عه‌لی باپیر ده‌ڵێت چی؟
وتارێكی ڕه‌خنه‌ییه
له‌مه‌ڕ زنجیره بابه‌تی
"ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانیان"

سه‌روه‌ر پێنجوێنی
چاپی یه‌كه‌م
سلێمانی
2008
سلێمانی
2008
تێبینی
ئه‌م نامیلكه‌یه كۆی ئه‌و وتاره ڕه‌خنه‌ییه‌یه كه له ژماره‌كانی (387 ــ 390) ی ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) دا به (4) ئه‌ڵقه بڵاو بوه‌وه، له‌مه‌ڕ زنجیره بابه‌تی (ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانیان) له نوسینی به‌ڕێز (عه‌لی باپیر)، كه له هه‌ردو ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) و (ئاوێنه) دا، بڵاو بوه‌وه.
پێشه‌كی
ئێمه‌ی خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی) و پاشان (ئاوێنه) ماوه‌یه‌ك داخی ئه‌وه‌مان هه‌بو كه ئه‌و لاپه‌ڕه جوانانه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه (یه‌ك لاپه‌ڕه‌ی ته‌واو) ته‌رخان ده‌كرێن بۆ زنجیره بابه‌تێك (به ناوی: ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی و خاڵه هاوبه‌ش و جیاوازه‌كانیان) كه هه‌ر مه‌لایه‌كی مزگه‌وته‌كان له هه‌ر جۆره وتارێكی ئایینی (خوتبه‌ی جومعان، وه‌عزی عه‌سران، حه‌دیسی شه‌وان) دا ده‌توانێت بیخوێنێته‌وه بۆ خه‌ڵك. ئه‌و زنجیره‌یه‌ش به پێنج ئه‌ڵقه و به ده ئه‌ڵقه‌ش نه‌بڕایه‌وه. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم براده‌رانی (هاوڵاتی) یش خۆیان هه‌ر دوای چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك بێزار بون و هه‌ستیان ده‌كرد ئه‌و زنجیره‌یه خوێنه‌ری نیه و ئه‌و لاپه‌ڕانه به هه‌ده‌ر ده‌ڕۆن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه نا كه باكگراوندی نوسه‌ر ئایینیه و له ئاكامدا مه‌به‌ستێكی ئایینیی هه‌یه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتارێكی ئه‌وه‌نده ساده و (تبسیطي) و بێناوه‌ڕۆك بو كه ببوه دوباره‌كردنه‌وی چه‌ند ده‌قێك و هه‌ڵخوێندنی كۆمه‌ڵێك دێڕ و وته و چه‌مكی باو و پێشوه‌خت زانراو، به‌بێ بونی میتۆدێك و چوارچێوه‌یه‌كی فیكری كه توانای خوێندنه‌وه‌ی واقیع و خه‌مڵاندنی ته‌واوی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی هه‌بێت.. به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر مه‌لایه‌ك یان بیرمه‌ندێكی ئیسلامی بومایه ده‌نگم به‌رز ده‌كرده‌وه كه: فیكری ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ش ساده و ساده‌كاری نیه و هه‌نگاوی زۆرمان ناوه و قۆناغی زۆرمان بڕیوه و هه‌ر سه‌ده‌ی سێیه‌م و چواره‌می كۆچی زۆر شتمان تێپه‌ڕاندوه. كاتێك ئه‌م جۆره نوسینانه ده‌خوێنمه‌وه وا ده‌زانم هێشتا فیكری ئیسلامی له هه‌نگاوی سفردایه و هێشتا هیچ مشت‌ومڕێك له جیهانی ئیسلامدا له‌دایك نه‌بوه و هێشتا عیلمی كه‌لام و فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی سه‌ریان ده‌رنه‌هێناوه و هیچ گروپێكی كه‌لامی دروست نه‌بوه و هیچ نه‌نوسراوه و هیچ نه‌وتراوه، و هێشتا (ئه‌فغانی) یه‌ك و (عه‌بدوهـ) ێك و (ئیقبال) ێك و (شه‌ریعه‌تی) یه‌ك و (حه‌نه‌فی) یه‌ك و (تورابی) یه‌ك و هیچ كه‌سێكی تر نه‌هاتونه‌ته كایه.. ئینجا ده‌زانم وه‌ههابیه‌ت چ په‌تپه‌تییه‌كی كردوه به فیكری ئیسلامی و چۆن هه‌مو ڕابردوی فیكری ئیسلامیی سڕیوه‌ته‌وه و له سفره‌وه ده‌ستی پێ كردوه‌ته‌وه.
من ڕێزم هه‌یه بۆ نوسه‌ر وه‌كو شه‌خس، به‌ڵام وه‌كو گوتاره‌كه‌ی بۆم هه‌یه سپێتی و نه‌وتراوه‌كانیشی بخوێنمه‌وه و، وه‌كو خوێنه‌رێك و وه‌كو نوسه‌رێكیش كه به مافی خۆمی ده‌زانم قسه‌وباسم له‌سه‌ر ئیسلام و فیكری ئیسلامی هه‌بێت و پێم وایه ئه‌و مافه قۆرخكراو و پاوانكراوی ئیسلامیه‌كان نیه، ڕاشكاوانه بیروڕای ڕه‌خنه‌یی خۆمی له‌سه‌ر ده‌رببڕم، ئه‌م بیروڕا ڕه‌خنه‌ییه‌ش ئه‌وه‌یه كه نوسه‌ر و ڕۆشنبیرێك ڕاستگۆیانه ده‌ریده‌بڕێت، نه‌ك ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و موجامه‌له‌یه‌ی كه سیاسییه‌ك به‌سه‌رزاری بۆ ناوبراوی ده‌رده‌بڕێت.

زاراوه‌سازی و میتۆد
یه‌كه‌م تێكه‌ڵكردن و چاوبه‌ستێكی مه‌عریفی له گوتاری عه‌لی باپیردا ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت (ته‌وژمی ئیسلامی و ته‌وژمی عه‌لمانی) له‌بریی ئه‌وه‌ی بڵێت (ئایینداری و عه‌لمانیه‌ت)، یان (ده‌وڵه‌تی ئایینی و ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی)، یان به‌لای كه‌مه‌وه (ته‌وژمی ئایینی و ته‌وژمی عه‌لمانی). ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر به گشتی قسه بكات ده‌رباره‌ی ئایین وه‌كو به‌رامبه‌ری عه‌لمانیه‌ت به‌و شێوه‌یه زا‌ڵ نابێت، چونكه ناتوانێت و نایه‌وێت به‌رگری له هه‌مو ئایینێك بكات له به‌رامبه‌ری عه‌لمانیه‌تدا.. ئه‌و ته‌نها مه‌سه‌له ئیسلامیه‌كه‌ی به‌لاوه گرنگه له باس‌وخواسی عه‌لمانیه‌تدا. ئه‌مه‌ش شێواندنی بابه‌ته‌كه‌یه، چونكه عه‌لمانیه‌ت وه‌كو چه‌مك پێچه‌وانه‌ی ئایین نیه چ جای ئیسلام به‌تایبه‌تی.
دیاره ئیسلامیه‌كان توانای ته‌جریدیان كه‌مه و ناتوانن به گشتی باس له (ئایین) بكه‌ن، بۆیه هه‌ر باسی ئایین بكه‌ن ده‌ڵێن (ئیسلام)، ئه‌گه‌ر بشڵێن (ئایین) هه‌ر مه‌به‌ستیان ئیسلامه (به‌گشتی زاراوه‌ی "ئایین" وه‌كو زاراوه‌یه‌كی پۆلێنكاری و چه‌مكێكی گشتی زاراوه‌یه‌كی ئایینی نیه! واته له ده‌ره‌وه‌ی هۆشیاریی ئایینیه‌وه دێت).
ئه‌گه‌ر نوسه‌ر به گشتی باس له ئایین و ته‌وژمی ئایینیی هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌ك بكات بێ گومان ناتوانێت نكولیی له‌وه بكات كه عه‌لمانیه‌ت بۆ زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان هه‌نگاوێكی پێویسته بۆ ڕزگاربون له‌و ڕژێمه تیۆكراسیانه‌ی كه ده‌بنه ته‌وقی گه‌ردنی مرۆڤی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه له هه‌مو بواره‌كانی ژیاندا به ژیانی ئایینییشه‌وه. به‌ڵام نوسه‌ر ته‌نها باس له ئیسلام ده‌كات، چونكه پشت ئه‌ستوره به پێگه‌ی ئیسلام له ویژدانی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕه‌شه‌خه‌ڵكدا و لێره‌وه ئیسلام ده‌كات به گژ عه‌لمانیه‌تدا.
ئیسلامیه‌كان له تێكه‌ڵكردنی بابه‌تی (ده‌وڵه‌تی ئایینی و ده‌وڵه‌تی عه‌لمانی) یان به گشتی (ئاڕاسته‌ی ئایینی و ئاڕاسته‌ی عه‌لمانی) به دوالیزمی ده‌ستكردی (ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت) دو سود ده‌بینن، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه شه‌ڕێكی ئایینی به ناوی ئیسلامه‌وه به چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت ده‌گێڕن له كاتێكدا چاره‌سه‌رێكه (له چاره‌سه‌ره‌كان) بۆ كێشه درێژخایه‌نه‌كانی ئه‌م خۆرهه‌ڵاته چه‌قیوه، دوه‌میش له كێشمه‌كێشی سیاسیی خۆیاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و پارته نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی كه به عه‌لمانی ناوده‌برێن سودی لـێ ده‌بینن، به‌و پێیه كه ئه‌مان و ئه‌وان نمونه‌ی به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئه‌و ئیسلام و عه‌لمانیه‌ته‌ن!

ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت عه‌لمانیه‌ت نه‌بێت و ئیسلام خۆی حوكم بكات؛ زۆرینه‌یه‌كی ئیسلامی ده‌ستنیشان بكه‌ن كه ته‌نها موسوڵمان بن و به‌س: نه سوننی بن نه شیعه، با حوكم بگرنه ده‌ست! به‌ڵام حوكمی ئیسلامی هه‌رگیز ناتوانێت حوكمێكی مه‌زهه‌بی نه‌بێت. برینی ئیسلام قوڵه.
كه‌واته ده‌وڵه‌تی ئیسلامی نه‌ك ته‌نها ده‌وڵه‌تێكی ئایینی |ناعه‌لمانی| ـه، به‌ڵكو ده‌وڵه‌تێكی مه‌زهه‌بی و تایفییشه. تاكه چاره‌سه‌رێكیش بۆ دوچارنه‌بونمان به حكومه‌تێكی مه‌زهه‌بی و تایفی ته‌نها عه‌لمانیه‌ته.
له‌لایه‌كی تره‌وه نوسه‌ر ده‌ڵێت (ته‌وژمی ئیسلامی و ته‌وژمی عه‌لمانی)، نه‌ك (ئیسلام و عه‌لمانیه‌ت) كه دواتر باس‌وخواسه‌كه‌ی تێدا كورت ده‌بێته‌وه و ده‌بێته باسی خودی ئیسلام و خودی بیركردنه‌وه‌ی نائایینی یان نائیسلامی، له‌بریی ئه‌وه‌ی سه‌رنج بدات له واقیعی موسوڵمانان و ناموسوڵمانان. جوانیه‌كانی ئیسلام ده‌كاته ده‌سكه‌وتی ئیسلامیه‌كان، به‌ڵام باسی واقیعی ئیسلامیه‌كان خۆیان ناكات. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێیت (ته‌وژمی ئیسلامی) بۆچی ئیسلام و ده‌قه‌كانی قورئان ده‌كه‌یت به قه‌ڵغان، (ته‌وژم) مانای ئه‌وه‌یه بزاڤ و ئاڕاسته‌یه‌كی ڕێكخراوه كه ملكه‌چی بارودۆخ و واقیع ده‌بێت و هه‌رگیز وه‌كو بنه‌ما ئایدیالیه‌كه نیه. ئه‌و بنه‌مایه‌ی به‌شێوه ئایدیالیه‌كه‌ی و پێش خستنه‌گه‌ڕی جوانه به جێبه‌جێكردنی ناشیرینی تێكه‌ڵ به جوانیه‌كه‌ی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ واقیعی ئاڵۆزدا به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستنه‌وه.. به پێی تایتڵی (ته‌وژمی ئیسلامی) ده‌بوایه نوسه‌ر باسی له واقیعی تاڵ و شێواوی پارت و گروپه ئیسلامیه‌كان بكردایه، به‌ڵام باسی (ئیسلام) ێك ده‌كات كه له سه‌ده‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می زایینی‌دا پێك هاتوه و وه‌كو ته‌وژمێك له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه‌دا كارلێكی كردوه و له‌گه‌ڵ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریی ئه‌و ڕۆژگاره‌دا هه‌ڵی كردوه.
باكگراوندی گوتار
عه‌لی باپیر به‌م بابه‌ته ده‌یه‌وێت بڕێك ئیسلامیه‌كان هه‌ڵ كێشێت یان بڵێت هه‌ن! یاخود ده‌یه‌وێت بڵێت له كوردستاندا و له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هاوكێشه‌ی (ئیسلامی/عه‌لمانی) هه‌یه، به‌ره‌ی ئیسلامی هه‌یه و به‌ره‌ی عه‌لمانی هه‌یه وه‌كو دو به‌ره‌ی جیاواز له جه‌وهه‌ردا و به‌رامبه‌ریه‌ك له هێز و ته‌وژمدا.. ئینجا مادامه‌كی (ئیسلام) له (عه‌لمانیه‌ت) جوانتره و ڕاستتره كه‌واته دواڕۆژی به‌ره ئیسلامیه‌كه ڕونتره و مسۆگه‌رتره. بۆیه له كۆتاییدا ده‌یه‌وێت ناڕاسته‌وخۆ به‌وانی تر ڕابگه‌یه‌نێت كه دواڕۆژێكی ئیسلامی به‌ڕێوه‌یه و چاوه‌ڕێ بن. دیاره ئه‌مه خوێندنه‌وه‌ی دێڕه سپیه‌كان و په‌ره‌گرافه نه‌وتراوه‌كانه.
بیرۆكه‌ی ئه‌و جیاوازیه جه‌وهه‌ریه‌ش كه ئاماژه‌م بۆ كرد و گوایه له‌نێوان ته‌وژمی ئیسلامی و ته‌وژمی عه‌لمانیی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌یه، ساده‌كارییه‌كی زۆری تێدایه، ئێسته پارته ئیسلامیه كوردیه‌كان جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان نیه له پارته عه‌لمانیه‌كان: به‌یه‌كه‌وه حكومه‌تیان پێك هێناوه و كورسییان هه‌یه و پاره وه‌رده‌گرن و هه‌ماهه‌نگن، له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازیدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پارته ئیسلامیه‌كان له ته‌راتوبیه‌تی بڕیاردا شاگردن و له خه‌ریته‌ی سیاسی‌دا هیچ هێمایه‌كیان بۆ دانه‌نراوه.. ئه‌وه گرنگ نیه، گرنگ ده‌سكه‌وته‌كه‌یه. ئیتر بیرۆكه‌ی ئۆپۆزیسیۆنبونی پارتێكی ئیسلامیی وه‌كو (یه‌كگرتو) ته‌نها خه‌ونێكی په‌مه‌یی هه‌ندێك ڕۆشنبیر بو كه ڕه‌نگه ئێسته لێی ڕابوبن.

