هەوڵی بێ‌ئاکامی نوسەرە ئیسلامیەکان بۆ بەیاسایی‌کردنی تەمەنی عائیشە! بەشی یەکەم

هەوڵی بێ‌ئاکامی نوسەرە ئیسلامیەکان بۆ بەیاسایی‌کردنی تەمەنی عائیشە!

هەڵە و تێکەڵ‌کردنەکانی وتاری "ئایا عائیشە بوکێکی شەش ساڵانە بو؟" ی
(ت. ۆ. شانەڤاس)
 
سەروەر پێنجوێنی

یەکێک لەو بابەتە ئیسلامیانەی لە ئێستەدا ئیحراجیی زۆری بۆ موسوڵمانان سازاندوە؛ بابەتی تەمەنی (عائیشە) یە کاتی شوکردنی، کە هەمو سەرچاوە ئیسلامیە ڕەسەنەکان سورن لەسەر ئەوەی کە بە ٦ (یاخود ٧) ساڵی مارە کراوە و بە ٩ ساڵی گوازراوەتەوە و بە ١٨ ساڵی بێوەژن بوە. ئەو تەمەنەش بۆ شوکردن لە کۆمەڵگای هاوچەرخدا نایاساییە و بە خرا‌پ‌بەکارهێنانی کچی منداڵ دادەنرێت و کارێکی نایاسایی و نەگونجاوە.
بۆیە لە سەردەمی نوێدا، هەندێک موسوڵمان هەوڵیان داوە ئەو بابەتە بگونجێنن لەگەڵ کۆمەڵگای نوێ و هەندێک بیانو بدۆزنەوە بۆ نکولی‌کردن لەو زانیاریەی کەلەپوری ئیسلامی دەربارەی عائیشە. لەمانە پزیشکێکی موسوڵمانی هیندی-ئەمێریکایی، بە ناوی (ت. ۆ. شانەڤاس) T. O. Shanavas، کە ساڵی ١٩٩٩ وتارێکی بە ئینگلیزی لە گۆڤاری The Minaret ـدا بڵاو کردەوە، بە ناوی:

Was Ayesha A Six-Year-Old Bride?
"ئایا عائیشە بوکێکی شەش ساڵانە بو؟".
شانەڤاس، لە واشینتن. لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆیەوە وەرگیراوە
(سەلام ناوخۆش) یش وەرگێڕانێکی کوردیی لاواز و نازانستیی بۆ کردوە کە سایتە ئیسلامیە کوردیەکان وەکو خۆی بەبێ پێداچونەوە دەستاودەستی پێ دەکەن.
ئیتر لەو کاتەوە ئەم وتارە هەیە؛ لە گەلێک ناوەندی ئیسلامیدا، لەوانەی دەیانەوێت بچنە کۆمەڵگای نوێوە و ئیحراجیی بابەتی تەمەنی عائیشە لەسەر خۆیان هەڵ‌گرن؛ ئەو وتارە برەو پێ‌دەدەن. و جاری وایش هەیە هەندێک نوسەری ئیسلامی بابەتەکە بە ناوی خۆیانەوە بڵاو دەکەنەوە، وەکو (ئیسلام بەحیری) کە ناوەڕۆکی ئەو بابەتەی بە ناوی خۆیەوە بڵاو کردەوە، و (جەمال بەننا) ـ کە نەیدەزانی بابەتەکە داهێنانی خۆی نیە ـ زۆر ستایشی کرد.
ئیتر هەتا ئێستەش سایت و یانە ئیسلامیەکان بەڵگە ساختە و دەستکردەکانی پزیشکە ئەمێریکاییە موسوڵمانەکە (شانەڤاس) دوبارە دەکەنەوە، بەبێ وردبونەوە و ساخکردنەوە.. و ئەو پرسیارەش لە خۆیان ناکەن: هەڵەیەک سەرتاپای کەلەپوری ئیسلامی دابگرێت و ئەو هەمو بلیمەتەی حەدیث پێی نەزانن؛ چۆن پزیشکێک بە شارەزاییەکی ڕوکەشەوە پێی دەزانێت؟!

ئەو زانیاریە ئیسلامیەی کە دەڵێت عائیشە لە ٩ ساڵیدا گواستراوەتەوە (کراوە بە بوک)؛ هەر ئەوەیە کە هەمو سەرچاوە ئیسلامیە ڕەسەنەکان سورن لەسەری.. و ئەو زانیاریەی سەرچاوە ئیسلامیەکان بە چەند نەقڵێکی تێکەڵ‌وپێکەڵی موسوڵمانێکی ئەمێریکایی ئیحراج‌کراو کە تەنها پزیشکێکە؛ ڕەت ناکرێتەوە.
منیش دەزانم کە مەرج نیە مێژوی ئیسلامی هەموی پەسەند بکەین و گومانمان لەو مێژوە و گێڕانەوەکانی نەبێت.. بەڵام ئەوەش دەزانم کە ئەم بابەتە (تەمەنی عائیشە کاتی شووکردنی) تەنها لەبەر ئەوە گومانی لەسەر دروست دەکرێت کە کێشە و ئیحراجی بۆ بیری ئیسلامی دروست دەکات لە جیهانێکدا کە سێکس لەگەڵ کچی پێ‌نەگەیشتو (خوار ١٨ یان ١٦ ساڵ) بە تاوانێک دەناسێنێت. بۆیە هەوڵ دەدرێت ئەو بابەتە بگونجێنرێت لەگەڵ عەقڵی ئێستە و ئەگەر بەزۆریش بێت؛ تەمەنەکەی بکرێتە ئەو تەمەنەی کە ئێستە تەمەنی یاسایی شوکردنی کچە! بۆ ئەوەی دەنگ‌وباسەکە نەبێتە عەیبە بەسەر ئیسلامەوە، کە بویشە.

