به‌هاری عه‌ره‌بی و هه‌لی گروپه ئیسلامیه‌كان
(چاو‌دێر، ژ. ٣٤١. ٢٦ / ٩ / ٢٠١١)
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
ده مانگی ڕابردوی ئه‌م ساڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی چه‌ند
ڕاپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریی نوێی به خۆیه‌وه بینی، كه به كه‌وتنی سه‌رۆكی تونس (بن
عه‌لی) و میسر (موباره‌ك) و هه‌ڵهاتنی سه‌رۆكی لیبیا (قه‌ززافی) كۆتاییان هات.. ئه‌م
ڕاپه‌ڕینانه بون به ناونیشانی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی مرۆڤی عه‌ره‌ب و به (به‌هاری عه‌ره‌بی)
(الربیع العربي) ئاماژه‌یان بۆ كرا..
هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌هاره بۆ سوریا بو به (زستان)
و بۆ لیبیاش بو به هاوینێكی گه‌رم، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا زیاتر سه‌رنج ڕاده‌كێشین
بۆ لایه‌نێكی تری بابه‌ته‌كه كه بریتیه له جێكه‌وت و پێگه‌ی گروپه ئیسلامیه‌كان
له‌و هاوكێشه‌یه‌دا: ئایا بارودۆخ و ئاسۆكانی به‌رده‌م ئه‌و گروپانه چۆن ده‌بن له‌دوای
ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه و دوای كه‌وتنی ئه‌و ڕژێمانه‌ی كه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ئه‌و
گروپانه‌یان قه‌ده‌غه كردوه و ڕێگه‌یان به ده‌ركه‌وتنیان نه‌داوه و گروپه‌كانیش
له ڕێگه‌ی كرده‌وه‌ی تێرۆریستی و چالاكیی نهێنیه‌وه گوزارشیان له خۆیان كردوه و
ململانێیی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كاندا به‌ڕێوه بردوه.. ؟ ئایا بوار ده‌ڕه‌خسێت بۆ
ئه‌و گروپانه كه درێژه بده‌ن به شێوازی توندوتیژ و دژ به كۆمه‌ڵگا و ئاسایش و
نادیمۆكراسیی خۆیان یان ئه‌و گروپانه بواریان بۆ ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداریی
پۆزه‌تیڤ له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا بكه‌ن و شێوازی كاریان ده‌گۆڕن؟ ئایا داهاتوی دیمۆكراسی
له‌دوای ئه‌و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌ریانه چۆن ده‌بێت؟ ئایا مه‌ترسیی ئه‌وه نیه كه‌وتنی
ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆره تاكڕه‌و و نائایینیانه هه‌ستانی دیكتاتۆریه‌تێكی تری به‌دوادا
بێت وه‌كو دیكتاتۆریی ئایینی و چه‌وساندنه‌وه و قه‌ڵاچۆكردنی كه‌مینه ئایینی و كولتوری
و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان؟
له‌و باره‌یه‌وه بۆچونه‌كان جیاوازن و هه‌ندێك
له چاو‌دێر و شیكاركاره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه بارودۆخه‌كه له‌لایه‌نی دیمۆكراسی
و پاراستنی مافی كه‌مینه ئایینی و كولتوری و نه‌ته‌وه‌یه‌كانه‌وه نێگه‌تیڤه و ئه‌گه‌ری
هه‌یه گروپه ئیسلامیه ـ به‌تایبه‌تی ـ توندڕه‌وه‌كان ئه‌و بۆشاییه ئاسایشه‌ی دروست
بوه به كه‌ڵك بهێنن بۆ چالاكیه تێرۆریست و كاره توندڕه‌وه‌كانی خۆیان و به هه‌لی
بزانن بۆ زیانگه‌یاندن به دوژمنه ئایینی و سیاسیه‌كانی خۆیان.. هه‌ندێكی تریش به‌پێچه‌وانه‌وه
بۆ ئه‌وه ده‌چن كه كه‌وتنی ئه‌و ڕژێمه دیكتاتۆریانه بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت و ئه‌و
گروپه توندڕه‌وانه دێنه سه‌ر بڕوای وازهێنان له چالاكیی توندڕه‌وانه و به‌شداریكردنی
پۆزه‌تیڤانه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا..