ناوبراو ئه‌گه‌ر بیرمه‌ندێكی واقیعبین بوایه ده‌بوایه له بریی باسێكی تیۆریی ئیسلام یان ڕیزكردنی كۆمه‌ڵه ده‌قێك و وه‌رگێڕانیان بۆ كوردی سه‌رنجێكی له واقیعی ته‌وژم و گروپه ئیسلامیه جۆراوجۆر و په‌رته‌وازه‌كانی گۆڕه‌پانی عێراقی بدایه كه هه‌مویان ڕیسی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه به خوری و زۆربه‌یان ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ ته‌وژمێكی عه‌لمانیدا زیاتره تاكو له‌گه‌ڵ گروپێكی ئیسلامیی جیاوازدا! ئه‌گه‌ر واش بڕوات نه خزمه‌تی خوا ده‌كه‌ن و نه خزمه‌تی گه‌ل.
كاتێك واقیعی ئیسلام (كه به‌ش به حاڵی ئه‌م كات‌وشوێنه‌ی ئێمه ئیسلامیه‌كان به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن) واقیعێكی سه‌خت و نه‌خوازراو و تاڵه، نوسه‌ر خۆی له‌و واقیعه ده‌دزێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (جوانی) ـه‌كانی ئیسلام و بنه‌ما ڕاست و دروست و ته‌واوه‌كانی و ئه‌وه‌ش ده‌كاته ده‌ستمایه و شانازیی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێت (ته‌وژمی ئیسلامی) كه هه‌رگیز توانای به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی شارستانێتیی ئیسلامیی ڕابردوی نیه.
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی گشتی
ئینجا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مشت‌ومڕ بكه‌ین له‌سه‌ر ورده‌كاری و درێژه و (جوزئیات) ی زنجیره نوسینی ناوبراو، ئه‌و كاته باسه‌كه‌مان ده‌بێته باسی ئیسلام و ده‌قه ئیسلامیه‌كان و بنه‌ما ئیسلامیه‌كان، چونكه نوسه‌ر جگه له وه‌رگێڕانێكی كوردی هیچی تری له بیری هاوچه‌رخ نه‌خستوه‌ته پاڵ ئه‌و ده‌ق و بنه‌مایانه تا ئێمه میتۆدێكی فیكریی دیاریكراوی لـێ بخوێنینه‌وه، ئینجا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ق و بنه‌ما ئیسلامیه‌كان بۆ خۆیان پێویستیی به توێژینه‌وه و پرۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه كه ئێره جێگه‌ی نیه و خۆیشم ئاماده نیم ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه و وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بخه‌مه‌ڕو چونكه ئه‌و بابه‌ته پێویستیی به ڕوبه‌ری زۆر و بێلایه‌نی و ده‌مارساردیی ته‌واو هه‌یه. به‌ڵام ده‌كرێت لێره‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌م كه میتۆدی نوسه‌ر له‌و به‌راورده‌یدا له‌نێوان (ته‌وژمی ئیسلامی) و (ته‌وژمی عه‌لمانی) له‌سه‌ر به‌راوردێكی شكڵی و تیۆری وه‌ستاوه كه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن نوسه‌رێكی (عه‌لمانی) ـه‌وه ئاسانه و جگه له‌وه‌ش هاوواتاكردنی (عه‌لمانیه‌ت) له‌لای نوسه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مو كو‌لتور و ئایدیۆلۆجیای مرۆڤ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیسلام تێكه‌ڵییه‌كی مه‌نهه‌جی و مه‌فاهیمیی دروست كردوه كه له سایه‌یدا نوسه‌ر توانیویه‌تی هه‌مو جۆره ئایدیۆلۆجیایه‌ك (به ئایدیالیزمیشه‌وه كه باڵه نیمچه ئایینیه‌كه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكیه) بكاته موڵكی عه‌لمانیه‌ت و هه‌ر ڕه‌خنه و چه‌وتی و كه‌م‌وكوڕییه‌ك له هه‌ر ڕێبازێكی فیكریدا هه‌بێت بیكاته خاڵێك به‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ته‌وه.
ڕه‌نگه زیاده‌ڕۆییشم نه‌كردبێت ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و شێوازی به‌راورده شكڵیه‌ی كه نوسه‌ر كردویه‌تی له‌نێوان ته‌وژمی ئیسلامی و ته‌وژمی عه‌لمانیدا، كه هه‌وڵ ده‌دات هه‌رچۆن كراوه پلار له ته‌وژمی عه‌لمانی بگرێت و گۆرانی به باڵای ته‌وژمی ئیسلامی‌دا هه‌ڵ بدات، به نه‌زه‌ری من زیاتر له‌و شێوازی (موفاخه‌ره) و (موفاضه‌له) یه ده‌چێت كه كاتی خۆی شێوازێكی ئه‌ده‌بیی باو بوه و چه‌ندین نوسه‌ر و ئه‌دیب له ڕابردودا بۆ ده‌ربڕینی توانای زمانه‌وانی و ئه‌ده‌بیی خۆیان به‌كاریان هێناوه، ئه‌وانه‌ش وه‌كو (مفاخرة الجَواری و الغِلمان) ی (الجاحظ) و، (مفاخرة القلم والسیف والدینار) ی (ابن ماكولا) و، هه‌ر دو (مفاخرة أهل البصرة والكوفة) و (مفاخرة العرب والعجم) ی (ابن المدیني) و، (المفاخرة بین السیف والقلم) ی هه‌ر سێ (ابن برد) و (القلقشندي) و (شافع بن علي الكناني)، و (مفاخرة السیف والرمح) ی هه‌ر دو (ابن عبد الظاهر) و (علا‌ء ا‌لدین السعدي) و، (المفاخرة بین الصیف والشتاء) ی (ابن عزوز التونسي) و، (المفاخرة بین دمشق والقاهرة) ی هه‌ر دو (السخاوي) و (البساطي) و، (زَهْر الجِنان فی المفاخرة بین القِنْدِیل والشَّمْعدان) (واته: گوڵی باخان بۆ شانازیكردنی نێوان چرا و شه‌مدان!) ی (تاج ا‌لدین الیماني) و، (المفاخرة بین حمص وحماة) ی (عبد القادر الرافعي) و، هه‌ردو (المفاخرة بین الشمس والقمر) و (مفاخره بین البیضاء والسمراء والسوداء) ی (بهاء ا‌لدین البیطار) و، (التَّنُّور المسجور فی المفاخرة بین السفینة والوابور) (واته: ته‌نوری گڕدراو بۆ شانازیكردنی نێوان كه‌شتی و پاپۆڕ!) ی (عبدالله الندیم) و، (الزِّقُّ المنفوخ فی المفاخرة بین الجُبَّه والجُوخ) (واته: خیگه‌ی فودراو بۆ شانازیكردنی نێوان جبه و چۆغه!) ی (محسن العنسي) و، (المفاضلة بین جدة والطائف) ی (الحضراوي) و، (المفاخرة بین الما‌ء والهواء) ی (أحمد البربیر).. . ! له‌گه‌ڵ جیاوازییه‌كدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نوسه‌ره كۆنانه هه‌ر بۆ (ته‌رفیهـ) ی خوێنه‌ر ئه‌مانه‌یان نوسیوه، به‌ڵام زنجیره نوسینی ناوبراو باس له شتێكی زۆر جیددی ده‌كات ئه‌ویش به شێوازی موفاخه‌ره كه نوسه‌رێكی تر زۆر به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌نجامه‌كانی عه‌كس بكاته‌وه! چونكه موفاخه‌ره به نۆره‌یه و هه‌ر كه‌س له نۆره‌ی خۆیدا به‌رگری له خۆی ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر به‌رامبه‌ر، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی زه‌حمه‌ته نۆره‌ی بگاتێ!

عه‌لمانیه‌ت و بیری ئیسلامی
نازانم بۆ ئه‌وه‌نده ئیسلامیه‌كان عه‌لمانیه‌تیان لـێ بوه‌ته مۆته‌كه؟! ئه‌گه‌ر موسوڵمان له وڵاتێكدا بژی كه ڕژێمه‌كه‌ی عه‌لمانی نه‌بێت و ده‌وڵه‌تێكی ئایینیی ــ بۆ نمونه ــ مه‌سیحی بێت، بێ گومان جێی نابێته‌وه و ناتوانێت بژی یان مافه‌كانی پارێزراو بن. نا، ده‌زانم.. یادم كه‌وته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه عه‌لمانیه‌ت مانای وایه ده‌وڵه‌ت ناتوانێت له به‌رژه‌وه‌ندیی هیچ ئایینێكدا كۆششێك بنوێنێت، ئه‌مه‌ش له ڕوی عه‌مه‌لیه‌وه واته ئیسلامیه‌كان له ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیدا ناتوانن به‌و ئامانج و شێوازی كاره ئایینیه‌وه كه هه‌یانه به په‌یژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا سه‌ر بكه‌ون، ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵاتێكیان گرته ده‌ست ناتوانن هیچ بۆ ئیسلام بكه‌ن و هیچ شتێك له یاسا تایبه‌تیه‌كانی ئیسلام (ته‌تبیق) بكه‌ن! له‌وه‌ش گه‌ڕێ كه كه‌سێتییه‌كی ئایینیی وه‌كو (عه‌لی باپیر) ناتوانێت له ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیدا پۆستێكی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرێت!
ئینجا له به‌دبه‌ختیی عه‌لمانیه‌ته مه‌لایه‌كی سه‌له‌فیی وه‌كو ناوبراو ببێته ڕاڤه‌كار و پێناسه‌كار و مێژونوسی: عه‌لمانیه‌ت به‌ده‌ر له‌وه‌ی پیرۆزایه‌تی و سیفه‌تی ئایینیی نیه هیچ ئایدیۆلۆجیایه‌كی تایبه‌تیی له‌هه‌ناودا هه‌ڵ نه‌گرتوه و ته‌نها ڕه‌خساندنی بواره بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ خۆی ئاره‌زومه‌ندانه بیر بكاته‌وه و بناغه‌ی ژیان و كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت دابنێت، به‌ڵام لای عه‌لی باپیر ده‌بێته هه‌مو جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان، هه‌مو بیر و كولتوری مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی بیری ئیسلامی، هه‌مو شتێك جگه له ئیسلام! بۆیه هه‌مو ڕێباز و ئاڕاسته فیكریه‌كانی دنیای به جه‌سته و پێكهاته‌ی عه‌لمانیه‌ت پۆلێن كردوه. له‌و نێوانه‌دا نوسه‌ر ته‌نها باسی ئایینه‌كانی تر ناكات (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه نه ئیسلامن نه عه‌لمانیه‌تن!)، ئه‌گه‌رنا باسی هه‌مو كولتوری مرۆڤ ده‌كات له به‌رامبه‌ریشیدا ته‌نها باسی ئیسلام ده‌كات. ئه‌مه‌ش واته هه‌ر فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆجیایه‌كی نائایینی و ناپیرۆز مرۆڤ به‌رهه‌می هێنابێت نوسه‌ر كردویه‌تی به ناوه‌ڕۆك و پێكهاته‌ی عه‌لمانیه‌ت، له كاتێكدا ئه‌وانه هیچیان جه‌وهه‌ری نین بۆ عه‌لمانیه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك ئاڕاسته و ڕێبازی جۆراوجۆری كولتوری مرۆڤن كه هه‌ر كاتێك بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌كاردا بو ده‌رده‌كه‌ون و ته‌عبیر له خۆیان ده‌كه‌ن، واته به‌شێكن له جیهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی مرۆڤ، و هه‌تاكو جیاكردنه‌وه‌یان به‌ته‌واوی له بیركردنه‌وه‌ی ئایینی (و ــ بۆ نمونه ــ ئیسلامی) یش ساده‌كاریه، چونكه كه‌م تا زۆر ئه‌و شێوازی بیركردنه‌وانه له بیری ئایینییشدا ده‌رده‌كه‌ون، له بیری ئایینییشدا كه‌م تا زۆر و به ڕێژه‌ی جیاواز شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ــ بۆ نمونه ــ ئایدیالی و ماتێریالی هه‌یه.. ئه‌مه‌ش چونكه بیری ئایینییش هه‌ر به‌شێكه له كولتوری مرۆڤ و به‌ده‌وری كێشه و خولیاكانی مرۆڤدا ده‌سوڕێته‌وه هه‌رچه‌ند ده‌مامكداره به باسی خوا و جیهانی میتافیزیك. لێره‌وه ده‌ڵێین ئه‌و شێوازی باسكردنه‌ی نوسه‌ر كه هه‌مو ڕێبازه فیكری و سیاسیه‌كانی مرۆڤ له‌سه‌ر عه‌لمانیه‌ت حسێب ده‌كات هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جیه و لادانه له جه‌وهه‌ری باسه‌كه. ئه‌گه‌ریش ده‌ڵێت واقیعی ته‌وژمه عه‌لمانیه‌كه ئه‌و ڕێبازه جیاوازانه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ره‌وه نوسه‌ر نه‌چوه به‌لای باسی ئه‌و هه‌مو ئایینه جیاواز و دژبه‌یه‌كانه‌ی له جیهاندا هه‌ن كه هه‌مویان یه‌كتر ڕه‌فز ده‌كه‌ن و له ناوهێنان و پێناسه‌كردنی خوایشدا كۆك و ته‌با نین، كه ئه‌مه واقیعی ته‌وژمه ئایینیه‌كه‌یه له جیهاندا، هه‌روه‌ها نه كه‌م و نه زۆر نه‌چوه به‌لای ئه‌و هه‌مو ڕێباز و كۆمه‌ڵه و گروپانه‌ی له ئیسلامدا دروست بون كه هه‌مویان یه‌كتر ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و زۆربه‌یان یه‌كتر ته‌كفیر ده‌كه‌ن و هه‌مویان ئیددیعای ئیسلامی ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش واقیعی ته‌وژمه ئیسلامیه‌كه‌یه. ئێمه‌ش ده‌توانین ئه‌و هه‌مو بیرۆكه و چیرۆكه سه‌یروسه‌مه‌ره و ئه‌فسانه‌ییانه‌ی له ئایینه‌كانی جیهاندا هه‌ن له‌سه‌ر ته‌وژمی ئایینیی حسێب بكه‌ین، یان ئه‌و بیركردنه‌وه و پراكتیسه دواكه‌وتوانه و نه‌گونجاوانه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌ن یان ئه‌و په‌ڵه تاریك و دزێوانه‌ی له مێژوی ئیسلامی‌دا هه‌ن له‌سه‌ر ته‌وژمی ئیسلامیی حسێب بكه‌ین. به‌ڵام نوسه‌ر له باسی ئیسلامدا ده‌چێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئیسلام و ده‌قه بنه‌ڕه‌تیه‌كان و ئیسلام ڕوت ده‌كاته‌وه له چوارچێوه و مێژو و سیاقه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كانی، له‌به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا ئاماژه ده‌كات بۆ هه‌ر ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی نائایینیی مرۆڤ وه‌كو میصداقی عه‌لمانیه‌ت له واقیعدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی پێناسه‌ی بنه‌ڕه‌تیی عه‌لمانیه‌ت بكات. جا هه‌رچه‌ند له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه پێناسه‌ی (عه‌لمانیه‌ت) ده‌گوازێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه دادی نه‌داوه و عه‌لمانیه‌تی كردوه به هه‌ر شتێك له ده‌ره‌وه‌ی جیهانبینی و ئاڕاسته‌ی خۆی بێت (ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی جه‌وهه‌ری بۆ عه‌لمانیه‌ت لای ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ده‌كرێت له وشه‌كانی دوژمن و بێگانه و نامۆدا كورت بكرێته‌وه).
