ئایا به‌پێی قورئان زه‌وی جوڵاوه یان چه‌سپاوه؟
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئێمه ده‌بینین قورئان هه‌میشه باسی چه‌سپاویی زه‌وی ده‌كات، کاتێک ده‌ڵێت:
(أم مَن جعل الأرض قرارا) (النمل: ٦١) واته: (ئه‌ی كێ زه‌ویی كردوه به زه‌وییه‌كی چه‌سپاو؟).
(الله الذي جعل لكم الأرض قرارا) (غافر: ٦٤) واته: (ئه‌و خوایه‌ی زه‌ویی بۆ كردون به زه‌وییه‌كی چه‌سپاو).
[هه‌رچه‌ند وشه‌ی (قرار) |قه‌ڕاڕ| ـ که له بنه‌ڕه‌تدا چاوگێکه به واتای جێگیربون یان چه‌سپان ـ له‌م دو دەقه‌دا به دو شێوە لێک دراوه‌ته‌وه: ١. به واتای: شوێنی ئۆقرەگرتن و نیشته‌جێبون (مستقر) |موسته‌قه‌ڕڕ|. ٢. به واتای: چه‌سپاو (قارّ) یاخود (ثابت). ئیتر به‌شێک له موفه‌سسیره‌کان به واتای یه‌که‌م (شوێنی نیشته‌جێبون) لێکی ده‌ده‌نه‌وە، له‌مانه (قوڕطوبی) [که ده‌ڵێت: "(أمَّن جعل الأرض قَرارا)، أَي مستقَـَرّا"]، به‌شێکی تریان به واتای دوه‌م (چه‌سپاو) (قارّ) یاخود (ثابت) یاخود (ساکن) لێکی ده‌ده‌نه‌وە، له‌مانه (ئیبن که‌ثیر) [که له‌سه‌ر ده‌قی یه‌که‌میان (النمل: ٦١) ده‌ڵێت: "قارّة ساكنة ثابتة، لا تميد ولا تتحرك بأهلها ولا ترجف به‌م.. بل جعلها من فضله ورحمته مهادا بساطا ثابتة لا تتزلزل ولا تتحرك"]. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ورد ببینه‌وە؛ تێ ده‌گه‌ین که هه‌ردو واتاکه پێکه‌وە‌به‌سراون: ئه‌گه‌ر شوێنێک بۆ خۆی چه‌سپاو نه‌بێت؛ بۆ ئه‌وه ناگونجێت بکرێت به شوێنی چه‌سپان و نیشته‌جێبون، هه‌ر بۆیە (طه‌به‌ری) هه‌ردو واتاکه کۆ ده‌کاته‌وە کاتێک ئه‌و ده‌قه لێک ده‌داته‌وە، که دەڵێت: (جعل الأرض لكم قرارا) یانی: زەوی بۆ وا لێ کرون له‌سه‌ری بوەستن و له‌ژێرتاندا ئه‌ملاولا نه‌کات (تستقرون عليها لا تميد بكم)، ئه‌مه‌ش یانی زه‌وی بۆ خۆی چه‌سپاوە و بۆ ئۆقرەگرتن له‌سه‌ری گونجاوە. شایه‌نی ئاماژه‌یه که ئیبن که‌ثیریش له لێکدانه‌وه‌ی ده‌قی دوەمدا (غافر: ٦٤) دێته‌وه سه‌ر لێکدانه‌وه‌که‌ی طه‌به‌ری، واته ئه‌میش وشه‌ی "قرار" به شوێنی جێگیربون "مستقَرّ" لێک ده‌داته‌وه و ئینجا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که زه‌وی به چیاکان چه‌سپێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌جوڵێت و ئه‌ملاولا نه‌کات! بۆیه ده‌ڵێت "جعلها مستقَرّا لكم، بساطا مهادا تعيشون عليها وتتصرفون فيها وتمشون في مناكبها، وأرساها بالجبال لئلا تميد بكم".. بۆیه بیرۆکه‌که له بنه‌ڕه‌تدا دو به‌شه: به‌شی یه‌که‌م ئه‌وه‌یه زه‌وی چه‌سپاوه و جوڵه و ئه‌م‌لاولای نیه، به‌پێی ده‌قه‌کانی قورئان ئه‌م چه‌سپانه‌ش به‌وه بوه که خواوە‌ند به چیاکان زه‌ویی چه‌سپاندوه و جوڵه‌ی لێ بڕیوە وه‌کو چۆن خێوه‌تێک به مێخ ده‌چه‌سپێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ملاولا نه‌کات، به‌شی دوه‌می بیرۆکه‌که‌ش وه‌کو ئه‌نجام و به‌رهه‌می به‌شی یه‌که‌م وایه که ئیتر به هۆی ئه‌و چه‌سپاویه‌وه زه‌وی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ری نیشته‌جێ ببێت چونکه ئیتر جوڵه و له‌رزه‌ی نیه و مرۆڤه‌کان به‌ئاسانی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ملاولا بکات!].
