ئا: سه‌روه‌ر پێنجوێنی
مێژوی ئیسلامی سیاسی و گروپی ئیسلامی له ئەورۆپا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نازی له ئاڵه‌مانیا، و هه‌وڵی ده‌زگای هه‌واڵگریی نازی بۆ به‌گه‌ڕخستنی چه‌كدار و گروپه موسوڵمانه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان. ئه‌مه كۆمه‌ڵه ڕاستییه‌كه كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئاڵه‌مانی بۆمان ڕون ده‌كاته‌وه، كه (ستیفان ماینینگ) Stefan Meining به‌رهه‌می هێناوه، به ناوی (مزگه‌وتێك له ئاڵه‌مانیا ـ نازیه‌كان و ده‌زگای هه‌واڵگری و سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی له خۆرئاوا)
Eine Moschee in Deutschland: Nazis, Geheimdienste und der Aufstieg des politischen Islam im Westen
و ئه‌م ساڵ (3/2/2011) له‌لایه‌ن خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی C. H. Beck ه‌وه
بڵاو كراوه‌ته‌وه. نوسه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كتێبه وروژێنه‌ره‌دا
پشتی به‌ستوه به‌و توێژینه‌وانه‌ی خۆی كه پێشتر له فیلمێكی
دۆكیومێنتاریدا خستنیه ڕو، ئه‌و فیلمه‌ش له كه‌ناڵی یه‌كی ئاڵه‌مانیا
ساڵی 2006 په‌خش كرا، و له فیلمه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی له
خۆرئاوا ڕاڤه ده‌كات. توێژینه‌وه‌كانیشی مه‌یدانین و پشت ده‌به‌ستن به
گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی له به‌ڵگه‌نامه هه‌ڵگیراوه‌كانی ئاژانسی
هه‌واڵگریی سه‌نته‌ریی ئه‌مێریكا (سی‌ئای‌ئه‌ی) و ده‌زگای ئاسایشی كۆماری
ئاڵه‌مانیای دیمۆكرات ("ئاڵه‌مانیای خۆرهه‌ڵات" ی پێش‌و) و ده‌زگای
هه‌واڵگریی ڕوسیا. هه‌ر بۆیه كتێبه‌كه و به‌تایبه‌تی به‌شه‌كانی یه‌كه‌می
له چیرۆك و ڕۆمانه سیخوڕیه وروژێنه‌ره‌كان ده‌چێت. ڕوداوه
ڕاڤه‌كراوه‌كانی كتێبه به سه‌رده‌می نازیه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات و دوایی
ده‌چێته سه‌ر باسی جه‌نگی سارد و ئینجا كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ئه‌فغانستان و
هه‌تا ده‌گاته هێرشه تێرۆریستیه‌كه‌ی (11/9/2001. ئیتر باكگراوندی
كتێبه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه گۆڕه‌پانی كاری ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی له (11ی
سێپته‌مبه‌ر) ه‌وه چاودێرییه‌كی چڕوپڕی له‌سه‌ره، كه پێش ئه‌وه هیچ
چاودێرییه‌ك نه‌بوه و چالاكیی ئیسلامیی سیاسی به‌بێ بونی هیچ له‌مپه‌رێك
بڵاو بوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كان بۆ خۆیان سه‌رپه‌رشتیاری و
هاوكارییان كردون، و ئیتر ڕۆژگارێك تێپه‌ڕیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له
ئامانجی ئه‌و گروپانه بپرسێت، و له‌لایه‌ن چه‌ند هێزێكی سیاسیی
خۆرئاواییه‌وه به‌كار هاتون به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئاكام و به‌ره‌نجامی ئه‌و
كاره چی ده‌بێت. سه‌ره‌تاكان: سه‌رده‌می هیتله‌ر
سه‌ره‌تاكانی ئیسلامی سیاسی له ئەورۆپا ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی ڕابردو كه خه‌ریكه خه‌ڵك بیری ده‌چێته‌وه.. نوسه‌ر له ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌ی به‌رفراوانه‌وه چوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م سه‌ره‌تا و ڕه‌گ‌وڕیشانه، كه ئه‌مه‌ش گرنگترین ده‌سكه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یه‌تی.