بەشی یەکەم
دەربارەی بەڵگەی یەکەم
(هیشامی کوڕی عوڕوە، و یادەوەریی ئەو)
لە بەڵگەی یەکەمیدا شانەڤاس پێداگری لەوە دەکات کە ئەو دەنگ‌وباسە دەربارەی تەمەنی عائیشە تەنها لە ڕێگەی (هیشامی کوڕی عوڕوە) وە هاتوە، و ئەمیش لە عێراقیەکانی وەرگرتوە، و هەڵەی کردوە کە ئەوەی گێڕاوەتەوە چونکە کاتێک ئەوەی گێڕاوەتەوە کە پیر بوە و یادەوەریی تێک‌چوە.
سەبارەت بەم بەڵگەیە کە کەسێکی وەکو (شانەڤاس) سازی کردوە کە شارەزاییەکی سادە و ڕوکەشی لە حەدیث هەبوە؛ دەڵێم:
ڕاست نیە ئەگەر بوترێت ئەو دەنگ‌وباسە تەنها لە "(هیشامی کوڕی عوڕوە) و ئەویش لە (عوڕوە) ی باوکیەوە"؛ هاتوە..
ئەو قسەیە تەنها بۆ حەدیثەکانی لای بوخاری و موسلیم؛ ڕاستە، یان بەتایبەتی بۆ ئەوانەی بوخاری، چونکە لای موسلیم لە ڕێگەیەکی تریشەوە هاتوە کە لە "(ئەل‌ئەسوەدی کوڕی یەزید) لە عائیشەوە" هاتوە، کە لە بنەڕەتدا لە (ئەبو موعاویە) وە گێڕراوەتەوە، کە ئەمەش ئیمامێکی حافیظە و مەشهورە و کوفەییە، ئەویش لە (ئەعمەش) ـەوە کە ئەمیش ئیمامێکی کوفەییە و مەشهورە، لە (ئیبراهیم) ـەوە کە مەبەست ئیبرا‌هیمی نەخەعیی کوفەییە کە ئەمیش ئیمامێکی مەشهورە و پێویستیی بە پێناسە نیە، ئەویش لە (ئەل‌ئەسوەد) ەوە کە مەبەست (ئەل‌ئەسوەدی کوڕی یەزید) ی نەخەعیی کوفەییە کە ئەمیش ئیمامێکی مەشهورە و لە کۆمەڵێک صەحابی حەدیثی گێڕاوەتەوە لەوانە عائیشە.
ئەمەش دەقەکەیەتی لای موسلیم بە سەنەدی تەواوەوە، و دەڵێت: بە ٦ ساڵی مارە کراوە و بە ٩ ساڵی گوازراوەتەوە و بە ١٨ ساڵی بێوەژن کەوتوە و بێ‌مێرد ماوەتەوە:
"حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ يَحْيَى، وَإِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، وَأَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ، وَأَبُو كُرَيْبٍ، قَالَ يَحْيَى، وَإِسْحَاقُ: أَخْبَرَنَا، وقَالَ الْآخَرَانِ: حَدَّثَنَا أَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، عَنِ الْأَسْوَدِ، عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: «تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ بِنْتُ سِتٍّ، وَبَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانَ عَشْرَةَ»".
مسلم، صحيح مسلم (المسند الصحيح المختصر بنقل العدل عن العدل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم). تحقيق: محمد فؤاد عبد الباقي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. جـ. ٢، ص. ١٠٣٩، الحديث رقم (١٤٢٢)

هەمان شت بە هەمان سەنەد لای نەسائییش له (السنن الصغرى) دا هاتوە:
"أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْعَلَاءِ، وَأَحْمَدُ بْنُ حَرْبٍ، قَالَا: حَدَّثَنَا أَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنْ الْأَعْمَشِ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، عَنْ الْأَسْوَدِ، عَنْ عَائِشَةَ، «تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِيَ عَشْرَةَ»".
النسائي، السنن الصغرى (المجتبى من السنن). تحقيق: عبد الفتاح أبو غدة. مكتب المطبوعات الإسلامية، حلب. الطبعة الثانية، ١٩٨٦. جـ. ٦، ص. ٨٢. الحديث رقم (٣٢٥٨).
ئەلبانی دەڵێت: صەحیحە.

هەروەها لای بەیهەقییش له (السنن الكبرى) دا هاتوە:
وَأَخْبَرَنَا أَبُو عَبْدِ اللهِ الْحَافِظُ، أنبأ أَبُو عَبْدِ اللهِ مُحَمَّدُ بْنُ يَعْقُوبَ، حَدَّثَنِي أَبُو جَعْفَرٍ مُحَمَّدُ بْنُ الْحَجَّاجِ الْوَرَّاقُ، ثنا يَحْيَى بْنُ يَحْيَى، أنبأ أَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، عَنِ الْأَسْوَدِ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ: "تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ ابْنَةُ سِتٍّ، وَبَنَى بِهَا وَهِيَ ابْنَةُ تِسْعٍ، وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ ابْنَةُ ثَمَانِ عَشْرَةَ سَنَةً"
البيهقي، السنن الكبرى للبيهقي. تحقیق: محمد عبد القادر عطا. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الثالثة، ٢٠٠٣. جـ. ٧، ص‌ص. ١٨٤، ١٨٥. الحديث رقم (١٣٦٥٩).

هەروەها لای طەبەڕانییش له (المعجم الكبير) دا هاتوە:
حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللهِ الْحَضْرَمِيُّ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللهِ بْنِ نُمَيْرٍ، وَيَحْيَى الْحِمَّانِيُّ، وَهَنَّادُ بْنُ السَّرِيِّ، وَإِبْرَاهِيمُ بْنُ أَبِي مُعَاوِيَةَ، قَالُوا: ثنا أَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، عَنِ الْأَسْوَدِ، عَنْ عَائِشَةَ، أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «تَزَوَّجَهَا وَهِيَ بِنْتُ سَبْعٍ، وَبَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، ومَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِ عَشْرَةَ».
الطبراني، المعجم الكبير. تحقیق: حمدي بن عبد المجيد السلفي. مكتبة ابن تيمية، القاهرة. الطبعة الثانية. جـ. ٢٣، ص. ٢٢. الحديث رقم (٥١).
هەروەها:
حَدَّثَنَا عُبَيْدُ بْنُ غَنَّامٍ، ثنا أَبُو بَكْرِ بْنِ أَبِي شَيْبَةَ، ثنا أَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ إِبْرَاهِيمَ، عَنِ الْأَسْوَدِ، عَنْ عَائِشَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «تَزَوَّجَهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِ عَشْرَةَ».
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ٢٤. الحديث رقم (٥٩).

