جه‌ژنی نه‌ورۆز و ناسنامه‌ی
ئایینیی كورد
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ئاڵۆزترین كێشه‌ی گه‌لی كورد
كێشه‌ی ناسنامه‌یه. ئه‌م كێشه‌یه هه‌م داگیركه‌ران و ناحه‌زان دروستیان كردوه
بۆی، هه‌م خۆی بۆ خۆیی دروست كردوه. ئه‌وه‌ش چونكه له‌لایه‌كه‌وه داگیركه‌ران و
گه‌لانی ناحه‌زی ده‌وروبه‌ری هه‌میشه هه‌وڵیان داوه سه‌ربه‌خۆیی و كیانی سیاسیی
ئه‌م گه‌له له‌ناو به‌رن، و بیكه‌ن به پاشكۆی خۆیان و نكولی له جیۆگرافیاكه‌ی و
مێژو و بونی مێژویی و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بكه‌ن.. له‌لایه‌كی تریشه‌وه له هه‌مان
كاتدا گه‌لی كورد، به خواستی خۆی و به سه‌پاندنی هێزه‌كانی ده‌وروبه‌ریشی، له
لایه‌نی ناسنامه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی و كولتوریه‌وه وه‌كو پێویست خۆی جیا نه‌كردوه‌ته‌وه
و سه‌ربه‌خۆیی خۆی نه‌پاراستوه.. ئایینێك، مه‌زهه‌بێك، كولتورێكی تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی،
نیه كه كورد خۆی پێ جیا بكاته‌وه له‌وانی تر و وه‌كو تایبه‌تمه‌ندییه‌ك و
ناسنامه‌یه‌ك سودی لـێ بینیبێت بۆ دروستكردنی كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی و قه‌واره‌یه‌كی
سیاسی بۆ خۆی. كه ئه‌مه له ڕابردودا مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی بوه، له ئێستاشدا بنچینه
و بناغه‌یه‌كی گرنگه. بۆ نمونه: له سه‌رده‌مانی مه‌سیحیی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای
سپیی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك ویستبێتی سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆی دابین بكات؛
ڕێبازێكی مه‌سیحیی له خۆ گرتوه و كه‌سێتییه‌كی مه‌سیحیی دیاری بانگ كردوه تا
كلێسایه‌كی سه‌ربه‌خۆی بۆ پێكه‌وه بنێت تا له ده‌وڵه‌ته‌كانی تر جیا ببێته‌وه و
سه‌ربه‌خۆ بێت. گه‌لانی موسوڵمانی ناعه‌ره‌بیش دوای ماوه‌یه‌ك له بێده‌نگی و
متبون هه‌ندێك ڕێبازی ناسوننییان له خۆ گرت تا ئه‌وه بنه‌مایه‌ك بێت بۆ سه‌ربه‌خۆبونیان
له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی ـ ئیسلامیه سوننیه‌كه. هه‌رچه‌ند كوردیش له سه‌ره‌تاوه
هه‌ندێك هه‌وڵی له‌م بابه‌ته‌ی داوه (وه‌كو په‌یوه‌ندیی كورد به خاریجیه‌كان
"خَوارِج" ه‌وه، و چونه ڕیزی ڕێبازی عه‌له‌وی، و ته‌ریقه‌تی عه‌ده‌وی..)،
به‌ڵام له كۆتایی و ئه‌نجامدا و وه‌كو زۆرینه؛ كورد وه‌كو ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه
له‌سه‌ر ئایینه كۆنه‌كه‌ی خۆی (یه‌زدانپه‌رستی، زه‌رده‌شتی..) خۆی بگرێت و كولتوره
دێرینه و ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی بپارێزێت، یان هاوشێوه‌ی ـ بۆ نمونه ـ گه‌لی ئه‌رمه‌نی
كلێسایه‌كی مه‌سیحیی ئۆرتۆدۆكسیی خۆرهه‌ڵاتیی ڕه‌سه‌نی وه‌كو كلێسای ئه‌رمه‌نیی بۆ
خۆی بنیات نه‌ناوه.. له هه‌مان كاتیش‌دا نه‌توانیوه له ئیسلامیشدا شتێك بۆ خۆی
بپچڕێت و ڕێبازێكی تایبه‌ت له ئیسلام بۆ خۆی جیا بكاته‌وه كه ببێته بنه‌مای
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كولتوری و نه‌ته‌وه‌یی، كه ئه‌وه له سه‌رده‌مانی كۆن و چه‌رخی
زێڕینی ئایینه‌كاندا بنه‌ما و بنچینه‌یه‌كی پێویست بوه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كولتوری و
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی. كورد نه‌یتوانیوه ڕێبازێكی كه‌لامی و فیقهیی ئیسلامی بۆ خۆی
پێكه‌وه بنێت یان جیا بكاته‌وه هه‌تا ئه‌وه ببێته بنچینه‌یه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی
سیاسی و كیانێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕون و جیا، وه‌كو چۆن كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تری
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێگه‌ی كلێسا و ئایینه تایبه‌تیه‌كانیانه‌وه ماونه‌ته‌وه
و كو‌لتور و زمانی خۆیشیان پاراستوه. به‌ڵام كورد له ئیسلامیشدا له لایه‌نی
ڕێبازی فیقهیه‌وه وه‌كو زۆرینه شوێن ڕێبازی (شافیعی) كه‌وتوه كه له ناوچه‌كه‌دا
ڕێبازی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كه‌یه و به‌رجه‌سته‌كه‌ری ئاڕاسته ئیسلامیه
عه‌ره‌بگه‌ره‌كه‌یه كه دوپاتی بایه‌خی ئایینیی زمانی عه‌ره‌بی (و پیرۆزیی ده‌قه
ـ ته‌نها ـ عه‌ره‌بیه‌كه‌ی قورئان) و خیلافه‌تی عه‌ره‌ب/قوڕه‌یش ده‌كاته‌وه.. له
