قورئان
له‌نێوان ئێمه و ئه‌واندا
له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕۆشنبیره ئیسلامیه‌کاندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له كوردستاندا كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و نوسه‌ری ئیسلامی هه‌ن
كه جگه له باوه‌ڕێكی ئایینی كه هیچ پێوه‌ی ماندو نه‌بون و جگه له ڕۆشنبیرییه‌كی
ئیسلامیی ساده و شاره‌زاییه‌كی كهموكورت له كه‌له‌پوری ئیسلامی، هیچی تریان په‌یدا
نه‌كردوه و زیاتر له‌وه خۆیان ماندو نه‌كردوه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆیان به‌سه‌ر
باسوخواسی ئیسلام و قورئان و ئاییندا سه‌پاندوه و حه‌زیان له‌وه‌یه ئه‌و قسه‌وباسانه
قۆرخ بكه‌ن و پێیان وایه هه‌ر مافی خۆیانه قسه‌وباسیان له‌سه‌ر ئیسلام و قورئان
هه‌بێت.. ئیتر ئه‌گه‌ر كه‌سێك بێت و به‌جیا له ئینتیمای ئایدیۆلۆجیایی ئه‌وان
توێژینه‌وه و بیروڕا و قسه‌وباسی له‌سه‌ر ئیسلام و قورئان هه‌بێت و كۆششی خۆی له‌و
بواره‌دا بخاته به‌ر چاوی خوێنه‌ران؛ ئه‌وان پێیان وایه كه ئه‌و كه‌سه ده‌ستی
بۆ شتێك بردوه كه ته‌نها مافی ئه‌وانه ده‌ستی بۆ ببه‌ن، به‌ڵكو هه‌میشه تۆمه‌تباری
ده‌كه‌ن به (نه‌زانی) و (بێشه‌رمی)، یانی گوایه هه‌ر كه‌س توێژینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی
له‌سه‌ر ئیسلام و قورئان بكات ئه‌وه هه‌م (نه‌زان) ـه و هه‌م (بێشه‌رم) ـه،
واته له نه‌زانیه‌وه ڕه‌خنه ده‌گرێت و ئه‌گه‌ر شاره‌زا بوایه ڕه‌خنه‌ی له
ئیسلام نه‌ده‌گرت، و بێشهرمیشه و سوكایه‌تی به ئیسلام ده‌كات.. ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه
ده‌ستپێكی پڕۆژه‌یه‌كی ئایینیی داكۆكیكارانه‌ی وه‌كو پڕۆژه‌ی (تیشك) ـه، به‌ڵكو
وێردی سه‌ر زمانی هه‌مو ئه‌وانه‌یه كه ده‌كرێت پێیان بڵێین ڕۆشنبیری ئیسلامی.. به‌ڵكو
ئه‌وانه هه‌مو توێژه‌ر و نوسه‌رێكی ڕه‌خنه‌گر به به‌كرێگیراو و هاندراو و (ده‌ست)
و (نه‌خشه) و (پیلان) له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.. خۆیان له‌وه بێ‌ئاگا ده‌كه‌ن كه هه‌مو
نوسه‌ر و توێژه‌رێك مرۆڤێكی عه‌وداڵه و بیركردنه‌وه‌ی خۆی هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌ر
كه‌سێك ڕه‌خنه‌ی گرت ئه‌وان تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن به‌وه‌ی زانیاریه‌كان ده‌دزێت و
خۆی خاوه‌نی قسه و زانیاریه‌كانی خۆی نیه. ئه‌م تۆمه‌ت و قسهوقسهڵۆكانهش، هه‌مویان
له ڕق و ده‌مارگیریی ئایینیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
من له زۆر بابه‌تدا سه‌لماندومه كه نوسه‌ره ئیسلامیه‌كان
و مه‌لاكان، خۆیان نه‌زانن و ئاگاییان له ئیسلام كه‌موكورته، و هه‌ر نوسه‌ره
ئیسلامیه‌كانیش زیاتر زمانی سوكایه‌تی و ناوزڕاندن به‌كار ده‌هێنن. پێویستیش به
نمونههێنانهوه ناكات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها ته‌ماشایه‌كی ئه‌و شتانه بكات له‌سه‌ر
من نوسراون ئه‌و ڕاستیه‌ی به ڕونی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
نمونه‌یه‌كی نزیكی ئه‌م جۆره قسه و تۆمه‌تانه، ئه‌و
داكۆكیه لاواز و هه‌ژاره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك بو به ناوی (مه‌ودا) (ژماره ٥) پاشكۆی
ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) (ژماره ٤٤٦) (٢/١١/٢٠١٠)، به ناونیشانی (مه‌ودایه‌ك له‌پێناوی
قورئاندا). ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه كه ژماره‌یه‌كی ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌ی بۆ ته‌رخان
كرابو، له‌وه‌دا كورت ده‌بێته‌وه كه گوایه (عه‌لمانیه‌تی كوردی) و به‌تایبه‌تی
ده‌زگای چاو‌دێر، كه‌وتوه‌ته (دژایه‌تیكردنی ئیسلام) و "بازاڕی كه‌ساس بوه و
ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر قورئان خۆی بژیێنێته‌وه" [هه‌روه‌كو ئیسلامی سیاسی له هه‌رێمی
كوردستاندا بازاڕێكی ڕهواجداری هه‌بێت!] و له‌م بابه‌تانه.. له ناوه‌ڕۆكیشدا ئه‌و
قسانه درێژه‌یان هه‌بو، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك قسه‌ی تر كه ماندو نابن له دوباره‌كردنه‌وه‌یان،
وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن "هه‌رچی عه‌لمانیه‌كان ده‌ینوسن وه‌رگێڕان و گواستنه‌وه‌ی
نوسینی عه‌لمانیه‌كانی عه‌ره‌به" [ئه‌مه له كاتێكدا هه‌مو ڕۆشنبیریهكهی
ئه‌وان سه‌رله‌به‌ری وه‌رگێڕانی كولتوری عه‌ره‌بی ـ ئیسلامیه] و ده‌ڵێن "ئه‌وه‌ی
ئه‌وان ده‌یكه‌ن له دنیای عه‌ره‌بدا هیچی به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه" [هه‌روه‌كو
ئیسلامی سیاسی له دنیای عه‌ره‌بدا شتی زۆری به‌ده‌سته‌وه دابێت!] و ده‌ڵێن "ئه‌وانه
كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی داخله‌دڵن به‌رامبه‌ر ئیسلام" [یانی خۆیان زۆر سینهسافن به‌رامبه‌ر
خه‌ڵك و بیروڕا و مه‌بده‌ئی خه‌ڵك!!] و كۆمه‌ڵێك قسه و بڕوبیانوی له‌م بابه‌ته
كه مه‌گه‌ر ته‌نها به‌سه‌ر مورید و مه‌نسوبی خۆیاندا تێپه‌ڕ ببن.
پێش هه‌مو شتێك ئه‌م هه‌ڵوێسته دره‌نگوه‌خته‌ی ئیسلامیه‌كان،
ته‌نها هه‌وڵێك بو بۆ گه‌یشتنه‌وه به ناڕه‌زایی و سكاڵا و هه‌رانانه‌وه‌ی مه‌لاكانی
(یه‌كێتیی زانایان)، ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر داكۆكی له قورئان ئه‌و شته لاوازه بێت
كه له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا بینیمان ئه‌وا هه‌ر له ئێسته‌وه من پێیان ده‌ڵێم ده‌ستی
لێ بشۆن و ئه‌و داكۆكیهش مه‌كه‌ن، چونكه لێشاوی توێژینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر
ئیسلام و قورئان زۆر زۆر له‌وه به‌هێزتره.. توێژینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی زانستیی
ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئیسلام و قورئان به زمانه ئورۆپاییه‌كان وله جیهانی كتێبی
ئورۆپایی (جیهانی) ـه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئینجا عه‌ره‌بی و كتێبخانه‌ی عه‌ره‌بی،
ئینجا له‌م هه‌رێمه چه‌په‌ك و دواكهوتوهی خۆماندا به هه‌ر حاڵێك بێت و به هه‌ر
ناڕه‌حه‌تییه‌ك بێت هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر ئیسلام و قورئان به‌رهه‌م
ده‌هێنین.. به‌ڵكو پێم وایه ئه‌و داكۆكیهی ئه‌و كۆمه‌ڵه نوسه‌ر و ڕۆشنبیره
ئیسلامیه‌ی كه (مه‌ودا) ژماره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان كردن له‌وه لاوازتره ببێته وه‌ڵامی
توێژینه‌وه‌كانی ته‌نها توێژه‌رێكی كوردی وه‌كو من. تا ئێستاش نه‌یانتوانیوه وه‌ڵامێكی
زانستی بۆ ته‌نها توێژینه‌وه‌یه‌كی كۆنی من ئاماده بكه‌ن كه بریتیه له (ڕه‌خنه
له لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ قورئان) كه نزیكه‌ی (١٠) ساڵ لهمهوپێش نوسیومه، چ
جای توێژینه‌وه تازه‌كانم له‌سه‌ر قورئان.