ئینجا ڕاستیەکەی لە سەرچاوەکانی تری حەدیثدا لە چەند کەسێکی تریشەوە هاتوە:
لەوانە:
ـ لە ("یەزید [ی کوڕی یەزید] ی کوڕی جابیر"ەوە، ئەویش لە باوکیەوە):
لای حاکیم لە (المستدرك) ـدا (هەرچەند موقبیل وادیعی لەسەر ئەم سەنەدە دەڵێت بڕێک تێکەڵ‌کردنی تێدایە و هەندێک لە پیاوانی سەنەدەکە ناناسمەوە):
حَدَّثَنِي أَبُو جَعْفَرٍ أَحْمَدُ بْنُ عُبَيْدِ بْنِ إِبْرَاهِيمَ الْأَسَدِيُّ الْحَافِظُ بِهَمْدَانَ، ثنا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْحُسَيْنِ بْنُ دِيزِيلَ، ثنا أَبُو مُسْهِرٍ عَبْدُ الْأَعْلَى بْنُ مُسْهِرٍ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ يَزِيدَ بْنِ جَابِرٍ، عَنْ عَمِّهِ يَزِيدَ بْنِ جَابِرٍ، عَنْ أَبِيهِ، قَالَ: «تَزَوَّجَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا وَلَهَا سَبْعُ سِنِينَ، وَدَخَلَ بِهَا وَلَهَا تِسْعُ سِنِينَ، وَقَبَضَ عَنْهَا وَلَهَا ثَمَانِ عَشْرَةَ سَنَةً، وَتُوُفِّيَتْ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا زَمَنَ مُعَاوِيَةَ سَنَةَ سَبْعٍ وَخَمْسِينَ»
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. تحقيق: مصطفى عبد القادر عطا. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٠. جـ. ٤، ص. ٥. الحديث رقم (٦٧١٤).

ـ جارێکی تر حاکیم هەمان زانیاری دەگێڕێتەوە، بەڵام لە (موحەممەدی کوڕی عومەر) ەوە هاتوە کە مەبەست (واقیدی) ـە، ئیتر ئەوەی نەهێناوە واقیدی لە کێی گێڕاوەتەوە، بەڵکو وا دیارە واقیدی وەکو مێژویەکی مەعلوم باسی کردوە. ئەمەش دەقەکەیەتی:
حَدَّثَنَا أَبُو عَبْدِ اللَّهِ مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ بَطَّةَ الْأَصْبَهَانِيُّ، ثنا الْحَسَنُ بْنُ الْجَهْمِ، ثنا الْحُسَيْنُ بْنُ الْفَرَجِ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ عُمَرَ، قَالَ: «عَائِشَةُ بِنْتُ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أُمُّهَا أُمُّ رُومَانَ بِنْتُ عَامِرِ بْنِ عُوَيْمِرِ بْنِ عَبْدِ شَمْسِ بْنِ عَتَّابِ بْنِ أُذَيْنَةَ بْنِ سُبَيْعِ بْنِ دُهْمَانَ بْنِ الْحَارِثِ بْنِ غَنْمِ بْنِ مَالِكِ بْنِ كِنَانَةَ، تَزَوَّجَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي شَوَّالٍ سَنَةَ عَشْرٍ مِنَ النُّبُوَّةِ قَبْلَ الْهِجْرَةِ بِثَلَاثِ سِنِينَ، وَعَرَّسَ بِهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي شَوَّالٍ عَلَى رَأْسِ ثَمَانِيَةِ أَشْهُرٍ مِنَ الْهِجْرَةِ، وَكَانَتْ يَوْمَ ابْتَنَى بِهَا بِنْتَ تِسْعِ سِنِينَ».
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. جـ. ٤، ص. ٥. الحديث رقم (٦٧١٦).

ـ لە (عەبدوڵڵای کوڕی صەفوان) ـەوە ئەویش لە عائیشەوە:
هەر لای حاکیم:
- أَخْبَرَنَا أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ بَالَوَيْهِ، ثنا مُوسَى بْنُ هَارُونَ، ثنا أَبُو الْخَطَّابِ زِيَادُ بْنُ يَحْيَى الْحَسَّانِيُّ، ثنا مَالِكُ بْنُ سُعَيْرٍ، ثنا إِسْمَاعِيلُ بْنُ أَبِي خَالِدٍ، أَنْبَأَ عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ الضَّحَّاكِ، أَنَّ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ صَفْوَانَ أَتَى عَائِشَةَ وَآخَرَ مَعَهُ، فَقَالَتْ عَائِشَةُ، لِأَحَدِهِمَا: أَسَمِعْتَ حَدِيثَ حَفْصَةَ يَا فُلَانُ؟ قَالَ: نَعَمْ يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ، فَقَالَ لَهَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَفْوَانَ: وَمَا ذَاكَ يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ؟ قَالَتْ: «خِلَالٌ لِي تِسْعٌ لَمْ تَكُنْ لِأَحَدٍ مِنَ النِّسَاءِ قَبْلِي إِلَّا مَا آتَى اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ مَرْيَمَ بِنْتَ عِمْرَانَ، وَاللَّهِ مَا أَقُولُ هَذَا إِنِّي أَفْخَرُ عَلَى أَحَدٍ مِنْ صَوَاحِبَاتِي» ، فَقَالَ لَهَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ صَفْوَانَ: وَمَا هُنَّ يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ؟ قَالَتْ: «جَاءَ الْمَلَكُ بِصُورَتِي إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَتَزَوَّجَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَنَا ابْنَةُ سَبْعِ سِنِينَ، وَأُهْدِيتُ إِلَيْهِ وَأَنَا ابْنَةُ تِسْعِ سِنِينَ، وَتَزَوَّجَنِي بِكْرًا لَمْ يَكُنْ فِي أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، وَكَانَ يَأْتِيِهِ الْوَحْيُ وَأَنَا وَهُوَ فِي لِحَافٍ وَاحِدٍ، وَكُنْتُ مِنْ أَحَبِّ النَّاسِ إِلَيْهِ، وَنَزَلَ فِيَّ آيَاتٌ مِنَ الْقُرْآنِ كَادَتِ الْأُمَّةُ تَهْلِكُ فِيهِ، وَرَأَيْتُ جِبْرِيلَ عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ وَلَمْ يَرَهُ أَحَدٌ مِنْ نِسَائِهِ غَيْرِي، وَقُبِضَ فِي بَيْتِي لَمْ يَلِهِ أَحَدٌ غَيْرُ الْمَلَكِ إِلَّا أَنَا» هَذَا حَدِيثٌ صَحِيحُ الْإِسْنَادِ وَلَمْ يُخَرِّجَاهُ".
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. جـ. ٤، ص. ١١. الحديث رقم (٦٧٣٠).
ذەهەبی وتویەتی: صەحیحە.

