له واقیعدا زۆر له‌وه زیاتر بێت، لایه‌نه ئیسلامیه‌کان خۆیان پێیان وایه ٢٠٪ ده‌بێت!].
له ڕوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه؛ دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكان به بنچینه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كۆن تێكه‌ڵه‌ن له به‌نگلادێشیه‌كان و گه‌لی "مرۆ" و هیندیه‌كان و هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و و تورك و فارس و مۆغول و په‌تهان (په‌شتون). و به‌زۆرییش شێوه‌یان له به‌نگلادێشی و هیندیه‌كان ده‌چێت. ئێسته‌ش دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكان له چوار گروپی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌كی پێك دێن:
له ڕوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه؛ دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكان به بنچینه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی كۆن تێكه‌ڵه‌ن له به‌نگلادێشیه‌كان و گه‌لی "مرۆ" و هیندیه‌كان و هه‌روه‌ها عه‌ره‌ب و و تورك و فارس و مۆغول و په‌تهان (په‌شتون). و به‌زۆرییش شێوه‌یان له به‌نگلادێشی و هیندیه‌كان ده‌چێت. ئێسته‌ش دانیشتوانی هه‌رێمی ئاراكان له چوار گروپی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌كی پێك دێن:
١. زۆرینه: ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت
(ئاراكانیه‌كان) Rakhine،
ژماره‌یان به‌پێی سه‌رژمێریی ئه‌م ساڵ (٣,٣٦١,٠٠٠) كه‌سه (٣,١٠٧,٠٠٠ له بورمان، ٢٠٧,٠٠٠
له به‌نگلادێشن، ٣٢,٠٠٠ له هیندستانن). ئه‌مانه له ڕوی ئایینیه‌وه دو به‌شن:
ـ زۆربه‌یان بوزایین، به‌تایبه‌تی
بوزایی تێره‌ڤادا Theravada
(ده‌قاوده‌ق: "فێركاریی
كۆنه‌كان") كه ئایینی زۆرینه‌ی بورمایه [له کۆی ٦٠,٢٨٠,٠٠٠ که‌س که ژماره‌ی دانیشتوانی بورمایه؛ ٥٣,٤٢ میلیۆن بوزایین، ٢,٩٨ میلیۆنیش مه‌سیحین، ٢,٢٧ میلیۆنیش موسوڵمانن، و زیاتر له ٠,٣ میلیۆنیش هیندۆسین، ٠,٧٩ میلیۆنیش ده‌مێنێته‌وه بۆ ئایین و باوه‌ڕه‌کانی تر.. ئه‌مه‌ش هه‌موی به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی ڕه‌سمیی بورما له ٨ / ٩ / ٢٠١١]. زمانه‌كه‌یان هه‌ر شێوه‌یه‌كه له
زمانی بورمایی.
ـ موسوڵمان، كه پێیان ده‌وترێت (رۆهینگیا) Rohingya. ڕۆهینگیا سه‌رجه‌م له جیهاندا (١,١٠٠,٠٠٠) كه‌س ده‌بن، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئاراكانی بورمان، ئینجا له به‌نگلادێش، له مالیزیا و پاكستان و سه‌عودییه و تایلاندیش هه‌ن. ئه‌وانه‌ی ئاراكان ٨٠٠ هه‌زار كه‌سن، ئه‌وانه‌ی به‌نگلادێش ٣٠٠ هه‌زار كه‌سن. زمانه‌كه‌یان هه‌ر (رۆهینگیا) ی پێ ده‌وترێت كه وه‌كو لقێك وایه له زمانی به‌نگلادێشی و له بنه‌ڕه‌تدا له ویلایه‌تی (چیتاگۆنگ) ی به‌نگلادێش قسه‌ی پێ كراوه! ئه‌مه‌ش زیاتر بنچینه‌ی به‌نگلادێشیی ئه‌مانه ڕون ده‌كاته‌وه. ڕۆهینگیاییه‌كان به‌زۆری له ٥ شاری ویلایه‌تی ئاراكان نیشته‌جێن: ماونگدۆ Maungdaw، بوثيداونگ Buthidaung، ڕاثيداونگ Rathedaung، سیتوه‌ی یاخود ئه‌كیاب Akyab، ساندوه‌ی Sandway، تۆنگۆ Tongo، شۆكێپرۆ Shokepro، دورگه‌ی ڕاشۆنگ Rashong، كیاوكتۆ Kyauktaw.
