كۆسمۆگۆنیای قورئان
سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ی (تیۆریی خه‌لق) ی قورئانی
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
لایه‌نێكی قورئان كه كه‌مترین تیشكی زانستیی خراوه‌ته سه‌ر و له بیری ئیسلامیی نوێیشدا توشی زۆرترین ته‌م‌ومژاویكردن (تعتیم) بوه‌ته‌وه، ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ده‌كرێت پێی بڵێین (كۆسمۆگۆنیا) ی قورئان یان (تیۆریی خه‌لق) له قورئاندا، واته باسی په‌یدابونی بونه‌وه‌ر و گه‌ردون یان ـ به گوزارشی ئایینی ـ (خولقاندنی بونه‌وه‌ر)، كه بۆ هه‌مو ئایینێك بناغه‌ی باوه‌ڕه و بابه‌تی گرنگترین و بناغه‌ییترین ئه‌فسانه‌ی ئایینه‌كانه و له هه‌مان كاتدا بابه‌تی سه‌ره‌كیی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیك و ئامانجێكی سه‌ره‌كیی زانست به‌تایبه‌تی گه‌ردونناسیه.
ده‌مێكه به نیازی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كم له‌سه‌ر وێنه‌ی گه‌ردون له قورئاندا و (گه‌ردونناسیی قورئان)، به ناوی (كۆسمۆلۆجیای قورئان) و ناوبه‌ناو كاریشم تێدا كردوه، به‌ڵام هێشتا توێژینه‌وه‌یه‌كی پڕاوپڕم له‌سه‌ر نه‌نوسیوه، هه‌رچه‌ند كه‌ره‌سته‌كه‌م ده‌مێكه ئاماده‌یه..
بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی نه‌خشه‌م بۆ كێشاوه سێ به‌شه به‌پێی به‌شه‌كانی كۆسمۆلۆجیا (گه‌ردونناسی):
١. (كۆسمۆگۆنیا) ی قورئان، واته باسی (په‌یدابون) و هاتنه‌كایه‌ی گه‌ردون و بنچینه‌ی بونه‌وه‌ر. وشه‌ی (كۆسمۆگۆنیا) Cosmogony له (كۆسمۆگۆنیا) κοσμογονία ی گریكیه‌وه هاتوه، كه ئه‌مه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا دو به‌شه:
ا. (كۆسمۆس) κόσμος واته بونه‌وه‌ر (گه‌ردون).
ب. (گۆنۆس) γόνος واته دروستبون، یان ڕیشه‌یه‌ك به شێوه‌ی (گیگنۆمای) γίγνομαι یان (گێگۆنا) γέγονα، كه ئه‌م ڕیشه‌یه به واتای (له‌دایكبون) و (هاتنه‌بون) ـه.
به‌م شێوه‌یه‌ش زاراوه‌كه واته (هاتنه‌بونی گه‌ردون).
بێ گومان له قورئاندا (كۆسمۆگۆنیا) یه‌كی ته‌واو هه‌یه و قورئان تیۆرییه‌كی خه‌لقی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌قه‌كه له هیچ شوێنێكدا به‌یه‌كبینه‌یی و تێروته‌سه‌لی لێی نه‌دواوه و به یه‌ك شێوه‌ی یه‌كگرتو و له یه‌ك شوێندا داینه‌ڕشتوه، به‌ڵكو به په‌رت‌وبڵاوی و لێره‌وله‌وێ به ئاماژه‌ی كورتبڕ و هه‌ر جاره‌ی به بایه‌خدان به لایه‌نێكی بابه‌ته‌كه باسی دروستبونی گه‌ردون و خولقاندنی له‌لایه‌ن خواوه‌نده‌وه ده‌كات و كۆسمۆگۆنیای خۆی داده‌ڕێژێت، ئه‌مه‌ش وای كردوه قورئان وه‌كو ته‌وڕات (كتێبی خولقاندن) نه‌بێت و له یه‌ك شوێندا به‌یه‌كبینه‌یی (تیۆریی خه‌لق) ی خۆی ڕون نه‌كاته‌وه، و ئه‌مه‌ش سه‌ر بكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه له قورئاندا ڕۆشن نه‌بێت و ئاماژه‌ی جیاواز و ناهه‌ماهه‌نگی هه‌بێت بۆ بابه‌ته‌كه كه پێویستیی به یه‌كخستن هه‌یه.. هه‌ر بۆیه‌ش تا ئێستا كۆسمۆگۆنیای قورئان ـ لای پسپۆڕانی نوێی به‌راوردی ئایینه‌كان نه‌بێت ـ ڕون نیه و تیشكی پێویستی نه‌خراوه‌ته سه‌ر و تا ڕاده‌یه‌كی زۆر پشتگوێ خراوه، به‌تایبه‌تی له خودی بیری ئیسلامی‌دا و لای بیرمه‌ند و توێژه‌ره موسوڵمانه‌كان خۆیان.. بۆیه تا ئێستا هیچیان نه‌یانتوانیوه یه‌ك تیۆریی یه‌كگرتو و پێكه‌وه‌به‌سراوی خه‌لق له ئاماژه‌كانی قورئان گه‌ڵاڵه بكه‌ن، و ده‌توانم بڵێم هه‌ر نه‌چون به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌دا و ئه‌و بیره‌یان نه‌كردوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش ـ سه‌رباری په‌رت‌وبڵاویی ئاماژه قورئانیه‌كان سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه ـ چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه:
له‌وانه ئه‌وه‌یه ڕه‌گه‌زه‌كانی كۆسمۆگۆنیای قورئان په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان به كۆسمۆلۆجیا و كۆسمۆگۆنیای كلاسیك و ئه‌فسانه‌كان و ئایینه كۆنه‌كانه‌وه هه‌یه و خزمایه‌تییان له‌گه‌ڵ زانستی نوێ نیه، له‌به‌ر ئه‌وه بابه‌ته‌كه بۆ بیری ئیسلامیی نوێ زۆر هه‌ستیاره و بیرمه‌ند و توێژه‌ره ئیسلامیه‌كان خۆیان له قه‌ره‌ی ناده‌ن، بۆ نمونه یه‌كه‌م بڕگه‌ی كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه بریتیه له (بونی ئاو پێش خه‌لقی ئاسمان و زه‌وی) كه ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌کی قورئانیی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ئه‌فسانه‌كان و به‌ته‌واوی نامۆیه به گه‌ردونناسیی نوێ.. بۆیه بیرمه‌ندێكی ئیسلامیی هاوچه‌رخ ناتوانێت باس له ئاوێك بكات پێش دروستبونی گه‌ردون له كاتێكدا ئه‌و گه‌ردونی قورئان به هه‌مان گه‌ردونی گه‌ردونناسیی نوێ به‌راورد و ڕاڤه ده‌كات.. كێ ده‌توانێت باس له گه‌ردیله‌ی هایدرۆجێنیش بكات پێش دروستبونی گه‌ردون چ جای ئاو؟!! به‌ڵكو ناكرێت باس له بونی گه‌ردیله‌یه‌ك به‌ڵكو ئێلیكترۆن و ته‌نۆلكه بچوكه‌كانی تریش بكرێت! به‌ڵكو ناكرێت باس له بونی كات و شوێنیش بكرێت پێش دروستبونی گه‌ردون. له‌به‌ر ئه‌وانه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان ناچن به‌لای باسی ئه‌م (ئاو) ه‌دا كه به‌پێی ده‌قی قورئان پێش (گه‌ردونی قورئان) واته پێش (ئاسمان و زه‌وی) هه‌بوه و بنه‌ڕه‌تی خه‌لقی ئه‌و گه‌ردونه‌یشه. هه‌ر بۆیه به‌ته‌واوی خۆیان بێ‌ئاگا ده‌كه‌ن له‌و ده‌قه قورئانیه‌ی باسی ئه‌و ئاوه ده‌كات [واته ئایه‌تی: "وكان عرشه علی الما‌ء" (هود: ٧)] و ئه‌گه‌ریش ڕوبه‌ڕو بكرێنه‌وه له‌گه‌ڵ پرسیاری ئه‌و بابه‌ته ئاڵۆزه‌دا به‌وه خۆیان له بوار ده‌په‌ڕێننه‌وه كه ئه‌و ده‌قه ده‌قێكی ئاڵۆزاو (متشابه) و باسی باوه‌ڕێكی میتافیزیایی (غیبی) ده‌كات به‌و پێیه ده‌قه‌كه باس له (عه‌رش) ده‌كات! كه له قورئاندا به‌دواداچونی ئه‌م ده‌قه قورئانیه ئاڵۆزاوانه به نیشانه‌ی لاوازیی باوه‌ڕ و بونی گومان و مه‌به‌ستی خراپ دانراوه (آل عمران: ٣).
به هه‌مان شێوه بیرۆكه‌ی (ئاسمان و زه‌ویی یه‌كپارچه) و ئینجا جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كپارچه‌یه بۆ دو پارچه‌ی (ئاسمان) و (زه‌وی) ـ له قورئاندا؛ بیری ئیسلامیی نوێ به‌ته‌واوی خۆی لێ بێ‌ئاگا ده‌كات و ته‌م‌ومژاوییشی ده‌كات و به‌ڵكو ده‌یگۆڕێت و له ڕێگه‌ی لێكدانه‌وه‌یه‌كی به‌ناو زانستیه‌وه بۆ ده‌قه‌كه كۆتایی پێ ده‌هێنێت و بیرۆكه‌یه‌كی زانستیی نوێ ده‌خاته جێگه‌ی كه بریتیه له تیۆریی (ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره).
به‌م شێوه‌یه بیری ئیسلامیی نوێ زۆربه‌ی ئاماژه قورئانیه‌كانی تایبه‌ت به كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه پشتگوێ ده‌خات و ته‌م‌ومژاوییان ده‌كات و به‌ڵكو ده‌یانگۆڕێت و ده‌قه‌كه ده‌كات به ته‌نها قاڵبێك كه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان خۆیان به بیرۆكه‌یه‌كی تازه پڕی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ـ وه‌كو وتم ـ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌رت‌وبڵاویی ئاماژه و ڕونكردنه‌وه قورئانیه‌كان و ئینجا نامۆیی كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه به بیری نوێ و زانستی نوێ، ئینجا میتۆدی باوه‌ڕدارانه‌ش میتۆدی بێلایه‌نانه نیه و ئه‌وه‌ی به‌و میتۆده ڕاڤه‌ی ده‌قی ئایینی ده‌كات ناتوانێت خۆی له بیرۆكه‌ی ده‌قه‌كه سه‌ربه‌خۆ بكات و واتایه‌ك له ده‌قه‌كه چاوه‌ڕێ بكات كه خۆی باوه‌ڕی پێی نه‌بێت بۆیه ده‌كه‌وێته تێكه‌ڵكردنی فه‌زای ده‌قه‌كه له‌گه‌ڵ فه‌زای فیكریی خۆی و ئه‌وه‌ی خۆی بیری لێ ده‌كاته‌وه ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌قه‌كه‌شدا و ده‌قه‌كه ده‌كاته قاڵبێك و هه‌ڵگرێك بۆ بیرۆكه‌ی نوێی خۆی.

٢. (كۆسمۆگرافیا) Cosmography ی قورئان، واته وه‌سفی گه‌ردون و باسی دیمه‌نه‌كانی سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه‌ی ئێستا. ئه‌و ئاماژانه‌ی قورئان كه ده‌چنه ئه‌م خانه‌یه‌وه وه‌سفی ڕواڵه‌تی دیمه‌نه‌كانی گه‌ردون و بونه‌وه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ته‌نها ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی كه مرۆڤ ده‌یبینێت و له چاوی مرۆڤه‌وه دیاره، ئه‌مه‌ش ژینگه‌ی مرۆڤ و ئه‌وه‌ی له‌و ژینگه‌یه‌وه دیاره ده‌گرێته‌وه. زۆربه‌ی ئاماژه قورئانیه‌كانی بواری كۆسمۆلۆجیا له‌م بابه‌ته‌ن، كه قورئان به ناونیشانی نیشانه‌كانی خۆا و شوێنه‌واره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئاماژه بۆ دیارده سروشتیه‌كان و سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه ده‌كات.
٣. (كۆتاییهاتنی گه‌ردون) له قورئاندا، یان (ئێسكاتۆلۆجیا) (أخرویات) ی قورئان. واته باسی ڕوداوه‌كانی تێكچونی بونه‌وه‌ر و ڕوخانی سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه و كۆتاییهاتنی گه‌ردون، كه ئه‌مه به زاراوه‌ی ئیسلامی (قیامه‌ت) ی پێ ده‌وترێت (هه‌رچه‌ند وشه‌كه له خۆیدا ئاماژه ده‌كات بۆ زیندوبونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان).
