یاسای ڕۆژو له ئیسلامدا ئامانجی چیه؟
تێڕامانێك له ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی ڕۆژو له ئاییندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ده‌پرسین: ئیسلام بۆچی ڕێسای ڕۆژوی داناوه؟
ئێمه لێره‌دا به قسه‌ی ئه‌و نوسه‌ر و وتاربێژه
ئیسلامیانه فریو ناخۆین كه باسی سوده‌كانی ڕۆژومان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێینه‌وه
بۆ ده‌قه قورئانیه‌كه، له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا دو پاڵنه‌ر ده‌بینینه‌وه بۆ
دانانی یاسای ڕۆژو، ده‌ڵێت: (كتب علیكم الصیام كما كتب علی الذین من قبلكم، لعلكم
تتقون) (البقرة: ١٨٣)، واته: بۆ ئه‌وه ڕۆژو دانراوه چونكه له ئایینه‌كانی
پێشودا هه‌بوه و بۆ ئه‌وه‌ش موسوڵمان له‌خواترسی (تقوی) بكات. له پاڵنه‌ری یه‌كه‌مه‌وه
ئه‌وه حاڵی ده‌بین كه ڕۆژو له ئیسلامدا ته‌نها بۆ ئه‌وه دانراوه ئیسلام وه‌كو
ئایینێكی ته‌واو ده‌ربكه‌وێت و هه‌مو بنه‌ماكانی ئایینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
تێدا بێت، كه ڕۆژو له ئایینی یه‌هودی و مه‌سیحیدا بنه‌مایه‌كه. لێره‌وه و له
ئاماژه قورئانیه‌كه‌یشه‌وه به‌ڕونی دیاره كه مه‌به‌ست له دانانی یاسای ڕۆژو ته‌ندروستیی
مرۆڤ نیه به‌ڵكو بنه‌مایه‌كی ئایینیی باوه كه بوه‌ته ستاندارد بۆ ئایینێكی
كامڵ له ناوچه‌كه‌دا. له پاڵنه‌ری دوه‌میشه‌وه (له‌خواترسی) تێ ده‌گه‌ین كه
ڕۆژوی ئیسلامی هه‌ر نمونه‌یه‌كی ئه‌و ڕۆژوه‌یه كه له كۆنه‌وه له زۆربه‌ی
كو‌لتور و ئایینه‌كاندا هه‌بوه [هه‌ڵبه‌ته جگه له ئایینی زه‌رده‌شتی كه ڕۆژوی
قه‌ده‌غه كردوه] بۆ ده‌ربڕینی ملكه‌چی بۆ خواوه‌ند و خۆزه‌لیلكردن له‌به‌رده‌م
خواوه‌نددا.
ڕۆژو به واتا ئایینیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ شێوازێكی بیركردنه‌وه‌ی ئایینی كه پێی وایه به خۆبرسیكردن و خۆداماوكردن
مرۆڤ خواوه‌ند له خۆی ڕازی ده‌كات و لێی نزیك ده‌بێته‌وه و پله‌ی ڕۆحی لای خواوه‌ند
په‌یدا ده‌كات، ئیتر به‌گشتی به‌و شێوه‌یه به‌زه‌یی خواوه‌ند ده‌وروژێنێت (وه‌كو
ئه‌وه‌ی خوا پاشایه‌كی دڵڕه‌ق بێت و پێویست بكات به خۆداماوكردن به‌زه‌یی و سۆزی
بوروژێنرێت.. هه‌میشه‌ش مرۆڤ له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه بۆ خوای ڕوانیوه..). بۆیه
خۆداماوكردن و خۆئازاردان ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كیه له ڕۆژوی ئایینی‌دا (بۆ نمونه له
ئیسلامیشدا قه‌ده‌غه‌كردنی جوتبون له ڕۆژودا هه‌ر له‌م بابه‌ته‌یه)، هه‌تاكو له
ده‌قه ته‌وڕاتیه‌كه‌دا كاتێك ڕێسای ڕۆژو داده‌نێت به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێت ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر
خواوه‌نددا خۆتان زه‌لیل و داماو بكه‌ن (لاویه‌كان: ١٦: ٢٩ - ٣٤، ٢٣: ٢٧ - ٣٢. سه‌رژمێری:
٢٩: ٧)، به‌م ده‌سته‌واژه‌یه گوزارش له بیرۆكه‌ی ڕۆژو ده‌كات ئه‌گه‌رنا خۆ له
عیبریی ته‌وڕاتدا وشه‌ی ڕۆژو (صۆم צום) نیه. هه‌ر بۆیه جوله‌كه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و
خۆداماوكردنه ده‌چون جگه له‌وه‌ی به‌ڕۆژو ده‌بون شتی وه‌كو گونیه‌یان له‌به‌ر ده‌كرد
و خۆڵه‌مێشیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌كرد و به‌و شێوه‌یه داده‌نیشتن!