گرنگ ئه‌وه‌یه عه‌لمانیه‌ت له خۆیدا به جۆره فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆجیا و جیهانبینییه‌كی تایبه‌تیه‌وه نه‌به‌سراوه‌ته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه پابه‌ندی ئایینێكی تایبه‌تی نیه و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئایینێكی تایبه‌تیدا كار ناكات و له‌به‌ر خاتریی ئایینێك ئاینه‌كانی تر سه‌ركوت ناكات. گرنگ ئه‌وه‌یه بواری تاقیكردنه‌وه و گۆڕین و لابردن و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌مو جۆره فیكر و ڕێباز و سیسته‌مێكی تێدایه و ئه‌مه‌ش بوار ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ركه‌وتن و مانه‌وه‌ی گونجاوترین ڕێباز و سیسته‌مێك و لابردنی هه‌ر سیسته‌مێك كه واقیع سه‌لماندبێتی گونجاو و سه‌ركه‌وتو نیه. ئینجا عه‌لمانیه‌ت، به‌وپێیه كه به‌رهه‌می ئاڕاسته‌ی هیومانیزم و مرۆڤدۆستیه، هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی و یه‌كه‌می ڕێخۆشكردنه بۆ دیمۆكراسی و ئازادی و، ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانه‌ش بانگه‌شه بۆ دیمۆكراسی و ئازادی و یه‌كسانی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، جگه له هه‌ندێك نمونه‌ی سه‌قه‌تی عه‌لمانیه‌ت له خۆرهه‌ڵاتدا وه‌كو (عه‌لمانیه‌تی فاشیست) ی توركیا كه هه‌رگیز نابێته به‌شێك له ئورۆپای خۆرهه‌ڵاتیش! به‌ڵام كه وتت ئایین ڕاسته‌وخۆ ئایدیۆلۆجیایه‌كی تایبه‌تی و به‌ڵكو ئایینێكی تایبه‌تی ده‌گرێته‌وه كه دیارترین تایبه‌تمه‌ندیی ئه‌وه‌یه گۆڕان و گه‌شه‌كردن قبوڵ ناكات و بواری گۆڕانكاری و چاكسازیی تێدا نیه، به تایبه‌تی كه ئه‌و ئایینانه‌ی ئێسته له‌گۆڕێدان پاشماوه‌ی بیركردنه‌وه و ڕژێمی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵانی سه‌دان و هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وپێشن.

هیچ ئایینێكی گه‌وره له جیهاندا نیه ته‌مه‌نی له هه‌زار و دو هه‌زار ساڵ كه‌متر بێت، ئایینه بچوكه‌كانیش هه‌ر درێژه و لقی ئه‌م جۆره ئایینانه‌ن كه به حوكمی لۆجیك و به قانونی گه‌شه‌وگۆڕان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به كۆمه‌ڵگای ئێسته‌وه نه‌ماوه ته‌نها له شكڵدا و له شێوه‌ی داب‌ونه‌ریتدا نه‌بێت. بۆیه من باوه‌ڕم به‌وه نیه كه ئایینێكی زیندو و ڕاسته‌قینه له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌بێت به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بارێكی كولتوریی قورسه بۆمان ماوه‌ته‌وه و شانی قورس كردوین.
لێره‌دا ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه چه‌مكی (عه‌لمانیه‌ت)(1) له خۆیدا پێناسه‌كردنی ئاسان نیه و ده‌بێت چه‌ند ئاست و توێژ و قۆناغێكی تێدا جیا بكرێته‌وه: به‌گشتی پێناسه ده‌كرێت به دنیاگه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ڕێ‌وشوێنی ئایینی له ژیان و كاروباری ژیان و بایه‌خدان به‌م جیهان و ژیانه له‌بریی جیهان و ژیانێكی تر (وه‌كو پێناسه‌كه‌ی ئێنسایكلۆپیدیای بریتانیایی(2) كه نوسه‌ر له‌ڕێگه‌ی قه‌ڕه‌زاویه‌وه نه‌قڵی ده‌كات!)، واته بریتیه له دامه‌زراندنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و بواره‌كانی تر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نائایینی و به‌ده‌ر له ئایین. به‌ڵام ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی زۆر گشتیه و پێناسه‌ی عه‌لمانیه‌ته كاتێك ده‌بێته ئایدیۆلۆجیای تایبه‌تیی كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێك یان ده‌بێته ئاڕاسته‌یه‌كی گشتیی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مه‌ش زۆر جار پێی ده‌وترێت (عه‌لمانیه‌تی گشتگیر). له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا و به‌م پێناسه گشتییه‌ش عه‌لمانیه‌ت هاوواتا نابێت له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕی و (ئیلحاد) دا، چونكه ئیلحاد هه‌ڵوێستی دورخستنه‌وه و دژایه‌تی و نه‌فیكردن وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام عه‌لمانیه‌ت زیاتر شێوه‌ی گوێپێنه‌دان و بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆبونی هه‌یه و سوربونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایینداری مه‌به‌ستێكی تاكه‌كه‌سی بێت و په‌یوه‌ندیی به ژیانی گشتیه‌وه نه‌بێت و فه‌ڕز نه‌كرێت به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، بۆیه زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی عه‌لمانیه‌ت به ئایینه‌وه به پشتگوێخستن و (عدم مبالاة) ناوبنێن. پێناسه‌یه‌كی تر بۆ عه‌لمانیه‌ت كه چه‌مكه‌كه تایبه‌ت ده‌كات و زیاتر ده‌یكاته بنه‌مایه‌كی عه‌مه‌لی، ئه‌وه‌یه كه له شێوگی پیرۆسێسدا گوزارشی لـێ ده‌كرێت، واته كه ده‌وترێت (به‌عه‌لمانیكردن) (العلمنة) Secularization و پێناسه ده‌كرێت به (جیاكردنه‌وه‌ی كاروباری ئایینی و كاروباری مه‌ده‌نی)، یاخود ئه‌وه‌ی كه باوه (جیاكردنه‌وه‌ی ئایین و ده‌وڵه‌ت یان جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی) [هه‌رچه‌ند به‌م پێناسه‌یه‌ی دواییان ده‌چێته بواری زاراوه سیاسیه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی]، ئه‌مه ئه‌و عه‌لمانیه‌ته‌یه كه بونی ده‌بێته پێویستییه‌كی گه‌وره كاتێك دامه‌زراوه‌ی ئایینی و دام‌وده‌زگای سیاسی ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر زه‌وتكردنی ئازادیه‌كان و سود له ده‌سه‌ڵات و هه‌ژمونی یه‌كتر وه‌رده‌گرن بۆ قایمكردنی جێپێی خۆیان، بۆیه دروشمێكی شۆڕشی فڕه‌نسا ئه‌وه بو كه (دوایین پاشا به ڕیخۆڵه‌ی دوایین قه‌شه بخنكێنن!)، ئێمه‌ش ده‌بێت بڵێین (دوایین دیكتاتۆری خۆرهه‌ڵات به ڕیخۆڵه‌ی دوایین پیاوی ئایینیی ده‌ربار بخنكێنن!). ئه‌و بیرمه‌ند و ئاڕاسته و كۆمه‌ڵانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتدا بانگه‌شه بۆ عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن مه‌به‌ستیان ئه‌م عه‌لمانیه‌ته‌یه كه ده‌كرێت پێیشی بوترێت (عه‌لمانیه‌تی جوزئی) یان (عه‌لمانیه‌تی میانه‌ڕه‌و) و وه‌كو ته‌وژم ته‌نها وه‌سف بكرێت به (نائایینی) nonreligious نه‌ك (دژه‌ئایین)، و ڕه‌نگه زاراوه‌ی لایكیه‌ت Laicism یش وه‌كو به‌رامبه‌ر گونجاوتر بێت بۆی تاكو عه‌لمانیه‌ت Secularism. بۆیه له‌نێو ئه‌و بیرمه‌نده عه‌لمانیانه‌ی خۆرهه‌ڵاتدا خه‌ڵكی وا هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باوه‌ڕداریشه و بێباوه‌ڕ نیه. كه‌واته عه‌لمانیه‌ت به‌م پێناسه‌یه ڕێكخستنی په‌یوه‌ندیی نێوان دین و ده‌وڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی هیچیان به‌سه‌ر ئه‌وی تردا زا‌ڵ نه‌بێت و ئه‌وی تر به‌كارنه‌هێنێت، و بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕی و (لادینیة) دا هاوواتا نیه ئه‌گه‌ریش وا ده‌ربكه‌وێت ئه‌وه لای ئه‌و ته‌وژم وكۆمه‌ڵه و پارتانه‌یه كه خۆیان چه‌پن یان له بنه‌ڕه‌تدا چه‌پن، عه‌لمانیه‌تی لای ئه‌مانه ده‌كرێت وه‌سف بكرێت به (عه‌لمانیه‌تی په‌ڕگیر) یان (دژه‌ئایین) antireligious. گرنگ ئه‌وه‌یه ڕژێمی عه‌لمانی ڕێگه له ئایینداریی هاوڵاتیان ناگرێت و ڕێگه‌ش نادات هیچ ئایینێك زا‌ڵ ببێت به‌سه‌ر كاروباری مه‌ده‌نی و گشتیی كۆمه‌ڵگادا و ببێته هۆی ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان. ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه مه‌لا و ئاخوند و قه‌شه و حاخام فه‌رمانڕه‌وا و ده‌سه‌ڵاتدار نه‌بێت و ده‌ست وه‌رنه‌داته ژیانی گشتیه‌وه، یان فه‌رمانڕه‌وا تاقمێك له پیاوی ئایینیی نه‌بێت كه سیاسه‌ته‌كانی به ئایین پاساو بده‌ن و به هه‌ردو لایان چنگیان له ژیانی كولتوری و سیاسی و ویژدانی كۆمه‌ڵگا و (موقه‌دده‌راتی شه‌عب) گیر بكه‌ن و بیانه‌وێت كۆمه‌ڵگا له حاڵه‌تی نه‌گۆڕی و بێده‌نگی و (كڕی) دا بمێنێته‌وه.
چینی پیاوانی ئایینی له ئیسلامیشدا هه‌یه
و جیهانی ئیسلامی‌یش پێویستیی به عه‌لمانیه‌ت هه‌یه
نوسه‌ر زۆر جار ده‌ڵێت ئه‌و هۆكار و بارودۆخه‌ی له ئورۆپای مه‌سیحیدا عه‌لمانیه‌تی داخوازی كرد كه له زۆر و سته‌می كلێسا و چینی ئیكلێروس(3) و پیاوانی ئایینی‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت، ده‌ڵێت ئه‌و بارودۆخه له جیهانی ئیسلامی‌دا نیه و ده‌زگایه‌كی وه‌كو كلێسا و چینێكی وه‌كو پیاوانی ئایینیی مه‌سیحی له ئیسلامدا بونی نیه، و بۆیه عه‌لمانیه‌ت بۆ جیهانی ئیسلامی پێویست نیه! لێره‌دا نوسه‌ر ده‌ڵێیت ئاگای له مێژوی ڕابردوی جیهانی ئیسلامی نیه و خوێنه‌ری خۆیشی به بێ‌ئاگا ده‌زانێت! پێش هه‌مو شتێك چینی پیاوانی ئایینی له ئیسلامیشدا هه‌یه و خراپتریش له مه‌سیحیه‌ت، چونكه له مه‌سیحیه‌تدا پیاوی ئایینی جیایه و فه‌رمانڕه‌وا جیایه، واته هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه جۆره عه‌لمانیه‌تێكی سه‌ره‌تایی له مه‌سیحیه‌تدا هه‌یه، به‌ڵام له ئیسلامدا زۆر جار پیاوی ئایینی ده‌توانێت له هه‌مان كاتدا فه‌رمانڕه‌وا و خه‌لیفه‌یش بێت. خه‌لیفه و والیه‌كانیش هه‌مویان له هه‌مان كاتدا ئیمامی مزگه‌وت و جمعه‌وجه‌ماعه‌تیش بون و مێزه‌ربه‌سه‌ریش بون! خه‌لیفه‌یه‌كی وه‌كو عومه‌ری كوڕی عه‌بدولعه‌زیز له هه‌مان كاتدا موفتییش بوه و ڕه‌نگه زاناترین زانای ئایینیی سه‌رده‌می خۆی بوبێت! سه‌باره‌ت به چوار خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌میش ڕێ‌وشوێن و ڕێچكه‌ی ئه‌وان ــ به‌پێی حه‌دیسێك ــ وه‌كو سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر وایه، گه‌لێك له فه‌توا و ئیجتیهاده فیقهیه‌كانی عومه‌ر و عوسمان تا ئێسته‌ش ناوبانگ و كاریگه‌رییان هه‌یه. ئێسته‌ش له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌ر مه‌لایه‌ك یان موفتییه‌ك یان به‌ناو زانایه‌كی ئایینی ده‌توانێت گروپێكی ئیسلامی دروست بكات و فه‌توا له‌سه‌ر گیان و ماڵی خه‌ڵكی ده‌ربكات و دوایی ببێته پارتێكی سیاسییش، گه‌لێك له پارته ئیسلامیه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا مه‌لا و (مه‌لازاده) دروستیان كردون (هه‌روه‌كو چۆن له ئیسڕائیلیش گه‌لێك له پارته ئیسڕائیلیه ــ به‌تایبه‌تی ــ توندڕه‌وه‌كان حاخامه‌كان دایانمه‌زراندون). له‌وه‌ش گه‌ڕێ كه له ڕێبازه شیعیه‌كاندا (جه‌عفه‌ری، زه‌یدی، ئیسماعیلی) چۆن ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له یه‌ك كه‌سێتی و دام‌وده‌زگادا كۆكراونه‌ته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی گشتییش زاراوه‌ی ئیسلامیی ڕه‌سه‌ن بۆ فه‌رمانڕه‌وا بریتیه له (ئیمام) كه ئاشكرایه چ سێبه‌رێكی ئایینی و پیرۆزی بۆ دروست ده‌كات. ئینجا (زانای ئایینی) و (پیاوی ئایینی) هیچ جیاوازییه‌كیان نیه ئه‌گه‌ر نوسه‌ر دڵ به‌و جیاوازیه خۆش ده‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك شاره‌زایی له ئیسلام هه‌بێت به‌ڵام جبه و مێزه‌ری له‌به‌ر نه‌بێت و پله‌وپایه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌تیی نه‌بێت پێی ناوترێت زانای ئایینی، به‌ڵكو له كورده‌واریدا پێی ده‌ڵێن (ده‌مڕوت)! ئیتر (زانای ئایینی) (عوله‌ما!) ته‌نها