داعش و ئیسلام
("ڕوانگە و ڕەخنە"،
ژ. ٢٠٧. پاشکۆی هەفتەنامەی "چاو‌دێر"، ژ. ٤٧٥. ٧ / ٧ / ٢٠١٤)
ئایا بە کۆپیکردنی وێنەی مۆری پێغەمبەر و دانانی لەسەر ئاڵاکەی؛ داعش دەبێتە نوێنەری ئیسلام؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ده‌ركه‌وتنی به‌هێز و شۆكسازی چه‌كداره‌كانی ڕێكخراوی
تێرۆریستی ناسراو به (داعش) ـ واته "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و
شام" ـ كه ئێسته ده‌یه‌وێت به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ناو ببرێت و
وه‌كو تاقانه ده‌وڵه‌تی ئیسلام بناسرێت؛ كارێكی كردوه ببێته دێوه‌زمه‌یه‌ك بۆ
گیانی خه‌ڵك و سه‌رله‌نوێ بایه‌خی هه‌م خه‌ڵك و هه‌م چاودێران بۆ خۆی ڕابكێشێت و
ناوه‌نده‌كان سه‌رله‌نوێ به ژیاننامه‌ی ئه‌بو به‌كری به‌غدادی و مێژوی شانه
تێرۆریسته‌كه‌یدا بچنه‌وه كه ئێسته بوه‌ته هێزێك ڕوبه‌رێكی فراوانی له خۆرهه‌ڵاتی
سوریا و خۆرئاوای عێراقی له‌ژێر ده‌ستدایه. ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كدا و
بڕدانی وه‌كو ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و به‌ره‌و ڕێكخراوی و دامه‌زاراوه‌یی
بردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته تا ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌وڵه‌ت پێشان بدرێت و كاری بۆ بكرێت؛
بو به نیشانه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه له مێژوی تێرۆریزمی ئیسلامی‌دا، به‌ڵكو بو به
قۆناغێكی جیاواز و نوێ له مێژوی ئه‌م تێرۆریزمه‌دا، كه ڕێكخراوی تێرۆریستی
جیهانیی ناسراو به (قاعیده) له ڕۆژگاری (بن لادن) خۆی و (ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری) ی
جێگریدا، نه‌توانیوه بگاته ئه‌و قۆناغه، هه‌میشه سه‌رانی قاعیده یان داڵده‌دراوی
وڵاتێك و ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی بون یان ته‌نها هێرشی له‌ناكاویان كردوه و له هه‌ندێك
ئامانج ده‌ستیان وه‌شاندوه، ئیتر هیچ كاتێك ناوچه‌یان نه‌گرتوه كه پارێزگاریی
لـێ بكه‌ن و سنور جیا بكه‌نه‌وه، چ جای ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دامه‌زراندنی كیانی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی هه‌نگاو هه‌ڵگرن. بۆیه داعش كه له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێك بوه له لقی عێراقیی
قاعیده؛ ئێسته وه‌كو تاكه كۆمه‌ڵ (جه‌ماعه) ی ئیسلامی له جیهاندا بانگه‌شه
بۆ خۆی ده‌كات، و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی داگیری كردوه به تاكه خانه و لانه‌ی ئیسلام
(دار الإسلام) له هه‌مو جیهاندا ده‌زانێت و داوا له هه‌مو موسوڵمانان ده‌كات كۆچ
بكه‌ن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و بچنه ژێر ئاڵای ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان، و خه‌ونی زیندوكردنه‌وه‌ی
خیلافه‌ت ده‌بینن و ئه‌میره‌كه‌یان به خه‌لیفه‌ی موسوڵمانان ده‌ناسێنن. هه‌مو ئه‌مانه
ناچارمان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێسته‌یه‌كی زۆر بكه‌ین بۆ ناسینه‌وه‌ی ئه‌م فیكره و سه‌رچاوه
و پێشینه‌كه‌ی.
له لایه‌نی سیاسیه‌وه، ده‌ركه‌وتن و جوڵانه‌وه‌ی هێزه‌كانی
داعش و ئه‌و گروپانه‌ی تر كه خۆیان له‌گه‌ڵ ڕێكخستوه و تا ئێسته یه‌ك ئامانجیان
هه‌یه، خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زۆری بۆ كراوه. ئه‌وه‌ی تا ئێسته خۆی گرتوه
له‌به‌رده‌م پێشهاته‌كاندا و به‌ڵگه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ره؛ چه‌ند
لێكدانه‌وه‌یه‌كه، له‌وانه:
ـ بارستە سوننیەکەی ناوچەکە، بەتایبەتی سێ یاریکەرە بەهێزەکەی: سعودیە و قەطەر و تورکیا. کە دەیانەوێت پێشگیری بکەن لە پرۆژەی ئێرانی شیعی و دەستی ببڕن لە دەست‌وەردانە عێراق و پشتگیریی ڕژێمی عەلەویی سوریا. بۆیە هەر لە سەرەتاوە پشتگیریی داعش و بەرەی نوصرەیشیان کردوە.
ـ هێزە خۆرئاواییەکان، بەتایبەتی ئەمێریکا و ئەورۆپا و تورکیای هاوپەیمانیان، کە لە سەرەتاوە پشتگیریی ئەو گروپانەیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن بۆ خۆیان ڕژێمی ئەسەد بخەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە هاتنەناوەوەی هێزی دەرەکیی ئاشکرا بکات.
ـ بارستە سوننیەکەی ناوچەکە، بەتایبەتی سێ یاریکەرە بەهێزەکەی: سعودیە و قەطەر و تورکیا. کە دەیانەوێت پێشگیری بکەن لە پرۆژەی ئێرانی شیعی و دەستی ببڕن لە دەست‌وەردانە عێراق و پشتگیریی ڕژێمی عەلەویی سوریا. بۆیە هەر لە سەرەتاوە پشتگیریی داعش و بەرەی نوصرەیشیان کردوە.
ـ هێزە خۆرئاواییەکان، بەتایبەتی ئەمێریکا و ئەورۆپا و تورکیای هاوپەیمانیان، کە لە سەرەتاوە پشتگیریی ئەو گروپانەیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن بۆ خۆیان ڕژێمی ئەسەد بخەن، بەبێ ئەوەی پێویست بە هاتنەناوەوەی هێزی دەرەکیی ئاشکرا بکات.
ـ پاشماوه‌كانی به‌عس، به‌تایبه‌تی چه‌كدارانی به‌ناو
"نه‌قشبه‌ندی" ی سه‌ر به مۆمیاكه‌ی به‌عس (عیززه‌ت دوری)، و هه‌مو ئه‌فسه‌ر
و پله‌دار و فیداییه‌كانی سوپای پێشوی به‌عس كه خه‌ون به گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه
ده‌بینن، و هه‌مو به‌عسیه‌كانی تر و هه‌مو خێڵ و هۆزه عه‌ره‌به سوننیه‌كانی
سێگۆشه‌ی سوننی كه داخی پشتگوێ‌خستن و سه‌ركوتكردنی خۆپێشاندن و ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان
له لایه‌ن مالیكیه‌وه له بیر ناچێته‌وه و ئێسته ناڕه‌زایه‌تیه‌كانیان بردوه‌ته
ئاستێكی به‌رزتر، و هه‌مو ئه‌و گروپه سوننیانه‌ی تر له ڕابردودا به مه‌به‌ستی
جیاواز دروست بون و ئێسته ڕق له ڕژێمه تائیفی (مه‌زهه‌بی) ـه‌كه‌ی مالیكی كۆیان
ده‌كاته‌وه. هه‌مو ئه‌مانه (و به پشتیوانیی ته‌واوی سعودیه و وڵاتانی كه‌نداو
كه ئێران دوژمنی سیاسی و ئابوری و مێژویی و مه‌زهه‌بییانه، و به ڕێخۆشه‌كیی هه‌ندێك
به‌رپرسی عێراقیی سوننی)، كه هه‌ماهه‌نگیی ئایینی و مه‌زهه‌بی و هاوئامانجیی
سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه؛ یه‌كیان گرتوه بۆ یه‌ك ئامانج كه بریتیه له
كۆتاییهێنان به ده‌سه‌ڵاتی مالیكی و شیعه، به‌تایبه‌تی له ناوچه سوننی‌نشینه‌كاندا،
و جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ سوننیه‌كان. ئه‌م گروپانه ئامانجه
ئایینیه‌كه‌ی داعش وه‌كو هۆكارێك به‌كار ده‌هێنن بۆ ئامانجه سیاسیه‌كه، تا ئه‌و
كاته هه‌رێمه سوننیه‌كه ده‌بێته ئه‌مری واقیع، به‌ڵام دیاره حسابی دوای ئه‌وه‌یان نه‌كردوه كه ئه‌و
ئامانجه ئایینیه بێ‌كۆنترۆڵه‌ی داعش به‌ره‌و كوێ ده‌چێت و هه‌وڵی فراوانكاری و
سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئایینیی توندڕه‌وانه‌ی داعش هه‌رێمه‌كه‌یان به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
هه‌ر له سه‌ره‌تایشه‌وه له‌سه‌ر سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته ئایینیه تونده‌كه
ناكۆكی كه‌وته نێوانیانه‌وه، و گروپه سوننیه‌كان ده‌ركی ئه‌وه‌یان كرد كه به‌شداری
و خۆسه‌پاندنی داعش وێنه و ده‌نگی جوڵانه‌وه‌كه‌یان ناشیرین ده‌كات و بیانو ده‌داته
ده‌ستی هه‌مو لایه‌ك بۆ لێدانی هه‌مو جوڵانه‌وه‌كه وه‌كو هێزێكی تێرۆریست. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌زانن كه به‌بێ ناوی داعش و چه‌تر و كه‌پری داعش و سومعه خراپه‌كه‌ی
له كوشتن و ڕه‌شه‌كوژیه دڕندانه‌كانیدا ناتوانن بگه‌ن به ئامانجی خۆیان و بۆ
نمونه سوپای عێراق له ناوه‌وه بشكێنن پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی جه‌نگ
بیشكێنن.
ئه‌م لێكدانه‌وه سیاسیانه هه‌مویان ئه‌گه‌ری كراوه‌ن، و
ده‌توانن ببنه ڕونكردنه‌وه‌ی هۆكار و باكگراوندی جوڵانه‌وه‌ی داعش و یه‌كگرتنی له‌گه‌ڵ
گروپه سوننیه چه‌كداره‌كانی تردا، له‌م كاته‌دا و به‌م شێوه‌یه كه سه‌ره‌تا له
موسڵ ده‌ركه‌وت و كشا هه‌تا هه‌مو ناوچه سوننیه‌كانی خۆرئاوای عێراقی گرته‌وه.