ـ موسوڵمان، كه پێیان ده‌وترێت (رۆهینگیا) Rohingya. ڕۆهینگیا سه‌رجه‌م له جیهاندا (١,١٠٠,٠٠٠) كه‌س ده‌بن، به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له ئاراكانی بورمان، ئینجا له به‌نگلادێش، له مالیزیا و پاكستان و سه‌عودییه و تایلاندیش هه‌ن. ئه‌وانه‌ی ئاراكان ٨٠٠ هه‌زار كه‌سن، ئه‌وانه‌ی به‌نگلادێش ٣٠٠ هه‌زار كه‌سن. زمانه‌كه‌یان هه‌ر (رۆهینگیا) ی پێ ده‌وترێت كه وه‌كو لقێك وایه له زمانی به‌نگلادێشی و له بنه‌ڕه‌تدا له ویلایه‌تی (چیتاگۆنگ) ی به‌نگلادێش قسه‌ی پێ كراوه! ئه‌مه‌ش زیاتر بنچینه‌ی به‌نگلادێشیی ئه‌مانه ڕون ده‌كاته‌وه. ڕۆهینگیاییه‌كان به‌زۆری له ٥ شاری ویلایه‌تی ئاراكان نیشته‌جێن: ماونگدۆ Maungdaw، بوثيداونگ Buthidaung، ڕاثيداونگ Rathedaung، سیتوه‌ی یاخود ئه‌كیاب Akyab، ساندوه‌ی Sandway، تۆنگۆ Tongo، شۆكێپرۆ Shokepro، دورگه‌ی ڕاشۆنگ Rashong، كیاوكتۆ Kyauktaw.
٢. كه‌مینه‌ی (كامان) Kaman یاخود (كامه‌ین)
Kamain.
ئه‌مانه‌ش موسوڵمانن و نه‌وه‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ن كه كاتی خۆی، سه‌ده‌ی (١٥ ز.)
له سه‌رده‌می شانشینیی )مراوك-ئو( Mrauk-U دا كۆچیان كردوه بۆ ئاراكان، وه‌كو
دوایی باسی دێت. ئه‌مانه‌یش وه‌كو ڕۆهینگیا كۆت‌وبه‌ند له‌سه‌ر هات‌وچویان هه‌یه،
به‌ڵام ئه‌مانیش هه‌ر لایه‌نی نه‌ته‌وه‌ییان جیاوازه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حكومه‌تی
نوێ و ده‌ستوره نوێیه‌كه‌ی (٢٠٠٨) په‌یمانی ئازادیی ته‌واوی پێ داون.
٣. كه‌مینه‌ی (چین) Chin (یاخود "كوكی"
Kuki). ئه‌مانه گه‌لێكن،
له بورما ویلایه‌تێكی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام له ویلایه‌تی ئاراكانیش هه‌ن. سه‌رجه‌م
له بورما (١.٥) میلیۆنن، له باكوری خۆرهه‌ڵاتی هیندستانیش زۆرن: (٢.٥) میلیۆنن،
له خۆرهه‌ڵاتی به‌نگلادێشیش هه‌ن. زمانی خۆیان هه‌یه: زمانی كوكی، كه لقێكه له
زمانه تیبێتی ـ بورماییه‌كان. ئایینیان: زۆربه‌یان مه‌سیحین، كه‌مێكیان ئه‌نیمایی
(أرواحي) [باوه‌ڕدار به بونی ڕۆح له هه‌مو شته‌كانی ده‌وره‌به‌ردا] و بوزایین
(ئه‌و كه‌مه‌یان كه له ئاراكانن شوێنكه‌وته‌ی ئایینی بوزایی تێره‌ڤادان)، له كۆندا
هه‌ر ئه‌نیمایی بون به‌ڵام گۆڕاون بۆ ئایینی مه‌سیحی و بوزایی.
