کاریگه‌رى
و ده‌رهاویشته خراپه‌كانى ڕێبازى وه‌ههابى
(بەشێک لە کتێبی: "ڕیشە و بنچینەکانی توندوتیژیی ئایینی". چاپی یەکەم: ٢٠٠٧)
سه‌روه‌ر
پێنجوێنی
رێبازی وه‌ههابی كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی زۆری له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌بوه و هه‌یه، له‌وانه:
١.
لە‌ناوبردنی مه‌زارگه و شوێنه‌وارە ئایینیه‌کان:
به
ناوی له‌ناوبردنی ئه‌و زیاره‌تگا و گۆڕ و شوێنه پیرۆزانه‌وه كه گوایه په‌رستراون
و بونه‌ته شوێنی فره‌په‌رستی، زۆربه‌ی شوێنه‌واره ئیسلامیه‌كانیان له نیمچه
دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا به تایبه‌تی حیجاز له‌ناوبردوه.. كه ئه‌م شوێنه‌وارانه جگه
له‌وه‌ی گرنگیی ئایینیی خۆیان هه‌یه له دڵی جه‌ماوه‌رێكی ئایینداری فراواندا و
جگه له‌وه‌ش كه وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته و شوێنه‌واری مێژوی ئیسلامی و كه‌سایه‌تیه
ئیسلامیه‌كان گرنگییه‌كی مه‌زنیان هه‌یه (كه له‌م روه‌وه موسڵمانان جێی ئێره‌یی
مه‌سیحیه‌كان بون چونكه مه‌سیحیه‌كان به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌یان به ده‌سته‌وه نیه
له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه یه‌كه‌مینه‌كان و مێژوی زویان) و جگه له‌وه‌ش كه گرنگییه‌كی
شوێنه‌واری و مێژوییان هه‌یه و سامانێكی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه و ناوچه‌كه‌ن به
گشتی.. جگه له هه‌مو ئه‌وانه‌ش ئه‌و بیانوه‌ی كه وه‌كو به‌ڵگه به‌كاری ده‌هێنن
بۆ روخاندنیان له جێی خۆیدا نیه و ساخته‌یه، چونكه:
- ئاشكرایه كه سه‌ردانی شوێنێك و بایه‌خپێدانی و هه‌تاكو به‌پیرۆزدانانیشی نابێته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كه‌سه‌ی به‌و كاره هه‌ڵ ده‌ستێت ئه‌و شوێنه ده‌په‌رستێت، چونكه ئه‌و بابه‌ته - به چاوپۆشین له ره‌گ‌وڕیشه شارراوه‌كان - ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بیركردنه‌وه و مه‌به‌ست و نیازی كه‌سه‌كه و داب‌ونه‌ریته‌كه. ئینجا ئه‌گه‌ر ئێمه به دوای ره‌گ‌وڕیشه نهێنیه‌كاندا بگه‌ڕێین و ره‌هه‌ندی فره‌په‌رستیی شارراوه له سروت و داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی‌دا بدۆزینه‌وه ئه‌وا ئه‌و بابه‌ته ره‌نگه هه‌مو سروت و په‌رستشه‌كانی ئیسلام بگرێته‌وه: مه‌گه‌ر كه‌عبه پێش ئیسلام ماڵی خواوه‌نده‌كان نه‌بو كه ئێسته‌ش هه‌ر پێی ده‌وترێت ماڵی خواوه‌ند و موسڵمان له نوێژدا روی تێ ده‌كات و وه‌كو عه‌ره‌بی پێش ئیسلام به ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه؟ مه‌گه‌ر موسڵمان له نوێژدا رو ناكاته چوار دیوارێك به ناوی كه‌عبه (واته چوارلا) و له سه‌ره‌تاشدا ده‌ڵێت: (وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذي فَطَرَ السَّمواتِ و الأرضَ حَنيفاً مُسْلِماً و ما أنا من المُشْرِكين)؟ مه‌گه‌ر سروتی حه‌ج كه یه‌كێكه له پایه‌كانی ئیسلام بریتی نیه له سه‌ردانی كۆمه‌ڵێك (شوێنی پیرۆز) و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك سروت و په‌رستش به شێوه‌ی مانه‌وه و هات‌وچوكردن له كۆمه‌ڵێك شوێندا و به‌رده‌بارانی به‌ردێك به ناوی شه‌یتان (هه‌رچه‌ند وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م به‌ردبارانه له بنه‌ڕه‌تی كولتوره عه‌ره‌بیه‌كه‌دا بۆ رێزلێنانی گۆری هه‌ندێك مردوی رێزدار بوه) و ماچكردنی به‌ردێك به ناوی به‌رده ره‌شه‌كه و خواردنه‌وه‌ی ئاوی بیرێكی پیرۆز به ناوی (زَمْزَم) و سوڕانه‌وه به‌ده‌وری ماڵی خواوه‌نددا؟ مه‌گه‌ر ئه‌م سروت و په‌رستشانه‌ی حه‌ج پێش ئیسلامیش له لای عه‌ره‌ب هه‌ر نه‌بون؟ مه‌گه‌ر كه‌عبه و به‌رده ره‌شه‌كه و (مَقام إبراهيم) و كێوی (عَرَفة) و هه‌ردو ته‌پۆڵكه‌ی (صَفا) و (مَرْوة) و بیری (زَمْزَم) و شوێنه‌كانی تر پێش ئیسلامیش و له ئایینه فره‌په‌رستیه‌كه‌شدا هه‌ر پیرۆز نه‌بون؟ كه‌واته له ره‌گ‌وڕیشه‌دا شتی زۆر هه‌یه كه پاشماوه‌ی فره‌په‌رستی بن به‌ڵام گرنگ ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه به ئاشكرا ده‌وترێت و بیری لێ ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له موسڵمانێك بپرسیت: ئایا تۆ ئه‌م شوێنانه ده‌په‌رستیت؟! ئاشكرایه كه به كۆمه‌ڵێك شتی وه‌كو نه‌خێر و سه‌رسوڕمان و پێكه‌نین و گاڵته و توڕه‌بون وه‌ڵامت ده‌داته‌وه! به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان له‌و دیمه‌ن و كرده‌وانه‌دا كه به فره‌په‌رستى «الشِّرك» یان داده‌نێن هیچ به‌هایه‌ك بۆ نیاز «النِيَّة» له‌به‌رچاو ناگرن، له كاتێكدا له بیرى ئایینیی ئیسلامی‌دا به پێى نیاز هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك ده‌پێورێت.. ئینجا بۆ نمونه سروتی ماچكردنی به‌رده ره‌شه‌كه كه به پێی داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی رێ‌وشوێن «سنّة» ێكی پێغه‌مبه‌ره، ئه‌گه‌ر به پێی نیاز جیاوازیی نه‌بێت جیاوازیی چیه له‌گه‌ڵ په‌رستنی به‌ردێكی دانه‌تاشراوی تردا؟ (له روانگه‌یه‌كی ئه‌نثرۆپۆلۆجیایی روته‌وه به‌رده ره‌شه‌كه به‌ردێكی پیرۆزه كه به شێوه سروشتیه‌كه‌ی هێڵراوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ش له روی به‌های شارستانی و هونه‌ریه‌وه ناگاته ئاستی به‌ردێك كه ته‌نها له شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌ییدا داتاشراوه، ئه‌میش ناگاته ئاستی به‌ردێك كه كرابێته په‌یكه‌رێك له شێوه‌ی مرۆڤــ یان گیاندار. ئه‌مه‌ش واته به‌ردی پیرۆز و په‌رستراو سێ جۆره: سروشتی، ئه‌ندازه‌یی، په‌یكه‌ر).
- به شێوه‌یه‌كی گشتییش ده‌توانین بڵێین هیچ ئایینێك به بێ شوێنی پیرۆز و ماڵی پیرۆز و كێوی پیرۆز... نایكرێت یان به‌رده‌وام نابێت و زیندو نابێت، هه‌ندێك ئایینیش هه‌ن كه له بنه‌ڕه‌تدا بیری چاكسازیی تاكه كه‌سێك بون، وه‌كو بودا (گۆتاما بودا) Gautama Buddha (٥٦٣؟ - ٤٨٣؟ پ. ز.) و كونگ فو - تزو Confucius (٥٥١ - ٤٧٩ پ. ز.)، كه باسی خوا و پێغه‌مبه‌ری نه‌كردوه به‌ڵام دواتر شوێنی پیرۆز و ماڵی پیرۆزیان بۆ ساز كراوه و به هۆی ئه‌وه‌شه‌وه تا ئێستا ماونه‌ته‌وه. مرۆڤــ به گشتی چاو ده‌بڕێته شوێن و شوێنه‌وار و بیرۆكه‌ی (بون) و (زیندوێتی) له لای ئه‌و زۆر په‌یوه‌سته به (شوێن) ه‌وه (مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی كات و شوێن نازانێت بیر بكاته‌وه). له‌به‌ر ئه‌وه ئایین ئه‌گه‌ر یه‌كتاپه‌رستییه‌كی ره‌هایش بێت (كه ئه‌وه تا ئێستا له هیچ ئایینێكدا نه‌هاتوه‌ته دی و تایبه‌ته به هه‌ندێك فه‌لسه‌فه‌وه) هه‌ر په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ندێك شوێنه‌وه ئه‌گه‌ر وه‌كو یاده‌وه‌رییش بێت. له‌به‌ر هه‌مو ئه‌مانه ده‌توانین بڵێین وه‌ههابیه‌كان زیاد له توانای یه‌كتاپه‌رستیی خودی ئیسلام داوا ده‌كه‌ن و له واقیعیشدا كۆششه‌كه‌یان بۆ یه‌كتاپه‌رستییه‌كی ته‌واو نیه به‌ڵكو ده‌مارگیریی رێبازی خۆیانه و پیشه‌یه‌كه فێری بون و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كه چوه‌ته سه‌ریان، ئه‌گه‌رنا ئه‌وانیش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تی شوێنی پیرۆزی خۆیان هه‌یه، بۆ نمونه گۆڕی ئیبن عه‌بدولوه‌ههاب بریتیه له گومه‌زێكی گه‌وره كه به مه‌ڕمه‌ڕ روپۆش كراوه و له ناوه‌وه په‌یمانه دوقۆڵیه‌كه‌ی ئیبن عه‌بدولوه‌ههاب و موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌عودی تێدا نه‌خش كراوه و خه‌ڵك ده‌چن بۆ سه‌ردانی و كه ده‌چنه ژوره‌وه ده‌بێت پێڵاوه‌كانیان دابكه‌نن (له كاتێكدا له مزگه‌وته‌كاندا پابه‌ندی ئه‌وه نابن!). به‌ڵام شوێنه‌كانی تر كه له لای كۆمه‌ڵی تر پیرۆزن به‌ڵكو لای هه‌مو موسڵمانانی جیاواز له خۆیان پیرۆزن ئه‌وانه به شوێنی فره‌په‌رستی ده‌زانن. له راستیدا یه‌كتاپه‌رستی و تۆمه‌تی فره‌په‌رستی لای وه‌ههابیه‌كان له كۆتاییدا بیانویه‌كه بۆ زه‌وتكردنی خاك و ماڵ‌وسامان و زایه‌كردنی خوێنی خه‌ڵك، جگه له‌وه‌ی بیانویه‌كه بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مو رێباز و كولتوره‌كانی تر، به كورتی ئایدیۆلۆجیای بیاباننشینه‌كانه بۆ هێرشبردن. جگه له‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی رق له خه‌ڵكانی جیاواز «كُرْه الأغيار» ـه كه سروشتێكه له خێڵه به‌رایی و نیمچه به‌راییه‌كاندا.