به‌ڵام لێكدانه‌وه سیاسیه‌كه ناكاته ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه ئایینیه‌كه پشتگوێ
بخرێت و به‌تاڵی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر گروپه سوننی-به‌عسیه‌كان ئامانج و پاڵنه‌رێكی
سیاسی و تائیفی و ناوچه‌ییان هه‌یه؛ ئه‌وا داعش زیاد له‌وه ئامانجێكی ئایینیی
خۆشخه‌یاڵی هه‌یه كه ده‌كرێت لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین، و پاڵنه‌رێكی
ئایینیی ڕونی هه‌یه كه به‌و پاڵنه‌ره‌وه ته‌نها به‌و ئامانجه سیاسی و تائیفیه‌وه
ناوه‌ستێت، و هه‌تا بواری هه‌بێت و بتوانێت له خه‌یاڵی ئایینیی جیهانگیری خۆیدا
په‌لده‌كێشێت و پێ ڕاده‌كێشێت. هه‌ڵه ده‌كات ئه‌و هێز و لایه‌نه‌ی گروپی له‌م
شێوه‌یه به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئامانجێكی سیاسیی دیاریكراو، چونكه گروپی له‌م جۆره
ئامانجێكی ئایینیی ترسناكی هه‌یه و به‌و ئامانجه‌وه كار ده‌كات هه‌ر ئه‌مه‌ش
داینه‌مۆی كاره‌كانیه‌تی و به گه‌یشتن به ئامانجه سیاسیه دیاریكراوه‌كه ناوه‌ستێت
و به‌رده‌وام ده‌بێت له ئەجێندا
ئایینیه‌که‌ی خۆیدا. وا دیاره تا ئێستاش هێزه
خۆرئاواییه‌كان و هێزه لۆكاڵیه‌كانیش ده‌ركی ئه‌وه‌یان نه‌كردوه یاری به چ
ئاگرێك ده‌كه‌ن كاتێك ئه‌م جۆره گروپانه به‌كار ده‌هێنن بۆ ئامانجی خۆیان. هه‌تا
ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی سیاسیی ئه‌م جۆره گروپانه به ئامانجه سیاسیه‌كه ده‌ست‌هه‌ڵگرێت؛ ئه‌و
جه‌نگاوه‌ره فیداییه خۆكوژه‌ی كه به خه‌یاڵی (مه‌بده‌ء) و باوه‌ڕ
و خه‌ونی به‌هه‌شته ئایینیه‌كه‌وه ژیاوه و بۆی جه‌نگاوه؛ ئاماده نیه له‌وێدا
بوه‌ستێت، به‌ڵكو به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و كاره‌دا كه بۆی هان دراوه و مێشكی بۆی
جۆش دراوه، ئه‌گه‌ر له‌و وڵاته خۆرهه‌ڵاتیه‌شدا كه گه‌مه به چاره‌نوسی كراوه
نه‌توانێت به‌رده‌وام بێت؛ له وڵاتێكی تری خۆرهه‌ڵاتی درێژه به خه‌باته
"پیرۆز"(!)ه‌كه‌ی ده‌دات، یان ئاوقای وڵاتێكی خۆرئاوایی ده‌بێته‌وه و
ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیانی. به‌م شێوه‌یه ئه‌و هێزه
خۆرئاوایی و لۆكاڵیه‌ی ئه‌و گروپانه دروست ده‌كات و ده‌جوڵێنێت و به‌كار ده‌هێنێت؛
زۆر جار خۆی به‌شێك له باجی ئه‌و گه‌مه ترسناكه ده‌دات. ئه‌مێریكا و سعودیه
بۆ خۆیان كه‌میان نه‌چه‌شتوه له‌و باجدانه. هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا دو
خۆكوژی قاعیده له فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومیدا له سعودیه خۆیان ته‌قانده‌وه.
ئه‌گه‌ریشی زۆره ئه‌و تێرۆریسته ئه‌ورۆپاییانه‌ی ناو داعش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ
وڵاتانی خۆیان و بگه‌نه ئه‌مێریكا و هێرشی تێرۆریستیی گه‌وره ئه‌نجام بده‌ن:
"ئه‌وه‌ی دڕك بچێنێت؛ دڕك ده‌دروێته‌وه". ئه‌م په‌نده مێژوی تێرۆریزمی
ئیسلامیی نوێی په‌یوه‌ست به خۆرئاواییه‌كان و پاشكۆكانیانه‌وه كورت ده‌كاته‌وه.
لێره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بڕێك له تایبه‌تمه‌ندی و سه‌رچاوه
و پێشینه ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی داعش، یان به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌كورتی،
ده‌ربخه‌ین:
داعش، نوێنه‌ری ڕێبازی سوننیی عه‌ره‌بچی
* ئه‌وه‌ی بینیومانه؛ دوپاتی ده‌كاته‌وه كه
داعش نوێنه‌رایه‌تیی ڕێبازه سوننیه توندڕه‌وه عه‌ره‌بچیه‌كه ده‌كات له‌ناو
ئیسلامدا، و له‌م سه‌رچاوه‌یه‌وه ئاو ده‌خواته‌وه، و هه‌ر لێره‌شه‌وه
پشتیوانی (ـه ناوخۆیی و ده‌ره‌كی) ـه‌كانی پێ ده‌گات، و هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌مو جوڵه‌كانی
و ئاڕاسته‌ی كاره‌كانی لێك ده‌داته‌وه.
ئه‌م ڕێبازه توندڕه‌وه چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌ره‌كیی
هه‌یه، له‌مانه:
ـ شێوازێكی توند و وشك و ڕواڵه‌تگه‌را و ده‌قپه‌رست له
ئایینداری له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا. كه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی ده‌بێته خۆكوشتنێكی
مه‌عنه‌وی له دنیای نوێ‌دا، ده‌بێته هه‌ڵكه‌ندنی چاڵێك به ده‌ستی
خۆ بۆ داهاتوی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی، و حكومه‌تی ئیسلامی ده‌كاته شتێكی
"موسته‌حیل"، و ئه‌گه‌ریش ڕو بدات؛ ئه‌وه ته‌نها ڕودانی كاره‌ساتێكی
كاتیه و وه‌كو شه‌وه‌زه‌نگێك دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ڕه‌وێته‌وه و ته‌نها سومعه‌یه‌كی
خراپ به‌جێ ده‌هێڵێت كه به سه‌دان ساڵ ناڕه‌وێته‌وه.
ـ چڕكردنه‌وه و بایه‌خدانی زۆر به یه‌كتاپه‌رستی و هه‌وڵی
قه‌ڵاچۆكردنی هه‌ر شتێك به ڕواڵه‌تیش پێچه‌وانه‌ی یه‌كتاپه‌رستی بێت، كه به‌م
شێوه‌یه ده‌یكاته دیكتاتۆرییه‌كی ئایینی و كولتوری و سه‌ر ده‌كێشێت بۆ به‌تاڵكردنه‌وه
و سڕینه‌وه‌ی كو‌لتور و كه‌له‌پوری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی تر. ئه‌م یه‌كتاپه‌رستیه
قه‌ڵاچۆكه‌ره درێژ ده‌بێته‌وه و دژی ڕێبازه‌كانی ناو ماڵی ئیسلامیش ده‌وه‌ستێته‌وه،
به شێوه‌یه‌ك گروپه‌كه ته‌نها خۆی به یه‌كتاپه‌رستی ته‌واو ده‌زانێت و ئه‌وانی
تر، له ڕێبازه ئیسلامیه‌كانی تر و هه‌تا هه‌ندێك جار له ته‌وژمه‌كانی تری ناو
ڕێبازه سوننیه‌كه و به‌ڵكو هه‌ندێك جار ناو ئاڕاسته جیهاده‌یه‌كه‌ش، به یه‌كتاپه‌رستی
ڕاست و دروست نازانێت، و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانێت هه‌مو حوكمه‌كانی مامه‌ڵه‌كردنی
ئیسلام له‌گه‌ڵ فره‌په‌رست (مشرك) به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ بكات، كه ئه‌مه حه‌ڵاڵكردنی خوێن
و سه‌ر و ماڵ ده‌گرێته‌وه. بیانو و پاساوه ئایینیه‌كانیش حازر و ئاماده‌ن، و فه‌توای
ئاماده هه‌یه و ته‌نها كۆپیكردنی ده‌وێت!
ـ بیرێكی سوننیی جۆشدراو له‌گه‌ڵ بیری عه‌ره‌بچیی
ڕه‌گه‌زپه‌رست، كه دوژمنه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی له كۆماری ئیسلامی-شیعیی ئێران‌دا
ده‌بینێته‌وه. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه، هه‌میشه ئێران به دو تۆمه‌تی سه‌ره‌كی ده‌ناسێت:
یه‌كه‌میان دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕێبازی شیعه له ئیسلامدا كه ئه‌وان به لادان
له ئیسلامی ده‌زانن و هه‌میشه به "الرافضة" ناوی
ده‌به‌ن (له كاتێكدا زاراوه‌ی "الرافضة" له ڕابردوی
مێژوی ئیسلامیه‌وه هاتوه و به هه‌ندێك گروپی شیعه وتراوه و ئیتر ـ بۆ
نمونه ـ به ئیمامیه‌كانی ئێسته، واته شیعه‌كانی ئێران و عێراق كه دوای په‌یدابونی
زاراوه‌ی "الرافضة" گه‌شه‌یان كردوه، نه‌وتراوه)، دوه‌میان زیندوكردنه‌وه‌ی
ئێرانی "ئاریی شاهه‌نشاهیی ئاگرپه‌رست" له‌ژێر ناو و به‌رگی ڕێبازی شیعه‌دا.
هه‌ر لێره‌وه ئه‌م بیره سوننیه توندڕه‌وه شیعه و ده‌سه‌ڵاتی شیعه به
"صه‌فه‌ویه‌ت" ناو ده‌بات، به‌و پێیه‌ی صه‌فه‌ویه‌كان زیندوكه‌ره‌وه‌ی
شیعه و ده‌سه‌ڵاتی شیعه بون له ئێران‌دا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته هه‌یه. ئینجا
كێشه‌كه كاتێك قوڵتر ده‌بێته‌وه كه شیعه‌ی عه‌ره‌بی عێراقیش به به‌شێك و پاشكۆ
و به‌كرێ‌گیراوێكی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته "صه‌فه‌وی" ـه ده‌ناسێنن (كه په‌یوه‌ندیی
پته‌وی مالیكی به ئێرانه‌وه و ده‌ستوه‌ردانی ئێران له كاروباری عێراقدا میصداقیه‌تێكی
هه‌نوكه‌یی به ئه‌م پۆلێنه به‌خشیوه). به‌ش به حاڵی داعش، كه ڕابردویه‌كی
زۆریان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا هه‌یه و له‌وێوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق؛ ئه‌م
ڕوبه‌ڕونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران و شیعه بوه‌ته به‌شێك له ئه‌جێندا و له خه‌یاڵدانه
ئایینیه‌كه‌یان. له ئاسته فراوان و هه‌رێمیه‌كه‌شدا، كێشمه‌كێشه‌كه ده‌بێته
كێشمه‌كێشی ئێرانی شیعی و ده‌سته‌كانی له سوریا و لوبنان، له‌گه‌ڵ بارسته سوننیه‌كه‌ی
سعودیه و كه‌نداو (كه ئێسته ئه‌م دو بارسته سوننی و شیعیه دژی یه‌كتر ده‌ست
له‌گه‌ڵ شه‌یتانیش تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن). بۆیه ئێسته بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاقارێك ده‌چێت
كه عێراق ببێته دوه‌م گۆڕه‌پانی ساخكردنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌م حسابه
كۆنه كه ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئابوری و مه‌زهه‌بیی له‌مێژینه‌ی هه‌یه، دوای سوریا.
كه‌س نازانێت دوای عێراقیش ئاگره‌كه ئاوقای كوێ ده‌بێت.
