ئيسلام و ئایینی ئێزدی
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا ساڵی ٢٠٠٧ و دوای کوشتنه‌که‌ی (دوعا) نوسراوە
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
مێژوی په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام و ئایینی ئێزدی مێژویه‌كی قه‌یراناویه و، هه‌رچه‌ند بیروباوه‌ڕ و كه‌سایه‌تی و دامه‌زراوه ئایینیه‌كانی ئایینی ئێزدی شوێنه‌واری كاریگه‌ریی ئیسلامیان پێوه دیاره، به‌ڵام په‌یوه‌ندیی نێوان موسڵمانان و ئێزدیه‌كان ده‌توانرێت به په‌یوه‌ندییه‌كی نێگه‌تیڤ دابنرێت و مێژویه‌كی خوێناوی و تراجیدیایی پێك ده‌هێنێت.
جگه له كاریگه‌ریی ئیسلامی‌یش، ئایینی ئێزدی كاریگه‌ریی گه‌لێك ئایینی تری تێدایه، وه‌كو ئایینی زه‌رده‌شتیی گه‌شه‌كردو (ساسانی)، و یه‌هودی، و مه‌سیحیی خۆرهه‌ڵاتی (نه‌ستۆری)، و مانی.. ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌ژمونی كۆمه‌ڵایه‌تیی گروپه مرۆییه‌كانی ده‌وروبه‌ریان. سه‌ره‌نجامیش، ئایینی ئێزدی بوه‌ته بیروباوه‌ڕێكی گونجێنه‌كی «توفيقي» Syncretistic كه كۆمه‌ڵێك داب‌ونه‌ریت و بیرۆكه‌ی ئایینی (و ئه‌ستێره‌وانی و كالێندۆلۆجیایی..) ی پێكه‌وه گونجاندوه و پێكهاته‌یه‌كی چین به چینی لێیان دروست كردوه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ توێژه‌ران سه‌رسام ده‌بن له ئاستی ده‌ستنیشانكردنی بنچینه و بنه‌ڕه‌تی ئایینی ئێزدی و ناتوانن بڕیارێكی گشتی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بده‌ن، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه بیروڕایه‌كی یه‌كلایه‌نه ده‌خه‌نه‌ڕو كه هه‌ندێك جار مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیستیی له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین ئه‌وه‌یه به گشتی بڵێین ئایینی ئێزدی پاشماوه‌یه‌كی ئایینی ئێرانیی پێش-زه‌رده‌شتیه (به تایبه‌تی په‌رستشی میثرا) له‌گه‌ڵ متوربه‌بونی به هه‌ندێك دیمه‌نی كولتوری ئایینیی عێراقیی كۆن، سه‌رباری ئه‌و چه‌مكانه‌ی له ئایینه‌كانی تر خوازراون(١). به‌ڵام ئه‌و هه‌نده كاریگه‌ریه‌ی ئیسلام له ئایینی ئێزدی‌دا به ته‌واوی له‌گه‌ڵ بنچینه‌ی ئایینه‌كه‌دا نامۆیه و جۆره شێواندن «تشويه» ێكی به‌سه‌ردا هێناوه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له نوسه‌رانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئێزدیه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا گروپێكی ئیسلامی بون و له چه‌مك و فێركاریه‌كانی ئیسلام دوركه‌وتونه‌ته‌وه و لایان داوه.
- ساڵی (١٢٥٤ ز.) (بدر الدين لؤلؤ) ی فه‌رمانڕه‌وای موسڵ، دوای ئه‌وه‌ی باج و سه‌رانه‌ی زۆر قورسی له‌سه‌ر ئێزدیه‌كان دانا، هێرشێكی گه‌وره‌ی ڕێكخست بۆ سه‌ریان كه جه‌نگاوه‌رانی ئێزدی ڕوبه‌ڕوی بونه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی نابه‌رامبه‌ریی هێزه‌كاندا ئێزدیه‌كان شكان و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژرا و ئه‌وانى تر دیل كران، له‌مانه سه‌دیان كران به دارا و سه‌دی تریان سه‌ربڕان. جگه له‌وه‌ی كه گۆڕی شێخ عه‌دییان هه‌ڵ دایه‌وه و ئێسك‌وپروسكیان سوتاند.
- ساڵی (١٧٤٣ ز.) (نادر شا) (١٧٣٦ - ١٧٤٧) ی ئه‌فشاری (ته‌هماسپ قولی خان)، هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی شێخان و هه‌مو ئاوه‌دانیه‌كانی ئێزدیانی له‌سه‌ر زێی گه‌وره و له به‌عشیقه و چیای شێخ عه‌دی ڕوخاند و میری ئێزدیانی دیل كرد.
- ساڵی (١٧٥٢) (سوله‌یمان پاشا) ی به‌غداد، به سوپایه‌ك، كه پاڵپشتی هه‌ندێك له میره كورده‌كان و خێڵه عه‌ره‌به‌كانی هه‌بو، هێرشی كرده سه‌ر چیای شه‌نگار و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر دێهاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا و، زیاتر له هه‌زار كه‌سی له ئێزدیه‌كان كوشت.
- دڵڕه‌قترین هێرشێك، ئه‌و هێرشه به‌دناوه‌یه كه ساڵی (١٨٣٢) میری خوێنڕێژی ڕه‌واندوز (میری كۆره) (محه‌ممه‌د پاشا) به یه‌كگرتنی خێڵه كورده‌كانی ده‌وروبه‌ر ڕێكی خستوه بۆ سه‌ر ئێزدیه‌كان، له شێخان و شه‌نگار، به‌و پێیه كه موسڵمان نین و (شه‌یتانپه‌رست) ـن، ئه‌مه‌ش به هاندانی (مه‌لا یه‌حیای مزوری) له‌و مه‌لا كوردانه‌ی گوێڕایه‌ڵیی (خه‌لیفه) ی عوسمانییان به ئه‌ركی ئایینی ده‌زانی. ئه‌میری ئێزدیان له‌و كاته‌دا (عه‌لی به‌گ) (كه گه‌لی عه‌لی به‌گ به ناوی ئه‌وه‌وه‌یه) شكا و كوژرا، و ئێزدیه‌كانی شێخان به‌ره‌و موسڵ هه‌ڵهاتن، به‌ڵام كاته‌كه به‌هار بو و ئاوی ڕوبار هه‌ستابو و پرده‌كه‌یشی داپۆشیبو، بۆیه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك توانیان بپه‌ڕنه‌وه، ئیتر ئه‌وانی تر له‌وبه‌ر مانه‌وه، تا هێزه‌كانی میری ڕه‌واندوزیان پێ گه‌یشت و له قه‌سابخانه‌یه‌كی بێوێنه‌دا ڕه‌شه‌كوژیان كردن. موسڵیه‌كان كه له‌وبه‌ره‌وه شایه‌تی ڕه‌شه‌كوژیه‌كه بون نه‌چون به هانای هاواره‌كانیانه‌وه، چونكه مه‌سیحیه‌كان هیچیان پێ نه‌ده‌كرا و موسڵمانه‌كانیش له بنه‌ڕه‌تدا پێیان خۆش بو (شه‌یتانپه‌رسته‌كان) له‌ناوببرێن. سه‌ره‌نجام چه‌ند هه‌زارێك له ئێزدیه‌كان كوژران و (١٠٠٠٠) ی تریش به دیل گیران كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌مو په‌رستگا و زیاره‌تگا ئێزدیه‌كان سوتێنران. شایه‌نی باسه، میری كۆره، كه به ده‌مارگیریی ئایینی ناوی ده‌ركردوه، چه‌ندین هێرشی ترسناكی تری كردوه‌ته سه‌ر مه‌سیحیه‌كان (سوریان) له ئه‌لقوش و ته‌لكه‌یف و ته‌له‌سقیف و دێهاتی ده‌وروبه‌ری موسڵ و هه‌روه‌ها تورعابیدین و شارۆچكه‌ی بازه‌بدێ. جگه له‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا میری كۆره میرنشینیه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر حسابی میرنشینیه كوردیه‌كانی ده‌وروبه‌ر فراوان كردوه.
- (حافیز پاشا) ی دیاربه‌كر و (ره‌شید پاشا) ی موسڵ، هه‌وڵیان دا ئێزدیه‌كانی شه‌نگار ملكه‌چ بكه‌ن، كه دوای هه‌ندێك به‌رگری ساڵی (١٨٣٧) ئه‌و ئامانجه‌یان به‌ده‌ست هێنا و چاودێرێكی موسڵمانیان به‌سه‌ره‌وه دانان، دوای ئه‌وه‌ی (٣٤) گوندی ناوچه‌ی شه‌نگاریان تاڵان كرد و سوتاند. ساڵی (١٨٤٤) یش حافیز پاشا هێرشێكی تری كرده‌وه. ئه‌مانه‌ش به ئاماژه‌ی عوسمانیه‌كان.
