شه‌ریعه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و كۆمه‌ڵگا
له په‌راوێزی باس‌وخواسی جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تدا

سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ماوه‌یه‌ك دوای روخانی خیلافه‌ت (ی عوسمانی) له‌ناو موسوڵماناندا پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ریعه‌ت بو به گرنگترین ئامانج و مه‌راقێك، به تایبه‌تی دوای تیۆریسازیه‌كانی هه‌ندێك نوسه‌ری وه‌كو (ئه‌بو ئه‌علای مه‌ودودی) و (سه‌یید قوطب)، به شێوه‌یه‌ك له بیری ئیسلامیی نوێ‌دا پێوه‌ری په‌سه‌ندكردنی هه‌ر رژێمێك ئه‌وه‌یه چه‌نده ئه‌و رژێمه شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ ده‌كات، ئیتر ئه‌گه‌ر دیكتاتۆریش بێت و هیچ پلانێكی ئابوریی سه‌ركه‌وتویشی نه‌بێت و بێكاری و گرانی و بێبه‌رهه‌مییش جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگا دابگرێته‌وه، گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌نده‌كانی شه‌ریعه‌ت (به تایبه‌تی له هه‌ندێك بواری زه‌قی وه‌كو یاسای سزاداندا) جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شه‌ریعه‌ت زاده‌ی روخان و نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (خیلافه‌ت) و رابه‌رایه‌تیی سیاسی ـ ئایینیه، كه بۆشاییه‌كی ترسێنه‌ر (له شێوه‌ی بۆشایی هه‌ناو!) له ویژدانی ئایینی ـ كۆمه‌ڵایه‌تیدا دروست ده‌كات، كاتێك مرۆڤی ئاییندار گومه‌زێكی ئایینی ـ سیاسیی پیرۆز به‌سه‌ر خۆیه‌وه نابینێت قه‌پاڵ ده‌كات به كۆمه‌ڵێك رێسا و داب‌ونه‌ریتدا كه پێیان ده‌وترێت شه‌ریعه‌ت یان ده‌ستوری ئایین، و مانه‌وه‌ی ناسنامه و كه‌سێتیی خۆی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێسا و داب‌ونه‌ریتانه‌دا ده‌بینێته‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته یه‌كه‌م جار نیه كه له جیهانی ئیسلامی‌دا روده‌دات، به‌ڵكو له زۆربه‌ی قۆناغه‌كانی مێژوی ئیسلامی‌دا ده‌بینرێته‌وه، به تایبه‌تی ـ وه‌كو موحه‌ممه‌د ئیقبال سه‌رنجی داوه ـ دوای هێرشی مۆغۆلی بۆسه‌ر جیهانی ئیسلامی و روخانی خیلافه‌ت (ی عه‌بباسی)، كه له‌و حاڵه‌ته‌یشدا موسوڵمانان له سایه‌ی نه‌مانی ئاماده‌یی به‌رجه‌سته‌ی دام‌وده‌زگا ئایینی ـ سیاسیه‌كاندا كه‌وتنه حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌ریعه‌ت و بینینه‌وه‌ی ناسنامه و شوناس له كۆمه‌ڵێك یاسا و رێسای (مه‌عنه‌وی) دا، ئه‌مه‌ش دوای روخان و له‌ده‌ستدانی (به‌رجه‌سته)، چونكه مه‌عنه‌وی له روی سایكۆلۆجیاییه‌وه ده‌توانێت ببێته به‌دیلێك بۆ به‌رجه‌سته، لێره‌شدا (شه‌ریعه‌ت) ده‌بێته به‌دیلێك بۆ (خیلافه‌ت)، بۆیه له ویژدانی ئیسلامیی نوێیشدا شه‌ریعه‌ت ئامانجێكی نزیكه و خیلافه‌ت ئامانجێكی دوره، هه‌ر كاتێك مه‌حاڵ بو خیلافه‌ت (واته حوكمی ئایینیی ره‌ها) ته‌رح بكرێت له‌بریی ئه‌وه شه‌ریعه‌ت ته‌رح ده‌كرێت. بۆیه شه‌ریعه‌ت و خیلافه‌ت سه‌روبنی یه‌كترن، چونكه به‌گشتی هه‌مو جوتێكی (رێككه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی) و (رژێمی سیاسی) سه‌روبنی یه‌كترن و یه‌كتر پاڵپشت ده‌كه‌ن.
