ڕاڤه‌ی ئایه‌تی (لا إکراه في ا‌لدین)
له په‌راوێزی باسوخواسی
ئازادیی باوه‌ڕ له ئیسلامدا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
هه‌ر جارێک بابه‌تی
ئازادیی باوه‌ڕ له ئیسلامدا بێته پێشه‌وە؛ قسه‌که‌ر و داکۆکیکاری ئیسلامی ئه‌و
ئایه‌ته به به‌ڵگه دههێنێتهوە له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ـ گوایه ـ له ئیسلامدا
ئازادیی باوه‌ڕ هه‌یه. و دەشڵێن: ئه‌م ئایه‌ته له مه‌دینه هاتوه‌ته خواره‌وه
نه‌ک له مه‌ککه که ئه‌مه‌ش ـ گوایه ـ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌مه کاری پێ ده‌کرێت
و وه‌کو هه‌ندێک له ڕێنماییه‌کانی قۆناغی مه‌ککه نه‌سخ نه‌کراوه..
ڕاسته ئایه‌تی (لا إکراه في ا‌لدین) له سوره‌تێکی مهدینهییدایه (سوره‌تی "البقرة"، ئایه‌تی:
٢٥٦).. به‌ڵام ئایا ئه‌و ئایه‌ته باسی چی ده‌کات؟ ئایا
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌سێک ئازاده چ دینێک هه‌ڵده‌بژێرێت؟ نه‌خێر.. به
هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه و یه‌ک سه‌رچاوه‌ی ئیسلامی قسه‌ی وای نه‌کردوه
و به‌و شێوه‌یه ته‌فسیری نه‌کردوه.. به‌ڵکو ئه‌و تێگه‌یشتنه پێچه‌وانه‌ی
قورئانیشه و پێچه‌وانه‌ی موماره‌ساتی موسوڵمانانی یه‌که‌م و یاسا ئیسلامیه‌کانه..
هه‌مومان ده‌زانین ڕێگه نه‌دراوه
له‌ناو نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بیدا فره‌په‌رستی (شرک) بمێنێت.. دوای ئه‌وه هه‌ر
شوێنێک ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی پێ گه‌یشتبێت؛ خه‌ڵکه‌که‌ی یان موسوڵمان کراون یان سه‌رانه‌یان
له‌سه‌ر دانراوه یان کوشتار کراون و ئیباده کراون (حه‌دیثی صه‌حیح و مه‌شهور هه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌وه).. ئیتر چۆن (ئیکراهـ) نیه و نه‌کراوه؟
دروشمی هه‌مو سوپا و سه‌رییه ئیسلامیه‌کانیش ئه‌مه بوه
(قاتلوا من كفر بالله) یان هه‌ر که‌س موسوڵمان نه‌بو؛ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بکه‌ن (صحیح
مسلم و .... هتد)..
له قورئانیشدا ده‌یه‌ها ئایه‌ت هه‌یه که ده‌ڵێن: توند بن
له‌گه‌ڵ ناموسوڵمان (جاهد الکفار والمنافقین واغلظ علیهم..) (أشداء علی الکفار)
(قاتلوا الذين يلونكم من الكفار وليجدوا فيكم غلظة).. ئیتر جگه له‌و هه‌مو ئایه‌تانه‌ی
تر که فه‌رمان ده‌که‌ن به کوشتار (قتال) ی بێکۆتومهرجی فرهپهرستهکان (ئه‌گه‌ر
ئاماده نه‌بن موسوڵمان ببن)..