میتۆدی من بۆ شیكاركردنی چه‌مكه قورئانیه‌كانی ئه‌م سێ به‌شه‌ی كۆسمۆلۆجیای قورئان به‌م شێوه‌یه‌یه:
له گه‌ردونناسیی قورئاندا، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ هه‌مان گه‌ردونناسیی ئه‌فسانه‌كان و ئایینه كۆنه‌كان، ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه و ناوكی یه‌كه‌می بیرۆكه و چه‌مكه‌كانه، ئه‌و به‌شه‌یه كه به (كۆسمۆگرافیای قورئان) ئاماژه‌م بۆ كرد.. ئه‌مه‌ش یانی سه‌رنجی مرۆڤ له دیمه‌نه ڕواڵه‌تیه‌كانی بونه‌وه‌ر و ئه‌و سیسته‌مه گه‌ردونیه‌ی كه هاتوته پێش چاوی؛ سه‌رچاوه‌ی هه‌مو بیرۆكه و چه‌مكه به‌رهه‌مهاتوه‌كانه ده‌رباره‌ی گه‌ردون.. واته هه‌مو چه‌مكه‌كانی (كۆسمۆگۆنیای قورئان) و هه‌روه‌ها (كۆتاییهاتنی گه‌ردون له قورئاندا) هه‌مویان له چه‌مك و بیرۆكه‌كانی (كۆسمۆگرافیای قورئان) ـه‌وه به شێوه‌ی (اشتقاق) ی هزری وه‌رگیراون، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه كه ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت له بونه‌وه‌ر سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه‌یه، كه ئه‌م سیسته‌مه به پرۆسێسی خه‌لق هێنراوه‌ته كایه، ئینجا لێره‌وه بیر له (پێش خه‌لق) و (كۆتایی خولقاوه‌كان) ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی سیسته‌مه گه‌ردونیه به‌رچاوه‌كه‌ی ئێستا، به وێناكردنی شێواوی (فوضی) یه‌ك پێش خه‌لق كه به خه‌لق ئه‌و شێواویه له‌ناو براوه و سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه هێنراوه‌ته كایه، له‌گه‌ڵ وێناكردنی شێواوییه‌كی هاوشێوه دوای كۆتاییهاتنی به‌رهه‌می خه‌لق كه له‌و شێوان و تێكچونه‌دا سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه له‌ناو ده‌چێت و شێواوی جێی ده‌گرێته‌وه..
ئه‌م هێڵکاریه ساده‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان چه‌مکه‌کان ڕون ده‌کاته‌وه:
ئه‌م هێڵکاریه ساده‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی نێوان چه‌مکه‌کان ڕون ده‌کاته‌وه:
كۆسمۆگۆنیا (خه‌لق) <= کۆسمۆگرافیا (سیسته‌م) => كۆتاییهاتنی گه‌ردون
ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌مو چه‌مك و وێنه و بیرۆكه‌كانی خولقاندنی گه‌ردون و به هه‌مان شێوه تێكچون و كۆتاییهاتنی گه‌ردون له دیمه‌نه‌كانی سیسته‌مه گه‌ردونیه‌كه‌وه به شێوه‌یه‌كی هزری (ذهني) وه‌رده‌گیرێن و ده‌رده‌هێنرێن.. به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌توانین هه‌مو چه‌مكانه شیكار و شیته‌ڵ بكه‌ین بۆ سه‌رچاوه و باكگراونده‌كانیان.
ئه‌م میتۆده شیكاریه من بۆ شیكاركردنی هه‌مو چه‌مكه‌كانی كۆسمۆلۆجیای ئه‌فسانه‌كان و ئایینه‌كان به‌كاری ده‌هێنم و به‌كاراییش ده‌توانێت ئه‌و چه‌مكانه شیكار بكات و شیته‌ڵیان بكات بۆ ڕه‌گه‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانیان و شێوازی دروستبون و به‌رهه‌مهاتنیان ده‌ربخات.. بۆ قورئانیش به هه‌مان شێوه میتۆدێكی سه‌ركه‌وتوه بۆ شیكاركردنی چه‌مك و بیرۆكه‌كانی سه‌باره‌ت به دروستبونی گه‌ردون (كۆسمۆگۆنیا) و تێكچونی.
بۆ سه‌رخستنی ئه‌م میتۆده پشتیش ده‌به‌ستم به به‌راوردكردنی چه‌مكه قورئانیه‌كان به چه‌مكه هاوشێوه‌كانی ئه‌فسانه‌كان واته چیرۆكه ئایینیه كۆنه‌كان، كه به‌م به‌راورده ڕونتر سروشتی چه‌مكه قورئانیه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و ئاسانتر خۆیان دەده‌ن به ده‌ستی میتۆدی شیكاركردنه‌وه.. جگه له‌وه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌م هه‌مو ده‌قه قورئانی و ئیسلامیه په‌یوه‌ندیداره‌كان له یه‌ك چوارچێوه‌دا كۆ بكه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه قورئانی و ئیسلامیه‌كه وه‌كو خۆی بینا بكه‌مه‌وه تا بتوانم به سه‌ركه‌وتویی توێژینه‌وه‌ی به‌راوردكاری و شیكارییان له‌سه‌ر بكه‌م.
ئینجا لێرەوە دێینه سه‌ر شیكاركردنی دانه‌دانه‌ی چه‌مكه‌كانی كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌که به‌و میتۆده‌ی خستمانه ڕو، هه‌تا له چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا (كۆسمۆگۆنیا) ی قورئان بخه‌ینه ڕو، كه بریتین له قۆناغه‌كانی خولقاندنی بونه‌وه‌ر به‌پێی قورئان، كه لێره‌دا به‌پێی ڕێكخستنه قورئانیه‌كه باسیان ده‌كه‌ین:
١. ئاوی ئه‌زه‌لی (نه‌خولقێنراو):
ئاوی ئه‌زه‌لی Uncreated Water یان ئاوی به‌رایی Primordial Water ئه‌مه یه‌كه‌م دیمه‌نی كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه‌یه، كه بریتیه له بونی ئاوێك پێش خولقاندنی ئاسمان و زه‌وی. ده‌قه قورئانیه‌كه ده‌ڵێت: (وهو الذي خلق السماوات والأرض فی ستة أیام، وكان عرشه علی الما‌ء) (هود: ٧) واته: (خوا ئه‌وه‌یه كه له شه‌ش ڕۆژدا ئاسمان[ه‌كان] و زه‌ویی دروست كردوه و، عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاو بو).. ئه‌م ده‌قه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پێش خه‌لقی ئاسمان و زه‌وی (ئاو) هه‌بوه. ده‌قه‌كه به شێوه‌یه‌ك ده‌ڵێت ئاو (الما‌ء) كه ئه‌وه‌ی لێ ده‌فامرێته‌وه ئه‌و كاته بونه‌وه‌ر ته‌نها ئاوێك بوه.. ئینجا شته‌كانی تر (ئاسمان و زه‌وی) دروست كراون.. داڕشتنی ده‌قه‌كه‌ش ئه‌وه‌ی لێ ده‌فامرێته‌وه كه تا ئاسمان و زه‌وی دروست كراون ته‌نها ئاو هه‌بوه و ته‌خت (عه‌رش) ی خوایش له‌سه‌ر ئه‌و ئاوه بوه، واته كه ده‌ڵێت (وكان عرشه علی الما‌ء) (و عه‌رشی خوا له‌سه‌ر ئاو بو) ئه‌مه حاڵه‌تی ڕابردوی پێش خه‌لقی (ئاسمان و زه‌وی) ده‌گێڕێته‌وه، فرمانی (كان) ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت. ئینجا سه‌رنجی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین له هیچ ده‌قێكی ئیسلامی‌دا باسی خولقاندنی ئه‌و (ئاو) ه نه‌كراوه، هه‌مو ده‌قه‌كان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا ئاوێك هه‌بوه ئینجا خوا ئاسمان و زه‌ویی دروست كردوه، واته ئه‌وه‌ی باسی خولقاندنی ده‌كرێت ته‌نها (ئاسمان و زه‌وی) ـه. هه‌ر بۆیه فه‌یله‌سوفی ئیسلامی (ئیبن ڕوشد) له (فصل المقال) دا ئه‌م ده‌قه ده‌كاته به‌ڵگه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان كه بونه‌وه‌ر به ئه‌زه‌لی داده‌نێت له ڕێگه‌ی بونی مادده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌زه‌لیه‌وه كه به‌پێی زاراوه فه‌لسه‌فیه گریكی ـ عه‌ره‌بیه‌كه بریتیه له هه‌یولا (هَيُولى) (هیلێ ληὝ)، ئه‌و (ئاو) ه ئه‌زه‌لیه‌ش وه‌كو هه‌یولایه‌ك هاتوه‌ته پێش چاوی ئیبن ڕوشد، بۆیه ئیبن ڕوشد ـ وه‌كو فه‌یله‌سوفه‌كانی پێش خۆی ـ پێی وایه كه بونه‌وه‌ر ئه‌زه‌لیه واته كاتێك نه‌بوه كه بونه‌وه‌ر نه‌بوبێت به‌ڵام بونه‌كه‌ی به‌ته‌واوی پشتی به‌ستوه به بونی خوا، یانی خوا ئه‌زه‌لیه و هۆكاری یه‌كه‌مه، بونه‌وه‌ریش ئه‌زه‌لیه به‌ڵام بونه‌كه‌ی به‌ره‌نجامی ئه‌و هۆكاری یه‌كه‌مه‌یه كه خوایه و به‌دوای بونی خوادا بونه‌وه‌ریش هه‌بوه.. ئیتر ئیبن ڕوشد له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی غه‌زالیدا ئه‌و ده‌قه قورئانیه (هود: ٧) ده‌كاته به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌رباری ئایینی بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت پێش بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) مادده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌بوه كه سه‌ره‌تایه‌كی له كاتدا نیه(١). هه‌رچه‌ند هه‌ندێك ده‌قی ئیسلاميی لاوه‌كی هه‌ن كه ده‌ڵێن كاتێك هه‌بوه كه ته‌نها خوا هه‌بوه و هیچی تر نه‌بوه، یانی (عه‌رش) و (ئاو) یش نه‌بون و ئینجا خوا ئه‌وانه‌ی دروست كردوه، ئه‌وه‌ش ده‌قێكه كه ده‌درێته پاڵ پێغه‌مبه‌ر و ده‌ڵێت: (كان الله ولا شي‌ء غیره) واته هه‌ر خوا له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوه و هیچ شتێكی تر جگه له‌و نه‌بوه ئینجا شته‌كانی دروست كردوه، ئه‌م باوه‌ڕه‌ش ئیبن حه‌زم له (مراتب الإجماع) دا ده‌گێڕێته‌وه كه كۆده‌نگی (إجماع) ی موسوڵمانانی له‌سه‌ره(٢)، به‌ڵام (ئیبن ته‌یمییه) له (نقد مراتب الإجماع) دا دڵنیامان ده‌كاته‌وه كه بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه نیه، و ده‌ڵێت ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه‌ی ڕاستتره ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی (كان الله ولا شي‌ء قبله) یانی (خوا هه‌ر هه‌بوه و هیچ پێش ئه‌و نه‌بوه) (بوخاری، ئیبن مه‌نده، به‌یهه‌قی)، و ده‌ڵێت هه‌ر له بوخاریدا شێوه‌كه‌ی تریش هاتوه كه ده‌ڵێت (ولا شي‌ء غیره) و (ولا شي‌ء معه)، به‌ڵام ئیبن ته‌یمییه پێی وایه ئه‌مانه‌ی دوایی داڕشتنه‌وه‌ن و گوزارشه ڕه‌سه‌نه‌که ئه‌وه‌ی پێشتره (كان الله ولا شي‌ء قبله)، چونكه ده‌ڵێت ئه‌م واتایه فه‌رموده‌ی دروستی تر دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێت (أنت الأول فلیس قبلك شي‌ء) (موسلیم)، ده‌ڵێت: خۆ پێغه‌مبه‌ر هه‌ر یه‌کێک له سێ ده‌سته‌واژه‌ی (قبله) و (غیره) و (معه) ی وتوه و ئه‌وانی تر داڕشتنه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی واتایی (روایة بالمعنی) ـن، به‌پێی ده‌قی متمانه‌داری تری وه‌کو (فلیس قبلك شي‌ء) یش بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که پێغه‌مبه‌ر ته‌نها (قبله) ی وتوه و ئه‌وانی تر داڕشتنه‌وه‌ن. له ئه‌نجامیشدا ئیبن ته‌یمییه ئه‌وه دوپات ده‌كاته‌وه كه ده‌قێكی دڵنیا له ئیسلامدا نیه كه بونی شتێك جگه له خوا پێش بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) ڕه‌ت بكاته‌وه یان بونی مادده‌یه‌كی سه‌ره‌تایی كه ئاسمان و زه‌ویی لێ دروست كرابێت ڕه‌ت بكاته‌وه(٣). ئه‌مه‌ش چونكه ئیبن ته‌یمییه ده‌زانێت كه بیرۆكه‌ی (خه‌لق له عه‌ده‌م) بیرۆكه‌یه‌كی ئایینیی ڕه‌سه‌ن نیه (به‌ڵكو بیرۆكه‌یه‌كی میتافیزیاییه و سروشتێكی ته‌جریدیی هه‌یه نه‌ك سروشتی بیرۆكه‌یه‌كی ئایینی كه به‌رجه‌سته‌كارانه "تشخیصي" ـه) و له ئاییندا نه‌وتراوه كه خوا له هیچ بونه‌وه‌ری دروست كردوه، به‌ڵكو ده‌زانێت كه به‌پێی ئیسلامیش ئه‌و ئاوه‌ی له قورئانیشدا باس كراوه؛ بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) له‌وه‌وه دروست كراوه نه‌ك له هیچه‌وه، هه‌روه‌كو ـ ئیبن ته‌یمییه ده‌ڵێت ـ دروستكردنی مرۆڤیش له هیچه‌وه نه‌بوه به‌ڵكو له قوڕه‌وه بوه. بۆیه ده‌ڵێت به‌پێی قورئان و حه‌دیث و ئیجماعی سه‌له‌فیش پێش خولقاندنی ئاسمان و زه‌وی عه‌رش هه‌بوه و ئاویش هه‌بوه(٤).