ئه‌گه‌ریش بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی كۆنتر ده‌بینین
مرۆڤ له كۆندا له حاڵه‌تی دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تیدا به‌ڕۆژو بوه واته خواردن و
خواردنه‌وه‌ی واز لـێ هێناوه، ئه‌مه‌ش ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی سایكۆلۆجیایی هه‌یه، وه‌كو
حاڵه‌تی كه‌سی كۆستكه‌وتو و تازیه‌بار كه هیچی پێ ناخورێت، دیاره هه‌مو سروته‌كانی
ڕۆژو درێژبونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌ن. بۆیه ده‌بینین هه‌مو ڕۆژوه یه‌هودیه بنه‌ڕه‌تیه‌كان
له‌سه‌ر بنه‌مای یادی كاره‌ساتێك كه به‌سه‌ر ئیسڕائیلیه‌كان یان یه‌هودیه‌كاندا
هاتوه دامه‌زرێنراون:
ـ گه‌وره‌ترین ڕۆژو (و جه‌ژن) له ئایینی یه‌هودیدا ڕۆژوی
ڕۆژی كیپور (لێخۆشبون) ـه (١٠ ی مانگی تیشری كه یه‌كه‌م مانگی ڕۆژژمێری عیبریه)
كه گوایه یادی گوێره‌كه‌په‌رستیه‌كه‌ی سه‌رده‌می مو‌سا و هاڕونه كه ئه‌و
خۆداماوكردنه بۆ لێخۆشبونی ئه‌و گوناهه و هه‌مو گوناهێكه به‌گشتی(١).
ـ ئینجا ڕۆژوی (٩/ئاب) یادی وێرانبونی ئورشه‌لیمه.
ـ ڕۆژوی (١٧/ته‌مموز) یادی ئه‌وه‌یه كه نه‌بوكه‌دنه‌صه‌ر
و پاشان ڕۆمانیه‌كان چونه‌ته ئورشه‌لیمه‌وه.
ـ ڕۆژوی گێدالیاهـ كه یادی كوژرانی فه‌مانڕه‌وایه‌كی یه‌هودیه
له فه‌له‌ستین..
به‌م شێوه‌یه ڕۆژوه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو تازیه‌باری
و یادی كاره‌ساتێك هاتوته‌نه كایه (هه‌ندێك ڕۆژوی تریش له داب‌ونه‌ریتی یه‌هودیدا
په‌یدا بون كه چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازیان هه‌یه، وه‌كو ڕۆژوی هه‌ردو ڕۆژی دو شه‌ممه
و پێنج شه‌ممه به بۆنه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ته‌وڕاته‌وه له‌م دو ڕۆژه‌دا، كه ئیسلامیش
ڕۆژوی سوننه‌تی ئه‌م دو ڕۆژه‌ی له‌و داب‌ونه‌ریته یه‌هودیه‌وه وه‌رگرتوه).
جگه له‌وه‌ی ڕۆژوه سه‌ره‌كیه‌كه (ڕۆژوی ڕۆژی كیپور) كه
له ته‌وڕاتدا باس كراوه بۆ ئه‌وه‌یه له سزای گوێره‌كه‌په‌رستیه‌كه‌ی ئیسرائیلیه‌كاندا
ده‌بێت خۆیان داماو و زه‌لیل بكه‌ن به‌رامبه‌ر خواوه‌ند، هه‌روه‌كو چۆن كه‌سێك
تازیه‌بار بێت خۆی وا په‌رێشان و داماو ده‌كات كه خۆی له خاك وه‌رده‌دات و كارێك
ده‌كات خه‌ڵك به‌زه‌یی پێدا دێته‌وه.