٭٭٭
له سه‌ره‌تاوه زیاتر له‌سه‌ر دو بڕوبیانوی ئه‌وان هه‌ڵوێسته
ده‌كه‌م كه هه‌میشه دوباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ش: (١) ده‌ڵێن ئه‌و نوسینه
ڕه‌خنه‌ییانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم و خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رمان لێ ده‌وروژێنن
و سومعه‌ی ئایینیی هه‌رێمی كوردستان خراپ ده‌كه‌ن! (٢) ده‌ڵێن ئه‌و نوسینه ڕه‌خنه‌ییانه
ده‌بنه هۆی وروژانی جه‌ماوه‌ر و ڕاپه‌ڕینیان.. ئه‌م دو بڕوبیانوهش ته‌نها دو په‌یامی
سیاسین و ده‌یانده‌ن به گوێی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ئه‌وه‌ی ـ به خه‌یاڵی ئه‌وان ـ ئه‌و
نوسینه ڕه‌خنه‌ییانه قه‌ده‌غه بكات.. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من زیاتر له‌سه‌ریان
ده‌ڕۆم:
ئایا ئه‌م نوسینانه‌ی ئێمه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر ئاسایشی هه‌رێم؟!
بیانوی گه‌وره‌یان هه‌مان ئه‌و قسه‌یه پێكهنیناویهیه
كه كاتی خۆی له عه‌ریزه‌ی مه‌لاكاندا بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی توێژینه‌وه ڕه‌خنه‌ییه‌كان
هاتبو (كه به ناوی "نامه‌ی ناڕه‌زایی به‌و سوكایه‌تیانه‌ی كه له كوردستان
به دینه‌كه‌مان ده‌كرێت " ٥/٢٠٠٨ بڵاویان كرده‌وه): كه ده‌ڵێن پێویسته
ڕێگری له‌م نوسینه ڕه‌خنه‌ییانه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لانی موسوڵمان دژمان نه‌وه‌ستنه‌وه!
ئێمه‌ی كورد زۆرمان چه‌شت به ده‌ستی گه‌لانی موسوڵمان: ئه‌وه
له فتوحات و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كان. ئه‌وه له توركه عوسمانیه‌كان. ئه‌وه
له فارسه‌كان. ئه‌وه له ڕژێمه عه‌ره‌بیه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان. تا ئێسته‌ش
ئه‌و ده‌نگه عه‌ره‌بی و ئیسلامیانه‌ی دان به مافی كورددا ده‌نێن له جیهانی عه‌ره‌بی
و ئیسلامی‌دا زۆر ده‌گمه‌نن، له‌ناو ڕوناكبیره عه‌ره‌به ناودارهكانیشدا ئێسته
من ته‌نها ناوی (به‌سسام ده‌رویش) م له یاده كه دان بنێت به مافی ڕه‌وای گه‌لی
كورددا و كه‌سی تر شك نابه‌م. پرسیارت له (نه‌صر ئه‌بو زه‌ید) و (موحه‌ممه‌د
عابید جابیری) یش بكردایه ده‌رباره‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی كورد (جیابونه‌وه‌ی
كوردستان له نیشتمانی عه‌ره‌بی)؛ جگه له منگهمنگێكی مه‌ئلوف هیچ جوابێكی تریان
نه‌ده‌دایته‌وه. تا ئێسته‌ش عه‌ره‌به موسوڵمانه‌كان پێناسه‌ی (به‌كرێگیراوی
ئیسڕائیل و ئه‌مێریكا) بۆ ئێمه داده‌نێن. مه‌گه‌ر ته‌نها كه‌تیبه‌كانی (ئهنصاروسسوننه)
ی كوردی توانیبێتیان كونیه‌ی خۆیان لای عه‌ره‌ب له‌و لایه‌نه‌وه پاك بكه‌نه‌وه. بچۆ
بۆ به‌غداد و بڵێ "من كوردم"، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن "له شیمال جاسوسه
ئیسڕائیلیه‌كان چی ده‌كه‌ن و چۆن ڕێگه‌یان ده‌ده‌ن؟"!! من خۆم له به‌غداد چه‌ند
جار پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كردوم!
ئێمه چ سودێكمان له ئیسلام بینیوه جگه له ژێرده‌سته‌یی
و پاشكۆیه‌تیی كولتوری و سیاسی؟! شتێكیشمان له ئیسلام بۆ خۆمان نه‌پچڕیوه، نه‌مانتوانیوه
یان ڕێگه نه‌دراوین ڕێبازێكیش له ئیسلامدا بۆ خۆمان دروست كه‌ین، بۆیه له
ئیسلامهتییشدا هه‌ر موحتاج و سواڵكه‌ری به‌ر ده‌رگای عه‌ره‌ب و عه‌جه‌مین.
چ گه‌لێكی موسوڵمان، چ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی، تا ئێستا
هاوكاریی كردوین و دۆستایه‌تیی كردوین؟ نه‌خێر وا مه‌ڵێ! بڵێ: چ گه‌لێكی موسوڵمان
تا ئێستا پێمان فێر نه‌بوه و سه‌د جار هێرشی نهكردوینهته سه‌ر و مافی نهخواردوین
و داگیری نه‌كردوین؟!
گه‌لانی ده‌وروبه‌رمان: عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورك، هه‌مویان
هه‌ر به ناوی ئیسلامه‌تی و خیلافه‌ت و ئیمامه‌ته‌وه به‌درێژایی مێژویان داگیریان
كردوین و مافیان پێشێل كردوین و نكولییان له مێژومان كردوه و به نه‌وه‌ی جنۆكه
و جڕوجانه‌وه‌ر پێناسه‌یان بۆ كردوین.. ته‌نها كاتێك لێمان ڕازی بون كه به دڵ و
به گیان خزمه‌تی كو‌لتور و زمان و سیاسه‌تی ئه‌وانمان كردبێت.
به‌ڵام ئێمه ته‌نها له‌گه‌ڵ دراوسێ نزیكهكانماندا، ئه‌وانه‌ی
كه هاوبه‌شی نیشتمانن و هاوبه‌شی ئیسلامه‌تیمان نین: ئاشوریه‌كان و ئه‌رمه‌نیه‌كان
و ئێزدیه‌كان.. ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هاتوینه‌ته ده‌ست و دێین و، ته‌نها به‌وانه
وێراوین و ده‌وێرین و، ته‌نها له‌وانه هیچ شتێك قبوڵ ناكه‌ین. هه‌ر ئه‌وانه‌ش
شایه‌نی دۆستایه‌تیی ئێمه بون و هه‌ر ئه‌وانه‌ش چاره‌نوسیان به‌نده به چاره‌نوسمانه‌وه.
ئینجا من ناڵێم خۆیشمان بخه‌ینه باوه‌شی خۆرئاواییه‌كانه‌وه،
به‌شێكی زۆری مه‌ینه‌تیه‌كانی مێژوی نوێمان له ئه‌ستۆی خۆرئاواییه‌كانه. به‌ڵام
هه‌ر چۆنێك بێت ده‌بێت دۆست و دوژمنی خۆمان بناسین. به‌گشتی دۆستمان كه‌مه. به‌دڵنیاییه‌وه
ده‌ڵێم موسوڵمانانی ده‌وروبه‌رمان (عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورك) دۆستمان نین، بۆیه
ئه‌وه ناهێنن كه ئیسلامیه‌كان و مه‌لاكان نوسه‌ری ئازادی كورد له‌به‌ر خاتری ڕه‌زامه‌ندیی
ئه‌وان سه‌ركوت بكه‌ن.
(عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و تورك) ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ئێمه
داگیر بكه‌ن و هێرشمان بكه‌نه سه‌ر؛ ئیسلامه‌تی دادمان نادات، ئه‌وان له بنه‌ڕه‌ته‌وه
دان نانێن به بون و مێژو و خاك و مافی نه‌ته‌وه‌ییماندا، ئێمه لای عه‌ره‌ب (خه‌ڵكی
شیمال) ین و به‌شێكین له (به‌ووابه‌ی شه‌ڕقی) و لای عه‌جه‌م خه‌ڵكی ویلاتی
ئێرانیی (كوردستان) ین و زمانه‌كه‌مان له‌هجه‌یه‌كی شێواوی فارسیه و لای تورك (توركی
شاخ) ین. له زۆبه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا ئه‌وان باوه‌ڕیان به موسوڵمانێتی و
ئاییندارێتیی ئێمه نیه و متمانه‌ی پێ ناكه‌ن، چونكه كوردین.
