په‌یامێک
بۆ هه‌مو ئه‌و ئیسلامیانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌یان کردوه
و مژده‌یه‌کیش بۆ دۆستان
بۆ هه‌مو ئه‌و ئیسلامیانه‌ی ئه‌م ماوه‌یه سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌یان کردوه
و مژده‌یه‌کیش بۆ دۆستان
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
هه‌مو لایه‌ک ئاگادارن که ئیسلامیه‌کان و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی به زوڕنای ئه‌وان هه‌ڵ‌ده‌په‌ڕن؛ هیچ کاتێک بیرکردنه‌وه‌ی نوێ و ڕه‌خنه‌یی قبوڵ ناکه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ئاشکرا بێت و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت ببێته ته‌وژمێکی جه‌ماوه‌ری و بڵاو ببێته‌وه. بۆ نمونه: له‌وه‌ته‌ی لێکۆڵینه‌وه و وتاره‌کانی خۆم له فه‌یسبوک بڵاو ده‌که‌مه‌وه؛ هێرشێکی زۆری سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه ده‌ست پێ کراوه بۆسه‌رم. هه‌ندێکی که‌می به ناوی ئاشکرایه و به‌شی زۆری به ناوی خوازراو و شاردراوه‌یه، به‌ڵام ده‌زانین که به‌شی زۆری کاری ئه‌و که‌س و گروپانه‌ن که سه‌ر به گروپ و حیزبه ئیسلامیه‌کانن، به‌تایبه‌تی "مه‌لاکرێکاریه‌کان"، و "کۆمه‌ڵی ئیسلامی" که بیرکردنه‌وه و جیهانبینییان وه‌کو ڕێکخراوه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان وایه و ده‌شیانه‌وێت له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و فه‌زای دیمۆکراسییش سود ببینن.. ئیتر خۆ فه‌یسبوکیش بوه‌ته مۆڵگه‌ی هه‌مو جۆره خه‌ڵکێکیش، عه‌ره‌ب وته‌نی (کل ما هبّ ودبّ)..
من به‌رامبه‌ری ئه‌وانه‌ی به سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیان به بون و که‌سێتی و کاری من بگه‌یه‌نن؛ ده‌ڵێم:
ناڵێم لێتان ده‌بورم، چونکه که‌سێک شایه‌نی لێبوردنه که هه‌ست به هه‌ڵه‌ی خۆی بکات.. ئه‌گه‌رنا دڵی من ئه‌وه‌نده فراوانه که له هه‌مو خراپه‌یه‌ک ببورێت..
به‌ڵام وه‌ڵامی من بۆ ئێوه به‌رهه‌مهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتره له‌سه‌ر ئایین و ئیسلام و قورئان..
دڵنیا بن هاشه‌وهوشه و سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه‌ی ئێوه ناتوانێت مسقاڵێک له وره و هیممه‌ت و کۆششی من که‌م بکاته‌وه..
به‌ڵکو ناشتوانێت ئه‌و هێڵه زانستیه‌ی خۆمم پێ بگۆڕێت و ئیستیفزازم بکات و وام لێ بکات شێوازی نه‌گونجاو به‌کار بهێنم و سوکایه‌تی بکه‌م به بابه‌ته ئایینیه‌کان.. وه‌کو هه‌میشه هه‌ر به ده‌ماری سارد و به عه‌قڵێکی زانستیه‌وه ده‌ستم بۆ ئه‌و بابه‌تانه بردوه.. ئه‌م هه‌ڕه‌شه و سوکایه‌تیانه‌ش ناتوانن من له‌سه‌ر ڕێگه‌ی زانستی لابده‌ن و بمخه‌نه سه‌ر لاڕێی سوکایه‌تی و بێڕێزیکردن وه‌کو چۆن هه‌ندێک که‌س ده‌ستیانداوه‌تێ که هه‌ستی به‌رپرسیارێتییان نیه..