ـ لە (یەحیای کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی حاطیب) ـەوە، ئەویش لە عائیشەوە:
لای ئەبو داوود له (السنن) دا:
"حدَّثنا عُببد الله بن معاذٍ، حدَّثنا أبي، حدَّثنا محمَّدٌ -يعني ابن عمرو- عن يحيى بن عبد الرحمن بن حاطب، قال: قالت عائشة: فقدمنا المدينةَ، فنزلنا في بني الحارث بن الخَزْرَج، قالت: فوالله إني لَعَلى أرْجُوحةٍ بين عِذقَيْنِ، فجاءَتني أُمِّي، فأنزلَتْني ولي جُمَيمَةٌ، وساق الحديث".
أبو داود، السنن. تحقيق: شعيب الأرنؤوط، محمد كامل قره بللي. دار الرسالة العالمية. الطبعة الأولى، ٢٠٠٩. جـ. ٧، ص. ٢٩٥. الحديث رقم (٤٩٣٧).
ئەلبانی دەڵێت: حەدیثێکی صەحیحە و ئەم سەنەدەی ئێرە حەسەنە.
کە لە کۆتاییدا دەڵێت: "وساق الحديث"؛ ئەمە یانی تەواوکەری هەیە و پێشتر دەقەکەی بەتەواوی هێناوە، وەکو گێڕانەوەی ژمارە (٤٩٣٥) کە دەڵێت: "حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ إِسْمَاعِيلَ، حَدَّثَنَا حَمَّادٌ، أَخْبَرَنَا هِشَامُ بْنُ عُرْوَةَ، عَنْ عُرْوَةَ، عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، قَالَتْ: «فَلَمَّا قَدِمْنَا الْمَدِينَةَ جَاءَنِي نِسْوَةٌ وَأَنَا أَلْعَبُ عَلَى أُرْجُوحَةٍ، وَأَنَا مُجَمَّمَةٌ فَذَهَبْنَ بِي، فَهَيَّأْنَنِي وَصَنَعْنَنِي، ثُمَّ أَتَيْنَ بِي رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَبَنَى بِي وَأَنَا ابْنَةُ تِسْعِ سِنِينَ»". کە ئەلبانی دەڵێت: صەحیحە. هەروەها ژمارە (٤٩٣٦) کە دەڵێت: "حَدَّثَنَا بِشْرُ بْنُ خَالِدٍ، أَخْبَرَنَا أَبُو أُسَامَةَ، حَدَّثَنَا هِشَامُ بْنُ عُرْوَةَ، بِإِسْنَادِهِ فِي هَذَا الْحَدِيثِ قَالَتْ: «وَأَنَا عَلَى الْأُرْجُوحَةِ، وَمَعِي صَوَاحِبَاتِي، فَأَدْخَلْنَنِي بَيْتًا فَإِذَا نِسْوَةٌ مِنَ الْأَنْصَارِ فَقُلْنَ عَلَى الْخَيْرِ وَالْبَرَكَةِ»"، و ئەلبانی دەڵێت: صەحیحە.

ـ لە (ئەبو سەلەمە) وە، کە کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف بوە، لە عائیشەوە:
لای نەسائی:
"أَخْبَرَنَا أَحْمَدُ بْنُ سَعْدِ بْنِ الْحَكَمِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَمِّي، قَالَ: حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ أَيُّوبَ، قَالَ: أَخْبَرَنِي عُمَارَةُ بْنُ غَزِيَّةَ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ إِبْرَاهِيمَ، عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: «تَزَوَّجَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ، وَبَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ»"
النسائي، السنن الصغرى. جـ. ٦، ص. ١٣١. الحديث رقم (٣٣٧٩).
ئەلبانی دەڵێت: صەحیحە.

ـ لە (ئەبو عوبەیدە) وە، کە کوڕی (عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود) ە، ئەویش لە عائیشەوە:
لای نەسائی:
"أَخْبَرَنَا قُتَيْبَةُ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَبْثَرٌ، عَنْ مُطَرِّفٍ، عَنْ أَبِي إِسْحَقَ، عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ، قَالَ: قَالَتْ عَائِشَةُ: «تَزَوَّجَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِتِسْعِ سِنِينَ وَصَحِبْتُهُ تِسْعًا»".
النسائي، السنن الصغرى. جـ. ٦، ص. ٨٢. الحديث رقم (٣٢٥٧).
ئەلبانی دەڵێت: صەحیحە [لە بابەتی "صحیح لغیره"].

