ژن
په‌راسوه یان سه‌رچاوه‌ی ژیانه؟
له ئه‌فسانه‌ی شومه‌ریه‌وه بۆ ده‌قه یه‌هودی ـ مه‌سیحی و ئیسلامیه‌کان
په‌راسوه یان سه‌رچاوه‌ی ژیانه؟
له ئه‌فسانه‌ی شومه‌ریه‌وه بۆ ده‌قه یه‌هودی ـ مه‌سیحی و ئیسلامیه‌کان
تابلۆی "خولقاندنی حه‌ووا". میكایلئه‌نجێلۆ. 1512
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له‌و چه‌مكه ئایینیانه‌ی له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه حه‌ووا (ژن) له په‌راسوی ئاده‌م (پیاو) دروست كراوه.. ئه‌و ده‌قه ئیسلامیه‌ی كه گوزارش له‌م چه‌مكه ده‌كات بۆن‌وبه‌رامی كولتوری باوكسالاریی پێوه‌یه و تێڕوانینێكی نێگه‌تیڤ بۆ ژن ده‌خاته رو، ئه‌ویش فه‌رموده‌یه‌كه (له گێڕانه‌وه‌ی بوخاری له ئه‌بو هوڕه‌یڕه‌وه) كه ده‌ڵێت (ژن وه‌كو په‌راسو وایه [یان له په‌راسویه‌ك /ی خوار/ دروست كراوه]، ئه‌گه‌ر بته‌وێت راستی بكه‌یته‌وه ده‌یشكێنیت، ئه‌گه‌ر وازیشی لـێ بهێنێت هه‌ر وا خواره به‌ڵام سودی خۆتی لـێ ده‌بینیت)! وه‌كو ئاشكرایه به‌رهه‌مهێنه‌ر/وه‌رگری ئه‌م گوتاره ئایینیه پیاوه، و وه‌كو كه‌ل‌وپه‌لێك بۆ ژن ده‌ڕوانێت كه عه‌یبێكی هه‌یه به‌ڵام عه‌یبه‌كه‌ی سروشتیه و هه‌ر وایه و هه‌ر به‌و عه‌یبه‌وه سودی لـێ ده‌بینرێت. به‌م شێوه‌یه ده‌قه‌كه ناته‌واوییه‌ك یان ناڕێكییه‌كی سروشتی ده‌داته پاڵ ژن كه گوایه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تی خولقاندنیدا هه‌یه. جگه له‌مه‌ش له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا به گشتی ئه‌و بیروباوه‌ڕه هه‌یه كه حه‌ووا له په‌راسویه‌كی ئاده‌م خولقێنراوه، و ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ده‌كرێته لێكدانه‌وه‌ی ده‌قی قورئانیی (وخَلَقَ منها زَوْجَها) (النساء: 1). ئه‌م بیرۆكه ئیسلامیه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌قه یه‌هودیه‌كان، به تایبه‌تی كتێبی (خولقاندن) كه ده‌ڵێت خواوه‌ند په‌راسویه‌كی ئاده‌می ده‌رهێنا و حه‌ووای لـێ دروست كرد (خولقاندن: 2: 21، 22). ئێمه لێره‌دا به پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه‌كانی (كره‌یمه‌ر) و كه‌سانی تر ره‌خنه‌سازیی ئه‌م چه‌مكه یه‌هودی - ئیسلامیه ده‌خه‌ینه‌ڕو:
وه‌كو لای پسپۆڕان ئاشكرایه بیری ئایینیی ته‌وڕاتی سودی له كه‌له‌پوری ئاینیی عێراقیی دێرین وه‌رگرتوه، و گه‌لێك له چه‌مكه‌كانی ره‌گ‌وڕیشه‌یان له داستان و چیرۆك و ئه‌فسانه عێراقیه كۆنه‌كاندا هه‌یه. له‌وانه ئه‌م وێناكردنه‌ی حه‌ووا (ژن) ـه وه‌كو په‌راسو. له راستیدا ئه‌م چه‌مكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هونه‌رێكی واتاسازیی زمانی شومه‌ری!(١) ئه‌مه‌ش درێژه‌ی باسه‌كه‌یه:
له میتۆلۆجیای شومه‌ریدا چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی هه‌یه كه ناسراوه به چیرۆكی (ئێنكی و نینخورساگ):
ئه‌و ڕوته‌خته‌ی چیرۆكی شومه‌ریی (ئێنكی و نینخورساگ) ی له‌سه‌ر تۆمار كراوه
(ئێنكی) Enki كه خواوه‌ندێكی نێرینه‌یه خواوه‌ندی زه‌وی/ئاوی ژێرزه‌ویه و سه‌رپه‌رشتیاری ژیان و شینایی و ژیانی مرۆڤه.
