زنجیره‌ی
به‌تاڵکردنه‌وە‌ی بیانو و به‌ڵگه ساخته‌کانی خه‌لقگه‌راکان
به‌تاڵکردنه‌وە‌ی بیانو و به‌ڵگه ساخته‌کانی خه‌لقگه‌راکان
دژی
په‌ره‌سه‌ندن
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
(١)
" ئه‌گه‌ر مه‌یمونه‌کان په‌ره‌یان‌سه‌ندبێت و
بوبنه مرۆڤ؛ ئه‌ی بۆچی هێشتا مه‌یمونه‌کان ماون؟"!
خه‌لقگه‌راکان، که به‌بێ ئه‌وه‌ی
به‌دروستی له په‌ره‌سه‌ندن تێ‌بگه‌ن ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه، وا تێگه‌یشتون زانست ده‌ڵێت
مرۆڤ له مه‌یمونه‌کانی ئێسته‌وه په‌یدا بوه! هه‌ر بۆیه بیانو ده‌گرن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر
مه‌یمونه‌کان په‌ره‌یان‌سه‌ندبێت و بوبنه مرۆڤ؛ ئه‌ی بۆچی هێشتا مه‌یمونه‌کان
ماون؟! نازانن که مه‌یمونه
نوێیه‌کانیش وەکو مرۆڤ په‌ره‌یان سه‌ندوە هه‌تا بونه‌ته ئه‌و مه‌یمونانه‌ی ئێسته
هه‌ن. به‌ڵکو هه‌ندێکیان هێنده هه‌ڵه له په‌ره‌سه‌ندن
تێگه‌شتون که ده‌ڵێن: بۆچی نه‌مانبینی مه‌یمونێک ببێته مرۆڤ؟! واته وا تێگه‌شتون که مه‌یمونی نوێ
له‌پڕ گۆڕاوە و بوەته مرۆڤی نوێ!!
وه‌ڵام:
ئه‌و قسانه هه‌مویان نیشانه‌ی نه‌شاره‌زایی و تێنه‌گه‌شتنن له په‌ره‌سه‌ندن
و په‌ره‌سه‌ندنی مرۆڤ. خه‌لقگه‌راکان پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن له په‌ره‌سه‌ندن تێ‌بگه‌ن؛
بیانوی لێ ده‌گرن!
ئێمه‌ی مرۆڤ له‌و مه‌یمونه
نوێیانه‌وه نه‌هاتوین که ئێسته هه‌ن، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا پێشین (سلف) ancestor ێکی هاوبه‌شمان هه‌یه.
کۆمه‌ڵێک له‌و مه‌یمونه
نوێیانه؛ پێیان ده‌وترێت (مه‌یمونه گه‌وره‌کان)، که به زاراوه‌ی زانستی پێیان ده‌وترێت
"خێزانی
مرۆییه‌کان" Hominidae [یاخود Hominids]. که
ئه‌مانه‌ن: چیمپانزیه‌کان (چیمپانزی، بۆنۆبۆ)، گۆریللا، ئورانگ‌ئوتان، مرۆڤ.
له‌مانه (چیمپانزیه‌کان
[چیمپانزی، بۆنۆبۆ]، گۆریللا، مرۆڤ)؛ پێیان ده‌وترێت (مه‌یمونه گه‌وره ئه‌فریقاییه‌کان)،
چونکه ئه‌فریقا ژینگه‌ی په‌ره‌سه‌ندنیانه، و به زاراوه‌ی زانستی پێیان ده‌وترێت "به‌ره‌ی مرۆییه‌کان" Homininae [یاخود Hominines].
له‌م مه‌یمونه گه‌وره ئه‌فریقاییانه‌ش،
زیاتر چیمپانزیه‌کان (چیمپانزی، بۆنۆبۆ) و مرۆڤ له یه‌که‌وه نزیکترن [به شێوه‌یه‌ک
که زاناکان له ڕابردودا ئه‌مانه‌یان (واته: چیمپانزیه‌کان و مرۆڤ) به یه‌که‌وه له‌ژێر
زاراوه‌ی Hominins دا
پۆلێن کردوه، که دواتر ڕونی ده‌که‌ینه‌وه که ئێسته له زاراوه‌ی نوێ‌دا ئه‌م
زاراوه‌یه ته‌نها مرۆڤ و پێشینه ڕاسته‌وخۆ مرۆڤ‌شێوه‌کانی ده‌گرێته‌وه و
چیمپانزیه‌کان ناگرێته‌وه].
