یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی
و مه‌لای پاسه‌وان!
له په‌راوێزی باس‌وخواسی یاسای توندوتیژیی
خێزانی و به‌ره‌نگاربونه‌وەی هه‌ندێک له مه‌لاکان
(چاو‌دێر، ڕوانگه و ڕه‌خنه. ژ. ٧٠: ٥ / ٩ / ٢٠١١)
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
دوای گه‌ڵاڵه‌كردن و تاووتوێكردنی پرۆژه یاسای
(به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژیی خێزانی) (ژماره ٨ ی ساڵی ٢٠١١) له په‌رله‌مانی
كوردستان و ناردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بۆ په‌سه‌ندكردنی، چه‌ند ده‌نگێكی ناڕه‌زایی
ئایینی به‌رز بونه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه كه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵس‌وكه‌وت
و مامه‌ڵه‌ی ناشارستانی و پێشێلكاریی ماف به تاوان ده‌ناسێنێت كه له كۆمه‌ڵگای
ئێمه‌دا به‌رامبه‌ر ژن و منداڵ و خێزان به‌گشتی ده‌كرێن، وه‌كو لێدان و توندوتیژی
به‌گشتی، هه‌روه‌ها وه‌كو (خه‌ته‌نه‌ی مێینه) كه ئه‌میش هه‌ر دیمه‌نێكی توندوتیژی
و شێواندن و سته‌مه له مێیایه‌تی و جه‌سته و فیزیۆلۆجیا و ده‌رونی مێ..
ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زایانه له گه‌لێك لایه‌نی
ئایینی به‌رز بونه‌وه: له‌وانه له‌پێشه‌وه مه‌لاكانی (یه‌كێتیی زانایانی
ئایینی) كه یاداشتێكیان به‌رز كردوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و داوایان كردوه
پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند نه‌كات.. دوای ئه‌وان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف مه‌لا (به‌شیر
خه‌لیل) ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و ئه‌ویش داوای كرد پرۆژه‌یاسه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریی بكرێت.. به‌و بیانوه‌ی گوایه چه‌ند
توندوتیژییه‌ك له‌ناو پرۆژه‌یاساكه‌دا هه‌یه و دایكان و باوكان توڕه ده‌كات و
ناڕێكی و كێشه بۆ په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان دروست ده‌كات و ڕۆڵی په‌روه‌رده‌كردن
بۆ دایكان و باوكان ناهێڵێته‌وه! ناوبراو زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه
كه سزادان له‌سه‌ر (هه‌ڕه‌شه‌ی دایك و باوك له منداڵ) و له‌سه‌ر (سه‌رجێیی به‌زۆر)
و له‌سه‌ر (ئه‌نجامدان و به‌شداریكردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه)؛ له‌گه‌ڵ داب‌ونه‌ریتی
كۆمه‌ڵگای كوردیدا ناگونجێت، و زیاتریش ئه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه كه سزاكان زۆر و
قورسن كه به‌ندكردنی ٦ مانگه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و كارانه، و ده‌شڵێت ناكرێت (ئه‌نجامده‌ر)
و (به‌شداریكه‌ر) ی (خه‌ته‌نه‌ی مێینه) وه‌كو یه‌ك سزا بدرێن.. تا ئێره تێبینیی
ئاسایی و واریدن، به‌ڵام پاڵنه‌ره ئایینیه‌كه‌ی وته‌كانی ناوبراو له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت
كه ده‌ڵێت سزادانی خه‌ته‌نه‌كه‌ری مێیینه پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌به‌كانه به‌تایبه‌تی
مه‌زهه‌بی شافیعی!
ئه‌وه‌ی كه زیاتر و خراپتر له هه‌مویان ده‌نگی
ناڕه‌زایی به‌رز كرده‌وه و به وتارێكی ئایینیی ئاگرین هێرشی كرده سه‌ر پرۆژه‌یاساكه
و په‌رله‌مانیش و سه‌رۆكی هه‌رێمیش؛ مه‌لا (ئیسماعیل سوسه‌یی) بو، كه په‌رله‌مانی
تۆمه‌تبار كرد به (ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئایه‌تی قورئان) به‌و پێیه كه قورئان فه‌رمانی
داوه به (لێدانی ژن) كه ده‌ڵێت: (واضربوهن) (النساء: ٣٤)، و هه‌روه‌ها وتی ئه‌و
پرۆژه‌یاسایه دژی حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ریشه به‌و پێیه كه پێغه‌مبه‌ر فه‌رمانی
داوه به لێدانی منداڵ ئه‌گه‌ر گه‌یشته ته‌مه‌نی ده ساڵی و نوێژی نه‌كرد(١).. و
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی به ده‌ست‌وه‌ردانه ناو ماڵی خه‌ڵك و نه‌هێشتنی
ده‌سه‌ڵاتی پیاو و باوك له قه‌ڵه‌م دا.. به‌م شێوه‌یه مه‌لا ئیسماعیل به‌رگریی
له (شه‌ق‌وه‌شێنی) و (لێدان و تێهه‌ڵدان) و توندوتیژیی هه‌ندێك پیاو و (گه‌وره‌ی
خێزان) ی كۆمه‌ڵگا كرد و پێی قبوڵ نه‌بو ئه‌وانه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت!
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بابه‌تی (خه‌ته‌نه‌ی مێینه) ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه بیر كه كۆمه‌ڵگای
موسوڵماننشینی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافیعیه و سه‌رۆكی هه‌رێمیش خۆی به
(شافیعی ـ نه‌قشبه‌ندی) ده‌زانێت و ده‌شیانه‌وێت یاسایه‌ك دژی خه‌ته‌نه‌ی مێیینه
بچه‌سپێنن كه پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌بی شافیعیه و وتی خه‌ته‌نه‌ی مێینه له مه‌زهه‌بی
شافیعیدا (واجب) ـه!