ئایینی ئیسلام تاكه نمونه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته نیه، له مێژوی ئایینی یه‌هودییشدا، كه ئایینێكی شه‌ریعه‌تیه و لێكچونی زۆری له‌گه‌ڵ ئیسلامدا هه‌یه و به سه‌رچاوه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ئیسلام داده‌نرێت، چه‌ند حاڵه‌تێكی له‌و جۆره ده‌بینینه‌وه: كاتێك بابلیه‌كان شانشینیی یه‌هودا و په‌رستگاكه‌یان روخاند و دانیشتوانی ئه‌و شانشینیه‌یان راگواست و به‌مه‌ش له په‌رستگا دوركه‌وتنه‌وه و سروته ئایینیه‌كانی په‌رستگا په‌كیان كه‌وت، ئیتر یه‌هود له ئاواره‌ییاندا گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌گه‌ر په‌رستگایش روخاوه ده‌بێت پابه‌ند ببن به شه‌ریعه‌تی موساوه به‌تایبه‌تی ئه‌و رێسایانه‌ی كه یه‌هودی له نایه‌هودی جیاده‌كه‌نه‌وه، واته شوناس وناسنامه ده‌پارێزن، به‌تایبه‌تی رێسای خه‌ته‌نه و پشوی رۆژی شه‌ممان و خۆراكی شه‌رعی و له‌م بابه‌تانه. له قۆناغێكی تریشدا كاتێك رۆمانیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودیی مه‌ككابیه‌كان (یاخود حه‌شمونیه‌كان) یان به‌ته‌واوی روخاند و دواتریش (٧٠ ز. ) په‌رستگای یه‌هودی و شاری ئورشه‌لیمیان خاپور كرد و جوله‌كه ئاواره‌ی جیهان بون، جارێكی تر شه‌ریعه‌ت بوه‌وه به ئامانج و مه‌راقی یه‌كه‌م و جوله‌كه له هه‌ر شوێنێك بوبن له‌ده‌وری شه‌ریعه‌تی ته‌وڕاتی كۆبونه‌ته‌وه و كه‌وتنه راڤه و په‌راوێزنوسینی، تا (ته‌لمود) و نوسراوه ره‌ببانیه‌كانی تر پێكهاتن كه جێگه‌ی په‌رستگا و ده‌سه‌ڵاتی ئایینیان بۆ جوله‌كه گرته‌وه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا.
ئێسته‌ش هه‌ستی موسوڵمانان به زیاتر له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و ئایدیۆلۆجیایی جارێكی تر ده‌بێته پاڵنه‌رێك بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و به‌ند و داب‌ونه‌ریته‌كانی، چونكه موسوڵمان هه‌ست به مه‌ترسی و ته‌حه‌ددییه‌ك ده‌كات كه روبه‌ڕوی شوناس و ناسنامه و جه‌وهه‌ری ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌كه‌وێته دوباره‌كردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت و كه‌له‌پوری فیقهی به هه‌مو ئاڵۆزی و كه‌م‌وكوڕی و به‌ندوباوه سواوه‌كانیه‌وه، ئیتر موفتی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری ئه‌و كه‌له‌پوره شه‌ن‌وكه‌و ده‌كات و وه‌ڵامی تێدا ده‌دۆزێته‌وه، بۆیه بینیمان موفتیی میسر (عه‌لی جومعه) بۆ چاره‌سه‌ری به‌ته‌نیامانه‌وه‌ی كارمه‌نده ژن و پیاوه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كه ئه‌و (به‌ته‌نیامانه‌وه) یه له ئیسلامدا قه‌ده‌غه‌یه و به‌پێی فێركاریه‌كانی ئیسلام سێیه‌میان شه‌یتانه! بۆیه موفتیی هۆشمه‌ند و زرنگ (!) كه‌له‌پوری ئیسلامیی هه‌ڵدایه‌وه و له بابی (شیردان به گه‌وره) «رضاع الكبیر» دا كه بابێكی ته‌قلیدیی فیقهی ئیسلامیه و سه‌رچاوه‌كه‌ی روداوێكی تایبه‌تیه، چاره‌سه‌رێكی گه‌ڵاڵه كرد كه بریتیه له‌وه‌ی هه‌ر كارمه‌ندێكی ژن پێنج قوم شیر بدات به كارمه‌ندێكی پیاو و ئه‌مه‌ش له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا (به‌ڵگه‌نامه‌ی شیرخوارده‌یی!!) تۆمار بكرێت، ئیتر بۆیان حه‌ڵاڵ ده‌بێت به‌ته‌نیا بمێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له یه‌ك حه‌رام ببن بۆ هاوسه‌رگیری! ئه‌م فه‌توایه كه بوه مایه‌ی شه‌رمه‌زاریی ئه‌زهه‌ر و هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی فیقهی ئیسلامی، ته‌نها نمونه‌یه‌كی زۆر زه‌قه له‌و حاڵه‌ته گشتیه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه: حاڵه‌تی دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانی سه‌رده‌م به گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌له‌پوری ئایینی و فیقهیی رابردو.