ئه‌گه‌ر موسوڵمانێتیی ئێمه له‌به‌رامبه‌ر (ئه‌نفال) و (كیمیاباران)
دا هیچ سودێكی نه‌بوبێت و دادی نهدابێتین؛ ئیتر بۆچیمانه؟! دوای ئه‌نفال و كیمیاباران
هه‌رچی ده‌بێت با ببێت، له‌وه خراپترمان به‌سه‌ر نایه‌ت.
ئه‌وه‌ی به‌سه‌رمان دێت په‌یوه‌ندیی به ڕاده‌ی ئیسلامهتیمانهوه
نیه به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به كێبه‌ركێی سیاسی و ئابوریی نێوان گه‌لانی ناوچه‌وه
هه‌یه. كه ئێسته به‌تایبه‌تی پاڵنه‌ری نه‌ته‌وه‌یی و ئابوری سه‌د جار له پاڵنه‌ری
ئایینی به‌هێزتره: عه‌ره‌ب ئێسته ناڵێن كوردیش موسوڵمانه با كه‌ركوك بۆ خۆیان
بێت و با سه‌ربه‌خۆییان به‌رقه‌رار بێت! له ڕاستیدا هیچ كاتێك وایان نه‌وتوه، له
سه‌رده‌می سهلاحوددینیشدا كه به سوپای كوردان قودس ڕزگار ده‌كرا و هێرشی (خاچپه‌رستان)
بۆسه‌ر نیشتمانی عه‌ره‌بی به‌رپه‌رچ ده‌درا؛ عه‌ره‌ب نه‌یانوتوه با له‌به‌ر خاتری
ئه‌وه كوردستان ئیماره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بێت، به‌ڵكو له كۆتاییدا وتیان سه‌لاحوددین
تهكریتیه و عێراقیه!
ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر!
بیانویه‌كی تریان ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن با جه‌ماوه‌ر ڕانه‌په‌ڕێت!
كه دیاره مه‌به‌ستیان له جه‌ماوه‌ر هه‌ر خۆیانه! ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
ژێراوژێره به ڕاپه‌ڕینی خۆیان یان ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ر به فیتی خۆیان! ئه‌گه‌ر
ئێوه و مه‌لاكان نه‌یكه‌ن به هه‌ڵڵا و، جه‌ماوه‌ر خراپ له مه‌سه‌له‌كان حاڵی نه‌كه‌ن
و، سۆزی خه‌ڵك به زۆر و به وتاری ئاگرین نه‌بزوێنن و، نوسینی زانستی و ڕه‌خنه‌یی
به (سوكایه‌تی به ئایین و خوا و پێغه‌مبه‌ر) پێناسه نه‌كه‌ن بۆیان؛ جه‌ماوه‌ر
ئیشی به‌م جۆره مه‌سه‌لانه چیه؟! خۆشتان باش ده‌زانن ئه‌وه‌ی هه‌مو جه‌ماوه‌ر كۆده‌كاته‌وه
و ده‌یانكات به یه‌ك ده‌نگ ته‌نها هۆكار و پێداویستیه‌كانی ژیان و كێشه‌كانی گوزه‌ران
و ژیانی ڕۆژانه‌یه نه‌ك بیروباوه‌ڕ. ئینجا ئێوه باس له كام جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ن؟!
ئێوه دڵنیان كه جه‌ماوه‌رێكی ئه‌وتۆتان له‌گه‌ڵ مابێت؟ دوای ئه‌و هه‌مو ئاژاوه و
كوشتوبڕ و تێرۆر و تاوانكاریه چاوه‌ڕێن جه‌ماوه‌ر به‌گشتی به‌رگری له ڕه‌وتی
ئیسلامی بكه‌ن و داوای له‌ناوبردنی ڕۆشنبیر و نوسه‌ری ئازاد بكه‌ن؟ من بڕوا ناكه‌م،
مه‌گه‌ر ئێوه چه‌واشه‌یان بكه‌ن و خراپ حاڵییان بكه‌ن! ئه‌وه‌ش زۆر ناخایه‌نێت و
ڕاستی هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێمه و ئه‌وان و بڕیاری پێشوه‌خت
ئیسلامیه‌كان و نوسه‌ره‌كانی (مه‌ودا)، ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه
له ئێمه ده‌گرن كه ئێمه به بڕیاری پێشوه‌خته‌وه له ئیسلام و قورئان ده‌كۆڵینه‌وه!
من نازانم ئه‌مانه چۆن ڕویان دێت له‌م جۆره قسانه بكه‌ن!! خۆیان نه‌ك به به‌ڵگه
به‌ڵكو به كوشتنیش واز له باوه‌ڕی خۆیان ناهێنن، هه‌ر كاتێك ئه‌وان باسی ئیسلام
بكه‌ن نه‌ك به بڕیاری پێشوه‌خته‌وه باسی ده‌كه‌ن به‌ڵكو چاوه‌ڕێی (ئه‌جر) و (پاداشت)
ی خواییشن! به‌ڵام هێشتا دێن ئێمه به (بڕیاری پێشوه‌خت) تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن!
سه‌باره‌ت به خۆم، من ئاماده‌م هه‌مو باوه‌ڕ و
بیروڕاكانی خۆم بگۆڕم، به مه‌رجی بونی به‌ڵگه‌ی زانستی. هیچ شتێك لای من پیرۆز
نیه، هیچ بیروڕایه‌ك لای من ئه‌وه‌نده گرنگ نیه كه به‌ڵگه هه‌بێت له‌دژی و
وازی لێ نه‌هێنم.. پێم وایه ئه‌وه‌شم له ژیانی زانستیی خۆمدا سه‌لماندوه. ڕۆژانه
هه‌ڵه‌كانی خۆم ڕاست ده‌كه‌مه‌وه. هیچ نوسینێكم نیه كه دوای ماوه‌یه‌ك خۆم
تێبینیم له‌سه‌ری نه‌بێت و ده‌ستكاریی نه‌كه‌م. من ده‌زانم بێلایه‌نی و زانستیبون
و یه‌كلابونه‌وه‌ی زانستی چۆنه نه‌ك ڕۆشنبیرێكی ئایینی كه خۆی به سه‌ربازی
گوێڕایه‌ڵی ئایینه‌كه‌ی و حیزبه ئایینیه‌كه‌ی ده‌زانێت و ناتوانێت له فه‌رمانی
لا بدات.
ئه‌وه ئیسلامیه‌كانن كه له هیچ بارێكدا ئاماده نین
واز له (بڕیاری پێشوه‌خت) ی خۆیان بهێنن.
به‌گشتی، ئه‌و جۆره قسانه، باسی (دوركه‌وتنه‌وه له
بڕیاری پێشوه‌خت) و (بێلایه‌نی) و.. . هتد، له كه‌سی باوه‌ڕدار نایه‌ت.. نازانم
چۆن ئه‌وانه ڕویان دێت باسی ئه‌و شتانه بكه‌ن.. پێكه‌نیناویه!
من و بڵاوكراوه عه‌لمانیه‌كان
ئیسلامیه‌كان زۆر جار پێم ده‌ڵێن بۆچی نوسینه‌كانی خۆت ده‌خه‌یته
خزمه‌تی عه‌لمانیه‌كان.. نوسه‌ره‌كانی مه‌ودایش باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و
نوسینه ڕه‌خنه‌ییانه له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات و لایه‌نێكی دیاریكراودان.. منیش ده‌ڵێم:
ئه‌گه‌ر ـ بۆ نمونه ـ ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) یان (یه‌كگرتو) نوسینی من بڵاو بكاته‌وه،
ئه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێكدا بڕێك پاره‌یش ده‌نێرم! ئه‌گه‌ر (چاو‌دێر) له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك نوسینی مندا بڕی (١٠٠) هه‌زار دیناری بریمه‌ر خه‌ڵاتم بداتێ؛ ئه‌وا
من بۆ ڕۆژنامه‌ی (كۆمه‌ڵ) یان (یه‌كگرتو) بۆ هه‌ر نوسینێكم بڕی (١٠٠) دۆلاریان بۆ
ده‌نێرم ئه‌گه‌ر نوسینه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه.. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه ناڵێم كه
ده‌زانم هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی ئیسلامی نوسینی من بڵاو ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌و
ڕوانگه‌یه‌وه وا ده‌ڵێم كه ئاواتمه بگه‌مه ناو عه‌قڵی ئیسلامی، ئاواتمه نوسین
و بیروڕاكانی خۆم بگه‌یه‌نمه خه‌ڵكی موسوڵمان، ئاواتمه له‌گه‌ڵ بیری ئیسلامی‌دا
مشت‌ومڕ بكه‌م، ئاواتمه له‌گه‌ڵ بیری ئیسلامی‌دا كارلێك و ئاڵووێرم هه‌بێت.. خۆ
من بۆ عه‌لمانیه حیزبیه‌كان نانوسم.. من بۆ ئه‌و خوێنه‌ره عه‌وداڵانه ده‌نوسم
كه ئه‌و بابه‌ته ئیسلامی و قورئانیانه بۆیان گرنگن، نه بۆ عهلمانییهك ده‌نوسم
كه ته‌نها به‌رژوه‌ندیی حیزبیی خۆی ده‌وێت، نه بۆ ئیسلامییه‌ك ده‌نوسم كه ته‌مای
ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و به‌رژوه‌ندیی حیزبیی خۆی ده‌وێت، به‌ڵكو بۆ مرۆڤی موسوڵمان ده‌نوسم
كه ئه‌و بابه‌تانه گرنگن بۆی. به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به ده‌ستی خۆم بوایه له مه‌ككه
توێژینه‌وه‌م ده‌كرد! حه‌زم ده‌كرد له لانكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامدا توێژینه‌وه
و (تنقیبات) ـم بكردایه. ناخۆشترین شتیش بۆ من ئه‌وه‌یه له جه‌ماوه‌ری موسوڵمان
دابڕێم.. خۆماندوكردنی من هه‌موی بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی مرۆڤی موسوڵمانه به‌رامبه‌ر
كه‌له‌پوری كولتوریی خۆی..