نه‌خشێکی شومه‌ری: ئێنكی، خواوه‌ندی ژیان و شینایی و دانست
(نینخورساگ) Ninhursag یش نمونه‌یه‌كی خواوه‌ندی دایكه، ئێنكی و نینخورساگ له‌م چیرۆكه‌دا وه‌كو جوتێك ده‌رده‌كه‌ون.
نه‌خشێکی شومه‌ری: نینخورساگ
نه‌خشێكی شومه‌ری: ئێنكی و نینخورساگ
ئه‌م چیرۆكه نمونه‌یه‌كی ره‌سه‌نی چیرۆكه‌كانی باوك و دایكی مرۆڤایه‌تیه له به‌هه‌شتدا، چونكه باس له قۆناغێك ده‌كات كه ئێنكی و نینخورساگ له به‌هه‌شتێكدا بون كه لای شومه‌ریه‌كان پێی وتراوه (ئێدین) Eden (ادن) [ئێدینو edinu لای ئه‌ككادیه‌كان] (ده‌قاوده‌ق واته: ده‌شت) (كه له ته‌وڕاتدا بوه‌ته عێدێن עֵדֶן، و له قورئاندا بوه‌ته عه‌دن «عَدْن»)، كه هه‌ر به‌پێی ئه‌و كولتوره كه‌وتوه‌ته ناوچه‌ی (دیلمون) Dilmun (یاخود تێلمون Telmun) كه به بڕوای پسپۆڕان ئاماژه‌یه بۆ (به‌حره‌ین) ی ئێسته، یاخود (ئه‌هواز)، دیاره ناوچه‌ی سه‌ر كه‌نداوی عه‌ره‌بی له سه‌رده‌مانی زۆر كۆندا ناوچه‌یه‌كی به‌پیت و شین و به‌هه‌شتئاسا بوه و ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه‌ی كه دواتر به هۆی بیابانیبونی ناوچه‌كه‌وه به‌جێیان هێشتوه یاده‌وه‌ریه‌كانیان گواستوه‌ته‌وه بۆ كولتوری عێراقی/شومه‌ری.
به هه‌ر حاڵ، ئه‌و به‌هه‌شته نینخورساگ په‌روه‌رده‌ی ده‌كرد.
به هه‌ر حاڵ، ئه‌و به‌هه‌شته نینخورساگ په‌روه‌رده‌ی ده‌كرد.
نه‌خشێكی شومه‌ری: نینخورساگ و باخه‌كه‌ی
له‌و به‌هه‌شته‌شدا حه‌وت روه‌ك هه‌بون كه خواردنیان قه‌ده‌غه بو، به‌ڵام ئێنكی ئه‌وانه‌ی خوارد (ئه‌مه ریشه‌یه‌كی كۆنی بیرۆكه‌ی روه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌هه‌شته)، ئه‌مه‌ش نینخورساگی توڕه كرد، ئیتر هه‌ر یه‌كه له‌و روه‌كانه نه‌خۆشییه‌كیان توشی ئێنكی كرد، هه‌ر نه‌خۆشییه‌كیش توشی ئه‌ندامێكی ببو، یه‌كێك له‌وانه‌ش نه‌خۆشییه‌ك بو توشی په‌راسوی ببو، له زمانی شومه‌رییشدا به په‌راسو وتراوه (تی) Ti، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ر له زمانی شومه‌ریدا وشه‌كه وه‌كو فرمان واتای (ژیان) ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. دوایی نینخورساگ دڵی نه‌رم بو و بۆ هه‌ر یه‌كه له‌و نه‌خۆشیانه فریشته‌یه‌ك یاخود كه‌سێتییه‌كی خوایی خولقاند، یه‌كێكیش له‌مانه كه‌سێتییه‌ك یان فریشته‌یه‌ك بو به ناوی (نینتی) Ninti. له ده‌قی ئه‌فسانه‌كه‌دا هاتوه وه‌كو بالۆره‌یه‌ك له نێوان نینخورساگ و ئێنكیدا:
نینخورساگ: براكه‌م!(٢)، كوێت دێشێت؟
ئێنكی: په‌راسوم دێشێت.
نینخورساگ: ژیانم به‌خشیوه به ژنه‌خواوه‌ند نینتی له‌به‌ر تۆ(٣).