- ئه‌گه‌ر سه‌ردانی گۆڕ و مه‌زارگاكان كارێكی ناپه‌سه‌نده ده‌كرێت به هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌رزكردنه‌وه‌ی راده‌ی رۆشنبیری و تێگه‌یشتنیان له بونه‌وه‌ر و سروشت و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی زانستی ئه‌و كاره بنه‌بڕ بكرێت نه‌ك به فه‌رمانی ئایینی و ناووناتۆره‌ی ئایینی و دابه‌شكردنی كۆمه‌ڵگا بۆ فره‌په‌رست و یه‌كتاپه‌رست و دروستكردنی دوژمنایه‌تی و ناكۆكی و تایه‌فه‌گه‌ری له كۆمه‌ڵگادا و ئینجا روخاندنی شوێنه‌واره‌كان. به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان خۆیان به ناوی ئایینه‌وه دژایه‌تیی زانسته سروشتیه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش وه‌كو خۆیان په‌رستش نه‌كات به فره‌په‌رست ناوی ده‌به‌ن! له‌مه‌شه‌وه ئاشكرایه كه پاڵنه‌ری وه‌ههابیه‌كان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی سه‌ردانی گۆڕ و مه‌زارگاكان هۆشیاریی زانستی و پێشكه‌وتن نیه به‌ڵكو بیروباوه‌ڕی ئایینیی خێڵه‌كیی خۆیانه و كوێرانه شوێنی كه‌وتون، ئه‌گه‌رنا له لای تره‌وه باوه‌ڕیان به زۆر شتی خه‌یاڵی و هه‌ڵه و نازانستی هه‌یه. بۆیه گروپه ئیسلامیه‌كانی تر زیاتر سور بون له‌سه‌ر داب‌ونه‌ریتی سه‌ردانی گۆڕ و مه‌زارگاكان و باشتر به‌رگریی لێ ده‌كه‌ن و به‌ڵگه‌ی ئایینیی بۆ ده‌هێننه‌وه چونكه كه‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی كوفراندن و به‌گومڕادانانی وه‌ههابیه‌كان. ئاشكرایشه كاتێك ده‌بینین موسڵمانان به شێوه‌یه‌كی گشتی وازیان له‌و داب‌ونه‌ریته كۆنانه هێناوه ئه‌وه چاكه‌ی وه‌ههابیه‌كان نیه به‌ڵكو چاكه‌ی هۆشیاریی نوێ و ژیانی نوێ و نوژداریی نوێ و زانست نوێیه‌كانه كه وه‌ههابیه‌كان خۆیان زۆر دواكه‌وتون له‌م بابه‌ته نوێیانه‌دا و ئه‌گه‌ر پێترۆڵ - دۆلار (و راوێژكاری بێگانه) نه‌بوایه ئه‌و وڵاته ئێسته ده‌بوه نمونه‌ی نه‌زانی و تاریكی و هه‌ژاری و نه‌خۆشی (وه‌كو كۆلێرا قڕكه‌ره‌كه‌ی سه‌رده‌می توركی ١٨٢٣ - ١٨٣٤(١)). زۆر كه‌س هه‌تاكو له خۆرئاواییه‌كانیش ستایشی وه‌ههابیه‌ت ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیی رزگار كردوه له ئه‌فسانه و بیروباوه‌ڕی پڕ‌وپوچ، به‌ڵام له راستیدا وه‌ههابیه‌ت چه‌نده‌ی ئه‌فسانه له‌ناو بردوه ئه‌وه‌نده‌ی تری چاندوه و بڵاو كردوه‌ته‌وه و وه‌ههابیه‌كانیش ئه‌فسانه و بیروباوه‌ڕی پڕ‌وپوچی خۆیان هه‌یه كه بۆنی پێتڕۆڵیان لێ دێت بۆیه باشتر بڵاو ده‌بنه‌وه، جگه له ئه‌فسانه و بیروباوه‌ڕی پڕ‌وپوچیش دوبه‌ره‌كی و تایه‌فه‌گه‌ری و ئاژاوه‌یان چاندوه، هه‌روه‌ها شێوازێكی توندوتیژیان له سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕ و بنه‌مای ئایینی‌دا كرد به مۆدێل و نمونه له جیهانی ئیسلامدا.
- ئه‌گه‌ر له بیابانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی (كه كاتی خۆیشی ئیسلام به هه‌ندێك له شوێنه نیمچه چۆڵه‌كانی نه‌گه‌یشتوه یان به ساده‌یی وه‌رگیراوه و پاشماوه‌ی په‌رستش و پیرۆزكردنه دێرینه‌كانیان تێدا ماوه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی گشتییش بیاباننشینه‌كانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی تا ده‌می سه‌رهه‌ڵدانی وه‌ههابیه‌تیش به ته‌واوی موسڵمان نه‌بوبون یان ئیسلامیان نه‌ناسیبو(٢)) و له شوێنه دواكه‌وتوه‌كانی تردا هه‌ندێك به‌رد و گۆڕ و دره‌خت، وه‌كو پاشماوه‌ی ته‌وته‌میزم «الطَّوْطَميـَّة» Totemism و پێشینپه‌رستی «عِبادة الأسْلاف» Ancestor Worship و پاڵه‌وانپه‌رستی «عِبادة الأبْطال» Hero Worship و مردوپه‌رستی «عِبادة الأمْوات» Necrolatry و په‌رستشه دێرینه‌كانی تر، په‌رسترابن یان نزایان له‌سه‌ر كرابێت و به نیازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و كێشه سه‌ردانیان كرابێت، ئه‌وه له لایه‌كه‌وه په‌یوه‌ندیی به دواكه‌وتویی و سروشتی ژیانی شوێنه‌كه‌وه هه‌یه و له لایه‌كی تریشه‌وه ناكرێت هه‌مو سه‌ردان و بایه‌خدانێكی تر له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی تردا و له هه‌ر قۆناغێكی تردا به‌وه بپێورێت و وه‌كو ئه‌وه لێك بدرێته‌وه، به تایبه‌تی كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه وه‌ههابیه‌ت تێیدا سه‌ری هه‌ڵ دا كۆمه‌ڵگای بیاباننشینی قوڵایی بیابانی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی (نه‌جد و ده‌وروبه‌ری) بو كه ئیسلام و یه‌كتاپه‌رستی به ته‌واوی تێیدا په‌ره‌ی نه‌گرتبو و بانگه‌وازه یه‌كتاپه‌رستیه‌كه‌ی ئیبن عه‌بدولوه‌ههابیش له‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا وه‌كو چاكسازییه‌ك هاتوه‌ته كایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م حاڵه‌ته ناكرێت بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا شارنشین و پێشكه‌وتوه‌كاندا.

لێره‌دا
چه‌ند نمونه‌یه‌ك له وێرانكاریه‌كانی وه‌ههابیه‌كان له‌و شوێنه‌واره پیرۆزانه‌دا
ده‌خه‌ینه رو(٣):
- له مه‌دینه: كاتێك، دوای پازده مانگ ئابڵوقه، شاری مه‌دینه‌یان داگیر كرد و وێرانیان كرد و خه‌ڵكه‌كه‌یان ده‌ربه‌ده‌ر كرد، ده‌ستیان كرد به روخاندن و تێكدانی گۆڕستانی (البَقيع)، كه له رابردودا پێی ده‌وترا (جَنَّة البقيع)! ئه‌وه‌ش له كۆتایی (١٩٢٥) و سه‌ره‌تای (١٩٢٦) دا كه گۆڕی هه‌زاره‌ها صه‌حابییان روخاند و تێك دا (كه ژماره‌یان ده‌گه‌یشته ده هه‌زار)، جگه له گۆڕی كه‌سانی تر له ئه‌هلی به‌یت، وه‌كو (الحَسَن) و (زَيْن العابدين) و (محمد الباقِر) و پێشه‌وا (جعفر الصادِق)، و تابیعیه‌كان و شه‌هیده‌كان له هه‌مان گۆڕستاندا و هه‌مو ئه‌و گومه‌ز و ساباتانه‌یان ته‌خت كرد كه به‌سه‌ریانه‌وه دروست كرابون، به شێوه‌یه‌ك كه له كاتی خۆیدا وه‌كو كاری زه‌ویله‌رزه هاتوه‌ته پێش چاو و ئێسته‌ش ته‌نها نیشانه‌ی چه‌ند گۆڕێكی كه‌میان دیاره. ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر فه‌توای زانایه‌كی ئایینی‌یان به ناوی (الشيخ عبد الله بن بلهيد). هه‌روه‌كو گۆڕه‌كانی شه‌هیدانی جه‌نگی (أُحُد) و گۆڕی (حَمْزة) یش روخێنران. له‌و ماوه‌یه‌دا گومه‌زی گۆڕی پێغه‌مبه‌ریش كه‌وته به‌ر تۆپی هێرشی ئه‌وان. به‌ڵكو هه‌مو دره‌خته‌كانی ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ریان بڕی و بیری ناو مزگه‌وته‌كه‌یان پڕ كرده‌وه. بێ گومان ئه‌م كارانه هه‌مو موسڵمانانی ئه‌و رۆژگاره‌یان وروژاند، به تایبه‌تی كه له هیندستانه‌وه باڵوێزیان ناردبو بۆ دڵنیابون له روداوه‌كان. له‌م دواییانه‌یشدا هه‌ر له مه‌دینه مزگه‌وت و (مَقام) ی (السيد علي العريضي) ی كوڕی (جعفر الصادق) یان روخاند.

دیمه‌نێك
له گۆڕستانی به‌قیع له ئێستادا
- ئه‌م وێرانكاریه ته‌نها گومه‌ز و گۆڕه‌كانی نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و خانوانه‌یشیان روخاند كه لای حیجازیه‌كان گرنگ و پیرۆز بون و به درێژایی سه‌دان ساڵ پارێزرابون، وه‌كو - له مه‌دینه‌دا - ماڵی پێغه‌مبه‌ر و (فاطمة) و (خديجة) و (حمزة) و ئه‌و ماڵه‌ی كه پێی ده‌وترا ساباته‌كه‌ی به‌نو ساعیده (سقيفة بني ساعدة)، ماڵی (الأرقم بن أبي الأرقم) له مه‌ككه، جگه له ماڵه‌كانی صه‌حابیه‌كانی تر و به‌ره‌بابی (بن‌و هاشم). له ساڵی (١٩٨٧ز.) یشدا ماڵی (سعد بن خيثمة) روخاند كه ئه‌و ماڵه بو پێغه‌مبه‌ر یه‌كه‌م رۆژ له مه‌دینه‌دا تێیدا حه‌وایه‌وه، مزگه‌وتێكیش له ته‌نیشتیدا دروست كرابو، به‌ڵام هه‌مویان تێك دا و كردیان به گه‌راجێك بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمۆبیل!
- هه‌روه‌ها مزگه‌وته دێرینه‌كان تێك ده‌ده‌ن و له ته‌نیشتدا مزگه‌وتی نوێ دروست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به شوێنه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌وه نه‌مێنێت. بۆ نمونه مزگه‌وتی (مسجد الجمعة) یان له مه‌دینه روخاند كه ئه‌و مزگه‌وته‌یه كه پێغه‌مبه‌ر یه‌كه‌م نوێژی (جـُمـُعة) ی تێدا كردوه له مه‌دینه‌دا. هه‌روه‌ها ئێسته‌ش حه‌وت مزگه‌وته‌كه‌ی مه‌دینه ده‌ڕوخێنن به بیانوی ئه‌وه‌ی مزگه‌وتێكی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام له شوێنێكی تردا دروستی ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جاریش شوێنی ئه‌و مزگه‌وته دێرینانه ده‌كرێت به گه‌راجی ئۆتۆمۆبیل!
- هه‌روه‌كو ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری تریشیان تێك دا، وه‌كو بیری (أريس) كه ناسرابو به بیری پێغه‌مبه‌ر، و بیری (غُرْس) - له مه‌دینه، و ته‌پۆڵكه‌ی وه‌ستانی تیرهاوێژه‌كان له جه‌نگی (أُحُد) دا، و ئه‌شكه‌وتی كێوی (أُحُد) كه له‌و جه‌نگه‌دا پێغه‌مبه‌ر و موسوڵمانه‌كان له كۆتاییدا په‌نایان برد بۆ سه‌ر ئه‌و كێوه، و خه‌نده‌كی ده‌وری شاری مه‌دینه كه له جه‌نگی (الخندق) دا هه‌ڵ كه‌ندرابو، و شورای شاری مه‌دینه كه مزگه‌وتێكیشی له ته‌نیشت بو به ناوی (مسجد فاطمة)، به‌ڵام له (١٩٨٤) دا هه‌مویان تێك دا و كردیان به گه‌راجێك! جگه له‌مانه چه‌ند پایه‌یه‌كی كۆنی مزگه‌وتی (المسجد الحرام) یان تێك دا كه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می ئومه‌وی و نمونه‌ی نوسینی زۆر كۆنی عه‌ره‌بییان له‌سه‌ر بو.
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێیان وایه بونی گۆڕ له مزگه‌وتدا فره‌په‌رستیه، ده‌یانه‌وێت گومه‌زی سه‌ر گۆڕی پێغه‌مبه‌ر بڕوخێنن و گۆڕه‌كه بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه! به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌وه بكه‌ن، كاتێكیش میلیشیای ئیخوان دوای گرتنی مه‌دینه ویستیان گومه‌زه‌كه بڕوخێنن موسڵمانانی ناوچه‌كه ئامۆژگاریی ئیبن سه‌عودیان كرد كه رێ‌یان لێ بگرێت، جگه له فشاری موسڵمانانی وڵاتانی تر، به‌م شێوه‌یه گومه‌زه‌كه له روخاندن رزگاری بو. مه‌لایه‌كی وه‌ههابییش له یه‌مه‌ن كه پێی ده‌ڵێن (الشيخ مُقْبِل بن هادي الوادعي) كتێبۆچكه‌یه‌كی نوسیوه به ناوی (حولَ القُبَّة المبنيَّة على قَبـْر الرسول) و به راشكاوی رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته گومه‌زه‌كه و مزگه‌وته‌كه بڕوخێنرێن و گۆڕه‌كه ببرێته ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه. له‌سه‌ر ئه‌م كتێبۆچكه‌یه‌ش كه وه‌كو نامه‌یه‌كی ئه‌كادێمیایی (!!) له زانكۆی ئیسلامیی مه‌دینه وه‌رگیراوه بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر) یشی وه‌رگرتوه!(٤)
- رابه‌رێكی وه‌ههابیی سودانی به ناوی (محمد هاشم الهدية) (١٩١٢ - ...) كه سه‌رۆكی گروپی (أنصار السنة المحمدية) یه له سودان له (١٩٥٦) ه‌وه، له وتاری نوێژی هه‌ینیدا له مزگه‌وتی (الملك فيصل) داوا ده‌كات له پاشای سه‌عودی كه ئه‌وه‌ی له مزگه‌وتی (المسجد الحرام) دا پێی ده‌وترێت (مقام إبراهیم) بڕوخێنێت به‌و پێیه كه ئه‌وه دیمه‌نێكی فره‌په‌رستیه(٥). له كاتێكدا له قورئاندا هاتوه: (و اتَّخِذوا مِن مَقام إبراهيمَ مُصَلًّى) (البقرة: ١٢٥).