به‌ڵام دڵنیام كه هیچ بڵاوكراوه‌یه‌كی ئیسلامی هیچ
نوسینێك بڵاو ناكاته‌وه كه به م‌و لا بدات له بیروباوه‌ڕ و ئایدیۆلۆجیای ئه‌و
گروپه‌ی كه خاوه‌نی بڵاوكراوه‌كه‌یه.. نه‌ك نوسینی ڕه‌خنه‌یی من بڵاو ناكه‌نه‌وه
به‌ڵكو نوسینی ئه‌و كه‌سانه‌ش بڵاو ناكه‌نه‌وه كه پێشتر ئه‌ندامی خۆیان بون و له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی گروپه‌كه باوه‌ڕ ده‌كاته قوربانی سیاسه‌ت وازیان له گروپ هێناوه.. كاتی
خۆیشی كه من له گۆڤاری (هه‌ژان) دا هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی خۆمم له‌سه‌ر قورئان
بڵاو كرده‌وه زۆرێك له‌و ڕۆشنبیره ئیسلامیانه هه‌ڵوێستیان گونجاو نه‌بو و هه‌ندێكیان
له‌لای سه‌رنوسه‌ری (هه‌ژان) سكاڵایان ده‌كرد! له كاتێكدا ئه‌و گۆڤاره سه‌ر به
یهكگرتویش بو.
له‌به‌ر ئه‌وه با جارێكی تر ئیسلامیه‌كان ئه‌و قسانه
دوباره نه‌كه‌نه‌وه و نه‌ڵێن تۆ بۆچی له (چاو‌دێر) و ده‌زگا عه‌لمانیه‌كان ده‌نوسیت.
من ئه‌گه‌ر بۆم بكرێت حه‌زم ده‌كرد له‌ناو جه‌ماوه‌ری موسوڵماندا كار بكه‌م و
بیروڕای خۆم بگه‌یه‌نم پێیان، به‌ڵام به‌كرده‌یی بۆم ده‌ركه‌وت مه‌حاڵه بتوانم له‌ناو
چوارچێوه ئیسلامیه‌كه‌دا بیروڕای خۆم بگه‌یه‌نم.
ده‌زگای (چاو‌دێر)
ئه‌م نوسه‌ره ئیسلامیانه دێن ده‌زگایه‌كی گه‌وره‌ی فره‌لایه‌نی
وه‌كو ده‌زگای چاو‌دێر به دژایه‌تیی ئیسلام و سوكایه‌تیكردن به بیروباوه‌ڕه‌كانی
تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش هاندانی جه‌ماوه‌رێكی ئایینداره دژ به‌و ده‌زگایه..
له كاتێكدا ئه‌وه‌ی توڕه‌یی ئه‌وانی وروژاندوه ته‌نها هه‌ندێك نوسین و توێژینه‌وه‌یه..
به‌ڵكو له جه‌وهه‌ردا ته‌نها وێنه‌یه‌كه كه مه‌لاكانی یه‌كێتیی زانایان له
خۆیانه‌وه به (كاریكاتێر) یان داناوه.. ئه‌گه‌رنا بۆچی ـ بۆ نمونه ـ (مه‌ودا) پێش
بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بو، بۆچی كاتێك من له (چاو‌دێر) دا
باسی (تێكه‌ڵكردن له چیرۆكه‌كانی قورئاندا) م كرد و دواتریش له (بۆچون) دا هه‌مان
باس‌وخواس و زیاترم بڵاو كرده‌وه بۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بو؟ به مه‌رجێك ئه‌و
فایله‌ی كاتی خۆی له (چاو‌دێر) دا كرایه‌وه له‌سه‌ر (چیرۆكه‌كانی قورئان) جگه له
من ئه‌م دو نوسه‌ره ئیسلامیه‌ش بانگهێشت كرابون بۆی: (نه‌شئه‌ت غه‌فور) و (فازڵ
قه‌ره‌داغی).. كه یه‌كه‌میان ئاماده نه‌بو هیچ بنوسێت و دوه‌میشیان به‌شداریی
كرد به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی بدات له كێشه‌كان و به‌های مێژویی چیرۆكه‌كانی
قورئان.
ده‌مه‌وێت بڵێم ناوزڕاندنی ده‌زگای چاو‌دێر به سوكایه‌تیكردن
و دژایه‌تیی ئیسلام سته‌مێكی گه‌وره‌یه كه مه‌لاكان و ئیسلامیه‌كان ده‌یكه‌ن.. نه‌ك
ته‌نها له من و نوسه‌ره‌كانی تری پاشكۆی (ڕوانگه و ڕه‌خنه)، به‌ڵكو له‌پێشه‌وه
له‌و هه‌مو ڕۆژنامهكارهی كه له‌و ده‌زگایه‌دا كاریان ته‌نها كاری ڕۆنامه‌نوسی و
بابه‌ته سیاسیه‌كان و هه‌واڵنێری و خزمه‌تی ڕه‌وتی ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه..
ئیسلامیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه نوسه‌ره‌ی (مه‌ودا)،
مه‌به‌ستی خۆیان ڕون ناكه‌نه‌وه، دژ (خصم) ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ڕون ناكه‌نه‌وه،
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك، له‌وانه: ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه بپێچنه ناو هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی
سیاسیه‌وه، تا لێكدانه‌وه‌ی سیاسیی بۆ بكه‌ن و جه‌ماوه‌رێكی ناڕه‌زا له ده‌سه‌ڵات
و لایه‌نێكی سیاسی بهێننه ڕیزهكهی خۆیان و بتوانن له‌و ڕێگه‌یه‌وه خه‌ڵكانێك
هان بده‌ن.. و بتوانن شه‌ڕێكی تر به (عه‌لمانیه‌ت) بگێڕن كه بۆ ئیسلامیه‌كان
دێوه‌زمه‌یه‌كه كه خه‌وی لێ تاراندون، چونكه پێیان ده‌ڵێت ئێوه ناگه‌نه ده‌سه‌ڵات،
ئه‌گه‌ریش بگه‌نه ده‌سه‌ڵات ئه‌وه كاتێك ده‌بێت كه وه‌كو جه‌ماعه‌تی (ئه‌ردۆگان)
خۆتان بكه‌نه ته‌یری مه‌عقول!
با شتێكتان پێ بڵێم كه خۆشتان ده‌یزانن: شه‌ڕی ئێوه له‌گه‌ڵ
من و ئه‌و نوسه‌رانه‌ی تری پاشكۆی (ڕوانگه و ڕه‌خنه) دایه.. ئه‌گه‌ریش من ده‌ست
بكه‌م به ده‌ركردنی گۆڤاره سه‌ربه‌خۆكه‌ی خۆم؛ ئه‌وا ئه‌و كاته ناچار ده‌بن له‌بریی
باسی (چاو‌دێر) باسی گۆڤاری (ده‌ینا) بكه‌ن!
عه‌بدولڕه‌حمان به‌ده‌وی و قورئان
یه‌كێك له نوسه‌ره‌كانی (مه‌ودا)، كه ناوی (د. كه‌ریم
ئه‌حمه‌د) ه، ئاماژه‌یه‌كی خێرای بۆ من كردوه كه ده‌ڵێت "ده‌بوایه ده‌رسی
له (عه‌بدوڕڕه‌حمان به‌ده‌وی) وه‌رگرتایه كه ژیانی له فه‌لسه‌فه‌دا به‌سه‌ر
برد و له وجودیهتهوه گه‌ڕایه‌وه و بۆی ده‌ركه‌وت ئایین ڕاسته و قورئان كتێبی
خوایه، نه‌ك بچێت له‌و زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌وه ڕه‌خنه له‌و ده‌رئه‌نجامانه
بگرێت كه ئه‌و" واته به‌ده‌وی "پێی گه‌یشتوه" (مه‌ودا، ژ. ٥، لا.
