فریادڕه‌س له كو‌لتور و ئایینه‌كانی جیهاندا
سه‌روه‌ر پێنجوێنی
له كولتوری عه‌ره‌بی ـ ئیسلامی‌دا زاراوه‌ی باو
به واتای (فریادڕه‌س) وشه‌ی (مه‌هدی) ـه. (مَهْديّ) ی عه‌ره‌بی كه له ڕوی زمانیه‌وه
له داڕشته‌ی ناوی به‌ركار «اسم المفعول» ـه، واتای (رێنموییكراو) و (رێنیشاندراو)
ده‌به‌خشێت، له كۆتاییشدا به واتای كه‌سێك دێت كه به‌هره و توانا و پله‌یه‌كی پێ
درابێت و ئاماده كرابێت بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركێك. ڕه‌نگه یه‌كه‌م به‌كارهێنانی ئه‌م
زاراوه‌یه ئه‌وه بێت كه له فه‌رموده‌یه‌كدا له وه‌سفی چوار خهلیفهكهدا هاتوه
كه ده‌ڵێت «الخُلَفاء الرَّاشِدِیْن المَهْدِیِّین».. لێره‌وه زاراوه‌كه واتای كه‌سێكی
وه‌رگرتوه كه ڕێنمویی و پشتگیرییه‌كی خوایی له پشته‌وه بێت و شیاوی ئه‌رك و پله‌وپایه‌كه‌ی
خۆی بێت. بۆیه زاراوه‌كه بوه‌ته وه‌سفێك بۆ فه‌رمانڕه‌وا یاخود سه‌رۆكی ئیسلامیی
نمونه‌یی یاخود ئایدیالی «مثالي» كه هه‌مو ئاكار و مه‌رجێكی سه‌رۆكایه‌تیی تێدابێت
و سه‌ربه‌رزی و سه‌ركه‌وتنی ئایینی و دنیایی بۆ موسڵمانان ده‌سته‌به‌ر بكات، ئه‌مه‌ش
ئه‌و ئاوات و مه‌به‌سته‌یه كه شوێنكه‌وته‌ی هه‌مو ئایینه‌كان (به تایبه‌تی ئایینه
جیهانی و گشتگیره‌كان) هه‌یانه و چاوه‌ڕوانییان كردوه، ئه‌م چاوه‌ڕوانیه‌ش له كاتی
ئاژاوه و سته‌م و زۆرداری و بارودۆخی ناله‌باری ئایینه‌كه و ئایینداره‌كاندا تاو
ده‌ستێنێت و خه‌ون و ئاوات و قسه و ده‌نگوباسێكی زۆر ده‌هێنێته كایه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له مێژوی بیروباوه‌ڕه‌كانی فریادڕه‌سی
چاوه‌ڕوانكراو له كولتوری مرۆڤدا بده‌ین، ڕه‌نگه بتوانین بڵێین بیرۆكه‌كه له هه‌مو
كو‌لتورێكدا هه‌بوه، به‌ڵام هه‌ر كو‌لتورێك تایبه‌تمه‌ندی و سروشتی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه
كه كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر داڕشتنی شێوه و فرمانی كه‌سێتیی فریادڕه‌س.