ڕێبازی كه‌لامییشدا زۆرینه‌ی كورد شوێن ڕێبازی (ئه‌شعه‌ری) كه‌وتوه، كه ڕێبازێكه
هه‌رچه‌ند خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه به عه‌قڵانیه‌تێكی شكڵی به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا هه‌ر
دامه‌زراندنه‌وه‌ی (عه‌قیده) ی سوننیه به دیباجه و به‌ڵگه‌سازی و پاساوی نیمچه‌عه‌قڵانیه‌وه،
له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌م ڕێبازه كه‌لامیه له قۆناغێكدا عه‌قیده‌ی زۆرینه‌ی ئه‌هلی
سوننه‌ی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانی تر بوه. ئه‌مه‌ش واته له
هه‌ردو لایه‌نی ڕێبازی فیقهی و ڕێبازی كه‌لامیه‌وه كورد بوه‌ته پاشكۆی زۆرینه
ئیسلامیه‌كه و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی. به‌م شێوه‌یه كورد له
ئیسلامه‌تی و پێشه‌وایه‌تیی ئیسلامیشدا هه‌ر بوه‌ته پاشكۆی گه‌لانی ده‌وروبه‌ری،
ئیتر هه‌تا له ئیسلامیشدا نه‌توانیوه سه‌ربه‌خۆییه‌ك بۆ خۆی پێكه‌وه بنێت، كه
ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی زۆر بوه.. نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی له ڕێبازی ئایینی و پێشه‌وایه‌تیی
ئایینی‌دا؛ نه‌بونی سه‌ربه‌خۆیی كولتوری و سیاسیی لـێ ده‌كه‌وێته‌وه، كاتێكیش
پیاوانی ئایینیی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری سه‌ر به پێشه‌وایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتێكی
ئایینیی گه‌لێكی تر بن؛ گومانی تێدا نیه كه ئه‌مه كاریگه‌ریی مسۆگه‌ری ده‌بێت
له‌سه‌ر لایه‌نگریه سیاسیه‌كانیان و فه‌تواكانیشیان سه‌باره‌ت به بارودۆخه
سیاسیه‌كان و بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كانیش..
سه‌رباری ئه‌م حاڵه‌ته گشتیه كه ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی له مێژوی ئیسلامیی ڕابردودا هه‌یه، ئێسته ته‌وژمێكی ئیسلامی له كوردستاندا بره‌وی په‌یدا كردوه، كه درێژبونه‌وه‌یه‌كی ئایینی و مه‌زهه‌بی و سیاسی و ته‌نزیمیی كۆمه‌ڵێك ته‌وژم و بزاڤ و گروپی ئایینی ـ ئیسلامیی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ـ ئیسلامیه. به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه‌م ته‌وژمه ئیسلامیه‌ی كوردستاندا باڵێكی یان چه‌ند لایه‌ن و به‌ره‌یه‌كی وه‌كو كۆپیكردنی ته‌وژمێكی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامیی سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادیه. ئه‌مانه زۆر زیاتر له لایه‌ن و به‌ره‌كانی تر به‌ئه‌مه‌كن بۆ كولتوری عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی، و زیاتر ده‌ست ده‌گرن به ده‌ق و گێڕانه‌وه و ڕواڵه‌ته‌كانی ئیسلامه‌وه، و زیاتر ئاڵۆزی و گیروگرفت و كێشمه‌كێشه كولتوری و سیاسیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی ده‌گوازنه‌وه بۆ كوردستان و كۆمه‌ڵگای كوردی. به شێوه‌یه‌ك له ململانێ و جیاوازی و ناكۆكیه‌كانیاندا به‌ڕونی ململانێ و جیاوازی و ناكۆكیه‌كانی ناو باڵه جیاوازه‌كانی سه‌له‌فیه‌تی سه‌عودی ده‌بینیته‌وه، و زۆر جاریش ئه‌مانه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندیی ماددی و ڕۆحیی ڕاسته‌وخۆیان به هێما دیاره‌كانی ئه‌و باڵه جیاوازانه‌ی سه‌له‌فیه‌تی سه‌عودیه‌وه هه‌یه: له سه‌عودییه باڵێكی سه‌له‌فیی سوڵتانی هه‌یه كه (مه‌دخه‌لیه‌كان) یان پێ ده‌ڵێن، لێره‌ش لق و درێژبونه‌وه‌ی هه‌یه به هه‌مو پابه‌ندبون و بایه‌خدانه ته‌قلیدیه‌كانیه‌وه. له سه‌عودییه باڵێكی سه‌له‌فیی جیهادی هه‌یه كه ته‌وژمێكی چه‌كدار و تێرۆریستی ئۆپۆزیسیۆنی سه‌عودیه، لێره‌ش درێژبونه‌وه‌ی هه‌یه به هه‌مو كێشه و مه‌ترسیه‌كانیه‌وه، له سه‌عودیه ته‌وژمی ڕابون (صحوة) هه‌یه كه له باڵه سه‌له‌فیه سوڵتانیه‌كه ئینشیقاقیان كردوه و له قوتابخانه‌ی فیكریی (سه‌یید قوطب) دا گۆش بون و هه‌ڵهێنه‌ر و مامۆستای یه‌كه‌می باڵه جیهادیه‌كه‌یشن، لێره‌ش ئه‌م ته‌وژمه له هه‌مو باڵ و ئاڕاسته‌كانی ئیسلامی سیاسیی كوردیدا وه‌كو باكگراوند و ژێرخانی فیكری وایه به هه‌مو گوته و بنه‌ما ئاڵۆزه‌كانیه‌وه. ئیتر هه‌ست ده‌كه‌ین ته‌نها زمانی ڕۆژانه‌یان كوردیه، ئه‌گه‌رنا هه‌مو بایه‌خدان و سه‌وداسه‌ر و خولیایه‌كیان ئه‌وه‌یه كه لای كه‌سان و گروپگه‌لی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامیی سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادی هه‌یه.
