زنجیره‌ی
قورئان و زانست
قورئان و زانست
پێشكه‌شه به ساخته‌کاره‌كانی ئیعجازی زانستیی قورئان!
(١)
ئه‌ستێره‌ی كشاو له‌نێوان
زانست و بیری ئه‌فسانه‌یی قورئاندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له قورئاندا بیركردنه‌وه‌یه‌كی
ئه‌فسانه‌یی و سه‌یروسه‌مه‌ره هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (ئه‌ستێره‌ی
كشاو) (شهاب) Meteor، كه ئه‌مه بریتیه له‌و نێزه‌ك
و ته‌نه ئاسمانیانه‌ی تر كه دێنه به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی و ده‌سوتێن و بۆ ماوه‌ی
چركه‌یه‌ك یان چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌م دیارده‌یه له زمانی ڕه‌شه‌خه‌ڵك
و زمانی ساده‌ی ژیانی ڕۆژانه‌دا پێی ده‌وترێت (ئه‌ستێره‌ی كشاو)، وه‌كو له
ئینگلیزییشدا ده‌وترێت falling star واته ئه‌ستێره‌ی كه‌وتو. ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش له‌وه‌وه
هاتوه كه لای بینه‌ر ئه‌و ته‌نه دره‌وشاوه كشاوه له ئاسماندا ده‌بینرێت و وه‌كو
ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به خێراییه‌كی زۆر بكشێت. كه بێ گومان
ئه‌مه ته‌نها لێكدانه‌وه‌یه‌كی ڕواڵه‌تیه و هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت
ئه‌ستێره‌ی كشاو له ڕاستیدا نێزه‌ك و له‌ت‌وپارچه‌ی نێزه‌ك و ته‌نی ئاسمانیی
هاوشێوه‌یه كه له بۆشایی ئاسمان و له‌ناو خودی كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا هه‌ن و له زه‌وی
نزیك ده‌بنه‌وه و به هێزی كێشكردنی زه‌وی كه‌مه‌ندكێش ده‌بن و به‌خێرایی به به‌رگه‌هه‌وادا
ده‌خشێن و ده‌سوتێن، ئیتر ئه‌مانه ئه‌ستێره نین و له‌و ته‌نه ئاسمانیانه نین
كه به ئاسمانی شه‌وانی زه‌ویه‌وه دیارن.
ئه‌مه‌ش شتێكی ڕونه. به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه بۆ زۆر كه‌س چاوه‌ڕواننه‌كراو بێت؛ ئه‌وه‌یه ئه‌م باوه‌ڕه هه‌ڵه‌یه
له كولتوری ئیسلامی و به‌ڵكو له خودی قورئاندا هه‌یه: له قورئاندا باس له‌وه
ده‌كرێت كه ئاسمانی زه‌وی به ئه‌ستێره ڕازێنراوه‌ته‌وه، و هه‌ر ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ی
ئاسمان هه‌ندێكیان ده‌بنه (شهاب) و به ئاسماندا ده‌كشێن. جگه له‌مه‌ش به‌پێی
قورئان كشانی ئه‌م ته‌نه ئاسمانیه دره‌وشاوانه به ئاسمانی زه‌ویدا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه كاتێك شه‌یتانێك له شه‌یتانه‌كان(!) ده‌گاته ئاستی كۆڕ و كۆمه‌ڵی فریشته‌كان(!)
له ئاسمان(!) و ده‌یه‌وێت گوێ‌یان لێ بگرێت و زانیاری‌یان لێ بدزێت ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی له داهاتودا له‌سه‌ر زه‌وی ڕو ده‌دات!! ئیتر گوایه ئه‌ستێره‌یه‌ك له‌و
ئه‌ستێرانه‌ی ئاسمان هه‌ڵ‌ده‌درێت بۆی وه‌كو گوللـه و شوێنی ده‌كه‌وێت هه‌تا لێی
ده‌دات و له‌ناوی ده‌بات یان ده‌یسوتێنێت!
ڕه‌نگه بۆ زۆربه‌ی
مرۆڤی ئێسته مایه‌ی شۆك و سه‌رسوڕمان بێت كه بیركردنه‌وه‌ی وه‌ها ئه‌فسانه‌یی و
نازانستی له قورئاندا هه‌بێت؛ به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌كه، كه ئێسته ئیسلامیه‌كان
[و به‌تایبه‌تی ساخته‌چی "مزوِّر" ه‌كانی ئیعجازی زانستیی قورئان] به‌ئاشكرا
باسی ناكه‌ن و سه‌ر خۆیانی ناهێنن، و له خۆیشیان ناپرسن: باشه كه ئێوه لاف‌وگه‌زافی
بونی موعجیزه‌ی زانستی له قورئاندا لێ ده‌ده‌ن؛ ئه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه هه‌ڵه
و ئه‌فسانه‌ییه چی لێ ده‌كه‌ن كه له قورئاندا هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌و ته‌نه
ئاسمانیانه‌ی ده‌كشێن به به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویدا؟!