بێ گومان من ناتوانم ئه‌وه بده‌مه پاڵ باوه‌ڕی ئیسلامیی جێگیر که ئه‌و (عه‌رش) و (ئاو) ه ئه‌زه‌لین، به‌ڵكو ڕه‌نگه هه‌ندێك گێڕانه‌وه و ده‌قی لاوه‌كییش ببینینه‌وه كه باسی خولقاندنیان بكات (بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان باوه‌ڕی دامه‌زراو و ده‌قه‌كاندا، چونكه "الله خالق كل شی‌ء" ڕێسایه‌كه له باوه‌ڕی ئیسلامی‌دا، بۆیه ده‌بێت هه‌مو شتێك جگه له خوا خولقێنراو بێت ئه‌گه‌رچی ده‌قه‌كان خۆیان له بنه‌ڕه‌تدا باسی خولقاندنی ئه‌و شته‌شیان نه‌كردبێت!)، وه‌کو ئه‌و گێڕانه‌وه لاواز و لاوه‌کیانه‌ی که ده‌ڵێن خوا ئاوه‌که‌ی له ڕوناکی دروست کردوه یان له ڕوناکی یاقوتێکی سه‌وزی دروست کردوه و پاشان که بانگی لێ کردوه یاقوته‌که له ترس‌دا تواوه‌ته‌وه و بوه‌ته ئاو و به‌م شێوه‌یه ئاوه‌که دروست بوه! [گێڕانه‌وه‌کانی "ئه‌بو شه‌یخی ئه‌صبه‌هانی" له کتێبی "العظمة" دا(٥)]..
به‌ڵام ده‌قه ئیسلامیه بنه‌ڕه‌تی و دڵنیاكان له باسی خولقاندنی ئه‌و عه‌رش و ئاوه بێده‌نگن، به شێوه‌یه‌ك خولقاندن له قورئاندا هه‌ر خولقاندنی (ئاسمان و زه‌وی) ـه. ئه‌م بێده‌نگبونه له خۆیدا ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی چه‌مكه‌كان دوپات ده‌كاته‌وه كه له ئه‌فسانه‌كان و ئایینه‌كانی پێش ئیسلامیشدا به هه‌مان شێوه باسی خولقاندنی ئاوه‌كه و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه‌یه (كه خوایه یان عه‌رشه‌كه‌یه‌تی) نه‌كراوه، دواتر ده‌بینین كه له ئایینه‌كاندا به‌گشتی ئه‌و عه‌رش و ئاوه هه‌ر به‌شێكن له بونه خواییه‌كه، و ئه‌مه چه‌مكه ئایینیه ڕه‌سه‌نه‌كه‌یه، قورئانیش به‌ئه‌مه‌كه بۆ ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی خۆی، (ئیبن ته‌یمییه) ش به‌ئه‌مه‌كه بۆ ده‌ق ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئایینیی فه‌لسه‌فێنراوی چه‌سپاویشدا نه‌گونجێت.. هه‌ر بۆیه ئیبن ته‌یمییه تۆمه‌تباره به‌وه‌ی که باوه‌ڕی به ئه‌زه‌لیه‌ت (قـِدَم) ی جۆری بونه‌وه‌ر (القِـدَم النـَّوْعيّ) هه‌یه، یانی باوه‌ڕی وا بوه که شتێک له بونه‌وه‌ر (واته شتێک غه‌یری خوا) هه‌بوه که سه‌ره‌تای له کاتدا نه‌بوه، یانی (قدیم بالزمان) بوه (واته بونی شته‌که پشتی به‌ستوه به بونی خوا و خوا هێناوێتیه بون، به‌ڵام هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوه ئه‌گه‌ر به جۆریش بێت، یانی جۆره‌که‌ی هه‌ر هه‌بوه ئه‌گه‌ر دانه‌دانه‌ی له‌ناویش چوبێت، یانی هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه شته‌که ده‌هێنرێته کایه و له‌ناو ده‌برێت و ده‌هێنرێته‌وه کایه)، که ئه‌و شته لای ئیبن ته‌یمییه (عه‌رش) ی خوا ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوه‌ش ده‌گرێته‌وه که له ده‌قه ئیسلامیه بنه‌ڕه‌تیه‌کانیشدا باسی خولقاندنی ناکرێت [باسی ئه‌وه‌ی که ئیبن ته‌یمییه باوه‌ڕی به "ئه‌زه‌لیه‌تی نه‌وعی" ی عه‌رش هه‌بوه؛ کۆمه‌ڵێک له زانا ئایینیه‌کان لێی ده‌گێڕنه‌وه، وه‌کو (جه‌لالوددینی ده‌ووانی) له (شه‌رحی "عه‌قائید" ی عه‌ضودوددینی ئیجی) دا، و (ته‌قییوددینی سوبکی) له (الدُّرَّة المُضِيّة في الرَّدِّ على ابنِ تيميّة) دا، و ('موحه‌ممه‌د زاهید'ی که‌وثه‌ری) له (السیف الصقیل) دا و که‌سانی تریش، لێیان گێڕاوه‌ته‌وه.. سه‌باره‌ت به "ئاو" ه‌که‌ش؛ باسم کرد که له (نقد مراتب الإجماع) ـدا ڕونی کردوه‌ته‌وه که ئه‌و ئاوه له‌پێش خولقاندنی بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) دا هه‌ر هه‌بوه و ده‌قێکی ئیسلامیی متمانه‌داریش نیه که بڵێت ئه‌و ئاوه خولقێنراوه و له سه‌ره‌تاوه نه‌بوه]. بۆیه ئیبن ته‌یمییه به‌ئه‌مه‌که بۆ ده‌قه‌کان و ئه‌و بیره ئایینیه ڕه‌سه‌نه‌ی له‌پشتیانه‌وه هه‌یه، به‌دور له‌و فه‌لسه‌فاندن و چوارچێوه فه‌لسه‌فی و ته‌جریدی و عه‌قڵکاریه‌ی که له (که‌لام) و (فه‌لسه‌فه‌ی بیری ئایینی) دا بۆی ساز ده‌کرێت و ده‌بێته هۆی شێواندنی سروشته ڕه‌سه‌نه‌که‌ی خۆی.. هه‌ر بۆیه ئیبن ته‌یمییه له کاتی خۆیدا توشی ئه‌شکه‌نجه‌دان هات له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی ئایینیی ئیسلامیی ئه‌شعه‌ریه‌وه چونکه ئه‌و باوه‌ڕانه‌ی ئه‌و پێچه‌وانه‌ی بیری ئایینیی فه‌لسه‌فێنراوی ئه‌وان بون.. به‌م شێوه‌یه ده‌کرێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ بیروڕا تایبه‌تیه‌کانی ئیبن ته‌یمییه سه‌باره‌ت به تیۆلۆجیای ئیسلامی بکرێت..
بونی ئاوی ئه‌زه‌لی پێش بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی)
به‌پێی حه‌دیث
ئه‌و ده‌قه قورئانیه‌ی سه‌ره‌وه له چه‌ندان فه‌رموده‌یشدا دوپات كراوه‌ته‌وه، دیارترینیان ئه‌وه‌یه كه (بوخاری) و (داریمی) و (نه‌سائی) و (ڕویانی) و (طه‌حاوی) و (ئیبن حیببان) و (طه‌به‌ڕانی) و (ئیبن مه‌نده) و (ئه‌بو نوعه‌یم) و (به‌یهه‌قی)، له (عیمڕانی کوڕی حوصه‌ین) ـه‌وه، ده‌یگێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: (كان الله ولم یكن شي‌ء قبله وكان عرشه علی الما‌ء، ثم خلق السماوات والأرض)(٦)، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی زه‌قه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و (ئاو) پێش خولقاندنی (ئاسمان و زه‌وی) هه‌بوه، به‌ڵكو ده‌ڵێت خوا هه‌ر هه‌بوه و عه‌رشه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئاو بوه، به‌م شێوه‌یه بونی ئاو و بونی عه‌رش له‌سه‌ر ئاو وه‌كو بونێكی خوایی و ئه‌زه‌لی دێته به‌ر چاو له‌م ده‌قه‌دا.
ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی چه‌مکی (ئاوی ئه‌زه‌لی)
بێ گومان ئه‌م (ئاو) ه یه‌كه‌م هه‌بوی سروشتیه له كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه‌دا و به‌پێی ئه‌م كۆسمۆگۆنیا قورئانیه كه‌ره‌سته‌ی خولقاندنی ئاسمان و زه‌وییشه، واته بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) له‌و ئاوه خولقێنراون، وه‌كو دواتر باسی دێت.
ئینجا لێره‌وه ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی بیرۆكه‌ی ئه‌م ئاوه ئه‌زه‌لیه ڕون ده‌كه‌ینه‌وه:
ڕه‌نگه بتوانین به‌ڕه‌هایی بڵێین له هه‌مو كولتوره كۆنه‌كاندا باسی ئه‌وه كراوه كه یه‌كه‌م هه‌بو و یه‌كه‌م ڕه‌گه‌زی بونه‌وه‌ر ئاوێك بوه وه‌كو زه‌ریایه‌كی ئه‌زه‌لیی بێ‌سنور:
لای شومه‌ریه‌کان
له ڕه‌سه‌نترین كولتوره‌كانی دنیادا ئه‌م باوه‌ڕه ده‌بینینه‌وه كه كو‌لتور/ئایینی شومه‌ریه، كه له خه‌لقنامه‌ی ئه‌م ئایینه‌دا باوه‌ڕ وا بوه كه سه‌ره‌تا ته‌نها خواوه‌ندێك هه‌بوه كه خواوه‌ند (نامو) Namu ی دایكه، دایكی هه‌مو خواوه‌نده‌كانه.. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م خواوه‌نده هه‌ر ئه‌و زه‌ریا ئه‌زه‌لیه‌یه كه یه‌كه‌م پێكهێنه‌ری بونه‌وه‌ریشه، یانی خواوه‌ند نامو و ئه‌و ئاوه ئه‌زه‌لیه هه‌ر یه‌ك شتن. به‌پێی خه‌لقنامه و كۆسمۆگۆنیای شومه‌ری ئیتر له‌م ئاوه‌وه سیسته‌می بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) دروست بوه. بێ گومان هه‌مان باوه‌ڕ له ئایینی بابیلییشدا ده‌بینینه‌وه، له ده‌قێكی بابیلیشدا هاتوه ده‌ڵێت: (له‌و ڕۆژگاره‌ی سه‌ره‌تادا ته‌نها ئاو هه‌بو)، هه‌روه‌ها له خه‌لقنامه‌ی بابیلی (داستانی خولقاندنی بابیلیی ناسراو به "ئینوما عێلیش") دا دیمه‌نی سه‌ره‌كیی شانۆی بونه‌وه‌ر بریتیه له بونی خواوه‌ند (تیامه‌ت) Tiamat كه خواوه‌ندێكی مێ/دایكه و خواوه‌ندێكی یه‌كه‌م و كۆنه و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌مان ئاوی سوێر (ده‌ریا) یه كه یه‌كه‌م پێكهێنه‌ری بونه‌وه‌ره، ئینجا خواوه‌ند (ی خولقێنه‌ری داستانه بابیلیه‌كه) مه‌ردوك Marduk له‌م (تیامه‌ت) ـه سیسته‌می بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) دروست ده‌كات.
لای میسریه کۆنه‌کان
له كولتورێكی زۆر ڕه‌سه‌نی تردا كه كو‌لتور/ئایینی میسریی كۆنه، به هه‌مان شێوه یه‌كه‌م دیمه‌نی بونه‌وه‌ر هه‌ر ئه‌و ئاوه ئه‌زه‌لیه‌یه (به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی خولقاندنی بكرێت)، که ئه‌و ئاوه ئه‌زه‌لیه که‌سێتییه‌ک بو که به زمانی میسریی کۆن و له ده‌قه میسریه‌کاندا پێی ده‌وترا (ن‌و) Nu یاخود (نون) Nun [وشه‌ی "ن‌و" له میسریی کۆندا واته "ئاوی"، "نون" یش واته "سست"، که هه‌ردوکیان سیفه‌تی ئاوه ئه‌زه‌لیه‌که‌ن]. که‌سێتیی (نون) Nun که‌سێتییه‌کی نێرانه بو، و له شێوه‌ی بۆقێکدا یان پیاوێکی به‌سه‌ربۆقدا نمایش ده‌کرا له هونه‌ری میسریی کۆندا، هه‌روه‌ها له شێوه‌ی پیاوێکی ڕیشنیشدا نیمایش ده‌کرا که پێستی سه‌وزێكی مه‌یله‌وشین بو که به‌م شێوه و ڕه‌نگه هێما بو بۆ ئاو.. به‌ڵام شێوه‌ی مێیانه‌یشی هه‌بو که پێی ده‌وترا (نونێت) Nunet که له شێوه‌ی مارێک یان ژنێکی به‌سه‌رماردا بو له هونه‌ری میسریی کۆندا.. ئینجا هه‌ر به‌پێی ده‌قه میسریه‌كان خواوه‌ندی خولقێنه‌ر (ئاتوم) Atum [ئاتێم Atem له تێم tem ـه‌وه واته "ته‌واو"] له‌و ئاوه ئه‌زه‌لیه‌وه له‌دایک ده‌بێت (دروست ده‌بێت)، ئینجا دوایی ئاتوم ته‌پۆڵكه (وشكانی) ی یه‌كه‌م له ئاوه‌كه‌وه ده‌رده‌خات (ئاوی لێ ده‌كشێنێته‌وه) و له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێت، ئه‌وه‌ش یانی ڕه‌گه‌زه‌كانی تری بونه‌وه‌ر له‌و ئاوه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.
