زنجیره‌ی تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان
طالوت (شائول) یان جیدعۆن؟!
طالوت (شائول) یان جیدعۆن؟!
ئه‌م زنجیره باسه به‌شێکه له کتێبی "چیرۆکه قورئانیه‌کان" که ئاماده‌ی چاپه
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
كێشه‌یه‌كی چیرۆكه قورئانیه‌كان ئه‌وه‌یه كه زۆر جار ده‌قه قورئانیه‌كه گۆڕانكاری له چیرۆكه ته‌وڕاتی و ئینجیلیه‌كاندا ده‌كات و تێكه‌ڵیان ده‌كات، به‌مه‌ش چیرۆكێكی ده‌ستكرد و ده‌ستكاریكراو پێك دێت كه زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین ئه‌نجامێكی كولتورییشی لێ به ده‌ست بهێنین چ جای مێژویی، واته جگه له‌وه‌ی له مێژودا شوێنه‌واری نابێت ؛ مانا و مه‌غزای زیهنی و کولتوریشی نامێنێت ، چونکه هه‌مو چیرۆکێک به شێوازی ڕه‌سه‌نی خۆی مانای خۆی ده‌به‌خشێت و که شێوێنرا تێک ده‌چێت و مانای خۆیشی نادات به‌ده‌سته‌وه.
له‌م زنجیره‌یه‌دا تێكه‌ڵكردنه‌كانی قورئان ده‌خه‌ینه ڕو، هه‌ر جاره‌ی دانه‌یه‌ك!
(5) طالوت (شائول) یان جیدعۆن؟!
چیرۆكه قورئانیه‌كه ده‌رباره‌ی طالوت (شائول שָׁאוּל - ی عیبری)، ڕاسته‌وخۆ دێته سه‌ر باسی جه‌نگێك كه له‌و جه‌نگه‌دا داوود جالوت (گۆلیات גָּלְיָת) ی كوشتوه، جا له‌و چیرۆكه‌دا باسی ئه‌وه ده‌كات كاتێك طالوت سوپاكه‌ی سه‌ر ڕێ خستوه ئه‌و سه‌ربازانه تاقی كراونه‌ته‌وه به ڕوبارێك كه له‌سه‌ر ڕێگه‌كه‌یان بوه و ده‌بوا لێی نه‌خۆنه‌وه مه‌گه‌ر به مست، به‌ڵام زۆربه‌یان لێیان خوارده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هه‌بو له‌گه‌ڵیدا دژی دوژمنان جه‌نگان و سه‌ركه‌وتن كه كه‌میش بون (البقرة: 249 - 251). له ڕاستیدا تا باسی ئاوی ڕوباره‌كه باسی طالوت یاخود شاؤول و شه‌ڕی ئه‌وه دژی فه‌له‌ستینیه‌كان، ئیتر له‌وێوه ده‌بێته چیرۆكی سه‌رۆكێكی ئیسڕائیلیی تر كه له كتێبی (دادوه‌ران) دا ناوی هاتوه: جیدعۆن גִדְעוֹן، كه دژی (مه‌دیانیه‌كان) جه‌نگاوه، چیرۆكه‌كه ده‌ڵێت: له‌و جه‌نگه‌دا ده هه‌زار جه‌نگاوه‌ری له‌گه‌ڵ ده‌مێنێته‌وه، خواوه‌ند ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ش پاڵفته بكات، بۆیه جیدعۆن ده‌یانباته سه‌ر ئاوێك و ده‌ڵێت ته‌نها به مست بخۆنه‌وه و نابێت چۆك دابده‌ن بۆ خواردنه‌وه، به‌م شێوه‌یه ته‌نها (300) جه‌نگاوه‌ریان لێ ده‌مێنێته‌وه كه دواتر مه‌دیانیه‌كان ده‌شكێنن (دادوه‌ران: 7: 1 - 22).

وێنه‌یه‌کی گریمانه‌یی که جیدعۆن پێشان ده‌دات کاتێک 300 که‌سه‌که جیا ده‌کاته‌وه به تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان
بۆیه چیرۆكه قورئانیه‌كه
تێكه‌ڵكردنی چیرۆكی طالوت و جیدعۆنه.
بۆچی ده‌ڵێین تێكه‌ڵكردن؟
به‌ڵگه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه تێكه‌ڵكردنه و پاساوی نیه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سێتیه‌ی تر یاخود ئه‌و ده‌نگ‌وباسه‌ی تر (ون) ـه له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا:
كاتێك قورئان چیرۆكی (طالوت) ده‌گێڕێته‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی باس كرا، له به‌رامبه‌ردا هیچ ئاماژه‌یه‌ك له ده‌قه ئیسلامیه‌كاندا نیه بۆ كه‌سێتیی (جیدعۆن) و كاره‌كانی.
بۆچی قورئان ناوی ئه‌و كه‌سانه نابات كه ناوی كوێر كردونه‌ته‌وه و سیفه‌ته‌كانیان ده‌داته پاڵ ئه‌وانه‌ی كه ناوی هێناون: بۆچی قورئان باسی (طالوت) واته (شاؤول) ده‌كات به‌ڵام باسی (جیدعۆن) ناكات؟
كوێركردنه‌وه‌ی باسی جیدعۆن وه‌كو ناو، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه باسه‌كه‌ی بۆ باسی كه‌سێكی تر به‌كار هێناوه كه طالوت (شاؤول) ـه..
به‌م شێوه‌یه قورئان زیاتر باسی چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو ده‌كات و زۆر كه‌سی تر پشتگوێ ده‌خات و ناویان كوێر ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك جار چیرۆكی ئه‌وانه‌ی پشتگوێی خستون به‌كار ده‌هێنێت له باسی ئه‌وانه‌دا كه زۆر باسیان ده‌كات، و دو كه‌سێتی و باس تێكه‌ڵ ده‌كات.