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زه‌وی به چیاكان چه‌سپێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ملاولادا نه‌چێت! بڕوانه: (وألقی فی الأرض رواسي أن تمید بكم) (النحل: ١٥، لقمان١٠) (وجعلنا فی الأرض رواسي أن تمید به‌م) (الأنبياء: ٣١).
و ئیتر هیچ كاتێك باسی جوڵه و سوڕانه‌وه‌ی زه‌ویی نه‌كردوه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین نوسه‌رانی ئه‌و سه‌رگه‌رمیه‌ی پێی ده‌وترێت (ئیعجازی زانستیی قورئان) ناچار ده‌بن په‌نا ببه‌ن بۆ گۆڕین و (ته‌حریف) ی واتای هه‌ندێك ده‌قی تر تاكو به‌زۆر ببنه ئاماژه بۆ جوڵه و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی. له‌مانه ئه‌و ده‌قه‌یه كه ده‌ڵێت: (وتری الجبال تحسبها جامدة وه‌ی تمر مر السحاب، صنع الله الذي أتقن كل شي‌ء، إنه خبیر بما تفعلون) (النمل: ٨٨). گوایه ئه‌م ده‌قه ئاماژه‌یه بۆ سوڕانه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆیدا، به‌و پێیه كه له‌وه ده‌دوێت كه چیاكان هه‌رچه‌ند نه‌بزواو دێنه پێش چاو به‌ڵام له ڕاستیدا به‌خێرایی ده‌بزون وه‌كو هه‌ور(١).ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه ده‌رهاویشته‌ی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌یه. له‌وانه:
١. سه‌رنجنه‌دانی ئاوه‌ڵده‌ق:
* ئه‌مه ده‌قه‌که‌یه له‌گه‌ڵ ئاوه‌ڵده‌ق و چوارچێوه‌که‌ی:
(ویوم ینفخ فی الصور ففزع من في السماوات ومن فی الأرض إِلا من شا‌ء الله، وكل أتوه داخرین. وتری الجبال تحسبها جامدة وه‌ی تمر مر السحاب، صنع الله الذي أتقن كل شي‌ء، إنه خبیر بما تفعلون: من جا‌ء بالحسنة؛ فله خیر منها وهم من فزع یومئذ آ‌منون، ومن جا‌ء بالسیئة؛ فكُبّت وجوههم فی النار، هل تجزون إلا ما كنتم تعملون؟) (النمل: ٨٧ ـ ٩٠) واته: (و ئه‌و ڕۆژه‌ی فو ده‌كرێت به كه‌ڕه‌ناكه‌دا، ئیتر هه‌ر كه‌س له ئاسمانه‌كان و له زه‌ویدا هه‌یه داچڵه‌كان، ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه خوا ویستویه‌تی، و هه‌مویان به ملكه‌چی دێن بۆلای ئه‌و. و چیاكان ده‌بینیت وا ده‌زانیت خۆگرتون له كاتێكدا [شی بونه‌ته‌وه و] وه‌كو ڕۆشتنی هه‌ور ده‌ڕۆن، كاری ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌مو شتێكی به تۆكمه‌یی كردوه، و ئاگاداره له‌وه‌ی ده‌یكه‌ن: ئه‌وه‌ی كاری باشی كردبێت؛ له‌وه باشتری بۆ هه‌یه، و ئه‌و ڕۆژه خه‌می هیچ مه‌ترسییه‌كیان نیه، و ئه‌وه‌ی كاری خراپی كردبێت؛ ئه‌وا به ڕوا ده‌خرێنه ناو ئاگره‌وه، هه‌ر پاداشتی كاره‌كانی خۆتان نیه وه‌ریده‌گرنه‌وه؟). له‌م