له ده‌قه یه‌هودیه‌کاندا
ده‌قی ته‌وڕات که دەقی بنه‌ڕەتی و دامه‌زرێنه‌ری ئایینێكی ترە كه ناوه‌ند و گوێزه‌ره‌وه‌یه له‌نێوان ئایینه كۆنه‌كان و ئایینه نوێیه‌كاندا، که ئه‌ویش ئایینی یه‌هودیه، به هه‌مان شێوه باسی سه‌ره‌تای خولقاندن ده‌كات، هه‌رچه‌ند داڕشتنی ده‌قه‌كه پاش‌وپێشكردنێكی تێدایه، ده‌ڵێت: (له سه‌ره‌تادا خوا ئاسمانه‌كان و زه‌ویی خولقاند)، ئینجا باسی قۆناغی پێش ئه‌و خولقاندنه ده‌كات و ده‌ڵێت: (و زه‌وی بێشكڵ و چۆڵ بو، و تاریكییه‌ك له‌سه‌ر ڕوی "ده‌ریای قوڵ" هه‌بو، و ڕۆحی خواوه‌ندیش به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌دا هات‌وچوی ده‌كرد) (كتێبی خولقاندن "بێرێشیت" בְּרֵאשִׁית: ١: ١، ٢).
"ڕۆحی خواوه‌ند به‌سه‌ر ئاوه‌کاندا هات‌وچوی بو"
سه‌ره‌تای کتێبی خولقاندن له ده‌ستنوسێکی وێنه‌داری وه‌رگێڕانێکی لاتینیدا
ده‌قه عیبریه‌كه به وشه‌ی (ته‌هۆم) یاخود (تێهۆم) תְּהוֹם ئاماژه ده‌كات بۆ ده‌ریا ئه‌زه‌لیه‌كه، كه به (ده‌ریای قوڵ) كردم به كوردی، و له وه‌رگێڕانه عه‌ره‌بیه‌كاندا به (الغَمْر) گوزارشی لێ ده‌كرێت كه وشه‌كه به عه‌ره‌بی به (ئاوی قوڵ) ده‌وترێت كه بنی دیار نه‌بێت، له وه‌رگێڕانه ئینگلیزیه‌کانیشدا به هه‌مان شێوه به "قوڵ" the deep وه‌رده‌گێڕدرێت.. ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وشه عیبریه‌که له خۆیدا به واتای (قوڵ) و (قوڵایی) ـه. وشه‌كه وه‌كو سه‌رنج ده‌درێت په‌یوه‌ندیی به ناوی خواوه‌ند (تیامه‌ت) یشه‌وه هه‌یه كه ئه‌میش خواوه‌ندی ده‌ریایه! وشه عیبریه‌که‌ش وه‌کو که‌سێتیی (تیامه‌ت) مێیانه‌یه..
ئینجا ده‌قه‌كه ده‌ڵێت (ڕۆحی خواوه‌ند) (ڕوه‌ح ئێلۆهیم) רוּחַ אֱלֹהִים به‌سه‌ر (ئاوه‌كان) (هه‌ماییم) הַמָּיִם دا هات‌وچوی بو.. ئه‌مه‌ش یانی ئه‌و كاته هه‌ر ئه‌و ئاوه هه‌بو، كه باسی خولقاندنی ئه‌م ئاوه ناكات. هه‌روه‌ها ده‌قه عیبریه‌كه باسی زه‌وییه‌كی سه‌ره‌تایی ده‌كات كه ده‌ڵێت ئه‌و كاته شكڵی نه‌گرتبو و چۆڵ بو. ئیتر له‌م ده‌قه گرنگه‌یشدا ـ كه هه‌ر سه‌رچاوه‌ی له ده‌قه عێراقیه كۆنه‌كان وه‌رگرتوه ـ به هه‌مان شێوه یه‌كه‌م پێكهێنه‌ری بونه‌وه‌ر ده‌ریایه‌كی ئه‌زه‌لیه كه دوای ئه‌وه شته‌كانی تر (ئاسمان و زه‌وی) دروست كراون. سه‌ره‌تای کتێبی خولقاندن له ده‌ستنوسێکی وێنه‌داری وه‌رگێڕانێکی لاتینیدا
له ده‌قه ئیسلامیه‌کاندا
دوای ته‌وڕاتیش بینیمان كه له قورئان (و فه‌رموده‌كان) دا هه‌مان بیرۆكه دوپات كراوه‌ته‌وه كه سه‌ره‌تا ئاو هه‌بوه و عه‌رشی خوا به‌سه‌ر ئه‌و ئاوه‌وه بوه و ئینجا بونه‌وه‌ر (ئاسمان و زه‌وی) دروست كراوه (هود : ٧).
قۆناغه‌کانی گه‌شه‌کردنی چه‌مکه‌که
لێره‌دا من له هه‌ر چوار بیرۆكه (شومه‌ری) و (میسری) و (ته‌وڕاتی) و (قورئانی) ـه‌كه‌دا چوار قۆناغ ده‌بینمه‌وه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردنی بیری ئایینی و چه‌مكی (خوا) ن:
٭ له ئایینی شومه‌ریدا، كه هێشتا خواوه‌ندی دیارده‌یه‌كی سروشتی هه‌مان دیارده سروشتیه‌كه‌یه، واته خواوه‌نده‌كه و دیارده سروشتیه‌كه هه‌ر گوزارشن له یه‌كتر و زۆر جار یه‌ك ناویان هه‌یه كه ناوی دیارده سروشتیه‌كه‌یه، بۆ نمونه: خواوه‌ند (ئان) An كه خواوه‌ندی ئاسمانه و له به‌رزترین ئاستی ئاسمان نیشته‌جێیه، و له هه‌مان كاتدا هه‌ر هه‌مان ئاسمانیشه و وشه‌كه‌ش له زمانی شومه‌ریدا هه‌ر یانی (ئاسمان).. له‌م ئایینه‌دا ده‌بینین خواوه‌ند (نامو) هه‌ر هه‌مان ئاوه ئه‌زه‌لیه‌كه‌یه، خواوه‌نده‌كه و ئاوه‌كه هه‌ر یه‌ك شتن.
٭ له چیرۆكه میسریه‌كه‌دا بیرۆكه‌كه قۆناغێك چوه‌ته پێشه‌وه، كه ده‌ڵێت خواوه‌ندی خولقێنه‌ر (ئاتوم) ته‌پۆڵكه‌ی یه‌كه‌م له ئاوه‌كه‌وه ده‌هێنێته ده‌ر و له‌سه‌ری ده‌وستێت، لێره‌دا ده‌بینین خواوه‌ند جیایه له ئاوه‌كه به‌ڵام خواوه‌ند بۆ خۆی له‌سه‌ر ته‌پۆڵكه‌كه ده‌وه‌ستێت..
٭ چیرۆكه ته‌وڕاتیه‌كه قۆناغێكی تر له‌پێشتره، كه ده‌ڵێت ڕۆحی خواوه‌ند به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه هات‌وچوی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش یانی خواوه‌ند جیاوازه له ئاوه‌كه به‌ڵام ده‌ڵێت "ڕۆحی خواوه‌ند به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه بو" كه جیاوازه له‌وه‌ی بڵێت خواوه‌ند بۆ خۆی به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه بو، واته هه‌ست ده‌كرێت كه‌سێتیی خواوه‌ند له دیارده‌كه جیا ده‌بێته‌وه هه‌رچه‌ند هێشتا وه‌كو سێبه‌ری وایه..
٭ له ده‌قه قورئانیه‌كه‌دا بیرۆكه‌كه زیاتر گه‌شه ده‌كات و كه‌سێتیی خواوه‌ند زیاتر له دیارده‌كه جیا ده‌بێته‌وه كه له ده‌قه‌كه‌دا نه‌ك هه‌ر خواوه‌ند هه‌مان ئاوه‌كه نیه، نه‌ك هه‌ر خۆی به‌سه‌ر دیارده‌كه‌وه نیه به‌ڵكو ڕۆحه‌كه‌یشی نیه، به‌ڵكو ئه‌وه عه‌رشه‌كه‌یه‌تی كه به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه‌یه..
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین زیاتر كه‌سێتیی خواوه‌ند له دیارده سروشتیه‌كه جیا ده‌بێته‌وه.
هه‌ر لێره‌وه ئه‌وه‌شمان بۆ ڕون ده‌بێته‌وه كه ئه‌م بابه‌تانه (عه‌رشی خوا و ئاوی ئه‌زه‌لی) به‌پێی بیری ئایینی هه‌ر به‌شێكن له جیهانی خوا و بونه خواییه‌كه: كاتێك له ئایینی شومه‌ریدا ئاوه‌كه هه‌ر بۆ خۆی خواوه‌ندی یه‌كه‌م بێت؛ ئیتر تێ ده‌گه‌ین بۆچی ته‌وڕات و قورئان باسی خولقاندنی ئه‌و ئاوه ناكه‌ن. هه‌روه‌ها تێ ده‌گه‌ین كه (ڕۆحی خوا) و (عه‌رشی خوا) هه‌ر گوزارشن له خوا خۆی، (عه‌رش) هه‌ر به‌شێكه له بونه خواییه‌كه، هه‌رچی له جیهانی خوادا هه‌یه به‌پێی بیری ئایینی ڕه‌سه‌ن و دور له فه‌لسه‌فاندن هه‌ر هه‌مان بونه خواییه‌كه‌یه. بۆیه بۆ بیری ئایینیی ڕه‌سه‌ن بێمانایه باس له خولقاندنی ئه‌و عه‌رشه و ئه‌و ئاوه بكرێت. بینیمان ئه‌وه‌ی قورئان به (ئاو) ناوی ده‌بات پێشتر خواوه‌ندێك بوه، ئه‌وه‌ی قورئان به (عه‌رش) ێكی له‌سه‌ر ئاو وه‌ستاو ناوی ده‌بات پێشتر خواوه‌ندێك بوه به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه..
ئینجا بۆچی خواوه‌ند یان عه‌رشه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه‌یه و په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوانه چیه؟ بۆ ئه‌مه ده‌بێت سه‌رنج له خودی بیرۆكه‌ی خوا بده‌ین: سیفه‌تی بنه‌ڕه‌تیی كه‌سێتیی خواوه‌ند ئه‌وه‌یه به‌رزه، له‌سه‌رو سروشته‌وه‌یه، بۆیه هه‌میشه له‌سه‌روی ئه‌و بونه‌وه‌ره‌وه‌یه كه هه‌یه، (سه‌روبون) ی هێمایه بۆ خوابونی و فه‌رمانڕه‌وابونی به‌سه‌ر ئه‌و بونه‌وه‌ره‌دا كه له خوار ئه‌وه‌وه‌یه (ئه‌مه به‌راورد بکه به‌وه‌ی پێشه‌واکانی ڕێبازی ئه‌هلی سوننه و حه‌دیث چه‌نده پێداگری ده‌که‌ن له‌سه‌ر سیفه‌تی سه‌رویی "العُـلـُوّ" بۆ خوا، هه‌تا کتێبی ته‌واویان بۆ ته‌رخان کردوه، وه‌کو کتێبی "إثبات صفة العلو" ی "ئیبن قودامه" و "العلو للعلي الغفار" ی "ذەهه‌بی".. هه‌روه‌ها به‌پێی بیروڕایه‌کیش خودی وشه‌ی "إله" له هه‌مان مادده‌ی "ع‌ل‌و" ـه‌وه هاتوه که واتای "سه‌روبون" ی تێدایه).. عه‌رشیش هێمایه‌كی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وابونه‌یه‌تی. بۆیه ـ به‌پێی بیری ئایینی ـ بونه‌وه‌ر له هه‌ر ئاستێكدا بێت؛ خواوه‌ند (و به هه‌مان شێوه عه‌رشه‌كه‌ی) له‌سه‌ر ئه‌وه‌وه‌یه: كاتێك ته‌نها ئاو هه‌بوه؛ خواوه‌ند یان عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌رو ئه‌و ئاوه‌وه بوه، دواتریش كه زه‌وی و ئاسمانه‌كان دروست كراون و ئیتر به‌رزترین ئاستی بونه‌وه‌ر (ئاسمانی حه‌وته‌م) ـه؛ بۆیه خواوه‌ند یان عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌روی ئاسمانی حه‌وته‌مه‌وه‌یه.. و به‌م شێوه‌یه.
ئینجا ده‌رباره‌ی ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی بیرۆكه‌ی (ئاو) وه‌كو یه‌كه‌م پێكهێنه‌ری بونه‌وه‌ر؛ شتی زۆر وتراوه و نوسراوه.. و له سه‌رچاوه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا زۆر به‌وردی باس كراوه.. پێشتریش وتمان كه بیرۆكه‌كه جیهانی یان نیمچه‌جیهانیه، و له هه‌مو یان زۆربه‌ی ئایینه‌كاندا هه‌یه، و له سه‌ره‌تاكانی فه‌لسه‌فه‌یشدا هه‌یه كه گوایه یه‌كه‌م ڕه‌گه‌زی بونه‌وه‌ر ئاوه (به‌تایبه‌تی لای ثالێس ῆςΘαλ "طالیس" که وتویه‌تی یه‌که‌م ڕه‌گه‌ز و هه‌بو له بونه‌وه‌ردا "ئاو" ه، که ثالێس فه‌یله‌سوفێکی ئیۆنیایی گریکی [گریک‌زمان] ی پێش‌سۆکراتیه و زۆر جار به یه‌که‌م فه‌یله‌سوف داده‌نرێت)..
