جیهاد و غه‌زو له ئیسلامدا
عه‌قڵیه‌تی پشتی جه‌نگه پیرۆزه‌كانی ئیسلام
یان
هه‌ڵمه‌تی داگیركاری (فتوحات) ی ئیسلامی
چمكێك له
ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی (جیهاد) و (غه‌زو)
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
جیهاد له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا
له ئه‌ده‌بیاتی
بیری ئیسلامیی نوێ‌دا، به‌تایبه‌تی بیری كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان موسلیمین) و درێژبونه‌وه
و لقه‌كانی، هه‌وڵێكی زۆر دراوه بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌ی كه (جیهاد) له ئیسلامدا
بۆ بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی ئیسلامه و شه‌ڕكردنه له‌گه‌ڵ ناموسوڵمان بۆ ئه‌وه‌ی
ناچار ببێت موسوڵمان ببێت یان ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ببێت تا ورده‌ورده
كولتوری ئیسلامی به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت و ئه‌و سه‌رانه و مه‌رج‌وكۆتانه‌ی له‌سه‌ری
دانراوه و ئه‌و پله‌دوییه‌ی كه بۆی دانراوه له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا؛ هه‌مو ئه‌وانه
ناچاری ده‌كه‌ن موسوڵمان ببێت ئه‌گه‌ر دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش بێت.. و هه‌ر له‌و بیره
ئیسلامیه نوێیه‌دا وا پێناسه‌ی (جیهاد) ده‌كرێت كه ته‌نها بریتیه له به‌رگری
(دفاع)، یانی گوایه جه‌نگ له ئیسلامدا ته‌نها به‌رگریكارانه (دیفاعی) ـه و بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سه‌ربازیه بۆسه‌ر موسوڵمان و نیشتمانی ئیسلامی..
كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كان و ڕوداوه‌كانی مێژوی ئیسلامی‌دا كۆك و ته‌با نیه (له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی كه نابێت ئه‌وه له بیر بكرێت كه به‌شێكی زۆر له‌و مێژوه مێژویه‌كی پیرۆزه
و به‌شێكه له ئیسلام و كۆمه‌ڵێك ده‌قیشی هێناوه‌ته كایه [(سبب نزول) و (سبب
ورود) هیچ نیه جگه له به‌رهه‌مهاتنی ده‌ق له په‌راوێزی مێژو و ڕوداوه‌كاندا]،
مه‌به‌ستم مێژوی ئیسلامیی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه ڕاشیده‌كانه.. ئاشكرایه
كه ئه‌و مێژوه ئیسلامیه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر له ژیانی خۆیدا دروستی كردوه به‌شێكه
له ئیسلام و كۆمه‌ڵێك ده‌قیشی له قورئان و حه‌دیس به‌رهه‌م هێناوه، به هه‌مان
شێوه كار و بڕیاره‌كانی خه‌لیفه ڕاشیده‌كان بونه‌ته به‌شێك له ئیسلام و ئه‌ده‌بیاتی
ئیسلامی، له‌به‌ر ئه‌وه جیاكردنه‌وه‌ی "ئایین" و "مێژو" ده‌رهه‌ق
به ئیسلام زۆر جار خه‌له‌لێكه له میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامدا). هه‌روه‌ها
كاتێك باسی (جیهاد) بكرێت و به (شه‌ڕكردن له پێناوی ئیسلامدا) پێناسه بكرێت؛ ئه‌وه
به هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نێن و ده‌ڵێن ئه‌وه (قیتال) ـه نه‌ك جیهاد! ئینجا
ده‌قێكی قورئان ده‌هێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن جیهاد جیهادی فیكر و بانگه‌وازه، ئه‌وه‌ش
ئه‌و ده‌قه‌یه كه ده‌ڵێت: (وجاهدهم به جهادا كبيرا) (الفرقان: ٥٢)، و ده‌ڵێن ئه‌م
ئایه‌ته له مه‌ككه هاتوه و باسی ئه‌وه ده‌كات كه به قورئان جیهاد ده‌كرێت
(ئیتر هه‌ر باسی جیهاد بكرێت؛ هه‌ر ئه‌و ته‌نها ده‌قه ده‌هێننه‌وه!! بۆ ئه‌وه‌ی
مانای زاراوه‌ی جیهاد بگۆڕن و له ماناكانی "شه‌ڕ" و "غه‌زو"
دوری بخه‌نه‌وه).. ئیتر خه‌ریكه ئه‌وه له بیر ده‌كه‌ن كه له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا
(جیهاد) چه‌نده به‌سه‌ر (شه‌ڕكردن بۆ بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی ئیسلام) دا بڕاوه،
به شێوه‌یه‌ك كه "تێكۆشان له‌پێناوی خوادا" (الجهاد في سبيل الله) له
زاراوه‌ی ئیسلامی‌دا خه‌ریكه ده‌بێته هاوواتای (شه‌ڕكردن بۆ بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی
ئیسلام) [و به‌ڵكو (غه‌زو) یش به‌تایبه‌تی كه هه‌ر هه‌مان داگیركاری و تاڵانكاریه
مه‌ئلوفه‌كه‌ی خه‌ڵكی ده‌شته‌كیه كه پێش ئیسلامیش كراوه].. ئه‌مه‌ش له قورئانه‌وه
ئاشكرایه هه‌تا هه‌ر ده‌قێكی ئیسلامیی لاوه‌كییش. هه‌روه‌ها خه‌ریكه هه‌مو ئه‌و
ده‌قه ئیسلامیانه له بیر ده‌كه‌ن كه باسی بایه‌خی جیهاد و "غه‌زا"
(غه‌زو) و "ئاماده‌كردنی هێز" (إعداد القوة) و "ئاماده‌باشیی سه‌ربازیی
هه‌میشه‌یی" (مرابطة) و "شمشێر" (سیف) و "ڕم" (رمح) و "تیرهاوێشتن"
(الرمي) ده‌كه‌ن، بۆ ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی ئیسلام (في سبيل الله ـ
إعلاء كلمة الله)؛ و خه‌ریكه حاشایان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یانشارنه‌وه و په‌رده‌پۆشیان
ده‌كه‌ن..
ئه‌م بیركردنه‌وه ئیسلامیه گۆڕاو و تازه‌بابه‌ته؛ له‌پشتی ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه تونده‌وه‌یه كه له ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه كاتێك ورده‌كاریی مێژوی داگیركاریه ئیسلامیه‌كان (فتوحات) بیر ده‌خه‌ینه‌وه.. كاتێك ده‌ڵێین سوپا ئیسلامیه‌كانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه ڕاشیده‌كان و ئه‌وانی دواتر ئیسلامیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا؛ ڕۆشنبیره ئیسلامیه تازه‌بابه‌ته‌كان، ئه‌وانه‌ی خۆیان به چه‌مكه نوێیه‌كانی دیمۆكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌ڕازێننه‌وه، به‌توندی ئه‌و ڕاستیه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و نكولیی لێ ده‌كه‌ن.. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه: باسكردنی ئه‌و ڕاستیانه زیان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و وێنه جوانكراو و سه‌روگوێكراو و متوربه‌كراوه‌ی ئیسلام كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا (دوای سه‌ركه‌وتنی چه‌مكه نوێیه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی) ده‌یخه‌نه پێش چاوی خه‌ڵك.. ئه‌و وێنه‌یه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و میصداقیه‌تی ئایینی و مێژویی ده‌له‌رزێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئیسلامی باشترین سه‌رده‌می ئیسلامی (خیر القرون) به‌و شێوه‌یه نه‌بوبێت؛ كه‌واته ئه‌وه‌ی ئه‌مان ئێسته پێشانی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن ئیسلام نیه یان ئیسلامێكی ڕه‌سه‌ن نیه یان ئیسلامێكی موتوربه‌كراوه به چه‌مكه نوێیه‌كان.. هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كاتێك ئیسلامیه‌كانی ـ بۆ نمونه ـ كوردستان ڕوبه‌ڕوی ئه‌و ڕاستیانه ده‌كرێنه‌وه كه ئیسلام له‌سه‌ر ده‌ستی سوپای ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی هاتوه بۆ كوردستان و له‌سه‌ر خاكی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ری كورد شه‌ڕی كردوه و مرۆڤی كوردی كوشتوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌بوه‌ته موسوڵمان؛ ئه‌و كاته ئه‌وان جگه له لایه‌نه‌كانی تر هه‌ستێكیشیان بۆ دروست ده‌بێت وه‌كو هه‌ستی كه‌سێك ته‌ریق ببێته‌وه له‌وه‌ی شوێن هێزێكی بێگانه و كولتورێكی بێگانه كه‌وتبێت كه پێشتر وڵاته‌كه‌ی داگیركردوه و كولتوره‌كه‌ی فه‌وتاندوه و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربه‌خۆیی له‌ناوبردوه، و خۆی وه‌كو تابورێكی پێنجه‌م بێته پێش چاو! هۆكارێكی سه‌ره‌كیی تریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕۆشنبیره ئیسلامیه تازه‌بابه‌تانه خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی بیری ئیسلامیی نوێن كه هاتوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه كاری ئیسلامی به شێوازی چه‌كدار له‌م سه‌رده‌م و كۆمه‌ڵگا نوێ و فره‌ڕه‌نگه‌دا زیانی زیاتره له قازانجی و وێنه‌ی ئیسلام له سه‌رده‌می نوێ‌دا ناشیرین ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر چه‌مكی (جیهاد له‌پێناوی خوادا) به شێوه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی (واته: شه‌ڕكردن و هێزته‌یاركردن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام) بخرێته پێش چاوی خه‌ڵك؛ ئه‌وه ڕێك ده‌بێته ئه‌و كاره‌ی كه به زاراوه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تیی نوێ پێی ده‌وترێت (تێرۆر)! سه‌رڕێخستنی هێزی چه‌كدار و ناردنیان بۆسه‌ر ئاوه‌دانیه‌كان بۆ موسوڵمانكردنیان، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئیسلام له چه‌رخی زێڕینی خۆیدا كردویه‌تی؛ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه كه ئێسته به تاوانی (تێرۆر) ده‌ناسرێت، كه بریتیه به‌كارهێنانی هێز (قوة) و تۆقاندن (إرهاب) به‌رامبه‌ری كه‌سانێك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری بڕوایه‌ك یان هه‌ڵوێستێك ببن..
بێ گومان ـ له‌سه‌ر ئاستی كرده‌یی نه‌ك تیۆری ـ شتێكی باش و خوازراوه و جێگه‌ی ڕێزیشه موسوڵمانی ئه‌م سه‌رده‌مه ـ به سودبینین له بیری نوێ ـ ئیسلام نوێ بكاته‌وه و ـ بۆ نمونه ـ چه‌مكی (جیهاد) به تێكۆشانێكی مه‌ده‌نی پێناسه بكاته‌وه و چه‌مكی (قیتال) به جه‌نگێكی یاسایی به‌رگریكارانه پێناسه بكاته‌وه و باوه‌ڕی به سه‌پاندنی باوه‌ڕ به هێز و ترساندن نه‌بێت.. به‌ڵام كێشه‌كه له چه‌ند لایه‌نێكدا وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه:
١. هه‌تا ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ش كه باوه‌ڕیان به‌و تێز و بیره ئیسلامیه نوێیه هه‌یه كه باوه‌ڕی به جه‌نگی پیرۆز و به‌كارهێنانی هێزی چه‌كدار بۆ بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی ئیسلام نیه؛ هێشتا تێڕوانینیان بۆ بیری ئازاد وه‌كو تێڕوانینه هاوچه‌رخه‌كه نیه.. به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر بیرێكی ئازاد كه له‌باره‌ی ئایینه‌وه بدوێت و به شێوه‌یه‌كی زانستی (ڕه‌خنه‌یی) و بێلایه‌نانه قسه له‌سه‌ر چه‌مك و ده‌ق و كه‌سێتیه ئایینیه‌كان بكات (كه ئه‌مه‌ش مافێكی فیكری و زانستیی مرۆڤی هۆشیاری هاوچه‌رخه كه ده‌بێت "بزانێت").. به‌رامبه‌ر ئه‌م باس‌وخواسانه جه‌ماوه‌ری ئه‌و بیره ئیسلامیه تازه‌بابه‌ته‌ش قبوڵكردنیان نیه و وه‌كو بیری ئازاد نایناسن و به تۆمه‌تی وه‌كو (سوكایه‌تی) و (برینداركردنی هه‌ستی خه‌ڵك) و (زیانگه‌یاندن به دابی گشتی) و شتی تر ئابڵوقه‌ی ده‌ده‌ن و هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی ده‌ده‌ن.. ئه‌گه‌ر به شێوازی چه‌كدار و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیش ڕوبه‌ڕوی نه‌بنه‌وه؛ هه‌مو شێوازێكی تر به‌كار ده‌هێنن بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و بیره ئازاده، هه‌ر له سكاڵا و ئیستغلالكردنی یاساوه هه‌تا وروژاندنی جه‌ماوه‌ر و ڕه‌شه‌خه‌ڵك و هه‌تا به‌دناوكردن و ناوزڕاندنی كه‌سێتی و په‌ستانی كۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌نگی ده‌رونی.. ئه‌وه‌ش یانی قبوڵنه‌كردن و باوه‌ڕنه‌بون به ئازادیی فیكر هه‌ر هه‌یه و وه‌كو خۆیه‌تی به‌ڵام شێواز و ئامڕازی سه‌ركوتكردنه‌كه جیاوازه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ خۆی گونجاندوه..