جا ٦ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش،
دوایین پێشینه‌ی هاوبه‌شی نێوان ئێمه و مه‌یمونی (چیمپانزی) له ئه‌فریقا ژیاوه،
که پێی ده‌وترێت Pan prior
[زاراوه‌یه‌کی زانستیه به دوایین پێشینه‌ی هاوبه‌شی نێوانی چیمپانزیه‌کان
(چیمپانزی، بۆنۆبۆ) و مرۆڤ ده‌وترێ، واته ئه‌و پێشینه‌ی که هه‌ردو لایان لێی جیا
بونه‌ته‌وه].
و کاتێکیش ڕێژه‌ی دارستانه‌کان
که‌م بوه‌ته‌وه؛ دابه‌ش بوین بۆ دو کۆمه‌ڵه:
ـ کۆمه‌ڵێک له دارستانه‌کاندا
ماونه‌ته‌وه، که دواتر په‌ره‌یان سه‌ندوه و بونه‌ته ئه‌و مه‌یمونه ئه‌فریقاییه
گه‌ورانه‌ی که ئێسته هه‌ن و پێیان ده‌وترێت (چیمپانزیه‌کان) (شمبانزیات) Pan که بریتین له (چیمپانزی) ی ئاسایی Common Chimpanzee به هه‌مو لقه‌کانیه‌وه
(چیمپانزیی ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا، چیمپانزیی خۆرئاوای ئه‌فریقا، چیمپانزیی نه‌یجیریایی،
چیمپانزیی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا)، له‌گه‌ڵ چیمپانزیی جۆری بۆنۆبۆ Bonobo که پێیشی وتراوه
(چیمپانزیی قه‌زه‌م). به زاراوه‌ی پۆلێن‌کردنی زانستی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه پێی ده‌وترێت
Panina.
ـ به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئێمه؛
که پێی ده‌وترێت "شێوه‌مرۆڤه‌کان" (أشباه البشر) Hominins؛ سه‌رکێشی (مغامرة) ی کردوه و ڕۆشتوه بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌شته سه‌وزاییه‌کاندا
بژی، ئینجا ئه‌م شێوه‌مرۆڤه کۆنانه په‌ره‌یان سه‌ندوه و وایان لێ هاتوه بتوانن
به خێراییه‌کی زیاتر له شوێنه کراوه‌کاندا بجوڵێن، که ئیتر وایان لێ هاتوه له‌سه‌ر
دو پێ ڕۆشتون. به‌م شێوه‌یه بۆمان ڕون ده‌بێته‌وه که چۆن ده‌کرێت یه‌ک جۆر گیاندار
ببێته دو جۆری جیاواز، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆرێکیان خۆی بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه
نوێیه‌ی ژینگه‌دا که خۆی سه‌پاندوه.
به زاراوه‌ی پۆلێن‌کردنی
زانستی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ی دوه‌م، که پێشینه‌ی ڕاسته‌وخۆی مرۆڤن، پێی ده‌وترێت Hominina.
ئه‌م کۆمه‌ڵه مرۆڤ‌شێوه‌یه
ئه‌م جۆره کۆنانه ده‌گرێته‌وه:
ـ (ئۆرۆرین) Orrorin (٦ تا ٥,٨ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (ئاردی‌پیثیکوس) Ardipithecus (٤,٤ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و
پێش)..
ـ (ئۆسترالۆپیثیکوس) [مه‌یمونی
باشور] Australopithecus (٤
میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش په‌ره‌ی سه‌ندوه، ٢ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێشیش نه‌ماوه).