هیتله‌ر كاتی خۆی سودی بینی له موسوڵمانانی یه‌كێتیی سۆڤیێتیی جاران، به‌تایبه‌تی موسوڵمانانی ناوچه‌ی قه‌وقاز، كه ئه‌مانه به شێوه‌ی هێزی خۆبه‌خش به‌پاڵ هێزه‌كانی ئاڵه‌مانیاوه دژی ڕوسیا ده‌جه‌نگان. بێ گومان ئه‌مانه ئه‌مانج و پاڵنه‌ریان ئایدیۆلۆجیایی نه‌بو، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌یی بو. بۆیه پشتگیریی جه‌نگی ئاڵه‌مانیایان كرد دژی (ستالین) ی دوژمنی خۆیان، به‌و پێیه‌ی كه ده‌وترێت (دوژمنی دوژمنم دۆستمه)، و به‌م شێوه‌یه هیوایان وا بو له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانیی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن. و به‌گشتییش له‌و كاتانه‌دا نازیه‌كان ئیسلامیان وه‌كو چه‌كێكی پرۆپاگه‌ندایی به‌كار هێنا، كه ده‌سته‌ی ئاڵه‌مانیایی به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگ، به‌تایبه‌تی له قۆناغه‌كانی دوایی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا، ئه‌و چه‌كه‌ی خسته گه‌ڕ.. هه‌رچه‌ند ئه‌مڕۆ ئه‌و واقیعه زۆر له‌بیر كراوه. دواییش، دوای ساڵی 1945، جه‌نگاوه‌ره موسوڵمانه‌كان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ نیشتمانی خۆیان له هه‌رێم و وڵاتانی یه‌كێتیی سۆڤیێتیی جاران، كه ئه‌مه‌ش یانی ڕوبه‌ڕوی مردنێكی مسۆگه‌ر ده‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌شیان به‌ختیان هه‌بو ڕێگه‌یان پێ درا له ئاڵه‌مانیا نیشته‌جێ ببن.
به یارمه‌تیی نازیه‌كان كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی یه‌كه‌م دامه‌زرا
ئه‌و موسوڵمانانه‌ی گه‌یشتبونه میونیخ نوێنه‌ری سه‌ركرده‌یان لێ ده‌رهاتبو له‌و بزوتنه‌وه خۆبه‌خشه‌ی باس كرا.. نازییه‌كی وه‌كو (گێرهارد ڤۆن مێنده)، ئه‌و هێزه خۆبه‌خشانه‌ی له سه‌رده‌می (ڕایخی سێیه‌م) ڕێك ده‌خست، و دواتریش ئه‌و و رێكخه‌ری تری وه‌كو ئه‌و ڕۆڵی كاریگه‌ریان له‌دوای ساڵی 1945 وه هه‌بو، كه ویستیان به‌رده‌وام بن له سودبینین له‌و سیاسیانه‌ی له یه‌كێتیی سۆڤیێتییه‌وه و به‌كه‌ڵكیان بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئاڵه‌مانیا.
هه‌روه‌ها ئیسلام لای ده‌زگا ئاڵه‌مانیاییه‌كان هۆكار و ئامڕازێك بو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی له هه‌رێمه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤیێتی.. كه دیاره ئه‌م په‌یوه‌ندی و ڕایه‌ڵانه دوای له 1945 یشه‌وه كاریگه‌رییان تا ڕاده‌یه‌ك ماوه.
له‌و خۆبه‌شخانه چه‌ند كه‌سێك كه پێشتر له سوپای ئاڵه‌مانیدا كاریان كردبو، به‌شدارییان كرد له دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی (كۆمه‌ڵی ئایینیی ئیسلامی) له میونیخ ساڵی 1953، كه ئه‌مه یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیی ئاڵه‌مانیایی بو، و دواتریش (كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له ئاڵه‌مانیا) IGD ی لێ دروست بو. دواتریش زو باڵی په‌نابه‌ره‌كانی سۆڤیێت له میونیخ بایه‌خی ئه‌وتۆیان نه‌ما و كۆمه‌ڵێك خوێندكاری عه‌ره‌ب ده‌ركه‌وتن و خۆیان سه‌پاند كه له كۆتایدا توانییان به‌ڕێوه‌بردنی لیژنه‌ی بنیاتنانی مزگه‌وته‌كه‌ی میونیخدا بخه‌نه ده‌ستی خۆیان.
