(نه‌سخ) له‌نێوان قورئان و زانستی (ناسیخ و
مه‌نسوخ) دا
زانستی (ناسیخ و مه‌نسوخ) بنچینه‌ی له قورئاندا نیه

سه‌روه‌ر پێنجوێنی
یه‌كێك له‌و بابه‌ته قورئانیانه‌ی كه بونه‌ته كێشه ته‌قلیدی و هه‌میشه‌ییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان، بابه‌تی (نه‌سخ) و ئایه‌ته (ناسیخ) و (مه‌نسوخ) ـه‌كانی قورئانه، واته ئه‌و بابه‌ته‌ی كه زانستی ترادیسیۆنی (تقلیدي) ی (ناسیخ و مه‌نسوخ) ڕونی ده‌كاته‌وه. گه‌شه‌كردن و بایه‌خداربونی ئه‌م بابه‌ته دو هۆكاری سه‌ره‌كیی هه‌یه: یه‌كه‌میان ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه قورئانیه‌ی كه به سه‌رچاوه و بنچینه‌ی بابه‌ته‌كه داده‌نرێت، كه ده‌ڵێت: (ما نَنْسَخْ من آية أو نُنْسِها نَأتِ بخيرٍ منها أو مثلِها) (البقرة: 106) واته: (هه‌ر ئایه‌تێك نه‌سخی بكه‌ین یان له‌بیری به‌رینه‌وه؛ ئایه‌تی باشتر یان وه‌ك خۆی ده‌خه‌ینه جێی)، هه‌وڵی راڤه‌كردن و دۆزینه‌وه‌ی مه‌به‌ست و نمونه‌ی ئه‌و پرۆسێسی (نه‌سخ) ـه‌ی ئه‌م ده‌قه باسی لـێ ده‌كات بوه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌و مشت‌ومڕه بێكۆتاییه‌ی كه له‌سه‌ر بابه‌تی (نه‌سخ) دروست بوه. هۆكاری دوه‌میش ئه‌و ده‌ق و په‌ره‌گرافه جیاوازانه‌ی قورئانه كه جۆرێك له دژیه‌كی و پێچه‌وانه‌یی له‌نێوانیاندا هه‌ست پێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له بابه‌ته یاسایی (تشریعی) ـه‌كاندا، چونكه له قورئاندا هه‌ندێك فێركاری هه‌ن ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كانی یاسای باری كه‌سێتی و هه‌ندێك بابه‌تی تری وه‌كو چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ناموسوڵمانان و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان، كه ڕینماییه‌كانی قورئان له باره‌یانه‌وه جیاوازن: بۆ نمونه: له قۆناغی مه‌ككه‌دا ده‌ڵێت ئارام بگرن به‌رامبه‌ر بێباوه‌ڕان و وه‌ڵامیان مه‌ده‌نه‌وه و توندوتیژی مه‌نوێنن، له قۆناغی مه‌دینه‌شدا كه گروپه ئیسلامیه‌كه هێزیان پێكه‌وه‌ناوه ڕێنماییه قورئانیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێوه‌ش بجه‌نگێن له‌گه‌ڵیان و وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه و ئارامی و نه‌رمیتان نه‌بێت له‌گه‌ڵیان. به‌م شێوه‌یه له قورئاندا ڕێنمایی جیاواز و دژبه‌یه‌ك هه‌ن ئه‌گه‌ر له ڕواڵه‌تیشدا بێت یان پاساو و چاره‌سه‌ریشی هه‌بێت، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردنی زانستی ئایینیی (ته‌فسیر) ه‌وه، هه‌ر له نه‌وه‌ی (صه‌حابه) و (تابیعین) دا، قسه‌وباسی (نه‌سخ) و ئایه‌ته‌كانی (ناسیخ و مه‌نسوخ) هاتوه‌ته‌كایه، هه‌م بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ئایه‌ته دژبه‌یه‌كانه و ڕێكخستنی فه‌توا و كارپێكردن و جێبه‌جێكردن (چونكه قورئان بۆ موسوڵمان ده‌قێكی یاسایی چڕوپڕه و بۆ جێبه‌جێكردنه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان به پله‌ی یه‌كه‌م ساخكردنه‌وه‌ی ڕێنمایی و یاساكانیه‌تی بۆ فه‌توا و جێبه‌جێكردن نه‌ك ته‌نها لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌قێك بۆ مه‌به‌ستێكی زانستی و ئه‌ده‌بی)، هه‌میش بۆ ڕاڤه و دۆزینه‌وه‌ی نمونه (مصداق) ی ئه‌و ده‌قه قورئانیه‌ی (ما ننسخ من آیة..)