ئه‌مانه‌ش ئه‌و ده‌قانه‌ی
قورئانن كه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه له خۆ ده‌گرن:
١. (ولقد جعلنا في السما‌ء بروجا وزيّنّاها للناظرين، وحفظناها من كل شيطان
رجيم، إلا من استرق السمع فأتْبعه شهابٌ مبين) (الحجر: ١٦ ـ ١٨). واته: (و له
ئاسماندا چه‌ندان ئه‌ستێرەی گه‌ورە [یان: چه‌ندان كۆئه‌ستێره] مان سازاندوه، و ئاسمانمان ڕازاندوه‌ته‌وه
[به‌و ئه‌ستێرانه] بۆ به‌ر چاوی خه‌ڵك، و پاسمان كردوه له هه‌مو شه‌یتانێكی به‌ردبارانكراو،
مه‌گه‌ر شه‌یتانێك كه گوێ هه‌ڵ‌خات و بیه‌وێت به‌دزیه‌وه گوێ بگرێت؛ ئه‌ویش
شۆڵه "شهاب" ێكی ڕۆشنی شوێن ده‌كه‌وێت). تێبینی: وشه‌ی "شۆڵه" ی کوردی و "شهاب" ی عه‌ره‌بی له بنه‌ڕه‌تدا به واتای شتێکی بڵێسه‌دار و داگیرساون.
٢. (إنّا زينا السما‌ء الدنيا بزينة الكواكب، وحفظا من كل شيطان مارد، لا
يسّمّعون إلى الملأ الأعلى ويُقذَفون من كل جانب دُحُورا، ولهم عذاب واصِب، إلا
مَن خَطِف الخطفةَ فأتْبعه شِهابٌ ثاقب) (الصافات: ٦ ـ ١٠). واته: (ئێمه ئاسمانی
هه‌ره‌نزیك [لێتانه‌وه] ـمان ڕازاندوه‌ته‌وه به ڕازێنه‌رێك كه بریتیه له ئه‌ستێره‌كان،
و بۆ پاراستنی ئه‌و ئاسمانه‌ش له هه‌مو شه‌یتانێكی ملهوڕ، [هه‌تا] گوێ
هه‌ڵ‌نه‌خه‌ن بۆ قسه‌وباسی ده‌سته‌ی باڵا [فریشته‌كان، ئه‌وانه‌ی له ئاسمانی هه‌ره‌نزیك
و سه‌رترن]، و له هه‌مو لایه‌كه‌وه [شۆڵه "شهاب" ـیان] بۆ هه‌ڵ‌ده‌درێت
بۆ به‌رپه‌رچدان و دورخستنه‌وه‌یان، و سزایه‌كی به‌رده‌وامیشیان هه‌یه، مه‌گه‌ر
شه‌یتانێك یه‌ك جار و له‌پڕ شتێك [زانیارییه‌ك] بفڕێنێت؛ ئیتر ئه‌وه شۆڵه
"شهاب" ێكی داگیرساو شوێنی ده‌كه‌وێت).
٣. له‌سه‌ر زمانی جنۆكه‌كانه‌وه: (وأنّا لمسنا السما‌ء فوجدناها مُلِئت حَرَسا
شديدا وشُهُبا، وأنّا كنّا نقعد منها مَقاعِد للسمع، فمَن يستمع الآن؛ يجدْ له
شِهابا رَصَدا) (الجن: ٨ ـ ١٠). واته: (و ئێمه سۆراخی ئاسمانمان كرد؛ بینیمان پڕ
كراوه له پاسه‌وان و شۆڵه "شهاب"، و ئێمه‌ش پێشتر له گه‌لێك شوێنی
ئاسماندا داده‌نیشتین بۆ گوێ‌هه‌ڵ‌خستن، جا ئه‌گه‌ر ئێسته كه‌سێك گوێ هه‌ڵ‌بخات؛
ڕوبه‌ڕوی شۆڵه "شهاب" ێك ده‌بێته‌وه وه‌كو چاودێرێك خۆی بۆ داگرتبێت).
٤. (ولقد زيّنّا السما‌ء الدنيا بمصابيح، وجعلناها رُجُوما للشياطين، وأعتدنا
له‌م عذاب السعير) (الملك: ٥). واته: (ئاسمانی هه‌ره‌نزیك [لێتانه‌وه] ـمان
ڕازاندوه‌ته‌وه به ئه‌ستێره‌گه‌لی وه‌كو چرا، و ئه‌م ئه‌ستێرانه‌مان كردوه به
هۆكاری به‌ردبارانكردن و دورخستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان، و سزای دۆزه‌خیشمان بۆ
ئاماده كردون).
و هه‌مو موفه‌سسیره‌كان،
به‌ڕاشكاوی و ڕونی ده‌ڵێن: (شهاب) له خۆیدا ئه‌ستێره‌یه له ئه‌ستێره‌كانی
ئاسمان. ته‌نها بۆ نمونه: طه‌به‌ری ده‌ڵێت: (شُهُب) كۆی (شِهاب) ـه و بریتیه له‌و
ئه‌ستێرانه‌ی كه هه‌ڵ‌ده‌دران بۆ شه‌یتانه‌كان بۆ دورخستنه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان
(وهي النجوم التي كانت تُرجم بها الشياطين)!!(١)
به هه‌مان شێوه زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌كان له لێكدانه‌وه‌ی (مُلِئت حَرَسا شديدا وشُهُبا) دا ده‌ڵێن: پاسه‌وانه‌كان (حَرَس) بریتین له فریشته‌كان، و شۆڵه‌كان (شُهُب) بریتین له ئه‌ستێره‌كان (النجوم)(٢).