ئاوه‌ڵده‌قه‌وه به‌ڕونی دیاره كه باسه‌كه هه‌موی باسی دیمه‌نه‌كانی كۆتایی‌هاتنی بونه‌وه‌ر و ڕۆژی دواییه، به‌و پێیه دیمه‌نی چیاكانیش یه‌كێكه له دیمه‌نه‌كانی تێكچونی سیسته‌می بونه‌وه‌ر، ئه‌و چیایانه‌ی كه نمونه‌ی چه‌سپاوی و خۆڕاگرین و ئه‌مه‌ش به‌شێكه له سیسته‌مه‌كه‌ی ئێستا، له تێكچونی سیسته‌مه‌كه‌دا كه پێچه‌وانه‌كه‌یه‌تی ئه‌و چیایانه به‌ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێن و ده‌بنه ئه‌و لمه‌ی بیابان كه با هه‌ور و گه‌رده‌لولێكی زه‌ردی لێ دروست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر ئه‌و چیا هه‌ڵوه‌شاوانه ببینرێن له‌به‌ر گه‌وره‌یی و فراوانییان وا ده‌زانرێت هه‌مان ته‌نه خۆگرتو و پێکه‌وه‌به‌سراوه‌کانی جارانن، به‌ڵام له ڕاستیدا شی بونه‌ته‌وه و بۆیه ده‌بزون، به‌م پێیه‌ش له هه‌ور ده‌چن كه وه‌ستاو دێته پێش چاو به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌ڕوات، ئه‌م چه‌مكه‌ش چه‌ندین ده‌قی تر دوپاتی ده‌كاته‌وه:
(و ئه‌و ڕۆژه‌ی چیاكان وا لێ ده‌كه‌ین بڕۆن) (ویوم نسیّر الجبال..) (الكهف: ٤٧).
(و پرسیارت لێ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی چیاكان، تۆ بڵێ: په‌روه‌ردگارم به بایان ده‌كات) (ویسألونك عن الجبال، فقل: ینسفها ربي نسفا) (طه: ١٠٥).
(و شاخه‌كان ده‌ڕۆن) (وتسیر الجبال سَیْرا) (الطور: ١٠).
(و چیاكان ورد‌وپرد كران، و ئیتر بونه تۆزی په‌رت‌وبڵاو) (وبُسَّت الجبال بَسّا، فكانت هَبا‌ء منبثّا) (الواقعة: ٥، ٦).
(و زه‌وی و چیاكان هه‌ڵ‌گیران و به یه‌ك جار ورد كران) (وحُمِلت الأرض والجبال فدُكَّتا دَكّة واحدة) (الحاقة: ١٤).
(و چیاكان وه‌كو خورییان لێ دێت) (وتكون الجبال كالعهن) (المعارج: ٩).
(ئه‌و ڕۆژه‌ی زه‌وی و چیاكان دێنه له‌رزه و و چیاكان بونه ته‌پۆڵكه‌ی شل‌وشه‌وێڵ) (یوم ترجف الأرض والجبال وكانت الجبال كثیبا مه‌یلا) (المزمل: ١٤).
(وكاتێك چیاكان به با كران) (وإذا الجبال نُسِفت) (المرسلات: ١٠).
(و چیاكان وایان لێ كرا بڕۆن و ئیتر بونه تراویلكه) (وسیّرت الجبال فكانت سرابا) (النبأ: ٢٠).
(وكاتێك چیاكان وایان لێ كرا بڕۆن) (وإذا الجبال سُیِّرت) (التكویر: ٣).
(و چیاكان وه‌كو خوریی شیكراوه‌یان لێ دێت) (وتكون الجبال كالعهن المنفوش) (القارعة: ٥)..
سه‌رجه‌م ده‌كات (١١) ده‌ق كه لێكدانه‌وه به‌ناو زانستیه‌كه هیچ سه‌رنجێكی نه‌داون. له كاتێكدا یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی لێكدانه‌وه (تفسیر) ی قورئان بریتیه له لێكدانه‌وه‌ی قورئان به قورئان (تفسیر القرآ‌ن بالقرآن).