زاراوه‌یه‌كی ئیسلامیی مه‌غرورانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ئورۆپا به ئاسایی پێی ده‌وترێت (پیاوی ئایینی)(4) clergyman (ئه‌م زاراوه مه‌غرورانه‌یه له ئایینی یه‌هودییشدا هه‌یه كاتێك به پیاوی ئایینی وتراوه حاخام كه ده‌قاوده‌ق به واتای دانا و حه‌كیمه! له‌ڕاستیدا كه‌سێتیی پیاوی ئایینیی ئیسلامی لاسایی كه‌سێتیی حاخامی یه‌هودی ده‌كاته‌وه و له شێوه‌ی ئه‌وه). ئه‌و داب‌ونه‌ریتی خوێندنی ئایینی و به‌خشینی پله‌ی قه‌شه و كاهینه‌ی له ئورۆپای مه‌سیحیدا هه‌یه له به‌رامبه‌ریدا له جیهانی ئیسلامییشدا خوێندنی ئایینی داب‌ونه‌ریتی خۆی هه‌یه و (ئیجازه) به‌خشین و دانانی (مه‌لا) و (ئیمام) و (خه‌تیب) و (موفتی) هه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌ك جیاوازیدا ئه‌ویش ئه‌وه‌یه داب‌ونه‌ریته مه‌سیحیه‌كه ڕێكخستن و هه‌ڕه‌میه‌تی زیاتری تێدایه. ئینجا له جیهانی ئیسلامی‌دا چه‌ندین دام‌وده‌زگای ئایینی هه‌بون و هه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌یه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بڕیاری سیاسییش هه‌یه: له ئیسلامدا (ئه‌هلی حه‌لل و عه‌قد) و ڕژێمی (فه‌توادان) و (حیسبه) و پله‌ی (ئیمامه‌ت) و (خیتابه‌ت) و گه‌لێك شتی تر هه‌ن كه بنه‌ڕه‌تێك دروست ده‌كه‌ن بۆ پیاوانی ئایینی تا بتوانن له سایه‌یاندا كیانێك بۆ خۆیان دروست بكه‌ن و كاریگه‌ریی خۆیان پیاده بكه‌ن، جگه له‌وه‌ی له مێژوی ئیسلامی‌دا پیاوانی ئایینی چه‌ندین پله‌وپایه و دام‌وده‌زگایان له‌ژێر ده‌ستدا بوه، له‌وانه: دام‌وده‌زگای (وه‌قف) كه هاوشێوه‌ی ڕژێمی كلێسای خاوه‌ن زه‌وی‌وزار و دێره‌كانی ڕه‌به‌نه مه‌سیحیه‌كانی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته، پله‌ی قه‌زاوه‌ت (كه له ڕابردودا كاریگه‌ریی زۆر بوه، ئه‌مه‌ش واته ده‌سه‌ڵاتی دادگا له ئیسلامدا به ده‌ست پیاوی ئایینیه‌وه‌یه كه ده‌توانێت خه‌لیفه‌یش بهێنێته به‌رده‌م دادگای خۆی) و فه‌توادان (كه له خۆپاكردنه‌وه‌ی توالێته‌وه تاكو بڕیاری ئیعدامكردن ده‌گرێته‌وه) و مه‌نصیبی (قازیی قازیه‌كان) و (موفتیی گشتی) و (شه‌یخولئیسلام) و كۆمه‌ڵێك شتی تر كه شه‌رحیان توول ده‌كێشێت! ئێسته‌ش موفتیی گشتی هه‌یه و هه‌یئه‌ی عوله‌ما هه‌یه و حه‌وزه هه‌یه و ئه‌زهه‌ر هه‌یه و ئه‌وقاف هه‌یه و دیوانی وه‌قف(!) هه‌یه و وه‌زاره‌تی ده‌عوه(!) هه‌یه و هه‌زار و یه‌ك ناونیشان و بوار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی ئایینی ده‌سه‌ڵات و قه‌زاوه‌تی خۆیان پیاده بكه‌ن، ئه‌وه‌ش نه‌ك وه‌كو كلێسا كه زۆر ڕێكخراوه و ڕێسا و ڕێ‌وشوێنی ته‌واوی بۆ دانراوه، به‌ڵكو فه‌وزایه‌كی عه‌جیب له جیهانی ئیسلامی‌دا دروست بوه كه به حكومه‌ته‌كانیش داگیر ناكرێت. ئینجا ئایا خه‌لیفه و فه‌رمانڕه‌وا ئیسلامیه‌كانیش به ناوی خواوه فه‌رمانڕه‌واییان نه‌كردوه؟ زاراوه‌ی (خه‌لیفه) له خۆیدا ئه‌و واتایه‌ی تێدایه كه ئه‌مه ده‌سه‌ڵاتێكی پیرۆزی له‌ده‌ستدایه و جێنشینی كه‌سێكی پیرۆزه، مادامه‌كی جێنشینه كه‌واته خاوه‌نی مافێكی پیرۆزه له ده‌سه‌ڵاتدا. خه‌لیفه كه به‌ناوی جێنشینیی پێغه‌مبه‌ره‌وه حوكم ده‌كات مانای وایه به ناوی خواوه حوكم ده‌كات چونكه به‌پێی قورئان گوێڕایه‌ڵیی پێغه‌مبه‌ر گوێڕایه‌ڵیی خوایه (مَن یُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطاعَ اللهَ) (النساء: 80). نازناوی (أمیر المؤمنین) یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه فه‌رمانڕه‌وایه‌كی ئایینیه و به هێزی ئایین حوكم ده‌كات. له‌وه‌ش گه‌ڕێ كه له قورئاندا گوێڕایه‌ڵیی فه‌رمانڕه‌وا له‌گه‌ڵ گوێڕایه‌ڵیی خوا و پێغه‌مبه‌ر باس كراوه (النساء: 59). ئه‌گه‌ر له واقیعی مێژوی خیلافه‌ت بڕوانین هه‌میشه سیفه‌تی ئایینی و پیرۆزیی تێدا ده‌بینینه‌وه: چوار خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م وه‌كو درێژه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی پێغه‌مبه‌ر ته‌ماشا ده‌كرێن، خه‌لیفه ئومه‌ویه‌كانیش هه‌میشه سیاسه‌ت و كرداره‌كانیان به قه‌ده‌ر و به بنه‌مای گوێڕایه‌ڵیی (أولوا الأمر) پاساو ده‌دا، خه‌لیفه عه‌بباسیه‌كانیش (به‌تایبه‌تی مه‌نصور) خۆیان به ده‌سه‌ڵاتی خوا (سلطان الله) و جێ‌نشین و وه‌كیلی خوا داناوه. به‌گشتییش ئه‌و شه‌ریعه‌ت و حاكمیه‌ته‌ی كه له فیكری ئیسلامی‌دا تایبه‌تن به خواوه ئۆتۆماتیكی ده‌سه‌ڵاتێكی پیرۆز ده‌به‌خشن به فه‌رمانڕه‌وای ئیسلامی، ئه‌مه له باشترین و میسالیترین باردا، ئینجا ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه له زۆر حاڵه‌تدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پیرۆزه به‌كار ده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی كه ئه‌مه‌ش هه‌ر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیرۆزدا بۆی ده‌چێته سه‌ر، زۆرجاریش به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندیی ئایینی یه‌ك ده‌گرن و ده‌بنه یه‌ك شت، بۆ نمونه فه‌رمانڕه‌وای عه‌ره‌بی ــ ئیسلامی هه‌تا بره‌و به زمانی عه‌ره‌بی بدات به‌رژه‌وه‌ندیی عه‌ره‌ب و كولتوری عه‌ره‌بی و له هه‌مان كاتدا به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسلام و ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامییشی تێدایه.. بۆیه ئێسته ئێمه‌ی كورد ئاگاییمان له‌مێژوی عه‌ره‌ب زیاتره تاكو مێژوی كورد! زانیاریمان له‌سه‌ر (به‌در) و (ئوحود) زیاتره تاكو جه‌نگه‌كانی كورد! به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێتیی ئیسلامیی یه‌كه‌م (پێغه‌مبه‌ر) له یه‌ك كاتدا سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت و ڕابه‌ری ئایینیی یه‌كه‌م بوه، له‌و كاته‌وه له ئیسلامدا تێكه‌ڵییه‌كی ته‌واو هه‌یه له‌نێوان دام‌وده‌زگای سیاسی و كه‌سێتیی ئایینی‌دا كه له هیچ ئایینێكی تردا به‌و شێوه‌یه نیه، بۆ نمونه به‌درێژایی مێژوی مه‌سیحیه‌ت (ئوسقوف) ی مه‌سیحی و (ئیمپراتۆر و كایسه‌ر و پاشا) ی مه‌سیحی دو كه‌سێتی و ده‌زگای جیاواز بون، به‌ڵام له ئیسلامدا خه‌لیفه بۆ خۆی (ئیمام) و جێبه‌جێكه‌ری یه‌كه‌می حوكمه شه‌رعیه‌كان بوه و هه‌ندێك جار خوتبه و ئه‌میرایه‌تیی حه‌جیش هه‌ر به‌ده‌ست خۆیه‌وه بوه!
ته‌وژمی ئیسلامی و، مه‌عریفه و زانست
نوسه‌ر له‌و به‌راورده شكڵی و تیۆریه‌یدا له‌نێوان (ته‌وژمی ئیسلامی) و (ته‌وژمی عه‌لمانی) دا، پشتی به هه‌ندێك زانیاری و نمونه و به‌ڵگه‌ش به‌ستوه كه گه‌لێك له‌مانه‌ش جێگه‌ی تێبینین و پێویستییان به پێداچونه‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه من سه‌رنجم دا ئه‌وه‌یه كه، له به‌راوردی نێوان ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانیدا له‌لایه‌نی زانسته‌وه، ده‌ڵێت (رازی) موفه‌سسیر و فه‌قیهـ و ئوصولی بوه و له هه‌مان كاتدا پزیشكێكی ناوداریش بوه (ته‌وژمی ئیسلامی و.. . به‌شی (10)، هاوڵاتی، ژ. (334)، لا. 19)، ئه‌مه‌ش تێكه‌ڵكردنی (ئه‌بوبه‌كری ڕازی) (865 ــ 925 ز. ) ی پزیشكه (كیمیایی و پزیشك و فه‌یله‌سوف: حه‌كیمی ئه‌و زه‌مانه) كه مولحیدیش بوه، له‌گه‌ڵ (فه‌خری ڕازی) (1150 ــ 1210 ز. ) ی موفه‌سسیر و ئوصولی و موته‌كه‌للیمی ئه‌شعه‌ری. لێره‌دا گومانمان بۆ دروست ده‌بێت نوسه‌ری ناوبراو جگه له (ئیبن حه‌نبه‌ل) و (ئیبن ته‌یمییه) و (ئیبن قه‌ییمی جه‌وزییه) كه‌سێتیه ئیسلامیه‌كانی ڕابردو جوان بناسێت. ئه‌مه‌ش ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی مێژویی یان بایۆگرافیایی نیه، به‌ڵكو مه‌به‌ستێكی فیكریی له‌سه‌ر بنیات ناوه كه ده‌یه‌وێت بڵێت زاناكانی ئیسلام له هه‌مان كاتدا بایه‌خیان به زانسته سروشتیه‌كان داوه. به‌ڵام ڕه‌نگه گرنگترین و دامه‌زرێنترین زانای ئیسلام ئیمامی شافیعی بێت كه وتویه‌تی هه‌مو زانستێك جگه له قورئان و حه‌دیس و فیقهـ مه‌شغه‌له‌ت و كات به فیڕۆدانه و، زانست ئه‌وه‌یه ڕیوایه‌ت و گێڕانه‌وه‌ی فه‌رموده‌ی تێدابێت و غه‌یری ئه‌وه وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه!
كُلُّ العُلُومِ سِوَی القرآنِ مَشْغَلةٌ
إلاّ الحدیثَ وعِلْمَ الفقهِ فی الدِّینِ
العِلْمُ ما كان فیه قال حَدَّثـَنا
و ما سِواهُ فوَسْـواسُ الشَّیاطینِ(5)
هه‌روه‌كو هه‌ندێك جار گوته‌ی باوی (مَن تَمَنـْطَق فقد تَزَنـْدَق) ده‌درێته پاڵی، واته (ئه‌وه‌ی خۆی به مه‌نطیقه‌وه خه‌ریك بكات زیندیق و مسقۆف ده‌بێت)، زانراویشه كه (ئیبن صه‌لاح) و (ئیبن ته‌یمییه) و (سویوطی) به‌ڕونی (مه‌نطیق) یان حه‌رام كردوه. ئه‌وه‌ی زۆر ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه زانایانی ئیسلام تا ئێسته‌ش ته‌نها خه‌ریكی ته‌فسیر و گێڕانه‌وه‌ی حه‌دیس و ڕیوایات و فیقهـ و فه‌توا و زانسته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی بون، به‌ڵكو وه‌هابیه‌كان خۆخه‌ریككردنیان به زانستێكی وه‌كو (نه‌حو) واته ڕێزمانی عه‌ره‌بیه‌وه به شتێكی خراپ و زیاده زانیوه و (ئیبن ته‌یمییه) زۆر جار ده‌یویست زانایانی نه‌حو به خراپ و بێ‌دین له قه‌ڵه‌م بدات (بۆ نمونه ده‌رباره‌ی ئیبن عوصفور) و هه‌وڵی ده‌دا ڕه‌خنه له سیبه‌وه‌یهـ بگرێت و له بایه‌خی كه‌م بكاته‌وه. به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی ته‌وژمی یه‌كه‌می زانسته سروشتیه‌كانیان هێنایه كایه هه‌ندێك وه‌رگێڕ و زانای مه‌سیحی ــ سوریانی و صابیئی بون (وه‌كو یوحه‌ننا بن ماسه‌وه‌یهـ و حونه‌ین بن ئیسحاق و بنه‌ماڵه‌ی بوخته‌یه‌شوع و پابیت بن قوڕڕه)، ئینجا كه‌سانی هه‌ڵكه‌وته‌ی وه‌كو (ئیبن سینا) و (فارابی) و (رازی) كه به‌شداریی كاریگه‌ریان له زانسته سروشتیه‌كاندا هه‌بوه جگه له‌وه‌ی گه‌لێكیان شیعه بون له ڕوی بیروباوه‌ڕه‌وه به كه‌سانی بێباوه‌ڕ و باوه‌ڕناته‌واو داده‌نرێن و ئیسلامیش ته‌نها سه‌رچاوه‌یه‌كی لاوه‌كیی مه‌عریفه‌كه‌یان بوه و زۆربه‌یشیان عه‌ره‌ب (ماكی ئیسلام) نه‌بون و هه‌ندێكیان مامۆستای ناموسوڵمانیشیان هه‌بوه و له بنه‌ڕه‌تیشدا په‌ره‌پێده‌ری كه‌له‌پوری زانستی و فه‌لسه‌فیی یۆنان و سوریان و فارس بون. به ده‌گمه‌ن له سه‌رده‌مانی ئیسلامیی كۆندا زانایه‌ك ببینینه‌وه كه له زانسته سروشتیه‌كاندا به‌شداریی هه‌بوبێت و له هه‌مان كاتدا زانای ئایینییش بوبێت. ئێسته‌ش ئاشكرایه موسوڵمانان و به‌تایبه‌تییش ئیسلامیه‌كان چ به‌رهه‌مێكیان له جیهانی زانست و مه‌عریفه‌دا هه‌یه: هیچ، یان شتێكی زۆر لاواز و كه‌م‌وكورت. كام كتێبه ئیسلامیه‌كان نوسیویانه و بوبێته سه‌رچاوه و خه‌ڵك به‌گشتی سودیان لـێ بینیبێت؟! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ی كه دۆزینه‌وه و داهێنان نیه به‌ڵكو جاری وا هه‌یه سه‌رچاوه‌یه‌كی عه‌ره‌بیت له بوارێكدا ده‌ست ناكه‌وێت و، هه‌ندێك كتێبی ئورۆپاییش دوای سه‌د ساڵ ئینجا ده‌كرێن به عه‌ره‌بی یان هه‌ر ناكرێن! من زۆر موتابه‌عه‌ی سایته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان ده‌كه‌م و به‌ڕونی هه‌ژاری و كه‌م‌وكورتییان ده‌بینم، به‌شێوه‌یه‌ك بابه‌تێكی باشكیله له ده‌یه‌ها سایتدا ده‌بینیته‌وه: یه‌ك له یه‌كی وه‌رده‌گرن: كولتوری (قیل و قال) و گێڕانه‌وه و ده‌ماوده‌م و وه‌ڵڵاهو ئه‌عله‌م!