بۆچونی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌س و دامه‌زراوه‌یه‌كی
لێكۆڵینه‌وه و چاو‌دێر و شیكاری سیاسیه‌وه خراوه‌ته ڕو.. له‌وانه (IISS)
واته ئینیستیتیوتی نێوده‌وڵه‌تیی لێكۆڵینه‌وه ستراتیجیه‌كان International Institute for Strategic Studies له له‌نده‌ن، كه له ڕاپۆرتی
ساڵانه‌ی خۆیدا كه ڕۆژی سێشه‌ممه (6/9/2011) ده‌رچو، پێشبینیی ئه‌وه ده‌كات كه
ئه‌گه‌ری هه‌یه گروپه ئیسلامیه‌كان سود ببینن له‌و بۆشاییه‌ی له ئاسایشی گه‌لێك
له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا به هۆی شۆڕشه‌كان و (به‌هاری عه‌ره‌بی) ـه‌وه دروست ده‌بێت،
هه‌رچه‌ند به‌دوری دانا ئه‌و گروپانه هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات..
(ئێمیل حوكه‌ییم)
Emile Hokayem ی شاره‌زا له‌و ئینیستیتیوته‌دا
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا له له‌نده‌ن وتی: (من ناڵێم كۆمه‌ڵێك كرده‌وه‌ی تێرۆریستی
حه‌تمه‌ن ڕو ده‌ده‌ن، به‌ڵام كه‌وتنی چه‌ند ده‌وڵه‌تێك كه له‌سه‌ر ئاسایش به‌ندن بێ
گومانم كه هه‌ل ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌و گروپانه كه بكه‌ونه جوڵه).
هه‌روه‌ها ناوبراو پێی وابو كه ئه‌و شۆڕشانه‌ی
له چه‌ند مانگی ڕابردودا له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بیدا هه‌ڵ‌گیرساون؛ به‌ڵگه‌ی خسته
به‌رده‌ست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌بێ (جیهاد) و جه‌نگی ئایینییش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی: (هه‌تا ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ئێستا
گروپه جیهادیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بڕوایان وابو كه ناتوانن هیچ چالاكییه‌كیان هه‌بێت
له وڵاته‌كانی خۆیان، بۆیه له وڵاتانی تردا چالاكییان ده‌نواند، به‌ڵام ئێسته هه‌ل
بۆ ئه‌و گروپانه ڕه‌خساوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن له‌و شوێنانه‌ی كه
له وڵاتانی خۆیانه‌وه نزیكترن).
هه‌روه‌ها وتی: (گروپگه‌لێكی ئیسلامی و به‌تایبه‌تی
ئه‌وانه‌یان ڕێگه‌ی توندوتیژییان هه‌ڵ‌بژاردوه، ئێسته هاتونه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه
كه زیاتر هه‌لی كارابونیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت ئه‌گه‌ر بچنه ناو بارودۆخی سیاسیی نوێی
وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه ئه‌مه‌ش واته به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا)..
دۆكتۆر (جۆن شیپمان) John
Shipman ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئینیستیتیوتی نێوده‌وڵه‌تیی لێكۆڵینه‌وه ستراتیجیه‌كان،
ئاگایی دا له ئاكامی شۆڕشه عه‌ره‌بیه‌كان و پێی وابو كه ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌ریانه‌ی
وڵاتانی عه‌ره‌بی مه‌رج نیه ڕێگه خۆش بكه‌ن بۆ دیمۆكراسی.. و وتی: (ئێمه ده‌ڵێین
ئه‌م ساڵ ساڵی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی عه‌ره‌ب و ئاكامه‌كانی ئه‌و ئاگاییه بو، به‌ڵام هه‌رگیز
ناڵێین ئه‌م ساڵ ئه‌و ساڵه بو كه دیمۆكراسی پێشكه‌وتنێكی بۆ خۆی تۆمار كرد).
هه‌روه‌ها وتی: (ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی هه‌تا ئێستا
ڕویانداوه ده‌ستكه‌وتی نیوه‌ناچڵن، ئیتر جێبه‌جێكردنی په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانی دیمۆكراسی
ده‌مێنێته‌وه و به‌سراوه‌ته‌وه به‌و مه‌ترسیانه‌وه كه له تاقمه‌كان و دامه‌زراوه
سه‌ربازیه‌كان و گروپه‌كاندا خۆیان حه‌شار داوه، چونكه ئه‌م تاقم و دامه‌زراوه و
گروپانه له توانایاندا هه‌یه ئه‌و پرۆسه سیاسیه‌ی ئێسته پێك هاتوه له ڕێڕه‌وی
خۆی بترازێنن).