لێره‌وه ئه‌وه‌ش دیاره كه عه‌ره‌ب نمونه‌یه‌كی واقیعیشیان له‌به‌ر چاودا بوه كه ئه‌ویش هه‌ستان و ڕۆشتنی خۆڵ و لمی ته‌پۆڵكه‌ی لمینی بیابانه، بۆیه له ده‌قێكیاندا (المزمل: ١٤) شێوه‌ی ته‌پۆڵكه (كثیب) ده‌هێنێته‌وه یاد.

ته‌پۆڵکه‌ی لم به ده‌م باوه
* نوسه‌رانی لێكدانه‌وه‌ی به‌ناو زانستی ده‌سته‌واژه‌ی (صنع الله الذي أتقن كل شي‌ء) له ده‌قه‌كه‌دا ده‌كه‌ن به به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ده‌قه‌كه ده‌رباره‌ی ئێسته‌یه نه‌ك كاتی تێكچونی بونه‌وه‌ر، به‌ڵام ڕابوردو و ئێسته و داهاتو هه‌موی له ڕوانگه‌ی بیری ئایینیه‌وه كاری خوا و ده‌ستكردی خوا (صنع الله) یه و تۆكمه‌كاری (إتقان) ی تێدایه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌قه‌كه به (إنه خبیر بما تعملون) كۆتایی دێت كه ئاماژه‌یه بۆ لێپرسینه‌وه، نه‌ك (إن في ذلك لآیات لقوم یعلمون) كه ده‌بێته ئاماژه بۆ نیشانه‌كانی سروشتی ئێسته.
٢. هه‌ڵه له لێکدانه‌وه‌ی وشه‌کاندا:
له‌م لایه‌نه‌وە که‌م لێکدانه‌وه‌ی به‌ناو زانستی هه‌یه کێشه‌ی زمانیی نه‌بێت و له لێکدانه‌وه‌ی زمانیی وشه‌کاندا هه‌ڵه‌ی نه‌کردبێت، و ئه‌مه بوه‌ته تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئه‌م ته‌وژمه که کار له‌سه‌ر گۆڕینی واتاکانی قورئان ده‌کات هه‌تا له‌گه‌ڵ زانستی نوێ بگونجێن، و نوسه‌ره‌کانی لێکدانه‌وه‌ی به‌ناو زانستی زیاتر له‌م لایه‌نه زمانیه‌دا نه‌زانیی خۆیان ده‌سه‌لمێنن یان یاری به واتای ده‌قه‌کان ده‌که‌ن. جا لێره‌شدا نمونه‌یه‌كی تری هه‌ڵه‌كردنی ئیعجازیه‌كان له‌م لایه‌نه زمانیه‌دا تێگه‌یشتنی هه‌ڵه‌یانه له‌م دو سیفه‌ته (جامد) و (ثابت) له لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ی ئێره‌دا: (وتری الجبال تحسبها جامدة وهي تمرّ مرّ السحاب)، كه ئه‌وان حه‌ز ده‌كه‌ن به جوڵه‌ی زه‌وی (سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆیدا) لێكی بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وا تێ بگه‌یه‌نن كه قورئان باسی سوڕانه‌وه‌ی زه‌ویی كردوه! له كاتێكدا ده‌قه‌كه لێره‌دا ده‌ڵێت (تحسبها جامدة) نه‌ك (ثابتة)، بۆیه ئاماژه ده‌كات بۆ پێكه‌وه‌به‌سراوی و گیرساوی (جمود) ی چیاكان، نه‌ك بۆ نه‌جوڵاوی (ثبوت) ی چیاكان، بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جوڵانه‌وه‌ی چیاكان بوایه؛ ده‌یوت (وترى الجبالَ تحسبها ثابتة..)، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی جوڵانه‌وه‌ی زه‌وی بوایه؛ ده‌یوت (وترى الأرضَ تحسبها ثابتة..). ئه‌وه‌ش ڕاسته که په‌یوه‌ندییه‌کی واتایی هه‌یه له‌نێوان خۆگرتویی و گیرساوی (جمود) و نێوان چه‌سپاوی و نه‌جوڵاوی (ثبوت)، ئه‌وه‌ش ـ بۆ نمونه ـ له شتی شلدا، کاتێک شتی شل ده‌گیرسێت؛ ئیتر له ڕۆشتنیش ده‌که‌وێت و له شوێنی خۆی ده‌چه‌سپێت. بۆیه سیفه‌تی (جامد) له‌م حاڵه‌ته‌دا ڕاسته‌وخۆ ئاماژه ده‌کات بۆ گیرساوی و به‌ستویی شته‌که، و ناڕاسته‌وخۆش ئاماژه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی به هۆی گیرساوییه‌وه جوڵه‌یشی نه‌ماوه، بۆیه ده‌کرێت وشه‌که ببێته ئاماژه بۆ چه‌سپاویی شته‌که به‌ڵام وه‌کو واتای دوه‌م و لاوه‌کی، یانی ناکرێت واتای یه‌که‌م و سه‌ره‌کیی پشت‌گوێ بخرێت که (گیرساو) یاخود (به‌ستو) یان (خۆگرتو) ه، وه‌کو ئه‌م نوسه‌ره بێئاگایانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی به‌ناو زانستیی قورئان له لێکدانه‌وه‌ی ده‌قه‌که‌دا وایان کردوه که ده‌قه‌که به ئاماژه بۆ جوڵاویی زه‌وی لێک‌ده‌ده‌نه‌وه، له کاتێکدا ده‌قه‌که ده‌یه‌وێت ئاماژه بکات بۆ لێک‌هه‌ڵوه‌شانی چیاکان و هه‌ستان و ڕۆشتنیان وه‌کو یه‌کێک له ڕوداوه‌کانی تێکچونی بونه‌وه‌ر که قورئان زۆر باسی کردوه. هانده‌رێکی سه‌ربار که وای کردوە ئه‌و نوسه‌رە ئیسلامیانه به‌و شێوەیه ده‌قه‌که لێک‌بده‌نه‌وه ئه‌وه‌یه که ده‌قه‌که دوای دێڕی (وتری الجبال تحسبها جامدة) ده‌ڵێت (وهي تمرّ مرّ السحاب)، به‌م شێوه‌یه که باسی ڕۆشتن و تێپه‌ڕبونی ئه‌و چیایانه ده‌کات.. ئه‌مه وای کردوه که سیفه‌تی (جامدة) به پێچه‌وانه‌ی ڕۆشتویی لێک‌بده‌نه‌وه، ئیتر واتای یه‌که‌م و ڕاسته‌وخۆ و سه‌ره‌کیی وشه‌که‌یان فه‌رامۆش کردوه [یان هه‌ر نه‌یانزانیوه، چونکه ده‌زانین چه‌نده نه‌زان و درشتن له بواری زمانی عه‌ره‌بی و لێکدانه‌وه‌ی ده‌قدا] که بریتیه له گیرساوی و خۆگرتویی، ئه‌مه‌ش چونکه ده‌قه‌که ده‌یه‌وێت بڵێت له نزیکبونه‌وه‌ی ڕۆژی دواییدا چیاکان وه‌کو ئه‌م شێوه گیرساو و خۆگرتوەی ئێستایان نامێننه‌وه به‌ڵکو شی ده‌بنه‌وه و به هۆی ئه‌مه‌شه‌وە هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڕۆن.. نه‌ک بیه‌وێت ئاماژه بکات بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی به نه‌بزواو دێته پێش چاو به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌بزوێت، وه‌کو ئه‌و نوسه‌رانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی به‌ناو زانستی ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه واتاکه‌ی بگۆڕن..