، بۆیه ئه‌و پرۆسێسی (نه‌سخكردن) ـه‌ی كه ئه‌م ده‌قه باسی لـێ ده‌كات به‌وه لێك دراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی دژیه‌كییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌ست پێ ده‌كرێت ئه‌وانه‌یان كه دره‌نگتر هاتونه‌ته كایه ئه‌وانه‌ی پێشویان (نه‌سخ) كردوه واته هه‌ڵیان‌وه‌شاندونه‌ته‌وه (به‌تاڵیانكردونه‌ته‌وه)، به‌م شێوه‌یه وشه‌ی (نه‌سخ) به (به‌تاڵكردنه‌وه) ڕاڤه كراوه و زاراوه‌كه پێناسه كراوه به (به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكمی شه‌رعیی ده‌قێك به ده‌قێكی تر كه دواتر دێت)، كه ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌ستێت به زانین و دیاریكردنی پاش‌وپێشیی هه‌ردو ده‌قه‌كه (هه‌مو كاتێكیش ئه‌م دیاریكردنه ئاسان نیه و دڵنیا نیه)، ئینجا ئایه‌ته (نه‌سخكه‌ر) و (نه‌سخكراو) ه‌كان دیاری ده‌كرێن، به‌م شێوه‌یه‌ش ورده‌ورده زانستی (ناسیخ و مه‌نسوخ) گه‌شه‌ی كردوه و شێوه‌ی به‌ستوه.
من
ماوه‌یه‌كه به چڕ‌وپڕی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م، لێره‌دا چه‌ند ئه‌نجامێكی
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ڕون ده‌كه‌مه‌وه. بابه‌ته‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی مندا دو
لایه‌نی هه‌یه: لایه‌نێكی قورئانی، كه ساخكردنه‌وه‌ی ڕاڤه‌ی ده‌قه قورئانیه‌كه‌یه
(ما نَنْسَخْ من آية..)، لایه‌نێكی ته‌قلیدی كه زانستی ته‌قلیدیی (ناسیخ و مه‌نسوخ)
و زاراوه و پۆلێن و ئه‌نجامه‌كانیه‌تی:
سه‌باره‌ت به لایه‌نه قورئانیه‌كه، ده‌بێت بزانرێت كه ته‌نها ئه‌و ده‌قه نیه، به‌ڵكو هه‌ندێك ده‌قی تریش هه‌ن له قورئاندا كه په‌یوه‌ندیدارن، به‌تایبه‌تی: (وإذا بدّلنا آية مكانَ آية، والله أعلم بما ينزّل، قالوا: "إنما أنت مفترٍ") (النحل: 101)، كه ئه‌مه‌ش باسی هه‌مان بابه‌ت ده‌كات واته (لابردنی ئایه‌تێك و دانانی ئایه‌تێكی تر له‌جێی). هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌قه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندیداره: (وما أرسلنا من قبلك من رسولٍ ولا نبي إلا إذا تمنى ألقى الشيطان في أمنيته فينسخ الله ما يلقي الشيطان ثم يحكم الله آياته والله عليم حكيم) (الحج: 52)، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كی هه‌یه: (يمحو الله ما يشا‌ء ويثبت وعنده أم الكتاب) (الرعد: 39). ده‌قی قورئانیی تریش هه‌ن كه بۆ ڕاڤه‌ی ئه‌م ده‌قانه سودیان هه‌یه.