هه‌ر بۆیه كاتێك ده‌بینین له
سه‌عودییه ته‌وژمی دژایه‌تیكردن و حه‌رامكردن و ته‌كفیركردنی جه‌ژن و ئاهه‌نگه
ڕه‌سه‌نه‌كانی گه‌لانی ناموسوڵمان و ناعه‌ره‌ب گه‌رمه [كه به‌شێكی زۆری ئه‌م گه‌رم‌وگوڕیه
سه‌باره‌ت به دژایه‌تیكردن و حه‌رامكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه زیاتر مه‌به‌سته و
ئامانجه لای وه‌ههابیه‌كانی سه‌عودییه؛ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی دوژمنایه‌تیی
ئێران و شیعه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی نیمچه‌دورگه‌كه كه به پاشكۆی سیاسه‌تی ئێران و سه‌رچاوه‌ی
مه‌ترسیی هه‌ژمونی ئێرانی "عه‌جه‌می ـ مه‌جوسی ـ شیعی" داده‌نرێن، یانی
جه‌نگه‌كه جه‌نگێكی نه‌ته‌وه‌یی و كولتوری و ئایینی و مه‌زهه‌بی و له‌پێش ئه‌وانه‌شه‌وه
سیاسیه، به‌تایبه‌تی كه ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ند به پێتڕۆڵ نیشتمانی
دێرینه‌ی زۆرینه‌یه‌كی شیعه‌یه]؛ له هه‌مان كاتدا و به هه‌مان شێوه ئه‌م ماوه‌یه‌ش
بینیمان چۆن به‌شێك له ئیسلامیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ته‌وژمه سه‌له‌فی
و سه‌له‌فی ـ جیهادیه‌كه‌ن، هه‌وڵیان دا بۆ دژایه‌تیكردن و قه‌ده‌غه‌كردن و
كوفراندنی جه‌ژنی نه‌ورۆز كه تاكه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده كه كردویه‌تیه
هێمای بون و مانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی خۆی سه‌رباری ئه‌و هه‌مو سته‌م و هه‌وڵی له‌ناوبردنه‌ی
داگیركه‌ران و سته‌مكاران داویانه. هه‌مان ئه‌و گوتار و باس‌وخواس و فه‌توا
مۆدێلكۆنانه‌ی له سه‌عودییه له ناوه‌ند و كۆڕه وه‌ههابیه‌كاندا له‌سه‌ر (أعیاد
الكفار) واته (جه‌ژنه‌كانی گه‌لانی ناموسوڵمان) هه‌ن؛ لێره‌ش له‌سه‌ر نه‌ورۆز
كۆپی كران و دوباره كرانه‌وه، له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سێتیی ئایینیه‌وه كه سه‌ر
به ته‌وژمه سه‌له‌فیه‌كه یان سه‌له‌فیه جیهادیه‌كه‌ن، و حسابی جه‌ژنێكی
ئایینیی نائیسلامیی بتپه‌رستانه‌یان بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز كرد.
ئینجا كۆمه‌ڵێك بڕوبیانوش ده‌هێننه‌وه،
له‌مانه:
٭ گه‌لێكیان كێشه‌ی ئه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌كه
هه‌بو كه ناكرێت زاراوه‌ی شه‌رعیی (عید) ی به‌سه‌ردا ببڕدرێت! كه چاره‌ی ئه‌مه‌ش
زۆر ئاسانه: باشه! جه‌ژنێكی شه‌رعی نیه، جه‌ژنێكی سروشتیی دنیایی نه‌ته‌وه‌یی
عه‌لمانییه، هه‌ر نایشمانه‌وێت جه‌ژنێكی ئایینی بێت. ناشمانه‌وێت جه‌ژنی نه‌ورۆز
له‌گه‌ڵ ئیسلام تێكه‌ڵ بكرێت و بوترێت ئه‌مه یادی له‌دایكبونی ئیمام عه‌لی یان
یادی دروستكردنی بونه‌وه‌ره له‌لایه‌ن خواوه، وه‌كو لای شیعه به‌م شێوازانه جه‌ژنه‌كه
له‌گه‌ڵ ئیسلامدا گونجێنراوه. ناشمانه‌وێت به زاراوه‌ی (عید) ی شه‌رعیی ئیسلامی
ئاماژه‌ی بۆ بكرێت. ئێمه ده‌مانه‌وێت جه‌ژنێكی سروشتیی دنیایی نه‌ته‌وه‌یی عه‌لمانی
بێت، هه‌موان كۆ بكاته‌وه.