٤. كه‌مینه‌ی (مرۆ) Mro یاخود (مرو) Mru. ئه‌مانه هه‌رچه‌ند
له كۆندا له ئاراكان ژیاون، به‌ڵام له كۆتایی سه‌ده‌ی (١٨ ز.) دا توشی هێرشی خێڵی
(خومی) Khumi هاتن بۆیه ناچار بون
كۆچ بكه‌ن بۆ كه‌رته‌ی (به‌ندۆربه‌ن) Bandarban ی ویلایه‌تی (چیتاگۆنگ) ی به‌نگلادێش، كه له‌وێ ـ به‌پێی سه‌رژمێریی ١٩٩١
ـ (٢١,٩٦٣) كه‌سن. و به‌گشتی به ناوچه‌ی سه‌رسنوری نێوان ئاراكان (بورما) و به‌نگلادێش
و هیندستاندا بڵاون. له ئاراكانیش له كه‌رته‌ی یۆما Yoma (شاخه‌كانی ئاراكان)
ماون. زمانی زۆرینه‌ی ئه‌مانه‌ی ئاراكان هه‌ر مرۆ Mro ی پێ ده‌وترێت كه ئه‌میش، وه‌كو
زمانی كوكی، لقێكه له زمانه تیبێتی ـ بورماییه‌كان. ئایینی ئه‌مانه‌ش، وه‌كو كه‌مینه‌ی
(چین)، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌نیماییه، و بوزاییشیان هه‌یه.
پێشینه‌ی مێژویی موسوڵمانه‌كانی
ئاراكان:
ده‌رباره‌ی پێشینه‌ی ئیسلام له
ناوچه‌كه‌دا؛ مێژو ده‌ڵێت: له سه‌ده‌ی (٩ ز.) ـه‌وه عه‌ره‌بی موسوڵمان گه‌یشتونه‌ته
ناوچه‌كه، و ئه‌مه سه‌ره‌تای بونی ئیسلامه له‌وێ. ئه‌و عه‌ره‌به‌یش ئێسته له‌وێ
نیشته‌جێیه بڕوا وایه كه له نه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ن كه له ناوه‌ڕاستی هه‌رێمی
ئاراكان ژیاون له نزیكی (مراوك-ئو) Mrauk-U
و شاری كیاوكتۆ Kyauktaw،
نه‌ك ناوچه‌ی سه‌رسنوریی ڕوباری مایو Mayu
كه زۆربه‌ی (رۆهینگیا) ـ واته موسوڵمانه‌كانی نیشته‌جێی ئاراكان ـ له‌وێ ده‌ژین، نزیكی
ویلایه‌تی چیتاگۆنگ Chittagong ی به‌نگلادێش. ئه‌مه‌ش یانی ڕۆهینگیا، یان زۆربه‌یان، هاوسنورن له‌گه‌ڵ
به‌نگلادێش، و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ڕۆهینگیای ئێسته به‌بنه‌ڕه‌ت
به‌نگلادێشین. به‌تایبه‌تی كه له سه‌ده‌ی (١٥ ز.) دا شانشینییه‌ك به ناوی
(مراوك-ئو) Mrauk-U
(یاخود بنه‌ماڵه‌ی مرۆهاونگ Mrohaung)
له ئاراكان دامه‌زراوه كه یه‌كێك له پاشاكانی ئاراكان به ناوی پاشا (نارامه‌یكلا)
Narameikhla یاخود Min Saw Mun (١٤٠٤ ـ ١٤٣٤ پاشا بوه)
دایمه‌زراندوه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ٢٤ ساڵ له به‌نگلادێش وه‌کو دورخراوە‌یه‌ک ماوه‌ته‌وه، ئیتر به یارمه‌تیی
سه‌ربازیی سوڵتانی به‌نگلادێش (ئه‌حمه‌د شاه) توانیی ته‌ختی پاشایه‌تیی ئاراكان
به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، ئیتر له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌نگلادێشیی زۆری هێنا بۆ ناوچه‌كه كه
له‌وێ نیشته‌جێ بون، هه‌ر نزیكی به‌گلاندێش. ئه‌مه یه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبونی
به‌نگلادێشیه موسوڵمانه‌كانه له ئاراكان. زۆربه‌ی (رۆهینگیا) ی ئێسته‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆسه‌ر ئه‌م به‌نگلادێشیه هاتوانه. بۆیه كێشه‌ی بورما له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیا؛
له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تی و سنوریه، ئینجا جیاوازیی
ئایینیشیان زیاتر كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردوه.