(١)
فریادڕه‌سی سروشتی و گه‌ردونی
فریادڕه‌سی سروشتی:
سه‌باره‌ت به كولتوره دێرین و ڕه‌سه‌نه‌كان له‌وانه‌ی
ڕه‌گوڕیشه‌ی كشتوكاڵیی ڕونیان هه‌یه، وه‌كو كولتوری عێراقیی دێرین (په‌رستشی تهمموز
Tammuz) و سوریایی دێرین (په‌رستشی به‌عل Baal ـ ئه‌دۆنیس Adonis) و یۆنانیی دێرین (په‌رستشی ئه‌دۆنیس و ئه‌تیس
Attis)، ده‌بینین فریادڕه‌س خواوه‌ندێكه كه هێمای سروشت
و هێزی ژیان و ژیانه‌وه و شینایی سروشته، كه هه‌مو زستانێك له ڕوی زه‌وی ده‌كشێته‌وه
و ون ده‌بێت و له‌ژێر زه‌وی مت ده‌بێت، به‌ڵام هه‌مو به‌هارێك زیندو ده‌بێته‌وه و
ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و دێته‌وه سه‌ر ڕوی زه‌وی و له‌گه‌ڵ خۆیدا ژیان و دانه‌وێڵه و
به‌روبوم و سه‌وزایی و به‌پیتی ده‌هێنێته‌وه بۆ سروشت و زینده‌وه‌ران و به‌م شێوه‌یه‌ش
سروشت ڕزگار ده‌كات له ناوچون و پارێزگاری له هێزی ژیان ده‌كات. ئه‌م چه‌مك و بیروباوه‌ڕانه
هه‌رچه‌ند له چه‌مكه ئایینیه هه‌ره دێرینهكانن و په‌یوه‌ندیی به‌تینیان به په‌رستشه
سروشتیه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام نمونه و سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می هه‌مو بیروباوه‌ڕه‌كانی
فریادڕه‌سن له كولتوره‌كانی دواتردا، به تایبه‌تی كه له ڕێگه‌ی كولتوره‌كانی سه‌ر
ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه كاریگه‌ریی ته‌واویان هه‌بوه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی (مه‌سیح) ی
مه‌سیحی (كه فریادڕه‌سێكی مرۆییه)، به شێوه‌یه‌ك چیرۆكی كوژران (یاخود له‌خاچدران)
ی ئه‌و خواوه‌نده و زیندوبونه‌وه‌ی بۆ فه‌راهه‌مهێنانی ژیانێكی نوێ ته‌نها كۆپییه‌كه
له‌و بیروباوه‌ڕه دێرینانه‌ی فریادڕه‌سی سروشتی. به‌ڵام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه كه
له كولتورێكی دێرین و ڕه‌سه‌نی وه‌كو كولتوری عێراقیی دێریندا چیرۆكی زیندوبونه‌وه
ته‌نها قسه‌وباسێك بوه ده‌رباره‌ی سروشت له شێوه‌ی كه‌سێتییه‌كی خواوه‌ندیدا و له‌و
سه‌رده‌م و قۆناغه‌ی كولتوری مرۆڤدا باس له زیندوبونه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌كراوه و زیندوبونه‌وه‌ی
مرۆڤ شتێك نه‌بوه ئه‌گه‌ری هه‌بێت و ڕێی تێ بچێت، به‌ڵكو ژیانی هه‌میشه‌یی تایبه‌ت
بوه به خواوه‌نده‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ورده‌ورده ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه قۆرخكراوه
خۆماڵی كراوه و ـ سه‌ره‌تا ـ كه‌سێتییه‌كی مرۆیی وه‌كو (ئوت ـ نه‌پش ـ تیم) Ut-napsh-tim [پاڵه‌وانی تۆفان له چیرۆكه ئهكهدیهكهدا
كه به‌رامبه‌ری (نوح) ی ته‌وڕاتی ـ قورئانیه چونكه (نپش) و (نَفس) و (نَوس) و (نوخ)
و (نوح) هه‌ر یه‌ك وشه‌ن به واتای ژیان و هه‌ناسه و حه‌وانه‌وه] پله‌وپایه‌ی ئه‌وه‌ی
پێ ڕه‌وا بینراوه كه ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌ست بكه‌وێت و له ناوچه‌ی خواوه‌نده‌كان
بژی و خواردنی ئه‌وان بخوات و خواردنه‌وه‌ی ئه‌وان بخواته‌وه كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی
نه‌مرین. جگه له‌مه‌ش خواوه‌ندێكی وه‌كو (تهمموز) ته‌نها له‌لایه‌كه‌وه هێمای سروشته
و لایه‌نه‌كه‌ی تری لایه‌نه مرۆییهكهیه چونكه كه‌سێتیه‌كه‌ی له كه‌سێتییه‌كی
مرۆیی ـ به‌ڵام ـ ڕه‌ها پێك هاتوه، لێره‌وه بیروباوه‌ڕی زیندوبونه‌وه‌ی تهمموز چوه‌ته
قۆناغێكه‌وه كه مرۆڤیش بگرێته‌وه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕه‌كانی (مه‌سیح)
ی مه‌سیحی ـ ئورۆپایی ئاشكرایه كه له‌و قۆناغه‌دا بیروباوه‌ڕی زیندوبونه‌وه‌ی مرۆڤ
به ته‌واوی گه‌شه‌ی كردوه و له چوارچێوه سروشتیه ته‌سكه‌كه‌ی ده‌رچوه و ڕه‌هه‌ندێكی
مرۆیی ڕونی وه‌رگرتوه، بۆیه (مه‌سیح) فریادره‌سێكی مرۆییه كه له دوای مردنه‌كه‌ی
ده‌ژیێته‌وه و ژیانێكی نوێ بۆ مرۆڤه‌كان ده‌هێنێت.