بێ گومان ئه‌وه‌ی مه‌لا ده‌جوڵێنێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
ده‌نگی ناڕه‌زایی له ـ بۆ نمونه ـ پرۆژه‌یاساكانی په‌رله‌مان؛ ئه‌وه‌یه به‌نده‌كانی
ئه‌و پرۆژه‌یاسایه پێچه‌وانه‌ی ده‌قێكی ئایینی بێت. ئه‌مه‌ش سیفه‌تی (پاسه‌وانی)
ی (مه‌لا) مان بۆ دوپات ده‌كاته‌وه كه ئیشیان هه‌ر پاسه‌وانیكردنی ده‌ق و یاسا
ئایینیه‌كانه و ئیتر له خه‌می به‌ره‌وپێشچونی كۆمه‌ڵگا و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و
كێشه‌كانی نین.. به‌لایه‌وه ئه‌وه گرنگ نیه پیاو و گه‌وره‌ی خێزان توندوتیژی نه‌نوێنێت
به‌رامبه‌ر هاوسه‌ر و منداڵی خۆی، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و لوتبه‌رزی
و خۆزاڵكردنه‌ی پیاو و گه‌وره‌ی خێزان بمێنێته‌وه و پارێزراو بێت كه ئیسلام بۆی
دابین كردوه و داكۆكیی لێ ده‌كات..
مه‌لا ئیسماعیل هه‌ندێك ئایه‌ت و حه‌دیث و مه‌زهه‌بی
فیقهیی ئیسلامیی كرد به گژی یاساكه‌دا، به‌مه‌ش پێشانی دا كه ئیسلام له‌گه‌ڵ
توندوتیژیی خێزانی و لێدانی ژن و منداڵ و خه‌ته‌نه‌ی مێینه ته‌بایه و زه‌مینه
ساز ده‌كات بۆ ئه‌وانه.. به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌و مه‌لایه شێوه‌یه‌كی ناشیرینی به‌خشی
به ئیسلام له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدا.. و ده‌توانین بڵێین قسه‌كانی به‌ته‌واوییش له‌گه‌ڵ
ئیسلام و ڕێبازه فیقهیه‌كانی ناگونجێن، و هه‌ندێك ده‌ق و ڕێبازی فیقهیی گرت به‌ده‌سته‌وه
و كۆمه‌ڵێك ده‌ق و ڕێبازی تری فه‌رامۆش كرد:
سه‌باره‌ت به (لێدانی ژن) كه ئه‌و به پشتبه‌ستن
به ئایه‌تی (واضربوهن) (النساء: ٣٤) داكۆكیی لێ كرد و قه‌ده‌غه‌كردنی به (ڕه‌تكردنه‌وه‌ی
ئایه‌تی قورئان) ناوزه‌د كرد؛ ده‌توانین بڵێین هه‌ڵه‌ی كرد كه به‌و شێوه ڕه‌هایه
ئه‌و ده‌قه قورئانیه‌ی كرده به‌ڵگه‌ی مافی لێدانی ژن بۆ پیاو.. چونكه: ده‌قه‌كه
كاتێك ده‌ڵێت (واضربوهن) (النساء: ٣٤) وه‌كو چاره‌سه‌رێكی حاڵه‌تی (نشوز) باسی ده‌كات
دوای باسی (ئامۆژگاریكردن) و (جیاكردنه‌وه‌ی جێگه)، جگه له‌وه‌ش ئه‌و (لێدان) ـه
له حه‌ديثه‌كان و ڕێبازه‌كاندا تایبه‌ت كراوه به‌وه‌ی لێدانی توند (مبرّح) نه‌بێت
و لێدانی ده‌م‌وچاویش نه‌بێت، به‌ڵام مه‌لا ئیسماعیل به دژایه‌تیكردنی یاساكه‌ی
په‌رله‌مان پشتیوانیی هه‌مو لێدانێكی ژنی كرد و دژایه‌تیی ڕه‌های لێپرسینه‌وه‌ی
پیاوی كرد له‌سه‌ر لێدانی ژن. هه‌روه‌ها ئه‌و حه‌دیسانه‌ی فه‌رامۆش كرد كه سه‌ركۆنه‌ی
پیاوان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر لێدانی خۆڕایی ژنه‌كانیان: بۆ نمونه: پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی:
(له ژنان مه‌ده‌ن) (لا تضربوا إما‌ء الله) يان (لا تضربوا النساء) يان (نهى عن ضرب
النساء)، ئینجا گێڕانه‌وه‌كه ده‌ڵێت له‌دوای ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه
ژنانی مه‌دینه به‌دخو بون و یاخی بون!! ئیتر ئه‌وه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر باس كرد، ئه‌ویش
روخسه‌تی دا و قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت، ئیتر كۆمه‌ڵێك ژنی زۆر هاتن بۆ لای
ماڵ‌وخێزانی پێغه‌مبه‌ر هه‌مویان شكاتی ئه‌وه‌یان هه‌بو كه مێرده‌كانیان لێیان
داون، ئیتر پێغه‌مبه‌ر وتی: (ژنی زۆر هاتون و سه‌ردانی ماڵ‌وخێزانی موحه‌ممه‌دیان
كردوه، كه شكاتیان له مێرده‌كانیان هه‌بوه، ئه‌وانه [یانی ئه‌و پیاوانه كه
له ژنیان داوه] چاكه‌كانی ئێوه نین) (لقد طاف بآل محمد نسا‌ء كثير، يشكون
أزواجهن، ليس أولئك بخياركم) [به‌گشتی حه‌دیسێكی صه‌حیحه و به ده‌سته‌واژه‌ی
جیاواز هاتوه. گێڕانه‌وه‌ی: شافیعی، عه‌بدوڕڕه‌ززاق، حومه‌یدی، داریمی، ئه‌بو
داوود، ئیبن ئه‌بی عاصیم، نه‌سائی، ئیبن حیببان، طه‌به‌رانی، حاكیم، ئیبن بیشران،
به‌یهه‌قی(٢)].