پاشا (نارامه‌یكلا) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
چاوله‌به‌ری سوڵتانی به‌نگلادێش بو؛ هه‌ندێك ناوچه‌ی پێ به‌خشی و دانی ده‌نا به
ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر ناوچه‌كاندا. دوای ئه‌ویش پاشاكانی ئاراكان نازناوی ئیسلامی‌یان
بۆخۆیان داده‌نا و دراوی ئیسلامیی به‌نگلادێشیان له شانشینیه‌كه‌ی خۆیاندا به‌كار
ده‌هێنا. به‌ڵام ئه‌م ملكه‌چی و لایه‌نگریه‌ی ئاراكان بۆ سه‌ڵته‌نه‌تی به‌نگلادێش
زۆری نه‌خایاند: ئه‌وه بو دوای مردنی سوڵتان (جه‌لالوددین موحه‌ممه‌د شاه) (١٤٣٣)؛
پاشاكانی ئاراكان، له‌دوای نارامه‌یكلا، ده‌ستیان كرد به زه‌وتكردنی خاكی به‌نگلادێش:
ساڵی (١٤٣٧) ڕامو Ramu یان داگیر كرد، ساڵی (١٤٥٩) یش چیتاگۆنگیان داگیر كرد، و هه‌تا ساڵی (١٦٦٦)
یش چیتاگۆنگ به‌ده‌ست ئاراكانه‌وه بو. به‌م شێوه‌یه ئاراكان و به‌نگلادێش زیاتر
تێكه‌ڵ بون. پاشاكانی ئاراكان هه‌تا دوای سه‌ربه‌خۆبون و جیابونه‌وه‌یان له سه‌ڵته‌نه‌تی
به‌نگلادێش هه‌ر نازناوی ئیسلامی‌یان بۆ خۆیان داده‌نا، و موسوڵمانه‌كانیان له پله
و جێگه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا داده‌نا. موسوڵمانی به‌نگلادێشی له سه‌ده‌ی
(١٧ ز.) ژماره‌یان زیاتر هه‌ڵكشا، كه زیاتر وه‌كو هێزی كار ڕۆڵیان ده‌بینی، و هه‌ندێكیان
وه‌كو (كاتب) ی كۆشك، به زمانی به‌نگلادێشی و فارسی و عه‌ره‌بی، كاریان ده‌كرد،
كه ئه‌و كاته كۆشكی شانشیی ئاراكان مۆدێلی ئیسلامیی له سه‌ڵته‌نه‌تی به‌نگلادێشه‌وه
هاورده ده‌كرد هه‌رچه‌ند هێشتا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مۆدێله بوزاییه كۆنه‌كه‌ی
تێدا مابوه‌وه. به‌م شێوه‌یه له سه‌ده‌ی (١٧ ز.) ه‌وه زیاتر ناسنامه‌ی ئیسلامی
له هه‌رێمی ئاراكان په‌ره‌ی سه‌ند، ئه‌مه‌ش به كاریگه‌ریی سیاسی و كولتوری و مرۆیی
به‌نگلادێش.
ئینجا ساڵی (١٧٨٥) بورما ئاراكانی
داگیر كرد. ده‌سه‌ڵاتدارانی بورما هه‌زاران كه‌سیان له خه‌ڵكی ئاراكان له سێداره
دا و به‌شێكی زۆری دانیشتوانی هه‌رێمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی
بورما، وه‌كو خوی هه‌مو داگیركه‌ره‌كان، بۆ لاوازكردنی ئه‌و وڵاته‌ی داگیری ده‌كه‌ن
و كه‌مكردنه‌وه و په‌رته‌وازه‌كردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی.