هه‌ر بۆیه له كولتوری عه‌ره‌بی و ده‌قه عه‌ره‌بیه‌كاندا ئه‌گه‌ر باسی ڕێژنه نێزه‌كێك كرابێت؛ به وروژان و هه‌ژان و شڵه‌ژان و شه‌پۆلدانی (ئه‌ستێره‌كان) گوزارشی لێ كراوه، وه‌كو ئه‌وه‌ی وتراوه (هاجت النجوم في السما‌ء) و (ماجت النجوم في السما‌ء)، كه دواتر له ده‌سته‌واژه‌ی مێژونوسان (سبط ابن الجوزي) و (ابن كثير) و (ابن العماد) و (السيوطي) دا ده‌یبینین، له كاتێكدا ئه‌وانه ئاماژه بۆ ڕێژنه نێزه‌كێك ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌م ده‌قه
قورئانیانه‌ی پێش‌و؛ ئامانج له خولقاندنی ئه‌ستێره‌كان دو شته: ڕازاندنه‌وه‌ی
ئاسمانی نزیك له زه‌وی، له‌گه‌ڵ سوتاندن و دورخستنه‌وه‌ی شه‌یتانه سیخوڕه‌كان!
له ده‌قێكی تری قورئاندا (وبالنجم هم یهتدون ـ النحل: ١٦) فرمان و ئامانجێكی تری
بونی ئه‌ستێره‌كان باس كراوه كه بریتیه له‌وه‌ی خه‌ڵك سود له ئه‌ستێره‌كانی
ئاسمان ده‌بینن وه‌كو نیشانه بۆ دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كان، كه ئه‌مه
له كۆندا بۆ ده‌ریاوان و گه‌ڕیده‌كان گرنگ بوه. ئه‌مه كردیه سێ فرمانی ئه‌ستێره‌كان.
هه‌ر بۆیه (قه‌تاده) (٦١
ک. ـ ١١٨ ک.)، یه‌كێك له موفه‌سسیره هه‌ره‌كۆنه‌كان، ده‌ڵێت: ئه‌ستێره‌كان بۆ سێ
شتن: ١. ئاسمانیان پێ ڕازێنراوه‌ته‌وه، ٢. كراون به ئامڕازی به‌ردبارانكردن و
دورخستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان له ئاسمان، و ٣. نیشانه‌یشن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كان.
ئه‌م وته‌یه‌ی قه‌تاده
له بنه‌ڕه‌تدا بوخاری به موعه‌للـه‌قی (كه "موعه‌للـه‌ق" ـه‌كانی
بوخاری هه‌مویان "صه‌حیح" ـن) گێڕاوێتیه‌وه، هه‌روه‌ها طه‌به‌ری به سه‌نه‌دی
ته‌واو گێڕاوێتیه‌وه، هه‌روه‌ها عه‌بدوڕڕه‌ززاق و ئیبن ئه‌لمونذیر و ئیبن ئه‌بی
حاتیم و عه‌بد بن حومه‌ید گێڕاویانه‌ته‌وه، و دواتریش گه‌لێك له موفه‌سسیره‌كان
هێناویانه(٣).
له‌م چه‌ند ده‌قه‌دا
قورئان له سێ لاوه هه‌ڵه‌ی كردوه:
١. ئه‌ستێره‌كانی ئاسمانی به سه‌رچاوه‌ی (شهاب) زانیوه! وای زانیوه هه‌ر یه‌كێك
له‌و ئه‌ستێره ڕوناكانه‌ی ئاسمان وه‌كو گوللـه ده‌ته‌قێت و ده‌كشێت و به‌ره‌و شه‌یتانێك
ده‌چێت بۆ سوتاندنی!!!