ره‌نگه بوترێت له كاتی بونی ده‌سه‌ڵاتیشدا شه‌ریعه‌ت شوێن‌وپله‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌مه راسته، به‌ڵام له‌و حاڵه‌ته‌دا له ئه‌نجامی پراكتیسدا زیندوتره و گه‌شه‌وگۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ناشبێته گه‌وره‌ترین ئامانج و توندترین مه‌راق. له حاڵه‌تی نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتیشدا له‌به‌رئه‌وه‌ی پراكتیس نیه و دوپاتكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌ت ته‌نها خاڵیكردنه‌وه‌ی مه‌راقی شوناس و په‌یوه‌ستبونه به‌ڕابردوه‌وه، بۆیه ته‌قلیدی و دور له واقیعه. لێره‌وه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر رۆژێك موسوڵمانان به‌بێ كێشه و كه‌م‌وكوڕی شه‌ریعه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وه كاتێك ده‌بێت كه گۆڕانكاری ریشه‌یی زۆر له‌و شه‌ریعه‌ته‌دا بكه‌ن كه له رابردوه‌وه هاتوه. به‌تایبه‌تی كه شه‌ریعه‌ت له ئیسلامدا ته‌نها كۆمه‌ڵێك یاسای قورئانیی گشتی نیه، به‌ڵكو مه‌ڵۆیه‌ك یاسا و وته و نوسراوه و یادداشتی له‌گه‌ڵدایه كه پێیان ده‌وترێت (فه‌رموده)، ئینجا ئه‌مانه هه‌مویان بۆ ساخكردنه‌وه و شێوازی گۆڕینیان بۆ ده‌قێكی یاسایی كه كاری پێ بكرێت كه‌له‌پورێكی فیقهیی به‌رفراوان و فره‌لقیان له په‌راوێزی خۆیاندا دروست كردوه كه مرۆڤی موسوڵمان ناتوانێت یان زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێت تێیپه‌ڕێنێت و بیرێكی یاسایی نوێ په‌ره‌پێبدات. جگه له‌وه یاسا قورئانیه‌كانیش به‌ته‌واوی گشتی نین كه بۆ هه‌مو سه‌رده‌مێك بگونجێن، واته ته‌نها كۆمه‌ڵێك چه‌مك و فێركاریی ره‌وشتی نین كه بریتی بن له بیری چاك و گوفتاری چاك و كرداری چاك و، دوركه‌وتنه‌وه له درۆ و ناپاكی و سته‌م.. به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك یاسای ورد و تایبه‌تی و رون و له هه‌مان كاتدا شكڵی له قورئاندا هه‌ن، به تایبه‌تی له بواری یاساكانی سزادان (وه‌كو بڕینی ده‌ستی دز) و میرات و هه‌ندێك بواری تاكه‌كه‌سی (وه‌كو پۆشاكی ژن)، هه‌تاكو هه‌ندێك یاسای تێدایه كه به هیچ جۆرێك بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ناگونجێن (وه‌كو یاساكانی كۆیله).