ئه‌وه‌ی كه له بیروباوه‌ڕه دێرینه‌كانی قۆناغی
فریادڕه‌سی سروشتی‌دا تێبینیی ده‌كه‌ین و له هه‌مو چه‌مكه‌كانی دواتری فریادڕه‌سدا
ده‌یبینینه‌وه، كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندین كه ـ وه‌كو چوارچێوه و سیناریۆی دراما سروشتی
و گهردونیهكه ـ بون و ئاماده‌بونیان چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.. له‌وانه: ئه‌و فریادڕه‌سه
سروشتیه هه‌میشه دوژمنێكی هه‌یه كه به‌رامبه‌ر و دژ و به‌رهه‌ڵستكاری خۆیه‌تی كه
هێزی مردن و تاریكی و نه‌بون و دۆزه‌خی ژێرزه‌ویه كه سه‌رچاوه و كانگای هه‌مو مردن
و نه‌خۆشی و كاره‌سات و خراپه و تاریكییه‌كه، ئه‌م هێزه‌یه كه خواوه‌ند تهمموز
ده‌گرێت و ئازاری ده‌دات و به خراپترین شێوه ده‌یكوژێت و ده‌یباته جیهانی ژێرزه‌وی..
له چیرۆكه ئایینیه‌كانی عێراقی دێریندا وه‌سفی تراجیدیایی ئه‌و كاره‌ساته ده‌خوێنینه‌وه
كه چۆن سه‌گه ڕه‌ش و دڕنده و دڕهكانی جیهانی ژێرزه‌وی په‌لاماری ده‌ده‌ن و ساردی
ده‌كه‌نه‌وه و به‌ره‌و جیهانی ژێرزه‌وی كێشی ده‌كه‌ن. له كولتوری سوریایی ـ یۆنانییشدا
ئاماژه بۆ (به‌رازی كێوی) ده‌كرێت كه گوایه به‌رازێكی كێوی خواوه‌ند ئه‌دۆنیسی كوشتوه،
به هه‌مان شێوه ده‌رباره‌ی خواوه‌ند (ئه‌تیس) یش. ئه‌م كوشتنه‌ش ته‌نها به‌شێكه
له دراما گهردونیهكه و پێویسته بۆ به‌رده‌وامبونی ڕه‌وتی خولی سروشت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
تر كه ته‌واوكه‌ری ئه‌وی پێشوه ئه‌وه‌یه كه سه‌رنج ده‌ده‌ین فریادڕه‌سی سروشتی
به شێوه‌ی خولێكی گه‌ردونی فرمانه‌كه‌ی به ئه‌نجام ده‌گات كه به‌شێك له‌و خوله
بریتیه له كوژران یان مردن و نه‌مان، یاخود ـ به گشتی ـ جۆرێك له متبون و ونبون
و دوركه‌وتنه‌وه له شانۆی بونه‌وه‌ر، به‌ڵام دواتر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه و دێته‌وه
سه‌ر ڕوی زه‌وی. جگه له‌وه‌ی له ماوه‌ی متبون و ونبونیدا هێزی ژیان له سروشتدا كز
ده‌بێت و هێزی مردن باڵ به‌سه‌ر بونه‌وه‌ردا ده‌كێشێت و جیهان پڕ ده‌بێت له نه‌زۆكی
و بێپیتی و نه‌خۆشی و كاره‌سات، به‌ڵام كه دێته‌وه سه‌ر ڕوی زه‌وی سروشت پڕ ده‌بێته‌وه
له ژیان و به‌پیتی و ته‌ندروستی و جموجوڵ.