هه‌مو هه‌ڵمه‌تێكیش له‌مانه قه‌سابخانه‌ی لێ ده‌كه‌وته‌وه، ئێزدیه‌كانیش په‌نایان ده‌برد بۆ ئه‌شكه‌وته‌كان، كه له‌و په‌ناگانه‌یشدا به دوكه‌ڵ و به زه‌بری تۆپ له‌ناوده‌بران.. ئێزدیه‌كان ناوبه‌ناو سكاڵایان ده‌برد بۆ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته ئورۆپاییه‌كان.. تا له كۆتاییدا ساڵی (١٨٤٧) توانیان سه‌رنجی لۆرد (ستراتفۆرد) Stratford ڕابكێشن و له ڕێیه‌وه ئیسته‌نبول دانبنێت به ئایینه‌كه‌یاندا و له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵ بوێردرێن.
- به‌ڵام سه‌ختترین هه‌ڵمه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌شه‌كوژی، ئه‌وه بو كه ئێزدیه‌كانی شه‌نگار و شێخان ساڵی (١٨٩٢) توشی هاتن، له‌لایه‌ن سه‌رتیپ (عومه‌ر پاشا) ـه‌وه سه‌رتیپ «فريق» ی سوپای توركی، كه له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه ڕاسپێردرابو بۆ كۆمه‌ڵێك كاروبار له هه‌ردو ویلایه‌تی به‌غداد و موسڵدا، له‌وانه: كۆكردنه‌وه‌ی باجی نه‌دراوی بیست ساڵ، ڕاگواستنی ده‌شته‌كیه‌كان و ڕازیكردنیان به ژیانی گوندنشینی، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئێزدیه‌كانی شه‌نگار و شێخان له بتپه‌رستیه‌وه بۆ ئیسلام. عومه‌ر پاشا كه پیاوێكی دڵڕه‌ق و كه‌للـه‌ڕه‌ق بو، ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و ده‌مڕاستانی ئێزدیی بانگهێشت كرد بۆ موسڵ، بۆ دانیشتنێكی (ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن) و به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك پێشه‌وای ئایینیی ئیسلامی و مه‌سیحی. عومه‌ر پاشا له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌و سه‌رۆكه ئێزدیانه‌ی سه‌رپشك كرد: ئه‌گه‌ر واز له شه‌یتانپه‌رستی بهێنن پله‌وپایه‌ی به‌رز و ڕه‌زامه‌ندیی خوایان ده‌ست ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان دایه‌وه كه واز ناهێنن. ئیتر هه‌مویانی خسته زیندانه‌وه، كه هه‌ندێكیان مردن، و هه‌ندێكیان ڕایان كرد، و هه‌ندێكی تریشیان له ژێر باری ئازارداندا به ڕواڵه‌ت شایه‌تمانیان هێنا. ئینجا سوپایه‌كی نارده سه‌ر گونده‌كانیان و سه‌رپشكی كردن له نێوان موسڵمانبون و مردن‌دا، ئیتر نزیكه‌ی (٥٠٠) پیاویان لێ كوژرا و ژن و مناڵه‌كانیان به‌دیل گیران. ژماره‌یه‌كی زۆریان له ترساندا بونه موسڵمان، و ناچار كران پێنج فه‌ڕزه‌ی نوێژ و ئه‌ركه ئایینیه‌كانی تر جێبه‌جێ بكه‌ن و، مه‌لایان بۆ هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان فێری بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بكه‌ن. جگه له‌مانه‌ش مه‌زارگاكانیان ڕوخێنران، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌حه‌زانی و به‌عشیقه(٢).
هه‌ڵمه‌تی كوشتار و ئه‌شكه‌نجه بۆسه‌ر ئێزدیه‌كان هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش به‌رده‌وام بو، كه ساڵی (١٩١٨) یش عوسمانیه‌كان هێزێكیان به سه‌رۆكایه‌تیی (ئیبراهیم به‌گ) نارده سه‌ر چیای شه‌نگار، و له جه‌نگێكی نابه‌رامبه‌ردا ئێزدیه‌كان به چه‌كه ساكاره‌كانی خۆیان ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه، سه‌ره‌نجامیش (١٣٠) كه‌سی ئێزدی كوژران و زیانی ماددیی گه‌وره‌شیان لێ كه‌وت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شه‌كوژیانه‌ش به گشتی بونه هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان له ڕابردودا، كه له سه‌ده‌ی (١٥) دا (٢٥٠,٠٠٠) بون، به‌ڵام له سه‌ده‌ی (١٩) دا بونه (٢٠٠,٠٠٠)(٣). جگه له‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژی و ئازاردانه ئیسلامیه‌ی ئێزدیه‌كان ڕوبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی زۆری هه‌بوه له‌سه‌ریان، كه ده‌بینین - بۆ نمونه - ئێزدیه‌كان سور بون له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی چه‌مك و فێركاریه‌كانی ئایینه‌كه‌یان و پاراستنی ده‌قه ئایینیه‌كانیان له‌وه‌ی بكه‌ونه به‌ر ده‌ستی موسڵمان و بڵاوبكرێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ستیارییه‌كیان له‌لا دروست بوه به‌رامبه‌ر موسڵمان به‌گشتی، هه‌روه‌كو به‌ته‌واوی دوره‌په‌رێز بون و پاراستنی ناسنامه و داب‌ونه‌ریت و كه‌له‌پوریان بوه‌ته ئامانجی سه‌ره‌تا و كۆتاییان.
١. ئیسلام كه ئایینێكی یه‌كتاپه‌رستی و گشتگیر (تۆتالیتا‌ر) ه، بونی ئایینی جیاواز به تایبه‌تی ئایینی فره‌په‌رستی و نامۆ به زنجیره‌ی ئایینه یه‌كتاپه‌رستیه‌كان (یه‌هودی، مه‌سیحی، ئیسلام) ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
٢. ئایینی ئێزدی بۆی هه‌ڵ نه‌كه‌وتوه له (ئه‌هلی كیتاب) پۆلێن بكرێت یان له‌و ئایینانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر و كتێبی ئاسمانییان هه‌یه. له‌م ڕوه‌وه ئایینی (صابیئی) و (مه‌جوسی) به‌ختیان باشتر بوه چونكه وه‌كو ئه‌هلی كیتاب مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
٣. پێناسه‌بونی ئایینی ئێزدی به (شه‌یتانپه‌رستی) له كولتوری ئیسلامی‌دا، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆپاگه‌ندای عوسمانی دژی ئێزدیه‌كان.
٤. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان سور بون له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی سروته ئایینیه‌كانیان له موسڵمانان؛ بیركردنه‌وه‌ی ناڕاست ده‌رباره‌ی سروت و په‌رستشه‌كانیان دروست بوه، وه‌كو تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سروتی به‌كۆمه‌ڵی چراكوژاندنه‌وه و ڕابواردنی نیوه‌شه‌و، كه ئه‌مه‌ش تۆمه‌تێكی ئیسلامیی حازره و ئاڕاسته‌ی (نه‌صڕانیه‌كان) (واته مه‌سیحیه‌كان، به زاراوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی و ئیسلامی) و (نوصه‌یریه‌كان) یش كراوه.
٥. سه‌باره‌ت به عوسمانیه‌كان، ئێزدیه‌كان ئاماده نه‌بون بچنه خزمه‌تی سه‌ربازی.
٦. عوسمانیه‌كان هه‌مو شێواز و ئامڕازێكیان به‌كارهێناوه بۆ ملكه‌چكردنی كه‌رته‌كانی ئیمپراتۆرێتیه‌كه‌یان، له‌و شێوازانه‌ش: په‌رتپه‌رتكردن و سیاسه‌تی چاندنی ناكۆكی و جیاوازیی ئایینی و مه‌زهه‌بی، بۆیه عوسمانیه‌كان چه‌كی فه‌توای ئایینی و (ته‌كفیر) یان دژی ئێزدیه‌كان به‌كارهێنا، هه‌ر له سه‌ده‌ی (١٦) و سه‌رده‌می سوڵتان (سوله‌یمانی قانونی) دا شه‌یخولئیسلامی ئیسته‌نبول فه‌توای ته‌كفیری ئێزدیه‌كانی ده‌ركردوه.