له ئه‌نجامی ئه‌مه و بۆ دوركه‌وتنه‌وه
له چه‌وساندنه‌وه و سته‌می بورما؛ نزیكه‌ی ٣٥ هه‌زار دانیشتوی ئاراكان ڕایان
كرد بۆ هه‌رێمی هاوسنوری چیتاگۆنگی به‌نگلادێش، و داوای پاراستنیان له هیندستانی ژێر
ده‌ستی بریتانیا كرد.
دواییش، ساڵی (١٨٢٦)، به‌و پێیه‌ی
كه هه‌رێمه‌كه دانیشتوانێكی كه‌می هه‌یه؛ بورما ده‌ستی لێ هه‌ڵگرت بۆ بریتانیه‌كان.
ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاراكان
كاتێك بریتانیه‌كان داگیریان كرد دانیشتوانی كه‌م بو؛ بریتانیه‌كان خه‌ڵكێكی زۆریان
له دانیشتوانی به‌نگلادیش بۆ كشت‌وكاڵ گواسته‌وه بۆ ئاراكان. (كۆمپانیای هیندستانی
خۆرهه‌ڵات) ی بریتانیاش ناوچه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی له به‌نگلادێشه‌وه درێژ كرده‌وه
بۆ ئاراكان، به‌م شێوه‌یه‌ش سنور له‌نێوان به‌نگلادێش و ئاراكاندا نه‌ما، و هیچ
كۆت‌وبه‌ندێك له‌سه‌ر كۆچ و ڕه‌وی نێوان ئه‌و دو ناوچه‌یه نه‌بوه. بۆیه ئاراكان
زیاتر تێكه‌ڵ بوه له‌گه‌ڵ به‌نگلادێش و به‌نگلادێشیی زیاتری تێدا نیشته‌جێ بوه.
هه‌ر له‌و كاتانه‌شدا، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (١٩ ز.)، هه‌زاران به‌نگلادێشی له ناوچه‌ی
چیتاگۆنگه‌وه كۆچیان كردوه بۆ ئاراكان به‌دوای هه‌لی كاردا، و له‌وێ نیشته‌جێ بون.
له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی ئاراكان له به‌نگلادێش نیشته‌جێ بون،
كه ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و دو ناوچه‌یه‌ی به یه‌كه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رژمێریی بریتانیا بۆ
ساڵی (١٨٩١) ژماره‌ی موسوڵمانه‌كانی ئاراكان (٥٨,٢٥٥) كه‌س بوه، پێش ساڵی (١٩١١)
یش ژماره‌كه گه‌یشتوته (١٧٨,٦٤٧) كه‌س. ئه‌م هه‌ڵكشان و ژماره زۆره به شێوه‌یه‌كی
سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێنانی هێزی كاری هه‌رزان له هیندستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی
بریتانیاوه بۆ ئیشكردن له كێڵگه‌كانی برنجدا. خه‌ڵكێكی زۆری به‌نگلادێشیش، كه زۆربه‌ی
له ناوچه‌ی چیتاگۆنگی به‌نگلادێشه‌وه هاتون، به‌كۆمه‌ڵ كۆچیان كردوه بۆ شاره‌كانی
خۆرئاوای ئاراكان و له‌وێ نیشته‌جێ بون. له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی (٢٠ ز.) یشدا ژماره‌ی
ئه‌و هیندیانه‌ی كه ده‌هاتنه بورما به‌گشتی؛ هیچ ساڵێك له چاره‌كه میلیۆنێك كه‌س
كه‌متر نه‌بوه! هه‌تا له ساڵی ١٩٢٧ دا ژماره‌ی كۆچبه‌ران بۆ بورما گه‌یشتوه‌ته ٤٨٠٠٠٠
كه‌س! به‌م شێوه‌یه ساڵی ١٩٢١ له سه‌رانسه‌ری بورما نیو میلیۆن موسوڵمان هه‌بوه،