جگه له پرۆژه به‌رده‌وام و درێژخایه‌نه‌کانی خۆم بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ئایین و ئیسلام و قورئان؛ پرۆژه‌یه‌کم هه‌یه بۆ زیاتر به‌رچاوڕونکردنی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر بابه‌ته ئیسلامیه‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی زانستی و به‌هێزکردنی هه‌ستی ڕه‌خنه‌یی به‌رامبه‌ریان، که بریتیه له به‌رهه‌مهێنانی کتێبخانه‌یه‌کی ئه‌لیکترۆنی، که له ژماره‌یه‌کی زۆری وتار و لێکۆڵینه‌وه پێک هاتوه له‌سه‌ر هه‌مو بابه‌ته ئیسلامی و قورئانیه‌کان.. به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که نوسه‌ره ئیسلامیه‌کان به‌کاریان ده‌هێنن بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵك و ساخته‌کردنی هۆشیاریی خه‌ڵك، واته چه‌که‌کانی بیری ئایینی بۆ ناچارکردنی خه‌ڵک به بڕواکردن و بۆ به‌رگریکردن له بیری ئایینی.. به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌کانی (موعجیزه) و (ئیعجاز) به هه‌مو جۆره‌کانیه‌وه، له‌گه‌ڵ (مزگێنی) و مژده‌ی ناو کتێبه ئایینیه‌کان، له‌گه‌ڵ (پێشبینی) و ڕوداوه‌کانی داهاتو له ڕوانگه‌ی بیری ئایینیه‌وه.. سه‌رباری لایه‌نه چیرۆکخوانی و مێژویی و زمانه‌وانی و یاسایی و... ـه‌کانی قورئان و ده‌قه ئیسلامیه‌کانی تر..
بۆیه به‌شه‌کانی ئه‌و کتێبخانه ئه‌لیکترۆنیه به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
١. ئیعجازی زانستی
له‌م به‌شه‌دا دانه‌دانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه به‌ناو زانستیانه‌ی ده‌کرێن بۆ ده‌قه ئیسلامیه‌کان و به‌تایبه‌تی قورئان، به شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی ساخته‌کاری و هه‌ڵه‌کانیان ڕون ده‌کرێته‌وه.. و مانا و مه‌به‌ست و ڕه‌گ‌وڕیشه و سه‌رچاوه و پێشینه‌ی ده‌قه‌کان ده‌خرێته ڕو. چونکه ئه‌م پرۆپاگه‌ندایه به‌ڕواڵه‌ت به‌رگێکی زانستیی هه‌یه و خه‌ڵکێکی زۆریان له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا چه‌واشه کردوه و له ڕاستییشدا ته‌نها کۆمه‌ڵێک لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ن و هه‌وڵێکیشن بۆ شاردنه‌وه‌ی مانای ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌کان که زۆر جار له‌گه‌ڵ زانست ناگونجێت.
٢. ئیعجازی ژماره‌یی
له‌م به‌شه‌دا دانه‌دانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه ژماره‌ییانه‌ی ده‌کرێن بۆ قورئان و ژماره‌ی ئایه‌ت و وشه و پیته‌کانی، به شێوه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌یی، ساخته‌کاری و هه‌ڵه ژماره‌یی و لۆجیکیه‌کانیان و نه‌گونجانیشیان له‌گه‌ڵ زانسته قورئانیه ڕه‌سه‌نه‌کان ڕون ده‌کرێنه‌وه..
٣. ئیعجازی مێژویی
ئه‌مه‌ش جۆرێکی تره له‌و ئیعجازانه‌ی تازه ساز کراون، که گوایه له قورئاندا هه‌واڵی مێژویی وا هه‌یه که تازه دۆزینه‌وه مێژویی و شوێنه‌واریه‌کان ده‌ریانخستوه [وه‌کو ئه‌و پرۆپاگه‌ندا هه‌رزانه‌ی که گوایه ده‌رکه‌وتوه که به‌ردی هه‌ڕه‌مه‌کانی میسر له قوڕ و به گه‌رمییه‌کی زۆر به قاڵب دروست کراون! که تیۆرییه‌کی زۆر لاوازه و ئه‌وانه‌ش که سازیان کردوه پسپۆڕی میسرناسی نین به‌ڵکو پسپۆڕی مه‌واددی بینا و قاڵبی چیمه‌نتۆن!! ئینجا هه‌ندێک له نوسه‌ره ئیسلامیه‌کان ئه‌مه ده‌که‌ن به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی قورئان ده‌ڵێت "فأوقد لي یا هامان علی الطین" و به‌ڵکو ده‌یکه‌ن به شتێک که گوایه قورئان ئاماژه‌ی بۆ کردوه!].. که بێ گومان یه‌ک شتی وا له ئارادا نیه، ئه‌وه‌ی له قورئاندا هه‌یه کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ده‌ماوده‌می نیمچه مێژویی یان نامێژویین.. جا له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌م هه‌یه، که له‌سه‌ر دانه‌دانه‌یان هه‌ڵوێسته ده‌که‌م و ڕوونی ده‌که‌مه‌وه که ئه‌وه‌ی قورئان باسی کردوه کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ده‌ماوده‌م و یاده‌وه‌ریی مێژویی ته‌م‌ومژاوین نه‌ک شتێک له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌زانرابێت.
٤. ئیعجازی یاسادانان
ئه‌مه‌ش جۆرێکی تره له پرۆپاگه‌ندای ئیعجازی قورئان، که گوایه یاسا قورئانی و ئیسلامیه‌کان؛ حیکمه‌تی شاردراوه‌یان تێدایه که ئێسته زانست ده‌ری خستوه. له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌ک هه‌یه که قورئان یاسایه‌کی کۆنی هێناوه‌ته‌وه کایه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نوسه‌ره ئیسلامیه‌کان حیکمه‌تی زانستیی لێ ده‌رده‌هێنن و ده‌یکه‌ن به ئیعجاز.. بۆ نمونه: قه‌ده‌غه‌کردنی خواردنی گۆشتی به‌راز له کولتوره کۆنه‌کاندا هه‌بوه به پاڵنه‌ری ئه‌فسانه‌یی و به‌پیس‌زانینی که چه‌مکێکی ئه‌فسانه‌یی کۆن و ڕیشه‌داره، قورئانیش ئه‌مه‌ی وه‌رگرتوه و هه‌مان شتی باس کردوه. ئه‌مڕۆش نوسه‌ره ئیسلامیه‌کان باسی زیانی ته‌ندروستیی خواردنی گۆشتی به‌راز ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن قورئان ئه‌م حیکمه‌تانه‌ی زانیوه بۆیه قه‌ده‌غه‌ی کردوه!
٥. ئیعجازی ڕه‌وانبێژی
ئه‌مه جۆرێکی ڕه‌سه‌نه له ئیعجازی قورئان که ڕه‌سه‌نایه‌تیی له کولتوری ئیسلامی‌دا هه‌یه، که بریتیه له‌وه‌ی له ئیسلامدا بڕوا وایه که‌س ناتوانێت به عه‌ره‌بی ده‌قێک دابڕێژێت که له ئاستی قورئاندا بێت یان وه‌کو قورئان بێت، هه‌رچه‌ند له لێکدانه‌وه‌ی هۆکاری ئه‌و حاڵه‌ته‌دا له خودی بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا ناکۆکی هه‌بوه.. له‌م به‌شه‌دا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه ده‌کرێت.
٦. موعجیزه‌کان
ئه‌و کاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی که له ته‌وڕات و ئینجیل و قورئان و ده‌قه ئیسلامیه‌کانی تردا باس کراون که گوایه له‌سه‌ر ده‌ستی پێغه‌مبه‌ران ڕویان داوه؛ له‌م به‌شه‌دا لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییان له‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وێت که ئه‌و چیرۆکانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک ڕوداوی سروشتی که له کۆندا لێکدانه‌وه‌یان له توانای مرۆڤدا نه‌بوه، یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ئه‌فسانه‌یی کۆن که ته‌نها ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی زیهنییان هه‌یه. ئه‌وه‌ی که پێشتر نوسیومه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر ئه‌و ده به‌ڵایه‌ی که ته‌وڕات (و ـ ئینجا ـ قورئان) باسیان کردوه که گوایه خواوه‌ند هێناونی به‌سه‌ر گه‌لی میسری سه‌رده‌می موسادا.. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌ندێکی تر (وه‌کو: له‌تبونی مانگ..) لێکۆڵینه‌وه‌م به‌ده‌سته‌وه‌یه. که ده‌مه‌وێت هه‌موی ببێته کتێبێک به ناوی (کورته‌ی مێژوی موعجیزه) (مختصر تاریخ المعجزات).