چه‌ند هۆكارێك هه‌یه بۆ دروستبونی ئه‌و بیرۆكه‌یه، له‌وانه ـ به كورتی ـ:
ـ ئاو بونه‌وه‌رێك نیه كه شێوه و شكڵێكی جێگیر و وه‌ستاوی هه‌بێت و ڕه‌نگه بوترێت شێوه و شكڵی هه‌ر نیه، هه‌روه‌ها وه‌ستان و چه‌سپاویی نیه و شتێكه زیاتر شێواوی (فوضی) به‌سه‌ریدا زاڵه، ئیتر وه‌كو بونه‌وه‌ری سه‌ره‌تایی هاتوه‌ته پێش چاو كه شێوه و شكڵی نیه و شێواوه و سیسته‌مێكی نیه.. بۆیه بیرۆكه‌كه بۆ هه‌ندێك له فه‌یله‌سوفه‌كانیش سه‌رنجڕاكێش بوه (وه‌کو ثالێس، که باسمان کرد)..
ـ جگه له‌م ڕه‌گ‌وڕیشه گشتیه‌ش، سه‌باره‌ت به كولتوره ڕه‌سه‌نه‌كان هه‌ندێك هۆكار و ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی تایبه‌تییش هه‌ن بۆ په‌یدابونی بیرۆكه‌كه:
٭ سه‌باره‌ت به عێراقیه کۆنه‌کان؛ زانیویانه كه ئه‌و خاك و زه‌ویه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ری ده‌ژین پێشتر نه‌بوه و هه‌ر ئاو بوه و ئینجا به هاتن و نیشتنی (لیته) ی زۆری دیجله و فورات و كارون ئه‌و ده‌شته كه نیشتمانی ئه‌وانه دروست بوه، بۆیه سه‌باره‌ت به‌وان له‌جێی ئه‌و سیسته‌می (ئاسمان + زه‌وی) ـه پێشتر ئاو هه‌بوه.. ئه‌وه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌مان بۆ ده‌رده‌خات ئه‌وه‌یه كه داستانه عێراقیه كۆنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ (لیته) كه‌ش تێدایه! چونکه داستانی خه‌لقنامه‌ی بابیلیی ناسراو به (ئینوما عێلیش) باسی جوته که‌سێتییه‌ک ده‌کات به ناوی (له‌خمو) Lahmu و (له‌خامو) Lahamu، که دو که‌سێتین له شێوه‌ی ماردا نمایش کراون به‌ڵام هێمای ئه‌و لیته‌یه‌ن که ڕوبار ده‌یهێنێت بۆ ئاوڕێژگه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌ریا، ئه‌م هێماسازیه‌ش به‌ڕونی له ده‌قی داستانه‌که‌دا پێشان دراوه چونکه ده‌ڵێت ئه‌م (له‌خمو) و (له‌خامو) ه نه‌وه‌ی (ئاپسو) Apsu و (تیامه‌ت) Tiamat ـن، که (ئاپسو) خواوه‌ندی ئاوی شیرین (ئاوی ژێرزه‌وی و ڕوباره‌کان) ـه و (تیامه‌ت) یش خواوه‌ندی ئاوی سوێر (ده‌ریا) یه.. ئه‌وه‌ش یانی کاتێک ڕوبار ده‌گات به ده‌ریا؛ له‌وێدا لیته دروست ده‌بێت! ئیتر هێماسازیه‌که ئاشکرایه.
٭ سه‌باره‌ت به میسریه‌كانیش؛ ئه‌وان وا دیاره سه‌ره‌تای بونه‌وه‌ریان له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ره‌تای ساڵی خۆیان وێنا كردوه: سه‌ره‌تای ساڵ نیل سه‌رڕێژی ده‌كات و لافاوێك ده‌هێنێت كه هه‌مو زه‌وی‌وزاره‌كان داده‌پۆشێت، ئینجا دوای ماوه‌یه‌ك كام ته‌پۆڵكه‌یه له‌وانی تر به‌رزتره ئاوی لێ ده‌كشێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت.. ئیتر سیسته‌می (ئاسمان + زه‌وی) پێك دێته‌وه. بۆیه میسریه‌كان بڕوایان وابوه كه سه‌ره‌تا ئاوێك هه‌بوه، ئینجا یه‌كه‌م ته‌پۆڵكه ده‌ركه‌وتوه و به‌م شێوه‌یه زه‌وی دروست بوه و ئینجا ئاسمانیش. ئیتر ڕیشه‌ی بیركردنه‌وه‌كه دیاره.
٢. ده‌ركه‌وتنی ئاسمان و زه‌ویی یه‌كپارچه
ئه‌مه دیمه‌نی دوه‌می كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه‌یه، كه ده‌ڵێت: (أولم یر الذین كفروا أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما) (الأنبیا‌ء: ٣٠)، ئه‌مه‌ش به ڕونی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاسمان و زه‌وی له سه‌ره‌تادا هه‌ر یه‌ك پارچه بون. ده‌قه‌كه به وشه‌ی (رتق) گوزارش ده‌كات كه بۆ وه‌سفی شتی یه‌كپارچه و پێكدالكاو به‌كاردێت. ده‌قه‌كه لێرەدا باسی چه‌مكێك ده‌كات كه له ته‌فسیره‌كانی قورئان و له زۆربه‌ی ئایینه‌كان و ئه‌فسانه‌كانیشدا باس كراوه كه گوایه ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێكه‌وه‌لكاو بون و پاشان خوا لێكی كردونه‌ته‌وه و ئاسمانی به‌رز كردوه‌ته‌وه و زه‌ویی له نزمیدا ڕاگرتوه، به‌پێی ته‌فسیر و به‌پێی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسانانه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش به هه‌وای نێوان ئاسمان و زه‌وی بوه..
به هه‌مان شێوه‌ی دەقه ئیسلامیه‌کان؛ عێراقیه كۆنه‌كانیش بڕوایان وا بوه كه ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا دروست بوه بریتی بوه له (ئان ـ كی) An-ki ئه‌مه‌ش یانی (ئاسمان ـ زه‌وی) واته شتێكی یه‌كپارچه بوه له ئاسمان و زه‌وی پێكه‌وه. به‌پێی ده‌قه ئایینیه‌كان ئه‌و (ئاسمان و زه‌وی) ـه پێكه‌وه‌لكاوه له ئاوه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتوه و له‌و ئاوه په‌یدا بوه.. شومه‌ریه‌كان باسیان له‌وه كردوه كه خواوه‌ند/ئاسمان (ئان) An و خواوه‌ند/زه‌وی (کی) ki به‌و شێوه‌یه و به‌پێكه‌وه‌لكاوی له ئاوه‌كه‌وه دروست بون، بۆیه وتویانه ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا په‌یدا بوه ته‌نێکی یه‌ک‌پارچه بوه که ناویان‌ناوه "ئان‌کی" واته" ئاسمانزه‌وی". میسریه‌كانیش باسیان له‌وه كردوه كه ته‌پۆڵكه‌ی یه‌كه‌م (زه‌وی) له ئاوه‌كه‌وه ده‌ركه‌توه..
به هه‌مان شێوه قورئانیش هه‌مان دیمه‌ن ده‌خاته پێش چاو، و گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كانیش زیاتر ڕونی ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌ڵێن: به فه‌رمانی خواوه‌ند ئاوه‌كه گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا هات: كه‌ف‌وكوڵێك و دوكه‌ڵ (هه‌ڵم) ێك له ئاوه‌كه‌وه په‌یدا بو، كه‌ف‌وكوڵه‌كه زیاتر چڕ بوه‌وه و بو به زه‌وی (زه‌ویی سه‌ره‌تایی).. دوكه‌ڵ (یان هه‌ڵم) ه‌كه به‌رز بوه‌وه و بوه ئاسمانی سه‌ره‌تایی. هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی ئیسلامیی تریش وا باسی دروستبونی زه‌ویی سه‌ره‌تایی ده‌كه‌ن كه ئاوه‌كه هه‌ندێكی به فه‌رمانی خواوه‌ند به‌ستویه‌تی و وشك بوه و بوه به زه‌وی.
٣. له‌تكردنی ئاسمان و زه‌ویی یه‌كپارچه:
ئه‌مه دیمه‌نی سێیه‌مه، یان ڕوداوی سێیه‌می كۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌كه‌یه.. هه‌ر هه‌مان ده‌قی پێش‌و كه ده‌ڵێت: (أولم یر الذین كفروا أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما) (الأنبیا‌ء: ٣٠)، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كپارچه (رتق) ه‌كه دواتر كراوه‌ته دو پارچه: ئاسمان به‌جیا، زه‌وی به‌جیا.. ئاسمانێكی سه‌ره‌تایی كه هێشتا هه‌ر دوكه‌ڵ یان هه‌ڵمێكه و به‌رز بوه‌ته‌وه (هه‌ندێك له گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان به هه‌ڵم "بخار "گوزارش ده‌كه‌ن، وشه‌ی "دخان" یش له عه‌ره‌بیدا مه‌رج نیه ته‌نها به دوكه‌ڵی ئاگر بوترێت به‌ڵكو ده‌توانرێت به هه‌ڵمی ئاوی گه‌رمیش بوترێت)، له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌كی سه‌ره‌تایی كه شێوه‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌بوه و ته‌نها شتێكی به‌ستو و وشكبوه‌وه بوه به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه. ئینجا هه‌ر به‌پێی سه‌رجه‌می ده‌قه ئایینیه‌كان كاتێك ئاسمان و زه‌وی جیا كراونه‌ته‌وه؛ هه‌وا له‌نێوانیاندا دروست بوه و جیاكردنه‌وه‌كه به‌و هه‌وایه‌ی نێوانیان بوه. لای شومه‌ریه‌كان و له ئه‌فسانه‌ی شومه‌ریدا هاتوە که خواوه‌ند/ئاسمان (ئان) An و خواوه‌ند/زه‌وی (كی) Ki له‌سه‌ره‌تادا پێكه‌وه‌لكاو بون، پاشان كوڕێكیان ده‌بێت و دێته نێوانیانه‌وه كه بریتیه له خواوه‌ند/هه‌وا (ئێنلیل) Enlil (هه‌ر وشه‌ی "لیل" له شومه‌ریدا واته: هه‌وا)، ئیتر (ئان) و (كی) به‌و شێوه‌یه جیا كراونه‌ته‌وه. به هه‌مان شێوه لای میسریه‌كانیش و له ئه‌فسانه‌ی میسریی کۆندا: خواوه‌ندی ئاسمان (نوت) Nut که له‌سه‌رەوەیه و خواوه‌ندی زه‌وی (گێب) Geb که له خوارەوەیه؛ خواوه‌ندی هه‌وا (شو) Shu دێته نێوانیانه‌وه. چۆن هه‌وایش له‌نێوان ئاسمان و زه‌ویدایه.. خواوه‌ندی هه‌وا (شو) یش خواوه‌ندی ئاسمانی به‌رز کردوه‌ته‌وه.. هه‌روەها له خه‌لقنامه‌ی داستانی (ئینوما عیلیش) ی بابیلیدا ڕوداوێکی سه‌ره‌کیی خولقاندنی سیسته‌می بونه‌وەر ئه‌وەیه که خواوەندی دروستکه‌ر (مه‌ردوک) بۆ دروستکردنی ئه‌و سیسته‌مه و له‌ناوبردنی شێواوی (فوضی) سه‌ره‌تاییه‌که خواوه‌ند (تیامه‌ت) که هێمای دەریا/شێواویه به‌راییه‌که‌یه دەکات به دو که‌رته‌وە: له که‌رتێکیان ئاسمان دروست دەکات له سه‌ره‌وە، له که‌رته‌که‌ی تریشیان زەوی له خوارەوە.. ئه‌مه‌ش هه‌مان چه‌مک و بیرۆکه‌یه..
به هه‌مان شێوه له هه‌ندێك گێڕانه‌وه‌ی ئیسلامییشدا (بۆ نمونه: لای طه‌به‌ری): له‌تكردن و جیاكردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی به هه‌وای نێوانیان (ئه‌وه‌ی قورئان به "ما بینهما" ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات) بوه. ئه‌مه‌ش درێژەی ئه‌م باسه‌یه لای موفه‌سسیرەکان:
له ته‌فسیری ئایه‌تی (... أن السموات و الأرض كانتا رتقا ففتقناهما) دا به‌شێک له موفه‌سسیره‌کان به‌و شێوه‌یه ته‌فسیریان کردوه که ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێکه‌وه بون و پێکه‌وه‌لکاو بون پاشان جیا کراونه‌ته‌وه به هه‌وای نێوانیان.. طه‌به‌ری به سه‌نه‌دی خۆی و هه‌روه‌ها یه‌حیای کوڕی سه‌للام و ئیبن ئه‌بی حاتیم و و ئیبنولمونذیر و هه‌روه‌ها ئیبن که‌ثیر و سویوطی ئه‌و ته‌فسیره له (حه‌سه‌نی به‌صره‌یی) و (قه‌تاده) ه‌وه ده‌گێڕنه‌وه، هه‌روه‌ها لێکدانه‌وه‌ی (موقاتیل) یشه(٧).