هه‌روه‌ها مه‌لا ئیسماعیل پێداگریی كرد له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی له ڕێبازی شافیعیدا (خه‌ته‌نه‌ی مێینه) واجبه [هه‌روه‌ها لای حه‌نبه‌لیه‌كانیش
و "سه‌حنون" له مالیكیه‌كان، كه ئه‌و باسی ئه‌مه‌ی نه‌كرد]، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
فه‌رامۆش كرد كه له گه‌لێك ڕێبازی ئیسلامیی تردا (مالیكیه‌كان و قسه‌یه‌كی ناو
ڕێبازی حه‌نه‌فی) ته‌نها (سوننه‌ت) ێكه، و له هه‌ندێكیاندا ناگاته سوننه‌تیش:
به‌ڵكو ته‌نها ڕێز (مه‌كرومه) ێكه (ئه‌مه‌ش یانی قه‌یناكات بكرێت و قه‌یناكات
وازی لێ بهێنرێت): لای حه‌نه‌فیه‌كان و قسه‌یه‌كی حه‌نبه‌لیه‌كان كه (ئیبن قودامه)
باسی كردوه، یان ته‌نها شتێكی حه‌زپێكراو (موسته‌حه‌بب) ـه: قسه‌یه‌كی تری ناو
ڕێبازی حه‌نه‌فی(٣). ئیتر كه ئه‌م هه‌مو ڕێبازه جیاوازه هه‌بێت و زۆرینه‌ی
ڕێبازه‌كان و زاناكانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه بن كه واجیب نیه و هه‌ندێكیشیان
بڵێن خه‌ته‌نه‌ی مێینه ئه‌سڵێكی چه‌سپاوی نیه؛ بۆچی مه‌لا هه‌ر ئه‌مانبه‌ستێته‌وه
به ڕێبازی شافیعیه‌وه؟! ئه‌گه‌ر مه‌لاكان خۆیان له ڕێبازی شافیعی لاناده‌ن؛ ئه‌گه‌ر
ڕاست ده‌كه‌ن با بابه‌تی (شاهیدی عه‌دل) كاتی ماره‌كردن جێبه‌جێ بكه‌ن بزانن
ئیشیان له‌به‌ر ده‌ڕوات؟! یان با مه‌لاكان له هه‌مو ده‌ستلێدان (لمس) ێكی ژن ده‌ستنوێژ
بشۆنه‌وه! به‌ڵام مه‌لاكان بۆ خۆیشیان زۆر جار له ڕێبازی شافیعی لاده‌ده‌ن و
جاری وا هه‌یه (ته‌لفیق) ده‌كه‌ن. به‌ڵام مه‌لایه‌كی وه‌كو مه‌لا ئیسماعیل له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی (ئیشێكی به‌و ئیشه هه‌یه!) به‌و شێوه‌یه كێشه دروست ده‌كات به
پێداگریكردن له‌سه‌ر ڕێبازێكی دیاریكراو.. ناوبراویش ناوداره به‌وه‌ی له ڕێگای
وتاری ئایینیه‌وه كار بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی ده‌كات و چه‌مكه ئایینیه‌كان بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ده‌خاته گه‌ر، بۆیه هه‌میشه‌ش باس‌وخواسه ئایینیه‌كان تێكه‌ڵ به
باسی سیاسه‌ت ده‌كات.
ـ به‌ڵكو نه‌ك هه‌ر خه‌ته‌نه‌ی مێینه، به‌ڵكو خه‌ته‌نه‌ی
نێرینه‌ش، لای حه‌نه‌فیه‌كان و مالیكیه‌كان و قسه‌یه‌كی ناو ڕێبازی شافیعی و
ڕیوایه‌تێك له ئیمام ئه‌حمه‌ده‌وه؛ سوننه‌ته و اجیب نیه!(٤) به‌ڵام مه‌لا
ئیسماعیل شه‌ڕی واجیببونی خه‌ته‌نه‌ی مێینه ده‌كات!!
ـ هه‌روه‌ها وا دیاره مه‌لا ئیسماعیل ئاگاداری
ئه‌وه‌ش نیه كه حه‌ديثى (الختان سنة للرجال ومكرمة للنساء) یش، كه ئه‌سڵێكی ئه‌و
بابه‌یه، قسه له‌سه‌ر سه‌نه‌ده‌كه‌ی هه‌یه و (به‌یهه‌قی) و (ئیبن ئه‌بی حاتیم)
و (ئیبن عه‌بدولبه‌ڕڕ) و (عه‌سقه‌لانی) و (ئه‌لبانی) به لاواز (ضعيف) یان داناوه،
كه ئێره جێگه‌ی درێژه‌ی ئه‌و باسه نیه(٥).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م حه‌ديثه ده‌ڵێت خه‌ته‌نه
بۆ مێینه سوننه‌ت نیه و ته‌نها ڕێز (مكرمة) ێكه. هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له
زاناكانی ئیسلام (وه‌كو ئیبنولمونذیر[!] و شه‌وكانی و عه‌ظيم‌ئابادی [خاوه‌نی
"عون المعبود"] له كۆنه‌كان و موحه‌ممه‌د ڕه‌شید ريضا و مه‌حمود شه‌لتوت
و كه‌سانی تر له تازه‌كان) وتویانه كه خه‌ته‌نه‌ی مێینه ئه‌سڵێكی پشتپێبه‌سراوی
نیه(٦).
ـ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی فه‌رامۆش كردوه كه ئه‌سڵێك
له ئه‌سڵه‌كانی شه‌رع ئه‌وه‌یه كه زیان نه‌گه‌یه‌نرێت به جه‌سته.. له‌به‌ر ئه‌وه
ئه‌و فه‌قیهه كۆنانه‌ی كه خه‌ته‌نه‌ی مێینه به واجیب یان سوننه‌ت ده‌زانن؛
ئێسته بونایه و بیانزانیایه ئه‌و كاره چه‌نده زیان به جه‌سته‌ی مێ ده‌گه‌یه‌نێت
(به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌ویی تێدا بكرێت)؛ بێ گومان ئه‌و كاته قسه‌یه‌كی
تریان ده‌كرد.
ـ له‌ناو فه‌قیهه هاوچه‌رخه‌كانی ڕێبازی شافیعی
و ڕێبازه‌كانی تریشدا گه‌لێكیان ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن پێویست نیه،
له‌وانه:
* (موحه‌ممه‌د ڕه‌شید ريضا)، زانای
ئایینیی موجه‌ددیدی سه‌رده‌می نوێ، ئه‌و قسه‌یه‌ی که دراوه‌ته پاڵ (ابن المنذر)
دوپات ده‌كاته‌وه كه وتویه‌تی خه‌ته‌نه ده‌قێكی چه‌سپاوی له‌سه‌ر نیه، و سه‌نه‌دی
حه‌ديثى (الختان سنة فى الرجال مكرمة فى النساء) یش (الحجاج) ناوێكی تێدایه كه
ناوداره به‌وه‌ی (ته‌دلیس) ی ده‌كرد..(٧).
* (حوسه‌ین مه‌خلوف)، موفتی میسر له كاتی خۆیدا، ئه‌میش له فه‌توایه‌كدا
(ساڵی ١٩٤٩) دوای باسكردنی ڕێبازه‌كان، ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هیچ قه‌یناكات
خه‌ته‌نه‌ی مێینه پشتگوێ بخرێت.