ـ (کینیانثرۆپوس) [مرۆڤی
کینیا] Kenyanthropus (٣,٥
تا ٣,٢ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (پارانثرۆپوس) [مرۆڤی هاوته‌نیشت]
Paranthropus (٢,٧ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و
پێش په‌یدا بوه).. ئه‌م دوانه‌ی کۆتایی له‌وه‌ی پێشیانه‌وه (واته ئۆسترالۆپیثیکوس
Australopithecus) په‌ره‌ی سه‌ندوه، بۆیه
هه‌رسێکیان له‌ژێر ناونیشانی Australopithecine دا پۆلێن ده‌کرێن.
ئینجا دوای ئه‌مانه، جۆری
"مرۆڤیه‌کان" Homo په‌ره‌ی
سه‌ندوه (له نزیکه‌ی ٢
میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێشه‌وە)، که هه‌ر له جۆری
ئۆسترالۆپیثیکوس Australopithecus ـه‌وه
هاتوه. که ئه‌م جۆره چه‌ند لقێکی لێ بوه‌ته‌وه، که ئه‌مانه‌ن:
ـ (هۆمۆ هابیلیس) [مرۆڤی کارامه] Homo habilis
(٢,٣٣ تا ١,٤ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ گاوتێنگێنسیس) [مرۆڤی
هه‌رێمی گاوتێنگ] Homo gautengensis (٢
میلیۆن تا ٦٠٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ ڕودۆڵفێنسیس) [مرۆڤی
ده‌ریاچه‌ی ڕودۆڵف] Homo rudolfensis (١,٩
میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش هه‌بوه).
ـ (هۆمۆ ئێرگاسته‌ر) [مرۆڤی
کارکه‌ر] Homo ergaster (١,٩
تا ١,٤ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ ئێرێکتوس) [مرۆڤی
باڵاڕێک] Homo erectus (١,٨
تا ١,٢ میلیۆن ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ ئه‌نتێسێسه‌ر) [مرۆڤی
پێشین] Homo antecessor (١,٢
میلیۆن تا ٨٠٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ هایدلبێرگێنسیس)
[مرۆڤی زانکۆی هایدلبێرگ] Homo heidelbergensis (٦٠٠ تا ٣٥٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ سێپرانێنسیس) [مرۆڤی
شاری سێپرانۆ] Homo cepranensis (٥٠٠
تا ٣٥٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ مرۆڤی نیانده‌رتاڵ (هۆمۆ نیانده‌رثاڵێنسیس)
[مرۆڤی دۆڵی نیانده‌ر] Homo neanderthalensis (٣٥٠ تا ٣٥ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (هۆمۆ ڕۆدێسیێنسیس) (مرۆڤی
ڕۆدیزیا) Homo rhodesiensis (٣٠٠
تا ١٢٥ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ مرۆڤی نوێ (هۆمۆ ساپیێنز
ساپیێنز) [مرۆڤی ژیری
ژیر] Homo sapiens sapiens (٢٠٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش هه‌تا ئێستا)، که ئه‌مه به ڕه‌هایی
پێی ده‌وترێت (مرۆڤ) Human، و
ئایینه‌کان و فه‌لسه‌فه مه‌به‌ستیان له وشه‌ی (مرۆڤ) ته‌نها ئه‌م مرۆڤه‌یه، و
کاتێک هه‌ندێک له ئایینه‌کان ده‌ڵێن (نه‌وه‌ی ئاده‌م)؛ هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ست ئه‌م
مرۆڤه‌یه. و زاناکان بڕوایان وایه ئه‌م مرۆڤه نوێیه له‌و لقه‌ی پێشتره‌وه په‌ره‌ی
سه‌ندوه واته (مرۆڤی ڕۆدیزیا).
ـ جۆرێکی سه‌ره‌تایی له مرۆڤی
نوێ (هۆمۆ ساپیێنز ئیدالتو) [مرۆڤی ژیری یه‌که‌م] Homo
sapiens idaltu (١٦٠ تا ١٥٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و
پێش).
ـ (هۆمۆ فلۆرێسیێنسیس) [مرۆڤی
دورگه‌ی فلۆرێس] Homo floresiensis (١٠٠
تا ١٢ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و پێش).