٦). ئه‌مه ده‌قێكه كه ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر (ئه‌سڵی مه‌وزوع) و بێ پێچوپه‌نا
باس له شته‌كان ده‌كات.. جارێ پێش هه‌مو شتێك من به‌زه‌ییم به‌و كتێبه‌ی به‌ده‌ویدا
دێته‌وه كه ده‌زگای تیشك وه‌رگێڕانێكی كوردی‌یان بۆ كردوه، كه خراپترین وه‌رگێڕانی
بۆ كراوه، دو وه‌رگێڕانی عه‌ره‌بییشی بۆ كراوه كه ئه‌وانیش سته‌میان له كتێبه‌كه‌ی
به‌ده‌وی كردوه. دوای ئه‌وه‌ش به‌ده‌وی له توێژینه‌وه قورئانیه‌كاندا هیچ
حسابێكی بۆ ناكرێت، به‌ده‌وی لاورگه و زیاده‌یه به‌سه‌ر بواری توێژینه‌وه‌ی
قورئانه‌وه.. ئه‌گه‌ر به‌ده‌وی له كۆتایی ژیانیدا بای داوه‌ته‌وه سه‌ر بواری
قسه‌كردن له قورئان، ئه‌وا چه‌ندین توێژه‌ری گه‌وره‌مان هه‌یه كه ته‌مه‌ن و
توانای زۆریان له پێناوی توێژینه‌وه‌ی قورئاندا سه‌رف كردوه، ئه‌گه‌ر به‌ده‌وی
تاكه كتێبێكی له‌سه‌ر قورئان نوسیوه؛ ئه‌وا من هه‌ر له منداڵیمه‌وه تا ئێستا و
تا كۆتایی ته‌مه‌نیشم خه‌ریكی تێڕامانم له قورئان. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه: نوسه‌رێك،
كه هه‌مو ته‌مه‌نی به قورئانه‌وه خه‌ریك نه‌بوه، با فه‌یله‌سوفێك یان نوسه‌رێكی
زه‌به‌لاحیش بێت، له كۆتایی ته‌مه‌نیدا بگه‌ڕێته‌وه و به‌په‌له‌پڕوزێ شتێك له‌سه‌ر
قورئان بنوسێت.. بێ گومان ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی وه‌هاوه كه من لێره له
سلێمانی به كه‌مترین تێڕامان هه‌ستیان پێ ده‌كه‌م.. !
جارێكی تریش ئه‌وه دوپات ده‌كه‌مه‌وه كه هیچ توێژه‌رێكی
زانستیی پسپۆڕ له توێژینه‌وه قورئانیه‌كاندا ئاوڕ له‌و كتێبه‌ی به‌ده‌وی ناداته‌وه.
له باشترین باریشدا ئه‌و كتێبه‌ی به‌ده‌وی نوسینی كۆمه‌ڵێك په‌راوێزه له‌سه‌ر هه‌ندێك
بیروڕای خۆرهه‌ڵاتناسه‌كان له‌سه‌ر قورئان.
ئه‌گه‌ر باسی خۆیشم بكه‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له‌سه‌ر
قورئان و ئه‌و كۆششه‌ی من كردومه بۆ تێگه‌شتن له دیارده‌ی قورئان، سته‌مێكی گه‌وره‌یه
به‌و ته‌نها كتێبه‌ی به‌ده‌وی به‌راورد بكرێت، چ جای ئه‌وه‌ی داوام لێ بكرێت له‌به‌ر
خاتریی ئه‌وه‌ی به‌ده‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ داكۆكی له قورئان منیش لاسایی ئه‌و
بكه‌مه‌وه یان ده‌رسی لێ وه‌ربگرم و واز له ڕه‌خنه بهێنم. نیازیشم وایه به
كتێبێكی عه‌ره‌بی پێداچونه‌وه بۆ ئه‌و كتێبه‌ی به‌ده‌وی بكه‌م، تا بزانرێت هه‌ڵه
و بێئاگاییهكانی به‌ده‌وی له‌و كتێبه‌دا چی و چین (هه‌ندێك له‌مانه‌م به سێ به‌ش
له چاودێردا باس كرد).. ئه‌و كاته بزانم داكۆكیكاره عه‌ره‌به‌كان ده‌ڵێن چی..
سه‌باره‌ت به (داكۆكی له قورئان)، منیش ڕه‌نگه له هه‌ندێك
بابه‌تدا داكۆكی له قورئان بكه‌م (بۆ نمونه: من به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێكه‌وه پێم
وا نیه قورئان بیرۆكه‌ی له شیعری عه‌ره‌بیی پێش ئیسلام وه‌رگرتبێت، به‌ڵكو پێم
وایه ئه‌و شیعره عه‌ره‌بیه‌ی كه ده‌درێته پاڵ قۆناغی پێش ئیسلام و بیرۆكه و
ده‌سته‌واژه‌ی قورئانیی تێدایه؛ دوای قورئان و به لاساییكردنه‌وه‌ی قورئان دروست
كراوه.. هه‌روه‌ها هه‌ندێك ڕه‌خنه‌ی زمانه‌وانی له قورئان گیراون، كه من گه‌لێكیان
ڕه‌ت ده‌كه‌مه‌وه، گه‌لێكیشیان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ هه‌ڵه‌ی نوسینه‌وه و كه‌موكوڕیی
له ده‌ركردنی نوسخه‌ی ستانداردی قورئاندا). هه‌رچه‌ند مه‌به‌ستی من نه داكۆكیه
نه هێرش، به‌ڵام من له هه‌ر بابه‌تێكی قورئانیدا بیروڕای خۆم هه‌یه، كه ڕه‌نگه
زۆر جار به ڕه‌خنه دابنرێت، هه‌ندێك جاریش ڕه‌نگه به داكۆكی دابنرێت. منیش مه‌رج
نیه هه‌مو بیروڕایه‌كی خۆرهه‌ڵاتناسی له‌سه‌ر قورئان په‌سه‌ند بكه‌م.. خۆرههڵاتناسهكانیش
ناكۆكییان تێدایه، مه‌رج نیه هه‌ر یه‌كێكیان بیروڕای ئه‌وانی تر په‌سه‌ند بكات..
به‌ڵام ئیسلامیه‌كان ته‌نها داكۆكییان ده‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نها یه‌ك ڕه‌خنه‌ش
له قورئان بگرێت ئه‌وان قبوڵی ناكه‌ن..
سوكایه‌تی به بیروڕای زۆرینه!
ده‌ڵێن (٩٨%) ی كورد موسوڵمانه، بۆیه نابێت ڕه‌خنه
بگیرێت له بیروباوه‌ڕ و پیرۆزیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه و ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه سوكایه‌تیه!
ئه‌م قسه‌یه‌ش وه‌كو ئه‌وه وایه بڵێیت له (٩٩%) ی خه‌ڵك
له سه‌رده‌می گالیلیۆدا باوه‌ڕیان وابو كه زه‌وی جێگیره و ناسوڕێته‌وه و ده‌بوایه
گالیلیۆ نه‌یوتایه زه‌وی ده‌سوڕێته‌وه چونكه ئه‌مه سوكایه‌تی بو به بیروباوه‌ڕی
ئه‌و خه‌ڵكه!
زۆرینه‌ی كورد موسوڵمانه؛ ئه‌مه نابێته پاساوی ڕێگه‌گرتن
له توێژینه‌وه‌ی زانستی له ئیسلام و قورئان. ئه‌و زۆرینه موسوڵمانهش یه‌كێكیان
منم!
ئێمه چیمان كردوه بۆ قورئان و ئه‌وان چی‌یان كردوه بۆ
قورئان؟
لێكۆڵینه‌وه له قورئان ئێسته له ده‌ستی موسوڵمان ده‌رچوه.
ئێسته موسوڵمان ته‌نها به‌رگری ده‌كات و كه‌له‌پوری خۆی له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی
قورئاندا دوباره ده‌كاته‌وه.. لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان ئێسته له ئه‌كادێمیای
خۆرئاواییدا مانای خۆی وه‌رگرتوه و به‌ره‌و ئه‌نجامه‌كانی خۆی ده‌چێت.. ئه‌مانه
چه‌ند ناوێكی دیاری ئه‌م بواره‌ن:
٭ ده‌ستنوسه قورئانیه‌كانی صه‌نعاء. له ساڵی (١٩٧٩) ه‌وه
ئه‌م ده‌ستنوسانه تیشكیان خراوه‌ته سه‌ر و ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردو دو
خۆرهه‌ڵاتناس (گێرد ر. پوین و گراڤ ڤۆن بۆثمه‌ر) خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه و وێنه‌گرتن
و ئهرشیڤكردنیان بون، و نمونه‌ی كۆنترین ده‌ستنوسی قورئانیان تێدایه، نمونه‌ی
وایان تێدایه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی. من
وێنه‌ی گه‌لێك له‌م نمونانه‌م له‌به‌ر ده‌ستدان. ئه‌و ده‌قه قورئانیانه‌ی له‌م ده‌ستنوسه
كۆنانه‌دا ده‌بینرێته‌وه به‌گشتی هه‌ر هه‌مان ده‌قی قورئانیی ئێستان به‌ڵام هه‌ندێك
جیاوازیی وردیشیان هه‌یه كه سودیان هه‌یه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی ده‌قی قورئان. من
خۆم سودم لێ بینیون.
