له ماوه‌ی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زاندا
که‌م‌وزیادیی زۆر هه‌یه به‌پێی وڵاتان
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ڕه‌مه‌زانی ئه‌م‌ساڵ که گه‌رمترین ڕه‌مه‌زانه له ڕه‌مه‌زانی ٣٣ ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه؛ له دانمارک؛ ماوه‌ی به‌ڕۆژوبون بۆ موسوڵمانه‌کانی ئه‌وێ؛ ده‌گاته ٢١ سه‌عات که درێژترین ماوه‌ی به‌ڕۆژوبونه له جیهاندا و ڕۆژوه‌وانان له‌وێ زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بن.
له کاتێکدا له ئه‌رجه‌نتین ته‌نها ٩ سه‌عات و نیوه که کورتترین ماوه‌ی به‌ڕۆژوبونه له جیهاندا، چونکه ئه‌رجه‌نتین ده‌که‌وێته باشوری ئه‌مێریکای باشور، بۆیه له‌وێ ڕۆژ کورتتره.
له‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین کورت‌تر؛ ئه‌و ماوه‌یه‌یه که له شارێکی باکوری ڕوسیا هه‌یه: شاری (مۆڕمانسک) |مۆڕماسک| Мурманск، که ساڵی وا هه‌بوه ـ به‌پێی قسه‌ی ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له‌وێ ده‌ژین ـ ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان ـ ئه‌و ساڵانه‌ی ڕه‌مه‌زان ده‌که‌وێته شه‌وانی دورودرێژی زستانی ئه‌وێ ـ ته‌نها دو سه‌عات بوه.
مۆڕمانسک له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئورۆپا
به‌ڵام ساڵانی تر، وه‌کو
ئه‌م‌ساڵ، ڕه‌مه‌زان له‌و شاره‌ی باکوری ڕوسیا ده‌که‌وێته شه‌وانی ڕوناکی
ئه‌وێ که له‌وێ ڕۆژی ڕوناک ٢٤ سه‌عاته‌که به‌ته‌واوی ده‌گرێته‌وه! که
ئه‌مه به" ڕۆژی جه‌مسه‌ری" (النهار القطبي) و به دیارده‌ی "خۆری
نیوه‌شه‌و" ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێ، که له‌و ناوچه‌یه به‌درێژایی ٢٤
سه‌عاته‌که خۆر دیاره، ئه‌مه‌ش ٦٢ ڕۆژ ده‌خایه‌نێ: له ٢٢ ی ئه‌یار (٥)
ـه‌وه هه‌تا ٢٢ ی ته‌مموز (٧). بۆیه له‌وێ موسوڵمانه‌کان به ڕۆژی ڕوناک
پارشێو ده‌که‌ن و دواییش به‌ربانگ ده‌که‌نه‌وه!! ماوه‌ی ڕۆژویش له‌وێ ٢٠
سه‌عات ده‌خایه‌نێ.. به‌م شێوه‌یه که‌مێکی له دانمارک گێڕاوه‌ته‌وه.
له "شه‌وی جه‌مسه‌ری" (اللیل القطبي) دا پێچه‌وانه‌ی "ڕۆژی جه‌مسه‌ری" ڕو ده‌دات: زۆربه‌ی ٢٤ سه‌عاته‌که (٢٢ - ٢٣ سه‌عات) شه‌وه! ئه‌مه‌ش له سه‌ره‌تای کانونی یه‌که‌م (١٢) ـه‌وه هه‌تا ١١ ی کانونی یه‌که‌م (١) ده‌خایه‌نێ.
به‌م شێوه‌یه ڕۆژ و شه‌و له‌و ناوچه‌یه وه‌کو ناوچه‌کانی تر نیه، به‌ڵکو ئه‌م ناوچه‌یه مانایه‌کی بۆ جوته دیارده‌ی شه‌و و ڕۆژ نه‌هێشتوه‌ته‌وه.. که ئه‌مه‌ش کێشه و ئیحراجیی بۆ دامه‌زراوه‌کانی فیقهی ئیسلامی دروست کردوه.. بۆیه "کۆڕی فیقهی ئیسلامی" (مجمع الفقه الإسلامي) ساڵی ٢٠٠٦ به‌ناچاری فه‌توای داوه بۆ موسوڵمانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه که به‌پێی کاتی مه‌ککه یان کاتی نزیکترین ناوچه‌ی مامناوه‌ند ڕۆژو بگرن.
ناوچه‌کانی تری جیهان ماوه‌ی ڕۆژویان له‌نێوان بارودۆخی دانمارک و ئه‌رجه‌نتیندایه:
له ئایسله‌ندا؛ موسوڵمانه‌کان ئه‌م‌ساڵ ٢٠ سه‌عات و ٢٠ خوله‌ک به‌ڕۆژو ده‌بن.