یانی ئه‌و ئیسلامیانه ئه‌وه‌نده
توانای بیركردنه‌وه و (ته‌نظیر) یان نیه بڵێن: گه‌لی كوردی موسوڵمان، دو جه‌ژنی
ئایینیی هه‌یه كه ڕه‌مه‌زان و قوربانن، جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییشی هه‌یه كه نه‌ورۆزه..
بۆچی؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه
خۆیان له شوێن و پێگه‌ی مێژویی و جیۆگرافیایی و مرۆیی خۆیانه‌وه بیر ناكه‌نه‌وه،
به‌ڵكو بیركردنه‌وه‌ی پێگه‌ی مێژویی و جیۆگرافیایی و مرۆیی گه‌لێكی تر و كۆمه‌ڵگایه‌كی
تر ده‌گوازنه‌وه بۆ ئێره. ئه‌مانه ته‌نها شوێنكه‌وته‌ن، به ته‌زكیه و په‌سه‌ندكردنی
كه‌سێتییه‌كی عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی ـ وه‌ههابی شاگه‌شكه ده‌بن له‌بریی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ
بده‌ن جێی په‌سه‌ندكردنی گه‌له‌كه‌ی خۆیان بن.
بۆ زیاتر ڕونكردنه‌وه‌ی ئه‌و
مه‌به‌سته‌م كه ده‌ڵێم نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ك ئایینی، و هه‌ر بۆیه‌ش
ئیسلامیه‌كان حه‌قیان نیه بڕوبیانوی ئایینیی لـێ بدۆزنه‌وه؛ ده‌ڵێم:
نه‌ورۆز، سێ جۆری هه‌یه،
یان به سێ شێوه نه‌ورۆز زیندو ڕاده‌گیرێت و ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێڕدرێت، كه هه‌ر
یه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ناكرێت به یه‌ك شێوه باسیان لـێ بكرێت و
یه‌ك حسابیان بۆ بكرێت
ئه‌وانه‌ش:
١. نه‌ورۆزی زه‌رده‌شتی: نه‌ورۆزی زه‌رده‌شتیه‌كان
ته‌نها جه‌ژنێكی سروشتی (به‌هار و ژیانه‌وه‌ی سروشت) و كولتوری نیه، به‌ڵكو زیاتر
له‌وانه جه‌ژنێكی ئایینیه و به چه‌ند سروتێكی ئایینی زیندو ده‌كرێته‌وه كه به
سه‌رپه‌رشتی و پیرۆزكردنی پیاوانی ئایینیی زه‌رده‌شتی ئه‌نجام ده‌درێن.. و باوه‌ڕداری
زه‌رده‌شتی بڕوای وایه له شه‌وانی پێش ئه‌و جه‌ژنه‌دا "فرەڤه‌شی" ـه‌کان [یاخود: "فه‌رەڤه‌هه‌ر" ەکان]، واته گیانه پاسه‌وانه‌کان یاخود گیانی مردوەکان، دێنه‌وە بۆ میوانیی زیندوەکان و به‌شداریی په‌رستش و ئاهه‌نگ و خۆشیه‌کانیان،
به‌م شێوەیه ئه‌م ئاهه‌نگی (فرەوەردیگان) ـه‌ی شه‌وانی پێش نه‌ورۆز دەبێته یادی گیانی مردوان که ئه‌مه‌ش ڕەگ‌وڕیشه‌ی کۆنی هه‌یه له کولتوری ئاریه‌کاندا..
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك باوه‌ڕی ئایینیی له‌م بابه‌ته، وەکو ئه‌وەی له‌ناو
زەردەشتیه‌کاندا ئه‌و بڕوایه‌ش هه‌یه که جه‌ژنی نه‌ورۆز یادی له‌دایکبونی
"زەردەشت" یشه.
٢. نه‌ورۆزی ئێرانی ـ فارسی: كۆمه‌ڵێك داب‌ونه‌ریتی
كۆنینه‌یه له بابه‌تی (هه‌فت سین، و چوارشه‌ممه‌ی سورى، سیازده به‌ده‌ر، حاجی
فیروز...).. ئه‌مه‌یان ڕه‌سه‌نتره و به كولتوره ئێرانیه ڕه‌سه‌نه‌كه‌وه
لكاوتره و كه‌متر له ڕه‌گ‌وڕیشه ئایینی (زه‌رده‌شتی) ـه‌كه داپچڕاوه، به‌ڵام
كورد گه‌لێك له‌مانه‌ی پشتگوێ خستوه یان كاڵ كردوه‌ته‌وه..