٭ كۆرپوس كۆرانیكوم، پرۆژه‌یه‌كی ئاڵهمانیی زه‌به‌لاحه
بۆ ئهرشیڤكردن و لێكۆڵینه‌وه و ساخكردنه‌وه‌ی قورئان و هه‌رچی په‌یوه‌سته به
قورئانه‌وه. ئه‌م پرۆژه‌یه ئامانجی ئه‌وه‌یه قورئان له چوارچێوه‌ی مێژویی و
كولتوریی خۆیدا دابنێته‌وه، ئیتر لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان ده‌كات به زانستێك وه‌كو
بۆماوه‌ناسی یان گه‌ردیله‌ناسی. ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌ته‌واوی قورئان ساخ ده‌كاته‌وه
و هیچ ناڕۆشنی و گومانێك له باسوخواسی قورئاندا ناهێڵێته‌وه. سه‌رۆكی پرۆژه‌كه
پرۆفیسۆر (ئه‌نجێلیكا نیوڤیرث) ـه كه خانمێكی عه‌للامه‌ی ته‌مه‌ن (٦٥) ساڵه،
هاوكارانیشی هه‌مویان پسپۆڕی زمانه كۆنه‌كان و مێژوی ئایینه‌كان و توێژینه‌وه یه‌هودی
ـ مه‌سیحی ـ ئیسلامیه‌كانن و هه‌رچی ده‌ستنوسی قورئان هه‌یه له جیهاندا له‌به‌ر
ده‌ستیاندایه. پڕۆژه‌كه ساڵی (٢٠٠٧) دامه‌زراوه و ساڵی (٢٠٢٥) به پایان ده‌گات،
واته (١٨) ساڵ ده‌خایه‌نێت. من ـ ته‌قریبه‌ن ـ ڕۆژانه موتابه‌عه‌ی هه‌واڵی ئه‌م
پرۆژه‌یه ده‌كه‌م و ئاگاییم له كاره‌كانیان هه‌یه.
٭ كتێبه‌كه‌ی (ئه‌نجێلیكا نیوڤیرث) و دو هاوكاره‌كه‌ی (نیكۆلای
سینای) و (میشایل ماركس): (قورئان له كۆنتێكستدا) (٢٠٠٩). ئه‌م كتێبه كه (٧٥٠) لاپه‌ڕه‌یه
و به ئینگلیزی نوسراوه، به‌رهه‌مێكی پرۆژه‌ی (كۆرپوس كۆرانیكوم) و ده‌سپێكێكه
بۆ كاره‌كانیان و كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی به‌نرخه له‌سه‌ر پێكهاتن و مێژوی ده‌قی
قورئان.
٭ ئێنسایكلۆپیدیای قورئان. ئێنسایكلۆپیدیایهكی قورئانیی
گشتگیره به ئینگلیزی، (٦) به‌رگه و ساڵانی (٢٠٠١ ـ ٢٠٠٦) ده‌رچوه (به‌رگی یه‌كه‌م
٢٠٠١، به‌رگی پێنجه‌م و شه‌شه‌م ٢٠٠٦)، و (ئهنجێلیكانیوڤیرث) له نوسه‌ره دیارهكانیهتی.
له هه‌مو مادده‌یه‌كدا ڕه‌گوڕیشه‌ی یه‌هودی و مه‌سیحی و عه‌ره‌بیی بیرۆكه
قورئانیه‌كه ڕون ده‌كاته‌وه.
٭ جاكلین شابی، كه به قوتابیی (موحه‌ممه‌د ئه‌ركۆن) دێته
هه‌ژمار و ئه‌ركۆن زۆر دوپاتی گرنگیی توێژینه‌وه‌كانی ده‌كاته‌وه و پێی وایه
توانیویه‌تی به‌ته‌واوی و به سه‌ركه‌وتویی قورئان له چوارچێوه و كۆنتێكستی
مێژویی و كولتوریی خۆیدا بخوێنێته‌وه. ئه‌م خانمه زانایه (ته‌مه‌ن ٦٨ ساڵ)،
واته (شابی)، سێ كتێبی پێشه‌نگی هه‌یه له بواره‌كه‌دا به فڕانسی: دو كتێبی یه‌كه‌م
سه‌باره‌ت به مێژوی یه‌كه‌می ئیسلامن: یه‌كه‌میان به ناوی (خواوه‌ندی خێڵه‌كان،
ئیسلامی موحه‌ممه‌د) (١٩٩٧)، و دوه‌میان به ناوی (له‌دایكبونی ئیسلام) (٢٠٠٤)،
كتێبی سێیه‌میش سه‌باره‌ت به پێكهاتنی ده‌قی قورئانه، به ناوی (قورئانی تهفكیككراو،
كه‌سێتیه ته‌وڕاتیه‌كان به عه‌ره‌بی) (٢٠٠٨). ئه‌م مێژوه‌ی كه شاببی ده‌یگێڕێته‌وه
بۆ پێكهاتنی ئیسلام و قورئان ته‌واو جیاوازه له باوه‌ڕی ئیسلامی و
هیستۆریۆگرافیای ئیسلامی.
٭ كریستۆڤ لوكسێنبێرگ، خاوه‌نی كتێبی (خوێندنه‌وه‌ی
ئاڕامی ـ سوریانی بۆ قورئان ـ به‌شدارییه‌ك له شیكاری زمانی قورئاندا) كه به
ئاڵهمانی نوسراوه (٢٠٠٠) و وه‌رگێڕانی ئینگلیزیی هه‌یه (٢٠٠٧) و وه‌رگێڕانی عه‌ره‌بییشی
به‌ڕێوه‌یه. نوسه‌ر له‌م په‌ڕاوه نوێیه‌دا كه ناوه‌نده خۆرههڵاتناسیهكانی هه‌ژاندوه
به پێی میتۆدێكی تایبه‌تی له زمانی قورئان ده‌كۆڵێته‌وه، به‌و پێیه كه زمانی
قورئان ئه‌و زمانه عه‌ره‌بیه كلاسیكیه نه‌بوه كه له نوسراوه عه‌ره‌بیه‌كاندا
هه‌یه به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌ك بوه له زمانی ئاڕامی ـ سوریانی و زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام
دواتر له خوێندنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه و یه‌ك لایه‌نه‌دا كراوه به زمانێكی عه‌ره‌بیی
پوخت، له‌م خوێندنهوهیهشدا چه‌ندین وشه و ده‌سته‌واژه به هه‌ڵه خوێنراونه‌ته‌وه
و لێك دراونه‌ته‌وه و بونه‌ته مایه‌ی كێشه و گرفتی ڕاڤه‌ی قورئان. هه‌روه‌ها
باسی هه‌ندێك پارچه‌ی قورئان ده‌كات كه پێی وایه داڕشتنه‌وه‌ی هه‌ندێك پارچه‌ی
مه‌سیحین به زمانی عه‌ره‌بی.
٭ گونته‌ر لولینگ، خاوه‌نی كتێبی (تهحهددیهكی ئیسلام
بۆ ڕیفۆرمكردن) (چاپی په‌ره‌پێدراوی ئینگلیزی ٢٠٠٣). ئه‌م خۆرهه‌ڵاتناسه ئاڵهمانیه
گه‌وره‌یه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا كه ته‌رخانه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئان و (٥٨٠
لاپه‌ڕه) یه و به ئینگلیزی نوسراوه، ده‌یسه‌لمێنێت كه چه‌ند پارچه‌یه‌ك له
قورئان داڕشتنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی عه‌ره‌بیانه‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌ق و سرود و نزای
مه‌سیحی بون. ئه‌مه‌ش هه‌ڵدانه‌وه‌ی نهێنییه‌كی گه‌وره‌ی قورئانه كه ده‌توانێت
ڕێچكه‌ی باسوخواسی قورئان بگۆڕێت.