٢. نه‌یزانیوه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی دیارده‌ی ئه‌ستێره‌ی كشاو (شهاب) چیه [كه
له ئه‌نجامی هێزی كێشكردنی زه‌وی دێنه به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویه‌وه و خێرا ده‌بن و
له ئه‌نجامی خێراییه‌كه‌یان كاتێك له به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی ده‌خشێن؛ ده‌سوتێن و
له ئاسمانی شه‌وانی زه‌ویدا ده‌رده‌كه‌ون]، و له‌بریی لێكدانه‌وه زانستی و
واقیعیه‌كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی ناواقیعی و ئه‌فسانه‌یی باس كردوه كه گوایه ئه‌ستێره‌ی
كشاو هه‌ر ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی ئاسمانن فریشته‌كان وه‌كو گوللـه و ڕۆكێت هه‌ڵیانده‌ده‌ن
بۆ شه‌یتانه‌كان كاتێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن گوێ هه‌ڵ‌خه‌ن بۆ قسه‌وباسی فریشته‌كانی
ئاسمان!! كه ئه‌مه لێكدانه‌وه‌ی شتێكی سروشتیه به بیرۆكه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی و
لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئامانجه‌كی (غائيّ) ـه، واته لێكدانه‌وه‌ی ڕوداوێكی سروشتیه
به بونی ئامانجێك، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌ی زانستیه كه لێكدانه‌وه‌یه‌كی
(وه‌سفی) ـه.. هه‌روه‌كو ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه‌ی تری قورئان بۆ شێوه جیاوازه‌كانی
مانگ كاتێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه پرسیاری لێ ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له‌بریی ئه‌وه‌ی وه‌سفێكی
واقیعیی ئه‌و دیارده‌یه بكات (كه بێ گومان نایزانێت)؛ لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئامانجه‌كیی
بۆ ده‌كات كه ده‌ڵێت: ئه‌و شێوه جیاوازانه‌ی مانگ (كه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك و هه‌ر
شه‌وێك مانگ به جۆرێكه و زیاد و كه‌م ده‌كات) بۆ ئه‌وه‌یه كاتیان پێ دیاری
بكرێت: بۆ ڕێكخستنی كاتی كاروباری دنیایی خه‌ڵك و كاتی سروتی ئایینی (حه‌ج): (ويسألونك
عن الأهلة؛ قل: "هي مواقيت للناس والحج") (البقرة: ١٨٩).
٣. ئینجا له ده‌قی (٤)ـه‌مه‌وە ده‌رده‌كه‌وێت كه خاوه‌نی قورئان وا بیری كردوه‌ته‌وه
كه گوایه ئه‌م ئه‌ستێره كشاوانه پێش ئیسلام به‌و شێوه زۆره نه‌بون و له
كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامدا زۆر بوه و ئاسمان پڕ بوه له فریشته‌ی پاسه‌وان كه
ئه‌ستێره‌ی كشاو هه‌ڵ‌ده‌ده‌ن بۆ شه‌یتانه‌كان! چونكه ده‌قه‌كه ده‌ڵێت شه‌یتانه‌كان
وتویانه پێشتر ئێمه دانیشتوین بۆ گوێ‌هه‌ڵ‌خستن بۆ كۆڕی فریشته‌كان به‌ڵام ئێسته
له‌وه‌ته‌ی قورئان داده‌به‌زێت ئیتر بواری ئه‌وه‌مان نه‌ماوه و ئه‌گه‌ر ئێسته
گوێ هه‌ڵ‌بخه‌ین؛ به ئه‌ستێره‌ی كشاو ده‌سوتێنرێین!! هه‌ر بۆیه له كولتوری
ئیسلامی‌دا بڕوا وایه كه له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلام و هاتنه‌خواره‌وه‌ی
قورئاندا ئه‌م ئه‌ستێره كشاوانه له ئاسماندا زۆر ده‌ركه‌وتون! یانی ـ وه‌كو
"ئیبن شیهابی زوهری" وتویه‌تی ـ پێش ئیسلامیش هه‌بوه به‌ڵام كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
ئیسلام زۆر زۆر بوه(٤).
هه‌یشبوه وتویه‌تی پێش
ئیسلام نه‌بوه! ئه‌مه به‌تایبه‌تی له (ئیبن عه‌بباس) ـه‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه كه
ئیبن ئه‌بی شه‌یبه و ئه‌حمه‌د و عه‌بد بن حومه‌ید و تیرمیذی و نه‌سائی و به‌ززار
و طه‌به‌رانی و طه‌به‌ری و ئیبن مه‌ڕده‌وه‌یهـ و ئه‌بو نوعه‌یم و به‌یهه‌قی و كه‌سانی
تریش لێیان گێڕاوه‌ته‌وه، كه ئه‌و قسه‌یه‌ی ئیبن عه‌بباس تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌مو
ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی له‌پشتی چیرۆكه قورئانیه‌كه‌ی سوره‌تی (الجن) ـه‌وه هه‌یه..
ئیبن عه‌بباس به‌پێی ئه‌و گێڕانه‌وانه وتویه‌تی: شه‌یتانه‌كان پێشتر شوێنی تایبه‌تییان
هه‌بوه بۆ گوێ‌هه‌ڵ‌خستن بۆ وه‌حی، و یه‌ك وشه‌یان ببیستایه نۆیان بۆ زیاد ده‌كرد!
كاتێكیش پێغه‌مبه‌ر بو به پێغه‌مبه‌ر؛ ئیتر ڕێگه‌یان پێ نه‌درا گوێ هه‌ڵ بخه‌ن،
و ـ ده‌ڵێت ـ پێش ئه‌وه ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵ‌نه‌ده‌دران بۆ شه‌یتانه‌كان!!
