د. سو ساڤه‌ج ـ ڕه‌مبۆ:
بلیمه‌تیی نه‌رم‌ونیانی بۆنۆبۆ
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌یمونانه‌ی ده‌نوسن
دۆكتۆر سو (یاخود سوزان Susan) ساڤه‌ج ـ ڕه‌مبۆ Sue Savage-Rumbaugh، له‌دایكبوی (١٩٤٦) ـه، پزیشكی ده‌رونی و پسپۆڕی بواری شیرده‌ره
باڵاكانه. دۆكتۆراتی له زانكۆی ویلایه‌تی ئۆكلاهۆما به‌ده‌ست هێناوه (ساڵی
١٩٧٥)، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كه له زانكۆی شیكاگۆ (ساڵی ١٩٩٧) و زانكۆی ویلایه‌تی
میزۆری (ساڵی ٢٠٠٨) دۆكتۆراتی فه‌خرییان پێ به‌خشیوه. گۆڤاری (تایم) TIME ناوبراوی وه‌كو یه‌كێك له سه‌د كه‌سی
كاریگه‌ر (خاوه‌ن‌ته‌ئسیر و جێده‌ست‌دیار) له جیهاندا دیاری كردوه.
دۆكتۆر سوزان ساڤه‌ج ـ ڕه‌مبۆ
ناوبراو زیاتر به‌وه ناسراوه كه كاری له‌سه‌ر دو تاكی
مه‌یمونی جۆری بۆنۆبۆ bonobo
(جۆرێكه له دو جۆره‌كه‌ی مه‌یمونی ئه‌فریقایی "چیمپانزی": چیمپانزیی
ئاسایی و بۆنۆبۆ) كردوه: نێرێك به ناوی كانزی Kanzi (١٩٨٠ ـ )، و
مێیه‌ك به ناوی پانبانیشا Panbanisha (١٩٨٥ ـ ٢٠١٢) كه ئه‌میش
دو به‌چكه‌ی به ناوی (نیۆتا) Nyota و
(ناثان) Nathan بوه، و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
توانای زمانی و هزریی ئه‌و دوانه كردوه به به‌كارهێنانی چه‌ند هێماوشه lexigram (وێنه‌یه‌كی هێمایی كه
ئاماژه ده‌كات بۆ وشه‌یه‌ك) و كیبۆردێك (ڕوته‌ختێكی كارتۆنی یان كۆمپیوته‌ری كه
له چه‌ند چوارگۆشه‌یه‌كه پێك دێت و هه‌ر چوارگۆشه‌یه‌ك ڕۆڵی دوگمه‌ی كیبۆردێك ده‌بینێت،
و مه‌یمونه‌كه له ڕێگه‌ی دیاریكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌وانه مه‌به‌ستی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت)،
ئه‌مه‌ش له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زمانی له زانكۆی ویلایه‌تی جۆرجیا LRC كه بۆ ماوه‌ی ٢٣ ساڵ له‌و سه‌نته‌ره‌دا
كاری كردوه. ئێسته‌ش، له ٢٠٠١ ه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و سه‌رۆكی زاناكانی
ده‌زگای Great Ape Trust ـه
له شاری (دیمۆین) Des Moines له
ویلایه‌تی ئایۆوا Iowa.
د. سو و کانزی
ساڤه‌ج ـ ڕه‌مبۆ یه‌كه‌م زانایه‌ك و تاكه زانایه‌كیشه
كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نی زمان كردوه له مه‌یمونی بۆنۆبۆدا. له‌و
توێژینه‌وانه‌دا توانا و هه‌ڵس‌وكه‌وتی سه‌رسوڕهێنه‌ری له‌و مه‌یمونانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه
كه توانا و هه‌ڵس‌وكه‌وتی هزری و زمانین و زیره‌كی ده‌گه‌یه‌نن، و گه‌یشتوه‌ته
ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وانه ده‌توانن له ڕێگه‌ی ته‌ماشاكردن و لاساییكردنه‌وه‌ی
ده‌وروبه‌ریانه‌وه له‌و زمانه تێ بگه‌ن كه له‌ده‌وریان قسه‌ی پێ ده‌كرێت.
ناوبراو له‌و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌یه‌دا، سه‌نته‌ری LRC، پشتی به چه‌ند تێكنۆلۆجیایه‌ك به‌ستوه، وه‌كو ئه‌و كیبۆرده‌ی كه
ئاماژه‌ی بۆ كرا و یارمه‌تیی مه‌یمونه‌كان ده‌دات بۆ هه‌ڵبژاردنی وشه و ڕێكخستنی
قسه. هه‌روه‌ها وه‌كو قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان به ئینگلیزی، و له‌گه‌ڵ ئامێرێك وه‌كو
ده‌سكێكی یاریی كۆمپیوته‌ری كه تایبه‌ت بو به مه‌یمونه‌كانه‌وه و گه‌لێك فرمانی
كۆمپیوته‌ریی پێ جێبه‌جێ ده‌كرا.