به‌پێی بۆچونی دوه‌م، خودی ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كانی
وڵاتانی عه‌ره‌بی گروپه ئیسلامیه‌كانیان به‌ره‌و توندڕه‌وی بردوه به سه‌ركوتكردنیان
و بێبه‌شكردنیان له هه‌مو به‌شدارییه‌كی سیاسی، و ئینجا زیاتر ناشیرینكردنیان له‌به‌ر
چاوی خۆرئاوادا، و كاتێكیش ڕاپه‌ڕینه‌كان سه‌ریان هه‌ڵ دا ئه‌و ڕژێمه به‌وه پاساویان
بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌هێنایه‌وه كه ئه‌وان تاكه به‌دیلی داگیركاریی هێزه ده‌ره‌كیه‌كان
و زاڵبونی فه‌نده‌مێنتالیزم و گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كانن، به‌م شێوه‌یه هاوڵاتیانی
وڵاته‌كانیان و هێزه خۆرئاواییه‌كانیان به (شه‌وله‌بان) ی فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامی
ده‌ترساند و ئه‌و ترس و گومانه‌یان به‌كه‌ڵك ده‌هێنا كه به‌گشتی هه‌یه له ئاڕاسته‌ی
ئیسلامیی فه‌نده‌مێنتال.. به‌ڵام به بڕوای چه‌ند شاره‌زا و چاودێرێكی گروپه ئیسلامیه‌كان،
سه‌ركه‌وتنی هه‌ردو شۆڕشه‌كه‌ی تونس و میسر كاریگه‌ریی ئه‌و شه‌وله‌بانه ترسێنه‌ره‌یان
پوچه‌ڵ كرده‌وه یان زۆر كه‌م كرده‌وه.. و ئه‌و شاره‌زایانه پێیان وایه كاتێك ئه‌و
ڕژێمانه "شه‌وله‌بان" ی فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامی به‌كه‌ڵك ده‌هێنن بۆ
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی شۆڕشه جه‌ماوه‌ریه‌كان و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه و پشتگیریی
هێزه خۆرئاواییه‌كان؛ له ڕاستیدا كه‌ڵك له‌و (فۆبیای ئیسلام) ـه ده‌بینن كه بوه‌ته
دیارده‌یه‌ك به‌تایبه‌تی له خۆرئاوا.. و ئه‌م چاودێرانه پێیان وایه كه سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی تونس و میسر ڕۆڵیان هه‌بو له ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترس و گومانه
زۆره‌ی كه هه‌بو له گروپه ئیسلامیه‌كان، و له هه‌مان كاتیش‌دا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه
ده‌كه‌ن كه ده‌بێت گروپه ئیسلامیه‌كانیش هه‌وڵی زۆر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن
كه باوه‌ڕیان به ئازادی و دیمۆكراسی و وه‌رگرتنی ئه‌وانی تر و لایه‌نه جیاوازه‌كان
هه‌یه..
له‌م شاره‌زایانه، (د. نبیل عبد الفتاح) جێگری
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئه‌هرام بۆ لێكۆڵینه‌وه سیاسی و ستراتیجیه‌كان و شاره‌زا له كاروباری
گروپه ئیسلامیه‌كان.. به بۆچونی ناوبراو ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی
ئه‌و گومان و ترسه زۆره‌یان به‌كه‌ڵك هێنا كه خۆرئاوا هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه
و ڕێكخستنه ئیسلامیه ڕادیكاڵه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی وا پێشان بده‌ن كه ئه‌وان
به‌دیلی متمانه‌دارن و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆرئاوا ده‌پارێزن و به كه‌وتنی ئه‌وان
ڕێگه بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه و ڕێكخستن و گروپانه خۆش ده‌بێت بۆ زیانگه‌یاندن به‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه..