ئه‌م تاوان و گێره‌شێوێنیه‌ش پشت گوێ خرا و چاره‌سه‌ر نه‌كرا و شوێنه‌واره خراپه‌كانی نه‌سڕایه‌وه، هه‌تا كاره‌ساتی تری لێ په‌یدابو.. (٧ / ٤ / ٢٠٠٧) له گوندی (به‌حه‌زانی) سه‌ر به ناحیه‌ی (به‌عشیقه)، كچێكی ئێزدی به ناوی (دوعا ئه‌سوه‌د ده‌خیل) (یاخود: دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د) (١٧ ساڵ) كه گه‌نجێكی موسڵمانی (به ناوی شیرڤان) خۆش ویستبو و ئه‌مه‌ش له داب‌ونه‌ریتی ئێزدی‌دا قه‌ده‌غه‌یه، له‌لایه‌ن برا و خاڵ و مام و مامۆزاكانی خۆی و خه‌ڵكانێكی بێهه‌ست و تاوانكاره‌وه له ئێزدیه‌كان به شێوازێكی زۆر نامرۆڤانه كوژرا. بێ گومان بابه‌ته‌كه نه له‌سه‌ر (شه‌ره‌ف) بو به‌تایبه‌تی، نه كچه‌كه موسڵمان ببو، به‌ڵكو تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه بو كه له كه‌سێكی (موسڵمان) نزیك ببوه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ستی په‌نگخواردوی تاكی ئێزدیه به‌رامبه‌ر موسڵمان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی سود له باكگراوندی ئیسلامی وه‌رده‌گرێت بۆ په‌راوێزخستنی مافی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان، و به‌م شێوه تراجیدیاییه خۆی ده‌رخستوه، به شێوه‌یه‌ك كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئایینی ئێزدی‌دا پێچه‌وانه بو و وێنه‌ی مرۆڤی ئێزدیی ئاشتیخوازی شێواند. ئه‌م كاره‌ساته له لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و سته‌مدیده‌یی و سه‌ركوتكران و هه‌ستی بێده‌سه‌ڵاتی و به‌شخوراوی و تاساوی و ده‌ستبه‌سراویه بو كه له سایكۆلۆجیای تاكی ئێزدی‌دا له مێژویه‌كی دور‌ودرێژدا دروست بوه و له ڕوداوه‌كانی شێخاندا زیاتر په‌نگی خوارده‌وه و، ئێزدیه‌كانی خستبوه بارێكی ده‌رونیه‌وه كه ئاماده بون بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ستیارییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوێكی بچوكدا بكه‌ن، و كۆمه‌ڵێكیان ئه‌و سه‌ركوتبون و تاساویه له كردارێكی توند و سایكۆپاتیدا خاڵی بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كچه‌ی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بو و هیچ كه‌سێكیش نه‌چو به هاواریه‌وه له‌به‌رده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه‌دا له به‌رگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا ده‌بینرا كه به باكگراوندێكی ئیسلامیه‌وه مافی ئێزدیه‌كان پێشێل ده‌كات(٤). له لایه‌كی تریشه‌وه كاره‌ساته‌كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی به‌عشیقه و به‌حه‌زانی خه‌ریكه ده‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌ریی گروپه تێرۆریسته‌كانی باشور و سێگۆشه‌ی سوننی، ئه‌و ناوچه‌یه كه نزیك موسڵ و سنوری سوریایه زۆر به ئاسانی ده‌كه‌وێته داوی گروپه توندڕه‌وه‌كان، به تایبه‌تی كه بینیمان ڕوداوه‌كه به بارێكی ئیسلامی‌دا قۆسترایه‌وه به پێناسه‌كردنی كچه ئێزدیه‌كه به خوشكی تازه‌موسڵمان و بانگكردنی به (أُختاه!) و ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستی ئیسلامی بجوڵێنێت. دیاره تێرۆریستان و پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یانه‌وێت به تێكدانی نێوانی كوردی موسڵمان و كوردی ئێزدی ئاژاوه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی له شێوه‌ی كێشه‌ی سوننه و شیعه له كوردستاندا بخوڵقێنن و تێرۆر هه‌نارده‌ی كوردستان بكه‌ن له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی موسڵه‌وه كه ده‌روازه‌یه‌كی لاوازی كوردستانه. دو‌ریش نیه هه‌وڵێك له ئارادا بێت بۆ فراوانكردنی هه‌رێمی سوننی له‌ڕێگه‌ی ناچاركردنی ئێزدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كانه‌وه به كۆچكردن له ناوچه‌ی موسڵ. سه‌ره‌نجامیش وێنه‌ی مرۆڤی ئێزدی زیاتر شێوێنرا و هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شه‌كوژیی زیاتریان ده‌رهه‌ق ڕێك‌خرا، ئه‌وه‌بو ڕۆژی (٢٣ ی نیسانی ٢٠٠٧) هه‌ر ئه‌و گروپه تێرۆریستانه بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می پلانه‌كه‌ی خۆیان، له هێرشێكدا (٢٤) كرێكاری بێتاوانی ئێزدییان له ڕێگای نێوان موسڵ و به‌عشیقه كوشت، كه وه‌كو سه‌ره‌تای پلانێكی ڕه‌شه‌كوژیی دژ به ئێزدیه‌كان دێته پێش چاو. دوای ئه‌وه‌ش زنجیره ته‌قاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای (القحطانیة) ی نزیک شاری شه‌نگار ڕویان‌دا (١٤ ی ئابی ٢٠٠٧)، که موسوڵمانه سوننیه تێرۆریسته‌کان ئه‌و ته‌قاندنه‌وانه‌یان ئه‌نجام‌دا، که دو ته‌ن مادده‌ی ته‌قاندنه‌وه‌یان تێدا به‌کار هێنابو، و نیوه‌ی ماڵه قوڕینه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی وێران کرد، و سه‌ره‌نجام ٢٠٠٠ (دو هه‌زار) مرۆڤی ئێزدی کوژران، جگه له بریندار و ماڵ‌وێران. به‌م شێوه‌یه ئه‌و کارەساته توندترین و زیانمه‌ندترین کاری تێرۆریستی بو له عێراقدا له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه، له دوای (١١ ی سێپته‌مبه‌ر) ه‌وە کارەساتبارترین هێرشی تێرۆریستیه.
ئێسته‌ش مرۆڤی ئێزدی ده‌بێت زیاتر له جاران خۆی له موسڵمان بشارێته‌وه.
مورید - لایك، جه‌ماوه‌ری شوێنكه‌وته‌ی ئایینی ئێزدی كه پله‌ی ئایینی‌یان نیه، و نزیكه‌ی (٧٠%) ی ئێزدیه‌كان پێك ده‌هێنن.
شێخ - ئه‌وانه‌ی كه ژیانێكی ئایینیی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه، و سێ لقی ناوخۆزایه‌ندین: شه‌مسانی، ئادانی، قاتانی. سه‌رۆكی ئه‌مانه (باباشێخ) ـه كه له لقی شه‌مسانیه و سه‌رۆكی ڕۆحیی ئێزدیانه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی كاروباری ئایینیه.
پیر - له پێنج كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی پێك دێن و به‌سه‌ر (٤٠) هۆزدا دابه‌ش ده‌بن كه زۆربه‌ی ژن‌وژنخوازی له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن. ئه‌مانه هه‌مان فرمانی شێخه‌كانیان هه‌یه، به تایبه‌تی كاروباری ڕۆژو و ده‌یه‌ك و خێرات. جیاوازییان له شێخه‌كان ئه‌وه‌یه كه بنه‌ڕه‌تی كوردیی ڕونیان هه‌یه.
په‌یدابونی ئه‌م سێ چینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای شێخ عه‌دی و به هۆی ئه‌وه‌وه دروست بون، چونكه (شێخ) ده‌خوازێت (مورید) ی هه‌بێت، به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه بونه‌ته مورید و، نه‌وه‌ی شێخ عه‌دی و خزمه‌كانی چینی شێخه‌كانیان پێك هێناوه كه چینێكی ئه‌ریستۆكراسین و ڕه‌چه‌ڵه‌كی عه‌ره‌بییان هه‌یه، و به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ردو چینی (شێخ) و (مورید) پێك هاتون، دواتر له جه‌ماوه‌ری كوردی ئێزدی‌دا خه‌ڵكانێك هه‌ڵ كه‌وتون كه گه‌یشتونه‌ته پله‌ی شێخایه‌تی و هه‌ر به زمانی خۆیان پێیان وتراوه (پیر) و بونه‌ته چینێكی بۆماوه‌یی، به‌م شێوه‌یه چینی (پیر) یش دروست بوه، به‌ڵام نه ده‌سه‌ڵاتی ئایینی (باباشێخ) و نه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (میر) ناچێته ده‌ستی چینی پیره‌وه. كه‌واته ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ڕابه‌رایه‌تیی ئێزدی له ده‌ست كه‌سانێكدا نیه كه كورد بن یان خۆیان به كورد بزانن.
جگه له‌م سێ چینه سه‌ره‌كیه‌ش، چه‌ند كۆمه‌ڵه و پۆلێكی تر هه‌یه:
میر - بنه‌ماڵه‌ی میر له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكن له شێخه‌كان له لقی قاتانی، میریش كاروباری دنیایی به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌روسه‌ودای سیاسیی هه‌یه و كاریگه‌ریی له ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی ئێزدیه‌كاندا هه‌یه، و له ڕابردویشدا كه‌سێتیی پیرۆز بوه، و به‌پێی داب‌ونه‌ریت ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئومه‌ویی هه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌ندامی (مه‌جلیسی ڕۆحانی) ی ئێزدیه و باره‌گای له گوندی (باعه‌درێ) یه له شێخان.
قه‌ووال - ئه‌مانه كه جۆرێكی ترن سرود و وێرده ئایینیه‌كانیان له ئه‌ستۆیه، و له دو هۆز پێك دێن: كورمانجی كه به شێوه‌زاری کورمانجی (واته: کرمانجیی باکور) ده‌دوێن [هه‌ندێک سه‌رچاوه لێره‌دا له‌بریی "کورمانجی" ده‌ڵێن "دیملی"، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و ڕه‌نگه له‌وه‌وه هاتبێت که وشه‌ی "کرمانجکی" به شێوەیه‌کی شێوەزاری زازایی دەوترێت که (زازایی باکور) ە و لە هەمان کاتدا "دیملی" یش به شێوەیه‌کی تری هه‌مان شێوەزار دەوترێت که (زازایی باشور) ه، ئیتر لێره‌وه "کورمانجی" له‌گه‌ڵ ئه‌م "کرمانجکی" ـه تێکه‌ڵ کراوه]، تاژی كه به عه‌ره‌بی ده‌دوێن، و له به‌عشیقه و به‌حه‌زانی نیشته‌جێن.