لای طەبەرانییش هاتوە:
"حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللهِ الْحَضْرَمِيُّ، ثنا سَعِيدُ بْنُ عَمْرٍو الْأَشْعَثِيُّ، ثنا عَبْثَرُ بْنُ الْقَاسِمِ، عَنْ مُطَرِّفٍ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ، عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: «تَزَوَّجَنِي رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِتِسْعِ سِنِينَ، وَصَحِبْتُهُ تِسْعًا»".
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ٢٢. الحديث رقم (٥٣).
هەروەها:
"حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللهِ الْحَضْرَمِيُّ، ثنا يَحْيَى الْحِمَّانِيُّ، ثنا شَرِيكٌ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ، عَنْ عَائِشَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «تَزَوَّجَهَا وَهِيَ بِنْتُ سَبْعِ سِنِينَ، وَبَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ»".
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ٢٣. الحديث رقم (٥٤).

جارێکی تریش لای طەبەڕانی هاتوە کە بەپێی سەنەدەکەی ئەم جارە (ئەبو عوبەیدە) ی ناوبراو لە (عەبدوڵڵا) وە دەیگێڕێتەوە کە مەبەست (عەبدوڵڵای کوڕی مەسعود) ی باوکیەتی [هەرچەند بۆ ئەمیش هەر زانراوە کە جاروبار شتی لە باوکیەوە گێڕاوەتەوە بەبێ ئەوەی ڕاستەوخۆ لە خۆیی بیستبێ، بەڵام گێڕانەوەی تریشی هەن کە ڕاستەوخۆن]:
"حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُوسَى بْنِ حَمَّادٍ الْبَرْبَرِيُّ، ثنا عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ صَالِحٍ الْأَزْدِيُّ، ثنا يَحْيَى بْنُ آدَمَ، ثنا شَرِيكٌ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ، عَنْ عَبْدِ اللهِ قَالَ: «تَزَوَّجَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَائِشَةَ وَهِيَ بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ، وَدَخَلَ بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، وَقُبِضَ وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِ عَشْرَةَ»".
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ١٠، ص. ١٤٩. الحديث رقم (١٠٢٧٩).

بەم شێوەیە (ئەبو عوبەیدە، لە عەبدوڵڵای کوڕی مەسعودەوە)، لای ئیبن ماجەیش هاتوە:
"حَدَّثَنَا أَحْمَدُ بْنُ سِنَانٍ، حَدّثَنَا أَبُو أَحْمَدَ، حَدّثَنَا إِسْرَائِيلُ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ، قَالَ: تَزَوَّجَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَائِشَةَ وَهِيَ بِنْتُ سَبْعٍ، وَبَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، وَتُوُفِّيَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِي عَشْرَةَ ".
ابن ماجه، السنن. جـ. ٣، ص. ٧٦. تحقیق: شعيب الأرنؤوط، عادل مرشد، محمد كامل قره بللي، عبد اللطيف حرز الله. دار الرسالة العالمية. الطبعة الأولى، ٢٠٠٩. الحديث رقم (١٨٧٧).
ئەلبانی دەڵێت: صەحیحە. شوعەیبی ئەڕنائوطیش دەڵێت: صەحیحە، و ئەم سەنەدەی ئێرەش لە کەسانی متمانەدار پێک‌دێت بەڵام پچڕانێکی تێدایە چونکە ئەبو عوبەیدە لە عەبدوڵڵای باوکی حەدیثی نەبیستوە!

جارێکی تریش لای طەبەڕانی هاتوە وەکو قسەی ئەبو عوبەیدە خۆی:
"حَدَّثَنَا حَفْصُ بْنُ عُمَرَ الرَّقِّيُّ، ثنا قَبِيصَةُ، ثنا سُفْيَانُ، عَنْ أَبِي إِسْحَاقَ، عَنْ أَبِي عُبَيْدَةَ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «تَزَوَّجَ عَائِشَةَ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ، وَمَكَثَتْ عِنْدَهُ تِسْعًا».
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ٢٣. الحديث رقم (٥٦).

ـ لە (ئەلقاسیمی کوڕی موحەممەدی کوڕی ئەبو بەکر) ەوە کە دەکاتە کوڕەزای (ئەبو بەکری صیددیق)، کە فیقهزانێكی گەورەی مەدینە بوە و عائیشە بۆ خۆی پەروەردەی کردوە، ئەویش لە عائیشەوە دەیگێڕێتەوە:
لای طەبەڕانی:
"حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللهِ الْحَضْرَمِيُّ، ثنا الْحَسَنُ بْنُ سَهْلٍ الْحَنَّاطُ، ثنا مُحَمَّدُ بْنُ الْحَسَنِ الْأَسَدِيُّ، ثنا سُفْيَانُ، عَنْ سَعْدِ بْنِ إِبْرَاهِيمَ، عَنِ الْقَاسِمِ بْنِ مُحَمَّدٍ، عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: «تَزَوَّجْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَأَنَا بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ، وَبَنَى بِي وَأَنَا بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ»".
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ٢٢. الحديث رقم (٥٢).

ـ لە (ئیبن ئەبی مولەیکە) ەوە کە ئیمامێکە و تابیعیە و لە عائیشە و ئەسمائەوە گێڕانەوەی هەیە، ئەویش لە عائیشەوە:
لای طەبەڕانی:
"حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ عَبْدِ اللهِ الْحَضْرَمِيُّ، ثنا عَبْدُ اللهِ بْنُ عُمَرَ بْنِ أَبَانَ، ثنا أَبُو أُسَامَةَ، عَنِ الْأَجْلَحِ، عَنِ ابْنِ أَبِي مُلَيْكَةَ، قَالَ: «خَطَبُ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَائِشَةَ إِلَى أَبِي بَكْرٍ وَكَانَ أَبُو بَكْرٍ قَدْ زَوَّجَهَا جُبَيْرَ بْنَ مُطْعِمٍ فَخَلَعَهَا مِنْهُ، فَزَوَّجَهَا رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَهِيَ ابْنَةُ سِتِّ سِنِينَ، تَرَكَهَا ثَلَاثَ سِنِينَ، ثُمَّ بَنَى بِهَا وَهِيَ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ».
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ٢٦. الحديث رقم (٦٢).