٢.
له‌ناوبردنی کتێبخانه‌کان:
كاتێك
حیجازیان داگیر كرد كه‌وتنه له‌ناوبردنی هه‌مو كتێبخانه‌كان به تایبه‌تی له مه‌ككه‌دا..
هه‌ر به گه‌یشتنیان كۆمه‌ڵێكی زۆر له كتێب و ده‌ستنوسی به‌نرخ ونبون و دیار نه‌مان.
هه‌روه‌كو كتێبخانه گه‌وره‌كه‌ی مه‌ككه‌یان سوتاند وه‌كو پێشتر ئاماژه‌ی بۆ كرا.
ده‌ڵێن تاكه كتێبخانه‌یه‌ك مابێته‌وه له مه‌ككه‌دا ته‌نها كتێبخانه‌ی سوڵتان مه‌حمود
بوه كه دوایی ئه‌وه‌شیان داخستوه. له مه‌دینه‌یشدا كتێبخانه‌كانی (بشـير آغـا)
و (الشفاء) و (السلطان عبد الحميد) و (عمر أفندي) له‌ناو چون، چونكه زۆربه‌ی
كتێبه‌كانیان تاڵان كران، ئه‌و كتێب و ده‌ستنوسانه‌یشیان سوتاند كه به دڵیان نه‌بون
و كۆمه‌ڵێكی تریشیان فرۆشت. دوایین كتێبخانه‌یه‌كیش له‌وانه‌ی له مه‌دینه‌دا
داخراون و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه كتێبخانه‌ی (عارف حكمت) بوه، كه ده‌رباره‌ی
ئه‌مه‌ش ده‌ڵێن نزیكه‌ی بیست هه‌زار ده‌ستنوسی لێ فه‌وتێنراوه و وه‌ههابیه‌كان
سوتاندویانه(٦).
٣.
نه‌هێشتنی ئازادیی بیری ئایینی و سه‌پاندنی وه‌ههابیه‌ت
له‌جێی هه‌مو ڕێبازه‌کانی تر
وه‌ههابیه‌كان
له سه‌عودیه و - به تایبه‌تی - حیجازدا به ته‌واوی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر
ژیانی ئایینی و بیری ئایینی‌دا و رێبازی حه‌نبه‌لییان كردوه‌ته رێبازی ره‌سمی و هه‌مو
رێبازه‌كانی تریان قه‌ده‌غه كردوه و بیروباوه‌ڕ و وانه و رێبازی خۆیان سه‌پاندوه
و وانه‌وتنه‌وه‌ی پێشه‌وا و وانه‌بێژی هه‌مو رێبازه‌كانی تریان قه‌ده‌غه كردوه.
بۆیه شوێنكه‌وته‌ی رێبازه‌كانی تر له حیجازدا یان كۆچیان كردوه بۆ شوێنی تر یان
له ماڵه‌كانی خۆیاندا قه‌تیس ماون و به نهێنی له ماڵه‌وه وانه ده‌ڵێنه‌وه،
چونكه هه‌مو قوتابخانه‌كانی رێبازی مالیكی و شافیعی و حه‌نه‌فییان داخستوه و ده‌ستیان
گرتوه به‌سه‌ر (وَقْف) ه‌كانیاندا. ئه‌وه‌ش به فه‌رمانی (الشيخ عبد الله بن حسن
آل الشيخ) كه به تایبه‌تی ته‌نگی هه‌ڵچنی به قوتابخانه حه‌نه‌فیه‌كان له مه‌دینه‌دا،
به تایبه‌تی (المدرسة النظامية) كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی نه‌یانویست كتێبی (كتاب
التوحيد) ی میتۆدی ره‌سمیی بیروباوه‌ڕی وه‌ههابی بڵێنه‌وه ئیتر له ئابی (١٩٣٠)
دا داخرا(٧). به‌م شێوه‌یه‌ش وه‌ههابیه‌كان هه‌مو جیاوازی و ده‌وڵه‌مه‌ندی و هه‌مه‌ڕه‌نگییه‌ك
له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا له‌ناو ده‌به‌ن. ئه‌مانه‌ش له كاتێكدا تا ئێستاش رێبازی
حه‌نبه‌لی به زۆری له ناوچه‌ی ناوه‌ڕاست (نه‌جد) دا باوه و ناوچه‌كانی تر رێباز
و ئایینزای تریان تێدا بڵاوه، بۆ نمونه رێبازی شافیعی كه له رابردویه‌كی
نزیكدا له‌و وڵاته‌دا گه‌وره‌ترین جه‌ماوه‌ری هه‌بوه، تا ئێستاش له ناوچه‌ی
خۆرئاوا (حیجاز) دا شافیعیه‌كان زۆرینه‌ن و له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتیش ژماره‌یان
زۆره، هه‌رچه‌ند به درێژایی مێژوی ئیسلامیی سه‌رده‌مانی دوایی شافیعیه‌كان له
مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له مه‌دینه و له مزگه‌وتی (المسجد الحرام) دا له مه‌ككه
پێشنوێژییان كردوه به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی حه‌نبه‌لی نه‌بێت رێگه‌ی پێ نادرێت هیچ
كاروبارێكی ئایینی بگرێته ده‌ست. دامه‌زراوه‌كانی رێبازی شافیعی له حیجاز و
شوێنه‌كانی تردا ورده‌ورده له‌ناو براون و هیچ زانایه‌كی ئایینیی دیار و
ناسراویان نه‌ماوه. هه‌ر له حیجازدا و به تایبه‌تی له مه‌ككه‌دا شوێنكه‌وته‌كانی
رێبازی مالیكی ژماره‌یان زۆره و گه‌وره‌كه‌یان (الشيخ محمد بن علوي المالكي) ـه
كه نیشته‌جێی مه‌ككه‌یه، به‌ڵام ئێسته هه‌مو كاروبارێكی ئایینی‌یان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه
و ئه‌و پێشه‌وا مالیكیه‌ش كه ناوی برا هه‌میشه به نوسین هێرشی ده‌كرێته سه‌ر و
به گومڕایی و فره‌په‌رستی تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ئه‌م نوسینانه‌ش حكومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌ركی
خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه. حه‌نه‌فیه‌كانیش به ژماره‌یه‌كی كه‌متر هه‌ر له
حیجازدا هه‌ن و ئه‌مانیش هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه. ئه‌وه‌ش
ئاشكرایه كه شافیعی و مالیكی و حه‌نه‌فیه‌كان هیچ مزگه‌وتێكیان له‌و وڵاته‌دا به
ده‌سته‌وه نیه چونكه حكومه‌ت بۆ خۆی پێشنوێژ و وتاربێژ بۆ مزگه‌وته‌كان دیاری
ده‌كات. ئه‌مه‌ش هه‌موی سه‌باره‌ت به رێبازه سوننیه‌كان، سه‌باره‌ت به رێبازه
شیعیه‌كانیش ئه‌مانه بارودۆخیان زۆر خراپتره، چونكه له‌و وڵاته‌دا سێ رێبازی
شیعی هه‌ن: شیعه‌ی ئیسماعیلی و جه‌عفه‌ری (ئیمامیی دوازده‌یی) و زه‌یدی.. هه‌ڵوێستی
وه‌ههابییش به‌رامبه‌ر ئه‌مانه زۆر توندتره و هه‌میشه به (الرافضة) ناویان ده‌به‌ن
و به موسڵمانیان نازانن. شیعه‌ی ئیسماعیلی له ناوچه‌ی (نَجْران) دا له باشور چڕ
بونه‌ته‌وه و ژماره‌یان (٢٠٠٠٠٠) تا میلیۆنێك كه‌س ده‌بێت - به پێی سه‌رچاوه
جیاوازه‌كان.. چه‌ند ساڵێكیشه مامه‌ڵه‌ی خراپیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رێگه‌یان
پێ نادرێت به شێوازی تایبه‌تی خۆیان بانگ بده‌ن بۆ نوێژ یان له مزگه‌وتدا جه‌ژن
رابگه‌یه‌نن و رۆژێك بكه‌وێته دوای یان پێش جه‌ژن به پێی رێبازی ره‌سمی. (٢٣) ی
نیسانی (٢٠٠٠) یش شاری نه‌جران توندترین هێرشی بۆ سه‌ر كه‌مایه‌تییه‌كی ئایینی به
خۆوه بینی، كه به هێرشی پۆلیسی ئایینی (ده‌سته‌ی فه‌رمان به چاكه و نه‌هێشتنی
خراپه) «هيئة الأمر بالمعروف و النهي عن المنكر» ده‌ستی پێ كرد بۆ سه‌ر مزگه‌وتی
(المنصورة) كه مزگه‌وتی بنه‌ڕه‌تیی ئیسماعیلیه‌كانه له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش بۆ
گرتنی پیاوێكی ئایینیی ئیسماعیلی به ناوی (الشيخ محمد الخياط) كاتێك وانه‌ی به
چه‌ند كه‌سێك ده‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش به تۆمه‌تی جادوگه‌ری! كۆمه‌ڵێكیشیان له‌به‌رده‌م
ئوتێلی (هۆلیدای) كۆبونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و تكاكردن بۆ ئازادكردنی
ناوبراو، به‌ڵام ئه‌میر (مشعل بن سعود) كه فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كه‌یه داواكه‌یانی
ره‌ت كرده‌وه، ئیتر بارودۆخه‌كه خراپ بو و ته‌قه دامه‌زرا و (٣٠) كاژێر
پێكدادان به‌رده‌وام بو، له ئه‌نجامیشدا (٦) هاوڵاتیی ئیسماعیلیی كوژران و (٦٠٠)
ی تریش گیران كه تا ئێستاش زۆربه‌یان ئازاد نه‌كراون، و ده‌ڵێن پیاوی ئایینیی
ناوبراو له‌ژێر په‌ستان و هه‌ڕه‌شه‌دا دانی ناوه به تۆمه‌ته‌كاندا. له روداوێكی
تریشدا بانگبێژێكی شیعه‌ی ئیسماعیلی به ناوی (علي الملبلب) ته‌مه‌ن (٧٠) ساڵ، له
تیشرینی دوه‌می (١٩٩٨) دا به ده‌ستی پۆلیسی ئایینی له باره‌گای ده‌سته‌ی فه‌رمان
به چاكه و نه‌هێشتنی خراپه له شاری (الجفر) كوژرا. سه‌باره‌ت به شیعه‌ی
ئیمامیی جه‌عفه‌ری، ئه‌وانیش زۆرینه‌ن له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا، و له شاری مه‌دینه
و له (وادي فاطمة) شدا ژماره‌یان زۆره، هه‌روه‌كو له (جدة) و (الرياض) یش هه‌ن،
سه‌رجه‌م ژماره‌یان به (٤٠٠٠٠٠) تا دو میلیۆن كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت - به پێی
خه‌مڵاندنه جیاوازه‌كان. شیعه‌ی جه‌عفه‌ری هه‌رچه‌ند له مه‌دینه‌دا ژماره‌یان
زۆره به‌ڵام له‌و شاره‌دا هیچ مزگه‌وتێكیان نیه چونكه حكومه‌ت ده‌ستی گرتوه به‌سه‌ر
مزگه‌وته‌كه‌یاندا و ده‌یه‌ها ساڵه حوسه‌ینیه‌كه‌یشیانی روخاندوه. ناچار له ده‌ره‌وه‌ی
مه‌دینه به نهێنی مزگه‌وتێكیان له‌ژێر زه‌ویدا دروست كردوه یان له ژێرزه‌مینی
ماڵه‌كانیاندا نوێژی خۆیان ده‌كه‌ن! سه‌باره‌ت به شیعه‌ی زه‌یدی، ئه‌وانیش زیاتر
له باشور له شاره‌كانی (عسير) و (نجران) و هه‌روه‌ها له (جدة) و (ينبع) دا چڕ
بونه‌ته‌وه. هیچ مزگه‌وت و پێشه‌وا و رابه‌رێكی ئایینی‌یان نیه و ژماره‌شیان
نازانرێت چونكه ناچارن بیروباوه‌ڕ و رێبازی خۆیان بشارنه‌وه له زۆرینه‌ی سوننی.
چه‌ند ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌ت مزگه‌وته‌كه‌یانی له شاری نه‌جران داگیر كرد و
مه‌لایه‌كی حه‌نبه‌لیی كرد به پێشه‌وای مزگه‌وته‌كه. مزگه‌وته‌كانی شیعه‌ی
ئیسماعیلی و جه‌عفه‌رییش یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می عوثمانی یان به نهێنی
دروست ده‌كرێن یان سه‌ره‌تا بۆ ماڵ دروست ده‌كرێن ئینجا ده‌كرێن به مزگه‌وت.