کاریگه‌ریی ئیسلام و ئایینه‌کانی تر
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رنجی ئه‌وه ده‌ده‌ین كه ئه‌م ئایینه ڕیشه‌داره ته‌نها له پشت ته‌ریقه‌تێكی صۆفیی ئیسلامیه‌وه توانیویه‌تی درێژه به خۆی بدات كه ته‌ریقه‌تی (عه‌ده‌وی) ـه له دامه‌زراندنی (شێخ "عه‌دیی" ی کوڕی "موسافیر" ی هه‌کاری) (١٠٧٣ - ١١٦٢ ز.) كه صۆفییه‌كی موسڵمان بوه و مێژونوسه ئیسلامیه‌كان و پێشه‌وا ئایینیه‌كانی ئیسلام به ڕێزه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕێگایه‌یه كه هه‌مو كه‌مایه‌تییه‌كی ئایینی و كولتوری له ڕابردوی مێژوی ئیسلامی‌دا په‌نای بۆ بردوه: درێژه‌دان به بون و ژیان له پشت ته‌ریقه‌تێكی ته‌صه‌ووف و صۆفیگه‌ری یان ڕێباز و ئاڕاسته و باڵێكی شیعه‌گه‌ری و لایه‌نگریی ئه‌هلی به‌یت یان خۆبه‌ستنه‌وه به كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی یان عه‌ره‌بیه‌وه به گشتی یان - ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هیچیان سه‌ریان نه‌گرت - خۆهه‌ڵواسین به زاراوه‌ی (ئه‌هلی كیتاب) دا و ئاماده‌یی بۆ جیزیه‌دان و پاراستنی سه‌روماڵ.. كه ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی كاڵبونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مایه‌تیانه و داخورانیان و خاڵیبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ییان له پێناسه و ناوه‌ڕۆكی ڕاسته‌قینه‌یان.. ئایینی ئێزدییش نمونه‌یه‌كی ئه‌م حاڵه‌ته‌یه: ئایینی ئێزدی كه ڕه‌گ‌وڕیشه‌ی به‌هێزی له ئایینی ئێرانی/كوردیی كۆن و كولتوری ئایینیی عێراقی/بابلیی كۆندا هه‌یه، ناچار بوه هه‌ندێك ناو و هێما و كه‌سایه‌تیی ئیسلامیی لاوه‌كی له‌خۆ بگرێت و له‌گه‌ڵ بنه‌ما و هێماكانی خۆیدا بیانگونجێنێت تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له‌دواییدا ببنه هێما و كه‌سێتیی سه‌ره‌كی، ئه‌وانه‌ش وه‌كو كه‌سێتیی (یه‌زید) و ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئومه‌وی، و كه‌سێتیی شێخ عه‌دی، و هه‌روه‌ها (حه‌سه‌نی به‌صری).. جگه له خواستنی چه‌ندین چه‌مك و داب‌ونه‌ریت و په‌رستش و یاسای ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌كو (جه‌ژنی قوربان) كه هاوكات و هاوواتایه له‌گه‌ڵ جه‌ژنی قوربانی ئیسلامی‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هێمای ئیسلامیی په‌یوه‌ست به داب‌ونه‌ریتی حه‌جه‌وه كه خوازراون بۆ داب‌ونه‌ریتی حه‌ج بۆ دۆڵی (لالیش) و مه‌زارگای شێخ عه‌دی، وه‌كو كێوی (عه‌ره‌فات) و بیری (زه‌مزه‌م). هه‌روه‌ها وه‌كو ڕێسای (خه‌ته‌نه) (كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ری كاریگه‌ریی یه‌هودییشی هه‌یه)، و هه‌ندێك ڕێسای خۆراك وه‌كو قه‌ده‌غه‌كردنی گۆشتی به‌راز.. هه‌تاكو قه‌ده‌غه خۆراكیه سه‌یر و ناڕۆشنه‌کانی تری وه‌كو قه‌ده‌غه‌كردنی (ماسی) و گۆشتی (ئاسك) و هه‌ندێك سه‌وزه‌ی وه‌كو كاهو و كه‌له‌رم و قه‌رنابیت و هه‌ندێك شتی تر، ئه‌مانه‌ش ناڕاسته‌خۆ كاریگه‌ریی ڕێسای خۆراكیی ئیسلامی‌یان تێدایه چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌وانه هه‌وڵێك بوه بۆ دروستكردنی لیستێكی قه‌ده‌غه و تابو كه جیاواز بێت و داب‌ونه‌ریتێكی سه‌ربه‌خۆ بێت و تایبه‌تمه‌ندیی زیاتر بدات به شوناس. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئێزدیاتی كه به‌شێكه یاخود لایه‌نێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵماننشینی كورده‌واری، له گه‌لێك دیمه‌نی داب‌ونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوبه‌شییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و كولتوری كوردیدا هه‌یه.جگه له كاریگه‌ریی ئیسلامی‌یش، ئایینی ئێزدی كاریگه‌ریی گه‌لێك ئایینی تری تێدایه، وه‌كو ئایینی زه‌رده‌شتیی گه‌شه‌كردو (ساسانی)، و یه‌هودی، و مه‌سیحیی خۆرهه‌ڵاتی (نه‌ستۆری)، و مانی.. ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و هه‌ژمونی كۆمه‌ڵایه‌تیی گروپه مرۆییه‌كانی ده‌وروبه‌ریان. سه‌ره‌نجامیش، ئایینی ئێزدی بوه‌ته بیروباوه‌ڕێكی گونجێنه‌كی «توفيقي» Syncretistic كه كۆمه‌ڵێك داب‌ونه‌ریت و بیرۆكه‌ی ئایینی (و ئه‌ستێره‌وانی و كالێندۆلۆجیایی..) ی پێكه‌وه گونجاندوه و پێكهاته‌یه‌كی چین به چینی لێیان دروست كردوه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ توێژه‌ران سه‌رسام ده‌بن له ئاستی ده‌ستنیشانكردنی بنچینه و بنه‌ڕه‌تی ئایینی ئێزدی و ناتوانن بڕیارێكی گشتی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه بده‌ن، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه بیروڕایه‌كی یه‌كلایه‌نه ده‌خه‌نه‌ڕو كه هه‌ندێك جار مه‌به‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیستیی له‌پشته‌وه‌یه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌توانین پشتی پێ ببه‌ستین ئه‌وه‌یه به گشتی بڵێین ئایینی ئێزدی پاشماوه‌یه‌كی ئایینی ئێرانیی پێش-زه‌رده‌شتیه (به تایبه‌تی په‌رستشی میثرا) له‌گه‌ڵ متوربه‌بونی به هه‌ندێك دیمه‌نی كولتوری ئایینیی عێراقیی كۆن، سه‌رباری ئه‌و چه‌مكانه‌ی له ئایینه‌كانی تر خوازراون(١). به‌ڵام ئه‌و هه‌نده كاریگه‌ریه‌ی ئیسلام له ئایینی ئێزدی‌دا به ته‌واوی له‌گه‌ڵ بنچینه‌ی ئایینه‌كه‌دا نامۆیه و جۆره شێواندن «تشويه» ێكی به‌سه‌ردا هێناوه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له نوسه‌رانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئێزدیه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا گروپێكی ئیسلامی بون و له چه‌مك و فێركاریه‌كانی ئیسلام دوركه‌وتونه‌ته‌وه و لایان داوه.
چیای شێخ عه‌دی. شه‌نگار
چه‌وساندنه‌وه و توندوتیژیی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌کان
له لایه‌كی تره‌وه په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام و ئایینی ئێزدى، یاخود موسڵمانان و ئێزدیان، تێره له توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه و ڕاوه‌دونان. ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی له ڕابردودا له چه‌ندین هه‌ڵمه‌تدا هێرشی كردوه‌ته سه‌ر ئێزدیه‌كان و كوشت و كوشتار و قه‌سابخانه‌ی ده‌رهه‌قیان ئه‌نجام داوه. ئه‌مه‌ش برینێكی قوڵی یاده‌وه‌ریی ئێزدیه و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌شی په‌یوه‌ندیی ئیسلامی - ئێزدیه، كه ئه‌مڕۆ ناتوانین له یادی بكه‌ین و باسی نه‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌و هه‌سته‌ی كه ئێسته له جیهانی ئیسلامی‌دا به گشتی و له ناوه‌نده ئیسلامیه‌كاندا به تایبه‌تی دژی ئێزدیه‌كان دروست بوه یاخود دروست كراوه بۆن‌وبه‌رامی ئه‌و ڕۆژانه‌ی ڕابردوی پێوه‌یه. ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و هێرشانه، كه تۆماركردنیان پێویستیی به كارێكی دۆكیومێنتاریی گه‌وره هه‌یه، له‌م چه‌ند سه‌رباسه سه‌ره‌كیه‌دا ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت:- ساڵی (١٢٥٤ ز.) (بدر الدين لؤلؤ) ی فه‌رمانڕه‌وای موسڵ، دوای ئه‌وه‌ی باج و سه‌رانه‌ی زۆر قورسی له‌سه‌ر ئێزدیه‌كان دانا، هێرشێكی گه‌وره‌ی ڕێكخست بۆ سه‌ریان كه جه‌نگاوه‌رانی ئێزدی ڕوبه‌ڕوی بونه‌وه، به‌ڵام له ئه‌نجامی نابه‌رامبه‌ریی هێزه‌كاندا ئێزدیه‌كان شكان و ژماره‌یه‌كی زۆریان لێ كوژرا و ئه‌وانى تر دیل كران، له‌مانه سه‌دیان كران به دارا و سه‌دی تریان سه‌ربڕان. جگه له‌وه‌ی كه گۆڕی شێخ عه‌دییان هه‌ڵ دایه‌وه و ئێسك‌وپروسكیان سوتاند.