ئه‌مانه ڕیشه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی یاسای ڕۆژوی ئایینین، له
ئیسلامیشدا (به‌تایبه‌تی ده‌قه قورئانیه‌كه) هه‌ر ئه‌وه دوپات كراوه‌ته‌وه كه
ڕۆژو كۆڵه‌كه‌یه‌كی ئایینه و بۆ ئه‌وه‌یشه موسوڵمان (له‌خواترس) بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر
ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌و ڕه‌گ‌وڕیشه‌یه‌ی ڕونمان كرده‌وه. ده‌قه‌كه ناڵێت (لعلكم
تصحّون) "به‌شکو ته‌ندروست بن" به‌ڵكو ده‌ڵێت (لعلكم تتّقون) "به‌شکو له‌خواترس بن". ئیتر ئه‌و نوسه‌ره ئیسلامیانه‌ی باسی سودی
ڕۆژو ده‌كه‌ن و وا پێشانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن كه رۆژو بۆ سودی ته‌ندروستیی مرۆڤ دانراوه؛
ناپاكی له‌گه‌ڵ بیری ئایینیی خۆیان ده‌كه‌ن. هه‌تاكو ئه‌و كۆلكه فه‌رموده‌یه‌ی كه
له‌و باره‌یه‌وه هاتوه و ده‌ڵێت (صوموا؛ تَصِحُّوا)، واته: (ڕۆژو بگرن؛ ته‌ندروست
ده‌بن)، هه‌ڵبه‌سراوه و هیچ بنچینه‌یه‌كی نیه، هه‌ر چه‌ند (طه‌به‌ڕانی) و (ئه‌بو
نوعه‌یم) و (ئیبن سوننی) و هه‌ندێكی تر له (ئه‌بو هوڕه‌یڕه) وه(!) گێڕاویانه‌ته‌وه،
به‌ڵام به هه‌ڵبه‌سراو و لاواز داده‌نرێت: (صه‌غانی) له ڕیزی حه‌دیثه هه‌ڵبه‌سراوه‌كاندا
له كتێبی (الموضوعات) دا دایناوه(٢)، (ئه‌لبانی) یش به لاوازی داناوه و له (سلسلة
الأحادیث الضعیفة والموضوعة) دا دایناوه(٣)، ئه‌مه‌ش ته‌خریجی ئه‌و ده‌قه‌یه
لای حافیظی عێراقی: (طه‌به‌ڕانی له "المعجم الأوسط" دا و ئه‌بو نوعه‌یم
له "الطب النبوي" دا له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه، به سه‌نه‌دێكی
لاواز..)(٤).
داكۆكیكاره ئیسلامیه‌كان بۆ پاساودانی ڕۆژوی ئیسلامی هه‌ندێك
شتی تریش باس ده‌كه‌ن، وه‌كو ئه‌وه‌ی گوایه ڕۆژو بۆ ئه‌وه دانراوه مرۆڤ فێری
خۆڕاگری ببێت و له‌سه‌ر برسێتی و تینوێتی ڕابێت! به‌ڵام ئێمه واقیعه‌كه ده‌بینین
كه به جۆرێكی تره: له ڕاستیدا ئه‌و چاوبرسیبون و هه‌ڵپه‌ی خواردنه‌ی لای ڕۆژوه‌وانان
له به‌ربانگ و له‌دوای ڕه‌مه‌زانه‌وه ته‌شه‌نه ده‌كات، جێی سه‌رنجه و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش
هه‌ر به هۆی ڕۆژوه‌وه دروست ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان به هۆی ڕۆژوه‌وه له‌سه‌ر
- بۆ نمونه - تینوێتی ڕادێت؛ بۆچی ئێواره ئه‌و هه‌مو ئاوه ده‌خواته‌وه و
خواردن له خۆی تێك ده‌دات و سه‌ر له گه‌ده‌یش ده‌شێوێنێت؟! ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر
برسێتی ڕادێت بۆ ناتوانێت له به‌ربانگدا كه‌م بخوات یان له جه‌ژندا میانه‌ڕه‌و
بێت له خواردندا؟!