له‌و توێژینه‌وانه‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی به‌نرخ به‌ده‌ست
هاتن سه‌باره‌ت به توانای ئه‌و شیرده‌ره باڵایانه له بواری: پێكه‌وه‌نانی هێما، تێگه‌شتنی
وشه‌ی وتراو، لێككردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ڕێزمانیی ساده، فێربونی چه‌مكه‌كانی ژماره
و بڕ، ئه‌نجامدانی كاری ئاڵۆزی وا كه توانای ده‌رككردن ده‌خوازێت. كه ئه‌م
زانیاریانه تێڕوانینی مرۆڤیان ده‌رباره‌ی شیرده‌ره باڵاكانی تر گۆڕی و ئه‌و ئه‌نجامه‌یان
دوپات كردوه كه زمان تایبه‌ت نیه به مرۆڤه‌وه و مه‌یمونه‌كانی تریش ده‌توانن
فێری ببن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، دۆكتۆر سوزان له‌گه‌ڵ (كانزی) كاری
كرد، كه یه‌كه‌م مه‌یمونێكه زمان (تێگه‌شتن و سودبینین له زمان) فێر ببێت به‌و
شێوه‌یه‌ی كه منداڵ فێری ده‌بێت. درێژه و ته‌واوی زانیاریه‌كانیش ساڵی ١٩٩٣ له
كتێبێكدا بڵاو كرانه‌وه به ناوی (تێگه‌شتنی زمان لای مه‌یمون و منداڵ: لێكۆڵینه‌وه‌گه‌لێكی
كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی گه‌شه‌كردنی منداڵ) Language
Comprehension in Ape and Child: Monographs of the Society for Research in Child
Development، كه كارێكی هاوبه‌شی دۆكتۆر سوزان بو له‌گه‌ڵ
جێنین مورفی Jeannine Murphy و
ڕۆز شه‌فچیك Rose Sevcik و
كاڕن براك Karen Brakke. كۆی
پڕۆژه‌كه‌ی ناوبراو ساڵی ١٩٩١ له‌لایه‌ن (پڕۆژه‌ی هه‌زاره‌ی ده‌ركناسی) The Cognitive Science Millennium Project ـه‌وه
(له سه‌نته‌ری زانسته ده‌ركیه‌كان له زانكۆی مینێسۆتا University
of Minnesota Center for Cognitive Sciences) وه‌كو
یه‌كێك له‌و ١٠٠ كاره هه‌ره‌كاریگه‌ره‌ی بواری ده‌ركناسی Cognitive
Science له سه‌ده‌ی بیستدا هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌م ڤیدیۆش، وتارێكی دۆكتۆر سوزانه، به ناوی (بلیمه‌تیی
نه‌ر‌ونیانی بۆنۆبۆ) The gentle genius of bonobos، یاخود (ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌یمونانه‌ی ده‌نوسن) On apes that write، كه ساڵی ٢٠٠٤ تۆمار كراوه،
و ساڵی ٢٠٠٧ له ئینته‌رنێتدا، له سایتی TED.com دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. وتاره‌كه له میانه‌ی كۆنفڕانسێكدا پێشكه‌ش
كراوه كه به (كۆنفڕانسی TED)
ناوداره (كورته‌ی "تێكنۆلۆجیا و ته‌رفیهـ و دیزاین" Technology Entertainment and Design)، كه
كۆنفڕانسێكی ساڵانه‌یه به‌سه‌رپه‌رشتیی (دامه‌زراوه‌ی ساپلینگ) Sapling Foundation ی ئه‌مێریكایی، له‌ژێر
دروشمی (بیرۆكه‌گه‌لێك كه شایه‌نی بڵاوبونه‌وه‌ن) “ideas
worth spreading”، و له ساڵی ١٩٩٠ ـه‌وه به‌رده‌وامه.
هه‌ر كه‌سێكی خاوه‌ن داهێنان و كاریگه‌ری له بواره‌كانی زانست و تێكنۆلۆجیا و ئه‌وانه‌ی
خه‌ونی گۆڕین و باشكردنی جیهانیان هه‌یه به‌شداری ده‌كات؛ ماوه‌ی ١٨ خوله‌كی هه‌یه
هه‌تا بیر و به‌رهه‌مه‌كه‌ی خۆی بخاته ڕو. كه تا ئێسته ژماره‌یه‌ك داهێنه‌ر و كه‌سێتیی
زانستی و فیكری و سیاسی به‌شدارییان تێدا كردوه، كه هه‌ندێكیان هه‌ڵگری خه‌ڵاتی
نۆبێڵیش بون. هه‌روه‌ها كۆنفڕانسه‌كه خه‌ڵاتێك ده‌به‌خشێت به‌وانه‌ی به‌شداری ده‌كه‌ن
و پێشبڕكێیی كۆنفڕانسه‌كه ده‌به‌نه‌وه، به به‌های ١٠٠.٠٠٠ دۆلار. هه‌تا ئێستا
زیاتر له ١٥٠٠ له‌و وتارانه‌ی به‌شدارییان كردوه له ئینته‌رنێتدا بڵاو كراونه‌ته‌وه
كه بۆ زۆربه‌ی زمانه جیهانیه‌كان وه‌رگێڕدراون، و هه‌تا ئێستا ٥٠٠ میلیۆن جار له
ئینته‌رنێتدا بینراون (ئێسته زیاتر له ٩٠٠ وتار له سایتی TED.com دا هه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌رگێڕاندا).
دۆكتور سو، له‌م وتاره‌دا، گرنگترین ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی
خۆی له‌سه‌ر توانای ده‌ركی و زمانیی مه‌یمونی ئه‌فریقایی جۆری بۆنۆبۆ ده‌خاته ڕو.
سه‌ره‌تا ئاماژه بۆ لێكچونی زۆری ئه‌م جۆره مه‌یمونه ده‌كات له‌گه‌ڵ مرۆڤ، هه‌تا
له شێواز و باری سێكسكردنیشدا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: (له واقیعدا، زۆر شت هه‌ن له‌وانه‌وه
فێریان ببین، چونكه ئه‌وان كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر یه‌كسان و زۆر به‌سۆزن، و و هه‌ڵس‌وكه‌وتی
سێكسییان ته‌نها لایه‌نێكی ژیانیان نیه كه ئه‌وان به جۆرێكی سه‌ربه‌خۆ له په‌راوێزی
لایه‌نه‌كانی تری ژیاندا ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵكو سێكس تێكه‌ڵ به هه‌مو لایه‌كی
ژیانیان ده‌بێت، و و بۆ په‌یوه‌ندی و لێكحاڵیبونیش به‌كار دێت، و بۆ چاره‌ی كێشه
و به‌شه‌ڕهاتنیش به‌كار دێت). كه به‌مه‌ش ئاماژه بۆ ڕابردویه‌كی شیرده‌رێكی
باڵای په‌ره‌سه‌ندوی تر ده‌كات كه مرۆڤه. هه‌روه‌ها ناوبراو باسی گروپێكی مرۆیی
ده‌كات له دورگه‌ی ته‌سمانیا (ئۆسترالیا) كه له‌لایه‌نی كولتوره‌وه له‌گه‌ڵ مه‌یمونی
بۆنۆبۆدا جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوه، و له ڕوی بایۆلۆجیاییشه‌وه لێكچونێكی
زۆریان هه‌بوه.
هه‌روه‌ها ناوبراو به‌راورد ده‌كات له‌نێوان ئێسكه‌په‌یكه‌ر
و شێوازی ڕۆشتنی هه‌ریه‌كه له بۆنۆبۆ و چیمپانزیی ئاسایی، و جۆرێكی كۆنی مرۆڤ كه
پێی ده‌وترێت (ئۆسترالۆپیثیكوس) Australopithecus، و
ئه‌م جۆره‌ی مرۆڤ كه ئێسته هه‌یه.
ئینجا له ڕێگه‌ی فیلمێكی دۆكیومێنتاریه‌وه كاره‌كانی
خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردو (كانزی) و (پانبانیشا) ده‌خاته ڕو كه دو مه‌یمونی بۆنۆبۆن،
كه چۆن به پێگه‌یاندن له ژینگه‌یه‌كی هانده‌ر و هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مرۆڤ توانای
ده‌ركی و زمانییان لێ ده‌ركه‌وتوه، به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی نوسینی هێما و ده‌ربڕینی
مه‌به‌ست به هێمای نوسراو. و ده‌ڵێت: (به تۆماركردنی گه‌شه‌كردنیان به‌درێژایی
دو ده‌یه، له دۆكیومێنتی پارێزراودا؛ زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه چۆن هێزه
كولتوریه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤدا كاری خۆیان كردوه). ناوبراو به‌مه ئاماژه
بۆ ڕۆڵی كو‌لتور و به‌كارهێنانی توانا هزری و زمانیه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤدا
ده‌كات. له كۆتاییشدا ئاماژه بۆ ئه‌و ژینگه كولتوریه هاوبه‌شه‌ی نێوان مرۆڤ و
مه‌یمونی بۆنۆبۆ له سه‌نته‌ره‌كه‌یدا ده‌كات و به "كولتوری پان (چیمپانزیه‌كان)
ـ مرۆڤ" panhomoculture
ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
بفه‌رمون له‌گه‌ڵ وتاره‌كه:
سوزان: من له‌گه‌ڵ جۆرێكدا كار ده‌كه‌م پێی ده‌وترێت
"بۆنۆبۆ". و من زۆربه‌ی كات دڵخۆشم، چونكه بڕوام وایه ئه‌م جۆره به‌خته‌وه‌رترین
جۆری سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یه. ئه‌مه‌ش نهێنییه‌كه كه به نهێنی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م جۆره ته‌نها له كۆنگۆ ده‌ژین. و له زۆر باخچه‌ی ئاژه‌ڵان نین، به هۆی هه‌ڵس‌وكه‌وتی
سێكسییانه‌وه. هه‌ڵس‌وكه‌وتی سێكسییان زۆر له هی مرۆڤ ده‌چێت، بۆیه له باخچه‌كان
پێشان نادرێن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌مان ـ كه به‌م بابه‌ته ئیحراج ده‌بین ـ دڵڕه‌حه‌ت
بین.