- ساڵی (١٧٤٣ ز.) (نادر شا) (١٧٣٦ - ١٧٤٧) ی ئه‌فشاری (ته‌هماسپ قولی خان)، هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی شێخان و هه‌مو ئاوه‌دانیه‌كانی ئێزدیانی له‌سه‌ر زێی گه‌وره و له به‌عشیقه و چیای شێخ عه‌دی ڕوخاند و میری ئێزدیانی دیل كرد.
- ساڵی (١٧٥٢) (سوله‌یمان پاشا) ی به‌غداد، به سوپایه‌ك، كه پاڵپشتی هه‌ندێك له میره كورده‌كان و خێڵه عه‌ره‌به‌كانی هه‌بو، هێرشی كرده سه‌ر چیای شه‌نگار و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر دێهاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا و، زیاتر له هه‌زار كه‌سی له ئێزدیه‌كان كوشت.
- دڵڕه‌قترین هێرشێك، ئه‌و هێرشه به‌دناوه‌یه كه ساڵی (١٨٣٢) میری خوێنڕێژی ڕه‌واندوز (میری كۆره) (محه‌ممه‌د پاشا) به یه‌كگرتنی خێڵه كورده‌كانی ده‌وروبه‌ر ڕێكی خستوه بۆ سه‌ر ئێزدیه‌كان، له شێخان و شه‌نگار، به‌و پێیه كه موسڵمان نین و (شه‌یتانپه‌رست) ـن، ئه‌مه‌ش به هاندانی (مه‌لا یه‌حیای مزوری) له‌و مه‌لا كوردانه‌ی گوێڕایه‌ڵیی (خه‌لیفه) ی عوسمانییان به ئه‌ركی ئایینی ده‌زانی. ئه‌میری ئێزدیان له‌و كاته‌دا (عه‌لی به‌گ) (كه گه‌لی عه‌لی به‌گ به ناوی ئه‌وه‌وه‌یه) شكا و كوژرا، و ئێزدیه‌كانی شێخان به‌ره‌و موسڵ هه‌ڵهاتن، به‌ڵام كاته‌كه به‌هار بو و ئاوی ڕوبار هه‌ستابو و پرده‌كه‌یشی داپۆشیبو، بۆیه ته‌نها چه‌ند كه‌سێك توانیان بپه‌ڕنه‌وه، ئیتر ئه‌وانی تر له‌وبه‌ر مانه‌وه، تا هێزه‌كانی میری ڕه‌واندوزیان پێ گه‌یشت و له قه‌سابخانه‌یه‌كی بێوێنه‌دا ڕه‌شه‌كوژیان كردن. موسڵیه‌كان كه له‌وبه‌ره‌وه شایه‌تی ڕه‌شه‌كوژیه‌كه بون نه‌چون به هانای هاواره‌كانیانه‌وه، چونكه مه‌سیحیه‌كان هیچیان پێ نه‌ده‌كرا و موسڵمانه‌كانیش له بنه‌ڕه‌تدا پێیان خۆش بو (شه‌یتانپه‌رسته‌كان) له‌ناوببرێن. سه‌ره‌نجام چه‌ند هه‌زارێك له ئێزدیه‌كان كوژران و (١٠٠٠٠) ی تریش به دیل گیران كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بون. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌مو په‌رستگا و زیاره‌تگا ئێزدیه‌كان سوتێنران. شایه‌نی باسه، میری كۆره، كه به ده‌مارگیریی ئایینی ناوی ده‌ركردوه، چه‌ندین هێرشی ترسناكی تری كردوه‌ته سه‌ر مه‌سیحیه‌كان (سوریان) له ئه‌لقوش و ته‌لكه‌یف و ته‌له‌سقیف و دێهاتی ده‌وروبه‌ری موسڵ و هه‌روه‌ها تورعابیدین و شارۆچكه‌ی بازه‌بدێ. جگه له‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا میری كۆره میرنشینیه‌كه‌ی خۆی له‌سه‌ر حسابی میرنشینیه كوردیه‌كانی ده‌وروبه‌ر فراوان كردوه.
- (حافیز پاشا) ی دیاربه‌كر و (ره‌شید پاشا) ی موسڵ، هه‌وڵیان دا ئێزدیه‌كانی شه‌نگار ملكه‌چ بكه‌ن، كه دوای هه‌ندێك به‌رگری ساڵی (١٨٣٧) ئه‌و ئامانجه‌یان به‌ده‌ست هێنا و چاودێرێكی موسڵمانیان به‌سه‌ره‌وه دانان، دوای ئه‌وه‌ی (٣٤) گوندی ناوچه‌ی شه‌نگاریان تاڵان كرد و سوتاند. ساڵی (١٨٤٤) یش حافیز پاشا هێرشێكی تری كرده‌وه. ئه‌مانه‌ش به ئاماژه‌ی عوسمانیه‌كان.
هه‌مو هه‌ڵمه‌تێكیش له‌مانه قه‌سابخانه‌ی لێ ده‌كه‌وته‌وه، ئێزدیه‌كانیش په‌نایان ده‌برد بۆ ئه‌شكه‌وته‌كان، كه له‌و په‌ناگانه‌یشدا به دوكه‌ڵ و به زه‌بری تۆپ له‌ناوده‌بران.. ئێزدیه‌كان ناوبه‌ناو سكاڵایان ده‌برد بۆ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته ئورۆپاییه‌كان.. تا له كۆتاییدا ساڵی (١٨٤٧) توانیان سه‌رنجی لۆرد (ستراتفۆرد) Stratford ڕابكێشن و له ڕێیه‌وه ئیسته‌نبول دانبنێت به ئایینه‌كه‌یاندا و له خزمه‌تی سه‌ربازی هه‌ڵ بوێردرێن.
- به‌ڵام سه‌ختترین هه‌ڵمه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ڕه‌شه‌كوژی، ئه‌وه بو كه ئێزدیه‌كانی شه‌نگار و شێخان ساڵی (١٨٩٢) توشی هاتن، له‌لایه‌ن سه‌رتیپ (عومه‌ر پاشا) ـه‌وه سه‌رتیپ «فريق» ی سوپای توركی، كه له‌لایه‌ن سوڵتانه‌وه ڕاسپێردرابو بۆ كۆمه‌ڵێك كاروبار له هه‌ردو ویلایه‌تی به‌غداد و موسڵدا، له‌وانه: كۆكردنه‌وه‌ی باجی نه‌دراوی بیست ساڵ، ڕاگواستنی ده‌شته‌كیه‌كان و ڕازیكردنیان به ژیانی گوندنشینی، له‌گه‌ڵ گۆڕینی ئێزدیه‌كانی شه‌نگار و شێخان له بتپه‌رستیه‌وه بۆ ئیسلام. عومه‌ر پاشا كه پیاوێكی دڵڕه‌ق و كه‌للـه‌ڕه‌ق بو، ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و ده‌مڕاستانی ئێزدیی بانگهێشت كرد بۆ موسڵ، بۆ دانیشتنێكی (ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردن) و به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك پێشه‌وای ئایینیی ئیسلامی و مه‌سیحی. عومه‌ر پاشا له دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌و سه‌رۆكه ئێزدیانه‌ی سه‌رپشك كرد: ئه‌گه‌ر واز له شه‌یتانپه‌رستی بهێنن پله‌وپایه‌ی به‌رز و ڕه‌زامه‌ندیی خوایان ده‌ست ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان دایه‌وه كه واز ناهێنن. ئیتر هه‌مویانی خسته زیندانه‌وه، كه هه‌ندێكیان مردن، و هه‌ندێكیان ڕایان كرد، و هه‌ندێكی تریشیان له ژێر باری ئازارداندا به ڕواڵه‌ت شایه‌تمانیان هێنا. ئینجا سوپایه‌كی نارده سه‌ر گونده‌كانیان و سه‌رپشكی كردن له نێوان موسڵمانبون و مردن‌دا، ئیتر نزیكه‌ی (٥٠٠) پیاویان لێ كوژرا و ژن و مناڵه‌كانیان به‌دیل گیران. ژماره‌یه‌كی زۆریان له ترساندا بونه موسڵمان، و ناچار كران پێنج فه‌ڕزه‌ی نوێژ و ئه‌ركه ئایینیه‌كانی تر جێبه‌جێ بكه‌ن و، مه‌لایان بۆ هێنرا بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان فێری بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بكه‌ن. جگه له‌مانه‌ش مه‌زارگاكانیان ڕوخێنران، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌حه‌زانی و به‌عشیقه(٢).