"ولم تكن النجوم یُرْمَی بها قبل ذلك"، یانی پێش ئیسلام ئه‌ستێره‌ی كشاو
نه‌بوه! ئینجا ده‌ڵێت: ئه‌م ده‌نگ‌وباسه گه‌یشته‌وه به شه‌یتانی گه‌وره
(ئیبلیس)! و ئه‌ویش وتی: بێت‌ونه‌بێت شتێك له‌سه‌ر زه‌وی ڕوی داوه بۆیه ئه‌مه
ڕوی داوه، ئیتر ئیبلیس شه‌یتانه‌كانی به‌رده‌ستی نارد سۆراخی بابه‌ته‌كه بكه‌ن؛
كه چون؛ بینییان پێغه‌مبه‌ر له‌نێوان دو شاخدا (له دۆڵێكدا) [جا ئیتر یان مه‌ككه‌یه
به‌پێی هه‌ندێك گێڕانه‌وه، یان ده‌كاته گوندی (بطن نخلة) ی نزیكی مه‌دینه]
نوێژی ده‌كرد! كه هه‌واڵه‌كه‌یان هێنایه‌وه بۆ ئیبلیس: وتی ئه‌مه‌یه كه له‌سه‌ر
زه‌وی ڕوی داوه (یانی ده‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر)(٥).
له كاتێكدا ئێسته هه‌ر مرۆڤێك كه كه‌مترین ڕۆشنبیریی زانستیی هه‌بێت ده‌زانێت كه ئه‌و دیارده‌یه هه‌میشه ده‌بینرێت و هه‌مو شه‌وێك و له هه‌مو شوێنێك له ئاسمانی زه‌ویدا ڕو ده‌دات، و جاری وایش هه‌یه سێڵاوێك ئه‌ستێره‌ی كشاو ده‌كشێن و ده‌سوتێن كه ئه‌مه پێی ده‌وترێت (ڕێژنه نێزه‌ك) Meteor shower، كه له ئه‌نجامی پارچه‌پارچه‌بونی نێزه‌كه‌كاندا ڕو ده‌دات. و ئه‌م دیارده‌یه‌ش تایبه‌ت نیه به هیچ سه‌رده‌مێكه‌وه.
له كاتێكدا ئێسته هه‌ر مرۆڤێك كه كه‌مترین ڕۆشنبیریی زانستیی هه‌بێت ده‌زانێت كه ئه‌و دیارده‌یه هه‌میشه ده‌بینرێت و هه‌مو شه‌وێك و له هه‌مو شوێنێك له ئاسمانی زه‌ویدا ڕو ده‌دات، و جاری وایش هه‌یه سێڵاوێك ئه‌ستێره‌ی كشاو ده‌كشێن و ده‌سوتێن كه ئه‌مه پێی ده‌وترێت (ڕێژنه نێزه‌ك) Meteor shower، كه له ئه‌نجامی پارچه‌پارچه‌بونی نێزه‌كه‌كاندا ڕو ده‌دات. و ئه‌م دیارده‌یه‌ش تایبه‌ت نیه به هیچ سه‌رده‌مێكه‌وه.
ڕێژنه نێزه‌کێک
مێژونوسه ئیسلامیه‌كانیش ڕودانی ڕێژنه‌ی نێزه‌كی له سه‌رده‌مه ئیسلامیه‌كاندا ده‌گێڕنه‌وه، له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌وان ئاماژه ده‌كه‌ن بۆ هه‌واڵی سێ ڕوداوی له‌م بابه‌ته: ئه‌وه‌ی ساڵی بونی موحه‌ممه‌د به پێغه‌مبه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ساڵی (٢٤١ ك.) و ئه‌وه‌ی ساڵی (٥٩٩ ك.) كه وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ره‌تا (سبط ابن الجوزي) له (مرآة الزمان) دا ئاماژه‌ی بۆ كردون، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ساڵی (٥٩٩ ك.) گه‌وره‌تر بوه(٦).
وێنه‌ی بڕگه‌یه‌ک له کتێبی (مرآة الزمان) ی ( سبط ابن الجوزي)
که باسی ڕێژنه نێزه‌کێک ده‌کات له ساڵی ٥٩٩ ک.
چاپی شیکاگۆ، ١٩٠٧
که له‌به‌ر ده‌ستنوسێکدا چاپ کراوە
که باسی ڕێژنه نێزه‌کێک ده‌کات له ساڵی ٥٩٩ ک.
چاپی شیکاگۆ، ١٩٠٧
که له‌به‌ر ده‌ستنوسێکدا چاپ کراوە
و هه‌تا ئه‌گه‌ر گریمان له سه‌رده‌می هاتنی ئیسلامیشدا ئه‌و دیارده‌یه له ئاسمانی حیجازدا زۆر ده‌ركه‌وتبێت؛ هێشتا ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به هاتنی ئیسلامه‌وه نیه و دیارده‌یه‌كی سروشتیی ڕه‌هایه و ته‌نها په‌یوه‌ندیی به بونی نێزه‌كی په‌رتبوی زۆره‌وه هه‌یه.