٣. نه‌ورۆزی كوردی: نه‌ورۆز لای كورد دو لایه‌نی
هه‌یه: لایه‌نه سروشتیه‌كه‌ی كه به‌هار و ژیانه‌وه‌ی سروشت و هاوئاهه‌نگیه له‌گه‌ڵ
سروشت، لایه‌نه هێماییه‌كه‌ی كه له ڕێگه‌ی چیرۆكی (زوحاك و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) ه‌وه
هێمای شۆڕشگێڕی و ڕاپه‌ڕینی به‌سه‌ر داگیركه‌ری سته‌مكاردا له خۆ گرتوه.. هه‌ر
بۆیه جه‌ژنه‌كه بوه‌ته جه‌ژنێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، نیشتمان به مانا
سروشتیه‌كه‌ی كه مرۆڤی كورد هه‌میشه پێیه‌وه په‌یوه‌سته به‌تایبه‌تی چیاكانی
كورد واته قه‌ڵا سروشتیه‌كانی كورد، له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه
هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری و سته‌مكاریدا بوه. هه‌ر بۆیه سروته‌كانی
چه‌ند شتێكن له بابه‌تی (كۆبونه‌وه له سروشتدا) كه له‌لایه‌كه‌وه كۆبونه‌وه‌یه
بۆ هه‌ستكردن به خود وه‌كو كۆمه‌ڵ و نه‌ته‌وه و له‌لایه‌كی تریشه‌وه جۆرێكه
له هاوئاهه‌نگبون له‌گه‌ڵ سروشت، ئه‌و سروشته‌ی كه جارێكی تر ده‌ژیێته‌وه، له‌گه‌ڵ
(ئاگركردنه‌وه له‌سه‌ر چیاكان و به‌رزاییه‌كان) كه له لایه‌كه‌وه هێمایه بۆ
مانه‌وه چونكه چیاكان هێمای مانه‌وه‌ی كوردن، له لایه‌كی تریشه‌وه هێمای به‌زاندنی
هێزی سه‌رما و سۆڵه‌یه به هێزی ئاگر، كه هه‌میشه له‌و كولتوره‌دا سه‌رما و
سۆڵه به هێزێكی خراپ (خراپی سروشتی) دانراوه و ئاگر و ڕوناكییش به هێزی چاك
دانراون (كه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه له هه‌مو كولتوره‌كانی تریشدا هه‌یه، به‌ڵام
زیاتر له كولتوری گه‌لانی كوێستاننشیندا تاو ده‌سه‌نێت). بۆیه جه‌ژنه‌كه زیاتر
جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه، وه‌كو جه‌ژنێكی ئایینی نه‌ماوه‌ته‌وه، و كراوه‌ته جه‌ژنێكی
عه‌لمانیی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌تاكو گه‌لێك له داب‌ونه‌ریت و تایبه‌تمه‌ندیه
كولتوریه‌كانیشی ون كردوه.
ئینجا هه‌میشه‌ش بابه‌ته
ئایینی و كولتوریه كۆنه‌كان ته‌رجه‌مه ده‌كرێن بۆ بابه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و كولتوری
به به‌رگی نوێ و دنیایی و عه‌لمانیه‌وه. ئێمه بانگه‌شه ناكه‌ین بۆ نه‌ورۆزێكی
ئایینی و به جۆشدانی له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی زه‌رده‌شتی، به‌ڵكو بانگه‌شه ده‌كه‌ین
بۆ نه‌ورۆزێكی عه‌لمانی وه‌كو جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌مو كورد تێیدا به‌شداره،
به موسوڵمان و ئێزدی و زه‌رده‌شتی و مه‌سیحیه‌وه.
٭ بیانویه‌كی تریان ئه‌وه‌یه كه گوایه "جه‌ژنه‌كه
جه‌ژنی كورد نیه، جه‌ژنی فارسه"، یان "جه‌ژنی كۆمه‌ڵێك گه‌له له
ناوچه‌كه‌دا و جه‌ژنی كورد نیه به‌تایبه‌تی".. ئێمه‌ش ئه‌وه ده‌زانین كه
نه‌ورۆز نمونه‌یه‌كه له (جه‌ژنی به‌هار) و ژیانه‌وه‌ی سروشت و سه‌ری ساڵی
سروشتی، كه جه‌ژنێكی نیمچه‌جیهانیه و پێشینه و ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی كۆنیشی له
شارستانێتیه ڕه‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌كه‌شدا هه‌یه. و ئه‌م جه‌ژنی به‌هاره به ناوی
(نه‌ورۆز) ه‌وه؛ جه‌ژنی به‌هاری هه‌مو گه‌لانی ئێرانیزمانه، هه‌مو ئه‌و گه‌لانه‌ی
به‌و كۆمه‌ڵه زمانه ده‌ئاخێون كه پێیان ده‌وترێت (زمانه ئێرانیه‌كان)، یان به
ده‌ربڕینێكی تر گه‌لانی هه‌مو ئه‌و ناوچانه‌ی له كاتی خۆیدا ئیاله‌تی
ئیمپراتۆرێتیی هه‌خامه‌نشی بون. هه‌تاكو لای ئازه‌ریه‌كانی دراوسێیی كورد و فارسیش
بوه‌ته جه‌ژنێكی كولتورییان. ئه‌مه ڕاسته كه جه‌ژنی نه‌ورۆز لای هه‌مو گه‌لانی
ئێرانیزمان و هه‌ندێكی تریش له ناوچه‌كه‌دا جه‌ژنه و به‌شێكه له كو‌لتور و داب‌ونه‌ریتی