٭ گێرد ر. پوین و كارلـهاینتس ئۆلیگ: (ڕه‌گوڕیشه
شاردراوه‌كانی ئیسلام: توێژینه‌وه‌ی نوێ له مێژوی زوی). كه به ئاڵهمانی به‌رهه‌م
هێنراوه (٢٠٠٥) و ئێستا وه‌رگێڕانی ئینگلیزیی هه‌یه (٢٠٠٨). ئه‌م دو توێژه‌ره
گه‌وره‌یه له‌م توێژینه‌وه شۆڕشگێڕه‌دا به شێوه‌یه‌كی جیاواز چیرۆكی په‌یدابونی
ئیسلام (و قورئان) ده‌گێڕنه‌وه و پشت ده‌به‌ستن به به‌ڵگه‌ی ئاركیۆلۆجیایی و به‌رجه‌سته
نه‌ك گێڕانه‌وه ئیسلامیه‌كان خۆیان، پێیان وایه ده‌سته‌واژه‌ی (محمد) له بنه‌ڕه‌تدا
ته‌نها سیفه‌تی (مه‌سیح) بوه، پاشان ئه‌م سیفه‌ته (محمد) كراوه‌ته كه‌سێتییه‌كی
سه‌ربه‌خۆ و كراوه به كه‌سێتییه‌كی مێژویی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و
باڵه مه‌سیحیه‌ی كه له یه‌كتاپه‌رستیه‌وه نزیكه و ورده ورده ئیسلامی لێ پێك
هاتوه. واته (ئیسلام) و (موحه‌ممه‌د) یش ته‌نها نوسخه‌یه‌كی خۆماڵی بون له (مه‌سیحیه‌ت)
و (مه‌سیح). به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش پێكهاتنی قورئان (٢٠٠) ساڵی خایاندوه.
٭ نۆڵدیكێ ـ شڤالی ـ بێرگشترهیسهر ـ پرێتزل: مێژوی
قورئان. كه به ئاڵهمانی نوسراوه (١٨٦٠ ـ ١٩٣٨) و وه‌رگێڕانی توركی (١٩٧٠) و عه‌ره‌بی
(٢٠٠٤) یشی هه‌یه. كه ئه‌مه توێژینه‌وه‌یه‌كی گشتگیره له‌سه‌ر مێژوی (پێكهاتن
و نوسینه‌وه و كۆكردنه‌وه و ده‌ركردنی موصحه‌فی ستاندارد) ی قورئان و شێوازی
نوسینه‌وه‌ی قورئان و موصحه‌ف و خوێندنه‌وه جیاوازه‌كانی قورئان. ئه‌م شاكاره گه‌وره‌یه
(٣) به‌رگه و نه‌وه‌یه‌ك له خۆرهه‌ڵاتناسانی ئاڵهمانی كاریان له‌سه‌ر كردوه (تیۆدۆر
نۆڵدیكێ بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی نوسیوه ١٨٦٠، فریدریك شڤالی نوێی كردوه‌ته‌وه و به‌رگی
یه‌كه‌می ده‌ركردوه ١٩٠٩، به‌رگی دوه‌میش كه هه‌ر شڤالی به‌رهه‌می هێنابو، دوای
مردنی ئه‌و هێنریخ زیمێرن و ئۆگه‌ست فیشه‌ر ئاماده‌یان كرد بۆ چاپ و بڵاویان كرده‌وه
١٩١٩، ئینجا گۆتهێڵف بێرگشترهیسهر به‌رگی سێیه‌می به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام ئۆتۆ
پرێتزل ئاماده‌ی كرد بۆ چاپ هه‌تا چاپی كۆتایی بڵاو كرده‌وه ١٩٣٨). ئه‌م كتێبه
ناوازه‌یه به‌ردی بناغه‌ی هه‌مو توێژینه‌وه قورئانیهكانه له ئورۆپا و (به‌ردی
گۆشه) ی پرۆژه‌ی (كۆرپوس كۆرانیكوم) یشه.
ئه‌مانه ته‌نها چه‌ند ناوێكی دیاری پرۆژه زانستیه
نوێیه‌كانن بۆ توێژینه‌وه و ساخكردنه‌وه‌ی قورئان و مێژوی یه‌كه‌می ئیسلام.
ئه‌ی ئیسلامیه‌كانی كوردستان چی‌یان كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی
قورئان؟ یه‌كێك له كاره‌كانیان بریتیه له (ته‌فسیری ئاسان) كه تا ئێستاش پڕه
له هه‌ڵه‌ی ته‌فسیری و زمانی له لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌دا. له‌گه‌ڵ هه‌ندێك باسوخواسی
(ئیعجازی زانستی) و (ئیعجازی ژماره‌یی) كه هه‌موی نه‌قڵه له (عبد الدائم الكحیل)
و (زغلول النجار) و هاوشێوه‌كانیان و هه‌مویشی ته‌نها ساخته‌كردنی هۆشیاریی تاكی
موسوڵمانن و زیاتریش دوری ده‌خه‌نه‌وه له توێژینه‌وه ئیسلامیه ڕه‌سه‌نه‌كان و
له توێژینه‌وه زانستیه نوێیه‌كانیش.
موسوڵمانی هاوچه‌رخ، به‌تایبه‌تی ئیسلامیه‌كانی كوردستان،
له‌بریی ئه‌وه‌ی خه‌ریك بن به زانسته قورئانیه ڕهسهنهكانهوه وه‌ك (القراءات)
و (رسم المصحف) و (ضبط المصحف) و (فواصل الآي) و (عدد الآي) و (الوقف والابتداء) و
(مشكلات القرآ‌ن) و (مبهمات القرآ‌ن) و (الناسخ والمنسوخ) و (أسباب النزول) و. .. هتد؛
له‌بریی ئه‌وه سه‌رقاڵی هه‌ندێك باسوخواسی ترن كه ته‌نها پرۆپاگه‌ندای بیروباوه‌ڕن
و چاووڕاوكردنن له خه‌ڵك، وه‌كو ئه‌وه‌ی پێیان ده‌وترێت (ئیعجازی زانستی) و (ئیعجازی
ژماره‌یی).. به كورتی باسوخواسی موسوڵمانی هاوچه‌رخ له‌سه‌ر قورئان ته‌نها كۆمه‌ڵێك
باسوخواسی باوه‌ڕدارانه (إیماني) ن و به‌های زانستی‌یان نیه، له ئهكادێمیایشدا
ته‌نها له زانكۆ ئیسلامیه‌كان و كۆلێج و به‌شه ئیسلامیه‌كاندا جێیان ده‌بێته‌وه
كه جیاوازییه‌كی جه‌وهه‌رییان نیه له حوجره‌كانی جاران ئه‌وه‌نده نه‌بێت
خوێندنی حوجره‌كانی جاران قورس‌تر و وردتر بوه. ئه‌گه‌رنا ئه‌و باسوخواسهی
ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر قورئان له ئه‌كادێمیای ڕاسته‌قینه‌دا ڕوی مه‌جلیسی نیه. به‌ڵكو
گه‌وره‌ترین كاری ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر قورئان هه‌ر ئه‌وه‌یه هه‌مو ڕهمهزانێك
خه‌تمی ده‌كه‌ن!
من چیم ئاماده‌یه؟
په‌یوه‌ندیی من به قورئان و لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانه‌وه
په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌رپێیی نیه.. من له پۆلی دوه‌می سه‌ره‌تاییمه‌وه خه‌ریكی
قورئانم و له‌و كاته‌وه له جیهانی قورئاندا ده‌ژیم و له‌و كاته‌وه لێی ڕاده‌مێنم.
ئه‌وه‌ی من ئاماده‌م كردوه بۆ خوێنه‌ری كورد و جیهان ئه‌مانه‌ن:
ا. ده‌ینا، كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی سه‌ربه‌خۆیه و تایبه‌ته
به ئایینناسی و ئیسلامناسی و قورئانناسیهوه و نوێترین ئه‌نجامه زانستیه‌كانی
ئه‌و بوارانه به شێوازی ڕۆژنامه‌یی پوخت و ڕون بڵاو ده‌كاته‌وه و خوێنه‌ری كورد
ئاشنا ده‌كات به ئه‌نجامه نوێیه‌كان و ئاسۆ نوێیه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له ئایین و
ئیسلام و قورئان. سه‌رقاڵیم به هه‌ندێك توێژینه‌وه و كاری تره‌وه ده‌رچونی
ژماره‌ی یه‌كه‌می دوا خست.
ب. كۆمه‌ڵێك كتێب كه خه‌ریكی ئامادهكردنیانم بۆ چاپ:
١. ڕه‌خنه له لێكدانه‌وه‌ی زانستی بۆ قورئان، و ساخته‌یی
ئیعجازی زانستیی قورئان.
٢. ڕه‌خنه له ئیعجازیی ژماره‌یی قورئان.
٣. دایكی باوه‌ڕداران ڕۆڵه‌كانی ده‌خوات. ئه‌مه وه‌رگێڕان
و ساخكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی (نبیل فیاض) ـه: (أم المؤمنین تأكل أولادها) كه
مێژوی كه‌سێتیی و كاره‌كانی عائیشه ده‌نوسێته‌وه به‌پێی سه‌رچاوه ئیسلامیه‌كان.