به‌ڵام، له واقیعدا زۆر شت هه‌ن له‌وانه‌وه فێریان
ببین، چونكه ئه‌وان كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر یه‌كسان و زۆر به‌سۆزن. و هه‌ڵس‌وكه‌وتی
سێكسییان ته‌نها لایه‌نێكی ژیانیان نیه كه ئه‌وان به جۆرێكی سه‌ربه‌خۆ له په‌راوێزی
لایه‌نه‌كانی تری ژیاندا ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵكو سێكس تێكه‌ڵ به هه‌مو لایه‌كی
ژیانیان ده‌بێت، و بۆ په‌یوه‌ندی و لێكحاڵیبونیش به‌كار دێت، و بۆ چاره‌ی كێشه و
به‌شه‌ڕهاتنیش به‌كار دێت. بڕوایشم وایه كه ڕه‌نگه ئێمه له قۆناغێكی مێژوی
خۆماندا به جۆرێك ژیانی خۆمان كردوه‌ته چه‌ند به‌شێكه‌وه و جیهانه‌كه‌ی خۆمان
دابه‌ش كردوه بۆ چه‌ند پۆل و بابه‌تێكی جیاواز، و به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌مو شتێك
شوێنی گونجاو و پڕاوپڕی خۆی ده‌گرێت. به‌ڵام پێم وا نیه ئێمه له سه‌ره‌تاوه به‌م
شێوه‌یه بوبێتین.
زۆر كه‌س هه‌ن بڕوایان وایه جیهانی گیانداران زۆر سروشتی
و غه‌ریزه‌یی و نه‌گۆڕ و چه‌سپاوه، و شتێكی زۆر زۆر تایبه‌تی له مرۆڤدا هه‌یه.
ڕه‌نگه ئه‌وه بێت توانای بیركردنه‌وه‌ی هۆكاریی هه‌یه، ڕه‌نگه شتێكی تایبه‌تی
بێت له مێشكی‌دا كه وای لـێ ده‌كات زمان و قسه‌ی هه‌بێت، ڕه‌نگه شتێكی تایبه‌تی
بێت له مێشكی‌دا وای لـێ بكات توانای دروستكردنی ئامڕاز و بیركاریی ماتماتیكیی هه‌بێت.
باشه، من نازانم. له ته‌سمانیا كۆمه‌ڵێك مرۆڤ هه‌بون كه له ١٦٠٠ـه‌كاندا
دۆزرانه‌وه، و ئاگریان نه‌ده‌كرده‌وه و ئاگركردنه‌وه‌یان نه‌ده‌زانی، ئامڕازی به‌ردیان
نه‌بو، به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌یزانین مۆسیقایشیان نه‌بو. جا كاتێك به‌راوردیان ده‌كه‌ین
به بۆنۆبۆ؛ بۆنۆبۆ كه‌مێك توكنتره، به‌ته‌واوی ڕێك و ڕاست به‌پێوه ناڕوات، به‌ڵام
لێكچونی زۆر هه‌یه. و بڕوام وایه ئه‌گه‌ر له كو‌لتور بڕوانین؛ به جۆرێك تێده‌گه‌ین
چۆن گه‌یشتینه ئه‌مه‌ی كه هه‌ین. و پێم وا نیه به‌ڕاستی ئه‌وه شتێك بێت له
پێكهاته‌ی بایۆلۆجیایی ئێمه‌دا، بڕوام وایه شتێكه خۆمان له پێكهاته‌ی
بایۆلۆجیاییماندا چاندومانه، به‌ڵام پێم وا نیه له خۆیدا پێشتر هه‌بوبێت.
جا ئه‌وه‌ی ئێسته من ده‌یكه‌م ئه‌وه‌یه ئاشناتان ده‌كه‌م
به جۆره گیاندا‌رێك پێی ده‌وترێت بۆنۆبۆ. ئه‌مه (كانزی) ـه، تاكێكی بۆنۆبۆیه
ئێسته. ئه‌و له دارستانێك ده‌ژی له ویلایه‌تی جۆرجیا. دایكی له بنه‌ڕه‌تدا له
دارستانێكی ئه‌فریقاوه له ده‌می باڵقبونیدا هاتوه بۆ ئێره، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی
شه‌ش یان حه‌وت ساڵ بو.
لێره ئه‌مه بۆنۆبۆیه‌كه له‌لای ڕاستتانه‌وه، و
چیمپانزییه‌كییشه له‌لای چه‌پتانه‌وه. به‌ڕونی دیاره كه چیمپانزیه‌كه له
ڕۆشتندا كه‌مێك ناڕه‌حه‌تی ده‌بینێت و بۆی قورسه. بۆنۆبۆ ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌به‌راورد
به ئێمه كورتترن و قۆڵیان درێژتره ـ؛ به‌ڵام له چیمپانزیه‌كان باڵاڕێكترن، هه‌ر
وه‌كو ئێمه. ئه‌مه بۆنۆبۆ پێشان ده‌دات به‌به‌رارورد به تاكێكی [مرۆڤی كۆنی
جۆری] ئۆسترالۆپیتیكوسی وه‌كو (لوسی)، وه‌كو ده‌بینن؛ جیاوازیی زۆر نیه له‌نێوان
شێوازی ڕۆشتنی بۆنۆبۆ و نێوان ئه‌و شێوازه‌ی كه ڕۆشتنی ئۆسترالۆپیتیكوسی سه‌ره‌تایی
هه‌یبوه. و كاتێكیش پێچ ده‌كه‌نه‌وه به‌ره‌و ئێمه؛ ده‌بینن كه ناوچه‌ی سێ‌به‌نده
(حه‌وز) له ئۆسترالۆپیتیكوسی سه‌ره‌تاییدا كه‌مێك ته‌خت و پانتره و پێویستیی به‌وه
نیه زۆر بیسوڕێنێت له لایه‌كه‌وه بۆ لایه‌كی تر. جا بۆیه ڕۆشتن له‌سه‌ر دو پێ
كه‌مێك ئاسانتره. و ئێسته‌ش هه‌ر چواریان ده‌بینین.