داعش وه‌ك نوێترین به‌رهه‌می وه‌ههابیه‌ت و ئاڕاسته سه‌له‌فی-جیهادیه‌كه
* داعش له شێوازی ئایینداری و تێگه‌شتنی
ئایین و مامه‌ڵه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانی و هه‌نگاوه‌كانی بۆ
پێكه‌وه‌نانی ده‌سه‌ڵات و قه‌ڵه‌مڕه‌و؛ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌ههابیه‌ت و هێرش و
(غه‌زو) ه وه‌ههابیه‌كان.. ئه‌م مێژوه وه‌ههابیه‌ی سعودیه له سێ ده‌وڵه‌تی
سعودیی دوابه‌دوای‌یه‌كدا به‌رجه‌سته ده‌بێت و به قه‌ڵاچۆكردنی نه‌یاره سیاسی
و مه‌زهه‌بیه‌كانیان له هه‌مو نیمچه‌دورگه‌ی
عه‌ره‌بیدا دروست بوه، به سوپای ئایینیی ڕاهێنراو له‌سه‌ر كوشتنی هه‌مو
نه‌یارێك به تۆمه‌تی كوفر و ناموسوڵمانی، وه‌كو سوپای (ئیخوان) ـه‌كه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی
دامه‌زرێنه‌ری شانشینیی عه‌ره‌بیی سعودی (ئه‌و شانشینیه‌ی هه‌تا نه‌ڕوخێت؛
جیهانی ئیسلام ناحه‌وێته‌وه). ئیتر ئه‌و بزوتنه‌وه وه‌ههابیه و ئه‌و شه‌ڕ و
كوشت و كوشتاره سیاسی-ئایینیه‌ی چه‌كداره وه‌ههابی-سعودیه‌كان كه میلیۆنان كه‌للـه‌سه‌ری
مرۆڤی موسوڵمانی له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵچنیوه هه‌تا شانشینیی عه‌ره‌بیی سعودیی له‌سه‌ر
وه‌ستاوه؛ پێشینه‌ی ڕۆحی و مێژویین بۆ هه‌مو ڕێكخراوه تێرۆریستیه ئیسلامیه
سوننیه‌كانی وه‌كو قاعیده و ڕۆڵه لاساره‌كه‌ی (داعش). هه‌ر كه‌سێك ـ بۆ نمونه ـ
مێژوی (ئیخوان ) واته سوپا ئایینیه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیز كه له‌سه‌ر
دزێوترین شێوه‌ی هه‌ردو بنه‌مای (ته‌وحید) و (جیهاد)، بخوێنێته‌وه؛ تێ‌ده‌گات كه
داعش، به هه‌مو دڕه‌نده‌یی و وه‌حشیگه‌ریه‌كانیه‌وه، دیارده‌یه‌كی تازه نیه و
یه‌كه‌م جار نیه گروپی ئایینیی ڕاهێنراو له‌سه‌ر كوشتن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و
ئابوری و مه‌زهه‌بی به‌كار دێت.
ـ هه‌ر لێره‌وه؛ تێڕوانینی داعش بۆ خه‌ڵك؛ له تێڕوانینی
وه‌ههابیه‌ت و مامۆستا مژده‌ده‌ره‌كانی ته‌وژمی سه‌له‌فی-جیهادی و (ته‌كفیری) ـه‌وه
سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كه هه‌مو موسوڵمانانیش ئه‌وانه‌ی نه‌چونه‌ته سه‌ر ڕێبازی
ئایینیی ئه‌وان؛ به بێ‌باوه‌ڕ ده‌زانن و به شایه‌نی كوشتن و كوشتار ده‌زانن. هه‌تا
بۆ كوفراندنی ته‌وژمه‌كانی ئیسلامی سیاسییش بیانو و پاساوی ئایینی حازر و ئاماده‌یه:
ئه‌و ته‌وژمانه به‌شداریی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت ده‌كه‌ن له‌ژێر سایه‌ی سیسته‌مێكی
دیمۆكراسیدا، ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تی لایه‌نگری (ولا‌ء) ی بێباوه‌ڕان
(كه بریتین له حیزبه نائایینیه‌كان) و هه‌وڵی ڕازیكردنیان، ئەمە جگە لەوەی دیمۆکراسی لای ئەوان
لە خۆیدا جۆرێکە لە "کوفر". ئه‌مه به‌گشتی، ئه‌گه‌رنا
به‌ش به حاڵی داعش؛ هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه ئیسلامییه‌كیش ئاماده نه‌بێت بچێته
ژێر ئاڵای تاقانه "ده‌وڵه‌تی ئیسلام" و له (دار الحرب) ـه‌وه كه هه‌مو
جیهان ده‌گرێته‌وه و به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌مو شتێكی حه‌ڵاڵ و زایه و هه‌ده‌ره،
كۆچ نه‌كات بۆ (دار الإسلام) كه به‌لای ئه‌وانه‌وه ئاسایش و پارێزرانی خوێن و
ناموس و سه‌ر و ماڵ ته‌نها له‌وێ هه‌یه. وا دیاره هێشتا جیهان به‌ته‌واوی له‌و
بیركردنه‌وه جه‌هه‌ننه‌میه‌ی داعش و هاوشێوه‌كانی نه‌گه‌یشتوه.
ـ هه‌ر لێره‌وه، و داعش و باوكه پیره‌كه‌ی (قاعیده)،
هه‌مان مێژوی ڕوخاندنی نزرگه و زیاره‌تگا ئایینیه میللیه‌كان له مێژوی وه‌ههابیه‌تدا
دوباره ده‌كه‌نه‌وه. وه‌ههابیه‌كان له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا له سه‌ده‌ی
(١٨) و هه‌تا ئێسته‌ش، له خودی مه‌ككه و مه‌دینه‌شدا وێرانكارییان كردوه و ده‌ستكاریی
كه‌عبه‌یشیان كردوه و گۆڕستانی به‌قیع و زۆربه‌ی شوێنه‌واره ئیسلامیه‌كانی
تریشیان خاپور كردوه، ئیتر به‌چكه‌یه‌كی چه‌قاوه‌سوی وه‌كو داعش چی ڕێگریی لـێ
ده‌كات له خاپوركردنی هه‌مو شوێنه‌واره‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه ده‌وڵه‌مه‌نده
به شوێنه‌واری ئایینه‌كانی تر و ڕێبازه ناسوننیه‌كان؟ له‌م لایه‌نه‌وه ده‌توانین
بڵێین داعش ـ هه‌ر وه‌كو نوێترین به‌رهه‌می وه‌ههابیه‌ت ـ مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر
كه‌له‌پور و ده‌سكه‌وته‌كانی مرۆڤایه‌تی له ناوچه‌كه‌دا (له كاتێكدا داعش ئاماده‌یی
تێدایه زیاتریش له‌وه بكات كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لە هێزێکی چه‌کداری وه‌ههابی). بینیمان چۆن چه‌كداره‌كانی داعش‌یش، وه‌كو وه‌ههابیه‌كانی سه‌ده‌كانی
(١٨ ـ ٢٠) و تالیبان و قاعیده، كه‌وتونه‌ته به‌ئامانجگرتن و له‌ناوبردنی شوێنه‌واره
ئایینی و هه‌تا مێژوییه‌كان. بیانو و پاساوه ئایینیه‌كه‌یشیان حارزبه‌ده‌سته: ئه‌و
شوێنه‌وارانه یان پاشماوه‌ی بتپه‌رستیی كۆنن، یان ئێسته ده‌په‌رسترێن و ده‌بنه
هاوبه‌شی خوایه‌تیی خوای تاك!
ئه‌وان هه‌مو جیهان، جگه له ناوچه‌كه‌ی خۆیان و ئه‌و
ناوچانه‌ی دێنه ژێر چه‌پۆكی خۆیان؛ به زایه و هه‌ده‌ر ده‌زانن. ئیتر چۆن بوار
ده‌هێڵنه‌وه بۆ دیمه‌نی ئایینی جیاواز و ڕێبازی جیاواز له ناوچه‌یه‌كدا كه ده‌ستیان
به‌سه‌ریدا ده‌ڕوات؟!
داعش،نمونه‌ی خه‌ونبینینی كۆمیدیایی موسوڵمانی سه‌رده‌م
به چه‌رخی زێڕینی خیلافه‌ته‌وه
* داعش دوایین په‌له‌قاژه‌ی بیری ئیسلامیی ته‌قلیدیه
بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی ڕه‌ها، بۆ خه‌ونی سه‌رده‌می خیلافه‌ت. هه‌وڵێكی
به‌په‌له و هه‌ڵپڕوزكاوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رده‌می زێڕینی ئیسلامی ـ به‌ناو ـ
نمونه‌یی، ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت و هه‌ر به ناویش بێت و هیچ ده‌وڵه‌تێكی
واقیعییش له گۆڕێ‌دا نه‌بێت. ته‌نها بۆ شكاندنی تینوێتیی مرۆڤی موسوڵمان بۆ ئاوی
زوڵاڵی "به‌هه‌شتی له‌ده‌ستچو" ی ئیسلام، ئه‌گه‌ر به سه‌رابێكی وه‌همییش
بێت. له‌م لایه‌نه‌وه داعش وه‌كو نه‌خۆشێكی ده‌رونی وایه كه هه‌وڵ ده‌دات به بوکەڵەیەک یان "فێتیش" fétiche ێک(!) یان شتێکی هێمایی گرێ‌کوێرەی
دەرونیی خۆی بکاتەوە و باری نالەباری دەرونی خۆی تیمار بکات.
داعش گروپێكی ئه‌پۆكالیپتیی خه‌یاڵپڵاوه
* داعش هه‌مو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌و گروپه
ئایینیانه‌ی تێدایه كه چاوه‌ڕوانیی كۆتایی ڕۆژگار ده‌كه‌ن و به ئامانجی ئاماده‌كاری
بۆ ده‌وڵه‌تیی جیهانیی خوایی كار ده‌كه‌ن. و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئه‌و ئاڵا ڕه‌شه‌ی
كه هه‌ڵیان كردوه؛ به‌و خه‌یاڵه‌وه بێت كه ئه‌مانه ئه‌و (الرایات السود) ه
بن كه له كه‌له‌پوری گێڕانه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا باسیان هاتوه به‌و پێیه‌ی له خۆرهه‌ڵاته‌وه
دێن و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ هاتنی مه‌هدی و له كاتی ده‌ركه‌وتنیدا ده‌بنه
پشتیوانی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌مان كاتدا دیاره ئه‌و خه‌یاڵه‌ش له مێشكیاندا
ئاماده‌یه كه ئه‌و ئاڵا ڕه‌شه هه‌مان ئاڵا ڕه‌شه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ره، واته
ئاڵای ناسراو به (العُقاب)، كه پێغه‌مبه‌ر له غه‌زوه‌كانیدا هه‌ڵی ده‌كرد.