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی تر له موفه‌سسیره‌کان (وه‌کو: سه‌معانی و ثه‌عله‌بی و به‌غه‌وی و ئیبن جه‌وزی و قوڕطوبی) هه‌مان لێکدانه‌وه له (ئیبن عه‌بباس) و (ضه‌ححاک) و (عه‌طاء) و (سه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر) یشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه سه‌رباری (حه‌سه‌ن) و (قه‌تاده)(٨).
هه‌روه‌ها (طه‌به‌ری) یش لێکدانه‌وه‌ی (ئیبن عه‌بباس) له هه‌مان خانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی به هه‌وای نێوانیان) دا داده‌نێت(٩).
بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر: هه‌مو موفه‌سسیره‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌قه‌که‌یان ڕاڤه کردوه که ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێکه‌وه‌لکاو و یه‌ک‌پارچه (رتق) بون.. به‌ڵام به سێ شێوه ئه‌م بابه‌ته‌یان لێک داوه‌ته‌وه:
١. لێکدانه‌وه‌ی ئیبن عه‌بباس و ضه‌ححاک و عه‌طاء و حه‌سه‌نی به‌صره‌یی و قه‌تاده و موقاتیل: ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا یه‌ک‌پارچه بون و پاشان به هه‌وای نێوانیان جیاکراونه‌ته‌وه: هه‌وا هاتوه‌ته نێوانیان و ئاسمان چوه‌ته سه‌ره‌وه و زه‌وی له نزمیدا ماوه‌ته‌وه.. وه‌کو پێشتر باسمان کرد.
٢. لێکدانه‌وه‌ی موجاهید و ئه‌بو صالیح و سوددی [هه‌روه‌ها سوفیانی ثه‌وری له "ضه‌ححاک" یشه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه]: ئاسمان یه‌ک‌پارچه (یه‌ک ئاسمان) بوه و زه‌وی یه‌ک‌پارچه (یه‌ک زه‌وی) بوه، پاشان ئاسمانی جیاکردوه‌ته‌وه و کردویه‌تی به حه‌وت ئاسمان، زه‌وییشی جیا کردوه‌ته‌وه و کردویه‌تی به حه‌وت زه‌وی.
٣. لێکدانه‌وه‌ی که‌لبی و عیکریمه و عه‌طییه و ئیبن زه‌ید [ده‌درێته پاڵ ئیبن عه‌بباسیش]: ئاسمان یه‌ک‌پارچه بوه و هیچ کونێکی تیا نه‌بوه، و زه‌وی یه‌ک‌پارچه بوه و هیچ کونێکی تیا نه‌بوه، پاشان ئاسمان به باران کراوه‌ته‌وه و که‌له‌به‌ری تیا دروست کراوه، و زه‌وییش به ڕوه‌ک کراوه‌ته‌وه و کونی تیا دروست کراوه. وا دیاره طه‌به‌ری ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی سێیه‌می په‌سه‌ند کردوه به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که ده‌قه‌که دوای ئه‌وه باسی (ئاو) و (زینده‌وه‌ر) ده‌کات: (وجعلنا من الما‌ء کل شي‌ء حي)(١٠).
به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی یه‌که‌میان (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی به هه‌وای نێوانیان) به‌هێزتره چونکه سه‌رجه‌می ده‌قه‌کان و گێڕانه‌وه‌کان پشتگیریی ده‌که‌ن..
دروستبونی ئه‌م چه‌مكه‌ش (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌ویی یه‌ک‌پارچه به هه‌وای نێوانیان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كولتوری كۆندا خه‌لق به شێوه‌ی له‌ناوبردنی شێواوی و بێیاسایی وێنه كراوه، به‌و پێیه كه ئێسته یاسایه‌كی گه‌ردونی هه‌یه كه پێش خه‌لق نه‌بوه، ئینجا ئێسته هه‌وای نێوان ئاسمان و زه‌وی هه‌یه كه‌واته پێش خه‌لق نه‌بوه و ئاسمان و زه‌وی پێكه‌وه‌لكاو بون، بۆیه به‌شێك له خه‌لق جیاكردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و دروستكردنی هه‌وای نێوانیان بوه.
ئه‌مه ڕوداوی چواره‌می خولقاندنی بونه‌وه‌ره به‌پێی قورئان، كه زه‌ویه سه‌ره‌تاییه‌كه به‌ره‌و پێش براوه و خولقاندنی ته‌واو كراوه، ئه‌وه‌ش به ته‌ختكردنی و ئاماده‌كردنی بۆ ژیان و ڕواندنی ڕوه‌ك و گیاندار تێیدا و چه‌سپاندنی چیاكانی.. وه‌كو ئه‌م ده‌قه قورئانیانه گوزارشی لێ ده‌كه‌ن: (هو الّذي خلق لكم ما فی الأرض جمیعا ثم استوی إلی السّما‌ء..) (البقرة: ٢٩)، (خلق الأرض فی یومین... وجعل فیها رواسي من فوقها وبارك فیها وقدر فیها أقواتها فی أربعة أیام.. ثم استوی إلی السما‌ء..) (فصلت: ١٠، ١١). ئه‌مه‌ش واته به‌پێی قورئان زه‌وی پێش ئاسمان خولقاندنی ته‌واو كراوه.
ئه‌مه ڕوداوی پێنجه‌می كۆسمۆگۆنیایه به‌پێی قورئان، كه بریتیه له ته‌واوكردنی خولقاندنی ئاسمانه سه‌ره‌تاییه‌كه كه هێشتا دوكه‌ڵێك یان هه‌ڵمێكی گه‌رم بوه و به‌رز بوه‌ته‌وه، ئیتر به‌ره‌و پێش ده‌برێت و ده‌كرێت به (٧) ئاسمان و ته‌نه ئاسمانیه‌كان (خۆر و مانگ و پێنج گه‌ڕۆكه‌كه‌ی تر و ئه‌ستێره چه‌سپاوه‌كان) ی تێدا دروست ده‌كرێت بۆ رێكخستنی شه‌و و ڕۆژ و بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئاسمان.. ئه‌وه‌ش له‌م ده‌قه قورئانیانه‌دا: (.. ثم استوی إلی السّما‌ء فسوّاهنّ سبع سماوات) (البقرة: ٢٩)، (ثم استوی إلی السما‌ء ـ وه‌ی دخان ـ، ... فقضاهن سبع سماوات في یومین، وأوحی فی كلّ سما‌ء أمرها وزینا السما‌ء الدنیا بمصابیح وحفظا) (فصلت: ١١، ١٢). كه‌واته به‌پێی قورئان خولقاندنی ئاسمان دوای ته‌واوكردنی خولقاندنی زه‌وی ته‌واو كراوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی گه‌ردونناسیی كۆن كه زه‌وی به بنه‌ڕه‌ت دانراوه و ئاسمان ته‌نها به سه‌قفێك زانراوه بۆ زه‌وی.
لێره‌دا ده‌بێت ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌ین که ئاڵۆزی (إشکال) ێک هه‌یه له ژماردنی ڕۆژه‌کانی خولقاندنی ئاسمان و زه‌وی له قورئاندا.. ئه‌وه‌ش چونکه له کۆمه‌ڵه ده‌قه‌که‌ی سوره‌تی (فصلت) دا، که ده‌ڵێت: (قل أئنكم لتكفرون بالذي خلق الأرض في يومين وتجعلون له أندادا؟! ذلك رب العالمين، وجعل فيها رواسي من فوقها وبارك فيها وقدر فيها أقواتها في أربعة أيام سوا‌ء للسائلين، ثم استوى إلى السما‌ء ـ وهي دخان ـ، فقال لها وللأرض: "ائتيا طوعا أو كرها"، قالتا: "أتينا طائعين"، فقضاهن سبع سماوات في يومين، وأوحى في كل سما‌ء أمرها، وزينا السما‌ء الدنيا بمصابيح وحفظا. ذلك تقدير العزيز العليم) (فصلت: ٩ ـ ١٢)، سه‌ره‌تا ده‌ڵێت به (٢) ڕۆژ زه‌وی دروست کراوه: (خلق الأرض في يومين)، ئینجا ڕاسته‌وخۆ دوای ئه‌وه له کۆتایی باسی خولقاندنی زه‌ویدا جارێکی تر ده‌ڵێت: به (٤) ڕۆژ: (وجعل فيها رواسي من فوقها وبارك فيها وقدر فيها أقواتها في أربعة أيام)، ئه‌مه‌ش ـ به‌ڕواڵه‌ت ـ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که خولقاندنی زه‌وی سه‌رجه‌م (٦) ڕۆژی خایاندوه.. ئینجا هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه ئایه‌ته دوای باسی زه‌وی دێته سه‌ر باسی خولقاندنی ئاسمان و ده‌ڵێت: خولقاندنی ئاسمانیش (٢) ڕۆژی خایاندوه: (ثم استوى إلى السما‌ء وهي دخان... فقضاهن سبع سماوات في يومين).. ئینجا ئه‌گه‌ر ڕواڵه‌تی ئه‌مه وه‌ربگرین؛ ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سه‌رجه‌می ڕۆژه‌کانی خولقاندنی ئاسمان و زه‌وی (٨) ڕۆژه: ٦ ڕۆژی خولقاندنی زه‌وی، و ٢ ڕۆژی خولقاندنی ئاسمان.. ئه‌مه‌ش ناکۆک ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می ده‌قه قورئانیه‌کان، چونکه قورئان هه‌میشه ئاماژه بۆ (٦) ڕۆژی خولقاندنی ئاسمان و زه‌وی ده‌کات نه‌ک (٨) ڕۆژ..
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م ناکۆکیه ڕواڵه‌تیه، و به تێڕوانینی زیاتر و شاره‌زابون له کۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌که که ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی له کۆسمۆگۆنیا کۆنه‌که‌ی ڕۆژگاری خۆیدا هه‌یه؛ بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که قورئان هه‌مو کاتێک هه‌ر باسی (٦) ڕۆژی کردوه و له‌و چه‌ند ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (فوصصیله‌ت) یشدا هه‌ر ده‌کاته ٦ ڕۆژ نه‌ک ٨ ڕۆژ.. چونکه که بۆ خولقاندنی زه‌وی ده‌ڵێت ٤ ڕۆژ؛ ئه‌مه سه‌رجه‌می ڕۆژه‌کانی خولقاندنی زه‌ویه نه‌ک مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت که خولقاندنی زه‌وی ٦ ڕۆژی پێ چوه.. یه‌که‌م جار ده‌ڵێت زه‌ویی له ٢ ڕۆژدا دروست کردوه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی خه‌لقی سه‌ره‌تایی زه‌ویه، واته خولقاندنی سه‌ره‌تایی پێش ته‌ختکردن و ئاماده‌کردنی بۆ ژیان و دروستکردنی زینده‌وه‌ره‌کانی و چه‌سپاندنی چیاکانی.. ئینجا که دواییش ده‌ڵێت ٤ ڕۆژ؛ ئه‌مه کۆکراوه‌ی ٢ ڕۆژی خولقاندنی سه‌ره‌تایی زه‌ویه له‌گه‌ڵ ٢ ڕۆژی ته‌واوکردنی خولقاندنی زه‌وی..
هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێکی تر له موفه‌سسیره‌کان (وه‌کو: سه‌معانی و ثه‌عله‌بی و به‌غه‌وی و ئیبن جه‌وزی و قوڕطوبی) هه‌مان لێکدانه‌وه له (ئیبن عه‌بباس) و (ضه‌ححاک) و (عه‌طاء) و (سه‌عیدی کوڕی جوبه‌یر) یشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه سه‌رباری (حه‌سه‌ن) و (قه‌تاده)(٨).
هه‌روه‌ها (طه‌به‌ری) یش لێکدانه‌وه‌ی (ئیبن عه‌بباس) له هه‌مان خانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی به هه‌وای نێوانیان) دا داده‌نێت(٩).
بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتر: هه‌مو موفه‌سسیره‌کان به‌و شێوه‌یه ده‌قه‌که‌یان ڕاڤه کردوه که ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێکه‌وه‌لکاو و یه‌ک‌پارچه (رتق) بون.. به‌ڵام به سێ شێوه ئه‌م بابه‌ته‌یان لێک داوه‌ته‌وه:
١. لێکدانه‌وه‌ی ئیبن عه‌بباس و ضه‌ححاک و عه‌طاء و حه‌سه‌نی به‌صره‌یی و قه‌تاده و موقاتیل: ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا یه‌ک‌پارچه بون و پاشان به هه‌وای نێوانیان جیاکراونه‌ته‌وه: هه‌وا هاتوه‌ته نێوانیان و ئاسمان چوه‌ته سه‌ره‌وه و زه‌وی له نزمیدا ماوه‌ته‌وه.. وه‌کو پێشتر باسمان کرد.
٢. لێکدانه‌وه‌ی موجاهید و ئه‌بو صالیح و سوددی [هه‌روه‌ها سوفیانی ثه‌وری له "ضه‌ححاک" یشه‌وه ده‌یگێڕێته‌وه]: ئاسمان یه‌ک‌پارچه (یه‌ک ئاسمان) بوه و زه‌وی یه‌ک‌پارچه (یه‌ک زه‌وی) بوه، پاشان ئاسمانی جیاکردوه‌ته‌وه و کردویه‌تی به حه‌وت ئاسمان، زه‌وییشی جیا کردوه‌ته‌وه و کردویه‌تی به حه‌وت زه‌وی.
