زنجیره‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان
دوازده كانی یان یه‌ك؟
دوازده كانی یان یه‌ك؟
ئه‌م زنجیره باسه به‌شێکه له کتێبی "چیرۆکه قورئانیه‌کان" که ئاماده‌ی چاپه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
كێشه‌یه‌كی چیرۆكه قورئانیه‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆر جار ده‌قه قورئانیه‌كه گۆڕانكاری له چیرۆكه ته‌وڕاتی و ئینجیلیه‌كاندا ده‌كات و تێكه‌ڵیان ده‌كات، به‌مه‌ش چیرۆكێكی ده‌ستكرد و ده‌ستكاریكراو پێك دێت كه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌نجامێكی كولتورییشی لێ به ده‌ست بهێنین چ جای مێژویی، واته جگه له‌وه‌ی له مێژودا شوێنه‌واری نابێت ؛ مانا و مه‌غزای زیهنی و کولتوریشی نامێنێت ، چونکه هه‌مو چیرۆکێک به شێوازی ڕه‌سه‌نی خۆی مانای خۆی ده‌به‌خشێت و که شێوێنرا تێک ده‌چێت و مانای خۆیشی نادات به‌ده‌سته‌وه..
له‌م زنجیره‌یه‌دا تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان ده‌خه‌ینه ڕو، هه‌ر جاره‌ی دانه‌یه‌ك!
(3) دوازده كانی یان یه‌ك؟
به‌پێی قورئان مو‌سا دارێك ده‌دات به به‌ردێكدا دوازده سه‌رچاوه‌ی لێ هه‌ڵده‌قوڵێت (البقره: 60). ئه‌م چیرۆكه له ڕاستیدا تێكه‌ڵكردنی دو چیرۆكی ته‌وڕاتیه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كاتێك خێڵه‌كانی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ موسادا ده‌گه‌نه (ئێلیم) אֵילִם له‌وێدا دوازده سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌بیننه‌وه (كۆڕه‌و: 15: 27)، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه له (حۆریب) חֹרֵב، نه‌ك له ئێلیم، مو‌سا دارێك ده‌دات به به‌ردێكدا كانییه‌كی لێ په‌یدا ده‌بێت (كۆڕه‌و: 17: 1 - 6) نه‌ك دوازده.
به‌م شێوه‌یه چیرۆكه قورئانیه‌كه تێهه‌ڵكێشكردنی ئه‌و دو چیرۆكه‌یه.
بۆچی ده‌ڵێین تێكه‌ڵكردن؟
به‌ڵگه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تێكه‌ڵكردنه و پاساوی نیه ئه‌وه‌یه:
1. كه ئه‌و كه‌سێتیه‌ی تر یاخود ئه‌و ده‌نگ‌وباسه‌ی تر (ون) ـه له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا: كاتێك قورئان باس له هه‌ڵقوڵانی دوازده سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌كات به‌وه‌ی كه مو‌سا دارێكی كێشاوه به به‌رده‌كه‌دا، كه ئه‌مه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌یه كه به‌پێی كتێبی كۆڕه‌و له (حۆریب) ڕوی داوه كه مو‌سا دارێكی كێشاوه به به‌ردێكدا كانییه‌كی لێ په‌یدا بوه، له به‌رامبه‌ردا هیچ باسێك ده‌رباره‌ی ئه‌و دیمه‌نه‌ی هه‌مان كتێبی كۆڕه‌و نیه كه كاتێك ئیسڕائیلیه‌كان ده‌گه‌نه ئێلیم له‌وێ دوازده سه‌رچاوه‌ی ئاو و حه‌فتا دارخورما ده‌بیننه‌وه، ئیتر له نزیك سه‌چاوه‌كانه‌وه خێوه‌ت لێ ده‌ده‌ن (كۆڕه‌و: 15: 27). به‌رده‌كه و گۆچانه‌كه‌ی موسای له چیرۆكه‌ی یه‌كه‌م وه‌رگرتوه و (دوازده) سه‌رچاوه‌كه‌ی له چیرۆكی دوه‌م وه‌رگرتوه.
2. چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه له مه‌به‌ست و شێوه‌یدا ڕونه و تا ڕاده‌یه‌ك مه‌عقوله، به‌ڵام چیرۆكه قورئانیه دوای ئه‌و تێكه‌ڵكێشكردنه ئیتر زۆر ناڕۆشن و نامه‌عقوله. بۆ نمونه: لێره‌دا ته‌وڕات ده‌ڵێت مو‌سا دارێكی داوه به به‌ردێكدا كانییه‌كی لێ په‌یدا بوه. ئه‌مه هه‌رچه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌ییه به‌ڵام به هه‌ر حاڵ دێته خه‌یاڵه‌وه له به‌ردێك كانییه‌ك هه‌ڵبقوڵێت، به‌ڵام له قورئاندا ده‌ڵێت مو‌سا دارێكی داوه به به‌ردێكدا دوازده سه‌رچاوه‌ی لێ هه‌ڵقوڵیوه! ئه‌مه هه‌ر به خه‌یاڵیشدا نایه‌ت ته‌نها به‌ردێك دوازده كانیی لێ هه‌ڵبقوڵێت! (به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین: ئه‌گه‌ر به‌ردێك له دوازده جێگه‌وه ئاوی لێ بێت هه‌ر به یه‌ك سه‌رچاوه حسێبه!).. نهێنیی بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه قورئان باسی ئه‌م موعجیزه‌یه‌ی موسای له‌گه‌ڵ باسی دوازده كانیی تردا تێكه‌ڵ كردوه.