لایه‌نه كه‌له‌پوریه‌كه‌ش، واته زانستی (ناسیخ و مه‌نسوخ)، ئه‌وه‌ش مێژوی خۆی هه‌یه و تا ئێستا ده‌یه‌ها نوسراو و لێكۆڵینه‌وه نوسراون له سه‌ری، كه به‌شێكی زۆریان به چاپ گه‌یشتون، له‌و كتێبانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و زانسته كه‌له‌پوریه‌وه و زانا ئایینیه كۆنه‌كان نوسیویانن و به‌چاپ گه‌یشتون:
(الناسخ والمنسوخ فی كتاب الله تعالی) ی (قه‌تاده)، (الناسخ والمنسوخ فی القرآ‌ن العزیز) ی (ئه‌بو عوبه‌ید)، (الإیضاح لناسخ القرآ‌ن ومنسوخه) ی (مه‌ككیی كوڕی ئه‌بو طالیب)، (ناسخ القرآ‌ن ومنسوخه) ی (نه‌ححاس)، (الناسخ والمنسوخ) ی (ئیبن حه‌زم)، (الناسخ والمنسوخ) ی (عه‌بدولقادیری به‌غدادی)، (المصفی بأكفّ أهل الرسوخ من علم الناسخ والمنسوخ) و (نواسخ القرآ‌ن) ی (ئیبن جه‌وزی)، (الموجز فی الناسخ والمنسوخ) ی (ئیبن خوزه‌یمه)، (قلائد المرجان فی بیان الناسخ و المنسوخ فی القرآ‌ن) ی (كه‌ڕمی)، (الناسخ والمنسوخ) ی (ئیبن سه‌للامه)، و گه‌لێكی تر. جگه له‌و هه‌مو باس‌وخواسه‌ی له (ته‌فسیر) ه‌كان و كتێبه‌كانی (زانسته‌كانی قورئان) دا هه‌یه.
له توێژه‌ره نوێیه‌كانیش، ئه‌مانه هه‌ندێك له‌وانه‌ن كه له‌و بواره‌دا نوسیویانه: (د. مصطفی زید) خاوه‌نی نامه‌ی دۆكتۆرات (النسخ فی القرآ‌ن الكریم)، ئه‌مه باشترین لێكۆڵینه‌وه‌یه. (د. عبد الله الشنقیطي) خاوه‌نی (الآیات المنسوخة فی القرآ‌ن الكریم). (عبد المتعال الجبري) خاوه‌نی (النسخ فی الشریعة الإسلامیة). (د. شعبان محمد إسماعیل) خاوه‌نی (نظریة النسخ فی الشرائع السماویّة). (د. محمد محمود فرغلي) خاوه‌نی (النسخ بین الإثبات والنفي). (د. مسته‌فا زه‌ڵمی) خاوه‌نی (التبیان لرفع غموض النسخ فی القرآ‌ن). (محمد توفیق صدقی) خاوه‌نی (النسخ فی الشرائع الإلهیة). (صالح بن علی الیافعي) خاوه‌نی (رد الشبهات علی النسخ وكون السنة من ا‌لدین). هه‌روه‌ها (ناصری سوبحانی) كاسێتێكی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هه‌یه. له قورئانیه‌كانیش (د. أحمد صبحی منصور) دو توێژینه‌وه‌ی هه‌یه: (لا ناسخ ولا منسوخ فی القرآ‌ن الكریم) و (النسخ التراثي والطعن فی القرآ‌ن). له عه‌لمانیه‌كانیش، (جابیری) توێژینه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، له‌وانه وتارێك به‌ناوی (ما ننسخ من أیة أو ننسها)، هه‌روه‌ها (سه‌یید قیمه‌نی) خاوه‌نی (النسخ فی الوحي). منیش ماوه‌یه‌كه خه‌ریكی نوسینی كتێبێكم (به ناوی: نسخ الآیات بین القرآ‌ن وعلم الناسخ والمنسوخ) له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، كه هێشتا ته‌واو نه‌بوه و پێم وایه تازه‌گه‌ریم تێدا كردوه و هه‌ندێك شتم ساخ كردوه‌ته‌وه كه تا ئێستا ناڕۆشن بون.