یه‌كێك له‌و كه‌سێتیه سه‌ره‌كیانه‌ی له‌و قۆناغه‌دا ده‌ركه‌وتن، كه‌سێكی میسری بو به ناوی (سعید رمضان)، كه مێردی كچی (حه‌سه‌ن به‌ننا) ی دامه‌زرێنه‌ری (ئیخوان موسلیمین) بو، و باوكی (طارق رمضان) كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی ناوداری ئورۆپایه. سه‌عید ره‌مه‌زان به هۆی ئه‌و ئازاردان و ڕاوه‌دونانه‌ی كه له سه‌رده‌می عه‌بدولناصیردا ساڵی 1958 دا ئاواره‌ی میونیخ بو. ناوبراو سه‌ركرده‌یه‌كی دیار و كاریگه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوانی میسری بو. ئیتر به هۆی پله‌وپایه و ده‌ستڕۆیشتنی سه‌عید ڕه‌مه‌زانه‌وه مزگه‌وته‌كه‌ی میونیخ كه‌وته ده‌ستی ئیخوان، كه هه‌تا ئێسته‌ش هه‌ر وایه و هه‌ر له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئیخواندایه.
هه‌ر بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ماینینگ به‌ده‌وری مزگه‌وته‌كه‌ی میونیخدا ده‌سوڕێته‌وه، و بۆمان ڕون ده‌كاته‌وه كه سه‌ركه‌وتنی ئیسلامی سیاسی له ئەورۆپا و خۆرئاوا له ده‌روازه‌ی ئه‌و مزگه‌وته‌وه بو. نوسه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كردوه بۆ ئه‌و كتێبه ئیسلامیانه‌ی كه له‌و مزگه‌وته‌وه ده‌رچون، كه كۆمه‌ڵێك كتێبی ئیسلامین و دانویان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای عه‌لمانی و دیمۆكراتدا ناكوڵێت. ئیتر ناوبراو هێرشه‌كه‌ی (11 ی سێپته‌مبه‌ر) یش گرێ ده‌داته‌وه به ڕۆڵی ئه‌و مزگه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش چونكه ئه‌مێریكا سه‌رۆكی (كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له ئاڵه‌مانیا) ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له ڕێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی (ته‌قوا) وه پشتگیریی دارایی ڕێكخراوی (قاعیده) یان كردوه، بۆیه ئیتر ئه‌و سه‌نته‌ره ئیسلامیه به گومانی تێرۆره‌وه بۆی ده‌ڕوانرا.. به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن هیچ دادگایه‌كه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌ند نوسه‌ر ئه‌و گرێدانه‌ی كاره‌كانی قاعیده‌ی به چالاكیه‌كانی مزگه‌وته‌كه‌ی میونیخ و (كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی له ئاڵه‌مانیا) له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه‌یشی داناوه، به‌ڵام له‌م لایه‌نه‌وه كتێبه‌كه زۆر بڕواپێهێنه‌ر نیه و نه‌یتوانیوه به‌ڕونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی نێوان ئیخوان و قاعیده و نهێنیه‌كانی هێرشه‌كه‌ی (11 ی سێپته‌مبه‌ر) بسه‌لمێنێت، هه‌رچه‌ند له به‌شه‌كانی یه‌كه‌مدا زانیاریی زۆر و چڕوپڕی خستوه‌ته به‌رده‌ست.
سه‌رچاوه:
كلاودیا منده، قراءة فی كتاب ''مسجد فی ألمانیا'': هل بدأ صعود الإسلام السیاسي فی الغرب من مدینة میونیخ؟ ترجمة: یوسف حجازي. مراجعة: هشام العدم. موقع (قنطرة)، 9 / 8 / 2011.