با ئه‌م سه‌رژمێری و داتایانه بخوێنینه‌وه (به‌پێی ڕاپۆرتی په‌ره‌پێدانی مرۆیی عه‌ره‌بیی ساڵی 2003(6) و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی تر):
خوێندنه‌وه:
ــ مرۆڤی ئورۆپایی تێكڕا له ساڵێكدا 35 كتێب ده‌خوێنێته‌وه، مرۆڤی ئیسڕائیلییش 45 كتێب، به‌ڵام له جیهانی عه‌ره‌بیدا (ناوجه‌رگه‌ی جیهانی ئیسلامی) تێكڕا به 80 كه‌س ئینجا ساڵی یه‌ك كتێب ده‌خوێننه‌وه! ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤی عه‌ره‌ب به‌تێكڕای ڕێژه‌یی له ساڵێكدا ته‌نها ده خوله‌ك له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ره‌كیدا سه‌رف ده‌كات، هه‌ر بۆیه تێكڕای خوێندنه‌وه‌ی ساڵانه بۆ هه‌ر كه‌سێك له جیهاندا چوار كتێبه به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له جیهانی عه‌ره‌بیدا ته‌نها چاره‌كه لاپه‌ڕه‌یه‌كه!
به‌رهه‌مهێنانی كتێب:
ــ به‌پێی سه‌رژمێریی یونێسكۆ بۆ بڵاوكراوه‌كانی جیهان، وڵاتانی عه‌ره‌بی ساڵی (1991) ته‌نها (6,500) كتێبیان به‌رهه‌م هێناوه، به به‌راورد به (102,000) كتێب له ئه‌مێریكای باكور و (42,000) كتێب له ئه‌مێریكای باشور و كاریبی(7). ئه‌مه سه‌رباری جۆر و نه‌وعیه‌تی كتێبه‌كانیش: ئه‌و كتێبانه‌ی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له قاهیره پڕفرۆش‌ترین بون بریتین له كتێبه ئایینیه‌كان و ئینجا كتێبی خوێندن یان ئه‌و كتێبانه‌ی یارمه‌تیده‌ری خوێندكارن. به‌شێوه‌یه‌كی گشتییش ئه‌و كتێبانه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا زۆرترین داواكارییان له‌سه‌ره بریتین له كتێبه‌كانی: بابه‌تی ئایینی به پله‌ی یه‌ك، چێشتلێنان، به‌خت و بورجه‌كان. له كوردستانی خۆیشمان هه‌روایه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كانی خۆشه‌ویستی و شیعره‌مۆبایلی بۆ زیاد كه‌ین!
ــ هه‌رچه‌ند عه‌ره‌ب 5% ی دانیشتوانی جیهان پێك ده‌هێنن، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی كتێب له جیهانی عه‌ره‌بیدا له 1,1% ی به‌رهه‌می جیهان تێپه‌ڕ ناكات!(8)
ــ له‌نێو ئه‌و كتێبانه‌شدا كتێبی بواری ئه‌ده‌بی و هونه‌ری له جیهانی عه‌ره‌بیدا ئاستێكی نزمتری هه‌یه: ژماره‌ی ئه‌و كتێبه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریانه‌ی ساڵی 1996 له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌رچون له (1945) كتێب تێپه‌ڕیان نه‌كردوه، كه ئه‌مه‌ش ته‌نها 0,8% ی به‌رهه‌می جیهانیی ئه‌و جۆره كتێبانه‌یه! و له به‌رهه‌می وڵاتێكی وه‌كو توركیاش كه‌متره كه دانیشتوانی له چاره‌كی دانیشتوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی زیاتر نیه!(9)
ــ به‌شێكی زۆر له‌و كتێبانه‌ی له جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێن له بابه‌تی ئایینیین: كتێبه ئایینیه‌كان 17% ی ئه‌و كتێبانه پێك ده‌هێنن كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چن، له كاتێكدا له ناوچه‌كانی تری جیهاندا ئه‌و ڕێژه‌یه له 5% تێپه‌ڕ ناكات(10). ئینجا ئاشكرایه كه كتێبی ئایینی واته دوباره‌كردنه‌وه‌ی كه‌له‌پورێك و هیچ به‌رهه‌مهێنانێكی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا نیه و زۆربه‌یشیان ده‌قی كه‌له‌پوری و كۆنن واته له ڕابردودا به‌رهه‌م هێنراون.
وه‌رگێڕان:
ــ یاپان به ته‌نها ساڵانه نزیكه‌ی 30 میلیۆن لاپه‌ڕه وه‌رده‌گێڕێت! ئه‌وه‌ی ئێسته ساڵانه له هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا وه‌رده‌گێڕدرێت (كه تێكڕا نزیكه‌ی 330 كتێبه) ته‌نها پێنجیه‌كی ئه‌و بڕه‌یه كه ته‌نها له وڵاتی یۆنانی ئێسته ساڵانه وه‌رده‌گێڕدرێت!(11)
ــ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می مه‌ئمونه‌وه (كه كۆمه‌ڵێك وه‌رگێڕی سوریانیی دانا بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه پزیشكی و فه‌لسه‌فیه‌كان وه‌ربگێڕن بۆ عه‌ره‌بی) هه‌تاكو ئێستا (كه ده‌كاته نزیكه‌ی 1,200 ساڵ) وه‌رگێڕدراوه بۆ عه‌ره‌بی نزیكه‌ی (10,000) كتێبه، كه ئه‌م بڕه به‌رامبه‌ری ئه‌و كتێبانه‌یه كه ئیسپانیا له یه‌ك ساڵدا وه‌ریانده‌گێڕێت!(12)
ــ پێنج ساڵی یه‌كه‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردو، ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕدراوه له هه‌مو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ڕێژه‌یه‌كه كه به میلیۆنێك مرۆڤی عه‌ره‌ب ته‌نها (4,4) كتێبیان به‌رده‌كه‌وێت (كه ده‌كاته یه‌ك كتێب له ساڵێكدا بۆ هه‌ر میلیۆنێك)، له كاتێكدا له هه‌نگاریا گه‌یشتوه‌ته (519) كتێب و له ئیسپانیا (920) كتێب بۆ هه‌ر میلیۆنێك له دانیشتوان(13).
دابه‌شكردن و فرۆشی كتێب:
ــ سه‌ره‌ڕای بونی (300) میلیۆن مرۆڤی عه‌ره‌ب كه به عه‌ره‌بی ده‌دوێن له (22) ده‌وڵه‌تدا، تیراژی سروشتیی چاپی هه‌ر ڕۆمانێك یان كورته‌چیرۆكێك له‌نێوان (1000) و (3000) دانه‌دایه، و ئه‌و كتێبه‌ی (5000) دانه‌ی لـی چاپ‌وبڵاو بكرێته‌وه به كتێبێكی زۆر سه‌ركه‌وتو و پڕفرۆش داده‌نرێت(14). به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی تریش ئه‌و كاغه‌زه‌ی یه‌ك خانه‌ی چاپ‌وبڵاوكردنه‌وه له فڕه‌نسا به‌كاری ده‌بات زۆرتره له‌و كاغه‌زه‌ی كه چاپخانه‌كانی هه‌مو نیشتمانی عه‌ره‌بی سه‌رفی ده‌كه‌ن! هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌چاوه‌یه‌كی تر مامه‌ڵه‌ی بازاڕی كتێبی عه‌ره‌بی به كڕین و فرۆشتنه‌وه ساڵانه له چوار میلیۆن دۆلار تێپه‌ڕ ناكات له‌كاتێكدا ئه‌و ژماره‌یه له ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتیی ئورۆپادا ده‌گاته نزیكه‌ی (12) میلیار دۆلار! ئه‌مه‌ش واته سێ هه‌زار جار به‌رامبه‌ری كتێبی عه‌ره‌بی!
نه‌خوێنده‌واری (بێسه‌وادی):
به‌پێی بڵاوكراوه‌ی یونێسكۆ و ئاژانسی فرانس پرێس له كۆی (300) میلیۆن مرۆڤ له جیهانی عه‌ره‌بیدا (60) میلیۆنیان نه‌خوێنده‌وارن (توانای خوێندنه‌وه و نوسینیان نیه)، 2/3 ی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له ئافره‌تانن. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه كه تێكڕای ساڵانه‌ی تێچوی خوێندنی بنه‌ڕه‌تی له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ته‌نها بڕی شه‌ش میلیاره، به به‌راورد به (1. 100) میلیار بۆ تڕوتفاقی سه‌ربازی و چه‌ك، و (300) میلیار بۆ ڕیكلام، و (500) میلیار كه عه‌ره‌ب هه‌مو ساڵێك بۆ جگه‌ره (توتن) ی سه‌رف ده‌كه‌ن!(15)
ئینجا كه ده‌ڵێین (جیهانی عه‌ره‌بی)، ئه‌مه واته ناوجه‌رگه‌ی جیهانی ئیسلامی: مه‌ككه‌ی مزگه‌وتی یه‌كه‌م و مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ر و به‌غدادی مه‌نصور و شامی شه‌ریف و قاهیره‌ی ئه‌زهه‌ری هه‌ر شه‌ریف و.. . له‌گه‌ڵیشیدا مه‌سیحیه‌كانی سوریا و لوبنان حسێب كراون كه هه‌میشه هه‌ر پێشه‌نگ بون له زانست و مه‌عریفه‌دا و ئه‌گه‌ر ئه‌مانی لـێ ده‌ركه‌ین ڕه‌نگه ئامار و ژماره‌كان زۆر ئابڕوبه‌ر بن!
له‌به‌ر ئه‌وه نوسه‌ر ئه‌گه‌ر له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه باسی ته‌وژمی ئیسلامی و عه‌لمانی بكات ده‌بوایه له‌لایه‌نی زانسته‌وه باسی هیچی نه‌كردایه و بێده‌نگه‌ی لـێ بكردایه!
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باسی فه‌خری ڕازی و ئه‌بو به‌كری ڕازی: له‌لایه‌كی تریشه‌وه بڕوا ناكه‌م عه‌لی باپیر (عه‌قیده) ی فه‌خری ڕازیی ئه‌شعه‌ریی به‌دڵ بێت و به (عه‌قیده) ی (فیرقه‌ی ناجیه) ی بزانێت، چونكه له‌سه‌ر ڕێبازی (ئه‌شعه‌ریه‌كان) بوه كه باوه‌ڕیان به (ته‌ئویل) هه‌یه و ته‌فسیری حه‌رفییان بۆ هه‌مو ده‌قێك نیه و پێیشیان وابوه كه قورئان هه‌ر وه‌كو (مه‌عنا) قه‌دیمه ئه‌گه‌رنا وه‌كو (له‌فز) مه‌خلوقه. جگه له‌وه‌ی فه‌خری ڕازی ته‌فسیره گه‌وره‌كه‌ی پڕ كردوه به مه‌نتیق و فه‌لسه‌فه و ــ وه‌كو سه‌له‌فیه‌كان ده‌ڵێن ــ (هه‌مو شتێكی تێدایه جگه له ته‌فسیر!). ئه‌مانه‌ش واته فه‌خری ڕازی له‌گه‌ڵ ئیسلام / نوسخه‌كه‌ی عه‌لی باپیردا به‌ته‌واوی یه‌ك ناگرێته‌وه، چ جای ئه‌بوبه‌كری ڕازی كه مولحید بوه و له نامه فه‌لسه‌فیه‌كانیدا به‌ڕونی ئیلحاده‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت (كه ئیلحادی ئه‌و بیرمه‌ندانه زیاتر بریتی بوه له نكولیكردنی وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی)، ئه‌مه‌ش ئه‌و (رازی) ـه پزیشكه‌یه كه نوسه‌ری ناوبراو شانازیی پێوه ده‌كات یان به شانازییه‌كی ئیسلام یان ته‌وژمی ئیسلامیی ده‌زانێت. یان نوسه‌ر شانازی به (ئیبن ڕوشد) ه‌وه ده‌كات وه‌كو فه‌یله‌سوف و پزیشك و وه‌كو فه‌قیهێك كه خاوه‌نی (بدایه المجتهِد) ه (هه‌مان سه‌رچاوه و جێگه)، به‌ڵام هه‌ڵوێستی چۆنه ئه‌گه‌ر بزانێت ئیبن ڕوشدیش وه‌كو فه‌یله‌سوفه ئیسلامیه‌كانی تر باوه‌ڕی هه‌یه به ئه‌زه‌لیه‌ت (قیده‌م) ی عاله‌م و باوه‌ڕی نیه به زیندوبونه‌وه‌ی جه‌سته له قیامه‌تدا و به عیلمی جوزئیی خوا به (جوزئیات)؟!(16) ئایا ئه‌و كاته به موسوڵمانی داده‌نێت؟! بێ گومان نه‌خێر! میحنه‌تی ئیبن ڕوشدیش مه‌شهوره كه دور خرایه‌وه و كتێبه‌كانیشی سوتێنران! كێ وای كرد؟ فه‌رمانڕه‌وایه‌كی موسوڵمان! به فه‌توا و هاندان و ده‌سیسه‌ی كێ؟ كۆمه‌ڵێك مه‌لا و خوتبه‌خوێن و واعیز و موفتی! كه ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا كۆمه‌ڵێك به‌ناو مامۆستای زانكۆ و محامییش هه‌مان ڕۆڵی ئه‌وانه ده‌بینن بۆ چه‌رمه‌سه‌رێدان و دادگاییكردن و تۆقاندنی نوسه‌ری داهێنه‌ر و ڕیفۆرمخواز.