٤. چیرۆكه قورئانیه‌كان، به‌های مێژوییان و ڕیشه‌ی
كولتورییان ـ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ (ڕه‌خنه‌سازیی مێژویی) ی قورئان، كه ئه‌م باسانه
له خۆ ده‌گرێت: (مێژویی) و (نیمچهمێژویی) و (نامێژویی) له چیرۆكه‌كانی
قورئاندا، (ئه‌فسانه) و (ئه‌فسانه‌ی میللی) و (چیرۆكی میللی) له چیرۆكه
نامێژوییهكانی قورئاندا، تێكه‌ڵكردن له چیرۆكه‌كانی قورئاندا، چیرۆكی دروستكردنی
(ئاسمان و زه‌وی)، چیرۆكی (ئاده‌م و حه‌ووا)، چیرۆكی (قابیل و هابیل)، چیرۆكی (تۆفان)،
چیرۆكه‌كانی تری قورئان.
٥. كاریگه‌ریی سوریانی له‌سه‌ر شێوازی قورئان (وه‌رگێڕانی
كوردی و عه‌ره‌بی و ساخكردنه‌وه). ئه‌مه وه‌رگێڕانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گرنگی (ئه‌لفۆنس
مینگانا) یه به ناوی
Syriac Influence on the Style of the Qur'an
٦. چه‌مكی ناو، له‌نێوان گوتاری قورئانی و بونیادی هزریی
مرۆڤدا.
٧. دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگ له بواری مێژوی قورئاندا. ئه‌مه
باسی ده‌ستنوسه قورئانیه‌كانی یه‌مه‌نه.
٨. كورته‌ی مێژوی مزگێنی ـ ئایا له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا
مژده به هاتنی موحه‌ممه‌د دراوه؟
٩. ئایا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام خوێنده‌وار بوه؟
١٠. ئایا پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ناوی چی بوه؟
١١. ئایا قورئان ته‌وڕات و ئینجیل به ده‌ستكاریكراو ده‌زانێت؟
١٢. عه‌لمانیه‌ت، گرفتی پێناسه‌كردن و جێكه‌وتی له
ئیسلامدا.
١٣. ده‌رباره‌ی توندوتیژیی ئایینی و ئه‌گه‌ره‌كانی
چاكسازیی ئایینی له جیهانی ئیسلامدا.
١٤. بیناسازیی په‌رستگا له‌نێوان ئیسلام و ئایینه دێرینه‌كاندا
ـ مناره و گومه‌زی مزگه‌وت به نمونه، وسهرهتایهك ده‌رباره‌ی چوكپهرستی له
كولتوره دێرینه‌كاندا.
١٥. ده‌رباره‌ی ڕۆژو له ئیسلامدا ـ زیانه‌كانی ڕۆژوی
ئیسلامی، ڕه‌گوڕیشه و ئامانجی ڕۆژوی ئیسلامی، سه‌پاندنی ڕۆژو له ئیسلامدا.
١٦. فریادڕه‌س له كو‌لتور و ئایینه‌كانی جیهاندا.
١٧. پیاوانی ئایینی و گوتار و ئاستی مه‌عریفییان له كۆمه‌ڵگای
ئیسلامی‌دا: پیاوانی ئایینی، له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وده‌سه‌ڵاتی ئایینی‌دا. پیاوانی
ئایینی، له‌نێوان كاری زانستی ودادگاییكردنی نوسه‌راندا. گوتاری پیاوانی ئایینی،
تێكه‌ڵه‌یه‌ك له نه‌زانین و ته‌شهیر و ته‌كفیر.
١٨. كورته‌ی مێژوی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ـ نهێنیه‌كانی وه‌حی
و پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ئه‌زمونی ڕۆحی، له ڕوانگه‌ی زانستی ده‌مارناسی و مێشكناسیهوه.
ئه‌مه هێشتا له سه‌ره‌تادایه.
١٩. ئیمامی دوازده‌هه‌م (مه‌هدی) له بیری ئایینی ـ
سیاسیی شیعه‌ی ئیمامی‌دا ـ له نێوان گریمانه و واقیعدا.
٢٠. نسخ الآیات، بین القرآ‌ن وعلم الناسخ والمنسوخ.
جـ. پرۆژهیهكیشم هه‌یه له‌سه‌ر قورئان كه حسابی وردم
بۆ هه‌مو وشه و پیت و نوخته و سهروبۆرێكی قورئان كردوه و پشتم به خوێندنه‌وه
و موصحه‌فه جیاوازه‌كانی قورئان و ده‌ستنوسه‌كانی قورئانیش به‌ستوه. كه ئه‌مه‌یان
شتێكه ئیتر له توانای خوێنه‌واری كورد به‌ده‌ره. له كاتی خۆیدا ئاگادار ده‌بن
ئه‌و پرۆژه‌یه چیه و چ شۆڕشێك ده‌كات له بواری توێژینه‌وه‌ی قورئاندا.
ئینجا بزانم ئه‌و كاته ئیسلامیه‌كانی كوردستان چ وه‌ڵامێكی
زانستی‌یان ده‌بێت.. وه‌ڵامی زانستی‌یان ده‌بێت یان ته‌نها سكاڵا و هه‌ڵچون.
به‌ڵكو به ڕاشكاوی ده‌یڵێم: ئامانجی من گه‌یشتنه‌وه به
/ و به‌ڵكو پێشدانه‌وه‌ی / توێژینه‌وه جیهانیه‌كانه له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ی
قورئاندا، نه‌ك مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ڕۆشنبیر و خوێنه‌واری ساده و كۆمه‌ڵێك
وتار و نوسینی ناوخۆیی (محلي).
كوان خوێنه‌واره جیددیهكانتان؟!
كێشه‌یه‌كی من به ده‌ست ئیسلامیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه هه‌مو
جارێك من توشم ده‌بێت به توشی نوسه‌رێكی لاوهكییانهوه. هیچ كاتێك خوێنه‌وارێكی
ئیسلامی كه شت بێت و شایه‌نی ئه‌وه بێت كه به جیددی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه نه‌هاتوه
به‌دواداچون بۆ نوسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی من بكات. كاتی خۆی (ده‌وروبه‌ری ٢٠٠١) توێژینه‌وه‌یه‌كی
ڕه‌خنه‌ییم له‌سه‌ر (ئیعجازی زانستیی قورئان) نوسی و له گۆڤاری (هه‌ژان) دا بڵاوم
كرده‌وه.. چاوه‌ڕێی ئه‌وه بوم نوسه‌ره كورده دیاره‌كانی بواری (ئیعجازی
زانستیی قورئان) (وه‌كو "شه‌ماڵ موفتی" و نه‌شئه‌ت غه‌فور")، هه‌ڵوێستیان
هه‌بێت، به‌ڵام جگه له هه‌ندێك قسه و گله‌یی و شكات(!) كه پێم ده‌گه‌شتنه‌وه
هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بو، له‌بریی ئه‌وانه ڕۆشنبیرێكی ئیسلامی هات و وه‌ڵامی منی
دایه‌وه و داكۆكیی له (ئیعجازی زانستیی قورئان) كرد كه جگه له كۆمه‌ڵێك
بڕوبیانوی (ئیمانی) هیچی تری نه‌خسته پاڵ بابه‌ته‌كه، به‌ڵكو له نه‌شاره‌زایی
خۆیه‌وه هاتبو نكولیی له‌و یاسا زمانهوانیانهش كردبو كه من بۆ ساخكردنه‌وه‌ی
لێكدانه‌وه‌كان پشتم پێ به‌ستبون!!.. بۆ نمونه: من باسی ڕێسای (تأنیث) ی (اسم
الجمع) ـم كردبو، كه‌چی ئه‌و، جگه‌له‌وه‌ی (اسم الجمع) و (الجمع) ی تێكه‌ڵ كردبو،
له خۆیه‌وه وتبوی ئه‌و ڕێسایه ناكۆكیی قوتابخانه‌ی (كوفه) و قوتابخانه‌ی (به‌صڕه)
ی تێدایه!!
جا قسه‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه: باشه خوێنه‌واره ئیسلامیه
جیددیه‌كان له كوێن ئه‌گه‌ر هه‌ن؟ بۆ هیچ كاتێك خوێنه‌وارێكی ئیسلامی نایه‌ت وه‌ڵام
بداته‌وه كه ئێمه مشتومڕی له‌گه‌ڵ بكه‌ین و كاته‌كه‌مان له‌گه‌ڵی به فیڕۆ نه‌چێت؟
بۆ هه‌ر هه‌ندێك ڕۆشنبیری ساده و كۆلكه خوێنه‌وار ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه؟ كوان
خوێنهوارهكانتان؟ كوان وه‌ڵامه زانستیهكانتان؟ هه‌ر ده‌زانن سكاڵا تۆمار بكه‌ن
و هه‌ندێك وتاری ڕۆژنامه‌یی بنوسن و ناڕه‌زایی ده‌ربڕن؟!!
١/ ١٢/ ٢٠١٠