ئینجا ئایه‌ت هه‌یه بهصهراحهت ئایینی تر ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
و ده‌ڵێت قبوڵ نیه: (ومن یبتغ غیر الإسلام دینا؛ فلن یقبل منه).. که بۆ ئه‌م دێڕە (لن یقبل منه)
داکۆکیکاره ئیسلامیه‌کان ده‌ڵێن مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه له ڕۆژی دواییدا لێی
وەرناگیرێت نه‌ک مه‌به‌ستی ئه‌مدنیا بێت.. به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر له ده‌قه‌که
خۆی ورد ببینه‌وه؛ ده‌بینین دوای ئه‌مه باسی ڕۆژی دوایی ده‌کات که ده‌ڵێت: (وهو
في الآخرة من الخاسرین).. که‌واته که پێش ئه‌مه که ده‌ڵێت "لێی
وەرناگیرێت" (لن یقبل منه)؛ مه‌به‌ستی ئهمدنیایه، یان مه‌به‌ستێکی گشتیی
هه‌یه و تایبه‌ت نیه به ڕۆژی دواییهوە.
ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایه‌ته باسی ئازادیی هه‌ڵبژاردنی
دین ده‌کات؛ بۆچی خه‌ریکه ئیجماع داده‌مه‌زرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی موڕته‌دد ده‌کوژرێت؟!! [ته‌نها هه‌ندێک له کوفهییهکان
فه‌توایان داوه که ناکوژرێت به‌ڵکو به‌ند ده‌کرێت و هه‌تاهه‌تایه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت! ئه‌وانه‌ش دوانن: ئیبراهیمی نه‌خه‌عی و سوفیانی ثه‌وری. هه‌رچه‌ند هه‌ندێک له سه‌رچاوه ئیسلامیه‌کان گومان له‌وه‌ش ده‌که‌ن ئه‌م دوانه قسه‌ی وایان کردبێت!].
ئه‌گه‌ر ئیسلام باوه‌ڕی به ئازادیی هه‌ڵبژاردنی دین هه‌یه؛ بۆچی ئیختیاری به‌ر ده‌م "فره‌په‌رست" (مشرک) ی عه‌ره‌ب له ئیسلامدا؛ ته‌نها (موسوڵمانبون) یان (کوشتار) ـه؟
ئه‌گه‌ر ئیسلام باوه‌ڕی به ئازادیی هه‌ڵبژاردنی دین هه‌یه؛ بۆچی ئیختیاری به‌ر ده‌م "فره‌په‌رست" (مشرک) ی عه‌ره‌ب له ئیسلامدا؛ ته‌نها (موسوڵمانبون) یان (کوشتار) ـه؟
ئه‌گه‌ر ئیسلام باوه‌ڕی
به ئازادیی هه‌ڵبژاردنی دین هه‌یه؛ بۆچی ئیختیاری به‌ر ده‌م (ئه‌هلی
کیتاب)، واته یه‌هودی و مه‌سیحیه‌کان [و زه‌رده‌شتیه‌کان]، له ئیسلامدا؛ ته‌نها
(موسوڵمانبون) یان (سه‌رانه‌دان) یان (کوشتار) ـه؟(١)
ئینجا بۆچی یه‌ک موفه‌سسیر نیه بڵێت ئه‌و ئایه‌ته باسی
ئازادی ده‌کات له هه‌ڵبژاردنی دیندا؟!
بڕوانه موفه‌سسیره‌کان ده‌ڵێن چی:
ئه‌م ته‌فسیرانه تا ئێستا کراون بۆ ئه‌و ده‌قه:
١. به بڕوای کۆمه‌ڵێک (ئیبن مه‌سعود و ئهبوڕڕهبیعی ئه‌شده‌ق [سوله‌یمانی
کوڕی مو‌سا] و که‌سانی تر)؛ ئه‌و ئایه‌ته مه‌نسوخه (بۆ غه‌یری ئه‌هلی کیتاب،
یانی: بۆ فرهپهرستهکان) به‌و ئایه‌تانه‌ی ئه‌مر به قیتال ده‌که‌ن، به‌تایبه‌تی:
(يا أيها النبي جاهد الكفار والمنافقين)..
٢. کۆمه‌ڵێک (وه‌کو شه‌عبی وقه‌تاده وحه‌سه‌نی به‌صڕه‌یی وضهححاك، و
"طه‌به‌ری" یش په‌سه‌ندی کردوه): ئه‌و ئایه‌ته تایبه‌ته به
ئه‌هلی کیتاب.. یانی: دوای ئه‌وه‌ی سه‌رانه‌یان له‌سه‌ر دانرا؛ ئیتر زۆریان لێ
ناکرێت موسوڵمان ببن.. که له ڕاستیدا زۆریشیان لێ کراوه..!