٧. مزگێنیه‌کان
بیری ئایینیی مه‌سیحی ده‌قه‌کانی په‌یمانی کۆن به‌که‌ڵک ده‌هێنێت و ده‌یانکات به مزگێنیی خوایی به هاتنی یه‌شوعی مه‌سیح، بیری ئایینیی ئیسلامی‌یش ده‌قه یه‌هودی و مه‌سیحیه‌کان به‌که‌ڵک ده‌هێنێت و ده‌یانکات به مزگێنیی خوایی به هاتنی ئیسلام و موحه‌ممه‌د وه‌کو دوایین ئایین و پێغه‌مبه‌رایه‌تی. له‌م به‌شه‌دا ئه‌و مزگێنیه سازکراونه ساخ ده‌کرێنه‌وه و حه‌قیقه‌تی واتا و باکگراوندی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌قه‌کان ڕون ده‌کرێنه‌وه. به هیوای ئه‌وه‌ی ببێته کتێبێک به ناوی (کورته‌ی مێژوی مزگێنی) (مختصر تاریخ البشارات).
٨. پێشبینیه‌کان
هه‌میشه بیری ئایینی (ئه‌فسانه‌یی) کۆمه‌ڵێک ته‌صه‌وورات و چیرۆک به‌رهه‌م ده‌هێنێت ده‌رباره‌ی داهاتو و کۆتایی ڕۆژگار.. له‌م به‌شه‌دا ئه‌و پێشبینیه ئایینیانه ساخ ده‌کرێنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ییان بۆ ده‌کرێت هه‌تا ڕه‌گ‌وڕیشه و باکگراوندی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌رکه‌وێت. هاتنی فریادڕه‌س (وه‌کو مه‌سیح و مه‌هدی..) هه‌روه‌ها دژه‌که‌ی (دژی فریادڕه‌س) (وه‌کو: مه‌سیحی درۆینه، ده‌ججال)، و هه‌روه‌ها نیشانه‌کانی کۆتایی ڕۆژگار، دیارترین نمونه‌ی ئه‌م پێشبینیه ئایینیانه‌ن. که له‌سه‌ر هه‌ندێکیان نوسیومه، و ده‌بێته کتێبێکیش به ناوی (کورته‌ی مێژوی پێشبینی) (مختصر تاریخ التنبؤات).
٩. چیرۆکه‌کانی قورئان
چیرۆکه مێژویی و نیمچه‌مێژویی و نامێژویی (ئه‌فسانه‌یی..) ـه‌کانی قورئان. له‌م به‌شه‌دا هه‌مو چیرۆکه قورئانیه‌کان (و چیرۆکه یه‌هودی و مه‌سیحی و عه‌ره‌بیه‌کانی پشتیشیان) له ڕوی به‌های مێژویی و سه‌رچاوه و باکگراونده‌وه ساخ ده‌کرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌گه‌زه هونه‌ری و چیرۆکخوانیه‌کانی چیرۆکه‌کانی قورئان، و تێکه‌ڵکردن (تێهه‌ڵکێش‌کردن) ـه‌کانی ئه‌و چیرۆکه قورئانیانه کاتێک له سه‌رچاوه‌ی جۆربه‌جۆری یه‌هودی و مه‌سیحی هه‌ڵ‌ده‌گۆزن، ڕون ده‌کرێنه‌وه.
١٠. هه‌ڵه مێژوییه‌کانی قورئان
ئاماژه و چیرۆکه‌کانی قورئان ده‌باره‌ی ڕابردو؛ به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئایینی و میللی و ده‌ماوده‌میان هه‌یه و به ئامانجێکی ئایینی وه‌رگیراون و گوزارشیان لێ کراوه؛ کێشه‌ی مێژویی زۆریان هه‌یه.. له‌م به‌شه‌دا ئه‌و نامێژوییبون و کێشه و هه‌ڵه مێژوییانه‌ی قورئان ده‌خرێنه ڕو.
١١. هه‌ڵه زانستیه‌کانی قورئان
قورئان به‌پێی تێگه‌شتنی مرۆڤی ڕۆژگاری خۆی و به کۆمه‌ڵێک بیروبۆچونی ئه‌فسانه‌یی و نازانستیه‌وه ئاماژه ده‌کات بۆ گه‌لێک دیارده‌ی سروشتی.. له‌م به‌شه‌دا ئه‌و ئاماژه نازانستیانه ڕون ده‌کرێنه‌وه.