له ڕوسیا؛ له مۆسکۆ نزیکه‌ی ١٩ سه‌عات به‌ڕۆژو ده‌بن.
وڵاتی وایش هه‌ن؛ موسوڵمانه‌کانی زیاتر له ١٨ سه‌عات به‌ڕۆژو ده‌بن..! وه‌کو که‌نه‌دا و هۆڵاندا.
گه‌لێک وڵاتی تریش، وه‌کو سه‌عودییه و فڕه‌نسا و ئینگیلته‌را و میسر و ئاڵه‌مانیا؛ ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان ١٦ سه‌عات و زیاتره.
که‌متر له‌وانه؛ بۆ نمونه: له ئۆسترالیا ته‌نها ١٠ سه‌عاته! له وڵاتی "باشوری ئه‌فریقا" ١٠ سه‌عات و نیوه(١).

***
ئه‌و زیاد‌وکه‌میه‌ی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان به‌پێی ناوچه جیاوازه‌کانی جیهان
به‌و شێوه‌یه‌ی باسمان کرد؛ به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که یاسای ئیسلامی
بۆ ته‌نها ناوچه‌یه‌ک دانراوه و بیری لێ کراوه‌ته‌وه، که ناوچه‌ی
نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.. بۆیه ده‌قه
ئیسلامیه‌کان باسی شه‌و و ڕۆژ ده‌که‌ن و سه‌ره‌تای ماوه‌ی به‌ڕۆژوبون به
به‌ره‌به‌یان "فه‌جر" داده‌نێن و کۆتاییه‌که‌یشی به خۆرئاوابون "مه‌غریب"
داده‌نێن.. ئه‌مه‌ش چونکه شه‌و و ڕۆژ و ماوه‌ی نێوان
به‌ره‌به‌یان و خۆرئاوابون، له‌م ناوچه‌یه‌دا که ئیسلام تێیدا سه‌ری هه‌ڵداوە؛ نزیکه له نیوه‌ی ٢٤ سه‌عاته‌که‌وه.. بۆیه ئه‌گه‌ر دانه‌ری یاسا ئیسلامیه‌که مه‌به‌ستی هه‌مو جیهان
بوایه و ئاگادار بوایه که ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ناوچه‌کانی جیهان زۆر
جیاواز و که‌م‌وزیادن؛ له‌بریی باسی (شه‌و و ڕۆژ) و (به‌ره‌به‌یان "فه‌جر" و
خۆرئاوابون "مه‌غریب")؛ به سه‌عات ماوه‌ی ڕۆژوی دیاریی ده‌کرد (بۆ نمونه: بڵێ ١٢ سه‌عات)، بۆ
ئه‌وه‌ی ماوه‌که بۆ هه‌مو موسوڵمانانی ناوچه جیاوازه‌کان یه‌کسان بێ،
وه‌کو چۆن په‌رستشه‌کانی تر بۆ هه‌مو موسوڵمانان یه‌کسانن.. یانی وه‌کو چۆن بۆ هه‌مو موسوڵمانان پێنج نوێژ هه‌یه وه‌کو ئه‌رکی ئایینیی ڕۆژانه؛ ده‌بوایه ماوه‌ی ڕۆژویش له هه‌مو جیهاندا یه‌کسان بوایه یان ـ به لای که‌مه‌وه ـ لێک‌نزیک بوایه.
بۆ ناوچه‌یه‌کی جه‌مسه‌ریی وه‌کو ناوچه‌ی شاری (مۆڕمانسک) یش که پێشتر ئاماژه‌مان بۆ کرد؛ ئه‌وا له نزیکه‌ی "سێ مانگ و نیو" ی ساڵدا خۆرئاوابون و به‌ره‌به‌یان نیه: یان هه‌ر ڕوناکه و خۆر دیاره، یان هه‌ر تاریکه و خۆر ئاوا نابێت! وه‌کو باسمان کرد..
له کاتێکدا قورئان باسی به‌ره‌به‌یان ده‌کات وه‌کو سه‌ره‌تای ماوه‌ی ڕۆژو و باسی هاتنی شه‌و ده‌کات وه‌کو کۆتایی ماوه‌ی ڕۆژو: (وكلوا واشربوا حتى يتبين لكم الخيط الأبيض من الخيط الأسود من الفجر، ثم أتموا الصيام إلى الليل) (البقرة: ١٨٧)..
خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م دیاریکردن و نیشانه قورئانیه بێت؛ ئه‌وا له‌و ناوچه‌یه (مه‌به‌ستم: "مۆڕمانسک") کاتێک ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێت و ده‌که‌وێته مانگه‌کانی تره‌وه؛ ڕۆژه‌که‌ی زۆر کورته و زۆر جار ته‌نها ٢ سه‌عات ڕۆژە به واتای ماوه‌ی خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابون.. یانی هه‌ر دو سه‌عات له‌وێ به‌ڕۆژو ده‌بن؟!