٢. به هۆی
ئه‌وه‌ی ئه‌و تێڕوانینه نوێیه بۆ چه‌مكی (جیهاد) و ئه‌و پێناسه‌كردنه‌وه‌یه‌ی به
تێكۆشانی مه‌ده‌نیانه و ئاشتیانه؛ ڕه‌سه‌نایه‌تیی له بیریی ئیسلامی‌دا نیه و ده‌قه‌كان
پشتگیریی ناكه‌ن (مه‌گه‌ر به هه‌ڵبژاردنی به‌مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌قێكی دیاریكراو و
دابڕینیشیان له هاوه‌ڵده‌ق "سیاق" و چوارچێوه‌ی ده‌قی "نصي"
و چه‌مكی "مفاهيمي" ی خۆیان و ئینجا فه‌رامۆشكردنی ده‌قه‌كانی تریش!)، و
پێشینه و بنچینه‌یشی له مێژوی پیرۆز و ناپیرۆزی ئیسلامدا نیه؛ له‌به‌ر ئه‌وانه
ئه‌و تێڕوانین و داڕشتنه‌وه و پێناسه‌كردنه‌وه‌یه له هه‌مو ناوه‌ند و كۆمه‌ڵگایه‌كی
ئیسلامی‌دا ڕه‌وایه‌تی و بره‌وی نیه.. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك بیرمه‌ندی ئیسلامیی تازه‌بابه‌ت
هه‌بن كه ئه‌و تێڕوانینه نوێیه و ئه‌و پێناسه‌كردنه‌وه‌یه‌یان هه‌بێت و شوێنكه‌وته‌یشیان
هه‌بێت؛ هێشتا جه‌ماوه‌رێكی ئایینیی زۆر هه‌یه كه باوه‌ڕی به به‌كارهێنانی هێز
و چه‌كداری هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه و چه‌سپاندنی ئیسلام و كۆمه‌ڵێك پێشه‌وای ئایینیی
زۆریش هه‌ن كه به‌و شێوه‌یه ڕێنماییان ده‌كه‌ن، و ئه‌مانه‌ش زیاتر پڕچه‌كن به ده‌قه‌كان
و پراكتیس و (ممارسات) ی موسوڵمانانی یه‌كه‌م و (خیر القرون).. له‌به‌ر ئه‌وه؛ ئه‌وه‌ی
تێڕوانینه نوێیه‌كه پێشنیاری ده‌كات؛ تێڕوانینه ته‌قلیدی و سوننه‌تی و (ڕه‌سه‌ن)
ـه‌كه ڕیسه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه به خوری.. ئه‌و تێڕوانینه نوێیه‌ی كه وا له ده‌م‌وچاوه
تازه‌كانی بیری ئیسلامی ده‌كات ڕوی مه‌جلیسی دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادییان هه‌بێت؛
لایه‌ك له جه‌ماوه‌ری ئایینی و كه‌سانێك كه به‌كرده‌یی توندوتیژی و تێرۆر ئه‌نجام
ده‌ده‌ن به‌تاڵی ده‌كه‌نه‌وه و له ڕوی كرده‌یی و له ڕوی تیۆرییشه‌وه به‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه..
له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌گه‌ر په‌نجه بۆ جه‌ماوه‌رێكی توندڕه‌و ده‌مارگیر و كه‌سانی
تێرۆریست درێژ بكه‌ین؛ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێین كه ئێمه (ئیسلام) و (هه‌ڵه‌ی
موسوڵمان) تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ش چونكه ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كان (ئیسلام) یان به
شێوه‌یه‌كی نوێ داڕشتوه‌ته‌وه كه جیاوازه له پراكتیسی جه‌ماوه‌رێكی توندڕه‌و و
كه‌سان و ڕێكخراوی تێرۆریست.. ئیتر كاره‌كه وه‌كو "دابه‌شكردنی ڕۆڵه‌كان"
(توزيع الأدوار) ی لێ هاتوه: موسوڵمان هه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ڕوناكبیر پێشبڕكێ ده‌كات
بۆ خستنه‌ڕوی بیری دیمۆكراسی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ و هه‌مو دروشمه خۆشه‌ویسته‌كانی
تری سه‌رده‌م، موسوڵمانیش هه‌یه له سه‌نگه‌ردایه بۆ هه‌ر بیركردنه‌وه‌یه‌كی
ئازاد و زانستیانه ده‌رباره‌ی ئایین و به هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنی ده‌دات
كه نه‌چێته خانه‌ی (تێرۆر) ی صه‌ریحه‌وه! موسوڵمانیش هه‌یه به‌كرده‌یی كاری تێرۆریستی
ئه‌نجام ده‌دات.. ئیتر تێڕوانینه نوێیه‌كه وه‌كو واجیهه و دیباجه و دیكۆرێكی ڕازاوه‌ی
لێ دێت بۆ بیری ئیسلامی و هیچی تر.. هه‌مو شێوازه جیاوازه‌كانیشیان بۆ شوێنی خۆیان
خزمه‌تی هه‌مان ئامانج ده‌كه‌ن: گوتاری پێشكه‌وتنخوازیش پێویسته و په‌ستان و خۆسه‌پاندنیش
به ئامڕازی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته و ترساندن و تۆقاندنیش پێویسته!! هه‌ر
یه‌كه‌ی بۆ شوێنی خۆی و چوارچێوه‌ی خۆی! هه‌مویشی بنچینه و به‌ڵگه و پاڵپشت له
ده‌قه‌كان و پراكتیسی ئیسلامی‌دا بۆ خۆی ده‌بینێته‌وه. (خۆش ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه
میانڕه‌وه‌كان به‌وه پاساو بۆ بونی خۆیان ده‌هێننه‌وه و خۆیان به "زه‌روره‌ت"
ده‌زانن كه: ئه‌گه‌ر ئه‌مان نه‌بن و ئه‌مان ئه‌و تێڕوانینه نوێیه بۆ جیهاد پێشنیار
نه‌كه‌ن؛ ئه‌وا به‌دیلی ئه‌مان ئه‌و لایه‌ن و گروپه توندڕه‌وانه‌ن كه باوه‌ڕیان
به كاری توندوتیژی هه‌یه بۆ ئامانجی ئایینی.. ئه‌مه‌ش یانی ناڕاسته‌وخۆ جارێكی
تر سود له‌و ته‌وژمه توندڕه‌وانه ده‌بینن كه وه‌كو بێچوه‌گورگ پێشانی كۆمه‌ڵگای
هاوچه‌رخیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری به‌دیله‌كه‌یان ببێت!!).
٣. ئه‌و
تێڕوانینه نوێیه بۆ چه‌مكی (جیهاد)، به‌و شێوه‌یه پێشنیار ناكرێت كه ئه‌مه نوێكردنه‌وه‌ی
بیری ئیسلامیه به سودبینین له ده‌سكه‌وته‌كانی بیری نوێی جیهانیی مرۆڤ، به‌ڵكو
لافی ئه‌وه لێ ده‌درێت كه ئیسلام هه‌ر له
بنه‌ڕه‌ته‌وه وه‌ها بوه و گوایه ده‌قه ئیسلامیه‌كان پشتگیریی ئه‌و تێڕوانینه
ده‌كه‌ن و ئیسلام (سه‌پاندنی ئایین) و (جه‌نگی پیرۆز) ی نه‌ناسیوه و یاسای دانه‌ناوه
بۆ سه‌پاندنی ئایین و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و بنه‌مای (جیهاد) ی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئایین دانه‌ناوه.. هه‌روه‌ها لافی ئه‌وه لێ ده‌درێت كه هه‌ڵمه‌تی (فتوحات) و داگیركاریی
عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه و سه‌پاندنی ئیسلام نه‌بوه و گوایه
هه‌رچی جه‌نگی ئیسلامی هه‌بوه؛ هه‌موی به‌رگری بوه و پاراستنی نیشتمانی ئیسلامی
بوه له ده‌ستدرێژیی دوژمنان.. به‌ڵكو هه‌ندێكیان تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش بێشه‌رم ده‌بن
كه ده‌ڵێن هه‌ڵمه‌تی (فتوحات) بۆ ڕزگاركردنی گه‌لانی ژێرده‌سته و سته‌ملێكراو بوه!!
به‌كورتی: پێشنیاركردنی ئه‌و تێڕوانینه نوێیه بۆ (جیهاد) و جه‌نگ و (فتوحات) له
ئیسلامدا بۆ ئه‌و ئامانجه‌یه كه ئیسلام وه‌كو (ئایین) و وه‌كو (مێژو) بێبه‌ری بكه‌ن
له سه‌پاندنی ئایین به زه‌بری چه‌ك و هێزی سه‌ربازی.. یانی گوایه نه له ده‌قه‌كاندا
ئه‌و سه‌پاندنه بنچینه‌ی هه‌یه، نه له مێژوی ئیسلامی‌دا كراوه.. واته دان به‌وه‌دا
نانێن كه ئیسلام له ئه‌زمونی یه‌كه‌می بڵاوبونه‌وه‌یدا ئه‌و شێوازه‌ی به‌كار هێناوه
(بۆ ئه‌مه‌ش گه‌لێك له ده‌قه‌كان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن و گه‌لێكی تریش به بارێكی مه‌به‌ستدا
ئاڕاسته ده‌كه‌ن) و نكولی له‌وه‌ش ده‌كه‌ن له مێژوی بڵاوبونه‌وه و فتوحاتی ئیسلامی‌دا
زۆر له خه‌ڵك كرابێت له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتاردا ببنه موسوڵمان (بۆ ئه‌مه‌ش گه‌لێك
له دیمه‌نه‌كان و هه‌واڵه‌كانی مێژوی ئیسلامی په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن و نكولییان لێ ده‌كه‌ن
و به بیانوی هه‌مه‌جۆر ڕه‌تیان ده‌كه‌نه‌وه و سودیش ده‌بینن له بێئاگایی خه‌ڵك
له ورده‌كاریه‌كانی ئه‌و مێژوه).. و ئه‌گه‌ر كه‌سێك باسی ئه‌و لایه‌نه‌ی بیری ئایینیی
ئیسلامی بكات و ده‌قه‌كان یاد بخاته‌وه؛ به تۆمه‌تی تێنه‌گه‌شتن له ئیسلام و نه‌شاره‌زایی
قسه‌كانی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، یان چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژوی داگیركاریی عه‌ره‌بی
ـ ئیسلامی (فتوحات) هه‌ڵبداته‌وه؛ ئه‌وه به قسه‌ی بێبه‌ڵگه و به نه‌شاره‌زایی
له مێژوی ئیسلامی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.. بۆیه ئامانجی ئه‌م وتاره ئه‌وه‌یه: چمكێك
له ئه‌ده‌بیاتی (جیهاد) ی ئیسلامی و "فه‌ضائیل" ی تیرهاویشتن (الرمي) و
(شمشێر) و (ڕم) بخه‌ینه‌وه یاد، و به‌پێی سه‌رچاوه ئیسلامیه ڕه‌سه‌نه‌كان بیسه‌لمێنین
كه (جیهاد) له ئیسلامدا له بنه‌ڕه‌تدا جیهادی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلامه له ڕێگه‌ی
كوشتار و داگیركاری و تاڵانكاریه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناچار ببن موسوڵمان ببن
(موسوڵمانیش نه‌بون؛ باشتر! قازانجی ماددیی زیاتر!)، و (جیهاد) به‌رگری نیه له
بنه‌ڕه‌تدا به‌ڵكو هێرش و ده‌ستپێشخه‌ریه، و زبربون و زۆرهێنان بۆ خه‌ڵكی ناموسوڵمان
بنه‌مایه‌كه له خودی قورئاندا، و ئاماده‌كردنی هێز و چه‌ك بۆ تۆقاندنی دوژمنی ئایینی
(عدو الله)؛ ئه‌ركێكی سه‌ر شانی موسوڵمانه به‌پێی خودی قورئان.. به‌ڵكو ده‌یسه‌لمێنین
كه خودی (غه‌زو) كه بریتیه له (داگیركردن و تاڵانكردن)؛ "فه‌ضيله‌ت" ێكه
له ئیسلامدا، و له مێژوی ئیسلامییشدا كۆڵه‌كه‌یه‌كی ئابوری و هۆكارێكی ده‌وڵه‌مه‌ندبون
و تێرخواردنی موسوڵمان بوه (كه ئه‌و شێوازه ژیانه‌ش مێژویه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی
له بیابانی گه‌وره و بیابانی عه‌ره‌بیدا هه‌یه).. و جارێكی تریش ئه‌وه بیر ده‌خه‌ینه‌وه
كه دروشمی هه‌مو هێزه چه‌كداره ئیسلامیه‌كان بریتی بوه له (یان موسوڵمان بون،