بێ گومان ناكرێت لێره‌دا باسی بیروڕای ئه‌و نوسه‌رانه بكه‌ین، ناشتوانین مشت‌ومڕی هه‌مو گوته و پۆلێن و ئه‌نجامه‌كانی زانستی (ناسیخ و مه‌نسوخ) ی كه‌له‌پوری بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌موی گرنگتره و ده‌كرێت لێره‌دا تیشكێكی بخه‌ینه سه‌ر ڕاڤه و ساخكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ده‌قه قورئانیه‌كه‌ی (ما ننسخ من آیة أو ننسها..) یه، ده‌بێت ساخ بكرێته‌وه: مه‌به‌ستی له (نه‌سخ) و له (نه‌سخكردنی ئایه‌ت) چیه؟ ئینجا ڕون ببێته‌وه: ئه‌و زانسته كه‌له‌پوریه‌ی (ناسیخ و مه‌نسوخ) ئایا په‌یوه‌ندیی به‌و ده‌قه‌وه هه‌یه؟ ئایا ئه‌و ده‌قه ده‌بێته بنچینه و به‌ڵگه بۆ ئه‌و زانسته كه‌له‌پوریه؟
به‌بڕوای من و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌قه قورئانیه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئه‌و زانسته كه‌له‌پوریه‌وه نیه كه پێی ده‌وترێت (عیلمی ناسیخ و مه‌نسوخ)، به‌ڵكو گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و ده‌قه قورئانیه‌ی (ما ننسخ من آیة أو ننسها..) تا ئێستا به هه‌ڵه ڕاڤه كراوه، چونكه تا ئێستا به هه‌ڵه وشه‌ی (نه‌سخ) لێك دراوه‌ته‌وه: ئه‌وان ئه‌و وشه‌یه‌یان به (به‌تاڵكردنه‌وه) ڕاڤه كردوه، ئینجا ده‌سته‌واژه‌ی (نه‌سخی ئایه‌ت) یان به (نه‌سخی حوكمی ئایه‌ت) ڕاڤه كردوه، واته زانیویانه كه (نسخ) به واتای (لابردن) ـه، به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌كه‌یان به (لابردنی حوكمی ئایه‌ت) لێك داوه‌ته‌وه كه ده‌چێته‌وه سه‌ر واتای (به‌تاڵكردنه‌وه). ئینجا نوسه‌ر و توێژه‌ره‌كانیش له‌سه‌ر واتای وشه‌ی (آية) ناكۆكییان هه‌یه، جگه‌له‌وه‌ش له‌سه‌ر چه‌مكی (إنساء) و هه‌روه‌ها (خیر منها) و (مثلها) كه وه‌سفی ئایه‌تی به‌دیلن، قسه‌وباسی زۆر هه‌ن و زۆریشی بێسوده. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو پێكهێنه‌ره‌كانی ده‌قه‌كه بدوێم: (آیة) و (نسخ) و (إنساء) و (خیر منها) و (مثلها):
1. (آية):
ئه‌و توێژه‌رانه‌ی گوته‌ی (نه‌سخكردنی ئایه‌ته‌كانی قورئان) ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی (موحه‌ممه‌د عه‌بدوهـ) و (جابیری)، له كۆنه‌كانیش ڕاڤه‌مه‌ندی پایه‌داری قورئان (ئه‌بو موسلیمی ئه‌صفه‌هانی) ی موعته‌زیله‌یی، ئه‌مانه دێن كار له‌سه‌ر راڤه‌ی وشه‌ی (آية) ی ناو ده‌قه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵێن باسی (ئایه‌ته‌كانی قورئان) نیه. له‌م بابه‌ته ئه‌بو موسلیم وتویه‌تی مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه له (ئایه‌ت) یاسایه‌كی ئایینیه له ئایینێكی پێشوی وه‌كو ئایینی یه‌هودیدا، به‌م پێیه (نه‌سخی ئایه‌ت) بریتیه له به‌تاڵكردنه‌وه‌ی یاسایه‌كی ئایینیی كۆن به یاسایه‌كی تازه له ئیسلامدا. ئه‌مه‌ش چونكه ئه‌بو موسلیم هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوه كه (نه‌سخ)، واته نه‌سخبونی هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانی قورئان، ڕوی داوه. هه‌روه‌ها كاتی خۆی (موحه‌ممه‌د عه‌بدوهـ) هه‌وڵی داوه وشه‌ی (آية) به (نیشانه‌ی خوایی) یان (موعجیزه) ڕاڤه بكات، به‌م پێیه‌ش ده‌سته‌واژه‌ی (نه‌سخكردنی ئایه‌ت) ئاماژه‌یه بۆ گۆڕینی نیشانه‌كان له‌لایه‌ن خواوه به‌پێی گۆڕانی بارودۆخ و كۆمه‌ڵگا و كولتوره‌كان، واته هه‌مو سه‌رده‌مێك نیشانه‌ی تازه و جیاواز. (جابیری) یش كه ئه‌میش باوه‌ڕی به گوته‌ی (نه‌سخ) نیه، هه‌وڵی داوه به شێوه‌یه‌كی تر ده‌قه‌كه ڕاڤه بكات، بۆیه ده‌ڵێت وشه‌ی (آية) له قورئاندا به‌و واتایه نه‌هاتوه كه له زاراوه‌كانی (زانسته‌كانی قورئان) دا هه‌یه‌تی، به‌ڵكو ئه‌و پێی وایه وشه‌ی (آية) له‌و ده‌قه‌دا ده‌بێته ئاماژه بۆ (ئایینه‌كانی پێش ئیسلام)، به‌و پێیه كه ده‌قه باسی (به‌تاڵكردنه‌وه) ی (ئایینه‌كانی وه‌كو یه‌هودی و مه‌سیحی) و (له‌بیرچونه‌وه) ی (ئایینه كۆنه‌كانی گه‌لانی عاد و ثه‌مود) ده‌كات!! ئه‌م ڕاڤه‌یه‌ی جابیری زۆر سه‌یر و نه‌گونجاوه و هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه. ئه‌و قسه‌یه‌شی هه‌ڵه‌یه كه ده‌ڵێت وشه‌ی (آية) له قورئاندا به واتای ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌هاتوه، چونكه هیچ نه‌بێت ده‌قی قورئانیی زۆرمان هه‌یه كه وشه‌ی (آية) و (آیات) یان تێدا هاتوه به واتای پارچه و په‌ره‌گرافی قورئان. ده‌قه قورئانیه‌كه‌ی تر كه باسی هه‌مان بابه‌ت ده‌كات زۆر ڕونه: (وإذا بدّلنا آية مكانَ آية، والله أعلم بما ينزّل، قالوا: "إنما أنت مفترٍ") (النحل: 101)، ده‌بینین ده‌قه‌كه لێره‌دا له‌گه‌ڵ (آية) باسی دابه‌زاندن (تنزیل) و هه‌ڵبه‌ستن (افتراء) ده‌كات، لێره‌وه ڕونه كه باسه‌كه هه‌موی باسی ئایه‌ته‌كانی قورئانه، هه‌رچه‌ند زاراوه‌ی (آية) ی قورئانی كه‌مێك جیاوازیش بێت له هه‌مان زاراوه له (زانسته‌كانی قورئان) دا. بۆیه ڕاڤه‌كانی (ئه‌بو موسلیم) و (عه‌بدوهـ) و (جابیری) بۆ (آية) و سه‌رجه‌می ده‌قه‌كه، هه‌ڵه‌یه، چونكه له چوارچێوه‌ی ده‌قه‌كه‌وه دیاره كه مه‌به‌ست لابردنی ئایه‌ته‌كانی قورئان و دانانی ئایه‌تی قورئانیی تره له‌جێیان.