ڤیدیۆ: بۆنۆبۆی كێوی له ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا
ده‌ژی، له دارستان كه ڕوباری كۆنگۆ ده‌وره‌ی داوه. دره‌ختی چه‌ترئاسا، به‌درێژیی
٤٠ مه‌تر (١٣٠ پێ) له‌و ناوچه‌یه به‌چڕی ده‌ڕوێن. زانایه‌كی یاپۆنی هه‌بو (مه‌به‌ست
تاكایۆشی كانۆ Takayoshi Kano یه)
كه یه‌كه‌م كه‌س بو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانیی جیددی بكات له‌سه‌ر بۆنۆبۆ، پێش
نزیكه‌ی سێ ده‌یه. بۆنۆبۆ كه‌مێك پێكهاته‌ی له‌شیان بچوكتره له چیمپانزی، له‌شیان
له‌ڕ و لاوازه. بۆنۆبۆكان به سروشتی خۆیان گیانداری نه‌رم‌ونیانن. كۆمه‌ڵێك
لێكۆڵینه‌وه‌ی درێژخایه‌ن و ورد زۆر شتیان ده‌رباره‌ی ئه‌وان ده‌رخستوه. یه‌ك له‌و
دۆزینه‌وانه ئه‌وه بو كه بۆنۆبۆی كێوی به‌زۆری له‌سه‌ر دو پێ ده‌ڕۆن، له‌وه‌ش
زیاتر؛ ده‌توانن به وه‌ستاوی و ڕێك‌وڕاستی بۆ ماوه‌ی زۆر بڕۆن.
سوزان: با بچین سڵاو له ئۆستین بكه‌ین و ئینجا بچین بۆ
خێوه‌ته‌كه.
سوزان: ئه‌مه كانزی و منین، له دارستان. هیچ یه‌ك له‌و
شتانه‌ی له‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌یانبینن؛ مه‌شقی له‌سه‌ر نه‌كراوه، هیچ فێڵ و چاوبه‌ستییه‌كی
تێدا نیه، هه‌موی به‌و شێوه ڕوی داوه كه به‌بێ به‌رنامه و ڕێكخستن به فیلم
گیراون له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ئیزگه‌ی یاپانی NHK ـه‌وه. هه‌شت بۆنۆبۆمان لایه.
ڤیدیۆ: ته‌ماشا ئه‌م هه‌مو شتانه‌ی لامانه
بۆ ئاگركردنه‌وه له كه‌مپه‌كه‌ماندا.
سوزان: یه‌ك خێزانی تێواو له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌مدایه.
ڤیدیۆ: یارمه‌تیم ده‌ده‌یت بۆ په‌یداكردنی هه‌ندێك
داری سوتاندن؟ چاكه. پێویستیمان به داری زیاتریشه. له گیرفانمدا چه‌رخێكم پێیه
ئه‌گه‌ر پێویستیت به چه‌رخه. ئه‌وه هێلانه زه‌رده‌واڵه‌یه‌كه. ده‌توانێت ده‌ری
بهێنێت. هیوام وایه چه‌رخێكم پێ بێت. ده‌توانیت چه‌رخه‌كه به‌كار بهێنیت بۆ
كردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
سوزان: كانزی زۆر بایه‌خ ده‌دات به ئاگر. هێشتا ناتوانێت
به‌بێ چه‌رخ ئاگر بكاته‌وه، به‌ڵام بڕوام وایه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ببینێت ئاگر ده‌كاته‌وه؛
ڕه‌نگه بتوانێت ئه‌ویش بیكات كردنه‌وه‌ی ئاگر به‌بێ چه‌رخ. خه‌ریكی ئه‌وه‌یه
فێر ببێت چۆن ئاگره‌كه خۆش بكات و نه‌هێڵێت بكوژێته‌وه. فێری به‌كارهێنانه‌كانی
ئاگر ده‌بێت، ته‌نها به‌وه‌ی ببینێت ئێمه چی له ئاگره‌كه ده‌كه‌ین.
ڤیدیۆ: ئه‌مه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه به ده‌م‌وچاوی
بۆنۆبۆیه‌كه‌وه. ئه‌م ده‌نگانه ده‌نگی دڵخۆشین.
ڤیدیۆ: تۆ دڵخۆشیت. تۆ زۆر دڵخۆشیت به‌م به‌شه.
پێویسته هه‌ندێك ئاو بكه‌یت به ئاگره‌كه‌دا. ئاوه‌كه ده‌بینیت؟ كارێكی چاكت
كرد.
سوزان: بیرم چو به‌شی دواوه‌ی كۆڵه‌پشته‌كه‌ی دابخه‌م، به‌ڵام
ئه‌و حه‌ز ده‌كات شت هه‌ڵبگرێت له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر.
ڤیدیۆ: "ئۆستین"، گوێم لـێ بو وتت
"ئۆستین".