[یان سه‌رانه‌دان]، یان كوشتار).. ئه‌مه وه‌كو ده‌ق و ئه‌ده‌بیات كه هه‌ر مێژو به‌رهه‌می
ده‌هێنێت، وه‌كو لایه‌نی هه‌واڵه مێژوییه‌كانیش؛ له بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆدا چمكێك له مێژوی داگیركاری و
(فتوحات) ی ئیسلامی ـ به‌تایبه‌تی له كوردستاندا ـ باس ده‌كه‌ین، و ده‌یسه‌لمێنین
كه له‌سه‌ر خاكی كوردستانیش سوپای ئیسلام له‌گه‌ڵ جه‌نگاوه‌ری كورد شه‌ڕی كردوه
و مرۆڤی كوردی به بیانوی ئیسلام كوشتوه.
ئایا جیهاد له ئیسلامدا ته‌نها به‌رگریه یان هێرشیشه؟
لێرەوە تیشك
ده‌خه‌ینه سه‌ر بنه‌مای (جیهاد) له ئیسلامدا، و ڕونی ده‌كه‌ینه‌وه كه جیهاد بنه‌مایه‌كی
بنه‌ڕه‌تیی ئیسلامه و بریتیه له (جه‌نگان له پێناوی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلامدا)،
و جیهاد ته‌نها جه‌نگێكی یاسایی نیه بۆ به‌رگری له نیشتمان و هێرش و ده‌ستدرێژیی
دوژمنان به‌ڵكو هێرشكردنه سه‌ر خه‌ڵكی ناموسوڵمانیشه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌یان
به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێت و سه‌رانه و باج بده‌ن به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ناچاریش
ببن موسوڵمان ببن یان ناچار ببن باج بده‌ن و ملكه‌چیی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی
ده‌رببڕن یان ئیتر شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و شه‌ڕكه‌ر (پیاو) یان ده‌كوژرێت و ژن
و منداڵیان ده‌بنه كۆیله و ماڵ‌وسامانیان به تاڵانی ده‌برێن.
جیهاد چیه؟
ڕاسته جیهاد
له بنه‌ڕه‌تدا واتایه‌كی گشتیی هه‌یه كه بریتیه له هه‌وڵدانی زۆر بۆ بڵاوكردنه‌وه
و سه‌رخستنی ئیسلام.. و وشه‌ی (جِهاد) یش، هه‌روه‌كو (مُجاهَدة)، ده‌قاوده‌ق چاوگی
فرمانی (جاهَدَ) یه كه له بنه‌ڕه‌تدا یانی: زۆری بۆ به‌رامبه‌ر هێنا و زۆر هه‌وڵی
دا بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری هه‌ڵوێستێكی بكات..
به‌ڵام زاراوه‌ی (جیهاد) وه‌كو زاراوه‌یه‌كی ئیسلامی و شه‌رعی؛ فه‌قیهـ و
زانا ئایینیه‌كانی ئیسلام له ڕابردودا به‌وه پێناسه‌یان كردوه كه بریتیه: سه‌رفركردنی
توانا و كۆششكردنی زۆر به جه‌نگان و شه‌ڕكردن له پێناوی خوادا (یانی له به‌رژه‌وه‌ندیی
ئایینی ئیسلام) كه له‌م جه‌نگان و شه‌ڕكردنه‌دا ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ به‌خشینی گیان
و ماڵ‌وسامان له پێناویدا.. به‌م شێوه‌یه (جیهاد) له زاراوه‌ی ئیسلامی‌دا به‌رامبه‌ری
هه‌مان زاراوه‌ی جه‌نگان (قِتال) و هه‌تاكو غه‌زا (غَزْو) ده‌بێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك
جیاوازیی نێوان ئه‌م سێ زاراوه‌یه جیاوازییه‌كی بێژه‌یی (لفظي) ـه: هه‌رسێكیان
ئاماژه بۆ یه‌ك شت ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌و پێیه (جهاد) به‌كار دێت كه كاره‌كه هه‌وڵدان
و كۆششكردنه و زۆرهێنانه بۆ خه‌ڵكی ناموسوڵمان و ناچاركردنیانه به موسوڵمانبون
یان ملكه‌چبون بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، به‌و پێیه‌ش پێی ده‌وترێت (قتال) چونكه كاره‌كه به‌زۆری به شه‌ڕ و جه‌نگان دێته‌جێ و ده‌كرێت،
كه ئه‌مه‌یان زاراوه‌یه‌كی ڕاشكاو و زه‌ق و ڕاسته‌وخۆیه، به‌و پێیه‌ش پێی ده‌وترێت
(غزو) چونكه كاتێك هێزه ئیسلامیه‌كه ده‌دات به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه ناموسوڵمانه‌كه‌دا؛
ئه‌وه ده‌بێته داگیركردنی شوێنه‌كه‌یان و تاڵانكردنی ژن‌ومنداڵ و ماڵ‌وسامانیان،
كه ئه‌م داگیركردن و تاڵانكردنه‌ش به عه‌ره‌بی پێی ده‌وترێت (غزو).. هه‌ر بۆیه
له زاراوه‌ی ئیسلامیی ڕه‌سه‌ندا و له ده‌قه ئیسلامیه‌كان (قورئان و حه‌ديث) دا
(جهاد) و (مجاهد) له‌گه‌ڵ (قتال) و (مقاتل) له‌گه‌ڵ (غزو) و (غازي) به هه‌مان
واتا و له‌جێی یه‌كتر به‌كار دێن.. ڕاسته هه‌ر له قورئاندا وشه‌كه به واتا
زمانیه ساده‌كه‌یشی به‌كار دێت كه بریتیه له (هه‌وڵدانی زۆر له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر
بۆ ئامانجێك) وه‌كو (وجاهدهم به جهادا كبيرا) (الفرقان: ٥٢)، یان (زۆرهێنان بۆ به‌رامبه‌ر
بۆ ئه‌وه‌ی ناچاری ئامانجێك ببێت) وه‌كو (جاهد الكفار والمنافقين..) (التوبة: ٧٣)..
به‌ڵام ئه‌مه واتا زمانیه‌كه‌یه، كه قورئان و ده‌قه ئیسلامیه‌كانی تر وشه‌كه‌یان
هه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م واتایه‌وه به مانای (جه‌نگان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسلام)
به‌كار هێناوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچار ببێت وشه‌ی (قتال) به‌كار بهێنێت.. به شێوه‌یه‌ك
وه‌كو زاراوه‌یه‌كی شه‌رعی زاراوه‌ی (جیهاد) له‌گه‌ڵ (قتال) هاوواتا بوه چونكه به‌و
ئامانجه له ده‌قه‌كاندا به‌كار هاتوه، ئیتر كاتێك له ئیسلامدا وشه‌ی (جیهاد) به‌ڕه‌هایی
(على الإطلاق) به‌كار دێت؛ مه‌به‌ست هه‌ر ئه‌وه‌یه كه به (قتال) یش ئاماژه‌ی بۆ
ده‌كرێت. به‌تایبه‌تی كاتێك له ده‌قه‌كاندا ده‌وترێت (جاهدوا فی سبیل الله) یان
(الجهاد فی سبیل الله) و ئینجا ده‌شوترێت (بالأموال والأنفس)؛ ئیتر ئه‌وه نیشانه‌یه‌كه
بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ست هه‌مان (قتال) ـه.. به شێوه‌یه‌ك جاری وا هه‌یه ده‌قه‌كه
له جێگه‌یه‌ك وشه‌ی (جهاد) به‌كار ده‌هێنێت و له جێگه‌ی تر و بۆ هه‌مان چوارچێوه
و مه‌به‌ست وشه‌ی (قتال) و (غزو) به‌كار ده‌هێنێت..
به‌ڵام
لای ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی (ئیخوان موسلیمین) په‌روه‌رده بون
و نایانه‌وێت حه‌قیقه‌تی جیهاد له ئیسلامدا ڕون ببێته‌وه؛ كاتێك باسی (جیهاد)
بكرێت و به (شه‌ڕكردن له پێناوی ئیسلامدا) پێناسه بكرێت؛ ئه‌وه به هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره داده‌نێن و ده‌ڵێن ئه‌وه (قیتال) ـه نه‌ك جیهاد! ئینجا ده‌قێكی قورئان ده‌هێننه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن جیهاد جیهادی فیكر و بانگه‌واز و قه‌ڵه‌مه، ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌قه‌یه
كه ده‌ڵێت: (وجاهدهم به جهادا كبيرا) (الفرقان: ٥٢)، و ده‌ڵێن ئه‌م ئایه‌ته له
مه‌ككه هاتوه و باسی ئه‌وه ده‌كات كه به قورئان جیهاد ده‌كرێت (ئیتر زۆر جار
هه‌ر باسی جیهاد بكرێت؛ هه‌ر ئه‌و ته‌نها ده‌قه ده‌هێننه‌وه!! بۆ ئه‌وه‌ی مانای
زاراوه‌ی جیهاد بگۆڕن و له ماناكانی "شه‌ڕ" و "غه‌زو" دوری
بخه‌نه‌وه).. ئه‌وه‌ش چونكه زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌كان ده‌سته‌واژه‌ی (بِهِ) یان له
ده‌قه‌كه‌دا به (به قورئان) ڕاڤه كردوه، هه‌رچه‌ند هه‌ندێكیشیان به (به حه‌ق)
و (به ئیسلام) یش ڕاڤه‌یان كردوه.. به‌بێ ئه‌وه‌ی له خودی ده‌قه‌كه‌وه هیچ یه‌كێك
له‌و ئه‌گه‌رانه ڕاسته‌وخۆ بفامرێته‌وه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی نابێت خۆی لێ بێ‌ئاگا
بكرێت ئه‌وه‌یه وشه‌ی (جهاد) له‌و ده‌قه‌دا ته‌نها به واتایه‌كی زمانیی ساده به‌كار
هاتوه كه بریتیه له (هه‌وڵدانی زۆر له‌گه‌ڵ كه‌سێك یان كه‌سانێك بۆ ئامانجێك)
و ئه‌و زاراوه‌ی (جیهاد) ه نیه كه ئێمه باسی لێ ده‌كه‌ین.
له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا، ته‌نها زاراوه‌ی (جیهاد) و (قیتال) و (غه‌زو) نیه كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵكو وشه و ده‌سته‌واژه‌ی تریش هه‌ن، وه‌كو "ئاماده‌كردنی هێز" (إعداد القوة)، كه ده‌ڵێت: (وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم...) (الأنفال: ٦٠). لێره‌دا سێ ده‌سته‌واژه زیاتر سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێت:
ـ ده‌سته‌واژه‌ی "هێز" (قوة)، كه له (حه‌ديث) ی پێغه‌مبه‌ردا ڕون كراوه‌ته‌وه كه به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست تیر و ڕم هاویشتنه (ألا إن القوة: الرَّمْي) (موسلیم و ئیبن ماجه و گه‌لێكی تر)، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاره له جه‌نگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر به‌كار بوه بۆیه زیاتر ئه‌وه دوپات كراوه‌ته‌وه. ئیتر له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا به بایه‌خه‌وه ئاماژه بۆ ڕم (رمح) و شمشێر (سیف) ده‌كرێت.
ـ له‌گه‌ڵ (رباط الخيل) كه بریتیه له وڵاخی ڕاگیراو بۆ جیهاد و غه‌زو.
ـ له‌گه‌ڵ چه‌مكی تۆقاندن (إرهاب)، كه هه‌ندێك ده‌قی فه‌رموده‌ش دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه، وه‌كو (نُصِرْتُ بالرُّعْب مسيرةَ شهر) (بوخاری و ئیبن حیببان و نه‌سائی و ئه‌حمه‌د..)، واته: (به‌وه یارمه‌تی دراوم كه دوژمنم له دوریی مانگه‌ڕێیه‌كه‌وه لێم ده‌تۆقێت).