كۆنینه‌یان، به‌ڵام كوردیش به مافی ته‌واوه‌وه تێیدا به‌شداره، به‌ڵكو ده‌توانین
بڵێین هیچ گه‌لێكی ئێرانیزمان نیه وه‌كو كورد جه‌ژنی نه‌ورۆز بكاته جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی
بۆ خۆی، هیچ گه‌لێكی تر نیه بونی نه‌ته‌وه‌یی و مانه‌وه و ژیانه‌وه‌ی خۆی له‌و
جه‌ژنه‌دا به‌رجه‌سته كردبێت.. هیچ گه‌لێك نیه وه‌كو کورد له‌پێناوی زیندوكردنه‌وه‌ی
ئه‌م جه‌ژنه‌دا خۆی توشی ئازار و كوشتار و قوربانیدان بكات.. له‌به‌ر ئه‌وه جه‌ژنی
نه‌ورۆزی كوردی داب‌ونه‌ریتێكی تایبه‌تیه.. ئه‌گه‌ر لای زه‌رده‌شتیه‌كان جه‌ژنی
نه‌ورۆز جه‌ژنێكی ئایینی و كۆمه‌ڵێك سروتی ئایینی بێت، ئه‌گه‌ر لای فارس و گه‌لانی
تر جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی سروشتی و كولتوری و كۆمه‌ڵێك داب‌ونه‌ریتی میللی بێت؛
ئه‌وا لای كورد جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌ییه كه كورد ڕابردو و بنچینه
و بون و مانه‌وه‌ی خۆیی تێدا به‌رجه‌سته كردوه، زمانی حاڵی كورد له زیندوكردنه‌وه‌ی
ئه‌م جه‌ژنه‌دا ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو هه‌وڵی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و كولتوریه
كه دراوه؛ هێشتا ماوم و له‌سه‌ر پشتی چیاكانم ئاگر ده‌كه‌مه‌وه وه‌كو نه‌ریتی
هه‌زاران ساڵه‌م.
٭ ئه‌وانه‌ی ڕابوردن هه‌ندێك بڕوبیانوی ئایینی
بون، به‌ڵام جاری وا هه‌یه بڕوبیانوی به‌ڕواڵه‌ت زانستی و تازه‌بابه‌تیش به‌كار
ده‌هێنن، بۆ نمونه: تالیق و تانه له جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌ده‌ن به‌وه‌ی بنچینه‌كه‌ی
ئه‌فسانه و چیرۆكی به‌رئاگردانه! له‌م بابه‌ته‌ش ده‌مێكه هه‌یه و باوه، ئه‌وه‌ی
جێی داخه ئه‌وه‌یه كه زۆر جار به ناوی زانست و ئه‌كادێمیاییبون و (چه‌رخی
ئینته‌رنێت!) ـه‌وه به‌و شێوه‌یه جه‌ژنی نه‌ورۆز و هێما و بنچینه كولتوریه‌كه‌ی
بێبایه‌خ ده‌كرێت. به‌ڵام پاڵنه‌ره‌كه به‌ڕونی دیاره: پاڵنه‌ره ئایینیه‌كه‌یه،
به‌تایبه‌تی ئه‌و ته‌وژمه ئیسلامیه سه‌له‌فیه یاخود سه‌له‌فی ـ جیهادیه‌یه، كه
یان وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌ڕه‌سه‌نی و سافی ماوه‌ته‌وه، یان هه‌وڵی داوه
بێته گۆڕه‌پانی سیاسه‌ته‌وه و تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی جێی ببێته‌وه خۆی گونجاندوه
به هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ندێك له بنه‌ما ڕه‌سه‌نه‌كانی بۆ واده‌یه‌كی نادیار.
له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه یان
باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه زوحاك كه‌سێتییه‌كی ئه‌فسانه‌ییه یان چیرۆكی (زوحاك و
كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) ئه‌فسانه‌یه، ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆ دروستكردنی هۆشیارییه‌كی زانستی
گشتگیر به‌ڵكو بۆ بێبایه‌خكردنی جه‌ژنه‌كه. به‌ڵام پێش هه‌مو شتێك ئه‌فسانه‌ی
كاوه و زوحاك ئه‌فسانه‌ی بنچینه‌یی و ڕه‌سه‌نی جه‌ژنی نه‌ورۆز نیه، ئه‌وه شتێكه
دواتر هاتوه‌ته كایه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه بوه‌ته واقیعێكی كولتوری، و له‌گه‌ڵ
فه‌لسه‌فه‌ی جه‌ژنه‌كه‌دا (شۆڕشگێڕی و ڕاپه‌ڕین به‌سه‌ر داگیركه‌ردا) جۆش دراوه.
دوای ئه‌وه‌ش مه‌غزای چیرۆكه‌كه گرنگه، ئه‌فسانه‌ش وه‌كو ڕواڵه‌ته‌كه‌ی
ناواقیعیه، ئه‌گه‌رنا زمانه هێماییه‌كه‌ی جۆره واقیعێكی له‌پشته‌وه هه‌یه،
دوای ئه‌وه‌ش مه‌غزا و مه‌به‌ستێك له گێڕانه‌وه و زیندوكردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌دا
هه‌یه كه ئه‌مه‌یه به‌ها كرده‌یی و ڕاسته‌قینه‌كه‌ی بۆ نه‌وه‌ی داهاتو.