سوزان: ده‌توانێت قسه له‌گه‌ڵ بۆنۆبۆكانی تری تاقیگه
بكات، له مه‌ودای دورتر له‌وه‌ی ئێمه ده‌توانین ببیستین. ئه‌مه خوشكه‌كه‌یه‌تی،
ئه‌مه یه‌كه‌م جاریه‌تی هه‌وڵ بدات عه‌ره‌بانه‌یه‌كی گۆڵف لـێ بخوڕێت.
ڤیدیۆ: بای بای!
سوزان: قاچ ده‌نێت به كلاجدا، به‌ڵام سوكانه‌كه
ناگێڕێت. له ئاڕاسته‌ی پاشه‌كشه‌وه گۆڕیی بۆ ئاڕاسته‌ی بۆپێشه‌وه، و زیاتر ده‌ست
ده‌گرێت به سوكانه‌كه‌وه له‌بریی ئه‌وه‌ی بیسوڕێنێت.
ڤیدیۆ: وه‌كو ئێمه ده‌زانێت كه ئه‌و كه‌سه‌ی
له ئاوێنه‌كه‌دا دیاره؛ خۆیه‌تی.
ڤیدیۆ: به پێگه‌یاندنی بۆنۆبۆ له ژینگه‌یه‌كی
كولتوریی هاوبه‌ش له‌نێوان بۆنۆبۆ و مرۆڤدا، و به تۆماركردنی گه‌شه‌كردنیان به‌درێژایی
دو ده‌یه له دۆكیومێنتی پارێزراودا؛ زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وت كه چۆن هێزه
كولتوریه‌كان له په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤدا كاری خۆیان كردوه.
ڤیدیۆ: ناوی (نیۆتا) Nyota یه، كه واتای "ئه‌ستێره" ده‌گه‌یه‌نێت به زمانی سه‌واحیلی.
ڤیدیۆ: پانبانیشا هه‌وڵ ده‌دات موی نیۆتا به
مقه‌ست چاك بكات. شتێكی زانراوه كه بۆنۆبۆ له دارستان بۆ خۆیان دیمه‌نی به‌چكه‌كانیان
ڕێك ده‌خه‌ن. لێره پانبانیشا مقه‌ست به‌كار ده‌هێنێت له‌بریی ده‌سته‌كانی بۆ
چاككردنی موی نیۆتا. زۆر سه‌رنجڕاكێشه. ئاڕاسته‌كردن و كۆنتڕۆڵكردنی جوڵه‌ی ده‌ست
به‌نه‌رمی و وردی؛ پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی كاری هه‌ستیاری وه‌كو ئه‌مه. نیۆتا هه‌وڵ
ده‌دات لاسایی پانبانیشا بكاته‌وه به‌وه‌ی خۆی مقه‌سته‌كه به‌كار بهێنێت. چونكه
ده‌ركی ئه‌وه ده‌كات كه نیۆتا ڕه‌نگه خۆی بریندار بكات؛ پانبانیشا ـ وه‌كو هه‌ر
دایكێكی مرۆڤ ـ هه‌وڵ ده‌دات به‌وریایی مقه‌سته‌كه‌ی له بسه‌نێته‌وه.
ڤیدیۆ: ئێسته ده‌توانێت ئه‌و ده‌مه‌وانه
پێسته جیڕه بدڕێنێت.
سوزان: كانزی فێر بوه ئامڕازی به‌رد دروست بكات.
ڤیدیۆ: ئێسته كانزی ده‌توانێت ئامڕازه‌كانی
دروست بكات، ڕێك وه‌كو چۆن باپیره و پێشینه‌كانی ئێمه توانیویانه ئامڕازی وه‌ها
دروست بكه‌ن پێش نزیكه‌ی دو میلیۆن و نیو ساڵ، به گرتنی به‌ردێك به هه‌ردو ده‌ست،
و كێشانی یه‌كێكیان به ئه‌وی تردا. فێری ئه‌وه بوه كه به به‌كارهێنانی هه‌ردو
ده‌ستی و ئاڕاسته‌كردنی پێداكێشانه خێراكانی؛ ده‌توانێت ته‌ڵاشه‌به‌ردی گه‌وره‌تر
و تیژتر دروست بكات. كانزی ئه‌و ته‌ڵاشه‌به‌رده هه‌ڵده‌بژێرێت كه پێی وایه
ته‌واو تیژه. ئه‌و پێسته جیڕه قورسه بڕینی، هه‌تا به چه‌قۆیش. ئه‌و به‌رده‌ی
كانزی به‌كاری ده‌هێنێت زۆر سه‌خته، زۆر گونجاوه و نمونه‌ییه وه‌كو ئامڕازێكی
به‌رد، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی ئاسان نیه، كارامه‌یی زۆری ده‌وێت. به‌رده‌كه‌ی كانزی له
ناوچه‌ی (گۆنا) ی حه‌به‌شه‌وه هاتوه و ته‌واو هاوشێوه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رده‌ی
له‌لایه‌ن باپیره ئه‌فریقاییه‌كانمانه‌وه به‌كار هاتوه پێش دو میلیۆن و نیو ساڵ.