هه‌ڵمه‌تی كوشتار و ئه‌شكه‌نجه بۆسه‌ر ئێزدیه‌كان هه‌تا سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌میش به‌رده‌وام بو، كه ساڵی (١٩١٨) یش عوسمانیه‌كان هێزێكیان به سه‌رۆكایه‌تیی (ئیبراهیم به‌گ) نارده سه‌ر چیای شه‌نگار، و له جه‌نگێكی نابه‌رامبه‌ردا ئێزدیه‌كان به چه‌كه ساكاره‌كانی خۆیان ڕوبه‌ڕویان بونه‌وه، سه‌ره‌نجامیش (١٣٠) كه‌سی ئێزدی كوژران و زیانی ماددیی گه‌وره‌شیان لێ كه‌وت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شه‌كوژیانه‌ش به گشتی بونه هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان له ڕابردودا، كه له سه‌ده‌ی (١٥) دا (٢٥٠,٠٠٠) بون، به‌ڵام له سه‌ده‌ی (١٩) دا بونه (٢٠٠,٠٠٠)(٣). جگه له‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژی و ئازاردانه ئیسلامیه‌ی ئێزدیه‌كان ڕوبه‌ڕوی بونه‌ته‌وه كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی زۆری هه‌بوه له‌سه‌ریان، كه ده‌بینین - بۆ نمونه - ئێزدیه‌كان سور بون له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی چه‌مك و فێركاریه‌كانی ئایینه‌كه‌یان و پاراستنی ده‌قه ئایینیه‌كانیان له‌وه‌ی بكه‌ونه به‌ر ده‌ستی موسڵمان و بڵاوبكرێنه‌وه، به‌ڵكو هه‌ستیارییه‌كیان له‌لا دروست بوه به‌رامبه‌ر موسڵمان به‌گشتی، هه‌روه‌كو به‌ته‌واوی دوره‌په‌رێز بون و پاراستنی ناسنامه و داب‌ونه‌ریت و كه‌له‌پوریان بوه‌ته ئامانجی سه‌ره‌تا و كۆتاییان.
پاڵنه‌ره‌کانی توندوتیژیی ئیسلامی به‌رامبه‌ر ئێزدیه‌کان
ئاشكرایه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه هه‌مویان مه‌به‌ستی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تی و خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ییان له‌پشته‌وه بوه، به‌ڵام پاڵنه‌ره ئیسلامیه‌كه‌ش ئاشكرایه، یان به لای كه‌مه‌وه وه‌كو ئامڕازێك به‌كارهێنراوه. ئه‌م پاڵنه‌ره ئیسلامیه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك یان چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه، له‌وانه:١. ئیسلام كه ئایینێكی یه‌كتاپه‌رستی و گشتگیر (تۆتالیتا‌ر) ه، بونی ئایینی جیاواز به تایبه‌تی ئایینی فره‌په‌رستی و نامۆ به زنجیره‌ی ئایینه یه‌كتاپه‌رستیه‌كان (یه‌هودی، مه‌سیحی، ئیسلام) ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
٢. ئایینی ئێزدی بۆی هه‌ڵ نه‌كه‌وتوه له (ئه‌هلی كیتاب) پۆلێن بكرێت یان له‌و ئایینانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر و كتێبی ئاسمانییان هه‌یه. له‌م ڕوه‌وه ئایینی (صابیئی) و (مه‌جوسی) به‌ختیان باشتر بوه چونكه وه‌كو ئه‌هلی كیتاب مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.
٣. پێناسه‌بونی ئایینی ئێزدی به (شه‌یتانپه‌رستی) له كولتوری ئیسلامی‌دا، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرۆپاگه‌ندای عوسمانی دژی ئێزدیه‌كان.
٤. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان سور بون له‌سه‌ر شاردنه‌وه‌ی سروته ئایینیه‌كانیان له موسڵمانان؛ بیركردنه‌وه‌ی ناڕاست ده‌رباره‌ی سروت و په‌رستشه‌كانیان دروست بوه، وه‌كو تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی سروتی به‌كۆمه‌ڵی چراكوژاندنه‌وه و ڕابواردنی نیوه‌شه‌و، كه ئه‌مه‌ش تۆمه‌تێكی ئیسلامیی حازره و ئاڕاسته‌ی (نه‌صڕانیه‌كان) (واته مه‌سیحیه‌كان، به زاراوه‌ی خۆرهه‌ڵاتی و ئیسلامی) و (نوصه‌یریه‌كان) یش كراوه.
٥. سه‌باره‌ت به عوسمانیه‌كان، ئێزدیه‌كان ئاماده نه‌بون بچنه خزمه‌تی سه‌ربازی.
٦. عوسمانیه‌كان هه‌مو شێواز و ئامڕازێكیان به‌كارهێناوه بۆ ملكه‌چكردنی كه‌رته‌كانی ئیمپراتۆرێتیه‌كه‌یان، له‌و شێوازانه‌ش: په‌رتپه‌رتكردن و سیاسه‌تی چاندنی ناكۆكی و جیاوازیی ئایینی و مه‌زهه‌بی، بۆیه عوسمانیه‌كان چه‌كی فه‌توای ئایینی و (ته‌كفیر) یان دژی ئێزدیه‌كان به‌كارهێنا، هه‌ر له سه‌ده‌ی (١٦) و سه‌رده‌می سوڵتان (سوله‌یمانی قانونی) دا شه‌یخولئیسلامی ئیسته‌نبول فه‌توای ته‌كفیری ئێزدیه‌كانی ده‌ركردوه.
به‌رده‌وامیی توندوتیژیی ئیسلامی له‌م‌ڕۆدا
زۆر جێی داخه كه له‌م دواییانه‌شدا شه‌پۆلێكی ڕه‌شه‌كوژی و سه‌ركوتكردن ڕوبه‌ڕوی ئێزدیه‌كان بوه‌وه. ڕۆژانی (١٤- ١٥ / ٢ / ٢٠٠٧) یش سته‌مێكی تر چوه پاڵی ئه‌و زنجیره سته‌مه‌ی به‌درێژایی مێژو به‌شی ئێزدیه‌كان بوه.. ئه‌وه‌ش دوای كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی - ئایینی: دو گه‌نجی ئێزدی كه به ئۆتۆمۆبیل كچێكی موسڵمانیان له شارۆچكه‌ی (عێن سه‌فنی) له قه‌زای (شێخان) ده‌گه‌یانده شوێنی خۆی له شاری دهۆك، له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه (١٤ / ٢ / ٢٠٠٧) به گومانی په‌یوه‌ندییه‌كی نابه‌جێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا له ڕێگادا ده‌ستگیر كران، به تایبه‌تی كه كچه‌كه كێشه‌ی خێزانیی هه‌بو و ده‌یویست بچێت بۆ ماڵی پورێكی له دهۆك، واته له ده‌ست ماڵی باوكی هه‌ڵ هاتبو.. ئیتر دوای كه‌مێك ئازادكران و كچه‌كه‌ش گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ شێخان و له‌وێ ته‌سلیمی مه‌لای مزگه‌وتێك (!) كرایه‌وه و دواتر درایه‌وه ده‌ست كه‌س‌وكاری، كه ده‌ڵێن هه‌ر ڕۆژی (١٥ / ٢) له‌لایه‌ن كه‌س‌وكاریه‌وه بۆ (عه‌یبه‌شۆری) كوژراوه. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن موسڵمانانی ناوچه‌كه‌وه هێرش كرایه سه‌ر دوكان و ماڵی ئێزدیه‌كان و په‌رستگاكانیان و ناوه‌ندی (لالش) و مه‌زارگه‌ی (شێخ مه‌ند) و هۆڵی شه‌هید (حسێن باباشێخ) و ماڵی (میر ته‌حسین به‌گ) میری ئێزدیان، له شارۆچكه‌ی (شێخان).