٣. لێکدانه‌وه‌ی که‌لبی و عیکریمه و عه‌طییه و ئیبن زه‌ید [ده‌درێته پاڵ ئیبن عه‌بباسیش]: ئاسمان یه‌ک‌پارچه بوه و هیچ کونێکی تیا نه‌بوه، و زه‌وی یه‌ک‌پارچه بوه و هیچ کونێکی تیا نه‌بوه، پاشان ئاسمان به باران کراوه‌ته‌وه و که‌له‌به‌ری تیا دروست کراوه، و زه‌وییش به ڕوه‌ک کراوه‌ته‌وه و کونی تیا دروست کراوه. وا دیاره طه‌به‌ری ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی سێیه‌می په‌سه‌ند کردوه به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که ده‌قه‌که دوای ئه‌وه باسی (ئاو) و (زینده‌وه‌ر) ده‌کات: (وجعلنا من الما‌ء کل شي‌ء حي)(١٠).
به‌ڵام لێکدانه‌وه‌ی یه‌که‌میان (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی به هه‌وای نێوانیان) به‌هێزتره چونکه سه‌رجه‌می ده‌قه‌کان و گێڕانه‌وه‌کان پشتگیریی ده‌که‌ن..
دروستبونی ئه‌م چه‌مكه‌ش (جیاکردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌ویی یه‌ک‌پارچه به هه‌وای نێوانیان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كولتوری كۆندا خه‌لق به شێوه‌ی له‌ناوبردنی شێواوی و بێیاسایی وێنه كراوه، به‌و پێیه كه ئێسته یاسایه‌كی گه‌ردونی هه‌یه كه پێش خه‌لق نه‌بوه، ئینجا ئێسته هه‌وای نێوان ئاسمان و زه‌وی هه‌یه كه‌واته پێش خه‌لق نه‌بوه و ئاسمان و زه‌وی پێكه‌وه‌لكاو بون، بۆیه به‌شێك له خه‌لق جیاكردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و دروستكردنی هه‌وای نێوانیان بوه.
٤. ته‌واوكردنی خولقاندنی زه‌وی:
٥. ته‌واوكردنی خولقاندنی ئاسمان:
٨ ڕۆژ یان ٦ ڕۆژ؟
به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م ناکۆکیه ڕواڵه‌تیه، و به تێڕوانینی زیاتر و شاره‌زابون له کۆسمۆگۆنیا قورئانیه‌که که ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی له کۆسمۆگۆنیا کۆنه‌که‌ی ڕۆژگاری خۆیدا هه‌یه؛ بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که قورئان هه‌مو کاتێک هه‌ر باسی (٦) ڕۆژی کردوه و له‌و چه‌ند ئایه‌ته‌ی سوره‌تی (فوصصیله‌ت) یشدا هه‌ر ده‌کاته ٦ ڕۆژ نه‌ک ٨ ڕۆژ.. چونکه که بۆ خولقاندنی زه‌وی ده‌ڵێت ٤ ڕۆژ؛ ئه‌مه سه‌رجه‌می ڕۆژه‌کانی خولقاندنی زه‌ویه نه‌ک مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت که خولقاندنی زه‌وی ٦ ڕۆژی پێ چوه.. یه‌که‌م جار ده‌ڵێت زه‌ویی له ٢ ڕۆژدا دروست کردوه، ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی خه‌لقی سه‌ره‌تایی زه‌ویه، واته خولقاندنی سه‌ره‌تایی پێش ته‌ختکردن و ئاماده‌کردنی بۆ ژیان و دروستکردنی زینده‌وه‌ره‌کانی و چه‌سپاندنی چیاکانی.. ئینجا که دواییش ده‌ڵێت ٤ ڕۆژ؛ ئه‌مه کۆکراوه‌ی ٢ ڕۆژی خولقاندنی سه‌ره‌تایی زه‌ویه له‌گه‌ڵ ٢ ڕۆژی ته‌واوکردنی خولقاندنی زه‌وی..
به‌م شێوه‌یه ده‌کرێت ڕاڤه‌ی ئه‌و ٦ ڕۆژه بکه‌ین که به‌پێی قورئان به‌و ٦ ڕۆژه ئاسمان و زه‌وی دروست کراون:
له‌و ٦ ڕۆژه ٢ رۆژی یه‌که‌میان هه‌ردو (ئاسمان) و (زه‌وی) ی سه‌ره‌تایی تێدا دروست کراوه.. که گوایه له سه‌ره‌تادا زه‌وی ته‌نها زه‌وییه‌کی چۆڵ و ناڕێک و بێ‌ژیان بوه و ئاسمانیش هێشتا دوکه‌ڵێک بوه و هێشتا هیچ ته‌نێکی ئاسمانیی تێدا نه‌بوه.
ئه‌مه ٢ ڕۆژی یه‌که‌م ته‌واو (ته‌فسیره‌کان ده‌ڵێن ئه‌م ٢ ڕۆژه ١شه‌ممه و ٢شه‌ممه بون).
٢ رۆژی دوه‌م ته‌رخان کراوه بۆ ته‌واوکردنی خولقاندنی زه‌وی به ته‌ختکردنی و دروستکردنی ژیان تێیدا و چه‌سپاندنی شاخه‌کانی... (ئه‌م ٢ ڕۆژه‌ش ته‌فسیره‌کان به ٣شه‌ممه و ٤شه‌ممه دیاریی ده‌که‌ن).
به‌م شێوه‌یه به ٢ ڕۆژی خولقاندنی سه‌ره‌تایی و ٢ ڕۆژی تری خولقاندنی ته‌واو و کۆتایی؛ ده‌کاته ٤ ڕۆژ که سه‌رجه‌می ڕۆژه‌کانی خولقاندنی زه‌ویه.
ئینجا دوای ئه‌و ٤ ڕۆژه، له ٢ ڕۆژی تردا خولقاندنی ئاسمانیش ته‌واو کراوه به كردنی به حه‌وت ئاسمان و دروستکردنی ته‌نه ئاسمانیه‌کان و سیسته‌می شه‌ووڕۆژ.. (ئه‌م ٢ ڕۆژه‌ش له ته‌فسیره‌کاندا بریتین له ٥ شه‌ممه و هه‌ینی).
به‌م شێوه‌یه ٢ ڕۆژی ته‌واوکردنی خولقاندنی ئاسمان له‌گه‌ڵ ٤ ڕۆژی پێشتری هه‌مو خولقاندنی زه‌وی ؛ ده‌کاته ٦ ڕۆژ.
به‌پێی مه‌غزای چیرۆکه ئیسلامیه‌که سه‌رجه‌م خه‌لقی ئاسمانیش ٤ ی پێ چوه، به‌ڵام له‌م ٤ ڕۆژه ٢ ڕۆژی یه‌که‌میان هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ ٢ ڕۆژی خولقاندنی سه‌ره‌تایی زه‌وی. ٢ ڕۆژی دوه‌میشیان دوا دو ڕۆژه و ده‌که‌وێته دوای دو ڕۆژی ته‌واوکردنی خولقاندنی زه‌وی، و له‌م دو ڕۆژه‌ی دواییدا ته‌نها ته‌واوکردنی خولقاندنی ئاسمان جێبه‌جێ کراوه..
بۆیه هه‌ر ده‌کاته‌وه ٦ ڕۆژ.
ئه‌وه‌ش به گوزارشی ته‌فسیره‌کان یانی (١شه‌ممه و ٢شه‌ممه) هه‌ردو ئاسمان و زه‌وی به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی خولقێنراون.. ئینجا (٣شه‌ممه و ٤شه‌ممه) ته‌رخان بوه بۆ ته‌واوکردنی خه‌لقی زه‌وی ، (٥ شه‌ممه و هه‌ینی) یش ته‌رخان بوه بۆ ته‌واوکردنی خه‌لقی ئاسمان.
ئینجا لێره‌دا پرسیارێک دێته پێشه‌وه: بۆچی قورئان ناڵێت: زه‌وی به ٢ ڕۆژ خه‌لق کراوه و به ٢ ڕۆژی تر ئاماده کراوه بۆ ژیان و زینده‌وه‌ره‌کانی دروست کراون... بۆچی بۆ جاری دوه‌م ده‌ڵێت (٤ ڕۆژ)؟
وه‌ڵامه‌که ئه‌وه‌یه که: کاتێک ده‌ڵێت (٤ ڕۆژ) ؛ ئه‌مه وه‌کو ئه‌وه وایه بڵێت (٢ ڕۆژی تریش).. یانی کۆی کردوه‌ته‌وه.. وه‌کو ئه‌وه وایه دو هه‌نگاو ببڕیت و بڵێیت: "ئه‌مه دو"، ئینجا دو هه‌نگاوی تریش ببڕیت و بڵێیت: "ئه‌مه چوار".. تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه نیه که ده‌کاته شه‌ش.. به‌ڵکو مه‌به‌ستت دو هه‌نگاوی تره که له‌گه‌ڵ دو هه‌نگاوی پێش‌و ده‌کاته چوار.
ئه‌مه‌ش پینه‌وپه‌ڕۆ نیه به‌ڵکو دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکاری له‌سه‌ر کۆسمۆگۆنیا (تیۆریی خه‌لق) ی قورئان گه‌یشتومه‌ته ئه‌م ئه‌نجامه..
ئه‌م بابه‌ته وه‌نه‌بێت پێشتریش سه‌رنج نه‌درابێت.. به‌ڵکو زۆربه‌ی موفه‌سسیره‌کانی قورئان باسی ئه‌و کێشه و ئاڵۆزی (ئیشکالیه‌ت) ـه‌یان کردوه که چۆن به‌ڕواڵه‌ت ڕۆژه‌کانی خه‌لق له سوره‌تی (فوصصیله‌ت) دا ده‌کاته ٨... و له‌سه‌ری وه‌ستاون و چاره‌سه‌ریشیان پێشنیار کردوه، که له‌م ڕاڤه‌یه‌ی ئێمه‌وه نزیکه هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌نده‌ش ڕۆشن و تێروته‌سه‌ل نیه..
به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ش که به‌پێی کۆسمۆگۆنیای قورئانی زه‌وی پێش ئاسمان خولقاندنی ته‌واو کراوه.. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بیر و هزری ئه‌و ڕۆژگاره‌دا ده‌گونجێت که زه‌وی به بنه‌ڕه‌ت داده‌نێت له‌چاو ئاسمان، به‌م پێیه ئاسمان سه‌قفێکه بۆ زه‌وی و ئه‌ستێره‌کانیشی بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئاسمانی زه‌وین و خۆر و مانگیشی بۆ ڕوناککردنه‌وه‌ی زه‌وین.. بۆیه زه‌وی بایه‌خ و گرنگیی زیاتره، و له‌پێشتره.. بۆیه به‌پێی ئه‌م هزره ڕه‌وایه و گونجاوه زه‌وی پێش ئاسمان خولقاندنی ته‌واو بوبێت.. هه‌ر به‌پێی ئه‌م هزر و بیرکردنه‌وه‌یه ڕه‌وایه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی گه‌شه بکات و پێ بگات و هێشتا خۆر و مانگ له ئاسماندا دروست نه‌کرابێتن!! که ئه‌مه‌ش ئاشکرایه که سه‌د‌له‌سه‌د پێچه‌وانه‌ی زانسته: چونکه توخمه‌کانی زەوی و به‌تایبه‌تی ئه‌و توخمانه‌ی که ژیانیان لێ دروست ده‌بێت له هه‌ناوی ئه‌ستێره‌کانه‌وه هاتون و هه‌ساره‌ی زه‌وییش پاشکۆی ئه‌ستێره‌ی (خۆر) ه و به هۆی وزه‌ی خۆریشه‌وه ژیان له‌سه‌ر زه‌وی گه‌شه‌ی کردوه.. به‌ڵام ئه‌م دادگاییکردنه زانستیه له‌گه‌ڵ ده‌قه ئایینی (ئه‌فسانه‌یی) ـه‌کاندا ناکرێت، چونکه ئه‌و ده‌قانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای هزری (ذهني) چه‌مک و وێناکردنه‌کانی خۆیان بنیات ده‌نێن، و ڕه‌نگی زانستێکی به‌رایی ده‌ده‌نه‌وه که به‌پشتبه‌ستن به لۆجیکی ژیانی ڕۆژانه و لێکدانه‌وه‌ی هزری (ذهني) ی ڕوت هه‌وڵ ده‌دات له سروشت تێ بگات..
ئاسمان پێش زەوی خولقێنراوە یان زەوی پێش ئاسمان؟
لێره‌دا ناچارم به‌م ئه‌ندازه‌یه ده‌ست هه‌ڵ‌گرم، هه‌رچه‌ند ده‌زانم كه بابه‌ته‌كه پێویستیی به كتێبێكی تێروته‌سه‌ل هه‌یه كه ده‌بێت ڕۆژێك به‌رهه‌می بهێنم.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه: ابن رشد، فصل المقال و تقرير ما بين الشريعة و الحكمة من الاتصال. تحقيق: د. ألبير نصري نادر. دار المشرق، الطبعة الثانية، ١٩٦٨، ص. ٤٢.