به‌م شێوه‌یه خشته‌یه‌ك له ئه‌ندامه نه‌خۆشه‌كان و ئه‌و خواوه‌ند یاخود فریشتانه‌ی كه بۆ چاره‌كردنیان نینخورساگ دروستی كردون ده‌سازێنین(٤):

سه‌باره‌ت به ناوی (نینتی)، به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م ناوه (نین) Nin (یاخود نێن Nen) شێوه‌ی مێیانه‌ی (ئێن) En ـه، كه‌واته به واتای خواوه‌ند /یان گه‌وره/ ی مێیه، به‌شی دوه‌میش (تی) وه‌كو ناو به واتای په‌راسوه، وه‌كو فرمانیش به واتای ژیان یان هێنانه‌ژیانه، به‌م شێوه‌یه ئه‌و ناوه به واتای (ئه‌و خواوه‌ند /یان ئه‌و خانم/ ـه‌ی ده‌هێنێته ژیان) (الإلهة /السیدة/ التي تحیي) دێت، له هه‌مان كاتیش‌دا واتای (ئه‌و خواوه‌ند /یان ئه‌و خانم/ ـه‌ی كه په‌راسوه) (الإلهة‌ُ /السیدة‌ُ/ الضلْعُ) ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، به سه‌رجه‌میش ره‌نگه واتایه‌كی لێكدراو بدات به ده‌سته‌وه به‌و پێیه كه ئه‌م خواوه‌نده یان ئه‌م فریشته‌یه سه‌رچاوه‌ی ژیانیشه و په‌راسو و نه‌خۆشیه‌كانی په‌راسویشی به‌ده‌سته، یان ژیان ده‌گێڕێته‌وه بۆ په‌راسو. هه‌رچه‌ند ده‌قه‌كه ته‌نها واتای (په‌راسو) ی مه‌به‌سته.
ئینجا دواتر كه ئه‌م چیرۆكه شومه‌ریه بوه‌ته یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه‌ی (ئاده‌م) و (حه‌ووا)؛ كه‌سێتیی (نینتی) بوه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كانی كه‌سێتیی (حه‌ووا) ی ده‌قه عیبریه‌كه. وشه‌ی (حه‌وواهـ) חַוָּה |خەڤڤا| ی عیبری له خۆیدا له ریشه‌ی ژیان (حایا) (حیاة - ی عه‌ره‌بی) ه‌وه هاتوه و به واتای (زیندو) یان (ژیان) یان (سه‌رچاوه‌ی ژیان) ـه. لێره‌وه وشه‌ی حه‌ووا له‌لایه‌نێكیه‌وه وه‌كو وه‌رگێڕانێكی ناوه شومه‌ریه‌كه‌ی (نینتی) وایه. لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه كه‌سێتیی حه‌ووایش وه‌كو كه‌سێتیی نینتی كه‌سێتییه‌كی خواوه‌ندی بوه، چونكه پسپۆڕان ده‌ڵێن كه‌سێتیی حه‌ووا له بنه‌ڕه‌تدا شێوه‌یه‌كی خواوه‌ندی مێی (عه‌شیره) Asherah یه و ناوی ته‌واوی بریتی بوه له (ره‌بات حه‌وات ئیلات) Rabat Chawat Elat واته خواوه‌ندی مێی گه‌وره‌ی ژیان یان ژنه‌خواوه‌ند حه‌ووای گه‌وره. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زانراوه كه (حه‌وات) ناوێكی تری خواوه‌ند (عه‌شیره) یه. ئینجا هه‌مو كاتێكیش خواوه‌ندی مێ یاخود خواوه‌ندی دایك به سه‌رچاوه‌ی ژیان ناوبراوه، چونكه خۆی له خۆیدا هێمای هێزی ژیانی سه‌رزه‌ویه. لێره‌وه ئه‌وه‌شمان بۆ رون ده‌بێته‌وه كه وشه‌ی حه‌ووا به‌ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه شومه‌ریه‌كه به‌ڵكو ریشه‌ی تایبه‌تیی له كولتوری سوریایی كۆندا هه‌بوه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه واتای (په‌راسو) كه هه‌مان ناوه شومه‌ریه‌كه هه‌ڵی گرتوه له ده‌قه عیبریه‌كه‌دا رۆڵی گێڕاوه و ئه‌و جۆره وێناكردنه‌ی هێناوه‌ته كایه كه حه‌ووا - به وتایه‌ك له واتاكان - په‌راسوه، ئه‌مه‌ش ئه‌و چه‌مكه‌ی لـێ دروست بوه كه كاتێك خولقێنراوه له شێوه‌ی په‌راسودا یان له په‌راسو خولقێنراوه، یان كه له به‌شێكی ئاده‌م وه‌رگیراوه (ئه‌مه‌ش له كرۆكدا واته حه‌ووا یان ژن هه‌ر له جۆری ئاده‌م یاخود پیاوه و وه‌كو ئه‌و وایه) به شێوه‌ی په‌راسویه‌ك وه‌رگیراوه یان له په‌راسوی ئاده‌م وه‌رگیراوه. لێره‌وه ئه‌و چیرۆكه ته‌وڕاتیه دروست بو كه خواوه‌ند په‌راسویه‌كی ئاده‌می هێناوه و حه‌ووای لـێ دروست كردوه. هه‌رچه‌ند لێـره‌دا مشت‌ومڕێك هه‌یـه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌سـتی ده‌قـه عیبریه‌كه (ئه‌خه‌ت میصصه‌لعۆطاو) (אַחַת מִצַּלְעֹתָיו) په‌راسویه‌تی یان لاته‌نیشتیه‌تی، به‌ڵام ده‌سته‌واژه عیبریه‌كه له‌خۆیدا ده‌ڵێت (ئه‌خه‌ت میـ) واته (یه‌كێك له.. ) (أحد مِن.. )، كه‌واته مه‌به‌ست یه‌كێك له په‌راسوه‌كانیه‌تی.