جۆره‌كانی
جیهاد
له ئه‌ده‌بیاتی
ئیسلامیی كۆن و نوێ‌دا، جیهاد دابه‌ش كراوه بۆ چه‌ند به‌ش و جۆرێك، ئه‌وه‌ش به‌پێی
ده‌سته‌واژه‌ی ده‌قه‌كان.. بۆ نمونه: قورئان زۆر جار ئاماژه ده‌كات بۆ جیهاد (به
خود و به ماڵ‌وسامان)، لێره‌وه جیهاد دابه‌ش كراوه بۆ (جیهاد به خود) واته به
گیان، كه ئه‌مه بریتیه له ئاماده‌بونی جه‌نگ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنی ناموسوڵمان،
له‌گه‌ڵ (جیهاد به ماڵ‌وسامان) كه بریتیه له به‌شداریكردن به ماڵ‌وسامان له
كاروباری جیهاددا. هه‌روه‌ها فه‌رموده‌یه‌كیش ده‌ڵێت (جاهدوا المشركين بأموالكم
وأنفسكم ألسنتكم) (ئیبن ماجه)، لێره‌وه (جیهاد به زمان و قسه) یش زیاد كراوه،
كه ئه‌مه‌یان وا بیری لێ كراوه‌ته‌وه كه به‌تایبه‌تی مه‌به‌ست جیهاده له‌گه‌ڵ
(دوڕوه‌كان) و ئه‌وانه‌ی سته‌م ده‌كه‌ن یان بیدعه‌ی ئایینی بره‌و پێ ده‌ده‌ن.. هه‌روه‌ها
فه‌رموده‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت: (المجاهد من جاهد نفسه في طاعة الله ، والمهاجر من
هجر ما نهى الله عنه) (ئه‌حمه‌د و ئیبن حیببان و حاكیم)، به‌پێی ئه‌مه به‌شێكیش جیا
كراوه‌ته‌وه به ناوی (جیهاد له‌گه‌ڵ خود) واته هه‌وڵدانی زۆر له‌گه‌ڵ خود و ناچاركردنی
به ملكه‌چیی به‌رده‌وام بۆ ڕێنماییه‌كانی ئایین. و به‌پێی فه‌رموده‌یه‌كی تریش كه
ده‌ڵێت (أفضل الجهاد كلمة عدل عند ذي سلطان جائر) (ئه‌بو داوود و تیرميذی و نه‌سائی)؛
وتنی وشه‌ی حه‌ق لای ده‌سه‌ڵاتداری سته‌مكاریش جیهاده.. به‌م شێوه‌یه وشه‌كه له
ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا واتا و نمونه‌ی جۆراوجۆری له خۆ گرتوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زاڵه
به‌سه‌ر ده‌قه‌كاندا و له زاراوه‌ی ئیسلامی‌دا جێگیر بوه هه‌ر ئه‌وه‌یه كه جیهاد
جه‌نگانه له‌پێناوی بڵاوبونه‌وه‌ی ئیسلام و چه‌سپانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و شه‌ڕكردنه
له‌گه‌ڵ ناموسوڵمان بۆ ئه‌وه‌ی موسوڵمان ببێت یان ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ببێت.
و ئه‌مه واتای ڕاسته‌وخۆ و زاڵی زاراوه‌كه‌یه. به‌پێی ئه‌م زاراوه و واتایه؛ جیهاد
دو جۆری سه‌ره‌كیی هه‌یه: جیهادی هێرشی ده‌ستپێشخه‌رانه، و جیهادی به‌رگری.. ئه‌م
دابه‌شكردنه‌ش له سه‌رجه‌می ده‌قه‌كان و ئه‌زمونی جێبه‌جێكردنی بنه‌مای جیهاد و مێژوی
(غه‌زه‌وات) و (فوتوحات) ی ئیسلامیی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر و خه‌لیفه‌كانی وه‌رده‌گیرێت.
پێویسته لێره‌دا تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و دو جۆره‌ی جیهاد چونكه ئه‌و ئیسلامیانه‌ی
باوه‌ڕیان به كاری ئیسلامیی چه‌كدارانه نیه زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ په‌رده‌پۆشكردن
یان ته‌م‌ومژاوكردنی ئه‌و دو جۆره‌ی جیهاد و ئه‌و دابه‌شكردنه:
بریتیه
له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی و هێنانی سوپا بۆسه‌ر موسوڵمانان و نیشتمانی
ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزێكی ناموسوڵمانه‌وه، كه ده‌بێت هه‌مو موسوڵمانێك كه توانای
هه‌بێت به‌رگری بكات و پێش به‌و هێرشه بگرێت. ئه‌مه له بیری ئیسلامی‌دا پێویستترین
و له‌پێشترین جۆری جیهاده، و لای زانایانی ئیسلام به (فه‌ڕزی عه‌ین) دانراوه
واته له‌سه‌ر هه‌مو موسوڵمانێك پێویست (واجب) ـه. كه ئه‌وه‌ش یه‌كده‌نگیی پێشه‌وایانی
ئیسلامی له‌سه‌ره(١).
١. جیهادی
به‌رگری (جهاد الدفع)
یاخود (دفع الصائل) یان (الجهاد
الدفاعي) یان شه‌ڕی ناچاری (قتال الاضطرار):
به‌ڵگه‌كانی
جیهادی به‌رگری: به‌ڵگه‌ی زۆر له قورئان و فه‌رموده‌دا هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته
له‌سه‌ر موسوڵمان به‌رگری بكات له به‌رامبه‌ری هێرشی هێزی ناموسوڵمان بۆسه‌ر خۆی
و نیشتمانه‌كه‌ی.. له‌وانه: له قورئاندا: (أذن للذين يقاتلون بأنهم ظلموا وإن
الله على نصرهم لقدير) (الحج: ٣٩)، كه ده‌ڵێت مۆڵه‌ت درا به‌و موسوڵمانانه‌ی
ناموسوڵمانه‌كان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سته‌میان لێ كراوه. هه‌روه‌ها: (وقاتلوا في سبيل الله الذين يقاتلونكم)
(البقرة: ١٩٠)، واته: له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بجه‌نگێن كه له‌گه‌ڵتان ده‌جه‌نگێن. هه‌روه‌ها:
(فمن اعتدى عليكم فاعتدوا عليه بمثل ما اعتدى عليكم) (البقرة: ١٩٤)، واته: ئه‌وه‌ی
ده‌ستدرێژیی كرده سه‌رتان؛ ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن (كه ئه‌مه
یانی ئه‌گه‌ر له كاتێك یان شوێنێكی "پیرۆز = قه‌ده‌غه‌كراو" یشدا بێت).
هه‌روه‌ها: (فإن لم يعتزلوكم ويلقوا إليكم السلم ويكفوا أيديهم؛ فخذوهم واقتلوهم
حيث ثقفتموهم..) (النساء: ٩١)، واته: ئه‌گه‌ر وازیان لێتان نه‌هێنا و ئاشتییان له‌گه‌ڵ
نه‌كردن و ده‌ستیان لێتان هه‌ڵ نه‌گرت؛ ئێوه‌ش به‌دوایاندا بچن و بیانكوژن.
ئه‌م جۆره له جیهاد بنچینه‌ی ئه‌و بیروڕایه‌یه كه له بیری ئیسلامیی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان) دا باوه كه وا پێناسه‌ی (جیهاد) ده‌كرێت كه ته‌نها بریتیه له به‌رگری (دفاع)، یانی گوایه جه‌نگ له ئیسلامدا ته‌نها به‌رگریكارانه (دیفاعی) ـه و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سه‌ربازیه بۆسه‌ر موسوڵمان و نیشتمانی ئیسلامی. به‌ڵام له ڕاستیدا و وه‌كو دواتر ده‌بینین ئه‌مه ته‌نها جۆرێكی جیهاده و له ئیسلامدا جیهاد ته‌نها به‌رگری له نیشتمانی ئیسلامی نیه، چونكه ده‌قه‌كان و مێژوی (غه‌زه‌وات) و (فوتوحات) پێمان ده‌ڵێن جیهاد ته‌نها به‌رگری نیه.
ئه‌مه
بریتیه له ڕاوه‌دونانی ناموسوڵمان و شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵیان له ماڵ و نیشتمانی خۆیاندا،
به‌بێ ئه‌وه‌ش ده‌ستدرێژییان كردبێت یان یارمه‌تیی دوژمنی موسوڵمانانیان دابێت یان
نیازی شه‌ڕیشیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام و فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ملكه‌چكردنی ناوچه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كه ئیتر خه‌ڵكه‌كه
یان موسوڵمان ده‌بن و ناوچه‌كه ده‌بێته موسوڵمان‌نشین یان له‌سه‌ر ئایینی خۆیان ده‌مێننه‌وه
به‌ڵام ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌بن و به به‌خشینی سه‌رانه گوزارش له‌و ملكه‌چیه
ده‌كه‌ن. ئه‌م جۆره جیهاده كه نامۆیه به بیری ئیسلامیی نوێ؛ بنه‌مایه‌كی ڕه‌سه‌نه
له ئیسلامدا و ئه‌زمونی جێبه‌جێكردنی مێژوی غه‌زوه و فه‌تحه ئیسلامیه‌كانی
دروست كردوه، و ده‌قه ئیسلامیه‌كانیش به ئاشكرا داوای جێبه‌جێكردنی ئه‌م جۆره
جیهاده له موسوڵمان ده‌كه‌ن.. هه‌ر بۆیه زانا ئایینیه‌كانی ئیسلام ده‌ڵێن له ڕابردودا
كۆده‌نگی هه‌بوه له‌ناو پێشه‌واكانی ئیسلامدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره جیهاده‌ش
پێویست (واجب) ـه له‌سه‌ر موسوڵمانی نێرینه‌ی ئازادی به‌توانا، هه‌رچه‌نده به
(فه‌ڕزی كیفایه) دانراوه، واته ده‌بێت ژماره‌یه‌كی گونجاو و پێویست له موسوڵمان
خه‌ریكی ئه‌و جیهاده ببن كه مه‌به‌ست و ئامانج بهێنێته دی، و ئیتر كه ئامانجه‌كه
به‌و ژماره‌یه هاته دی؛ له ئه‌ستۆی موسوڵمانه‌كانی تردا نامێنێت(٢).
ئه‌م جۆره له جیهاد بنچینه‌ی ئه‌و بیروڕایه‌یه كه له بیری ئیسلامیی نوێی كۆمه‌ڵه‌ی (ئیخوان) دا باوه كه وا پێناسه‌ی (جیهاد) ده‌كرێت كه ته‌نها بریتیه له به‌رگری (دفاع)، یانی گوایه جه‌نگ له ئیسلامدا ته‌نها به‌رگریكارانه (دیفاعی) ـه و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی سه‌ربازیه بۆسه‌ر موسوڵمان و نیشتمانی ئیسلامی. به‌ڵام له ڕاستیدا و وه‌كو دواتر ده‌بینین ئه‌مه ته‌نها جۆرێكی جیهاده و له ئیسلامدا جیهاد ته‌نها به‌رگری له نیشتمانی ئیسلامی نیه، چونكه ده‌قه‌كان و مێژوی (غه‌زه‌وات) و (فوتوحات) پێمان ده‌ڵێن جیهاد ته‌نها به‌رگری نیه.
٢. جیهادی
هێرش و ڕاونان (جهاد الطلب) یان جیهادی ده‌ستپێشخه‌ری (جهاد الابتداء) یان شه‌ڕی
سه‌رپشكی (قتال الاختیار)،
یان به (غزو) ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، زۆر جاریش به‌ڕه‌هایی پێی ده‌وترێت (جهاد) و
به جۆری یه‌كه‌م ده‌وترێت (دفع الصائل):
له‌ناو پێشه‌واكانی
ئیسلامدا ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كده‌نگیه قسه‌یان كردوه، به دو شێوه‌ی جیاواز:
١. هه‌ندێكیان وتویانه جیهادی هێرش و ده‌ستپێشخه‌ری سوننه‌ت (تطوع) ـه نه‌ك (واجب).. له‌مانه: عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر، [و عه‌مری كوڕی دینار]، و ئیبن شوبڕومه، و سوفیانی ثه‌وری، ئه‌مانه ـ وه‌كو نه‌ححاس لێیانی گێڕاوه‌ته‌وه ـ وتویانه جیهاد (به واتای جیهادی ده‌ستپێشخه‌ری، یاخود غه‌زو) سوننه‌ت (نفل) ـه و فه‌ڕز نیه(٣).
هه‌روه‌ها (عه‌طاء) وتویه‌تی: جیهاد له‌سه‌ر صه‌حابیه‌كان فه‌ڕز بوه، ئه‌م قسه‌یه‌ش به دو شێوه لێك ده‌درێته‌وه: یان مه‌به‌ستی (فه‌ڕزی عه‌ین) ـه و باسی سه‌ره‌تای ئیسلامه كه جیهاد له‌سه‌ر هه‌مو یه‌كێكیان فه‌ڕز بوه (ئه‌مه به‌پێی بیروڕای عه‌طاء، به‌ڵام زۆرینه وتویانه له‌و سه‌ره‌تایه‌یشه‌وە هه‌ر فه‌ڕزی کیفایه بوه، وه‌کو دواتریش باسی دێت)، به‌ڵام دوای جێگیربونی ئیسلام ئیتر بوه‌ته (فه‌ڕزی كیفایه)، یان مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه جیهادی هێرش و ده‌ستپێشخه‌ری ئێسته (یانی له‌دوای فه‌تحی مه‌ككه‌وه)؛ سوننه‌ته(٤)، به‌م واتایه‌ی دوه‌میان عه‌طاء ده‌بێته یه‌كێك له‌وانه‌ی ناویان برا و پێیان وایه جیهادی ده‌ستپێشخه‌ری ـ كه ئه‌وان به‌ڕه‌هایی به (جیهاد) ناوی ده‌به‌ن ـ سوننه‌ته. واته لای ئه‌مانیش هه‌ر فه‌زیله‌تێكی ئیسلامیه هه‌رچه‌ند به فه‌ڕزیشی نه‌زانن.. به‌ڵام بیروڕای ئه‌مانه‌ش لای پێشه‌واكانی تر به بیروڕایه‌كی (شاذّ) و لاواز داده‌نرێت كه به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی به‌هێز هه‌یه له‌دژی، یان به‌و واتایه لێك ده‌درێته‌وه كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوه له‌سه‌ر هه‌مو كه‌سێك فه‌ڕز نیه و وه‌كو سوننه‌ت وایه كه سوننه‌تیش نابێت به‌ته‌واوی ته‌رك بكرێت، یانی مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوه وه‌كو (جیهادی به‌رگری) فه‌ڕزێكی زۆر زۆر پێویست و ناچاری نیه. ئه‌گه‌ریش به‌پێی قسه‌ی ئه‌م ژماره كه‌مه‌ی پێشه‌وایانی ئیسلامیش بێت؛ ده‌بینین ئه‌و سوپا و هێزه ئیسلامیانه‌ی كه (غه‌زوه) و (فه‌تح) ـه‌كانیان ئه‌نجام داوه ئه‌م جیهادی هێرش و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان جێبه‌جێ كردوه وه‌كو سوننه‌تێك كه سوننه‌ت و ڕێ‌وشوێنی په‌یڕه‌وكراوی پێغه‌مبه‌ر و جێنشینه‌كانی بوه.
٢. هه‌ندێك وتویانه: جیهادی ده‌ستپێشخه‌رییش فه‌ڕزی عه‌ینه. بۆ نمونه: (ابن المنذر) له (داوود بن أبي عاصم) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه غه‌زو (كه مه‌به‌ست جیهادی ده‌ستپێشخه‌ریه) وه‌كو حه‌ج له‌سه‌ر هه‌مو كه‌سێك فه‌ڕزه، یانی: هه‌ر موسوڵمانێك چۆن ده‌بێت حه‌جێك بكات ئه‌گه‌ر توانای هه‌بێت؛ ئاوه‌هایش ده‌بێت غه‌زوه‌یه‌ك بكات!(٥)