هه‌روه‌ها
ژماره‌یه‌كی زۆر له پێشه‌وایان و پیاوانی ئایینیی شیعه و رێبازی تر له وڵات‌دا
له‌كار خراون یان به‌ند كراون و چه‌ندین ساڵیان له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر بردوه
و تا ئێستاش هه‌ندێكیان له به‌ندیخانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له قوتابخانه و
زانكۆكانیشدا رێبازی حه‌نبه‌لی - وه‌ههابی زاڵ كراوه و هه‌مو رێبازه فیقهی و عه‌قیده‌ییه‌كان
قه‌ده‌غه كراون و هیچ بیروڕایه‌كی رێبازه‌كانی شافیعی و مالیكی و شیعی ناخرێنه
رو. رێگه‌ش نادرێت به مامۆستایانی رێبازه‌كانی تر وانه‌ی خۆیان بڵێنه‌وه ئه‌گه‌ر
به ته‌نهاییش بێت. زۆربه‌ی پیاوانی ئایینیی شیعه‌ی جه‌عفه‌ری له وڵاتانی تر
خوێندویانه وه‌كو ئێران و عێراق و سوریا.
جگه له‌وانه‌ش هه‌ر كتێبێك له‌گه‌ڵ رێبازی ره‌سمی (حه‌نبه‌لی - وه‌ههابی) دا نه‌گونجێت هاوردن و فرۆشتن و خوێندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه، به تایبه‌تی كتێب و نوسراوی شیعه و ئه‌هلی ته‌صه‌ووف و ئیباضيه‌كان، به‌ڵكو كاتێك ده‌گه‌نه سنوری سه‌عودیه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ره‌نگه ئه‌و كه‌سه‌ش كه كتێبه‌كه هاورده ده‌كات یان ده‌فرۆشێت سزا بدرێت به غه‌رامه یان داركاری یان به‌ندكردن.. هاوڵاتییه‌كی شیعه‌ش به ناوی (زهراء الناصر) له‌ژێر باری ئازارداندا ساڵی (١٩٨٩) كوژرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێبێكی شیعیی پێ بو كاتێك گه‌یشته‌وه سنوری وڵات. هه‌روه‌كو كتێبخانه‌كانی سه‌عودیه هیچ كتێبێك یان نوسراوێكی شیعه یان مالیكیه‌كانیان تێدا نیه. له شاری (العوامية) یش گه‌لێك گه‌نجی شیعه گیراون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كتێب و نوسراوی شیعییان له ماڵی خۆیاندا فرۆشتوه. له به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا كتێب و نوسراوی دژ به شیعه به شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئازاد ده‌فرۆشرێن و بڵاو ده‌كرێنه‌وه، كه هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت چاپ ده‌كرێن و به خۆڕایی دابه‌ش ده‌كرێن!(٨)
هه‌روه‌ها له سه‌عودیه كتێبی بڕیاردراو بۆ خوێندن به‌كه‌ڵك ده‌هێنرێت بۆ چه‌سپاندنی بیروباوه‌ڕی وه‌ههابی و دروستكردنی رق و ره‌تكردنه‌وه له به‌رامبه‌ر رێبازه‌كانی تر.. به شێوه‌یه‌ك هه‌ر له یه‌كه‌م قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندنه‌وه هه‌تا دوا قۆناغی زانكۆ په‌روه‌رده و فێركردنی ئایینی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئاڕاسته ده‌كرێت و كتێبه ئایینی و مێژوییه‌كان هه‌مویان به پێی رێبازی ره‌سمی داده‌نرێن و بواری بیروڕای هیچ رێبازێكی تریان تێدا نیه. جگه له‌وه‌ی كتێبه‌كانی به‌رنامه‌ی خوێندن ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ بیروباوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستیی ده‌مارگیرانه‌ی وه‌ههابی و پۆلێنكردنی رێباز و بیروباوه‌ڕه‌كانی تر وه‌كو رێبازی گومڕاو و له‌ڕێده‌رچو و بیدعه‌چی. بۆ نمونه كتێبی (التوحيد) (سه‌رنجی ناونیشانه‌كه‌ی بده) بۆ پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠١ - ٢٠٠٢).. له‌م كتێبه‌دا به رونی ده‌مارگیریی وه‌ههابی ده‌بینرێت و خوێندكار هان ده‌دات بۆ كولتورێكی تێرۆریست: به پێی ئه‌م كتێبه فه‌یله‌سوفه‌كان دوژمنی پێغه‌مبه‌رانن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه قه‌ده‌غه «حرام» ـه، كه ئه‌مه‌ش دژایه‌تیكردنی هه‌مو فیكرێكی روناكبیرانه‌یه، هه‌روه‌ها له‌م كتێبه‌دا هه‌ڵوێستێكی ده‌مارگیر به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانی تر ده‌بینرێت، وه‌كو موعته‌زیله و ئه‌شعه‌ریه‌كان كه له وێناكردنی خوا و ئاكاره‌كانیدا جیاوازن له رێبازی وه‌ههابی، بۆیه ده‌ڵێت ئه‌م كۆمه‌ڵانه ره‌گ‌وڕیشه‌ی فره‌په‌رستییان هه‌یه. به‌ڵكو له كتێبه‌كانی به‌رنامه‌ی خوێندندا به رونی مافه فیكریه‌كانی مرۆڤــ پێشێل ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش به ده‌سته‌واژه‌ی هانده‌ر دژی كۆمه‌ڵه‌كانی تر و ناشیرینكردنی بیروباوه‌ڕه‌كانیان.. بۆ نمونه له كتێبی (التوحید) دا بۆ پۆلی دوه‌می ناوه‌ندی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٠٣ - ٢٠٠٤)، پۆلێنكردنێكی ده‌مارگیرانه‌ی تێدایه بۆ كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كانی تری وه‌كو موعته‌زیله و ئه‌شعه‌ریه‌كان وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی گومڕا و لاده‌ر «منحرِف»، و ناوی مه‌سیحیه‌كان ده‌بات وه‌كو كۆمه‌ڵێكی گومڕا و فره‌په‌رست به‌و پێیه كه عیسا ده‌په‌رستن. هه‌روه‌ها كتێبی (التوحید) بۆ پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندی پێناسه‌یه‌ك بۆ فره‌په‌رستی «الشِّرْك» ده‌خاته رو به پێی رێبازی وه‌ههابی كه به پێی ئه‌و پێناسه‌یه پێكه‌وه‌ژیانی نێوان هاوڵاتیان ده‌بێته كارێكی ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ، چونكه شوێنكه‌وته‌ی ئایین و رێبازه ئاینیه‌كانی تر به پێی ئه‌و پێناسه‌یه فره‌په‌رست و بتپه‌رستن و ئه‌وه‌ش واته مافی ژیانیان نیه(٩).

٤.
سه‌پاندنی وه‌ههابیه‌ت به‌سه‌ر موسوڵمانانی جیهاندا:
وه‌ههابیه‌كان
بیروباوه‌ڕ و رێباز و سیاسه‌تی خۆیان به‌سه‌ر هه‌مو موسڵمانانی جیهانیشدا ده‌سه‌پێنن،
به تایبه‌تی له وه‌رزی حه‌جدا. ئه‌وانه‌ی شوێنه‌واره ئیسلامیه‌كان به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه
له مه‌ككه و مه‌دینه‌دا یان حه‌ج ده‌كه‌ن هه‌میشه روبه‌ڕوی شێوازی ناشیرینی
مامه‌ڵه‌ی وه‌ههابیه‌كان ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر به پێی رێباز و بیروباوه‌ڕی ئه‌وان
هه‌ڵس‌وكه‌وت نه‌كه‌ن. هه‌ر كه‌سێكیش له هه‌ر لایه‌كی جیهانه‌وه گه‌یشته ئه‌وێ
پێش هه‌مو شتێك ده‌یپشكنن بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كتێبێك كه له‌گه‌ڵ
رێبازی ئه‌واندا نه‌گونجێت! سوكایه‌تی پێ كردن و لێدان به قامچی و تۆمه‌تبار كردن
به فره‌په‌رستی به‌شی هه‌ر كه‌سێكه كه بیه‌وێت به پێی رێباز و كولتوری خۆی په‌رستشی
خۆی ئه‌نجام بدات. به‌ڵكو وای لێ هاتوه پۆلیسی فره‌په‌رستییان له شوێنه‌كاندا
داناوه و سه‌رپێچی «مخالفة» ی فره‌په‌رستی «شِرْك» تۆمار ده‌كات! جگه له‌وه‌ی له
رابردودا قافڵه‌ی حاجیان داب‌ونه‌ریتی خۆی هه‌بو كه هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به كولتوری
خۆی به‌شداریی تێدا ده‌كرد و كه‌ژاوه‌یه‌كیان پێك ده‌هێنا كه به پله‌ی یه‌كه‌م
بۆ مه‌به‌ستی خۆپاراستن بو له ده‌ستدرێژیی چه‌ته‌ی بیابان، به‌ڵام وه‌ههابیه‌كان
ئه‌وانه‌یان به بیدعه ژمارد و هه‌ڕه‌شه‌یان به بڕینی رێگای حه‌ج كرد له‌سه‌ر ئه‌و
داب‌ونه‌ریته(١٠). به‌ڵام هه‌مو ئه‌مانه ئاسانن له چاو ئه‌و ره‌شه‌كوژی و قه‌سابخانه‌یه‌ی
كه سه‌عودی - وه‌ههابیه‌كان له قافڵه‌ی حاجیاندا ئه‌نجامیان داوه.. مێژوی سه‌عودی
- وه‌ههابی دو ره‌شه‌كوژیی له‌م جۆره‌ی بۆ خۆی تۆمار كردوه:
یه‌كه‌میان: ره‌شه‌كوژیی حاجیانی یه‌مه‌نی: ساڵی (١٩٢١) قافڵه‌یه‌ك له حاجیانی یه‌مه‌ن كه نزیكه‌ی (١٢٠٠) كه‌س ده‌بون به‌ره‌و مه‌ككه ده‌ڕۆشتن، هێزێكی وه‌ههابییان پێ گه‌یشت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره وه‌ههابیه‌كان په‌یمانی ئاسایش و سه‌لامه‌تییان پێدان ماوه‌یه‌ك هاوته‌ریبی یه‌ك رۆشتن، به‌ڵام كاتێك گه‌یشتنه دۆڵی (تنومة) و چه‌كداره‌كان له به‌ری سه‌ره‌وه بون و حاجیه‌كانیش له خواره‌وه، كه‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی چه‌كه‌كانیان، به شێوه‌یه‌ك ته‌نها دو كه‌سیان لێ ده‌رچو(١١).
دوه‌م: ره‌شه‌كوژیی حاجیانی ئێرانی: ساڵی (١٩٨٦)، كاتێك حاجیانی ئێرانی به ده‌م هوتافی (نه شرقی و نه غربی) و (مرگ بر آمریكا) و (مرگ بر اسرائیل) به ریز ده‌ڕۆشتن، كه رێپێوانه‌كه ته‌واو بو و هه‌مویان به‌ره‌و حه‌ڕه‌م ده‌ڕۆیشتن هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌عودی - وه‌ههابی ئابڵوقه‌یان دان و به رێژنه‌ی گوللـه دایان گرتنه‌وه به‌بێ ده‌ستپاراستن، سه‌ره‌نجام (٣٢٩) كه‌سیان لێ بوه قوربانی له ژن و پیاو، جگه له بریندار، جگه له حاجیانی وڵاتانی تریش(١٢). ئاشكرایه كه پاڵنه‌ری ئه‌م دو ره‌شه‌كوژیه پاڵنه‌رێكی سیاسیه به پله‌ی یه‌ك، چونكه سه‌باره‌ت به یه‌مه‌نیه‌كان له‌و كاتانه‌دا سه‌عودیه‌كان كێشمه‌كێشی سنوریان له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ندا هه‌بو و له‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هاوسنور له كێشه‌دا بون، سه‌باره‌ت به ئێرانیه‌كانیش ئێرانی عه‌جه‌می - شیعی دوژمنی ته‌قلیدیی سه‌عودیه‌كانه و جگه له‌وه‌یش دوژمنی دۆسته‌كانیانه!
جگه له‌وه‌ی به درێژایی مێژوی وه‌ههابی حه‌ج و رێگه‌ی حه‌ج به كه‌ڵك هێنراوه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و ئابوری، بۆ نمونه ساڵی (١٩٥٩) كاتی یه‌كبونی میسر و سوریا حاجیه‌كانی سوریایان گه‌ڕانده‌وه، هه‌روه‌كو به‌رگی كه‌عبه كه به درێژایی چه‌ندین سه‌ده له میسر دروست ده‌كرا ره‌ت كرایه‌وه، هه‌روه‌ها نه‌یانده‌هێشت خه‌ڵكی میسر حه‌ج بكه‌ن تا دراوی قورس نه‌ده‌ن: یان پاوندی ستێرلینی یان دۆلاری ئه‌مێریكایی(١٣).