ـ (مرۆڤی ئه‌شکه‌وتی دێنیسۆڤا) Denisova hominin (٤٠ هه‌زار ساڵ له‌مه‌و
پێش هه‌بوه).
سه‌رنجی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین که
زۆربه‌ی کات چه‌ند جۆرێکی مرۆڤ، یان چه‌ند لقێکی جۆری مرۆڤ، له یه‌ک سه‌رده‌مدا
ژیاون، بۆ نمونه: مرۆڤی نوێ هاوچه‌رخی (مرۆڤی نیانده‌رتاڵ) و (مرۆڤی ڕۆدیزیا) و
(مرۆڤی فلۆرێس) و (مرۆڤی دێنیسۆڤا) بوه، و به‌ڵکو (مرۆڤی فلۆرێس) و (مرۆڤی
دێنیسۆڤا) دوای ده‌رکه‌وتنی مرۆڤی نوێ ده‌ر که‌تون و نه‌ماون. و له ئورۆپا مرۆڤی
نوێ له‌گه‌ڵ مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ڕوبه‌رو بوه‌ته‌وه، به‌ڵام نیانده‌رتاڵ پێش نزیکه‌ی
٣٥ هه‌زار ساڵ له‌ناو چوه، یان مرۆڤی نوێ به فێڵبازی و زیره‌کیی خۆی له‌ناوی
بردوه، یان له‌گه‌ڵ مرۆڤی نوێ تێکه‌ڵ بون و له مرۆڤی نوێ‌دا تواونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ی
دوه‌میش ئه‌گه‌ری هه‌یه چونکه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ توانای زاووزێی له‌گه‌ڵ مرۆڤی نوێ
هه‌بوه.
شایه‌نی ئاماژه‌یه که هه‌مو
ئه‌و مرۆڤانه و به‌ڵکو هه‌مو ئه‌و شێوه‌مرۆڤانه و پێشینه‌کانیان و هه‌مو مه‌یمونه
گه‌وره‌کان و پێشینه‌کانیشیان؛ ئێسکه‌په‌یکه‌ریان دۆزراوه‌ته‌وه و له مۆزه‌خانه
سروشتیه‌کان و زانکۆ و ناوه‌نده زانستیه‌کان هه‌ڵ‌گیراون و پۆلێن کراون، بۆیه
زاناکان ده‌توانن باسیان بکه‌ن و پۆلێنیان بکه‌ن و ته‌مه‌نیان دیاری بکه‌ن.. بۆیه
ئیتر بوارێک نامێنێته‌وه بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ی خه‌لقگه‌راکان
که هه‌میشه خه‌ڵک به‌وه فریو ده‌ده‌ن که ده‌ڵێن ئه‌ڵقه‌ی نێوان مرۆڤ و مه‌یمونه
کۆنه‌کان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه!!
له باسه‌کانی داهاتودا دانه‌دانه‌ی ئه‌و مرۆڤ و شێوه‌مرۆڤانه
و پێشینه‌کانیان پێناسه
ده‌که‌ین و وێنه‌ی نمونه‌ی ئێسکه‌کانیان و شێوەی بنیاتنراوەیان ده‌خه‌ینه ڕو.
سه‌رچاوه:
▬ بۆ
زانیاریی زیاتر و به‌تایبه‌تی بۆ پۆلێنه‌کانی Hominidae و Homininae و Hominina و لقه‌کانی ئه‌مانه؛ بڕوانه:
Barnard,
Alan, Social Anthropology and Human Origins. Cambridge
University Press, 2011. PP.
18-21.
Wood,
Bernard, “Reconstructing Human Evolution: Achievements, Challenges, and
Opportunities”, In the Light of Evolution: The Human Condition. Edited
by: By John C. Avise & J. Ayala. National
Academy of Sciences, 2010. PP. 5-8.
Wood, Bernard, Human Evolution: A Very Short Introduction.
Oxford University
Press, 2005. PP. 22-23.
Blaxland, Beth (Education
Project Officer), Hominid and hominin –what’s the difference? Australian
Museum. Last Updated: .