(٢) بڕوانه: ابن حزم، مراتب الإجماع في العبادات والمعاملات والاعتقادات. دار الكتب العلمية، بيروت. ص. ١٦٧: (اتفقوا أن الله عز وجل... خالق كل شي‌ء غيره، وأنه تعالى لم يزل وحده ولا شي‌ء غيره معه ثم خلق الأشياء كلها...).
(٣) بڕوانه: ابن تیمیة، نقد مراتب الإجماع. بعنایة: حسن أحمد إسبر. دار ابن حزم ، بیروت، الطبعة الأولی، ١٩٩٨. ص‌ص. ٣٠٣، ٣٠٤.
(٤) بڕوانه: ابن تیمیة، نقد مراتب الإجماع. ص‌ص. ٣٠٤، ٣٠٥.
(٥) بڕوانه: أبو الشيخ، العظمة. تحقيق: رضاء الله بن محمد إدريس المباركفوري. دار العاصمة، الرياض. الطبعة الأولى، ١٤٠٨ هـ. جـ. ٢، ص‌ص. ٥٤٦، ٥٤٧. الحديث رقم (١٩٢): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «لما أراد الله عز وجل أن يخلق الما‌ء خلق من النور ياقوتة خضرا‌ء، غلظها كغلظة سبع سماوات وسبع أرضين وما فيهن وما بينهن، ثم دعاها، فلما أن سمعت كلام الله عز وجل ذابت الياقوتة فَرَقا حتى صارت ما‌ء... ثم خلق الريح فوضع الما‌ء على الريح، ثم خلق العرش، فوضع العرش على الما‌ء...).
(٦) ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌ی گێڕانه‌وه‌که‌ی (بوخاری) ـه. بڕوانه:
البخاري، الجامع المسند الصحيح المختصر من أمور رسول الله صلى الله عليه وسلم وسننه وأيامه. تحقيق: محمد زهير بن ناصر الناصر. دار طوق النجاة. الطبعة الأولى، ١٤٢٢هـ. جـ. ٩، ص. ١٢٤. الحديث رقم (٧٤١٨): (النبي صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله ولم يكن شي‌ء قبله، وكان عرشه على الما‌ء، ثم خلق السموات والأرض، وكتب في الذكر كل شي‌ء»).
الدارمي، الرد على الجهمية. تحقيق: بدر بن عبد الله البدر. دار ابن الأثير، الكويت. الطبعة الثانية، ١٩٩٥. جـ. ١، ص‌ص. ٣٤، ٣٥. الحديث رقم (٤٠): (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله ولم يكن شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، ثم كتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السموات والأرض»).
النسائي، السنن الكبرى. تحقيق: حسن عبد المنعم شلبي. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠١. جـ. ١٠، ص. ١٢٦. الحديث رقم (١١١٧٦): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «كان الله ولا شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، فكتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق سبع سموات»).
الروياني، مسند الروياني. تحقيق: أيمن علي أبو يماني. مؤسسة قرطبة، القاهرة. الطبعة الأولى، ١٤١٦ هـ. جـ. ١، ص‌ص. ١٣٥، ١٣٦. الحديث رقم (١٤٠): (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله ولم يك شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، ثم كتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السماوات والأرض»).
الطحاوي، شرح مشكل الآثار. تحقيق: شعيب الأرنؤوط. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٩٤ هـ. جـ. ١٤، ص‌ص. ٣٠٠، ٣٠١. الحديث رقم (٥٦٣٠): (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله، ولم يكن شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، ثم كتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السماوات والأرض»).
ابن حبان، صحيح ابن حبان ـ بترتيب ابن بلبان (الإحسان في تقريب صحيح ابن حبان). تحقيق وتخريج وتعليق: شعيب الأرنؤوط. مؤسسة الرسالة، بيروت. الطبعة الأولى، ١٩٨٨. جـ. ١٤، ص. ٧. الحديث رقم (٦١٤٠): (قال صلى الله عليه وسلم: «كان الله وليس شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، ثم كتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السماوات والأرض»). ص. ١٠، الحديث رقم (٦١٤٠): (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله ولم يكن شي‌ء قبله، وكان عرشه على الما‌ء، ثم خلق السماوات والأرض، وكتب في الذكر كل شي‌ء»).
الطبراني، المعجم الكبير. تحقيق: حمدي بن عبد المجيد السلفي. مكتبة ابن تيمية، القاهرة. الطبعة الثانية. جـ. ١٨، ص. ٢٠٣. الحديث رقم (٤٩٧): (قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: «كان الله عز وجل ولا شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، وكتب في الذكر كل شي‌ء هو كائن، ثم خلق السماوات»). جـ. ١٨، ص. ٢٠٤. الحديث رقم (٥٠٠): (النبي صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله تعالى لم يك شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، وكتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السماوات والأرض»).
ابن منده، التوحيد ومعرفة أسماء الله عز وجل وصفاته على الاتفاق والتفرد. تحقيق وتعليق وتخريج: د. علي بن محمد ناصر الفقيهي. مكتبة العلوم والحكم، المدينة المنورة ـ دار العلوم والحكم، سوريا. الطبعة الأولى، ٢٠٠٢. ص‌ص. ٨٢، ٨٣. الحديث رقم (٧): (النبي صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله عز وجل ولم يكن شي‌ء غيره وكان عرشه على الما‌ء، وكتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السموات والأرض»). ص‌ص. ٨٣، ٨٤. الحديث رقم (٨): (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله عز وجل ولم يكن شي‌ء قبله، وكان عرشه على الما‌ء، ثم خلق السموات والأرض، وكتب في الذكر كل شي‌ء»).
أبو نعيم، حلية الأولياء وطبقات الأصفياء. مطبعة السعادة، القاهرة. ١٩٧٤. جـ. ٨، ص‌ص. ٢٥٩، ٢٦٠: (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: كان الله ولم يكن شي‌ء غيره وكان عرشه على الما‌ء ثم كتب جل ثناؤه في الذكر كل شي‌ء ثم خلق السموات والأرض).
البيهقي، الأسماء والصفات. تحقيق وتخريج وتعليق: عبد الله بن محمد الحاشدي. تقديم: مقبل بن هادي الوادعي. مكتبة السوادي، جدة. الطبعة الأولى، ١٩٩٣. جـ. ٢، ص‌ص. ٢٣٤، ٢٣٥. الحديث رقم (٨٠٠): (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله عز وجل، ولم يكن شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، ثم كتب جل ثناؤه في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السماوات والأرض»).
البيهقي، الاعتقاد والهداية إلى سبيل الرشاد على مذهب السلف وأصحاب الحديث. تحقيق: أحمد عصام الكاتب. دار الآفاق الجديدة، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٠١ هـ. ص‌ص. ٩١، ٩٢: (رسول الله صلى الله عليه وسلم.. قال: «كان الله عز وجل ولم يكن شي‌ء غيره، وكان عرشه على الما‌ء، ثم كتب في الذكر كل شي‌ء، ثم خلق السماوات والأرض»).
البيهقي، السنن الكبرى. تحقيق: محمد عبد القادر عطا. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الثالثة، ٢٠٠٣. جـ. ٩، ص. ٤. الحديث رقم (١٧٧٠١): (النبي صلى الله عليه وسلم.. قال: " كان الله عز وجل، ولم يكن شي‌ء قبله، وكان عرشه على الما‌ء، ثم خلق السماوات والأرض، وكتب في الذكر كل شي‌ء").
(٧) بڕوانه:
يحيى بن سلام، تفسير يحيى بن سلام. تحقيق: الدكتورة هند شلبي. دار الكتب العلمية، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٤. جـ. ١، ص. ٣٠٩: (وتفسير قتادة: كانتا جميعا، ففصل الله بينهما بهذا الهواء فجعله بينهن).
الطبري، تفسیر الطبري (جامع البيان في تأويل القرآ‌ن). تحقیق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة. الطبعة الأولى، ٢٠٠٠. جـ. ١٨، ص. ٤٣١: (حدثنا بشر، قال: ثنا يزيد، قال: ثنا سعيد، عن قتادة (أن السماوات والأرض كانتا رتقا ففتقناهما) قال: كان الحسن وقتادة يقولان: كانتا جميعا، ففصل الله بينهما بهذا الهواء).
ابن أبي حاتم، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقیق: أسعد محمد الطيب. مكتبة نزار مصطفى الباز، السعودية. الطبعة الثالثة، ١٤١٩ هـ. جـ. ٨، ص. ٢٤٥١. الأثر رقم (١٣٦٤١): (عن الحسن وقتادة في قوله: كانتا رتقا ففتقناهما قال: كانتا جمعا ففصل الله بينهما بهذا الهواء).
ابن كثير، تفسير القرآ‌ن العظيم. تحقیق: سامي بن محمد سلامة. دار طيبة للنشر والتوزيع. الطبعة الثانية، ١٩٩٩. جـ. ٥، ص. ٣٣٩: (وقال الحسن، وقتادة، كانتا جميعا، ففصل بينهما بهذا الهواء).
السيوطي، الدر المنثور في التفسير بالماثور. تحقيق: مركز هجر للبحوث. دار هجر، مصر. ٢٠٠٣. جـ. ١٠، ص. ٢٧٢: (وأخرج ابن المنذر ، وَابن ابي حاتم عن الحسن وقتادة في قوله: {كانتا رتقا ففتقناهما} قال : كانتا جمعا ففصل الله بينهما بهذا الهواء).
ابن أبي زمنین، تفسير القرآ‌ن العزيز. تحقیق: أبو عبد الله حسين بن عكاشة، محمد بن مصطفى الكنز. الفاروق الحديثة، القاهرة. الطبعة الأولى، ٢٠٠٢. جـ. ٣، ص. ١٤٥: (قال الحسن: يعني: ملتزقتين إحداهما على الأخرى).
مقاتل، تفسير مقاتل بن سليمان. تحقیق: عبد الله محمود شحاته. دار إحياء التراث، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٢٣ هـ. جـ. ٣، ص. ٧٦: (أن السماوات والأرض كانتا رتقا: يعني ملتزقين، وذلك أن الله - تبارك وتعالى - أمر بخار الما‌ء فارتفع فخلق منه السموات السبع فأبان إحداهما من الأخرى، فذلك قوله ففتقناهما).
(٨) بڕوانه:
الثعلبي، الكشف والبيان عن تفسير القرآ‌ن. تحقيق: الإمام أبي محمد بن عاشور. مراجعة وتدقيق: الأستاذ نظير الساعدي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. الطبعة الأولى، ٢٠٠٢. جـ. ٦، ص. ٢٧٤: (قال ابن عباس والضحاك وعطاء وقتادة: يعني كانتا شيئا واحدا ملتزقتين ففصل الله سبحانه بينهما بالهواء).
السمعاني، تفسير القرآ‌ن. تحقیق: ياسر بن إبراهيم وغنيم بن عباس بن غنيم. دار الوطن، الرياض. الطبعة الأولى، ١٩٩٧. جـ. ٣، ص. ٣٧٧: (قال ابن عباس: قوله: {كانتا رتقا} أي: كان السما‌ء والأرض ملتصقين، ففتقناهما بالهواء).
البغوي، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. تحقیق : عبد الرزاق المهدي. دار إحياء التراث العربي، بيروت. الطبعة الأولى ، ١٤٢٠ هـ. جـ. ٣، ص. ٢٨٧: (قال ابن عباس رضي الله عنهما والضحاك وعطاء وقتادة: كانتا شيئا واحدا ملتزقتين، ففتقناهما، فصلنا بينهما بالهواء).
ابن الجوزي، زاد المسير في علم التفسير. تحقیق: عبد الرزاق المهدي. دار الكتاب العربي، بيروت. الطبعة الأولى، ١٤٢٢ هـ. جـ. ٣، ص. ١٨٩: (أن السموات والأرض كانتا ملتصقتين، ففتقهما الله تعالى، رواه العوفي عن ابن عباس، وبه قال الحسن، وسعيد بن جبير، وقتادة).
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. تحقيق: أحمد البردوني، إبراهيم أطفيش. دار الكتب المصرية، القاهرة. الطبعة الثانية، ١٩٦٤. جـ. ١١، ص. ٢٨٣: (قال ابن عباس والحسن وعطاء والضحاك وقتادة: يعني أنها كانت شيئا واحدا ملتزقتين ففصل الله بينهما بالهواء).
(٩) الطبري، تفسیر الطبري (جامع البيان في تأويل القرآ‌ن). جـ. ١٨، ص. ٤٣١.
(١٠) بۆ ئه‌م سێ لێکدانه‌وه‌یه، بۆ نمونه؛ بڕوانه:
يحيى بن سلام، تفسير يحيى بن سلام. جـ. ١، ص‌ص. ٣٠٨، ٣٠٩.
الطبري، تفسیر الطبري (جامع البيان في تأويل القرآ‌ن). جـ. ١٨، ص‌ص. ٤٣١، ٤٣٢.
الماوردي، تفسير الماوردي (النكت والعيون). تحقیق: السيد ابن عبد المقصود بن عبد الرحيم. دار الكتب العلمية، بيروت، لبنان. جـ. ٤، ص. ٤٤٤.
البغوي، معالم التنزيل في تفسير القرآ‌ن. جـ. ٣، ص. ٢٨٧.
ابن الجوزي، زاد المسير في علم التفسير. جـ. ٣، ص. ١٨٩.
القرطبي، الجامع لأحكام القرآ‌ن. جـ. ١١، ص. ٢٨٣.