یان ده‌ڵێن ڕۆژو بۆ ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند و
هه‌ژار یه‌كسان ببن و ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ست به حاڵی هه‌ژار و نه‌دار بكات.. به‌ڵام
له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین له ڕه‌مه‌زاندا زیاتر جیاوازیی نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و
هه‌ژار ده‌رده‌كه‌وێت، له‌سه‌ر سفره‌وخوانی به‌ربانگ و پارشێو و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان
جیاوازیه‌كان زه‌قتر ده‌رده‌كه‌ون، له بازاڕیش ئه‌و هه‌مو خواردنه جۆراوجۆره هه‌یه
ئه‌گه‌ر ڕۆژوه‌وان بیه‌وێت لێیان بباته‌وه بۆ ئێواره دیسان جیاوازیی نێوان ده‌وڵمه‌ند
و هه‌ژار زه‌قتر ده‌رده‌كه‌وێت. ئینجا به‌پێی لۆجیكی ئه‌و قسه‌یه ده‌بوایه ڕۆژو
ته‌نها له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند پێویست بوایه و هه‌ژار ڕۆژوی له‌سه‌ر نه‌بوایه چونكه
حاڵی خۆی ده‌زانێت و ده‌زانێت هه‌ژاری و برسێتی چۆنه!
شایه‌نی ئاماژه‌یه كه زۆر بیرمه‌ند و رۆشنبیری
ئیسلامی‌یش هه‌ن كه دان ده‌نێن به‌وه‌دا كه ڕۆژو ته‌نها په‌رستشێكه و موسوڵمان
بۆ ڕه‌زامه‌ندیی خواوه‌ند جێبه‌جێی ده‌كات نه‌ك بۆ سودی ته‌ندروستی، خواوه‌ندیش بۆ
تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆڤ ئه‌و یاسایه‌ی داناوه نه‌ك بۆ سودی ته‌ندروستی..
په‌راوێز:
(١) شایه‌نی ئاماژه‌یه ئه‌م ڕۆژوی ڕۆژی
كیپوره له ئیسلامدا خوازراوه به ناوی ڕۆژوی عاشورا، كه ناوه‌كه‌ی ئاماژه‌یه
بۆ ڕۆژی ده‌یه‌م "عاشر" ی مانگی "تیشری" ی ڕۆژژمێری عیبری و "موحه‌ڕڕه‌م"
ی ڕۆژژمێری كۆچی. گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن كاتێك پێغه‌مبه‌ر ده‌چێته مه‌دینه
و ده‌بینێت جوله‌كه‌كان ئه‌و ڕۆژوه ده‌گرن ئه‌ویش لاساییان ده‌كاته‌وه و له‌و
ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژو ده‌بێت. سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا ڕۆژوی ئه‌و ڕۆژه
له ئیسلامدا فه‌ڕز بوه پاشان ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان جێی گرتوه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕۆژوی
عاشورا وه‌كو سوننه‌ت ماوه‌ته‌وه.
(٢) بڕوانه: الصغاني، الموضوعات. دار
المأمون للتراث، طنطا. ص. ٥٠.
(٣) بڕوانه: الألباني، سلسلة
الأحاديث الضعيفة والموضوعة وأثرها السيء في الأمة. دار المعارف، الرياض. الطبعة
الأولى، ١٩٩٢. جـ. ١، ص. ٤٢٠، الحدیث
رقم: ٢٥٣.
(٤) المغني عن حمل الأسفار
في الأسفار. تحقيق: أشرف عبد المقصود. مكتبة طبرية، الرياض. ١٩٩٥. جـ. ٢، ص. ٧٤٥. هه‌روه‌ها بڕوانه: الفـَتـَّنيّ، تذكرة الموضوعات. إدارة الطباعة المنيرية. الطبعة
الأولى، ١٣٤٣ هـ.ص. ٧٠.