به‌ڵام ئیتر ئه‌وه ناوچه‌ییبونی ئیسلام دوپات ده‌کاته‌وه.. ئیسلام به‌ته‌واوی و له هه‌مو لایه‌نێکه‌وە وابه‌سته‌یه به بارودۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وە.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی سروته‌کانی ئیسلام بۆ ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی سروته سروشت‌په‌رستیه‌کان دوپات ده‌کاته‌وه: ڕۆژو به‌سراوه‌ته‌وه به نوێژه‌وه [نوێژی به‌یانی سه‌ره‌تای ڕۆژوه، و نوێژی ئێواره کۆتایی ڕۆژوه]، ئینجا نوێژیش به‌سراوه‌ته‌وه به جوڵه‌ی ڕواڵه‌تیی خۆره‌وه له ئاسماندا:
که خۆر له ئاسۆی هه‌ڵهاتن نزیک ده‌بێته‌وه و ئه‌و ئاسۆیه که‌مێک ڕوناک ده‌بێته‌وه؛ نوێژی به‌یانیه! که خۆر ده‌گاته ناوه‌ڕاستی ئاسمان؛ نوێژی نیوه‌ڕۆیه! که خۆر نزیک ده‌بێته‌وه له ئاسۆی ئاوابون و پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی زه‌رد ببێت؛ نوێژی عه‌صره! که خۆر ئاوا بو؛ نوێژی شێوان "مه‌غریب" ـه! که خۆر به‌ته‌واوی له ئاسۆی ئاوابون دور که‌وته‌وه و ئه‌و ئاسۆیه به‌ته‌واوی تاریک بو؛ نوێژی خه‌وتنان "عیشاء" ـه!

به‌م شێوه سروتی نوێژ
له ئیسلامدا به‌ڕونی دیاره گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ په‌رستشه کۆنه‌کانی
خۆرپه‌رستی که ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له ئایینه نوێیه‌کانیشدا (وه‌کو ئیسلام)
هه‌یه.. ئینجا ڕۆژویش ـ وه‌کو باسم کرد ـ به‌سراوه‌ته‌وه به نوێژه‌وه:
نوێژی به‌یانی سه‌ره‌تای ڕۆژه بۆیه سه‌ره‌تای ڕۆژویشه! نوێژی ئێواره‌یش
کۆتایی ڕۆژه بۆیه کۆتایی ڕۆژویشه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان له ئیسلامدا به‌ته‌واوی به‌سراوه‌ته‌وه به مانگه‌وه: زۆربه‌ی سه‌رچاوه ئیسلامیه‌کان ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: "صوموا لرٶیته، وأفطروا لرٶیته"، ئه‌مه‌ش یانی که مانگی نوێ بینرا؛ ئیتر وه‌رزی ڕۆژو ده‌ست پێ ده‌کات، که مانگێکی تری نوێ بینرا؛ ئیتر جه‌ژنی شکاندنی ڕۆژوه.. و به‌بێ بینینی مانگ وه‌رزی ڕۆژو دیاری ناکرێ.. و هه‌تا ئێستاش موسوڵمان ناچاره به چاوی سه‌ر مانگ ببینێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا و کۆتایی وه‌رزی ڕۆژو دیاری بکات! و هه‌مو ژمێره و حساباتی وردی فه‌له‌کناسی و ڕۆژژمێر پشتگوێ ده‌خه‌ن و سه‌یری ئاسمان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به چاو مانگی نوێ ببینن! و ئه‌مه‌ش هه‌مو ساڵێک کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ موسوڵمانان دروست ده‌کات..!! ئه‌مه‌ش به‌ڕونی ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی مانگ‌په‌رستیی ئیسلام و سروته‌کانی، وه‌کو کولتوری مێژینه و ڕیشه‌داری نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی، دوپات ده‌کاته‌وه..

مانگ، هێمای نمونه‌یی ئیسلام
که ئێمه‌ش ده‌زانین مانگ‌په‌رستی گه‌وره‌ترین په‌رستش
بوه له نیمچه دورگه عه‌ره‌بیه‌که‌دا پێش ئیسلام. هه‌ر بۆیه هه‌تا
ئێستاش "مانگ" هێمای ئیسلامه.
په‌راوێز:
(١) بڕوانه: مسلمو مدينة روسية يصومون ويفطرون لضوء الشمس ـ ساعات الصيام في الدنمارك تصل 21 ساعة يوميا والأرجنتين هي الأقصر بـ 9 ساعات ونصف. (العربیة). ٢٠ / ٧ / ٢٠١٢.