وێنه‌یه‌ک له ده‌ستنوسه مه‌سیحیه‌كاندا: خولقاندنی حه‌ووا له په‌راسوی ئاده‌می خه‌وتو
شایه‌نی باسه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ریشه‌ی بیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه‌ی له ئه‌فسانه شومه‌ریه‌كه‌دا دۆزیه‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، زانای ئه‌مێریكایی پسپۆڕی لێكۆڵینه‌وه شومه‌ری و بزماریه‌كان (ساموێل نۆح كره‌یمه‌ر) Samuel Noah Kramer بو.
دو‌ریش نیه هه‌ر له قۆناغه دره‌نگه‌كانی كولتوری عێراقیی دێریندا (وه‌كو كولتوری كه‌لدانی) ئه‌م چه‌مكه یان شێوه‌ی به‌رایی ئه‌م چه‌مكه دروست بوبێت و ئینجا گواسترابێته‌وه بۆ ده‌قه عیبریه‌كه، چونكه ئه‌سته‌مه ده‌قه عیبریه‌كه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ داستان و چیرۆكه شومه‌ریه‌كاندا بكات. ئینجا دواتر چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه بوه‌ته به‌شێك له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، هه‌رچه‌ند چیرۆكه‌كه له قورئاندا نه‌هاتوه (ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ده‌ڵێت حه‌ووا له /واته له به‌شێكی/ ئاده‌م دروست كراوه، كاتێك ده‌ڵێت: وخَلَقَ منها زوجَها)، به‌ڵام دواتر فه‌رموده و گێڕانه‌وه‌كان به راشكاوی چیرۆكه‌كه ده‌گێڕنه‌وه.
په‌راوێز:
(١) له دوان و نوسینی كوردیدا ده‌وترێت (سۆمه‌ر) و (سۆمه‌ری)، به‌ڵام ئه‌م شێوازی وتنه هه‌ڵه‌یه، ئه‌و وشه‌یه‌ی كه جیهانیه و به‌كارده‌هێنرێت بریتیه له (سومه‌ر) یاخود Sumer، به‌ڵام وشه‌كه به راستی و له بنه‌ڕه‌تدا (به ئه‌ككادی) بریتیه له "شومه‌ر" یاخود "شومێر". به‌م شێوه‌یه زۆر ناو و زاراوه‌ی باو هه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا جۆرێكی ترن. نمونه‌یه‌كی تر ناوی (سارگۆن) Sargon ـه كه به عه‌ره‌بی به شێوه‌ی (صارغون) و (سَرْجون) ده‌وترێت، به‌ڵام وشه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا بریتیه له (شاڕڕوكین) (شه‌ڕڕوكینو ـ به ئه‌ككادی) واته (پاشای ڕاسته‌قینه) یاخود (پاشا مافی یاسایی پاشایه‌تیی هه‌یه).
(٢) ده‌سته‌واژه‌ی (برا) و (خوشك) له ئه‌ده‌بیاتی كۆندا هه‌ندێك جار له نێوان ژن و مێرددا به‌كارهاتوه بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی. ئه‌م دیارده‌یه له ئه‌ده‌بیاتی عێراقیی كۆن و میسریی كۆنیشدا ده‌بینرێته‌وه. هه‌ندێك پێیان وایه كاتێكیش (ئیبراهیم) به (ساره) ی ژنی وتوه "ئه‌وه خوشكمه" مه‌به‌ستی ئه‌م جۆره ده‌ربڕینه بوه، هه‌رچه‌ند مه‌به‌ستی ده‌قه ته‌وڕاتیه‌كه ئه‌مه نیه.
(3) بۆ ئه‌م ده‌قه بڕوانه:

Literary Achievement in the Third Millennium B. C. University of Pennsylvania Press, Philadelphia, Revised Edition, 1961. Chap. II: Myths of Origins, p. 58.
(4) Ibid.
(4) Ibid.