٣. هه‌ندێک (وه‌کو ئیبن ئه‌نباری): باوه‌ڕ شتێک نیه به‌زۆر له دڵدا بچه‌سپێنرێت،
به‌ڵکو شتێکه ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی بیه‌وێت دڵی خۆی بۆ ده‌کاته‌وه.. یانی: ئه‌گه‌ر
ئێوه زۆریش بکه‌ن؛ هێشتا ناتوانن باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه له دڵدا دروست بکه‌ن..
٤. به‌پێی بیروڕایه‌کی تر: گوایه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه: ئه‌و که‌سه‌ی دوای
ڕاگه‌یاندنی کوشتار و به‌رزکردنه‌وه‌ی شمشێر موسوڵمان ده‌بێت؛ پێی مه‌ڵێن به‌زۆرلێکراوی
موسوڵمان بوه!!
٥. به بڕوای هه‌ندێک (وه‌کو سوددی): ئه‌مه باسی دو کوڕی پیاوێکه له ئه‌نصار
که بوبونه مه‌سیحی و ڕۆشتبون.. باوکهکیان داوای له پێغه‌مبه‌ر کردبو بنێرێت به‌شوێنیاندا و
موسوڵمان بکرێنه‌وه ئه‌گه‌ر به زۆریش بێت (که ئه‌و کاته هێشتا کوشتاری ئه‌هلی
کیتاب ڕانهگهیهنرابو)..
٦. به‌پێی بیروڕای کۆمه‌ڵێکیش (ئیبن عه‌بباس که ئه‌بو داوود لێی گێڕاوه‌ته‌وه،
له‌گه‌ڵ موجاهید و سه‌عيدی کوڕی جوبه‌ير و هه‌روه‌ها له "شه‌عبی" ـه‌وه
گێڕدراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها نه‌ححاس و که‌سانی تریش په‌سه‌ندیان کردوه): ئه‌مه
ده‌رباره‌ی کۆمه‌ڵه که‌سێک بون له ئه‌نصار یانی منداڵی ئه‌نصاریه‌کان بون
و له منداڵیه‌وه بونه‌ته جوله‌که یان منداڵی جوله‌که بون و ژنی
ئه‌نصاری شیریان پێ داون.. ئینجا کاتێک به‌نو نه‌ضیر ده‌رکران؛ ئه‌و ئهنصاریانه
به هیوا بون منداڵه جوله‌که‌کانی خۆیان گل بده‌نه‌وه و به‌زۆر موسوڵمانیان بکه‌ن..
ئیتر ئه‌و ئایه‌ته وتی با به هه‌ڵبژاردنی خۆیان بێت و زۆریان لێ مه‌که‌ن.. ئه‌م
لێکدانه‌وه‌یه له ڕوی سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی ڕیوایهتیهوه له هه‌مویان به‌هێزتره.. ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ش هه‌ر ده‌بێته پاڵپشتی لێکدانه‌وه‌ی دوەم که ـ (طه‌به‌ری) یش پشتگیریی کردوە ـ و ده‌ڵێت تایبه‌ته به ئه‌هلی کیتاب.
٧. هه‌ندێکیش وتویانه: مه‌به‌ستی ئه‌و که‌سانه‌یه که له ده‌سکه‌وتی
جه‌نگ ده‌کرێن به کۆیله که ئه‌گه‌ر له ئه‌هلی کیتاب بون و گه‌وره بون؛ زۆریان
لێ ناکرێت بۆ موسوڵمان بون.. یانی: ئه‌گه‌ر منداڵ بون یان زه‌رده‌شتی
و بتپه‌رست بون؛ زۆریان لێ ده‌کرێت..