نمونه زۆره ئه‌گه‌ر ده‌ڵێین ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی چه‌نده ڕێگرێكی گه‌وره‌یه له مه‌عریفه و زانست و ڕوناكبیری و چه‌ند بیرمه‌ند و زانای ڕاسته‌قینه‌ی شه‌هید كردوه: بیرمه‌ندێكی وه‌كو جه‌عدی كوڕی دیرهه‌م كه له موته‌كه‌للیمه هه‌ره‌دێرینه‌كانه، ساڵی (118 ك. ) والیی به‌سڕه (خالیدی قه‌سری) كه هه‌ر كه‌سێك بو وه‌كو ئه‌م حاكمه عه‌ره‌به گه‌نده‌ڵانه‌ی سه‌رده‌می خۆمان، له ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا سه‌ری بڕی، له وتاره‌كه‌یدا (وتاری جه‌ژنی قوربان) وتی بڕۆنه‌وه قوربانیه‌كانی خۆتان بكه‌ن خوا لێتان قبوڵ كات، من قوربانی به سه‌ربڕینی جه‌عد ده‌كه‌م كه ده‌ڵێت خوا ئیبراهیمی به دۆست (خلیل) نه‌گرتوه وقسه‌یشی له‌گه‌ڵ مو‌سا نه‌كردوه!! ئینجا له مینبه‌ر دابه‌زی و سه‌ری بڕی! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌عد پێی وابو كه خوا وه‌كو مرۆڤه‌كان قسه ناكات و ئه‌مه‌ش بۆ دامه‌زراندنی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای عه‌قڵیی تۆكمه. جگه له هه‌ڵمه‌تی ڕاوه‌دونان و له‌ناوبردنی (زیندیقه‌كان) له‌لایه‌ن ئومه‌وی و عه‌بباسیه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی (ابن الراوندي) و (ابن المقفع) و (بشار بن برد) و (ابن أبي العوجاء) و (صالح بن عبد القدوس) و (أبو عیسی الوراق) و چه‌نده‌های تر، كه ئه‌وانه ڕوناكبیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه بون. هه‌روه‌كو مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵواسینی حه‌للاج و به‌رده‌بارانكردنی داستانێكه بۆ خۆی. سوهره‌وه‌ردی كه فه‌یله‌سوفێكی قوڵ و عاریفێكی گه‌نج بو به فه‌رمانی سه‌ڵاحه‌ددین كۆتایی به ژیانی تازه‌هه‌ڵچوی هێنرا: له ژورێكدا حه‌پس كرا به‌بێ نان و ئاو تا مرد! ئه‌مه‌ش به ده‌سیسه‌ی كۆمه‌ڵێك مه‌لا و واعیز له ده‌رباری (الملك الظاهر) ی حاكمی حه‌ڵه‌ب و كوڕی سه‌ڵاحه‌ددیندا. له سه‌رده‌می نوێیشدا نمونه زۆره، زه‌قترینیان به‌لای منه‌وه له‌سێداره‌دانی بیرمه‌ند و چاكسازی ئیسلامیی سودانی و داكۆكیكاری مافه‌كانی ژن و دامه‌زرێنه‌ری پارتی كۆماری له سودان: خاكیترین پیاوی دنیا (محمود محمد طه) (1909 ــ 1985) به‌پێی یاسای كوشتنی موڕته‌دد(!) ی گونجێنراو له‌گه‌ڵ ده‌ستوری سودانی، كه كۆمه‌ڵێك قازی و مه‌لای سه‌له‌فی فه‌توای موڕته‌ددبونیان ده‌ركرد له دو دادگای شه‌رعیدا و له كۆتاییشدا دیكتاتۆری پراگماتیست (جه‌عفه‌ر نومه‌یری) بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و (18/1/1985) و له ته‌مه‌نی (75) ساڵیدا له سێداره درا (شه‌رمه‌زار بن!). جگه له غافڵكوژكردنی بیریاری گه‌وره (حوسه‌ین موڕووه) و هه‌روه‌ها نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس (فه‌ره‌ج فۆده) و هه‌روه‌ها (عه‌بدولخالق مه‌عروف) ی لای خۆمان و هه‌وڵی كوشتنی ئه‌دیبی نۆبێڵ وه‌رگری عه‌ره‌ب (نه‌جیب مه‌حفوظ) و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له ده‌یانی وه‌كو (سه‌یید قیمه‌نی) و به‌ندكردن و فه‌لاقه‌كردنی ده‌یانی وه‌كو نوسه‌ر و ئه‌دیب و ڕۆژنامه‌وان (عه‌لی ده‌شتی) و دادگایی و ده‌مكوتكردن و ده‌ركردنی ده‌یانی وه‌كو (عه‌لی عه‌بدولڕازق) و (تاها حوسه‌ین) و (ئه‌بو زه‌ید) و (قیمه‌نی) و ته‌كفیری هه‌تاكو ئیسلامییه‌كی نوێخوازی وه‌كو (حه‌سه‌ن تورابی) (وه‌كو سه‌رنج ده‌درێت داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژن و هۆشیاركردنی، له پێشه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی زۆربه‌ی ئه‌م بیرمه‌ندانه‌دا بوه). به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بیركردنه‌وه له جیهانی ئیسلامی‌دا موجازه‌فه‌یه‌كی گه‌وره‌یه!
ڕه‌نگه بوترێت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ناویان برا كه‌سانێك بون كه قسه‌یان له ئایین كردوه و بیركردنه‌وه و بیروڕاكانیان سه‌باره‌ت به چه‌مك و بنه‌ما ئایینیه‌كان بون بۆیه به توندی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.. به‌ڵام كاتێك ئایینێك ده‌بێته كولتورێكی زا‌ڵ و وردودرشتی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان داده‌ڕێژێت، ئاشكرایه كه ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ی مرۆڤه عه‌وداڵ و بیرمه‌ند و ڕوناكبیره‌كان و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بچنه بنج‌وبناوانی و له عه‌قڵ و ئه‌زمونی خۆیانی نزیك بكه‌نه‌وه. هه‌مو بیرمه‌ندێكیش كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌سته كولتوری و ئه‌و كه‌ڵه‌كه‌بوه مه‌عریفیه ده‌كات كه هه‌یه. ئێمه‌ی خۆرهه‌ڵاتی (ثالیس و هێراكلیتوس و دیمۆكریتوس و سۆكراتیس و پلاتۆن و ئه‌ریستۆتێلیس و ثیۆفراستوس و كیكێرۆ و لوكرێتیوس و ئێپیكتیتوس و لوكیانوسی سۆمۆساتایی و پلۆتینوس.. .. و باكۆن و هۆبز و دێكارت و سپینۆزا و لۆك و لایبنیتس و مۆنتێسكیۆ و هیوم و دیدێرۆ و كانت و هه‌یگێل و شۆپێنهاوه‌ر و كۆنت و كیێركێگارد و ماركس و ئێنگێلز و نیتشه و ڕوسۆ و هوسێرل و هایدێگه‌ر و سارترێ) ــمان نیه، له‌بریی ئه‌وانه ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌مانه بریتیه له حه‌دیسه‌كانی ئه‌بو هوڕه‌یڕه و ته‌فسیره‌كانی ئیبن عه‌بباس و حه‌دیسه درێژه‌كه‌ی ئیسڕا و میعراج و ئه‌نسابی كه‌لبی و سیره‌ی ئیبن ئیسحاق به‌ڕیوایه‌تی ئیبن هیشام و غه‌زه‌واتی واقیدی و عه‌قیده‌ی طه‌حاوی و ئه‌ربه‌عیـنه‌ی نه‌واوی و ته‌فسیری جه‌لاله‌ین و فه‌تحـولقـه‌ریب.. . و كۆمه‌ڵێك له‌م بابه‌تانه، ئه‌مانه كه‌ره‌سته‌ی به‌رده‌ستی ئێمه‌ن و له‌مانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، ئینجا كاتێك زۆر بیر ده‌كه‌ینه‌وه و به‌قوڵی بۆی ده‌چین ده‌گه‌ینه چه‌ند ئه‌نجامێك (كه هه‌مویان نیوه‌ناچڵن) ئینجا كه زمانمان ده‌پژێت ده‌ڵێین (كه‌لام فیعلی خوایه نه‌ك سیفه‌ت و بۆیه قورئان مه‌خلوقه) و (سیفاتی ئیلاهی عه‌ینی زاتی ئیلاهین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عه‌ددود ڕونه‌دات بۆیه عیلمی خوا جیاواز نیه له زاتی خوا) و هه‌ندێك قسه‌ی ده‌ستكردی له‌م بابه‌ته، له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ش ڕه‌شه‌خه‌ڵك كۆمه‌ڵێك ناووناتۆره‌ی وه‌كو موعته‌زیله و موعه‌ططیله(!) و قه‌ده‌رییه و شتی ترمان شوێن ده‌خه‌ن، ئینجا ئه‌گه‌ر زیاتر داخڵی كولتوری نوێ بوین هه‌وڵ ده‌ده‌ین بڵێین موڕته‌دد ناكوژرێت به‌ڵكو ته‌نها حه‌پس ده‌كرێت و داوای ته‌وبه‌ی لـێ ده‌كرێت(!) و بڵێین ئه‌هلی كیتابیش ئه‌هلی ئیمانن و بێباوه‌ڕ نین و بڵێین ته‌ئویل و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ ده‌ق ده‌كه‌ین و كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نیوه كه‌له‌پوری و نیوه مۆدێرنی له‌م بابه‌ته كه دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی زۆر و دوای جورئه‌ت په‌یداكردن و پێنان به جه‌رگدا ئینجا ده‌یاندركێنین، له‌سه‌ر ئه‌مانه‌ش هێشتا كۆمه‌ڵێك موسوڵمانی تازه‌پیاكه‌وتوی دره‌نگ تێگه‌یشتو تۆمه‌تی پاشگه‌زبونه‌وه و عه‌ماله‌ت و كلكایه‌تیی (ماصۆنیه‌تی عاله‌می!) و (كوفرییه‌تی عاله‌می!) و شتی ترمان شوێن ده‌خه‌ن! ئه‌مه حاڵی ئێمه‌ی موسوڵمانه كاتێك موجازه‌فه ده‌كه‌ین واته بیر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئینجا سه‌باره‌ت به زانستێكی وه‌كو (پزیشكی) یش، كه (ئیبن نه‌فیس) ی تێدا هه‌ڵ كه‌وتوه كه له هه‌مان كاتدا فه‌قیهێكی شافیعی بوه و گوایه شه‌رحێكی له‌سه‌ر (التنبیه) ی ئه‌بو ئیسحاقی شیرازی نوسیوه كه یه‌كێكه له ده‌قه متمانه‌داره‌كانی فیقهی شافیعی، و له (طبقات الشافعیّة) ی (تاج ا‌لدین ابن(17) السُّبْكي)(18) و ئه‌وه‌ی (ابن قاضي شهبة)(19) دا ته‌رجه‌مه‌ی هه‌یه، وه‌كو نوسه‌ر شانازیی پێوه ده‌كات (هه‌مان سه‌رچاوه و جێگه).. ئاشكرایه كه زانستێكی عه‌مه‌لیه و په‌یوه‌ندیی به بیر و ئایدیۆلۆجیاوه نیه و پێویستییه‌كی ژیانه، بۆیه زۆربه‌ی فه‌رمانڕه‌وا ئیسلامیه‌كان له ڕابردودا ته‌شجیعیان كردوه و بایه‌خیان پێداوه، هیچ نه‌بێت پزیشكیان بۆ كۆشكی خۆیان ڕاگرتوه، بۆ نمونه پزیشكی كۆشكی سه‌ڵاحه‌ددین (موسای كوڕی مه‌یمون) ی گه‌وره حاخامی یه‌هودی بوه. ئه‌مه هیچ ئازایه‌تییه‌كی تێدا نیه، چونكه، كورد گوته‌نی، زه‌ره‌ری بۆ په‌زه‌كان نیه، و جگه له‌وه‌ش پزیشكی په‌یوه‌ندیی به نهێنییه‌كانی ژیان و خوێنه‌وه هه‌یه كه به نهێنیی خوایی دانراون، هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تای مێژوی مرۆڤایه‌تیه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تی له‌نێوان ئایین و پزیشكیدا هه‌بوه، زۆر جار پێشه‌وای ئایینی شاره‌زاییه‌كی ئه‌زمونی و ته‌قلیدیی له چاره‌سه‌ر و گژوگیای پزیشكی هه‌بوه (له عێراقی كۆندا پزیشكه‌كان هه‌مان پیاوانی ئایینیی په‌رستگاكان بون)، به‌ڵكو هه‌ندێك گروپی ئایینی له ڕابردودا هه‌بون كه به كاری پزیشكی ناسراون یان ناوه‌كه‌یان له‌وه‌وه هاتوه (وه‌كو: ئه‌سینیه‌كان Essenes، كه به‌پێی بیروڕایه‌ك ناوه‌كه‌یان له وشه‌ی (ئاسی) ـه‌وه هاتوه به واتای پزیشك. هه‌روه‌ها گروپی ثێراپیوتای Therapeutae كه ناوه‌كه‌یان ده‌قاوده‌ق واتای "چاره‌سازه‌كان" ی هه‌یه. هه‌رچه‌ند ئه‌م پزیشكی و چاره‌سه‌ره زیاتر به واتا ڕۆحانیه‌كه بوه). له‌به‌رئه‌وه ئاساییه له‌گه‌ڵ هه‌ر ئایینێكدا كه‌له‌پورێكی پزیشكی هه‌بێت و بیشبێته به‌شێك له ئه‌ده‌بیاتی ئایینه‌كه. جگه له‌مانه ئیبن نه‌فیس شوێنپێی هیپۆكرات و حونه‌ین بن ئیسحاق و ئیبن سینای هه‌ڵ گرتوه و به‌شێك له نوسراوه‌كانی ڕاڤه‌ی ئه‌وانه‌ن، به‌ڵام بلیمه‌ت بوه و توانیویه‌تی هه‌ندێك له هه‌ڵه‌كانیشیان ڕاست بكاته‌وه و دۆزینه‌وه‌ی نوێیشی هه‌بێت.

چمكێك له بونناسیی ئیسلامی
لایه‌نێكی تر له زنجیره نوسینی ناوبراودا كه ده‌مه‌وێت هه‌ندێك تێبینیی له‌سه‌ر بخه‌مه ڕو، ئه‌و به‌شه‌یه كه باسی (بونناسیی ئیسلامی) ده‌كات. له‌وه گه‌ڕێ كه نوسه‌ر نه‌یتوانیوه بونناسی و گه‌ردونناسییه‌كی ئیسلامیی پێكه‌وه‌به‌ستراو و ڕۆشن گه‌ڵاڵه بكات، چونكه ئه‌وه له ده‌ستی ئه‌ودا نیه و له قورئانیشدا گه‌ردونناسی (كۆسمۆلۆجیا) و كۆسمۆگۆنیایه‌كی ڕون و پێكه‌وه‌به‌ستراو گه‌ڵاڵه نابێت و تا ئێستاش له فیكری ئیسلامی‌دا ئه‌و لایه‌نه شپرزه و شلۆق و ناڕۆشنه.. بۆ نمونه:
له‌لایه‌نی ئیسلامیه‌وه تا ئێستاش ڕون نیه ئاسمان پێش زه‌وی دروست كراوه یان زه‌وی پێش ئاسمان؟ ئاسمان له چی دروست كراوه و زه‌وی له چی دروست كراوه؟ چونکه له قورئاندا دروستکردنی ئاسمان و که‌ره‌سته‌ی دروستکردنه‌که‌ی له دروستکردنی زه‌وی جیا کراوه‌ته‌وه: ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی كه قورئان باسی ده‌كات (فصلت: 11) و ئیسلامیه‌كان به مادده‌ی سه‌ره‌تایی گه‌ردون به‌پێی تیۆریی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره ڕاڤه‌ی ده‌كه‌ن، به‌پێی قورئان ته‌نها ئاسمانه‌كانی لـێ دروست كراوه و زه‌وی له شتێكی تر دروست كراوه! چونكه ده‌ڵێت خه‌لقی زه‌وی ته‌واو بوه و ساز كراوه بۆ ژیان هێشتا ئاسمان دوكه‌ڵێك بوه و ئینجا ساز كراوه! (فصلت: 9 ــ 11)، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له ده‌قێكی تردا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ خۆیدا که ده‌ڵێت خه‌لقی ئاسمان ته‌واو بوه ئینجا خه‌لقی زه‌وی ته‌واو كراوه و ساز كراوه بۆ ژیان! (النازعات: 27 ــ 32). هه‌ر بۆیه موفه‌سسیره‌کانی قورئانیش سه‌رگه‌ردان بون له تێگه‌شتنی ئه‌م ده‌قانه‌دا و به‌ڕونی و یه‌کده‌نگی نازانن قورئان پێی وایه ئاسمان پێش زه‌وی دروست کراوه یان زه‌وی پێش ئاسمان!؟
ئه‌و شه‌ش ڕۆژه‌ی كه له قورئاندا بۆ دروستكردنی ئاسمان و زه‌وی وه‌كو ڕۆژی ئاسایی باس ده‌كرێت مه‌به‌ست چیه و چۆن ده‌كرێت بونه‌وه‌ر به شه‌ش ڕۆژ دروست بكرێت؟
هه‌روه‌كو بابه‌تی گۆیه‌تی و سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی تا ئێستاش یه‌كده‌نگیی ئیسلامیی له‌سه‌ر نیه چونكه له قورئاندا ده‌ق زۆره له‌سه‌ر ته‌ختیی زه‌وی (الرعد: 3. الحجر: 19. ق: 7. الذاریات: 48. نوح: 19. النازعات: 30. الغاشیة: 20. الشمس: 6) و جێگیریی زه‌وی (النمل: 61. غافر: 64) و سوڕانه‌وه‌ی خۆر به‌ده‌وری زه‌ویدا (البقرة: 258. ی‌س: 38).