٥.
دژایه‌تی‌کردنی زانستی نوێ:
پێشه‌وا
وه‌ههابیه‌كان وه‌كو هه‌ڵوێستێكی دژ به هه‌مو زانیاری و بیرێكی نوێ و روناك،
دژایه‌تیی زانسته سروشتیه نوێیه‌كان ده‌كه‌ن و به قه‌ده‌غه و ناڕه‌وایان ده‌زانن!
ئه‌مه‌ش چونكه ده‌زانن كه هۆشیاریی زانستیی نوێ زیانی هه‌یه بۆ بیروباوه‌ڕه
لاواز و تاریكه‌كانیان. بۆ نمونه موفتیی گه‌وره‌ی پێشوی سه‌عودیه (الشيخ عبد
العزيز ابن باز) (١٩١٢ - ١٩٩٩) له فه‌توایه‌كیدا، ساڵی (١٩٧٦)، ده‌ڵێت زه‌وی ته‌نێكی
ته‌خت و چه‌سپاوه و خۆر به ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه، ئیتر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به
گۆیه‌تی و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی هه‌یه هه‌ڵگه‌ڕاوه «مُرْتَدّ» ه و داوای په‌شیمانبونه‌وه‌ی
لێ ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر په‌شیمان بوه‌وه باشه ئه‌گه‌رنا ده‌كوژرێت و سامانه‌كه‌ی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (بیت المال) ی موسڵمانان! ساڵی (١٩٨٢) یش كتێبێكی له‌و باره‌یه‌وه
بڵاو كرده‌وه(١٤).. شایه‌نی باسه، یان شایه‌نی باس نیه، كه ئیبن باز له‌م فه‌توایه‌ی
پاشگه‌ز بوه‌وه، به‌ڵام چۆن؟ كاتێك ئه‌میر (سُلطان بن سَلْمان بن عبد العزيز)
(ساڵی ١٩٨٥) گه‌شتێكی كرد بۆ بۆشایی ئاسمان و دوایی به ئیبن بازی راگه‌یاند كه
به چاوی خۆی بینیویه‌تی زه‌وی گۆییه!(١٥) نوسه‌رێكی تریشیان به ناوی (الشيخ عبد
الكريم بن صالح الحميد) كتێبێكی له سه‌ر هه‌مان بابه‌تی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی نوسیوه
به ناونیشانی (هداية الحَيْران في مسألة الدَّوَران)! كه تێیدا ده‌ڵێت باوه‌ڕبون
به سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی خراپتره له باوه‌ڕبون به گه‌شه‌كردنی مرۆڤــ له مه‌یمونه‌وه!(١٦)
هه‌رچی (محمّد بن صالح العُثـَيْمِين) (١٩٢٩ - ٢٠٠١) یشه كه ئه‌میش پێشه‌وایه‌كی
وه‌ههابیی تر بو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆزێك له ئیبن باز نه‌رمتر بو(!)، به نه‌رمی
ئامۆژگاریی مامۆستای وانه‌ی گه‌ردونناسی و جیۆگرافیای ده‌كرد كه بیرۆكه‌ی سوڕانه‌وه‌ی
زه‌وی نه‌ڵێته‌وه و بیپه‌ڕێنێت!(١٧) به‌ڵكو هه‌ر زو ساڵی (١٩٣٠) یش پێشه‌وایانی
وه‌ههابی فه‌توایان داوه به قه‌ده‌غه‌كردنی فێربونی زمانی بێگانه (چونكه
رێگایه‌كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ئایینی بێباوه‌ڕان) و جیۆگرافیا (چونكه باسی
گۆییبونی زه‌وی ده‌كات و ده‌قی قورئانییش هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ختیی زه‌وی) و وێنه‌كێشان
(چونكه لاساییكردنه‌وه‌ی كاری خوایه)، به‌ڵام ئیبن سه‌عود فه‌تواكه‌ی لێ وه‌رنه‌گرتون
و ئه‌و سێ مادده‌یه‌ی زیاد كرد بۆ به‌رنامه‌ی خوێندن(١٨). ئه‌مه‌ش هه‌موی له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ئه‌وان - بۆ نمونه - باوه‌ڕیان به‌وه هه‌یه كه خوا له سه‌روی بونه‌وه‌ره‌وه‌یه
به واتایه‌كی رواڵه‌تی، واته باوه‌ڕیان وایه كه خوا له ئاسماندایه به شێوه‌یه‌كی
به‌رجه‌سته، ئینجا ئه‌گه‌ر بزانرێت كه زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه ئه‌مه سه‌ر ده‌كێشێت
بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ر و خوارێكی دیاریكراو له گه‌ردوندا نیه و ئه‌و مرۆڤه‌ی ئێسته
له ژێر ئاسماندایه دوای چه‌ند كاژێرێك به هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌ویه‌وه ئه‌و لایه‌ی
ئاسمان ده‌كه‌وێته ژێری! ئیتر ناچارن به هه‌مو شێوه‌یه‌ك بیرۆكه زانستیه‌كه ره‌ت
بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕه ته‌قلیدیه‌كه‌ی خۆیان له‌ق نه‌بێت! هه‌روه‌ها
به‌رهه‌مه‌كانی تێكنۆلۆجیای نوێ به‌كار ناهێنن و له سه‌ره‌تایشدا زۆر دژایه‌تیی
به‌كارهێنانیی ته‌له‌فۆن و ته‌له‌گراف و ئۆتۆمۆبیلیان كرد!
٦.
وه‌ههابیه‌ت، وەکو ڕه‌وتێکی چاکسازیی ئیسلام، باوکی
ئوصولیه‌ت (فه‌نده‌مێنتالیزم) ی ئیسلامیە:
رێبازی
وه‌ههابی هه‌مو ئه‌و گه‌شه و نه‌ش‌ونمایانه‌ی له‌ناو برد كه هاتبونه كایه له
فیكر و فیقهـ و پراكتیسی ئیسلامی‌دا و به‌وه‌ش له خاڵی سفره‌وه ده‌ستیان پێ كرده‌وه
و حاڵه‌ته ئیسلامیه‌كه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌و دواكه‌وتویی و
بیاباننشینی و هێرشخوازیه‌ی كه له پرۆسێسێكی وه‌هاوه دێته كایه. له كاتێكدا
عه‌قڵی ئیسلامی گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردبو و پێگه‌یشتبو و هه‌ر كۆمه‌ڵگا و وڵاتێكیش
ئیسلامێك یان رێبازێكی ئیسلامیی خۆماڵی و تایبه‌ت به خۆی په‌ره پێ داب‌و، به‌ڵام
وه‌ههابیه‌ت ئه‌و بارودۆخه جێگیره‌ی شێواند و سه‌رله‌نوێ ئیسلامی هه‌نارده كرده‌وه،
كه ئه‌مه‌ش دیاره چ زنجیره‌یه‌ك له ئاڵۆزی و كێشه ده‌خولقێنێت.. ئه‌م سروشته‌ی
رێبازی وه‌ههابی كه به بارێكدا بانگه‌وازێكی چاكسازیه، ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و
بڕوایه‌ی كه چاكسازی «إصْلاح» ی ئایینی له ئه‌نجامدا نێگه‌تیڤ «سلبـيّ» ـه و
ئاكامێكی باشی نیه، چونكه بریتی ده‌بێت له روتكردنه‌وه‌ی بیره ئایینیه‌كه له‌و
گه‌شه‌كردنه‌ی كه بینیویه‌تی و ئه‌مه‌ش دورخستنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی كولتوری نه‌ته‌وه‌ییه
له بیری ئایینی‌دا (كه به "بیدعه" پۆلێن ده‌كرێت) و سه‌ره‌نجامیش
گوڕێكی تازه ده‌به‌خشێت به بنه‌ما «أصل» Fundament سه‌ره‌كیه‌كانی
ئایینه‌كه به شێوه به‌راییه‌كه‌ی و له‌گه‌ڵ زیندوكردنه‌وه‌ی سروشتی ریشه‌یی
بیره ئایینییه‌كه، واته سروشتی ئه‌و بیره ئایینیه‌ی یاخود ئه‌و چه‌مكه
ئایینیانه‌ی كه ره‌گ‌وڕیشه‌ی / دور یان نزیكی/ ئایینه‌كه پێك ده‌هێنن، به كاری
چاكسازیی ئایینی ده‌ژیێته‌وه و سه‌ر هه‌ڵ ده‌داته‌وه. بۆیه هه‌ریه‌كه له
چاكسازیی پرۆتیستانتی (ی مه‌سیحی) و وه‌ههابی (ی ئیسلامی) گه‌ڕانه‌وه بو بۆ ره‌گ‌وڕیشه‌ی
یه‌هودی كه له یه‌كتاپه‌رستیه‌كی ده‌مارگیردا به‌رجه‌سته ده‌بێت و له ئه‌نجامدا
سه‌ری كێشا بۆ فڕێدانی گه‌شه‌ی خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ شارستانێتیه دێرین و پێشه‌نگه‌كاندا.
ئێستا له جیهانی مه‌سیحیدا به هۆی بیری ئایینیی پرۆتیستانتیه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی
سه‌یر هه‌یه بۆ چه‌مكه‌كانی ئایینی یه‌هودی و، گروپی پرۆتیستانتیی توندڕه‌وی وه‌كو
گه‌واهیده‌رانی یه‌هواه «شُهُود يهْواه» Jehovah's Witnesses
دروست بون كه پێیان وایه ناوی راسته‌قینه‌ی خواوه‌ند بریتیه له یه‌هواه و بیر‌وبڕوایان
وایه كه نابێت شوێن یاسای عه‌لمانی بكه‌ون و نابێت وێنه و ئایكۆن له په‌رستشدا
به‌كار بهێنن و به‌شداری نه‌كه‌ن له گفت‌وگۆی نێوان ئایینه‌كاندا و سڵاو نه‌كه‌ن
بۆ ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی هیچ ده‌وڵه‌تێك.. هه‌تاكو به‌شداری ناكه‌ن له جه‌ژنی له‌دایكبون
(ی مه‌سیح) Christmas دا به‌و پێیه كه ره‌گ‌وڕیشه‌ی فره‌په‌رستیی
هه‌یه(١٩). چاكسازیی پرۆتیستانتییش به گشتی بنه‌ڕه‌تی عیبریی ده‌قه‌كانی دوپات
كرده‌وه و شێوه‌یه‌كی یه‌هودیانه‌ی به‌خشیه‌وه به چه‌مكه‌كان، ئێستاش ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی
له بانگه‌واز و مژده‌دان «تبشیر» ی مه‌سیحی و دژایه‌تیكردن و ركه‌به‌ریی ئایینه‌كانی
تری جیهان و سه‌رگه‌رمیی پێشبینیه‌كانی كۆتاییهاتنی جیهان و یه‌كتربڕینه‌وه‌ی گه‌لان
و هه‌مو سه‌رگه‌رمی و هیستیێریاكانی تردا، چالاكن؛ پرۆتیستانتیه‌كانن یان له ریشه‌دا
پرۆتیستانتین(٢٠). جگه له‌وه‌ی له جیهانی مه‌سیحیی پرۆتیستانتیدا ده‌رگای
دۆستایه‌تیی جوله‌كه كرایه‌وه به شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ له خۆرئاوادا ته‌نها جیهانی
لاتینیی كاثۆلیكی (ڕۆحی ئورۆپا) هاوكاری زایۆنیزم نیه، ئه‌گه‌رنا جیهانی ئه‌نگلۆساكسۆنیی
پرۆتیستانتی (نه‌وه‌ی تیوتۆنه‌كان) هه‌موی هاوكار و پشتگیری زایۆنیزم و قه‌واره‌ی
زایۆنیه. به گشتییش كاریگه‌ریی درێژبونه‌وه و لق‌وپۆپه نێگه‌تیڤه‌كانی كلێسای
پرۆتیستانتی له ئێسته‌دا خراپتره له گه‌نده‌ڵیی كلێسای كاثۆلیكی له رابردودا..
له به‌رامبه‌ریشدا چاكسازیی وه‌ههابی به هه‌مان شێوه شۆڕشێك بو به‌سه‌ر
ئایینداریی رێكخراو و خۆماڵیكراو و داب‌ونه‌ریته‌كانی و گه‌نده‌ڵیه‌كانیدا، سه‌ره‌نجامیش
ره‌گ‌وڕیشه یه‌هودیه‌كان دوپات كرانه‌وه.. هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌كیش له گه‌شتیار
و توێژه‌ر و چاودێرانی خۆرئاواییش وه‌ههابیه‌ت ده‌چوێنن به چاكسازیی پرۆتیستانتی
له روی ره‌سه‌نیی بیروباوه‌ڕی ئایینیه‌وه، له‌مانه‌یش: هه‌ردو گه‌شتیار:
لوی
ئه‌لێكساندر ئۆلیڤیێ دو كۆرانسێ Louis
Alexandre Olivier de Corancez
(١٧٧٠ - ١٨٣٢) ی فڕه‌نسایی، خاوه‌نی
Histoire
des Wahabis (مێژوی وه‌ههابیه‌كان) (پاریس، ١٨١٠).