٨. خۆم ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌م به دڵه و (ئیبن جوزهی) و (ئیبن که‌ثیر) و
(عوثهیمین) و گه‌لێکی تریش ئه‌وه‌یان په‌سه‌ند کردوه: مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
: که خه‌ڵک موسوڵمان ده‌بێت؛ مه‌سه‌له‌که ئه‌وه نیه زۆرکارییه‌ک هه‌یه به‌ڵکو
حهقوناحهق جیا بونه‌ته‌وه (قد تبین الرشد من الغي)، یانی: ئیسلام بۆ خۆی
موقنیعه و توانای بڕواپێهێنان و بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌یه نه‌ک مه‌سه‌له‌که ئه‌وه
بێ خه‌ڵک زۆری لێ کرابێت [که وایش نیه و زۆرکارییش کراوه!!].. ئه‌مه‌ش له کۆتاییدا که زۆربه‌ی
نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌بی موسوڵمان ده‌بون یان ته‌سلیمی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌بون
که ببوه ئه‌مری واقیع..
ئیتر یه‌ک که‌س له ئیسلامدا که قسه‌ی وه‌زنێکی
هه‌بێت نه‌یوتوه ئه‌و ئایه‌ته مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه هه‌ر که‌س ئازاده چ دینێک
هه‌ڵ ده‌بژێرێت و به‌م واتا و لێکدانهوهیهوە کاری پێ ده‌کرێت.. ئه‌وه‌ی وا بڵێت؛ ئهبجهدییاتی ئیسلامی نه‌زانیوه..
په‌راوێز:
(١) لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم یه‌ک شتیش ڕون بکه‌مه‌وه: کاتێک ده‌قه ئیسلامیه‌کان وشه‌ی (جه‌نگان) یاخود (شه‌ڕکردن) "قتال" به‌کار ده‌هێنن و داوا ده‌که‌ن له موسوڵمانه‌کان (قتال) بکه‌ن له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکدا؛ ئه‌مه مه‌رجه نیه مانای ئه‌وه بێت که جیاواز بێت له (کوشتن) "قتل".. نه‌خێر! بۆیه وشه‌ی (قتال) به‌کار ده‌هێنێت؛ چونکه ئه‌و ده‌قانه باسی هه‌ندێک کۆمه‌ڵه مرۆڤ ده‌که‌ن که کۆمه‌ڵن و تاکتاکه نین و توانای به‌رگرییان هه‌یه و به‌رگری ده‌که‌ن، که به‌رگری کرا؛ ده‌بێته "شه‌ڕ" (قتال)، که ئه‌م وشه‌ی (قتال) ـه کردارێک ده‌گه‌یه‌نێت که لایه‌نێک، یان که‌سێک، له هه‌وڵی کوشتنی لانێکی تر، یان که‌سێکی تردا، بێت، واته له کردارێکی هاوبه‌شی هه‌ردولادا، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێکدا ده‌بێت که به‌رگری هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی که ده‌قه ئیسلامیه‌کان به بێباوه‌ڕی داده‌نێن و داوا له موسوڵمانه‌کان ده‌که‌ن ڕوبه‌ڕوی ببنه‌وه؛ تاکه‌که‌س بێت یان کۆمه‌ڵێک بن که به‌رگری نه‌که‌ن؛ ئه‌وا حوکمه شه‌رعیه‌که (کوشتن) "قتل" ـه نه‌ک شه‌ڕ (قتال).. بۆ نمونه: له ئیسلامدا: ئه‌گه‌ر که‌سێک به موسوڵمان حساب بێت و ئاماده نه‌بێت نوێژ بکات؛ ئه‌وا هه‌مان حسابی (هه‌ڵگه‌ڕاوە) "مرتد" ی بۆ ده‌کرێت و ـ به‌پیێ بیروڕای فیقهیی زۆرینه ـ حوکمی کوشتنه مه‌گه‌ر په‌شیمان ببێته‌وە [ئه‌م کوشتنه به‌پێی بیروڕای زۆرینه ته‌نها سزایه‌که و به‌موسوڵمانی ده‌مرێت، به‌و مه‌رجه‌ی نکولیی له‌وه نه‌کردبێت که نوێژ کۆڵه‌که‌یه‌کی ئیسلامه..].. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێژنه‌که‌ره به‌رگری بکات یان کۆمه‌ڵێک بن و به‌رگری له خۆیان بکه‌ن؛ ئه‌و کاته ده‌بێته (شه‌ڕ) "قتال". یان کاتێک موسوڵمان واز له ئیسلام ده‌هێنێت و ده‌بێته (هه‌ڵگه‌ڕاوە) "مرتد"؛ له ئیسلامدا و به‌پێی زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری ئیمامه‌کان؛ حوکمی کوشتنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک بن و به‌رگری بکه‌ن ـ وه‌کو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌کان "أهل الردة" ی سه‌رده‌می ئه‌بو به‌کر ـ؛ ئه‌و کاته "قتال" ـیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.. [ئه‌مه سه‌باره‌ت به نوێژ و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، بۆ زه‌کات و سه‌رانه‌ی کیتابی (واته یه‌هودی و مه‌سیحیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی)؛ جیاوازه: ئه‌گه‌ر تاکه‌که‌سێکی موسوڵمان زه‌کات نه‌دات و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌دا بێت؛ به‌زۆر لێی ده‌سه‌نرێت یان زه‌کاته‌که و زیاتریشی لێ ده‌سه‌نرێت، یانی ناکوژرێت له‌سه‌ری چونکه زه‌کاته‌که ده‌کرێت به‌زۆر لێی بسه‌نرێت به‌ڵام له حاڵه‌تی نوێژدا که ئاماده نه‌بێت نوێژ بکات ده‌کوژرێت چونکه به‌زۆر نوێژی پێ ناکرێت.. ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و زهکاتنهدهره به‌رگریی کرد؛ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر له شوێنێکیش بو که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانڕه‌وای ئیسلامی‌دا نه‌بێت یان کۆمه‌ڵێک بن به‌رگری بکه‌ن؛ شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت وه‌کو چۆن شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێکی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا ده‌کرێت. هه‌روەها سه‌باره‌ت به سه‌رانه‌ی کیتابی: ئه‌گه‌ر تاکه‌که‌سێکی کیتابی (یه‌هودی یان مه‌سیحی، یان زه‌رده‌شتی) ـی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی که موسوڵمان نه‌بوە؛ ئاماده‌ش نه‌بێت سه‌رانه بدات و توانای سهرانهدانیشی هه‌بێت؛ ئه‌وا ناکوژرێت به‌ڵام سزا ده‌درێت و به‌زۆریش لێی ده‌سه‌نرێت چونکه سامانی هه‌یه و ده‌توانرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و سه‌رانه‌که‌ی لێ جیا بکرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵێک بن که چه‌کدار بن و یاخی ببن یان به‌ئاسانی ملکه‌چ نه‌بن؛ ئه‌و کاته شه‌ڕ "قتال" یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت].
ئینجا که بو به (شه‌ڕ) "قتال"؛ ـ بێ گومان ـ ئه‌وه‌ی کوژرا؛ ئه‌وه ده‌کوژرێت، و ئه‌وه‌شی خۆی دا بهدهستهوە و په‌شیمان بوه‌وە؛ ئه‌وە ملکه‌چی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌که ده‌بێته‌وه و یان موسوڵمان ده‌بێت یان سه‌رانه ده‌دات و ـ ئیتر ـ ناکوژرێت.
ئه‌م ڕونکردنه‌وه‌یه‌م به پێویست زانی چونکه هه‌ندێک ڕۆشنبیری ئیسلامیی تازه‌بابه‌ت ئه‌م وشه‌ی "قتال" ـه وا لێک ده‌ده‌نه‌وه که په‌یوه‌ندیی به کوشتنه‌وه نه‌بێت و به شه‌ڕێکی یاسایی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی سه‌ربازی لێکی ده‌ده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وا خه‌ڵک حاڵی نه‌بن که ئیسلام فه‌رمان ده‌کات به کوشتن!