2. (نسخ):
له زمانی عه‌ره‌بیدا (نسخ) به واتای (لابردن) ـه نه‌ك (به‌تاڵكردنه‌وه). له بنه‌ڕه‌تدا وشه‌كه له زمانه سامیه‌كاندا به واتای گواستنه‌وه‌یه، بۆیه مادده‌كه واتای (نوسینه‌وه) و (له‌به‌رگرتنه‌وه) ی وه‌رگرتوه، چونكه ئه‌وه‌ش جۆره گواستنه‌وه‌یه‌كه. ئینجا كاتێك شتێك ده‌گواسترێته‌وه (له‌و شوێنه‌دا) نامێنێت، واته لاده‌برێت، بۆیه واتای مادده‌كه له عه‌ره‌بیدا بوه‌ته (لابردن). بۆیه (نه‌سخی ئایه‌ت) واته لابردنی، واته لابردن و نه‌هێشتنی خودی ئایه‌ته‌كه. به‌م پێیه ده‌قه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك پارچه وپه‌ره‌گرافی قورئان هه‌بون كه لابراون و نه‌هێڵراونه‌ته‌وه. واته هه‌ندێك پارچه ده‌قی قورئان به واتا و به نوسین و وتنیانه‌وه لابراون و خاوه‌نی قورئان لای بردون و نه‌یهێشتونه‌ته‌وه. ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌نیاز بوه شتی باشتر بخاته جێگه‌یان. ئه‌مه‌ش مانای وایه مه‌رج نیه هه‌رچی له سه‌ره‌تاوه وه‌كو قورئان ڕاگه‌یه‌نرابێت هه‌موی له دوتوێی قورئانی جێگیردا هه‌بێت، چونكه ئه‌م ده‌قه ده‌ڵێت هه‌ندێك ئایه‌تی قورئان لابراون.
ئه‌مه‌یه مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه، نه‌ك ئه‌و واتا هه‌ڵه‌یه‌ی له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا هه‌یه كه گوایه ده‌قه‌كه باسی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكمی ئایه‌ته‌كان ده‌كات به دابه‌زاندنی ئایه‌تی تر. چونكه وه‌كو وتمان (نه‌سخ) واته لابردنی ته‌واو نه‌ك به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكم.
3. (إنساء):
ئه‌مه جۆرێكی تره له (لابردن) ی پارچه و په‌ره‌گرافی قورئان، كه تا ئێستا تیشكی نه‌خراوه‌ته سه‌ر. ده‌قه‌كه ده‌ڵێت (أو نُنْسِها)، واته (یان له بیری به‌رینه‌وه)، واته باسی (له‌بیربردنه‌وه) ی ئایه‌ت ده‌كات وه‌كو كارێكی خوایی، له واقیعیشدا باسی ڕوداوێكی سروشتیه ئه‌ویش (له‌بیرچونه‌وه) ی هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانه له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه، به‌ڵام ده‌قه‌كه به (له‌بیربرنه‌وه) گوزارشی لـێ ده‌كات چونكه ده‌قی ئایینی سروشتی وایه وه‌كو كاری خوایی گوزارش له ڕوداوه سروشتیه‌كانیش ده‌كات. دیاره پێغه‌مبه‌ر كێشه‌ی له‌بیرچونه‌وه‌ی هه‌بوه، یان به‌لای كه‌مه‌وه خه‌می ئه‌وه‌ی هه‌بوه ئایه‌تی قورئانی بیر بچێته‌وه. ئه‌م خه‌م و مه‌ترسیه له ده‌قێكی تریشدا هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه ده‌ڵێت: (سنقرؤك، فلا تنسی، إلا ما شا‌ء الله..) (الأعلی: 6) واته (بۆت ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر تۆش بیرت ناچێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی خوا بیه‌وێت..).