هه‌روه‌ها (ابن المنذر) له (مَعْمَر) ه‌وه ده‌گێڕێته‌وه
كه وتویه‌تی: (مه‌كحول) غه‌زوی به فه‌ڕز زانیوه و سوێندی له‌سه‌ر ئه‌وه
خواردوه(٦).
به‌ڵام (ابن المنذر) ده‌ڵێت ئه‌وه له (مه‌كحول) ـه‌وه ناچه‌سپێت چونكه له‌نێوان (مه‌عمه‌ڕ) و (مه‌كحول) ـدا پیاوێك هه‌یه ناوی نه‌براوه و گێڕانه‌وه‌كه به‌م نه‌زانراویه‌ی جومگه‌یه‌كی لاواز ده‌بێت(٧).
ناكۆكییه‌كی تر هه‌یه ده‌باره‌ی فه‌ڕزبونی جیهاد (یانی جیهادی ده‌ستپێشخه‌ری)، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا له سه‌ره‌تای ئیسلامدا فه‌ڕزی عه‌ین بوه و له‌سه‌ر هه‌مو كه‌سێك بوه یان فه‌ڕزی كیفایه بوه؟
دو بیروڕا هه‌بون:
یه‌كه‌میان: ده‌ڵێت سه‌ره‌تا و له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا له‌سه‌ر هه‌مو كه‌سێك فه‌ڕز بوه، یانی (فه‌ڕزی عه‌ین) بوه، و گوایه ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌و ده‌قانه‌ی قورئانه كه ـ بۆ نمونه ـ ده‌ڵێن: (وَقَاتِلُواْ الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً) (التوبة: ٣٦)، و (انْفِرُواْ خِفَافًا وَثِقَالًا) (التوبة: ٤١) و (إِلاَّ تَنفِرُواْ يُعَذِّبْكُمْ) (التوبة: ٣٩) و (مَا كَانَ لأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِّنَ الأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ اللَّهِ وَلاَ يَرْغبُواْ بِأَنْفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِ) (التوبة: ١٢٠) و (مَا كَانَ لأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِّنَ الأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ اللَّهِ وَلاَ يَرْغبُواْ بِأَنْفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِ) (التوبة: ١٢٠)، ئینجا دواتر ئه‌وه نه‌سخ كراوه به فه‌ڕزی كیفایه به‌م ئایه‌ته: (وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَافَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَائِفَةٌ) (التوبة: ١٢٢)، ئه‌مه‌ش له (ئیبن عه‌بباس) ـه‌وه هاتوه وه‌كو (ئه‌بو داوود) لێی گێڕاوه‌ته‌وه(٨).
هه‌روه‌ها له (عطاء) یشه‌وه هاتوه كه جیهاد له‌سه‌ر صه‌حابه فه‌ڕزی عه‌ین بوه و ئیتر كاتێك ئیسلام جێی خۆی گرتوه؛ بوه‌ته فه‌ڕزی كیفایه(٩)، وه‌كو ئاماژه‌ی بۆ كرا.
دوه‌میان: بیروڕای زۆرینه كه وتویانه: هه‌مو كاتێك و له سه‌ره‌تایشه‌وه جیهاد (جیهادی ده‌ستپێشخه‌ری) فه‌ڕزی كیفایه بوه، و كاتێكیش هه‌ندێك له ده‌قه‌كان داوا ده‌كه‌ن هه‌مو كه‌سێك بڕوات بۆ جیهاد؛ ئه‌مه نه‌سخكراو نیه به‌ڵكو یان بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی بایه‌خی زۆری بابه‌ته‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س به‌ده‌میه‌وه بچێت، یان بۆ حاڵه‌تێكه كه پێویست بكات هه‌موان به‌شدار بن، له‌به‌ر كه‌میی موسوڵمانان وه‌كو له سه‌ره‌تای ئیسلامدا، یان له‌به‌ر بارودۆخ و پێشهاتێكی تایبه‌تی، یان بۆ حاڵه‌تی (استنفار) ه كه پێشه‌وای موسوڵمانان كه‌سانێك بانگ بكات بۆ جیهاد؛ ئه‌و كاته بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت فه‌ڕزی عه‌ین(١٠).
به‌ڵام ئیتر له‌دوای سه‌ره‌تای ئیسلامه‌وه (له‌دوای فه‌تحی مه‌ككه‌وه)؛ ئیتر زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری موسوڵمانان پێیان وایه كه جیهاد (جیهادی ده‌ستپێشخه‌ری) فه‌ڕزی كیفایه‌یه(١١).
ئینجا ئه‌م فه‌ڕزی كیفایه‌یه به چه‌ند دێته جێ؟ هه‌ندێك له زانایانی ئایینیی ئیسلام وتویانه: به‌لای كه‌مه‌وه ساڵی یه‌ك جار ده‌بێت ئه‌و جیهاده ده‌ستپێشخه‌ریه بكه‌ن، (ابن المناصف) و (ابن جماعة) ئه‌مه‌یان په‌سه‌ند كردوه(١٢).
(ئیبن جه‌ماعه) ده‌ڵێت: نابێت له ساڵێكدا كه‌متر له غه‌زوه‌یه‌ك بكرێت، جا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد له ساڵێكدا زیاتر له جارێك بكرێت؛ به‌پێی پێویست ده‌بێت بكرێت(١٣).
ئه‌مه‌ش یانی پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه ساڵی جارێك كۆمه‌ڵێك موسوڵمان هێرش بكه‌نه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نائیسلامی و داگیری بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیی تێدا بچه‌سپێنن، و ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رگرییان كرد؛ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ماڵ‌وسامانیان تاڵان ده‌كرێت و ژن‌ومنداڵیان به‌تاڵانی ده‌برێت! یان مه‌گه‌ر موسوڵمان ببن یان سه‌رانه بده‌ن ئه‌گه‌ر سه‌ر به ئایینێكی ئیبراهیمی بون یان فره‌په‌رستی ناعه‌ره‌ب بون.
به‌ڵگه‌كانی جیهادی هێرش و ده‌ستپێشخه‌ری: ئه‌و ده‌قانه‌ی قورئان و فه‌رموده كه به‌ڵگه‌ی ڕاشكاو و زه‌قی ئه‌م جۆره جیهاده‌ن، زۆرن، له‌وانه: له قورئاندا: (قاتلوهم؛ يعذبهم الله بأيديكم ويخزهم وينصركم عليهم ويشف صدور قوم مؤمنين) (التوبة: ١٤)، (قاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق من الذين أوتوا الكتاب، حتى يعطوا الجزية عن يدي وهم صاغرون) (التوبة: ٢٩)، (يا أيها الذين آمنوا! قاتلوا الذين يلونكم من الكفار وليجدوا فيكم غلظة) (التوبه: ١٢٣)، (وقاتلوهم حتى لا تكون فتنة ويكون الدين لله، فإن انتهوا؛ فلا عدوان إلا على الظالمين) (البقرة: ١٩٣)، (وقاتلوا المشركين كافة كما يقاتلونكم كافة) (التوبة: ٣٦)، (انفروا خفافا وثقالا وجاهدوا بأموالكم وأنفسكم في سبيل الله) (التوبة: ٤١)، (فإذا انسلخ الأشهر الحرم؛ فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم وخذوهم واحصروهم واقعدوا له‌م كل مرصد. فإن تابوا وأقاموا الصلاة وآتوا الزكاة؛ فخلوا سبيلهم) (التوبة: /٥)، ( وأعدوا له‌م ما استطعتم من قوة ومن رباط الخيل ترهبون به عدو الله وعدوكم..) (الأنفال: ٦٠). هه‌روه‌ها چه‌ندین فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ریش ئاماژه بۆ هه‌مان بنه‌ما ده‌كه‌ن، له‌وانه: (أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله ويؤمنوا بي وبما جئت به، فإذا فعلوا ذلك؛ عصموا مني دماءهم وأموالهم إلا بحقها، وحسابهم على الله) (بوخاری..)، (اغزوا باسم الله، في سبيل الله، قاتلوا من كفر بالله.. ) (موسلیم..)، (من مات ولم يغز، ولم يحدث به نفسه؛ مات على شعبة من نفاق) (موسلیم..)، (بعثت بين يدي الساعة بالسيف حتى يعبد الله وحده ، لا شريك له، وجعل رزقي تحت ظل رمحي، وجعل الذلة والصغار على من خالف أمري، ومن تشبه بقوم فهو منهم) (ئه‌حمه‌د).
قورئان له‌و ده‌قانه‌دا كه خستماننه ڕو فه‌رمانی كردوه به شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌ی موسوڵمان نین له فره‌په‌رست و له ئه‌هلی كیتاب، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسوڵمان نین، ئیتر فره‌په‌رستی عه‌ره‌ب ته‌نها ئیختیاری موسوڵمانبونی له‌به‌رده‌مدا بوه یان شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌كوژرێت، ئه‌هلی كیتاب و شوێنكه‌وته‌ی ئایینه‌كانی تر له ده‌ره‌وه‌ی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی ته‌نها ئیختیاری (موسوڵمانبون یان ملكه‌چبون به سه‌رانه‌دان) یان له‌به‌ر ده‌مدا بوه ئه‌گه‌رنا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ كراوه. كه ئه‌مه‌ش دوایین بڕیاری قورئانه و ئه‌و حوكمه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له‌سه‌ری ڕۆشتوه و به‌درێژایی مێژوی ئیسلامیی كۆن كاری پێ كراوه.. نه‌ك ئه‌و ده‌قانه‌ی قۆناغی مه‌ككه كه ده‌ڵێن كارتان نه‌بێت به ناموسوڵمانه‌كانه‌وه، یان هه‌ندێك ده‌قی پێشتری قۆناغی مه‌دینه كه ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵتان نه‌كردوه؛ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن یان كه په‌یمانیان شكاند؛ ئینجا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن..
ڕاسته ئیسلام نه‌یوتوه هه‌مو كه‌سێك بكوژن.. به‌ڵكو به موسوڵمانبون هه‌ر كه‌سێك سه‌ر و ماڵی خۆی پاراستوه.. ڕاسته زۆری له ئه‌هلی كیتاب نه‌كردوه كه هه‌ر ده‌بێت موسوڵمان ببن و به سه‌ندنی سه‌رانه لێیان ڕازی بوه.. ڕاسته له جه‌نگه‌كاندا ڕێنمایی ئه‌وه بوه كه ژن و منداڵ و پیر و په‌ككه‌وته و خواپه‌رستی گۆشه‌گیر و ئه‌وه‌ی چه‌كی هه‌ڵ نه‌گرتوه و هیچ‌كاره نیه؛ نابێت بكوژرێن.. ئه‌مانه ڕاستن.. به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی فره‌په‌رست موسوڵمان نه‌بوبێت؛ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كراوه و كوژراوه. ئه‌گه‌ر ئه‌هلی كیتاب یان شوێنكه‌وتوانی ئایینه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی نیمچه‌دورگه‌كه ئاماده نه‌بوبن موسوڵمان ببن و سه‌رانه‌یشیان نه‌دابێت؛ خۆیان توشی شه‌ڕ و كوشتن كردوه.. ئه‌مانه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه موسوڵماننه‌بون بیانویه‌ك بوه بۆ شه‌ڕ و كوشتن یان سه‌رانه‌دان و بون به هاوڵاتیی پله‌دو، موسوڵمانبونیش كڕینه‌وه‌ی سه‌روماڵ بوه.. ئه‌مه‌ش ئه‌و زۆرلێكردن (إكراه) ـه‌یه كه ئێمه باسی لێ ده‌كه‌ین و ئامانجی هێزه ئیسلامیه‌كانیش بوه كه به‌و شێوه‌یه خه‌ڵك ناچار بكه‌ن موسوڵمان ببێت یان به‌لای كه‌مه‌وه ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ببن. به‌ڵام ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن ئیسلام زۆری له خه‌ڵك نه‌كردوه بۆ موسوڵمان بون! ئه‌مه‌ش به‌بێ پێداچونه‌وه‌ی واقیعه‌كه ده‌ڵێن، به‌ڵكو ته‌نها له ده‌قێكی ناڕۆشنی وه‌رده‌گرن كه ده‌ڵێت: (لا إكراه في الدين) (البقرة: ٢٥٦).. كاتێكیش له بابه‌ته‌كه و مه‌به‌ستی ئه‌م ده‌قه ورد ده‌بینه‌وه؛ ده‌بینین هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه كه كاتێك ئه‌هلی كیتاب سه‌رانه ده‌ده‌ن؛ ئیتر زۆریان لێ ناكرێت بۆ موسوڵمانبون! ئه‌مه له كاتێكدا هه‌ر سه‌ندنی سه‌رانه له خۆیدا زۆرلێكردنه، چونكه ئه‌گه‌ر موسوڵمان ببێت؛ ئه‌و سه‌رانه‌یه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چێت و مامه‌ڵه‌ی باشتری له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و مافی زۆر زۆر زیاتر ده‌بێت. ئیتر ئه‌م ده‌قه بۆ فره‌په‌رسته‌كانی نیمچه‌دورگه‌كه هه‌ر ناگونجێت، كه ئه‌وان زۆر به‌زه‌قی زۆریان لێ كراوه چونكه ئه‌گه‌ر موسوڵمان نه‌بوبێتن؛ ئیتر ڕوبه‌ڕوی شه‌ڕ و كوشتار بونه‌ته‌وه.
به‌ڵام له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا و به‌تایبه‌تی له ئه‌ده‌بیاتی ئیخواندا و لای فه‌قیهێكی هاوچه‌رخی وه‌كو قه‌ڕه‌ضاوی ـ كه تیۆریزه‌كردن و بنچینه‌سازی "تأصيل" ی فیقهیی بیری ئیخوانی خستوه‌ته ئه‌ستۆی خۆی ـ هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌م جۆره ڕه‌سه‌نه‌ی جیهادی ئیسلامی بكرێت به‌ژێره‌وه و باس نه‌كرێت، واته ده‌ڵێن جیهاد له ئیسلامدا ته‌نها بۆ به‌رگری و به‌رگرتنه له ده‌ستدرێژی و هێرش و دوژمنكاریی هێزی نائیسلامی به‌رامبه‌ر مرۆڤ و خاكی ئیسلامی، و ئه‌وه به ناڕاست داده‌نێن له ئیسلامدا جیهاد بۆ ئه‌وه‌ش دانرابێت به هێز و سوپا هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام بدرێت و له‌و پێناوه‌دا خاك و نیشتمانی خه‌ڵكانێك داگیر بكرێت كه هیچ دوژمنكارییه‌كیان له‌گه‌ڵ موسوڵمانان نه‌كردوه.. ئیتر به‌م شێوه‌یه ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ده‌دوێن كاتێك ڕوبه‌ڕوی باسی جیهاد ده‌كرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ڕه‌ضاوی كاتێك ڕوبه‌ڕوی جه‌ماوه‌ری ئایینداری ته‌قلیدی و سه‌له‌فی ده‌بێته‌وه و هه‌ست ده‌كات خه‌ریكه ڕه‌وایه‌تیی ئیسلامیی ڕه‌سه‌نخوازانه له ده‌ست ده‌دات؛ ده‌ڵێت ئێمه ئه‌م جۆره جیهاده‌ش (جیهادی هێرش و ده‌ستپێشخه‌ری) به‌ته‌واوی نه‌فی ناكه‌ین و، به كه‌مێك سه‌روگوێكردن و پێناسه‌كردنه‌وه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانپێدانانی.. ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی به جۆرێكی تر پێناسه‌ی ده‌كاته‌وه و هه‌ندێك مه‌رجی بۆ ده‌هێنێته‌وه كه له ڕاستیدا پاساو و بۆیه‌كردنن، كه ده‌ڵێت: جیهادی ده‌ستپێشخه‌رییش له چه‌ند حاڵه‌ت و مه‌رجێكدا پێویسته:
١. ڕێگاخۆشكردن بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی و لابردنی ڕێگر و له‌مپه‌ره‌كان له‌به‌رده‌میدا، و ڕێگه‌گرتن له (فتنة) كه بریتیه له ڕێگرتن له وه‌رگرتنی ئایینی ڕاست (= ئیسلام) و ئازاردان به ئامانجی وه‌رگێڕان له‌و ئایینه ڕاسته.. ئه‌وه‌ش به‌پێی ده‌قی قورئانیی: (وقاتلوهم حتى لا تكون فتنة) (البقرة: ١٩٣). [كه ئه‌مه‌ش هه‌مان مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه‌یه كه جیهاد بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام بوه].
٢. مسۆگه‌ركردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و پاراستنی سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ڕێگه‌گرتن له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی.. كه ئه‌مه به (جه‌نگی خۆپارێزی) "الحرب الوقائية" ناو ده‌بات، و ده‌ڵێت: (فتوحات) ی ئیسلامیی سه‌رده‌مانی ڕابردو له بابه‌تی ئه‌م جه‌نگه خۆپارێزیه بوه..! [به‌ڵام ئه‌مه پاساو و پێناسه‌یه‌كی له‌ق‌ولۆقه، چونكه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ره‌تا له سنوری نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا بو، به‌ڵام ده‌بینین به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی گه‌یشته ناوه‌ڕاستی ئاسیا و خۆرئاوای ئه‌فریقا و باشوری خۆرئاوای ئورۆپا! ئایا ئه‌مانه سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بون یان هه‌زاران فه‌رسه‌خ دورن له‌و سنوره‌وه؟! ئایا ئه‌و ناوچانه هه‌مویان هه‌ڕه‌شه بون بۆسه‌ر بونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی؟! ئاشكرایه كه وا نه‌بوه].
٣. ڕزگاركردنی موسوڵمانی ژێرده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتی نائیسلامی و به‌ندی (ئه‌سیر) ه‌كانی لای ده‌وڵه‌ت و هێزه نائیسلامیه‌كان، و ئه‌و كه‌مینه ئیسلامیانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی نائیسلامیی وڵاته‌كانیانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.. ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌قی: (وما لكم لا تقاتلون في سبيل الله والمستضعفين من الرجال والنساء والولدان...) (النساء: ٧٥). به‌ڵام ئه‌م پرسیاره له قه‌ڕه‌ضاوی ده‌كه‌ین: كاتێك سوپای (فتوحات) ناوچه‌گه‌لی دوری داگیر ده‌كرد؛ كوا له‌و ناوچانه موسوڵمانی ژێرده‌سته هه‌بون تا بڵێیت ئه‌و داگیركردنه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌وانه بوه؟!
٤. خاڵیكردنه‌وه‌ی نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی له بتپه‌رستی و فره‌په‌رستی.. كه ئه‌مه ئامانجێكی ئاشكرا و زانراوی ئیسلام بوه و كه‌س ناتوانێت نكولیی لێ بكات و بیشارێته‌وه كه ئیسلام به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ی نه‌داوه به مانه‌وه‌ی ئایین و په‌رستشی فره‌خوایی (شرك).. و ئه‌وه‌ی فره‌په‌رست (مشرك) بوه؛ ته‌نها دو ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌مدا بوه: یان موسوڵمان ده‌بێت یان شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
به‌م شێوه‌یه قه‌ڕه‌ضاوی له‌ژێر سایه‌ی هه‌ندێك مه‌رج و پاساودا كه له جه‌وهه‌ردا هیچ جیاوازییه‌كیان نیه له بیروڕای پێشه‌وایانی ئیسلامیی كۆن؛ دێته‌وه و دان ده‌نێت به ڕه‌وایه‌تیی ئیسلامیی جیهادی ده‌ستپێشخه‌رییشدا.
ئه‌مه كورته‌یه‌ك بو ده‌رباره‌ی (جیهاد) له ئیسلامدا، كه ناچارم به‌م كورته‌یه ده‌ست هه‌ڵگرم.