و سه‌رچاوه‌ی هه‌مو
بیرۆكه قورئانیه‌كه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی عه‌ره‌به كه باوه‌ڕیان
وابوه كاهینه‌كان له ڕێگه‌ی شه‌یتانه‌كانه‌وه نهێنی و زانیاریی داهاتویان ده‌ست
ده‌كه‌وێت، ئه‌م شه‌یتانانه‌ش ئه‌و زانیاریانه‌یان له ئاسمانه‌وه پێ ده‌گات، و
ئینجا خاوه‌نی قورئان وا بیری كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت بڵێت ئه‌و ئه‌ستێره
كشاوانه بۆ دورخستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كانه له كۆڕی فریشته‌كان هه‌تا نه‌توانن
زانیاری بهێنن بۆ كاهینه‌كانی زه‌وی، به‌م قسه‌یه‌ش قورئان دو ئامانج له كولتوری
عه‌ره‌بیدا ده‌پێكێت: یه‌كه‌م: به‌پێی ئه‌و قسه‌یه پیشه‌ی كاهینه‌كان وه‌ستاوه و
كه‌واته قورئان له بابه‌تی كه‌هانه‌ت نیه و موحه‌ممه‌د له بابه‌تی كاهینه‌كان
نیه، دوه‌م: به‌پێی ئه‌و قسه‌یه كه‌واته شه‌یتانه‌كان ناتوانن سیخوڕی به‌سه‌ر
وه‌حیه‌وه بكه‌ن و به‌م پێیه‌ش ناتوانن هیچ ده‌ست‌تێ‌وه‌ردانێك له وه‌حیی
قورئاندا بكه‌ن. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین قورئان هه‌ر به كاركردن له‌ناو خودی
كولتوره عه‌ره‌بیه‌كه‌دا خۆی بنیات ده‌نێت و به‌رگری له خۆی ده‌كات.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه: الطبري، جامع البيان في تأويل القرآ‌ن. تحقيق: أحمد محمد شاكر.
مؤسسة الرسالة، الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ٢٣، ص. ٦٥٧: ("وَشُهُبًا": وهي
جمع شهاب، وهي النجوم التي كانت تُرجم بها الشياطين).
(٢) بۆ نمونه بڕوانه:
ابن أبي طالب، مكي،
الهداية الى بلوغ النهاية (الهداية إلى بلوغ النهاية في علم معاني القرآ‌ن وتفسيره،
وأحكامه، وجمل من فنون علومه). تحقيق: مجموعة رسائل جامعية بكلية الدراسات العليا
والبحث العلمي ـ جامعة الشارقة، بإشراف د. الشاهد البوشيخي. نشر مجموعة بحوث
الكتاب والسنة ـ كلية الشريعة والدراسات الإسلامية ـ جامعة الشارقة. الطبعة
الأولى، ٢٠٠٨. جـ. ١٢، ص. ٧٧٦٦: (والشُّهب: النُّجُوم).
البغوي، محيي السنة، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. تحقيق وتخريج: محمد عبد الله النمر، عثمان جمعة ضميرية، سليمان مسلم الحرش. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الرابعة، ١٩٩٧. جـ. ٨، ص. ٢٣٩: ("حَرَسًا شَدِيدًا" من الملائكة، "وَشُهُبًا" من النجوم).
البغوي، محيي السنة، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. تحقيق وتخريج: محمد عبد الله النمر، عثمان جمعة ضميرية، سليمان مسلم الحرش. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الرابعة، ١٩٩٧. جـ. ٨، ص. ٢٣٩: ("حَرَسًا شَدِيدًا" من الملائكة، "وَشُهُبًا" من النجوم).
(٣) بۆ نمونه بڕوانه:
البخاري، الصحيح (الجامع
المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه).
تحقيق: محمد زهير بن ناصر الناصر. دار طوق النجاة. الطبعة الأولى، ١٤٢٢هـ. كتاب
"بدء الخلق"، باب "في النجوم". جـ. ٤، ص. ١٠٧: (وقال قتادة: خلق هذه النجوم لثلاث:
جعلها زينة للسماء، ورجوما للشياطين، وعلامات يهتدى بها، فمن تأول فيها بغير ذلك؛
أخطأ وأضاع نصيبه وتكلف ما لا علم له به).
الطبري، جامع البيان في
تأويل القرآ‌ن. جـ. ١٧، ص. ١٨٥: (حدثنا بشر، قال: ثنا يزيد، قال: ثنا سعيد، عن
قتادة، قوله "وعلامات وبالنجم هم يهتدون"، والعلامات: النجوم، وإن الله تبارك
وتعالى إنما خلق هذه النجوم لثلاث خصلات: جعلها زينة للسماء، وجعلها يهتدی بها،
وجعلها رجوما للشياطين. فمن تعاطى فيها غير ذلك؛ فقد [قال بـ] رأيه وأخطأ حظه وأضاع نصيبه
وتكلف ما لا علم له به).
البغوي، محيي السنة، شرح
السنة. تحقيق: شعيب الأرنؤوط، محمد زهير الشاويش. المكتب الإسلامي، دمشق ـ بيروت.
الطبعة الثانية، ١٩٨٣. جـ. ٤، ص. ٣٩٥: (قال قتادة: خلق الله النجوم لثلاث، جعلها
زينة للسماء، ورجوما للشياطين، وعلامات ليهتدوا بها، فمن تأول فيها بغير ذلك؛ أخطأ
حظه وأضاع نصيبه وتكلف ما لا علم له به).
البغوي، محيي السنة،
معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. جـ. ٥، ص. ١٤: (وقال قتادة: إنما خلق الله النجوم
لثلاثة أشياء: لتكون زينة للسماء، ومعالم للطرق، ورجوما للشياطين، فمن قال غير هذا؛
فقد تكلف ما لا علم له به).