ـ هه‌ر بۆیه سه‌ركرده و چه‌كداره‌كانی داعش بێ‌سنور خه‌یاڵپڵاون، و ئه‌م
خه‌یاڵپڵاویه‌یان له‌و نه‌خشه‌یه‌یاندا ـ وه‌كو نمونه‌یه‌ك ـ به‌ڕونی ده‌رده‌كه‌وێت
كه كێشاویانه بۆ ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه جیهانیه‌كه خه‌یاڵیه‌كه‌یان. له‌و نه‌خشه‌یه‌دا
لایه‌كی جیهانی ئاوه‌دانی ئه‌م سه‌رده‌مه هێنراوه ژێر ناوچه ڕه‌شه‌كه‌ی خۆیانه‌وه
(ڕه‌ش؛ هێمای مه‌رگه، دیاره ئه‌وانیش سه‌نعاتسازی مه‌رگن). هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی
ئێسته موسوڵماننشینن، یان له ڕابردودا موسوڵمان‌نشین بون و ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی‌یان تێدا بوه یان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی ئیسلامی داگیری كردوه؛
هێناویانه‌ته ناو ڕه‌شاییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه! هه‌تا نیمچە دورگەی (ئیبێریا) [=ئیسپانیا و
پۆرتوگال] له‌ژێر ناوی ئیسلامیی (الأندلس) دا
كراوه‌ته ویلایه‌تێكی تاقانه ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كه‌ی كۆتایی ڕۆژگار! ئه‌م نه‌خشه‌یه
ده‌ری ده‌خات سایكۆلۆجیای مرۆڤی موسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه چه‌نده ئالوده و نه‌خۆشه
به‌ده‌ستی ڕابردویه‌وه و به خه‌یاڵی به‌هه‌شته له‌ده‌ستچوه‌كه‌یه‌وه! ئه‌مه‌ش
وه‌كو ئه‌وه وایه جولەکە
داوای شانشینیی تورکی-یەهودیی (خەزەر) (سەدەکانی ٨-١٠ ز) بکەنەوە! یان كاتۆلیكه‌كانی فڕه‌نسا خه‌ون به شانشینیی پیرۆزی (شارلمان) (سەدەکانی ٨-٩ ز.) ـه‌وه ببینن! نازانم ئه‌وه شایه‌نی پێكه‌نینه یان گریان و به‌زه‌ییهاتنه‌وه؟!
داعش وه‌كو دیمه‌نێكی ئاره‌زوبازیی بێ‌سنوری مرۆڤ
"غه‌ریزه" له‌ژێر ناوی
"فیتڕه‌ت" و "شه‌رع" دا
* هه‌ڵس‌وكه‌وتی چه‌كداره‌كانی داعش گوزارش
له ئاره‌زوی مرۆڤی بێ‌كۆت‌وبه‌ند ده‌كات. زۆر مرۆڤی ڕابردوپیسی وه‌كو
داوێنپیس و قه‌وواد و بازرگانی مادده‌ی بێ‌هۆشكه‌ر شوێنیان ده‌كه‌ون! زانیاری هه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له گه‌لێك ناوچه‌ی عێراق ده‌گه‌ڕێن به‌دوای كچ و به‌تایبه‌تی كچی
منداڵ بۆ (جیهادی نیكاح) كه هیچ نیه جگه له ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر كچان، هه‌روه‌كو
له‌شكڕییه‌كی دور له هه‌مو به‌هایه‌ك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مافێكیشیان هه‌بێت له‌و
مافانه‌ی له‌شفرۆشی سه‌ر جاده‌كانی وڵاتان هه‌یانه. له هه‌ندێك ڕوداوی ڕاپۆرت‌لێ‌دراویش
ئاگادارین كه كچیان فڕاندوه و ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردوه سه‌ریان. هه‌روه‌كو
نێربازی و دەستدرێژیشیان لـێ ده‌گێڕنه‌وه بۆ سەر ئەو پیاوانەی دواتر دەیانکوژن (ئه‌مه‌ش
ئه‌نجامێكی سروشتیه بۆ ئه‌و چه‌پاندنه تونده‌ی ڕه‌گه‌ز و ئه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌یه
له تێكه‌ڵاوی و ژیانی خێزانی). وه‌كو خۆیشیان ده‌ڵێن (وما خفي؛ كان أعظم)!
داعش ئاڕاسته‌یه‌كی سوننیه به تامێكی ئیسماعیلیی حه‌ششاشی!
* هه‌رچه‌ند داعش خۆیان به شوێنكه‌وته‌ی
ڕێبازه سوننیه‌كه ده‌زانن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی لاهوتی و فیقهی و بۆ پۆلێنی
مه‌زهه‌بی و سیاسی ڕاسته، به‌ڵام له ڕاستیدا شێوازی خوێناویی تایبه‌تیی جوڵانه‌وه‌كه‌یان مێژوی هه‌ندێك
گروپی ناسوننیی توندڕه‌وی وه‌كو حه‌شاشین ـ كه باڵێك بون له ئیسماعیلیه‌كان ـ
بیر ده‌خاته‌وه. ئه‌و یاخیبون و خۆقایمكردنه له شوێنه چه‌په‌ك و دوره‌كاندا و
ئه‌و ده‌ستوه‌شاندن و گورزوه‌شاندنه كت‌وپڕ و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌یان، و ئه‌و
خۆشاردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانیان له هه‌زار په‌رده‌ی نهێنیدا، و ئه‌و دڕنده‌یی و
وه‌حشیگه‌ریه‌ی به ئه‌نقه‌ست ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بڵاویشی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
له دوریی مانگه‌ڕێیه‌كه‌وه (مسیرة شهر)(!) نه‌یاره‌كانیان لێیان بتۆقێن! هه‌مو ئه‌مانه
پێكه‌وه؛ ته‌نها مێژوی ترسناكی هه‌ندێك گروپی ناسوننیی وه‌كو حه‌ششاشین بیر ده‌خاته‌وه،
كه ناوه‌كه‌یان بوه‌ته بنچینه‌ی سیفه‌تی "پیاوكوژ" assassin له زمانه ئه‌ورۆپاییه‌كاندا!
ـ مەلا (عبد الله بن حمید)، قازیی پێشوی مەككە، كە لە فەتوایەكیدا كردەوەی خۆكوژی بە جۆرێكی شەرعیی جیهاد داناوە.
ـ زانای ئایینیی بواری حەدیث (ناصر ا‌لدین الألبانی)، كە پێی وا بوە ئەو كردەوانە ئەگەر سەركردەی موسوڵمانی فەرمانیان پێ بدات؛ بە جیهاد حسێبن و خۆكوشتن (انتحار) نین.
ـ (د. وەهبە زوحەیلی)، فەقیهی هاوچەرخ، كردەوەی خۆكوژی بە دروست دەزانێت و پێی وایە بۆ ئەمڕۆ بوەتە پێویستییەكی شەرعیی ناچاركەر.
ـ (د. یوسف قەڕەضاوی)، فەقیهی هاوچەرخ، فەتوای داوە كە ئەو كردەوانە گەورەترین جۆری جیهادن و لە بابەتی ئەو تۆقاندن (إرهاب) ـە شەرعیەن كە قورئان داوای كردوە كاتێك وتویەتی: (وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة ومن رباط الخیل ترهبون به عدو الله وعدوكم) (سورەتی ئەنفال، ئایەتی ٦٠).
ـ مەلا (موحەممەد موتەوەللی شەعڕاوی)، كە وتویەتی: (كێ وتویەتی ئەوانە تێرۆریستن؟ ئەوە قسەی ئەمێریكایە)!!
ـ هەروەها شەیخی پێشوی ئەزهەر (موحەممەد سەیید طه‌نطاوی)، ئەمیش پێی وا بوە ئەوانەی كردەوەی خۆكوژی دەكەن؛ بەرگرییەكی شەرعی لە خۆ دەكەن بەرامبەری ئەوانەی دەستدرێژی دەكەنە سەر ئوممەتەكەیان، واتە (دفاع عن النفس) ـە و شەرعیە.
داعش نوێنەری ئیسلامن؟
هەرچەند
داعش خۆی بە نوێنەری ڕاستەقینەی ئیسلام دەزانێت و هەمان ئاڵای ڕەشی (العقاب) ی
پێغەمبەری هەڵكردوە و دروشمی یەكتاپەرستی (لا إله إلا الله) و مۆرەكەی پێغەمبەر
(محمد رسول الله) ی لەسەر نوسیوە؛ بەڵام لە ڕاستیدا هەر لە سەرەتاوە لە چەند
لایەنەوە لە ئیسلام لای داوە و كاری ناشەرعیی ئەنجام داوە. بۆ نمونە:
ـ لە ئیسلامدا، هەتا لە
جیهادیشدا، كاری خۆكوژی دروست نیە. هیچ كاتێك لە ئیسلامدا ڕێگە بە خۆكوشتن
نەدراوە، بەوەشەوە كە لە جیهاددا بێت. لە مێژوی ئیسلامدا كاری شەهادەتخوازی
(استشهادي) هەبوە، واتە جێبەجێكردنی هێرشێك یان
بەرگرییەك بە ئامادەیی تەواوەوە بۆ بەخشینی گیان و بە دڵنیایی تەواوەوە لەوەی مردن
مسۆگەرە (وەكو ئەو صەحابیەی كە دەروازەكە باخەكەی كردەوە لە یەمامە، بەڕائی كوڕی
مالیك، كە سور دەیزانی دەكوژرێت)، بەڵام كاری خۆكوژی (انتحاري) بەوەی كەسەكە بۆ خۆی خۆی بكوژێت؛ لە ئیسلامدا جێی نابێتەوە. هەرچەند
لە ڕاستیدا لە سەردەمی نوێی جیهانی ئیسلامی‌دا و لەژێر پەستانی واقیعی داگیركاریی
وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی‌دا لەلایەن خۆرئاواییەكان و بەتایبەتی ئیسڕائیلەوە؛
فەتوای دروستیی كردەوەی خۆكوژی لەژێر ناوی كردەوەی شەهادەتخوازی (استشهادي) دا لەلایەن گەلێك لە فەقیهە ئیسلامیەكانەوە
دەرچوە، لەمانە:ـ مەلا (عبد الله بن حمید)، قازیی پێشوی مەككە، كە لە فەتوایەكیدا كردەوەی خۆكوژی بە جۆرێكی شەرعیی جیهاد داناوە.
ـ زانای ئایینیی بواری حەدیث (ناصر ا‌لدین الألبانی)، كە پێی وا بوە ئەو كردەوانە ئەگەر سەركردەی موسوڵمانی فەرمانیان پێ بدات؛ بە جیهاد حسێبن و خۆكوشتن (انتحار) نین.
ـ (د. وەهبە زوحەیلی)، فەقیهی هاوچەرخ، كردەوەی خۆكوژی بە دروست دەزانێت و پێی وایە بۆ ئەمڕۆ بوەتە پێویستییەكی شەرعیی ناچاركەر.
ـ (د. یوسف قەڕەضاوی)، فەقیهی هاوچەرخ، فەتوای داوە كە ئەو كردەوانە گەورەترین جۆری جیهادن و لە بابەتی ئەو تۆقاندن (إرهاب) ـە شەرعیەن كە قورئان داوای كردوە كاتێك وتویەتی: (وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة ومن رباط الخیل ترهبون به عدو الله وعدوكم) (سورەتی ئەنفال، ئایەتی ٦٠).
ـ مەلا (موحەممەد موتەوەللی شەعڕاوی)، كە وتویەتی: (كێ وتویەتی ئەوانە تێرۆریستن؟ ئەوە قسەی ئەمێریكایە)!!
ـ هەروەها شەیخی پێشوی ئەزهەر (موحەممەد سەیید طه‌نطاوی)، ئەمیش پێی وا بوە ئەوانەی كردەوەی خۆكوژی دەكەن؛ بەرگرییەكی شەرعی لە خۆ دەكەن بەرامبەری ئەوانەی دەستدرێژی دەكەنە سەر ئوممەتەكەیان، واتە (دفاع عن النفس) ـە و شەرعیە.
ـ (د. موحەممەدسەعید ڕەمەزان بوطی) (حەمەسەعیدی مەلا ڕەمەزانی
بۆتانی)، كە پێی وا بوە ئەو
كردەوانە لەسەداسەد شەرعین ئەگەر مەبەست لێیان دەست‌وەشاندن بێت لە دوژمنان، و
ئەوانەی جێبەجێیان دەكەن شەهیدن.