ئه‌وه‌ش ڕاسته که موفه‌سسیره‌کان وشه‌ی (جامدة) له ده‌قه‌که‌دا به ده‌سته‌واژه‌ی وه‌کو (واقفة) و (قائمة) و (مستقرة) لێک‌ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش یانی (وه‌ستاو) و (چه‌سپاو)، به‌ڵام ئه‌مه لێکدانه‌وه‌یه به واتای لاوه‌کیی فرمانی (جمد) و سیفه‌تی (جامد). له زمانی عه‌ره‌بیدا فرمانی (جمد) بۆ وه‌سفی کرداری وه‌ستان و به‌جێ‌نه‌هێشتنی شوێنه‌که‌ش دێت، که ئه‌مه‌ش خواستنێکه له سیفه‌تی ئه‌و شتانه‌وە که به‌ستو و گیرساون و ئیتر نه‌بزواون. دیاره له ده‌قه‌که‌شدا سیفه‌تی (جامد) به‌م واتایه هاتوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا نابێت واتای یه‌که‌م و ڕیشه‌یی وشه‌که فه‌رامۆش بکرێت، واته ڕاسته وشه‌که له ده‌قه‌که‌دا ده‌کرێت به واتای (وه‌ستاو) لێک‌بدرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌کرێت که ئه‌م جۆره وه‌ستانه ئه‌وه‌یه که شته‌که گیرساو و خۆگرتوە بۆیه وه‌ستاوە له شوێنی خۆی، ئیتر ئه‌گه‌ر سیفه‌تی گیرساوی و خۆگرتویی له ده‌ست بدات؛ ده‌ڕوات و شوێنه‌که‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت. بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌سته‌که شتێک بێت که ته‌نها جوڵه‌ی نه‌بێت به‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ی که گیرساوە یان شل و هه‌ڵوه‌شاوە؛ ئه‌وا سیفه‌تی (ثابت) بۆ وه‌سفی ئه‌وه گونجاوترە نه‌ک (جامد). به‌م پێیه ئه‌گه‌ر ده‌قه‌که مه‌به‌ستی بزوان و نه‌بزوانی زه‌وی بوایه؛ ده‌بوایه وشه‌ی (ثابت) ی به‌کار بهێنایه نه‌ک (جامد).
هه‌تا ئه‌گه‌ر سیفه‌تی (جامد) له ده‌قه‌که‌دا به (وه‌ستاو) به ڕه‌هایی لێک‌بده‌ینه‌وه، واته ئه‌وه‌ی که شوێنی خۆی به‌جێ ناهێڵێت؛ هێشتا ئه‌مه ناگونجێت له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی چیاکانی ئێسته وه‌کو به‌شێک له جوڵه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی. چونکه سیفه‌تی (جامد) ئاماژه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی شته‌که شوێنی خۆی به‌جێ نه‌هێڵێت، به‌م پێیه دواتر که ده‌قه‌که ده‌ڵێت (وهي تمر مر السحاب)؛ که‌واته ئه‌و چیایانه شوێنی خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن.. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی چیاکانی ئێسته‌دا ناگونجێت، چونکه چیاکانی ئێسته شوێنی خۆیان به‌جێ ناهێڵن و له هه‌مان شوێنی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه، ته‌نها له‌گه‌ڵ کۆی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا جوڵه‌یان هه‌یه که جوڵه‌که تایبه‌ت نیه به خۆیانه‌وه.. ئیتر ئه‌وه چیا هه‌ڵوه‌شاوه‌کانی کاتی تێکچونی بونه‌وه‌رن ـ به‌پێی قورئان ـ که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێن شوێن و ده‌وروبه‌ری خۆیان به‌جێ ده‌هێڵن و هه‌ڵده‌ستن و ده‌ڕۆن.. بۆیه دیسان داڕشتنی ده‌قه‌که له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه به‌ناو زانستیه‌که‌دا ناگونجێت.
ئینجا ئه‌م لێکدانه‌وه به‌ناو زانستیه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئێسته چیاکان (جامد) نین! که ئه‌مه‌ش یانی چیاکان هه‌ڵوه‌شاون و له شوێنی خۆیاندا نه‌ماون!! که ئاشکرایه هه‌ڵه‌یه.. بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان بێت بڵێین زه‌وی جوڵه‌ی هه‌یه؛ ده‌بێت بڵێین "(ثابت) نیه" نه‌ک بڵێین "(جامد) نیه".
٣. سه‌رنجنه‌دانی کۆی ده‌سته‌واژه‌ی ده‌قه‌كه:
ئه‌گه‌ر له خودی ده‌قه‌كه‌ش ورد ببینه‌وه؛ تێ ده‌گه‌ین كه ئه‌و لێكدانه‌وه به‌ناو زانستیه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌كانی خودی ده‌قه‌كه‌شدا ناگونجێت:
ا. ئه‌گه‌ر ده‌قه‌كه باسی سوڕانه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كات بۆچی ته‌نها ناوی چیاكان ده‌بات؟ ده‌بوایه ده‌قه‌كه به‌شێوه‌ی (وتری الأرض تحسبها..) بوایه. ئه‌مه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه مه‌به‌ستی شتێكه كه تایبه‌ته به چیاكانه‌وه نه‌ك شتێك هه‌مو زه‌وی بگرێته‌وه.