ئه‌مانه ئه‌و به‌ردانه‌ن كه كانزی به‌كاری هێناون، ئه‌مانه‌ش ئه‌و ته‌ڵاشانه‌ن
كه دروستی كردون. ڕوه ته‌خت و تیژه‌كان له ده‌می چه‌قۆ ده‌چن، به‌به‌راورد به‌و
ئامڕازانه‌ی باپیران و پێشینانی ئێمه به‌كاریان هێناون؛ لێكچونێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كانزیدا پێشان ده‌ده‌ن.
ڤیدیۆ: پانبانیشا تامه‌زرۆیه بۆ گه‌شتێك
بڕوات به دارستاندا هه‌ر سه‌یری ده‌ره‌وه ده‌كات له په‌نجه‌ره‌كه‌وه.
سوزان: با شتێكتان پێشان بده‌م كه بڕوامان نه‌ده‌كرد
بتوانن شتی وا بكه‌ن.
ڤیدیۆ: ئێسته چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێت، پانبانیشا
نه‌چوه‌ته ده‌ره‌وه.
سوزان: خوم پێوه گرتوه ده‌رباره‌ی زمان قسه ده‌كه‌م.
ڤیدیۆ: ئینجا پانبانیشا شتێكی كرد كه چاوه‌ڕواننه‌كراو
بو.
سوزان: به‌ڵام چونكه ئامۆژگاریم كرابو ئه‌وه نه‌كه‌م كه
خوم پێوه گرتوه؛ پێم نه‌وتن كه ئه‌م مه‌یمونانه زمانی خۆیان هه‌یه. زمانه‌كه‌یان
زمانێكی ئه‌ندازه‌یی (هندسی) ـه.
ڤیدیۆ: له‌ته ته‌باشیرێك هه‌ڵده‌گرێت و شتێك
له‌سه‌ر زه‌وی ده‌نوسێت. چی ده‌نوسێت؟
سوزان: هه‌روه‌ها ناوی ئه‌وه‌ش به ده‌نگی خۆی ده‌ڵێت.
ڤیدیۆ: ئێسته دێت بۆلای دۆكتۆر سو و جارێكی
تر ده‌نوسێت.
سوزان: ئه‌وانه‌ی ده‌یانكات هێمای كیبۆردی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
ڤیدیۆ: ده‌نگیان لێوه دێت كاتێك ئه‌و ده‌ستیان
لـێ ده‌دات.
ڤیدیۆ: پانبانیشا دۆكتۆر سو تێده‌گه‌یه‌نێت
له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بچێت بۆ كوێ. ئه‌م هێمایه A-frame (چوارچێوه‌ی وه‌كو پیتی A) قوڵیته (كوخ) ێك له دارستان ده‌نوێنێت. نوسینی ته‌باشیره‌كه
به‌راورد بكه له‌گه‌ڵ هێماوشه‌ی سه‌ر كیبۆرده‌كه. پانبانیشا ده‌ست ده‌كات به
نوسینی هێماوشه له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه. سوزان (ڤیدیۆ): زۆر جوانه. جوان، پانبانیشا!
سوزان: سه‌ره‌تا نه‌مانده‌زانی چی ده‌كات هه‌تا له دوره‌وه
سه‌یرمان كرد و سوڕاندمانه‌وه.
ڤیدیۆ: ئه‌م هێمایه‌ش ئاماژه ده‌كات بۆ
شوێنێك له دارستان. هێڵه چه‌ماوه‌كه زۆر له هێماوشه‌كه ده‌چێت. ئه‌م هێمایه‌ی
كه پانبانیشا ده‌یكێشێت كۆتێك ده‌نوێنێت، ئاماژه ده‌كات بۆ ئه‌و كۆته‌ی كه ده‌بێت
پانبانیشا له ملی بكات كاتێك ده‌چێته ده‌ره‌وه.
سوزان: ئه‌م كۆته یه‌كێكه له ڕێ‌وشوێنه‌كانی
ئینستیتیوته‌كه.
ڤیدیۆ: ئه‌م هێمایه وه‌كو ئه‌وانی تر ڕون
نیه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێت ببینێت كه پانبانیشا كه هه‌وڵ ده‌دات هێڵێكی
چه‌ماوه ده‌كێشێت له‌گه‌ڵ چه‌ند هێڵێكی ڕاست. توێژه‌ره‌كان ده‌ستیان كرد به
تۆماركردنی ئه‌وه‌ی پانبانیشا وتی به نوسینی هێماوشه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رز به ته‌باشیر،
و پانبانیشا ته‌ماشای ده‌كرد. زو پانبانیشایش ده‌ستی كرد به نوسین. تواناكانی
بۆنۆبۆ زاناكانی جیهانی سه‌رسام كردوه. چۆن گه‌شه‌یان كردوه و په‌ره‌یان سه‌ندوه؟
سوزان (ڤیدیۆ): بۆمان ده‌ركه‌وت كه گرنگترین شت بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێگه بدات بۆنۆبۆكان فێری زمان ببن ئه‌وه نیه فێریان بكه‌ین، به‌ڵكو ـ به‌ساده‌یی
ـ ئه‌وه‌یه ئه‌و زمانه له‌لای ئه‌وان و به‌به‌رچاویانه‌وه به‌كار بهێنین، چونكه
ئه‌و هێزه‌ی پاڵنه‌ره بۆ فێربون و پێكه‌وه‌نانی زمان؛ بریتیه له تێگه‌شتنی ئه‌وه‌ی
ئه‌وانی تر ـ ئه‌وانه‌ی بۆت گرنگن ـ پێتی ده‌ڵێن. هه‌ر به هه‌بونی ئه‌و توانایه؛
توانای به‌رهه‌مهێنانی زمانێك سروشتیتر و ئازادانه‌تر ده‌بێت. بۆیه ویستمان ژینگه‌یه‌ك
ـ وه‌كو هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆنۆبۆكان كارلێكیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن ـ بسازێنین
بۆ بۆنۆبۆكان كه له‌و ژینگه‌یه‌دا گه‌مه و خۆشی بكه‌ن، ژینگه‌یه‌ك كه كه‌سه‌كانی
ده‌وریان كه‌سانێكن بن كه واتا و بایه‌خیان بۆ ئه‌وان هه‌بێت.