ـ (د. موحسین عەبدولحەمید)،
حیزبی ئیسلامیی عێراقی (ئیخوان)، كە وتویەتی: ئەو گەنجانەی خۆیان دەتەقێننەوە؛
پلەیان لەو موجاهیدانە بەرزترە كە دەزانن بەبێوەیی دەگەڕێنەوە بۆ ناو ماڵ و
منداڵیان!
ـ كەسانێكی تری ئیسلامیی زۆریش،
هەمان مەبەست دوپات دەكەنەوە، و كردەوە خۆكویەكان بە شەرعی دەزانن و بەرگرییان لێ
دەكەن. وەكو: (د. عجیل جاسم النشمي)
ڕاگری كۆلێجی (شەریعە) ی زانكۆی كوەیت. (د. أحمد هیكل) ئەندامی ئەنجومەنی باڵای
كاروباری ئیسلامی لە میسر. (د. سعد ظلام)
ئەندامی كۆڕی توێژینەوە ئیسلامیەكان لە میسر. (د. علی محمد الصوّا) سەرۆكی بەشی
فیقهـ لە زانكۆی ئوردون و ئەندامی دەستەی فەتوای بانكێكی ئیسلامی. (د. همام سعید)
ئەندامی پارلەمانی ئوردونی. مەلا (حسن أیوب) لە مەلا ئیخوانیەكانی ئەزهەر.
ـ سەرباری گەلێك دەزگا و
ڕێكخراوی ئیسلامی، وەكو: ڕایەڵەی زانایانی ئایینیی عێراقی (رابطة العلما‌ء العراقیین) لقی موسڵ. كۆڕی فیقهی ئیسلامی (مجمع الفقه
الإسلامي) لە سودان. كۆمەڵێك لە زانایانی ئایینیی
ئوردون لە فەتوایەكی هاوبەشدا.
ئەمانە و گەلێكی تریش بە
دروستیان زانیوە بۆ موسوڵمانی موجاهید كە خۆی بتەقێنێتەوە بە دوژمنی داگیركەردا
(زیاتر تایبەتی دەكەنەوە بە حاڵەتی داگیركاریەوە، و ئەمەش باكگراوندی ئەم فەتوایە
ڕون دەكاتەوە كە زادەی ئەو بارودۆخەی سەردەمی نوێی جیهانی عەرەبی و ئیسلامیە،
بەتایبەتی کێشمەکێشی فەلەستین-ئیسڕائیل)، و بەو مەرجەی بە ئامانجی دەست‌وەشاندن
بێت لە دوژمن و بە مسۆگەری ئەم ئامانجە بپێكێت نەك هەر ئەنجامدەرەكەی لەناو ببات.
هەتاكو ئەگەر خەڵكی مەدەنییش پێوە ببێت (مەبەستیان خەڵكی مەدەنی لە دوژمنی
داگیركەر)؛ دروستە چونكە ئەوانیش بەشێكن لە هێزی داگیركەر!
بەم شێوەیە دەبینین زۆربەی
فەقیهە هاوچەرخەكان ئەو كردەوە خۆكوژیانە بە دروست و بەڵكو كارێكی گەورە دەزانن.
بەڵام ئەمانە زۆربەیان، ئەگەر نەڵێین هەمویان، سەر بەو تەوژمە ئیسلامیە نوێیەن كە
سەروسەودای سیاسیی هەیە و بە فەتواكانیان هەڵوێستی سیاسی دەردەبڕن، ئەگەرنا مەرج
نیە گوزارش لە تێڕوانینێكی فیقهیی ڕەسەن بكات.
لە بەرامبەری ئەوانەوە؛ زۆربەی
زانا ئایینیە سەلەفیەكان، كە سەر بە تەوژمە ئیسلامیە نوێیە سیاسیەكە نین، ئەو
كردەوانە بە دروست نازانن و بە جۆرێك لە خۆكوشتن (انتحار) یان دەزانن، و پێیان
وایە ڕێگەیەكی شەرعی نین بۆ زیان‌گەیاندن بە دوژمن.
دیارترینی ئەمانە:
ـ مەلا (عبد العزیز بن عبد الله
آ‌ل الشیخ) موفتیی سعودیە و سەرۆكی دەستەی گەورەزانایانی ئیسلامی لە سعودیە.
ـ زانای ئایینیی سەلەفیی ناسراو
مەلا (محمد بن صالح العثیمیین)، لە چەند نوسین و فەتوا و چاوپێکەوتنێکدا، لەوانە:
ڕاڤەی حەدیثی "أصحاب الأخدود" لە کتێبەکەی "شرح رياض
الصالحين" ـدا کە لە بنەڕەتدا وتاری تۆمارکراوە [وتەکانی لەو بارەیەوە لە
کتێبی "(فتاوی الأئمة فی النوازل المدلهمة) ی (محمد بن حسين القطحاني) ـدا
نەقڵ کراون]، هەروەها لە ئەڵقەیەکی دیمانەی مانگانە "اللقاء الشهري" ی
خۆیدا (کاسێتی ٢٢)، هەروەها دیمانەی گۆڤاری (الفرقان) ی کوەیتی (ژمارە ٧٩)، و
گۆڤاری (الدعوة) (ژمارە ١٥٩٨)، و هەندێک بۆنە و شوێنی تریش. بۆ نمونە: لە (شرح
رياض الصالحين) ـدا دەڵێت: ئەوەی هەندێک خەڵک دەیکەن کە ماددەی تەقاوە لە خۆیان
دەبەستن و لەناو کافراندا خۆیان دەتەقێننەوە؛ ئەوە خۆکوشتنەوە، و هەر کەسێکیش خۆی
بکوژێت؛ بەهەتاهەتایی لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە، وەکو لە فەرمودەی پێغەمبەردا
هاتوە"، و دەڵێت: "سەیرم دێت لەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن لە کاتێکدا
ئەوان ئەو ئایەتەیان خوێندوەتەوە کە دەڵێت: "ولا تقتلوا أنفسكم، إن الله كان
بكم رحيما". ئینجا دەڵێت: "ئەو کارە بەرژەوەندیی ئیسلامی تێدا نیە،
چونکە کە خۆی و کەسانێکی تر دەکوژێت؛ ئەمە نەبوەتە هۆی ڕزگاردنی خەڵک بەڵکو ڕەنگە
زیاتر دوژمن هان بدات و داخ بکاتە دڵیەوە و ئیتر گورزی توندتر لە موسوڵمانان
بدات"، و دەڵێت: "ئەمە لە فەلەستین ڕو دەدات: کاتێک فەلەستینییەک بەم
تەقەمەنیانەوە خۆی دەتەقێنێتەوە و شەش-حەوت کەس دەکوژێت؛ ئیسڕائیلیەکان شەست کەس و
زیاتر لە فەلەستینیەکان دەگرن و بەم شێوەیە کارەکە سودێکی ـ نە بۆ موسوڵمانان و نە
بۆ ئەوانەش تەقینەوەکە لەناویاندا دەکرێت ـ تێدا نیە". لە کۆتاییشدا دەڵێت:
"لەبەر ئەوە پێمان وایە ئەو کارە خۆکوشتنە، و پێی دەچێتە دۆزخەوە و ئەوەی ئەو
کارە دەکات بە شەهیدیش دانانرێت"، بەڵام دەڵێت: "ئەگەر کەسەکە پێی وا
بێت کە ئەو کارە دروستە؛ هیوامان وایە گوناهبار نەبێت، بەڵام بێ گومان بەشەهیدی
بۆی نانوسرێت، چونکە ئەوە ڕێگەی شەهادەتی نەگرتوە..".
شایەنی ئاماژەیە ئەم وتانەی ئەل‌عوثەیمین
لە چوارچێوەی ڕاڤەی ئەو چیرۆکەدایە کە لە کتێبەکانی فەرمودەدا هاتوە دەربارەی
(أصحاب الأخدود)، واتە شەهیدە مەسیحیەکانی نەجڕانی پێش ئیسلام. لەو چیرۆکەدا هاتوە
کە پاشای ئەو ناوچەیە ویستویەتی کوڕێکی باوەڕدار بکوژێت، و بە چەند شێوەیەک هەوڵی
داوە بۆ کوشتنی بەڵام هەمو جارێک ڕزگاری بوە، ئیتر کوڕەکە ڕێگەیەکی بۆ دەدۆزێتەوە
کە چۆن دەتوانێت بیکوژێت، ڕێگەکەش ئەوەیە لەناو جەماوەرێکی زۆردا بە تیرێک بیکوژێت
بەڵام بڵێت "بە ناوی خوای ئەو کوڕەوە"، ئیتر پاشا بەو شێوەیە دەیکوژێت و
جەماوەرەکە باوەڕ دەهێنن بە خوای کوڕەکە (و ئامانجی کوڕەکەش هەر ئەمە بوە). جا ئەم
چیرۆکە لەلایەن جیهادیەکانەوە کراوەتە بەڵگەی ئەوەی خۆکوژی بۆ زیان‌گەیاندن بە
دوژمنی بێباوەڕ دروستە، بەڵام ئەل‌عوثەیمین ئەو بەڵگەسازیە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت:
کاری ئەو کوڕە نەبوەتە هۆی تێداچونی خەڵک و بەرژەوەندیی باوەڕیشی تێدا بوە [ئەمە
جگە لەوەی کە کوڕەکە دەیزانی کە هەر دەکوژرێت، و کوژرانەکەش بە دەستی خۆی و چەکی
خۆی نەبوە بەڵکو پاشا دەیکوژێت، کەواتە نابێتە خۆکوشتن](١).
ـ موفتی و زانای ئایینیی
سەلەفیی ناسراو مەلا (عبد العزيز بن عبد الله بن باز) ناسراو بە (ئیبن باز)، ئەویش
لە کاسێتێکدا بە ناوی "أقوال العلما‌ء في الجهاد"، لێی دەپرسن: حوکمی ئەو
کەسە چیە کە ماددەی تەقاوە لە خۆی دەبەستێت بۆ ئەوەی کۆمەڵێک جولەکەی پێ بکوژێت؟
ئەویش لە وەڵامدا وەکو فەتوایەک دەڵێت: دروست نیە، چونکە ئەوە خۆکوشتنە، خوایش
دەفەرمێت: "ولا تقتلوا أنفسكم"، پێغەمبەریش دەفەرمێت: "من قتل نفسه
بشيء عذب به يوم القيامة". بەرگری لە خۆی دەکات و ئەگەر جیهاد ڕاگەیەنرا؛
لەگەڵ موسوڵمانانی تردا جیهاد دەکات.. بەڵام خۆی بتەقێنێتەوە؛ ئەمە هەڵەیە و
نادروستە، وەکو ئەوەی کە فەلەستینیەکان دەیکەن، کە هەڵەیە(٢).