ـ هەروەها قسەکە لە (قەتادە) ەوە هاتوە، کە حافیظ و موفەسسیر بوە:
لای طەبەڕانی:
"حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ جَعْفَرِ بْنِ أَعْيَنَ الْبَغْدَادِيُّ، ثنا أَبُو الْأَشْعَثِ أَحْمَدُ بْنُ الْمِقْدَامِ، ثنا زُهَيْرُ بْنُ الْعَلَاءِ الْقَيْسِيُّ، ثنا سَعِيدُ بْنُ أَبِي عَرُوبَةَ، عَنْ قَتَادَةَ، قَالَ: " تَزَوَّجَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَائِشَةَ بِنْتَ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ وَلَمْ يَنْكِحْ بِكْرًا غَيْرَهَا، وَهِيَ يَوْمَئِذٍ بِنْتُ سِتِّ سِنِينَ، وَقَدْ زَعَمُوا أَنَّ جِبْرِيلَ قَالَ: هَذِهِ امْرَأَتُكَ قَبْلَ أَنْ يَتَزَوَّجَهَا، فَتَزَوَّجَهَا بِمَكَّةَ قَبْلَ الْهِجْرَةِ، وَبَعْدَ وَفَاةِ خَدِيجَةَ، ثُمَّ ابْتَنَى بِهَا بِالْمَدِينَةِ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ، وَتُوُفِّيَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانِيَ عَشْرَةَ سَنَةً".
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ١٩. الحديث رقم (٤٠).

ـ هەروەها لە ڕێگەی تریشەوە لە عوڕوەوە گێڕراوەتەوە: زوهری لە عوڕوەوە:
لای طەبەڕانی:
"حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ الدَّبَرِيُّ، عَنْ عَبْدِ الرَّزَّاقِ، عَنْ مَعْمَرٍ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، عَنْ عُرْوَةَ، قَالَ: «نَكَحَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عَائِشَةَ وَهِيَ بِنْتُ سِتٍّ، وَأُهْدِيَتْ إِلَيْهِ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعٍ، وَلُعَبُهَا مَعَهَا وَمَاتَ عَنْهَا وَهِيَ بِنْتُ ثَمَانَ عَشْرَةَ»".
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٢٣، ص. ١٧. الحديث رقم (٣٠).

کەواتە ئەوە ڕاست نیە کە گوایە ئەو دەنگ‌وباسە هەر لە هیشامی کوڕی عوڕوەوە هاتوە. دیارە ئەم قسەیە تەنها بە تەماشاکردنی صەحیحی بوخاری ئەنجامگیری کراوە! بۆ سەلماندنی ئەمەش؛ هەر ئەوە بەسە کە قسەکە دەڵێت لە ٥ ڕێگەوە لە هیشامی کوڕی عوڕوەوە هاتوە، کە ئەمەش ڕێک ژمارەی گێڕانەوەکانی ئەو قسەیەن لە هیشامەوە لای بوخاری کە بوخاری ٥ جار ئەو قسەیەی لە (الصحیح) دا گێڕاوەتەوە! لێرەدا گومانێک نامێنێتەوە کە باسی ئەم ٥ ڕێگەیە تەنها قسەکردنە لە بوخاری. ڕەنگە بەو خەیاڵەوە ئەو قسەیە کرابێت کە حەدیثی صەحیح تەنها لە بوخاری [یان بوخاری و موسلیم] ـدا هەیە یان کتێبی حەدیث هەر ئەوەی بوخاریە!!
شانەڤاس دەڵێت: ناگونجێت ڕاستییەکی لەو جۆرە تەنها کەسێک بیگێڕێتەوە و دەبێت دو-سێ کەس بیگێڕنەوە، کە مەبەستی لەمەش ئەوەیە گوایە تەنها هیشام گێڕاوێتیەوە، کە سەلماندمان کەسانی تریش گێڕاویانەتەوە.
هەروەها دەڵێت ئەوانەی ئەو قسەیەیان گێڕاوەتەوە؛ هیچیان خەڵکی مەدینە نەبون بەڵکو تاکە سەرچاوەی ئەو چیرۆکە لەسەر زاری عێراقیەکانەوەیە، و هیشامیش تەنها لە عێراق ئەمەی بیستوە. لە کاتێکدا ئێمە بەڵگەمان هێنایەوە بۆ ئەوەی کە حیجازیەکان (مەدینەییەکان و مەککەییەکان) یش هەمان شتیان گێڕاوەتەوە.

ئینجا ئەو کێشەیەی کە باس دەکرێت کە گوایە لە گێڕانەوەی (هیشامی کوڕی عوڕوە) دا هەیە؛ ئەوەیە کە وەختێک چوە بۆ عێراق [مەبەست کوفە و بەصرەیە]؛ ئیتر شتی وای لە (عوڕوە) [=عوڕوەی کوڕی ئەززوبەیری کوڕی ئەلعەووام] ی باوکیەوە دەگێڕایەوە کە ڕاستەوخۆ لە باوکی نەبیستبو بەڵکو لە ڕێگەی کەسی ترەوە دەیگێڕانەوە بەڵام وای پێشان دەدا کە ڕاستەوخۆ لە باوکی بیستوە. هەر لەبەر ئەمە بوە کە مالیک گومانی لە گێڕانەوەکانی هیشامی ناوبراو پەیدا کردوە.
کەواتە کێشەکە ئەوەیە ئەگەری هەیە قسەکە لە عێراقیەکانەوە هاتبێت و کەسێکی عێراقی (=کوفەیی..) ئەوەی لە عوڕوەوە گێڕابێتەوە بەڵام هیشام ناوی نەهێنابێت و وای پێشان دابێت کە خۆی ڕاستەوخۆ لە باوکیەوە گێڕاوێتیەوە [هەرچەند هیشام لەو حاڵەتەدا ناڵێت بۆ خۆم لێم بیستوە، بەڵکو دەڵێت لە باوکمەوە]، کە ئەمە پێی دەوترێت "إرسال" و لە خۆیدا کێشەیەکی گەورە نیە و نابێتە بەڵگەی ئەوەی کە قسەکە تەنها لە هیشامەوە هاتوە و سازکراو یان هەڵەی ئەوە، چونکە ئێمە لەو گێڕانەوانەی ترەوە پێشانمان دا کە نەک هەر کوفەییەکان، بەڵکو قسەکە لە حیجازیەکانیشەوە هاتوە، وەکو (عەبدوڵڵای کوڕی صەفوان) ی مەککەیی، و (یەحیای کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی حاطیب) ی مەدینەیی، و (ئەبو سەلەمەی کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف) ی مەدینەیی، و (ئەلقاسیمی کوڕی موحەممەدی کوڕی ئەبو بەکر) ی مەدینەیی، و (ئیبن ئەبی مولەیکە) ی مەککەیی.