و نیوه‌ی ئه‌و هیندیانه‌ش كه چوبونه ئه‌وێ؛ موسوڵمان بون. هه‌ر بۆیه له زۆربه‌ی
شاره گه‌وره‌كانی بورما: یانگۆن Yangon
(رانگۆن Rangoon)،
و سیتوه‌ی (ئه‌كیاب) پایته‌ختی ئاراكان، و پاثهین Pathein،
كۆچبه‌ره هیندیه‌كان زۆرینه‌ی دانیشتوان پێك ده‌هێنن! ئیتر بورماییه‌كان له سه‌رده‌می
داگیركاریی بریتانیادا هیچ هێز و ده‌سه‌ڵاتێكیان نه‌بو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو هیندی
و به‌نگلادێشیه هاتوه‌دا، هه‌ر له‌و كاته‌شه‌وه جۆرێك له ڕه‌گه‌زپه‌ستی له ناخیاندا
دروست بو كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له به‌كه‌مزانینی ئه‌و هاتوانه و ترسیش لێیان. هه‌ر
بۆیه چه‌ند جارێكیش ـ هه‌ر له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بریتانیه‌كاندا ـ ئاژاوه دروست
بوه دژی ئه‌و هاتوانه.
ئه‌م كۆچه زۆره‌ی هیندی و به‌نگلادێشیه‌كان،
زیاتر ئاراكانی ده‌گرته‌وه، چونكه خۆی دانیشتوانی كه‌م بو و پێیدا ده‌رنه‌ده‌كه‌وت،
واته كۆچبه‌ره‌كان له‌وێ ئاسانتر جێیان ده‌بوه‌وه.
ئیتر كاتێكیش له سه‌ره‌تای جه‌نگی
جیهانیی دوه‌مدا بریتانیا له ئاراكان كشایه‌وه؛ ئاراكان لكێنرا به
بورماوه، و ئینجا كێشه‌كان ته‌قینه‌وه و ڕقی بورماییه‌كان له هاتوه‌كان (هیندی
و به‌نگلادێشیه‌كان) زیاتر بو، و له‌و كاته‌وه تا ئێستا چه‌ندان جار ئاژاوه‌ی گه‌وره
به‌رپا بوه.
لێره‌وه ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ی
بورماییه‌كان و ڕۆهینگیا، واته موسوڵمانه‌كانی ئاراكان كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
له كۆچبه‌ره‌كان پێك هاتون، ڕون ده‌بێته‌وه. ئینجا تێ ده‌گه‌ین كه بۆچی ده‌سه‌ڵات
له بورما ئاماده نیه ڕه‌گه‌زنامه‌ی بورماییان پێ ببه‌خشێت. و له ڕاستیدا پاڵنه‌ره
ئایینیه‌كه پاڵنه‌رێكی زۆر لاوه‌كیه، و كرۆكی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه بورما وه‌كو
پاشماوه‌ی داگیركارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌مینه‌یه ده‌ڕوانێت، كه ئه‌مه‌ش له خۆیدا تا ڕاده‌یه‌كی
زۆر ڕاسته.
بۆیه كێشه‌كه له جه‌وهه‌ردا
كێشه‌یه‌كی ئایینی نیه. ڕاسته ئایینی بوزایی (بوزایی تێره‌ڤادا) ئایینی زۆرینه‌ی
بورمایه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌كه هیچ ئایینێكی به‌ڕه‌سمی نه‌ناساندوه. به‌ڵام جاری
وا هه‌بوه ده‌زگای هه‌واڵگری و به‌رگریی ئه‌و وڵاته شێوازی جل‌وبه‌رگی ڕاهیبه
بوزیه‌كانی بۆ كارمه‌ند و شۆفار
(جاسوس) ـه‌كانی به‌كار هێناوه.