ئیتر ئەمانە پێیان وایە ڕێگەی خۆتەقاندنەوە
ڕێگەیەكی شەرعی و ڕەوای جیهاد نیە چونكە جیهاد لەسەر ڕوبەڕوبونەوە و جەنگانی
سەربەرزانە وەستاوە بەڵام خۆتەقاندنەوە كارێكی ترسەنۆكانە و نزمە و جۆرێكە لە
هەلپەرستی و فێڵ كە ئاستێكی نزمی هەیە. ئینجا ئەوەش دەكەن بە بەڵگە كە لە قورئاندا
هاتوە دەڵێت (یقاتلون فی سبیل الله فیقتلون ویقتلون) (التوبة: ١١١)، واتە: لە ڕێی خوادا دەجەنگێن، ئیتر
دەكوژن و دەكوژرێن. بەم شێوەیەش جیهاد تایبەت كراوە بە هێرشكردن و كاری
سەربازانەوە كە لە دوژمن دەكوژێت و دەشكوژرێت. و ئیتر ئەوە ناگرێتەوە كە خۆی
بكوژێت. هەروەها خۆتەقاندنەوە جۆرێكە لە ناپاكی (غدر) كە لە حەدیسدا قەدەغە كراوە
لە جیهاددا بكرێت، كە گێڕانەوەكان دەڵێن پێغەمبەر وتویەتی: (اغزوا ولا تغلوا ولا
تغدروا ولا تمثلوا ولا تقتلوا ولیدا)،
بەم پێیەش تەقاندنەوە و خۆتەقاندنەوەی لەناكاو جۆرێكە لە ناپاكی و كەسانی مەدەنی و
ژن و منداڵیش پێوە دەبن. هەروەها بەڵگە بەوەش دەهێننەوە كە پێغەمبەر موسوڵمانی هان
داوە بۆ ئەوەی ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن بە خۆزگە نەخوازێت كە تویەتی: (لا تتمنوا لقا‌ء العدو وسلوا الله العافیة، فإذا لقیتموهم؛ فاصبروا..)، ئەمەش واتە هەوڵ نەدات بە
ئەنقەست ڕوبەڕوبونەوە ڕو بدات، بەڵام ئەوەی خۆی دەتەقێنێتەوە؛ بەئەنقەست و خۆبەخۆ
هێرش دەكات. ئینجا بەڵگەی بنەڕەتی ئەو هەمو هەڕەشەیەیە كە لە ئیسلامدا هەیە لە
خۆكوشتن كە پێویست بە باسكردنیان ناكات و شتێكی زانراوە لە ئیسلامدا، ئەم كردەوە
خۆكوژیانەش لەسەر ئەوە وەستاون كە هێرشبەر بە دەستی خۆی و چەكی خۆی لە هێرشەكەدا
خۆی دەكوژێت.
ئەو بەڵگانەش كە ئەوانی تر
دەیهێننەوە بۆ دروستیی فیقهیی كردەوەی خۆكوژی (وەكو باسی صەحابییەك بە ناوی بەڕائی
كوڕی مالیك، كە لە جەنگی یەمامەدا دژی هەڵگەڕاوەكان داوای كرد لە جەنگاوەرە
موسوڵمانەكان فڕێی بدەنە ناو ئەو باخەوە كە هەڵگەڕاوەكان پەنایان بۆ بردبو بۆ
دەروازەكەی بكاتەوە، كە دڵنیا بو دەكوژرێت، و ـ سەرچاوە ئیسلامیەكان دەڵێن ـ هەشتا
و چەند لێدانی بەركەوت. هەرچەند سەرەنجام لە مردن ڕزگاری بو)؛ تەنها دەبنە بەڵگە
بۆ هێرشێك كە جەنگاوەر دڵنیا بێت لەلایەن دوژمنەوە دەكوژرێت نەك بە دەستی خۆی خۆی
بكوژێت، بەم شێوەیەش دەبێتە هەڵمەتی شەهادەتخوازی (استشهادي) نەك خۆكوژی (انتحاري) (هەرچەند جیهادیەكان كردەوەی خۆكوژی بە
"استشهادي" ناو دەبەن و
ئەمەش تێكەڵكردنێكی بەئەنقەستە).
بەتایبەتی دەبێت سەرنجی ئەوەش
بدەین كە گروپە تێرۆریستەكانی وەكو (قاعیدە) و (داعش) خۆتەقاندنەوە بەرامبەر هەمو
نەیارەكانیان بەكار دەهێنن، نەك تەنها هێزە داگیركەرەكان، و لە هەمو
تەقینەوەیەكیشدا كە لە ئاوەدانیەكاندا كۆمەڵێك موسوڵمان و خەڵكی ناوخۆ دەبنە
قوربانی.
بە داخەوە ئێسته نەوەیەكی نوێ لە موسوڵمان دەبینین كە
ئامادەیە ئیسلامیش پێشێل بكات لەپێناوی قەڵاچۆكردنی نەیارەكانیدا. بەڵكو هەندێك لە
موسوڵمانان دەبینین پشت لە هەمو بەها و ڕەوشتێكی ئایینییش دەكەن لە ڕوبەڕوبونەوەی
نەیارە سیاسی و ئایینیەكانیاندا. زۆر ترسناكە موسوڵمانانێك هەبن لە ئیسلام تەنها
دەمارگیری و توندڕەویەكەیان وەرگرتبێت و ڕەوشتەكەی و گەلێك لە یاساكانیشی لەو
پێناوەدا پێشێل بكەن. چەندە نەشیاوە موسوڵمانانێك هەبن لە پێناوی سەرخستن(!) ی
ئیسلامدا خودی ئیسلامیش پێشێل بكەن و دەست بۆ هەمو ناپاكییەك ببەن و هەتا
بازرگانیی ماددە هۆشبەرەكانیش بكەن! چەند دزێوە موسوڵمانانێك دەبینیت ناپاكی لە
پەیمان و متمانەش بكەن و لە كوشتنی ژن و منداڵ و پیر و پەككەوتە و هەتا نامەبەر و
دانوستكاریش سڵ نەكەنەوە! ئەوەی ئێستە دەیبینین ئیسلامێكە هەتا بەبێ ڕەوشتی
ئیسلامی و تەتانەت خێڵەكییش!
ـ لە ئیسلامدا كوشتنی موسوڵمان،
بەبێ ئەوەی تاوانی كوشتنی كردبێت یان هاوسەردار بوبێت و ناپاكیی لە هاوسەرەكەی
كردبێت یان لە ئیسلام هەڵگەڕابێتەوە؛ دروست نیە و تاوانێكی گەورەیە (لا يحلّ دم
امرئ مسلم إلا بإحدى ثلاث: الثيب الزاني، والنفس بالنفس، والتارك لدينه...)،
(...يشهدوا أن لا إلاه إلا الله وأن محمدا رسول الله ويقيموا الصلاة ويؤتوا الزكاة
فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام...). هەروەها گێڕانەوە
ئیسلامیەكان دوپاتی دەكەنەوە كە پێغەمبەر وتویەتی: (قتال المسلم كفر)، واتە:
كوشتار (شەڕكردن و لـێ‌كوشتن) ی موسوڵمان كوفرە. جا هەر وەكو وەههابیەكانی
نیمچەدورگەی عەرەبی لە سەدەكانی (١٨ ـ ٢٠) دا كە دەیاندا بەسەر موسوڵمانانی مەككە
و مەدینە و تائیفدا و هەزارانیان لـێ دەكوشتن و بە بێباوەڕیان دەزانین تەنها بەو
بیانوەی موسوڵمانی ڕاستەقینە (=وەههابی!) نین و سەر بە شەریفەكانی مەككە یان
عوسمانیەكانن(!)؛ ئێستەش داعش هەر موسوڵمانێكیش ملكەچیان نەبێت و ڕێیان لـێ
بگرێت؛ دەكوژن، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بكەن كە موسوڵمانە. داعش لەم لایەنەوە
هەمو سنورێكی تێپەڕاندوە، و چەكداری گروپە ئیسلامیە تێرۆریستەكانیش دەكوژێت!
ـ بە هەمان شێوە ناموسی ئافرەتی
موسوڵمان لە ئیسلامدا پارێزراوە، بەڵام داعش لە هەر شوێنێك دەستیان بڕوات؛ وەكو
ئافرەتی ناموسوڵمان بۆ ئەو ئافرەتانە دەڕوانن كە سەر بە خۆیان نین، هەتا لەوانەش
كە سوننین. جا ئیتر بە ناو و بیانوی (جیهادی نیكاح) ـەوە بێت یان بە دەستدرێژیی
سێكسیی بێ‌پەردە بێت (بەپێی زانیاریەكان لە موسڵ و هەندێك شوێنی تر گەڕاون بۆ كچ و
بەتایبەتی كچی منداڵ، بۆ جیهادی نیكاح، و دەستدرێژیشییان كردوەتە سەر هەندێك كچ كە
هەندێكیان لە دواییدا خۆیان كوشتوە یان بە گریانەوە ئەو ئەزمونە دەگێڕنەوە. بەڵكو
ڕاپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە داعش دەستدرێژیی بەكۆمەڵیان كردوەتە سەر
ژنانی هێزە چەكدارەكانی تری وەكو ئەوانەی بەرەی نوصڕە!).
ـ بە هەمان شێوە ماڵ و سامانی
موسوڵمان لە ئیسلامدا پارێزراوە و بە هیچ شێوەیەك دروست نیە تاڵان بكرێت. بەڵام
دەبینین داعش هەر شتێكی بەر دەست بكەوێت؛ بە حەڵاڵی دەزانێت و زەوتی دەكات، و
هەمیشە چاوی لە تاڵانكردنی بانكەكانە بۆ بەهێزكردنی خۆی.
ـ پێش هەمو ئەوانەش داعش زۆر
بەسادەیی تەكفیری هەر موسوڵمانێك دەكەن كە ملكەچیان نەبێت (هەر بۆیە خوێن و ناموس
و سامانیشی بە حەڵاڵ دەزانن، تومەز حسابی ناموسوڵمانی بۆ دەكەن). ئەمەش لە
ئیسلامدا تاوانێكی گەورەیە، بەڵكو ئەو موسوڵمانەی موسوڵمانێكی تر تەكفیر دەكات؛ لە
ئیسلامدا دەوترێت كە ئەو تەكفیرە دەگەڕێتەوە بۆ خۆی و خۆیی پێ كافر دەبێت (ئەم
چەمكە لە چەند "فەرمودە" یەكی پێغەمبەردا دوپات كراوەتەوە، وەكو ئەوەی
وتویەتی: "إذا كفَّر الرجل أخاه فقد باء بها أحدهما"، يان: "من دعا
رجلا بالكفر أو قال عدو الله وليس كذلك إلا حار عليه"، يان: "أيما رجل مسلم
أكفر رجلاً مسلماً، فإن كان كافرا، وإلا كان هو الكافر").
ـ ئەوەی كە زۆر نەگونجاوە لەگەڵ
ئیسلامدا لەم بنەمایانەی كاری داعش، ئەوەیە ئەم كوشتن و دەستدرێژی و تاڵانكردنە بە
حەڵاڵ دەزانن، كە ئەمەش دەبێتە بە بەحەڵاڵزانین (استحلال) ی حەرام، كە لە ئیسلامدا
مرۆڤی پێ كافر دەبێت.
بەکورتی:
ئەگەر داعش چەند بنەمایەكی ئیسلام (وەکو: پاراستنی خوێن و سامان و
ناموسی مرۆڤی موسوڵمان، و قەدەغەکردنی خۆکوژی) هەڵبوەشێنێتەوە؛ ئیتر چ ئیسلامێك دەمێنێتەوە بەرگریی لـێ
بكات و ـ بە خەیاڵی خۆی ـ سەری بخات؟! بنچینەی كاری ئیسلامی دروستی (صحّة) ـە، واتە ئەوەی هەرچی دەكرێت؛ دەبێت
بنچینەی لە شەرع و دەقەكانی قورئان و سوننەتدا هەبێت. ئەگەر بە كارێكی ناشەرعی
ئیسلام گەورەترین دەستكەوت بەدەست بهێنێت؛ مادەم كارەکە شەرعی نیە؛ لە ئیسلامدا دروست
نیە.