نمونه‌یه‌ك له‌و ده‌ستدرێژیه‌ی كرایه سه‌ر ناوه‌ندی لالش، شێخان
ئه‌م تاوان و گێره‌شێوێنیه‌ش پشت گوێ خرا و چاره‌سه‌ر نه‌كرا و شوێنه‌واره خراپه‌كانی نه‌سڕایه‌وه، هه‌تا كاره‌ساتی تری لێ په‌یدابو.. (٧ / ٤ / ٢٠٠٧) له گوندی (به‌حه‌زانی) سه‌ر به ناحیه‌ی (به‌عشیقه)، كچێكی ئێزدی به ناوی (دوعا ئه‌سوه‌د ده‌خیل) (یاخود: دوعا خه‌لیل ئه‌سوه‌د) (١٧ ساڵ) كه گه‌نجێكی موسڵمانی (به ناوی شیرڤان) خۆش ویستبو و ئه‌مه‌ش له داب‌ونه‌ریتی ئێزدی‌دا قه‌ده‌غه‌یه، له‌لایه‌ن برا و خاڵ و مام و مامۆزاكانی خۆی و خه‌ڵكانێكی بێهه‌ست و تاوانكاره‌وه له ئێزدیه‌كان به شێوازێكی زۆر نامرۆڤانه كوژرا. بێ گومان بابه‌ته‌كه نه له‌سه‌ر (شه‌ره‌ف) بو به‌تایبه‌تی، نه كچه‌كه موسڵمان ببو، به‌ڵكو تاوانه‌كه‌ی ئه‌وه بو كه له كه‌سێكی (موسڵمان) نزیك ببوه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ستی په‌نگخواردوی تاكی ئێزدیه به‌رامبه‌ر موسڵمان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی سود له باكگراوندی ئیسلامی وه‌رده‌گرێت بۆ په‌راوێزخستنی مافی كه‌مایه‌تیه ئایینیه‌كان، و به‌م شێوه تراجیدیاییه خۆی ده‌رخستوه، به شێوه‌یه‌ك كه به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئایینی ئێزدی‌دا پێچه‌وانه بو و وێنه‌ی مرۆڤی ئێزدیی ئاشتیخوازی شێواند. ئه‌م كاره‌ساته له لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجامی ئه‌و سته‌مدیده‌یی و سه‌ركوتكران و هه‌ستی بێده‌سه‌ڵاتی و به‌شخوراوی و تاساوی و ده‌ستبه‌سراویه بو كه له سایكۆلۆجیای تاكی ئێزدی‌دا له مێژویه‌كی دور‌ودرێژدا دروست بوه و له ڕوداوه‌كانی شێخاندا زیاتر په‌نگی خوارده‌وه و، ئێزدیه‌كانی خستبوه بارێكی ده‌رونیه‌وه كه ئاماده بون بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ستیارییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوێكی بچوكدا بكه‌ن، و كۆمه‌ڵێكیان ئه‌و سه‌ركوتبون و تاساویه له كردارێكی توند و سایكۆپاتیدا خاڵی بكه‌نه‌وه، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و كچه‌ی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بو و هیچ كه‌سێكیش نه‌چو به هاواریه‌وه له‌به‌رده‌ستی ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه‌دا له به‌رگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دا ده‌بینرا كه به باكگراوندێكی ئیسلامیه‌وه مافی ئێزدیه‌كان پێشێل ده‌كات(٤). له لایه‌كی تریشه‌وه كاره‌ساته‌كه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌ی به‌عشیقه و به‌حه‌زانی خه‌ریكه ده‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌ریی گروپه تێرۆریسته‌كانی باشور و سێگۆشه‌ی سوننی، ئه‌و ناوچه‌یه كه نزیك موسڵ و سنوری سوریایه زۆر به ئاسانی ده‌كه‌وێته داوی گروپه توندڕه‌وه‌كان، به تایبه‌تی كه بینیمان ڕوداوه‌كه به بارێكی ئیسلامی‌دا قۆسترایه‌وه به پێناسه‌كردنی كچه ئێزدیه‌كه به خوشكی تازه‌موسڵمان و بانگكردنی به (أُختاه!) و ده‌رهێنانی فیلمه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك كه هه‌ستی ئیسلامی بجوڵێنێت. دیاره تێرۆریستان و پاشماوه‌كانی به‌عس ده‌یانه‌وێت به تێكدانی نێوانی كوردی موسڵمان و كوردی ئێزدی ئاژاوه‌ی ئایینی و مه‌زهه‌بی له شێوه‌ی كێشه‌ی سوننه و شیعه له كوردستاندا بخوڵقێنن و تێرۆر هه‌نارده‌ی كوردستان بكه‌ن له ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی موسڵه‌وه كه ده‌روازه‌یه‌كی لاوازی كوردستانه. دو‌ریش نیه هه‌وڵێك له ئارادا بێت بۆ فراوانكردنی هه‌رێمی سوننی له‌ڕێگه‌ی ناچاركردنی ئێزدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كانه‌وه به كۆچكردن له ناوچه‌ی موسڵ. سه‌ره‌نجامیش وێنه‌ی مرۆڤی ئێزدی زیاتر شێوێنرا و هه‌ڵمه‌تی ڕه‌شه‌كوژیی زیاتریان ده‌رهه‌ق ڕێك‌خرا، ئه‌وه‌بو ڕۆژی (٢٣ ی نیسانی ٢٠٠٧) هه‌ر ئه‌و گروپه تێرۆریستانه بۆ چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می پلانه‌كه‌ی خۆیان، له هێرشێكدا (٢٤) كرێكاری بێتاوانی ئێزدییان له ڕێگای نێوان موسڵ و به‌عشیقه كوشت، كه وه‌كو سه‌ره‌تای پلانێكی ڕه‌شه‌كوژیی دژ به ئێزدیه‌كان دێته پێش چاو. دوای ئه‌وه‌ش زنجیره ته‌قاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای (القحطانیة) ی نزیک شاری شه‌نگار ڕویان‌دا (١٤ ی ئابی ٢٠٠٧)، که موسوڵمانه سوننیه تێرۆریسته‌کان ئه‌و ته‌قاندنه‌وانه‌یان ئه‌نجام‌دا، که دو ته‌ن مادده‌ی ته‌قاندنه‌وه‌یان تێدا به‌کار هێنابو، و نیوه‌ی ماڵه قوڕینه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی وێران کرد، و سه‌ره‌نجام ٢٠٠٠ (دو هه‌زار) مرۆڤی ئێزدی کوژران، جگه له بریندار و ماڵ‌وێران. به‌م شێوه‌یه ئه‌و کارەساته توندترین و زیانمه‌ندترین کاری تێرۆریستی بو له عێراقدا له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه، له دوای (١١ ی سێپته‌مبه‌ر) ه‌وە کارەساتبارترین هێرشی تێرۆریستیه.
ئێسته‌ش مرۆڤی ئێزدی ده‌بێت زیاتر له جاران خۆی له موسڵمان بشارێته‌وه.
ڕژێمی چینایه‌تیی کۆمه‌ڵگای ئێزدی، و ئاڵۆزی و گرفته‌کانی
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه كۆمه‌ڵگای ئێزدی و پێشه‌وایه‌تیی ئایینیی ئێزدییش هه‌ڵگری ئاڵۆزی و گرفت و كێشه‌ی خۆیانن.. كۆمه‌ڵگای ئێزدی كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتو و داخراوه و ڕێكخستنێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی ته‌قلیدیی هه‌یه و چینایه‌تییه‌كی پیرۆزكراوی تێدایه، چونكه كۆمه‌ڵگای ئێزدی پێك دێت له سێ چینی سه‌ره‌كی كه له‌سه‌ر (ناوخۆزایه‌ندی) Endogamy به‌ندن، واته ژن‌وژنخوازیی نێوانیان به هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه:مورید - لایك، جه‌ماوه‌ری شوێنكه‌وته‌ی ئایینی ئێزدی كه پله‌ی ئایینی‌یان نیه، و نزیكه‌ی (٧٠%) ی ئێزدیه‌كان پێك ده‌هێنن.
شێخ - ئه‌وانه‌ی كه ژیانێكی ئایینیی تایبه‌تمه‌ندیان هه‌یه، و سێ لقی ناوخۆزایه‌ندین: شه‌مسانی، ئادانی، قاتانی. سه‌رۆكی ئه‌مانه (باباشێخ) ـه كه له لقی شه‌مسانیه و سه‌رۆكی ڕۆحیی ئێزدیانه و سه‌رپه‌رشتیاری گشتیی كاروباری ئایینیه.
پیر - له پێنج كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی پێك دێن و به‌سه‌ر (٤٠) هۆزدا دابه‌ش ده‌بن كه زۆربه‌ی ژن‌وژنخوازی له‌گه‌ڵ یه‌كدا ده‌كه‌ن. ئه‌مانه هه‌مان فرمانی شێخه‌كانیان هه‌یه، به تایبه‌تی كاروباری ڕۆژو و ده‌یه‌ك و خێرات. جیاوازییان له شێخه‌كان ئه‌وه‌یه كه بنه‌ڕه‌تی كوردیی ڕونیان هه‌یه.
په‌یدابونی ئه‌م سێ چینه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای شێخ عه‌دی و به هۆی ئه‌وه‌وه دروست بون، چونكه (شێخ) ده‌خوازێت (مورید) ی هه‌بێت، به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكه‌كه بونه‌ته مورید و، نه‌وه‌ی شێخ عه‌دی و خزمه‌كانی چینی شێخه‌كانیان پێك هێناوه كه چینێكی ئه‌ریستۆكراسین و ڕه‌چه‌ڵه‌كی عه‌ره‌بییان هه‌یه، و به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ردو چینی (شێخ) و (مورید) پێك هاتون، دواتر له جه‌ماوه‌ری كوردی ئێزدی‌دا خه‌ڵكانێك هه‌ڵ كه‌وتون كه گه‌یشتونه‌ته پله‌ی شێخایه‌تی و هه‌ر به زمانی خۆیان پێیان وتراوه (پیر) و بونه‌ته چینێكی بۆماوه‌یی، به‌م شێوه‌یه چینی (پیر) یش دروست بوه، به‌ڵام نه ده‌سه‌ڵاتی ئایینی (باباشێخ) و نه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (میر) ناچێته ده‌ستی چینی پیره‌وه. كه‌واته ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ڕابه‌رایه‌تیی ئێزدی له ده‌ست كه‌سانێكدا نیه كه كورد بن یان خۆیان به كورد بزانن.