سه‌رباری ئه‌و ڕاڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه
بۆ ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی هه‌ستیاریی بورما به‌و هاتوانه له به‌نگلادێش و هیندستانه‌وه؛
كۆمه‌ڵێك هۆكار و ڕاڤه‌ی تر باس كراون، له‌وانه:
ـ ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی فه‌رمانڕه‌وا
مۆغوله موسوڵمانه‌كان شه‌ڕیان به ناوچه‌كه ده‌فرۆشت و شاره‌كانیان داگیر ده‌كرد؛
زۆریان له بوزاییه‌كان و هیندۆسه‌كانی ناوچه‌كه چه‌وساندوه‌ته‌وه و ئازار داوه
و به‌زۆر كردویانن به موسوڵمانن.
ـ كۆچبه‌ره‌كان هه‌ژار بون و
ئاستی گوزه‌رانیان نزم بو. هه‌ر بۆیه ئاماده‌ش بون هه‌مو كارێكی قورس و مه‌ترسیدار
و هه‌تا ناشیرینیش بكه‌ن.
ـ ئه‌و كاته‌ی بورماییه‌كان ده‌سه‌ڵاتیان
گرته‌وه ده‌ست؛ هیندیه هاتوه‌كان زۆربه‌ی پله‌كانیان له دام‌وده‌زگای حكومه‌تدا
قۆرخ كردبو. ئه‌مه‌ش كێشمه‌كێشی دروست كرد.
ـ به هه‌مان شێوه كێبه‌ركێی
توندی پیشه‌یی دروست بو له‌نێوان بورماییه‌كان و ئه‌و هاتوانه‌دا.
ـ قه‌یرانی ئابوریی جیهانیی ساڵی
(١٩٣٠) كێبه‌ركێی ئابوریی زیاتر دژوارتر كرد.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت؛
كه كرۆكی كێشه‌كه له‌وه‌وه هاتوه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت ڕۆهینگیا یاخود
ئاراكانیه موسوڵمانه‌كان؛ له ڕاستیدا له ماوه‌ی كه‌متر له سه‌ده‌یه‌كدا
هاتونه‌ته وڵاته‌كه‌وه، و باری دیمۆگرافیایی و كولتوری و ئابوریی وڵاته‌كه‌یان گۆڕیوه.
ئه‌گه‌رنا كێشه‌كه له‌سه‌ر جیاوازیی ئایینی نیه. ڕاسته جیاوازیی ئایینی زۆر جار
كێشه‌كه گڕ تێ به‌رده‌دات و ده‌بێته پاڵنه‌رێكی سه‌ربار، به‌ڵام ئه‌وه كرۆك و
پاڵنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كێشه‌كان نیه. ئه‌گه‌ر موسوڵمانه‌كانی بورما بورمایی بنه‌ڕه‌تی
بونایه و به هه‌مان زمان قسه‌یان بكردایه و له كولتوری نه‌ته‌وه‌ییدا جیاوازییان
نه‌بوایه؛ بێ گومان ئه‌و كێشانه دروست نه‌ده‌بون. به‌ڵام ئه‌وانه به كو‌لتور و
به ئایین و به زمان وه‌كو به‌شێك له به‌نگلادێش وان و تا ڕاده‌یه‌كی زۆریش
پاشماوه‌یه‌كی سه‌رده‌می داگیركاریی بریتانیان، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ستیارییه‌كی زۆریش
به‌رامبه‌ریان دروست ده‌بێت. هه‌روه‌كو ـ بۆ نمونه ـ ئه‌و هه‌ستیاریه‌ی كه كورد
هه‌یه‌تی به عه‌ره‌به هاتوه‌كانی كه‌ركوك.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا؛ ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتی میلیتاریی نیو سه‌ده‌ی بورما نه‌بوایه و ده‌سه‌ڵاتێكی مه‌ده‌نیی لیبراڵ
له بورما تا ئێستا كاربه‌ده‌ست بوایه؛ ڕه‌نگه تا ئێستا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ببوایه،
یان به‌م شێوه تراجیدیه ناوبه‌ناو نه‌ده‌ته‌قایه‌وه. له‌م لایه‌نه‌وه ئومێدێكی زۆر
به حكومه‌تی نوێی (ثهین
زه‌ین) هه‌یه، به‌ڵام تا چ ڕاده‌یه‌ك جه‌ماوه‌ره‌كه به‌و هه‌مو جیاوازیه ئایینی
و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاوكاری ده‌بن؛ ئه‌وه ئاسۆی ئه‌و ئومێده لێڵ ده‌كات.