الثعلبي، الكشف والبيان
عن تفسير القرآ‌ن. تحقيق: ابن عاشور. مراجعة وتدقيق: الأستاذ نظير الساعدي. دار
إحياء التراث العربي، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٢. جـ. ٦، ص. ١٢: (قتادة: إنما خلق
الله النجوم لثلاث أشياء: لتكون زينة للسماء، وعلامات للطريق، ورجوما للشياطين. فمن
قال غير هذا؛ فقد قال برأيه وتكلف ما لا علم به).
السمعاني، تفسير القرآ‌ن.
تحقيق: ياسر بن إبراهيم وغنيم بن عباس بن غنيم. دار الوطن، الرياض. الطبعة:
الأولى، ١٩٩٧. جـ. ٣، ص. ١٦٤: (وعن قتادة قال: خلق الله النجوم لثلاثة أشياء:
لزينة السما‌ء الدنيا، ولرجم الشياطين، وليهتدی بها في البحر والبر، فمن طلب منها
علما غير هذا؛ فقد أخطأ، وهذه الأشياء الثلاثة مذكورة في القرآ‌ن).
النسفي، مدارك التنزيل
وحقائق التأويل. تحقيق وتخريج: يوسف علي بديوي. مراجعة وتقديم: محيي الدين ديب
مست‌و. دار الكلم الطيب، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٨. جـ. ٣، ص. ٥١٢: (قال قتادة:
خلق الله النجوم لثلاث: زينة السما‌ء، ورجوما للشياطين، وعلامات يهتدى بها، فمن تأول
فيها غير ذلك؛ فقد تكلف ما لا علم له به).
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن
العظيم. تحقيق: سامي بن محمد سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الثانية، ١٩٩٩.
جـ. ٦، ص. ٢٠٧: (وقال قتادة: إنما جعل الله هذه النجوم لثلاث خصلات: جعلها زينة
للسماء، وجعلها يهتدى بها، وجعلها رجوما [للشياطين]، فمن تعاطى فيها غير ذلك؛ فقد
قال برأيه وأخطأ حظه وأضاع نصيبه وتكلف ما لا علم له به. وإن ناسا جهلة بأمر
الله قد أحدثوا من هذه النجوم كهانة: من أعرس بنجم كذا وكذا؛ كان كذا وكذا. ومن
سافر بنجم كذا وكذا؛ كان كذا وكذا. ومن ولد بنجم كذا وكذا؛ كان كذا وكذا. ولعمري
ما من نجم إلا يولد به الأحمر والأسود، والقصير والطويل، والحسن والدميم، وما علم
هذا النجم وهذه الدابة وهذا الطير بشيء من الغيب! وقضى الله: أنه لا يعلم من في
السموات والأرض الغيب إلا الله، وما يشعرون أيان يبعثون". رواه ابن أبي حاتم
عنه بحروفه، وهو كلام جليل متين صحيح).
الشوكاني، فتح القدير.
دار ابن كثير ـ دار الكلم الطيب، دمشق ـ بيروت. الطبعة الأولى، ١٤١٤ هـ. جـ. ٥، ص.
٣١٠: (قال قتادة: خلق الله النجوم لثلاث: زينة للسماء، ورجوما للشياطين، وعلامات
يهتدى بها في البر والبحر، فمن تكلم فيها بغير ذلك؛ فقد تكلم فيما لا يعلم وتعدى
وظلم).
(٤) بۆ نمونه بڕوانه:
السمعاني، تفسير القرآ‌ن.
جـ. ٦، ص. ٦٧: (قال معمر: قلت للزهري: أكان الرمي بالشهب قبل الرسول في الجاهلية؟
قال: نعم، ولكنه لما كان زمان الرسول؛ كثر واشتد).
(٥) ته‌نها بۆ نمونه بڕوانه:
الترمذي، السنن (الجامع
الكبير). تحقيق: بشار عواد معروف. دار الغرب الإسلامي، بيروت. ١٩٩٨. جـ. ٥، ص. ٢٨٥،
الحديث رقم (٣٣٢٤) (حدثنا محمد بن يحيى، قال: حدثنا محمد بن يوسف، قال: حدثنا
إسرائيل، قال: حدثنا أبو إسحاق، عن سعيد بن جبير، عن ابن عباس قال: "كان الجن
يصعدون إلى السما‌ء يستمعون الوحي، فإذا سمعوا الكلمة؛ زادوا فيها تسعا، فأما الكلمة؛
فتكون حقا، وأما ما زادوه؛ فيكون باطلا، فلما بعث رسول الله صلى الله عليه وسلم؛
منعوا مقاعدهم، فذكروا ذلك لإبليس، ولم تكن النجوم يرمى بها قبل ذلك، فقال له‌م
إبليس: ما هذا إلا من أمر قد حدث في الأرض، فبعث جنوده فوجدوا رسول الله صلى الله
عليه وسلم قائما يصلي بين جبلين ـ أراه قال: ـ بمكة، فلقوه فأخبروه، فقال: هذا الحدث
الذي حدث في الأرض". هذا حديث حسن صحيح).