به‌رده‌وامیی
كولتوری (غه‌زو)
ئه‌وه‌ی
له ده‌قه ئیسلامیه‌كان و مێژوی (غه‌زه‌وات) و (فوتوحات) ی ئیسلامی ورد ببێته‌وه؛
به‌ڕونی درێژبونه‌وه و به‌رده‌وامیی كولتوری (غه‌زو) واته (تاڵانكاری) و (داگیركاری)
و په‌یداكردنی رۆزی به زه‌بری شمشێر و ڕم، ده‌بینێته‌وه. مرۆڤی ده‌شته‌كی ئه‌وه‌ی
پێ شه‌رافه‌تمه‌نده بدات به‌سه‌ر هۆز و گه‌لی تردا و تاڵانیان بكات و به زه‌بری
شمشێر و ڕمه‌كه‌ی نان و ڕۆزی په‌یدا بكات، نه‌ك دا‌نیشێت و ئیشی ده‌ست بكات یان كشت‌وكاڵ
بكات، بێز له‌م كاره شارستانی و كشت‌وكاڵیانه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام شانازی به تاڵانكردنه‌وه
ده‌كات.. ئه‌م شانازیه له (فه‌رموده‌كان) یشدا ده‌بینینه‌وه، بۆ نمونه: گێڕانه‌وه
ئیسلامیه‌كان ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: (جُعِلَ رزقي تحت ظل رمحي) (ڕزق‌وڕۆزیم
خراوه‌ته ژێر سێبه‌ری ڕمه‌كه‌مه‌وه)!! یان (إن الله بعثني بسيفي بين يدي الساعة، وجعل
رزقي تحت ظل رمحي...)، يان
(إن الله بعثني بالسيف بين يدي الساعة ، وجعل رزقي تحت ظل
رمحي) يان (بعثت بين يدي الساعة بالسيف حتى يعبد الله وحده لا يشرك به شي‌ء وجعل
رزقي تحت ظل رمحي) (بوخاری، سه‌عیدی كوڕی مه‌نصور، ئیبن ئه‌بی شه‌یبه، ئه‌حمه‌د، به‌ززار،
طه‌به‌رانی، به‌یهه‌قی، ته‌ممام).
هه‌تا دابه‌شكردنی تاڵانی و ده‌سكه‌وتی جه‌نگ ـ
كه له ئیسلامدا (أنفال) و (غنائم) ی پێ ده‌وترێت ـ له قورئاندا (بۆ نمونه:
سوره‌تی الأنفال، ئایه‌تی ٤١)؛ ڕه‌نگدانه‌وه و پاشماوه‌یه‌كی تێدایه له شێوازی
دابه‌شكردنی تاڵانی لای عه‌ره‌بی پێش ئیسلام. بۆ نمونه: كاتێك قورئان پێنجیه‌ك
(خُمس) بۆ پێغه‌مبه‌ر جیا ده‌كاته‌وه له ده‌سكه‌وتی جه‌نگ كه ده‌ڵێت: (وَاعْلَمُوا
أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي
الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ..) (الأنفال: ٤١)؛
ئه‌مه هه‌ر هه‌مان ئه‌و به‌شه‌یه كه پێش ئیسلامیش له ده‌سكه‌وتی جه‌نگ و غه‌زو
داده‌نرا بۆ ئه‌میر، ته‌نها ئه‌وه‌ی جیاوازه كه پێش ئیسلام به‌شی ئه‌میر چواریه‌ك
(رُبع) بو، به‌ڵام له ئیسلامدا بوه به پێنجیه‌ك (خُمس)، هه‌ر بۆیه ده‌گێڕنه‌وه
كه (عه‌دیی كوڕی حاتیم له خێڵی طه‌ییـء) (عدي بن حاتم الطائي) وتویه‌تی:
(رَبَعْتُ في الجاهلية وخَمَسْتُ في الإسلام)(١٤)،
واته: پێش ئیسلام چواریه‌كم ده‌برد له ده‌سكه‌وته‌كان، له ئیسلامیشدا پێنجیه‌ك
ده‌به‌م، یانی له هه‌ردو حاڵه‌ته‌كه‌دا
هه‌ر به‌شداری ده‌كه‌م و ده‌سكه‌وتم ده‌بێت.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد وتفصيل فرائضه وسننه وذكر جمل من آدابه ولواحق أحكامه. تحقيق وتعليق وتخريج: مشهور بن حسن آل سلمان ومحمد بن زكريا أبو غازي. دار الإمام مالك، مؤسسة الريان. ص‌ص. ٤٤ ـ ٤٦: (حيث يتعين فرض الجهاد، فهو إذا أظل العدو بلدا، أو جانبا من ثغور المسلمين مقاتلا له‌م، فيتعين فرض الجهاد حينئذ على كل واحد م‌من هنالك من المسلمين في خاصته، وعلى قدر طاقته، إلى أن تقع الكفاية، ويحصل الاستقلال بقتال العدو ودفعه، فإن قصّر عدد من هنالك، أو قوتهم عن دفاعهم؛ وجب كذلك على كل من صاقبهم وقرب منهم من المسلمين إعانتهم والنفير إليهم، ثم كذلك أبدا إن غارهم العدو، حتى يعم الفرض جميع المسلمين، أو يقع الاستغناء من دون ذلك بمقاومتهم ودفعهم... وذلك مما لا يعرف فيه خلاف).
ابن جماعة، تحرير الأحكام في تدبير أهل الإسلام. تحقيق ودراسة وتعليق: د. فؤاد عبد المنعم أحمد. تقديم: الشيخ عبد الله بن زيد آل محمود. دار الثقافة، الدوحة. الطبعة الثالثة، ١٩٨٨. ص. ١٥٦: (الجهاد الذي هو فرض العين: وهو الذي يجب على كل أحد بعينه، ولا يجزئ فيه أحد عن أحد، وهو إذا نزل الكفار على بلد؛ فإن الجهاد قد صار فرض عين على كل قادر عليه من أهل ذلك البلد، فيجب عليهم الدفع والتهيؤ والتأهب لذلك بما يمكنهم، يستوي في ذلك السيد والعبد، والبالغ والمراهق، ولا يجب في الحال استئذان العبد سيده ولا الولد والده، ولا من عليه الدين صاحبه، بل تجب المبادرة إليه بقدر الحاجة، فإن لم يكن في أهل ذلك البلد كفاية في دفع العدو النازل به‌م؛ وجب على كل من قرب منهم النفير إليهم ومساعدتهم على دفع العدو عنهم، ثم على ذلك الذين يلونهم، ثم كذلك إلى أن تحصل الكفاية).