به‌ڵام جگه له‌وه‌ش نوسه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌كه‌وێته كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌ی سه‌یره‌وه، له‌وانه: كاتێك ده‌یه‌وێت چه‌مكێكی وه‌كو (حه‌وت ئاسمان) ڕاڤه بكات ده‌ڵێت ئه‌م گه‌ردونه‌ی كه هه‌یه هه‌موی ته‌نها ئاسمانی یه‌كه‌مه یاخود ئاسمانی هه‌ره‌نزیكه (به‌شی (2)، هاوڵاتی ژ. (325)، لا. 13)، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێژوی ئه‌و چه‌مكه‌دا ناگونجێت له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی گشتیی ده‌قه قورئانیه‌كانیشدا ناگونجێت، چونكه قورئان هه‌میشه وه‌كو شتێكی ماددی و به‌رجه‌سته باسی حه‌وت ئاسمانه‌كه ده‌كات و له ده‌قێكی قورئانیشدا هاتوه كه خۆر و مانگ هه‌ردوكیان ده‌كه‌ونه حه‌وت ئاسمانه‌كه‌وه (نوح: 15، 16). ئه‌و خوێنده‌واره‌ی كه‌مێك شاره‌زایی (ناڵێم پسپۆڕی) ی له مێژوی كولتوری مرۆڤ هه‌بێت ده‌زانێت كه (حه‌وت ئاسمانه‌كه) له سه‌رنجدانی حه‌وت ته‌نه ئاسمانیه گه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌رچاوی مرۆڤه‌وه هاتوه (خۆر، مانگ، عوتارید، زوهه‌ره، میرریخ، زوحه‌ل، موشته‌ری) كه له كۆندا مرۆڤ په‌رستونی (قورئانیش سوێندیان پێ ده‌خوات: التكویر: 15، 16: كه له‌م ده‌قه‌دا به‌تایبه‌تی پێنج هه‌ساره‌كه ده‌گرێته‌وه)، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه كه هه‌ر یه‌كه له‌و حه‌وت ئاسمانه تایبه‌ته به یه‌كێك له‌و حه‌وت ته‌نه ئاسمانیه گه‌ڕۆكه‌وه (هه‌ر بۆیه له كه‌له‌پوری ئیسلامی‌دا وتراوه كه خۆر ده‌كه‌وێته ئاسمانی چواره‌مه‌وه یان ئاسمانی چواره‌م فه‌له‌كی خۆره!).
هه‌روه‌ها له هه‌مان جێگه‌دا ده‌رباره‌ی (شه‌ش ڕۆژی دروستكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی) كه له قورئاندا هاتوه ده‌ڵێت زانایانی گه‌ردونناسییش باسیان له‌و شه‌ش قۆناغه‌ی دروستبونی گه‌ردون كردوه! كه ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستنێكی ئاشكرایه.
هه‌روه‌ها بۆ ڕاڤه‌ی ده‌قی (.. أن السموات و الأرض كانتا رتقا ففتقناهما) (الأنبیاء: 30) ده‌ڵێت وشه‌ی (فه‌تق) به واتای هه‌ڵتۆقینی به‌شێكی شتێكه به‌بێ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاری جیاببێته‌وه! (هه‌مان جێگه)، ئه‌مه‌ش چونكه ئیشی به‌م جۆره لێكدانه‌وه‌یه هه‌یه و ده‌یه‌وێت ده‌قه‌كه به سیسته‌می كۆمه‌ڵه‌ی خۆر لێك بداته‌وه، له كاتێكدا (فه‌تق) له زمانی عه‌ره‌بیدا به واتای جیاكردنه‌وه و له‌تكردن و دڕینه (فَتَقَهُ.. : شَقَّهُ. لسان العرب، مادة: ف‌ت‌ق)، ئه‌و حاڵه‌ته‌ش كه مرۆڤ توشی (فه‌تق) ده‌بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیواری ماسولكه‌یی ورگی ده‌دڕێت (كونی تێ ده‌بێت) بۆیه وای پێ ده‌وترێت، به‌ڵام نوسه‌ر وا دیاره واتای (هه‌ڵتۆقینی به‌شێكی شتێك) ی له دیمه‌نی ئه‌و حاڵه‌ته‌وه (واته قۆڕی!) وه‌رگرتوه!! جا ئایا ته‌فسیری قورئان ئاوا ده‌كرێت؟ ده‌كرێت ده‌قێكی قورئان به پشتبه‌ستن به واتای كوردیی (ف‌ت‌ق) ته‌فسیر بكرێت كه واتای هه‌ڵتۆقینی وه‌رگرتوه و واتای دڕانی تێدا نه‌ماوه؟! له ڕاستییشدا ده‌قه‌كه باسی چه‌مكێك ده‌كات كه له ته‌فسیره‌كانی قورئان و له زۆربه‌ی ئایینه‌كان و ئه‌فسانه‌كانیشدا باس كراوه كه گوایه ئاسمان و زه‌وی سه‌ره‌تا پێكه‌وه‌لكاو بون و پاشان خوا لێكی كردونه‌ته‌وه و ئاسمانی به‌رز كردوه‌ته‌وه و زه‌ویی له نزمیدا ڕاگرتوه، به‌پێی ته‌فسیر و به‌پێی زۆربه‌ی ئه‌و ئه‌فسانانه ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش به هه‌وای نێوان ئاسمان و زه‌وی بوه (بڕوانه: ته‌فسیری طه‌به‌ری، ئایه‌تی: الأنبیاء: 30، به‌تایبه‌تی ڕیوایه‌تی ژماره 18534(20)).. بۆ نمونه له ئه‌فسانه‌ی شومه‌ریدا ده‌ڵێت خواوه‌ند/ئاسمان (ئان) و خواوه‌ند/زه‌وی (كی) له‌سه‌ره‌تادا پێكه‌وه‌لكاو بون و پاشان خواوه‌ند/هه‌وا (ئێنلیل) لێكی كردنه‌وه و هاته‌نێوانیان.. دروستبونی ئه‌م چه‌مكه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له كولتوری كۆندا خه‌لق به‌شێوه‌ی له‌ناوبردنی شێواوی و بێیاسایی وێنه كراوه، به‌و پێیه كه ئێسته یاسایه‌كی گه‌ردونی هه‌یه كه پێش خه‌لق نه‌بوه، ئینجا ئێسته هه‌وای نێوان ئاسمان و زه‌وی هه‌یه كه‌واته پێش خه‌لق نه‌بوه و ئاسمان و زه‌وی پێكه‌وه‌لكاو بون، بۆیه به‌شێك له خه‌لق جیاكردنه‌وه‌ی ئاسمان و زه‌وی و دروستكردنی هه‌وای نێوانیان بوه.
جگه له‌وه‌ش كاتێك (هه‌مان جێگه) به‌بێ هیچ زانیارییه‌ك خۆی ده‌دات له ده‌قێكی ناڕۆشنی وه‌كو (.. وَ كان عرشُه علی الما‌ء) (هود: 7)، كه ده‌توانم بڵێم هیچ موسوڵمانێكی ته‌قلیدی له‌م ده‌قه نه‌گه‌یشتوه تا باوه‌ڕی پێی هه‌بێت، ده‌ڵێت له سه‌ره‌تادا گه‌ردون نه‌بوه و ته‌نها (عه‌رشی له‌سه‌ر ئاو وه‌ستاو) هه‌بوه بۆیه گه‌ردون ئه‌زه‌لی نیه.. به‌ڵام نوسه‌ر سه‌رنجی له‌وه نه‌داوه كه له ده‌قه‌كه‌دا باسی ئاو كراوه كه گوایه عه‌رش له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر ئاو بوه، كه‌واته پێش خه‌لق عه‌رش هه‌بوه و ئاویش هه‌بوه ئیتر چۆن ئه‌م ده‌قه ده‌كاته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه بونه‌وه‌ر ئه‌زه‌لی نیه؟! ئینجا وا وتمان عه‌رش مولحه‌قه به خواوه به‌ڵام ئه‌م ئاوه چیه؟ ئاو له‌پێش دروستكردنی گه‌ردوندا چی ده‌كات؟! بڕوا ناكه‌م بیرمه‌ندێكی ئیسلامی هه‌بێت بتوانێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بداته‌وه! ئه‌و ئاوه كه له هه‌مو یان زۆربه‌ی ده‌قه ئایینیه‌كاندا باس كراوه له قورئانیشدا و له‌و ده‌قانه‌ی تریشدا باسی دروستكردنی ناكرێت، بڕوانه كه له هه‌مو قورئاندا ئه‌وه‌ی دروست كراوه ته‌نها (ئاسمانه‌كان و زه‌وی) ـه و ئه‌و ئاوه باسی نیه له دروستكردندا، كه‌واته ده‌توانیت به‌پێی قورئان بڵێیت ئه‌و ئاوه ئه‌زه‌لیه یان مه‌خلوق نیه! (ئه‌مه به‌راورد بكه به‌وه‌ی له كولتوری شومه‌ریدا ئه‌و ئاوه ئه‌زه‌لیه یه‌كه‌م پێكهێنه‌رێكی بونه‌وه‌ر و یه‌كه‌م خواوه‌ندیشه كه خواوه‌ند "نامو" ی دایكه)، له ڕاستیدا كاتێك (ئیبن ڕوشد) یش له (فصل المقال) دا به‌ڵگه بۆ ئه‌زه‌لیه‌ت (یاخود قیده‌م) ی بونه‌وه‌ر ده‌هێنێته‌وه ئه‌م ده‌قه قورئانیه ده‌كاته به‌ڵگه!(21)ئیبن ته‌یمییه‌ش له (نقد مراتب الإجماع) دا به‌پێی ئه‌م ده‌قه و هه‌ندێك ده‌قی تر ئه‌و قسه‌یه‌ی ئیبن حه‌زم ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه له (مراتب الإجماع) دا وتویه‌تی ئیجماع (كۆده‌نگی) هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك خوا هه‌بوه هیچی تر نه‌بوه و ئینجا خوا شته‌كانی دروست كردوه(22). له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا و به‌پێی چوارچێوه‌ی گشتیی ده‌قه ئیسلامیه‌كان و له زۆربه‌ی ئایینه‌كانی تریشدا خواوه‌ند به ده‌ستكاریكردنی ئه‌و ئاوه‌ی كه پێشتر هه‌بوه بونه‌وه‌ری دروست كردوه، كه‌واته خواوه‌ند له هیچ و له (عه‌ده‌می موتڵه‌ق) بونه‌وه‌ری دروست نه‌كردوه، به‌گشتییش بیرۆكه‌ی (خه‌لق له عه‌ده‌م)(23) بیرۆكه‌یه‌كی ئایینیی ڕه‌سه‌ن نیه و چه‌مكێكی ئه‌بستراكته كه نمونه‌ی له واقیعدا نیه و بۆیه زاده‌ی فه‌لسه‌فاندنی بیری ئایینیه، هه‌ر بۆیه (ئیبن ته‌یمییه) ی به‌ئه‌مه‌ك بۆ ده‌ق ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.

خیتاموهو میسك
هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قیش كه له ئه‌ڵقه‌یه‌كی زنجیره‌كه‌دا كه‌وته به‌ر سه‌رنجم، ئه‌وه بو كه كۆمه‌ڵه‌ی یه‌هودیی (فه‌ریسیه‌كان) Pharisees ی هاوچه‌رخی مه‌سیح له فه‌له‌ستیندا ناویان به (فه‌ره‌نسیه‌كان) نوسرابو.. كه ئه‌و كاته (سه‌ده‌ی 1 ز. ) هێشتا گه‌لێك نه‌بوه پێی بوترێت فڕه‌نسیه‌كان، ئه‌گه‌ر گریمان بوبێتیش له فه‌له‌ستین نه‌بون! ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی نوسه‌ر بێت مانای وایه نه‌یده‌ویست و نه‌یده‌هێنا ئێمه خۆمان هیلاك بكه‌ین و ئه‌م ڕه‌خنه‌یه بنوسین چونكه ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی وا بكات خوێندنه‌وه‌ی نوسینه‌كه‌ی كات به‌فیڕۆدانه. به‌ڵام وادیاره هه‌ڵه‌ی (تایپیست) و (هه‌ڵه‌بڕ!) (ی نوسینگه‌ی نوسه‌ر خۆی) بێت كه (فه‌ریسیه‌كان) یان بۆ كردوه به (فه‌ره‌نسیه‌كان)! ئه‌مه‌ش له كۆتاییدا ته‌نها بۆ (بزه‌ی لێو) و (پشو) ی خوێنه‌ر و حه‌زم كرد ببێته نمونه‌یه‌ك و ئه‌ستێره‌یه‌ك له ئاسمانی ورده‌كاری و ساخكردنه‌وه و هه‌ستی ڕه‌خنه‌یی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا.
په‌راوێز:
(1) وشه‌ی (عه‌لمانیه‌ت)، كه ئێمه له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رمانگرتوه، به‌پێی ڕێسای زمانی عه‌ره‌بی نیه و (عه‌لم) هیچ واتایه‌كی نیه (مه‌گه‌ر به واتای نیشانه‌كردن و لێوكه‌تكردن!) و ته‌كه‌للوفه ئه‌گه‌ر بوترێت له سوكه‌ڵه‌كردنی (عاله‌م) ـه‌وه هاتوه (هه‌رچه‌نده saecularis كه ڕیشه‌ی لاتینیی مه‌سیحیی وشه‌كه‌یه به‌واتای "جیهان" ـه)، ئینجا به‌و پێیه كه ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌م وشه عه‌ره‌بیه‌ی به‌كارهێناوه هه‌ردو فه‌رهه‌نگسازی لوبنانی (إلیاس بقطور) (خاوه‌نی: معجم عربي / فرنسي) و (بطرس البستاني) (خاوه‌نی: محیط المحیط) بون كه هه‌ردوكیان مه‌سیحی بون و له فه‌رهه‌نگ و زمانی سوریانیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه؛ دیاره كه وشه‌كه له سوریانیه‌وه هاتوه، چونكه له سوریانیدا به دنیا ده‌وترێت (عالما) ܥܳܠܡܳܐ (ئه‌مه‌ش واته عالم ܥܳܠܡ له‌گه‌ڵ ئه‌لیف ܐ ی كۆتایی بۆ ناساندن) (و هه‌ندێك جاریش ده‌وترێت عالام ܥܳܠܳܡ)، بۆیه به (لایك)، واته دنیایی، ده‌وترێت (عالمایا) ܥܳܠܡܳܝܳܐ، و به عه‌لمانیه‌ت (دنیاییبون) ده‌وترێت (عالمایوتا) ܥܳܠܡܳܝܽܘܬ݂ܳܐ، كه به‌ڕواڵه‌ت و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی بزوێن به (علمیوتا) ده‌خوێنرێته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر شێوازی ئه‌مه وشه عه‌ره‌بیه‌كه‌یان داڕشتوه، جگه‌له‌وه‌ی (عالم) ی سوریانی ئاسانتر سوكه‌ڵه ده‌بێت و ده‌بێته (عه‌لم) تاكو (عاله‌م) ی عه‌ره‌بی، چونكه (عالم) له یه‌ك بڕگه‌ی فۆنه‌تیكی پێك هاتوه به‌ڵام (عاله‌م) ی عه‌ره‌بی له دو بڕگه. زاراوه‌كه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا زاراوه‌یه‌كی مه‌سیحیه كه له بنه‌ڕه‌تدا (علماني) secular به قه‌شه‌یه‌ك وتراوه كه سه‌ر به كلێسایه‌ك یان ڕه‌به‌نیه‌تێكی دیاریكراو نه‌بێت، یان پیاوێكی ئایینیی مه‌سیحی كه ڕه‌به‌ن نه‌بێت و دنیایی بێت. هه‌ندێكیش به‌هه‌ڵه و به‌بێ مه‌به‌ست وشه‌كه به (عیلمانیه‌ت) ده‌خوێننه‌وه (یه‌كێك له‌وانه‌ش مونیر به‌علبه‌كی له فه‌رهه‌نگی مه‌وریددا!)، به‌وپێیه كه له (عیلم) ـه‌وه هاتوه (ده‌ڵێیت تێكه‌ڵكردنی Secularism ـه له‌گه‌ڵ Scholarism!)، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ مێژوی زاراوه‌كه‌دا ناگونجێت و به‌وپێیه زاراوه‌یه‌كی ورد نیه بۆ گوزارش له سێكیولاریزم، هه‌رچه‌ند ته‌وژمی عه‌لمانی له ئورۆپا په‌یوه‌ندیی پته‌وی به دۆزینه‌وه زانستیه‌كان و په‌ره‌گرتنی میتۆدی زانستیه‌وه هه‌یه و شۆڕشێكیش بو به‌سه‌ر كلێسادا كه دژایه‌تیی زانایانی زانسته سروشتیه‌كانی ده‌كرد. ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت عه‌لمانیه‌ت له‌لایه‌نێكیه‌وه ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هۆشیاریی زانستیه له‌گه‌ڵ هۆشیاریی نازانستی و ئه‌فسانه‌یی.