فریادڕه‌سی گه‌ردونی:
ئه‌وه‌ی ڕابورد جۆرێك بو له كو‌لتور كه چه‌مكه‌كانی
په‌یوه‌ست به خولی سروشت و وه‌رزه‌كانه‌وه سه‌نته‌ر و چه‌ق له بیروباوه‌ڕ و ئه‌فسانه‌كانی
پێك ده‌هێنن، به‌ڵام هه‌ندێك كولتوری تر زیاتر چه‌مكه‌كانی په‌یوه‌ست به خولی گه‌ردون
(دروستبون ـ به‌رده‌وامبون ـ كۆتایی) به‌سه‌ریاندا زاڵن، ئه‌مه‌ش زیاتر له كولتوره‌كانی
خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ئایینه‌كانی وه‌كو بودایی و هیندۆسیدا سه‌رنج ده‌درێت.. له ئایینی
هیندۆسیدا خواوه‌ند (براهما) Brahma خواوه‌ندی گشتیه و هه‌ر بۆیه‌ش
خواوه‌ندی دروستكه‌ره، خواوه‌ند (شیڤا) Shiva یش كه
ڕویه‌كی تری براهمایه به‌رده‌وامیی گه‌ردون (قۆناغی ناوه‌ندیی گه‌ردون) ی له ئه‌ستۆیه،
خواوه‌ندی سێیه‌میش خواوه‌ند (ڤیشنو) Vishnu كه هه‌ر
ڕویه‌كی تری براهمایه، قۆناغی كۆتایی گه‌ردونی له ئه‌ستۆیه و بۆیه ناسراوه به
خواوه‌ندی (روخێنه‌ر)، به‌و پێیه كه بونه‌وه‌ر له كۆتایی خولی خۆیدا به ڕوخانێكی
گشتیدا تێده‌په‌ڕێت (كه ئه‌م چه‌مكی ڕوخانهش له زۆربه‌ی كولتوره‌كاندا ئاماده‌یی
هه‌یه هه‌رچه‌ند هه‌ندێك جار به مردنی خواوه‌نده‌كان گوزارشی لێ ده‌كرێت، مردنی هه‌مو
مرۆڤه‌كانیش له كۆتایی ژیانی سه‌ر زه‌ویدا كه له هه‌ندێك كو‌لتوردا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت
هه‌ر نمونه‌یه‌كی ئه‌م چه‌مكه‌یه). جا له كولتوری هیندۆسیدا خواوه‌ند ڤیشنو فریادڕه‌سه
به‌و پێیه كه له كۆتایی ڕۆژگاردا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت و هێزی كاریگه‌ره له كۆتاییهاتنی
جیهاندا. سه‌باره‌ت به ئایینی بوداییش سه‌رنج ده‌ده‌ین كه له بیری ئایینیی بوداییدا
یه‌كێك له ڕوه‌كانی كه‌سێتیی بودا بریتیه له (مهیتریا بودا) Maitreya Buddha، كه كه‌سێتیی فریادڕه‌سه له ئایینی بوداییدا.
وێنه‌که: په‌یکه‌ری (مهیتریا بودا) له (په‌رستگا
و مۆزه‌خانه‌ی پاشماوه‌ی ددانی بودا)
Buddha Tooth Relic Temple & Museum
له سینگاپورا (سنغافورة)