(٢) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٤٢: (حيث يكون الجهاد فرضاً في الجملة؛ فهي حالة الأصل التي تَقدَّم فرضُ القتال فيها على الكفاية، وذلك ما لم يَعْرض عارضٌ ينقل الفرضَ إلى التعيين، فواجبٌ على المسلمين في الجملة غزو الكفار ابتداءً، وجهادهم على الإيمان؛ ولتكون كلمة الله هي العليا؛ حتى يقهروهم، ويضطروهم إلى أَوْكَسِ الأحوال، المرَّة بعد المَرَّة).
ابن جماعة، تحرير الأحكام في تدبير أهل الإسلام. ص. ١٥٥: (الجهاد قسمان: فرض كفاية، وفرض عين. القسم الأول: فرض الكفاية، وهو الذي إذا قام به من فيه الكفاية سقط الوجوب عن الباقين، فإذا كان الكفار مستقرين في بلادهم لم يقصدوا بلاد الإسلام، ولم يتعرضوا لها؛ فجهادهم فرض كفاية: إذا قام به بعض المسلمين سقط الإثم عن الباقين).

(٣) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص‌ص. ٢٩، ٣٠: (والقول الآخر: أن الجهاد نَفْلٌ. قال النَّحَّاس: هو قول ابن عمر، وابن شُبرمة، وسفيان الثوري).