سەبارەت بەوەی کە گوایە هیشامی کوڕی عوڕوە لە کۆتایی ژیانیدا یادەوەریی تێک‌چوە، و ئیتر گوایە لەبەر ئەمە ئەم گێڕانەوەیەشی لێ وەرناگیرێ؛ ئەمەش دیسان شتێکی ورد نیە. چونکە ئەم قسە و دەنگ‌وباسە پێش ئەوە هەبوە و چەند کەسێک گێڕاویانەتەوە. ئێمە دەزانین کە هیشام ساڵی (١٤٦ ک.) مردوە، ئینجا ئەبێ کەی یادەوەریی تێک‌چوبێت؟ بێ گومان ئەبێ کاتی پیریەکەی بێت، نەک کاتی کامڵیەکەی، دەی هیشام کە ساڵی (٦١ ک.) لەدایک بوە؛ هەتا (١٢٠ ک.) ناتوانرێ بوترێت "پیر" بوە و دوای ئەو کاتە دەگونجێت یادەوەریی تێک‌چوبێت [لە دەوروبەری (١٣٠ ک.) بوەتە ٧٠ ساڵ]، دەی لە لایەکی ترەوە دەزانین ئەم قسەیە دەربارەی تەمەنی عائیشە زۆر پێش ساڵی (١٠٠ ک.) هەبوە، ئەوەتا (حاکیم) لە (موستەدڕەک) ـدا دەگێڕێتەوە کە هیشام وتویەتی: عوڕوەی باوکی ئەو دەنگ‌وباسەی عائیشەی بە نوسراو ناردوە بۆ (وەلیدی کوڕی عەبدولمەلیکی کوڕی مەڕوان) کە وەلید (٤٦ ک.) لەدایک بوە و (٨٦ ک.) بوەتە خەلیفە و (٩٦ ک.) مردوە. دەڵێت:
"حَدَّثَنِي أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ أَحْمَدَ بْنِ بَالَوَيْهِ، ثنا إِبْرَاهِيمُ بْنُ إِسْحَاقَ الْحَرْبِيُّ، ثنا مُصْعَبُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ الزُّبَيْرِيُّ، حَدَّثَنِي عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُعَاوِيَةَ، عَنْ هِشَامِ بْنِ عُرْوَةَ: أَنَّ عُرْوَةَ، كَتَبَ إِلَى الْوَلِيدِ بْنِ عَبْدِ الْمَلِكِ بْنِ مَرْوَانَ، «وَنَكَحَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عِنْدَ مُتَوَفًّى خَدِيجَةَ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أُرِيَهَا فِي الْمَنَامِ ثَلَاثَ مِرَارٍ يُقَالُ هَذِهِ امْرَأَتُكَ عَائِشَةُ، وَكَانَتْ عَائِشَةُ يَوْمَ نَكَحَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِنْتَ سِتِّ سِنِينَ، ثُمَّ بَنَى بِهَا وَقَدِمَ الْمَدِينَةَ وَهِيَ بِنْتُ تِسْعِ سِنِينَ، وَمَاتَتْ عَائِشَةُ أُمُّ الْمُؤْمِنِينَ لَيْلَةَ الثُّلَاثَاءِ بَعْدَ صَلَاةِ الْوِتْرِ، وَدُفِنَتْ مِنْ لَيْلَتِهَا بِالْبَقِيعِ لِخَمْسَ عَشْرَةَ لَيْلَةً خَلَتْ مِنْ رَمَضَانَ وَصَلَّى عَلَيْهَا أَبُو هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ، وَكَانَ مَرْوَانُ غَائِبًا، وَكَانَ أَبُو هُرَيْرَةَ يَخْلُفُهُ».
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. جـ. ٤، ص. ٥. الحديث رقم (٦٧١٥).

ئینجا ئەوانی تریش کە ئەو زانیاریەیان گێڕاوەتەوە؛ هەمویان پێش ئەو مێژوە مردون، ئەوانەش:
(عەبدوڵڵای کوڕی صەفوان)، دەوروبەری ساڵی (٧٣ ک.) مردوە.
(ئەبو سەلەمەی کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی عەوف)، دەوروبەری ساڵی (٩٤ ک.) مردوە.
عوڕوە بۆ خۆیشی ساڵی (٩٤ ک.) یاخود (٩٣ ک.) مردوە.
(یەحیای کوڕی عەبدوڕڕەحمانی کوڕی حاطیب)، دەوروبەری ساڵی (١٠٤ ک.) مردوە.
(ئەلقاسیمی کوڕی موحەممەدی کوڕی ئەبو بەکر)، دەوروبەری ساڵی (١٠٨ ک.) مردوە.
(ئیبن ئەبی مولەیکە)، دەوروبەری ساڵی (١١٧ ک.) مردوە.