١٢. هه‌ڵه ڕێنوسی و زمانیه‌کانی موصحه‌ف
له نوسین و نوسینه‌وه‌ی قورئان و ده‌رکردنی موصحه‌فدا کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی ڕێنوسی (ئیملائی) ڕویان داوه که بونه‌ته هۆی ڕودانی کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانییش. له‌م به‌شه‌دا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی قورئان ده‌کرێت که کێشه‌ی ڕێنوسی و ڕێزمانی و زمانییان هه‌یه، له‌گه‌ڵ داکۆکی له‌و شوێنانه‌ی که به‌نه‌زانی به‌هه‌ڵه دانراون.
١٣. مێژوی قورئان و موصحه‌ف
باس‌وخواسه‌کانی مێژوی پێکهاتن و نوسینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی قورئان، و جیاوازی و ناکۆکیی نێوانی "موصحه‌فه ڕه‌سمیه‌کان" و "ده‌ستنوسه‌کان" و "خوێندنه‌وه‌کان" ی قورئان. له‌م به‌شه‌دا وه‌سفی ئه‌و موصحه‌ف و ده‌ستنوس و خوێندنه‌وانه‌ی قورئان ده‌کرێت و جیاوازی و ناکۆکیه‌کانیان ده‌خرێنه ڕو.. وه‌کو به‌شدارییه‌ک له باس‌وخواسه‌کانی "مێژوی قورئان" دا.
١٤. لێکۆڵینه‌وه ته‌فسیریه‌کان
له‌م به‌شه‌دا کۆمه‌ڵێک لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر لێکدانه‌وه و ته‌فسیری قورئان و ده‌قه ئیسلامیه‌کان به‌گشتی ده‌خرێنه ڕو، به‌تایبه‌تی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که ئاڵۆزن و ناكۆکییان تێدایه، وه‌کو نه‌سخ، پیته پچڕپچڕه‌کان (الحروف المقطعة)، ته‌حریف، حه‌وت حه‌رفه‌که (الأحرف السبعة)..
١٥. گه‌ردونناسیی ئیسلامی
له قورئان و ده‌قه ئیسلامیه‌کانی تردا گه‌ردونناسی (کۆسمۆلۆجیا) یه‌کی ته‌واو هه‌یه که هه‌مان کۆسمۆلۆجیا کۆنه‌که‌ی ئه‌و ڕۆژگاره‌یه.. به‌ڵام زۆربه‌ی موسوڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌و گه‌ردونناسیه‌یان له بیر چوه‌ته‌وه و به‌ئه‌سته‌م ده‌چنه‌وه سه‌ری، هه‌ر بۆیه ده‌قه قورئانیه‌کانی ئه‌و بواره وه‌کو خۆیان تێناگه‌ن و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن واتای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌قانه کوێر بکه‌نه‌وه.. له‌م به‌شه‌دا کۆسمۆلۆجیا ئیسلامیه‌که تیشکی ده‌خرێته سه‌ر، به هه‌ر سێ به‌شه‌که‌یه‌وه: کۆسمۆگۆنیا واته چۆنێتیی په‌یدابونی گه‌ردون، کۆسمۆگرافیا واته وه‌سفی سیسته‌مه گه‌ردونیه‌که، و چه‌مکه‌کانی تێکچونی گه‌ردون. له‌گه‌ڵ ده‌رخستنی ڕه‌گ‌وڕیشه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م چه‌مکانه.
١٦. مرۆڤناسیی ئیسلامی
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر بیرۆکه و چه‌مک و چیرۆکه ئیسلامیه‌کان ده‌رباره‌ی په‌یدابونی مرۆڤ و باکگراوندی مرۆڤ.
١٧. ئێسکاتۆلۆجیای ئیسلامی
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر بیرۆکه و چه‌مک و چیرۆکه ئیسلامیه‌کان ده‌رباره‌ی ڕۆژی دوایی و ژیانی دوای مردن و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ..