ڕاستە لە مێژوی كۆنی ئیسلامیشدا ئەم جۆرە كارانە دەبینینەوە. لە مێژوی كۆن و نوێی موسوڵمانانیشدا زۆر گروپ و دەسەڵات هەبون كە خوێنی یەكتریان ڕشتوە و یەكترییان بە ناموسوڵمان و خوێنحەڵاڵ داناوە و گیان و ماڵ و سامان و "ناموس" ی یەكتریان زەوت كردوە، و ئەمە نامۆ نیە بە عەقڵی ئیسلامی و عەرەبی و ئەو مێژوەی ئەم عەقڵە دروستی كردوە. و ڕاستە ئەم بنەمایانە (واتە بەڕەوازانینی زەوتكردنی گیان و ماڵ و "ناموس" ی ناموسوڵمان) لە ئیسلام خۆیەوە سەریان هەڵداوە.. بەڵام، ئەگەر ئەو گروپانە لە خەمی جێبەجێكردنی ئیسلامدان؛ ئایا ئەو كردەوانەی دەیانكەن لەگەڵ خودی ئیسلامدا یەك دەگرنەوە؟! ئەگەر لە ڕوانگەیەكی شەرعیی ڕوتەوە بۆ كارەكانیان بڕوانرێت؛ لەگەڵ ئیسلامدا بەتەواوی تەبان؟! ئایا گروپگەلی لەم شێوەیە؛ دەبنە پێوەری جێبەجێ‌کردنی ڕاست و دروستی ئیسلام؟!
ڕاستە لە مێژوی كۆنی ئیسلامیشدا ئەم جۆرە كارانە دەبینینەوە. لە مێژوی كۆن و نوێی موسوڵمانانیشدا زۆر گروپ و دەسەڵات هەبون كە خوێنی یەكتریان ڕشتوە و یەكترییان بە ناموسوڵمان و خوێنحەڵاڵ داناوە و گیان و ماڵ و سامان و "ناموس" ی یەكتریان زەوت كردوە، و ئەمە نامۆ نیە بە عەقڵی ئیسلامی و عەرەبی و ئەو مێژوەی ئەم عەقڵە دروستی كردوە. و ڕاستە ئەم بنەمایانە (واتە بەڕەوازانینی زەوتكردنی گیان و ماڵ و "ناموس" ی ناموسوڵمان) لە ئیسلام خۆیەوە سەریان هەڵداوە.. بەڵام، ئەگەر ئەو گروپانە لە خەمی جێبەجێكردنی ئیسلامدان؛ ئایا ئەو كردەوانەی دەیانكەن لەگەڵ خودی ئیسلامدا یەك دەگرنەوە؟! ئەگەر لە ڕوانگەیەكی شەرعیی ڕوتەوە بۆ كارەكانیان بڕوانرێت؛ لەگەڵ ئیسلامدا بەتەواوی تەبان؟! ئایا گروپگەلی لەم شێوەیە؛ دەبنە پێوەری جێبەجێ‌کردنی ڕاست و دروستی ئیسلام؟!
داعش موسوڵمانن؟ یان تێرۆریستن؟
شتێك كە
زۆر گرنگە دوپات بكرێتەوە؛ ئەوەیە كە دەبێت داعش وەكو گروپێكی تێرۆریستی بناسرێت،
نەك وەك گروپێكی ئایینی، نەك وەكو نوێنەری ئیسلام. ئەمەش لە دو لایەنەوە:
ـ لایەنە ئیسلامیەكە:
دەبێت
موسوڵمانان خۆیان لە گروپی تێرۆریستی وەكو داعش بێ‌بەری بكەن، و دەكرێت تەكفیریشیان بكەن، لەو ڕوانگەیەوە كە كۆمەڵێك حەرام (به‌تایبه‌تی وه‌کو كوشتنی موسوڵمان و تاڵانكردنی ماڵ و سامانی و زەوتكردنی "ناموس"
ـی) بە حەڵاڵ دەزانن. من پێم باشە موسوڵمانان بە تەكفیركردن و بێبەریكردن وەڵامی داوای بەیعەتپێدانەكەی خەلیفەکه‌ی داعش بدەنەوه!
ـ لایەنە نائیسلامیەكە:
هەڵەیەكی گەورەیە كە هەندێك كەس و لایەنی نائیسلامی دەڵێن داعش و هاوشێوەكانی ئیسلام جێبەجێ دەكەن و گوایە ئەوەی ئەوان دەیكەن؛ هەر ئەو بنەمایانەیە كە لە ئیسلامدا هەن و داعش وەكو خۆیان و بەبێ گونجاندن و شاردنەوە و كەمكردنەوە جێبەجێیان دەكات. ڕاستە بڕێك ڕاستی لەم قسەیەدا هەیە: ڕاستە لە ئیسلامدا كۆمەڵێك بنەما هەن كە فەرمان دەدەن بە كوشتاری ناموسوڵمان، بەتایبەتی عەرەبی فرەپەرست ئەگەر ئامادە نەبن موسوڵمان ببن، و نەتەوە و شوێنكەوتەی ئایینەكانی تر ئەگەر ئامادە نەبن موسوڵمان ببن و سەرانەش نەدەن.. و ڕاستە لە یاسای ئیسلامدا كوشتنی هەڵگەڕاوە لە ئیسلام هەیە. و گەلێك شتی تریش. بەڵام؛ پێشتر ڕونمان كردەوە كە گروپە تێرۆریستەكانی وەكو داعش، توندوتیژترن لەوەی لە بنەڕەتی ئیسلامدا هەیە، و توندوتیژیەكەیان سنوری ئیسلام دەبەزێنێت، و بەڵكو موسوڵمانی جیاواز لە خۆیشیان دەگرێتەوە، و گەلێك لە كارەكانیان لەگەڵ خودی ئیسلامیش تەبا نین و هەندێكیان پێچەوانەی ئیسلامن یان بەلای كەمەوە هەڵبژاردنی سەرپشكیە توندوتیژەكەی ناو ئیسلامن. هەتا ئەگەر گریمان كار و كردەوەی ئەم گروپە تێرۆریستانە بەتەواوییش لەگەڵ ئیسلام تەبا بێت؛ هێشتا بە بڕوای من هەڵەیە ئەمە وەكو لێكدانەوە و پاساوی كارەكانیان باس بكرێت. چونكە:
١. هەرچەند پاڵنەرەكە لە بنەڕەتدا پاڵنەرە ئایینی ـ ئیسلامیەكە بێت؛ هێشتا پاڵنەر و باكگراوندە سیاسیەكە و بارودۆخە نوێیەكە بەرپرسیاری سەرەكیە. و لێرەوە ئیسلام وەكو پاساودانێك بەكار دێت بۆ كردەوەی گروپێكی تێرۆریستی نمونەیی.
٢. ئیسلام وەكو مێژویەك؛ بزوتنەوەیەكی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی بوە لە قۆناغێكی مێژویی كۆندا. و دەقە ئیسلامیەكان كۆمەڵێك دەقی كەلەپوری و كۆنن و زۆربەی یاسا ئیسلامیە نەگونجاوەكان مردون و لە یاسای دەستوریی وڵاتە خۆرهەڵاتیەكاندا نین و تەنها ئوصولیەكان و ئیسلامیە توندڕەوەكان زیندویان دەكەنەوە. لەبەر ئەوە مرۆڤی توندڕەو بۆ خۆی لۆمە و سەرزەنشت دەكرێت لەسەر زیندوكردنەوەی دەق و بنەمای توند و نەگونجاو، و نابێت بونی بنەمای توندڕەو لە ئیسلامدا وەكو پاساو وەربگیرێت. تێرۆریست تاوانبارە، هەرچەند ئایدیۆلۆجیایەكیش هەبێت پاڵی پێوە بنێت.
٣. ئەوەی كە دەمەوێت بەوردی هەڵوێستەی لەسەر بكەم و سەرنجم داوە؛ ئەوەیە كە هەمو گروپە وەههابیەكان، بە جیاوازیی ئاڕاستەكانیانەوە، و بەتایبەتی گروپە جیهادیەكانیان، هەر لە میلیشیاكانی ئەمیرە سعودیەكانەوە هەتاكو میلیشیا ئایینیەكانی دەوڵەتی سعودیی نوێ و هەتاكو ئەو گروپە تێرۆریستانەی سعودیە هەڵیاندەهێنێت و هه‌نارده‌ی شوێنانی تریان دەكات؛ هەمویان لە یەك تایبەتمەندیی فیكریدا یەك دەگرنەوە كە كەم سەرنج دراوە، ئەویش ئەوەیە زۆر هەوڵ دەدەن ببنە نوسخەیەك لە ئیسلام! ئیسلام بە هەردو باڵی یەكتاپەرستی (توحید) و جیهادەوە. ڕاستە ئیسلام وەكو بزوتنەوەیەكی مێژویی بە هەردو باڵ و كۆڵەكەی (تەوحید و جیهاد) ەوە، لە سەدەی (٧ ز.) وە هەیە! بەڵام لە سەردەمی نوێ‌دا و لە ناوخۆی كۆمەڵگای ئیسلامی‌دا گروپێك بێت و بیەوێت ئیسلامێكی تر دوبارە بكاتەوە و خۆی بكاتە نۆرەیەكی تری ئیسلام و خۆی بە (موسوڵمانان) و (یەكتاپەرستان) لە قەڵەم بدات و هەمو نەیارەكانی ـ بە موسوڵمانانی جیاواز لە خۆیانەوە ـ بە (فرەپەرستان) ناو ببات، و توندوتیژی و كردەوە تێرۆریستیەكانی ـ كە تەڕووشك پێكەوە دەسوتێنن ـ بە (جیهاد) لە قەڵەم بدات، و ناوچەی مەنكوب و چارەڕەشی ژێر دەستیان بە (دار الإسلام) دابنێن و ناوچەكانی تر (كە هەمویان موسوڵماننشینن) بە (دار الحرب) بزانن...؛ ئەمە شتێكی ترە، و جیاوازە لە ئیسلام خۆی. ئەمە لاساییكردنەوەی ئیسلامە! دوبارەكردنەوەی ئیسلامە! وەهمی ئیسلامە نەك ئیسلام خۆی! یانی گروپێك خۆی لـێ دەبێتە ئیسلام و خۆی لە جێی ئیسلام دادەنێت و وا دەزانێت جارێكی تر ئیسلام هاتوەتەوە! ئەمە گەورەترین نەخۆشی و كارەساتە كە ڕوبەڕوی كۆمەڵگای ئیسلامی بوەتەوە! گروپێك بكەوێتە وەهمی ئەوەی وا بزانێت جارێكی تر ئەزمونی ئیسلام و چیرۆكی ئیسلام (هەر لە كۆچەوە هەتاكو جەنگی بەدر و ئینجا فەتح و ئینجا خیلافەت) لەسەر دەستی ئەو جارێكی تر دوبارە دەبێتەوە. ئەمە زیاتر لە وەهمێك و نەخۆشییەكی دەرونیەوە نزیكترە تاكو دڵسۆزی بۆ ئیسلام و جێبەجێكردنی ئیسلام. تكام وایە بەوردی لەو دیاردەیە سەرنج بدرێت. ئەوەی لە گروپە تێرۆریستەكانی دەبینین؛ وەهمی دوبارەكردنەوەی چیرۆكی ئیسلام پێشان دەدات. هەمو گروپە وەههابیەكان لەم وەهمەدا هاوبەشن. یەكەم جار كاتێك هەستم بە وەهمە كرد كە لای مێژونوسە وەههابیەكان خوێندمەوە چۆن میلیشیایەكی وەههابی-سعودی ـ كە خەریكی تاڵانكردن و كوشتاری خێڵێكی تری ناو نیمچەدورگەی عەرەبین ـ بە موسوڵمانان "المسلمون" ناو دەبەن!