ئینجا ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ونه له بیركردنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه بێ‌ئاگان له‌و چوارچێوه واقیعیه‌ی له جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌تدا له رابردوی مێژوی ئیسلامی‌دا هه‌بوه، ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه زانایانی ئایینیی رابردو جوان ده‌ركیان كردوه كاتێك وتویانه ئه‌و كه‌سانه‌ی (ئه‌مه‌ش واته ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی) كه ئه‌م حوكمه شه‌رعیانه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت مه‌رجه موسوڵمان بن، هه‌روه‌ها مه‌رجه ئیمام (واته خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی ـ سیاسی) جێبه‌جێیان بكات، ئه‌م مه‌رجانه‌ش له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامیی ته‌واودا دێنه‌جێ كه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا كۆمه‌ڵگایه‌ك له قه‌ڵایه‌كدا یان شارێكی شوره‌داردا ئابڵوقه‌درابو كه په‌یوه‌ندی و تێكه‌ڵبونی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكانی تردا زۆر سنوردار بو، به‌ڵام ئێسته ڕه‌نگه له شارێكدا چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ناو یه‌كدا هه‌بن! جگه له‌وه‌ی له‌لایه‌كی تره‌وه چۆن ده‌گونجێت كۆمه‌ڵێك یاسا به‌سه‌ر به‌شێك له هاوڵاتیاندا (كه موسوڵمانه‌كانن) جێبه‌جێ بكرێن و به‌سه‌ر هاوڵاتیانی تردا جێبه‌جێ نه‌كرێن؟! له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامیی كۆن وا بابه‌ته‌كه‌ی چاره كردوه كه ناموسوڵمانه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی (واته ئه‌هلی ذیممه) به پێی یاسای ئایینه‌كانی خۆیان سزا ده‌درێن له‌سه‌ر تاوانه‌كان، كه ئه‌مه‌ش سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی دو یاسای جیاواز له وڵات‌دا هه‌بێت و هاوڵاتیان ببنه چه‌ند به‌شێكه‌وه له به‌رده‌م یاسادا، كه ئه‌مه‌ش بۆ كۆمه‌ڵگای نوێ هه‌رگیز قبوڵ ناكرێت و پێكه‌نیناوییشه! ئینجا وه‌كو دیاره مرۆڤی بێئایین له قاموسی ئیسلامدا نیه، بۆیه له ئه‌ده‌بیاتی ئیسلامدا باسی هاوڵاتییه‌ك نه‌كراوه كه ئایینی نه‌بێت یان ئایینه‌كه‌ی یاسای ژیانی ڕۆژانه و یاسای سزادانی تێدا نه‌بێت.. به‌ڵكو له بیری ئایینیی ئیسلامی‌دا هه‌رگیز بیر له بونی هاوڵاتیی له‌و شێوه‌یه نه‌كراوه‌ته‌وه (چونكه ئه‌و هاوڵاتیه به‌پێی بیری ئایینیی ئیسلامی یان زیندیق و مسقۆفه یان شوێنكه‌وته‌ی ئایینه سروشتی و نائیبراهیمیه‌كانه و ئه‌مه‌ش له جیهانی ئیسلامدا ڕێگه به بونی له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا نه‌دراوه و ئه‌گه‌ر هه‌بوبێت به زوترین كات قه‌ڵاچۆ كراوه).. ئینجا كه‌واته هه‌ڵوێستی بیری ئیسلامیی نوێ چیه به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی نه موسوڵمانن تا یاسا و سزا ئیسلامیه‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێن نه شوێنكه‌وته‌ی ئایینێكن تا یاسا و سزاكانی ئایینه‌كه‌ی خۆیانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێن؟ دیاره موسوڵمان له‌م حاڵه‌ته‌دا یان بیر له قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و جۆره هاوڵاتیانه له كۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا ده‌كاته‌وه، یان وه‌كو هه‌ندێك ئاڕاسته و حیزبی ئیسلامی ناچار دان به خۆیدا ده‌گرێت و حوكمه شه‌رعیه‌كانی ئیسلام په‌ك ده‌خات و هه‌ڵیان ده‌په‌سێرێت بۆ قۆناغێكی نادیار یان بۆ قۆناغێك كه بزانێت هه‌مو كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه یان زۆرینه موسوڵمانه و چه‌ند كه‌مینه‌یه‌كیش ئه‌هلی ذیممه‌ن و ڕێسا و یاسای ئایینیی خۆیان هه‌یه.. كه ئه‌م (په‌ك‌خستن) و (هه‌ڵ‌په‌ساردن) ـه‌ی حوكمه شه‌رعیه‌كان له‌لایه‌ن ئاڕاسته ئیسلامیه توندڕه‌و و ڕه‌سه‌نه‌كانه‌وه به بێباوه‌ڕی یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی قبوڵنه‌كراو داده‌نرێت و هه‌ڵوێسته ئیسلامیه ڕه‌سه‌نه‌كه نیه..