جا ده‌قه‌كه باسی حاڵه‌تێكی تر ده‌كات كه پێغه‌مبه‌ر پارچه‌یه‌ك له قورئانی بیر بچێته‌وه. واته (نسخ) و (إنساء) باسی دو حاڵه‌تی له‌ناوبرانی پارچه ده‌قی قورئان ده‌كه‌ن كه یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ست لاببرێت، دوه‌میشیان ئه‌وه‌یه به‌بێ مه‌به‌ست لابچێت واته موحه‌ممه‌د بیری بچێته‌وه. ئینجا له ته‌واوكه‌ری ده‌قه‌كه كه ده‌ڵێت (نأتِ بخیر منها أو مثلها) په‌یمان ده‌دات كه هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه چاره‌سه‌ر بكات و پڕی بكاته‌وه و پارچه ده‌قی قورئانیی به‌دیل بخاته جێی ئه‌و پارچانه‌ی لاده‌برێن یان له‌بیر ده‌چنه‌وه. به‌ڵام ڕاڤه‌مه‌نده‌كان له ڕاڤه‌ی ئه‌م ته‌واوكه‌ره‌ی ده‌قه‌كه‌دا زۆر سه‌رگه‌ردان بون، من بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و ئاڵۆزیه ده‌ڕه‌وێنمه‌وه، به‌م شێوه‌یه:
4. (خیر منها):
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه (خیر منها) واته (باشتر له ئایه‌تی پێش‌و). به‌ڵام ڕاڤه‌مه‌نده‌كان تا ئێستا وایان زانیوه كه ئه‌م به‌دیله باشتره هه‌ردو جۆری (لابراو) (مه‌نسوخ) و (له‌بیربراو) (منسی) ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام من هه‌ستم كردوه كه ده‌قه‌كه (ما ننسخْ من آیة أو ننسها؛ نأتِ بخیر منها أو مثلها) هونه‌رێكی جوانكاریی داڕشتنی تێدایه، كه له زانستیی ڕه‌وانبێژیی (به‌دیع) دا پێی وتراوه (اللفّ والنشر). ئه‌مه‌ش مانای وایه (خیر منها) ته‌نها ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ما ننسخ) واته جۆری (لابراو) (مه‌نسوخ)، (مثلها) یش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر (ننسها) واته جۆری (له‌بیربراو) (منسی). به‌م شێوه‌یه من ئاڵۆزیی ده‌قه‌كه لاده‌به‌م. ئاڵۆزیه‌كه گه‌لێك گرفت ده‌سازێنێت، له‌و گرفتانه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك لاببرێت و شتی باشتر بخرێته جێی ئه‌مه كارێكی دروسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌كو خۆی له‌جێی دابنرێته‌وه ئه‌مه چ حیكمه‌تێكی تێدایه؟!
5. (مثلها):
ئه‌مه‌ش واته (وه‌كو ئایه‌تی پێش‌و خۆی). ڕونیشم كرده‌وه كه ئه‌مه ته‌نها ده‌چێته‌وه سه‌ر (ننسها) واته جۆری (له‌بیربراو) (منسی). ئه‌مه‌ش واته هه‌ر پارچه‌یه‌كی قورئان له‌بیری موحه‌ممه‌د بچێته‌وه وه‌كو خۆی داده‌نرێته‌وه، چونكه ئه‌وه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و حاڵه‌ته: شتی له‌بیرچو و له‌ده‌ستچو چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌یه وه‌كو خۆی په‌یدا بكرێته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ڕاڤه نه‌كرێت گه‌لێك گرفت دروست ده‌بن، له‌وانه: ئه‌گه‌ر ئایه‌تێك له‌بیر بچێته‌وه و دوایی وه‌كو خۆی بخرێته‌وه جێی ئه‌مه كارێكی دروسته، به‌ڵام چ پێویست ده‌كات له خۆی باشتر دابنرێته‌وه له‌جێی؟!