جگه له‌م سێ چینه سه‌ره‌كیه‌ش، چه‌ند كۆمه‌ڵه و پۆلێكی تر هه‌یه:
میر - بنه‌ماڵه‌ی میر له بنه‌ڕه‌تدا به‌شێكن له شێخه‌كان له لقی قاتانی، میریش كاروباری دنیایی به‌ڕێوه ده‌بات و سه‌روسه‌ودای سیاسیی هه‌یه و كاریگه‌ریی له ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی ئێزدیه‌كاندا هه‌یه، و له ڕابردویشدا كه‌سێتیی پیرۆز بوه، و به‌پێی داب‌ونه‌ریت ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئومه‌ویی هه‌یه، هه‌روه‌كو ئه‌ندامی (مه‌جلیسی ڕۆحانی) ی ئێزدیه و باره‌گای له گوندی (باعه‌درێ) یه له شێخان.
قه‌ووال - ئه‌مانه كه جۆرێكی ترن سرود و وێرده ئایینیه‌كانیان له ئه‌ستۆیه، و له دو هۆز پێك دێن: كورمانجی كه به شێوه‌زاری کورمانجی (واته: کرمانجیی باکور) ده‌دوێن [هه‌ندێک سه‌رچاوه لێره‌دا له‌بریی "کورمانجی" ده‌ڵێن "دیملی"، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه و ڕه‌نگه له‌وه‌وه هاتبێت که وشه‌ی "کرمانجکی" به شێوەیه‌کی شێوەزاری زازایی دەوترێت که (زازایی باکور) ە و لە هەمان کاتدا "دیملی" یش به شێوەیه‌کی تری هه‌مان شێوەزار دەوترێت که (زازایی باشور) ه، ئیتر لێره‌وه "کورمانجی" له‌گه‌ڵ ئه‌م "کرمانجکی" ـه تێکه‌ڵ کراوه]، تاژی كه به عه‌ره‌بی ده‌دوێن، و له به‌عشیقه و به‌حه‌زانی نیشته‌جێن.
قه‌ووالی ئێزدی. ده‌وروبه‌ری (١٨٥٠)
دو قه‌ووالی ئێزدی. سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م
كۆچه‌ك - كۆمه‌ڵێكی بچوكی نابۆماوه‌یین، كه خزمه‌تی مه‌زارگای شێخ عه‌دی ده‌كه‌ن و خه‌ریكی وانه‌ی ئایینی و پێشبینی و لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون ده‌بن.
فه‌قیر - ئه‌مانه كه له هه‌مو چینه‌كانه‌وه هاتون له كۆتاییدا بونه‌ته كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بۆماوه‌یی. خزمه‌تچیی شێخ عه‌دین و، كاروباری ئاهه‌نگگێڕانی ئایینی له ئه‌ستۆ ده‌گرن. له ژیانێكی ئایینی و دنیانه‌ویستیدا ده‌ژین و به‌ڕۆژو ده‌بن و نزیكی جگه‌ره‌كێشان و مه‌ینۆشی و هیچ كردارێكی توندوتیژ نابنه‌وه، و جل‌وبه‌رگیان پیرۆزه.

سه‌ما و ئاهه‌نگی ئێزدی. ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی (١٩ ز.)
موللا - كۆمه‌ڵێكن كه فێركردنی منداڵ و پاراستنی كتێب و نهێنیه‌كانی ئایینه‌كه‌یان له ئه‌ستۆیه. هه‌رچه‌ند ڕه‌نگه ئه‌م پۆله ئێسته نه‌مابن(٥).
لێره‌وه به ڕونی دیاره كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه به ئاسانی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی جۆراوجۆری تێدا دروست ده‌بێت و زه‌ق ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی كه كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر پێكه‌وه‌به‌ستراو و بچوكه بۆیه ڕوداوێك هه‌رچه‌ند مۆركی تاكه‌كه‌سی و بنه‌ماڵه‌ییشی پێوه‌بێت به‌خێرایی به هه‌مو كۆمه‌ڵگاكه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌ندامانی ده‌بێت.. به‌كورتی ده‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاڵۆز و هه‌ستیاره.
كێشه‌یه‌كی تری كۆمه‌ڵگای ئێزدی كێشه‌ی (ره‌دوكه‌وتن) ـه، كه هه‌ندێك جار له كۆمه‌ڵگای ئێزدی‌دا په‌نای بۆ ده‌برێت، ئه‌وه‌ش له‌و حاڵه‌ته‌دا كه كوڕ وكچ بزانن ڕێگر هه‌یه له‌به‌رده‌م خواسته‌كه‌یاندا یان له حاڵه‌تی قورسیی ماره‌ییدا، ئیتر ده‌چنه شوێنێكی تر كه له‌وێ له یه‌ك ماره ده‌كرێن ودواتر به ڕێكه‌وتن بابه‌ته‌كه چاره ده‌كرێت(٦). به‌ڵام كێشه‌ی ڕاسته‌قینه كاتێك ده‌ست پێ ده‌كات كه كچه‌كه له بنه‌ماڵه‌یه‌ك بێت كه له چینی - بۆ نمونه - شێخه‌كان بێت، به‌ڵام گه‌نجه‌كه له‌و چینه نه‌بێت یان به تایبه‌تی له چینی (مورید) بێت، ئه‌وه سزاكه‌ی ته‌نها مردنه!(٧) كه ئه‌مه هه‌ندێك جار ڕوداوی زۆر تراجیدیایی لێ كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئێزدیه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كئاڕاسته نین و ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌ند نیشانه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگی و ده‌وڵه‌مه‌ندیی كولتوریه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئێزدیه‌كان له كێشه‌كاندا به یه‌كده‌نگی و ڕاوێژ بۆ چاره‌كردنیان هه‌وڵ نه‌ده‌ن. سه‌باره‌ت به پێشه‌وایه‌تیی ئایینیی ئێزدییش، كه له پله‌ی میرایه‌تیی ئێزدیان و ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، له ئاستی پێویستدا نیه و نه‌یتوانیوه ڕۆڵی سه‌ركه‌وتوانه ببینێت له ڕێكخستن و ئاڕاسته‌كردنی جه‌ماوه‌ری ئێزدی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیاندا، و له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا فاكته‌ره خێڵه‌كی و ده‌ره‌كیه‌كه توانیویه‌تی شه‌قامی ئێزدی ئاڕاسته بكات.. به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك جار سزادانی بێ كۆت ومه‌رجی ئه‌و كچه‌ی یان ئه‌و لاوه‌ی كه له‌داب‌ونه‌ریت ده‌رده‌چێت له‌كۆمه‌ڵگای ئێزدی‌دا ده‌بێته بابه‌تێكی به‌ڵگه‌نه‌ویست كه پێشه‌وایه‌تیی ئێزدی ڕێگریی نه‌كات و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسییش وه‌كو بابه‌تێكی تایبه‌ت به یاسای خێڵ وتایفه و كه‌مایه‌تی بۆی بڕوانێت و خۆی تێ هه‌ڵ نه‌قورتێنێت! ئه‌مه‌ش ڕوی تراجیدیایی كێشه‌كه‌یه و، كوشتنی نامرۆڤانه‌ی (دوعا) یش له‌م بارودۆخ و كۆنتێكسته‌دا بوه.
په‌راوێز:
(١) ده‌رباره‌ی بنچینه‌ی ئایینی ئێزدی، بڕوانه:

Allison, Christine, "Yazidis", Encyclopaedia Iranica. Edited By Ehsan Yarshater. Columbia University, New York.
"Yazīdī, Encyclopædia Britannica. Deluxe Edition CD-ROM, 2005. (from Fifteenth Edition).

وهبي، توفيق، اليزيدية بقايا الميثرائية (في الحضر و كردستان العراق). ترجمه عن الإنكليزية: شوكت ملا إسماعيل حسن. سلسلة مطبوعات بلدية السليمانية (٣٦). السليمانية، ٢٠٠٤.
هه‌روه‌ها بڕوانه: پێنجوێنی، سه‌روه‌ر ع.، ڕیشه و بنچینه‌كانی توندوتیژیی ئایینی. سلێمانی، چاپی دوه‌م، ٢٠٠٧. لل. ٩٥ ـ ٩٧.
(٢) بۆ كورته‌ی مێژوی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئێزدیان، بڕوانه:

Joseph, Isya, Devil Worship: The Sacred Books and Traditions of the Yezidiz. Boston; R. G. Badger, 1919. Part II, chap. VII: Persecution, pp. 205-9.
(3) Joseph, Devil Worship. P. 209.
(3) Joseph, Devil Worship. P. 209.
(٤) بۆ درێژه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه و خوێندنه‌وه سۆسیۆسایكۆلۆجیاییه، بڕوانه:
دنايي، الدكتور ميرزا حسن، "مجزرة بعشيقة.. لمصلحة من تحويلنا من ضحية الى جلاد ومن المسؤول؟" منتديات (أنا حرة).
(٥) ده‌رباره‌ی ڕژێمی چینایه‌تیی ئێزدی، بڕوانه:
Joseph, Devil Worship. PP. 75-6.
Allison, Christine, "Yazidis", Encyclopaedia Iranica. Edited By Ehsan Yarshater. Columbia University, New York..

(٦) ده‌رباره‌ی (ره‌دوكه‌وتن) له كۆمه‌ڵگای ئێزدی‌دا، بڕوانه:
Joseph, Devil Worship. P. 187.
(7) Joseph, Devil Worship. P. 186.