ئینجا ئه‌مانه به جۆرێك باس
له ئه‌فسانه و چیرۆكی ئه‌فسانه‌یی ده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان باوه‌ڕیان به
هیچ ئه‌فسانه و چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی نه‌بێت، یان جه‌ژنه ئایینیه‌كانی خۆیان
باكگراوند و بنچینه‌ی ئایینی (ئه‌فسانه‌یی) یان نه‌بێت! پرسیار ده‌كه‌ین: بۆ نمونه:
چیرۆك و باكگراوندی (جه‌ژنی قوربان) له ئیسلامدا چیه؟ بێ گومان ته‌نها چیرۆكێكی
ئایینیه (قوربانیكردنی ئیبراهیم به كوڕه‌كه‌ی) كه لای باوه‌ڕداران چیرۆكێكی
واقیعیه ئه‌گه‌رنا لای توێژه‌ری سه‌ربه‌خۆ ته‌نها چیرۆكێكی ئه‌فسانه‌یی یان ئه‌فسانه‌یی
میللیه. هه‌مان شتیش ده‌توانین ده‌رباره‌ی ئاهه‌نگه ئایینیه‌كانی (ئیسڕا و
میعراج) و (به‌رات) بڵێین.
ئینجا مه‌رج نیه به‌های داب‌ونه‌ریتی
كولتوری به‌و شێوه ڕه‌خنه‌ییه بپێوین. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه ڕه‌خنه‌ییه له‌گه‌ڵ
داب‌ونه‌ریته‌كان و بونه كولتوریه‌كان مامه‌ڵه بكه‌ین؛ بڕوام وایه هیچی به‌ساغی
نامێنێته‌وه! ئه‌مه‌ش نابێت وامان لـێ بكات حاشایان لـێ بكه‌ین، چونكه به‌شێكه
له كولتوره‌كه‌مان، ئیتر مه‌رجی (مێژوییبون) و (خاوه‌ندارێتیی یه‌كه‌م) مه‌رجێك
نیه له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته كولتوریانه‌دا بكرێت بخرێته كار.
من هه‌میشه نمونه‌م به
ئاڵای (شانشیی یه‌كگرتو) هێناوه‌ته‌وه: ئه‌و ئاڵایه به‌پێی داب‌ونه‌ریت بریتیه له وێنه‌ی خاچێكی ته‌قلیدیی سور كه ناسراوە به خاچه‌كه‌ی قیددیس جێرجیس (سه‌ینت جۆرج). ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و داب‌ونه‌ریته
بریتانیاییه كۆنینه‌یه‌ی كه گوایه سه‌ینت جۆرج پارێزه‌ر و تكاكاری بریتانیایه و
گوایه چوه بۆ ئورۆپا هه‌تا گه‌یشتوه‌ته بریتانیا و له‌وێ ئه‌ژدیها(!)كانی ئه‌و
ناوچه‌یه‌ی كوشتوه و ئینجا یه‌كه‌م كلێسای مه‌سیحیی لـێ دامه‌زراندوه! له
كاتێكدا ڕه‌نگه هه‌مو تاكێكی ئینگلیز ئێسته ئه‌وه بزانێت كه له واقیعدا (سه‌ینت
جۆرج) ـ كه یه‌كێك بوه له قیددیسه‌كانی كلێسای سوریایی ـ ڕه‌نگه هه‌ر سوریای به‌جێ
نه‌هێشتبێت چ جای ئه‌وه گه‌یشتبێته بریتانیا و كلێسای لـێ دامه‌زراندبێت و
تكاكاری بریتانیا بێت له جیهانی مه‌سیحیه‌تدا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
بریتانیاییه‌كان حاشا له‌و كه‌سێتیه و له‌و ئاڵایه ناكه‌ن و ناڵێن ماده‌م كه‌سێتیه‌كه
و ده‌نگ‌وباسه‌كه مێژویی نیه و ئه‌فسانه‌ییه؛ با ئێمه‌ش لای ببه‌ین و حاشای لـێ
بكه‌ین.. وه‌كو چۆن جاری وا هه‌یه خه‌ریكه كورد حاشا له هه‌ندێك كه‌سێتیی
كولتوریی ناو كولتوری خۆی ده‌كات، به بیانوی ئه‌وه‌ی مێژویی نیه! یان به بیانوی
ئه‌وه‌ی گوایه هی گه‌لێكی تره (وه‌كو چۆن هه‌ندێك به‌نه‌زانی یان به لافی
زانایی ده‌ڵێن كاوه فارس بوه!).
هه‌ر بۆیه به‌های ئه‌م داب‌ونه‌ریتانه
ئه‌وه نیه كه مێژویی بێت یان زۆر ڕه‌سه‌ن و كۆنینه بێت، به‌ڵكو به‌هاكه‌ی له‌وه‌دایه
به‌شێكه له كولتوری ئه‌و گه‌له، به‌شێكه له‌و كه‌سێتیه كولتوریه‌ی كه ماوه‌ته‌وه
و ده‌بێت ده‌ستی پێوه بگیرێت. هه‌ر بۆیشه كاتێك ئێمه ده‌ڵێین: نه‌ورۆز جه‌ژنی
ئێمه‌یه؛ مه‌به‌ست به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه به‌شێكه له كولتوری ئێمه.