* (سه‌یید سابیق) گه‌وره‌زانای ئیسلامی و
خاوه‌نی شاكاری (فقه السنة)، ئه‌ویش له (فقه السنة) دا ده‌ڵێت: ئه‌و حه‌ديثانه‌ی
فه‌رمان ده‌كه‌ن به خه‌ته‌نه‌كردنی ژن لاوازن و هیچیان صه‌حیح ده‌رنه‌چون(٨).
* (مه‌حمود شه‌لتوت)، ئیمامی گه‌وره شه‌یخی
ئه‌زهه‌ر، ئه‌ویش له فه‌توای خۆیدا له کتێبی (الفتاوی) که‌یدا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته
ده‌ڵێت: هیچ حه‌دیثێكی چه‌سپاو و سوننه‌تێكی په‌یڕه‌وكراوی له‌سه‌ر نیه، هه‌تا ئه‌گه‌ر
له ده‌قێكیشدا به (سنة) ناوبرابێت و شتی وا ئه‌گه‌ر بونیشی هه‌بێت؛ به واتای ڕێ‌وشوێنی
خه‌ڵكی ئه‌و ڕۆژگاره‌یه.. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حوكمی شه‌رع له بابه‌تێكی ئاوادا نه‌به‌سراوه‌ته‌وه
به ده‌قێك و هه‌واڵێكه‌وه، به‌ڵكو ملكه‌چی ڕێسایه‌كی فیقهیی گشتیه كه ده‌ڵێت
دروست نیه مرۆڤ ئێشی پێ بگه‌یه‌نرێت مه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بێت كه
زیاتر بێت له ئازاره‌كه(٩).
* (موحه‌ممه‌د سه‌یید طه‌نطاوی)، ئیمامی
گه‌وره شه‌یخی ئه‌زهه‌ر، ئه‌ویش به هه‌مان شێوه له فه‌توای خۆیدا (ساڵی ١٩٥٩)
ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هیچ حه‌دیثێك نیه كه به‌ڵگه بێت و ئه‌وه‌ی هاتوه
هه‌موی لاوازه. و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر پزیشكه‌كان وتیان زیانی هه‌یه؛ ده‌بێت وازی لێ
بهێنرێت و نه‌كرێت.
* (موصطه‌فا زه‌ڵمی) گه‌وره‌زانای فیقهـ
و ئوصولی فیقهـ و یاسا، ئه‌ویش فه‌توای هه‌یه كه خه‌ته‌نه‌ی مێینه به‌ته‌واوی
قه‌ده‌غه ده‌كات..
یانی مه‌لا ئیسماعیل! تۆ له‌مانه زاناتریت و
موسوڵمانتریت؟!
ـ له لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی ئه‌وه‌ی حه‌ديثانه‌ی
كه هاتون و ئه‌و ڕێبازانه‌ی خه‌ته‌نه‌ی مێینه به واجیب یان سوننه‌ت داده‌نێن؛
نابێت له‌و خه‌ته‌نه‌یه‌دا زیاده‌ڕه‌وی بكرێت (أَشِمِّي ولا تَنْهَكِي) يان
(أَخْفِضي ولا تَنْهَكِي) (طه‌به‌رانی و به‌یهه‌قی و حاكیم، هه‌رچه‌ند ئه‌مه‌ش هه‌ر
لاوازە)، كه ئه‌مه‌ش ڕه‌چاو ناكرێت. به‌ڵام مه‌لا ئیسماعیل به‌ڕه‌هایی به‌رگریی له‌و
كاره كرد.
له ئه‌نجامدا ده‌توانین بڵێین: هه‌ندێك له مه‌لاكان
خۆیان ده‌كه‌ن به پاسه‌وان و هه‌ر چاكسازییه‌كیش پێشنیار بکرێت و هه‌ست بكه‌ن له‌گه‌ڵ
ده‌قێك یان داب‌ونه‌ریتێکدا ناگونجێت؛ ده‌كه‌ونه په‌لاماردانی، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ورده‌كاری بكه‌ن و سه‌رجه‌می ده‌قه‌كان و ئه‌سڵه شه‌رعیه‌كان لێك بده‌نه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیی
مرۆڤه‌كان ڕه‌چاو بكه‌ن..
په‌راوێز:
(١) به‌گشتی حه‌دیسێكی صه‌حیحه. گێڕانه‌وه‌ی:
عه‌بدولڕه‌ززاق، ئیبن ئه‌بی شه‌یبه، ئه‌حمه‌د، داریمی، ئه‌بو داوود، تیرميذی،
ئیبن ئه‌بی ئوسامه، به‌ززار، ئیبنولجارود، دولابی، ئیبن خوزه‌یمه، طه‌حاوی،
طه‌به‌رانی، ئیبنوسسوننی، دارقوطنى، حاكیم، ئه‌بو نوعه‌یم، به‌یهه‌قی، به‌غه‌وی، و
كه‌سی تریش:
الصنعاني، عبد الرزاق، المصنف. تحقيق: حبيب
الرحمن الأعظمي. المكتب الإسلامي، بيروت. الطبعة الثانية، ١٤٠٣ هـ. جـ. ٣، ص. ١٥٣.
الحديث رقم (٧٢٩٥): (عن مكحول قال: «يضرب عليها لعشر سنين، ويؤمر بها لسبع سنين»).
ابن أبي شيبة، الكتاب المصنف في الأحاديث
والآثار. تحقيق: كمال يوسف الحوت. مكتبة الرشد، الرياض. الطبعة الأولى، ١٤٠٩ هـ.
جـ. ١، ص. ٣٠٤. الحديث رقم (٣٤٨٢): (قال نبي الله صلى الله عليه وسلم: «مروا
صبيانكم بالصلا‌ة إذا بلغوا سبعا، واضربوهم عليها إذا بلغوا عشرا، وفرقوا بينهم في
المضاجع»).
أحمد بن حنبل، مسند الإمام أحمد بن حنبل. تحقيق:
شعيب الأرنؤوط وآخرون. مؤسسة الرسالة. الطبعة الثانية ١٩٩٩. جـ. ١١، ص. ٢٨٤.
الحديث رقم (٦٦٨٩): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا صبيانكم بالصلا‌ة إذا
بلغوا سبعا واضربوهم عليها إذا بلغوا عشرا وفرقوا بينهم في المضاجع»). جـ. ١١، ص. ٣٦٩.
الحديث رقم (٦٧٥٦): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: مروا أبناءكم بالصلا‌ة لسبع
سنين واضربوهم عليها لعشر سنين وفرقوا بينهم في المضاجع»).