هه‌روه‌ها ناوبراو ئه‌وه‌ی ڕون كرده‌وه كه له ڕابردودا ئه‌مێریكا و ئورۆپا گروپه‌كانی
ئیسلامی سیاسی‌یان به‌كارهێناوه له جه‌نگی خۆیاندا دژ به یه‌كێتیی سۆڤیێتیی جاران
له ئه‌فغانستان، و هه‌روه‌ها له پاكستانیش دژ به هیندستان ئه‌و كاتانه‌ی كه هاوپه‌یمانیی
به‌هێزی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی سۆڤیێتی هه‌بو.. هه‌روه‌كو ئه‌مێریكا ئه‌و گروپانه‌ی دژی
ڕژێمی ناصری و به‌عسیی میسر و عێراق و سوریا به‌كار هێناوه.. هه‌ر بۆیه به بڕوای
ئه‌و خۆرئاوا بۆ خۆی ئه‌و شه‌وله‌بانه‌ی دروست كردوه.. له‌به‌ر ئه‌وه ڕێگا ئاچوغ
بو بۆ ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كانی ناوچه‌كه هه‌وڵ بده‌ن بۆ چه‌سپاندنی كورسه‌كان به به‌كه‌ڵكهێنانی
شه‌وله‌بانی ئیسلامیه‌كان و تێكچونی بارودۆخ و ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
خۆرئاوا ده‌كه‌ون له‌و بارودۆخه‌دا.. ناوبراو دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه گروپه ئیسلامیه‌كان
به هه‌ڵه‌كانی خۆیان وێنه‌یه‌كی ترسناك و گوماناوی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن به شێوه‌یه‌ك
به‌كار بهێنرێن وه‌كو شه‌وله‌بانێكی ترسێنه‌ر بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتگیریی خۆرئاوا..
هه‌ر له هێرشه تێرۆریستیه‌كانی قاعیده و گروپه‌كانی تره‌وه له میسر و سه‌عودییه
و وڵاتانی ئورۆپا و ئه‌فریقا و پاشان ئه‌مێریكا.. هه‌تا كرده‌وه توندوتیژه‌كانی گروپه
ئیسلامیه‌كانی وه‌كو گروپی (جیهاد) و (جه‌ماعه‌تی ئیسلامی)، هه‌تا ئه‌و ئه‌زمونی سه‌رنه‌كه‌وتو
و ناشیرینی ڕژێم و ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كانی وه‌كو ئه‌وانه‌ی له سودان و ئێران به‌رپا
بون، كه له سودان جیاكاری و سته‌م له كه‌مینه‌كان بو به نیشانه‌ی ڕژێمه‌كه و به
جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان كۆتایی هات، له ئێرانیش دیمۆكراسییه‌كی ڕاسته‌قینه بونی
نیه و گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتكردن بوه‌ته جیاكه‌ره‌وه‌ی دیاری ڕژێمه‌كه.. بۆیه ناوبراو
پێداگریی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته لایه‌نه ئیسلامیه‌كان هه‌وڵ بده‌ن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی
وێنه‌یان لای خۆرئاوا و له ناوخۆیشدا، و ده‌بێت به‌كرده‌یی بیسه‌لمێنن كه "به‌دیلی
خراپتر" ی ڕژێمه گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆریه‌كان نین، و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش ده‌بێت
ڕێگه‌ی گوتارێكی میانه‌ڕه‌و بگرنه به‌ر كه باوه‌ڕی به نیشتمانپه‌روه‌ری و دیمۆكراسی
و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها (ممدوح إسماعیل) پارێزه‌ری گروپه ئیسلامیه‌كان
له میسر، ئه‌ویش پێی وایه كه وڵاتانی خۆرئاوا ئه‌وه‌یان پێ باشتره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
ڕژێمی دیكتاتۆریدا بكه‌ن نه‌ك دیمۆكرات، ئه‌وه‌ش چونكه خۆرئاوا (فۆبیای ئیسلام) ی
هه‌یه، بۆیه نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ گه‌لانی ناوچه‌كه‌دا بێت و تا ئێستا له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كان
بوه، ئینجا ڕژێمه‌كانیش دركیان به‌م هه‌ستیاریه‌ی خۆرئاوا كردوه و له‌و ژێیه هه‌ستیاره
ده‌ده‌ن و ئه‌و ترسه بۆ خۆرئاوا دروست ده‌كه‌ن كه به‌دیلی ئه‌وان بریتیه له گه‌یشتنی
گروپه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان به ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش یانی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
ئه‌و.. به‌ڵام ـ ناوبراو ده‌ڵێت ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له كۆتاییدا ویستی گه‌ل سه‌ركه‌وت
و كۆتایی به‌و ڕژێمانه هات، و ئیتر پێویسته خۆرئاوا بێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه
به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ گه‌لدایه نه‌ك له‌گه‌ڵ ڕژێمی دیكتاتۆریدا.