و
یۆهان لودڤیژ بۆكهات Johann Ludwig Burckhardt (إبراهیم بن عبد
الله) (١٧٨٤ - ١٨١٧) ی سویسه‌رلاندی، خاوه‌نی
Travels
in Arabia (چه‌ند گه‌شتێك به
عه‌ره‌بستاندا) (له‌نده‌ن،
١٨٢٩)، و
Notes
on the Bedouins and Wahabys (سه‌رنجگه‌لێک له‌سه‌ر بیاباننشینه‌كان
و وه‌ههابیه‌كان) (له‌نده‌ن، ١٨٩٣)(٢١).
به‌ڵام چاكسازیی پرۆتیستانتی به‌هایه‌كی شارستانی و نوێگه‌رایی و روناكبیرانه‌ی گه‌وره‌ی هه‌بو و هه‌ناسه‌یه‌ك بو بۆ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤی ئورۆپایی، جگه له‌وه‌ی چاكسازیی پرۆتیستانتی نه‌یتوانیوه به ته‌واوی ره‌گ‌وڕیشه‌ی ئورۆپایی (یۆنانی و رۆمانی) له مه‌سیحیه‌تدا بنه‌بڕ بكات، له‌به‌ر ئه‌وانه ره‌وا نیه به‌راوردی بكه‌ین به وه‌ههابیه‌ت، كه به داخه‌وه چاكسازی و ریفۆرمی ئایینیی ئێمه له‌سه‌ر ده‌ستی ئۆرثۆدۆكسترین گروپ هاته كایه كه وه‌ههابیه‌كان بون(٢٢)، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌ته‌كه‌ی سه‌ختتر كردوه. ده‌بێت دان به‌وه‌شدا بنێین كه چاكسازی هیچ كاتێك له لای ئه‌هلی سوننه ریشه‌یی نابێت و ته‌نها گه‌ڕانه‌وه ده‌بێت بۆ بنچینه و بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كان و فڕێدانی هه‌ندێك گه‌شه و هه‌ندێك توێكڵ و روپۆش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ هه‌ڵكردن و گونجان له‌گه‌ڵ بار‌ودۆخێكی نوێ‌دا، واته ته‌نها دوباره رێكخستنه‌وه‌ی هێزه یاخود لابردنی ژه‌نگی شمشێره! نه‌ك بۆ هێنانه‌كایه‌ی هۆشیارییه‌كی راسته‌قینه‌ی نوێ.

٧.
حەزی ڕوخاندن و وێرانکردنی ده‌سکه‌وت و شوێنه‌واره‌کانی
مرۆڤایە‌تی:
دزێوترین
ره‌وشتی وه‌ههابی بریتیه له مێمڵیی روخاندن و ره‌وشتی خه‌مساردی و بێباكی له
ئاست ده‌سكه‌وت و شانازی و شوێنه‌وار و جێده‌سته‌كانی مرۆڤایه‌تی.. لای مرۆڤی وه‌ههابی
ئاساییه هه‌مو جیهان بڕوخێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌م جیهانه هه‌موی په‌یكه‌رێك یان گۆڕێكی
پیرۆز بێت، له لای ئاساییه هه‌مو كه‌له‌پور و نوسراو و ده‌ستنوس و چاپكراوی
مرۆڤایه‌تی بسوتێنێت ئه‌گه‌ر گومانێك له بیری ئایینیی ئه‌ودا دروست بكه‌ن، له
لای ئاساییه هه‌مو مرۆڤی جیهان له‌ناو ببات ئه‌گه‌ر نه‌چنه ژێر ئاڵای كو‌لتور و
بیروباوه‌ڕی ئه‌وه‌وه. بونی مرۆڤی وه‌ههابی مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی
مرۆڤایه‌تی.
٨.
خێڵه‌کی‌بونی کار و بانگه‌وازی ئایینی:
بانگه‌وازی
وه‌ههابی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه به شێوه‌یه‌كی خێڵه‌كی و له‌گه‌ڵ
كێشمه‌كێشی خێڵه‌كیدا گه‌شه‌ی كردوه، تا ئێستاش شێواز و ئاكار و روخسارێكی خێڵه‌كیی
به‌خشیوه به ئایینداری و رێكخستنی ئایینی.. هه‌ر له به‌كارهێنانی قوربانی و
كاری خێرخوازیه‌وه بۆ رامهێنانی هه‌ژار و برسیه‌كان (كه ئه‌وه هه‌میشه كاری سه‌رۆك
خێڵه‌كان بوه كه تاوتاو هه‌ژاره‌كانیان تێر كردوه بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به باڵاده‌ستیی
خۆیان بده‌ن و هه‌ژاره‌كان رام بهێنن و وایان لێ بكه‌ن بیر له شۆڕش نه‌كه‌نه‌وه
و وا بزانن ژیانیان به‌سراوه‌ته‌وه به سه‌رۆكه‌كانیانه‌وه)، هه‌تاكو ده‌گاته
سودبینین له دوژمنایه‌تی و دۆستایه‌تیی خێڵه‌كی و ناوچه‌یی - بۆ نمونه ده‌بینین
تا ئێستاش پێشه‌وایانی وه‌ههابی له سه‌عودیه سود له ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كانیان و خه‌ڵكی
ناوچه‌كانیان وه‌ر ده‌گرن و له په‌نایاندا بیری خۆیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها
ده‌بینین له زۆر شوێن كاری ئیسلامی بوه‌ته كاری بنه‌ماڵه‌یی و خێڵه‌كی.. هه‌تاكو
ده‌گاته شێوازی جل‌وبه‌رگ و شێوازی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی جیاواز و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا..
٩.
رامهێنانی بانگه‌واز و ڕابونی
ئیسلامی به پێتڕۆ-دۆلار:
به‌كه‌ڵكهێنانی
لاوازی ئابوریی بانگه‌واز و چالاكیی ئیسلامی بۆ زاڵبون به‌سه‌ریدا.. له رێگه‌ی
دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری ئیسلامیه‌وه له هه‌مو لایه‌كی جیهاندا و یارمه‌تیدانی
ئابوریی رێكخراوه ئیسلامیه‌كان بۆ پرۆپاگه‌ندا - له سه‌ره‌تادا و پاشان بۆ
زاڵبون و هه‌ژمونی ته‌واو به‌سه‌ریاندا به پاره‌داركردنیان و گۆڕینیان بۆ سه‌نته‌ری
بانگه‌شه‌ی ئیسلامی وه‌ههابی(٢٣). بۆیه ده‌بینین وه‌ههابیه‌ت به ته‌واوی زاڵ بوه
به‌سه‌ر عه‌قڵی ئیسلامیی نوێ‌دا به شێوه‌یه‌ك كه ده‌ردی سه‌له‌فیه‌ت به هه‌مو
كۆمه‌ڵه و گروپه‌كاندا بڵاو بوه‌ته‌وه.
١٠.
دروستكردنی ناكۆكی و ئاژاوه‌ی مه‌زهه‌بی:
مرۆڤی
وه‌ههابی له هه‌ر شوێنێك بێت ده‌كه‌وێته وروژاندن و زیندوكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه مه‌زهه‌بیه‌كان
و دوژمنایه‌تیی رێبازه ئیسلامیه‌كانی تر و كوفراندنیان و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان،
به تایبه‌تی رێبازی شیعه. ئاشكرایه كه كاتێك جه‌نگاوه‌رانی ئه‌فغانی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
داگیركه‌ری روسی و خستنی حكومه‌تی (پارتی دیمۆكراتی گه‌ل) ی چه‌پ ده‌جه‌نگان یه‌ك
ریز بون.. به‌ڵام كاتێك وه‌ههابیه‌كان چونه نێو ریزه‌كانیان ئاژاوه و دوبه‌ره‌كی
سه‌ری هه‌ڵ دا(٢٤)، چونكه مرۆڤی وه‌ههابی له هه‌مو بارودۆخێكدا هه‌میشه له
بیری سه‌پاندنی رێبازی خۆی و قه‌ڵاچۆكردنی رێبازه‌كانی تردایه به تایبه‌تی
رێبازی شیعه. لێره‌دا هه‌ندێك قسه له‌وه ده‌كه‌ن كه له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌عودیانه‌دا
كه چونه ریزی ئه‌فغانیه‌كانه‌وه تێكه‌ڵییه‌كی مه‌به‌ست هه‌بوه له نێوان
(شيوعيّ) و (شيعيّ) دا و به رواڵه‌ت بۆ جه‌نگی روس چون به‌ڵام مه‌به‌ستیان روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
شیعه بوه له ئه‌فغانستان و پاكستان‌دا چونكه زانیویانه له‌وێ ژماره‌یان زۆر
بوه! به هه‌مان شێوه له پاكستانیشدا سه‌ره‌تا پێكه‌وه‌ژیانێكی به‌تین هه‌بوه
له نێوان شیعه و ئه‌هلی سوننه‌دا له‌و وڵاته‌دا، كه له هه‌ردو دامه‌زراوه‌ی
(كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی ئیسلام) و (كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌هلی حه‌ديث) دا به‌رجه‌سته ده‌بون،
به‌ڵام كه گروپی وه‌ههابی به وڵات‌دا بڵاو ده‌بنه‌وه توند‌وتیژی و ئاژاوه و
تایفه‌گه‌ری دروست ده‌بێت، چونكه وه‌ههابیه‌كان (سوپای صه‌حابه) یان پێكه‌وه
ناوه كه رایان گه‌یاندوه شیعه بێباوه‌ڕن و كوشتنی شیعه‌یان كردوه به
ئامانج(٢٥).
١١.
به‌رهه‌مهێنانی توندڕه‌وی و توند‌وتیژی و تێرۆر:
ئه‌مه
دیارترین و كاریگه‌رترین به‌رهه‌م و ده‌رهاویشته‌ی وه‌ههابیه‌ته و ئاكامێكی
سروشتیی ئاڕاسته‌ی یه‌كتاپه‌رستیی توندڕه‌وه كه ره‌وایی ده‌دات به ره‌تكردنه‌وه‌ی
ره‌های به‌رامبه‌ر و زایه‌كردنی خوێن و ماڵ‌وسامانی و روخاندنی جێده‌ست و شوێنه‌واره‌كانی.
توندڕه‌ویی وه‌ههابی له روخاندنی مه‌زارگه‌یه‌كی بچوكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا
زایه‌كردنی خوێن و سامانی ئه‌وانه‌ی به فره‌په‌رست و بێباوه‌ڕ پۆلێن ده‌كرێن و
رێگه‌نه‌دان به بونی هه‌ر ئایینێك یان رێبازێكی ئایینی یان شێوازێكی ئایینداریی
جیاواز، تا ده‌گاته پێكهێنانی گروپی تێرۆریست و به‌كارهێنانیان بۆ مه‌به‌ستی
سیاسی و دروستكردنی په‌ستان له‌سه‌ر هێزه سیاسیه‌كان بۆ هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكاریی
ئایینیـسیاسی یان رێگرتن له گۆڕانكارییه‌كی هاوشێوه و شڵه‌قاندنی بارودۆخی
جێگیر. ئه‌م توندڕه‌وی و تێرۆره‌ش له هه‌مو قۆناغێكدا خۆی نواندوه و سروشتی چه‌سپاوی
خۆی سه‌لماندوه، ئه‌و تێرۆر و تۆقاندن و ته‌قاندنه‌وه و سه‌ربڕین و فڕاندن و
خراپه‌كاریه‌ی كه ئێسته له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك گروپه‌وه به هاندان و پشتگیریی هه‌ندێك
لایه‌نی سیاسیی ناحه‌ز و به سودبینین له ئه‌زمونی كۆن و تازه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری
و سیخوڕی و - به‌ناو - ئاسایشی رژێمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه، ئه‌نجام ده‌درێت،
پاساوی ته‌واوی له بیری ئایینیی وه‌ههابیدا هه‌یه و هه‌مان ئه‌و تێرۆر و
تۆقاندنه‌یه كه به درێژایی مێژوی وه‌ههابیه‌ت ئه‌نجام دراوه له‌سه‌ر ده‌ستی
(مطلق المطيري) و (عثمان المضايفي) و (ابن شكبان) و سه‌ركرده‌كانی تری سوپای ده‌شته‌كیی
سه‌عودی - وه‌ههابیه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م و نۆزده‌هه‌م و، سه‌عودی یه‌كه‌م و
ئه‌میره سه‌عودیه‌كانی تری دیرعییه و، ئیبن بیجاد و فه‌یصه‌ل ده‌ویش و ئیبن
حيثله‌ین و خالید بن لوئه‌ی و سه‌ركرده‌كانی تری بزوتنه‌وه‌ی ئیخوان و، (جهيمان
العتيبـي) و هاوه‌ڵانی له گروپی توندڕه‌وی (الجماعة السلفية المحتسِبة)... ئه‌مانه
قافڵه‌یه‌كن كه به دوای یه‌كدا ریزیان به‌ستوه و ئێسته‌ش كه‌سانی وه‌كو (أُسامة
ابن لادن) و (أيمن الظواهريّ) و (أبو مصعب الزرقاوي) و (أبو محمد المقدسي) و (أبو
قتادة)... گه‌یشتون به‌و قافڵه‌یه.