ئینجا كاتێكیش ته‌وژمێكی ئایینی ڕێزی نیه بۆ شتێكی كولتوری ئێمه؛ ئه‌مه ڕاسته‌وخۆ
بۆشایی و نامۆییه‌ك ده‌خاته نێوان ئێمه و ئه‌و ته‌وژمه ئایینیه‌وه، چونكه
مانای وایه به خه‌می كو‌لتور و كه‌سێتیی كولتوریی ئێمه‌وه نیه و پێی ڕه‌وایه له‌ناوی
ببات. ئه‌م كێشه‌یه له‌وه‌وه دێت كه ئایینی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كرێته ئایینی
جیهانی و نێونه‌ته‌وه‌یی، له كاتێكدا له ڕاستیدا وه‌كو هه‌ر ئایین/كولتورێكی تر
نه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌ییه و تایبه‌ته به گه‌لێك یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه. بۆیه
له كاتێكدا بابای ئیسلامی سه‌له‌فی و سه‌له‌فی جیهادی، وا ده‌زانێت به نكولیكردن
له جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یی و كولتوریه‌كانی گه‌لانی تر خزمه‌تێك به ئایینه‌كه‌ی ده‌كات،
نازانێت له هه‌مان كاتدا خزمه‌ت به كولتوری عه‌ره‌ب و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب
ده‌كات، و زیان ده‌دات له كو‌لتور و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌ی خۆی.
من لێره‌وه مژده ده‌ده‌م به‌وانه‌ی
له‌پێناوی كولتوری عه‌ره‌بیدا هه‌وڵ ده‌ده‌ن نه‌ورۆز له كورد جیا بكه‌نه‌وه و
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی كولتوری و جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو نه‌ورۆزی پێ ڕه‌وا نه‌بینن؛
مژده‌یان ده‌ده‌مێ به‌وه‌ی كه داهاتویان له كورددا نابێت و ته‌مه‌نی ته‌وژم و
ئاڕاسته‌كه‌یان كورت ده‌بێت. چونكه هه‌تا بێت؛ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كورد هۆشیاریی
زیاتر ده‌بێت و زیاتر خۆی ده‌ناسێت. ئینجا پاڵنه‌ری نه‌ته‌وه‌ییش له كورددا
لاواز نیه.
٭٭٭
ئینجا كێشه‌یه‌كی تری
ڕۆشنبیریی كوردی، كه وای كردوه لاوازیشی بكات له‌به‌رامبه‌ری گوتاری ئیسلامیی دژ
به نه‌ورۆز و داب‌ونه‌ریته‌كانیدا؛ نه‌بونی دیدگایه‌كی یه‌كگرتوی ڕونه به‌رامبه‌ر
بابه‌ته پێویسته‌كان. بۆ نمونه: تا ئێستاش دیدگایه‌كی یه‌كگرتو و ڕون و پشتبه‌ستو
به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌كادێمیایی نیه به‌رامبه‌ر بابه‌ته‌كانی: جه‌ژنی نه‌ورۆز و ئه‌فسانه‌ی
زوحاك و كاوه‌ی ئاسنگه‌ر. به‌ڵكو بوار ڕه‌خساوه بۆ بره‌وپه‌یداكردنی لێكدانه‌وه‌ی
سه‌یروسه‌مه‌ره و بێبنه‌ما و نێگه‌تیڤ، ده‌رباره‌ی جه‌ژنه‌كه و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی
یاخود چیرۆك و ئه‌فسانه‌كه‌ی. به‌ڵكو زۆر جار كه‌سێتییه‌كی كولتوریی جوانی وه‌كو
(كاوه‌ی ئاسنگه‌ر) و كه‌سێتییه‌كی مێژویی گه‌وره‌ی وه‌كو (ئه‌ستیاگز) ده‌بنه
قوربانیی ده‌ستی لێكدانه‌وه و بیروڕای ناقۆڵای هه‌ندێك كه زۆر جار له‌ژێر باڵی ئه‌كادێمیاشدا
بره‌و به بیروڕاكه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن. له كاتێكدا ئه‌م بابه‌تانه ئاڵۆزن و
پێویستییان به عه‌قڵی ئه‌كادێمیایی گه‌وره و زۆرترین لێكۆڵینه‌وه و ڕاوێژ و
ڕاگۆڕینه‌وه و ڕاپرسی هه‌یه هه‌تا دیدگا و تێڕوانینێكی پێگه‌یشتو له هه‌مو لایه‌نێكه‌وه
به‌رهه‌م دێت كه پشتی پێ ببه‌سرێت و بكرێته مادده و كه‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی
نه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه ویژدانی زانستی ئاسوده بكات و له‌گه‌ڵ ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان
و ناسنامه‌ی كولتوری و نه‌ته‌وه‌ییشدا گونجاو بێت. ئه‌مه‌ش شتێكی ئه‌سته‌م و نه‌كراو
و نه‌كرده نیه، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه و كاری زانستیی ورد و گشتگیری ده‌وێت و
هاوكاری و ڕاگۆڕینه‌وه و ڕاوێژی ده‌وێت. من لێره‌وه په‌یمان ده‌ده‌م به‌شی خۆم به‌شداری
له‌و ئه‌ركه‌دا بكه‌م.
(هه‌فته‌نامه‌ی "چاو‌دێر". پاشکۆی "ڕوانگه و ڕەخنه"، ژمارە (٩٧)، دوشه‌ممه، ٢٧ / ٣ / ٢٠١٢).