بۆیه ده‌توانم بڵێم (حكومه‌تی ئیسلامی) له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا شتێكی موسته‌حیله، مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكی وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیباندا، واته مه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا كه ئه‌و هێزه ئیسلامیه به‌زۆری چه‌ك و به سه‌پاندن حكومه‌ته‌كه‌ی بچه‌سپێنێت و هه‌مو ده‌نگ و ئینتیما و ناسنامه‌یه‌كی جیاواز كوێر بكاته‌وه و به‌زۆر پێناسه‌یه‌كی ئیسلامی به‌به‌ری هه‌مو كۆمه‌ڵگاكه‌دا بكات، كه ئه‌وه‌ش چه‌ندان پێشێلكردنی مافی مرۆڤی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌نگی ناڕه‌زایی له هه‌مو لایه‌كه‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و ئیتر ئه‌و حكومه‌ته ته‌مه‌نی درێژ نابێت و وه‌كو قۆناغێكی تاریك ده‌شۆرێته‌وه.
كاتێك پارت و كۆمه‌ڵه و گروپ
و كه‌سێتیه ئیسلامیه‌كان داوای جێبه‌جێكردنی شه‌ریعه‌ت و دامه‌زراندنی
ده‌ستور له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت ده‌كه‌ن و، ئینجا به‌نده‌كانی یاسا له‌م
وڵاتانه‌دا له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی شه‌ریعه‌تدا به‌راورد ده‌كه‌یت؛ بۆت
ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و پارت و كۆمه‌ڵه ئیسلامیانه دو پاڵنه‌ر و
ئامانجیان هه‌یه: یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
جێپێیه‌كیان له بونیادی ده‌وڵه‌ت و داهاتوی سیاسی‌دا هه‌بێت و بتوانن به
پشتبه‌ستن به هه‌ندێك یاسا په‌ستان و فشاری خۆیان پراكتیس بكه‌ن، دوه‌میش
ده‌بینیت كه یاسای مه‌ده‌نیی ئه‌م وڵاته خۆرهه‌ڵاتیانه جیاوازییه‌كی
ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلامی‌دا ته‌نها له هه‌ندێك حوكمی
شه‌رعیدایه كه تایبه‌تمه‌ندیی ئیسلامی‌یان هه‌یه و ناسنامه‌ی ئیسلامی ـ
عه‌ره‌بیی رابردو دوپات ده‌كه‌نه‌وه و جێبه‌جێكردنیشیان كۆمه‌ڵێك گرفت و
ئاڵۆزی و كێشه دروست ده‌كات یاخود له بنه‌ڕه‌تدا بۆ جێبه‌جێكردن ناگونجێن
بۆیه له جیهانی ئیسلامی‌دا به‌گشتی به‌دیلی یاسایی گونجاو له‌جێیان
دانراوه، هه‌روه‌كو له رابردویشدا جێبه‌جێكردنیان له گرفت به‌دور
نه‌بوه. له‌م حوكمه شه‌رعیانه: بڕینی ده‌ستی دز، سه‌نگه‌سار (ره‌جم)،
كوشتنی ئه‌وه‌ی ئایین ده‌گۆڕێت یان پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه له ئیسلام،
هه‌ندێك له یاساكانی میرات، هه‌ندێك لە یاساكانی خۆراك (وەکو: قەدەغەکردنی کهولەمەنی و گۆشتی بەراز و گۆشتی ئاژەڵی سەربڕراو بە شێوازی "ناشەرعی" لە ڕوانگەی ئیسلامەوە)، پۆشاكی ژن، و هه‌ندێك بابه‌تی
تر. كه‌واته هه‌وڵی ئیسلامیه‌كان بۆ چه‌سپاندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه حوكمه‌یه
له یاسادا، هه‌روه‌كو دیاریی ده‌ستی حوكمی ئیسلامی له هه‌ندێك وڵاتی
وه‌كو سه‌عودیه و ئێران و ئه‌فغانستانی تالیباندا بریتی بو له بڕینی
ده‌ستی دز و ره‌جمكردن و سه‌پاندنی حیجاب و په‌چه. لێره‌وه پێویسته
تێڕوانینێكی ره‌خنه‌یی له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌م حوكمانه بخه‌ینه‌ڕو،
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه خانه‌ی یاسای سزادان (قانون العقوبات)
ـه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببینین كه چه‌نده له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ و یاسای
نوێ‌دا ناته‌بان و چه‌نده ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌كه‌نه شتێكی ئه‌سته‌م و
نه‌گونجاو ئه‌گه‌ر سور بێت له‌سه‌ریان.

٭٭٭