(2) “Secularism: any movement in society directed away from otherworldliness to life on earth.. ” "Secularism" Encyclopædia Britannica. Ultimate Reference Suite. Chicago: Encyclopædia Britannica, 2008.
(3) وشه‌ی (ئیكلێروس) «إِكلیروس» شێوه‌ی عه‌ره‌بیی وشه‌كه‌یه كه له (كلێرۆس) κλερος ی گریكیه‌وه وه‌رگیراوه، و هه‌رچه‌ند به‌كار هێنراوه به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌ك هه‌ڵه‌یه چونكه (كلێرۆس) (به‌واتای تیروپشك) ڕیشه‌ی وشه‌كه‌یه نه‌ك خودی زاراوه‌كه بێت، ڕاستتر وایه بوترێت (كلێریكوس) له clericus ی لاتینیه‌وه ئه‌میش له κλερικος ی گریكیه‌وه، به عه‌ره‌بییش ده‌بێته (إكلیرِكوس) یان (إكلیرِكيّة) كه ئه‌مه‌ی دوه‌میان به‌كاریش دێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسه‌ره‌كه‌ی لای ئێمه وشه‌كه‌ی به (ئه‌كلیرۆس) نوسیوه، وا دیاره هه‌مزه‌ی مه‌كسور له عه‌ره‌بیدا بۆ ئه‌وه‌ی وشه‌كه به نه‌بزواو ده‌ست پێ نه‌كات لای ئه‌م نوسه‌ره مه‌فتوحه!
(4) زۆر نوسه‌ری ئیسلامی هه‌ن ده‌ڵێن له ئیسلامدا پیاوی ئایینی «رجل دین» نیه به‌ڵكو زانای ئایینی «عالم دین» هه‌یه.. ئه‌مه چاوبه‌ستی و موغاله‌طه‌یه، چونكه نه‌بونی زاراوه‌ی (رجل دین) له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زمانی عه‌ره‌بی له خۆیدا ئه‌و جۆره ده‌سته‌واژه‌یه‌ی تێدا نیه، نه‌ك هه‌ر (رجل دین) به‌ڵكو (رجل دولة) و (رجل أعمال) و (رجل شرطة) و ئه‌مانه هیچیان له بنه‌ڕه‌تی زمانی عه‌ره‌بیدا نین و ئێسته به كاریگه‌ریی وه‌رگێڕانی زمانه ئورۆپاییه‌كان دروست بون، بۆیه (رجل دین) وه‌رگێڕانی clergyman ـه و (رجل دوله) وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌قی statesman ـه و (رجل أعمال) وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌قی businessman ـه و (رجل شرطة) وه‌رگێڕانی ده‌قاوده‌قی policeman ـه و هه‌روه‌ها (رجل إطفاء) وه‌رگێڕانی fireman ـه و به‌م شێوه‌یه (ئه‌گه‌ر ڕاستت ده‌وێت ئه‌مانه وه‌رگێڕانی هه‌ڵه‌ن و له‌گه‌ڵ سروشتی زمانی عه‌ره‌بیدا ناگونجێن). ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی پیاوی ئایینی (رجل دین) هه‌ر له خۆیدا هه‌ڵه‌یه و بۆ وه‌رگێڕانی clergyman یش ورد نیه كه ده‌قاوده‌ق به واتای (پیاوی كاروباری ئایینی) یان (پیاوی كاروباری كلێسا) یه. سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی (عالم دین) یش من نه‌مبینیوه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامی‌دا به غه‌یری (مه‌لا) بوترێت.
(5) هه‌رچه‌ند زۆر جار زاراوه‌ی (عیلم) له‌و سه‌رده‌مانه‌دا، به واتای كۆی فه‌رموده و داب‌ونه‌ریتی ئیسلامی، یان (نه‌قڵ) به‌گشتی، وتراوه، یان به‌تایبه‌تی به فه‌رموده و گێڕانه‌وه وتراوه.. به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی (كل العلوم) لێره‌دا زۆر گشتیه، كه ته‌نها (قورئان و حه‌دیث و فیقهـ) ی لـێ جیا ده‌كاته‌وه، كه‌واته هه‌مو بوارێكی مه‌عریفی ده‌گرێته‌وه جگه له زانسته ئیسلامیه‌كان. ئیتر له دێڕی دوه‌میشدا هه‌مان چه‌مك دوپات ده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێت زانست ئه‌وه‌یه گێڕانه‌وه‌ی فه‌رموده‌ی تێدا بێت، واته پشت به (نه‌قڵ) و گێڕانه‌وه ببه‌ستێت. ئه‌گه‌ر له زانسته ئیسلامیه‌كانیش (ته‌فسیر، فیقهـ، فه‌رموده) ورد ببینه‌وه؛ ده‌بینین هه‌مویان پشتیان به گێڕانه‌وه به‌ستوه و هیچی به‌بێ (حدّثنا) و گێڕانه‌وه ناڕوات به‌ڕێوه. ئه‌مه‌یه مه‌به‌سته‌كه‌ی، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه (فه‌رموده‌ی دروست ئه‌وه‌یه به سه‌نه‌د ڕیوایه‌ت بكرێت)، چونكه هه‌مو فه‌رموده‌یه‌كی لاواز و هه‌ڵبه‌سراویش ــ ده‌گمه‌ن نه‌بێت ــ سه‌نه‌د و (حدّثنا) ی بۆ ساز ده‌كرێت.
(6) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003: نحوَ إقامة مجتمع المعرفة. برنامج الأمم المتحدة الإنمائيّ، الصندوق العربي للإنماء الاقتصادي و الاجتماعي. المطبعة الوطنیة، عمّان، 2003. ص‌ص. 4، 5، 66، 67، 77، 78.
(7) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003: نحوَ إقامة مجتمع المعرفة. ص‌ص. 77، 78.
(8) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص‌ص. 4، 5، 78.
(9) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص‌ص. 5، 78.
(10) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص. 5.
(11) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص‌ص. 66، 67.
(12) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص. 67.
(13) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص‌ص. 4، 67.
(14) تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003. ص. 78.
(15) Almost 60 million illiterate in Arab world. Agence France-Presse, March 15, 2007.
(16) كورته‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیبن ڕوشد ده‌رباره‌ی ئه‌م سێ بابه‌ته ته‌قلیدیه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌یه: خوا قه‌دیمه به پله و وه‌كو (عیلله) واته هۆكاری هه‌مو شته‌كان، بونه‌وه‌ریش كه (مه‌علول) ی خوایه قه‌دیمه به كات، واته كاتێك نه‌بوه كه بونه‌وه‌ر نه‌بوبێت، به‌م شێوه‌یه هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه خوا بۆ خۆی هه‌بوه و ڕاسته‌وخۆ به‌دوایشیدا بونه‌وه‌ر هه‌بوه. هه‌روه‌ها ئیبن ڕوشد به‌ڵگه‌ی عه‌قڵی و نه‌قڵی ده‌هێنێته‌وه له‌سه‌ر ڕۆژی دوایی به‌ڵام پێی وایه كه ژیانی ڕۆژی دوایی ته‌نها به ڕۆحه واته زیندوبونه‌وه‌ی جه‌سته‌ی تێدا نیه. هه‌روه‌ها پێی وایه خوا عیلمێكی گشتگیری به هه‌مو شته‌كان هه‌یه به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی (كلّيّ) و به عیلمێكی ئه‌زه‌لی كه هۆكاری هاتنه‌كایه‌ی شته‌كانه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م سێ مه‌سه‌له‌یه‌ش غه‌زالی فه‌یله‌سوفه ئیسلامیه‌كانی ته‌كفیر كرد.
(17) نوسه‌ر (عه‌لی باپیر) ئه‌م وشه‌ی (ابن) ـه‌ی به (بن) نوسیوه كه ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی ئیملاییه! وشه‌ی (ابن) كاتێك به‌بێ هه‌مزه ده‌نوسرێت كه بكه‌وێته نێوان دو ئیسمی عه‌له‌م و ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان ناوی كوڕی ئه‌وه‌ی دوه‌میان بێت و وشه‌ی (ابن) ـه‌كه‌ش نه‌كه‌وێته سه‌ری دێڕه‌وه، له كاتێكدا (تاج ا‌لدین) و (السبكي) هه‌ردوكیان له‌قه‌بن نه‌ك ئیسمی عه‌له‌م. ئه‌مه‌ش بو به ده‌رسێكی ئیملاء!
(18) ابن السُّبْكيّ، طبقات الشافعیّة الكبری. تحقیق: عبد الفتاح محمد الحلو، محمود محمد الطناحي. مطبعة عیسی البابي الحلبي، مصر، ط1، 1964. جـ. 8، ص. 305، الترجمة رقم (1206).
(19) ابن قاضي شهبة، طبقات الشافعیة. تصحیح و تعلیق: د. الحافظ عبد الحلیم خان. ط1، مطبعة مجلس دائرة المعارف العثمانیة بحیدر آباد الدكن ــ الهند، 1979. جـ. 2، ص‌ص. 241، 242. الترجمة رقم (480).
(20) بڕوانه: الطبري، جامع البیان عن تأویل آي القرآ‌ن. دار الفكر، بیروت، 1405 هـ. جـ. 17، ص‌ص. 18، 19. هه‌روه‌ها: تفسیر الطبري. تحقیق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة، الطبعة الأولی، 2000. جـ. 18، ص. 431. هه‌روه‌ها: القرطبي، الجامع فی أحكام القرآ‌ن. تحقیق: أحمد عبد العلیم البردوني. دار الشعب، ط2، 1372 هـ. جـ. 11، ص. 283.
(21) بڕوانه: ابن رشد، فصل المقال و تقریر ما بین الشریعة و الحكمة من الاتصال. تحقیق: د. ألبیر نصري نادر. دار المشرق، ط2، 1968، ص. 42.
(22) بڕوانه: ابن حزم، مراتب الإجماع ــ فی العبادات و المعاملات و المعتقدات. دار الآفاق الجدیدة، بیروت. ط1، 1978. ص. 193. ابن تیمیة، نقد مراتب الإجماع. (ملحق بمراتب الإجماع). ص‌ص. 220 ــ 223.
(23) ئه‌م بابه‌ته جیاوازه له هه‌ردو سیفه‌تی (فاطر) (بۆ نمونه: الأنعام: 14) و (بدیع) (البقرة: 117، الأنعام: 101) كه به واتای داهێنه‌ر و به‌دیهێنه‌ری یه‌كه‌م دێن، واته كه قورئان ده‌ڵێت خوا داهێنه‌ری (ئاسمان و زه‌وی) ـه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه پێشتر نه‌بون و پێش خه‌لق له نمونه‌یان نه‌بوه نه‌ك ئه‌وه‌ی له هیچ دروستی كردون، هه‌مو داهێنانێكیش پێویستیی به كه‌ره‌سته‌یه‌ك و مادده‌یه‌كی به‌رایی هه‌یه. به‌ڵام (خه‌لق له عه‌ده‌م) بیرۆكه‌یه‌كی میتافیزیاییه كه نامۆیه به چه‌مكه ئایینیه‌كان. بۆیه هه‌مو چیرۆكه ئایینیه‌كانی خه‌لق باس له كه‌ره‌سته‌یه‌ك ده‌كه‌ن كه خواوه‌ند له‌وه بونه‌وه‌ری دروست كردوه: ئاو بۆ دروستكردنی ئاسمان و زه‌وی، قوڕ بۆ دروستكردنی مرۆڤ.. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ (كه داهێنه‌ری ئه‌و بیرۆكه و چیرۆكانه‌یه) خۆیشی هه‌میشه له كه‌ره‌سته شت دروست ده‌كات، خۆیشی زۆربه‌ی كه‌ل‌وپه‌له‌كانی له قوڕ دروست ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان
1. ابن تیمیة، نقد مراتب الإجماع. (ملحق بمراتب الإجماع).
2. ابن حزم، مراتب الإجماع ــ فی العبادات و المعاملات و المعتقدات. دار الآفاق الجدیدة، بیروت. ط1، 1978.
3. ابن رشد، فصل المقال و تقریر ما بین الشریعة و الحكمة من الاتصال. تحقیق: د. ألبیر نصری نادر. دار المشرق، ط2، 1968.
4. ابن السُّبْكيّ، طبقات الشافعیّة الكبری. تحقیق: عبد الفتاح محمد الحلو، محمود محمد الطناحي. مطبعة عیسی البابي الحلبي، مصر، ط1، 1964.
5. ابن قاضي شهبة، طبقات الشافعیة. تصحیح وتعلیق: د. الحافظ عبد الحلیم خان. ط1، مطبعة مجلس دائرة المعارف العثمانیة بحیدر آباد الدكن ــ الهند، 1979.
6. تقریر التنمیة الإنسانیّة العربیة للعام 2003: نحوَ إقامة مجتمع المعرفة. برنامج الأمم المتحدة الإنمائيّ، الصندوق العربي للإنماء الاقتصادي و الاجتماعي. المطبعة الوطنیة، عمّان، 2003.
7. الطبري، جامع البیان عن تأویل آي القرآ‌ن. دار الفكر، بیروت، 1405 هـ.
8. الطبري، تفسیر الطبري (جامع البیان عن تأویل آي القرآ‌ن). تحقیق: أحمد محمد شاكر. مؤسسة الرسالة، ط1، 2000.
9. القرطبي، الجامع فی أحكام القرآ‌ن. تحقیق: أحمد عبد العلیم البردوني. دار الشعب، ط2، 1372 هـ.

10. "Secularism" Encyclopædia Britannica. Ultimate Reference Suite. Chicago: Encyclopædia Britannica, 2008.
11. Almost 60 million illiterate in Arab world. Agence France-Presse, March 15, 2007.