ـ لایەنە نائیسلامیەكە:
هەڵەیەكی گەورەیە كە هەندێك كەس و لایەنی نائیسلامی دەڵێن داعش و هاوشێوەكانی ئیسلام جێبەجێ دەكەن و گوایە ئەوەی ئەوان دەیكەن؛ هەر ئەو بنەمایانەیە كە لە ئیسلامدا هەن و داعش وەكو خۆیان و بەبێ گونجاندن و شاردنەوە و كەمكردنەوە جێبەجێیان دەكات. ڕاستە بڕێك ڕاستی لەم قسەیەدا هەیە: ڕاستە لە ئیسلامدا كۆمەڵێك بنەما هەن كە فەرمان دەدەن بە كوشتاری ناموسوڵمان، بەتایبەتی عەرەبی فرەپەرست ئەگەر ئامادە نەبن موسوڵمان ببن، و نەتەوە و شوێنكەوتەی ئایینەكانی تر ئەگەر ئامادە نەبن موسوڵمان ببن و سەرانەش نەدەن.. و ڕاستە لە یاسای ئیسلامدا كوشتنی هەڵگەڕاوە لە ئیسلام هەیە. و گەلێك شتی تریش. بەڵام؛ پێشتر ڕونمان كردەوە كە گروپە تێرۆریستەكانی وەكو داعش، توندوتیژترن لەوەی لە بنەڕەتی ئیسلامدا هەیە، و توندوتیژیەكەیان سنوری ئیسلام دەبەزێنێت، و بەڵكو موسوڵمانی جیاواز لە خۆیشیان دەگرێتەوە، و گەلێك لە كارەكانیان لەگەڵ خودی ئیسلامیش تەبا نین و هەندێكیان پێچەوانەی ئیسلامن یان بەلای كەمەوە هەڵبژاردنی سەرپشكیە توندوتیژەكەی ناو ئیسلامن. هەتا ئەگەر گریمان كار و كردەوەی ئەم گروپە تێرۆریستانە بەتەواوییش لەگەڵ ئیسلام تەبا بێت؛ هێشتا بە بڕوای من هەڵەیە ئەمە وەكو لێكدانەوە و پاساوی كارەكانیان باس بكرێت. چونكە:
١. هەرچەند پاڵنەرەكە لە بنەڕەتدا پاڵنەرە ئایینی ـ ئیسلامیەكە بێت؛ هێشتا پاڵنەر و باكگراوندە سیاسیەكە و بارودۆخە نوێیەكە بەرپرسیاری سەرەكیە. و لێرەوە ئیسلام وەكو پاساودانێك بەكار دێت بۆ كردەوەی گروپێكی تێرۆریستی نمونەیی.
٢. ئیسلام وەكو مێژویەك؛ بزوتنەوەیەكی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی بوە لە قۆناغێكی مێژویی كۆندا. و دەقە ئیسلامیەكان كۆمەڵێك دەقی كەلەپوری و كۆنن و زۆربەی یاسا ئیسلامیە نەگونجاوەكان مردون و لە یاسای دەستوریی وڵاتە خۆرهەڵاتیەكاندا نین و تەنها ئوصولیەكان و ئیسلامیە توندڕەوەكان زیندویان دەكەنەوە. لەبەر ئەوە مرۆڤی توندڕەو بۆ خۆی لۆمە و سەرزەنشت دەكرێت لەسەر زیندوكردنەوەی دەق و بنەمای توند و نەگونجاو، و نابێت بونی بنەمای توندڕەو لە ئیسلامدا وەكو پاساو وەربگیرێت. تێرۆریست تاوانبارە، هەرچەند ئایدیۆلۆجیایەكیش هەبێت پاڵی پێوە بنێت.
٣. ئەوەی كە دەمەوێت بەوردی هەڵوێستەی لەسەر بكەم و سەرنجم داوە؛ ئەوەیە كە هەمو گروپە وەههابیەكان، بە جیاوازیی ئاڕاستەكانیانەوە، و بەتایبەتی گروپە جیهادیەكانیان، هەر لە میلیشیاكانی ئەمیرە سعودیەكانەوە هەتاكو میلیشیا ئایینیەكانی دەوڵەتی سعودیی نوێ و هەتاكو ئەو گروپە تێرۆریستانەی سعودیە هەڵیاندەهێنێت و هه‌نارده‌ی شوێنانی تریان دەكات؛ هەمویان لە یەك تایبەتمەندیی فیكریدا یەك دەگرنەوە كە كەم سەرنج دراوە، ئەویش ئەوەیە زۆر هەوڵ دەدەن ببنە نوسخەیەك لە ئیسلام! ئیسلام بە هەردو باڵی یەكتاپەرستی (توحید) و جیهادەوە. ڕاستە ئیسلام وەكو بزوتنەوەیەكی مێژویی بە هەردو باڵ و كۆڵەكەی (تەوحید و جیهاد) ەوە، لە سەدەی (٧ ز.) وە هەیە! بەڵام لە سەردەمی نوێ‌دا و لە ناوخۆی كۆمەڵگای ئیسلامی‌دا گروپێك بێت و بیەوێت ئیسلامێكی تر دوبارە بكاتەوە و خۆی بكاتە نۆرەیەكی تری ئیسلام و خۆی بە (موسوڵمانان) و (یەكتاپەرستان) لە قەڵەم بدات و هەمو نەیارەكانی ـ بە موسوڵمانانی جیاواز لە خۆیانەوە ـ بە (فرەپەرستان) ناو ببات، و توندوتیژی و كردەوە تێرۆریستیەكانی ـ كە تەڕووشك پێكەوە دەسوتێنن ـ بە (جیهاد) لە قەڵەم بدات، و ناوچەی مەنكوب و چارەڕەشی ژێر دەستیان بە (دار الإسلام) دابنێن و ناوچەكانی تر (كە هەمویان موسوڵماننشینن) بە (دار الحرب) بزانن...؛ ئەمە شتێكی ترە، و جیاوازە لە ئیسلام خۆی. ئەمە لاساییكردنەوەی ئیسلامە! دوبارەكردنەوەی ئیسلامە! وەهمی ئیسلامە نەك ئیسلام خۆی! یانی گروپێك خۆی لـێ دەبێتە ئیسلام و خۆی لە جێی ئیسلام دادەنێت و وا دەزانێت جارێكی تر ئیسلام هاتوەتەوە! ئەمە گەورەترین نەخۆشی و كارەساتە كە ڕوبەڕوی كۆمەڵگای ئیسلامی بوەتەوە! گروپێك بكەوێتە وەهمی ئەوەی وا بزانێت جارێكی تر ئەزمونی ئیسلام و چیرۆكی ئیسلام (هەر لە كۆچەوە هەتاكو جەنگی بەدر و ئینجا فەتح و ئینجا خیلافەت) لەسەر دەستی ئەو جارێكی تر دوبارە دەبێتەوە. ئەمە زیاتر لە وەهمێك و نەخۆشییەكی دەرونیەوە نزیكترە تاكو دڵسۆزی بۆ ئیسلام و جێبەجێكردنی ئیسلام. تكام وایە بەوردی لەو دیاردەیە سەرنج بدرێت. ئەوەی لە گروپە تێرۆریستەكانی دەبینین؛ وەهمی دوبارەكردنەوەی چیرۆكی ئیسلام پێشان دەدات. هەمو گروپە وەههابیەكان لەم وەهمەدا هاوبەشن. یەكەم جار كاتێك هەستم بە وەهمە كرد كە لای مێژونوسە وەههابیەكان خوێندمەوە چۆن میلیشیایەكی وەههابی-سعودی ـ كە خەریكی تاڵانكردن و كوشتاری خێڵێكی تری ناو نیمچەدورگەی عەرەبین ـ بە موسوڵمانان "المسلمون" ناو دەبەن!
پەراوێز:
(١) بڕوانە:
محمد بن صالح بن محمد العثيمين،
شرح رياض الصالحين. دار الوطن للنشر، الرياض. ١٤٢٦ هـ. جـ. ١، ص‌ص. ٢٢١ ـ ٢٢٣:
(فأما ما يفعله بعض الناس من الانتحار، بحيث يحمل آلات متفجرة ويتقدم بها إلي
الكفار ثم يفجرها إذا كان بينهم، فإن هذا من قتل النفس والعياذ بالله. ومن قتل
نفسه فهو خالد مخلد في نار جهنم أبد الآبدين، كما جا‌ء في الحديث عن النبي عليه
الصلاة والسلام. لأن هذا قتل نفسه لا في مصلحة الإسلام، لأنه إذا قتل نفسه وقتل
عشرة أو مائة أو مائتين، لم ينتفع الإسلام بذلك، فلم يسلم الناس، بخلاف قصة
الغلام، فإن فيها لإسلام كثير من الناس، فكل من حضر في الصعيد اسلموا، أما أن يموت
عشرة أو عشرون أو مائة أو مائتان من العدو، فهذا لا يقتضي أن يسلم، بل ربما يتعنت
العدو أكثر ويوغر صدره هذا العمل حتى يفتك بالمسلمين اشد فتك، كما يوجد من صنع
اليهود مع أهل فلسطين، فإن أهل فلسطين إذا مات الواحد منهم بهذه المتفجرات وقتل
ستة أو سبعة أخذوا من جراء ذلك ستين نفرا أو أكثر، فلم يحصل في ذلك نفع للمسلمين،
ولا انتفاع للذين فجرت هذه المتفجرات في صفوفهم. ولهذا تري ان ما يفعله بعض الناس
من هذا الانتحار، نري أنه قتل للنفس بغير حق، وأنه موجب لدخول النار والعياذ
بالله، وان صحابه ليس بشهيد. لكن إذا فعل الإنسان هذا متأولا ظانا أنه جائز، فإننا
نرجو أن يسلم من الإثم، وأما أن تكتب له الشهادة فلا؛ لأنه لم يسلك طريقة الشهادة،
لكنه يسلم من الإثم لأنه متأول، ومن اجتهد وأخطأ فله أجر).
هەروەها بڕوانە:
محمد بن حسين القحطاني، فتاوى
الأئمة في النوازل المدلهمة، وتبرئة دعوة وأتباع محمد بن عبدالوهاب من تهمة التطرف
والإرهاب. دار الأوفياء للطبع والنشر، الرياض. فتاوى الأئمة في العمليات
الانتحارية، ص‌ص. ١٨٠، ١٨١.
(٢) بڕوانە: القحطاني، فتاوى الأئمة في النوازل المدلهمة. ص. ١٧٩: (السؤال: وهذا يقول: ما حكم من يلغم نفسه ليقتل
بذلك مجموعة من اليهود؟ الجواب: الذي أرى وقد نبهنا له غير مرة: أن هذا لا يصح؛
لأنه قتل للنفس، والله تعالى يقول: "ولا تقتلوا أنفسكم"، والنبي صلى
الله عليه وسلم يقول: "من قتل نفسه بشيء عذب به يوم القيامة". يسعى في
حماية نفسه، وإذا شرع الجهاد جاهد مع المسلمين، فإن قتل فالحمد لله، أما أنه يقتل
نفسه يضع اللغم في نفسه حتى يقتل معهم: غلط لا يجوز، أو يطعن نفسه معهم، ولكن
يجاهد إذا شرع الجهاد مع المسلمين، أما عمل أبناء فلسطين فهذا غلط، لا يصلح، إنما
الواجب عليهم الدعوة إلى الله والتعليم والإرشاد والنصيحة من دون العمل).