الدارمي، مسند الدارمي. تحقيق: حسين سليم أسد
الداراني. دار المغني للنشر والتوزيع، المملكة العربية السعودية. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠.
جـ. ٢، ص. ٨٩٧. الحديث رقم (١٤٧١): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «علموا
الصبي الصلاة ابن سبع سنين، واضربوه عليها ابن عشر»).
أبو داود، سنن أبي داود. دار الكتاب العربي،
بيروت. جـ. ١، ص. ١٨٥. الحديث رقم (٤٩٤): (قال النبى صلى الله عليه وسلم « مروا
الصبي بالصلا‌ة إذا بلغ سبع سنين وإذا بلغ عشر سنين فاضربوه عليها »). الحديث رقم (٤٩٥):
(قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا أولادكم بالصلا‌ة وهم أبناء سبع سنين
واضربوهم عليها وهم أبناء عشر سنين وفرقوا بينهم فى المضاجع»).
الترمذي، الجامع الكبير (سنن الترمذي). تحقيق:
بشار عواد معروف. دار الغرب الإسلامي، بيروت. ١٩٩٨. جـ. ١، ص. ٥٢٦. الحديث رقم (٤٠٧):
(قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «علموا الصبي الصلاة ابن سبع سنين، واضربوه
عليها ابن عشر»).
ابن أبي أسامة، بغية الباحث عن زوائد مسند
الحارث. تحقيق: د. حسين أحمد صالح الباكري. مركز خدمة السنة والسيرة النبوية،
المدينة المنورة. الطبعة الأولى، ١٩٩٢. جـ. ١، ص. ٢٣٨، الحديث رقم (١٠٦): (قال
رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروهم بالصلا‌ة لسبع واضربوهم عليها لثلاث عشرة»).
البزار، مسند البزار (البحر الزخار). تحقيق:
محفوظ الرحمن زين الله، عادل بن سعد، صبري عبد الخالق الشافعي. مكتبة العلوم
والحكم، المدينة المنورة. الطبعة الأولى، بدأت ١٩٨٨ ـ ٢٠٠٩. جـ. ١٧، ص. ١٨٩.
الحديث رقم (٩٨٢٣): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «علموا أولادكم الصلاة إذا
بلغوا سبعا واضربوهم عليها إذا بلغوا عشرا وفرقوا بينهم في المضاجع»).
ابن الجارود، المنتقى من السنن المسندة. تحقيق:
عبد الله عمر البارودي. مؤسسة الكتاب الثقافية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٨٨. ص. ٤٦.
الحديث رقم (١٤٧): (عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «مروا الصبي بالصلا‌ة ابن
سبع سنين واضربوا عليها ابن عشر»).
الدولابي، الكنى والأسماء. تحقيق: أبو قتيبة نظر
محمد الفاريابي. دار ابن حزم، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ٢، ص. ٤٩١. الحديث
رقم (٨٩٢): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا أولادكم بالصلا‌ة إذا بلغوا
سبع سنين واضربوهم عليها إذا بلغوا عشرا وفرقوا بينهم في المضاجع»).
ابن خزيمة، صحيح ابن خزيمة. تحقيق: د. محمد مصطفى
الأعظمي. المكتب الإسلامي، بيروت. جـ. ٢، ص. ١٠٢. الحديث رقم (١٠٠٢): (قال رسول
الله صلى الله عليه وسلم: «علموا الصبي الصلاة ابن سبع سنين، واضربوه عليها ابن
عشر»).
الطحاوي، شرح مشكل الآثار. تحقيق: شعيب الأرنؤوط.
مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى ، ١٤٩٤ هـ. جـ. ٦، ص. ٣٩٧. الحديث رقم (٢٥٦٥،
٢٥٦٦): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «علموا الصبي الصلاة ابن سبع سنين،
واضربوه عليها ابن عشر»).
الطبراني، المعجم الأوسط. تحقيق: طارق بن عوض
الله بن محمد، عبد المحسن بن إبراهيم الحسيني. دار الحرمين، القاهرة. جـ. ٤، ص. ٢٥٦.
الحديث رقم (٤١٢٩): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروهم بالصلا‌ة لسبع سنين،
واضربوهم عليها لثلاث عشرة»).
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ٧، ص. ١١٥. الحديث
رقم (٦٥٤٦): (أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «علموا الصبي الصلاة ابن سبع
سنين، واضربوه عليها ابن عشر»). الحديث رقم (٦٥٤٧): (قال رسول الله صلى الله عليه
وسلم: «يؤمر الصبي بالصلا‌ة إذا بلغ سبع سنين، فإذا بلغ عشرا، فاضربوه عليها»).
الحديث رقم (٦٥٤٨، ٦٥٤٩): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «إذا بلغ الغلام سبع
سنين، فمروه بالصلا‌ة، فإذا بلغ عشرا فاضربوه عليها»).
ابن السني، عمل اليوم والليلة سلوك النبي مع ربه
عز وجل ومعاشرته مع العباد. تحقيق: كوثر البرني. دار القبلة للثقافة الإسلامية
ومؤسسة علوم القرآ‌ن، جدة ـ بيروت. ص. ٣٧٦. الحديث رقم (٤٢٦): (قال رسول الله صلى
الله عليه وسلم: «اضربوا على الصلاة لسبع، واعزلوا فراشه لتسع...»).
الدارقطني، سنن الدارقطني. تحقيق وضبط وتعليق:
شعيب الأرنؤوط، حسن عبد المنعم شلبي، عبد اللطيف حرز الله، أحمد برهوم. مؤسسة
الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٤. جـ. ١، ص. ٤٢٩. الحديث رقم (٨٨٦): (النبي
صلى الله عليه وسلم قال: «إذا بلغ أولادكم سبع سنين ففرقوا بين فرشهم، فإذا بلغوا
عشر سنين فاضربوهم على الصلاة»). جـ. ١، ص. ٤٣٠. الحديث رقم (٨٨٧): (قال رسول الله
صلى الله عليه وسلم: «مروا صبيانكم بالصلا‌ة لسبع، واضربوهم عليها لعشر، وفرقوا
بينهم في المضاجع...»). جـ. ١، ص. ٤٣١. الحديث رقم (٨٨٨): (قال رسول الله صلى الله
عليه وسلم: «مروا صبيانكم بالصلا‌ة في سبع سنين واضربوهم عليها في عشر، وفرقوا
بينهم في المضاجع...»). جـ. ١، ص. ٤٣٢. الحديث رقم (٨٩١): (قال رسول الله صلى الله
عليه وسلم: «مروهم بالصلا‌ة لسبع سنين واضربوهم عليها لثلاث عشرة»).