ڤیدیۆ: ئه‌م ژینگه ئه‌گه‌ر و توانای بێ‌سنور
فه‌راهه‌م ده‌هێنێت بۆ كانزی و پانبانیشا.
ڤیدیۆ: پانبانیشا تام ده‌بینێت له لێدانی
هارمۆنیكا، هه‌تا نیۆتا ـ كه ئێسته یه‌ك ساڵانه‌یه ـ هارمۆنیكاكه‌ی له ده‌ستی
سه‌ند، ئینجا به‌تامه‌زرۆییه‌وه له ده‌می دایكی ورد ده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌و شوێنه
ده‌گه‌ڕێت كه ده‌نگه‌كه‌ی لێوه دێت. دۆكتۆر سو بڕوای وایه كه گرنگه بوار بده‌ین
ئه‌و حه‌زی زانین و به‌دواداچونه گه‌شه بكات و ببوژێته‌وه. ئێسته پانبانیشا
یاری به پیانۆ كاره‌باییه‌كه ده‌كات. هیچ زۆری لـێ نه‌كراوه یاریی پێ بكات
یان فێری ببێت، به‌ڵام چاوی لـێ بوه توێژه‌ره‌كان پیانۆكه‌یان لـێ داوه ئیتر
سه‌رنجی ڕاكێشاوه.
توێژه‌ره‌كه (ڤیدیۆ): به‌رده‌وام به، به‌رده‌وام به.
ئه‌وه من گوێم ڕاگرتوه. ئه‌و بڕگه زۆر خێرایه لێ بده كه پێشتر لێت دا، به‌ڵـێ
ئه‌و بڕگه‌یه.
ڤیدیۆ: كانزی زایلۆفۆن لـێ ده‌دات، به به‌كارهێنانی
هه‌ردو ده‌سته‌كانی و به ئه‌وپه‌ڕی سه‌رگه‌رمی و خرۆشه‌وه هاوه‌ڵیی دۆكتۆر سو ده‌كات
له گۆرانی وتندا. كانزی و پانبانیشا له ڕێگه‌ی ئه‌م ژینگه پڕ گه‌مه و خۆشیه‌وه
هان دراون، كه هانی داون ئه‌و توانا كولتوریانه‌یان لـێ ده‌ربكه‌وێت.
توێژه‌ره‌كه (ڤیدیۆ): باشه، ئێسته دڕنده‌كان له‌ناو به‌ره،
له‌ناویان به‌ره. گێلاسه‌كه‌ش بخۆ. ئێسته وریا به، ئێست دوركه‌وه‌ره‌وه لێیان.
ئێسته ده‌توانیت جارێكی تر ڕاویان بنێیته‌وه، كاتیه‌تی بۆ ڕاونانیان. ئێسته ده‌بێت
دور بكه‌ویته‌وه، دور بكه‌وه‌ره‌وه، ڕاكه لێره، ڕاكه. ئێسته ڕاویان بنێ،
ڕاویان بنێ. ئۆی، نا! ئافه‌رم كانزی! زۆر باشه. زۆر سوپاس بۆ تۆ.
ڤیدیۆ: هیچمان، نه بۆنۆبۆ و نه مرۆڤ،
ناتوانێت ته‌نانه‌ت وێنای بكات.
سوزان: ئێمه لێره ژینگه‌یه‌كی دوجۆرانه‌مان هه‌یه، پێی
ده‌ڵێین كولتوری پان (چیمپانزیه‌كان) ـ مرۆڤ Pan-Homo
Culture. ئێمه فێر ده‌بین چۆن وه‌كو ئه‌وانمان لـێ
دێت، فێر ده‌بین چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌وان په‌یوه‌ندی ده‌گرین و له یه‌ك تێده‌گه‌ین، له
ڕێگه‌ی تۆنی ده‌نگی زۆر به‌رزه‌وه. فێر ده‌بین كه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌وان
زمانێكی خۆیان هه‌بێت له ژینگه‌ی خۆیان. و ئه‌وانیش فێر ده‌بن چۆن وه‌كو ئێمه‌یان
لـێ دێت. چونكه بڕوامان وایه ئه‌وه بایۆلۆجیا نیه كه جیامان ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو
كولتوره. بۆیه ئامڕاز و تێكنۆلۆجیا و زمان به‌كار ده‌هێنین به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ
جۆره‌كانی تردا.
سوپاس بۆ ئێوه.
سوپاس بۆ ئێوه.