الطبراني، المعجم
الكبير. تحقيق: حمدي بن عبد المجيد السلفي. مكتبة ابن تيمية، القاهرة. الطبعة
الثانية. جـ. ١٢، ص. ٤٦، الحديث رقم (١٢٤٣١).
الطبري، جامع البيان في
تأويل القرآ‌ن. جـ. ٢١، ص‌ص. ١٢، ١٣.
القرطبي، الجامع لأحكام
القرآ‌ن. تحقيق: أحمد البردوني، إبراهيم أطفيش. دار الكتب المصرية، القاهرة. الطبعة
الثانية، ١٩٦٤. جـ. ١٩، ص. ٢.
السيوطي، الدر المنثور
في التفسير بالمأثور. دار الفكر، بيروت. جـ. ٨، ص. ٣٠٢: (وأخرج ابن أبي شيبة وأحمد
وعبد بن حميد والترمذي وصححه والنسائي وابن جرير والطبراني وابن مردويه وأبو نعيم
والبيهقي معا في دلائل النبوة عن ابن عباس قال: "كان الشياطين له‌م مقاعد في السما‌ء
يستمعون فيها الوحي، فإذا سمعوا الكلمة؛ زادوا فيها تسعا، فأما الكلمة؛ فتكون حقا، وأما
ما زادوا؛ فيكون باطلا. فلما بعث رسول الله صلى الله عليه وسلم؛ منعوا مقاعدهم، فذكروا
ذلك لإبليس، ولم تكن النجوم يرمي بها قبل ذلك، فقال له‌م إبليس: ما هذا الأمر إلا
لأمر حدث في الأرض، فبعث جنوده فوجدوا رسول الله صلى الله عليه وسلم قائما يصلي بين
جبلي نخلة، فأتوه فأخبروه فقال: هذا الحدث الذي حدث في الأرض).
الشوكاني، فتح القدير.
جـ. ٥، ص‌ص. ٣٦٨، ٣٦٩.
(٦) بڕوانه:
سبط ابن الجوزي، مرآة
الزمان في وفيات الأعيان. تحقيق وتقديم: جيمس ريچارد جِوِت. مطبعة جامعة شيكاگو. ١٩٠٧.
جـ. ٨، ص. ٣٣٣: (السنة التاسعة والتسعون وخمسمائة: وفي سلخ المحرم ليلة السبت،
ماجت النجوم في السما‌ء شرقا وغربا وتطايرت كالجراد المنتشر يمينا وشمالا، ولم يُرَ
هذا إلا عند مبعث النبي صلى الله عليه وسلم وفي سنة إحدى وأربعين ومائتين، وكانت
هذه السنة أعظم).
Sibt ibn Al-Jauzi, Mir'ât Az-Zamân (A.H. 495-654), a facsimile
reproduction of manuscript No. 136 of the Landberg Collection of Arabic
manuscripts belonging to Yale University. Edited with introduction by: James Richard Jewett. Chicago: The University of Chicago Press. 1907. V. 8, p. 333.
هه‌روه‌ها بڕوانه:
ابن كثير، البداية
والنهاية. تحقيق: علي شيري. دار إحياء التراث العربي. الطبعة الأولى، ١٩٨٨. جـ. ١٣،
ص‌ص. ٤١، ٤٢: (ثم دخلت سنة تسع وتسعين وخمسمائة. قال سبط ابن الجوزي في مرآته: في ليلة السبت
سلخ المحرم هاجت النجوم في السما‌ء وماجت شرقا وغربا، وتطايرت كالجراد المنتشر
يمينا وشمالا، قال: ولم ير مثل هذا إلا في عام المبعث، وفي سنة إحدى وأربعين ومائتين).
السيوطي، حسن المحاضرة
في تاريخ مصر والقاهرة. تحقيق: محمد أبو الفضل إبراهيم. دار إحياء الكتب العربية ـ
عيسى البابي الحلبي وشركاه، مصر. الطبعة الأولى، ١٩٦٧. جـ. ٢، ص. ٢٩٣: (وفي سنة
تسع وتسعين في ليلة السبت سلخ المحرم ماجت النجوم في السما‌ء شرقًا وغربا، وتطايرت
كالجراد المنتشر يمينا وشمالا، ودام ذلك إلى الفجر، وانزعج الخلق، وضجوا بالدعاء،
ولم يعهد مثل ذلك إلا في عام البعث وفي سنة إحدى وأربعين ومائتين. قاله صاحب
المرآة وغيره).
ابن العماد، شذرات الذهب
في أخبار من ذهب. تحقيق: محمود الأرناؤوط. تخريج: عبد القادر الأرناؤوط. دار ابن
كثير، دمشق ـ بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٨٦. جـ. ٦، ص. ٥٥١: (سنة تسع وتسعين
وخمسمائة: في ليلة السبت سلخ المحرم ماجت النجوم في السما‌ء شرقا وغربا، وتطايرت
كالجراد المنتشر يمينا وشمالا، ودام ذلك إلى الفجر، وانزعج الخلق، وضجّوا بالدعاء،
ولم يعهد مثل ذلك إلّا عام البعث. قاله السيوطي في حسن المحاضرة).