(٤) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٣٠: (وذُكر عن عطاء، أن الجهاد إنما كان فرضاً على الصحابة، وهذا يحتمل أن يريد فَرْضَ عين، فلما استقرَّ الشرع، صار على الكفاية، ويحتمل أن يذهب بذلك إلى قول من زعم أنه الآن نافلة، يَعْنُون: بعد فتح مكة).

(٥) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٢٨: (يحكي القاضي أبو محمد عبد الوهاب أنه لا خلاف بين الأمة في وجوب الجهاد، يعني: على الكفاية. وقد نقل غيرُه في ذلك قولين شاذين: أحدهما: أنه فَرْضُ عينٍ مرّةً في العُمر على كل مستطيع كالحج. قال أبو بكر بن المنذر: روينا عن داود بن أبي عاصم أنه قال: الغزو واجب على الناس أجمعين، غزوة كهيئة الحج).

(٦) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٢٨: (قال
ابن المنذر: وقال مَعْمَر: كان مكحول يستقبل القبلة، ثم يَحلِف عشر أيمان: أنَّ
الغزو واجب، ثم يقول: إن شِئتُم زِدتكم).
(٧) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٢٩: (قال ابن المنذر: وهذا لا يصح عن مكحول؛ لأن بين معمر وبين مكحول رجلا، حدّثناه إسحاق، عن عبد الرزاق، عن معمر، عن رجل، عن مكحول: أنه قال ذلك).

(٨) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٢٤ ـ ٢٥: (اختلف أهل العلم في مقتضى الآيات الواردة بالتشديد والتعميم في الأمر بالقتال من قوله تعالى "وَقَاتِلُواْ الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً"، وقوله تعالى "انْفِرُواْ خِفَافًا وَثِقَالًا" و "إِلاَّ تَنفِرُواْ يُعَذِّبْكُمْ" و "مَا كَانَ لأَهْلِ الْمَدِينَةِ وَمَنْ حَوْلَهُمْ مِّنَ الأَعْرَابِ أَن يَتَخَلَّفُواْ عَن رَّسُولِ اللَّهِ وَلاَ يَرْغبُواْ بِأَنْفُسِهِمْ عَن نَّفْسِهِ"؛ فقيل: كان فرض الجهاد في أول الأمر على جميع المسلمين كافة، إلا من عَذَرَه الله تعالى، ثم نسخ ذلك بالكفاية، قال الله تعالى: "وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَافَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَائِفَةٌ"، رُوي ذلك عن ابن عباس؛ خرَّجه عنه أبو داود).

(٩) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٢٦: (وروي عن عطاء أن الجهاد إنما كان فرضاً على الصحابة، قيل: يعني على الأعيان، فلما استقرَّ الشرعُ صار على الكفاية).

(١٠) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص‌ص. ٢٦، ٢٧: (وقال الجمهور: بل كذلك كان فرض القتال على الكفاية في أوّل الإسلام، وحملوا ما وقع في ذلك من التشديد والتعميم على أحوال، وذلك إذا احتيج إلى الجميع، إمَّا لقلة المسلمين، كما كان ذلك في أول الإسلام، أو لما عسى أن يعرض، أو يكون ذلك خاصا بأهل النَّفير الذين يُعيِّنهم الإمامُ في الاستنفار، وإذا لم يكن شي‌ء من ذلك فهو على أصل الكفاية، ولا نَسْخَ على هذا في شي‌ء من الآيات، بل هو راجع إلى الأحوال، وما يجب في مقاومة الكفار، وهذا الأرجح، والله أعلم..).

(١١) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٢٧: (وعلى كلا القولين، فلم يُختلَف في أنَّ فرض الجهاد استقرَّ في الجملة على الكفاية، يحمله من قام بهِ من المسلمين عن سائرهم، هذا هو المشهور المعروف الذي عليه جماعة أهل العلم).

(١٢) بڕوانه:
ابن المناصف، الإنجاد في أبواب الجهاد. ص. ٤٢: (قال بعض أهل العلم: وأَقلُّه مرّةً في العام، وهذا عندي صحيح).

(١٣) بڕوانه:
ابن جماعة، تحرير الأحكام في تدبير أهل الإسلام. ص. ١٥٥: (ثم إن كان المسلمون مستظهرين على عدوهم؛ فأقلّ ما يجزئ في كل سنة غزوة، فلا يجوز خلوّ دين الإسلام عنها، إمّا بنفس الإمام أو نائبه، في سرية أو جيش ونحوه، فإن عطّل السلطان سنة من غير عذر؛ أثم، وإن دَعَت الحاجة إلى أكثر من غزوة في السنة؛ وجب بقدر الحاجة).

(١٤) بڕوانه:
نشوان بن سعيد الحميري، شمس العلوم ودواء كلام العرب من الكلوم. تحقيق: د. حسين بن عبد الله العمري، مطهر بن علي الإرياني، د. يوسف محمد عبد الله. دار الفكر المعاصر، بيروت ـ دار الفكر، دمشق. الطبعة الأولى، ١٩٩٩. جـ. ٣، ص. ١٩٢٤: (خَمَستُ القوم: إِذا أخذت خمس أموالَهم. قال عدي بن حاتم الطائي: ربعت في الجاهلية وخمست في الإسلام).
د. جواد علي، المفصل فى تاريخ العرب قبل الإسلام. دار الساقي، بيروت. الطبعة الرابعة، ٢٠٠١. جـ. ٩، ص. ٢٦٢: (وكان الأمير في الجاهلية يأخذ الربع من الغنيمة، وجاء الإسلام فجعله الخمس وجعل له مصارف. ومنه قول: عدي بن حاتم الطائي: ربعت في الجاهلية وخمست في الإسلام. أي: قدمت الجيش في الحالين).