به بۆچونی (علی عبد العال) یش، شاره‌زا له كاروباری
گروپه ئیسلامیه‌كان، ڕژێمه دیكتاتۆریه‌كان بۆ خۆیان ده‌مێكه كاریان كردوه له‌سه‌ر
دروستكردنی شه‌وله‌بانی گروپه ئیسلامیه‌كان و ناشیرینكردنیان له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی
ئاڕاسته‌كراوه‌وه تا ڕاده‌ی دروستكردنی فۆبیای ئیسلام لای خۆرئاوا.. به‌ڵام ـ ناوبراو
ده‌ڵێت ـ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی تونس و میسر و به‌دوایدا هه‌ره‌سهێنانی شه‌وله‌بانی گروپه
ئیسلامیه‌كان ڕۆڵی زۆری هه‌بوه بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه له ئیسلامیه‌كان
و ئه‌وه‌شی سه‌لماند كه دیكتاتۆریه‌ت ڕویه‌كی تری توندڕه‌وی و تێرۆره.. و ناوبراو
پێی وایه كه په‌نابردنی گروپه ئیسلامیه‌كان بۆ توندڕه‌وی، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا
بوه كه هه‌مو كه‌ناڵه‌كانی ده‌ربڕینی بیروڕا به‌ڕویاندا داخراون و هیوایان به گۆڕانكاریی
ئاشتیانه نه‌ماوه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریه ئاشتیانه و جه‌ماوه‌ریانه
سه‌ركه‌وت؛ ئیتر ئه‌وانیش دێنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویست به به‌كارهێنانی توندوتیژی
ناكات.. و ناوبراو سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت كه هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی (جه‌ماعه‌تی
ئیسلامی) كه پێشتر توندوتیژییان كردوه، ڕایانگه‌یاندوه كه ئیتر ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ
توندوتیژی، وه‌كو ئه‌وه‌ی (الشیخ عبود الزمر) ڕایگه‌یاند، كه پێتر تۆمه‌تبار بوه
به نه‌خشه‌كێشان بۆ تێرۆركردنی سه‌رۆك (سادات)..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م شیكار و بۆچونانه‌ش ڕاستییان
تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه ته‌نها لایه‌نێكی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌یه،
و به‌ڕونی دیاره كه ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری به موڵكی خۆیان
ده‌زانن و ئه‌و ئازادی بارودۆخه نوێیه‌ی هاتوه‌ته كایه به هه‌لێك ده‌زانن بۆ سه‌پاندنی
ئامانجه ئایینیه‌كانی خۆیان.. به‌ڵكو له خودی گۆڕه‌پاندی (ته‌حریر) ی قاهیره‌دا هه‌ست
به‌و كێشمه‌كێشه گه‌رمه ده‌كه‌ین كه ده‌بینین ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان به‌ئاشكرا ڕای
ده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و گۆڕه‌پانه له هه‌مو ڕه‌نگ و ته‌وژمه نائیسلامیه‌كان
"پاك ده‌كه‌نه‌وه"!! و ئه‌گه‌ریشی زۆره گروپه تێرۆریسته‌كان ئه‌و بۆشاییه
ئاسایشیه به‌كه‌ڵك بهێنن بۆ وه‌شاندنی گورزی خۆیان له دوژمنه ئایینی و سیاسیه ته‌قلیدیه‌كانی
خۆیان.. وه‌كو ئه‌و قه‌سابخانه و گه‌رماوی خوێنه‌ی له عێراقدا بینیمان له‌دوای كه‌وتنی
ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس.. به‌ڵكو ئه‌وه‌شمان بینی كه لایه‌نی ئیسلامیی وا هه‌یه به‌شداری
له پرۆسه‌ی سیاسییشدا ده‌كات و به‌نهێنییش پشتگیریی خانه و تاقمه تێرۆریسته‌كانیش
ده‌كات.. ! ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌وژمه ئیسلامیه‌كان هه‌مویان وه‌كو یه‌ك نین،
به‌ڵكو هه‌ندێكیان توندوتیژی به ئه‌ركێكی ئایینی و (فه‌زیله‌ت) ێك ده‌زانن و په‌یوه‌ندیی
به بارودۆخی سیاسیه‌وه نیه.. ئینجا زۆر جاریش ته‌وژمێكی ئیسلامی ده‌بینین جیاوازی
هه‌یه له‌نێوان ئایدیۆلۆجیای ڕاگه‌یه‌نراوی و چالاكیه نهێنیه‌كانی.. ئه‌م حاڵه‌ته
له مێژوی ئیسلامی سیاسی‌دا زۆره..
سه‌رچاوه:
1. مركز أبحاث: الاسلاميونقد يستفيدون من الربيع العربي. (إيلاف)، الثلائاء 6 سبتمبر، 2011.
2. صبري حسنين، ثورتامصر وتونس أبطلتا مفعول فزاعة الإسلاميين السلطوية. (إيلاف)، السبت 10 سبتمبر،
2011.