به كورتی: ده‌قه‌كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی قورئان هه‌ندێك جار هه‌ندێك پارچه‌ی ده‌قی قورئان لاده‌بات و پارچه‌ی باشتر ده‌خاته جێیان، ئه‌گه‌ریش ڕو بدات پارچه‌یه‌ك بیر بچێته‌وه؛ ئه‌وه به دانانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌و پارچه‌یه چاره ده‌كرێت.
بۆیه ئه‌م ده‌قه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به باس‌وخواسی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكمی هه‌ندێك له ئایه‌ته‌كانه‌وه نیه. هه‌ر بۆیه ئه‌م ده‌قه نابێته بنچینه و بنه‌ڕه‌تی زانستی كه‌له‌پوریی (ناسیخ و مه‌نسوخ). ئه‌م زانسته ته‌قلیدیه‌ش ده‌توانێت باس له په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌قه‌كان بكات به‌ڵام نه‌ك له‌ژێر ناونیشانی (نه‌سخ)، به‌ڵكو ده‌كرێت له‌ژێر ناونیشانی (به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكم) یان (گۆڕان حوكمه‌كان به‌پێی گۆڕانی بارودۆخ) یان (ڕاستكردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی حوكمه ئایینیه‌كان) له بابه‌ته‌كان بدوێت.
ئینجا تا چ راده‌یه‌ك (به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكم) له قورئاندا ڕوی داوه؛ ئه‌وه توێژینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی ده‌وێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌ی گه‌لێك له توێژه‌ره‌كان ئه‌و حاڵه‌ته له قورئاندا زۆر كه‌مه: به (3 ـ 6) حاڵه‌ت مه‌زه‌نده كراوه. نه‌ك ئه‌و هه‌مو حاڵه‌تانه‌ی كه گه‌لێك له زانا ئایینیه كۆنه‌كان باسیان كردون كه كارێكیان كردوه لایه‌ك له قورئان به (به‌تاڵكراوه) دابنرێت، كه زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه دوای وردبونه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه یان دژیه‌كیه‌كه ڕواڵه‌تیه و ڕاسته‌قینه نیه، یان ته‌نها تایبه‌تكردن و ته‌سككرنه‌وه یان گشتاندنی حوكمی پێشوه، یان پله‌به‌ندیه له یاساداناندا، یان گۆڕانی یاسایه به‌پێی گۆڕانی بارودۆخ و هۆكاره‌كان. هه‌ندێك حاڵه‌تی كه‌میش هه‌یه كه (به‌تاڵكردنه‌وه‌ی حوكم) ڕوی داوه، ئه‌میش ڕه‌نگه له ده‌قه‌كه (ی دوه‌م) ـدا نیشانه‌ی ئه‌وه هه‌بێت كه حوكمی پێش‌و به‌تاڵ ده‌كاته‌وه یان سوكی ده‌كات، یانی ده‌بێت ده‌قه‌كه (ده‌قی دوه‌م) بۆ خۆی بڵێت حوكمی ده‌قی پێش‌و هه‌ڵ ده‌وه‌شێنمه‌وه یان سوكی ده‌كه‌م. به‌ڵام یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ی ئه‌مانه و ڕاڤه‌كردنیان ڕوبه‌ری زۆری ده‌وێت و ئه‌وه هه‌ڵ ده‌گرم بۆ كتێبه‌كه‌م. توێژه‌رانی وه‌كو (د. موصطه‌فا زه‌ید) و (د. مسته‌فا زه‌ڵمی) و هه‌روه‌ها (دیهله‌وی) و (شینقیطی) و گه‌لێكی تر ئه‌و حاڵه‌تانه‌یان یه‌كاڵا كردوه‌ته‌وه كه دژیه‌كی و به‌تاڵكردنه‌وه له ئارادا نیه به‌ڵكو شتی تر هه‌یه جیاواز له‌و حاڵه‌ته.
له ده‌رفه‌تێكی تریشدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌ی زیاتری زانستی ته‌قلیدیی (ناسیخ و مه‌نسوخ) و زاراوه و پۆلێنكردنه‌كانی.