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. تحقيق: مصطفى عبد
القادر عطا. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٩٠. جـ. ١، ص. ٣١١.
الحديث رقم (٧٠٨): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا الصبيان بالصلا‌ة لسبع
سنين، واضربوهم عليها في عشر سنين، وفرقوا بينهم في المضاجع»). جـ. ١، ص. ٣١٧.
الحديث رقم (٧٢١): (النبي صلى الله عليه وسلم، قال: «إذا بلغ أولادكم سبع سنين ففرقوا
بين فرشهم، وإذا بلغوا عشر سنين فاضربوهم على الصلاة»). جـ. ١، ص. ٣٨٩. الحديث رقم
(٩٤٨): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «علموا الصبي الصلاة ابن سبع سنين،
واضربوه عليها ابن عشر»).
أبو نعيم، حلية الأولياء وطبقات الأصفياء. دار
الكتب العلمية، بيروت. ١٤٠٩ هـ. جـ. ١٠، ص. ٢٦: (قال رسول الله صلى الله عليه
وسلم: «مروا صبيانكم بالصلا‌ة إذا بلغوا سبعا واضربوهم عليها إذا بلغوا عشرا وفرقوا
بينهم في المضاجع...»).
البيهقي، السنن الصغير. تحقيق: عبد المعطي أمين
قلعجي. جامعة الدراسات الإسلامية، كراتشي. الطبعة الأولى، ١٩٨٩. جـ. ١، ص. ٢١٦.
الحديث رقم (٥٥٦): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «علموا الصبي الصلاة ابن
سبع سنين واضربوه عليها ابن عشر»).
البيهقي، السنن الكبرى. تحقيق: محمد عبد القادر
عطا. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الثالثة، ٢٠٠٣. جـ. ٢، ص. ٢٢. الحديث رقم (٢٢٥٣):
(عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «مروا الصبي بالصلا‌ة ابن سبع، واضربوه
عليها ابن عشر»). جـ. ٢، ص. ٣٢٣. الحديث رقم (٣٢٣٣): (قال رسول الله صلى الله عليه
وسلم: «مروا صبيانكم بالصلا‌ة في سبع سنين، واضربوهم عليها في عشر، وفرقوا بينهم في
المضاجع»). جـ. ٢، ص. ٣٢٤. الحديث رقم (٣٢٣٤): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«مروا صبيانكم بالصلا‌ة لسبع، واضربوهم عليها لعشر، وفرقوا بينهم في المضاجع...»).
جـ. ٢، ص. ٣٢٤. الحديث رقم (٣٢٣٥): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا
صبيانكم بالصلا‌ة في سبع سنين واضربوهم عليها في عشر، وفرقوا بينهم في
المضاجع...»). جـ. ٣، ص. ١١٩. الحديث رقم (٥٠٩١): (قال رسول الله صلى الله عليه
وسلم: «علموا الصبي الصلاة ابن سبع سنين، واضربوه عليها ابن عشر»). الحديث رقم (٥٠٩٢):
(قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا الصبيان بالصلا‌ة لسبع سنين، واضربوهم
عليها في عشر، وفرقوا بينهم في المضاجع»).
البيهقي، شعب الإيمان. تحقيق ومراجعة وتخريج: د.
عبد العلي عبد الحميد حامد. إشراف: مختار أحمد الندوي. مكتبة الرشد للنشر
والتوزيع، الرياض (بالتعاون مع الدار السلفية ببومباي بالهند). الطبعة الأولى، ٢٠٠٣.
جـ. ١١، ص. ١٢٨. الحديث رقم (٨٢٨٣): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا
الصبيان بالصلا‌ة لسبع سنين، واضربوهم عليها في عشر، وفرقوا بينهم في المضاجع»).
البيهقي، معرفة السنن والآثار. تحقيق: عبد المعطي
أمين قلعجي. نشر: الناشرون: جامعة الدراسات الإسلامية (كراتشي) ، دار قتيبة (دمشق
ـ بيروت) ، دار الوعي (حلب ـ دمشق) ، دار الوفاء (المنصورة ـ القاهرة). الطبعة
الأولى، ١٩٩١. جـ. ٤،
ص. ١٤٨. الحديث رقم (٥٧٢٢): (قال النبي صلى الله عليه وسلم: «مروا الصبي بالصلا‌ة
إذا بلغ سبع سنين، وإذا بلغ عشر سنين فاضربوه عليها»).
البغوي، محيي السنة، شرح السنة. تحقيق: شعيب الأرنؤوط، محمد
زهير الشاويش. المكتب الإسلامي، دمشق ـ بيروت. الطبعة الثانية، ١٩٨٣. جـ. ٢، ص. ٤٠٦.
الحديث رقم (٥٠٥): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «مروا أولادكم بالصلا‌ة، وهم
أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها وهم أبناء عشر، وفرقوا بينهم في المضاجع»).
(٢) بڕوانه:
الشافعي، المسند. دار الكتب العلمية، بيروت. ١٤٠٠
هـ. جـ. ١، ص. ٢٦١.
الصنعاني، عبد الرزاق، المصنف. جـ. ٩، ص. ٤٤٢.
الحديث رقم (١٧٩٤٥).
الحميدي، المسند. تحقيق وتخريج: حسن سليم أسد
الداراني. دار السقا، دمشق. الطبعة الأولى، ١٩٩٦. جـ. ٢، ص. ١٢٥. الحديث رقم (٩٠٠).
إسحاق بن راهويه، المسند. تحقيق: د. عبد الغفور
بن عبد الحق البلوشي. مكتبة الإيمان، المدينة المنورة. الطبعة الأولى، ١٩٩١. جـ. ٥،
ص. ١١٢. الحديث رقم (٢٢١٧).
الدارمي، مسند الدارمي. جـ. ٣، ص. ٣: ١٤٢٤. الحديث رقم (٢٢٦٥).
ابن ماجه، سنن ابن ماجه. تحقيق: محمد فؤاد عبد
الباقي. دار الفكر، بيروت. جـ. ١، ص. ٦٣٨. الحديث رقم (١٩٨٥).
أبو داود، سنن أبي داود. دار الكتاب العربي،
بيروت. جـ. ١، ص. ٢١١. الحديث رقم (٢١٤٦).