ب. جگه له‌وه‌ش ده‌قه‌كه ئه‌و بزاوتنه‌ی چیا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان ده‌چوێنێت به بزاوتنی هه‌ور ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی سوڕانه‌وه‌ی زه‌ویدا ناگونجێت، چونكه:
١. بزاوتنی هه‌ور دوای سه‌رنجدانێك هه‌ستی پێده‌كرێت، به هه‌مان شێوه بزاوتنی چیا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان، هه‌روه‌كو بای لماوی، هه‌ستی پێ ده‌كرێت دوای سه‌رنجی درێژخایه‌ن، به‌ڵام بزاوتنی هه‌ساره‌ی زه‌وی هیچ هه‌ستی پێ ناكرێت، به شێوه‌یه‌ك كه ئێسته‌ش مرۆڤی وا هه‌یه نكولیی لێ ده‌كات!
٢. هه‌ور و چیا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان له ته‌نۆلكه‌ی ورد پێكهاتون، و ئه‌مه به‌شێكه له لایه‌نی لێكچون (وجه الشبه) یان، به‌ڵام زه‌وی و چیاكانی ئێسته له مادده‌ی پێكه‌وه‌لكاو پێك هاتون.
٣. هه‌ور و تۆزی چیا هه‌ڵوه‌شاوه‌كان و تۆزی ته‌پۆڵكه (كثیب) ی لمی بیابان با پاڵیان پێوه ده‌نێت و ئه‌مه‌ش دیسان كۆیان ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا جوڵه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌و بابه‌ته نیه، به‌ڵكو هه‌ساره‌ی زه‌وی وه‌كو هه‌مو ته‌نێكی ئاسمانیی تر هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه به هۆی دروستبونی چه‌ند ته‌وژمێكی په‌یوه‌ست به چڕبونه‌وه‌ی مادده‌كه‌یه‌وه به ده‌وری ته‌وه‌ره‌كه‌یدا سوڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی با دروست ده‌كات.
په‌راوێز:
(١) بۆ ئه‌م لێکدانه‌وە به‌ناو زانستیه، بڕوانه ئه‌م سه‌رچاوه ئیسلامیه تازه‌بابه‌تانه:
الشريف، د. عدنان، من علم الفلك القرآني. دار العلم للملايين، بيروت، ٢٠٠٠. ص‌ص. ١١١ ـ ١١٤.
المؤمن، عبد الأمير، "ملامح الكون في القرآ‌ن الكريم والسنة الشريفة". مجلة (التوحيد)، العدد (٦٦)، تموز ـ آب، ١٩٩٣. ص. ١٤٧.
المدرس، علا‌ء الدين، الظاهرة القرآنية والعقل، دراسة مقارنة للكتب المقدسة. مطبعة العاني، بغداد، الطبعة الاولى، ١٩٨٦. ص. ٢١٧.
النعمة، إبراهيم، إيماننا الحق بين النظر والدليل. الموصل، ١٩٨٣. ص‌ص. ١٧٧، ١٧٨.
السامرائي، د. عبدالله سلوم، الله والانسان. بغداد، ١٩٨٢. ص. ٢٣٢.
الفندي، د. محمد جمال الدين، الله والكون. الهيئة المصرية العامة للكتاب، ١٩٧٦. ص. ٣٥٦.
الدهان، سعيد ناصر، القرآ‌ن والعلوم. الأعلمي للمطبوعات، كربلاء، الطبعة الاولى، ١٩٦٥. ص‌ص. ١٢٢، ١٢٣.
أحمد أمين، التكامل في الإسلام. مطبعة النعمان، النجف، ١٩٧٤. جـ. ٥، ص‌ص. ٣١، ٣٢. جـ. ٦، ص. ٦٦.
عامر تحسين، حقائق القرآ‌ن والعلم الحديث. مطبعة الزهراء، الموصل، ١٩٨٦. ص. ٨١.
سعيد حوى، الأساس في التفسير. دار السلام، القاهرة، الطبعة الثانية، ١٩٨٩. جـ. ٧، ص. ٤٠٤٢.