فاکته‌ره‌کانی ئاماده‌یی وه‌ههابیه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی توند‌وتیژی:
له
وه‌ههابیه‌ت و ژینگه‌ی وه‌ههابیدا چه‌ند فاكته‌رێكی هاوكار و په‌یوه‌ست كۆبونه‌ته‌وه
بۆ سه‌رهه‌ڵدانى توند‌وتیژی:
١.
ئاڕاسته‌یه‌كى ده‌قگه‌رایی رواڵه‌تى، كه هیچ بوارێك ناهێڵێته‌وه بۆ عه‌قڵ و
ئازادی.
٢.
ئاڕاسته‌یه‌كى یه‌كتاپه‌رستیی توند كه له ئایینى یه‌كتاپه‌رستیه‌وه بۆى ماوه‌ته‌وه
و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیشى پێ به‌خشیوه. گرنگترین بابه‌تێكیش له بیری وه‌ههابیدا
بریتیه له جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كتاپه‌رستی و فره‌په‌رستی و لق و به‌شه‌كانیان و فره‌په‌رستیی
گه‌وره و بچوك و یه‌كتاپه‌رستیی په‌روه‌ردگارێتی و یه‌كتاپه‌رستیی په‌رستراوێتی،
ئیتر نوسراو و بڵاوكراوه‌كانیان له بواری بیروباوه‌ڕدا بریتین له‌و كۆمه‌ڵه باس‌وخواسه.
ئه‌م فاكته‌ره له سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی وه‌ههابیه‌تی سه‌عودیدا ئاشكرایه، به‌ڵام
نمونه‌ی تریش هه‌یه:
-
به‌شێكی زۆر له جیهادیه‌كانی ئه‌فغانستان په‌یوه‌ندیی رۆحی و ماددییان به
(قوتابخانه‌ی دیۆبه‌ندی) Deoband School (دار العُلُوم) ه‌وه
هه‌بو(٢٦) كه له هیندستان بره‌وی هه‌بو، ئه‌م قوتابخانه‌یه ساڵی (١٨٦٧) دامه‌زرابو
و له‌ژێر كاریگه‌ریی پێشه‌وای ئایینی چاكساز (شاه وليّ الله) دا بو، بۆیه ئه‌م
قوتابخانه‌یه ئاڕاسته‌یه‌كی یه‌كتاپه‌رستیی زۆر توند و ئۆرثۆدۆكسیی هه‌بو و ته‌نها
زانسته ئایینیه‌كانی تێدا ده‌خوێنرا و بواره نوێیه‌كان و ئه‌و بوارانه‌ی كه سه‌رده‌كێشن
بۆ بیدعه(!) پشت گوێ ده‌خران، له‌گه‌ڵ سوربون له‌سه‌ر پاكژكردنه‌وه‌ی ئیسلام له
خۆماڵیبون و گه‌شه‌ی ناوچه‌یی و ناڕه‌سه‌ن و بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسلامێكی پوخت و
بێخه‌وش و رێگرتن له پیرۆزكردنی مه‌زارگا و گۆڕی پیاوچاكه‌كان(٢٧). مه‌لا (محه‌ممه‌د
عومه‌ر) یش له بنه‌ڕه‌تدا قوتابییه‌كی ئه‌م قوتابخانانه بو(٢٨).
-
نمونه‌یه‌كی تر له كاریگه‌ریی یه‌كتاپه‌رستیی توند و خودی رێبازی وه‌ههابی بۆ
هێنانه‌كایه‌ی توند‌وتیژی، چاكسازی ئیسلامی و سیاسه‌تمه‌داری هیندی (سيّد أحمد
بارلوي) ـه (١٨٣١ مردوه) كه یه‌كێك بو له شوێنكه‌وتوانی (شاه وليّ الله) و، له
بیسته‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا چو بۆ حه‌ج و له‌وێ كرایه‌وه به روی وه‌ههابیه‌تدا
و گرتیه خۆی و گه‌ڕایه‌وه بۆ هیندستان و بزوتنه‌وه‌یه‌كی پێك هێنا و پشتیوانی
زۆری كۆ كرده‌وه، ساڵی (١٨٢٤) یش جیهادی دژی بێباوه‌ڕان راگه‌یاند و پاشان ساڵی (١٨٢٦)
یش هێزه‌كانی دایان به‌سه‌ر هه‌رێمی (په‌نجاب) دا و سیخه‌كانیان كوشتار كرد، دواتر
ساڵی (١٨٣٠) یش پیشاوه‌ریان داگیر كرد و ده‌وڵه‌تێكیان پێك هێنا.. به‌ڵام بۆ ساڵی
دواتر سه‌رۆكه‌كه‌یان، واته سه‌یید ئه‌حمه‌د، كوژرا، دوای خۆیشی شوێنكه‌وته‌كانی
له ناوچه موسڵماننشینه‌كانی هیندستاندا چالاك بون و جیهادیان راگه‌یاند دژی
داگیركه‌ری ئینگلیزی(٢٩).
- نمونه‌یه‌كی تریش هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ژماره‌یه‌ك بو له حاجیه‌كانی ئیندۆنیسیا كه له ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا سه‌ردانی مه‌ككه‌یان كرد و كه‌وتنه به‌ر كاریگه‌ریی یه‌كتاپه‌رستیی وه‌ههابی و كاتێك گه‌ڕانه‌وه ده‌ستیان دایه چالاكییه‌كی چاكسازی و بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئایینیسیاسی پێك هات كه هه‌مان دروشمه‌كانی وه‌ههابیه‌تی به‌رز كرده‌وه، له سه‌ره‌تایشدا كاره‌كانیان دژی خه‌ڵكی ناموسڵمانی ناوخۆ بو، پاشان بونه به‌رهه‌ڵستكاری هۆڵاندیه‌كان، ئیتر له ساڵی (١٨٢١) ه‌وه تا ماوه‌ی (١٥) ساڵ داگیركه‌ره هۆڵاندیه‌كان روبه‌ڕوی وه‌ههابیه‌كانی سوماتره بونه‌وه(٣٠).

هه‌ر له‌م روه‌وه قسه له راده‌یه‌ك له كاریگه‌ریی وه‌ههابیه‌ت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
سه‌نوسی ده‌كرێت(٣١).
-
نمونه‌یه‌كی تریش بزوتنه‌وه‌ی (شێخ عوسمانی فۆدیۆیی) (عثمان بن فُوْدِيْ) Shehu
Usman dan Fodio (١٧٥٤ - ١٨١٧) ـه له خۆرئاوای ئه‌فریقا له
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا(٣٢)، ئه‌م كه‌سه كه یه‌كێك بوه له سه‌رۆكه‌كانی
گه‌لی فولانی Fulani یاخود فولبه Fulbe له
سودان و نه‌یجیریا و گینیا و مالی...، و موته‌صه‌وویف و فه‌یله‌سوف و چاكسازێكی
شۆڕشگێر بوه، سه‌ردانی حیجازی كردوه و كه‌وتوه‌ته به‌ر كاریگه‌ریی وه‌ههابیه‌ت
و پاشان له نێوان (١٨٠٤ - ١٨٠٨) دا رابه‌ری (جیهاد) بوه و له‌م باره‌یشه‌وه
كتێبی (نور الألباب) ی نوسی كه بانگه‌شه‌یه بۆ جیهاد، هه‌تا توانی ده‌وڵه‌تێكی
ئیسلامی دابمه‌زرێنێت كه ئیمپراتۆرێتیی فولانی بو و پایته‌خته‌كه‌ی شاری سۆكۆتۆ Sokoto
بو كه ئێسته ده‌كه‌وێته وڵاتی نه‌یجیریاوه(٣٣).
له‌م
چه‌ند نمونه‌یه‌یشدا سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه بیری یه‌كتاپه‌رستی - جیهادی له
پیاده‌كردنی توندوتیژیه‌وه دژی خه‌ڵكی ناوخۆ ده‌ست پێ ده‌كات پاشان گه‌شه ده‌كات
و ده‌بێته روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داگیركه‌ر.. ئه‌م دیارده‌یه‌یش ده‌كرێت بكرێته پێوه‌رێك
بۆ جیاكردنه‌وه‌ی تێرۆر له به‌رگریی نیشتمانی. واته هه‌ر میلیشیایه‌ك رابردوی له
سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ناوخۆدا هه‌بێت ئه‌گه‌ر بوه هێزێكیش بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
داگیركه‌ر سروشت و پێناسی تێرۆریستانه‌ی خۆی له ده‌ست نادات.
٣.
ئه‌و بیاباننشینى «البَداوة» ى كه هه‌میشه هه‌ر به‌ڵا بوه به‌سه‌ر شارستانێتی و
كۆمه‌ڵگاى نازپه‌روه‌ر و ژیانى سه‌ر روباره‌كانه‌وه - ئه‌مه له لایه‌كه‌وه،
له لایه‌كى تریشه‌وه له چوارچێوه‌ى وه‌ههابیه‌تدا هۆكارێك بوه بۆ ئه‌وه‌ى
ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه‌كه ببێته یه‌كتاپه‌رستییه‌كى توندڕه‌و و ده‌مارگیر كه
بگاته پله‌ى ره‌هایى له توند‌وتیژی و سه‌پاندنى بیروباوه‌ڕدا.
ئه‌م
سێ فاكته‌ره ئه‌وه‌نده له یه‌ك نزیكن تا راده‌ى ئه‌وه‌ى له كرۆكدا هه‌ر یه‌ك
فاكته‌ر بن، چونكه بیاباننشینى ئاڕاسته ده‌قگه‌راییه رواڵه‌تیه‌كه ده‌بوژێنێته‌وه،
ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه‌كه‌ش له‌گه‌ڵیدا ده‌گونجێت، ئه‌م ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه‌ش
جۆرێكه له رواڵه‌تیبون و ساده‌كاری له بیركردنه‌وه‌دا و دژایه‌تیكردنى هونه‌ره،
چونكه هونه‌ر هه‌ناسه ده‌هێنێته‌وه به به‌رى دیمه‌نه هه‌مه‌ڕه‌نگ و فره‌ڕه‌گه‌ز
و جیاوازه‌كاندا. هه‌ر ئه‌م ئاڕاسته یه‌كتاپه‌رستیه به هۆى بیاباننشینیه‌وه
توندڕه‌وتر ده‌بێت یان له‌گه‌ڵیدا هه‌ماهه‌نگه یان - هه‌ندێك جار - هه‌ر له
بیاباننشینیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
٤. هه‌میشه شوێنكه‌وتوانی ئه‌م رێبازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ییه‌وه بۆ مه‌به‌ستی ملكه‌چكردنی ناوچه‌كان و فراوانكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌و و روبه‌ری ده‌سه‌ڵات به كار هاتون، دوای ئه‌وه‌ی به بیركردنه‌وه‌ی توندڕه‌و گۆشیان ده‌كات و به به‌ڵێنی پاره و ده‌سكه‌وت ده‌یانكڕێت. ئێسته‌ش گروپه تێرۆریستیه‌كان له لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه به كه‌ڵك ده‌هێنرێن و خزمه‌ت به ئامانجی سیاسیی هه‌ندێك لایه‌نی دژ به گۆڕانكاریی سیاسی له ناوچه‌دا ده‌كه‌ن.

ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی سه‌عودی مۆركی دیكتاتۆری و خۆسه‌پاندنی هه‌ڵ گرتوه، ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر هه‌مو ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا له‌و وڵاته‌دا..
به شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رنامه و نه‌خشه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كه.