١٨. ثیۆلۆجیا (خواناسی) ی ئیسلامی
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر بیرۆکه و چه‌مک و چیرۆکه ئیسلامیه‌کان ده‌رباره‌ی خوا و خوایه‌تی و جیهانی خوایی، چۆنێتیی وه‌سف و باسی خوا له ده‌قه‌کاندا، و ده‌رباره‌ی فریشته‌کان و شه‌یتانه‌کان که پاشکۆی چه‌مکی خوان،.. له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی پرسیاری "خوا چیه؟" له ڕوانگه‌ی مێژوی کولتوره‌کانه‌وه.
١٩. په‌رستشه ئیسلامیه‌کان
لێکۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی په‌رستشه ئیسلامیه‌کانی، وه‌کو: نوێژ، ڕۆژو، زه‌کات، حه‌ج.
٢٠. یاسا ئیسلامیه‌کان
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی فره‌لایه‌ن له‌سه‌ر یاسا ئیسلامیه‌کانی وه‌کو: یاساکانی سزادان، حیجاب، په‌چه، جیهاد، کۆیلایه‌تی...
٢١. لێکۆڵینه‌وه‌ی حه‌دیث
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی و مێژویی له په‌یدابونی ده‌قه‌کانی حه‌دیث، و مێژوی گه‌شه‌کردنی، و سه‌رچاوه و باکگراونده‌کانی، و په‌یوه‌ندیی به قورئانه‌وه.
٢٢. ژیاننامه‌ی موحه‌ممه‌د
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌و گێڕانه‌وه ئیسلامیانه‌ی ژیاننامه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌گوازنه‌وه، و گه‌ڕان به‌دوای موحه‌ممه‌دی مێژویی له‌پشت ئه‌و گێڕانه‌وانه‌وه، و تێڕامانی ڕه‌خنه‌یی له گرنگترینی ئه‌و باسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌و ژیاننامه‌یه‌وه هه‌یه و مشت‌ومڕیان له‌سه‌ره، وه‌کو: ناوی (موحه‌ممه‌د) و پرۆپاگه‌ندای ناوی (قوثه‌م)، چیرۆکی به‌حیرا، ڕۆڵی خه‌دیجه و وه‌ڕه‌قه، حه‌قیقه‌تی وه‌حیی موحه‌ممه‌د، ئیسڕا و میعراج، ڕه‌چه‌ڵه‌ک "نه‌سه‌ب" ی موحه‌ممه‌د، غه‌زه‌واتی موحه‌ممه‌د، ژن‌وزنخوازیه‌کانی موحه‌ممه‌د، ته‌مه‌نی عائیشه...
٢٣. په‌یدابونی ئیسلام
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر په‌یدابونی ئیسلام و بارودۆخی کولتوری و سیاسی و ئابوریی ئه‌و په‌یدابونه، و گه‌ڕان به‌دوای ئیسلامی بنه‌ڕه‌تی، و خستنه‌ڕوی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و تیۆریانه‌ی خراونه‌ته ڕوی ده‌رباره‌ی بنچینه و سه‌رچاوه‌ی په‌یدابونی ئیسلام.
٢٤. مێژوی ئیسلامیی کۆن
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له مێژوی ئیسلامیی یه‌که‌م، به‌تایبه‌تی مێژوی ده‌وڵه‌تی خیلافه‌ت و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (فتوحات). له‌م به‌شه‌دا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئیسلامیی یه‌که‌م، و ململانێ سیاسیه‌کانی، و ڕوداوه‌کانی سه‌رده‌می عوثمان و عه‌لی و ئه‌وانی تر، و مێژوی فراوانخوازیی ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی ئیسلامی (فتوحات)، ده‌خرێته ڕو.
٢٥. پرۆپاگه‌ندا ئایینیه‌کان
لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی و ساخکردنه‌وه و ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی ئه‌و پرۆپاگه‌ندا ئایینیانه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه.. وه‌کو پرۆپاگه‌ندای "سه‌نته‌ریبونی مه‌ککه یاخود که‌عبه له زه‌ویدا"، و ده‌رکه‌وتنی ئایه‌تی قورئان له‌سه‌ر پێستی منداڵێکی خێزانێکی موسوڵمان(!) و پرۆپاگه‌ندای دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی که‌شتیی نوح(!)، و چه‌ندان پرۆپاگه‌ندای تر که ئامانجیان بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یی و ساخته‌کردنی هۆشیاریی خه‌ڵک و ئاماده‌کردنیانه بۆ وه‌رگرتنی بیروباوه‌ڕگه‌لێکی ئایینی (ئه‌فسانه‌یی).