ابن أبي عاصم، الآحاد والمثاني. تحقيق: د. باسم
فيصل أحمد الجوابرة. دار الراية، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩١. جـ. ٥، ص. ١٤٨.
الحديث رقم (٢٦٨٧)، (٢٧١٦).
النسائي، السنن الكبرى. تحقيق: حسن عبد المنعم
شلبي. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠١. جـ. ٨، ص. ٢٦٣. الحديث رقم (٩١٢٢).
ابن حبان، صحيح ابن حبان (بترتيب ابن بلبان).
تحقيق: شعيب الأرنؤوط. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الثانية، ١٩٩٣. جـ. ٩، ص. ٤٩٩.
الحديث رقم (٤١٨٩) [الألباني ـ الأرنؤوط: صحيح].
الطبراني، المعجم الكبير. تحقيق: حمدي بن عبد
المجيد السلفي. مكتبة ابن تيمية، القاهرة. الطبعة الثانية. جـ. ١، ص. ٢٧٠. الحديث
رقم (٧٨٤). جـ. ١، ص. ٢٧٠. الحديث رقم (٧٨٥).
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. جـ. ٢، ص. ٢٠٥.
الحديث رقم (٢٧٦٥) [الذهبي: صحيح]. جـ. ٢، ص. ٢٠٨. الحديث رقم (٢٧٧٤) [الذهبي:
صحيح].
ابن بشران، الأمالي. ضبط: أبو عبد الرحمن عادل بن
يوسف العزازي. دار الوطن، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. ص. ٢٨٢. الحديث رقم (٦٥١).
البيهقي، السنن الصغير. جـ. ٣، ص. ١٠٠.
الحديث رقم (٢٦٢٩)
البيهقي، السنن الكبرى. جـ. ٨، ص. ٤٩٨. الحديث رقم
(١٤٧٧٥)، (١٤٧٨١).
البيهقي، معرفة السنن والآثار. جـ. ١٠، ص. ٢٩١. الحديث رقم (١٤٥٥٤)، (١٤٥٥٥).
البغوي، محيي السنة، شرح السنة. جـ. ٩، ص. ١٨٦. الحديث رقم (٢٣٤٦).
الهيثمي، موارد الظمآن إلى زوائد ابن حبان.
تحقيق: محمد عبد الرزاق حمزة. دار الكتب العلمية. ص. ٣٢٠. الحديث رقم (١٣١٥)، (١٣١٦).
الطبراني، المعجم الكبير. تحقيق: حمدي بن عبد
المجيد السلفي. مكتبة ابن تيمية، القاهرة. الطبعة الثانية. جـ. ١، ص. ٢٧٠. الحديث
رقم (٧٨٤ )، (٧٨٥)، (٧٨٦).
(٢) الشافعي، المسند. دار الكتب العلمية،
بيروت. ١٤٠٠ هـ. ص‌ص. ٢٦١، ٢٦٢.
الصنعاني، عبد الرزاق، المصنف. تحقيق: حبيب
الرحمن الأعظمي. المكتب الإسلامي، بيروت. الطبعة الثانية، ١٤٠٣ هـ. جـ. ٩، ص. ٤٤٢.
الحديث رقم (١٧٩٤٥).
الحميدي، المسند. تحقيق وتخريج: حسن سليم أسد
الداراني. دار السقا، دمشق. الطبعة الأولى، ١٩٩٦. جـ. ٢، ص. ١٢٥. الحديث رقم (٩٠٠).
إسحاق بن راهويه، المسند. تحقيق: د. عبد الغفور
بن عبد الحق البلوشي. مكتبة الإيمان، المدينة المنورة. الطبعة الأولى، ١٩٩١. جـ. ٥،
ص. ١١٢. الحديث رقم (٢٢١٧).
الدارمي، مسند الدارمي. تحقيق: حسين سليم أسد
الداراني. دار المغني للنشر والتوزيع، المملكة العربية السعودية. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠.
جـ. ٣، ص. ٣: ١٤٢٤. الحديث رقم (٢٢٦٥) [حسين سليم أسد: صحيح].
ابن ماجه، سنن ابن ماجه. تحقيق: محمد فؤاد عبد
الباقي. دار الفكر، بيروت. جـ. ١، ص. ٦٣٨. الحديث رقم (١٩٨٥) [الألباني: حسن صحيح].
أبو داود، سنن أبي داود. جـ. ١، ص. ٢١١. الحديث رقم (٢١٤٦).
ابن أبي عاصم، الآحاد والمثاني. جـ. ٥، ص. ١٤٨.
الحديث رقم (٢٦٨٧). جـ. ٥، ص. ١٨٤. الحديث رقم (٢٧١٦).
النسائي، السنن الكبرى. جـ. ٨، ص. ٢٦٣. الحديث رقم (٩١٢٢).
ابن حبان، صحيح ابن حبان (بترتيب ابن بلبان).
جـ. ٩، ص. ٤٩٩.
الحديث رقم (٤١٨٩) [الألباني ـ الأرنؤوط: صحيح].
ابن بشران، الأمالي. ضبط: أبو عبد الرحمن عادل بن
يوسف العزازي. دار الوطن، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. ص. ٢٨٢. الحديث رقم (٦٥١).
البيهقي، السنن الصغير. جـ. ٣، ص. ١٠٠.
الحديث رقم (٢٦٢٩).
البيهقي، السنن الكبرى. جـ. ٨، ص. ٤٩٨. الحديث رقم
(١٤٧٧٥).
البيهقي، معرفة السنن والآثار. جـ. ١٠،
ص. ٢٩١. الحديث رقم (١٤٥٥٤).
البغوي، محيي السنة، شرح السنة. جـ. ٩، ص. ١٨٦. الحديث رقم (٢٣٤٦).
الهيثمي، موارد الظمآن إلى زوائد ابن حبان.
تحقيق: محمد عبد الرزاق حمزة. دار الكتب العلمية، بيروت. ص‌ص. ٣١٩، ٣٢٠. الحديث رقم
(١٣١٥، ١٣١٦).
الحاكم، المستدرك على الصحيحين. جـ. ٢، ص. ٢٠٥. الحديث رقم (٢٧٦٥)
[الذهبي: صحيح]. ص. ٢٠٨. الحديث رقم (٢٧٧٤) [الذهبي: صحيح].
الطبراني، المعجم الكبير. جـ. ١، ص. ٢٧٠. الحديث
رقم (٧٨٤ ـ ٧٨٦).