بۆیه ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت هاوڵاتیی سه‌عودی به ته‌واوی په‌راوێز كه‌وتوه، ئه‌م
په‌راوێزخستنه‌ش هه‌ستیی نیشتمانی و هاوڵاتیبونی له لای هاوڵاتیان ون كردوه، به‌ڵكو
چه‌مكی هاوڵاتیبون له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نگری بۆ بنه‌ماڵه‌ی سه‌عودی داڕێژراوه‌ته‌وه
و نیشتمان و وڵات بوه‌ته بونێكی خێڵه‌كی - سه‌عودی. ئه‌م رژێمه خۆسه‌پێن و
دیكتاتۆره‌ش ته‌نها پێكهاته‌ی سیاسی و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆسه‌پێن و توندوتیژ
له كۆمه‌ڵگادا ده‌هێنێته گۆڕێ و هه‌میشه په‌راوێزكه‌وتنی هاوڵاتیان له‌بارترین
ژینگه ده‌خولقێنێت بۆ توند‌وتیژی و توندڕه‌وی(٣٤)، جگه له‌وه‌ی مێژوی ده‌سه‌ڵاتی
سه‌عودی هه‌ر له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا هاتوه‌ته گۆڕێ، ته‌نها له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
نزیكه‌ی میلیۆنێك مرۆڤــ هه‌ر له خودی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا كوژراوه و
پاكتاو كراوه(٣٥)، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و شانشینیه‌ش له‌سه‌ر گردی كه‌للـه‌سه‌ری ئه‌و
میلیۆنه راوه‌ستاوه. هه‌روه‌كو رژێمی سه‌عودی ده‌نگی هه‌مو ئه‌وانه‌ی كپ كردوه
كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ چاكسازیی سیاسی و به شێوازی به‌ندكردن و ده‌ستبه‌سه‌ركردن
روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و دامه‌زراوه‌ی ئایینیی ره‌سمی ده‌خاته
گه‌ڕ بۆ پاساودانی ئه‌و شێوازه سته‌مكارانه‌یه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌یاندا، به
تایبه‌تی داواكارانی چاكسازیی ده‌ستوری كه زۆربه‌یان به بێ دادگاییه‌كی ئاشكرا و
دادگه‌رانه له به‌ندیخانه‌كان توند كراون(٣٦). سه‌ره‌نجامیش تاك و گروپی توندڕه‌و
و تێرۆریست به‌رهه‌م دێن كه نه‌خشه ده‌كێشن بۆ زیانگه‌یاندن به دام‌وده‌زگاكانی
حكومه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیی بێگانه له وڵات‌دا، زۆرینه‌ی هاوڵاتیانیش له داخی
رژێمه‌كه لایه‌نگر و هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئه‌م تاك و گروپه تێرۆریستانه‌دا. ئینجا
كاتێك ئه‌م تاك و گروپه تێرۆریستانه زیان ده‌گه‌یه‌نن به دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت
و به‌رژه‌وه‌ندیی بێگانه له‌و وڵاته‌دا ئه‌و رژێمه ناچار به رێگه‌ی سه‌ركوتكردن
و راوه‌دونان و هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی ئاسایش روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش زیاتر
هه‌ڵوێسته‌كه دژوارتر و قه‌یراناویتر ده‌كات و ژینگه‌ی له‌بارتر ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ
توند‌وتیژی و تێرۆر.
ئه‌م فاكته‌رانه سه‌رجه‌م له رێكخراوێكی وه‌ههابیی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی برایان «الإخوان» دا هاتنه دی كه بونه پێشه‌نگ و ئه‌زمونی یه‌كه‌م بۆ هه‌مو كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئایینیی توندڕه‌وی چه‌كدار له ناوچه‌دا كه به كولتورێكی ئایینیی توندڕه‌و گۆش ده‌كرێن و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به كه‌ڵك ده‌هێنرێن و سودیان لێ ده‌بینرێت و دواتریش له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چن و یاخی ده‌بن و ده‌كه‌ونه ئه‌نجامدانی كاری تێرۆریستی له وڵات‌دا بۆ زیانگه‌یاندن به حكومه‌ت و به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوپه‌یمانانی.

پەراوێز:
(١)
بڕوانه: المختار، تأريخ المملكة العربية. ج. ١، ص. ٢١٣.
(٢)
له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٢، ص‌ص.
٥٢، ٥٣.
(٣) بڕوانه: صخر، آل سعود. ص‌ص. ١٨، ١٩.
(٣) بڕوانه: صخر، آل سعود. ص‌ص. ١٨، ١٩.
هدم آثار المسلمين وترك آثار اليهود!! منتديات الغريب، ٢٠٠٤.
آل سعود يدمّرون الأماكن المقدسة في مكة المكرمة. الحرمين، المقالات و الدراسات.
القحطاني،
من هم الخوارج؟ الفصل ٢: الجغرافية الوهابية.
هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌كات بۆ: المغربي، عمر عبد القادر، الآثار النبوية التي هدّمها الحكم السعودي في المدينة المنورة.
هه‌روه‌ها ئاماژه ده‌كات بۆ: المغربي، عمر عبد القادر، الآثار النبوية التي هدّمها الحكم السعودي في المدينة المنورة.
(٤) هدم آثار المسلمين وترك آثار اليهود.
(٥) هه‌مان سه‌رچاوه.
(٦) هه‌مان سه‌رچاوه.
(٧) هه‌مان سه‌رچاوه.
فاسيلييف،
تاريخ العربية السعودية. ج. ٢، الفصل ١٣، ص. ٢٢٩.
(٨) ده‌رباره‌ی بارودۆخی كه‌مایه‌تیه مه‌زهه‌بیه‌كان
له سه‌عودیه‌دا، بڕوانه:
الحرية الدينية للمواطنين في السعودية. الحرمين، الدراسات، المعهد السعودي، شبكة راصد
الاخبارية ١٥ / ٣ / ٢٠٠٤.
الحسن،
الشيعة في المملكة العربية السعودية.
فاسيلييف،
تاريخ العربية السعودية. ج. ٢، الفصل ١٣، ص. ٢٢٨.
عبد
الله، العلما‌ء و العرش. ص‌ص. ٣٢، ٣٣.
Schwartz,
Stephen, Shariah in Saudi ArabiaShariah in Saudi Arabia, Today and Tomorrow. Washington, DC, February 2003. PP. 5, 6.
(٩) بڕوانه:
الحرية الدينية للمواطنين في السعودية.
(١٠) بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية
السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص. ٧٧.
(١١) صخر، آل سعود. ص. ٢٣.
الأمين،
كشف الارتياب. ص. ٣٤٨.
القحطاني،
من هم الخوارج؟ الفصل ٣: التاريخ الوهابي.
ئاماژه
ده‌كات بۆ: الخطيب،
صفحات من تاريخ الجزيرة العربية الحديث. ص‌ص. ١٩٨، ١٩٩.
(١٢) بريزار و داسكيه، ابن لادن. ٣٨.
حسن،
عبد المنعم، حوادث الحج بين الماضي والحاضر، مقترحات أولية للحدّ من الخسائر البشرية. الحرمين، المقالات و الدراسات.
القحطاني،
من هم الخوارج؟ الفصل ٣: التاريخ الوهابي.
(١٣)
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٣، ص. ٧٧.
السعيد،
تاريخ آل سعود. ص. ٢٣.
(١٥) بڕوانه:
Schwartz,
Shariah in Saudi Arabia.
(١٦) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل
السابع: الفقه الحَشْوِيّ. ئاماژه ده‌كات بۆ:
الحميد،
عبد الكريم بن صالح، هداية الحيران في مسألة الدوران. مطبعة السفير، الرياض. ص.
٣٢.
(١٧) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٥:
نماذج من فكر القيادة الوهابية الجانح.
ئاماژه
ده‌كات بۆ: مجموع فَتاوَى و رسائل فضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين. الفَتْوى
رقم ٤٢٨، ج. ٣، ص. ١٥٣.
(١٨) الياسيني، الدين و الدولة. ص. ١٣.
فاسيلييف،
تاريخ العربية السعودية. ج. ٢، الفصل ١٣، ص. ٢٣٨.
(١٩) ده‌رباره‌ی كۆمه‌ڵی گه‌واهیده‌رانی یه‌هواهـ، بڕوانه: المسيري، الموسوعة. مج. ٦، ج. ٢، الباب ٣، مُدْخَل: شهود يهوه.
Encycl.
Britannica. Art. Jehovah's Witness.
(٢٠) لێره‌دا زیاتر مه‌به‌ستم
پڕۆتیستانتیزمی ئه‌مێریكاییه، چونكه پڕۆتیستانتیزم له ئه‌مێریكادا چو به‌ره‌و
ئه‌نجام و به‌رهه‌مه نێگه‌تیڤه‌كانی، له‌وێ گروپه‌كانی (گه‌واهیده‌رانی یه‌هواه)
و (ئه‌دڤێنتیسته‌كان) و (مۆڕمۆن) سه‌ریان هه‌ڵدا. هه‌تاكو زاراوه‌ی Fundamentalism سه‌ره‌تا به‌و
گروپه مه‌سیحیه توندانه وتراوه كه له بنه‌ڕه‌تدا پڕۆتیستانتین.
(٢١) بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية
السعودية. ج. ١، الفصل ٢، ص. ٥٥.
دي
كورانسي، الوهابيون. ص. ٦٨.
(٢٢) لێره‌دا مه‌به‌ست له (ئۆرثۆدۆكس)
گروپی ئایینیی توند و رواڵه‌تیه له پابه‌ندبونیدا به بنه‌ما و ده‌قه ئایینیه‌كانه‌وه،
وه‌كو ئه‌و جوله‌كه‌یه‌ی كه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی پاراستنی (شه‌ریعه‌ت) له
ته‌وڕاتدا ده‌چێت چه‌ند دێڕێك له شه‌ریعه‌تی ته‌وڕاتی له سه‌ر كاغه‌زێك ده‌نوسێته‌وه
و له بۆكسێكی بچوكدا به ناوچه‌وانی خۆیه‌وه هه‌ڵی ده‌واسێت! به‌ڵام زاراوه‌ی
(ئۆرثۆدۆكس) Orthodox له كه‌له‌پوری مه‌سیحیدا جیاوازییه‌كی هه‌یه،
كه ئۆرثۆدۆكس له جیهانی مه‌سیحیدا كلێساكانی خۆرهه‌ڵات و خۆرهه‌ڵاتی ئورۆپا ده‌گرێته‌وه
كه داب‌ونه‌ریتی خۆرهه‌ڵاتیی خۆیان هه‌یه و نه ملكه‌چی كلێسای رۆمان به داب‌ونه‌ریته
ئورۆپایی - لاتینیه‌كانیه‌وه و نه چاكسازیه‌كانی كلێسای پڕۆتیستانتی ده‌یانگرێته‌وه..
به پێی ئه‌م زاراوه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی جیهانی ئیسلامی وشه‌ی (ئۆرثۆدۆكس)
به‌كار بهێنین ئه‌وا ئاڕاسته‌ی رێبازی ئه‌شعه‌ری - صۆفی ده‌بێته ئۆرثۆدۆكس واته
موسڵمانی ته‌قلیدی یاخود ستاندارد «قياسيّ»، و وه‌ههابیه‌كانیش ده‌بنه
پڕۆتیستانت!
(٢٣) القحطاني، من هم الخوارج؟ الفصل ٨:
الولا‌ء الوهابي لمن؟!
(٢٤) بێ گومان ئه‌مه ته‌نها فاكته‌رێك بو،
فاكته‌رێكی تریش ئه‌وه‌یه كاتێك ئۆپۆزیسیۆنێكی چه‌كدار له كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتوی
وه‌كو ئه‌فغانستاندا، له دوژمنه بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌یان ده‌بنه‌وه و رزگاریان ده‌بێت؛
هه‌ست به بۆشایی و له‌ده‌ستدانی فرمانێك ده‌كه‌ن كه ئه‌ویش چالاكیی
میلیشیاكانیانه، بۆیه ده‌بنه دوژمنی یه‌كتر و شه‌ڕی ناوخۆیی دروست ده‌بێت، له
كاتێكدا ئه‌و میلیشیایانه فرمانێكیان نه‌ماوه و ده‌بێت هه‌ڵ بوه‌شێرێنه‌وه.
(٢٥) بڕوانه: القحطاني، من هم الخوارج؟
الفصل ٨. الفصل ٦: علما‌ء أهل السنة يجابهون الحشوية.
(٢٦) بريزار و داسكيه، ابن لادن. ص.١٢.
(٢٧) هه‌مان سه‌رچاوه.
Encycl.
Britannica. Art. Deoband School.
(٢٨) بريزار و داسكيه، ابن لادن. ص. ١٢.
(٢٩) ده‌رباره‌ی (سيد أحمد بارلوي)، بڕوانه:
فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٥، ص. ١١٤.
(٣٠) هه‌مان سه‌رچاوه.
(٣١) هه‌مان سه‌رچاوه.
(٣٢) هه‌مان سه‌رچاوه.
(٣٣) ده‌رباره‌ی (عوسمانی فۆدیۆیی) و
ئیمپراتۆرێتیی فولانی، بڕوانه: فاسيلييف، تاريخ العربية السعودية. ج. ١، الفصل ٥،
ص. ١١٤.
Encycl.
Britannica. Arts. Usman dan Fodio, Fulan, Fulani empire.
المنجد
في الأعلام. مادتا (فوديو) و (فلبة).
(٣٤) بڕوانه: دور العائلة الحاكمة السعودية بين الإرهاب واحتمال تقسيم البلاد. الحرمين، المقالات و الدراسات، شبكة راصد
الاخبارية ١٣/٢/٢٠٠٥. حديث لـ: ناجي حسن عبد الرزاق.
(٣٥) صخر، آل سعود. ص. ٢٤.
(٣٦) بڕوانه: دور العائلة الحاكمة السعودية بين الإرهاب و احتمال تقسيم البلاد. حديث لـ: سعد الفقيه.
(٣٦) بڕوانه: دور العائلة الحاكمة السعودية بين الإرهاب و احتمال تقسيم البلاد. حديث لـ: سعد الفقيه.
الرشيد،
الدكتورة مضاوي، محاكمة دعاة الإصلاح في السعودية: السلفية السلطانية حاربت البدع الدينية وكرَّست البدع السياسية. الحرمين، المقالات و الدراسات، القدس العربي
١٧/٥/٢٠٠٥.
شاهين،
فايز، آل سعود والوهابية: لا يسقط أحدهما دون الآخر! الحرمين، الدراسات، شبكة
راصد الاخبارية ١١/١/٢٠٠٥.