٢٦. زانست و ئایین
خستنه‌ڕوی به‌دیلی زانستی به‌رامبه‌ری جیهانبینیی ئایینی و ته‌صه‌ووراتی ئایینی. به‌تایبه‌تی: باس‌وخواسه‌کانی گه‌ردونناسی له‌به‌رامبه‌ری چیرۆکه ئایینیه‌کانی خولقاندنی ئاسمان و زه‌وی، باس‌وخواسه‌کانی په‌یدابونی ژیان و په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ران له‌به‌رامبه‌ری بیروباوه‌ڕی خولقاندنی زینده‌وه‌ران، باس‌وخواسه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی کولتوری مرۆڤ له‌به‌رامبه‌ری بیروباوه‌ڕی ئایینی ده‌رباره‌ی مێژوی ئایین، باس‌وخواسه‌کانی لاهوتی ده‌ماری (نیورۆثیۆلۆجیا) له‌به‌رامبه‌ری بیروباوه‌ڕی ئایینیی وه‌حی و ئیلهام، باس‌وخواسی نه‌خۆشیه ده‌ماری و ده‌رونیه‌کان له‌به‌رامبه‌ری بیروباوه‌ڕی ده‌ست‌وه‌شاندنی جنۆکه له مرۆڤ و و چونی جنۆکه بۆناو له‌شی مرۆڤ...
٢٧. ئایین و چه‌مکه فیکریه‌کان
له‌م به‌شه‌دا هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک چه‌مک ده‌کرێت که له‌گه‌ڵ ئاییندا جۆره په‌یوندییه‌کیان هه‌یه، و له ئه‌ده‌بیاتی ئایینی‌دا به شێواندن و ناشیرینکردن باسیان لێوه ده‌کرێت.. له گرنگترینی ئه‌مانه: عه‌لمانیه‌ت، دیمۆکراسی، ئیلحاد..له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پینه‌وپه‌ڕۆیانه‌ی نوسه‌ره ئایینیه‌کان سازیان ده‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ری ڕه‌خنه‌کاندا.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆی زانستی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کانی بنه‌ڕه‌تی گه‌ردون و ژیان و په‌ره‌سه‌ندنی زینده‌وه‌ران و ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی ئایینه‌کان.. به به‌رهه‌مهێنان و وه‌رگێڕان و دۆبلاجکردن.
به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م کتێبخانه ئه‌لیکترۆنیه، کۆشش و کاتێکی زۆری ده‌وێت، که ئه‌گه‌ر به چه‌ند ساڵێکیش ته‌واوی بکه‌م؛ گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رچی به‌ڵگه و ئیعجازی ساخته و هه‌رچی پرۆپاگه‌ندا هه‌یه و ئیعلامی ئایینی دڵی پێ خۆش ده‌کات و خه‌ڵکی پێ مه‌ست ده‌کات؛ له‌م کتێبخانه‌یه‌دا ڕه‌خنه و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیی خۆی به‌رده‌که‌وێت و به‌ها و حه‌قیقه‌تی ده‌رده‌که‌وێت. هه‌تا له‌وه زیاتر هۆشیاریی خه‌ڵک ساخته نه‌کرێت و به پرۆپاگه‌ندا و بیری ساخته و نازانستی مێشکیان پڕ نه‌کرێت.
ئه‌م وێبلاگه نمونه‌یه‌کی بچوک و هه‌وڵێکی سه‌ره‌تایی ئه‌م کاره‌یه، که زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌ده‌م.. و دواتر ده‌یکه‌م به سایتێکی فراوان.
ئینجا ئه‌م لێکۆڵینه‌وانه ده‌که‌مه عه‌ره‌بی و ئینگلیزییش، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌یه‌کی گشتی.
ئه‌مه نه‌خشه‌ی کاری منه بۆ ماوه‌ی داهاتو.. هه‌ر ئه‌مه‌یشه وه‌ڵامی من بۆ ئه‌وانه‌ی سوکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه ده‌که‌ن.. و مژده‌ی من بۆ هه‌مو دۆستان و خوێنه‌ران.