(٣) بۆ نمونه، بڕوانه: الموسوعة الفقهية
الكويتية. وزارة الأوقاف والشئون الإسلامية، الكويت. الطبعة الثانية، دار السلاسل،
الكويت. جـ. ١٩، ص‌ص. ٢٧، ٢٨.
(٤) بۆ نمونه، بڕوانه: الموسوعة الفقهية
الكويتية. جـ. ١٩، ص. ٢٧.
(٥) بڕوانه:
البيهقي، السنن الكبرى. جـ. ٨، ص. ٥٦٣. الحديث رقم (١٧٥٦٥): (هذا إسناد ضعيف).
هه‌روه‌ها
ئیبن ئه‌بی حاتیم له کتێبی (العلل) دا هێناویه‌تی، بڕوانه:
ابن
أبي حاتم، العلل. تحقيق: فريق من الباحثين بإشراف وعناية د. سعد بن عبد الله
الحميد و د. خالد بن عبد الرحمن الجريسي. مطابع الحميضي. الطبعة الأولى، ٢٠٠٦. جـ. ٥، ص‌ص. ٦٤٦، ٦٤٧. الحدیث
رقم (٢٢٣١).
هه‌روه‌ها بڕوانه:
ابن
عبد البر، التمهيد لما في الموطأ من المعاني والأسانيد. تحقيق: مصطفى بن أحمد
العلوي، محمد عبد الكبير. وزارة عموم الأوقاف والشؤون الإسلامية، المغرب. ١٣٨٧ هـ.
جـ. ٢١، ص. ٥٩.
العسقلاني، التلخيص
الحبير في تخريج أحاديث الرافعي الكبير. تحقيق: أبو عاصم حسن بن عباس بن قطب. مؤسسة
قرطبة، مصر. الطبعة الأولى، ١٩٩٥. جـ. ٤، ص. ١٥٣.
الألباني،
ضعيف الجامع الصغير وزيادته. طبع بإشراف: زهير الشاويش. المكتب الإسلامي، الطبعة
المجددة والمنقحة. ص. ٤٣١. الحديث رقم (٢٩٣٨).
(٦) (ابن التركماني) و (ابن الملقن) و (الشوكاني) و (العظيم‌آبادي) و که‌سانی تر ئه‌م وته‌یه له (ابن المنذر) ەوە ده‌گێڕنه‌وه: (ليس في الختان خبر يُرْجَع إليه ولا سنة تُتَّبَع). بڕوانه:
ابن
التركماني، الجوهر النقي على سنن البيهقي. دار الفكر. جـ. ٨، ص. ٣٢٦: (وقال ابن
المنذر ليس في الختان خبر يرجع إليه ولا سنة تتبع والاشياء على الاباحة).
ابن الملقن، البدر المنير في تخريج الأحاديث
والأثار الواقعة في الشرح الكبير. تحقیق: مصطفى أبو الغيط وعبد الله بن سليمان
وياسر بن كمال. دار الهجرة للنشر والتوزيع، الرياض. الطبعة الاولى، ٢٠٠٤. جـ. ٨،
ص. ٧٥٠: (قال ابن المنذر ليس في الختان خبر يرجع إليه ولا سنة تتبع والاشياء على
الاباحة).
ابن الملقن، تحفة المحتاج إلى أدلة المنهاج. تحقیق:
عبد الله بن سعاف اللحياني. دار حراء، مكة المكرمة. الطبعة الاولى، ١٤٠٦ هـ. جـ. ٢،
ص. ٤٩٧: (قال ابن المنذر ليس في الختان خبر يرجع إليه ولا سنة تتبع والاشياء على
الاباحة).
الشوكاني، نيل الأوطار. تحقيق: عصام الدين
الصبابطي. دار الحديث، مصر. الطبعة الأولى، ١٩٩٣. جـ. ١، ص. ١٤٥: (...وتعقب بقول
ابن المنذر: ليس في الختان خبر يرجع إليه ولا سنة تتبع..).
العظيم‌آبادي، عون المعبود شرح سنن أبي داود. دار
الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الثانية، ١٤١٥ هـ. جـ. ١٤، ص. ١٢٦: (وحديث ختان
المرأة روي من أوجه كثيرة وكلها ضعيفة معلولة مخدوشة لا يصح الاحتجاج بها كما
عرفت).
هه‌رچه‌ند له ڕاستیدا کاتێک ده‌چینه‌وه بۆ ده‌قه‌که‌ی
(ابن المنذر) خۆی که له کتێبی (الإشراف) دایه؛ ده‌بینین به‌م شێوه‌یه نیه و ده‌رباره‌ی
کات و ته‌مه‌نی کوڕی منداڵه کاتی خه‌ته‌نه‌کردن و ده‌ڵێت له‌م باره‌یه‌وه هیچ فه‌رموده‌یه‌ک
نه‌گه‌یشتوه و هیچ سوننه‌تێک نیه. ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه‌تی: (ليس في باب الختان نهي
يثبت، ولا لوقته خبر يُرجَع إليه، ولا سُنّة تُتّبع، و تستعمل الأشياء على
إباحة، ولا يجوز حظر شي‌ء منها إلا بحجة. ولا نعلم مع مَن من‌ع أن يختن الصبي لسبعة
أيام حجة).
بڕوانه: ابن المنذر، الإشراف على مذاهب العلما‌ء.
تحقيق وتقديم وتخريج: د. أبو حماد صغير أحمد الأنصاري. مكتبة مكة الثقافية، رأس
الخيمة (الإمارات). الطبعة الأولى، ٢٠٠٤. جـ. ٣، ص. ٤٢٤.
(٧) محمد رشيد رضا، "وجوب الختان أو
سنيته"، مجلة المنار. مصر. مج. ٧، جـ. ١٦،
١٦ شعبان ١٣٢٢هـ. ـ ٢٥ أكتوبر ١٩٠٤ م. فتاوی المنار، جواب السٶال رقم (٨٥)،
ص‌ص. ٦١٦، ٦١٧.
(٨) سيد سابق، فقه السنة. دار الكتاب العربي،
بيروت. الطبعة الثالثة، ١٩٧٧. جـ. ١، ص. ٣٧: (أحاديث الأمر بختان المرأة ضعيفة لم
يصح منها شي‌ء).
(٩) شلتوت، محمود (الإمام
الأكبر)، الفتاوى ـ دراسة لمشكلات المسلم المعاصر في حياته اليومية والعامة. دار
الشروق، القاهرة. الطبعة الثامنة عشرة، ٢٠٠١. ص. ٣٣٢.