ئینجا ئەم قسەیە دەربارەی هیشام کە گوایە لە دواییدا یادەوەریی تێک‌چوە و شتی تێکەڵ کردوە؛ ئەمە قسەی (ئیبن قەططان) ـە کە ذەهەبی لە (سیر أعلام النبلاء) ـدا بەتوندی ڕەتی دەکاتەوە و دەڵێت: هیشام هەرگیز یادەوەریی تێک‌نەچوە و ئەمەش شتێکی بڕاوەیە، و ئەو قسەیە هیچ نرخێكی نیە، و ئەوەتا گێڕانەوەکانی لە موەططەء و کتێبەکانی (صەحیح و سونەن) دا هەن. ئەمە دەقی قسەکانی ذەهەبیە:
"قُلْتُ: الرَّجُلُ حُجَّةٌ مُطْلَقاً، وَلاَ عِبرَةَ بِمَا قَالَهُ الحَافِظُ أَبُو الحَسَنِ بنُ القَطَّانِ مِنْ أَنَّهُ هُوَ وَسُهَيْلُ بنُ أَبِي صَالِحٍ اخْتَلَطَا وَتَغَيَّرَا، فَإِنَّ الحَافِظَ قَدْ يَتَغَيَّرُ حِفْظُه إِذَا كَبِرَ، وَتَنْقُصُ حِدَّةُ ذِهْنِهِ، فَلَيْسَ هُوَ فِي شَيْخُوْخَتِه كَهُوَ فِي شَبِيْبَتِه، وَمَا ثَمَّ أَحَدٌ بِمَعْصُوْمٍ مِنَ السَّهْوِ وَالنِّسْيَانِ، وَمَا هَذَا التَّغَيُّرُ بِضَارٍّ أَصْلاً، وَإِنَّمَا الَّذِي يَضُرُّ الاخْتِلاَطُ، وَهِشَامٌ فَلَمْ يَختَلِطْ قَطُّ، هَذَا أَمْرٌ مَقْطُوْعٌ بِهِ، وَحَدِيْثُه مُحْتَجٌّ بِهِ فِي (المُوَطَّأِ) ، وَالصِّحَاحِ، وَ (السُّنَنِ). فَقَوْلُ ابْنِ القَطَّانِ: إِنَّهُ اخْتُلِطَ، قَوْلٌ مَرْدُوْدٌ مَرذُولٌ، فَأَرِنِي إِمَاماً مِنَ الكِبَارِ سَلِمَ مِنَ الخَطَأِ وَالوَهمِ، فَهَذَا شُعْبَةُ، وَهُوَ فِي الذِّرْوَةِ، لَهُ أَوهَامٌ، وَكَذَلِكَ مَعْمَرٌ، وَالأَوْزَاعِيُّ، وَمَالِكٌ، رَحْمَةُ اللهِ عَلَيْهِم".
الذهبي، سير أعلام النبلاء. تحقیق : مجموعة من المحققين بإشراف الشيخ شعيب الأرناؤوط. مؤسسة الرسالة. الطبعة الثالثة، ١٩٨٥. جـ. ٦، ص‌ص. ٣٥، ٣٦.
جارێکی تر ذەهەبی ئاماژە بەم بێ‌ئینصافیەی (ئیبن قەططان) بەرامبەر هیشامی کوڕی عوڕوە دەکاتەوە، کە لە (تذكرة الحفاظ) ـدا دەڵێت:
"تعنت في أحوال رجال فما أنصف بحيث إنه أخذ يلين هشام بن عروة ونحوه". واتە: دەربارەی چەند پیاوێک توند بوە و مافی تەواوی پێ نەداون تا ئەو ڕادەیەی هیشامی کوڕی عوڕوە و هی تری بە لاواز داناوە.
الذهبي، تذكرة الحفاظ. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٨. جـ. ٤، ص. ١٣٤.
خۆش ئەوەیە شانەڤاس بەڵگە بە کتێبی (میزان الاعتدال) ی ذەهەبییش دەهێنێتەوە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە یادەوەریی هیشام لە کۆتاییدا زۆر خراپ بوە، لە کاتێکدا ذەهەبی لەو کتێبەشدا دیسان قسەکەی (ئیبن قەططان) بەتوندی ڕەت دەکاتەوە، و دەڵێت:
"هیشامی کوڕی عوڕوە کاتێک پیر بو؛ یادەوەریی کەمی کرد، بەڵام هیچ کاتێک وای لێ نەهاتوە یادەوەریی تێک‌بچێت و تێکەڵی بکات، ئیتر ئەوەی ئیبن قەططان دەربارەی ئەو و سوهەیلی کوڕی ئەبو صالیح وتویەتی کە گوایە ئەو دوانە یادەوەرییان تێک‌چوە و گۆڕاون؛ لای لێ ناکرێتەوە. بەڵێ کابرا کەمێک گۆڕاوە و یادەوەریی وەکو کاتی گەنجێتیی نیە، ئیتر هەندێکی لەوەی لەبەری بوە بیرچوەتەوە یان لێی تێک‌چوە، خۆ قابیلە مەعصوم نیە لە لەبیرچونەوە!"
" هشام بن عروة: أحد الأعلام حجة إمام، لكن في الكبر تناقص حفظه، ولم يختلط أبدا، ولا عبرة بما قاله أبو الحسن بن القطان من أنه وسهيل بن أبي صالح اختلطا، وتغيرا. نعم الرجل تغير قليلا ولم يبق حفظه كهو في حال الشبيبة، فنسى بعض محفوظه أو وهم، فكان ماذا! أهو معصوم من النسيان".
الذهبي، ميزان الاعتدال في نقد الرجال. تحقيق: علي محمد البجاوي. دار المعرفة للطباعة والنشر، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٦٣. جـ. ٤، ص. ٣٠١. الترجمة رقم (٩٢٣٣).

بەم شێوەیە هەمو بەڵگە و بیانوەکانی (شانەڤاس) کە تا ئێستەش سایت و یانە ئیسلامیەکان بە شێوەیەکی سادەتر نەقڵیان دەکەنەوە؛ هەمویان لەم بابەتەن، هەمویان زانیاری و وردبونەوەی ناتەواو و کەم‌وکورتن، بەڵکو نەشارەزایی و بێئاگایی زۆریشیان تێدایە.. ئەمە جگە لە هەڵبژاردنی هەندێک نەقڵ و پشت‌گوێ‌خستنی زانیاریەکانی تر، و پێکداکێشانی زانیاریی جیاواز لە سەرچاوەی جیاواز و بەکەڵکهێنانیان بۆ ئەنجامگیرییەکی ئەنقەست.
دەگەڕێینەوە بۆ بەڵگەکانی تری.