تێبینی:
(١) (ئاراكان) Arakan ناوی باوی ئه‌و
هه‌رێمه‌یه، به‌ڵام به زمانی بورمایی پێی ده‌وترێت (یه'كان)، به زمانی ئاراكانیه‌كان خۆیان پێی ده‌وترێت (ره'كان). له زمانه ئورۆپاییه‌كانیشدا، بۆ
نمونه له ئینگلیزی‌دا، پێی ده‌وترێت (را'کین) [یاخود: را'كاین]
Rakhine.
سه‌رچاوه‌كان:
١. ڕاپۆرتی (BBC) ی عه‌ره‌بی، كه ڤیدیۆی
سوتاندنی ماڵ و گونده‌كان و وته‌كانی سه‌رۆكی بورمای له‌گه‌ڵه:
بورما: فرض حالة الطوارئ في ولاية راخين إثر اشتباكات بين البوذيين والمسلمين. BBC عربي. ١١ / ٦ / ٢٠١٢.
بورما تواجه المزيد من الاضطرابات في ولاية راخين. BBC
عربي. ١٢ / ٦ / ٢٠١٢.
سو تشي تعزي أعمال العنف الدينية في بورما إلى غياب القانون. . BBC
عربي. ١٦ / ٦ / ٢٠١٢.
٢. ڕاپۆرتی (ئه‌لجه‌زیره) ی ئینگلیزی:
Sectarian violence continuesin Myanmar. 12/2012.
٣. ڕاپۆرتی (فۆكس نیوز):
Myanmar says recent communal violence killed 62. Associated Press. 21/2012.
٤. ڕاپۆرتی (ته‌له‌گراف):
٥. ڕاپۆرتی (واشنتۆن پۆست):
Gottlieb, Benjamin, Burma violence erupts on western border. 06/13/2012.
٦. ڕاپۆرتی (گاردیان):
Burma ethnic violence escalates as villagers flee. 06/12/2012.
٧. ڕاپۆرتی (Eleven Media Group):
Dozens killed, hundreds of buildings burnt down by Bengali Rohingya mobs in border town of Maungdaw. 06/9/2012.
٨. ڕاپۆرتی ڤیدیۆیی (ڕۆیته‌رز):
٩. خلف، رامى، دبلوماسي مصري يعمل في بورما يكشف التفاصيل الكاملة لمذابح المسلمين. (الفجر)، ١٥ / ٧ / ٢٠١٢.
١٠. ڤیدیۆی بڵاوبونه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ كۆنتڕۆڵی بارودۆخی ویلایه‌تی ئه‌راكان. ٩ / ٦ / ٢٠١٢.
11. Buddhist - Muslim riots in Myanmar. 23/06/2012.
١٢. بۆ ئه‌و كورته مێژوییه‌ی كۆتایی ده‌رباره‌ی كه‌مینه‌ی ڕۆهینگیا و ویلایه‌تی
ئه‌راكان، پشتم به گه‌لێك سه‌رچاوه به‌ستوه، له‌مانه:
"Arakanese". Encyclopædia Britannica. Encyclopædia
Britannica Online. Encyclopædia
Britannica Inc., 2012. Web. 16 Jul. 2012.
"Rakhine State", Wikipedia.
"Rakhine people", Wikipedia.
"Rohingya people", Wikipedia.
"Islam in Burma", Wikipedia.
"Persecution of Muslims in Burma", Wikipedia.
"Religion in Burma", Wikipedia.
"Chin peoples", Wikipedia.
"Mro people", Wikipedia.
Ethnic Kaman in Arakan Still Face Travel Restrictions. Narinjara. 06/25/2011.